لە كوردستانی عێراق هێرشدەكرێتە سەر خۆپیشاندەران 

Draw Media

2018-04-01 12:54:44



سایتی ( GYLAF CENTER ) ئاماژە بەو پێشێلكاریانە دەكات كە لە هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان كراوە، سایتەكە ئاماری پێشێلكاریەكانی خستۆتە روو پشتی بە راپۆرتێكی سەنتری میترۆ بەستووە، كە هێرش و پێشێلكاری زۆر بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیەناندن كراوە، چەندین رۆژنامەنووس بە بێ تاوان و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستگیركراون و ئەشكەنجە دراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە دەزگا ئەمنیەكان بەبەرنامە رۆژنامەنووسان دەكەنە ئامانج، بە پێناو رێگری لە خۆپیشاندەران دەزگا ئەمنیەكان هێرشیانكردۆتە سەر رۆژنامەنووسان و بە توندترین شێوە لێیانداون.
سەنتەری گەڵف بۆ مافەكانی مرۆڤ گرنگی بە چاودێریكردنی رەوشی رۆژنامەنووسان دەدات و لە عێراق و وڵاتانی كەنداو. 
 
 وەرگێرانی: سەفین ئازاد 

http://www.gc4hr.org/news/view/1819
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand