مەترسیەكانی كشانەوەی  ئەمریكا لە سوریا

Draw Media

2018-04-06 20:52:43



وەرگێران و ئامادەكردنی: سەفین ئازاد 
سایتی ( Atlantic Council  )لە راپۆرتێكی شیكاریدا باس لە مەترسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە سوریا و بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 2018 بڕیاری راگرتنی 200ملیۆن دۆلاریدا كەتەخانكرابوو  بۆ بنیات نانەوەی سوریا كە ئەمەش ئاماژەبوو بە هەنگاونان بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەبێتە دەرفەتێك بۆ دەستوەردانی ئێران لە ناوچەكەو فراونبوونی دەسەڵاتەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە دەسەڵاتەكانی درێژدە بێتەوە لەعێراقەوە بۆ سوریا و لوبنان،  ئەگەر ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لە لەسوریا بكشێتەوە و پشتگرییەكانی بۆ هیزی كوردی لەسوریا ڕابگرێت كەهاوپەیمانی سەرەكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكایە، ئەو هەنگاوە كوردەكان  ناچاردەكات بەرەو لای رژێمی ئەسەد بچن. 
بەشار ئەسەد ریگایدا بەهێزەكانی بەرگری نەتەوەیی سوریا تاكو بچنە عەفرین لەم جەنگەی بەم دواییە لە دژی توركیا و هیزەكانی قەڵغانی فورات بۆسەر عەفرین دەستی پێكردبوو،  ئەمەش رێگاكە بۆ هێزەكانی ئێران دەكاتەوە كە كۆنترۆڵی باكوری رۆژ هەڵاتی سوریا بكەن، ئەمەش دەبێتە سەرەتای ریگای دروست كردنی هیلالی شیعە كە لە ئیرانەوە دریژ دەبیتەوە لە ناو عێراقە وە بۆ حەلەب و  تا لە حمس كۆتایی دێت لە بەندەری لازقیە لەسەر دەریایی ناوەڕاست. 
 سەرۆكی پیشوی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا باراك ئۆباما بەشێوەیەكی گشتی سیاسەتەكانی هیچ كاریگەری نەبووە لە ئیدارەدانی ململانێ و ناكۆكیەكان رۆژهەڵاتی ناوەرات، بەتایبەتیش لە سوریا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ پشت دەبەستیت بەپلانی كورت خایەن و كاردەكات لە سەرناكۆكیەكانی وڵاتان لەسوریا وەك توركیا ، ئەڵمانیا، فەرەنسا و سعودیە ئەوان ناچاردەكات تاپشتگیری بكەن بۆ جێگربوونی سوریا و رێگا بگرێت لە فراوان بوونی ئێران بۆ ناوچەی رۆژ ئاوای روباری فورات و  روسیاش بوەستنێت  لە سوریا، كە كاریگەرترین یاریكەرە لە سوریا، كارتی بەردەستی ترەمپ لە سوریا ناوچەی ژێر دەستی هێزە كوردیەكانە، كە هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵی لە سەدا 80%ی ناوچە نەوتیەكانیان كردووەو زۆرینەی نەوتی سوریا دەكەوێتە سنوری هێزە كوردیەكانەوە.
ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا دەتوانێت كارتەكانی بەكاربهێنت بۆ دابەشكردنی  دەستكەوتەكانی لە سوریا لەگەڵ هێزەكانی تر بەرامبەر بە روسیا، بەتایبەتیش كارتی نەوت كەرۆڵێكی گرنگ دەگێرێت لە ململانێكان بەتایبەت بۆ نەوت بۆ روسیا زۆر گرنگە،  چونكە كەسەرۆكی روسیا هەوڵ ئەدات قەرەبووی خەرجی سەربازەكانی بكاتەوە لە سوریا بەتایبەتیش خەرجی سەربازەكانی لەو وڵاتە، كە ئەمە پەیوەندی بە پاراستنی بەرژەوەندیە ئابوریەكانی روسیاشەوە هەیە چونكە بەشێك لەوسەربازانە ئەركیان پاراستنی كۆمپانیا نەوتیەكانی روسیایە لە سوریا.
بۆیە كشانەوەی ئەمریكا رێگە بۆ روسیا خۆش دەكات كە نزیك بێتەوە لە كوردەكان ئەویش بۆ دەستكەوتە ئابوریەكانی كە نەوتە لەو وڵاتە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand