راپۆرت: دره‌و دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای مه‌سرور بارزانی بڕگه‌ی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا راگرت، به‌مه دادگا به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا فه‌رمان بكات به راگرتنی هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌كخست، چونكه به‌بێ به‌ركاربوونی ئه‌م بڕگه‌یه كۆمسیۆن ناتوانێت رێوشوێنه‌كانی خۆی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بكات، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سرور بارزانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی، فه‌رمانێكی سالاری ده‌ركرد له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، دادگای فیدراڵی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرت. بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه به ژماره (7) له 2024دا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه ده‌ڵێ: • په‌رله‌مانی كوردستان له (100) كورسی پێكدێت كه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م بازنانه‌ی هه‌ڵبژاردندا:- - پارێزگای هه‌ولێر: 34 كورسی - پارێزگای سلێمانی: 38 كورسی - پارێزگای دهۆك: 25 كورسی - پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: 3 كورسی دادگا جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕگه‌ی له سیسته‌مه‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرتووه تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌نوسی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلا ده‌بێته‌وه. مه‌سرور بارزانی كه له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام دادگای فیدراڵی به‌وه ناوده‌برد كه "دادگایه‌كی ناده‌ستورییه"، هه‌ڵبژاردنی كوردستان ناچاریكرد په‌نا بۆ دادگاكه ببات و ئه‌مجاره دادگاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بڕیاری ده‌ركرد. مه‌سرور بارزانی سكاڵای له چی كردووه ؟ دوێنێ مه‌سرور بارزانی له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه (ئه‌یاد كاكه‌یی) له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی له‌دژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكرد. له‌م سكاڵایه‌دا مه‌سرور بارزانی داوای له دادگای فیدراڵی كرد فه‌رمانێكی سالاری (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر (سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024) هه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له سكاڵاكه‌یدا هاتووه، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی ئه‌مساڵی دادگای فیدراڵی، تانه‌ی له كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، تانه‌كانی له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی (100) كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی كردووه، كورسییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شكردووه، نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، پشتبه‌ستن به‌م پێوه‌ره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه ژماره‌ی دانیشتوانی كردووه به بنه‌ما نه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، داوا له دادگای ده‌كات ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. • له دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنه‌مایه‌كی تری ده‌ستوری پێشێلكردووه كه له مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوردا هاتووه‌و داوای له‌به‌رچاوگرتنی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاساداناندا، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی، دادگای فیدراڵی له بڕیاری 21ی شوباتی 2024ی خۆیدا بابه‌تی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داوه به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی، بۆیه ده‌بێت كۆمسیۆن پابه‌ند بێت به بنه‌مای ده‌ستوریی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش توركمان و مه‌سیحییه‌كان، واتا مه‌سرور بارزانی له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و ئێستا ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسییه‌كه‌دا كورسی بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان بكرێت. • دادگای له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی "بابه‌تی"یانه ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات و كورسییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كۆمسیۆن به‌كاریهێناوه بنه‌مایه‌كی بابه‌تییانه نییه. • مادده‌ی (2/یه‌كه‌م/ج)ی ده‌ستور ده‌ڵێ" نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له ده‌ستوردا هاتوون)، بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له نوێنه‌رایه‌تیكردن له په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان و یه‌كسانییه له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن واده‌كات پێكهاته‌كان نه‌توانن كێبركێ له‌سه‌ر كورسییه‌كان بكه‌ن و هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنن كه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تییان بكات. مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژاردن دواده‌خات ؟ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵا یاساییه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خستویه‌تیه به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی داوا له دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سكاڵاكه‌و هاوپێچه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه. • حوكم بدات به ناده‌ستوریبوونی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. • تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه ده‌درێت، دادگای فیدراڵی فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر دادگا وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و لیست پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌بێت له‌ڕووی هونه‌ری و لۆجستییه‌وه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن دووباره بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، دادگای فیدراڵی فه‌رمانی سالاریی بۆ راگرتنی ئه‌و مادده‌یه‌ی په‌یڕه‌وی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردو كاركردنی به مادده‌كه راگرت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن له فه‌رمانه‌كه‌یدا به ئاشكرا داوای راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له بابه‌ته جه‌وهه‌رییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و كۆمسیۆن ئه‌م بڕگه‌ی له په‌یڕه‌وه‌كه‌دا راگرتووه، ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه دێت كۆمسیۆن ده‌بێت كاره‌كانی رابگرێت، چونكه به‌بێ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ناتوانێت كارتی ده‌نگدان ئاماده بكات، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ره‌نگه له حاڵه‌تی ده‌رچوونی بڕیاری دادگادا پێویست بكات كۆمسیۆن سه‌رله‌نوێ ده‌رگای خۆكاندیدكردنه‌وه بكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كاندا بێت له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا. ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی له‌كاتێكدا بوو ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند ده‌ستیكردووه به چاپكردنی كارتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. بڕیار بوو رۆژی هه‌ینی داهاتوو (10ی ئایار) هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات و پرۆسه‌ی ده‌نگدان له رۆژی 10ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمانه‌ی دادگای فیدراڵی جارێكی تر هه‌ڵبژاردن له كوردستان دواده‌خات و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به (مه‌رسومی پێنجه‌م) واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات. هه‌موو پیشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن هه‌ڵبژاردنی كوردستان بكه‌وێته ساڵی داهاتووه، به‌ڵام له‌حاڵی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، ئیتر ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاریكردنی بڕیاره‌كانی 21ی شوباتی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه نامێنێت، بڕیارێك كه سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی له كوردستان له (یه‌ك بازنه‌یی)ه‌وه گۆڕیوه بۆ (فره بازنه‌یی)و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه. مه‌سرور بارزانی له سكاڵاكه‌یدا داوای ته‌رخانكردنی كورسی بۆ پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی كردووه له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسی په‌رله‌ماندا، پێشبینی ده‌كرێت دادگا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسای كارپێكراوی عێراقدا كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نوێ رێكبخاته‌وه‌و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمدا دابه‌شیان بكات. چیرۆكی هه‌ڵبژاردنێك كه چاره‌نوسی دیار نییه! هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، ساڵێك و شه‌ش مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه. دواكەواتنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ناچاركرد، بۆ جاری دووەم مەرسوم دەربكات‌و وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات، كۆتاییەكانی ئازاری 2023 سەرۆكی هەرێم مەرسومی دووەمی دەركردو رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022ی بۆ سازدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، لەماوەی مانگی ئازار بۆ تشرینی یەكەم، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم چوونە ناو زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن، بەتایبەتیش پارتی‌و یەكێتیی. لە پرسی دواكەوتنی هەڵبژاردندا، یەكێك لەخاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بوو، ئەم ناكۆكییە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە. لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی داوای دەكرد هەڵبژاردنی كوردستان هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە 2021 بەڕێوەچوو، بكرێت بەشێوازی "فرە بازنەیی"، چونكە یەكێتیی‌و هەندێك لەلایەنەكانی تر پێیانوایە شێوازی (یەك بازنەیی) ئەوەی بۆ پارتی فەراهەمكردووە زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت‌و لەشێوازی (فرە بازنەیی)دا دەنگەكان دابەشدەبن‌و پارتی ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بە قەبارەی پێشتر دروستبكات، ئەوكات لە گفتوگۆكاندا پارتی لەسەر ئەم داواكارییە قایل بوو، بەڵام هاوكات لەگەڵ فرە بازنەییدا، یەكێتیی داوای دەكرد كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دابەش بكرێت، بۆ ئەمە یەكێتیی داوای دەكرد (2 بۆ 4) كورسی لە كۆی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بخرێتە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئەمە لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن‌و بەوهۆیەشەوە هەڵبژاردن دواكەوت و مه‌رسومی یه‌كه‌می نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. نیسانی 2023 كاتێك دانوستانی پارتی‌و یەكێتیی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چڕبووەوە، بەتایبەتیش لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی (11) كورسییەكەی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا (ئەوكات پارتی‌و یەكێتیی رێككەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن)، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم ناكۆكییە، نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لە دانوستانەكانی پارتی‌و یەكێتیدا دەكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەوەی كرد كورسییەكی پێكهاتەی توركمان بدرێت بە پارێزگای سلێمانی (كفری)، بەڵام نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان ئەم پێشنیازەیان رەتكردەوە. به‌هۆی شكستی ئه‌م دانوستانه‌شه‌وه، نێچیرڤان بارزانی به‌ناچاری مه‌رسومی دووه‌می بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023دا ده‌ركرد. به‌ڵام ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌وهۆیه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كارابكاته‌وه، شكستی دانوستانه‌كانی سه‌ریكێشا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له رۆژی 30ی ئایاری 2023دا، ئیتر لێره‌وه یه‌كێتیی یه‌كه‌م خاڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و رێگه‌ی نه‌دا به یاسا كۆنه‌كه به‌وشێوه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه ئیتر په‌رله‌مانێك نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه، له‌قۆناغی دواتردا یه‌كێتیی په‌نای بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق برد‌و دوای هه‌شت مانگ تاوتوێكردن، دادگای له 21ی شوباتی ئه‌مساڵدا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی په‌سه‌ندكردو شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كورستان له (یه‌ك بازنه)وه بۆ (فره بازنه) گۆڕی و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مه‌رسومی سێیه‌می خۆیدا رۆژی 25ی شوباتی 2024ی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن د‌یاریكردبوو، ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له 21ی شوباتی 2024دا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی، جارێكی تر دۆخه‌كه‌ی لێ تێكدا‌و ناچاریكرد مه‌رسومی چواره‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ربكات، ئه‌م مه‌رسومه‌ش چاره‌نوسی له‌وانی تر باشتر نه‌بوو، فه‌رمانی دادگای فیدراڵی ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی دادگا كلیك له‌سه‌ر (PDF) بكه
راپۆرت: دره‌و له‌كاتێكدا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی بوون له تاران بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردن دوابخات، مه‌سرور بارزانی له هه‌ولێره‌وه هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرت، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار دادگای فیدراڵی عێراقی به ناده‌ستوریی ناوبردووه، هه‌ڵبژاردن ناچاری كرد روو له‌و دادگایه بنێت، سكاڵای له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كان و ته‌رخان نه‌كردنی كورسی بۆ توركمان و مه‌سیحییه‌كان به ناده‌ستوری ناوده‌بات و داوا له دادگا ده‌كات به "فه‌رمانێكی سالاری" كاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت، ئه‌مه سكاڵای یاساییه، به‌ڵام به تامی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه. ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌م راپۆرته‌دا. له‌سه‌ر چی سكاڵای كردووه ؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی به دادگایه‌كی ناده‌ستوری ناوده‌بات، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ راگرتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌نای بۆ دادگای فیدراڵی عێراق بردووه. به‌گوێره‌ی سكاڵایه‌ك كه ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه (ئه‌یاد كاكه‌یی) له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكردووه، مه‌سرور بارزانی داوا له دادگای فیدراڵی ده‌كات فه‌رمانێكی سالاری (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. پارتی دیموكراتی كوردستان ناڕازییه له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كه‌ی عێراقه‌وه، وا پێشینی ده‌كرا پارتی له‌رێگه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت، به‌رپرسانی یه‌كێتیی هه‌رزوو رایانگه‌یاند" سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نییه". نێچیرڤان بارزانی چاوه‌ڕوان بوو له‌رێگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچار بكات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت، به‌ڵام نه سودانی به نوسراوی فه‌رمی كۆمسیۆنی له راگرتنی رێوشوێنه‌كانی ئاگادار كردووه‌و نه كۆمسیۆنیش كه سه‌رۆكه‌كه‌ی دادوه‌رێكی خه‌ڵكی سلێمانییه ئاماده‌یه كاره‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت. له‌م نێوه‌نده‌دا، له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌ردانێك له تارانه، له هه‌ولێره‌وه مه‌سرور بارزانی سكاڵای بۆ دادگای فیدراڵی به‌رزكرده‌وه. مه‌سرور بارزانی داوای چی ده‌كات ؟ مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر (سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024) هه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له سكاڵاكه‌یدا هاتووه، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی ئه‌مساڵی دادگای فیدراڵی، تانه‌ی له كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، تانه‌كانی له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی (100) كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی كردووه، كورسییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شكردووه، نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، پشتبه‌ستن به‌م پێوه‌ره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه ژماره‌ی دانیشتوانی كردووه به بنه‌ما نه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، داوا له دادگای ده‌كات ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. • له دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنه‌مایه‌كی تری ده‌ستوری پێشێلكردووه كه له مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوردا هاتووه‌و داوای له‌به‌رچاوگرتنی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاساداناندا، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی، دادگای فیدراڵی له بڕیاری 21ی شوباتی 2024ی خۆیدا بابه‌تی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داوه به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی، بۆیه ده‌بێت كۆمسیۆن پابه‌ند بێت به بنه‌مای ده‌ستوریی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش توركمان و مه‌سیحییه‌كان، واتا مه‌سرور بارزانی له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و ئێستا ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسییه‌كه‌دا كورسی بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان بكرێت. • دادگای له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی "بابه‌تی"یانه ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات و كورسییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كۆمسیۆن به‌كاریهێناوه بنه‌مایه‌كی بابه‌تییانه نییه. • مادده‌ی (2/یه‌كه‌م/ج)ی ده‌ستور ده‌ڵێ" نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له ده‌ستوردا هاتوون)، بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له نوێنه‌رایه‌تیكردن له په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان و یه‌كسانییه له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن واده‌كات پێكهاته‌كان نه‌توانن كێبركێ له‌سه‌ر كورسییه‌كان بكه‌ن و هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنن كه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تییان بكات. مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژاردن دواده‌خات ؟ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵا یاساییه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خستویه‌تیه به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی داوا له دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سكاڵاكه‌و هاوپێچه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه. • حوكم بدات به ناده‌ستوریبوونی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. • تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه ده‌درێت، دادگای فیدراڵی فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر دادگا وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و لیست پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌بێت له‌ڕووی هونه‌ری و لۆجستییه‌وه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن دووباره بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به فه‌رمانێك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچار بكات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌درێت. پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا بۆ به‌غداد، ئه‌م ده‌ره‌چه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان دۆزرابێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مه‌سرور بارزانی چه‌ندینجار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه دادگای فیدراڵی عێراق ناده‌ستورییه. له حاڵی ده‌رچوونی فه‌رمانی سالاریی دادگای فیدراڵی بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواده‌كه‌وێت، چونكه ته‌ماشاكردنی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن دادگاوه كاتێكی زۆری ده‌وێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش رۆژی 7ی ته‌موزی ئه‌مساڵ واده‌ی یاسایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ته‌واو ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگا له زوترین كاتدا داواكارییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی سالاری ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وكاته رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن و هیچ چاره‌سه‌رێك له‌به‌رده‌م پارتیدا نامێنێت جگه له‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومێكی نوێ ده‌ربكات و واده‌یه‌كی تر بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، ئه‌مه‌ش بێ كێشه نابێت و ره‌نگه سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌غداده‌وه روبه‌ڕووی سكاڵای یاسایی بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نییه. هه‌وڵی دووه‌می مه‌سرور بارزانی ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه مه‌سرور بارزانی ده‌ستوه‌ردان له بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه. مه‌سرور بارزانی 11ی كانونی یه‌كه‌می 2023 نامه‌یه‌كی بۆ هه‌ریه‌كه له (فایه‌ق زه‌یدان) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و (جینین پلاسخارت) نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و دادوه‌ر (عومه‌ر ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نارد. نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌كاتێكدا بوو هێشتا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه ده‌رنه‌كردبوو كه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان تۆماریكردبوو. مه‌سرور بارزانی له نامه‌كه‌یدا "پشتیوانی تەواوی حكومەتی هەرێمی بۆ مافی پێكهاتەكانی كوردستان راگەیاند‌و نیگەرانی‌و ناڕەزایی نیشاندا لەبەرانبەر هەوڵەكانی گۆڕین‌و دەستكاریكردنی كورسی‌و مافی پێكهاتەكانی كوردستان". داوایكرد بوو" ڕێگری لەو هەوڵانە بكرێت‌و مافەكانی پێكهاتەكان دەستكاری نەكرێن و پارێزراو بن". چیرۆكی هه‌ڵبژاردنێك كه چاره‌نوسی دیار نییه! هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، ساڵێك و شه‌ش مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه. دواكەواتنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ناچاركرد، بۆ جاری دووەم مەرسوم دەربكات‌و وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات، كۆتاییەكانی ئازاری 2023 سەرۆكی هەرێم مەرسومی دووەمی دەركردو رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022ی بۆ سازدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، لەماوەی مانگی ئازار بۆ تشرینی یەكەم، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم چوونە ناو زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن، بەتایبەتیش پارتی‌و یەكێتیی. لە پرسی دواكەوتنی هەڵبژاردندا، یەكێك لەخاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بوو، ئەم ناكۆكییە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە. لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی داوای دەكرد هەڵبژاردنی كوردستان هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە 2021 بەڕێوەچوو، بكرێت بەشێوازی "فرە بازنەیی"، چونكە یەكێتیی‌و هەندێك لەلایەنەكانی تر پێیانوایە شێوازی (یەك بازنەیی) ئەوەی بۆ پارتی فەراهەمكردووە زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت‌و لەشێوازی (فرە بازنەیی)دا دەنگەكان دابەشدەبن‌و پارتی ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بە قەبارەی پێشتر دروستبكات، ئەوكات لە گفتوگۆكاندا پارتی لەسەر ئەم داواكارییە قایل بوو، بەڵام هاوكات لەگەڵ فرە بازنەییدا، یەكێتیی داوای دەكرد كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دابەش بكرێت، بۆ ئەمە یەكێتیی داوای دەكرد (2 بۆ 4) كورسی لە كۆی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بخرێتە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئەمە لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن‌و بەوهۆیەشەوە هەڵبژاردن دواكەوت و مه‌رسومی یه‌كه‌می نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. نیسانی 2023 كاتێك دانوستانی پارتی‌و یەكێتیی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چڕبووەوە، بەتایبەتیش لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی (11) كورسییەكەی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا (ئەوكات پارتی‌و یەكێتیی رێككەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن)، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم ناكۆكییە، نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لە دانوستانەكانی پارتی‌و یەكێتیدا دەكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەوەی كرد كورسییەكی پێكهاتەی توركمان بدرێت بە پارێزگای سلێمانی (كفری)، بەڵام نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان ئەم پێشنیازەیان رەتكردەوە. به‌هۆی شكستی ئه‌م دانوستانه‌شه‌وه، نێچیرڤان بارزانی به‌ناچاری مه‌رسومی دووه‌می بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023دا ده‌ركرد. به‌ڵام ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌وهۆیه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كارابكاته‌وه، شكستی دانوستانه‌كانی سه‌ریكێشا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له رۆژی 30ی ئایاری 2023دا، ئیتر لێره‌وه یه‌كێتیی یه‌كه‌م خاڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و رێگه‌ی نه‌دا به یاسا كۆنه‌كه به‌وشێوه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه ئیتر په‌رله‌مانێك نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه، له‌قۆناغی دواتردا یه‌كێتیی په‌نای بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق برد‌و دوای هه‌شت مانگ تاوتوێكردن، دادگای له 21ی شوباتی ئه‌مساڵدا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی په‌سه‌ندكردو شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كورستان له (یه‌ك بازنه)وه بۆ (فره بازنه) گۆڕی و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مه‌رسومی سێیه‌می خۆیدا رۆژی 25ی شوباتی 2024ی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن د‌یاریكردبوو، ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له 21ی شوباتی 2024دا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی، جارێكی تر دۆخه‌كه‌ی لێ تێكدا‌و ناچاریكرد مه‌رسومی چواره‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ربكات، ئه‌م مه‌رسومه‌ش چاره‌نوسی له‌وانی تر باشتر نابێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وكات ناچار ده‌بێت مه‌رسومی پێنجه‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات، هه‌ڵبژاردنێك كه هێشتا دیار نییه ئایا ئه‌مساڵ یاخود ساڵی داهاتوو ده‌كرێت.
(دره‌و): له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی ئیسرائیلی وه‌كو رژێمێك ناو هێناوه كه ئێستا له خراپترین دۆخی خۆیدایه، دڵنیایی داوه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران سه‌باره‌ت به حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران ئه‌مرۆ له تاران به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بینی، پێی وت:" رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی زایۆنییه‌كان و نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی (به دژه شۆڕشه‌كان ناوی هێناون) هه‌رێمی كوردستان دژ به ئێران به‌كاربهێنن. به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئێران، له‌م دیداره‌دا، سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هیچ كۆسپێك له‌به‌رده‌م فراوانكردنی هاوكاری ئابوری و بازرگانی له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان نییه‌و سنوره دورودرێژه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌كو ده‌رفه‌تێكی گرنگ ته‌ماشا ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ڵام ئاسایش بنه‌مای پێویستی هه‌رجۆره هاوكاریی و په‌ره‌پێدانی مامه‌ڵه‌كردنه. "ئێمه له نیازپاكی و دۆستایه‌تی برایانی عێراقی و كوردی خۆمان دڵنیاین، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی رق و كینه‌ی دوژمنان له‌وانه رژێمی زایۆنی دژ به گه‌لی ئێران، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به ره‌هایی رێگری له هه‌ر جۆره خراپ به‌كارهێنانێكی خاكه‌كه‌یان بكه‌ن له‌لایه‌ن دوژمنی زایۆنی و ئه‌ندامانی دژه شۆڕش" ئیبراهیم ره‌ئیسی وا ده‌ڵێ. نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا باسی له‌وه كردووه كه مه‌رزه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می كۆرۆناشدا دانه‌خراون و ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان له ئێران هه‌یه پاڵپشتیان بكات له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و بنیادنانی وڵاتێكی ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو. نێچیرڤان بارزانی وتویه‌تی" په‌یوه‌ندییه‌كانی رابردوومان جێگای شانازین و هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و باشتر دروست بكه‌ین". سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی ئێران له بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل، به‌پێی قسه‌ی میدیاكانی ئێران نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه" هیچ عه‌قڵێكی ساغ رێگه به‌وه نادات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی به‌هێزو دۆست به باشتر بزانین له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ رژێمێك كه ئه‌مڕۆ له خراپترین دۆخی خۆیدایه". سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران پابه‌ندی خۆی نیشانداوه به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان ئێران و عێراقه‌وه، ئه‌مه ئه‌و رێككه‌وتنه بوو كه به‌هۆیه‌وه پارتی و یه‌كێتیی له سنوره‌كانی خۆیان بنكه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان داخست، به‌ڵام ئێرانییه‌كان هێشتا پێیانوایه رێككه‌وتنه‌كه به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌دا ده‌بێت ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام و به‌رپرسانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیربكه‌ن و راده‌ستی ئێرانیان بكه‌نه‌وه.
درەو: لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا (29) ئاگری جۆراو جۆر لە شاری هەولێر كەوتوونەتەوە، زیانی گەورەیان بەر هاوڵاتیان گەیاندووە بە تایبەت ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە ( 166) دوكان سوتان و ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەری (370) دوكان سوتان و زیانی گەورە بەر هاوڵاتیان كەوتووە. كەوەتنەوەی ئاگر لە شوێنە گشتییەكان بەتایبەت بازاڕەكانی هەولێر بووەتە دیاردە، بەشێك لە دوكاندارەكان بەتایبەتیش بازاڕی لەنگە كە چەند ارێكە دەستوتێت گومانیان هەیە لە سوتانی دوكانەكانیان، ئەم گومانە لای بەشێك لە هاوڵاتیانیش درووست بووە بۆچی بەزۆری لە بازاڕە گشتییەكان ئاگردەكەوێتەوە، دامودەزگا فەرمییەكان هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە بازاڕەكان بۆ شۆتی كارەبا دەگەڕێننەوە، رەنگە ئەمە بەس نەبێت چونكە زیانی ئاگرەكان دەیان ملیۆن دۆلارەو بەردەوام دووبارەش دەبنەوە. زۆرترین زیان لە ئاگرەكانی هەولێر: • كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر لە 27/2/2024 زیاتر لە (166) دوكان سوتاون و زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لێكەوتەوە. • كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر لە 5/5/2024 زیاتر لە (370) دوكان سوتاون و زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لێكەوتەوە. • ئەو ئاگرانەی كە لە 1/1/2024 بۆ 5/5/2024 لە هەولێر كەوتونەتەوە: 1- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە گراند ماجدی مۆڵ سووتانی ژووری جل گۆرین دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/١ 2- رووداوی ئاگر كەوتنەوە سووتانی ماڵێك لە گەرەكی بەختیاری، تیمەكانمان توانیان بگەنە شوێنی رووداو توانیان كۆنتڕۆلی بكەن و تەنیا زیانی ماددی ھەبوو سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/٢ 3- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە باڵاخانەی ( عمارە ڕۆناكی ) سووتانی ژوورێك لە نھۆمی دووەم لە گەرەكی رۆناكی ، تیمەكانمان توانیان كۆنتڕۆلی ئاگرەكە بكەن تەنیا زیانی ماددی لێ كەوتەوە . سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/٢ 4- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە ڕێگای كەركوك سووتانی دوو كابینە . شەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/٧ 5- ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە و گیان لەدەستدانی ئافرەتێك ٢٠٢٤/١/8 شەوی ڕابردوو بەداخەوە كاتژمێر ( ١:٥٦ ) ژووری كۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگاداركرایەوە بەبوونی ڕووداوێكی ئاگری ماڵ لە سنوری كەسنەزان لە هەولێر ستی نزیك جووت سایدی لاوان دەست بەجێ تیمەكانی بنكەی كەسنەزان و بنەسڵاوە گەیشتنە شوێن ڕووداو كۆنتڕۆڵی ئاگرەكەیان كرد جێگای نیگەرانی بوو 6- لەئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ئافرەتێكی بەڕەگەز عەرەب تیادا دووچاری سووتان وگیان سپاردن هاتبوو . 7- سووتانی نانەواخانەیەك لە گەرەكی گوڵان یەك ، تیمەكانمان توانیان ھاوڵاتییەك رزگار بكەن كە گیری خواردبوو لە ژوورەوە ، دەست و قاچی بە سووكی زامدار ببوو . چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/١٠ 8- ئەمرۆ بەیانی رووداوێكی پێكدادان لە نێوان تەنكەرێك و بارھەڵگرێك و ( ٣ ) ئۆتۆمبێلی بچووك روویدا لە ڕێگای گوێر نێزیك پاڵاوگەی لاناز ، لە ئەنجامدا بووە ھۆی گیان لەدەستدانی شوفێری بارھەڵگرەكە . دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/١٥ 9- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكێك لە پاڵاوگەكانی سەر ڕێگای گوێر ، تاكو ئێستا ئاگرەكە بەردەوامە تیمەكانمان لە دوێنێ شەوە خەریكی كار كردنن ... سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/٣٠ 10- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە باڵاخانەی ھەرشەم لە نھۆمی چوارەم لە سنووری جوگرافیای بنكەی بەرگری شارستانی عینكاوادا. چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/١٤ 11- دوێنی شەو كاتژمێر( 12:50) خولەكی شەو ژووری كۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگاداركرایەوە بەڕووداوێكی ئاگر لە باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر ، دەست بەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە ، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە ، رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/17 12- سووتانی دووكانێك لەسەر شەقامی رووناكی لە فولكەی زراعە ، تیمەكانمان توانیان كۆنترۆڵی بكەن و ھەروەھا ڕێگر بوون لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە بۆ دووكانەكانی ھەردوولای و پاراستنیان لە سووتان . شەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/١٨ 13- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكەی نیشتەجێبوونی ئێمپایەر لە نھۆمی سێیەم ، پاش گەیشتینی تیمەكانمان توانرا كۆنترۆل بكرێت تەنیا زیانی ماددی ھەبوو ھۆكاری ئاگرەكە بەھۆی ھیتەری كارەباوە بوو . ھەینی رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٣ 14- تەواوی دیمەنەكانی ئەفسەر و كارمەندانی بەرگری شارستانی ھەولێر لە رووداوە ئاگرەكەی بازاری لەنگە . سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٧ 15- سووتانی ماڵێك لە گەرەكی ھەولێری نوێ ... یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/٣ 16- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكەی نیشتەجێبوونی گوندی لوبنانی لە نھۆمی چوارەمدا ، پاش گەیشتینی ٣ تیم توانرا كۆنترۆڵ بكرێت و ڕێگر بن لە تەشەنەكردنی قەبارەی زیانەكان . یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/6 17- رووداوە ئاگرەكەی كۆگا لە ناوچەی پیشەسازی باكووری هەولێر شەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/٩ 18- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە پرۆژەی تەواو نەكراوی ( كوین تاوەر ) سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/١٢ 19- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە شاڕۆچكەی بنەسڵاوە سووتانی دوو دووكان و ماڵێك . پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/١٤ 20- ڕاستەوخۆ : سووتانی كۆگایەك لە گوندی مورتكە پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/27 21- سووتانی كۆگای مالێك لە گەرەكی ئەفسەران ھەینی رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/٢٩ 22- سووتانی بازاری لەنگە شاری ھەولێر دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٨ 23- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە بازاڕی شێخەڵا، سووتانی یەك دووكانی جل و بەرگ لەگەڵ دوو مێز ، پاش گەیشتینی تیمەكانمان توانرا بەزووترین كات رووداوەكە كۆنترۆڵ بكرێت . سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣ 24- ھەوڵدانی كارمەندانمان بۆ كۆنترۆڵ كردن رووداوە ئاگرەكەی بازاری نیشتیمان بە ئامادەبوونی بەرێز ( لیوای مافپەروەر : یادگار انور فرج ) بەرێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی ھەرێم . سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣ 25- ئاگر لە دووكانەكانیان لە بەردەم بازاڕی نیشتمانی هەولێر كەوتەوە، دەڵێن، ئاگرەكە "بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە". بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 10 دووكان سووتاون.سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣ 26- سووتانی كارگەی شیشی ڤان ستیل لەسەر ڕێگای مەخموور پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٥ 27- بەھۆی سووتانی ماڵێك ئافرەتێك گیانی لەدەستدا ... ئەمرۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٨ 28- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە گەرەكی كوێستان سووتانی ماڵێك یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٨ 29- رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەری هەولیر یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/5/5
درەو: سۆران عومەر پەرلەمانتاری بەشدار لە كۆبوونەوەكەی محەمەد شیاع سودانی بە (درەو)ی راگەیاند: محەمەد شیاع سودانی بەروونی پێی وتین "بەبێ رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و تەوتین"موچەی موچەخۆرانی هەرێم نانێرم، وتی حكومەتی هەرێم بەنوسراوی رەسمی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەردووكیان، رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و تەوتین لەرێگەی بانكی (TBI). ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیەكان كۆبووەوە، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق و بەشدار لە كۆبوونەوەكە قسەی سودانی لەبارەی تەوتین و موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ (درەو) باسكرد: محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە "هەژماری من" وتی ناچارین ئەوەی تا ئێستا "هەژماری من" كراوە لە هەرێم قبوڵی دەكەین بەڵام لەدەرەوەی ئەوەی كراوە لە رێگەی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) ەوە دەستدەكەین بە "تەوتین"ی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بۆ ئەوەی "تەوتین" دوانەكەوێت. سۆران عومەر وتی: وەك دەبینین حكومەتی هەرێم فشاری دەكرد كە موچەخۆران پڕی بكەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترینی لەوێ بێت لە "هەژماری من" تا ئێستا (300 بۆ 310) هەزار كەس هەژماری منیان كردووە ئەوەی تری بە تەوتین دەكرێت، پێم وانیە حكومەتی هەرێم "هەژماری من" رابگرێت بۆ ئەوەی ژمارەی هەژماری من زیاتر بێت، بەڵام خەڵكی ئازادە بچێتە سەر (TBI). موچەی مانگی نیسان محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم وتی: من موچەی دوومانگم نارد بەسەر یەكەوە لەبەر جەژن و رەمەزان و وەزعی خراپی موچەخۆران موچەم ناردووە، ئەگەرنا حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی ناوخۆ نەنێرێت و ئامادە نەبێت "تەوتین" بكات و بیشیەوێت هەموو مانگێگ (969) ملیار دینار بنێرم بەراستی ناتوانم ، چونكە دادگای فیدراڵی هەموو رۆژێك دەڵێت كوا "تەوتین" كوا جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا. وتی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەتایبەت دووخاڵ بۆ ئێستا سەرەكیە: - رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم - "تەوتین"ی موچەی موچەخۆران محەمەد شیاع سودانی وتی لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەسمی رەزامەندییان داوە لەسەر رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و تەوتین لە رێگای بانكی بازرگانی عێراقەوە (TBI)، من لەگەڵ (TBI) كۆبوومەتەوە ئەوان رایانگەیاندووە لەماوەی (2) مانگدا "تەووتین"ی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكەین و لە ئێستادا تێمێكی (TBI) لە هەرێم. سۆران عومەر بەروونی ئەوەی بە (درەو) وت: بە بێ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی موچە لە بەغدادەوە نایات، بە تایبەت بە رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ‌و بێ تەوتین و موچە بە لیست بێت پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵیە.
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لە دونیای ئێمەدا یەکێک لەو بورانەی پێویستی بە پشکنین و پێداچوونەوەیەکی ڕیشەیی و بنەرەتیی ھەیە، بواری بەھاکانە، ئەو بەھایانەی ڕۆژانە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر چۆنایەتی ژیانی کۆمەڵگاکە بەجێدەھێڵن و لە چەندان لایشوە سەروەردەکرێن و دەسەپێنرێن. بە تایبەتی لەو ژینگە ئاڵۆزەی ئەمڕۆدا کە لەشکرێک لە چاوساغی ئەخلاقیی و خواجەی دینیی و حەکیمی سیاسیی دروستبوون و زۆر بە ئاسانی ھەرکەسێک لەخۆیان نەچوو، دەکەنە دەرەوەی ئەخلاق و دەرەوەی دین و دەرەوەی سنووری نیشتیمانپەروەرییەوە. رۆژانە لە ئاستە سیاسییەکەدا گوێمان لە دەستەواژەکانی ”خائین“ و ”خۆفرۆش“ و ”ناپاک“، لە ئاستە دینییەکەدا لە دەستەواژەکانی ”گومڕا“ و ”بێئیمان“ و ”کافر“ و لە ئاستە ئەخلاقییەکەیشدا لە دەستەواژەکانی ”سوک“ و ”بەدڕەوشت“ و ”بێئەخلاق“، دەبێت. ئەم دۆخە لای ھەندێک لەو چاوساغە جیاوازانە بە ئستێک گەیشتوە، گەر ئەو دەستەواژانە لەناو زمانیاندا دەربھێنرێت، توانای قسەکردن و دواندنیان، نەمێنێت. زۆربەمان دەزانین کە مێژووی جەنگەکان، مێژووی لەشکرکێشیی و وێرانکردن و کوشتن و تاڵانکردنە. بەشێکی ئەم مێژووە، پەیوەندیی بە ھەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوە و سەپاندنی کۆمەڵێک تێگەیشتن و ڕوانینی مرۆڤەوە ھەیە بۆ خۆی و بۆ ئەوانیتر و بۆ جیھان. ئەم ڕوانینانەش دابڕاو نین لەو بەھایانەی ئەو کەسانە ھەڵگرین و بەڕاستیدەزانن. بەھاکان دەشێت سەرەتا لەسەری ئەم یان ئەو نووسەر و رۆشنبیر و حەکیم و چاکەکاردا دروستببن، یان لەناو ئەم یان ئەو کتێبی دینیی یان نادینییەوە بێنەدەر، ئەم یان ئەو سیاسەتمەدار و حوکمڕان دروستیانبکەن، بەڵام کاتێک ئەو سنوورە شەخسیی و بەرتەسکانە جێدەھێڵن و بەناو کۆمەڵگادا بڵاودەبنەوە، وەک مارکس دەڵێت، دەبن بە ھێز، بە ھێزی کۆمەڵایەتیی و جەماوەریی گەورە و دەتوانن دەسکاری ریزبەندی شتەکان و پەیوەندییەکانی ناو کۆمەڵگا بکەن، چ بە باش چ بە خراپ. دەشتوانن تا ئەو شوێنەش بڕۆن سوپاکان لەم سەری جیھانەوە بۆ ئەو سەری جیھان بجوڵێنن. بۆ نموونە، بەھا شۆڕشگێڕەکان جیڤاری ئەرجەنتینیان بردە ناو شۆڕشی کوباوە و دواتریش لە کوباوە بردیانە پۆلیڤیا و لەوێش کۆتای‌یان بەژیانی ھێنا. ئوسامەن بن لادن بەھای جیھادکردن لە سعودییەوە بردیە ئەفگانستان و دواتر سودان و جارێکی‌تر ئەفگانستان و ئینجا پاکستان، تا لە ماڵێکی چەپەکی ئەو وڵاتەدا کوژرا. بەھاکان دەتوانن تا ئەو شوێنە بڕۆن لە پێناویان‌دا قوربانی بە ژیانی مرۆڤەکان بدرێت. لەھەرە قوربانیدانە بەرچاوەکان بە مرۆڤ، قوربانیدان بە مرۆڤ لە پێناوی نەتەوەدا، یان لە پێناوی نیشتیمان‌دا، یان قوربانیدان لەپێناوی چینێک لە چینەکانی کۆمەڵگادا، یاخود لە پێناوی دین و کەنیسە و مزگەوت و پەرستگاکاندا. لە ھەموو ئەم دۆخانەدا خودی ژیان خۆیشی، بە ھەندێک بەھا و باوەر و عەقیدەوە گرێدراوە، کە ھەموویان خۆیان لە خودی ژیان خۆی، بە گرنگتر و بەرزتر و موقەدەستر دەزانرێن. ھاوکات ئەو بەھایانە جۆرێک لە جۆرەکانی ژیانیش. وەک تاکە ژیانی ڕاستەقینە دەسەپێنن و ھەموو جۆرەکانی تری ژیان، بە یاساغ، حەرام، نەشیاو، نەگونجاو، سوک، یان بێ‌مانا و رێزلێنەگیراو دەزانن. بۆیە ئەرکی سڕینەوە و لەناوبردنی ئەو جۆرە ژیانانە، بە ئەرکێکی پیرۆز دەزانن. ئەمەش زۆرجار بەناو رووبارێک خوێندا تێدپەڕێت. ئەم دۆخە وادەکات پرسیاری ”چۆن بژین؟“ ببێت بە پرسیارێکی پڕ لە ھەڕەشە و پڕ توندوتیژیی و پێکدادان. ئەم پرسیارە لەوە دەکەوێت ھاندەر و وزەیەک بێت بۆئەوەی ژیان باشتر و جوانتر و کراوەتر و بەنرختر بکرێت، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ بەھانە و ھێزێکی شەڕانگێز بۆ سەپاندنی ئەم یان ئەو تێگەیشتنی تایبەت بەسەر ژیانی ھەموواندا. ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی ژیان بەپێی ئەو بەھایانەی ئەو دیدگا سەپاوەش ھەڵگریەتیی و بەڕاستی دەزانێت، دەتوانێت تا ئەو ئاستە بڕوات، ئەوانەی نەیانەوێت بەپێی ئەو بەھایانە بژین، ژیانیان لێبسێندرێتەوە. لەم دۆخە مێژووییە تایبەتانەدا، سادەترین پرسیاری مرۆڤ، کە پرسیاری ئەوەیە ”چۆن بژیم؟“، دەتوانێت بگۆڕێت بۆ مەترسیدارترین و خوێناوی‌ترین پرسیار. بەشێکی گرنگی توندوتیژیی و خراپەکاریی و کوشتن و بڕین و لەشکرکێشییەکانی ناو مێژوو، پەیوەندیان بەو پرسیارە سادەیەوە ھەیە: پرسیاری چۆن بژین؟. بەردەوام کەسانێک ھەبوون شێوەژیان و تێگەیشتنی خۆیان بۆ ژیان، بە تاکە شێوەژیانی ڕاستەقینە زانیوە و تا ئەو ئاستەش رۆیشتون بە موقەدەسی بزانن. ئەو بە موقەدەسکردنەش جارێک بیدەنە پاڵ خودا، جارێک پاڵ خواستی کولتور و کۆمەڵگا، جارێکی تریش پاڵ ئەم یان ئەو زانا و فەیلەسوف و پیاوچاکی ناو مێژوو. بە ئەرکی خۆشیان بزانن ئەو بەھا و تێگەیشتنانە، بەسەر ھەموواندا بیسەپێنن و لەم پێناوەشدا ئامادەبن ھەم بکوژن و ھەم بکوژرێن. پشکنینی سیستمی بەھاکان و تەسلیمنەبوون پێیان، ئیتاعەتنەکردنی خۆبەخۆی بەھاکان و رەخنەکردنیان، تاقە رێگایەکی ئینسانیی دروستە بتوانێت لە مەترسیی بە موقەدەسکردنی بەھاکان بمانپارێزێت. لە ئێستادا پشکنین و سەرلەنوێ پشکنینەوەی بەھاکان، ئەو ئەرکە تازیەیە کە مرۆڤ لەو ناوچەیەی ئێمەدا پێویستی بەجێبەجێکردنیەتی. بە تایبەتی دوای ئەوەی لەشکرێک لە چاوساغی دینیی وخواجەی ئەخلاقیی و قارەمانی سیاسیی درۆزن دروستبوون کە دین و ئەخلاق و سیاسەتکردنی خۆیان، گۆڕیوە بۆ بنەما و ژێرخانی سەرجەمی ئەو بەھایانەی کە پێویستە ھەمووان لە سایەیاندا بژین و ھەناسەبدەین. ڕەخنەکردن ئەرکی ژمارە یەکی مرۆڤە. ئاخر لە پەیوەندیدا بە مرۆڤ و کۆمەڵگاوە ھیچ پرسیارێک خاوەنی یەک وەڵام نییە. لە بواری ئینسانناسیی و کۆمەڵناسیدا دوو زائید دوو یەکسان نییە بە چوار، بەڵکو یان زیاترە یان کەمترە، لە چوار. پرسیاری زانستە سروشتتەکان دەشێت یەک وەڵامی ڕاستەقینەیان ھەبێت، بەڵام پرسیار سەبارەت بە مرۆڤ وکۆمەڵگا ھەرگیز یەک وەڵامی ڕاستەقینەیان نییە. ھەمیشە زیاد لە وەڵامێک ھەیە و زیاد لە بۆچوونێک سەبارە بە مەسەلەکان، لەئارادایە. ئەگەر وەڵام لە زانست‌دا تاکە وەڵام بێت و قبووڵی شەریک بۆپیەداکردن نەکات، ئەوابەبێ پەیداکردنی شەریک بۆ وەڵامی پرسیارەکانی مرۆڤ و پرسیارەکانی کۆمەڵگا، دەکەوینە بەردەم مەترسیی و پەلاماری موقەدەسە جیاوازەکانەوە، کە دەشێت بەناو کوشتن و وێرانکردنی ژیانی ملیۆنان مرۆڤدا تێپەڕێت. لە بواری مرۆڤ وکۆمەڵگادا لەباتی موقەدەسێک چەندان موقەدەس و لەباتی وەڵامێک چەندان وەڵامی جیاواز و دژ و ناکۆک بەیەک، ھەن. ھەموو ئەوانەی پێیانوایە کە دەزانن چی بە ڕەھایی باش و گونجاوە، کام رێگا تاقە ڕێگایە و چ تێگەیشتنێک دواھەمین و راستترین تێگەیشتنە، زۆرجار جگە لە ڕق و بوغز و بەدگومانیی، بەرامبەر بەوانەی لە خۆیان ناچن، ھیچ بەرھەمھێکی دیکەیان نابێت. ئەوانەی دەزانن دواھەمین چارەسەر چییە، تاقە رێگای ڕاستەقینە کامەیە، دواھەمین داوەریکردن کام داوەریکردنەیە، کەسانی جیاواز لە خۆیان، یان وەک نەیار و دوژمن و ناپاک دەبینن، یان وەک پیلانگێڕ و ھەڕەشە و مەترسیی، یان کافر و بێ‌دین و بێئەخلاق، یان لە باشترین حاڵەتدا وەک گەمژە و نەزان و جاھیل. وڵاتی ئێمە پڕیەتی لە موتڵەقگەرای ھەمەجۆر کە کەسانی لەخۆیان نەچوو بە ”مرۆڤی ھەڵە“ دەزانن، ھەڵەیەک کە دەبێت ”ڕاست“بکرێتەوە، ئەمانە ھەم لەناو سیاسەت و ھەم لەناو دین و ھەم لەناو ئەخلاق و ھەم لەناو فیکریشدا ئامادەن.
(دره‌و): نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران. هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) له پشكی یه‌كێتیی و (مسته‌فا سه‌ید قادر) له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوڕێیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌م سه‌ردانه‌دا. له حكومه‌تیش، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به‌شداره، ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی له كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی ئه‌منییه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تیش كه‌یسی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و لیستی داواكراوانی ئه‌و حزبانه له‌لایه‌ن تارانه‌وه. فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌ندامن له وه‌فده‌كه‌دا. بڕیاره نێچیرڤان بارزانی هه‌ریه‌كه له عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆمار‌و محه‌مه‌د باقر قاڵیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ببینێت. سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا یه‌كه‌م سه‌ردانه، له‌م ماوه‌یه‌دا ئێران دووجار هێرشی موشه‌كی كردوه‌ته‌سه‌ر هه‌ولێر به‌به‌هانه‌ی بوونی بنكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل. نێچیرڤان بارزانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌كو سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندی له‌نێوان پارتی و ئێران ته‌ماشا ده‌كرێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی ئاڵای كوردستانیان داناوه، به‌ڵام هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئێران له پێشوازی سه‌رۆكی هه‌رێم له فڕۆكه‌خانه نه‌بینرا. سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سیڤی نێچیرڤان بارزانیدا باسی له‌وه‌كردووه، نێچیرڤان بارزانی بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی تاران دەستی بە خوێندن کردووە، بەهۆی هەندێک هۆکاری سیاسی و تایبەته‌وه نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات، به‌ڵام زمانی فارسی به پاراوی ده‌زانێت. هێشتا دیارنییه ئایا فارسییه پاراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌رگایه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن له‌نێوان پارتی و ئێران ده‌كاته‌وه یاخود ته‌نیا سه‌ردانێكی ته‌كتیكییه بۆ تێپه‌ڕاندی قۆناغی ئێستا. سه‌ردانه‌كه له‌كاتێكدایه، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ته‌واو كردووه‌و بڕیاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له تاران بڕیاره‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت. له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی رووی له تاران كردووه، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له ئیماراتی عه‌ره‌بی بینراو له‌رێگادایه به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. یه‌كێتیی دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئه‌م دژایه‌تییه تا كوێ ده‌ڕوات، یه‌كێتیی له حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه یاخود نا؟
درەو: لەماوەی (10) ساڵی رابردوودا (2015 - 2024) حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا (2) ساڵ موچەی بەتەواوی داوە (8) ساڵ موچەی بە لێبڕین و پاشەكەوتەوە خەرجكردووە، (45%)ی مانگەكان موچەی بەتەواوی داوەو (55%) مانگەكان موچەی نەداوە یان بە لێبڕین و پاشەكەوتەوە خەرجیكردووە، مێژووی (10) رابردووی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ موچەخۆران وای كردووە بەشێك لەو موچەخۆرانەی "هەژماری من" رەتدەكەنەوە دەڵێن: متمانەمان بە حكومەتی هەرێم و هەر پرۆژەیەك نیە كە ئەو سەپۆرتی بكات بۆ موچە، لەگەڵ هەر پرۆژەیەكین لە دەرەوەی دەستی حكومەتی هەرێم بێت، بەپێی راپرسیەكی ئەلكترۆنی سایتی (درەو) (74%) دژی پرۆژەی (هەژماری من) و (23%) لەگەڵ پرۆژەی (هەژماری من)ن، (3%) بڕیاریان نەداوە. سەرەتای مانگی نیسانی رابردوو دەستەی مامۆستایانی ناڕازی هەڵمەتی واژۆكۆكردنەوەیان دەستپێكرد بۆ رەتكردنەوەی "هەژماری من" توانیان لەماوەی هەفتەیەكدا (100) هەزر واژۆ كۆبكەنەوەو دواتر گەیاندیانە (دادگای فیدراڵی و وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق) لە كۆتایی مانگی نیسانیش لە پەرلەمانی عێراق (86) واژۆی پەرلەمانتاران كۆكرایەوە بۆ رەتكردنەوەی "هەژماری من". حكومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر "هەژماری من" بە نوسراو سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمیان ئاگاداركردووەتەوە بەوەی هەموو موچەخۆرێك دەبێت "هەژماری من"ی هەبێت. دوای بڵاوكردنەوەی چەند بەڵگەنامەیەك لە (درەو) سەبارەت بە نوسراوی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رازی بوون بە (تەوتین)ی موچە لە رێگەی بانیكی (TBI) بەڵام سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هیچ فشار‌و بارودۆخێكدا پاشەكشە لە (هەژماری من) ناكات و وەك خۆی جێبەجێی دەكات، دەبێت هەموو موچەخۆرێكی هەرێم هەژماری منی هەبێت چونكە ئارەزوو مەندانە نیەو هەر موچەخۆرێك "هەژماری من"ی نەبێت دواتر موچە وەرناگرێت. بەپێی راپرسیەكی (درەو) كە لە سۆشیال میدیای (درەو) ئەنجامیداوەو پرسیارێكی ئاراستەی موچەخۆرانكردووە سەبارەت بەوەی (متمانەت بە كامیان هەیە، هەژماری من یان تەوتینی موچە لەبانكەكانی عێراق). بەپێی ئەنجامی راپرسیەكە كە لە چەند كاتژمێریكدا (3220) كەس بەشدارییان تێداكرد ئەنجامەكەی بەم شێوەیە بوو: - (74%) پرۆژەی "هەژماری من" رەت دەكەنەوە - (23%) لەگەڵ پرۆژەی"هەژماری من"ن - (3%) لەگەڵ هیچ پرۆژەیەكیان نین. (درەو) گفتوگۆی لەگەڵ چەند مامۆستایەكدا كرد كە پرۆژەی "هەژماری من" رەتدەكەنەوەو متمانەیان پێی نیە، ئەوان ئاماژەیان بەوەكرد مەسەلەكە پەیوەندی بە باش و خراپی "هەژماری من" نیە، بەڵكو پەیوەندی راستەوخۆی بە (متمانە)ەوە هەیە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسی موچەدا، ئەوان دەڵێن: متمانەمان بە هیچ پرۆژەو سیستەم و بانكێك نیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیخاتە روو سەبارەت بە موچە. بەپێی لێكدانەوەكانی (درەو) لە ماوەی (10) ساڵی رابردوودا (2015 - 2024) كە دەكاتە (108) مانگ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە موچەی دابەشكردووە: - (49) موچەی بەتەواوی خەرجكردووە. - (15) موچەی بەتەواوی خەرجنەكردووەو پاشەكەوتی كردووە - (44) موچەشی بە چارەكە موچەو لێبڕینەوە خەرجكردووە. واتا لەكۆی (108) مانگ تەنیا (49) مانگ موچەی بەتەواوی خەرجكردووە كە دەكاتە (45%) و (59%) مانگ موچەی خەرجنەكردووەو یان بە لێبڕین و چارەكە موچەوە خەرجكردووە: لە ماوەی (10) ساڵی رابردوودا (2015 - 2024) حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا ساڵی (2019) و (2022) موچەی بە تەواوی داوە ئەگەرنا: - ساڵی 2015: حكومەتی هەرێم (4) موچەی پاشەكەوت كردووە - ساڵی 2016: حكومەتی هەرێم (12) موچەی بە چارەكە موچە دابەشكرد. - ساڵی 2017: حكومەتی هەرێم (11) موچەی بە چارەكە موچە دابەشكرد و موچەیەكی بەتەواوی پاشەكەوت كرد. - ساڵی 2018: حكومەتی هەرێم (11) موچەی بە چارەكە موچە دابەشكرد و موچەیەكی بەبێ پاشەكەوت خەرجكرد. - ساڵی 2019: حكومەتی هەرێم (12) موچەی بەتەواوی خەرجكرد. - ساڵی 2020: حكومەتی هەرێم (7) موچەی بەتەواوی پاشەكەوت كرد، (1) موچەی بەتەواوی خەرج كرد و (4) موچەی بە لێبڕینی (21%) خەرجكرد. - ساڵی 2021: حكومەتی هەرێم (6) موچەی بەتەواوی خەرجكرد، (6) موچەی بە لێبڕینی (21%) خەرجكرد. ساڵی 2022: حكومەتی هەرێم (12) موچەی بەتەواوی خەرجكرد. - ساڵی 2023: حكومەتی هەرێم (9) موچەی بەتەواوی خەرجكرد و (3) موچەی بەتەواوی پاشەكەوتكرد.
(درەو): چەند رۆژێكە هەواڵی بلۆككردنی زیاتر لە (200) ملیۆن دۆلاری یەكێتی لە دوبەی بڵاوبووەتەوە، بۆ رەتكردنەوەی راستی ئەو هەواڵانەو قەدەغەكردنی گەشت لێییان، شێخ ئەحمەدی نۆكان و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ئیماراتەوە دەركەوتن. میدیاكانی یەكێتیی رایانگەیاند، وەفدێكی بازرگانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە پێكھاتووە لە (شێخ ئەحمەد حەمە كەریم)و (ھاوڕێ شێخ دارۆ) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی سەردانی ئیماراتیان كردووە. بەپێی قسەی میدیای یەكێتیی، لەم سەردانەدا وەفدی یەكێتی یەكێتی "چەند گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان واژۆكرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و بونیادنانی چەند كارگەیەك لە بواری خۆراك". شێخ ئەحمەدی نۆكان و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری لە ئیمارات "لەگەڵ چەندین كۆمپانیای بازرگانیی نێودەوڵەتی و سەرمایەداران كۆبونەتەوە بۆ ئەوەی سەرمایەدارانی بیانی سەرمایەكانیان لە ھەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بخەنەگەڕ". ئیدارەی گشتی یەكێتیی كە لەدوای كۆنگرەی پێنجەمەوە ناوی لێنراوە (مەكتەبی دارایی)، كەمتر كار‌و چالاكییەكانی خۆی بڵاودەكاتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە هەموو پرۆژەیە لە سنوری دەسەڵاتدارێتیی یەكێتیی بە فیلتەری ئەم مەكتەبەدا تێدەپەڕێت. بڵاوكردنەوەی هەواڵی سەردانی وەفدی بازرگانی یەكێتیی بۆ ئیماراتی عەرەبی لەم كاتەدا، دوای ئەو هەواڵانە دێت كە لەبارەی بلۆككردنی بڕی 200 ملیۆن دۆلاری یەكێتیی لە دوبەی و قەدەغەكردنی گەشتكردنی هاوڕێ دارۆ شێخ نوری بۆ ئیمارات بڵاوبوونەتەوە، مەكتەبی دارایی یەكێتیی لەرێگەی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵ و وێنەكانی سەردانی وەفدەكەوە دەیەوێت راستی ئەو هەواڵانە لەبارەی بلۆككردنی پارەكانەوە بڵاوكراوەتەوە رەتبكاتەوە.
(دره‌و): بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی ده‌چێته ئه‌مریكا، نێچیرڤان بارزانیش به‌نیازی سه‌ردانی ئێرانه، هه‌ڵبژاردن ئاڕاسته‌ی پارتی و یه‌كێتیی له‌نێوان تاران و واشنتۆندا ده‌گۆڕێت. نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، بافڵ تاڵه‌بانی بە سەردانێکی رەسمی دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌م سه‌ردانه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو لەناویاندا وەزارەتی دەرەوەو کۆنگرێسی ئەمریکاو ناوەندەکانی توێژینەوە ئەنجام دەدات. به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن، بافڵ تاڵه‌بانی له به‌غداد له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دومی سوننه‌كان كۆبووه، سودانی له راگه‌یه‌ندراوی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ پرسی سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان نه‌كرد، به‌ڵام حه‌لبوسی رایگه‌یاند یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی پرسی هه‌ڵبژاردن بووه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، به‌مدواییه سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه شیعه‌كانی عێراقی قایل كردووه به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه بریاری 10ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێشوه‌خته پارتی له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆی كردووه‌و بڕیاره به‌مزوانه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ واشنتۆن، نێچیرڤان بارزانیش بگاته تاران. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ واشنتۆن بێئومێدبوون بێت له ئێران، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی دوای چه‌ندین ساڵ بۆ تاران، كرانه‌وه‌یه‌كی نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و ئێران‌دا، واتا پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاڕاسته‌ی پارتی و یه‌كێتیی له‌نێوان تاران و واشنتۆندا ده‌گۆڕێت. هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانیش (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بوو، ئه‌مه سه‌رۆكی هه‌رێمی ناچار كرد دواتر سێ مه‌رسومی تر بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات، مه‌رسومی چواره‌می سه‌رۆكی هه‌رێم كه سازدانی هه‌ڵبژاردنه له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هێشتا به‌ركاره، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت به مه‌رسومێكی نوێ هه‌ڵبژاردن دوابخات، به‌تایبه‌تیش كه پارتی له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن كشاوه‌ته‌وه. یه‌كێتیی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان نه‌گه‌یشته رێككه‌وتن، پرسی هه‌ڵبژاردنی برده به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای یه‌كێتیی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستانی گۆڕی، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی له (یه‌ك بازنه)ییه‌وه كرد به (فره بازنه)و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانیشی دایه ده‌ست كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌م بڕیاره پارتی نیگه‌ران كرد، ئاماده نییه به‌م هاوكێشه نوێیه بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیی كه بۆ جاری یه‌كه‌م له ساڵی 1992وه تائێستا یاسای هه‌ڵبژاردنی به‌وشێوه‌یه گۆڕیوه كه خۆی ده‌یه‌وێت، ئاماده نییه بچێته دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی بڕیاریداوه هه‌ڵمه‌تێكی یاسایی و دیپلۆماسی رێكبخات بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ واشنتۆن، له‌چواچێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كه‌دایه، بۆ هه‌وڵه یاساییه‌كه‌ش هێشتا دیار نییه ئایا ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتیی سكاڵای خۆی ده‌باته‌وه به‌رده‌م دادگای فیدراڵ یاخود نا. پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێی وابوو ئێران له پشت بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه‌یه بۆ گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌وشێوه‌ی كه یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت، بۆیه له‌بری یه‌كێتیی، دانوستانی له‌گه‌ڵ تاران ده‌ستپێكرد، یه‌كێتیش كه گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه، بۆ گێمی دووه‌م ده‌یه‌وێت رێگای واشنتۆن تاقی بكاته‌وه‌و په‌یامێكی ناڕه‌زایه‌تیش به تاران بدات. به‌گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ده‌بێت رۆژی 10ی ئه‌م مانگه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات، به‌ر له‌م واده‌یه ده‌بێت نێچیرڤان بارزانی وه‌كو ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داناوه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخات، چونكه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تائێستا نه‌چووه‌ته ژێر باری دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی رانه‌گرتووه. سه‌رۆكی هه‌رێم به‌نیازه له‌م هه‌فته‌یه‌دا لایه‌نه سیاسییه‌كان بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتیی و به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر ئاماده نین به‌شداری له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا بكه‌ن و پشتیوانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌رببڕن. دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ یاخود ساڵی داهاتوو، ئه‌و سوده‌ی بۆ پارتی ده‌بێت لانی كه‌م كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رپه‌ره‌شتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان نه‌كات، چونكه ئه‌م كۆمسیۆن له رۆژی 7ی ته‌موزی ئه‌مساڵدا واده‌ی یاسایی كۆتایی دێت و پێشبینی ناكرێت په‌رله‌مانی عێراق جارێكی تر بۆی درێژبكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی عێراقیش ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌مدایه‌و لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كه كوتله‌ی زۆرینه‌ی ناو په‌رله‌مانن، دیانه‌وێت له‌به‌ر رۆشنایی بڕیارێكی دادگای فیدراڵیدا سه‌رله‌نوێ و له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌كه‌ی پشك پشكینه‌ی حزبی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستبكه‌نه‌وه‌و له‌م كۆمسیۆنه‌ی ئێستا رازی نین كه دادوه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له‌سه‌رده‌می ئه‌م كۆمسیۆنه‌دا لایه‌نه‌كانی نزیك له ئێران له هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری 2021دا روبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ره‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دردا. كۆمسیۆنی ئێستای عێراق دادوه‌رێكی سنوری پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پارتی له رێكاره‌كانی ئه‌م كۆمسیۆنه بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان رازی نییه، بۆیه پارتی ئه‌گه‌ر به دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌توانێت بڕیاره‌كانی دادگا سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت، لانی كه‌م ده‌توانێت كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت، هه‌رچه‌نده تێبینییه‌كانی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان زیاتر له‌پرسی كۆمسیۆن و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كورسی "كۆتا" پێكهاته‌كانیش ده‌كات.
درەو: سەرچاوە: پێگەی الطاقة عێراق بەنیازە كێڵگەی غازی مەنسوریە لەپارێزگای دیالە پێشبخات, كە بەدووەم گەورترین كێڵگە غازییەكان دادەنرێت, لە دوای كێڵگەی عوكاز لە پارێزگای ئەنبار, یەدەگی كێڵگەی غازیی مەنسوریە بە نزیكەی (4.5) تریلیۆن پێی سێجای پێوانەیی مەزەندە دەكرێت, پێشبینی دەكرێت پێشخستنی ئەو كێڵگەیە, نزیكەی (1000) میگاوات كارەبا بەگەڕبخات. درەو: هەوڵەكانی پێشخستنی كێڵگەی غازی مەنسوریەی عێراقی بەردەوامە, بەهۆی بایەخی گەورەی و ئەو یەدەگە زەبەلاحەی هەیەتی, ئەوەش وایكردووە, بەغداد هیوای زۆری لەسەر هەڵچنێت, بۆ دابینكردنی وزەی پێویست بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا. هەنگاوەكانی پێشخستنی ئەو كێڵگە غازیە, روبەڕوی ئاستەنگی زۆر بووەوە, كە خۆی لە راگرتنی رێككەوتنی پێشخستنیدا بینیەوە لەگەڵ كۆمپانیای (سینوبك)ی چینی لە ساڵی (2023)دا, پێشتریش لەگەڵ هاوپەیمانی (3) كۆمپانیا بە سەرۆكایەتی كۆمپانیای (تەباو)ی توركی لەساڵی (2020)دا. وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئێستادا تاوتوێی پلانێك دەكات بۆ خستنەڕووی پێشخستنی كێڵگەی مەنسوریەی عێراقی زەبەلاح, لە گەڕی گرێبەستی رێپێدانێكی نوێ‌دا. هاتف سەهر میشعەل, ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: چاوەڕواندەكرێت گەڕی حەوتەمی رێپێدان دەستپێبكات, كە تایبەت دەبێت بە هەردوو كێڵگەی مەنسوریەو عوكاز, بەتایبەت بەهۆی بوونی چەندین كۆمپانیای نێودەوڵەتی لەهەردوو پارێزگای دیالەو ئەنبار. داتاكانی كێڵگەكە كێڵگەی مەنسوریەی غازی, دەكەوێتە پارێزگای دیالە, لەسەر روبەڕی زیاتر لە (140) كیلۆمەتر چوارگۆشە, درێژەكەی (20) كیلۆمەتر زیاترە, پانیەكەشی (4) كیلۆمەترە. یەدەگی كێڵگەی غازی مەنسوریەی عێراقی بە نزیكەی (4.5) تریلیۆن پێی سێجای پێوانەیی مەزەندە دەكرێت, بەدووەم گەورە كێڵگەی غازی دادەنرێت, لەدوای كێڵگەی عوكاز لە پارێزگای ئەنبارو, پێشبینی دەكرێت پێشخستنی غازی ئەو كێڵگەیە, نزیكەی (1000) میگاوات كارەبا بەگەڕبخات. كێڵگەكانی غازی مەنسوریە لەمانگی ئازاری (2023)دا, سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست ئاشكرایكرد, دەستكراوە بە ئامادەكردنی ژێرخان و رێوشوێنە ئەمنیەكان بۆ گەورەترین دووبیری كێڵگەی غازی مەنسوریە, كە دەگاتە قەزای عوزێم, لەباكوری خۆرهەڵاتی پارێزگای دیالە, نزیك سنوری عێراق ئێران. كۆمپانیاكە فەرمانیكردووە بە تەواوكردنی پرۆژەكانی ژێرخان بۆ هەردوو بیری (خەشم ئەلئەحەمەرو ئەلجەمر), كە سەربە كێڵگەی غازی مەنسوریەن. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: روپێوی مەیدانی بۆ هەردوو بیرەكە ئەنجامدراوە, لەڕێگەی لیژنەیەكی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیالەو كۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست, بۆ دانانی پلانی ئەمنیی و هونەری, وەك ئامادەكاریەك بۆ دەستكردن بەكاركردن تیایدا, لەلایەن كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانەوە. بیری (خەشم ئەلئەحمەر) یەدەگێكی بێشوماری غازی سروشتی كوالیتی بەرزی تیادایە, كە بە ناودارترین و دیارترین بیری غازی دادەنرێت, توانای كارپێكردنی وێستگەی مەنسوریەی غازی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی (700) مێگاوات كارەبا بۆ ماوەی زیاتر لە (100) ساڵ. پێشخستنی كێڵگەی غازیی مەنسوریە وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەكی پێشویدا رایگەیاند: ئامانج لە پرۆژەی پێشخستنی كێڵگەی مەنسوریەی عێراقی, دابینركردنی پێداویستیە ناوخۆییەكانە لە غاز, بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ ئەو وێستگا كارەباییانەی بە غاز كاردەكەن و, كەمكردنەوەی هاوردەكردن و بەهێزكردنی داهاتە داراییەكان و چالاككردنی جوڵەی ئابوری لە پارێزگای دیالە. وەزارەتی نەوت راشیگەیاند: كێڵگەكە لە چوارچێوەی گەڕی سێیەمی رێپێدان لە ساڵی (2010) خراوەتەڕوو, كە هاوپەیمانی كۆمپانیاكانی (تەباوی توركی, كوەیت ئینەرجی, كۆكازی كۆری) گرێبەستەكەیان بەدەستهێنا, بەڵام پاشگەزبونەوە لە دەستكردن بە پرۆژەی پێشخستن, بەهۆی ئەو دۆخە ئەمنییەی كە پارێزگاكە بەخۆیەوە بینی لە ساڵی (2014)دا. وەزارەتی نەوتی عێراق, كێڵگەی غازی مەنسوریەی خستووەتە كێبڕكێوە, پاڵپشت بە بڕیاڕی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(270) بۆ ساڵی (2019) بۆ پێشختنی كێڵگەكە بە توانای نیشتمانی و بەشداری یەكێكە لە كۆمپانیا جیهانیەكان(51% بۆ كۆمپانیای نەوت ناوەڕاست و 49% بۆ كۆمپانیا بیانیەكە). لەسەر ئەو بنەمایە, وەزارەتی نەوت دەستیكردووە بە رێكخستنی گەڕی كێبڕكێ, بۆ پێشخستنی كێڵگەی غازی مەنسوریەو رێوشوێنە پێویستیەكان لەوباریەوە گیراوەتەبەر, هەنگاوەكانی دیاركردنی ژمارەیەك لەو كۆمپانیا جیهانیانە لەخۆ دەگرێت كە مەرجەكانیان تیادایە, لەگەڵ بانگهێشتكردنیان بۆ بەشداریكردن لە پێشسختنی كێڵگەكە, كە ژمارەیان (16) كۆمپانیا بووە, (9) كۆمپانیا خواستیان دەربڕیوە بۆ پێشخستنی كێڵگەكە, دیارترینیان (پترۆفاك, سینوبك, غازبرۆم, تۆتاڵ, بی بی ئێل ئاسیا, جیرا ئینەرجی گروپ). لە (20)نیسانی ساڵی (2020)دا, پرۆژەی پێشخستنی كێڵگەی غازی مەنسیوریە درا بە كۆمپانیای (سینوبك)ی چینی, كە كۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست خاوەنی رێژەی (51%)و (سینوبك) خاوەنی (49%)ی پرۆژەكە دەبێت, بە وەبەرهێنانی سەرەتایی (300) ملیۆن پێ سێجای رۆژانە وەك ئەوەی بڕیاری لێدراوە. عێراق لەمانگی تشرینی یەكەمی (2020) ئەو گرێبسەتەی هەڵوەشاندەوە كە لەگەڵ هاوپەیمانی (3) كۆمپانیاكە واژوی كردبوو, كە لەلایەن كۆمپانیای تەباوی توركیە سەرۆكایەتی دەكرا, بۆ پێشخستنی كێڵگەی غازی كۆمپانیاكەو, بڕیاریدا كۆمپانیا جیهانیەكان بانگهێشت بكات بۆ تەواوكردنی پرۆسەی پێشخستنی.
درەو: ڕاپۆرتی دەرەج میدیا نوسینی؛ سەڵاح حەسەن بابان لەسەر زەوی کەوتووەو بەهۆی ئازارە توند‌و قوڵەکانییەوە دەتلێتەوە، بە دەستێکی توند گەرووی خۆی دەگرێت و پێش ئەوەی دەستەکەی دیکەی بە توندی بکێشێت بە زەوییەکەدا، بە پەنجەکانی ئاماژە بۆ پەرداخە ئاوەکەی سەر مێزەکەی نزیکی دەکات و براکەشی بە خێرایی پێی دەدات. دوای خواردنەوەی چەند قومێک لە ئاوی پەرداخەکە، عوسمان محەمەدی تەمەن (42 ساڵ) بە زمانێکی تێکشکاو کە بە زەحمەت دەتوانی تێی بگەی وتی "وەک تێزاب بە قوڕگمدا چووە خوارەوە" ئەو پیشەی میکانیکی ئۆتۆمبێلەو تووشبووی شێرپەنجەیە، لە قەزای کەلار دەژی و ناوچەکەی پاڵاوگەی نەوتی سەرەتایی زۆری تێدایە. دوای ئەوەی هەناسەیەکی قووڵ هەڵدەکێشێت، دووبارەی دەکاتەوە، هەوڵدەدات ئەو وشانە بدرکێنێت؛ "چیتر هێزم نییە بەرەنگاری ببمەوە...تا نەمکوژێت جێم ناهێڵێت...هیچ دەربازبوونێکی نییە". لە نیوەی دووەمی ساڵی (2018)، بە شێوەیەکی لە ناکاو، گەرووی عوسمان توشی ئازارێکی نائاسایی دەبێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان، پزیشکەکان ناچاربوون ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە ببنەوە کە تووشی "شێرپەنجەی غودە"ی پلە دوو بووە. بەم شێوەیە ژیانی ئاسایی "وەستا عوسمان" کە وەستایەکی ناسراوی چاککەرەوەی ئۆتۆمبێلە لە کەلار، لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا هەڵگەڕایەوە، بە تەواوی توانای کارکردن لەدەست دەدات، بەردەوامی زنجیرە بێکۆتاکانی چارەسەریش، نەخۆشخانە جێگەی نیشتەجێبوونی ئەوە دەگرێتەوەو بە ئاستەم نەبێت ناتوانێ جێی بهێڵێت. پشکنینە وردەکان ئەوەیان دەرخستبوو کە (21) گرێی شێرپەنجەیی لە ملیدا دەرکەوتووە، ئەو سەرکەوتوو بووە لە لابردنی (19) گرێیان بە نەشتەرگەری ئاڵۆز و مانەوەی (2) گرێی شێرپەنجەیی بە قەبارەی (4-5 ملم) کە هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی جێهێشبوو، وەک پزیشکەکان پێیان وتووە. عوسمان لەدوای دەرکەوتنی نەخۆشییەکەیەوە "بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە" بەردەوام بووە لەو گەشتە دوور و درێژ و گرانبەهایەی چارەسەر لە سێ وڵاتی تورکیا، ئێران و هیندستان وەریگرتووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، هەست بە بێزاری و بێهیواییەکی گەورە دەکات، کاتێک لە هەر گەشتێکی چارەسەری دەگەڕێتەوە، دەبینێت هەوری دوکەڵ لە پاڵاوگەکانی نەوتەوە بەرز دەبێتەوە، کە هەندێک جار هەورەکان بە ژەهرەکانیان ناوچەکانی نیشتەجێبوونی دادەپۆشن. دلێر دەرچووی زانکۆ و شۆفێری تەکسییە یاوەری کردین لە گەشتێکدا بۆ پاڵاوگەکانی نەوت لە ئیدارەی گەرمیان "شارچکەی کەلار" پێی وتین، لەم ناوچە هەشت کێڵگەی نەوت هەیە کە ژەهرەکانیان بەم ناوچەیەدا بڵاودەکەنەوە. بە دەنگێکی کەمێک بەرزترەوە، لەکاتێکدا پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەی دادەخست و ئاماژەی بە تارێکی دوکەڵی ڕەش کرد کە بە ئاسۆیی درێژ بووبوویەوە، "ئەمانە بە دوکەڵەکەیانەوە کە ئاسمان دادەپۆشێت، ئەوانەن کە دەمانکوژن، نەخۆشەکان چۆن شفایان بۆ دێت کە هەوری ژەهراوی دەوری دوان؟" کاتێک ئارەقەی نێوچەوانی دەسڕییەوە؛ وتی "ئێمە جگە لە زیان سودێکمان لێوەرنەگرتوون، تەنانەت زەوییە کشتوکاڵییەکانیشمان زیانیان پێگەیشتووە". عوسمان تاکە توشبووی خێزانەیان نیە، بەڵکو هەشتەمیانە! دوو لە براکانی بە هەمان شێوە توشبووی نەخۆشییەکەن یەکێکیان تەمەنی 43 ساڵە و ئەوی دیکەیان تەمەنی 42 ساڵە، ئەمە جگە لە (7) کەسی دیکەی خێزانەکەیان کە پێکهاتوون لە منداڵی براو خوشک و کەسە نزیکەکانیان، کە هەموویان لە هەمان ژینگەی کوشندەدا دەژین، وەک خۆی باسی دەکات: "ئەگەر پشکنینی ورد ئەنجام بدرایە لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە، ڕادەی ئەو کارەساتەمان بۆ دەردەکەوت کە لەژێریدا تووشی دەبین، پاڵاوگە سەرەتاییەکانیش شەو و ڕۆژ ژەهرەکانیان بەبێ چارەسەرەێک دەخەنە نێو ژینگەوە". بەرزبوونەوەی خێرای تووشبوونی شێرپەنجە لە ساڵی 2019، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (7 هەزار و 831) حاڵەت، هەروەها لە ساڵی (2020) و کاتی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا ژمارەی توشبووان کەمکردووە بۆ (6 هەزار و 293) کەیسی تۆمارکراو، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کوردستان، هاوکات دابەزینی ئاستی سەردانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشکییەکان و کەمبوونەوەی جوڵەی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام. بەڵام تووشبووانی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان کە ژمارەی دانیشتووانی بە (6 ملیۆن) کەس دەخەمڵێندرێت، لە ساڵی 2021 دا جارێکی تر بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە (8 هەزار) کەیس، لە ساڵی (2022)دا (9 هەزار و 61) حاڵەت و لە ساڵی (2023)دا جارێکی تر بەرزتربووتەوە بۆ (9 هەزار و 911) حاڵەتی نوێی تووشبووی دەستنیشانکراو. بەپێی و ئەو ئامارانە بێت، بەگوێرەی ستانداردەو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە هەر (100 هەزار) کەسێک (191) حاڵەتی شێرپەنجە دەستنیشان دەکرێن و بەڵام لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر (100 هەزار) کەس (151) حاڵەتی شێرپەنجە دەستنیشان دەکراوە، بەڵام ساڵانە نزیکەی (10 هەزار) حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێت و ڕێژەی زیادبوونی ساڵانەش لەگەڵ ڕێژەی دانیشتوان ناگونجێت ڕوو لە زیادبوونن، شارەزایان پێیان وایە، لەبەر ڕۆشنایی نەبوونی نەخۆشخانەی تایبەتمەند و سەختی بەدەستهێنانی هەندێک چارەسەری پێویست، هەرێمەکە دەخاتە دۆخێکی سەختەوە. ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن لە ماوەی ساڵی (2012 تا 2023) (81 هەزار و 62) حاڵەتی تووشبوون دەستنیشانکراون. بەرپرسێکی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی کوردستان، دکتۆر چنار عەلی دەڵێت، تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە پلەی یەکەمی تووشبووانی شێرپەنجە دێن لە هەرێم، دواتر شێرپەنجەی قۆڵۆن، پاشان سییەکان، پێست، گرێ لیمفاوی، پرۆستات، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی مێشک، دەمار، غودەی دەرەقی و شێرپەنجەی دەم و پووک. ئەو ناوچانەی توشبوونی بە شێرپەنجەی تێدا چڕبووتەوە پزیشکان دووپاتی دەکەنەوە کە ئامارێکی سادەی ناوچەیی بۆ تووشبووان، نەخشەیەکی دابەشبوونی تووشبوونەکان لە کوردستان ئاشکرا دەکات، ئاماژەش دەبێت بۆ چڕبوونەوەیان لەو ناوچانەی کە بەدەست ڕێژەی بەرزی پیسبوونی ژینگەوە دەناڵێنن سەرچاوەکەشی بونی کێڵگە و پاڵاوگە نەوتییەکانن. بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕاستییە، سەرەڕای سەختی دەستکەوتنی زانیاری ورد لەسەر کەسانی تووشبوو و لەسەر ئاستی ناوچەکان، نەبوون و دەستنکەوتنی بەڵگەنامەی پێویست لە دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، نمونە (عەینە)یەکی هەڕەمەکیمان لەو کەسە تووشبووانە وەرگرت کە لە "نەخۆشخانەی هیوا" لە سلێمانی تۆمارکراون، کە گەورەترین سەنتەری تایبەتمەندە بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان. نمونەکە (50) کەسی تووشبوو بە نەخۆشییەکە، لە هەردوو ڕەگەز و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە، کە (30) کەسیان لە ڕەگەزی نێرن، لەو ژمارەیەش (20) یان تەمەنیان لە خوار (45) ساڵەوە بووە و (10) کەسیان تەمەنیان لە سەرووی (45) ساڵەوە بووە، لەگەڵ (20) کەس لە ڕەگەزی مێ کە (10) کەسیان تەمەنیان لە خوار (40) ساڵەوە بووە و ئەوی دیکەیان تەمەنیان لە سەرووی (40) ساڵەوەیە. نمونەکە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک)ی لەخۆگرتبوو، ئەنجامەکانیش دەریانخستووە کە لەسەدا (96%)ی ئەو تووشبووانە بە شێرپەنجە، کێڵگە و پاڵاوگەی نەوت لەنزیک ناوچەو شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە، بە مەودای جیاوازدا. دۆخی تەندروستی ئەوان وەکو دۆخی وەستا عوسمانە، بەو پێیەی ئەویش ماڵەکەی لە ناوچەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار نزیکی یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)). خشتەی ژمارە (1) بەپێی ئەم نمونەیەی وەرگیراوە، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانی هەرێمدایە لە ژمارەی تووشبوون بەشێرپەنجە، دواتر هەولێر و پاشان دهۆک دێت. سەرچاوەیەکی دیکەی مەترسی جگە لە دەردانی گازی پاڵاوگەکانی نەوت کە لە دەرەوەی ستاندارد و ڕێنماییەکان کاردەکەن، پزیشکان و پسپۆڕانی ژینگە هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی دوکەڵ و دەردراوەکانی مۆلیدەی کارەبایی کە لەناو گەڕەکەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڵاوبوونەتەوە، کە سووتەمەنی گازوایلی (گاز) بەرهەمی ناوخۆیی بە تایبەتمەندی زۆر خراپ بەکاردەهێنن. یەکێک لە کرێکارانی بەرهەمهێنانی ئەم مادەیە، باس لەوە دەکات کە لە هەندێک پاڵاوگەی سەرەتاییدا بەرهەم دەهێنرێت، بە تێکەڵکردنی نەوتی ڕەش و رۆنی ئۆتۆمبێلی بەسەرچوو لەگەڵ تێزاب و پێکهاتەی تر، لە پێناو بەرهەمهێنانی بە نرخێکی کەم و خواست و لەسەری بەهۆی هەرزانی نرخەکەیەوە. ئەمەش کە ڕوودەدات جگە لەوەی بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکردنی مەرجەکانی پاراستنی ژینگەیی نیشان دەدات، لە کاتی بەرهەمهێنانی بەرهەمی ئەو پاڵاوگانە و دەردانی دوکەڵی مۆلیدە ئەهلییەکانی کارەبای ناو گەڕەکەکان، سەرەڕای بێتوانایی دامودەزگاکانی حکومەت لە دابینکردنی کارەبای پێویست بۆهاوڵاتیان. سەرچاوەیەکی تری پیسبوون، ئەو جۆری بەنزینەیە کە ئەو پاڵاوگانە بەرهەمی دەهێنن، چونکە لە هەرێمی کورستان زیاتر لە (2 ملیۆن) ئۆتۆمبێل هەیە، زۆرینەیان سووتەمەنی کوالیتی خراپ بەکاردەهێنن کە مەترسی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە. دکتۆر کاروان حەمە ساڵح شارەزای ئابوری، هەروو ماددەی بەنزین و گازوایل، کە بەکاردەبرێن بۆ کارپێکردنی ئۆتۆمبێل و مۆلیدەی کارەبایی ، بێ کوالێتی و تایبەتمەندی خراپیان هەیە و بەبێ چاودێری بەرهەم دەهێنرێن، بێ گومان زیانێکی گەورە بە ژینگە و تەندروستی دەگەیەنن. ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، زیاتر لە 90%ی ئەو گازوایلەی کە بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان بەکاردێت، لە پاڵاوگەکاندا بەرهەمدەهێنرێت بە تێکەڵکردنی نەوتی خاو لەگەڵ رۆنی ئۆتۆمبێل، هەروەها ئەو مادەیەی کە لە ناوخۆدا پێی دەوترێت "نەفتا"، پاشان تێزابی بۆ زیاد دەکرێت بۆ گۆڕینی ڕەنگەکەی لە قاوەیی بۆ زەرد، پاشان بەبازاڕکردنی. کارکردن بە پێچەوانەی یاساوە لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا سەدان پاڵاوگەی نەوتی مامناوەند و بچووک لە هەرێمی کوردستان دامەزرێندراوە، ئەمە جگە لە پاڵاوگە گەورەکان، کە خاوەندارێتییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ حزب و کەسە دەسەڵاتدارەکانی ناو حیزب. لەگەڵ ئەوەی لە دە ساڵی ڕابردوودا پاڵاوگە بچوک و کەم بەرهەمەکان رویان لە پاشەکشەکردووە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە ژمارەیان زیاتر لە (200) پاڵاوگەیە، کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و بەرهەمیان هەیە، وەک ئەوەی پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەم ئاماژەی پێداوە. زۆربەی ئەو پاڵاوگانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی کاردەکەن، بەڵام نەوت لە حکومەت دەکڕن و بەشێوەیەکی سەرەتایی پاڵاوتەی دەکەن، تەنانەت بەلایەنی کەمیشەوە پابەندنین بە کوالێتی و تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکانی بەرهەمهێنان، مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی گشتی جێبەجێ ناکەن، نە لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە شوێنیان گونجاوە، نە لە ڕووی شێوازی کارکردنەوە. لە پارێزگای هەولێر ئەم پاڵاوگانە کەوتوونەتە ناوچەکانی قوشتەبە، گوێر، شەمامک. لە سلێمانی لە ناوچەی "تانجەڕۆ"ی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە بڵاوبووەتەوە. لە دهۆکیش لە ناوچەی "کاشێ" لە ڕۆژئاوای پارێزگاکەدا چڕبوونەتەوە. لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم پاڵاوگانە و زیادبوونی ئەو پیسکەرانەی کە دەیخەنە ناو هەوا و ئەو لێگیراوە نەوتییە خراپانەی کە بەرهەمیدەهێنن، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە بۆ دوو هێندە زیادی کردووە، بەپێی زانیاری و ئاماری دامەزراوە پزیشکییەکان و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژینگە. مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی "ئایندە" بۆ پاراستنی ژینگە، ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرێک لەو پاڵاوگانە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی کاردەکەن، لە نێویشیدا یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008 سەبارەت بە پاراستن و باشترکردنی ژینگە لە کوردستان، کە بە پێی یاساکە هەر کۆمپانیایەک یان پرۆژەیەک کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، دەبێت قەرەبووی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکاتەوە، نیگەرانی خۆی بۆ ئەوە دەربڕی کە ئەمە نزیک لە ڕادەی تەواوەتی جێبەجێ نەکراوە. سەرۆکی ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات لە یەکێک لەو گرفتانەی ئەم پیشەسازییە بەجێی هێشتووە بێ خەمییەتی لە ژینگە و تەندروستی گشتی، نمونەی شێوازی گواستنەوەی نەوتی بە تانکەر و بەشێوەیەکی تەقلیدی لەنێوان پارێزگا‌و شارە جیاوازەکان بەتایبەت لە چەمچەماڵ و دەربەندیخان هێنایەوە، هاوکات ئاماژەی ڕوداوێکی بە پێکدادان کرد کە لە سەرەتای مانگی نیساندا کە لە قەزای دوکان ڕوویدا، بووە هۆی تێکەڵبوونی نەوت بۆ نێو ئاوی دوکان کە سەرچاوەیەکی گەورەی ئاوی خواردنەوەیە، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە زۆرێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە ڕاگیرا. پیسکەرەکانی ئاو و هەوا لە کوردستان ماددەی پیسکەری زۆر لە ئاو، خاک یان هەوادا هەیە، ئەوەی دواییان بە تایبەتی بەڕادەیەکی زۆر ئۆکسیدی گۆگرد، نایترۆجین، کاربۆن و هایدرۆکاربۆنەکانی تێدا بڵاوبووتەوە، لە ئەنجامی ئەو پرۆسانەی پەیوەستن بە سووتانی سووتەمەنی لە پاڵاوگەکان، کێڵگە نەوتییەکان، یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزە و کارگەکان کە پشت بە سووتاندنی سووتەمەنی دەبەستن، ئەمە بە وتەی پسپۆڕێکی زانستی ژینگە مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان، دکتۆر عەبدولموتەلیب رەفعەت سەرحەد. جگە لە پیسکەرەکانی تر، وەک دوکەڵی سووتاندنی پاشماوەی ڕەق بە شێوازی سەرەتایی و دەردانی ئەو دوکەڵ و گازە ڕەهراویانەی بە هۆی بوونی زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل دەردەدرێنە هەوای ناوچەکەوە لە هەرێمی کوردستان. ئەو شارەزایە دەڵێت، "ئەم پیسکەرانە بەشدارن لە زیادکردنی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە و هەندێک نەخۆشی دیکە". سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان عەلی حەمە ساڵح، هەمان بابەتی پشتڕاستکردەوە دەڵیت، "پاڵاوگەکان و ئەو مادەیەی کە بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان لە ناو گەڕەکەکاندا بەکاردەهێنرێت "بە ڕێژەیەکی زۆر زیادیکردووە کاریگەری زۆریان لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە، کە ڕێژەی شێرپەنجەی لەم ساڵانەی دواییدا دوو هێندە کردووە". عەلی حەمە ساڵح ڕوونی دەکاتەوە، بە پشتبەستن بە ڕاپرسی و لێکۆڵینەوە زانستییەکان کە بەدواداچونی بۆ کردووە: "لە ساڵی 2016دا ڕۆژانە 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2022دا رۆژانە بۆ 41 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە بەرزبووەتەوە"، پێشبینیش دەکات "بگاتە 100 حاڵەتی ڕۆژانە لە ساڵانی داهاتوودا ئەگەر سەرچاوەکانی پیسبوون بە چارەسەرنەکراوی بمێنەوە". ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەم کاری پاڵاوگە نافەرمیەکانی نەوت بە "گەندەڵی گەورە" وەسف دەکات، کە لە ڕێگەی کارەکانیانەوە گازوایل بە کوالێتی و تایبەتمەندی خراپ بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی کارەبا بەرهەم دەهێنن، لە کاتێکدا ئەو بەرهەمەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت و لە پاڵاوگە فەرمییەکانی "لاناز، بازیان و کەڵەک" بەرهەمدەهێنرێت بە قاچاخ ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم دەکرێت. عەلی حەمە ساڵح هۆشداری دەدات لە مەترسییە تەندروستییە گەورەکانی ئەو شێوازەی لە بەرهەمهێناندا پشتی پێدەبەسترێت "هەموو ڕۆژێک نزیکەی (5 ملیۆن) لیتر نەوتی سپی تێکەڵ بە پاشماوەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل وهەندێک ماددەی دیکەی پترۆکیمیایی دەکرێت". لە ساڵی 2022 لەگەڵ زیادبوونی گازندەو گەیشتنی گلەیی هاوڵاتیان بە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پیسبوونی ژینگە، عەلی حەمە ساڵح کۆمەڵێک پسپۆڕی ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی تاقیگەیی لەسەر نمونەی ئەو بەرهەمانە و لە تاقیگە پێشکەوتووەکانی تورکیا. هەوڵەکەیان ئەنجامێکی "شۆکهێنەر"ی دەرخستووە ساڵح دەڵێت: "بەهیچ شێوەیەک شیاوی بەکارهێنان نەبوو"، بەکارهێنانیانی بەرهەمەکانی بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان هاوشێوەی "ژەهر خستنە ناو کۆئەندامی هەناسەدانی هاوڵاتیانی ناوچەکە"وە وەسف کرد. ڕشتنی پاشماوەکان بۆ نێو خاک دکتۆر عەبدولموتەلیب سەرحەت جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو کەرەستەو مادانەی دەخرێنە نێو خاکی کوردستانەوە ناوەندو سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەکان. ڕوونیشی دەکاتەوە:"ئەوە ڕوودەدات لەڕێگەی هەڵمژینی گازەکانی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، میسان، هایدرۆجین، کبریتەکان، ئۆکسیدی نایترۆجین، جگە لەو پێکهاتانەی لە نێو دوکەڵەکان بڵاودەبنەوە ڕوودەدات، کاتێک هاووڵاتیان هەڵیدەمژن". زیاتر لەوەش ئەو پسپۆڕە زانستییەی بواری ژینگە، دەڵێت؛ "بەشەکەی تر پەیوەندی بە بەروبووم و خاکی چێنراوەوە هەیە، بە تێکەڵبوونیان لەگەڵ ئاوی سەرزەوی و ڕژانیان بۆ ناو ئاوی ژێر زەوی، بەمەش دەچنە ناو زنجیرە خۆراکیەکانەوە، کە هۆکاری هەڵکشانی زیاترە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکان". ئاماژە بەوەش دەکات، بەپێی یاسای عێراقی سووتاندنی غاز نزیکتر لە (6 میل) لە ناوچەی نیشتەجێبوون قەدەغە دەکات، "بەڵام زۆرینەی کێڵگەکان و پاڵاوگەکان پابەند نین بەو مەودایەوە، هەروەها شێواز و شێوازی زانستی لە فڕێدانی پاشماوەکانیاندا ناگرنەبەر، وەک ئەوەی هەیە دەڕژێتە ناو خاکەوە، لەنێویاندا کانزا قورسە ناسراوەکان هەیە کە دەبێنە هۆی شێرپەنجە، وەک جیوە و رەساس و زرنیخ کە لە پاشماوەی نەوتدا بە ڕێژەیەکی زۆر بوونیان هەیە". سەرحەت جەخت لەسەر مەترسییەکانی پێشێلکردنی مەرجە سەرەتاییەکانی دروستکردن و بونیادنانی پاڵاوگەکان دەکاتەوە، کە گرنگترینیان دوورکەوتنەوەیە لە ناوچەی دانیشتوان و دانەمەزراندنیانە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، ئەمە جگە لە پابەندکردنیان بە کوالێتی و تایبەتمەندییە بەرزەکانی بەرهەمهێنانەوە. سەرحەت دەڵێت، ساڵانی ڕابردوو شایەتی بەرزبوونەوەی بەرچاوی گەردیلە ڕەق و زۆر وردەکانە PM2.5))، کاتێکیش ئەم گەردیلانە ئاستیان لە بەرگەهەوادا زیاد دەکات، مەترسییەکانیان زیاد دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پاڵاوگەکانی نەوت یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانیان: "ئەم تەنۆچکانەی لە بەرگەهەوادا دەردەکەون، دەچێنە ناو کۆئەندامی هەناسەدانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی هەستیاری و زۆرجار لە ڕێگەی کۆئەندامی هەناسەدانەوە دەچێنە ناو خوێنەوە، پاشان مەترسییەکانی زیاد دەکات و دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن و کۆئەندامی هەناسەدان". قازانجی ملیار دۆلاری لە کوردستان چوار پاڵاوگەی فەرمی ھەیە، کە دوو پاڵاوگەی (کەڵەک و لاناز) لە نزیک شاری ھەولێرن، پاڵاوگەی (بازیان) یش دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە، پاڵاوگەی (تاوکێ)ش لە پارێزگای دھۆکە. سێ پاڵاوگەی یەکەم لەلایەن کۆمپانیاکانی حیزبەوە بەڕێوەدەبرێن و چوارەمیان لەلایەن کۆمپانیا (DNO)ی نەرویجی بەڕێوەی دەبات. سەرۆکی پێشوی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (2014 - 2018) و ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (2018 - 2021)، دکتۆرغالب محەمەد، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پاڵاوگە فەرمییەکان بەنزین و گازوایل بە تایبەتمەندی و کوالێتی بەرز بەرهەم دەهێنن، بەڵام بەشێکی زۆری بەرهەمەکانیان هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەکرێت. لە کاتێکدا بەرهەمی کوالیتی باش هەناردە دەکرێت، کوالیتی خراپی لە کوردستان دەفرۆشرێت بۆ ئەوەی خاوەن پاڵاوگەکان "قازانجی گەورە" بەدەستبهنن، بە گوتەی دکتۆر غالب قازانجی ساڵانەی پاڵاوگە نافەرمیەکان بە زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێت و داهاتەکەی "دەچێتە گیرفانی بەرپرسان و بڕیار بەدەستانەوە". ناوبراو دووبارە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە پسپۆڕان ئاماژەی پێدەدەن، کە ئەم پاڵاوگانە "ماددەی شێرپەنجەیی و قەدەغەکراو بەرهەم دەهێنن، و ئەوان بەرپرسن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان". غالب محەمەد پرۆسەکە بە گەورەترین "مەترسی و زیان" بۆ ژیانی هاووڵاتییان وەسف دەکات، کە ئەویش فڕێدانی پاشماوەی پاڵاوگەکانە بۆ ناو خاک یان ڕووبارەکان، وەک ڕووباری سیروان کە یەکێکە لە لقەکانی ڕووباری دیجلە، کە ئاوەکەی دەڕژێتە نێو بەنداوی دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی، و (75%)ی یەدەگی ئاوی بەنداوەکە مسۆگەر دەکات، هەروەها سەرچاوەی ئاودانی ڕووبەری زیاتر لە (200 هەزار) کم2 زەوی کشتوکاڵییە. هەروەها ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان کە بەدەست ماددە پیسکەرانەوە دەناڵێنن، سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەن بۆ هاووڵاتیان لە دەڤەرەکانی سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگاکە. بە پێچەوانەی یاساوە روو لە زیادبوون دەکەن حەسەن کۆبانی تەمەن (40 ساڵ) کە لە ناوچەی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێیە و یەکێکە لەو نەخۆشانەی کە تووشی شێرپەنجەی ڕژێنەکان (غودە) بوو، ئەو پیسکەرانەی کە پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوچەکەی ئەوان بەجێیان هێشتووە، هۆکاری تووشبوونی خۆی و هەندێک لە خزمەکانییەتی بە نەخۆشییەکە. ئامارەکانی دامەزراوە تەندروستییەکان ئاماژەن بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبوون لەو شوێنە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە. کۆبانی لە نێو ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە، پێش ئەوەی خانەنشین ببێت بەهۆی ئەوەی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2014 لەگەڵ چەکدارانی داعش لە "کۆبانی" لە باکوری سوریا بەهۆی موشەکێکەوە بە سەختی بریندار بوو، بەوەش یەکەم یەکەی سەربازی پێشمەرگە بوو کە چووبوونە ناوچەکە بۆ یارمەتیدانی دانیشتووانەکەی دژی ئەو ڕێکخراوە شەڕیان کرد، هەر لەوێشەوە حەسەن نازناوی "کۆبانی" وەردەگرێت. ئەم برینە کۆبانی ئیفلیج کرد لەئەنجامی بەرکەوتنی (12) پارچە بە ئەندامە جیاوازەکانی لەشیدا، بەڵام ئازارەکانی قوڵتر بوونەوە کاتێک لە ساڵی 2021 تووشبوون بە شێرپەنجەشی هاتەسەر، بە هەمان ئەو نەخۆشییەی کە پێشتر یەکێک لە براکانیشی تووشی بوو بوو. لە کۆی زیاتر لە (200) پاڵاوگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان کە بە شێوەیەکی نافەرمی کاردەکەن، وەک عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاشکرای دەکات "نزیکەی 100 پاڵاوگەی نەوتیان لە هەولێرە، ئەو ڕوونی دەکاتەوە کە لە کۆی (30) پاڵاوگەی نەوت، تەنها (3) لەوانە ڕەزامەندی وەزارەتی ژینگەیان هەیە، ئەوانی دیکە تایبەتمەندی و مەرجە پێویستەکانیان تێدا نییە". بەڵام ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر، کە نەیویست ناوی بهێنرێت، دەڵێت؛ لە ساڵی 2015دا ژمارەی پاڵاوگەی نافەرمی لە هەولێر نزیکەی (106) پاڵاوگە بووە، هەروەها لە ماوەی (6) ساڵی ڕابردوودا بۆ نزیکەی (140) پاڵاوگە زیادی کردووە، زۆرینەی ئەو پاڵاوگەنەی زیادیان کردووە دەکەونە دەرەوەی شارەکان، لەسەر ئەو ڕێگایانەی هەولێر بە قەزای گوێرو هەولێر بە پارێزگای دهۆکەوە دەبەستێتەوە. ئەم پاڵاوگانە پێداویستی سوتەمەنی (2 هەزار و 200) مۆلیدەی کارەبایی دابین دەکەن لە سەرانسەری گەڕەکە نیشتەجێبووەکانی پارێزگای هەولێر. بەپێی ئەو ئامارەی کە نووسەری لێکۆڵینەوەکە لە سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر، قارمان مەولود دەستی کەوتووە لە سلێمانی ژمارەی مۆلیدەی کارەبایی (2 هەزار) مۆلیدە تێدەپەڕێنێت و بەکاربەری سەرەکی بەرهەمەکانی پاڵاوگە ناوخۆییەکان. پارێزگاکە ڕۆژانە پێویستی بە نزیکەی (3 ملیۆن و 300 هەزار) لیتر گازویلە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی لە کارگە و کارخانەو دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی تر، سەرەڕای پێویستی (2 ملیۆن و 200 هەزار) لیتر بەنزین. سەبارەت بە پارێزگای دهۆک، (44) پاڵاوگە و کۆگای نەوت و سووتەمەنی هەیە، کە بەپێی وتەی عومەر گوڵپی (36) یان مۆڵەتیان نییە و لە ناوچەی (کاشی) هەڵکەوتوون و زۆرینەیان لە دەرەوەی ئەو ڕێنماییانە کاردەکەن کە بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی دانیشتوان و پاراستنی ژینگە دانراوە. سەرچاوەیەکی حکومی له دهۆک دووپاتی دەکاتەوە، بەشێک لەو پاڵاوگە سەرەتاییانە، دوای سکاڵای دووبارەی دانیشتوان، له کۆتایی ساڵی 2022 کاریان ڕاگرت و نەوتی خاویان لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لە پێ نادرێت. بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە زۆربەی ئەم پاڵاوگانە دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە و دوای هەر وەستانێکیش دووبارە دەست بە کارکردن دەکەنەوە. کۆی گشتی مۆلیدەکانی کارەبا لە پارێزگای دهۆک نزیکەی (5 هەزار) مۆلیدەیە، بە سەرجەم مۆلیدەی دامەزراوە مەدەنی و حکومییەکانیشەوە، لەنێویاندا (2 هەزار و 100) مۆلیدەی لە ناو گەڕەکی شاردا کاردەکەن، بە گوتەی هەرکار هروری - نوێنەری کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای دهۆک. پارێزگاری دهۆک ڕۆژانە پێویستی بە نزیکەی (2 ملیۆن و 200 هەزار) لیتر گازوایلە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی کارپێکردنی کارگە و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی دیکە، هەروەها (ملیۆنێک و 800 هەزار) لیتر بەنزین بۆ دابینکردنی پێداویستی ئۆتۆمبێل و پێداویستییە جۆربەجۆرەکانی دیکە. سەرەڕای سکاڵای بەردەوام لەسەر خراپی کوالێتی سووتەمەنی بەکارهێنراو لە هەرێمی کوردستان و مەترسییە تەندروستییەکانی، بە گوتەی پسپۆڕان، پاڵاوگەکان لە بەرهەمهێنان کوالێتی خرپی گاز و بەنزین بەردەوامن، دوور لە هەر لێپرسینەوەیەک، لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی کە پەرلەمانتاری پێشوو عەلی حەمە ساڵح ناوی دەبات بە "گەندەڵی بەربڵاو"، کە ڕێکارەکانی پشکنینی مادە بەرهەمهاتووەکان لە تاقیگە پەیوەندیدارەکاندا ئەوە دەیسەلمێنن "کە لەگەڵ مەرجەکانی سەلامەتیدا ناگونجێن". بە حیسابکردنی بڕی گازویلی بەکارهێنراو بۆ کارپێکردنی ئەو مۆلیدانەی تەنها لەناو گەڕەکەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیاندا دانراون، دەکاتە نزیکەی (6 هەزار و 300) مۆلیدە، کە لە وەرزی زستان و هاویندا زیاتر لە (12) کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کاردەکەن، واتە بڕی پێوست لە بەرهەمی ئەم پاڵاوگانە لە سووتەمەنی خراپ کە دەبنە سەرچاوەی پیسبوونی هەوا و خاک رۆژانە (11 ملیۆن) لیتر تێدەپەڕێت بۆ دابینکردنی پێداویستی ئەو مۆلیدانە، جگە لە پێداویستی کارگە و هەندێک دامەزراوەی تر، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی (5 ملیۆن) لیتر بەنزین بەکاردەهێنرێت، کە زۆربەیان لەلایەن پاڵاوگە سەرەتاییەکانەوە بەرهەمدەهێنرێن و بەرهەمەکەیان بەپێی تایبەتمەندییە پێویستەکان کۆنتڕۆڵ نەکراوە. شارەزای کاروباری نەوت و وزە، بەهجەت ئەحمەد، هۆکاری خراپی کوالێتی بەنزینی بەرهەم هێنراو و بەکارهێنراو لە هەرێمدا دیاری دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها چوار پاڵاوگە لە کوردستان خاوەنی ئامێر و یەکەی پێویستن بۆ گۆڕینی "نەفتا" کە بەرهەمی سەرەکییە لە دوای فلتەرکردنی نەوتی خاو، بۆ بەنزین بە جۆری کوالیتی جیاواز، لە نۆرماڵەوە بۆ موحەسەن یان سوپەر. ئەو دەڵێت، "تەواوی پاڵاوگەکانی هەرێم یەکەو ئامێری پێویستیان نییە، بۆیە بازرگانان "نەفتا" لە پاڵاوگە بچووکەکان دەکڕن و لەگەڵ ئەو کەرەستانەی دیکە کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن و تێکەڵی دەکەن، کوالیتی ئەو سووتەمەنیەی کە بەرهەم دەهێنرێت، بەندە بە بەکاربدردنی ڕێژەی سەدی کەرەستەی باشتر، بۆیە تێکەڵکردنی (25%)ی "باشترکەرەکان" لەگەڵ "نەفتا"، بەنزینی نۆرماڵ بەرهەمدەهێنرێت، و کوالیتی زیاد دەکات لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەکە، بەڵام ئەوە بە واتای بەرزکردنەوەی تێچووی نرخی یەک لیترە، بۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە زۆربەی بەرهەمەکە کوالیتی خراپە". (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) کە ژمارەی ئۆتۆمبێل و بڕی پێویستی سوتەمەنی رۆژانەیان لە ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان ڕووندەکاتەوە. خشتەی ژمارە (2) بڕیارەکانی داخستن و جێبەجێنەکردنیان لەگەڵ ئەو کارەساتە ژینگەییانەی کە دروستی دەکات، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زۆرێک لە بڕیارەکانی حکومەت بۆ داخستنی پاڵاوگە نافەرمیەکانی کوردستان دەرکراون، بەڵام بە کردەوە تەنها تا ڕادەیەکی سنووردار جێبەجێکراون، بە وتەی بەرپرسانی حکومەت، بەرپرسە حزبییەکان لە پشت ئەو پاڵاوگانەوەن داهاتی مانگانەی بەرهەمی هەندێکیان دەگاتە ملیۆنان دۆلار. ڕۆژی 15ی ئەیلولی 2015، وەزیری سامانە سروشتییەکان لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی کوردستان (2014 - 2019)، ئاشتی هەورامی، بڕیاری داخستنی زیاتر لە (160) پاڵاوگەی بێ مۆڵەتی دەرکرد کە دوور لە مەرج و مەرجی سەلامەتی پێویست کاریان دەکرد. (بڕوانە بەڵگەنامەی یەکەم) ڕۆژی 16/10/2018، کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ لە کابینەی پشووی حکومەتی هەرێم، ئاگادارکردنەوەیەکی ئاراستەی یەکێک لە پاڵاوگە نەوتییەکان شاری دهۆک کرد، بۆ ئەوەی پاڵاوگەکە دابخەن و پاشماوەکانی لە ماوەی (60) ڕۆژدا لاببەن. بەپێچەوانەوە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەبەرمبەری دەگیرێتە بەر. بەڵام ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری دهۆک کەێی باش بوو ناوی نەهێنرێت، دووپاتی کردەوە کە زۆرینەی پاڵاوگە نافەرمییەکان تەنانەت دوای ئەو ئاگادارکردنەوەکانیش بەردەوام بوونە. (بڕوانە بەڵگەنامەی دووەم) لە ساڵی 2018 ئەنجومەنی نەوت و غازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی سەرجەم پاڵاوگە نافەرمی و بێ مۆڵەتەکانی دەرکرد، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا. ڕۆژی 24ی ئازاری 2019، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم دووبارە هەوڵیدا، لە نوسراوی ژمارە (5436)دا، بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نافەرمیەکان جێبەجێبکات، بۆ ئەوەی پاڵپشتی بکرێت بە پێکهێنانی هێزێکی ئەمنی هاوبەش لە چەند لایەنێکەوە ، کە پێکهاتووە لە نزیکەی 50 ئەفسەر و کارمەند لە هەر پارێزگایەکی هەرێم. بەڵام بەم هەوڵەش نەیتوانی پاڵاوگەکان دابخەت، وەک ئەندامانی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەیان پێداوە. جگە لە نوسراوی پێشوو، بەڵگەنامەیەک بە بەرواری 18/6/2019 و واژۆی کەریم سنجاری وەزیری پێشووی ناوخۆی لەسەرە، بڕیاری تەرخانکردنی بڕی (200 ملیۆن) دیناری عێراقی دراوە بۆ بەدواداچوون بۆ پرۆسەی لابردنی سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان، هەروەها بە پێکهێنانی لیژنەی باڵا و لیژنەی لاوەکی لە هەر پارێزگایەکدا. (بڕوانە بەڵگەنامەی سێیەم) بەڵام بەرپرسێکی پلە باڵای وەزارەتی ناوخۆ، کە بەهۆی هەستیاری کارەکەیەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکرد، کارەکانی ئەو لیژنەیەی کە پێشتر ئاماژەی پێکراوە "بەهۆی دەستوەردانی حزبییەوە، ڕۆشنایی نەبینیوە، و شکستی هێنا، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ لابردنی پاڵاوگە نافەرمیەکان". نوسراوێکی فەرمی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاست دەکاتەوە. کاتێک نوسراوێکی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکەیان بەرز کردووەتەوە، لە 18/6/2019، داوای ناردنی نوسراوێک بۆ پارێزگاری سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن کە لە 21/11/2018 دەرچووە. بۆ لابردنی پاڵاوگە نافەرمیەکان کە دەکەونە ناوچەی "تانجەرۆ" بەهۆی ئەو زیانانەی کە دەیکەنە سەر ژینگە، لەسەر بنەمای ئەوەش سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایەکی ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ بەڵام پارێزگار لە 3/7/2019 وەڵام دەداتەوە کە نەتوانراوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت چونکە ئەو بودجەیەی بۆی تەرخانکراوە بە بڕی (200 ملیۆن) دینار نەگەیشتووە بە پارێزگای سلێمانی. (بڕوانە بەڵگەنامەی چوارەم) دوای ئەوەی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای سلێمانی نەیتوانی سەرکەتووبێت لە لابردنی پاڵاوگە نافەرمیەکان، لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگا داوایەکی تری ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەن دەکات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکات، بۆ دەستەبەرکردنی ئەو بودجەیەی تەرخانکراوە بۆ لابردنی پاڵاوگەکان، بەهۆی ئەو زیانانەی کە دەیگەیەننە ژینگە و زەوییە کشتوکاڵییەکان". (بڕوانە بەڵگەنامەی پێنجەم) دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا کە لە 19/2/2020 دەرچووە، ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کردووە، تا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەی وەزارەتەکە بۆ لابردنی پاڵاوگە نایاساییەکان. بەڵام بە وتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێگای سلێمانی، هیچ ڕێوشوێنێکی ڕاستەقینە سەبارەت بە هەموو ئەو داواکاریانە نەگیراوەتەبەر. (بڕوانە بەڵگەنامەی شەشەم) بەهێزتر لە حکومەت سەرەڕای بڕیارە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەت بۆ لابردنی پاڵاوگە نایاساییەکان چونکە بەرهەمەکانیان هەڕەشەیە لەسەر ژیانی مرۆڤ و زیان بە ژینگە دەگەیەنێت و چارەسەرکردنیش ئەستەمە، ئەو دەسەڵاتدارانەی کە ئەم پاڵاوگانە بەڕێوەدەبەن سەرکەوتوو بوون لە پەکخستنی هەموو بڕیارەکانی حکومەت، و سەلماندوویانە کە ئەوان بەهێزترن لە بڕیارەکان لە وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان. هەر لەم بارەیەوە، کەریم عەلی ئەندامی پێشووی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەڵێت؛ مانگێک بەسە بۆ لابردنی هەموو ئەو پاڵاوگانە، "بەڵام لایەنە دەسەڵاتدارەکان بە ئەنقەست ئەو بابەتە پشتگوێ دەخەن"، حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێییەکان بەرپرسیارن لەو زیانانەی کە بە ژینگە و ژیانی گشتی دەگات. لەسەرەتای ساڵی 2021 پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە (3)ی سەبارەت بە هەناردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێمی دەرکرد. بەپێی یاساکە بڕیار بوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکومەتی کوردستان ڕێنمایی تایبەت دەربکات بۆ جێبەجێکردنی، بەمەش کۆتایی بە دیاردەی کارکردنی پاڵاوگە نافەرمیەکان دەهات. بەڵام وەزارەت هیچ ڕێوشوێنێکی ڕاستەقینەی سەبارەت بەم بابەتە نەگرتەبەر. عومەر گوڵپی، لەم باریەوە دەڵێت؛ "زۆربەی پاڵاوگەکان بە پرسانی سیاسی لە پشتیانەوەن، هەر ئەمەشە ڕێگری دەکات لەوەی دابخرێن، لەکاتێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێدەنگە لە بەرامبەر پێشێلکارییە یاساییەکانیان". هەندێک لە خاوەن پاڵاوگەکان توێژەی پەیوەندی پێوەکردوون، پێیان وایە لە کاتێکدا هەرێم بەدەست قەیرانی ئابوورییەوە دەناڵێنێت، ئەوان بە دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ هەزاران کەس پاساو بۆ بەردەوامیی کارەکانیان دەهێننەوە، هەروەها، "بەرهەمەکانیان بە نرخێکی کەم دەفرۆشرێن بەراورد بە نرخە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش قەرەبووی هاوردەکردن و زیانی دەیان ملیۆن دۆلار دەگێڕنەوە". شێرکۆ جەودەت، ئەندامی پێشووی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، دان بەوەدا دەنێت کە دانەخستنی ئەو پاڵاوگانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە "سەر بە لایەنە سیاسییەکانن، و ئەمەش پاڵپشتی بەردەوامی کارەکانیان دەکات، سەرەڕای ئەو پێشێلکاریانەی کە تۆمارکراون دژی ئەوان". زیاتر لەوەش شێرکۆ جەودەت دەڵێت:"دامەزراوە فەرمییەکان ئاماژە بوونی (214) پاڵاوگەی بێ مۆڵەت دەکەن کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، سکاڵای زۆرمان لەسەر کارەکانیان پێگەیشتووە کە لێکۆڵینەوەکان مەترسییە تەندروستییەکانیان پشتڕاست دەکەنوە، ئەمەمان گەیاندووە باڵاترین دەسەڵاتی هەرێم، بەڵام بێ ئەنجام بووە". فشارەکانی زیادبوونی توشبووان شێرپەنجە کەڵەکەبوونی زیادبوونی پیسبوونی ژینگە هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان، کە کێشە ژینگەییەکانی گەورەتر کردووە لە ئەنجامی دابەزینی ڕێژەی بارانبارین لە ماوەی ساڵانی 2020 - 2023، ئەمە جگە لە دۆخی "کورتهێنانی دارایی" کە لە ساڵی 2014ەوە بەرۆکی هەرێمی گرتووە، کاریگەری لەسەر خەرجییەکانی کەرتی تەندروستی هەبووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی دەرمان و دابینکردنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانە گشتی و حکومییەکان، لەنێویشیاندا چارەسەرەکانی شێرپەنجە. نوێنەرانی پێشووی لیژنە جیاوازەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، پسپۆڕانی تەندروستی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، دکتۆر یاد نەقشبەندی، هۆشداری دەدەن کە پاڵاوگەکان بەم دۆخەی ئێستایان "مەترسییەکی جددی" بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان دروست دەکەن، هەروەها "لە ساڵانی داهاتوودا مەترسییەکە لەگەڵ کەڵەکەبوونی پیسکەرەکانی ژینگە زیاتر دەبێت". نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان لە ساڵی (2022)دا زیاتر لە (3 هەزار) حاڵەتی شێرپەنجەی تۆمارکردووە، لە ساڵی (2023) شدا ڕۆژانە زیاتر لە (10) حاڵەتی نوێی تۆمارکردووە. وەک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە (دکتۆر یاد نەقشبەندی) ڕێژەی تووشبووان لەنێو خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەگاتە 80% و ئەو ڕێژەیەی کە دەمێنێتەوە بۆ هاوڵاتیانی باقی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە بە گشتییە، بەو پێیەی ڕۆژانە نزیکەی (800) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن. ئەو دەڵێت؛"بۆ هەندێک نەخۆشی، تێچووی چارەسەرکردن دەگاتە نزیکەی (6 هەزار) دۆلار لە مانگێکدا، کە بەخۆڕایی دابین دەکرێت و ئەمەش هۆکارێکی گەورەی فشار پێکدەهێنێت بۆ دابینکردنی زیادبوونی پێداویستییە داراییەکان لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی ژمارەی تووشبوونەکان". بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی "هیوا" ڕەخنە لە دروستنەکردنی سەنتەرێک بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکە لە کوردستان دەگرێت و دەڵێت، "ئەگەر بارودۆخەکان وەک ئێستا بەردەوام بن و ڕێژەی تووشبوون بەرزببێتەوە، پێشبینی دەکەین دوای 10 ساڵ ڕێژەی تووشبوون بگاتە قۆناغێک کە هەموو بودجەی ساڵانەی کوردستان نەتوانێت پێداویستییەکانی نەخۆشەکان دابین بکات". لە پاڵ نەخۆشخانەی هیوا، سەنتەری “ئاوات” بۆ چارەسەری تیشکی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری هەولێر دامەزرا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خێرای بەرزبوونەوەی تووشبوون لەو شارەدا، لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا بە بەراورد بە ڕێژەی دانیشتوان، ژمارەی ئەو کەسانەی تۆماردەکرێن لە سەنتەرەکەدا گەیشتە نزیکەی (هەزار و 500) نەخۆش لە ساڵی 2022. بەپێی تۆماری نەخۆشخانەکە نزیکەی (170) نەخۆش ڕۆژانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە ساڵی 2023 سەردانیان کردووە. بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، دکتۆر بێستۆن سەفێ ئەلدین ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2015دا، لە سەرتاسەری پارێزگای هەولێر تەنها (هەزار و 300) تووشبووی شێرپەنجەیان تۆمارکردووە، بەڵام ژمارەکە لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە (2 هەزار و 800) تووشبووی نوێ. ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2022 زیاتر لە (23 هەزار) حاڵەتی شێرپەنجە لە شارەکەدا تۆمارکراوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پیسبوونی ژینگە کە لە ئەنجامی کارەکانی پاڵاوگەکانی نەوتەوە دێتە ئاراوە، یەکێکە لە هۆکارە دیارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون. بێ بیمە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی نووسەری لێکۆڵینەوەکە سەردانی سێ پاڵاوگەی سلێمانی و سێ پاڵاوگەی هەولێر و یەکێکی لە دهۆک کردووە، بۆ ئەوەی بزانێت چۆن کاردەکەن و تا چەند لەگەڵ ستاندارددا دەگونجێن، بەڵام سەرجەم کارگێڕ و کرێکارەکانیان ئامادە نەبوون قسە بکەن. کرێکاران پاساویان بۆ ڕەتکردنەوەی قسەکردن دەهێنایەوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هۆشداریی دەرکردنیان پێدراوە، ئەگەر زانیاری‌یان سەبارەت بە سروشتی کارەکانیان، داهاتەکانیان، تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکانیان و ئەو لایەنانەی کە بەرهەمەکەیان بۆ دەخرێتە بازاڕەوە، پێشکەش بکەن. فەرمانبەرێکی ئیداری کە لە یەکێک لەو پاڵاوگانە کاردەکات - بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت لە ترسی لەدەستدانی کارەکەی – دەڵێت کە مافی ئەوەیان نییە هیچ بڵێن، چونکە خۆیان و پسپۆڕانی تەندروستی و ژینگە دەزانن کە کارەکانیان لە دەرەوەی یاسا و بەبێ پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە، بەتایبەتی لەگەڵ ئاوابوونی خۆر و هاتنی شەو، کە بە باشترین کات دادەنرێت بۆ دەردانی "ژەهر"ی بەرهەمەکانیان بۆ نێو هەوا و خاک. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، دوای چەندین پەیوەندی ئەوەی درکاند، ئەو پاڵاوگانە سەرەڕای مەترسییە تەندروستییەکان لە بەرهەمەکانیان، هەروەها سەرەتاییترین مەرجی سەلامەتییان لە شوێنی کارەکانیان نییە، کرێکارەکانیان بیمەی تەندروستیان ییە سەرەڕای ئەوەی بە ئەگەری زۆرەوە لە شوێنی کارەکانیان بریندار دەبن. خاوەن ئەم پاڵاوگانە هەندێک جار گرێبەستی دامەزراندن لەگەڵ کرێکاران واژۆ دەکەن کە بەڵێننامەیەک لەخۆدەگرێت ئەگەر لە کاتی کارکردنیاندا تووشی هەر زیانێک یان نەخۆشییەک ببن بەرپرسیار نابن و ئەمەش بووەتە هۆی زەوتکردنی مافی ڕەوای دەیان کرێکار، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا 10 کرێکار لە ناوچەی "کاشی" لە باکوری دهۆک گیانیان لەدەستدا. سەرچاوەک وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کە بەهۆی هەستیاری پێگەکەیەوە بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەو پرسە قسە بکات، ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی کرێکارانی هەر پاڵاوگەیەک لەنێوان (6 – 20) کرێکاردایە، هەروەها کۆی ژمارەی کرێکارانی سەرجەم پاڵاوگەکان نزیکەی (2 هەزار و 550) کەسە، و مووچەی کرێکارانی ناوخۆیی دەگاتە (600 – 700) دۆلاری ئەمریکی، لە کاتێکدا مووچەی ئەندازیارانی تایبەتمەند لە پاڵاوگەکان و بەرهەمهێنانی وەرگیراوەکانی نەوت کە زۆربەیان تورکی و ئێرانین، لە نێوان (5 هەزار) بۆ (20 هەزار) دۆلاری ئەمریکیدایە. # لێکۆڵینەوەکە بە سەرپەرشتی تۆڕی NIRIJ لە چوارچێوەی پڕۆژەی (قریب) کە لەلایەن CFI پاڵپشتی دەکرێت ئەنجامدراوە
(دره‌و): مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ستوه‌ته‌وه به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ مانگانه به‌ته‌واوه‌تی موچه‌ی هه‌رێم بنێریت. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 24ی مانگی رابردوو ئیمزای له‌سه‌ر بڕیارێك كردووه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ریكردووه. ئه‌م نوسراوه كه ژماره (250)ی لێدراوه، تێیدا پاڵپشت به حوكمه‌كانی مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو هه‌روه‌ها له‌به‌ر رۆشنایی حوكمی مادده‌كانی (12/دووه‌م/د)و (21/ دووه‌م) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵانی (2023-2024-2025)و حوكمه‌كانی مادده‌ی (29)ی یاسای ئیداره‌ی دارایی فیدراڵ ژماره (6)ی 2019ی هه‌مواركراو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 24ی نیسانی 2024دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی: • پشكی گه‌نجینه‌ی فیدراڵ له‌و داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتوون، له ژماره حسابی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ژماره (70018) له لقی بانكی فیدراڵی دابنرێت، له تێكڕای ئه‌و داهاته نانه‌وتییانه‌ی كه به‌گوێره‌ی یاسا‌و رێنماییه داراییه‌كان و سیسته‌می ژمێریاری به‌ركار، وه‌كو داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه تۆماركراون. • راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ خه‌رجكردنی ته‌رخانكراوی هه‌رێم له بودجه‌ی به‌كارخستن و سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مه له‌پاڵ ته‌رخانكراوی موچه وه‌كو ئه‌وه‌ی له خشته هاوپێچه‌كانی یاسای بودجه‌دا هاتووه. • له رێكه‌وتی ده‌ستپیكردنی خه‌رجكردنی ته‌واوه‌تی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵه‌وه، ده‌بێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
درەو: لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای دانەغاز دەڵێت: ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، ئاستی بەرهەمێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر گەیشتووەتەوە سەرو ئاستی 500 ملیۆن پێ سێجا. رۆژی هەینی رابردوو 27ی نیسان، بە درۆن هێرش كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی گاز راگیرا‌و بە هۆی هێرشەكەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیكەش بریندار بوون كە هاووڵاتی یەمەنی بوون. لە راگەیەندراوەكەی دانەغازدا ئاماژە بەوەكراوە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر هاوكاتە لەگەڵ پابەندییەكانی هەردوو حكومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاساییش و سەلامەتی كێڵگەكە، دانەغاز جەختی كردووەتەوە، پابەندە بە پاراستنی ئەوپەڕی سەلامەتیی كرێكارانی كە لە كڵگەكەدا كار دەكەن.
درەو: 🔻 بەپێی ئامارەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)دا؛ 🔹 زۆرتر لە (309 ملیۆن) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی زیاتر لە (3 ملیۆن و 398 هەزار) بەرمیل. 🔹 کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا نزیکەی (24 ملیار و 870 ملیۆن) دۆلار بووە. 🔹 بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە سەروو (80) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان (83) دۆلار بووە. 🔹 لەو بڕە نەوتەی عێراق هەناردەی کردووە نزیکەی (99%)ی بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، (1%)ی لە هەناردەی کێڵگەی گەیارە بووەو بەشێکیشی لە کەرکوکەوە بە تانکەر هەناردەی ئوردن کراوە. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتە و چارتەکانی (1 و 2)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕی (309 ملیۆن و 212 هەزار و 787) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیاکەوە فرۆشتووە، ئەو بڕەش (304 ملیۆن و 888 هەزار و 647) بەرمیلی بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بووەو بڕی (ملیۆنێک و 361 هەزار و 885) بەرمیلی هی کێڵگەکانی باکور بووەو بە تانکەر هەناردەی ئوردن (2 ملیۆن و 962 هەزار و 255) بەرمیلی هەناردەی کێڵگەی گەیارە بووە. بە گشتی و بە تێکڕای ڕۆژانە (3 ملیۆن و 398 هەزار و 723) بەرمیل نەوت فرۆشراوە، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (82.4) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە. بەم پێیەش بەپێی لێکدانەوەکان، کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵ بریتی بووە لە بڕی (24 ملیار و 869 ملیۆن و 902 هەزار) دۆلار. ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت. 1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2024 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2024) بڕی (103 ملیۆن و 508 هەزار و 439) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 338 هەزار و 982) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77.54) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (80.12) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.58) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە. بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 25 ملیۆن و 616 هەزار) دۆلار. 2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2024 هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2024)دا، بڕی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 434 هەزار و 218) بەرمیل. ئەگەر چی وەزارەتی نەوتی عێراق وردەکاری زۆرتری بڵاو نەکردووەتەوە بۆ مانگی شوبات، بەڵام لەسەر ئەوە بنەمایەی لە مانگی (کانونی دووەم)دا، بەرمیلێک نەوتی بە کەمتر لە (2.58) دۆلار لە نرخی برێنت فرۆشتووە، کەواتە بەپێی ئەم گریمانەیە، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە مانگی شوباتدا (83.48) دۆلار بووە و عێراقیش بەرمیلێک نەوتی بە (80.88) فرۆشتبێت، ئەوا کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق مانگی شوباتدا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 55 ملیۆن و 26 هەزار) دۆلار. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2024 پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2024)دا، بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 422 هەزار و 969) بەرمیل. هاوشێوەی مانگی شوبات، لە مانگی ئازاریشدا وەزارەتی نەوتی عێراق وردەکاری زۆرتری بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام هەر لەسەر ئەوە بنەمایەی لە مانگی (کانونی دووەم)دا، بەرمیلێک نەوتی بە کەمتر لە (2.58) دۆلار لە نرخی برێنت فرۆشتووە، کەواتە، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە مانگی ئازاردا (85.41) دۆلار بووە و عێراقیش بەرمیلێک نەوتی بە (82.83) فرۆشتبێت، ئەوا کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق مانگی ئازاردا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 789 ملیۆن و 260 هەزار) دۆلار. سەرچاوەکان ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2024، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛ - جمهورية العراق - وزارة النفط، اعلنت وزارة النفط عن مجموع الصادرات والايرادات المتحققة لشهر كانون الثاني الماضي، 2/2/2024؛ https://oil.gov.iq/?article=1926 - جمهورية العراق - وزارة النفط، اعلنت وزارة النفط عن مجموع الصادرات النفطية المتحققة لشهر شباط الماضي، 28/3/2024؛ https://oil.gov.iq/?article=2010 - جمهورية العراق - وزارة النفط، اعلنت وزارة النفط عن مجموع الصادرات النفطية المتحققة لشهر آذار الماضي، 29/4/2024؛ https://oil.gov.iq/?article=2055 - Europe Brent Spot Price FOB 2024, at; https://shorturl.at/klBHR