توركیا ناوی " مزگەوتی كوردەكان" دەگۆڕێت بۆ " مزگەوتی توركەكان

Draw Media

2018-03-30 19:41:14



رۆژنامەی زەمانی توركی بڵاویكردوەتەوە، كە لە شاری كیلیسی باشووری توركیا  دەستەی ئەوقافی توركیا ناوی " مزگەوتی كوردەكان"  ی گۆڕیوە بۆ " مزگەوتی توركەكان"
گۆڕینی ناوی ئەو مزگەوتە لە كاتێكدایە كە بەپێی هەموو تۆمارە مێژووییەكان ناوی رەسمی و مێژوویی ئەو مزگەوتە  ( مزگەوتی كوردەكان) بووە ، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەیەمی زایینی كە حسێن ئاغای كوردییەوە بونیادنراوە.
ئەو هەنگاوەی دەستەی ئەوقافی توركیا بە هێرشێكی فاشی دژ بە كورد  دادەنرێت، بەتایبەتیش لەدوای هێرشی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی بۆسەر عەفرین  پەیكەری كاوەی ئاسنگەریان روخاند كە وەك سیبموڵێكی رۆشبنیری و كەلەپۆر و مێژووی كورد دادەنرێت.

http://www.zamanarabic.com/2018/03/29/%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7-%D8%AA%D8%BA%D9%8A%D8%B1-%D8%A7%D8%B3%D9%85-%D9%85%D8%B3%D8%AC%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%83%D8%B1%D8%A7%D8%AF-%D8%A5%D9%84%D9%89-%D9%85%D8%B3%D8%AC%D8%AF-%D8%A7/

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand