هێزە  تایبەتیەكەی كەنەدا هەتا ئێستا چیدەكەن لە عێراقدا؟   

Draw Media

2018-03-25 14:41:21



 وەرگێران و ئامادەكردنی: سەفین ئازاد 



ماڵپەری سی بی سی نیوزی ئەمریكی لە وتارێكدا بڵاویکردوەتەوە كە دوای شەش مانگ لە هەڵپەساردنی كارەكانیان لەدوای روداوو گرژییەكانی نێوان حكومەتی عێراقی و كوردەكان ئەویش لەدوای ئەنجامدانی راپرسی سەربەخۆدی كورد كە لە مانگی ئەیلولی ئەنجامیاندا هێزەكانی كەنەدا لەگەڵ هێزە كوردییەكان كاریان دەكرد دژ بە داعش دەجەنگان ئێستا دەستیان بە كاركردن كردوەتەوە كە لە كۆی 210 سەربازی كەنەدی 120 سەربازیان لە ئێستادا ماونەتەوە لە هەولێر و  سەرقاڵی مەشق و راهێنانن بە هێزە كوردییەكان، ئەو شەرو روبەروبونەوانەی كە لە نێوان هێزەكانی عێراق و كوردەكان رویاندا كاریگەری  لەسەركەنەدا هەبوو كە بۆ ماوەیەكی كاتی چالاكییەكانیان راگرن لە كۆتایی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand