Draw Media

درەو: (ئاییندەی ژینگە) گۆشەیەكی هەفتانەیە مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رۆژانی شەممە بۆ (درەو) دەینوسێت 🔹 هەرێمی کوردستان، پشت بە سەرچاوەی جیاواز دەبەستێ بۆ بەرهەمهێنانی ووزە. لە ساڵی 2008 بەڕێژەی (90%) بە گازوایل کارەبا بەرهەمدەهێنرا. لە ئێستادا هەرێمی کوردستان، خاوەنی نزیکەی (4 هەزار و 500) مێگاواتە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بە کەرتی گشتی و تایبەت، بەشێکی ئەو وێستگانەی کاردەکەن، دۆستی ژینگەن و بەشێکیشی تا ئێستا کاریگەری خراپی لەسەر ژینگە هەیە. 🔹 لە ساڵی 2025، نیوەی زیاتری بەرهەمهێنانی کارەبا سەرچاوەکانی دۆستی ژینگەن، یا زیانیان بۆ ژینگە کەمترە. لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا، کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی (300) مێگاوات کارەبا لە تیشکی خۆر. 🔹 بەرهەمهێنانی هەر (100) مێگاوات کارەبا لە کاتژمێرێکدا، پێویستی بە (33 هەزار) لیتر گاز هەیە. 🔹 عێراق، یەکەم وێستگەی وزەی خۆر بە توانای (250) مێگاوات لە ژێر پڕۆژەی تۆتاڵ دەستپێکردوەو بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 بکرێتەوە. 🔹 عێراق، یەکەمین پڕۆژەی گۆڕینی پاشەڕۆ بۆ کارەبا لە ناوچەی نەهرەوان لە بەغدا، بە هاوکاری کۆمپانیایەکی چینی دەستیپێکردووە. سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی ووزەی دۆستی ژینگە هەرێمی کوردستان خاوەنی (4 هەزار و 500) مێگاوات کارەبایە، کە لەسەرچاوە جیاوازەکانی دۆست و دژی ژینگە بەرهەمی دەهێنێت. بەشێک لەو بەرهەمی کارەبایە لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە بە شارەکانی عێراق دەفرۆشرێن. زۆرینەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بە پاڵپشتی و دابینکردنی سووتەمەنی لەلایەن حکومەتەوە بەرهەمدەهێنرێت. حکومەت، خۆی خاوەنی کەمترین کارەبایە. شێوازی کارکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەم شێوەیەیە کە مەترسین بۆ سەر ژینگە؛  -    وێستگەی خەبات، (250) مێگاوات بە نەوتی ڕەش کار دەکات، خراپترین جۆری سوتەمەنییە بۆ پیسکردنی ژینگە. -    وێستگەی باعەدرێ، (130-150) مێگاوات، بە نەوتی ڕەش کاردەکات، دیسان خراپترین جۆری سوتەمەنییە بۆ پیسکردنی ژینگە. -    وێستگەی (29) مێگاواتییەکان، نەوتی ڕەش و گازوایل، لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی، (18_25) مێگاوات، بۆ هەر پارێزگایەک، خراپترین جۆرە بۆ پیسکردنی ژینگە. ئەوانەی بە غازی سرووشتی کاردەکەن، وێستگەکانی سلێمانی، دهۆک و هەولێر زیانیان بۆ ژینگە هەیە بەڵام کەمترە، ئەمانە زۆرینەی کارەبای هەرێم پێکدەهێنن. ئەو کارەبایەی لە ڕێگەی ئاوەوە بەرهەمدەهێنرێن (دووکان، دەربەنیخان و دێرەلووک)ن. وێستگەی کارەبای دەربەندیخان_دووکان، (5%) کارەبای گشتی هەرێمی کورستان  بەرهەم دەهێنن، لە کاتێکدا ئەگەر گرفتی ئاویان نەبێت، واتە ئەگەر هەرێمی کوردستان (4 هەزار) مێگاوات کارەبای هەبێ ئەوا (5%)ی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دوو وێستگەیە کە پێویستیان بە هیچ سەرچاوەیەکی ووزە نیە. کارەبای هایدرۆ، تەقتەق، چۆمان، بێخاڵ، چەند مێگاواتێکە، دۆستی ژینگەن، ڕێژەیەکی کەمن.  (هەزار و 700) مێگاوات کارەبای هەڵمی لە وێستگەکان بەرهەمدەهێنرێن، لە کاتێکدا پێویستیان بە هیچ سەرچاوەیەکی ووزە نیە. وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی هەڵمەوە بریتین لە؛ -    وێستگەی سلێمانی_ چەمچەماڵ (500) مێگاوات هەڵمی، واتە هیچ سووتەمەنییەک بەکار نایات. -    وێستگەی سلێمانی_ بازیان، بەتوانای (250) مێگاوات. -    وێستگەی هەولێر غازی، (500) مێگاوات. -    وێستگەی خورمەڵە، (450) مێگاوات. لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا کار لەسەر بەرهەمهێنانی (300) مێگاوات کارەبا دەکات، کە دۆستی ژینگەیە و لە ڕێگەی ووزەی خۆرەوە بەرهەمدێت. کاریگەری بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر ژینگە کاریگەری بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر ژینگە، کاریگەری ئەو ماددانەیە کە دەسوتێنرێن و کارەباکەی پێبەرهەمدەهێنرێت. وێستگەکانی کارەبا بەهۆی سووتانی کەرەستەی خاوی وەک خەڵوز و سووتەمەنی بەردینی و نەوت وغاز، زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنن. ئەم ماددانە بە شێوەیەکی گشتی لە زەوی دەردەهێنرێن و کاتێک دەسووتێن، گازێ دروست دەکەن کە مادەی ژەهراوی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان تێدایە. بەشێک لەو گازانە کە لە ئەنجامی سووتانی ماددە خاوەکانەوە دروست دەبن، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەشدارە لە گەرمبوونی جیهان. هەروەها ئەم سوتانە دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوای بەرچاو، کە مرۆڤ و زیندەوەرانی تر هەناسەی تێدا دەدەن و تەندروستییان دەخاتە مەترسییەوە. ئەم هەوایەی ناو بەرگەهەوا تەنها شتێک نییە کە هەناسەی پێدەدەین؛ هەروەها ڕووەک و ئاژەڵەکان ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەرە. سووتانی سووتەمەنی و بەرهەمهێنانی کارەبا لە وڵاتانی پێشکەوتوودا زۆر زیاترە لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا. بەڵام بەو پێیەی زیانەکانی ژینگە نەک تەنها ئێمە بەڵکو بە هەمووان زیان دەگەیەنێت، کۆمەڵگا دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ژینگەیەکی پاک.  بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی لە وێستگەکانی کارەبادا دەبێتە هۆی دەردانی زۆرێک لە دەردراوە زیانبەخشەکان بۆ ژینگە. ئەم دەردانە دابەش دەکرێن بەسەر دەردانی ڕەق، شل، گازی و تیشکدەرەوەکان، کاریگەری بینراوی نەرێنییان هەیە، بەو پێیەی بوونی وێستگەی کارەبا و هێڵی گواستنەوە، دیدگای گشتی دەشێوێنێت و لەوانەیە ببێتە هۆی ژاوەژاو.  چەندین جۆری وێستگەی کارەبا هەیە کە قەبارەی کاریگەری و زیانەکانی بۆ ژینگە دەگۆڕێت. بۆ نموونە وێستگەکانی کارەبا کە بە سووتەمەنی بەردینی کاردەکەن، چەندین غازی ژەهراوی وەک ئۆکسیدی گۆگرد و نایترۆجین، یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و دووەم ئۆکسید، هایدرۆکاربۆن و گازی ژەهراوی جۆراو جۆر دەردەدەن. ماددە ڕەقەکانی وەک خۆڵ و خۆڵەمێش کە بە هەڵواسراویی لە هەوادا دەمێننەوە، لەکاتێکدا وێستگە ئەتۆمییەکان هەموو دەردانی ڕەق و شل و گازی دەردەدەن کە زیانێکی زۆریان بۆ ژینگە هەیە.   هەروەها هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و ژێرخانی بەکارهێنراو بۆ دابەشکردنی کارەبا کاریگەری لەسەر ژینگەی دەوروبەری هەیە. تاوەرەکانی کارەبا و هێڵە درێژخایەنەکانیان دیمەنی بینراو دەشێوێنن و کاریگەرییان لەسەر ڕووەک و گیانلەبەرە کێوییەکان دەبێت ئەگەر ئەم تاوەرانە لێیانەوە نزیک بن. گەورەترین وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە عێراق چوار گەورەترین وێستگەی کارەبا لە عێراق لە ڕووی توانای بەرهەمهێنانەوە، وەک پڕۆژەی سەرەکی لە هەوڵەکانی بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبادا دیارن. بەپێی داتاکانی کەرتی کارەبای عەرەبی و جیهانی لە پلاتفۆرمی وزە کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، (4) گەورەترین وێستگەی کارەبا لە عێراق بەکۆمەڵ زیاتر لە (11 هەزار) مێگاوات کارەبا دابین دەکەن، ئەمەش بەشدارە لە کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا و باشترکردنی کارایی تۆڕی نیشتمانی. ئەم وێستگانە لە سەرانسەری عێراقدا دابەشکراون و پێداویستی شارە گەورەکان و ناوچە پیشەسازییەکان و کەرتە خزمەتگوزارییەکان دابین دەکەن. پشت بە چەندین تەکنەلۆژیا دەبەستن، لەوانە تۆرباینەکانی خولی تێکەڵاو، غاز و هەڵم، وێستگەی کارەبای گەرمی. سەرەڕای ئاستەنگەکانی کارکردن، وەک کەمیی سووتەمەنی و هەڵاوسانی هاوردەکردنی غاز، ئەم وێستگانە وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی ستراتیژی وزەی عێراق دەمێننەوە، ئەوانیش؛ -    وێستگەی کارەبای غازی بیسمایە؛ وێستگەی کارەبای غازی بیسمایە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی بەغدا و یەکێکە لە چوار وێستگەی کارەبای گەورە لە عێراق لە ڕووی توانای بەرهەمهێنانەوە، بە کۆی توانای بەرهەمهێنانی (4 هەزار و 500) مێگاوات. کارگەکە لەلایەن کۆمپانیای ماس هۆڵدینگەوە بە گرێبەستێکی دروستکردن BOO)) لەگەڵ وەزارەتی کارەبا جێبەجێکراوە. کارەکان لە ساڵی 2015 بە سێ قۆناغ دەستی پێکردووە کە هەر قۆناغێک توانای (هەزار و 500) مێگاواتیان هەیە. کارگەکە سیستەمێکی خولی تێکەڵاو بەکاردەهێنێت و لە 18 یەکەی بەرهەمهێنان پێکهاتووە، کە 12 یەکە بە غاز و شەش یەکە بە هەڵم کاردەکەن، ئەمەش کارایی بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە و لەدەستدانی گەرمی کەمدەکاتەوە. وێستگەی کارەبای بسمایە پایەیەکی سەرەکییە لە پێدانی کارەبا بۆ بەغدا و ناوچەکانی دەوروبەری. تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لەخۆدەگرێت کە دەردانی گازی ژەهراوی کەمدەکاتەوە و کارایی سووتەمەنی زیاد دەکات. -    وێستگەی کارەبای ڕومایلە؛ وێستگەی کارەبای ڕومەیلە دەکەوێتە پارێزگای بەسرە، یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق. پشت بە سیستەمی خولی تێکەڵاوی تۆرباینێکی غاز دەبەستێت. وێستگەکە دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی (هەزار و 460) مێگاوات لەڕێگەی پێنج یەکەی کارپێکراوی غازەوە، بە زیادکردنی دوو یەکەی خولی تێکەڵاو لە ساڵی 2021 فراوانکرا و توانای بەرهەمهێنانی گەیشتە (2 هەزار و 200) مێگاوات.  وەک بەشێک لە فراوانکردنی بەردەوام، کارگەکە لە چوار قۆناغدا پەرەی پێدرا. کۆی توانای بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە گەیشتە (3 هەزار و 156) مێگاوات، ئەمەش دوای هێنانەکایەی قۆناغی سێیەم، کە شەش یەکەی بە غازی لەخۆگرتبوو. قۆناغی چوارەم سێ یەکەی هەڵمی زیادکرا لەگەڵ بۆیلەرەکانی وەرگرتنەوەی گەرمی و سیستەمێکی پێشکەوتووی ساردکردنەوە. کارگەکە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابینکردنی کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی، جگە لەوەی خۆراک دەدات بە کێڵگە نەوتییەکانی ڕومایلا و بەردەوامیی بەرهەمهێنانی نەوت و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە دەرەکییەکانی وزە. -    وێستگەی کارەبای گەرمی زوبەیدیە؛ وێستگەی کارەبای گەرمی زوبەیدیە دەکەوێتە پارێزگای واست و دووەم گەورەترین وێستگەی کارەبای گەرمییە لە عێراق و توانای بەرهەمهێنانی (2 هەزار و 800) مێگاواتە. کارگەکە لە شەش یەکەی بەرهەمهێنان پێکهاتووە، کە توانای جیاوازیان هەیە و پشت بە تەکنەلۆژیای تەقلیدی بەرهەمهێنانی کارەبای گەرمی دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە پڕۆژەیەکی ستراتیژی، کە بەشدارە لە سەقامگیری تۆڕی نیشتمانی بەتایبەت لە باشووری عێراق. وێستگەکە ڕووبەڕووی هەندێک تەحەدای کارکردن دەبێتەوە، وەک سەختی دەستەبەرکردنی سووتەمەنی پێویست، بەڵام وەک وێستگەیەکی سەرەکی کارەبا دەمێنێتەوە، کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی کورتهێنانی کارەبا، بەتایبەتی لە ماوەی لوتکەی خواستدا. -    وێستگەی کارەبای گەرمی ئەلموسەییب؛ دەکەوێتە کەناری ڕووباری فورات لە پارێزگای بابل، یەکێکە لە گەورەترین وێستگەکانی کارەبای گەرمی لە عێراق و تاکە وێستگە لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست. وێستگەکە لە ساڵی 1984 بە توانای (هەزار و 280) مێگاوات دەستی بە کارکردن کردووە، بەپێی پێداچوونەوەی پلاتفۆرمی وزەی تایبەتمەند، چوار یەکەی بەرهەمهێنان بە توانای هەریەکەیان (320) مێگاوات بەکاردەهێنرێت. کارگەکە بەهۆی ئەو زیانانەی لە کاتی جەنگەکاندا تووشی دابەزینی بەرهەمهێنان بووە، بەڵام هەوڵە بەردەوامەکانی نۆژەنکردنەوە ئامانجیان گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی تەواوەتییە. وێستگەی کارەبای ئەلموسەییب ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست، ئەمەش وایکردووە ببێتە پێکهاتەیەکی سەرەکی هاوسەنگی کارەبای نیشتمانی. سەرەڕای چوار گەورەترین وێستگەی کارەبای عێراق، کە کارەبای بەرچاو بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین دەکەن، بەڵام وڵاتەکە بەردەوامە لە دەست قەیرانێکی بەردەوامی کارەباوە، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەکاربردن و ناجێگیری هاوردەکردنی سووتەمەنی. بەرهەمهێنانی کارەبای ژینگەدۆست لە عێراق لە عێراق لە ساڵی 2025 هەوڵەکان بەردەوامن بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی کارەبای پاک لە ڕێگەی پڕۆژەکانی وزەی خۆر و با، یەکەم وێستگەی وزەی خۆر بە توانای 250 مێگاوات لە ژێر پڕۆژەی تۆتال بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 بکرێتەوە. جگە لەوەش پڕۆژەی پاشەڕۆ بۆ وزە لە بەغدا بەردەوام، ستراتیژی حکومەت ئامانجیەتی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردینی و پێشخستنی وزەی بەدیل بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی پیسبوون و دابینکردنی خواستی گەشەسەندوو بۆ کارەبا. وزەی خۆر؛ بڕیارە یەکەم وێستگەی وزەی خۆر بە توانای 250 مێگاوات تا کۆتایی ساڵی 2025 بکرێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی گرێبەستی یەکگرتووی باشووری عێراق کە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژۆ کراوە. فراوانکردنی ستراتیژی: وەزارەتی کارەبا هەوڵدەدات بنکەی وزەی پاکی خۆی زیاد بکات و پڕۆژەکانی وزەی خۆر لە چەندین پارێزگادا فراوان بکات. بەرهەمهێنانی پاشماوە بۆ کارەبا: ئەمەش نوێنەرایەتی یەکەمین پڕۆژەی پاشەڕۆ بۆ کارەبا دەکات لە عێراق لە ناوچەی نەهرەوان لە بەغدا، بە هاوکاری کۆمپانیایەکی چینی. بەشێکە لە پلانەکانی حکومەت بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی وزە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پاشماوە لەسەر ژینگە. پڕۆژەکانی داهاتوو: پلان هەیە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی هاوشێوە لە بوارەکانی دیکە، وەک ئەبوغرێب، بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی پاشماوە بۆ وزە و کەمکردنەوەی پیسبوون بەهۆی سووتانی بێ جیاوازی. وزەی با: توێژینەوە سەرەتاییەکان: توێژینەوەکانی ئیمکانی تەکنیکی بۆ دەستنیشانکردنی گونجاوترین بوارەکان بۆ دامەزراندنی وێستگەکانی وزەی با بووەتە واقیعێکی پراکتیکی لە عێراقدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەنگاوێکی ستراتیژی بەرەو ئەم سەرچاوە پاکەی وزە. ئامانجە گشتیەکان: ئەم پڕۆژانە ئامانجیان کەمکردنەوەی بەرچاوە لە دەردانی گازی ژەهراوی و کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە. پڕکردنەوەی بۆشایی کارەبا: حکومەت هەوڵدەدات کەلێنی نێوان بەرهەمهێنان و پەرەسەندنی خواست لەسەر کارەبا لە ڕێگەی دەرفەتی وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەوە پڕبکاتەوە. ئابووری سەوز: ئەم پڕۆژانە وا لە عێراق دەکات بتوانێت بگوازرێتەوە بۆ ئابوورییەکی کەم کاربۆن و پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی بەردەوام زیاد بکات. جیهان و گرنگی دان بەبەرهەمهێنانی کارەبای دۆستی ژینگە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: وزەی نوێبووەوە تا سەرەتای ساڵی 2025 لە بەرهەمهێنانی کارەبادا لە خەڵوزدا تێدەپەڕێت. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دووپاتی کردەوە کە وزەی بەرهەمهاتوو لە سەرچاوە کەم دەردانی گازی ژەهراویەکانی وەک با و وزەی خۆر و وزەی ئەتۆمی بەس دەبێت بۆ پڕکردنەوەی گەشەی خواستی جیهانی لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، ئاماژەی بەوەشکرد، دەردانی گازی ژەهراوی لە کەرتی وزەدا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بە پلەی یەکەم بەهۆی کەمبوونەوەی تێچووی وزەی خۆرەوە. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا کە ساڵی (2024) بڵاویکردەوە، ڕایگەیاندووە، دوای گەشەیەکی پێوانەیی، بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرچاوە کەم دەردانی کارەباوە تا ساڵی (2026) نزیکەی نیوەی وزەی جیهانی پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا لە ساڵی (2023)دا کەمتر لە (40%) بووە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە لە داهاتووی نزیکدا پێش خەڵوز بکەوێت و زیاتر لە یەک لەسەر سێی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا پێکدەهێنێت. پێشبینی دەکرێت زۆربەی توانای نوێ لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا لە چین و هیندستانەوە بێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر کارەبا بە تێکڕا لە ساڵی 2024 تا 2026 بە ڕێژەی 3.4% بەرزبێتەوە، پێشبینی دەکرێت نزیکەی 85%ی گەشەی خواست لە چین و هیندستان و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بێت، دوای ئەوەی گەشەکردنەکە لە ساڵی 2023دا کەمێک مامناوەند بووە بۆ 2.2%، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە. هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی لە جیهاندا بە ڕێژەی 2.4% لە ساڵی 2024دا کەمببێتەوە، دواتر لە ساڵانی 2025 و 2026دا دابەزینی بچووکتر ڕووبدات. لە لایەکی دیکەوە، بەرهەمهێنانی کارەبا بە خەڵوز بە تێکڕا ساڵانە بە ڕێژەی 1.7% دابەزین دەبێت تا ساڵی 2026 – بە پلەی یەکەم بەهۆی دابەزینی چاوەڕوانکراوی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی لە چین. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەکات بەشداریی سووتەمەنی بەردینی لە سیستەمی کارەبای جیهانیدا لە ساڵی 2026دا بۆ 54% دابەزێت، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 1971ەوە بۆ خوار 60%.  


  درەو: لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، لە ئێستادا لە زیندانی ئاسایشی سلێمانیدایە، دادگایی دەكریت؟ یان رەوانەی بەریتانیا دەكرێت وەك هاوڵاتییەكی بەریتانی، لاهور شێخ جەنگی خۆی رادەستكرد، یان دەستگیركرا، ئەو فەرماندەیەی لالەزار كێ بوو خۆی رادەستنەكردو دەربازی بوو؟ سەرەتای روداوەكە  لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بەتایبەتیش لە دوای هەوڵی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی و رێگریكردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەبیانووی ئەوەی خەڵكی تر دەیانەوێت بیقۆزنەوە، ئەوكات بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی پێیان وابووە كە جموجوڵی ئەمنی هەیەو بەتایبەت كۆمەڵێك لە بەرپرسە سەربازییەكانی یەكێتی لە شوێنان كۆبوونەوە دەكەن و نیگەرانی دەردەبڕن، بۆیە گۆمان دەكرێت كە هەوڵی كودەتا و جموجوڵی ئەمنی هەبێت لەناو یەكێتی، یەكێتی دەست دەكات بە گرتنە بەری رێوشوێنی ئەمنی.     هەفتەیەك پێش هێرشكردنە سەر لالەزار هێزێك دەچێتە سەر لالەزار سەعات پێنجی بەیانی روبەروبونەوە روو دەدات لەگەڵ هێزەكەو هیزەكەی لالەزار دوو كەسیان لێ بریندار دەكەن و دواتر نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی لەو دۆسێیە بەرپرسانی ئاساییش ئاگادار دەكەنەوە بەڵام بە وتەی بەرپرسانی لالەزار ئەوكات باسیان لەوە كرد بە وێنەو ڤیدیۆ دۆسیەكەمان دایە ئاسایش و هیچ لێپرسینەوەیەكیان نەكرد.  بەڵام نزیكەكانی بافڵ تاڵەبانی باس لە هەوڵێكی تیرۆركردن دەكەن و لاهور شێخ جەنگی و بەرپرسێكی دیكەی ئەمنی پێ تۆمەتبار دەكەن، كە چەند رۆژێك پێش هەڵكوتانە سەر لالەزار هەوڵیانداوە لە رێگای درۆنەوە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بكەن، بەڵام لاهور شێخ جەنگی پێی وابوو ئەوە راست نەبووەو هەوڵەكە لەناو خۆی یەكێتی بووەو چەند سەركردەیەكی باڵای یەكێتی هەوڵی جوڵەیان داوەو هیچ پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگیەوە نەبووەو پێش دەستگیركردنیشی رایگەیاند پەلاماردانی لالەزار بۆ ئەوەیە چاوترسێنی سەركردەكانی ناوخۆی یەكێتی پێبكرێت، واتا تەنیا ئامانجەكە لاهور شێخ جەنگی نەبووەو بەڵكو ناڕاستەوخۆ سەركردەكانی تری ناوخۆی یەكێتی بووە، كە بەشێكیان نیگەران بوون و بە ئاشكرا قسەیان لەسەر سیاسەتەكانی بافڵ تاڵەبانی كردووە.    بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)  رۆژی 20ی مانگ بافڵ تاڵەبانی دەچێتە بەغداد بەشێك لە باڵیۆزخانەكان ئاگاداردەكاتەوە بەتایبەتی ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و بەشێك لەسەركردە سیاسیەكانی عێراقیش لە هێرشكردنە سەر لاهور شێخ جەنگی ئاگادار دەكاتەوە، عەسرەكەی دەگەڕێتەوە دەباشان لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە، بە نزیكەی 40 ئۆتۆمبێل و ژمارەیەك هێلیكۆپتەریش پاسەوانی دەكەن و بۆ ماوەیەك هێلێكۆپتەرەكان بەسەر دەباشان و بەرزاییەكانی سلێمانی دەسوڕێنەوە.  رۆژی 21ی ئاب  دوای نیوەڕۆ هێز لە سەرجەم بازگەكان بڵاو دەكرێنەوەو  فەرمان بە تەواوی بازگەكان  دەدرێت و رێگە لە دەرچون و هاتنە ناوەوەی كەسانی نزیكی لاهور شێخ جەنگی دەگیرێت. تەواوی هێزەكانی نزیكی بافڵ تاڵەبانی دەخرێنە ئامادەباشی تەواوەوە(دژەتیرۆر، كۆماندۆ، سواتی ئاسایش) بەتەواوی كارمەند و ئەفسەر و چەك و جبەخانەی قورسەوە، ئامادەباشی دەكەن، سەعاتی سفر (3)ی بەیانیە.   لە لالەزار ئامادەكاری دەكرێت، ئەوەی ئامادەبووە، ئەو هێزەی كە پاسەوانی لالەزار بووە و سەربە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمە كە نزیكەی (200) كەس بووە ، لەگەڵ پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامید حاجی خالی و ئەحمەد ئەسەفو هیچ كەسێك لەوانەی پێشتر وەك خۆبەش و وەك كەسانی لایەنگری لاهور شێخ جەنگی دەردەكەوتن لەوێ نەبوون.  شەو ئامادەكاری دەكرێت و بافڵ تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی دەكات و ژووری عەملیات پێكدەهێندرێت، بەڵام لە دەرەوەی دەباشان واتا بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان نابێت، شەو لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری دەزگای ئاساییشی سلێمانیەو دەكات، ئەم هێزە چیەو چۆنە بۆچی هێناوتانە؟ بەرپرسی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ژووری پرۆسەكان دەبێت دەڵێت فەرمانی گرتنت هەیە پێویستە خۆت رادەست بكەیت، لەكاتی قسەكاندا بافڵ تاڵەبانیش لەوێ دەبێت و گوێی لە قسەو دەنگی بەرزی لاهور شێخ جەنگی دەبێت كە هەڕەشە دەكات، بافڵ تاڵەبانی  تەلەفۆنەكە وەردەگرێت، ئیتر پەیوەندی و قسەكردنەكە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی درووست دەبێت، ئەو شەوە زیاتر لە (5) جار قسە دەكەن بافڵ تاڵەبانی دەڵێت دەبێت خۆت رادەست بكەیت و لاهور شێخ جەنگیش دەڵێت منەتان نەبێت وەرن چیتان لەدەست دێت بیكەن. سەعات (3) سەعاتی سفر دەبێت، كات لە سەعاتی سفر نزیك دەبێتەوە، هەوڵێكی تر دەدرێت كە خۆیان رادەست بكەن، لاهور شێخ جەنگی بە ڤیدیۆیەك وەڵام دەداتەوە كە " بەپێوە وەستاوین و بە پێوەش دەمرین" بۆیە سەعات (3:30)ی بەیانی شەڕ دەستیپێكرد، دەنگی تۆپ و چەكی قورس و بانگی بەیانی تێكەڵ بوو، بۆ ماوەی زیاتر لە (3) كاتژمێر شەڕ بەردەوام بوو، سەرەتا هێزەكان روبەرووبونەوەی سەخت روویداوە، بەهێزێ زۆری دژەتیرۆر و كۆماندۆ و ئاسایش بە نزیكەی (15) دەبابە و (120) باجەرو دەیان تۆپ و هاوەن و درۆن بەشدارییان تێداكردووە، تا نزیكی (5:30) شەڕی سەخت دەبێت و هێزە ئەمنییەكان ناتوانن پێشڕەوی بكەن لەلالەزارەوە بەرگری زۆر دەكرێت، بۆیە هێزە ئەمنییەكان نەخشەی شەڕ دەگۆڕن، بە درۆنێكی زۆری خۆكوژی هێرش دەكرێتە سەر لالەزار، دواتر هێزەكەی كۆماندۆ چەند ئۆتۆمبێلێكی باجەری گولە نەبڕ دێنن و دەچنە ژوورەوە، شەڕەكە زۆر توند دەبێت، (درەو) قسەی لەگەڵ چەند كەسێك كرد كە ئاگاداری شەڕەكەن، هێزەكەی لاهور شێخ جەنگی  دوای زیاتر لە (3) كاتژمێر فیەشكیان پێنامێنێت، هێزەكەی كۆماندۆ دەچنە ژوورەوە ژمارەیەك لەو هێزەی لاهور شیخ جەنگی دەگرن كە فیشەكیان پێنامێنێت، لاهور شێخ جەنگی سەرقاڵی تیماركردنی قاچی پۆڵاد شێخ جەنگی دەبێت كە خوێنێكی زۆری لێدەڕوات، دەڵێن خۆتان رادەست نەكەن هەمووتان رەمی دەكەین، بۆیە وەهاب هەڵەبجەیی دەچێتە ژوورە و لەگەڵ خۆیان دەیانهێنێت، لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی پۆڵاد شێخ جەنگی و ژینۆ محەمەد و فێنك ئەحمەدی لەگەڵ دەبێت.  ئاوات شێخ جەنگی   لە كاتی دەستگیركردنیدا ئاوات شێخ جەنگی خوشكی لاهور شێخ جەنگی لەكاتی دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی دەردەكەوێت، یەكێك لە خانەوادەی شێخ جەنگی بە (درەو)ی راگەیاند ئاوات زۆر نەخۆش بوو زۆر هەوڵیاندا نەچێتە لالەزار بەڵام وتی ناتوانم براكانم جێبهێڵم خۆ ئەزانم هیچم پێناكرێت بەڵام هەر دەچم بۆیە تا كۆتایی شەڕەكە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بوو، تەنانەت لەگەڵ دەستگیركردن و بردنیشی لێدانەبڕا، ئاراس شێخ جەنگی و هیوا شێخ جەنگی و ئاكۆ شێخ جەنگی براكانی لاهور شێخ جەنگی لەدەرەوەی وڵاتن، ژن و منداڵەكانی لاهور شێخ جەنگی لەوێ نەبوون و لەدەرەوەی وڵات بوون. رێبوار حامید حاجی غالی  سەبارەت بە گرتنی رێبوار حامید حاجی غالی بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كەلەگەڵ بەرپرسانی نزیكی لالەزار و بەرپرسە ئەمنییەكان قسەی كرد، رووداوەكە بەم شێوەیە بووە، لەدوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە (3) كاتژمێر شەڕ و نەمانی فیشە پێیان دوای دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی، زۆر هەوڵ ئەدەن رێبوار حامید حاجی غالی خۆی رادەست بكات خۆی رادەست ناكات و شەڕ دەكات، بەڵام یەكێتی پەیوەندی بە باوكییەوە دەكەن (حامید حاجی خالی)و دەڵێن خۆی رادەست نەكات دەیكوژین، بۆیە باوكی پەیوەندی پێوە دەكات و لە رێگەی باوكیەوە خۆی رادەست دەكات، نەك ئەوەی پێش شەڕەكە خۆی رادەستكردبێت، چونكە رێبوار لە گەرمەی شەڕەكەدا دوای دوو كاتژمێر شەڕ پۆستێك دەكات و دەڵێت سەردەكەوین،  ئەحمەد ئەسەف دەربازی بوو بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەوەی لە لالەزار بوو هەموویان دەستگیركران و خۆیان رادەستكرد، تاكە كەسێك و بەخۆی مەفرەزەكەیەوە رزگاری بوو ئەحمەد ئەسەفە كە فەرماندەیەكی نزیكی لاهور شێخ جەنگی بووە تا كۆتایی لەحزە شەڕی كردووەو دواتر بەشەڕ خۆی دەرباز كردووەو تا ئێستا دەستگیر نەكراوە، ئەمڕۆ ئەحمەد ئەسەف لە ئاكاونتەكەی  لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك نوسیویەتی " من هەڵۆی لوتكەی بەرزی داڵانیم، هەرگیز وەك قاڵاو ناكەومە چینە". ژمارەی كوژراوو بێسەرو شوێنەكان ئەوەی بەڕەسمی راگەیەندراوەو بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) لە روداوەكەدا (3) كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و (19)ی دیكەش برینداربوون. لەبەرامبەریشدا دەوترێت كوژراوو بریندار هەیە لەبەرەی لالەزارهەرچەندە هێشتا رانەگەیەندراوەو یەكلا نەكراوەتەوە بەڵام باس لەوە دەكرێت كوژرا و بریندار لە لالەزاریش هەیەو نزیكەی (30) كەس لەهێزەكەی لاهور شێخ جەنگی كوژراو و بریندارن تەنانەت باس لەوە دەكرێت شەش پاسەوانی تایبەتی لاهور شێخ جەنگی كوژراو و بێسەروشوێنن، هەرچەندە (درەو) قسەی لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی گەل كرد ئەوان وتیان تەنیا ژمارەیەك (بریندار) هەیە و تا ئێستا نەمانبیستووە كوژراو هەبێت.   چارەنووسی لاهور شێخ جەنگی دوای دەستگیركردنیان لاهور شێخ جەنگی راستەوخۆ بە ئۆتۆمبێلەكانی فەرماندەی دژە تیرۆر دەبرێتە زیندانی ئاساییش، پۆڵاد شێخ جەنگی گولەیەك بەر قاچی دەكەوێت و دەبرێتە نەخۆشخانەی فاروق و چارەسەری بۆ دەكرێت، دەستگیركراوانی تریش دەبرێنە زیندانی كانی گۆمە، ژینۆ محەمەد و فێنك ئەحمەد ئازاد دەكرێن. لە ئێستادا باس لە چەند سیناریۆیەك دەكرێت بۆ چارەنوسی لاهور شێخ جەنگی، سەرەتا باس لە مادەی (56) دەكراو دوای شەڕەكە باس لە مادەی (406) دەكرێت، پێش دەسپێكردنی شەڕەكە حاکم سەڵاح حەسەن وتەبێژی دادگای سلێمانی رایگەیاند"  لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرچووە، بەپێی مادەی (56) كە تایبەتە بە (كۆمەڵێك كەس یەكبگرن بۆ تێكدانی ئەمن و ئاساییش). بەڵام دوای كۆتایی شەڕەكە دەزگای ئاسایش راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە فەرمانی دەستگیركردن بەمادەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عیراقی بۆ داواكراو لاهور جەنگی بورهان و ژمارەیەك داواكراوی دیكە دەرچوو، كە تایبەتە بە كوشتنی بە ئەنقسەت. بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی سورە لەسەر ئەوەی دەبێت دادگایی بكرێن چونكە  -    پلانیان دانەوە بۆ نانەوەی ئاژاوەو تێكدانی ئارامی و هەوڵی كودەتا -    روبەرووی هێزە ئەمنییەكان بووەنەتەوە -    چەند كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان كوژراون. بەڵام ئەوەی دەزگای ئاسایش بڵاویكردووەتەوە تەنیا تاوانباركردنییەتی بە مادەی (406) واتا كوشتن، ئەویش كوشتنی ئەو كارمەندانەی هێزە ئەمنییەكانە، چونكە هەرزوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەیاننامەیەك ئەوەی رونكردەوە كە ئەو هێزانەی چونەتە سەر لاهور شێخ جەنگی هێزی حزبی یەكێتی بوون و هێزی حكومەت نەبوون، نوسینگەی سەرۆکی حکومەت لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: هێرشی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە ئەنجام دراوە، کە کێشەیەکی نێوان یەكێتی و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردان.  هەرچەندە باس لەوە دەكرێت كە یەكێتی، پارتی لەو رووداوە ئاگاداركردووەتەوەو باس لەوە دەكرێت كە بەڕێككەوتن كراوە، بەڵام (درەو) قسەی لەگەڵ بەرپرسێكی بالای پارتی كرد و ئەو راگەیاند: پارتی پەیوەندی بەو رووداوەوە نەبووەو نەك پارتی تەنانەت  نێچیرڤان بارزانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێمەوە و ئاگاداری جوڵەی هێزەكان نەبووە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی ئاسایشەو ئاگادری جوڵەی هێزەكان نەبووە، بۆیە ئەو هێزانە نەك بەفەرمانی حكومی نەچوڵاون بەڵكو حزبیش نین و كەسین فەرمان لە قوباد تاڵەبانیش وەك جێگری سەرۆكی حكومەت وەرناگرن، بەڵكو راستەوخۆ سەربە خودی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتین و فەرمان لەو وەردەگرن. رەگەز نامەی بەریتانییان هەیە  لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانین و هەرزوو بەریتانییەكان چونە سەر خەت و بە پێی زانیارییەكان قسەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كردووە چونكە ئەوان هاوڵاتی بەریتانین، بەپێی بەدواداچوونەكان بافڵ تاڵەبانی سوربووە لەسەر ئەوەی دەبێت دادگایی بكرێن و ئەوان تاوانبارن بە كوشتن، بەڵام رێگەیەكی تر خراوەتە بەردەمی كە ئەوان بەڵێن بدەن كاری سیاسی نەكەن و ببرێنەوە بۆ بەریتانیا لەوێ نیشتەجێبنو چونكە پێشتریش داواكاری بافڵ تاڵەبانی ئەوەبوو كە دەبێت لاهور شێخ جەنگی بڕوات و كوردستان بەجێبهێڵێت. بەڵام هەموو روانینەكان بەو ئاراستەیەن كە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی دادگایی دەكرێن و حوكم دەدرێن.  سەبارەت بە چارەنووسی بەرەی گەل شادمان مەلا حەسەن یەكێك لە سەركردەكانی بەرەی گەل بە درەوی راگەیاند: بەرەی گەل لەكاركردن بەردەوام دەبێت و لە پرۆسەی سیاسیش بەردەوام دەبێت   بۆ ئەم راپۆرتە (درەو) قسەی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی و سەربازی (یەكێتی و پارتی و بەرەی گەل) كرد   


درەو: سێ سەرۆكی حزب (لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ، ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمان) لە سلێمانی لە زیندانن. یەكەم/ لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل كە خاوەندی (2) كورسی پەرلەمانی كوردستانە، ئەمڕۆ دوای كۆنترۆڵكردنی لالەزار بارەگای سەرەكی بەرەی گەل، لاهور شێخ جەنگی دەستگیركراو، لە ئێستادا لە زیندانی كانی گۆمە زیندانی كراوەو بڕیارە بە مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بكرێت. دووەم/ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: رۆژی 12ی ئابی 2025 بە بڕیاری دادوەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە خاوەنی (15) كورسی پەرلەمانی كوردستان و (9) كورسی پەرلەمانی عێراقە،دەستگیركراو پێنجشەممە برایە بەردەم دادگاو بڕیارە لە 28ی ئاب دادگایی بكرێت دوای ئەوەی بە غیابی بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی سزا درا، لە ئێستادا لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسە لە فەرماندەیی لە مەعەسكەر سەلام. سێیەم/ ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی لە 10ی تەموزی رابردووەوە لە سلێمانی دەستگیركراوە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نازانرێت و ناشزانرێت لە كوێ زیندانیكراوە.     


درەو: شەوی رابردوو هێزێكی گەورەی (دژەتیرۆر، كۆماندۆ، سوات) دەوری ماڵەكەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەلیاندا لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی. وتەبێژی دادگای سلێمانی رایگەیاند لاهور شێخ جەنگی فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە بە مادەی (56) كە تایبەتە بە (كۆمەڵێك كەس یەكبگرن بۆ تێكدانی ئەمن و ئاساییش). بۆیە بەرەیەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر (3:30) خولەك شەڕ لە نێوان هەردوولا دەستی پێكرد، هێزەكانی (دژەتیرۆر، كۆماندۆ، سوات) بە جۆرەها چەكی قورس و تانك و باجەرەو جۆرەها چەكی جۆراوجۆر، هێرشیانكردە سەر لالەزار، لەناو لالەزار نزیكەی (200) چەكداری سەربە لاهور شێخ جەنگی رووبەرووی هێزەكان بوونەوەو بۆ ماوەی (3) كاتژمێر بەرگرییان كرد، كاتژمێر (6:30) خولەكی بەیانی هێزەكان چوونە ناو لالەزارو هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، پۆلاد شێخ جەنگی و ئاسۆی شێخ جەنگی دەستگیركران و شەڕ كۆتایی هات.  لەروبەرووبونەوەكەدا (3) كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژران و چەند كەسێكی تر برینداربوون.   


خالد سلێمان * دەرەنجامەکانی ئاگرکەوتنەوەکانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، کە جگە لە دەستدانی گیانی دوو هاووڵاتی، سوتانی هەزاران دۆنم لە ڕووبەری داپۆشراو بە داری خۆڕسک و پوش و پاوان و باخی دانیشتوانی ناوچەکەی لێکەوتەوە، زیانێکی گەورەی ژینگەیی، ئابووری و تەندروستی بەدوواوەیە. زیانەکانیش سنووری لۆکاڵیی تێدەپەڕێنن و هەموو هەرێمی کوردستان و عیراق و تەنانەت دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگرنەوە.  سوتانی ئەم ڕووبەرە فراوانانەی سەوزایی، بەگوێرەی گوتەبێژی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، سەنعان عەبدوڵڵا، تەنها پەیوەندی بە گۆڕانی کەشوهەواوە نیە. ئەو بە ئاشکرا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ڕوداو)دا دەڵێت:"هۆشیاری و ململانێ کۆمەڵایەتییەکان هۆکارێکن بۆ زیادبوونی سووتانی دارستانەکان". لەگەڵ هەموو فاکتەرەکانی تردا کە بریتین لە فاکتەری سەربازی و ئەمنی سەپێنراو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بەسەر هەرێمی کوردستاندا، هەروەها فاکتەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرما وەک دەرەنجامێکی ڕاستەوخۆی گۆڕانی کەشوهەوا، باسکردن لە ململانێی کۆمەڵایەتی و سووتاندنی زەوی وەک تۆڵە، خاڵێکە دەبێ بەهەند وەربگیرێت.  دەکرێ هۆکارێکی تریش بخەینە بەرچاو کە باسناکرێت، ئەویش کولتووری سوتاندنی پوش و پاوانە لەلایەن جوتیارانەوە بۆ ئەوەی زەوییەکانیان ئامادەو بەپیت بن بۆ وەرزێکی تری کشتوکاڵ. ئەم فاکتەرە نەک تەنها لە کوردستاندا، بەڵکو لە هەموو جیهاندا لە پشتەوەی ئاگرکەوتنەوەکاندایەو زیانێکی زۆر دەگەیەنێتە دارستانە سروشتییەکان، تەنانەت بەشێکی زۆری ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی حەوزی ئەمازۆن لە دەرەنجامی ئەم کولتوورە باوەدا بوونەوە.  هۆکاری تری شاراوە هەن لە پشتەوەی ئاگرکەوتنەوەکان دەوەستن، وەک چالاکیی نائاگایی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە نزیک ڕووبەرە ڕووەکییەکانەوە، هەروەها ئیستغلالکردنی دارستانەکان لەلایەن کۆمپانیا فرە ناسنامەکانەوە. لە کوردستاندا چالاکی مرۆیی و ئیستغلالکردنیش هەن، یەکێک لە چالاکییەکان نەهێشتنی ڕووبەری پێووستە لەنێوان سروشت و جێگەی نیشتەجێبووندا، هەروەها بوونی چالاکیی جۆراوجۆر لەنزیک یان لەناو دارستانەکاندا، تیایاندا جوڵەی بەردەوام بە ئۆتۆمبێلەوە، بەبێ بوونی هۆشیاری و زانیاری تەواو لەسەر ئەوەی کە لەوەرزی گەرمادا، تەنانەت گەرمیی ئەکسۆزی ئۆتۆمبێلیش دەبێتە هۆی گڕگرتنی پوش و پاوان.   گوتەبێژەکەی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات کە ساڵی 1950 نزیکەی پێنج ملیۆن رووبەری دارستانمان هەبووە؛ ئەمڕۆ نیوەی ئەو ڕووبەرەمان لەدەستداوە. تەنها لە نێوان ساڵانی 2009 - 2022 نزیکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم دارستانی سروشتیی سووتاوەو لەناوچووە کە دار بەڕوو، دار چنار و ژمارەیەکی تری داری خۆڕسکی لە خۆگرتووە. ئەمانەش لەو جۆرانەن کە بەرگەی گەرماو سەرما دەگرن و جیگرەوەیان نیە.  کاریگەرییەکان سووتانی ڕووبەرە سەوزاییەکان، جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەخاتە بەرگە هەوای زەوییەو، لە ماوەیەکی درێژخایەنیشدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی عەمباری گلدانەوەی گازە گەرمخانەییەکان. ئەوەی لە سیستمی ژینگەییدا ناسراوە دەریاو زەریاکان عەمباری یەکەمی گلدانەوەی ئەو گازانەن و زەوی داپارێزن، دووای ئەوان دارستان و شوێنە شێدارەکان دێن، کە ئێمە لە کوردستاندا تەنها دارستانمان هەیە.  لە کاتێکدا باس لەدەستدانی نیوەی زیاتری ئەم دارستانانە دەکەین، یانی لەگەڵ کەمبوونەی عەمباری گلدانەوەو فرەبوونی گازی گەرمکەرەوەدا، زیانی ئابووری و تەندروستی دەردەکەون. ئەویش وەک دەرەنجامێکی ڕاستەوخۆی دابەزینی جۆرێتی هەواو لەدەستدانی هەمەجۆری لە خاکی کوردستاندا. زیانی یەکەم بەر ئابووری کشتوکاڵیی دەکەوێت، چونکە سووتان هەمەجۆریی ناو خاک، واتە هەمەجۆریی وردیلەکان (مایکرۆ-ئۆرگانیزم) لەناو دەبات و خاکێکی بەپیت دەکاتە سووتماک. زیانی دووەم تەندروستی گشتی دەگرێتەوە، کە تیایدا مرۆڤ و جۆرەکانی گیانەوەرو ڕووەک بەردەکەون؛ ئەمەشیان بارگرانییە ئابوورییەکە زیاتر دەکات.  یەکێک لە زیانە کوشندەکان ئەوەیە کە درەختە سووتاوەکان ساڵانێکی زۆران ویستووە تا بگەنە ئاستی ئێستا، بەڵام لەمڕۆدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بێئاوییەوە وەک دوو دەرەنجامی گۆڕانی کەش و هەوا، ئەستە بگەڕێنەوە ئاستی پێشووی سروشتیی خۆیان. ئەگەر درەخێکی بەڕوو لە ماوەی  50 یان 100 ساڵی پێشوودا گەیشتبێتە ئەم ئاستەی ئەمڕۆ تیایدا دەسووتێ، ئەوا کەشێکی هاوشێوەو هەمان زەمەنی پێویستە تا خۆی نوێبکاتەوە؛ ئەفسووس کەشەکەمان تێکچووەو ئاوهەوا بەشێوەیەک گۆڕاوە، لەدایکبوونەوەی درەختەکان و نشونماکردنیان وەک جاران کارێکی ئەستەمە.  جگە لەو زیانانەی باسکران، لە ڕووی سیستمی ژینگەیی و سروشتییەوە، نەمانی دارستانەکان کاریگەرییەکی نێگاتیڤی ڕاستەوخۆ لەسەر سووڕی ئاو بەجێدەهێڵن؛ ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی دابارین، چونکە دارستانەکان بەو ڕێژە بەرچاوەی هەڵم و ئاوی نەبیراو کە لە خۆیاندا هەڵیدەگرن، پاڵنەرێکی سەرەکی سووڕی ئاون. ئەی چارە؟  لە سیستمی بەڕێوەبردندا، هەروەها لە هۆشیاری گشتیشدا، کوژاندنەوەی ئاگرەکان بەشێکی زۆر لە میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوە داگیردەکەن. چیتر، ئەم میکانیزمە لەزەمەنی گۆڕانی کەشوهەوادا کارناکات، چونکە ئاگرکەوتنەوە بووەتە یەکێک لە دەرەنجامەکانی زەوییەکی گۆڕاو لە ڕووی کەشوهەواوە. بۆیە دەبێ و پێویستە سیاسەتی پاراستن و کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر دارستانەکان پێش میکانیزمەکانی کوژاندنەوە بکەون: - دروستکردنی ناوچەی پارێزراوی سروشتیی. - قەدەغەکردنی چالاکیی مرۆیی و نیشتەجێبوون لە نزیک و لەناو دارستانەکان. - قەدەغەکردنی وەبەرهێنان و کانە خەڵووز و بەرد لە نزیک دارستانەکان. - بەشداریپێکردنی دانیشتوانە ڕەسەنەکان لە داڕشتنی سیاسەی پاراستنی ژینگەیی و دارستانەکان، بەشێوەیەک بە موڵکی تایبەتی خۆیانیان بزانن. - دانانی دەستەیەکی تایبەت بە دارستانەکان و هەروەها داتابەیس (ئامار)ێکی تەواو بۆ دارستانەکانی کوردستان. - دادنانی دارستانەکان لە لیستی مافە گشتییەکانی مرۆڤ و دروستکردنی هەیئەتێکی یاسایی لە دادگاکاندا بۆ هەر سەرپێچی و پێشێلکردنێک دژی ڕووبەرە سەوزەکان. - دانانی سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە هەر ئاگرێک. ئەو خاڵانەی سەرەوە خەسڵەتی سەرەکی پاراستن و مانەوەی دارستانەکانن، لە دووای ئەوانەوە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەو کوژاندنەوە دەسپێدەکات، هەروەها بەرنامەیەکی دووربینینانە بۆ نۆژەنکردنەوەو سەوزکردنەوەی ئەو دارستانانەی بەر ئاگرکەوتنەوە کەتوون. ڕاهێنانی دانیشتوانە لۆکاڵەکان و دانانی بودجەی شیاو، گرەنتی بەدەمەوە هاتنی خێراو بەدەست بردن بۆ کورتکردنەوەی تەمەنی ئاگرەکان. * نووسەرو توێژەری ژینگەیی


درەو: عەجاج ئەحمەد حەردان عوبەیدی، ناسراو بە "حەجاج" بەرێوەبەری پێشوی زیندانی نوگرە سەلمان، لە دانپێدانە نوێكانیدا، دانی بە ئەنجامدانی ئەو تاوانەدا ناوە كە دراونەتە پاڵی.  عوبەیدی لە دانپێدانانەکانیدا کە لەلایەن رۆژنامەی فەرمییەوە بە دۆكۆمێنت كراوە، وتویەتی:  سەركردایەتی پلانێكی سیستماتیکی كردووە لە برسێتیكردن و دەستدرێژیكردنی رۆژانە بۆ سەر دەستگیرکراوەکان،  وەک ئامرازێکی کوشتنی بە کۆمەڵ. ئاشکراشی کردووە: کاتێک لە ساڵی 1989 ئیدارەی نوگرە سەلمانی گرتووەتە دەست، زیندانەکە لە نزیکەی (400) دەستگیرکراوی عەرەب خاڵی کراو، لە شوێنی ئەوان نزیکەی (3) هەزار دەستگیرکراوی کوردیان لە سلێمانی و هەولێرەوە هێناوە. عەجاج، لە دانپێدانانەکەیدا رایگەیاندووە: برسێتیمان وەک چەکێکی جەنگ بەکارهێناوە، كە كاریگەری کەمتر نەبووە  لە بۆردومانی سەربازی، دوو لەسەر سێی دەستگیرکراوەکانیش تەنها لە ماوەی دە مانگدا گیانیان لەدەستداوە. رۆژنامەکە دەڵێت: تۆمەتبار ناوی عەجاج ئەحمەد حەردان عوبەیدیەو لەدایکبوی پارێزگای سەڵاحەدینەو دەرچووی خولی حەوتەمی کۆلێژی ئاسایشی نەتەوەییە،  پۆستی جۆراوجۆری لە بەڕێوبەرایەتییە ئەمنییەکانی (هەولێر، رومیسە ، نەجمی، بسیە و موسەننا) هەبووە، تاوەکو بووەتە سەرپەرشتیاری گشتی زیندانی نوگرە سەلمان. ناوبراو بە دڕندەیی لە نێو دەستیگراوەكان ناسرابوو، نازناوی "حەجاج"یان لێناوە، وەك ئاماژەیەك بۆ دڕندەییەكەی. رۆژنامەکە، لە زاری رزگاربویەك بەناوی فەزیلە حسێن، لە کەسوکاری شەهیدانی زیندانەکە دەڵێت: "من کچێکی بچوک بووم کاتێک باوک و دایک و برا کۆرپەکەم لە زیندانی نوگرە سەلمان لەدەستدا، پاشماوەمان دەخوارد، منداڵەکانمان بە دەستی خۆمان بەخاك دەسپارد لە نزیک دیواری زیندانەكە، رۆژانە روبەڕوی دەستدرێژی و سوكایەتی دەبوینەوە.


درەو: بەدران چیا كورد، جێگری هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: دۆخەكە لە سوریا بە ئاڕاستەی ئاڵۆزبوون دەڕوات، نەك چارەسەرێك كە وڵاتەكە لەم قۆناغەدا پێویستی پێیەتی. ئاشكراشیدەكات: ناكۆكییە سەرەكییەكانیان لەگەڵ دیمەشق پەیوەستە بە پرسی نا ناوەندێتی و چۆنیەتی تێكەڵبوون لەناو دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەكان، پێشیوایە، دەسەڵاتی كاتی دیمەشق ئیرادەی بڕیاردانی نییە، بەوپێیەی كاریگەری دەستوەردانی راستەوخۆی توركیای لەسەرە. چیا كورد لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: خۆشحاڵییەكەی زۆر هاتە ئاراوە بە رووخانی  رژێمی سوریاو هەنگاونان بەرەو شێوازێكی نوێ لە حوكمڕانی و بونیادنانی ئایندە كە زامنی مافی سەرجەم پێكهاتەكان بكات، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات رەفتارو هەڵسوكەوتێك بە دیدەكەین كە گومان و دردۆنگی لای زۆرێك لە سورییەكان وروژاندووە، لە نمونەی ئەو تاوان و كۆمەڵكوژییانەی لەناوچەی كەناراوەكان و باشور روویاندا، لە پاكتاوی رەگەزی و مەزهەبی، وێڕای ئەو چالاكییانەی كە دەسەڵاتدارانی كاتیی ئەنجامیانداوە بەناوی پێكهێنانەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و رێكارەكانی قۆناغی راگوزەرەوە، هەموو ئەمانە وایكرد هەنگاوەكانی قۆناغی راگوزەر لە سوریا پڕ كەموكورتی و ناتەواو بێت، چونكە قۆناغی راگوزەر پێویستی بە بەشداری هەموو لایەنەكانی سوریایە، بەڵام دەبیین ئەم دامەزراوانە بەشێوەیەكی تاكلایەنە پێكهێنراون. لەبارەی ئەگەر پێكدادانی سوپای دیمەشق و هێزەكانی سوریای دیموكراتیش وتی: دۆخەكە لە سوریا بە ئاڕاستەی ئاڵۆزبوون دەڕوات، لەهەوڵ و پەیوەندی بەردەوامداین بۆ خۆبەدوورگرتن لەهەر پێكدادانێكی سەربازی لەگەڵ حكومەتی دیمەشق، بەڵام هەندێك لە گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا كە پابەندی فەرمانەكانی وەزارەتی بەرگری سوریا نابن، ناوبەناو دەستدرێژی و كاری نابەرپرسیارانە ئەنجامدەدەن لە ناوچەكانی حەڵەب و دێرحافر و هەندێك ناوچەی تر لە دەیرزور، كە رەنگە ئەم هەڵسوكەوتانە ببێتە هۆی هەڵكشانی دۆخەكە. جەختیشیكرد لەوەی، هێزەكانی سوریای دیموكرات لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەك بكرێتە سەر ناوچەكانیان. لەبارەی ناكۆكییەكییە سیاسەكان و هۆكاری نەگەیشتنیش بە چارەسەر ئاماژەی بەوەكرد: جیاوازی هەیە لە دیدو تێڕوانیمان لەگەڵ حكومەتی دیمەشق، دۆسیەی قورس و ئاڵۆز هەیە لەنێوانماندا، ئەمەش وایكردووە دانوستەكان بەرەوپێشنەچن و پێویستیان بەكاتی زیاتربێت، ناكۆكییە سەرەكییەكانی نێوانمان پەیوەستە بە پرسی نا ناوەندی و چۆنییەتی تێكەڵبوون لەناو دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەكان، دەسەڵاتی كاتی دیمەشق ئیرادەی بڕیاردانی نییە، بەوپێیەی كاریگەری دەستوەردانی راستەوخۆی توركیای لەسەرە، هەڵوەشانەوەی كۆبونەوەكەی پاریسیش لەچوارچێوەی ملكەچبوندابوو بۆ فشارەكانی توركیا، كۆنفرانسی حەسەكەی وەك بیانو بەكارهێنا بۆ ئامادەنەبوون لە كۆبونەوەكە. چیا كورد لەبەشێكی تری قەسكانیدا وتی: كێشەی پێكهاتەكانی سوریا لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریاو باشور و كەناراوەكان و ناوچەكانی تریش، بوونەتە كێشەكەیەك كە رەهەندی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیان هەیە، بۆیە هێزی نێودەوڵەتیەكان دەستوەردان دەكەن و دەیانەوێت سنورێك بۆ توندڕەوی و كوشتن و راگواستن و پێشێلكارییەكان دابنێنن، بۆیە ئێمە ئامادەەی نێوبژیوانە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوەیەكگرتووەكان لەم گفتوگۆیانە بە گرنگ دەزانین. لەبارەی دەنگۆكانی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەڵەتیش، جەختیكرد: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئێستادا چالاكییەكی فراوانتری لە ناوچەكە بە هاوكاری هەسەدە دەستپێكردووە بۆ روبەڕوبونەوەی شانەكانی داعش، كە دوای رووخانی رژێمی بەعس چالاكییەكانیان زیادیكردووە، سەرەڕای گەشەكردنی گروپە چەكدارە توندڕەوەكان كە زەمینیەكی لەباریان بۆ رەخساوە لە سوریا،  ئەمەش وایكردووە هاوكاریی و چالاكییەكانیان لەگەڵ هەسەدە لەناوچەكە فراوانتر بكەن، بەپێچەوانەی ئەوەی هەندێك باسی دەكەن لەوەی ئیدارەی ئەمریكا چیتر بایەخ بەناوچەكانی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا نادات و هاوبەشی لەگەڵ هەسەدە فەرامۆشكردووە، ئەمە ناڕاستەو هیچ بنەمایەكی نییە.


رۆژنامەی ئەلیكترۆنی " T24" توركی: دەنیز یاڤوزیەڵماز، جێگری سەرۆکی پارتی گەلى كۆماری توركیا (جەهەپە)و پەرمانتاری ئەو حزبە، کە پێشتر رایگەیاندبوو، تورکیا لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە سزا دراوە، بەهۆی گواستنەوەی نەوت و بارکردنی لە جەیهانەوە بەبێ مۆڵەتی حکومەتی ناوەندی عێراق، كۆمەڵێك بەڵگەنامەی نوێ بڵاودەكاتەوەو دەڵێت: دەبنە هۆی دادگاییکردنی سەرۆک ئەردۆغان لە دادگای باڵا. یاڤوز ئاماژە بەوە دەكات: حکومەتی پارتی دادو گەشەپێدان،  لە نێوان 21ی ئایاری 2014 و 30ی ئەیلولی 2018 ، (2) ملیارو (320) ملیۆن دۆلاری رسوماتی گواستنەوەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بۆ نەوتی خاو، کە بە پێشێلکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان گواستویەتەوە. یاڤوزیەڵماز، لەگەڵ نوسینەكەیدا، بڕیاری کۆتایی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠٢٣، راپۆرتە فەرمییەکانی نەوتی دیلۆیتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و راپۆرتەکانی دیوانی ژمێریاری بۆتاش بڵاوكردووەتەوە. ئەو پەرلەمانتار راشیدەگەیەنێت: ئەم بڕە پارەیە بۆ یەکەمجار گواستراوەتەوە بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی، كە کۆمپانیایەکە حکومەتی ئاکەپە لە دوورگەی جێرسی دایمەزراندووە، پاشان (904) ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای بۆتاش گواستراوەتەوە. یەک ملیار و (٤١٦)ملیۆن دۆلارەكەی تریشی دیار نەماوەو، بەوتەی ناوبراو، بە کردەوە لە دوورگەی جێرسی بووە بەهەڵم.   دەقی راپۆرتەكە بە زمانی توركی  


نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری نەوت = موچە 45 ترلیۆن نەوت = 45 ترلیۆن موچە بەگوێرەی ئەو ژمێریارییە داراییەی كە وەزارەتی دارایی لەسەر سایتی ئەلیكترۆنی خۆی، بۆ نیوەی یەكەمی 2025 بڵاویكردوەتەوە: قەرەبووی فەرمانبەران = 30.025 ترلیۆن دینار بەخشین و كرێ رۆژانەو موچە = 2.467 ترلیۆن دینار موچەی خانەنشینی= 9.304 ترلیۆن دینار موچەی مۆڵەتی بەخێوكردن= 367 ملیار دینار تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی= 2.783 ترلیۆن دینار كۆی موچەی خەرجكراو= 44.946 ترلیۆن دینار داهاتەكانی هەناردەی نەوتی خاو= 45.283 ترلیۆن دینار رێژەی دابینكردنی كۆی موچە لە هەناردەی نەوتی خاو= 99.2% واتا نزیكەی هەموو داهاتی نەوتی خاو (پاش لێدەركردنی خەرجی كۆمپانیاكان و تێچووی رێككەوتنی چین) بەتەنیا چووە بۆ دابینكردنی موچە. بۆ چارەسەری لێككەوتەكانی ئەم دۆخە مەترسیدارە، كە توانای پەرەپێدانی ئابوری و فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بۆ دانیشتووان لەناودەبات، تەنیا دوو رێگاچارەی تاڵ هەیە: یان كاركردن بۆ زیادكردنی داهاتە گشتییەكان چ داهاتی نەوتی یاخود نانەوتی، یان چاكسازیكردن لە سیستەمی موچەو داڕشتنەوەی سیستەمی موچە، بەچارەسەركردنی موچەی تایبەت و دوو موچەیی و روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و كۆنترۆڵی دارایی گشتی و كەمكردنەوەی خەرجییەكان. بەپێچەوانەوە حكومەتی داهاتوو لەبەردەم بژاردەی تری تاڵدا دەبێت لەوانە كەمكردنەوەی نرخی دینار لەبەرامبەر دۆلار یان چاوخشاندنەوە بە پاڵپشتیی حكومەت، هەموو ئەم بڕیارانەش ئەو كەسانە باجە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكانی دەدەن، كە خاوەن داهاتی جێگیرو خەڵكە هەژارەكەن.


درەو:  ڕاپۆتی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەران 🔻 بەگوێرەی نوسراوی ژمارە /1/1/418 لە بەرواری 24/6/2025ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نوسینگەی وەزیر، بەشی بەدواداچوون، لە ڕوپێوی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزان لە 2023 – 2024 ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی گشتی عێراق نزیکەی لە (17.5%) و لەسەر ئاستی پارێزگاکان بە جۆرێکە؛ 🔹 پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی (5.9%)، سلێمانی (7.9%) و پارێزگای کەرکوک بە ڕێژەی (9.5%) کەمترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە. 🔹 پارێزگای موسەننا بە ڕێژەی (43.6%)، بابل (34.4%) و پارێزگای قادسییە بە ڕێژەی (28.9%) بەرزترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە. سەرەتا بەگوێرەی ڕاپۆتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە (د. قاسم اسماعیل جاسم) لە تەموزی 2025 ئامادەی کردووە. عێراق یەکێکە لە دەوڵەتانەی بەدەست کێشەکانی هەژاری و بێکارییەوە دەناڵێنێت، کە بەهۆی چەندین هۆکاری سیاسی و ئابوری و ستراتیجییەوە گرفتەکان قوڵتردەبنەوە، بەهۆکارەکانی وەک ململانێی چەکداری، گەندەڵی، خراپی بەڕێوەبردن و پشتبەستن بە ئابوورییەکی کرێخۆر. ئەم گرفتانە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیە و دەرفەتەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری لە وڵاتدا سنووردار دەکەن. هەژاری سێبەری کێشاوە بەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و ژینگەیی لە عێراقدا. بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق بووەتە هۆی تێکچوونی هەیکەلی ئابوری و دابەزینی ڕێژەی گەشەسەندن، ئەمەش هەم ڕێژەی هەژاری و هەم ڕێژەی بێکاریی زیاد کردووە. ئەم دوو دیاردەیە بەیەکەوە گرێدراون، چونکە زیادبوونی ڕێژەی بێکاری بە ناچاری دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی هەژاری. هەژاری لە عێراقدا پارادۆکسێکە لە وڵاتێکدا کە توانای سروشتی و مرۆیی گەورەی هەیە. لێرەدا پرسیارێکی گرنگ دێتە پێشەوە: ئایا هەژاری لە عێراقدا دەرئەنجامی کەمی سەرچاوە یان شکستهێنانە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و چارەسەرکردنی دیاردەی هەژاری و ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی: بێبەشبوون، بێدەسەڵاتی، و پەکخستنی سەرچاوەکان.  وەزارەتی پلاندانان ڕێژەی هەژاری بە بەکارهێنانی میتۆدۆلۆژیایەک حیسابی هەژمار دەکات  کە بە (تێچووی پێداویستییەکانی بنەڕەتی – Cost – of Basit NEEDS (CBN)) ناسراوە، کە هێڵی هەژاری وەک ئاستی خەرجییەکان پێناسە دەکات کە بەسە بۆ دابینکردنی کەمترین پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراکی و ناخۆراکی کە پێویستن بۆ ژیانی هەر تاکێک. بەم شێوەیە تێکڕای پشکی خەرجییەکان بۆ هەر تاکێک پێوەرە بۆ ئاستی ژیان. ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق بەگوێرەی نوسراوی ژمارە /1/1/418 لە بەرواری 24/6/2025ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نوسینگەی وەزیر، بەشی بەدواداچوون، لە ڕوپێوی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزان لە 2023 – 2024 ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی گشتی عێراق نزیکەی لە (17.5%) و لەسەر ئاستی پارێزگاکان بە جۆرێکە؛ -    پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی (5.9%)، سلێمانی (7.9%) و پارێزگای کەرکوک بە ڕێژەی (9.5%) کەمترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە. -    پارێزگای موسەننا بە ڕێژەی (43.6%)، بابل (34.4%) و پارێزگای قادسییە بە ڕێژەی (28.9%) بەرزترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە. بۆ وردەکاری و بەرچاوڕوونی زیاتە بڕوانە چارت و خشتەی هاوپێچ. خشتە و چارت سەرچاوە -    د. قاسم اسماعيل جاسم، نسبة الفقر في العراق لسنة 2023 – 2024، مجلس النواب، دائرة البحوث والدراسات النیابیة، قسم البحوث، تموز 2025، أغسطس 17, 2025؛ https://shorturl.at/okXZE  


درەو: لەماوەی (100) رۆژی رابردوودا واتا یەك وەرزدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا یەك موچەی دابەشكردووە. وەرزی هاوین بەرەو كۆتایی دەڕوات، خەریكە وەرزەكە بەیەك موچە تێدەپەڕێندرێت، موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەماوەی (100) رۆژی رابردوودا تەنیا یەك موچەیان وەرگرتووە، لە 14ی ئایاری 2025 موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشكراوە، لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ تەنیا یەك موچە دابەشكراوە ئەویش موچەی مانگی ئایارە كە لە 25ی تەموزی 2025 دەستبەدابەشكردنی كرا. بەو پێیەش لە ماوەی وەرزی هاوینی 2025 حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا یەك موچەی دابەشكردووە ئەویش موچەی وەرزی بەهاربووە كە مانگی ئایارە، واتا هیچ موچەیەكی وەرزی هاوین مانگەكانی (حوزەیران، تەموز، ئاب) دابەش نەكراوە سەرچاوەكانی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان: -    پارەی بەغداد: 958 ملیار دینار (نەهاتووە)  -    داهاتی ناوخۆ مانگانە: 320 ملیار دینار -    پارەی هاوپەیمانان: 20 ملیار دینار -    داهاتی نەوت: سفر    


  درەو:  🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانەی لە (6) مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڵاوی کردوونەتەوە؛ 🔹 لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (171 هەزار و 846) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی هاوسەرگیری بەڕێژەی (18.3%) لە مانگی شوباتدا تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (16%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ ڕەسافە تۆمار کراوە. کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (13.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری بە ڕێژەی (2.5%) لە پارێزگای موسەننا بووە. 🔹 هەر لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ (34 هەزار و 522) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. بەرزترین ژمارەی جیابوونەوە بەڕێژەی (18.7%) لە مانگی کانونی دووەمدا تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (19.2%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ کەرخ تۆمار کراوە. کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%) لە مانگی ئازاردا، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بە ڕێژەی (1.9%) لە پارێزگای موسەننا بووە. یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بڵاو دەکاتەوە، کۆی ئەو داتایانەی بۆ نیوەی یەکەمی (2025) بڵاویکردووەتەوە بەجۆرێکە؛ 1.    هاوسەرگیری؛ لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (171 هەزار و 846) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی هاوسەرگیری بەڕێژەی (18.3%) لە مانگی شوباتدا تۆمارکراوە، کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (13.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، بەجۆرێک؛ -    لە کانونی دووەمی 2025 دا، (29 هەزار و 119) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە بە ڕێژەی (16.9%) ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون. -    لە شوباتی 2025 دا، (31 هەزار و 411) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (18.3%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون ئەم ژمارەیەش بەرزترین تۆماری ئاماری هاوسەرگیرییە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا. -    لە مانگی ئازاری 2025 دا، (22 هەزار و 967) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (13.4%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون ئەم ژمارەیەش نزمترین تۆماری ئاماری هاوسەرگیرییە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا.  -    لە مانگی نیسانی 2025 دا، (28 هەزار و 853) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (16.8%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون. -    لە مانگی ئایاری 2025 دا، (31 هەزار و 274) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (18.2%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون. -    لە مانگی حوزەیرانی 2025 دا، (28 هەزار و 222) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (16.4%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون. 2.    جیابوونەوە؛ لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (34 هەزار و 522) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی جیابوونەوە بەڕێژەی (18.7%) لە مانگی کانونی دووەمدا تۆمارکراوە، کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، بەجۆرێک؛ -    لە کانونی دووەمی 2025 دا، (6 هەزار و 448) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.7%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە. ئەو ڕێژەیەش بەرزترین تۆماری ئاماری جیابوونەوەیە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمار کراوە. -    لە شوباتی 2025 دا، (6 هەزار و 392) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.5%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە. -    لە مانگی ئازاری 2025 دا، (4 هەزار و 974) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە. ئەو ژمارەیەش نزمترین تۆماری ئاماری جیابوونەوەیە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمار کراوە. -    لە مانگی نیسانی 2025 دا، (5 هەزار و 665) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (16.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە. -    لە مانگی ئایاری 2025 دا، (6 هەزار و 15) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (17.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە. -    لە مانگی حوزەیرانی 2025 دا، (5 هەزار و 28) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.6%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.  (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1))     دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە چارت و خشتەی ژمارە (2) رونکراوەتەوە؛  دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق. هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.          


درەو: هەڵسەنگاندنێکی دەزگای هەواڵگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) کە بۆ ئەندامانی کۆنگرێس ئامادەکراوە، ئاشکرایکردووە: ئەوەی بەناوی سوپای نوێی سوریای سەر بە حکومەتی راگوزەر ناودەبرێت، خاوەن پەیكەرێكی رێکخراوەیی یەکگرتوو نییەو پشت بە هاوپەیمانییەکی فشۆڵ و پارچەپارچە دەبەستێت، کە سەرکردەکانی دەستەی تەحریری شام كە پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و چەند میلیشیایەکی توندڕەوی سوننە لەخۆدەگرێت. راپۆرتەکە دەریخستووە، ئەو گروپانەی کە واشنتۆن بە مەترسیدار ریزبەندی كردوون، وەک رێکخراوی (حراس الدین)، هەژمونێكی بەرچاوی لە دیمەشق بەدەستهێناوەتەوە، سەرەڕای بانگەشەی هەڵوەشاندنەوەی، دوای رووخانی رژێمی ئەسەد.  ئەم گروپانە تائێستا كاریگەرییان هەیە لە  لەسەر سیاسەتەکانی حکومەتی راگوزەر، سەرەڕای ناکۆکییەکانی پێشوییان لەگەڵ دەستەی تەحریری شام. راپۆرتە ، كە بەشێوەیەكی وردو تێروتەسەل ئامادەكراوەو نزیکەی (٧٠) لاپەڕەیە، ئاماژە بەوە دەکات: پنتاگۆن بە وریاییەوە لە فراوانبونی دەسەڵاتەکانی حکومەتی راگوزەر یان زیادکردنی سەرچاوەکانی روانیویەتی.  راشیگەیاندووە: پێدەچێت ئەم دۆخە هەژمونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەهێزتر بکات و سەربەخۆیی زیاتریان پێببەخشێت لە جاران. راپۆرتەکە ئاماژە بۆ گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئەمریکا دەكات، لە پاڵپشتیکردنی بیرۆکەی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ دیمەشق بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی پاراستنی لە هەڕەشەکانی تورکیا، جەختیش دەکاتەوە، هێشتنەوەیان خزمەت بە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەيی ئەمریکا دەکات.  رونیشكردووەتەوە: ئیسرائیل مەیلی بەرەو فراوانکردنی ناوچەی پارێزراوی هەیە لەسەر سنورەکانی لەگەڵ سوریا، رەنگە بەشێک لە باشوری سوریاش کۆنترۆڵ بكات، كە ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەخت نزیک دەکاتەوە. راپۆرتەکە، نیگەرانییەکانی ناو کۆنگرێسی سەبارەت بە هەرچەشنە سوککردنێكی سزاکانی سەر دیمەشق وروژاندووە، ئەمەش وایکردووە بۆ ئیدارەی ئەمریکا قورس بێت بۆ نوێكردنەوەی لێخۆشبونەكان یان رێگەدان بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئابوری، کە لەلایەن حکومەتی راگوزەرەوە لەگەڵ هەندێک وڵات واژۆ کراوە. راپۆرتەكە، کە لەلایەن ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆرە"وە بڵاوکراوەتەوە: ئاشکرایکردووە، هەندێک لە شوێنکەوتوانی رێکخراوی (حراس الدین) بەدوای هەژموندا دەگەڕێن لەناو حکومەتی نوێی دیمەشقدا. بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی بەرپرسانی دەزگای هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا، گروپەکانی پەیوەست بە قاعیدە بە جۆرێك لە سەربەخۆیی كاردەكەن لەژێر چاودێری دەستەی تەحریر شام و درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن، ئەوەش ئازادیی هاتوچۆ بە چەكدارانی پێشوی (حراس الدین) داوەو توانای پێداون کاریگەرییان لەسەر سیاسەتەکانی حکومەتی راگوزەر لە سوریا هەبێت. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە،  هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ساڵی (٢٠١٦)ەوە کە ئەم گروپە دامەزراوە، لە دەیان چەكداری (حراس الدین) کوشتووە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باکوری رۆژئاوای سوریا. هەرچەندە ئەو گروپە  دوای هاتنە سەرکاری شەرع لە دیمەشق لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا هەڵوەشاندنەوەی خۆیان راگەیاند، بەڵام سەرجەم ئەندامەکانی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی نوێی سوریا ماونەتەوە، ئەوەش دواى نزیکەی حەوت مانگ لە رووخانی رژێمی سوریا. راپۆرتەکەدا جەختی لە بەردەوامی نیگەرانییەکانی واشنتۆن کردووەتەوە سەبارەت بە بازنەی ناوەوەی شەرع ، تەنانەت لە کاتێکدا سوپای ئەمریکا بوونی سەربازی خۆی لە سوریاو عێراق کەم دەکاتەوە.


درەو: كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكور لە زاخۆ چاوەڕوانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن، بە وتەی فوئاد حسێن رێككەوتنی كاتی كراوە بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. دوای رێككەوتن، ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق چاوەڕوانی رادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكور كە سەربە وەزارەتی نەوتی عێراقن لە زاخۆ چاوەڕوانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانن، بڕیارە نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بۆریەوە لە كێڵگەی خورمەڵەوە بچێتە زاخۆ لەوێ وێستگەی (MS)  واتا (Measurement station) وێستگەی پێوانەیی لێیە كە لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكۆری سەربە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت لەوێ پێوانەی نەوتی دەكرێت كە چەند دەڕوات، لەم وێستگەیەوە رەوانەی توركیا دەكرێت و لە ناو خاكی توركیاش وێستگەی (PS 1) لەوێ وەردەگیرێت، لەوێوە بۆ بەندەری جەیهان كە لەوێ رادەستی سۆمۆ (كۆمپانی بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق) دەكرێت. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێمی كوردستان كە لە رۆژی 13ی ئەم بڵاویكردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.   فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (الشمس)  رایگەیاندووە: هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی "کاتی" لەبارەی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، چارەسەرەكە کاتییە. ئەم چارەسەرە تا کۆتایی ساڵە، واتە چارەسەرێکە تا کۆتایی ئەمساڵ و پشت بە دوو سەرچاوەی یاسایی دەبەستێت: یاسای بودجەی ئێستا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی. کەواتە لە ساڵی داهاتوودا دەبێت بە شێوەیەکی تر چارەسەر بکرێت."  سەبارەت بە دەستپێنەكردنەوەو بەربەستەكانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری عێراق لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی دەڵێت: کۆمپانیا بیانییەکان هێشتا پێداگری لەسەر بەرزکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت  و توركیاش تا ئێستا رەزامەندی دەرنەبڕیوە. مەرسومی باس لە دوو بەربەست دەكات لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم:  بەربەستی یەکەم: رەزامەندی کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکانە، ئەم کۆمپانیایانە هێشتا پێداگری لەسەر بەرزکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن و ئامادە نین بە تێچوی (16)دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت هەناردە بکەن، تێچوی دیکەشیان زیاد کردووە، لەوانە تێچوی گواستنەوەی نەوت بە تانکەر لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بە مەودای 200 بۆ 300 کم بۆ بۆرییەکە.  هەروەها کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان داوا دەکەن بەغداد دان بە گرێبەستە بازرگانییەکانیاندا بنێت و گەرەنتی پارەدانیان بۆ دابین بکات بۆ هەناردەکردنی نەوتی رابردوو و داهاتوو، لەگەڵ رەوانەكردنی پارەی چاوەڕوانکراوی فرۆشتنی نەوت بۆ کۆمپانیا ئەندامەکانی کۆمەڵەکە بەشێوەیەكی  راستەوخۆ بۆ ئەو کۆمپانیایانە و رێککەوتنێکی نوسراویش لەگەڵ بەغداد بکات. بەربەستی دووەم: رەزامەندی تورکیایە بۆ دەستپێکردنەوەی پەمپکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری جەیهانەوە، هەرچەندە تورکیا پێشتر رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی ئەو نەوتە، بەڵام پێویستە ئاگادارییەکی فەرمی بۆ عێراق دەربکات و ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە رابگەیەنێت، لەو کاتەدا نەوتەکە دەخرێتە ناو تانکیەکانی بەندەری جەیهان و کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە فرۆشتنی نەوتەکە دەکات.    


  درەو: (ئاییندەی ژینگە) گۆشەیەكی هەفتانەیە مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رۆژانی شەممە بۆ (درەو) دەینوسێت   🔹 ساڵانە 200 جۆر باڵندەی کۆچبەر کە دەگەنە عێراق دەبنە قوربانی ڕاوکردنی نایاسایی. 🔹 تەنها لەماوەی دوو ساڵ و شەش مانگی ڕابردوودا له هەرێمی کوردستان (340) چەکی جۆراو جۆر ڕاویان پێکراوەو دەستیان بەسەرداگیراوە. (2 هەزار و 216) فیشەکی جۆراو جۆر دەستی بەسەردا گیراوە، (هەزار و 366) باڵندی جۆراو جۆر ڕاوکراون، هەندێکیان کوژراون و ئەوانەی تر گەڕێندراونەتەوە نێو سروشت، (206) ئاژەڵی جۆراو جۆر ڕاوکراون و بەشێکیان کوژراون و بەشێکی تر گەڕێنراونەتەوە نێو سروشت. 🔹 لە عێراق و یەمەن، ساڵانە بە تێکڕا (329 هەزار و 273) باڵندە بە شێوەیەکی نایاسایی دەکوژرێن یان دەبرێن. 🔹 لە پێنج وڵات لە کۆی (17) وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵانە یەک ملیۆن باڵندە بە شێوەیەکی نایاسایی دەکوژرێن. 🔹 لەسەر ئاستی جیهان ساڵانە بەهای بازرگانی نایاسایی گیانلەبەرە کێوییەکان لە نێوان 7 بۆ 23 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، ساڵانە زیاتر لە 20 هەزار فیل ئەفریقی دەکوژێت و لە ساڵی 2008ەوە زیاتر لە 12 هەزار کەروێشکی ئەفریقی لەناوبردووە.   ئاژەڵە کێوییەکان ئاژەڵە کێوییەکان یەکێکن لە گرنگترین پێکهاتەکانی سروشت و بەشێکی دانەبڕاون لە پێکهاتەی گشتی گیانلەبەرە کێوییەکان، هەموو ناوچەکانی جیهان چەندین جۆری ئەم گیاندارانەیان تێدایە، کە کاریگەرییان لەسەر ژینگەکانیان هەیە و بە شێوازی جۆراوجۆر سوود بەو ژینگەیانە دەگەیەنن. ڕاوکردنی ئاژەڵ بە شێوەیەکی ڕێکنەخراو و پشێو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی ئاژەڵەکان، ئەمەش مەترسی لەسەر زۆرێک لە جۆرەکانی ئاژەڵانی ئێستا دروستکردووە.  ئەمەش بووەتە هۆی لەناوچوونی هەندێک جۆر و هەندێکی دیکەی ناچارکردووە بەدوای شوێنی مانەوەی سەلامەتتردا بگەڕێن بۆ ئەوەی کۆچیان بۆ بکەن.  جگە لەوەش هەندێک جۆر مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هەندێکی تریش پێشتر بەهۆی زۆر ڕاوکردنەوە لەناوچوون.  هەموو حکومەتەکان یاسایان دەرکردووە، کە ڕاوکردنی ئاژەڵ بە پلەی دیاریکراو و لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی تایبەت ڕێکدەخات. ڕێنمایی تایبەت بە ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێوی و باڵندەکان لە هەرێمی کوردستان بەپێی حوکمەکانی ماددەی 10 لە یاسای دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە 3ی ساڵی 2010 و بڕگەکانی 1 و 2 و 3وە لە ماددەی 31 و ماددەی 33 و ماددەی 45 لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارەی ساڵی 2008 ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەیان دەرکرد: ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2015 ڕێنمایی تایبەت بە ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێوی و باڵندەکان بەشی یەکەم ئامانجەکان و پێناسەکان ماددەی 1: ئامانجەکان: ئامانجی ئەم ڕێنماییانە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوەیە: 1- پاراستنی سروشت و پارێزگاری کردن لە ڕەگەزی ئاژەڵەکان و شوێنی حەوانەوەیان. 2- چۆنیەتی ڕێگەدان بە ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوچیانی کوردستان بە ئەنجامدانی ڕاوکردن بە پێی ئەو مەرجانەی لەم ڕێنماییانەدا هاتووە. ماددەی 2: پێناسەکان: مەبەست و واتای ئەم زاراوانەی خوارەوە لە بەرامبەریان دیاری کراوە: 1- ئاژەڵی کێوی: ئەو گیانلەبەرانەن کە لەسەر وشکایی دەژین وەک شیردەرەکان و باڵندە کێوییەکان کە ماڵی نەکراون یان درندەن و وشکاوییەکان کە ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە پارێزگاری کردن لە هاوسەنگی ژینگەیی و پێداویستییەکانی ژیانی مرۆڤ دابین دەکەن. 2- ڕاوکردن: کردارێکە کە تێیدا مەبەست لێی دەستکەوتنی باڵندە و ئاژەڵی کێوییەکانە، وە ئامانج لەم ڕێنماییە ڕێکخستن و چاککردنی چڕی ئاژەڵی کێوییەکان و باڵندەکانە، وە کارکردنە بۆ بەردەوام بوونی ئەو سامانە بۆ بەکارهێنانی مادی و مەعنەوی و شارستانی و گەشتیاری و ژیان لەسەر بنەمای زانستی. 3- ڕاوچی: ئەو کەسەی مۆڵەتی یاسایی پێدراوە بۆ بەشداربوون لە چاودیری کردنی سامانی ئاژەڵی کێوی و جێبەجێ کردنی پلانی ڕاوکردن لەسەر بنەمای زانستی ژیرانە. 4- کۆمەڵەی ڕاوچیان: کۆمەڵەیەکە لە لایەن کەسانی تایبەتمەند و ئارەزوومەندانی ڕاو دامەزراوە بە پەیڕەوی ناوخۆ چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن. 5- پارێزگاری ڕەوا سروشتی: ئەو ناوچەیەیە کە هەموو چالاکییەکی مرۆیی تێدا قەدەغە دەکرێت بۆ پارێزگاری لە جۆرە جیاوازەکانی ئاژەڵ و باڵندە و ڕووەکەکان بە تایبەت ئەو نەوەیانەی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە. بەشی دووەم مەرجەکانی ڕاوکردن ماددەی 3 1- بەدەستهێنانی مۆڵەتی یاسایی لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە. 2- بەکارنەهێنانی تفەنگ و تەقەمەنییەکان بە هەموو جۆرەکانیان. 3- بەکارنەهێنانی قڕکەڕەکان و ژەهرەکان. 4- بەکارنەهێنانی تەزووی کارەبا. 5- بەکارنەهێنانی ئۆتۆمبیل و ڕووناکی دەستی یان ڕووناکی بەهێز (بلاجێکتۆر). 6- ڕاونەکردن لە ناو پارێزگا سروشتییەکان. 7- بەکارهێنانی تفەنگی تایبەت بە ڕاو کردن و ئەو ئاژەڵانەی ڕاوکردنیان ڕێپێدراوە. 8- ڕاونەکردن لە وەرزەکانی زاوزێ. 9- بۆ ڕاوکردنی ئەو باڵندانەی کە لە ماددەی 8ی ئەم ڕێنماییانە هاتووە تەنیا داو بەکار دەهێنرێت. 10- بۆ ڕاوکردنی کەروێشک کە لە ماددەی 8ی ئەم ڕێنماییانە هاتووە تەنیا تانجی (تاژی) بەکاردەهێنرێت. 11- ڕاونەکردن لە کاتی شەو واتە (لە) پێش خۆرئاوابوون تا خۆرهەڵاتن قەدەغەیە. 12- ڕاونەکردن لەسەر کانییاوەکان و چەم و ڕووبارەکان. ماددەی 4 پاشکۆی ژمارە 1: لیستی ئاژەڵی کێوییەکانە کە ڕاوکردنیان قەدەغەیە و بری سزاکانیان لە کاتی ڕاوکردنیان بەرامبەریان دیاریکراوە. پاشکۆی ژمارە 2: لیستی باڵندە کێوییەکانە کە ڕاوکردنیان قەدەغەیە و بری سزاکانیان لە کاتی ڕاوکردنیان بەرامبەریان دیاریکراوە. بەشی سێیەم: سەرپێچییەکان و سزاکان ماددەی 5 1- ڕاوکردنی هەر جۆرێک لەو ئاژەڵ و باڵندانەی لە پاشکۆکانی 1 و 2دا هاتووە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەیە وە بری ئەو سزایانەیان بەسەردا دەسەپێندرێت کە لە بەرامبەریان دیاری کراوە، جگە لەو جۆرانەی کە لە ماددەی ٨ی ئەم ڕێنماییانەدا هاتووە. 2- لە کاتی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی ئاوس و ئەو باڵندانەی لە حاڵەتی هێلکە کردن دان، سزاکان دوو ئەوەندە دەبن. 3- تێکدانی هێلانەی باڵندەکان (بەتاڵ بێت یان هێلکە و بەچکەی تێدابێت) قەدەغەیە، ئەگەر ڕوویدا نرخی باڵندەکە دەسەپێندرێت بەسەر ئەنجامدەرەکەیدا. 4- شکاندنی یا بەدەستهێنانی هێلکەی باڵندە و خشۆکەکان لە ناو هێلانەکانیان یان لە دەرەوەی دا قەدەغەیە، لە کاتی ڕوودانی دا بری سزاكە نرخی باڵندەکە یان خشۆکەکە دەبێت. 5- دوورکەوتنەوە لە ڕاوی بێ سنوور (هەڕمەکی) بۆ پارێزگاری کردن لە سەر ژینگە و ژیانی کێوی. 6- ڕاوکردنی پڵنگ و مامز و ئاسک و وورچ و کەمتیار و جۆرەکانی تری ئاژەڵە دەگمەنەکان قەدەغەیە بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵی. 7- ئەو ئاژەڵ و باڵندانەی کە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ سروشت بە هەر هۆیەک بێت دوای ئازادکردنیان لەلایەن ڕاوچییەکانەوە یان گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی هەرێم، هەمان ئەو سزایانە بەسەر سەرپێچیکارەکان دا دەسەپێنرێت کە لە بەرامبەریان دیاری کراوە لە پاشکۆی ژمارە 1 و 2. 8- لەکاتی دووبارەبونەوەی سەرپێچییەکان لەلایەن سەرپێچی کارانی ئەم ڕێنماییانە، بڕی سزادانەکە کە لە بڕگەی 1ی ئەم ماددەیەدا هاتووە دوو بەرامبەر دەبێت. 9- هەر کەسێک لە فەرمانبەرانی ژینگە یان پێشمەرگەکانی پاراستنی ژینگە یان پۆلیسی دارستان و ژینگە ڕاوبکات سزاکەی دوو بەرامبەر دەبێت یان لە پیشەکەی دووردەخرێتەوە. ماددەی 6: مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی ڕاوكردن 1- ئەو كەسەی داوای مۆڵەت دەكات پێویستە ئەم پێویستیانە بهێنێت: أ- ناسنامەی باری شارستانی. ب- ڕەگەزنامەی عێراقی. ج- کارتی زانیاری. د- پێویستە دانیشتووی هەرێمی كوردستان بێت. 2- داواكارییەكە پێشكەش بە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاكان و ئیدارەكان دەكرێت. 3- پشتگیری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو. 4- پشتگیری كۆمەڵەی ڕاوچیانی كوردستان. 5- بەڵێننامەی لە بەشی یاسایی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بدات بۆ پابەندبوون بە رێنماییەکانی ژینگەیی. 6- رەسمی پێدانی مۆڵەتی ڕاو 150000 سەد و پەنجا هەزار دینارە. ماددەی 7 1- مۆڵەتەکە تەنیا بۆ یەک وەرزی ڕاوکردنە. 2- مۆڵەتەکە تەنیا بۆ یەک جۆر لە ئاژەڵی کێوی یان باڵندەیە. 3- مۆڵەتەکە لە لایەن سەرۆکی دەستە دەدرێت. 4- مۆڵەتەکە ساڵانە نوێ دەکرێتەوە. 5- ڕەسمی نوێ کردنەوەی مۆڵەتەکە 75000 حەفتا و پێنج هەزار دینارە. 6- دەسەڵاتی ژینگەیی بۆی هەیە مۆڵەت نەدات یان نوێی نەکاتەوە بە پێی بارودۆخی ژینگەیی باڵندەکان یان ئاژەڵە کێوییەکان. ماددەی 8 1- ڕاویی کەو و سوێسکە: ‌‌أ: 6/1 تا 7/1 لە هەموو ساڵێک. ب: 12/1 تا 2/1 لە هەموو ساڵێک. 2- ڕاوی کەروێشک 10/1 تا 2/1 لە هەموو ساڵێک. ماددەی 9: هەر کەسێک پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە بێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر. ماددەی 10: ئەگەر ئاژەڵی کێوی وەک گورگ و ڕێوی و بەراز یان هەر گیانلەبەرێکی تر ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە سامانی ئاژەڵیی یان باخچە و شیناییەکان پێویستە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارەکان لێی ئاگادار بکرێتەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و چۆنیەتی قەدەغە کردنی یان خۆ ڕزگارکردن لەو ئاژەڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و مۆڵەتی ناوخۆ ئەنجام بدریت. ماددەی 11: دەست بەسەر هەموو هۆیەکان و مادەکانی بەکارهاتوو لە ڕاوکردنی ڕێپێنەدراو دەگیرێت بۆ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە. ماددەی 12: مۆڵەت بە ڕاوکردنی سنووردار بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ لایەنی پەیوەندیدار یان دەستەی ژینگە و فەرمانگەکان دەدرێت. ماددەی 13: بۆ ڕەچاوکردنی سروتە ئاینییەکان ڕێگا بە مەسیحییەکان دەدرێت بە ڕاوکردنی ژمارەیەکی سنووردار لە بەراز ساڵانە بە تایبەتی ئەوانەی زیان بە کێڵگە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنن. ماددەی 14: هەموو بڕە سزایانەی لە ڕەسم و غەرامەکان وەردەگیرێن لە ژمارەی سندوقی ژینگە دادەنرێت لە ڕێگای فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارەکان یان دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم. ماددەی 15: پێویستە لەسەر هەریەک لە (فەرماندەیی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە) و (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە) ڕێکارەکانی بەرزەفت کردن لەگەڵ سەرپێچیکارانی ئەم ڕێنماییانە ئەنجام بدات. ماددەی 16: جگە لەو سزایانەی لەم ڕێنماییانەدا باس کراون، ڕێکاری یاسایی تر بە پێی بڕگەی 1 لە ماددەی 42 لە یاسای ژمارەی 48 ساڵی 2008 بەرامبەر سەرپێچی کار دەگیرێتە بەر. ماددەی 17: کار بەم ڕێنماییانە دەکرێت لە ڕۆژی دەرچوونییەوە. ماددەی 18 ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) بڵاو دەکرێتەوە. هەرێمی کوردستان و مەترسی لەناو چوونی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان گومانی تێدانییە ڕاوکردن لە کات و ساتێکدا دەکرێ کە زۆرینەی هاوڵاتیان و لایەنە فەڕمییەکان لێی بێئاگان. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەرێمی کوردستان بە گشتی و گەرمیان بە تایبەتی نەک ڕاوکردن بۆتە دیاردە، بگرە ناوی لێنراوە جینۆساید و قڕکردن. بە پێی ئەو ئامارانەی دەست گۆشەی ئایندەی ژینگە کەوتووە و تایبەتە، تەنها لە ماوەی ساڵانی 2023بۆ نیوەی ساڵی 2025 لەلایەن بنکە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە، ئەم سەرپێچیانە تۆمار کراون. -    340 چەکی جۆراو جۆر کە ڕاویان پێکراوە دەستیان بەسەرداگیراوە. -    2 هەزار و 216 فیشەکی جۆراو جۆر دەستی بەسەردا گیراوە. -    هەزار و 366 باڵندی جۆراو جۆر ڕاوکراون، هەندێکیان کوژراون و ئەوانەی تر گەڕێنراونەتەوە سروشت. -    206 ئاژەڵی جۆراو جۆر ڕاوکراون و بەشێکیان کوژراون و بەشێکی تر گەڕێنراونەتەوە ناو سرووشت. ئەم ئامارانە ئەو ڕاوکردنانەن کە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەستیان بەسەرداگیراوە، بەڵام بە ووتەی چالاکوانانی ژینگە و پاراستنی ئاژەڵ، لە سنووری گەرمیان، ئامارەکانی ڕاو لەو ژمارانە زیاترن، لەبەر ئەوەی بە داخەوە ئەوانەی ڕاو دەکەن تەنانەت ئۆتۆمبیل و پێداویستییەکانیان لە حکومەت باشترە، کاتێ ئەمان ڕاو دەکەن کەمترین مەفرەزە لەو شوێنانە بونیان هەیە، بەتایبەتی پێش نوێژی بەیانی یا درەنگانێکی شەو. بەپێی ئامارێکی نافەرمی، تەنها لەم ساڵدا زیاد لە 150 ئاسک ڕاوکراون و زیاد لە 30 بێچوە ئاسک کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، کە ئەمەیان لە ڕاوکردنەکە مەترسیدار ترە، کۆمەڵێ بەرپرس و بازرگان بۆ کێڵگەکانیان دەیانکڕنەوە. بەشێکی تر گرفتەکانیش بۆ قەیرانی دارایی و نەبوونی بوودجەیەکی باش بۆ پۆلیسی دارستان دەگەڕێتەوە، کە کەمترین هاوکاری دەکرێن. گرفتێکی تری قڕکردنی ئاژەڵ و باڵندەکان، شەڕی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بوو، کە تەنانەت هێزەکانی پۆلیسی دارستانیش لە شوێنی خۆیان و ئەرکەکانیان نەمابوون، ئەمەش دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەو کەسانەی ڕاویان دەکرد. یەکێکی تر لە گرفتەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و ووشکەساڵییە، کە بۆتە هۆی شێواندنی شوێنی ئاژەڵەکان و ناچارن نزیک بە ئاوەدانی ببنەوە و خەڵکیش ڕاویان دەکەن، بە تایبەتی لە وەرزی هاوین کە ئێستا گەورەترین گرفتی ئاژەڵ و باڵندەکان نەبونی سەرچاوەکانی ئاوە لە سنوورەکەدا. سنوری دەستکرد گرفتی بۆ ئاژەڵەکان درووست کردووە لە ئێستادا لە نێوان سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان، بەشێک لە سنوورەکان سیم بەنگ کراون، کە ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی ئاژەڵەکان نەتوانن وەکو ساڵانی پێشوو هاتوچۆ بکەن، بەشێکی ئەو ئاژەڵانە لە وەرزی زستان دەهاتنە ناوچەکانی گەرمیان و زاوزێیان دەکرد بەڵام ئێستا ناتوانن هاتوچۆ بکەن. چالاکوانانی ژینگە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و دادگاکان دەکەن لێپرسینەوەی زیاتر بکەن، ئەمساڵ هاوڵاتیان زۆرترین خزمەتیان کردووە و ڕێژەی ئاژەڵەکان زۆر دەبن ئەگەر ڕاونەکرێن. سەبارەت بە ڕاوکردنی ئاژەڵەکان، چالاکوانان ئاماژە بەوە دەکەن خوارووی گەرمیان بەهۆی بوونی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کەمترین ڕاوی لێدەکرێ بەڵام هەندێ ناوچەی تر قڕکراون. گرفتی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان لە عێراقدا یاساکەی عێراق بڕگەگەلێک لەخۆدەگرێت کە ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی ڕاوکردنی نایاساییە بەمەبەستی پاراستن و باشترکردنی ژینگە، هەروەها ڕێگریکردن لە بازرگانی و فرۆشتنی باڵندەی دەگمەن یان لە مەترسی لەناوچوون. لە یاساکەدا هاتووە کە سەرپێچیکاران سزا دەدرێن لە یەک ملیۆن دینار (700 دۆلار) تا 10 ملیۆن دینار (7 هەزار دۆلار). ئەحمەد ئەلجەشمی، نوێنەری گروپی پاراستنی ژینگەی عێراق بۆ ئەلعەرەبی ئەلجەدید ئاشکرایکرد، "ساڵانە 200 جۆر باڵندەی کۆچبەر کە دەگەنە عێراق دەبنە قوربانی ڕاوکردنی نایاسایی، لەوانەش کۆتری هوبارا، کۆتر، کوێل، قازی کێوی، کۆتری کێوی، هەڵۆ، بولبول،...هتد). دووپاتی کردەوە کە "کوشتنی سیستماتیکی باڵندە و ئاژەڵ لە زۆربەی ناوچە بیابانییەکانی عێراقدا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە هەندێک کەس ڕۆژانە زیاتر لە هەزار باڵندە ڕاو دەکەن.  لە عێراق ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵ و باڵندەکان  مەترسی  لەناوچوونیان هەیە بەهۆی وشکەساڵی و پیسبوون و لەدەستدانی نیشتیمانی سروشتی و ڕاوکردن، ئەوانیش؛ -    ماسییە ڕووبارییەکان: 11 جۆر -    بڕبڕەدارەکان: 2 جۆر -    ماسییە دەریاییەکان: 48 جۆر -    بێ بڕبڕەکان: 49 جۆر  -    باڵندەکان: 43 جۆر -    شیردەرەکان: 25 جۆر -    خشۆکەکان: 11 جۆر -    ڕووەک: 99 جۆر هەر چەندە لە ئێستادا حکومەتی عێراق بە هاوکاری لەگەڵ هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی کاردەکات بۆ پاراستنی ئەم جۆرانە پێش ئەوەی بۆ هەمیشە لەناو بچن. ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە. بەپێی ئامارێک، ساڵانە زیاتر لە (270) جۆری جیاوازی باڵندە دەگەنە عێراق بەرەو ئاو و زۆنگاوەکان، بەڵام بەهۆی ڕاوکردن هەڕەشەی لەناوچونیان لەسەرە. ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەربارەی ڕاوکردن چی دەڵێن؟ توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیای بێردلایف و کۆمەڵەی باڵندەناسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست OSME)) بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی 2019،  بۆ یەکەمجار قەبارەی شۆککەری کوشتنی باڵندەی نایاسایی لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئێران و عێراق ئاشکرا دەکات. توێژەران بە سوودوەرگرتن لە سەرچاوە ناوخۆییەکان لە سەرانسەری ناوچەکە و هەروەها زانیاری پسپۆڕان، مەزەندە دەکەن کە ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار باڵندە لە  413 جۆر بە شێوەیەکی نایاسایی دەکوژرێن یان دەبرێن. بە یەکخستنی لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی BirdLife لە ساڵی 2015 لەسەر دەریای ناوەڕاست، ئەمەش بەو مانایەیە کە بە گشتی 17.5 ملیۆن باڵندە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گشتی دەکوژرێن. جێگای نیگەرانییە، پێدەچێت ئەو ژمارەیە بە کەم سەیر بکرێت، چونکە داتاکان بۆ بەشێک لە ناوچەکە لەبەردەستدا نەبوون، بەرزترین ئامارەکان خەمڵاندنی مامناوەندی بووە کە ساڵانە یەک ملیۆن و 700 هەزار باڵندە لە بەشێک لە سعودیە و 800 هەزار باڵندە لە بەشێک لە ئێران، سەرەڕای ئەوەی لە هەردوو حاڵەتەکەدا داتاکان تەنها بۆ بەشێکی وڵات بەردەست بوون. هەروەها خەمڵاندنەکانی کوشتن و بردنی نایاسایی لە عێراق و یەمەن تاڕادەیەک بەرزبووەتەوە و ساڵانە بە تێکڕا 329 هەزار و 273 باڵندە بە شێوەیەکی نایاسایی دەکوژرێن یان دەبرێن. لەوانە کەنارەکانی دەریای خەزەر لە ئێران و ناوچەی شاخاوی کوردستانی عێراق کە ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار باڵندە بە شێوەیەکی نایاسایی لە هەر شوێنێک مەزەندە دەکرێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەکوژرێن یان دەبرێن و باڵندە ئاوییەکان بە تایبەتی زیانیان بەرکەوتووە. هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق ناوچەی گرنگی قۆناغبەندی و زستانە بۆ باڵندە کۆچبەرەکان، بەتایبەتی باڵندە ئاوییەکان دابین دەکەن و ئاستی بەرزی وەرگرتن ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی باڵندە ئاوییەکان لە ڕێڕەوی فڕینی ئاسیای ناوەڕاست. تێکەڵکردنی ئەنجامی توێژینەوەکانی ئێستا لەگەڵ ئەوانەی بۆ وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێداچوونەوەیەکی پێشووی دەریای ناوەڕاست بە سەرکردایەتیکردنی ئەو پرسە کە لەلایەن BirdLife لە ساڵی 2015دا سەرکردایەتی دەکرێت، وێنەیەکی نیگەرانکەر بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی دەکێشێت. مامناوەندی 17.5 ملیۆن باڵندە (8.0-27.1 ملیۆن باڵندە) ساڵانە لە سەرانسەری ناوچەکەدا دەکوژرێن، کە 18% یان لە نیمچە دوورگەی عەرەبی (بەشێکی هەڵسەنگێندراو)، ئێران و عێراقدایە. لە پێنج وڵات لە کۆی 17 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە، ڕەنگە ساڵانە بە تێکڕا لە یەک ملیۆن باڵندە کەمتر نەبێت بە شێوەیەکی نایاسایی بکوژرێن. بۆ تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و (وڵاتانی دراوسێ)، زۆرترین ژمارەی خەمڵێنراو لە میسر، سوریا، لوبنان، سعودیە و ئێران بووە. مەترسی ڕاوکردنی نایاسایی لە جیهاندا  ساڵانە بەهای بازرگانی نایاسایی گیانلەبەرە کێوییەکان لە نێوان 7 بۆ 23 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، ساڵانە زیاتر لە 20 هەزار فیل ئەفریقی دەکوژێت و لە ساڵی 2008ەوە زیاتر لە 12 هەزار کەروێشکی ئەفریقی لەناوبردووە. تەنها لە ساڵی 2023دا 586 کەروێشک لەدەستچوون (199 لە باشووری ئەفریقا)، لە کاتێکدا بەڕازیل ساڵانە 38 ملیۆن ئاژەڵی کێوی دەبینێت کە بازرگانییان پێوە دەکرێت.  ئەم کێشەیە تەنیا لە گیانلەبەرە کێوییەکاندا سنووردار نییە؛ درێژدەبێتەوە بۆ مرۆڤ: ساڵانە نزیکەی 150 پارێزەری هێڵی پێشەوە دەمرن بۆ پاراستنی جۆرە لەناوچووەکان. بەگوێرەی ئاماری سەیڤ دی ڕینۆ، ئەفریقای باشوور لە ساڵی 2022دا کەمێک کەمی ڕاوکردنی کەروێشکی بەخۆیەوە بینیوە و 448 کەروێشک کوژراون.  سندوقی جیهانی بۆ سروشت WWF) ) مەزەندە دەکات کە ساڵانە زیاتر لە 20 هەزار فیلی ئەفریقی بە شێوەیەکی کارەساتبار ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن بەهۆی ڕاوکرنەوە. بەپێی ئامارەکانی DFFE، لە ساڵی 2023دا 499 کەروێشک ڕاوکراون، کە نزیکەی 51 هێندە زیاترە لەو 448 فیلەی لە ساڵی 2022دا ڕاوکراون. جگە لە کوشتنی نایاسایی گیانلەبەرە کێوییەکان، ڕاوکردن بریتییە لە باندە تاوانکارییەکان کە قازانج دەکەن لەسەر حیسابی ئاژەڵ و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان. هەژاری تاوان دروست ناکات؛ ئەو تاوانبارانەی کە ڕاوکردن و بازرگانیکردن لە بازاڕە ڕەشەکاندا، کۆمەڵگە هەژارەکان لە دەرفەتەکانی داهاتوو بێبەش دەکەن. ساڵانە 38 ملیۆن ئاژەڵ لە بەرازیلەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بازرگانییان پێوە دەکرێت TRAFFIC)).  لە پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان، ساڵانە 150 پارێزەر دەمرن، بە نزیکەیی 3 پارێزەر لە هەفتەیەکدا (هێڵی سەوزی تەنک). فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەنجەرز پێی وایە ئەم ژمارەیە تەنانەت بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە لەسەر زەوی کاردەکەن، تەحەدایە. ڕاوچییەکان زۆرێک لە پارێزەران دەکوژن و زۆرێکی دیکەش بە هەڵە دەمرن. پیشەیەکی مەترسیدارە! لە ساڵی 2015دا 317 ڕاوچی لە باشووری ئەفریقا کوژراون یان دەستگیرکراون (Poaching Facts). هەروەها ڕاوکردن ڕاوچیەکان دەکوژێت. ئەفریقای باشوور سەرکوتکردنی چالاکییە نایاساییەکانی گیانلەبەرە کێوییەکانی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئەنجامدا 317 ڕاوچی لە ساڵی 2015دا یان ڕووبەڕووی دەستگیرکردن بوونەتەوە یان ڕووبەڕووبوونەوەی کوشندە. ڕاوکردن لە ئەفریقا لە یەک ڕۆژدا هەزار جۆری لەناوچوون ڕوودەدات (دەزگای گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەفریقا). ئەم ئاژەڵانە لەسەر زەوییەکی ناسک دەڕۆن، بەهۆی ڕاوکردن و بازرگانیکردن بە ئاژەڵە کێوییەکان لەلایەن باندە تاوانکارەکانەوە بەرەو لەناوچوون دەڕۆن. لە گرامیا -    تا ئێستاش هەزار گۆریلای شاخاوی ماون. -    دوو هەزار زیبرا ماوە. -    تەنها لە ماوەی 21 ساڵدا 43%ی دانیشتوانی شێرەکان نەماون. -    97.6%ی مردنی کەروێشکی ڕەش لە ساڵی 1960ەوە. -    ساڵانە 35 هەزار فیل بەهۆی ڕاوکردنەوە گیان لەدەست دەدەن. -    ئەمانە ڕاستییەکانن لەسەر ڕاوکردن لە ساڵی 2005 تا 2015. تەنها شەش وڵات زانیاری وردی ڕاوکردنیان هەیە (ڕاستییەکانی ڕاوکردن). ئەم شەش وڵاتە هەوڵدەدەن کێشەی ڕاوکردن بە هێشتنەوەی ژمارە نیمچە وردەکان بەڕێوەببەن. دەسەڵاتداران تەنها بە چاودێریکردنی دۆخەکە دەتوانن چارەسەری کێشەکە بکەن و سامانە سروشتییەکان بپارێزن، ئەوانیش؛ -    ئەفریقای باشوور -    کینیا -    مۆزەمبیق -    نامیبیا -    بۆتسوانا -    هیندستان ئاماری ڕاوکردن لە ئەفریقا ئاشکرای دەکات ئاژەڵە ئایکۆنییەکان بەهۆی ڕاوکردنەوە لە مەترسیدان (دامەزراوەی گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەفریقا)، ئێمە کەروێشک دەکوژین بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی، دەنکە عاجەکانی فیل بۆ شتە بچووکەکان، شێر بۆ خۆشی، پڵنگ بۆ کەوڵ، گۆریلایەک بۆ وشکانی، زیبرا بۆ فەرش و نەهەنگ بۆ شۆربا. ڕاوکردن و زیادەڕۆیی لە گرتنی کەروێشک لە ئەفریقا لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، بە گشتی 9415 کەروێشکی ئەفریقی بوونەتە قوربانی ڕاوکردن. (ڕزگارکردنی کەروێشک) قەیرانی کەروێشکەکان لە ساڵی 2008 دەستی پێکرد و تا ساڵی 2015 بە باشی بەردەوام بوو، ژمارەکان لە ئەفریقا کەمێک کەمیکردووە. ئەفریقای باشوور زۆرترین کەروێشکی تێدایە و زۆرترین ڕێژەی کەروێشکی ڕاوکراوی تێدایە، کە لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 دەگاتە هەزار کەس لە ساڵێکدا. ئاماری ڕاوکردنی فیل؛ ساڵانە ٣٥ هەزار فیل سەردەبڕدرێن (AFW). دواهەمین فیلەکان پێویستی بە یارمەتی ئێمەیە. ڕاوکردن هەوڵدەدات جۆرە ئایکۆنییەکان بنبڕ بکات، کە بەم زووانە دەبنە یادەوەری دوور. هێشتا خواست لەسەر عاج دەبێتە هۆی ڕاوکردنی فیل، لەنێویاندا 130 هەزار فیل کە لە دەشتەکانی ئەفریقادا دەسوڕێنەوە. بۆ نمونە؛ 130,000 فیل − ساڵانە 35,000 فیل دەکوژرێن = کاتێکی بەس نییە بۆ ڕزگارکردنیان لە هەر 26 خولەکێکدا، بە تێکڕا، فیلێکی ئەفریقی بەهۆی عاجەکەیەوە دەمرێت (IFAW) ئاماری ڕاوکردنی  پڵنگ؛ بەپێی ئاماری ڕاوکردن، ژمارەی پڵنگەکان لە ماوەی سەدەیەکدا بۆ 5600 پڵنگ دابەزیوەWWF).) ئێستا هیندستان زۆرترین ژمارەی پڵنگی هەیە و نیوەی هەموو پڵنگە کێوییەکانی ماوەتەوە.  زۆربەی دابەزینەکانیان لە دەیەی ڕابردوودا ڕوویداوە، پڵنگەکان بەهۆی چالاکیی و گەشەسەندنی مرۆڤەکانەوە 95%ی مەودای مێژوویی خۆیان لەدەستداوە. تێکڕای ژمارەی پڵنگ لە هیندستان 3682 پڵنگە PIB)) ئاماری ڕاوکردن 2024؛ شیکارییەک کە لەلایەن دامەزراوەی گیانلەبەرە کێوییەکانی هیندستانەوە ئەنجامدراوە، سنووری سەرەوەی ژمارەی پڵنگەکانی بە 3925 پڵنگ خەمڵاندووە، کە تێکڕای ژمارەی پڵنگەکان 3682 پڵنگە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕێژەیەکی گەشەسەندنی ساڵانەی سەرنجڕاکێش کە 6.1%یە. پڵنگی کێوی تەنها لە 13 وڵاتی جیهان هەن WWF)) ئاماری ڕاوکردنی پڵنگەکان؛ ئێمە لە سەدەی ڕابردوودا 97%ی ژمارەی پڵنگی کێویمان لەدەستداوە.  بەنگلادیش، ڤێتنام، کەمبۆدیا، هیندستان، بوتان، تایلەند، ئەندەنوسیا، لائۆس، چین، مالیزیا، ڕووسیا، نیپاڵ و میانمار بەختیان هەیە پڵنگیان هەیە. لە ساڵی 2023دا 56 پڵنگ لە هیندستان لەلایەن ڕاوچیەکانەوە کوژران (کۆمەڵەی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکانی هیندستان) ژمارەکە بازدانی بۆ 56 پڵنگ بینیوە، چونکە خواست لەسەر بەشەکانی پڵنگ وەک ئێسک و کەوڵ کۆتایی نایەت. زۆر پڵنگی تریش بەهۆی هۆکاری ترەوە دەمرن! دیارترین هەڕەشە بۆ سەر پڵنگ لە گیانلەبەرە کێوییەکان ڕاوکردن و بازرگانی نایاسایی گیانلەبەرە کێوییەکانەWWF)) ڕاوکردن، سەندیکاکانی تاوان، بازرگانی نایاسایی لە بازاڕی ڕەش و بەکارهێنەری کۆتایی خێراتر لەوەی هەوڵەکانی پاراستن بتوانن پڵنگەکان بکوژن. ئاماری ڕاوکردنی جۆرەکانی تری ئاژەڵەکان ساڵانە زیاتر لە هەزار نەهەنگ ڕاو دەکرێن، هەرچەندە ڕاوکردنی بازرگانی نەهەنگ لە سەرانسەری جیهاندا قەدەغە کراوە.  لە شاری باخا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ساڵانە زیاتر لە ٣٠ هەزار کیسەڵە سەوزەکان ڕاو دەکرێن WWF).) ئەمڕۆ تەنها 10 هەزار چیتا لە جیهاندا ماونەتەوە، وەک چۆن ڕاوچییەکان دەیان ساڵە دەیانکوژن (ڕزگارکردنی پشیلە گەورەکان). ساڵانە نزیکەی 100 ملیۆن نەهەنگ دەکوژرێن (ئەلجەزیرە).. لە کۆتایدا ڕاوچیەکان کێن؟ ڕاوچییەکان ئەو کەسانەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی گیانلەبەرە کێوییەکان دەکوژن و دەیگرن، ئەمەش پێشێلکردنی یاساکە. زۆرجار ئاژەڵەکان دەکەنە ئامانج بۆ پێستیان و بۆ مەبەستی تر، وەک بازرگانی نایاسایی ماددە هۆشبەرەکان.  



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand