توركیا  10كیلۆمەتر دێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە 

Draw Media

2018-03-27 18:50:22



وەرگێڕانی: سەفین ئازاد 
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردوەتەوە كە هێزی پیادەی توركی  10 كیلۆمەتر هاتونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق و 30 گوندیان داگیركردوە ئەوەش دوای ئەوەی عیراق رایگەیاند هەرپەلامارێكی دەرەكی بۆسەر خاكی عیراق پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراقە و بە كارێكی  دوژمنكارانەی لەقەڵەمداوە.
دلێر زێباری فەرماندەی پاسەوانی سنور لە پارێزگای دهۆك دەڵێت سوپای توركیا لە قەزای ئامێدی 10 كیلۆمەتر هاتوەەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە. 
سەعد حەدیسی وتەبیژی حكومەتی عیراقیش رایگەیاند هەرسنور بەزاندن و لەشكركێشیەك بۆ ناوخاكی عێراق بەبێ ئاگاداری حكومەتی عێراق ،پێشێلكردنی راستەوخۆی سەروەری خاكی عێراقە.
حەدیسی رەتیشكردەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا داوای كۆبوونەوەی ئەمنی نێوان عێراق و توركیای كردبێت سەبارەت بە بارودۆخ و كێشەی شەنگال. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand