شەرمەزارییە بۆ خۆرئاوا دەستبەرداری هاوپەیمانە كوردەكانیان دەبن

Draw Media

2018-03-29 22:23:05



یەكەمجار نیە كوردەكان لە عێراق و سوریا رووبەروی ئایندەیەكی نادیار دەبنەوە، ئێستا لە سوریا 150هەزار كەس ئاوارەبوون بەهۆی  هێرشكردنە سەر عەفرین كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردە ، سوپای توركیا بەهاوكاری سوپای سوریای ئازاد چونە ناو شاری عەفرین، كوردەكان  ماڵ  و سەروەت و سامانیان بەجێهێشت و ئاوارەبوون، هەندێك كەس  وەك  كۆڕەوەكەی كوردی عێراقی دەدەنە قەڵەم كە  لەساڵی 1991 لەدەست چەوساندنەوە و دڕندەیی سەدام ئاوارەبوون، لە دەستدانی عەفرین ئاماژەیە بۆ كپكردنی هیوا و ئاواتی كوردەكات كە لەم دواییە بەتەواوی گەشەی سەندبوو ، بەتایبەتیش لەدوای جەنگی داعش  و هاوكاری وڵاتان بۆ كوردەكانی عێراق. 
لە سوریا بارودۆخەكە جیاوازە بەڵام لەوێش بێهیوایە بۆ كورد، ئیستا سێ ساڵە لەدوای كۆبانی كورد بەرپەرچی هێرشی داعش دەداتەوە توركیا كوردەكانی سوریا یان یەپەگە وەك بەشێك لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە سەیردەكات، لە كاتێكدا كوردەكانی سوریا لەگەڵ ئەمریكا دژ بە داعش جەنگاون و كاریان كردووە،  دوای ئەوەی توركیا بڕیاریدا پەلەماری عەفرین بدات  لە باكوری سوریا، بەڵام حكومەتی روسیا كە پشتگیری رژێمی سوریا دەكات، دەركەوت كەررازییە بە هاتنی فڕۆكەی توركیا بەسەر ئاسمانی سوریا،  دەركەوت مۆسكۆ و  دیمەشق رازین عەفرین بۆ توركیا و سوپای سوریای ئازاد بێت، لەبەرامبەردا رژێمی سوریا لە سەركەوتن لە غوتەی رۆژهەڵات نزیك دەبێتەوە، ئەو مامەڵەیەی نێوان دیمەشق و روسیا و توركیا بۆ ئەوەی بوو كە رێگری لە خەونی سەربەخۆیی كورد بكرێت لە باكوری سوریا، بۆیە كوردەكان لە خەونی سەربەخۆییەوە  گەیشتنە ئاوارەبوونی زیاتر لە 100 هەزار كەس و كوژرانی سەدانی تر.؟
ئێستا كوردەكان لە سوریا و عێراق متمانە و هیوایەكیان بە خۆرئاوا نەماوە تا بیانپارێزێت لە هێرش و هەڕەشە و دەستدرێژییەكان و پشتیوانیان لە مافەكانیان.
وەرگێران و ئامادەكردنی: سەفین ئازاد

18/03/the-west-has-shamefully-abandoned-its-kurdish-allies/

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand