روسیا گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكردوە بۆ داگیركردنی عەفرین 

Draw Media

2018-03-22 20:29:48



رۆژنامەی مەیل ئۆنلاین بڵاویكردوەتەوە كە ساڵح موسلیم یەكیك لەسەركردە دیارەكانی كوردی سوریا رەخنەی توند لە روسیا دەگرێت بۆ داگیرسانی گڵۆپی سەوز بۆ توركیا تاهێرشبكاتە سەر عەفرین، پێشی وایە هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین  بە رازیبوونی روسیا بووە.
لە دوای ئەوەی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانیشاری عەفرینیان داگیركرد، ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشوی پەیەدە لە ستۆكهۆڵم وتی توركیا بەبێ پشتگیری روسیا سەركوتوونەدەبوو لە هێرشی بۆسەر عەفرین.

 دەشڵێت روسیا نائومێدیكردین چونكە كاتێك ئەوان هاتن بۆسوریا هەندیك پابەندبونیان هەبوو ئەوان بەڵێنیان بە ئێمەدا هاوكارمان بن، وتیشی روسیا هیج هەڵوێستێكی نەبوو دەربارەی هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین ئەوان گڵۆپی سەوزیان بۆ توركیا هەڵكرد تا عەفرین داگیربكات، موسلیم  ئاماژەبەوەشدەكات كە جەنگ بەردەوامە و عەفرین كۆتایی نەهاتووە. 

 ئامادەكردن و وەرگێرانی: سەفین ئازاد 

http://www.dailymail.co.uk/wires/afp/article-5532755/Syrian-Kurdish-leader-condemns-Russia-Turkey-green-light-Afrin.html

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand