(درەو): ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری دوو سەرچاوەوە ئاشكرایكرد" لەم مانگەدا عێراق سێ بار نەوتی خاوی كۆمپانیای (لۆك ئۆیڵ)ی روسی هەڵوەشاندوەتەوە، ئەمەش بەهۆی مەترسییەكانی تایبەت بە سزاكانی ئەمریكاو بەریتانیا دژ بەو كۆمپانیایە. بەقسەی سەرچاوەكان، كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بارەكانی نەوتی بەرهەمی كۆمپانیای (لۆك ئۆیڵ)ی لە كێڵگەی (خۆرئاوای قوڕنە-2) هەڵوەشاندوەتەوە. ئەم بڕە نەوتانە بڕیار بووە لە رۆژانی 11و 18و 26ی ئەم مانگەدا باربكرێن. هیچ یەكێك لە كۆمپانیای (سۆمۆ)و (لۆك ئۆیڵ) كۆمێنتیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە. لەم هەفتانەی دوایدا، هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو بەریتانیا سزایان بەسەر كۆمپانیای (لۆم ئۆیڵ)دا سەپاند، كە دووەم گەورەترین كۆمپانیای نەوتی روسییە؛ ئەمە وایكردووە سەخت بێت كۆمپانیاكە بتوانێت بەشێوەیەكی ئاسایی درێژە بە كارەكانی بدات. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاا تاوەكو رۆژی 21ی ئەم مانگە مۆڵەتی بە كۆمپانیاكان داوە بۆ كۆتایهێنان بە هەر جۆرە مامەڵەیەكیان لەگەڵ (لوك ئۆیڵ)و (روسنەفت) كە گەورەترین بەرهەمهێنەكانی نەوتن لە روسیادا. لەدوای سزاكانی ئەمریكاوە (لوك ئۆیڵ) هەوڵی فرۆشتنی موڵكەكانی دەدات لە دەرەوە، هەفتەی رابردوو ئاشكرایكرد، لە كۆمپانیای (گونڤۆر)ی جیهانییەوە بۆ بازرگانی كاڵا ئۆفەرێكی پێگەیشتووە بۆ كڕینی سەروەت و سامانەكانی لە دەرەوە.
نوسینی: سان ساراڤان لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی ئەنفلۆنزا لە چەندین ویلایەتی ئەمریکا پەتایەک بڵاوبووتەوە، ئەم پەتایەش لەلایەن دەزگا تەندروستییەکانەوە وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی نێودەوڵەتی ناسێنراوە ، لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ یەکەم کەیسی مردن لە ئەمریکا بە ڤایرۆسێکی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا ، ئەم ڤایرۆسە لە ژێر ناوی سپارسSPARS ناسێنرا. سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی ڕاپۆرتێکی گریمانەیی ئامادەکردوە و تیشکی خستۆتە سەر ( ئاستەنگەکانی پەیوەندیکردن لە بواری تەندروستی گشتیدا) لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا ڤایرۆسێیە نوێیەی کە کاریگەری دەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسەدان بەناوی SPARS (سپارس) وە. سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی سیناریۆیەکی لەسەر بنەمای گریمانەیی ئامادەکردووەو پێشبینی کردووە کە ئەم پەتایە لە ساڵی ٢٠٢٥ وە دەستپێدەکات و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٨ بنبڕ دەبێت. هەموو پێشبینییەکانی لەسەر بنەمایەکی تێکەڵ لە شیکاری ئیندێکتیڤ (هەلهەێنجان و دەرئەنجامی گشتیەکان لە نموونە تایبەتەکانەوە) و دیدێکتیڤە (هەلهەێنجان و دەرئەنجامی تایبەتەکان لە نموونە گشتیەکانەوە) ، هەروەها لەسەر بنەمای دەستنیشانکردنی ڕەوتە کۆمەڵایەتیەکان، تەکنەلۆژی و سیاسیی کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە تەندروستەکان هەیە. ئەگەر چی ئامانجەکە پێشبینیکردن نییە، بەڵکو (خستنەڕووی باسێکی واقیعییە )سەبارەت بەو کێشە پەیوەندییە تەندروستییانەی کە ڕەنگە دەسەڵاتدارانی تەندروستی و کۆمەڵگاکان ڕووبەڕووی ببنەوە.لە کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم پەتایە کە بڕیاردەران و پەیوەندیکەرانی تەندروستی تێبگەن لەو ئاڵۆزیی و ئاستەنگیانەی کە لەوانەیە لە حاڵەتە فریاگوزارییە تەندروستییەکاندا سەرهەڵبدەن، کە پەیوەندییان بە پەرەپێدان، دابەشکردن و وەرگرتنی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی پزیشکیەوە هەیەکە کورتکراوەکەی (MCMs). شیانی باسە هەر لە ئێستاوە بزوتنەوەی دژە کۆمپانیاکان و دژە ڤایرۆسەکان کەمپینێکی گەورەیان ڕاگەیاندووە دژی ئەم پێشهاتانە لە ئەمریکاو جیهاندا، کە چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە ڕاشکاوی بەیان کردووە و دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە هەموو ئەم دەزگیانە بەرژەوەندخوازن. https://www.facebook.com/share/v/14KnD9EQHuk/?mibextid=wwXIfr سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی ئەم بیڕوڕا و ئاستەنگیانەی خستۆتە ڕوو لە سیناریۆکەدا: کەشی گشتی : • جیهانێکی پەیوەندیدار دروست دەبێت بەڵام پچڕ جڕ لەیەکتری بە هۆی " " ژووری دەنگدانەوە کە تێرمیکی میدیاییە بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاری چەوت و چەواشە پەیڕەودەکرت، لەلایەن ئەو کەسانەی کە بیروبۆچونەکانیان یەکانگیر دەبێتەوە. • بەکارهێنانی بەربڵاوی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن دەبێت بەڵام پەیوەندی فرە زمانی و فرە کولتووری لاواز دەبێت لە نێوان دەزگا تەندروستییەکان . • قەیرانی متمانە لە نێوان دامەزراوە گشتی و تەندروستییەکان بەهۆی ناتەواوی زانیاری و پەیامی ناکۆک ڕودەدات. چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی SPARS: • ڤایرۆسێکی کۆرۆنای نوێ کە لە ڕێگەی دڵۆپ و پرژەوە دەگوازرێتەوە، ماوەی گەشەی ڤایرۆسەکە درێژخایەنە کە ڕێگە بە گواستنەوەی هەوکردنەکە دەدات پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی. • ڕێژەی مردنی سەرەتایی بەرزە (4.7%) دواتر بۆ 0.6% دادەبەزێت. • ڤایرۆسەکە مەترسیدارترە بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی هەناسەدانیان هەیە چارەسەرە ئەگەرییەکان : • دژە ڤایرۆس کەڵاسوڤێر بەپێی مۆڵەتی فریاگوزاری بەکاردێت، بەڵام کاریگەری لاوەکی نەخۆشی لێدەکەوێتەوە و ڕێگری لە تووشبوون ناکات . • سەرهەڵدانی دەرمانێکی بەدیل ( VMax ) لە ئەوروپا، خواستی ئەمریکی لەسەری دروست دەکات، سەرەڕای ئەوەی لە ئەمریکا پەسەند نەکراوە . • پەرەپێدانی ڤاکسینی مرۆڤ لەسەر بنەمای ڤاکسینی ئاژەڵ (GMI) کە مەترسییەکانی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ناسراوە، بەڵام لە پرۆسەیەکی خێراکردندا بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ پاراستنی یاسایی و بەرپرسیارێتیدا . قۆناغەکانی چاکبوونەوە : • سەرهەڵدانی کاریگەرییە لاوەکییە ڤاکسینەکە، تۆمارکردنی سکاڵا و بەکارهێنانی سندوقی قەرەبووکردنەوەی حکومەت . • سەرهەڵدانی داتا سەربەخۆکان لەلایەن "بلۆگەرە زانستییەکان" کاریگەری لەسەر ڕای گشتی دەبێت و ئاستەنگی بۆ داتای فەرمی دروست دەکات . • هەوڵی بەردەوام بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵک بە شێوەیەکی شەفاف و ڕوون دەدرێیت سەرەڕای نادڵنیایی زانستی . • سەرەڕای خەم و زیانی بەکۆمەڵ دەناسێنرێت لە هەمان کاتدا پشتگیریکردن لە هەوڵەکان بەرەو چاکبوونەوە بەردەوامی دەبێی. دابەشکردنی ڤاکسین : • پێشینەدەدرێت بە کوتان بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و گەنجانی تووشبوو بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئەمەش ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی و گروپەکانی دیکەی لێدەکەوێتەوە . • بەکارهێنانی تۆمارە تەندروستییە ئەلیکترۆنییەکان (EHRs) بۆ دیاریکردنی گروپە ئامانجدارەکان نیگەرانییەکانی پاراستنی نهێنی دەوروژێنێت . • پچڕانی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان بەهۆی کارەساتی سروشتی (پچڕانی کارەبا) گرنگی پلاندانان بۆ ئامرازە بەدیلەکانی پەیوەندیکردن دەردەخات . ئاستەنگەکانی پەیوەندی تەندروست : • پەیامی ناکۆک لە نێوان دەزگا تەندروستییەکان FDA , CDC , NIH دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی گشتی . • بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی شۆککەر لە سۆشیال میدیا (وەک ڤیدیۆی ڕشانەوەی کوڕەکە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کەڵاسوڤێر و ترس و ڕەتکردنەوە ڕوو دەدات . • ئاستەنگی و سەختی پەیوەندیکردن و دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمی UNEQL وەک نموونەیەک، لەلایەن هەندێک گروپەوە، وەک خوێندکارانی زانکۆ و ئەوانەی سەر بە کۆمەڵگە ئەتنی یان ئایینییەکانن . • بەرگری زۆر دەبینرێت لەلایەن ئەو گروپانەی کە دژی کوتان بوون بەهۆی نیگەرانییە کولتووری، ئایینیەکانەوە. • ژمارەیەکی بەرچاو لە "بزووتنەوەی دژەکان " کە گروپەکانی دژە ڤاکسین و دەرمانن لە سۆشیال میدیادا یەکدەگرن. پوختەی ڕاپۆرتی سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی لەسەر پەتای SPARS کە پلان و سیناریۆیەکی دارێژراوە بۆ چارەسەرکەرانی مەترسی تەندروستی گشتی ڕووداوی سەرەکی ساڵ و مانگ یەکەم حاڵەتی مردن لە ئەمریکا؛ ڤایرۆسی SPARS ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە . ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی ئەنفلۆنزا لە چەندین ویلایەتی ئەمریکا حاڵەتەکان بڵاوبوونەتەوە و پەتاکە وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی نێودەوڵەتی ناسێنراوە . نۆڤەمبەر ٢٠٢٥ بڵاوبوونەوەی لە ٢٦ ویلایەت و وڵاتانی دیکە، بەرزبوونەوەی دڵەڕاوکێی گشتی، هەڵسەنگاندنی دژە ڤایرۆس کەڵاسوڤێر دەستپێدەکات . دیسەمبەر ٢٠٢٥ پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنانی فریاگوزاری بۆ Kalocivir( دژە ڤایرۆسێکە کە بۆ چارەسەرکردنی )SPARS بەکاردێت , دەستپێکردنی پەرەپێدانی ڤاکسینێک لەسەر بنەمای ڤاکسینی ئاژەڵ (GMI) جانیوەری ٢٠٢٦ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی شۆککەر کاریگەری لەسەر متمانەی گشتی دەبێت (لەگەڵ دەرکەوتنی دەرمانێکی بەدیل VMax ) لە ئەوروپا (،کەڵاسوڤێر نیگەرانی و گومانی زیاتری لێدەکەوێتەوە فێبروەری - مارچ ٢٠٢٦ بە بەشداریی کەسایەتییە ناودارەکان هەڵمەتێکی میدیایی دەستپێدەکات بەڵام بەهۆی لێدوانە مشتومڕاوییەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە . مەی ٢٠٢٦ پێداچوونەوە بە کاریگەریو کەڵاسوڤێر پەسەندکردنی گۆڕاو و سەرەتایی بۆ ڤاکسینێک کۆرۆڤاکس دەکرێت، مشتومڕ لەسەر ئپێشینەی کوتان و نیگەرانییەکانی پاراستنی نهێنی دروست دەبێت جوون - جوڵای ٢٠٢٦ بەرگری کۆمەڵگا لەلایەن چەندین گروپەوە وەک (موسڵمانان، ئەمریکییە ئەفریقییەکان، دژە ڤاکسێرەکان)، ڕەتکردنەوەی ڤاکسینەکە لەلایەن ژاپۆنەوە درەست دەبێت ئۆگەست - سێپتێمبەر ٢٠٢٦ درەستبوونی ناڕەزایەتی خوێندکاران کە داوای دابەشکردنی دادپەروەرانە دەکەن بۆ جیهان ئۆکتۆبەر - نۆڤەمبەر ٢٠٢٦ کەمی ئەنتبایۆتیک بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی سییەکانی دوای SPARS ; دەستپێکردنی هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر ڕەوایەتی دەرمانە هەڵگیراوەکان . فێبروەری ٢٠٢٧ سەرهەڵدانی سکاڵا و کاریگەرییە لاوەکییە دەمارییەکانی ڤاکسینەکە لەسەرکۆمپانیای کۆرۆڤاکس، تۆمار کردنی سکاڵای یاسایی وچالاککردنی سندوقێکی قەرەبووکردنەوە ئەیپرڵ - مەی ٢٠٢٧ پەتاکە بە فەرمی کۆتایی هاتووە، ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەکاندا بەردەوامە و ئاستەنگی و ئڵەنگاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و نادڵنیایی بەردەوامە. ئۆگەست ٢٠٢٨ خشتەی زاراوە سەرەکییەکان و کورتکراوەکان کورتکراوەی مانای تەواو SPARS نەخۆشی توندی هەناسەدانی سانت پاوڵ (ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا) MCM ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی پزیشکی CDC سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان FDA ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا NIH پەیمانگا نیشتمانییەکانی تەندروستی HHS وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی WHO ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ACIP لیژنەی ڕاوێژکاری بۆ شێوازەکانی کوتان PREP یاسای ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری تەندروستی SNS کۆگاکردنی ستراتیژی نیشتمانی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان EHR تۆماری تەندروستی ئەلیکترۆنی UNEQL پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆ GMI کۆمپانیای فرەنەتەوەیی بەخێوکردنی ئاژەڵ Kalocivir دژە ڤایرۆسێکە کە بۆ چارەسەرکردنی SPARS بەکاردێت VMax دژەڤایرۆسێکی بەدیل کە لە ئەوروپا بەکاردێت سەرچاوە سەرەتاییەکان • سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی، ٢٠١٧ . • ئاماژەی یاسایی و ڕێکخراوەیی وەک یاسای ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری (PREP یاسای). • توێژینەوە و بابەتەکانی پێشوو لەسەر پەتاکانی کۆرۆنا (SARS, MERS). • داتا و ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO).
راپۆرتی درەو 🔹 سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی (32) ساڵی ڕابردوودا و لە ساڵانی (1992 بۆ 2024)، بڕی گەشەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکان، لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر بۆ دوو هێندەو بە ڕێژەی (99%) زیادی کردووە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە سەروو (148 هەزار) دەنگەوە لە یەکەم هەڵبژاردندا، بۆ نزیک لە (111 هەزار) دەنگ و بە ڕێژەی (25%) دابەزیوە لە دوا هەڵبژاردندا، لە هەندێک هەڵبژاردندا ئاستی دابەزینی دەنگەکانی زۆر لەو ڕێژەیەش زیاتر بووە. یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر لە یەکەمین ئەزمونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 19/5/1992، یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە پارێزگای کەرکوک یشەوە، (ملیۆنێک و 112 هەزار) هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (971 هەزار و 953) کەس بە ڕێژەی (86%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای هەولێر ژمارەی دەنگی پێشبینیكراو بە (340 هەزار) هاوڵاتی خەمڵێندرابوو، بەڵام ژمارەی دەنگدەری راستەقینە (335 هەزار و 827) کەس بوو، بەو پێیە ئاستی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکەدا لە پارێزگای هەولێر (98.8%) بوو. تەنها لە سنوری پارێزگای هەولێر، یەکێتی نیشتمانی کوردستان (148 هەزار و 352) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (44%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی براوەی پارێزگای هەولێر بوو. دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان (شارەوانییەکان) و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر لە یەکەمین ئەزمونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێکەوتی 30/1/2005 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (ملیۆنێک و 767 هەزار و 993) هاوڵاتی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای هەولێر ژمارەی دەنگدەری راستەقینە (647 هەزار و 994) کەس بوو، لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان (244 هەزار و 343) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (37.7%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی براوەی پارێزگای هەولێر بوو (16) کورسی ئەنجومەنەکەی مسۆگەر کرد. سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر دووەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 7/3/2010 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 590 هەزار و 274) هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆن لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 938 هەزار و 754) کەس بە ڕێژەی (75%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای هەولێر (917 هەزار و 685) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (680 هەزار و 408) کەس بە ڕێژەی (74%) بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان کوردستان (124 هەزار و 632) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (18%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو بووە هێزی دووەمی پارێزگای هەولێر لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی كوردستان تا ساڵی 2014 تەنها دوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەچووە، هەڵبژاردنی یەكەم لە 30/كانوونی دووەمی 2005 كرا، بەڵام دووەم هەڵبژاردنی لە 30/4/2014 بەرێوەچوو. بەپێی داتاکانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەو کاتەدا ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 713 هەزارو 461) كەس بوو، لەو ژمارەیەش (975 هەزارو 326) كەس مافی دەنگدانی هەبووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (30) كورسی بۆ دیاریكرا، لەو ژمارەیە 5 كورسی بۆ كۆتاكان. لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر، كە (754 هەزار و 234) كەس دەنگیان دابوو (5) لیست توانیان كورسی مسۆگەر بكەن، ئەوانی تر دەنگی پێویستیان نەهێنا، یەکێتی نیشتمانی لەدوای پارتییەوە بە بەدەستهێنانی (168 هەزار و 603) دەنگ و ڕێژەی (22%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە (6) كورسی مسۆگەر کرد. پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر سێیەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 717 هەزار و 82) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (2 ملیۆن و 128 هەزار و 167) کەس بە ڕێژەی (78%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای هەولێر (936 هەزار و 557) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لە ژمارەیەش (744 هەزار و 489) کەس بە ڕێژەی (79.5%) بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان (168 هەزار و 688) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (23%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی براوەی پارێزگای هەولێر بوو لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 144 هەزار و 730) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 799 هەزار و 686) کەس بە ڕێژەی (57%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 314 هەزار و 46) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (642 هەزار و 232) کەس بە ڕێژەی (49%) بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان (79 هەزار و 945) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (12%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی پارێزگای هەولێر بوو لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لە ڕێکەوتی 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) کەس بە ڕێژەی (36%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 238 هەزار و 379) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (444 هەزار و 253) کەس بە ڕێژەی (36%) بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان (65 هەزار و 862) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (15%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی سێیەمی پارێزگای هەولێر بوو لەدوای پارتی و نەوەی نوێوە. هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بۆ یەکەمین جار شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەی فرە بازنەیی لە ڕێکەوتی 20/10/2024 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس دەنگەکانیان بە دروستی هەژمار کراو (206 هەزار و 434) دەنگیش پوچەڵ کرایەوە. تەنها لە پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (669 هەزار و 273) کەس بە ڕێژەی (65%) دەنگەکانیان هەژمار کراو بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش لە پارێزگای هەولێر یەکێتی نیشتمانی کوردستان (111 هەزار و 102) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (16.6%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەم بوو لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. ماوەتەوە بوترێت؛ سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی (32) ساڵی ڕابردوودا و لە ساڵانی (1992 بۆ 2024)، بڕی گەشەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکان، لە سنوری پارێزگای هەولێر بۆ دوو هێندەو بە ڕێژەی (99%) زیادی کردووە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە سەروو (148 هەزار) دەنگەوە بۆ نزیکەی (111 هەزار) دەنگ بە ڕێژەی (25%) دابەزیوە، بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەکەی خوارەوە. خشتە
🔹 سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی (32) ساڵی ڕابردوودا و لە ساڵانی (1992 بۆ 2024)، بڕی گەشەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکان، لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نزیکەی دوو هێندەو بە ڕێژەی (91%) زیادی کردووە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەروو (92 هەزار) دەنگەوە بۆ نزیکەی (66 هەزار و 500) دەنگ بە ڕێژەی (32%) دابەزیوە. یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لە یەکەمین ئەزمونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 19/5/1992، یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە پارێزگای کەرکوک یشەوە، (ملیۆنێک و 112 هەزار) هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (971 هەزار و 953) کەس بە ڕێژەی (86%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی دەنگی پێشبینیكراو بە (450 هەزار) هاوڵاتی خەمڵێندرابوو، بەڵام ژمارەی دەنگدەری راستەقینە (349 هەزار و 164) کەس بوو، بەو پێیە ئاستی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکەدا لە پارێزگای سلێمانی (77.6%) بوو. تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی، پارتی دیموکراتی کوردستان (92 هەزار و 449) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (26.5%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی براوەی پارێزگای سلێمانی بوو. دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان (شارەوانییەکان) و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لە یەکەمین ئەزمونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێکەوتی 30/1/2005 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (ملیۆنێک و 767 هەزار و 993) هاوڵاتی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی دەنگدەری راستەقینە (736 هەزار و 734) کەس بوو، لەو ژمارەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان (91 هەزار و 578) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (12.4%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی براوەی پارێزگای سلێمانی بوو (5) کورسی ئەنجومەنەکەی مسۆگەر کرد. سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی دووەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 7/3/2010 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 590 هەزار و 274) هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆن لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 938 هەزار و 754) کەس بە ڕێژەی (75%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و 98 هەزار و 451) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (833 هەزار و 631) کەس بە ڕێژەی (76%) بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان (82 هەزار و 121) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (9.9%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەی هێناو بووە هێزی چوارەمی پارێزگای سلێمانی لەدوای بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامییوە. چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان تا ساڵی 2014 تەنها دوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەچووە، هەڵبژاردنی یەكەم لە 30/كانوونی دووەمی 2005 كرا، بەڵام دووەم هەڵبژاردنی لە 30/4/2014 بەرێوەچوو. بەپێی داتاکانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەو کاتەدا ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی (2 ملیۆن و 156 هەزارو 186) كەس بوو لەو ژمارەیەش (ملیۆنێک و 168 هەزارو 199) كەس مافی دەنگدانی هەبووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014، ئەنجومەنی پارێزگای (32) كورسی بۆ دیاریكرا، لەو ژمارەیە 1 كورسی بۆ كۆتاكان. لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، كە (906 هەزار و 643) كەس دەنگیان دابوو (6) لیست و یەك كەس توانیان كورسی مسۆگەر بكەن، ئەوانی تر دەنگی پێویستیان نەهێنا، پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتییەوە بە بەدەستهێنانی (86 هەزار و 655) دەنگ و ڕێژەی (9.6%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە (3) كورسی مسۆگەر کرد و بووە هێزی سێیەم. پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی سێیەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 717 هەزار و 82) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (2 ملیۆن و 128 هەزار و 167) کەس بە ڕێژەی (78%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و 168 هەزار و 459) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لە ژمارەیەش (893 هەزار و 226) کەس بە ڕێژەی (76%) بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان (93 هەزار و 410) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (10.5%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی سێیەمی براوەی پارێزگای سلێمانی بوو لەدوای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتییەوە. شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 144 هەزار و 730) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 799 هەزار و 686) کەس بە ڕێژەی (57%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و 395 هەزار و 961) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (668 هەزار و 146) کەس بە ڕێژەی (48%) بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان (48 هەزار و 706) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (7%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی پێنجەمی پارێزگای سلێمانی بوو لەدوای یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامییەوە. حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لە ڕێکەوتی 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) کەس بە ڕێژەی (36%) بە دروستی دەنگیان دابوو. تەنها لە پارێزگای سلێمانی (ملیۆنێک و 389 هەزار و 691) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (393 هەزار و 194) کەس بە ڕێژەی (28%) بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان (54 هەزار و 891) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (14%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی سێیەمی پارێزگای سلێمانی بوو لەدوای یەکێتی و نەوەی نوێوە. هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) بۆ یەکەمین جار شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەی فرە بازنەیی لە ڕێکەوتی 20/10/2024 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس دەنگەکانیان بە دروستی هەژمار کراو (206 هەزار و 434) دەنگیش پوچەڵ کرایەوە. تەنها لە پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) (ملیۆنێک و 147 هەزار و 325) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (665 هەزار و 160) کەس بە ڕێژەی (58%) دەنگەکانیان هەژمار کراو بە دروستی دەنگیان دابوو. لەو ژمارەیەش لە پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) پارتی دیموکراتی کوردستان (62 هەزار و 856) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (9.4%)ی دەنگە دروستەکانی هەردوو پارێزگاکەو هێزی سێیەم بوو لەدوای یەکێتی و نەوەی نوێوە. ماوەتەوە بوترێت؛ سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی (32) ساڵی ڕابردوودا و لە ساڵانی (1992 بۆ 2024)، بڕی گەشەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکان، لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نزیکەی دوو هێندەو بە ڕێژەی (91%) زیادی کردووە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەروو (92 هەزار) دەنگەوە بۆ نزیکەی (66 هەزار و 500) دەنگ بە ڕێژەی (32%) دابەزیوە، بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەی خوارەوە. خشتە
درەو: بەپێی ئەنجامی راپرسیەكی (دامەزراوەیی میدیایی درەو) رێژەی (55%)ی بەشداربووان پێیان وایە ساختەكاری دەكرێت و (22%) پێان وایە دیزاین دەكرێت و تەنیا (15%) پێیان وایە ساختەكاری ناكرێت. بەشی راپرسی لە دامەزراوەی میدیایی درەو، لەماوەی رابردوودا سێ راپرسی ئەنجامداوە بەشێوەی (رووبەڕوو لەناو خەڵك) پەیوەست بە بەشداری و بایكۆت و رێژەی دەنگی لیستەكان و هۆكاری بەشداری و ساختەكاری و گۆمان لەسەر دیزاینی هەڵبژاردن، لێرەدا وەڵامی یەك پرسیار دەخەینە روو: پرسیار: پێت وایە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە پاكی و بێگەردی بەڕێوەدەچێت؟ - 55%ی بەشداربووان پێیان وایە ساختەكاری دەكرێت - 22%ی بەشداربووان پێیان وایە دیزاین دەكرێت - 15%ی بەشداربوان پێیان وایە پاك و بێگەرد دەبێت - 9%ی بەشداربوان وەڵامەكانیان نازانمە. واتا لەكۆی بەشداربووانی راپرسیەكە تەنیا (15%)ی پێیان وایە هەڵبژاردن پاك و بێگەرد دەبێت، (77%)ی بەشداربوان پێیان وایە ساختەكاری دەكرێت و دیزاین دەكرێت. ئەنجامی راپرسی بەپێی رەگەز: - ساختەكاری دەكرێت: لەناو نێر: 55% و لەناو مێ: 53% - دیزاین دەكرێت: لەناو نێر: 22% و لەناو مێ: 21% - پاك و بێگەرد دەبێت : لەناو نێر: 15% و لەناو مێ: 16% - نازانم : لەناو نێر: 8% و لەناو مێ: 10% - ئەنجامی راپرسی لە شاروناوچەكان: - ساختەكاری دەكرێت: لە راپەڕین: 60%، لە هەڵەبجە: 42% - دیزاین دەكرێت: راپەڕین: 24%، لە هەڵەبجە: 25% - پاك و بێگەرد دەبێت: راپەڕین 6%، لە هەڵەبجە: 26%
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) رۆژی ٤ شەمەی رابردوو، رێکەوتی ٢٩-١٠، هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بۆ پەرلەمان لە هۆڵەندادا، بەڕێوەچوو. ئەو حکومەتەی بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێش ئەم هەڵبژاردنە پێکهێنرابوو، تەنها دوو ساڵ حوکمی کرد و بەهۆی ناکۆکیی ناوەکییەوە، هەڵوەشانەوە. ئەم هەڵبژاردنە تازەیە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو حکومەتە هات. لە هەڵبژاردنەکانی دووساڵ لەمەوپێشدا هێزەکەی خێرت ڤیڵدەرز، پارتی PVV، هەڵبژاردنەکەی بردەوە و بوو بە گەورەترین هێزی سیاسیی وڵاتەکە. ئەم هێزە بوو بە خاوەنی ٣٧ کورسی پەرلەمان لە کۆی ژمارەی کورسییەکان کە ١٥٠ کورسییە. ئەم هێزە هێزێکی ڕاسترەوی پەڕگیرە و هەڵگری گوتارێکی راستیستی ترسناکە. خاڵی هەرەسەرەکیی لە گوتاری هەڵبژاردنەکانیدا دژایەتیکردنی کۆچبەران و هێرشکردنە سەر ئیسلامە. سەرجەمی کێشە گەورەکانی وڵاتەکەش دەخاتە ئەستۆی کۆچبەران و ئیسلامیش وەک هەڕەشەیەکی ترسناک بۆسەر وڵاتەکە، نمایشدەکات. (ژمارەی موسڵمانەکان لە هۆڵەندا، ئەوانەی تەمەنیان لە سەروی ١٥ ساڵەوەیە، تەنها ٦%، شەش لە سەدی ژمارەی دانیشتوانی هۆڵەندایە). ئەو حکومەتەی دوو ساڵ لەمەوبەر دروستکرا نەیتوانی ٤ ساڵ تەواوبکات، چونکە هێزەکەی خێرت ڤیلدەرز لە حکومەتەکە کشایەوە بە تەماحی ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا کورسیییەکانی زۆر زیاتر بکات لەو ٣٧ کورسییەی کە هەیبوو. هەموو راپرسییەکان هێمایان بۆ ئەوەدەکرد کە ئەم هێزە کورسییەکانی زۆر زیاتر دەکات و بە ئاسانی دەبێتەوە گەورەترین هێزی سیاسیی هۆلەندا. خێرت ڤیڵدەرز دەیوسیت زۆرینەی دەنگەکان بهێنێت و بتوانێت بە تەنها حوکمڕانی بکات و خۆیشی ببێت بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە. لەبەرئەمەبوو رۆژی ٤ شەمەی رابردوو هەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئەنجامدرا. بەڵام ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە شەپازلەیەکی گەورەبوو لە روخساری خێرت ڤیڵدەرز و هێزەکەی. لەم هەڵبژاردنەدا ئەو هێزە ژمارەی کورسییەکانی لە ٣٧ کورسییەوە بۆ ٢٦ کورسی دابەزی. هاوکات پارتی دیموکراتە لیبرالەکان، پارتی D66، ژمارەی کورسییەکانی لە ٩ کورسییەوە بەرزبووەوە بۆ ٢٦ کورسیی و بوو بە براوەی هەڵبژاردنەکە و گەورەترین پارتی سیاسیی لە هۆڵەندادا. لە رووی سیاسییەوە هۆڵەندا وڵاتێکە بەسەر سێ بەرەدا دابەشە: بەرەی چەپی پێشکەوتنخواز، بەرەی ناوەڕاست و بەرەی ڕاستڕەوی پەڕگیر. پارتی D66 سەر بە بەرەی ناوەڕاستە. پارتی D66، بە تایبەتی سەرۆکەکەی، لیبرالێکی سۆشیالە، واتە هەم لیبرالە بە مانا سیاسییەکەی و هەم دژ بە رووە تاریکەکانی جیاوازیی چینایەتیی و کۆمەڵایەتیی، واتە دژ بە نادادپەروەریی کۆمەڵایەتییە. D66 بەرگریکەرە لەو بییرۆکەیەی کە پێویستە هەموو دانیشتوانی وڵاتەکە، بەبێ گوێندانە پاشخانی دینیی و ئەتنیی و کۆمەڵایەتییان، هەمان ئەگەری یەکسانیان لەبەردەمدا بێت. هاوکات سەرکردەی ئەم پارتە پێی وایە بەبێ بوونی ئایدیالی گەورە و بەبێ وێناکردنی سیاسەت وەک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاریی، لیبرالیزمی سۆشیال، ناتوانێت بژیی و کاربکات. زۆرێک لە دیدگایانەی D66 دیدگایەکی چەپگەرانەیە و لە گوتاری سۆشیال دیموکراتەکان نزیکە. هۆڵەندا خاوەنی چینێکی ناوەندی گەورەیە کە بڕیاردەری سەرەکیی هەڵبژاردنەکانە، ئەم چینە زۆربەیجار لە ناوەندی کایەی سیاسیدا نیشتەجێیە، واتە نە خوازیاری دروستبوونی هەزێکی راسترەوی پەرگیریی راسیستییە، نە سەر بە دیدگای هێزە چەپەکانە کە بەرگریکەری ژمارە یەکی بەشە نەدار و هەژار و کەم دەرامەتەکانی ئەم وڵاتەیە. دیموکراتەکانی ٦٦، D66، بە تایبەت ئەم سەرۆکەی ئێستایان، باوەڕیان بە دوو شتە. لەسەرێکەوە یەکێتیی میلەتی هۆلەندا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە. لەسەرێکی دیکەوە، باوەڕبوون بەوەی ئەم یەکێتییە مانای هاوشێوەبوون و لەیەکتریچوونی هەمووان لە هەمووان نییە، بەڵکو مانای داننان بە پلورال بوون و جیاوازبوون و لێکنەچوونە. بۆیە نابێت کەمایەتییە دینیی و ئەتنییە جیاوازەکان لەسەر دین و ئەتنیەتیان پەلاماربدرێن، کارێک کە هێزەکەی خێرت ڤیلدەرس نزیکەی ٢٠ ساڵە ئەنجامیئەدات. هێزەکەی ڤیڵدەرس کۆمەڵگاکە بە شێوەیەکی شاقوڵیی دابەشدەکات بۆ هۆڵەندیی پاکژ و ئەسڵى، بەرامبەر بەوانەی بە بێگانە و ناپەسەند، ناونوسیان دەکات. لەم هەڵبژاردنەدا بەشی هەرەزۆری هێزە سیاسییەکانی هۆڵەندا هێزەکەی خێرت ڤیڵدەرزیان بەوە تاوانبارکرد کە بەردەوام خەریکی بەرهەمهێنان و گەشەدانە بە «سیاسەتی رق» و «پارچەپارچەکردنی وڵاتەکە»، «ترسناندن و توڕەکردنی بەردەوامی خەڵک»، «گەورەکردنی بەدگومانیی بەرامبەر بە دەوڵەت و دەزگا دیموکراسییە سەرەکییەکان»، «پێشێلکردنی مافە دەستورییەکان و پرنسیپە سەرەکییەکانی سیستمی دیموکراسیی»، «جنێودان و پەلاماردانی نەشیاوی کەسانی تر»، «دژایەتیکردنی ئەوروپای یەکگرتوو» هتد.. وەک زۆربەی جار لە هۆڵەندادا رووئەدات، لەم هەڵبژاردنەشدا هیچ هێزێک زیاتر لە ٢٠% دەنگەکانی نەهێناوە، بۆیە دروستکردنی حکومەت پێویستی بە بەشدارکردنی زیاد لە هێزێکە بۆئەوەی بتوانن زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەر بکەن. خاڵی هەرە گەشیی ئەم هەڵبژاردنە کۆتایهێنانە بە دەسەڵاتی راسترەوە پەرگیر و راسیسییەکان. ئێستا هۆلەندا لەبەردەم دوو ئەگەردایە، یان ئەگەری دروستکردنی حکومەتێکی ناوەندگری روو لە چەپ، یان حکومەتێکی ناوەندگری روو لە ڕاست. لە هەردوو دۆخەکەدا ئەوەی رووئەدات کۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی راسترەوە پەرگیرە راسیستەکان. ئەم هێزە ئەگەرچی ٢٦ کورسی پەرلەمانی هێناوە، بەڵام هیچ هێز و پارتێکی سیاسیی هۆلەندا، نایانەوێت لەگەڵ ئەو پارە راسیستەدا حوکمڕانبن. واتە هەموویان بایکۆتی سیاسیی ئەو هێزەیان کردوە. هۆڵەندا یەکێکە لە وڵاتە دیموکراسییە پێشکەوتوەکانی جیهان، تەمەنی دیموکراسیەت لەم وڵاتەدا نزیکەی دوو سەدەیە و چەندان هێزی جیاواز لە ململانێدان بۆ بردنەوەی باوەڕی خەڵک و سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا. بەڵام وەک هەر کۆمەڵگایەکی دیکە رووبەڕووی چەندان کێشەی هەمەجۆر بووەتەوە. لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا ئەم کێشانە کێشە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکە بوون. یەکەم، قەیرانی شوێن و کێشەی نیشتەجێبوون. هۆڵەندا پێویستی بە نزیکەی یەک ملیۆن خانوی تازە هەیە، بۆ جێکردنەوەی خەڵکەکەی، بە تایبەتی بۆ ئەوە نەوە گەنجانەی ناچارن لە ماڵی باوک و دایکیاندا بمێننەوە و نەتوانن شوێنێکی گونجاو بۆ ژیانێکی سەربەخۆ بدۆزنەوە. دووهەم، کێشەی داهاتی تاکەکەس و مەسەلەی بەرزکردنەوەی لانی هەرەکەمی کرێی کارکردن، لە هەلومەرجێکدا نرخی کاڵاکان لە بەرزبوونەوەیەکی بەردەوامدان. ئەمەش بۆتە هۆکاری دروستبوونی کەسانێکی هەژار کە توانای دابینکردنی تێچونەکانیان نییە. سێهەم: کێشەی کۆچبەران و سیاسەتی وەرگرتنی پەناهەندە لە وڵاتەکەدا. لە راستیدا ئەم کێشەیە یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی ئەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنەکانی پێشوتریش بوو، بە تایبەتی لە لایەن هێزە راسترەوە پەڕگیرەکانەوە. لەسەر ئەم مەسەلەیە ناکۆکییەکی بەرچاو لە نێوان پارتە سیاسییە جیاوازەکاندا هەیە و هەبووە. بۆ نموونە، ناکۆکی لەسەر ژمارەی کۆچبەران، لەسەر سیاسەتی گەڕاندەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان، لەسەر چۆنیەتی دابەشکردن و بڵاوکردنەوەیان لە وڵاتەکەدا، لەسەر سیاسەتی وەرنەگرتن و داخستنی سنوورەکان. چوارهەم: مەسەلەی دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی و کەمی کارمەندان لەم بوارەدا. هەروەها رێگرتن لە بەرزبوونی نرخی دابینکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە و دەستنەگەیشتنی بەشێکی کۆمەڵگاکە، پێیان. جیاکردنەوەی دابینکردنی ئەم خزمەتگوزاریانە لە لۆژیکی بازار و قازانج و زیانکردن. پێنجەم: مەسەلەی ژینگە و کەشوهەوا و کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی و پاراستنی سروشت. شەشەم: سیاسەتی باج و کەشوهەوای بازرگانیی و چۆنیەتی دەستەبەرکردنی سەقامگیری ئابووریی و سەقامگیریی بازاڕی خانووبەرە. هەر پارتێکی سیاسیی دیدگا و سیاسەتی تایبەتی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کێشانە هەیە. ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە نیشانیداین، دووشتە. یەکەم پشتکردنە چارەسەری هێزە چەپەکان بۆ ئەو مەسەلانە. دووهەم پشتکردنە چارەسەری هێزە راسترەوە پەرگیر و راسیستییەکانیش. لە کۆتاییدا دەمەوێت شەش سەرنج لەسەر ئەم هەڵبژاردنە، بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردن لای خۆمان، بخەمەڕوو. یەکەم، دەنگدان لەم وڵاتەدا دەنگدان نییە بەم یان بەو پارتی سیاسیی، بەڵکو دەنگدانە بە بەرنامە و ئەو کێشانەی ئەو پارتە بە کێشەی سەرەکیی کۆمەڵگاکەیان دەزانێت و بە پلان و شێوازی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە. شتێک لە هەڵبژاردنەکانی لای ئێمەدا وونە و بوونی نییە. دووهەم، دەستگۆڕکێی دەسەڵات و تاپۆنەکردنی حوکمرانیی لەسەر هیچ هێز و گروپێک. سێهەم، نەبوونی تەزویر و فشار و ترس و تۆقاندن و هەڕەشە لە دەنگدەران. نەبوونی دیزاینی پێشوەختە. چوارەم: ڕێژەی گەورەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکەدا، کە لە ٨٠ لە سەد نزیکدەبێتەوە. پێنجەم، وازهێنانی سەرۆکی سۆشیال دیموکراتەکان و جێهێشتنی پێگەکەی بۆ کەسێکی دیکەی ناو پارەتەکە. دوای کۆتایی هەڵبژاردنەکان و ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان ئەم سیاسییە هاتە قسە و ووتی من نەمتوانی پارتەکەمان بکەم بە گەورەترین پارتی هۆڵەندا و دەنگی دەنگداران رابکێشم، لەو کارەدا سەرنەکەوتم، بۆیە واز لە سەرکردایەتی دەهێنم و تەسلیمی نەوەی دوای خۆمی دەکەم. شەشەم، نزیکەی چل هەزار کەس کارتی دەنگدانەکانیان بە سپێتیی خستۆتە ناو سندوقەکانەوە، واتە دەنگیان بە هێز و لایەنێک نەداوە. واتە ئەمانە بەشداربوون لە دەنگدانەکەدا بەڵام دەنگیان بەکەس نەداوە. واتە بایکۆتیان نەکردوە.
ئەحمەد تەها ئەحمەد - ئەندازیاری پلانسازی شار فێستیڤاڵی هەنار بۆ خزمەت و دڵخۆشی خەڵکە نەک بۆ تێکدانی شێوازی ژیانیان! ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە چالاکییەکی گرنگە بۆ بواری کشتوکاڵی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و گەشتیاری پێویستە گرنگی پێبدرێت و دەستخۆشی لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەکەم هەربژین بەهیوای بەردەوامییان.. 👏🏻 بۆیە قەرەباڵغی لە فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە نیشانەی زۆری بەشداربووانە بەڵام دروستبوونی کێشە و ئاستەنگی هاتوچۆ شکستێکی گەورەی فێستیڤاڵەکەیە کە دەبووایە پێشتر پلاندانانێکی وردی بۆ بکرایە.. 🔻 وەکو ئەندازیارێکی پلانسازی شار بە کورتی چەند سەرنجێک دەخەمە روو بۆ فێستیڤاڵی ساڵی داهاتوو دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت: 🟥 دروستکردنی Traffic Management Plan لەلایەن ئەندازیارێکی پلانسازی شارەوە کە پلاندانێکی ورد بۆ نەخشەکەی بکرێت و ئامادەکارییەکان لەسەر ئەو نەخشەیە بکرێت چۆن؟ بەم شێوەیە 👇🏻 یەکەم: ئامادەکردنی نەخشەی هاتن و دەرچوون (Entry & Exit Routes) بە دەستنیشانکردنی ڕێگاکانی چوون بۆ ناو فێستیڤاڵ و دەرچوون بە شێوەیەکی جیاواز بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت. بە پلانی A و B و C. ئەگەر لەو لۆدە تێپەری کرد پلانی تر بەردەست بێت. دووەم: دروستکردنی پارکینگ لە دەرەوەی ناوچەکە (Outer Parking Zones) بۆ ژمارەیەک زیاتر بێت لە تارگێتی فێستیڤاڵ سێیەم: دابینکردنی پاسی (Shuttle Bus) لەناو پارکینگەکەدا بۆ گەیاندنی سەردانیکەران بۆ ناو فێستیڤاڵ و گەڕاندنەوەیان. چوارەم: جیاکردنەوەی رێگەی پیادەرەو بۆ فێستیڤاڵەکە. پێنجەم: جیاکردنەوەی رێگەی کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت دابینکردنی ئامێری گواستنەوەی تایبەت بۆیان شەشەم: دابینکردنی پاسکیل بۆ ئەو کەسانەی بیانەوێت وەک وەرزشێک بۆ تەندروستیان بچنە نێو فێستیڤاڵەکەوە حەوتەم: دانانی رێگەی تایبەت بۆ فریاگوزاری ئیمێرجنسی ئامبولانس و پۆلیس و ئاگرکوژێنەرەوە هەشتەم: هەر 100 مەترێک تیمێکی هاتووچۆ و رێکخەر هەبن بۆ رێنمایی کردنی سەردانیکەران لەگەڵ پۆلیس و کارمەندی هاتوچۆ و تیمی تەندروستی نۆیەم: دروستکردنی ئەپێک بۆ رێکخەرانی فێستیڤاڵ کە (Real-Time info system) لە خۆبگرێت لەو ئەپەوە رێکخەران و تیمەکان ئاگاداری دوایین پێشهاتەکانی هاتووچۆ ببن و هاوڵاتییانیش لە شوێنی پارکینگ و شوێنی پاسەکان ئاگاداربن دەیەم: دابینکردنی شوێنی دەستشۆر و WC لە ناوچەکاندا یانزەیەم: زیادکردنی رۆژەکانی فێستیڤاڵی هەنار بۆ چەند رۆژێک تاوەکو هەموو کەس هەوڵ نەدات بەیەک رۆژ بەشداریبکەن دوانزەیەم: ئەگەر حساباتێکی لەم شێوەیەی بۆ بکرابایە ئەو خەڵکەشی ئەمرۆ لەماڵەوە سەیری فێستیڤاڵەکەی دەکرد ئەوانیش سەردانی ناوچەکەیان دەکرد!! لەکۆتاییدا تەنها ئەوەندە دەنوسم، لە فێستیڤاڵەکاندا ئەوەندەی پلان بۆ سەر ستەیجەکەی دادەنرێت پلان بۆ ترافیکی فێستیڤاڵەکان ئامادەناکرێت!!! داواکارم لەمەودوا رێکخەران هۆشیاری ئەوەیان هەبێت کە پێویستە پلاندانێکی ورد لەلایەن ئەندازیارێکی پلانسازی شارەوە بۆی بکرێت. چونکە دڵ و رۆحی فێستیڤاڵەکە پلاندانانی نەخشەکەیەتی نەک سەر ستەیجەکەی.
شيكاري: ڕەنج نەوزاد * نزيکەی سێ ساڵە شەڕی ناوخۆی سوودان بەردەوامە، ژمارەی کووژراو و ئاوارە و بريندار و تاوانەکانی جەنگ لە سوودان زۆر زیاتر و گەورەترە لە هی شەڕەکەی غەززە. ئەوانيش هەر مسوڵمانن، کەچی بە نيوەی غەززە نەبوونە بابەتی ميديا و ڕای گشتی و ناڕەزایەتی، چونکە خوێنی مسوڵمانە سوودانييەکە گونجاو نەبوو بۆ بازرگانی و سياسەت بە براورد بە هی غەززە. بەڵام وا چەند ڕۆژێکە ڕووداوەکانی سوودان، بە تايبەت ڕووداوەکەی شاری "الفاشر" لە هەرێمی دارفور، بووە بابەتێکی ديار لە ميدياکان و زیاتر باس دەکرێت. بێ گومان مەسەلەکە مرۆیی و ئاينی نييە، چونکە سێ ساڵە ئەو جۆرە کووشتار و تاوانانە بەردەوامن، ئایا هۆکارەکانی چين؟ چ شتێکی جياواز ڕوويداوە؟ هۆکارەکە ئەوەیە شەڕەکەی سوودان خەريکە دەبێتە هاوکێشەیەکی جيوپۆلەتيکی گرنگ و بەرەکانی ململانێکە وردە وردە دەردەکەون. * بە کورتی: هێزەکانی پشتيوانی خێرا بە سەرکردایەتی حميدتی، توانی شاری "الفاشر" لە باکوری هەرێمی دارفور کۆنتڕۆڵ بکەن و هێزەکانی سوپای سوودان بە سەرکردایەتی عەبدولفەتاح بورهان، دەربکەن. ئەم شارە گەورەترينە لە هەرێمی دارفور و لە ڕووی مێژووییەوە وەک پايتەختی هەرێمەکە دەناسرێت. بە کۆنتۆڵکردنی ئەو ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی پشتيوانی خێرا، تەواوی هەریمی دارفور کەوتە ژێر دەسەڵاتی حميدتی، چونکە "الفاشر" تاکە ناوچەی دارفور بوو لە ژێر دەسەڵاتی سوپای سوودان بوو. ڕووبەری دارفور لە عيراق گەورەترە و نزيکەی ٢٥٪ی ڕووبەری سوودان پێکدێنێت، ميليشياکانی حميدتی جگە لە دارفور، چەند ناوچەیەکی تريش حوکم دەکەن. دەنگۆ و گومان هەیە کە سوودان بەرەو دابەشبوونێکی تر دەچێت، لە ئێستادا هەرێمی دارفور لەگەڵ ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی حميدتی دەکرێت بەرەو سەربەخۆییەکی ديفاکتۆ هەنگاو بنێن، بە تايبەت کە دارفور ئيتر ئەستەمە گەمارۆ بدرێت لە لایەن سوپای سوودانەوە چونکە سنووری لەگەڵ ليبيا و چاد و ئەفريقای ناوەند و دەوڵەتی باشووری سوودان هەیە، کە سنوورێکی کراوە و نا سەقامگير و کۆنتڕۆڵ نەکراون. * ڕاستە کۆنتڕۆڵکردنی "الفاشر" لە ڕووی سەربازی و سياسييەوە ڕووداوێکی گەورەیە، بەڵام ئەوەی ڕووداوەکەی گەورەتر کرد و کردييە هەواڵێکی سەرەکی، بريتييە لە بەرەکانی ئەو ململانێيە. لە ململانێی سوودان بەرەکان ئاڵۆزن و دياريکردنيان ئاسان نييە. چونکە جياوازە لە فۆرم و بکەرەکانی بەرەکانی ناوچەکە. بۆ نموونە لە ناوچەکە ئيمارات و ميسر و سعوودييە بۆ زۆر بابەت یەک بەرەن، بەڵام لە سوودان ئيمارات و ميسر لە بەرەی دژ بە یەکن، ئيماڕات هاوکاری حميدتی دەکات، ميسر پشتيوانی بورهان دەکات. سعوودييە تا ڕادەیەک هاوسەنگی راگرتووە، بەڵام نزيکترە لە ميسر و بورهان. قەتەر هەوڵدەدات ناوەندگير بێت، بەلام لە ئێستادا نزيکترە لە بورهان. ئەمريکا دەيەوێت شەڕەکە بوەستێت و هەردوو بەرەکە ڕێکبکەون. ڕەخنە و فشار و سزای بۆ هەردوو بەرەکە هەیە. بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابودوو زمانی توند بوو دژ بە هێزەکانی حمديتی و، تۆمەتباری کرد بە ئەنجامدانی کۆمەڵکووژی لە "الفاشر". تورکيا بە گشتی دۆستی عومەر بەشير بوو، دژی کودەتاکەی بورهان و حميدتی بوو، بەڵام لە ئێستادا پشتگيری بورهان دەکات. بە پێی هەندێک ڕاپۆرت ئێران هاوکاری سەربازی ناردووە بۆ بورهان. ڕووسيا بە فەرمی لەگەڵ هەردوو بەرەکە پەيوەندی هەیە، بەڵام ڤاگنەر لەگەل هێزەکانی پشتيوانی خێرایە و دەوترێت بازرگانی ئاڵتون و چەندين جۆری بازرگانی تر بە یەکەوە دەکەن. * ئيسرائيل لەگەڵ هەردوو بەرەکە پەيوەندی هەیە، چونکە هەردووکيان سەبارەت بە ئيسرائيل بۆچوونيان پۆزەتيڤە و لەگەڵ ئەوەن سوودانيش بچێتە ناو ڕێککەوتنامەکانی ئيبراهيمی. هەر بۆیە لە سەرەتای شەڕەکەوە ئيسرائيل چەندين جار هەوڵيداوە هەردوو بەرەکە دانوستان بکەن و تەنانەت ئامادە بوو دانوستانەکان بهێنێتە تەل ئەڤيڤ. بەڵام حمديتی زیاتر خۆی نزيک دەکاتەوە لە ئيسرائيل بەو هيوایەیی هاوکاری سەربازی و دبلۆماسی وەربگرێت دژ بە بورهان، تەنانەت براکەی خۆی نارد بۆ ئيسرائيل لە پێناو درووستکردنی پەيوەندييەکی باشتر و تۆکمەتر. بەڵام ئيسرائيل بە فەرمی دەيەوێت پەيوەندييەکانی لەگەڵ هەردوو بەرەکە باش بێت، چونکە پێیوایە ئايندەی سوودان لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دووانە بە یەکەوە، یان لە ژێر دەسەڵاتی یەکێکيان دەبێت. دەنگۆ هەیە گوایە هاوکاری حمديتی کردووە، ئەگەر ئەوە ڕوويدابێت لەبەر دوو هۆکارە، فاکتەری ئيماڕات، هاوکات نزيکبوونەوەی بورهان لە ئيخوانەکان لە کاتی شەڕەکە. * ئەوەی ئاماژەی پێکرا ئەکتەرە گرنگەکانن، ئەگەرنا، دەوڵەت و ئەکتەری ديکەش هەن کە ڕۆڵيان هەیە لەو هاوکێشەیە، وەک خەليفە حەفتەر و ميليشياکانی ليبيا، چاد و باشووری سوودان.. بەڵام لەناو ئەو ئەکتەرانە، ميسر و ئيماڕات ڕۆڵی سەرەکی و ئاشکراتر دەبينن. ميسری سيسی و ئيماڕات لە زۆربەی هاوکێشەکان لە یەک بەرەن، کەچی لە هاوکێشەی سوودان، لە واقعدا دژی یەکترن. لە سوودان، ميسری سيسی لە هەڵوێستی قەتەرەوە نزيکترە، نەک ئيماڕات، ئەمە ڕێکەوتێکی سەيرە. هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەم ئاڵۆزييە، گرنگترينی: ١. بورهان و حميدتی هەردووکيان هاوپەيمان بوون، بە یەکەوە عومەر بەشيريان لابرد، هەر بە یەکەوە دواتر کودەتایان بە سەر حکومەتە نوێيەکەی دوای بەشير کرد و دەسەڵاتی سەربازييان سەپاند. ٢. سوودانی سەردەمی عومەر بەشير نزيک بوو لە ئيخوان و ئەردۆگان و قەتەر و ئێران، دژە ئەمريکا و ئيسرائيل و رۆژئاوا بوو. کاتێک بورهان و حميدتی بەشيريان لابرد، ئيخوان و ئەردۆگان و ئێران و قەتەر نيگەران بوون. ئەمريکا و سعوودييە و ئيماڕات و ئيسرائيل و ميسر خۆشحاڵبوون. ٣. سەرەتا هەردووکيان پەيوەندييەکی باشیان هەبوو لەگەل ميسر و ئيمارات و سعوودييە، هاوکاری دەکران لە لایەن ئەو دەوڵەتانەوە، چونکە هەردووکيان دژە ئيخوان بوون. کاتێک ئەو دوو هاوپەيمانە دەبێتە شەڕيان، وردە وردە هاوکێشەکە دەگۆڕێت. بۆ نموونە بورهان بۆ ئەوەی سەرباز و هێزی زیاتر بەدەست بهێنێت و حميدتی بچوک بکات، ناچار بوو پەيوەندی لەگەڵ ئيخوانەکان درووست بکاتەوە، ئيخوانەکانيش ئەوەیان بە هەلزانی بەو هيوایەیی لەو رێگایەوە دەسەڵات بگرنە دەست، یاخود هيچ نەبێت پێگەی سەردەمی بەشيريان بۆ بگەڕێتەوە. ئەم هەنگاوەی بورهان، هەرچەند ناچاری و تەکتيکی بێت، لای ئيماڕات مەترسيدارە. بۆیە ئيماڕات وردە وردە لە کاتی شەڕەکە لە بورهان دوورکەوتەوە و هاوکاری حميدتی کرد. سەرچاوە نا فەرمييەکان دەڵێن ئيماڕات لە ڕێگەی وڵاتی چاد و ليبيا (خەليفە حەفتەر)ەوە هاوکاری دەنێرێت بۆ حميدتی، لە ئێستادا ئەو پڕۆسەیە ئاسانتر دەبێت چونکە دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی دارفور لە لایەن هێزەکەی حميدتی، تەواو سنووری نێوان سوودان و چاد کەوتە ژیر دەسەڵاتی هێزەکانی پشتيوانی خێرا. ٤. ميسر هاوسنوورە لەگەڵ ئەو ناوچانەی سوودان کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکەی بورهانە، لە ئێستادا چەند مليۆنێک لە سوودانييەکان پەنابەرن لە ميسر، ترسی ئەوە هەیە ژمارەیان زیاتر ببێت. هاوکات، بورهان و سيسی لە ڕووی کەسایەتی و پێگە و شێوەی گەيشتنيان بە دەسەڵات هاوشێوەی یەکترن، ئەمە وای کردووە ميسر بورهان بە هاوپەيمانی خۆی بزانێت و چاوپۆشی لەو پەيوەندييە تەکتيکيەیی بکات لەگەل ئيخوان. ميسر باش دەزانێت ئيماڕات هاوکاری حميدتی دەکات، بەڵام لەبەر ئەوەی ئيماڕات هەژموونێکی گەورەی بەسەر ميسری سەردەمی سيسی هەیە، تا ئێستا بە فەرمی گلەیی و ڕەخنەی ئاڕاستەی ئيماڕات نەکردووە. سياسەتی دەرەوەی ئيمارات لەسەردەمی مەحەمەد زايد، بە تايبەت لە سەردەمی بەهاری عەرەبی، گۆڕانکارييەکی ريشەیی بە خۆیەوە بينی. پێش مەحەمەد زايد ئيمارات سياسەتێکی نەرم و دبلۆماسی هەبوو لە دەرەوە، زیاتر تەرکيزی لەسەر ناوخۆ و گەشەکردن و خۆشگوزەرانی بوو. کە نموونەکەی شاری دوبەیە. لە سەردەمی مەحەمەد زايد سياسەتی دەرەوەی ئيماڕات ڕەهەندێکی تری وەرگرت، لە هەندێک بارودۆخ و کات زۆر یەک لاکەرەوە و بەهێز و توندە، وەک دەوڵەتێکی زلهێز دەستتێوەردان دەکات و هاوکێشەکان دەگۆڕێت. لە بەهاری عەرەبی لە ئەردۆگان و قەتەر و ئيخوانی بردەوە، لە ميسر و تونس ئيخوانی لابرد، لە ليبيا و یەمەن ڕێگەی نەدا دەسەڵات بگرنە دەست. سياسەتی ئيمارات بەرانبەر بە ئيخوانی وڵاتانی ناوچەکە بە دوو شێوەیە، یان لە دەسەلات لايان دەبات وەک لە ميسر و تونس، یاخود ڕۆڵی دەبێت لە لێدان لە سەقامگيری وڵاتەکان کە ئيخوان نەتوانێت دەسەڵات بگرنە دەست وەک لە ليبيا و یەمەن و تا ڕادەیەک لە سوريای ئەسەد. نا ڕاستەوخۆ پەيامی بۆ جۆلانيش ناردووە ئەگەر ئيخوان دەسەڵات گرنە دەست، هەڵوێستی دەگۆڕێت لە سوريا. ئەم گۆڕانکارييە لە سياسەتی دەرەوەی ئيماڕات هەندێک جار پێی دەڵێن زاڵبوونی جيهانبينی و سياسەتی ئەبو زەبی بەسەر دوبەی. ئێران تا ڕادەیەک سوودی لەم سياسەتەی ئيماڕات وەرگرت، بە تايبەت لە سوريا و یەمەن. چونکە دووژمنی یەکەم و سەرەکی لای مەحەمەد زايد ئيخوانە، پاشان ئێران، هەر بۆیە لە یەمەن ئيمارات دواجار حووسييەکانی پێ باشتر بوو لە حيزبی ئيسلاحی ئيخوانی. * پاش شکستی بەهاری عەرەبی و ئيخوان، ئيمارات بۆ چەند سالێک پشووی دا و گەڕایەوە بۆ پەيرەوکردنی سياسەتێکی نەرم و دبلۆماسی. لە سودان وا ديارە دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ دەستتێوەردانە بەهێزەکانی. مەحەمەد زايد تێڕوانينێکی ئيسرائيليانەی هەیە بۆ هێز، پێیوایە دەکرێت دەوڵەتێکی بچوک بە قەبارە و دانيشتووان، بەهێز بێت و دەستپێشخەری بکات و هاوکێشەکان بگۆڕێت. دەوڵەت ئامرازی تری هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی لاوازیی دوو فاکتەرە سەرەکييەکەی هێز کە ڕووبەر و دانيشتووانە. لە پرسی جورئەت و سەرکێشی و سەربەخۆیی لە بڕيار، بە هەمان شێوە لە فکری ئيسرائيلەوە نزيکە، دەستتێوەردان لە هاوکێشەی زۆر قوورس و ئاڵۆز و مەترسيدار دەکات و سەرکەوتووش دەبێت. بۆ دەوڵەتێکی وەک ئيمارات کە سوپایەکی بچوک و بێ ئەزموونی هەیە، سەرکێشييە دەستتێوەردان لە کۆمەڵێک هاوکێشە بکات کە تورکيا و ئێران و ڕوسيا و ئەمريکای تیایە، لە هەمووشی گرنگتر، تا ڕادەیەکی زۆر سەربەخۆیانە دەستتێوەردان دەکات، بۆ نموونە ئێستا تاکە دەوڵەتە بەو شێوە کاريگەرە هاوکاری حميدتی دەکات. لە یەمەن و سوريا و ليبياش سەربەخۆ کاری خۆی دەکرد. هەندێک پێیان وایە، ئيماڕات رۆژیک باجێکی قوورسی ئەو سياسەتەی دەدات، تا ئێستا سەرکەوتوو بووە، بۆ ئايندە ڕوون نيە. (بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی دەرەوەی ئیماڕات تەماشای توێژینەوەکەی دکتۆر شێرکۆ کرمانج و من بکە لەو بارەیەوە،لینکەکە لە کۆمێنتە) * ئەگەر ڕووداوەکان بەم شێوەیە بەردەوام بن، ئەوا ئەگەر هەیە پەيوەندی ئيسرائيل و ئيماڕات پتەوتر و نزيکتر بێت (ئەگەر پرسی لکاندنی کەناری خۆرئاوای فەڵەستين بە ئيسرائيلەوە سەر هەڵنەدات). هيچ دوو دەوڵەتێک بە ئەندازەی ئيسرائيل و ئيماڕات هاوڕانين لەسەر بابەتە سەرەکييەکان و هاوکێشەکان، تەنانەت ئيسرائيل و ئيمارات تێڕوانينان لە یەکترەوە نزيکترە وەک لە ئيسرائيل و ئەمريکا بۆ هەندێک بابەت و کێشەی ناوچەکە. هەر بۆیە، ئەگەر هەیە لەسەر داوای ئيمارات، ئيسرائيل هاوکاری بنێرێت بۆ حميدتی. ئيماڕات تاکە دەوڵەتی ناوچەکەیە، جگە لە ئيسرائيل، پەيوەندی درووست کردووە لەگەڵ ئەو گروپە چەکدارييانەی غەززە کە دژی حەماسن و چالاکن لە نيوەی زیاتری ڕووبەری غەززە کە لەژێر چاودێری ئيسرائيلە. تەنانەت پێشنيارەکەی تڕەمپ بۆ ئاگربەستەکەی غەززە، تا ڕادەیەکی زۆر پێشنياری ئيمارات بوو کە چەند مانگێک لە پێش تڕەمپ پێشکەشی کرد، بەڵام ئەو کات تەنيا لە لایەن ئيسرائيلەوە قبوڵکرا و حەماس و قەتەر قبوڵيان نەکرد. * لەوانەیە ساردييەک، یاخود ناکۆکييەکی شاراوە درووست بێت لە نێوان ئيمارات و ميسر، هەر وەها ئيماڕات و سعوودييە. لەگەڵ قەتەر لێدان لە یەکتر بەردەوامە، بەڵام بە فەرمی پەيوەندييەکان ئاسايين، لەوانەیە ناکۆکييەکان زیاتر ببن. دۆخی سوودان ڕوون نييە بەرەو کوێ دەڕوات، لەوانەیە شەڕێکی ناوخۆی تر لە دارفور دەست پێبکات لە نێوان هێزەکانی حميدتی و هۆز و گروپەکانی هەرێمەکە، چونکە کۆمەڵکووژی دارفور لە سەردەمی بەشير، هێزەکەی حميدتی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە جێبەجێکردنی، بۆیە دارفور وەک ناوچەیەکی دژە حميدتی ناسراوە. * سەرەڕای چەندين فاکتەر، بەڵام فاکتەرێکی سەرەکی دۆخی سوودان و زۆر وڵاتی تری ناوچەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو وڵاتانە سوپایەکی نيشتيمانيان نييە و ميليشيا شوێنی دەزگا و سوپا و حکومەت و دادگای گرتوەتەوە. لاوازترين و بچوکترين سوپای نيزامی، دەزگا و حکومەتی فەرمی، بەسوودترە لە بەهێزترين ميليشيا و حيزبی جيهان. * لە سەرەتای سەربەخۆیی ئيسرائيل، بێگن کە یەکێک بوو لە کەسایەتييە گەورەکانی بزوتنەوەی زايۆنی و سەربەخۆیی ئيسرائيل، ئامادە نەبوو ميليشياکەی هەڵبوەشێنێتەوە و فەرمانەکەی بن گۆريۆن جێبەجێ بکات کە ئيسرائيل دەبێت یەک سوپا و یەک حکومەت و یەک دەسەڵاتی دادوەری هەبێت. لەو کاتە ميليشياکەی بێگن چەکيان کڕیووە و بە کەشتييەک ڕەوانەی ئيسرائيل دەکرێت، کاتێک کەشتييەکە نزيک دەبێتەوە لە کەنارەکانی ئيسرائيل، هەواڵ دەگاتە بن گۆريۆن، ئەويش فەرمان بە ئيسحاق ڕابين دەکات، ئەو کات ئەفسەرێکی سوپا بوو، دەڵێت بە تۆپ کەشتييەکە نوقم بکەن. ڕابين دەڵێت ئەو کەشتييە بۆ چەکدارەکانی بێگن هاتووە، چۆن تۆپی ئاڕاستە بکەين؟ (ئەو چەکدارانە ڕۆڵێکی گەورەیان بينی لە سەربەخۆیی ئيسرائيل)، بن گۆريۆن دەڵێت فەرمانەکە جێبەجێ بکە و نوقمی بکەن، دواجار فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت. دواتر لە کينيستی ئيسرائيل لێپرسينەوە لەگەڵ بن گۆريۆن دەکەن سەبارەت بەو فەرمانە قوورس و توندە، لە وەڵامدا دەڵێت ئەوە تۆپی پيرۆز بوو، وای کرد ئيسرائيل ببێتە خاوەن یەک سوپای نيشتيمانی و فەرمی. یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکييەکانی جياوازی هێز لە نێوان ئيسرائيل و فەڵەستينييەکان بريتييە لەوەی ئيسرائيل لە سەرەتاوە یەک سوپای نيشتيمانی و نيزامی هەبوو، فەڵەستينييەکان هەرگيز سوپایان نەبووە، بەڵام دەيان ميليشيایان هەبووە و هەیە. ئاستی تەکنەلۆژی و هاوکاری ئەمريکا بۆ ئيسرائيل و پێشکەوتوویی چەک و توانای سەربازی هەر هۆکارە سەرەکييەکەی ئەوەیە کە ئيسرائيل خاوەن یەک سوپای نيزامييە. سوپا دەتوانێت پيشەسازی سەربازی درووست بکات و چەک لە وڵاتان بکڕێت و بفڕۆشێت، ميليشيا دەبێتە چەتەی ئەو دەوڵەتەی چەکێکی سنوورداری پێدەدات بۆ بەرژەوەندييەکی تايبەت بەکاری دەهێنێت.”
درەو: ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە: داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 25/10 – 31/10/2025: ( 12 ملیار و 509 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 95%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 5%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە. داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 18/10 – 24/10/2025:: ( 14 ملیار و 311 ملیۆن )دینار بووە. - داهاتی مانگی تشرینی یەكەمی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 69 ملیار و 7 ملیۆن) دینار - داهاتی مانگی ئەیلول سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 66 ملیار و 681 ملیۆن) دینار - داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 62 ملیار و 924 ملیۆن) دینار ، كه 85%ی بهشێوهی نهختینه بوه و 15%ی بهشێوهی چهك بوه. - داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه 28%ی بهشێوهی نهختینه بوه و 67%ی مەقاسە بووەو 5% بهشێوهی چهك بوه. - داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 139 ملیار و 173 ملیۆن دینار) بووە، كه (76) ملیار دینار بەڕێژەی 54% كەمیكردووە.
درەو: كۆی دەنگی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو (657 هەزار) دەنگە. دەنگی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 2024: - هەولێر: 111،102 - سلێمانی: 257،359 - دهۆك: 28،557 - هەڵەبجە: 12،530 كۆی گشتی دەنگی یەكێتی لە هەرێم: 409،548 كۆی گشتی دەنگی یەكێتی لە ناوچە جێناكۆكەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 2023دا: كۆی دەنگی یەكێتی: (247,777 )دەنگ و (9) كورسی • كەركوك: 157,639دەنگ و (5) كورسی • نەینەوا: 50,606 دەنگ و (2) كورسی • دیالە: 28,648 دەنگ و (1) كورسی • سەڵاحەدین: 10,884 دەنگ و (1) كورسی كۆی دەنگی یەكێتی: - هەرێم: 409،548 - ناوچە جێناكۆكەكان: 247,777 كۆی گشتی دەنگی یەكێتی لە هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان: 657،325 دەنگ
درەو: كۆی دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو (ملیۆنێك و 15 هەزار) دەنگە. دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 2024: - هەولێر: 374،786 - سلێمانی: 57،916 - دهۆك: 402،152 - هەڵەبجە: 4940 كۆی گشتی دەنگی پارتی لە هەرێم: 812،794 كۆی گشتی دەنگی پارتی لە ناوچە جێناكۆكەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 2023دا: كۆی دەنگی پارتی : ( 202,535) دەنگ و (6) كورسی • كەركوك: 52,278 دەنگ و (2) كورسی • نەینەوا: 141,052 دەنگ و (4) كورسی • دیالە: 7,790 دەنگ و (0) كورسی • سەڵاحەدین: 1,415دەنگ و (0) كورسی كۆی گشتی دەنگی پارتی لە ناوچە جێناكۆكەكان: ( 202,535) كۆی دەنگی پارتی: - هەرێم: 812،794 - ناوچە جێناكۆكەكان: 202،535 كۆی گشتی دەنگی پارتی لە هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان: 1،015،329
درەو: 🔹 كۆی دەنگی یەكێتی: (247,777 ) • كەركوك: 157,639دەنگ و (5) كورسی • نەینەوا: 50,606 دەنگ و (2) كورسی • دیالە: 28,648 دەنگ و (1) كورسی • سەڵاحەدین: 10,884 دەنگ و (1) كورسی 🔹كۆی دەنگی پارتی: ( 202,535) • كەركوك: 52,278 دەنگ و (2) كورسی • نەینەوا: 141,052 دەنگ و (4) كورسی • دیالە: 7,790 دەنگ و (0) كورسی • سەڵاحەدین: 1,415دەنگ و (0) كورسی
درەو: ئەمڕۆ ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و ستافی دیپلۆماسی كۆنسوڵخانە خاتوو( جولیا هۆوەرد ) بەرپرسی مەلەفی سیاسی بۆ ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و ( د.هەنار معروف ) بەرپرسی سیاسی لە کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا سەردانی ئوفیسی دامەزراوەی میدیایی (درەو)یان كرد لە سلێمانی. مەبەستی سەردانەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر پرسی ئازادی رۆژنامەگەری و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، (درەو) سەرەرای خستنەڕویی كتێب و بڵاوكراوەو شیكارییەكانی بە ئامار و داتا سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان بۆ كونسوڵ و ستافی دیپلۆماسی كونسوڵخانەی بەریتانیا خستەڕوو، بەتایبەتیش خستنەڕووی چەند راپرسیەك سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان و شیكردنەوەی دەنگ و رێژەی لیستەكان لە رابردوو و پێشبینی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
(درەو): مەنار عوبێدی- پسپۆڕی ئابوری داتای ورد لەبارەی قەبارەی راستەقینەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق لەبەردەستدا نییە، بەڵام خەمڵاندنە بەراییەكان بە پشتبەستن بە ژمارەی كاندیدەكان و قەبارەی ریكلامی كلاسیكی و دیجیتاڵی ئاماژە بەوە دەكات تێكڕای خەرجی هەڵبژاردن ناكرێت لە (3 بۆ 4 ترلیۆن) دیناری عێراقی كەمتر بێت، ئەمە بە خۆبواردنێكی زۆرەوە لە خەمڵاندندا، رەنگە لە راستیدا خەرجییەكە ئەم ژمارەیەش تێپەڕێنێت. لێرەدا پرسیارە گەوهەرییەكە دەردەكەوێت: رۆڵی لایەنەكانی چاودێریكردن لە بەدواداچوون بۆ ئەم پارانەی هەڵبژاردن لە كوێدایە؟ پێدەچێت دیمەنی دارایی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لە كۆنترۆڵ دەرچووبێت، سەرباری جەنجاڵی میدیایی و جەرجییە زۆرەكان، ئاماژەكان لەبارەی سەرچاوەكانی پارەداركردن و، شێوازی خەرجكردن و لایەنی تەمویلكەر ونە. هەریەكە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، نوسینگەی روبەڕووبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو تەمویلی تیرۆری سەربە بانكی ناوەندیی، دەستەی دەستپاكی، دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان، دیارترین لایەنی چاودێریكەری بەرپرسن لە چاودێری ئەم دۆسیە هەستیارە. كۆمسیۆن، بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەكان ژمارە (9)ی ساڵی 2020 پابەندە بە وردبینی لە سەرچاوەی دابینكردنی دارایی كاندیدەكان و چۆنیەتی خەرجییەكانیان، لەكاتێكدا نوسینگەی روبەڕووبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو تەمویلی تیرۆر ئەركی شیكردنەوەو بەدواداچوونیان هەیە بۆ هەر پارەیەك كە گومانی نایاسایبوون یاخود سەرچاوەی نادیاری لەسەر بێت، پشتبەست بە یاسای روبەڕووبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو تەمویلی تیرۆر ژمارە (39)ی ساڵی 2015، كە لە ماددەی (4/ سێیەم) نوسیویەتی ئەركی نوسینگەكە بریتییە لە: "وەرگرتن و شیكردنەوەی ئاگاداركردنەوەو زانیارییەكان تایبەت بەو پرۆسانەی كە گومانیان لەسەرە پەیوەندیدار بن بە سپیكردنەوەی پارەو تەمویلی تیرۆر یان هەر تاوانێكی تری پەیوەندیدار، هەروەها گرتنەبەری رێكاری گونجاو لەبارەیەوە؛ بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە دادوەریی و ئەمنی و چاودێریكارە تایبەتمەندەكان". لەپاڵ ئەمەدا، دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی رۆڵی چاودێرییان هەیە لە بەدواداچوون بۆ سامانە گشتییانەی كە رەنگە بەمەبەستی سیاسی بەكاربهێنرێن، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانیش چاودێری هەڵمەتە میدیاییەكان و ریكلام دەكات بەمەبەستی زانینی شەفافیەت لە تەمویلكردن و بەكارنەهێنانی سەرچاوەكانی دەوڵەت تێیاندا. لەگەڵ هەموو ئەم لایەنە چاودێریكارانەدا، پرسیارێكی گرنگ دەمێنێتەوە: ئایا ئەم دامەزراوانە هەماهەنگییەكی كاراو روانگەیەكی یەكگرتوویان هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی دارایی هەڵبژاردن، یاخود ئەمڕۆ خەرجی سیاسی لە دەرەوەی چوارچێوە یاسایی و چاودێرییەكاندایە؟ ئەوەی روودەدات پێویستی بە هەڵوەستەیەكی جددی و بەرپرسانە هەیە بۆ گەڕاندنەوەی كاروبارەكان بۆ رێڕەوی سروشتی خۆیان، ئەمەش لەرێگەی یاسایەكی روونەوە كە پارت و لایەنە سیاسییەكان پابەند بكات بە ئاشكراكردنی سەرچاوەی دارایی و میكانیزمی خەرجییەكانیان بۆ هەڵبژاردن، لەگەڵ گەرەنتیكردنی ملكەچبوونیان بۆ چاودێریی دارایی و یاسایی كە زامنی شەفافیەت بكات و رێگر بێت لەبەردەم بەكارهێنانی دارایی سیاسی بۆ دروستكردنی كاریگەریی لەسەر ئیرادەی دەنگدەران.
درەو: ژمارەیەک تۆڕ و ڕێکخراو چاودێری مامەڵەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن لەگەڵ ڕێکخراوە حیزبیەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، (51) تۆڕ، ڕێکخراو و کەسایەتی، بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە، کە ئاڕاستەی نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە، کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن. لە بانگەوازەکەدا هاتووە، هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراوە هەیە بۆ دانانی ڕێکخراوە نا حکومییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر کۆنترۆڵدا و بۆ ئەو مەبەستە چەند ساڵێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوی ناحکومی دامەزراون کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان و کەسایەتییە سیاسییەکاندا هەیە. بەو هۆیەوە لەناو زیاتر لە شەش هەزار ڕێکخراوی نا حکومی لە هەرێمی کوردستان، گروپێک رێکخراو جیاکراونەتەوە و مۆڵک و بودجەی گشتی وەردەگرن، بەبێ میکانیزمێکی ڕوون و بوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە. ئەم تەرزە لە ڕێکخراو، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکی سیاسیی و حزبی دیاریکراو دەکەن، نەک پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. ڕێکخراوەکان، راشیانگەیاندووە: ئەوەی جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە، ماوەیەکە زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتان و لایەنە پارەبەخشە نێودەوڵەتییەکان، پشتیوانیی دارایی پێشکەش ئەو جۆرە ڕێکخراوانە دەکەن یان هاوکاریان دەکەن بۆ گەیشتن بە سەرچاوەی دارایی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان. لە کۆتایشدا هاتوو: داواکارین لە بەڕێزتان پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی هەڵسەنگاندن (Due Diligence)دا بکەن و پرۆسەیەکی وردتر بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوە هاوبەشەکانتان پەیڕەو بکەن، بۆ دڵنیابوون لە سەربەخۆیی سیاسی و داراییان. ئێمەش، داوای مامەڵەیەکی دادپەروەرانە و ڕاستەوخۆ دەکەین لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومییە، لەمەودواش چاودێریی هاوبەشەکانمان لە ڕیکخراوەکان و هاوبەشەکانیان دەکەین و ڕاپۆرت لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکەینەوە. دەقی بانگەوازەکە: بانگەوازێک بۆ پاراستنی بێلایەنی و شەفافیەت لە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بەڕێزان: باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکان ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی بواری گەشەپێدان ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان لە سایەی ئەو گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییە دژوارانەی کە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردووەوە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق و هەرێمی کوردستانی بە تایبەت گرتووەتەوە، چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و کارکردن بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بوونەوە. لە جەنگە یەک لە داوی یەکەکانەوە، تا پاکتاوی نەتەوەیی و شەڕی ناوخۆ، زنجیرەیەکی سەد ساڵەیە. تا دەگاتە پرۆسەی ئازادیی عێراق، کە هەم دەرفەت بوو، هەم دەیان کێشەی تر کۆن و نوێ سەریهەڵدایەوە، لە پێشیانەوە توندڕەوی و تیرۆر. ئەم چەند دێڕە لە مێژووی ناوچەکە، پێویستی بەردەوامی ئەو هەوڵانە دووپات دەکاتەوە کە پرۆسەی مرۆڤ سازی و بە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە، قۆناغی زۆری لەبەردەم ماوە و پێویستی بە بەردەوامی هەموو هاوبەشەکانییەتی لە ناوخۆی و لە دەرەوە. تا گەشەی دیموکراسی و پێکەوەژیان بەردەوام بێت. لەم سۆنگەیەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی، ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان و هاوپەیمانان بە تایبەتی، ڕۆڵێکی بەرچاوییان گێڕاوە لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی دیموکراسی و بنیاتنانی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەو کۆمەک و پاڵپشتییە دارایی و مەعنەوییانەی کە پێشکەش بە ڕێکخراوە نا حکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کراون، کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەرچاویان هەبووە لەسەر بەرەوپێشبردن لە هەموو ئاستەکان. بەڵام ئێمە نیگەرانی دیاردەیەکن لە هەرێمی کوردستان و دەمانەوێت بەم نامەیە ئێوەش ئاگاداربکەینەوە. بەداخەوە ڕاستییە، کە بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی درێژە کۆنترۆڵی هەموو جومگە هەستیارەکانیان کردووە، ئەوەی ئێستاش ڕوودەدات، هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ دانانی ڕێکخراوە نا حکومییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر هەمان کۆنترۆڵدا. تێبینیمان کردووە کەماوەی چەند ساڵێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوی ناحکومی دامەزراون کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان و کەسایەتییە سیاسییەکاندا هەیە. بەو هۆیەوە لەناو زیاتر لە شەش هەزار ڕێکخراوی نا حکومی لە هەرێمی کوردستان، گروپێک رێکخراو جیاکراونەتەوە و مۆڵک و بودجەی گشتی وەردەگرن، بەبێ میکانیزمێکی ڕوون و بوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە. ئەم تەرزە لە ڕێکخراو، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکی سیاسیی و حزبی دیاریکراو دەکەن، نەک پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەوەی جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە، ماوەیەکە زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتان و لایەنە پارەبەخشە نێودەوڵەتییەکان، پشتیوانیی دارایی پێشکەش ئەو جۆرە ڕێکخراوانە دەکەن یان هاوکاریان دەکەن بۆ گەیشتن بە سەرچاوەی دارایی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان. ئەم کارە چەندین لێکەوتەی نەرێنی هەیە: ١.لاوازکردنی ڕێکخراوە سەربەخۆکان: کاتێک سەرچاوە و پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو ئەو ڕێکخراوانە دەڕۆن کە پشتگیری حیزبیان هەیە، ڕێکخراوە دێرین و سەربەخۆکان پەراوێز دەخرێن و توانای کارکردنیان سنووردار دەبێت. ٢.بەهێزکردنی سیستەمێکی نادیموکراسی: هاوکارییە دەرەکییەکان، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تۆڕی بەرژەوەندییە سیاسییەکان و زیاترکردنی گەندەڵی، کە دواجار پایەکانی دیموکراسی لاواز دەکات. ئەمەش تەنها پرسی مامەڵەی نایەکسان نییە، بەڵکو خراپ بەکارهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتییە بۆ پتەوکردنی گەندەڵیی ناوخۆیی. ٣.بێهیواکردنی گەنجان و پاڵنانیان بەرەو کۆچ: کاتێک گەنجان و چالاکوانان دەبینن کە دەرفەتەکان بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە دابەش دەکرێن و پشتیوانیی نێودەوڵەتیش دەچێتە خزمەتی هەمان سیستەمەوە، بڕوایان بە گۆڕانکاریی ناوخۆیی نامێنێت. ئەم بێهیواییە، تا دێت فراوانتر دەبێت، دەنگی نوێنەری پێشووی نەتەوەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر ئەو دیاردانە و دەرەنجامەکانی بەرز بوو. ئێمە باوەڕمان وایە، کە ئێوە خوازیاری کۆمەڵگەی مەدەنی کاران، وەک چۆن لە وڵاتەکانی خۆتان هەموو کارێکتان کردووە بۆ ئەو خەونە، ئێمەش بە پشتیوانی ئێوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی ڕاستەقینە و کاریگەر. لەبەر ئەوە، داواکارین لە بەڕێزتان پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی هەڵسەنگاندن (Due Diligence)دا بکەن و پرۆسەیەکی وردتر بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوە هاوبەشەکانتان پەیڕەو بکەن، بۆ دڵنیابوون لە سەربەخۆیی سیاسی و داراییان. ئێمەش، داوای مامەڵەیەکی دادپەروەرانە و ڕاستەوخۆ دەکەین لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومییە، ڕاستەقینە سەربەخۆکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەبێ جیاوازی. لەمەودواش چاودێریی هاوبەشەکانمان لە ڕیکخراوەکان وهاوبەشەکانیان دەکەین و ڕاپۆرت لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکەینەوە. چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداریتانین ناوی تۆڕ و ڕێکخراوەکان: 1- فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان، لە (10) رێکخراو، (10) چالاکوان پێکهاتووە 2- تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، لە (24) ڕێکخراو پێکهاتووە 3- سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، لە (8) ڕێکخراو پێکهاتووە 4- سەکۆی پەروەردەی سەردەم، لە (٤) ڕێکخراو پێکهاتووە 5- ڕێکخراوی پاسەوان بۆ توێژینەوەی سیاسەتە گشتییەکان 6- دامەزراوەی واڵا بۆ گەشەپێدانی بەردەوام 7- رادیۆی دەنگ 8- ڕێکخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان 9- دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان *ئەندامانی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی: 1. سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) 2. ڕێکخراوی ئاران 3. ڕێکخراوی دابین 4. ڕێکخراوی ئازادبوون 5. ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA) 6. ڕێکخراوی هەڵوێست 7. ئەکادیمیای ژنان 8. ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان 9. ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان 10. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان چالاکوانانی ئەندام لە فیدراسیۆن: 11. شۆڕش ئەمین 12. ئاوات محەمەد 13. بەختیار عەبدوڵڵا 14. سالار فەتاح 15. عالییە فەرەج 16. کنێر عەبدوڵلا 17. قەیسەر ڕەحمان 18. فەرەیدون حەسەن 19. ئەشواق نەجیب 20. ڕوناک رەفیق • ئەندامانی سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە: 1. ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان 2. ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە 3. ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە 4. ڕێکخراوی دارێ 5. ڕێکخراوی تواناسازی ژنان 6. ڕێکخراوی مرۆڤ سەنتەر 7. ڕێکخراوی ژینگەی تەندرووست 8. ڕێکخراوی ژینگە دۆستی • تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە: 1. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان 2. کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز 3. سەنتەری پەرەپێدانی لاوان 4. ڕێکخراوی شنرۆیی کاکەی بۆ پەرەپێدانی مرۆیی 5. ڕێکخراوی سینا بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان 6. دەستەی چاوێریی پارێزگای هەڵەبجە 7. ڕێکخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی تواناکان 8. ڕێکخراوی شارێ بۆ پەرەپێدانی تاک 9. ڕێکخراوی دڵ بۆ پەروەردە و خزمەت 10. ڕێکخراوی پەیوەندی خوێندکاران و لاوانی کوردستان 11. ڕێکخراوی هەنار بۆ کشتوکاڵ و ژینگە 12. ڕێکخراوی نیشتیمانی کورد بۆ پەروەردە و ژینگە 13. ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی 14. ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان 15. ڕێکخراوی پەیوەندی ئیسلامی خوشکان 16. یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان 17. کۆمەڵەی شاخەوانی هەڵەبجە 18. ڕێکخراوی گورچیلە پارێزی کورستان 19. دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان 20. ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان 21. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان 22. ڕێکخراوی بژێوی کورد 23. ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان 24. ڕێکخراوی ژیوای • سەکۆی پەروەردەی سەردەم: 1. ڕێکخراوی پەروەردەی سەردەم 2. ڕێکخراوی گەشەپێدانی پەروەردە 3. ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ 4. ڕێکخراوی پەروەردەی هاوچەرخ
