ئەمریكا کورد لە مەنبەج لە هەڕەشەكانی ئەنکەرە دڵنیادەکاتەوە

Draw Media

2018-03-23 09:35:26



رۆژنامەی شەرقلئەوسەت نوسیویەتی كە  شاندیكی سەربازی و دیپلۆماسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەردانی شاری مەنبجیان كرد تاوەكو كورد و عەرەب دڵنیابكەنەوە كە هاوپەیمانی ئەمریكان لە مەنبەج.
 سەردانی شاندەكەی ئەمریا بۆ مەنبج تەحدایەكی راستەوخۆیە بۆ ئەنکەرە، كە هەڕەشەی دەستپیكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەكات لە مەنبج  ئەگەر كوردەكان پاشەكشە لەو شارە رەتبكەنەوە، شاندە سەربازی و دیپلۆماسیەكەی ئەمریكا رایانگەیاندووە بەرگری لە شارەكە دەكەن لەهەر هێرش و هەڕەشەكی بیانی كە بیەوێت ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە تێكبدات.

سەردانەكەی شاندی ئەمریكا بۆ مەنبج ئاماژەیەكی رونە بۆ نیشاندانی پشتگیری ئەمریكا بۆ مەنبج و دڵنیاكردنەوەیانە لەوەی چارەنوسیان وەك عەفرین نابێت

سەردانی ئەو وەفدەی ئەمریكا بۆ مەنبج كە لە باڵیۆز ولیام رویپاك و لیوا جیمی جیرارد پێكهاتبوو،لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی توركیا لە ناویاندا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایانگەیاندبوو كە هێرشەكانیان بۆسەر مەنبج و كۆبانێ و قامیشلۆ درێژەی دەبێت.
سەردانەكەی شاندی ئەمریكا بۆ مەنبج ئاماژەیەكی رونە بۆ نیشاندانی پشتگیری ئەمریكا بۆ مەنبج و دڵنیاكردنەوەیانە لەوەی چآرەنوسیان وەك عەفرین نابێت، ئەندامیكی ئەنجومەنی خۆجێی مەنبج رایگەیاندووە، كە شاندی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەكردووە كە بەرگری لەشارەكە دەكەن  دژی هەر هێرشێكی بیانی كەئامانجی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكەبیت .

ئامادەكردن و وەرگێڕانی: سەفین ئازاد

https://aawsat.com/english/home/article/1214436/us-delegation-manbij-reassure-kurds-challenge-ankara

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand