درەنگ لەخەو هەستان ئەگەری زوو مردن زیاتر دەكات

Draw Media

2018-04-14 10:34:33



   توێژینەوەیەكی زانستی نوێ گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو كەسانەی شەونخونی دەكەن و درەنگ دەخەون و    بەیانیانیش بە زەحمەت لە خەو هەڵدەستن، زیاتر روبەڕووی مەترسی مردنی پێشوەخت دەبنەوە بە بەراورد بەوانەی كە بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەتن.
توێژینەوەكە كە 433 هەزار كەسی گرتوەتەوە گەیشتوەتە ئەوەی كە ئەوانەی ئارەزوی شەونخونی دەكەن و درەنگ دەخەون بە رێژەی 10% زیاتر رووبەڕووی مەترسی مردنی پێشوەخت دەبنەوە و بە بەراود بەو كەسانەی بەیانیان زوو بەئاگادێن.
هەروەها توێژینەوەكە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەشی كە ئەو كەسانەی درەنگ لە خەو هەڵدەستن زیاتر لە كەسانی تر رووبەڕووی نەخۆشی دەروونیی و جەستەیی دەبنەوە.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە دەڵێن پێویستدەكات هەوڵی زۆر بدرێت بۆئەوەی هاوكاری ئەو كەسانە بكرێت كە درەنگ دەخەون بۆئەوەی " زوو لە خەو هەستن".
كێشەیەكی تەندروستی گشتییە
زاناكانی سەرپەرشتیاری ئەو توێژینەوەیە داوایان لەو كەسانە كردووە كە توێژینەوەیان لەسەر كراوە و تەمەنیان لە نێوان 38 ساڵ بۆ 73 ساڵ بووە خۆیان پۆلێن بكەن بۆ یەكێك لەم سێ جۆر " ئەوانەی كە بەیانیان بە شێوەی هەمیشەیی زوو هەڵدەستن لەخەو" یان " ئەوانەی كە بە شێوەیەكی مامناوەند لە خەو هەڵدەستن" یان " ئەوانەی كە بە شێوەیەكی هەمیشەیی شەونخونی دەكەن و درەنگ دەخەون".

ئەلێكس تیرین – بی بی سی
وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand