توێژینەوەیەكی زانستی نوێ گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو كەسانەی شەونخونی دەكەن و درەنگ دەخەون و    بەیانیانیش بە زەحمەت لە خەو هەڵدەستن، زیاتر روبەڕووی مەترسی مردنی پێشوەخت دەبنەوە بە بەراورد بەوانەی كە بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەتن. توێژینەوەكە كە 433 هەزار كەسی گرتوەتەوە گەیشتوەتە ئەوەی كە ئەوانەی ئارەزوی شەونخونی دەكەن و درەنگ دەخەون بە رێژەی 10% زیاتر رووبەڕووی مەترسی مردنی پێشوەخت دەبنەوە و بە بەراود بەو كەسانەی بەیانیان زوو بەئاگادێن. هەروەها توێژینەوەكە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەشی كە ئەو كەسانەی درەنگ لە خەو هەڵدەستن زیاتر لە كەسانی تر رووبەڕووی نەخۆشی دەروونیی و جەستەیی دەبنەوە. سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە دەڵێن پێویستدەكات هەوڵی زۆر بدرێت بۆئەوەی هاوكاری ئەو كەسانە بكرێت كە درەنگ دەخەون بۆئەوەی " زوو لە خەو هەستن". كێشەیەكی تەندروستی گشتییە زاناكانی سەرپەرشتیاری ئەو توێژینەوەیە داوایان لەو كەسانە كردووە كە توێژینەوەیان لەسەر كراوە و تەمەنیان لە نێوان 38 ساڵ بۆ 73 ساڵ بووە خۆیان پۆلێن بكەن بۆ یەكێك لەم سێ جۆر " ئەوانەی كە بەیانیان بە شێوەی هەمیشەیی زوو هەڵدەستن لەخەو" یان " ئەوانەی كە بە شێوەیەكی مامناوەند لە خەو هەڵدەستن" یان " ئەوانەی كە بە شێوەیەكی هەمیشەیی شەونخونی دەكەن و درەنگ دەخەون". ئەلێكس تیرین – بی بی سی وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ      


بەپرسێكی باڵای ئەمەریكا، بۆ كەناڵی "CNBC"، ئاشكرای دەكات، واشنتن هەشت شوێنی دیاریكردووە لە سوریا، بۆ ئەوەی بیكاتە ئامانجی گورزە مووشەكییەكانی. كەناڵەكە بە پشت بەستن بەسەرچاوەكە رونیشی كردۆتەوە كە ئەو شوێنانەی ئەگەری هەیە لە وەشاندنی گورزە مووشەكییەكان بكرێنە ئامانج، بریتین لە دوو فڕۆكەخانەی سوریا، ناوەندێكی توێژینەوەی زانستی، كارگەیەكی بەرهەمهێنانی چەكی كیمیایی. بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو فڕۆكەخانانەدا بونی سەربازی روسی هەیە هێشتا ئەمریكا یەكلا نەبۆتەوە بۆ لێدانی ئەو فڕۆكەخانانە، بەڵام ئەگەری وەشاندنی گورزە سەربازیەكەی ئەمریكا بۆسەر چەند ئامانجێكی سوریا نزیكە. كەناڵی "CNBC" لە زاری ئەو سەرچاوەیە بڵاویكردووەتەوە: "رەوشە گشتییەكە بە وردی تاووتوێ دەكەین و بە تەواوەتی لە هەموو لایەنەكان دەكۆڵینەوە، ئینجا دەزانین چی روودەدات". ئەمە لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە رێگەی تویتەرەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەمزووانە مووشەكە "نوێ و جوان و زیرەكەكانییان" دەگەنە سوریا و گورز لە رژێمەكەی ئەسەد دەوەشێنن. ئامادەكردنی: سەفین ئازاد   


ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردوەتەوە كە ئەفرایم هالەڤی سەرۆكی پێشووتری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، رایگەیاندوە كە ئەگەری ئەوە زۆرە پێكدادانی سەربازی لەنێوان ئیسرائیل و روسیا رووبدات.  هالەڤی ئاماژەی بەوە دا كە كە ئەگەری ئەوە زۆرە پێكدادانی سەربازیی لەنێوان ئیسرائیل و روسیا رووبدات. گوتی: "ئەم جەنگە لەگەڵ وڵاتێكی گەورە دەبێت كە لە باكووری وڵاتەكەمان (سوریا) جێگیر بووە و بوونی خۆی پتەوتر كردووە. ئەم وڵاتە لایەنێكی دیاریكراوە لە سنوورەكانی باكور. لەوانەیە بچینە ناو جەنگەوە لەگەڵ روسیا. لەوانەیە هێزەكانی ئیسرائیل و روسیا بەرامبەر یەكتر بوەستنەوە و بجەنگن. بەر لە جەنگیش لەگەڵ ئەو هێزە گەورەیە دەبێت رێگای دەربازبون لەگەڵ ئەو رەوشە بدۆزینەوە و بەڵام لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگدا دەبێت ئەوە جیا بكەینەوە لە سەركەوتن".  لە وەڵامی پرسیاری ئەوەیش كە بۆچی روسیا دەیەوێت چۆك بە ئیسرائیلدا دابدات، هالەڤی وتی: "روسیا بۆ ئەوەی ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە هاتە نێو خاكی سوریا. بنكە سەربازییەكان و هێزەكەی بەجۆرێك بونیات نا كە چەندین ساڵ بمێننەوە. وای بۆ دەچم نەیەوێت دۆستی ستراتیژی خۆی لە ناوچەكە ئێران شكست بهێنێت و ئەمە لە بەرژەوەندی ئەو نەبێت"  


ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویكردوەتەوە   راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لە كۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئیران لە عیراق ئیرەج مسجدی داوای لە كۆمپانیا ئێرانییەكان كرد دەست بەكاری وەبەرهێنان بكەنەوە لە پاریزگای كەركوك. لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا باسی گرنگترین پەرەسەندەكانی عیراقیان كرد  هەروەها باسی هاوكاری هەردوولایەنی عیراق و ئێرانیان كرد، راكان سەعید جبوری داوای لە كۆمپانیا ئێرانییەكان كرد، دەست بەكارەكانیان بكەنەوە بۆ بنیاتنانەوەی پاریزگای كەركوك، هەروەها بانگهێشتی كۆمپانیا ئێرانییەكانی كرد بۆ وەبەرهێنان لە كارەبا و ئاوو سێکتەری ئاو و ئاوەرۆ. رۆژنامەكە ئەوەشی نوسیوە كە پاریزگاری كەركوكی  دەوڵەمەند بەنەوت ناوچەیەكی جێناكۆكە لە نێوان حكومەتی هەرێمی عێراقدا، پاریزگاری كەركوك لە 16 ئۆكتۆبەردا هێزەكانی حكومەتی عیراق تەواوی پاریزگای كەركوكیان كۆنترۆل كردەوە و هێزەكانی پیشمەرگەیان لەوشارەدەركرد بۆ شوێنەكانی پێشویان، ئەمەش دوای ئەنجامدانی راپرسیەكەی هەرێمی كوردستان، لە دوای گرتنەوەی بەغداد بەجدی هەنگاوی ناوە  تا ئاسیش بگەرێتەوە بۆ پاریزگاكە و ژیانی سیاسی و ئابوریش ببوژیِننەوە. وەرگێڕانی: سەفین ئازاد    https://en.mehrnews.com/news/133340/Kirkuk-s-temporary-governor-calls-for-Iran-s-investment


ڤۆڵكان ئۆزدەمیر نوسەری بەناوبانگی توركیا پەیوەندییەكانی توركیا و روسیا بە درێژایی مێژوو  دەخاتەڕوو لە سەردەمی روسیای یەكێتی سۆڤیەتی پێشووە تا روسیای نوێ و رۆڵی مۆسكۆ دەربارەی كودەتا شكستخواردووەكەەی شەوی 15ی تەمموزی 2016 و رونیدەكاتەكە هەڕەشەكانی ئەمدواییەی خۆرئاوا كە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا توركیا زیاتر لە روسیا نزیكتردەكاتەوە بەراورد بەوەی لەسەردەمی لینین و ئەتاتوركدا روویدا. بەوتەی مێژوونووسی سەربازی روسی ئەلكساندەر شیریكۆراد بۆ میدیاكانی روسیا، كەشتی هەواڵكری  روسیا شەوی كودەتاكە رێگەی لە فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری ئێف 16 گرتووە كە بەدوای رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بووە لەو شەوەدا. بەوتەی شیریكۆراد نزیكبوونەوەی دوو ژێردەریارر كەشتیگەلی روسیا لە دەریای رەشەوە بۆ بۆسفۆر هاوكات لەگەڵ كودەتاكەدا رێكەوت نەبووە. نوسەری بەناوبانگی توركیا ڤۆڵكان ئۆزدەمیر دەڵێت:" چەند دەنگۆیەك بڵاوبوونەوە كە راست نەبوون، دەربارەی ئەوەی كە سیستمی بەرگری ئاسمانی روسی 400 – s دژی فڕۆكەكانی توركیا كڵۆم درابوون لە میانی هەوڵی كودەتاكەدا و دەنگۆی ئەوەشی كە فڕۆكە روسییەكان ئەردۆغانیان پاراستووە." ، بەڵام مێژوونووسی روسی ئەلكساندەر شیریكۆراد لە وتارێكیدا كە رۆژی 29ی تەمموزی 2016 لە رۆژنامەی “Nezavisimaya”  روسیدا پەردەی لەسەر چەند دەنگۆیەكی مەترسیدار هەڵداوەتەوە كە راستی ئەوەی شەوی كودەتاكە روویدا ئاشكرادەكات. مێژوونووسە روسییەكە دەڵێت:" ئەو سەربازانەی لە هەوڵی كودەتاكەی 15ی تەمموزی توركیا تێوەگلابوون، نەیاندەتوانی ئەو كارە بكەن ئەگەر پشتیوانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا نەبوایە و قورسیشە بیرلەوە بكرێتەوە كە هەواڵگری روسیا كە بنكەی چاودێری لە چواردەوری توركیا هەیە و بەباشی بنكەی ئەنچەرلیكی ئەمریكی دەناسێت پێشوەخت ئاگای لە كودەتاكە نەبووبێت و لە 12ی تەمموز كەشتی هەواڵگری روسیا بەناوی " ئیكوادۆر" دەستی بە جوڵە كرد و بە گەروەكەی نزیك ئیجەدا تێپەڕی كە ئەردۆغان لە كاتی كودەتاكەدا لە پشوودا بوو لە و ناوچەیە." مێژوونووسە روسییە دەشڵێت " ئەردۆغان بە فڕۆكەیەكی تایبەت هەڵات و بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەسەر دەریای ئیجەدا دەسوڕایەوە، دەشتوانرێت بوترێت كە كەشتیە روسییەكە كاریكرد بۆئەوەی رێگری لە و فڕۆكەیە ئێف شانزەیە بگرێت و تەشویشی بخاتەسەر كە بەدوای ئەردۆغانەوە بوو، لە هەمان كاتیشدا دوو ژێر دەریایی كەشتیگەلی روسیا لە دەریای رەش نزیك بوونەوە." بە گوێرەی ئەو دەنگۆیانە روسیای هۆشداری داوەتە ئەردۆغان لە كودەتایەكی ئەمریكی و بەڵكو پاراستوشیەتی و ئەو دەنگۆیانەش رەنگە رۆژێك لە رۆژان رێگایەك بۆ سەلماندیان نەزانرێت، بەڵام یەكەمین سەردانی ئەردۆغان بۆ روسیا بوو دوای هێوربوونەوەی ئەو دۆخە و چەند پسپۆر و شارەزایەكیش باس لەوەدەەكەن كە كۆبوونەوەی لوتكەی رۆژی هەشتی ئابی 2016ی توركیا و روسیا لە شاری سان پترسبۆرگی روسیا، خاڵێكی وەرچەرخان بوو لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا و دواتر پەیوەندییەكە بە ئاراستەیەك گۆڕا بۆ هاوكاریی و هەماهەنگی لە بواری سەربازی و هەواڵگری تایبەت زیاتر لەوەی پەیوەندییەكی ئابوری ئاسایی بێت و ئەنجامی ماددی ئەوەش ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بوو كە هێزەكانی توركیا ئەنجامیاندا و هێزەكانی توركیا بۆ یەكەمجار چوونە ناو سوریا و شاری جەرابلوسیان كۆنترۆڵكرد و رێڕەوێكیان لە باكوری سوریا كردەوە. وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ سەرچاوە: سایتی زەمانی توركی  


باربارا بلیت ئاشەر- پەیامنێری بی بی سی، واشنتۆن وەرگێڕانی: فازل حەمەڕەفعەت ویلایەتە یەكگرتوەكان تەنیا یاریزانێكی سەرەكی نییە لە گۆڕەپانەكانە شلۆقەكەی شەڕدا لە سوریا، بەڵكو یاریزانێكە كە بایەخێكی گەورەشی هەیە. هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانە لۆكاڵییەكانی كۆنترۆڵی ناوچەیەكی بەرفراوان و گرنگی ستراتیژییان لە بەشی خۆرهەڵاتی سوریا بەدەستەوەیە، ئەگەر بەشێوەیەكی رێژەییش بێت نەك تەواوەتی، شكستیان بەو رێكخراوە هێنا كە لەوێ پێی دەوترێت رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی. ئەمدواییانە، كۆشكی سپی رایگەیاند هێزەكانی ئەمریكا ئەركەكانیان بۆ لەناوبردنی یاخیبوەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی تەواو دەكەن، بەڵام نابێت ئەوە كاتێكی دورودرێژ بخایەنێت.  ئەوەی تائێستا هەیە ئەمەیە، لەوكاتەوەی كە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەستیكردووە بە داڕشتنەوەی سیاسەتی وڵاتەكەی سەبارەت بە سوریا بەشێوەیەكی خێرا، ئەمەش لە رێگەی راگەیاندنی ئەوەی وڵاتەكەی لەوێ دەكشێتەوە " لە زوترین كاتی گونجاودا". سەرباری سەركەوتی هەڵمەتی سەربازی ئەمریكا لەدژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام لەناوبردنی بەشێوەیەكی تەواوەتی وەكو ئەوەی ترەمپ دەخوازێت، خێرا نابێت، بەتایبەتیش كە چەكدارانی رێكخراوەكە بەهێزی خۆیان سەلماندووە. هاوپەیمانە لۆكاڵییەكەی ئەمریكا كە كوردە، لە شەڕی دژ بە رێكخراوی داعش كشایەوە تاوەكو یارمەتی براكانیان بدەن لە باكوری وڵات، كە روبەڕوی هێرشی هاوپەیمانێكی تری ئەمریكا بونەوە كە توركیایە. بۆیە لەگەڵ هەڵپەساردنی ئۆپراسیۆنە زەمینییەكان لەدژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە مانگی رابردوودا، كارەكە بەتەواوەتی پڕبووە لە گرێ و گۆڵ. بەڵام تەنانەت ئەگەر ئەو ساتەش بێتەپێشەوە كە پێی دەوترێت "سەركەوتن"، وەزارەتی بەگری ئەمریكا "پەنتاگۆن" دەترسێت كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئەمریكا بۆشاییەكی مەترسیدار درروستبكات. رەنگە لە واقیعدا سازشكردن لەو ناوچانەی كە ئەمریكا كۆنترۆڵیكردون بۆ رژێمەكەی بەشار ئەسەدو و هاوپەیمانە روسەكانی وەكو ناپاكییەك بێت لە هاوپەیمانەكانی واشنتۆن لە سوریا، هەروەك ئەوە هەوڵەكانی واشنتۆن نائومێد دەكات بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەر رژێمدا دوای جەنگ، كە بەرژەوەندنی واشنتۆن و هاوپەیمانە هەرێمایەتییەكانی بە هەند وەردەگرێت. لەگەڵ ئەمەشدا ستراتیژیەتی ئەمریكا پەكدەخات بۆ پاڵپشتیكردن لە سەقامگیری ناوچە وێرانبوەكانی شەڕ بە ئامانجی رێگرتن لە گەڕانەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، ئەمە لەرێگەی فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان كە وا لە ئاوارەكان دەكات بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان. هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریكا لەسەر ئەم بابەتە هاوڕان. هاوكات كشانەوە رێگە بۆ ئێران خۆش دەكات هەژمونی گەورەی خۆی لە سوریا و ناوچەكە بەگشتی فراوانتر بكات، هەروەها ئاسانكاری دەكات بۆ هەوڵەكانی تاران بۆ دروستكردنی رێگایەكی كۆمەكی وشكانی كە بە عێراقدا دەچێتە سوریا تا دەگاتە هاوپەیمانەكەی لە بەیروت كە حزبوڵایە. بەڵام ئەمە سەرچاوەی دودڵییەكی مەترسیدارە بۆ ئیسرائیل كە لە بونی سەربازیی ئێران لەسەر سنورەكەی دەترسێت، هەروەها بۆ سعودیەش كە ركابەری گەورەی هەرێمیی ئێرانە. محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بونی هێزەكانی ئەمریكای لە سوریا بە بەربەستی كۆتایی دژی فراوانخوازی ئێران لە ناوچەكە ناوبرد. هەڵۆكانی سیاسەتی دەرەوە لە واشنتۆن كە ئاماژەیان بۆ هێرشی ترەمپ كرد بۆسەر رێككەوتنە ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، لەخۆڕا قسەیان نەكرد، مارك دوبویتز سەرۆكی جێبەجێكاری دامەزراوەی بەرگری لە دیموكراتییەكان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی وۆل ستریت ژۆرناڵ وتی" ترەمپ ناتوانێ ببێت بە خاوەتی ستراتیژیەتێكی جددی بەرامبەر بە ئێران ئەگەر رێگەی بە ئێرانییەكاندا لە سوریا سەركەون". پێدەچێت لای ترەمپ هۆكاری قایلكەر هەبن لە پشت ئارەزوەكەی بۆ كشانەوە لە جەنگی ئاڵۆزی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی كە ئەو بەڵێنی ئەوەی داوە. ئاماژە هەیە بۆ بونی پابەندبونێك سەبارەت بە ئەفغانستان كە كۆتایی نایەت، باوەڕی ئەو سەبارەت بەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان یەدەگی ترلیۆن دۆلاری نییە بۆ دابینكردنی خەرجییەكەی. ترەمپ وتی ئەو بە سعودییەكانی وتووە كە" ئەگەر دەتانەوێت بمێنینەوە، دەبێت خەرجییەكەی بدەن". لەڕاستیدا ئەم قسە وەكو ئەوە وایە رێبازی ترەمپ لە سیاسەتی دەرەوەدا كورتبكرێتەوە بۆ ئەوەی: گرێبەستی بازرگانی كورت مەودا لەسەر ئەوە وەستاوە كە دەكرێت لە كاتی ئێستادا بەدی بهێنرێت، نەك لەسەر بنەمای ستراتیژیەتێكی گشتگیر كە كاریگەر بێت بە بارودۆخی نەرێنی مێژویی و پڕ گرێ و گۆڵ. بەپێچەوانەی ئەمەشەوە، ریكس تیلەرسۆن وەزیری پێشووی دەرەوە لەڕوی تێڕوانینی دورمەوداوە لێهاتوو بوو. چەند مانگێك بەر لەوەی ترەمپ دوریبخاتەوە، تیلەرسۆن هۆكارەكانی رونكردەوە كە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەكاتە كارێكی پێویست بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا تەنانەت دوای شكستهێنان بە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیش. بەڵام تیلەرسۆن ئەم ململانێیەی دۆڕاند، تائێستاش روون نییە ئایا سەركردە سەربازییەكانی تری ئیدارەكەی ترەمپ دەتوانن بیبەنەوە یاخود نا؟


وەرگێران و ئامادەكردنی: سەفین ئازاد  سایتی ( Atlantic Council  )لە راپۆرتێكی شیكاریدا باس لە مەترسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە سوریا و بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 2018 بڕیاری راگرتنی 200ملیۆن دۆلاریدا كەتەخانكرابوو  بۆ بنیات نانەوەی سوریا كە ئەمەش ئاماژەبوو بە هەنگاونان بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەبێتە دەرفەتێك بۆ دەستوەردانی ئێران لە ناوچەكەو فراونبوونی دەسەڵاتەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە دەسەڵاتەكانی درێژدە بێتەوە لەعێراقەوە بۆ سوریا و لوبنان،  ئەگەر ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لە لەسوریا بكشێتەوە و پشتگرییەكانی بۆ هیزی كوردی لەسوریا ڕابگرێت كەهاوپەیمانی سەرەكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكایە، ئەو هەنگاوە كوردەكان  ناچاردەكات بەرەو لای رژێمی ئەسەد بچن.  بەشار ئەسەد ریگایدا بەهێزەكانی بەرگری نەتەوەیی سوریا تاكو بچنە عەفرین لەم جەنگەی بەم دواییە لە دژی توركیا و هیزەكانی قەڵغانی فورات بۆسەر عەفرین دەستی پێكردبوو،  ئەمەش رێگاكە بۆ هێزەكانی ئێران دەكاتەوە كە كۆنترۆڵی باكوری رۆژ هەڵاتی سوریا بكەن، ئەمەش دەبێتە سەرەتای ریگای دروست كردنی هیلالی شیعە كە لە ئیرانەوە دریژ دەبیتەوە لە ناو عێراقە وە بۆ حەلەب و  تا لە حمس كۆتایی دێت لە بەندەری لازقیە لەسەر دەریایی ناوەڕاست.   سەرۆكی پیشوی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا باراك ئۆباما بەشێوەیەكی گشتی سیاسەتەكانی هیچ كاریگەری نەبووە لە ئیدارەدانی ململانێ و ناكۆكیەكان رۆژهەڵاتی ناوەرات، بەتایبەتیش لە سوریا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ پشت دەبەستیت بەپلانی كورت خایەن و كاردەكات لە سەرناكۆكیەكانی وڵاتان لەسوریا وەك توركیا ، ئەڵمانیا، فەرەنسا و سعودیە ئەوان ناچاردەكات تاپشتگیری بكەن بۆ جێگربوونی سوریا و رێگا بگرێت لە فراوان بوونی ئێران بۆ ناوچەی رۆژ ئاوای روباری فورات و  روسیاش بوەستنێت  لە سوریا، كە كاریگەرترین یاریكەرە لە سوریا، كارتی بەردەستی ترەمپ لە سوریا ناوچەی ژێر دەستی هێزە كوردیەكانە، كە هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵی لە سەدا 80%ی ناوچە نەوتیەكانیان كردووەو زۆرینەی نەوتی سوریا دەكەوێتە سنوری هێزە كوردیەكانەوە. ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا دەتوانێت كارتەكانی بەكاربهێنت بۆ دابەشكردنی  دەستكەوتەكانی لە سوریا لەگەڵ هێزەكانی تر بەرامبەر بە روسیا، بەتایبەتیش كارتی نەوت كەرۆڵێكی گرنگ دەگێرێت لە ململانێكان بەتایبەت بۆ نەوت بۆ روسیا زۆر گرنگە،  چونكە كەسەرۆكی روسیا هەوڵ ئەدات قەرەبووی خەرجی سەربازەكانی بكاتەوە لە سوریا بەتایبەتیش خەرجی سەربازەكانی لەو وڵاتە، كە ئەمە پەیوەندی بە پاراستنی بەرژەوەندیە ئابوریەكانی روسیاشەوە هەیە چونكە بەشێك لەوسەربازانە ئەركیان پاراستنی كۆمپانیا نەوتیەكانی روسیایە لە سوریا. بۆیە كشانەوەی ئەمریكا رێگە بۆ روسیا خۆش دەكات كە نزیك بێتەوە لە كوردەكان ئەویش بۆ دەستكەوتە ئابوریەكانی كە نەوتە لەو وڵاتە.  


توركیا و ئێران و روسیا چوار ئەم مانگە بەڵێنیاندا هەوڵەكان خێرابكەن بۆ ئەوەی سەقامگیری باڵ بەسەر سوریادا بكێشێت و جەختیانكردەوە لەسەر پابەندبوونە هاوبەشەكانیان بەرامبەر ئەو وڵاتە. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە ئاماژەیدا بۆ هاوكاریكردنی كوردەكانی سوریا لەلایەن ئەمریكاوە رایگەیاند یەكگرتوویی خاكی سوریا پشتدەبەستێت بە دووركەوتنەوە لە هاوكاریكردنی سەرجەم رێكخراوە تیرۆریستییەكان. ئێران و روسیا بە تەواوەتی پشتیوانی لە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا دەكەن، بەڵام ئەنكەرە هاوكاری ئۆپۆزسیۆن دەكات بۆ رووخاندنی ، هێشتا ئەو سێ‌ وڵاتە لەسەر ئەرزی واقیع ناكۆكن سەرەڕای هەماهەنگی و هاوكارییان بە ئامانجی نەهێشتنی توندوتیژی، لەو چوارچێوەیەدا ماڵپەڕی گۆڤاری " دێرشپیگڵ"ی ئەڵەمانی دەربارەی كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵی ئەنكەرە نوسیوێتی:" ئەو گروپە سێ‌ قۆڵییە لە ساڵی هەشتمی جەنگدا گفتوگۆیان كرد كە چۆن دۆخەكە لە سوریا بەردەوام دەبێت، بڕیارەكەشیان جێبەجێكردنی بنەمای " پەرت بكە و زاڵ بە " بوو، هەرسێ‌ وڵاتە لە رێگەی بریكارەكانیانەوە دەیانەوێت لە ناوچە جیاوازەكانی سوریا بمێننەوە و دەشیانقۆزنەوەبۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانیان.. ئێستا روحانی لە ئەنكەرەوە رایدەگەیەنێت كە داهاتووی سوریا پێویستە سورییەكان بڕیاری لێبدەن نەك حكومەتە بیانییەكان، ئەوە بۆ سورییەكان وادەردەكەوێت كە وەك گاڵتەپێكردن و بەكەم زانین بێت". هەرسێ‌ سەرۆكی توركیا و ئێران و روسیا لە بەیاننامە هاوبەشەكەیاندا دووپاتیانكردەوە لەسەر پابەندبوونیان بە هاوكاریكردن لە پێناوی گەیشتن بە ئاگربەستێكی هەمیشەیی لە نێوان لایەنە ناكۆكەكاندا لە سوریا بەوە چارەنوسری سوریا لەدەستی ئەو سێ‌ وڵاتەدا دەبێتم هەروەكا چۆن رۆژنامەی " دی تسایت" لە ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی خۆی ئاماژەی پێداوە و نوسیوێتی:" پرسێك ئەو سێ‌ وڵاتە دەبەستێت بە یەكەوە، ئەوەش هەنگاوەكانی داهاتوو لە سوریا دیاریدەكات، بەهۆی تێبینی ئەوروپا لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، و بەهۆی ناڕوونی سیاسەتی دەرەوەی  ئەمریكا و دۆناڵ ترەمپی سەرۆكی بۆشاییەكی دیپلۆماتی دەركەوت، رێكخستنەوەی دۆخی سوریا لە داهاتوودا ئێستا لە دەست روسیا و ئێران و توركیادایە ... ئایا ئەو گروپە سێ‌ قۆڵییە دەتوانن بگەنە لێكتێگەیشتن لە نێوان خۆیاندا؟ ئەمە هێشتا روون نییە، بەڵام ئەوەی كە زۆر ئاشكرایە، ئەوەیە كە روسیا و ئێران و توركیا بە بەردەوامی كاریگەرییان دەبێت." هەروەها دەبارەی ئەو كۆبوونەوە سێ‌ قۆڵییە رۆژنامەی " دی تاگستسایتۆنگ" دەڵێت:" پۆتین و رۆحانی ئێستا تاكە كەسن كە بتوانن ئەردۆغان لە هێرشكردنە سەر كوردەكات لە سوریا لابدەن، بەهای ئەوەش ئەوەیە  كە واز لە پارێزگای ئیدلب بهێنن بۆی كە هەموو چەكدارە نەیارەكانی ئەسەدی وەك ناوچەیەكی پارێزراو تێدا كۆبوونەتەوە، لە بەرامبەر ئەوەش ئەردۆغان ئامادەیە  چەند لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ كورددا قبوڵ بكات و  لە كۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەكەی ئەنكەرەدا هیچ وشەیەك دەربارەی داهاتووی دیكتاتۆری سوریا بەشار ئەسەد نەوترا، وادەردەكەوێت كە ئەردۆغان ئامادەیە قایل بێت كە ئەسەد لە دەسەڵاتدا بەردەوام بێت ئەگەر روسیا و ئێران گرەنتی ئەوەی بدەنێ لەبەرامبەردا هێزەكانی ئەسەد واز لە ئیدلب بهێنن و ئەوەش لانیكەم لەوانەیە ئاگربەستێكی كاتیی بهێنێتەدی." رۆژنامەی " بەرلینەر تسایتۆنگ" دەربارەی " هاوپەیمانێتی نوێ‌ بە بێ‌ ئەوروپا" بڕوای وایە كە  كۆبونەوەكەی ئەنكەرە ئاماژەیەكە كە بۆ ئەوروپییەكانی كە كێشەیان لەگەڵ كرملن و ئەنكەرە هەیە بەهۆی هێرشە ژەهراوییەكەی سالزبۆری و هەژموون و ستەمكاری ئەردۆغانەوە". رۆژنامەكە دەشڵێت" ئاماژەكە لەوانەیە بەو واتایە بێت كە دەربارەی بابەتێك لەگەڵماندا مشتومڕ مەكەن چونكە هەتا ئێستا ئەوروپا ناتوانێت دەستبەرداری وزەی روسیا بێت و توركیاش پرسی پەنابەرانی لە بەرژەوەندی ئەوروپا لە ئەستۆ گرتووە و بەرامبەر پارە لە ئەوروپییەكان ئاوارەكانی سوریای داڵدەداوە.


لە روونكردنەوەیەكدا كە لەسەر سایتەكەیان بڵاویان كردوەتەوە رێكخراوی  هیومان رایتس وۆچ رایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان نكۆڵی لە بەڵگەكانی گولەبارانی بە كۆمەڵ دەكات سەرەڕایی هەبوونی بەڵگە لەوبارەیەوە. هیومان ڕایتس وۆچ لە سەرەتای مانگی شوبات ڕاپۆرتێكی بەڵگەنامەیی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتبوو هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەستابوون بە ئەنجامدانی گولەبارانی بە كۆمەڵی سەدان گومانلێكراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) كە لە مانگی ئابی ٢٠١٧خۆیان ڕادەستی هێزە سەربازییەكان كردبوو. حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامێكی ٢٤ لاپەڕەییدا نكۆڵی لە دەرەنجامەكانی ڕاپۆرتەكەمان كرد. هیومان ڕایتس وۆچ  دەشلێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان لایەنە سەرەكیەكانی ڕاپۆرتەكەمانی پشتگوێ خستووەو تا ئێستا ڕەتی دەكاتەوە مامەڵەیەكی مانادار لەگەڵ دەرەنجامەكانمان بكات. بۆ نموونە، دەیان خێزانی عێراقی و ٢٧ ژنی بێگانە پێیان گووتین، لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٩ی ئاب، هەزاران كەس لە نزیك ساحل الملح خۆیان ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە. لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە ٣٠ی ئاب لە چەندین سەرچاوەی میدیایی بڵاوكرابوویەوە دەردەكەوێ كە هێزەكانی پێشمەرگە پیاوان ڕیز دەكەن و ژنان و منداڵان كۆدەكەنەوە لەناوچەیەكی بیابانیدا. ڕاپۆرتەكەمان كە بەڵگەی دۆكیومێنتاری تێدایە--لە ووتەی شاهێدحاڵان و دیمەنی مانگە دەستكردەكان و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی فۆتۆگرافی--نیشانی دەدەن لانی كەم هەندێك لەو‌ پیاوانەی خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە كردووە دواتر گولەباران كراون. https://youtu.be/m5VgdBYi-ps?t=61 بەڵام، حكومەتی هەرێمی كوردستان بێباكانە نكۆڵی دەكات لەوەی هیچ چەكدارێكی داعش لەو ناوچەیەو لە كۆتایی مانگی ئاب خۆی ڕادەستی پێشمەرگە كردبێ و دەڵێ، ''ئەو گۆڕانەی گووندی باردیە كە هیومان ڕایتس ۆوچ باسیان دەكات ئەگەری زۆر هەیە لاشەی ئەو چەكدارانەی داعش بن كە لەكاتی ئۆپراسیۆن و شەڕەكاندا لەوێ كوژراون.'' دەشڵێن، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی ئەرێنی ناوە لە دروستكردنی كۆمیتەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە دەرەنجامەكانی ڕاپۆرتەكەمان، بەڵام وەڵامی داوایەكیان نەداوینەتەوە لە چاوپێكەوتن بە كۆمیتەكە. هەروەها هیچ هەنگاوێكی ئاشكرا نەنراوە لە پاراستنی بەڵگەكانی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی نزیك باردیە لە هەڕەشەی لافاوی وەرزی. ئەگەر خواستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتەكانمان خواستێكی ڕاستەقینە بێت بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشێلكاریەكان، ئەوا ئەم كۆمیتەیە دەبێ لاری نەبێت لە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئێمەو ئەو لایەنانەی تریش كە بەڵگەیان لەسەر ئەم كوشتارانە لەبەردەستە و هەستن بە بڵاوكردنەوەی دەرەنجامەكانیان بۆ ڕای گشتی وەك ئەوەی چ ڕێوشوێنێك گیراوەتەبەر لەدژی ئەنجامدەرانی ئەو كارە. جگەلەوەش، دەبێت كۆمیتەكە كاربكات بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكان لەلایەن پسپۆڕی نێودەوڵەتی گۆڕی بەكۆمەڵ لەپێناو دیاریكردنی چارەنووسی پیاوە نێژراوەكان.   https://www.hrw.org/ku/news/2018/04/05/316618


بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، ئەمریكا لە بەری رۆژئاوای رووباری فورات لە شارۆچكەی مەنبج دوو بنكەی سەربازیی نوێ دروست دەكات. ئاژانسەكە زانیاری زیاتری خشتۆتە روو كە ئەمریكا لە باشووری رۆژهەڵاتی گوندی دادات باكووری شارۆچكەی مەنبج، بنكەیەكی سەربازیی دادەمەزرێنێت و خاڵی چاودێری لە ناوچەكە فراوانتر دەكات، سوپای ئەمریكا بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەكی زۆر لە پێداویستی و ئامێری بیناسازی رەوانەی ناوچەكە كردووە،بنكە سەربازییەكە تەنها هەشت كلیۆمەتر لە هێڵی نێوان شارۆچكەی جەرابلوس و ناوچەی قەڵغانی فورات و شارۆچكەی مەنبج دوورە. سەبارەت بە بنكەی دووەم ئاژانسەكە رایگەیاندووە كە بنكە سەربازییەكەی دیكەی ئەمریكا تەنها چوار كلیۆمەتر لە بەرەی شەڕ دوورو  دەكەوێتە باشووری گوندی دادات. سەربازانی ئەمریكا لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵی بە ناوی نوایمیە جێگیربوون و كاری دروستكردنی بنكەكە لە ئەستۆدەگر، لەگەڵ تەواوبوونیدا دەبێتە نزیكترین بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەی سنوری قەڵغانی فورات.  دوای ئەوەی توركیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆن بۆسەر مەنبج دەست پێدەكات،سوپای ئەمریكا دوو رۆژ لەمەوبەر هێزی پشتیوانی بۆ ناوچەكە رەوانەكردووە،بەو پێیەش ٣٠٠ سەربازیی ئەمریكی بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە بۆ ناوچەكە هاتوون، لە ئێستادا ئەمریكا لە هێڵی سنووری ناوچەی قەڵغانی فوراتی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ناوچەی توهار، هیلڤاجی و دادات سێ خاڵی چاودێری هەیە. ئەم هەنگاوەی توركیا لە كاتێكدایە دۆناڵ ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە لە زوترین كاتدا هێزەكانیان لە باكوری سوریا دەكشێننەوەو چارەسەری قەیرانەكانی سوریای بە هێزەكانی دیكە سپاردبوو.   


رۆژنامەی " زەمان"ی چاپی توركیا رایگەیاند دەسەڵاتدارانی توركیا رێگەیان نەدا بە رۆژنامەی " وڵات" كە تاكە رۆژنامەیە لە باكوری كوردستان بە زمانی كوردی، چاپبكرێت و دەستیشیانگرتووە بەسەر رۆژنامەی " دیموكراتیی ئازادیخوازی و چاپخانەی جۆن كە رۆژنامەكەی لێدەردەچێت. بەوتەی رۆژنامەی " زەمان"  ئەم بڕیارەی دەسەڵاتدارانی توركیا  رۆژنامەنوسانی رۆژنامەی " وڵات"ی ناچاركرد رۆژی هەینی بە كامێرای فۆتۆگرافی تایبەت بە بەڵگەنامەكان ژمارە 217ی رۆژنامەكە چاپبكەن و بڵاوی بكەنەوە و پاشان لە بارەگای سەندیكای رۆژنامەنوسان لە ئامەد بەیاننامەیەكیان خوێندەوە. زەینولعابدین بوڵوت یەكێك لە رۆژنامەنوسانی رۆژنامەی وڵاتە كە بەیاننامەكەی خوێندەوە وتی " توركیا بوەتە زیندانێكی نیمچە كراوە بۆ رۆژنامەنوسان و دەسەڵاتدارانی توركیا بەرگەی هیچ دەنگ یان زمانێكی جیاواز ناگرن و رۆشنبیری و زمانی كوردی بە ئامانج دەگرن". ئاماژەیبەوەوەشدا كە رۆژانە ئەو كەسانەی رۆژنامەی وڵات بڵاودەكەنەوە و دابەشیدەكەن دووچاری هەڕەشە و دەستگیركردن دەبنەوە و رێگەنادرێت رۆژنامەكە ببرێتە ئەو شار و ناوچانەی زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردن و لە بازگاكانی پۆلیس رۆژنامەكە دەسوتێنن و هەڕەشەش لە هاوبەشەكانی دەكەن. بوڵوت راشیگەیاند لەمەولا ناچارن چاپكردن و بڵاوكردنەوەی رۆژنامەكە  رابگرن و تەنها بە شێوەی ئەلیكترۆنی كاربكەن. وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ رۆژنامەی زەمان  


سایتی ( GYLAF CENTER ) ئاماژە بەو پێشێلكاریانە دەكات كە لە هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان كراوە، سایتەكە ئاماری پێشێلكاریەكانی خستۆتە روو پشتی بە راپۆرتێكی سەنتری میترۆ بەستووە، كە هێرش و پێشێلكاری زۆر بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیەناندن كراوە، چەندین رۆژنامەنووس بە بێ تاوان و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستگیركراون و ئەشكەنجە دراون. ئاماژەی بەوەشكردووە كە دەزگا ئەمنیەكان بەبەرنامە رۆژنامەنووسان دەكەنە ئامانج، بە پێناو رێگری لە خۆپیشاندەران دەزگا ئەمنیەكان هێرشیانكردۆتە سەر رۆژنامەنووسان و بە توندترین شێوە لێیانداون. سەنتەری گەڵف بۆ مافەكانی مرۆڤ گرنگی بە چاودێریكردنی رەوشی رۆژنامەنووسان دەدات و لە عێراق و وڵاتانی كەنداو.     وەرگێرانی: سەفین ئازاد  http://www.gc4hr.org/news/view/1819  


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  زیاتر لە 200 ملیار دۆلار پارەی تایبەت بە هەوڵەكانی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سوریا بلۆككرد و ئیدارەكەشی رۆڵی ئەمریكا لەو وڵاتە هەڵدەسەنگێنێت. رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە كۆشكی سپی فەرمانیداوە بە وەزارەتی دارایی بۆ بلۆككردنی ئەو پارەیە. ئەو بەرپرسانەی ئەمریكا ئاماژەیان بۆئەوەشدا كە ترەمپ ئەو بڕیاری دوای ئەوەداوە كە راپۆرتێكی هەواڵی بینیوە و تێیدا ئاماژەبەوەكراوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەمدواییە بەڵێنیداوە 200 ملیۆن دۆلاری تر بۆ هەوڵەكانی زوو ئاوەدانكردنەوەی سوریا پێشكەشبكات. شوباتی رابردوو رێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێش ئەوەی پۆستەكەی بەجێبهێڵێت لە كۆنگرەی كوەیتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڵێنی پێشكەشكردنی ئەو بڕە پارەیەی دابوو. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەشڵێت ئەو بڕیارەی ترەمپ هاوتەریتە لەگەڵ لێدوانەكانی رۆژی پێنجشەممەی دەربارەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا كاتێك لە وتەیەكیدا لە شاری ریچفێڵدی  ویلایەتی ئۆهایۆ وتی هێزەكانی ئەمریكا لەسویا " زۆر بە زوویی" لەو ناچانەی لێی جێگیركراون دەكشێنەوە. ترەمپ وتیشی " گورزی كەمەرشكێنمان لە داعش داوە و زۆر بە زوویی سوریا بەجێدەهێڵین و بەجێیدەهێڵین ئەوانی  تر بایەخی پێبدەن." هەروەها ترەمپ وتیشی " لە سەداسەدا كۆنترۆڵی ئەوە دەكەین كە پێی دەڵێت خاكی خەلافەت، زۆر بە خێرایی كۆنترۆڵی دەكەین، بەڵام بەمزوانەش لەوەێ‌ دەردەچین." وەرگێرانی: نامیق رەسوڵ


رۆژنامەی میدڵ ئیس ئایە بڵاویكردوەتەوە كە دوای شەش مانگ لە دژایەتیكردن، ئەنكەرە لاپەڕەكی نوێ لەگەڵ هەولێر هەڵئەداتەوە لە پێناو بەدەستهێنانی هاوپەیمانێتیەكدا دژبە پارتی كرێكارانی كوردستان لە كوردستانی عێراق، حكومەتی توركیا هەنگاوەی یەكەمی هەڵگرت بۆ كۆتاییهێنان بەو گەمارۆ ئابوریەی كە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دای نابوو لەدوای ریفراندۆمەكەی ئەیلولی 2017،  ئەویش بە هیوایەی هەولێر هەنگاوی جدی هەڵبگرێت دژ بە دەركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شەنگال.  لە 26ئازارەوەو دوای شەش مانگ لە راگرتنی، هیڵی ئاسمانی توركیا گەشتی راستەوخۆی فرۆكەی لە توركیاوە بۆ هەولێر دەستپێكردەوە، ئەوەش رونترین ئاماژەیە كە ئیستا ئەنكەرە رازیبوە لاپەرەیەكی نوی هەڵبداتەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردوستان، ئەویش لە پێناو بەدەستهێنانی دەستكەوتی گەورەی سەربازی بۆ ئەنقەرە لە باكوری عێراق. عەلی فایەق دەمیر، مامۆستای زانكۆی گالاتەسەرای ئەستنبوڵ دەڵیت:  ئەو هەنگاوەی ئەنكەرە نیشاندانی نیازپاكیەكی گەورەیە لەلایەن توركیاوە  بۆ هەرێمی كوردستان و سەركەوتنێكی گەورەشە بۆ توركیا و هەلێر و عیراقیش.ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە شەنگال لە ئەستۆی بەغدایە، بەڵام بەغداد دڵخۆش دەبێت كە ئەگەر ئەنكەرە هەولێر رازی بكات كە رۆڵی خۆی بگێرێت لە دەركردنی پەكەكە لە شەنگال. وەرگێڕان: سەفین ئازاد 


رۆژنامەی لیمۆندی فەرەنسی  داواكاری  ژمارەیەك لە سیاسی و ناودارانی فەرەنسی  بلاوكردوەتەوە كە داوا لە سەرۆكی فەرەنسا دەكەن بێدەنگی بشكێنێت بەرامبەر بە هاوپەیمانە كوردەكانی لە سوریا، كە پێكهاتوون لە بێرنارد كۆشنێر، ستیڤان بریتۆن، باسكال برۆكنەر، جیراد شالیاند، داوا لە ماكرۆن دەكەن پێش ئەوەی كات تیپەڕێت فریای هاوپەیمانە كوردەكانی بكەوێت لە سوریا. ئەو كەسایەتیانە رایانگەیاندووە كە كورد ماوەی سێ ساڵ شەری داعشی كردووە، ئەو گروپەی كە فەرەنساش لە هێرش و پەلامارەكانی بێبەش نەبووە، ئێستا بێدەنگییەكی زۆری فەرەنسا دەبینین بەرامبەر بە داگیركاری توركیا بۆسەر عەفرین، بۆیە فەرەنسا ئێستا ئەركی ئەخلاقی و سیاسی لەسەرە كە دژ بەو داگیركارییەی توركیا بوەستێتەوە، خۆ ئەگەر بێدەنگ بن ئەو ناوچەیە روبەرووی كارەساتی گەورە دەبنەوە لەوانە یەكەم/ ئەو ناوچەیە مەترسی پاكتاوی رەگەزی لێدەكرێت هەروەك سەرۆك كۆماری توركیا خۆشی دانی پێدا ناوە ئەویش لە گۆرینی شوێنی دانیشتوانە كوردەكەی بە كەسانی دیكە، خۆ ئەگەر بێدەنگی هەڵبژێرن دوور نیە روداوی ئەرمەنەكان دووبارە نەبێتەوە. دووەم/ پاڵپشتی توركیا بۆ گروپە ئیسلامییەكان هەولێكە بۆ دووبارە خۆرێكخستەنەوەی گروپە ئیسلامیەكان لە باكوری سوریا، خۆ ئەگەر لە روبەرووبوونەوەی تیرۆر شكستبهێنین رەنگە روداوەكانی فەرەنسا دووبارەببنەوە، بۆیە لە پێناوی پاراستنی ئەمنییەتی وڵاتەكەمان پێویستە هاوكاری كوردەكانی سوریا بكەین.      http://www.lemonde.fr/idees/article/2018/03/29/monsieur-macron-sortez-du-silence-et-agissez-en-faveur-des-kurdes-de-syrie_5278122_3232.html



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand