چۆن روسیا شەوی كودەتاكە ئەردۆغانی رزگاركرد؟

Draw Media

2018-04-09 20:10:15



ڤۆڵكان ئۆزدەمیر نوسەری بەناوبانگی توركیا پەیوەندییەكانی توركیا و روسیا بە درێژایی مێژوو  دەخاتەڕوو لە سەردەمی روسیای یەكێتی سۆڤیەتی پێشووە تا روسیای نوێ و رۆڵی مۆسكۆ دەربارەی كودەتا شكستخواردووەكەەی شەوی 15ی تەمموزی 2016 و رونیدەكاتەكە هەڕەشەكانی ئەمدواییەی خۆرئاوا كە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا توركیا زیاتر لە روسیا نزیكتردەكاتەوە بەراورد بەوەی لەسەردەمی لینین و ئەتاتوركدا روویدا.
بەوتەی مێژوونووسی سەربازی روسی ئەلكساندەر شیریكۆراد بۆ میدیاكانی روسیا، كەشتی هەواڵكری  روسیا شەوی كودەتاكە رێگەی لە فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری ئێف 16 گرتووە كە بەدوای رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بووە لەو شەوەدا.
بەوتەی شیریكۆراد نزیكبوونەوەی دوو ژێردەریارر كەشتیگەلی روسیا لە دەریای رەشەوە بۆ بۆسفۆر هاوكات لەگەڵ كودەتاكەدا رێكەوت نەبووە.
نوسەری بەناوبانگی توركیا ڤۆڵكان ئۆزدەمیر دەڵێت:" چەند دەنگۆیەك بڵاوبوونەوە كە راست نەبوون، دەربارەی ئەوەی كە سیستمی بەرگری ئاسمانی روسی 400 – s دژی فڕۆكەكانی توركیا كڵۆم درابوون لە میانی هەوڵی كودەتاكەدا و دەنگۆی ئەوەشی كە فڕۆكە روسییەكان ئەردۆغانیان پاراستووە." ، بەڵام مێژوونووسی روسی ئەلكساندەر شیریكۆراد لە وتارێكیدا كە رۆژی 29ی تەمموزی 2016 لە رۆژنامەی “Nezavisimaya”  روسیدا پەردەی لەسەر چەند دەنگۆیەكی مەترسیدار هەڵداوەتەوە كە راستی ئەوەی شەوی كودەتاكە روویدا ئاشكرادەكات.
مێژوونووسە روسییەكە دەڵێت:" ئەو سەربازانەی لە هەوڵی كودەتاكەی 15ی تەمموزی توركیا تێوەگلابوون، نەیاندەتوانی ئەو كارە بكەن ئەگەر پشتیوانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا نەبوایە و قورسیشە بیرلەوە بكرێتەوە كە هەواڵگری روسیا كە بنكەی چاودێری لە چواردەوری توركیا هەیە و بەباشی بنكەی ئەنچەرلیكی ئەمریكی دەناسێت پێشوەخت ئاگای لە كودەتاكە نەبووبێت و لە 12ی تەمموز كەشتی هەواڵگری روسیا بەناوی " ئیكوادۆر" دەستی بە جوڵە كرد و بە گەروەكەی نزیك ئیجەدا تێپەڕی كە ئەردۆغان لە كاتی كودەتاكەدا لە پشوودا بوو لە و ناوچەیە."
مێژوونووسە روسییە دەشڵێت " ئەردۆغان بە فڕۆكەیەكی تایبەت هەڵات و بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەسەر دەریای ئیجەدا دەسوڕایەوە، دەشتوانرێت بوترێت كە كەشتیە روسییەكە كاریكرد بۆئەوەی رێگری لە و فڕۆكەیە ئێف شانزەیە بگرێت و تەشویشی بخاتەسەر كە بەدوای ئەردۆغانەوە بوو، لە هەمان كاتیشدا دوو ژێر دەریایی كەشتیگەلی روسیا لە دەریای رەش نزیك بوونەوە."
بە گوێرەی ئەو دەنگۆیانە روسیای هۆشداری داوەتە ئەردۆغان لە كودەتایەكی ئەمریكی و بەڵكو پاراستوشیەتی و ئەو دەنگۆیانەش رەنگە رۆژێك لە رۆژان رێگایەك بۆ سەلماندیان نەزانرێت، بەڵام یەكەمین سەردانی ئەردۆغان بۆ روسیا بوو دوای هێوربوونەوەی ئەو دۆخە و چەند پسپۆر و شارەزایەكیش باس لەوەدەەكەن كە كۆبوونەوەی لوتكەی رۆژی هەشتی ئابی 2016ی توركیا و روسیا لە شاری سان پترسبۆرگی روسیا، خاڵێكی وەرچەرخان بوو لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا و دواتر پەیوەندییەكە بە ئاراستەیەك گۆڕا بۆ هاوكاریی و هەماهەنگی لە بواری سەربازی و هەواڵگری تایبەت زیاتر لەوەی پەیوەندییەكی ئابوری ئاسایی بێت و ئەنجامی ماددی ئەوەش ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بوو كە هێزەكانی توركیا ئەنجامیاندا و هێزەكانی توركیا بۆ یەكەمجار چوونە ناو سوریا و شاری جەرابلوسیان كۆنترۆڵكرد و رێڕەوێكیان لە باكوری سوریا كردەوە.
وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ
سەرچاوە: سایتی زەمانی توركی
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand