سەرۆكی پێشووتری مۆساد: لەوانەیە لەگەڵ روسیا بكەوینە نێو جەنگەوە

Draw Media

2018-04-13 19:52:06



ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردوەتەوە كە ئەفرایم هالەڤی سەرۆكی پێشووتری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، رایگەیاندوە كە ئەگەری ئەوە زۆرە پێكدادانی سەربازی لەنێوان ئیسرائیل و روسیا رووبدات. 
هالەڤی ئاماژەی بەوە دا كە كە ئەگەری ئەوە زۆرە پێكدادانی سەربازیی لەنێوان ئیسرائیل و روسیا رووبدات. گوتی: "ئەم جەنگە لەگەڵ وڵاتێكی گەورە دەبێت كە لە باكووری وڵاتەكەمان (سوریا) جێگیر بووە و بوونی خۆی پتەوتر كردووە. ئەم وڵاتە لایەنێكی دیاریكراوە لە سنوورەكانی باكور. لەوانەیە بچینە ناو جەنگەوە لەگەڵ روسیا. لەوانەیە هێزەكانی ئیسرائیل و روسیا بەرامبەر یەكتر بوەستنەوە و بجەنگن. بەر لە جەنگیش لەگەڵ ئەو هێزە گەورەیە دەبێت رێگای دەربازبون لەگەڵ ئەو رەوشە بدۆزینەوە و بەڵام لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگدا دەبێت ئەوە جیا بكەینەوە لە سەركەوتن". 
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەیش كە بۆچی روسیا دەیەوێت چۆك بە ئیسرائیلدا دابدات، هالەڤی وتی: "روسیا بۆ ئەوەی ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە هاتە نێو خاكی سوریا. بنكە سەربازییەكان و هێزەكەی بەجۆرێك بونیات نا كە چەندین ساڵ بمێننەوە. وای بۆ دەچم نەیەوێت دۆستی ستراتیژی خۆی لە ناوچەكە ئێران شكست بهێنێت و ئەمە لە بەرژەوەندی ئەو نەبێت"
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand