رۆژنامەی زەمانی توركی بڵاویكردوەتەوە، كە لە شاری كیلیسی باشووری توركیا  دەستەی ئەوقافی توركیا ناوی " مزگەوتی كوردەكان"  ی گۆڕیوە بۆ " مزگەوتی توركەكان" گۆڕینی ناوی ئەو مزگەوتە لە كاتێكدایە كە بەپێی هەموو تۆمارە مێژووییەكان ناوی رەسمی و مێژوویی ئەو مزگەوتە  ( مزگەوتی كوردەكان) بووە ، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەیەمی زایینی كە حسێن ئاغای كوردییەوە بونیادنراوە. ئەو هەنگاوەی دەستەی ئەوقافی توركیا بە هێرشێكی فاشی دژ بە كورد  دادەنرێت، بەتایبەتیش لەدوای هێرشی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی بۆسەر عەفرین  پەیكەری كاوەی ئاسنگەریان روخاند كە وەك سیبموڵێكی رۆشبنیری و كەلەپۆر و مێژووی كورد دادەنرێت. http://www.zamanarabic.com/2018/03/29/%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7-%D8%AA%D8%BA%D9%8A%D8%B1-%D8%A7%D8%B3%D9%85-%D9%85%D8%B3%D8%AC%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%83%D8%B1%D8%A7%D8%AF-%D8%A5%D9%84%D9%89-%D9%85%D8%B3%D8%AC%D8%AF-%D8%A7/


یەكەمجار نیە كوردەكان لە عێراق و سوریا رووبەروی ئایندەیەكی نادیار دەبنەوە، ئێستا لە سوریا 150هەزار كەس ئاوارەبوون بەهۆی  هێرشكردنە سەر عەفرین كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردە ، سوپای توركیا بەهاوكاری سوپای سوریای ئازاد چونە ناو شاری عەفرین، كوردەكان  ماڵ  و سەروەت و سامانیان بەجێهێشت و ئاوارەبوون، هەندێك كەس  وەك  كۆڕەوەكەی كوردی عێراقی دەدەنە قەڵەم كە  لەساڵی 1991 لەدەست چەوساندنەوە و دڕندەیی سەدام ئاوارەبوون، لە دەستدانی عەفرین ئاماژەیە بۆ كپكردنی هیوا و ئاواتی كوردەكات كە لەم دواییە بەتەواوی گەشەی سەندبوو ، بەتایبەتیش لەدوای جەنگی داعش  و هاوكاری وڵاتان بۆ كوردەكانی عێراق.  لە سوریا بارودۆخەكە جیاوازە بەڵام لەوێش بێهیوایە بۆ كورد، ئیستا سێ ساڵە لەدوای كۆبانی كورد بەرپەرچی هێرشی داعش دەداتەوە توركیا كوردەكانی سوریا یان یەپەگە وەك بەشێك لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە سەیردەكات، لە كاتێكدا كوردەكانی سوریا لەگەڵ ئەمریكا دژ بە داعش جەنگاون و كاریان كردووە،  دوای ئەوەی توركیا بڕیاریدا پەلەماری عەفرین بدات  لە باكوری سوریا، بەڵام حكومەتی روسیا كە پشتگیری رژێمی سوریا دەكات، دەركەوت كەررازییە بە هاتنی فڕۆكەی توركیا بەسەر ئاسمانی سوریا،  دەركەوت مۆسكۆ و  دیمەشق رازین عەفرین بۆ توركیا و سوپای سوریای ئازاد بێت، لەبەرامبەردا رژێمی سوریا لە سەركەوتن لە غوتەی رۆژهەڵات نزیك دەبێتەوە، ئەو مامەڵەیەی نێوان دیمەشق و روسیا و توركیا بۆ ئەوەی بوو كە رێگری لە خەونی سەربەخۆیی كورد بكرێت لە باكوری سوریا، بۆیە كوردەكان لە خەونی سەربەخۆییەوە  گەیشتنە ئاوارەبوونی زیاتر لە 100 هەزار كەس و كوژرانی سەدانی تر.؟ ئێستا كوردەكان لە سوریا و عێراق متمانە و هیوایەكیان بە خۆرئاوا نەماوە تا بیانپارێزێت لە هێرش و هەڕەشە و دەستدرێژییەكان و پشتیوانیان لە مافەكانیان. وەرگێران و ئامادەكردنی: سەفین ئازاد 18/03/the-west-has-shamefully-abandoned-its-kurdish-allies/


نوسینگەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند فەرەنسا پێشنیازیكردووە نێوەندگیری لە نێوان توركیا و هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە رۆژئاوای كوردستان بكات و جەختیشیكردوەتەوە كە پاریس پشتیوانی لە سەقامگیری باكوری سوریا دەكات. خالید عیسا،  نوێنەری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوری سوریا له‌ فه‌ره‌نسا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند وەفدێكی رۆژئاوای كوردستان و یەكینەكانی پاراستی گەل لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا كۆبونەوە و لە كۆبونەوەكەدا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بەڵێنیداوە بۆ هێزی سەربازی رەوانەی مەنبج بكات بۆ پاڵپشتی شەڕی داعش لەكاتی هاتنەپێشەوەی سوپای توركیا بەرەو شارەكە. هەروەها رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی بڵاویكردوەتەوە كە فەرەنسا بڕیاریداوە بۆ پشتیوانی لە كوردەكان هێز رەوانەی كوردستانی سوریا بكات، رۆژنامەكە دەڵێت لە میانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی رۆژئاوای كوردستان لە كۆشكی ئیلیزێ،  ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بڕیاریداوە پشتیوانی لە هاوپەیمانە كوردەكانی بكات لە سوریا ئەوەش لەدوای هێرشەكانی توركیا دژ بە رۆژئاوای كوردستان رۆژنامەكە ئاماژەیبەوەشداوە كە، لە كۆتاییدا فەرەنسا و ئەمریكا بڕیاریاندا كە بۆ رێگری لە هێرشەكانی توركیا هێز رەوانەی مەنبج بكەن. لۆفیگارۆ نوسیویەتی ئامانجی ناردنی هێزی فەرنسا بۆ مەنبج رێگریكردنە لە هێرش و پەلامارەكانی توركیا كە بەهۆی هێرشەكانیەوە توركیا هەوڵ ئەدا كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بكات كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی یەپەگەدایە بەتایبەتیش لە دۆڵی فوراتی باكوری سوریا.  


وەرگێڕانی: سەفین ئازاد  رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردوەتەوە كە هێزی پیادەی توركی  10 كیلۆمەتر هاتونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق و 30 گوندیان داگیركردوە ئەوەش دوای ئەوەی عیراق رایگەیاند هەرپەلامارێكی دەرەكی بۆسەر خاكی عیراق پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراقە و بە كارێكی  دوژمنكارانەی لەقەڵەمداوە. دلێر زێباری فەرماندەی پاسەوانی سنور لە پارێزگای دهۆك دەڵێت سوپای توركیا لە قەزای ئامێدی 10 كیلۆمەتر هاتوەەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە.  سەعد حەدیسی وتەبیژی حكومەتی عیراقیش رایگەیاند هەرسنور بەزاندن و لەشكركێشیەك بۆ ناوخاكی عێراق بەبێ ئاگاداری حكومەتی عێراق ،پێشێلكردنی راستەوخۆی سەروەری خاكی عێراقە. حەدیسی رەتیشكردەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا داوای كۆبوونەوەی ئەمنی نێوان عێراق و توركیای كردبێت سەبارەت بە بارودۆخ و كێشەی شەنگال.   


دەڵێن مێژووی ئەمشارە بۆ سەدان هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، ئەوانەی بەرگری لەم بۆچونە دەكەن  ئەو پارچە ئێسك و پاشماوە بە بەردبووانە دەكەنە بەڵگە كە تەمەنیان زیاتر لە 60 هەزار ساڵە و لە گوندێكی نزیك شاری شەنگالی ئێستا دۆزراوەنەتەوە، ئەوەش سەلمێنراوە كە ئەم شارە بچوكە  كە پێگەیەكی ستراتیژی هەیە لەم شوێنەی ئێستادا بوونی هەبوو لە سەردەمی ئاشورییەكان و هەتا بابلیەكانیشدا. باوەڕدارانی ئاینی ئێزدیی كە زۆرینەی دانیشتوانی شەنگال پێكدەهێنن، بڕوایان وایە كە ئاینەكەیان دێرینترین ئاینە لە جیهاندا، مێژووش دەڵێت ئەم كەمایەتییە ئاینییە بەدرێژایی مێژوو روبەڕووی چەوساندنەوە و سەركوتكردن بوەتەوە.. ئێزدییەكان هیچ كات مەملەكەتێك یان ئیمپراتۆریەتێكیان دانەمەزراندووە، بە پێچەوانەوە هەمیشە شارەكەیان لەلایەن داگیركەرانەوە داگیركراوە و ئاینەكەیان كە ئاینێكی موژەدەبەر" تەبشیری " نییە وایكردووە نەتوانن زۆر گەشەبكەن و پێگەی جوگرافی شارەكە و دەوڵەمەندیی بووتە جێی تەماحی فەرمانڕەوا پاوەنخوازەكانی وەك ئاشورییەكان و رۆمانییەكان و دواتریش موسوڵمانەكان. هەندێك لە مێژوونوسان باس لەوەدەكەن كە ئیمپراتۆریەتی رۆمانی هێرشی كردوەتە سەر شەنگال كاتێك لە ژێر كۆنترۆڵی ئارامییەكاندا بووە، شەنگالییەكان بەرگری داگیركاری رۆمانییەكانیان كردووە بەڵام نەیانتوانیوە لەبەردەم سوپای بەهێزی رۆمانییەكاندا خۆیان رابگرن، چەوڕێژكردنی یەكەمین شەقامی شارەكەش بەبەرد ئێستا وەك كارێكی باشی ئەو كاتەی رۆمانییەكان باس دەكرێت.  موسڵمانەكان دوای دەركەوتنی ئاینی ئیسلام بە بیست ساڵ بە سەرۆكایەتی ئەبو موسای ئەشعەری چونە ناو شەنگالەوە، ئەوەی جێی سەرنجە دانیشتوانی شەنگال بەرپەرچی موسڵمانەكانیان نەدایەوە لەو كاتەدا و رێگەیاندا بەئاشتی بچنە ناو شارەكەوە. نزیكەی پێش هەزار ساڵ  سوپای سەلجوقییەكان بە فەرماندەیی توغرول بەگ هێرشیانكردە سەر عێراق، پێش ئەوەی سوپای سەلجوقییەكان بگاتە بەغدا، رێگاكەیان بە شەنگالدا تێدەپەڕی  و لە بەرگریكردن لە شارەكە نزیكەی چوار هەزار لە دانیشتوانەكەی كوژران كە بۆماوەی نزیكەی مانگێك گەمارۆدران و باسلەوەشدەكرێت كە بەهۆی ئەو بەرگرییە سەختەی روبەڕویان بوەوە لە شەنگال سەلجوقییەكان داوای هێزی پشتیوانیان كردووە، پێش ئەوەی بچنە بەغدا و لە چنگی بوەیهییەكانی دەربهێنن، بەڵام بەلای ئێزدییەكانەوە ماوەی " تاریكی " یان كاتی داگیركاری عوسمانییەكانە، كە جارێكی تر سوپای ئەو ئیمپراتۆریەتە كۆمەڵكوژی لە ناوچەكەدا كرد، دوژمنەكانی ئەمجارەی ئێزدییەكان تێكەڵەیەك بوون كە بەلای ئەوانەوە ئێزدییەكان " كافرن" و شەیتان دەپەرستن و هەروەها بنچینەشیان دەگەڕێنەوە بۆ نەتەوەی كورد. دواهەمین كارەسات كە روبەڕووی شەنگال بوەوە لە تەمموزی 2014دا روویدا كاتێك چەكدارەكانی داعش هێرشیانكردە سەر شارەكە كە لەلایەن پێشمەرگەوە دەپارێزرا، خەڵكی شارەكە بە دەنگی پاشەكشێی زنجیری زرێپۆشەكانی هێزی پێشمەرگە لە خەو بەئاگاهاتن و روبەڕووی قێزەونترین كۆمەڵكوژی بوونەوە لە مێژووی عێراقدا. هەتا ئێستا لە كۆی 4000 ژن و كچی ئێزدی رفێنراو، چارەنووسی زیاتر لە 2000 هەزاریان نادیارە كە كرانە كۆیلە و كەنیزەكی چەكدارەكانی داعش. زیاتر لە 2000 هەزار ئێزدی لەسەر دەستی داعش كوژران، سەدانیان لە برسێتی و تینوێتیدا مردن لە كاتی ئاوارەبونیاندا، زۆرینەیان لەسەر چیای شەنگالی نزیك لە شارەكە مردن كە بەدرێژایی مێژوویان پەنایان بۆ بردووە. دوای رزگاركردنی شەنگال بەشێكی زۆری شارەكە وێران بوو، هێزەكانی حەشدی شەعبیی و چەكدارە هاوپەیمانەكانیان لە ئێزدییەكانی و هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و چەكدارە هاوپەیمانەكانیان لە ئێزدییەكان كۆنترۆڵی شارەكەیان كەوتەدەست، جارێكی تر ئێستا شەنگال رووبەڕووی هێرشی توركیا دەبێتەوە، ئەمجارە لەبەر بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان وەك چۆن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا باسی لێوەدەكات.  ئەگەر سەرۆكی توركیا ئەو هەڕەشانەی جێبەجێ بكات، كە وادەردەكەوێت لێی پاشگەزبوبێتەوە، هێزەكانی دەیان كیلۆمەتر دێنە ناو خاكی عێراقەوە و لەوانەشە جارێكی تر ئێزدییەكان بیرلەوەبكەنەوە پەنا بۆ چیای شەنگال بەرنەوە. وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ سەرچاوە: رادیۆ سەوا .


وەرگێڕانی: سەفین ئازاد رۆژنامەی ئیسرائیل ناشناڵ نیوز لە راپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژە بە خەونی ئەردۆغان دەكات بۆ گەڕانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، رۆژنامەكە دەنوسێت لە كۆتایی هەفتەی رابردوو سوپای توركیا و سوپای سوریای ئازادی هاوپەیمانی عەفرینیان داگیركرد، دوای ئەوەی هێزەكانی یەپەگە بڕیاریاندا بكشێنەوە لە عەفرین  ئەمیش دوای ئەوەی توركیا و هاوپەیمانەكانی شارەكەیان لە سێ لاوە گەمارۆدابوو، داگیركردنی عەفرین راستەوخۆ لێدان بوو لە خواستی  سەربەخۆیی كوردەكانی سوریا . لە دوای داگیركردنی عەفرین ئەردۆغان هەڕەشەكانی بەرفراوانتركرد و هەڕەشەی لەشكركێشی كرد بۆ مەنبج و كۆبانی و قامیشلۆ و تەنانەت شەنگالی باكوری عێراقیش، بەڵام بەرپرسێكی ئیدارەكەی ترامپ رایگەیاندووە هەرگیز مەنبج جێناهێڵین كە ئێستا 2 هەزار هێزی تایبەتی ئەمریكا لەو ناوچەیە جێگیرن بۆ هاوكاری هێزەكانی سوریای دیموكراتی دژ بە چەكدارانی داعش، بەڵام چاوەڕوان ناكرێت وەزیری نوێی داهاتووی ئەمریكا مایك پۆمپیو بگاتە چارەسەر لەگەڵ ئەردۆغان بۆ بەرێوەبەردنی هاوبەش لە مەنبج وەك تیلەرسۆن، چونكە پۆمپیو ئەردۆغانی خۆش ناوێت و پێی وایە توركیا ( دیكتاتۆریەتییەكی ئیسلامییە) بەتایبەتیش دوای شكستی كودەتاكەی تەمموزی 2016. رۆژنامەكە ئەردۆغان بە دیكتاتۆر ناودەبات و پێی وایە  ئەردۆغان سەركەوتنەكەی لە عەفرین بەكاردێنێت بۆ هەڕەشەكردن و پەلاماردانی كوردەكان لە عێراق و سوریا، بەو پێیەی ئەردۆغان لەدوای داگیركردنی عەفرین هەڕەشەی هێرشی بۆسەر شەنگالی باكوری عێراق كرد كە 2 هەزار هێزی پارتی كرێكارانی كوردستانی لێیە و ئەوانیش بڕیاری كشانەوەیان داوە لەو شارە و لە هەمانكاتدا ناڕەزایی توندی بەدوای خوێیدا هێنا.  هەرچەندە راپۆرتی رۆژنامەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوەكان  ئاماژە بەوەدەكات  كە توركیا بە فیعلی باكوری عێراقی داگیركردووە بەهۆی ئەو هێرش و پەلامار و بنكانەی لە باكوری عێراق هەیەتی.  هەربۆیە شارەزایانی كاروباری توركیا دەڵێن لەدوای ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆسەر عەفرین و هەوڵدان بۆ فراوانكردنی هێرش و پەلامارەكانی  ئەردۆغان كاردەكات بۆ گەڕانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەتایبەتیش دوای ئەوەی ناوچەكانی عەفرین و شەنگالی خستە بەرنامەی داگیركردنیەوە لە عێراق و سوریا .   


وەرگێڕانی: سەفین ئازاد  لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی ئاماژە بە ناكۆكی نێوان توركیا و ئیدارەی ئەمریكا دەكات لەسەر سوریا، كە رەنگە توركیا هاوشێوەی روسیا و ئێران بیەوێت ئەمریكا لە سوریا بچێتە دەرەوە، بەڵام دەبێت ئەمریكا ئەمە رەتبکاتەوە و بەردەوام بێت لە پشتیوانی كوردەكان چونكە رۆڵێكی گەورەیان گێڕاوە لە روبەرووبونەوەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش). رۆژنامەكە ئەوەشی نوسیوە سەركەوتنی سەربازیی توركیا لە عەفرین لە باكوری سوریا كە هەشت هەفتەی پێچوو وە خەرجیەكی زۆری تێچووەو ئاوارەبوونێكی زۆری لێكەوتوەتەوە، كە بە زیاتر لە سەد هەزار ئاوارەی مەدەنی  ئەژماردەكرێن كە تەنها لە شارۆچكەی  عەفرین دەژیان كە زۆرینەیان  كوردبوون، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە دزی و تاڵانی زۆری سوپای توركیا لە عەفرین و چونی سوپای توركیا بۆ ئەو ناوچەیە  ناكۆكیەكانی نێوان ئەردۆغان و ئیدارەی ئەمریكای  قوڵتركردەوە بەتایبەتیش دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، كە هێزەكانیان تەنها بە عەفرینەوە ناوەستن و بەرەو باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دەڕۆن كە لەوێ هێزەكانی سوپای ئەمریكای لێیە. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا روبەروی كێشەكی گەورە دەبێتەوە لە سوریا، چۆن ئەو ناوچانەی لەژێر هەژمونی هێزەكانی ئەمریكادا لە سوریا بپارێزێت و بەرگریان لێبیكات بەتایبەتیش لە رۆژهەڵاتی فورات بەبێ شەڕ و جەنگ لەگەڵ هاوپەیمانەكەی لە ناتۆ.  ئێستا بوونی ئەمریكا زۆر گرنگە لەو ناوچانە ئەوەش لە پێناو روبەروبونەوەی چەكدارانی داعش تا كۆتایی پێهێنانیان ، لەگەڵ ئەوەشدا رێگریكردن لە دەسەڵاتەكانی ئێران لەناو خاكی سوریا كە خەرێكە ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ دەكات، لەگەڵ پاراستنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ توركیا. لە بەرژەوەندی ئەمریكایە كە توركیا لە كێشەكە بێنێتە دەرەوە و ناكۆكییەكانی كۆتایی پێبێنێت لەگەڵ ئەردۆغان، بەڵام گرنگیدان و ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی ئیدارەی ئەمریكا لەگەڵ ئەردۆغان روبەرووی كێشەیەكی تر دەبێتەوە، ئەویش هاوپەیمانێتی و گرنگی پێدانی ئەمریكایە بە هێزەكانی سوریای دیموكرات  كە لەلایەن ئەو كوردانەوە رێبەرایەتی دەكرێن، كە توركیا بە تیرۆرست و دوژمنی خۆی لەقەڵەمیان دەدات.  رۆژنامەكە ئەوەش دەنوسێت كە هیزەكانی سوریای دیموكرات زۆر گرنگن بۆ لە ناوبردنی دەوڵەتی ئیسلامی  لە رۆژ هەڵاتی سوریا ئەوان توانیان سەقامگیری لەناوچەكەدا بچەسپێنن و داعش تێكبشكێنن. بەڵام  ئەردۆغان كە تاكو ساڵی 2015 هەوڵی ئاشتی دەدا لەگەڵ كوردەكانی سوریادا كەچی ئێستا پێداگری دەكات كە كوردەكانی سوریا تیرۆرستن و دەیەوێت ئەو هێزانە دەربكات لەخاكی سوریای هاوسنوری توركیا.  رۆژنامەكە ئاماژە بە گریمانەیەك دەكات و دەڵێت دەشێت رێكەوتنێكی دوولایەنە بكرێت و هێزە كوردییەكان لە رۆژئاوای فوراتەوە بگوازرێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات و سوپای ئەمریكا لە مەنبج بمێنەوە بۆ یارمەتیدان و پاراستنی خەڵكی مەدەن لەوناوچانە، بەڵام وادەردەكەوێت ئەردۆغان داواكاری زیاتری بوێت هەروەك روسیا و ئێران ئارەزوو بكات ئەمریكا بەتەواوی لە سوریا بچێتە دەرەوە بەڵام پێویستە ئیدارەی ترەمپ ئەم بژاردەیە رەتبكاتەوە، چونكە ئێستا ئەو هێزانەی ئەمریكا گرنگن لەوێ بمێننەوە تاوەكو بەتەواوی چەكدارانی داعش لەناوبەرن و رێگربن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەیان. ئاسان نیە پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ توركیا ئاسایی بكرێتەوە و دەبێت ئیدارەی ترەمپ زیاتر لەوەی ئەردۆغان داوای دەكات پێداگری بكات بەتایبەتیش لەسەر ئازادكردنی هاوڵاتیانی ئەمریكاو هەروەها فشارخستنە سەر ئەردۆغان تاوەكو گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ كوردەكان دەستپێبكات.


چەند كڵێسایەك لە ئەڵمانیا بونەتە پەناگەیەك بۆ ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتییان رەتدەكرێتەوە و بە كاتی شوێنی مانەوە بۆ ئەو كەسانە دابیندەكەن، بەڵام ئایا كڵێساكان دەتوانن رێگە لە دیپۆرتكردنەوەی ئەو كەسانە بكەن؟ یاسا لەو بارەیەوە چی دەڵێت؟ ئاینی مەسیحیی پێگەیەكی گرنگی هەیە لە كۆمەڵگەی ئەڵمانی هاوچەرخدا، لە ئەڵمانیا دوو كڵێسای سەرەكی هەن: كڵێسای كاسۆلیكی و كڵێسای پرۆتستانتی و هیچ گەڕەكێك یان شارێك یان شارۆچكەیەك نیە لەو وڵاتەدا كڵێسایەكی تێدا نەبێت و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان بەشێكی میحوەری ئاینی مەسحیی پێكدەهێنێت. لە رابردوودا كڵێساكانی ئەڵمانیا بەهانای هەژاران و لێقەوماوانەوە چوون و ساڵی 2015 كاتێك شەپۆلێكی گەورەی پەنابەران رووی لەو وڵاتەكرد هەمان ئەركیان لە ئەستۆگرت. بێرگت نۆیڤێرت لە رێكخراوی " پەنابردن بۆ كڵێسا" پەنابەری كڵێسا بەمشێوەیە پێناسەدەكات:" پێشكەشكردنی پشتگیری و راوێژكاری و پەناگەیە بۆئەو پەنابەرانەی كە لەبەردەم هەڕەشەی دیپۆرتكردنەوەدان بۆ وڵاتێك  كە دۆخی ژیان تێیدا نامرۆییانەیە و روبەروی ئەشكەنجەدان هەتا مردنیش دەبنەوە، پەنابەریی كڵێسا نێوەندگیرییەكە لە نێوان كاری خێرخوازی و سیاسەتدا." ژمارە و زانیاری تا 19ی شوباتی رابردوو لە ئەڵمانیادا 422 كڵێسا هەبوون پەنابەران دەیانتوانی رووی تێبكەن،  ئەوكات ئەو كڵێسایانە داڵدەی 627 كەسیان دەدا، لە ساڵی 2016دا بۆ سوككردنی قەیرانی پەنابەران 414 پەناگە بۆ پەنابەران لە كڵێساكاندا كرانەوە و كڵێساكان توانیان پارێزگاری لە 1139 كەس بكەن كە داواكاری مافی پەنابەرێتییان پێشكەشكردبوو، زۆرینەیان خەڵكی عێراق و سوریا و ئەریتریا و ئەفغانستان بوون. پەنابردنە بەر كڵێسا و مانەوە تێیدا ئاسان نییە, ئەو پەنابەرەی كە پەنادەباتە بەر كڵێسا پێویستە لەكاتی مانەوەیدا لەوێ‌ چەند كارێك بكات، هەتا چەند كڵێسایەك داوا لە پەنابەرە نامەسیحییەكان دەكەن، ببنە مەسیحی. " جێگەی مشتومڕ و پێچەوانەی یاسا" راپۆرتێكی نوێی رۆژنامەی " واشنتۆن پۆست" تیشكی خستوەتە سەر پەنابردنی پەنابەران بۆ كڵێساكان و لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە هەندێك لە كڵێساكانی ئەڵمانیا بڕوایان وایە كە ئەو كەسانەی پەنایان بۆدەبەن مەسیحی راستەقینە نین و بە رێگایەك لە رێگاكان هەوڵدەدەن لە ئەڵمانیا بمێننەوە و لەم ساڵانەی دوایشیدا چەند كڵێسایەك  بە تایبەتی ئەوانەی كە كاسۆلیكی و پرۆتستانتی نین رووبەڕووی چاودێری بوونەوە بەهۆی لە خۆگرتنی ژمارەیەكی زۆر پەنابەر. نۆیڤێرت دەڵێت كڵێسا هیچ مافێكی یاسایی نیە كە پەنابەران لە پۆلیس و دەوڵەت بپارێزێت، لەرووی دادوەرییەوە پەنابەرێتی كڵێسا وەك پێشێلكاری یاسا و دەسەڵاتی دەوڵەت دادەنرێت و رەخنەگران دەڵێن كڵێساكان لە دەرەوەی یاسا كاردەكەن كاتێك شوێنی مانەوە بۆ ئەو كەسانە دابین كە داواكاری مافی پەنابەرێتیان رەتكراوەتەوە، تۆماس دی میزیر وەزیری پێشووتری ناوخۆ چەندین جار رەخنەی لەوە گرتووە. هەرچۆنێك بێت لە ساڵی 2015دا كڵێسا، رێككەوتنێكی لەگەڵ " نوسینگەی فیدراڵی كۆچ و پەنابەران" ئیمزاكرد، ئەو رێككەوتنە دەسەڵاتدارانی حكومەت پابەنددەكات ئاسانكاری بكەن لەگەڵ هەندێك حاڵەتی پەنابەرێتی كڵێسا و لەو ماوەیەدا دەستوەردان نەكەن كە داواكاری دیپۆرتكردنەوە لە دووبارە پێداچوونەوەدایە، لە بەرامبەریشدا كڵێسا پابەند دەبێت بە حەشارنەدانی هیچ داواكارێكی مافی پەنابەرێتی هەتا لە حاڵەتی دەرچوونی بڕیارێك بۆ دووپاتكردنەوەی رەتكردنەوەی داواكارییەكەی و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئاگاداربكەنەوە لە هەر كەسێك كە پەنایان بۆ دەبات. بە هەرحاڵ دەكرێت دیپۆرتكردنەوە جێبەجێ بكرێت ئەگەر بەهێزیش بێت و دژایەتیش بكرێت و رێككەوتنامەی دبڵن پەنابەر پابەنددەكات كە داواكاری مافی پەنابەرێتی پێشكەش بكات كاتێك دەگاتە یەكەم وڵاتی ئەوروپا، لێرەوە هەزاران كەس لە ئەڵمانیاوە رەوانەی وڵاتانی تری ئەوروپا كران. " بەئاشكرا" و " بەنهێنی" چەند كڵێسایەك بە ئاشكرا دەرگاكانیان بۆ داواكارانی مافی پەنابەرێتی دەكەنەوە و ئەوەش بەو واتایەی كە دەرگاكانی بۆ میدیاكان و بۆ خەڵكی گشتی دەكاتەوە بۆ هاوكاریكردنی پەنابەران، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداردەكاتەوە لەوەی كە بایەخ  بە پەنابەران دەدات و هەندێك كڵێساش بە نهێنی پەنابەر وەردەگرن و رێگە بە میدیاكان نادەن بچنە كڵێساكە و رێگەش بە خەڵك نادەن تێكەڵی پەنابەران ببن، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداردەكەنەوە. دەربارەی ئەوروپا هاوشێوەی ئەڵمانیا لە چەند وڵاتێكی تری ئەوروپاش هەمان كار بۆ پەنابەران دەكرێت وەك هۆڵەندا، تۆڕی بی بی سی بەریتانیی رایگەیاند ژمارەیەك لە پەنابەرانی ئێرانی كە پەنایان بۆ كڵێسا بردووە بوون بە مەسیحی و ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئێران روووبەڕووی سزای توند دەبنەوە. كڵێساكانی ئیتالیاش لەم شەپۆلەی پەنابارانەی كە بەمدواییە رویی لە ئەوروپا كرد بەشداربوون لە پێشوازیكردن لە پەنابەران و ناوەندێكی هاوكاریكردنی پەنابەران دەڵێت تا رۆژی یەكی حوەزیرانی 2016 نزیكەی 5000 هەزار پەنابەر پەنایان بۆ كڵێساكان و  ئەو ماڵانە بردووە كە پەیوەندییان بە كڵێساوە هەیە. وەرگێڕانی: نامیق رەسول سەرچاوە: سایتی دۆچەڤێلە


 وەرگێران و ئامادەكردنی: سەفین ئازاد  ماڵپەری سی بی سی نیوزی ئەمریكی لە وتارێكدا بڵاویکردوەتەوە كە دوای شەش مانگ لە هەڵپەساردنی كارەكانیان لەدوای روداوو گرژییەكانی نێوان حكومەتی عێراقی و كوردەكان ئەویش لەدوای ئەنجامدانی راپرسی سەربەخۆدی كورد كە لە مانگی ئەیلولی ئەنجامیاندا هێزەكانی كەنەدا لەگەڵ هێزە كوردییەكان كاریان دەكرد دژ بە داعش دەجەنگان ئێستا دەستیان بە كاركردن كردوەتەوە كە لە كۆی 210 سەربازی كەنەدی 120 سەربازیان لە ئێستادا ماونەتەوە لە هەولێر و  سەرقاڵی مەشق و راهێنانن بە هێزە كوردییەكان، ئەو شەرو روبەروبونەوانەی كە لە نێوان هێزەكانی عێراق و كوردەكان رویاندا كاریگەری  لەسەركەنەدا هەبوو كە بۆ ماوەیەكی كاتی چالاكییەكانیان راگرن لە كۆتایی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو. 


" ئەمە دواهەمین بزمارە ئەردۆغان لە تابوتی دیموكراتیەتی دەدات لە توركیا" بەمشێوەیە رۆژنامەنوس ئادەم ئەرسەلان دەدەوێت دەربارەی ئەوەی کە بە "گرێبەستی سەدە" لە توركیا ناودەبرێت، كە گروپی دۆغانی زەبەلاحی بواری راگەیاندن بە گروپی (دیمیرۆرین) دەفرۆشرێت كە نزیكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی كۆماری توركیاوە و بەهای گرێبەستەكەش (890 ملیۆن) دۆلارە. گروپی دۆغان كە بە سەربەخۆ وەسفدەكرێت بە تەنها خاوەنی نزیكەی 40%ی دەزگاكانی راگەیاندنی توركیایە لە ناویاندا رۆژنامەكانی وەك (حوڕییەت) و (میللیەت) و (فاناتیك) و (پۆستا) و تەلەفزۆنەكانی وەك (سی ئێن ئێن تورك) و (كەناڵی دی). ئادەم ئەرسەلانی رۆژنامەنوس لە لێدوانیدا بۆ سایتی " ئەلحوڕە" دەڵێت " ئەمە گرێبەستێكی ئاسایی نییە، بەڵكو گرێبەستێكە لەژێر گوشاری سیاسی گەورەدا كراوە كە كۆمپانیاكە ماوەیەكی دوورودرێژە روبەڕووی دەبێتەوە ". ئاماژەبۆئەوەشدەكات، بەهای ئەو گروپە زۆر لەوە زیاترە ئەوەشی رودەدات پەیوەندی تەنها بە " خواست و ویستە كەسیی و دەسەڵاتخوازیی ئەردۆغانەوە هەیە". ئەرسەلان باسلەوەدەكات، تەواوكردنی ئەو گرێبەستە ئەوە دەگەیەنێت كە حكومەت بە رێژەی 80% دەزگاكانی راگەیاندنی توركیا كۆنترۆڵدەكات و  دەستبەسەراگرتنی میدیا و دەزگاكانی راگەیاندن لەلایەن سەرۆكەوە لەكاتێكی زۆر هەستیاردایە و دوای ساڵێك هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە توركیا بەڕێوەدەچێت. گروپی كۆمپانیاكانی (دۆغان) كە هەروەها چەند بەرژەوەندییەكی لە بوارەكانی وزە و بازرگانی و دڵناییدا هەیە ساڵی 2009 روبەڕوی غەرامەكردنێكی پێوانیی بووەوە كە (2.5 ملیار) دۆلاری تێپەڕاند دوای تاوانباركردنی بە خۆدزینەوە لە باج، ئەو گروپە ناچاربوو دوای ئەوە رۆژنامەی (میللیەت) و (فاتان) و كەناڵی (ستار تی ڤی) بۆ قەرەبووی ئەو زیانە بفرۆشێت. " بەداخەوە لە كۆتاییدا گروپی دۆغان ملیدا بۆ ئەو گوشارانەی خرانەسەری" ئادەم ئەرسەلانی رۆژنامەنوس وای وت. ئەرسەلان دەڵێ: ئەردۆغان لەم سنورەشدا ناوەستێ، بەڵكو لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەو تۆزە دەنگە " ئازاد"انەی لە توركیا ماون، ئەو هیچ دەنگێكی دژ و ئۆپۆزسیۆن قبوڵ ناكات.. ئێستا پرۆژە یاسایەك لە پەرلەمانە كە رێگە بە حكومەت دەدات ئینتەرنێت كۆنترۆڵ بكات". ئەرسەلان پێشبینیشدەكات ژمارەیەكی زۆر لەوانەی ئێستا لە گروپی دۆغان كاردەكەن لە كارەكانیان دەربكرێن، چونكە قبوڵی ناكەن ببنە " وتەبێژ و زوڕناژەنی ئەردۆغان". ئەو رۆژنامەنوسەی توركیا رایگەیاند" توركیا بووەتە زیندانێكی گەورە بۆ رۆژنامەنوسان، كەس ناتوانێت باوەڕ بەوە بكات كە ئێستا چی لە توركیادا روودەدات، وەكو كۆریای باكور و ئێرانمان لێهاتووە، ئەوەش دۆخێكی خەمناكە بۆ دیموكراتیەت لە توركیادا". ئەردۆغان كودەتا شكستخواردوەكەی تەموزی 2016ی قۆستەوە بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەیش وایدەبینن كە هۆكارێكە بۆ سەركەوتكردنی ئازادییەكان و بێدەنگكردنی ئۆپۆزسیۆن و سوكایەتیكردن بە هەر كەسێك دژی خواستە دەسەڵاتخوازەكانی بێت. دادگاكانی توركیا سەدان یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ رۆژنامەنوسان دەركرد بەهۆی تۆمەتگەلێكەوە كە رێكخراوەكانی بواری مافەكانی مرۆڤ بە پوچ و پێچەوانەی دەستوری توركیای دادەنێن، بە تایبەتی تۆمەتی پەیوەندی بە بزوتنەوەكەی فەتحوڵا گولەوە كە ئەنكەر بە پلانداڕێژەری كودەتاكەی دادەنێت. دەسەڵاتدارانی توركیا لە ناوەڕاستی 2016ەوە دەیان هەزار كەسیان دەستگیركردووە لە ناویاندا زیاتر لە (100) رۆژنامەنوس هەن و زیاتر لە (150) دەزگای راگەیاندنیشان داخستووە. بە گوێرەی قسەی رێكخراوی " بی 24" تایبەت بە ئازادی رۆژنامەگەریی، زیاتر لە (170) رۆژنامەنوس لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە دەستگیركراون و توركیا لە ئازادی رۆژنامەگەریدا لە پلەی (155)ی ریزبەندی رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوردایە كە ئەو وڵاتەی بە " گەورەترین زیندان بۆ رۆژنامەنوسان لە جیهاندا " وەسفكردووە لە راپۆرتی ساڵی 2016ی خۆیدا. وەرگێرانی: نامیق رەسوڵ  https://www.alhurra.com/a/key-media-group-turkey-pro-government/426243.html  


ژمارەیەك لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی ئەڵمانیا  بەیاخیان بە پرسی داگیركردنی كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانیاوە داوە و تیشكیان خستوەتەسەر بەتاڵانبردن و ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەو شارە و رەخنەشیان لە توركیا و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا و هەتا حكومەتی ئەڵمانیاش گرتووە. رۆژنامەی هایلبرۆ نیر شتیمە نوسیوێتی :" ئەرۆدغان زۆر بێ‌ شەرمانە دۆخی هاوبەشی لە گەڵ ناتۆ و دەستەوستانی وڵاتانی رۆژئاوا دەقۆزێتەوە و لەگەڵ میلیشیا ئیسلامییەكاندا كە دوژمنی ئاشكرای پەیمانی ناتۆن، لەبەرئەوە دۆناڵد ترەمپ لەسەر حەقە كاتێك هۆشداریدەدا لەوەی كە توركیا هەڕەشە لە ئامانجێكی هاوبەش دەات كە خۆی لە لەناوبردنی یەكجارەكی داعشدا دەبینَتەوە، بەڵام ئەنكەرە روبەڕوبونەوەی هێزە  گەورەكانی خۆرئاوا بە كورتی "  لەراستیدا پێویستە  هاوبەشێكی لەم شێوەیە  لە ناتۆ دەربكرێت". گۆڤاری " دێرشپیگڵ" لەسەر سایتە ئەلیكترۆنییەكەی  رەخنەی لە میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئەردۆغان گرتووە كە بە " سوپای سوریای ئازاد" ناودەبرێن و نوسیوێتی:" سوپای توركیا لە شەڕیدا بەرامبەر بە كورد هاوپەیمانی لەگەڵ چەكدارە هەڵگەڕاوە سورییە ئیسلامییەكاندا كردووە و لە ژێر ئاڵای سوپای سوریای ئازاددا جموجوڵ دەكەن و لە راستیدا ئەمە هاوپەیمانێتی میلیشیاكانە و ئەم سوپایە نە سورییە و نە ئازادیشە، سوپای سوریای ئازاد بوەتە  ئامرازێك بەدەستی  توركەكانەوە و بە فەرمانی ئەردۆغان  ئێستا شەڕ لە دژی رژێمی ئەسەد ناكەن، بەڵكو شەڕ لەدژی یەكینەكانی پاراستی گەلی كورد دەكەن و بەمشێوەیە چەكدارەكانی سوپای سوریای ئازاد بە پارێزگاری تانكی لیۆپاردی ئەڵمانیی دەجوڵێن و پرۆسەی تاڵانكردن و تێكدان لە شەقامەكانی عەفریندا جێبەجێ دەكەن.. ئەوان هەڵدەكوتنە سەر ماڵان و دوكان و بازاڕەكان و هەموو شتێك دەبەن كە دەكەوێتە بەر دەستیان لە خۆراك و ئامێری ئەلیكترۆنی و ماتۆڕ و پایسكیل و تراكتۆر و جلوبەرگ." " دێر شپیگڵ"  نوسیوێتی:" لە عەفرین هاوپەیمانێتییەكی  نێوان نەتەوەپەرستە توركەكان و چەكدارانی ئیسلامی  زاڵە، سەربازانی توركیا لەسەر دیوارەكان وشەی " توركیا" دەنوسن و سڵاوی گورگی خۆڵەمێشی تایبەت بە راستڕەوە توندڕەوەكان لە یەكتر دەكەن، و چەكدارەكانی میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش پەنجەی تەوحید بەرزدەكەنەوە كە لە ساڵانی رابردوودا بوەتە سیمبوڵی سەلەفییەكان، دوای وردبوونەوە لە دیمەنەكانی عەفرین دەردەكەوێت كە شارەكە نەكەوتوەتە دەست رێكخراوی داعش، بەڵكو سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی داگیریان كردووە. رۆژنامەی " شڤیشبە تسایتۆنگ"یش رەخنەی لە سوپای سوریای ئازاد گرتووە و نوسیوێتی:" سوپای سوریای ئازاد كە رۆژێك لە ململانێتی سوریادا هاوبەشی ئەوروپا بووە، تێكەڵەیەكە كاردانەوەكانی پێشینی ناكرێت و لە رادیكاڵ و جیهادییەكان پێكهاتووە و مەسیحیی و ئێزدییەكان ترسیان لە سوپای سوریای ئازاد هەیە و بە هەزارانیان لە عەفرین هەڵدێن.. بەلای حكومەتی توركیاوە  گرنگ نییە  كەی سوپای سوریای ئازاد لە كۆنترۆڵی دەردەچێت یاخود نا چونكە ئەو ئامانجی خۆی پێ بەدی هێناون،  هاتنەناوەی سوپای توركیا بۆ عەفرین ناكۆكە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتییدا و حكومەتی ئەڵمانیاش بێ دەنگی هەڵبژاردووە، ئەوەی جێگەی داخە كە سەركێشی دەكات و خۆی لە ململانێی دیپلۆماتییەوە دەئاڵێنێت كاتێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی بكات و  كاتێك هاوڵاتیانی ئەڵمانیا بەهۆكار مەبەستدار روبەڕووی دەستگیركردن دەبنەوە  فشاری رای گشتی بە پلەیەك بەهێزدەبێت كە حكومەتی ئەڵمانیا ناچار دەكات دەست بە جموجوڵ بكات، بەڵام لەم كارەساتە مرۆییەدا بەرلین بێ دەنگی هەڵبژاردووە، چونكە لە كۆتاییدا توركیا موشتەرییەكی وەفاداری چەكی ئەڵمانییە و بەمدواییە رەزامەندی دەربڕدرا لەسەر هەناردەكردنی چەك بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ بۆ توركیا." رۆژنامەی " فرانكفۆرتەر روندشاو" نوسیوێتی: نوێنەرانی كوردی سوریا هاوپەیمانن لەگەڵ خۆرئاوادا و تاكە هێزی عەلمانیین لە ناوچەكەدا.... لەبەرئەوەی توركیا سیاسەتی شەڕانگێزانەی رانەگرتووە، پێویستە  بەهیچ شێوازێك لە بواری ڤیزادا ئاسانكاری بۆ نەكرێت و یەكێتی گومركی لەگەڵدا فراوان نەكرێت و  چیتر چەكی تر بۆ ئەنكەرە هەناردەنەكرێت. ئامادەكردن و وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ 


سایتی گەڵف نیوز بڵاویكردوەتەوە كۆمپانیای DNO ی نەرویجی بڕی( 62 ملیۆن  و 460 هەزار ) دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە كە پارەی مانگی دیسەمبەری 2017ی ناردنەدەرەوە و فرۆشتنی نەوتی كیڵگەی تاوكێیە. سایتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كۆمپانیای DNO پشكی 75%ی لە كیڵگەی نەوتی تاوكێی هەرێمی كوردستاندا هەیە و لەهەردوو كیڵگەی ( تاوكێ و پەشكەبیر ) رۆژانە بە تێكڕا ( 109 هەزارو 903 ) بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. كۆمپانیای DNO ی نەرویجی كۆمپانیایەكە لە بواری نەوت و گازدا كاردەكات و بارەگاكەی لە وڵاتی نەرویجە و كارەكانیشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقایە، DNO لە ساڵی 1971 دامەزراوە و پشكنین و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی لە كیڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان و یەمەن و عومان و ئیمارات و تونس و سوماڵدا دەكات.   ئامادەكردن و وەرگێڕانی: سەفین ئازاد  http://m.gulfnews.com/business/sectors/energy/dno-reports-payment-for-tawke-deliveries-1.2193406


رۆژنامەی شەرقلئەوسەت نوسیویەتی كە  شاندیكی سەربازی و دیپلۆماسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەردانی شاری مەنبجیان كرد تاوەكو كورد و عەرەب دڵنیابكەنەوە كە هاوپەیمانی ئەمریكان لە مەنبەج.  سەردانی شاندەكەی ئەمریا بۆ مەنبج تەحدایەكی راستەوخۆیە بۆ ئەنکەرە، كە هەڕەشەی دەستپیكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەكات لە مەنبج  ئەگەر كوردەكان پاشەكشە لەو شارە رەتبكەنەوە، شاندە سەربازی و دیپلۆماسیەكەی ئەمریكا رایانگەیاندووە بەرگری لە شارەكە دەكەن لەهەر هێرش و هەڕەشەكی بیانی كە بیەوێت ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە تێكبدات. سەردانەكەی شاندی ئەمریكا بۆ مەنبج ئاماژەیەكی رونە بۆ نیشاندانی پشتگیری ئەمریكا بۆ مەنبج و دڵنیاكردنەوەیانە لەوەی چارەنوسیان وەك عەفرین نابێت سەردانی ئەو وەفدەی ئەمریكا بۆ مەنبج كە لە باڵیۆز ولیام رویپاك و لیوا جیمی جیرارد پێكهاتبوو،لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی توركیا لە ناویاندا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایانگەیاندبوو كە هێرشەكانیان بۆسەر مەنبج و كۆبانێ و قامیشلۆ درێژەی دەبێت. سەردانەكەی شاندی ئەمریكا بۆ مەنبج ئاماژەیەكی رونە بۆ نیشاندانی پشتگیری ئەمریكا بۆ مەنبج و دڵنیاكردنەوەیانە لەوەی چآرەنوسیان وەك عەفرین نابێت، ئەندامیكی ئەنجومەنی خۆجێی مەنبج رایگەیاندووە، كە شاندی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەكردووە كە بەرگری لەشارەكە دەكەن  دژی هەر هێرشێكی بیانی كەئامانجی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكەبیت . ئامادەكردن و وەرگێڕانی: سەفین ئازاد https://aawsat.com/english/home/article/1214436/us-delegation-manbij-reassure-kurds-challenge-ankara


رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە هەواڵێكیدا دەپرسێت كە وەزیری داهاتوی دەرەوەی توركیا (مایك پۆمپیو دەبێت چیبكات دەربارەی توركیا )  رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرلە لابردنی لە پۆستەكەی رێكس تیەلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كۆبونەوەیەكی سێ كاتژمێری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامداوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا وەرگێریان بووە، ئەم كۆبونەوەیە لێكدانەوەی زۆری بۆ كرا بەتایبەت كە پێشتر توركەكان ئاماژەیان بە رێكکەوتنی نهێنی دەكرد لەسەر مەنبج. رۆژنامەكە دەنوسێت پێویستە ئیدارەی ترامپ  بەشێوەیەكی درێژخایەن پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا چاكبكاتەوە، بەڵام نابێت بەجۆرێك بێت خراپ بكەوێتەوە لەسەر هاوپەیمانە كوردەكانی لە سوریا تەنانەت پێش سەردانەكەی تیلەرسۆن بۆ توركیا ئەردۆغان هەڕەشەی لە سەربازە ئەمریكەكان دەكرد كە بۆ هاوكاری هێزە كوردیەكانی سوریا لە مەنبجن، بەڵام تیلەرسۆن رەتی نەكردوەتەوە. لە كاتێكدا پێشتریش بەرپرسانی توركیا رایانگەیاندبوو كە ئەمریكا رازی بووە بە رادەستكردنی مەنبج بە توركیا و دەركردنی كوردەكان لەو شارە بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەتی كردەوە، كە دیپلۆماتکارانی توركیا لە واشنتۆن زۆر بە گەمی باسیان لەو رێكکەوتنە دەكرد لەسەر مەنبج  رێكکەوتن لەگەڵ توركیا كراوە، بەلام نازانرێت ئەو رێكەوتنە بەبەهای چەندێك كرابێت؟ لە ئێستادا ئیدارەی ترامپ دەبێت هاوسەنگیەك رابگرێت لە نێوان سیاسەتی واقیعی و ویستێكی درێژخایەن بۆ رێگری لە دەسەڵاتی سەركوتكەری ئەردۆگان كە لە ئێستادا ئەردۆگان كەسایەتێكی بەهێزی هەیە لە توركیادا. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە وەزیری دەرەوەی داهاتوی ئەمریكا مایك پۆمپیو دەبێت روانینێكی درێژخایەنی هەبێت، وازهێنان بژاردەیەكی دروست نیە، مامەڵەكردن لەگەڵ ئەردۆغان گرنگە وپیویستە، بەڵام تا ئەو شوێنە پێویستە كە ئاستی هاوبەشیكردن بدۆزیتەوە لە نێوان هاوكاریكردن و پێداگری توندا . بەو شێوەیە ئەردۆگان ناچاردەكات لەو توندڕەوی و بەرهەڵستكاریەی بێتەخوارێ، پێویستە  بەهەمان شێوەی بەرلین واشنتۆن  مامەڵەی لەگەڵ بكات، پێویستە واشنتۆن ئازادكردنی هاوڵاتیانی ئەمریكا و رۆژنامەنوسانی توركیاو  هەڵگرتنی  باری نائاسایی لە توركیا بكاتە پێوەر بۆ باشكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا كە ئامانجی  ئەمریكا  گەڕانەوەی توركیایە بۆ دیموكراسی و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتییە لەگەل کورددا.   ئامادەو وەرگێڕانی: سەفین ئازاد  https://www.washingtonpost.com/news/global-opinions/wp/2018/03/22/what-mike-pompeo-should-do-about-turkey/?utm_term=.81000f222f3b


رۆژنامەی مەیل ئۆنلاین بڵاویكردوەتەوە كە ساڵح موسلیم یەكیك لەسەركردە دیارەكانی كوردی سوریا رەخنەی توند لە روسیا دەگرێت بۆ داگیرسانی گڵۆپی سەوز بۆ توركیا تاهێرشبكاتە سەر عەفرین، پێشی وایە هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین  بە رازیبوونی روسیا بووە. لە دوای ئەوەی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانیشاری عەفرینیان داگیركرد، ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشوی پەیەدە لە ستۆكهۆڵم وتی توركیا بەبێ پشتگیری روسیا سەركوتوونەدەبوو لە هێرشی بۆسەر عەفرین.  دەشڵێت روسیا نائومێدیكردین چونكە كاتێك ئەوان هاتن بۆسوریا هەندیك پابەندبونیان هەبوو ئەوان بەڵێنیان بە ئێمەدا هاوكارمان بن، وتیشی روسیا هیج هەڵوێستێكی نەبوو دەربارەی هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین ئەوان گڵۆپی سەوزیان بۆ توركیا هەڵكرد تا عەفرین داگیربكات، موسلیم  ئاماژەبەوەشدەكات كە جەنگ بەردەوامە و عەفرین كۆتایی نەهاتووە.   ئامادەكردن و وەرگێرانی: سەفین ئازاد  http://www.dailymail.co.uk/wires/afp/article-5532755/Syrian-Kurdish-leader-condemns-Russia-Turkey-green-light-Afrin.html



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand