پارێزگاری كەركوك بۆ وەبەرهێنان بانگهێشتی ئێران دەکرێت

Draw Media

2018-04-13 17:33:48



ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویكردوەتەوە   راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لە كۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئیران لە عیراق ئیرەج مسجدی داوای لە كۆمپانیا ئێرانییەكان كرد دەست بەكاری وەبەرهێنان بكەنەوە لە پاریزگای كەركوك.
لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا باسی گرنگترین پەرەسەندەكانی عیراقیان كرد  هەروەها باسی هاوكاری هەردوولایەنی عیراق و ئێرانیان كرد، راكان سەعید جبوری داوای لە كۆمپانیا ئێرانییەكان كرد، دەست بەكارەكانیان بكەنەوە بۆ بنیاتنانەوەی پاریزگای كەركوك، هەروەها بانگهێشتی كۆمپانیا ئێرانییەكانی كرد بۆ وەبەرهێنان لە كارەبا و ئاوو سێکتەری ئاو و ئاوەرۆ.
رۆژنامەكە ئەوەشی نوسیوە كە پاریزگاری كەركوكی  دەوڵەمەند بەنەوت ناوچەیەكی جێناكۆكە لە نێوان حكومەتی هەرێمی عێراقدا، پاریزگاری كەركوك لە 16 ئۆكتۆبەردا هێزەكانی حكومەتی عیراق تەواوی پاریزگای كەركوكیان كۆنترۆل كردەوە و هێزەكانی پیشمەرگەیان لەوشارەدەركرد بۆ شوێنەكانی پێشویان، ئەمەش دوای ئەنجامدانی راپرسیەكەی هەرێمی كوردستان، لە دوای گرتنەوەی بەغداد بەجدی هەنگاوی ناوە  تا ئاسیش بگەرێتەوە بۆ پاریزگاكە و ژیانی سیاسی و ئابوریش ببوژیِننەوە.
وەرگێڕانی: سەفین ئازاد 
 

https://en.mehrnews.com/news/133340/Kirkuk-s-temporary-governor-calls-for-Iran-s-investment

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand