Draw Media

یەكگرتوو و هەڵوێست و كۆمەڵ كاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق

یەكگرتوو و هەڵوێست و كۆمەڵ كاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق

2026-01-02 17:18:36



درەو:
لە ئێستادا هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و رەوتی هەڵوێست و كۆمەڵی دادگەری لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی كاندیدێك دیاری بكە نبۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.
لە هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رەوتی هەڵوێست كاندیدی هەبوو بۆ پۆستی سەرۆكۆماری عێراق و هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان پشتیوانیان لە كاندیدەكەی هەڵوێستكرد.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا هەڵوێست و یەكگرتوو و كۆمەڵ، لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی نەوەی نوێش بەشدار بێت لەگەڵیان تا پێكەوە كاندیدێك دیاری بكەن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، كە لەناو لیستەكانی خۆیان كاندیدێك دیاری بكەن، یاخود لە دەرەوەی حزبەكان كاندیدێكی سەربەخۆ دیاری بكەن و پشتیوانی بكەن.
رۆژی دووشەممە دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدی سەرۆككۆماری عێراق و ژمارەیەك كارەكتەری سیاسی بەنیازن خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەن و چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیاندا ئەو پرسە یەكلا بكەنەوەو كاندیدی خۆیان دیاری بكەن. 
پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وەك عورفێكی سیاسی بەر پێكهاتەی كورد دەكەوێت، هاوشێوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ سونەو پۆستی سەرۆكوەزیران بۆ شیعە.
پۆستی سەرۆككۆماری عێراق:
-    2005 – 2014 جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆماری عێراق (2012 نەخۆش كەوت) 
-    2014 – 2018 د. فوئاد مەعسوم
-    2018 – 2022  د. بەرهەم ساڵح
-    2022- 2025 د. لەتیف رەشید

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand