Draw Media

خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان

خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان

2026-01-03 07:42:37


درەو:

ڕاپۆرتی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان 
🔹 زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکان لە کەرتى حکومى و تایبەت، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە سەرپەرشتى دەکرێن، ژمارەیان (20) زانکۆی حکومی، (18) زانکۆی تایبەت و (36) پەیمانگای تایبەتە.
🔹 ژمارەى هەڵگرانى نازناوی زانستیى ستافى زانکۆ حکومییەکان لە ساڵی (1992) تەنها (560) پرۆفیسۆر بووە، لە ساڵی (2024) بەرزبووەتەوە بۆ (714) پرۆفیسۆر، (2 هەزار و 374) پرۆفیسۆری یاریدەدەر، (3 هەزار و 897) مامۆستا، (4 هەزار و 55) مامۆستای یاریدەر، (554) بێ نازناو، (45) دیبلۆمی یەک ساڵە و (20) دیبلۆمی دوو ساڵە.
🔹 لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (10 هەزار و 454) توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستی (14) زانکۆ و (2) دامەزراوەی حکومی بڵاوکراونەتەوە.
🔹 لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (16 هەزار و 457) کەس لە خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی (بۆرد، دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی دوو ساڵی پزیشکی و دیبلۆمی باڵا) وەرگیراون.
🔹 ڕەخساندنی کورسیی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک بووە لە ساڵی (2020 - 2024) (235 هەزار و 701) قوتابی و خوێندکار وەگیراون

ڕاپۆرتی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان 
# زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکان لە کەرتى حکومى و تایبەت، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە سەرپەرشتى دەکرێن، ژمارەیان (20) زانکۆی حکومی، (18) زانکۆی تایبەت و (36) پەیمانگای تایبەتە.
# لە ماوەی ساڵانی (2020 - 2024)، (43) کۆلێژ کراونەتەوە، کە (14) کۆلێژیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان و (29)یان لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بووە.
# کردنەوە و هەڵپەساردن و داخستنى بەشە زانستیەکان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، کردنەوەی (243) بەش، هەڵپەساردنی (35) بەش و داخستی (17) بەش بووە. ئەو بەشانەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا کراونەتەوە وەك: ئەندازیاریی فڕۆکەوانی، ئەندازیاریی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری، بازاڕگەری، دیزاین، پیشەسازیی نەوت، میکانیك و وزە، زیرەکیی دەستکرد، بەرهەمهێنانی رووەکی پزیشکی و ئەندازیاریی ئاسایشی سایبەری و شیکاری کیمیایی و چەندین بەشی دیکە.
# ژمارەى هەڵگرانى نازناوی زانستیى ستافى زانکۆ حکومییەکان لە ساڵی (1992) تەنها (560) پرۆفیسۆر بووە، لە ساڵی (2024) بەرزبووەتەوە بۆ (714) پرۆفیسۆر، (2 هەزار و 374) پرۆفیسۆری یاریدەدەر، (3 هەزار و 897) مامۆستا، (4 هەزار و 55) مامۆستای یاریدەر، (554) بێ نازناو، (45) دیبلۆمی یەک ساڵە و (20) دیبلۆمی دوو ساڵە.
# ژمارەى هەڵگرانى نازناوی زانستیى لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان لە ساڵی (2024) بریتی بووە لە (79) پرۆفیسۆر، (285) پرۆفیسۆری یاریدەدەر، (338) مامۆستا، (680) مامۆستای یاریدەر و (556) بێ نازناو.
# لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (10 هەزار و 454) توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستی (14) زانکۆ و (2) دامەزراوەی حکومی بڵاوکراونەتەوە.
# لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (16 هەزار و 457) کەس لە خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی (بۆرد، دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی دوو ساڵی پزیشکی و دیبلۆمی باڵا) وەرگیراون.
# لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (5 هەزار و 82) کەس لە بوارە جیاجیاکاندا یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ کراوە.
# ڕێکەوتنامە و لێتێگەیشتنە زانستییەکان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، لەسەر ئاستى زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکى گشتى زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان، لە ماوەى ڕابردوودا هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە، بۆ دروستکردنى پەیوەندیى زانستى، لەگەڵ زانکۆ و ناوەندەکانى توێژینەوە لەسەر ئاستى وڵاتە جیاجیاکان، بەرهەمى ئەو کار و هەوڵانەى زانکۆکان بریتی بووە لە واژووکردنی (367) ڕێککەوتنامە و لێکتێگەیشتنى زانستی. 
# ڕەخساندنی کورسیی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک بووە لە ساڵی (2020 - 2024) (235 هەزار و 701) قوتابی و خوێندکار وەگیراون، بە جۆرێک؛
1-    ساڵانە کورسی خوێندن بۆ سەرجەم ئەو پێشکەشکارانەى که لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن و داوایان پێشکەشکردبوو بۆ وەرگرتن لە خوێندنى بەکالۆریۆس بەهەمان پێوەرى قوتابیان و خوێندکارانى هەرێمی کوردستان تەرخانكراوە.

2-    دانیشتووانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان مافی پێشکەشکردنی داواکاریان لە خوێندنی دبلۆم، ماستەر و دکتۆرا هەیە، بە هەمان رێککار و مەرجەکان.
# خوێندنی خۆڕایی و پشتیوانییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە (3 تریلیۆن دینار) بۆ پشتیوانی کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرجكراوە و قوتابیان بێبەرامبەر لە زانکۆ حکومییەکان درێژە بە خوێندن و پرۆسەی فێربوون دەدەن، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی دارایی (دەرماڵە)ـی پێشکەش بە قوتابیان کردووە.
# ژمارە و تێچووى ساڵانەى کرێى بەشەناوخۆییەکان بەپێى زانکۆکان لەسەر ئاستی (8) زانکۆ، کە (45) باڵەخانەی کرێیان هەیە بۆ بەشە ناوخۆییەکان تێچووی ساڵانەیان (ملیارێک و 885 ملیۆن و 706 هەزار)دینارە..
# دامەزراندن و بەخشین لە کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان
•    کەمکردنەوەى کرێی خوێندنی پاڕالێل و ئێواران لە تەواوى ساڵەکانى کابینەى نۆیەم بەڕێژەى  (%45) بۆهەموو قۆناغەناغەکانى خوێندن، بەهۆى ئەم بڕیارەش ساڵانە نزیکەى (70) ملیار دینار گەڕاێندراوەتەوە بۆ کەسوکار و خانەوادەى قوتابیان و خوێندکاران.
•    کەمکردنەوەی کرێی خوێندن ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە رێژەی %10) بۆ (%20 لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا.
•    دامەزراندنی سێیەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (2015 - 2016 )کە ژمارەیان 1300 کەس بوو، هەروەها دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (2017 – 2016) کە ژمارەیان 1542  کەس بوو. 
•    ئەنجامدانی گرێبەستی دارایی بۆ 4104 مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
•    لە کابینەی نۆیەیەمدا بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار بۆ 252 دەرچووان و کاندیدانی تواناسازی خەرجکرا.
•    لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی پاڕالێڵ و ئێواران بە رێژەی (100%) بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە کەسوکاری پلە یەکی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر.
•    لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکان بە رێژەی (100%) بۆ منداڵانی شەهید و ئەنفالکراوان و دابینکردنی تێچووی خوێندنی زیندانی و ڕاگیراوی سیاسی، یاخود یەکێک لە منداڵەکانی.
•    لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن بەڕێژەى (100%) بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان، کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى چاکسازىی کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزا دراون و لە هەمان کاتدا دەخوێنن.
•    داشکان لە کرێی خوێندن بە رێژەی (05%) بۆ ئەو کەسانەی دوو ئەندامی یەك خێزانن لە زانکۆ و پەیمانگەکان کە بەشێوەی پارالێل و ئێواران دەخوێنن.
•    یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون، لە تەواوى کرێى خوێندنى ساڵانە بە ڕێژەى (100%) دەبەخشرێن، ئەگەر هاتوو لە خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.
•    تەرخانکردنی کورسیی تایبەتی خوێندنی باڵا بۆ نابینایان و کەسانى خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ڕێژەى (100%)، لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو بە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى.
•    لە کاتی هەبوونی مەرجەکانی پێشکەشکردن، دانیشتووانی سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە کاتی وەرگیرانیان  بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان لە کرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) دەبەخشرێن.
•    دابینکردنی کورسیی خوێندن بۆ ئاوارەکانی سووریا.
•    بەخشینی یەکێک لە منداڵی زیندانیانى سیاسی بەڕێژەی (100%) لە کرێى خوێندن.
•    بەخشینی ئەوانەی کە خەڵکی کەمدەرامەتن یان بەهەر شێوەیەک کێشەی داراییان هەیە لە ڕێگەی نووسراوی زانکۆکانەوە بەو ڕێژەیەی بۆی داواکراوە بەبێ جیاوازی.
•    بەخشین و کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ کەسانی کەمدەرامەت و هەژار بە ڕێژەى جیاواز. 
# بەئەلیکترۆنیکردنى کاروبارە کارگێڕى و زانستییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا
1.    سیستەمی ئه‌لکترۆنی بۆ پێشکه‌شکردنی داخوازینامه‌ بۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتن ( زانکۆلاین )
2.    سیستمی بەدواداچوونی نووسراوەکان (Document Management System)
3.    سیستمی سەرچاوە مرۆییەکان (HR System)
4.    سیستمی ژمێریاری (Accounting System)
5.    سیستمی سەنتەرى زمان (Language Center System)
6.    سیستمی یەکسانکردنی بڕوانامە (Equalization System)
7.    سیستمی سکۆلەرشیپ (Scholarship System) 
8.    سیستمی تواناسازى (HCED System) 
9.    سیستمی ئه‌لیکترۆنیی به‌ڕێوەبردنی خوێندن له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان Zanko System))
10. سیستەمی گواستنەوە و دابەزاندنی قوتابیان و خوێندکاران لە نێوان زانکۆ حکومییەکان.

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand