داوا لە ماكرۆن دەكرێت بێدەنگی بشكێنێت بەرامبەر كوردانی سوریا

Draw Media

2018-03-30 21:32:24



رۆژنامەی لیمۆندی فەرەنسی  داواكاری  ژمارەیەك لە سیاسی و ناودارانی فەرەنسی  بلاوكردوەتەوە كە داوا لە سەرۆكی فەرەنسا دەكەن بێدەنگی بشكێنێت بەرامبەر بە هاوپەیمانە كوردەكانی لە سوریا، كە پێكهاتوون لە بێرنارد كۆشنێر، ستیڤان بریتۆن، باسكال برۆكنەر، جیراد شالیاند، داوا لە ماكرۆن دەكەن پێش ئەوەی كات تیپەڕێت فریای هاوپەیمانە كوردەكانی بكەوێت لە سوریا.
ئەو كەسایەتیانە رایانگەیاندووە كە كورد ماوەی سێ ساڵ شەری داعشی كردووە، ئەو گروپەی كە فەرەنساش لە هێرش و پەلامارەكانی بێبەش نەبووە، ئێستا بێدەنگییەكی زۆری فەرەنسا دەبینین بەرامبەر بە داگیركاری توركیا بۆسەر عەفرین، بۆیە فەرەنسا ئێستا ئەركی ئەخلاقی و سیاسی لەسەرە كە دژ بەو داگیركارییەی توركیا بوەستێتەوە، خۆ ئەگەر بێدەنگ بن ئەو ناوچەیە روبەرووی كارەساتی گەورە دەبنەوە لەوانە
یەكەم/ ئەو ناوچەیە مەترسی پاكتاوی رەگەزی لێدەكرێت هەروەك سەرۆك كۆماری توركیا خۆشی دانی پێدا ناوە ئەویش لە گۆرینی شوێنی دانیشتوانە كوردەكەی بە كەسانی دیكە، خۆ ئەگەر بێدەنگی هەڵبژێرن دوور نیە روداوی ئەرمەنەكان دووبارە نەبێتەوە.
دووەم/ پاڵپشتی توركیا بۆ گروپە ئیسلامییەكان هەولێكە بۆ دووبارە خۆرێكخستەنەوەی گروپە ئیسلامیەكان لە باكوری سوریا، خۆ ئەگەر لە روبەرووبوونەوەی تیرۆر شكستبهێنین رەنگە روداوەكانی فەرەنسا دووبارەببنەوە، بۆیە لە پێناوی پاراستنی ئەمنییەتی وڵاتەكەمان پێویستە هاوكاری كوردەكانی سوریا بكەین.
  

 

http://www.lemonde.fr/idees/article/2018/03/29/monsieur-macron-sortez-du-silence-et-agissez-en-faveur-des-kurdes-de-syrie_5278122_3232.html

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand