پۆمپیۆ دەبێت چیبكات دەربارەی توركیا 

Draw Media

2018-03-23 07:47:06



رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە هەواڵێكیدا دەپرسێت كە وەزیری داهاتوی دەرەوەی توركیا (مایك پۆمپیو دەبێت چیبكات دەربارەی توركیا )  رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرلە لابردنی لە پۆستەكەی رێكس تیەلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كۆبونەوەیەكی سێ كاتژمێری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامداوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا وەرگێریان بووە، ئەم كۆبونەوەیە لێكدانەوەی زۆری بۆ كرا بەتایبەت كە پێشتر توركەكان ئاماژەیان بە رێكکەوتنی نهێنی دەكرد لەسەر مەنبج.

رۆژنامەكە دەنوسێت پێویستە ئیدارەی ترامپ  بەشێوەیەكی درێژخایەن پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا چاكبكاتەوە، بەڵام نابێت بەجۆرێك بێت خراپ بكەوێتەوە لەسەر هاوپەیمانە كوردەكانی لە سوریا تەنانەت پێش سەردانەكەی تیلەرسۆن بۆ توركیا ئەردۆغان هەڕەشەی لە سەربازە ئەمریكەكان دەكرد كە بۆ هاوكاری هێزە كوردیەكانی سوریا لە مەنبجن، بەڵام تیلەرسۆن رەتی نەكردوەتەوە. لە كاتێكدا پێشتریش بەرپرسانی توركیا رایانگەیاندبوو كە ئەمریكا رازی بووە بە رادەستكردنی مەنبج بە توركیا و دەركردنی كوردەكان لەو شارە بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەتی كردەوە، كە دیپلۆماتکارانی توركیا لە واشنتۆن زۆر بە گەمی باسیان لەو رێكکەوتنە دەكرد لەسەر مەنبج  رێكکەوتن لەگەڵ توركیا كراوە، بەلام نازانرێت ئەو رێكەوتنە بەبەهای چەندێك كرابێت؟
لە ئێستادا ئیدارەی ترامپ دەبێت هاوسەنگیەك رابگرێت لە نێوان سیاسەتی واقیعی و ویستێكی درێژخایەن بۆ رێگری لە دەسەڵاتی سەركوتكەری ئەردۆگان كە لە ئێستادا ئەردۆگان كەسایەتێكی بەهێزی هەیە لە توركیادا.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە وەزیری دەرەوەی داهاتوی ئەمریكا مایك پۆمپیو دەبێت روانینێكی درێژخایەنی هەبێت، وازهێنان بژاردەیەكی دروست نیە، مامەڵەكردن لەگەڵ ئەردۆغان گرنگە وپیویستە، بەڵام تا ئەو شوێنە پێویستە كە ئاستی هاوبەشیكردن بدۆزیتەوە لە نێوان هاوكاریكردن و پێداگری توندا .
بەو شێوەیە ئەردۆگان ناچاردەكات لەو توندڕەوی و بەرهەڵستكاریەی بێتەخوارێ، پێویستە  بەهەمان شێوەی بەرلین واشنتۆن  مامەڵەی لەگەڵ بكات، پێویستە واشنتۆن ئازادكردنی هاوڵاتیانی ئەمریكا و رۆژنامەنوسانی توركیاو  هەڵگرتنی  باری نائاسایی لە توركیا بكاتە پێوەر بۆ باشكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا كە ئامانجی  ئەمریكا  گەڕانەوەی توركیایە بۆ دیموكراسی و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتییە لەگەل کورددا.  

ئامادەو وەرگێڕانی: سەفین ئازاد 

https://www.washingtonpost.com/news/global-opinions/wp/2018/03/22/what-mike-pompeo-should-do-about-turkey/?utm_term=.81000f222f3b

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand