(دره‌و): راپۆرتی: بی بی سی فارسی دوای دوو ده‌یه له روخانی سه‌ددام، حكومه‌تی عێراق هێشتا نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی سه‌قامگیری و ئاسایش له وڵات‌دا بچه‌سپێنێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی رابردوودا عێراق زیاتر له (200 ملیار) دۆلاری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌كانی ژێرخان له‌م وڵاته له بواری گه‌یاندن و وزه روبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر ده‌بنه‌وه. ده‌روازه‌كانی ترانزێت یه‌كێكه له ئامرازه گرنگه‌كانی دروستكردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌یین، له‌م رووه‌وه حكومه‌تی عێراق له‌دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا، له هه‌وڵدایه سود له پرۆژه‌كانی ترانزێت ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد له شوێنی ململانێ و گرژییه‌وه ببێت به خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتن له ناوچه‌كه‌دا. ئاڕاسته‌ی ترانزێتی "رێگای گه‌شه" به‌غداد به‌نیازه له‌ڕێگه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری زۆر بۆ په‌ره‌پێدانی باشوری وڵات، كه به‌ڕێژه‌ی 90% له به‌رهه‌می ناوخۆییدا به‌شداره، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌نده‌ری فاو بكات به جه‌مسه‌رێكی ئابوری- ترانزێت له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. سه‌رمایه‌گوزاری عێراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌نده‌ری فاو، به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی عێراق- توركیا‌و كه‌ناڵی وشك، به‌شێكن له پرۆژه‌ی 17 ملیار دۆلاری رێگه‌ی گه‌شه؛ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" ده‌توانێت عێراق بكات به هاوبه‌شێكی وشكانی و ده‌ریایی چین له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی "یه‌ك رێگا‌و یه‌ك پشتێن"دا. پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" دوو رێگای وشكانی ئۆتۆمبیل و رێگای ئاسن به درێژیی 1200 كیلۆمه‌تر له‌خۆده‌گرێت، كه باشوری توركیا له خاڵی مه‌رزی فیشخاپوری كوردستانی عێراقه‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌سره- به‌نده‌ری فاو، به باشوری ئه‌و وڵاته‌و كه‌نداوی فارس (عه‌ره‌به‌كان پێی ده‌ڵێن كه‌نداوی عه‌ره‌بی) ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌مه نزیكترین و خێراترین رێگایه كه ئه‌وروپا به كه‌نداوی فارسه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌ناو خاكی توركیا‌و عێراقدا تێده‌په‌ڕێت. ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی چوار وڵات بۆ پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" له سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیادا بۆ به‌غداد، به‌رپرسانی هه‌ر چوار وڵاتی عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد بۆ دروستكردنی رێگای په‌ڕینه‌وه‌ی "رێگای گه‌شه". به‌وته‌ی عه‌بدولقادر ئۆرالئۆغلۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ژێرخانی توركیا، ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ ماوه‌ی 25 رۆژ كه‌مده‌كاته‌وه. ئێستا تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی سوێسه‌وه 35 رۆژ ده‌خایه‌نێت، له باشوری ئه‌فریقاشه‌وه زیاتر له 45 رۆژ درێژه ئه‌كێشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" ته‌واو ببێت، ئه‌م ماوه زه‌مه‌نییه بۆ 25 رۆژ كه‌مده‌بێته‌وه. تێڕوانینی ئێران بۆ "رێگای گه‌شه" به‌ڕواڵه‌ت كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و ژێرخانی گه‌یاندنی ئێران له پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه له ناوچه‌كه، یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه له چوار ده‌یه‌ی رابردوودا. هه‌رچه‌نده به‌كرده‌وه تاران له پرۆژه‌كانی ترانزێتی ناوچه‌كه‌دا ئاستێكی به‌رچاوی نه‌بووه. ئێران له رێڕه‌وی باكورو باشوردا ئاماده‌یی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو نه‌بووه. ئاڕاسته‌ی ترانزێتی "رێگای گه‌شه" وه‌كو یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی كه ده‌توانێت ركابه‌ری رێڕه‌وی باكورو باشور بێت، بووه‌ته جێگای باس و خواس، پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق و یارمه‌تیدانی ئابوری عێراقه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له گومان و دوودڵییه‌وه ته‌ماشای ئه‌م پرۆژه‌ی ترانزێته بكات و له كه‌ره‌سته‌ی به‌رده‌ست كه‌ڵك وه‌ربگرێت بۆ دروستكردنی كه‌لێن له ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌دا. له‌ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" به به‌شداری حكومه‌ت و كۆمپانیا توركییه‌كان، ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی ئابوری و سیاسی عێراق و توركیا‌و هه‌رجۆره زیادبوونێكی هه‌ژموونی ئه‌نكه‌ره له عێراقدا، به‌واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی عێراق ده‌بێت. له‌ڕوانگه‌ی ئابوریشه‌وه، پرۆژه‌ی ترانزێتی "رێگای گه‌شه" ده‌توانێت هۆكاری لادانی بازرگانی و گواستنه‌وه بێت له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ی كه له خزمه‌تی بهرژههوهندییهكانی ئێراندان و، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابوری ئێران ده‌بێت. درێژی رێگای پرۆژه‌كه 1200 كیلۆمه‌تره‌و به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناسكی ئه‌منی عێراق، ئه‌گه‌ری هێرشی گروپه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش بۆسه‌ر رێگای ئه‌م پرۆژه‌یه زۆره. ئاڵنگاری و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ئێران سه‌رباری بوونی چه‌ندین ئاڵنگاری بۆ ئێران به‌ر له ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه"، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران بتوانێت له‌گه‌ڵ عێراق و توركیادا له‌م پرۆژه‌یه‌دا هاوكاری هه‌بێت، ئه‌وا له ئه‌گه‌ری به‌ستنه‌وه‌ی ئێران به‌م ده‌روازه ئابورییه نوێیه‌وه، كه‌ڵكێكی زۆری ئابوری بۆ تاران به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌روه‌ك جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی ناوچه‌یی و یه‌كگرتوویی ئابوری به‌هێز بكات. به‌هێزكردنی هاوكاری ناوچه‌یی له‌توانایدایه ده‌رفه‌تی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌ی ئابوری ئێران له‌گه‌ڵ هاوسێكانیدا بدۆزێته‌وه. ئێران فشار ده‌كات بۆ په‌له‌كردن له دروستكردنی هێڵی ئاسنی شه‌له‌مچه- به‌سره، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق و باشكردنی پێگه‌ی خۆی وه‌كو ناوه‌ندێكی بازرگانی ترانزێت و ده‌روازه‌كانی گهشتیارو گواستنه‌وه‌ی كاڵا له به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه بۆچونێكی گشتیی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران نایه‌وێت پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی فاو سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران. جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌مدواییه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر خێراكردنی هێڵی ئاسنی شه‌لامچه- به‌سره‌و ژماره‌یه‌ك رێنمایی ده‌ركرد بۆ لابردنی هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ره‌نگه پرۆژه‌كه دوابخه‌ن. گرنگه ئاماژه به‌و خاڵه بدرێت كه، له‌كاتێكدا به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق لایه‌نگری ئێرانن، به‌ڵام هه‌ندێكیان پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه"و، هه‌ندێكی تر له‌و حزبه سیاسییانه دژی ئه‌م پرۆژه‌یه قسه ده‌كه‌ن و وه‌كو رێگرییه‌ك ناوی ده‌به‌ن له‌به‌رده‌م به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به پرۆژه‌ی پشتێنه‌و رێگای چینه‌وه. رێڕه‌وی باكور- باشور رێڕه‌وی باكور- باشور، سه‌ره‌تا به‌هۆی ئیراده‌و بڕیاری روسیا‌و ئێران و هینده‌وه له ساڵی 2000دا دامه‌زرا، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی باركردن و گواستنه‌وه، له ساڵانی دواتردا وڵاتانی تریش هاتنه ناو ئه‌م رێگای ترانزێته‌وه. پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ په‌یوه‌ستبوونی وڵاتانی تر به ئه‌م رێڕه‌وه ئه‌وه‌بوو كه، رێگا به‌كارهاتووه‌كانی تر بۆ ناردنی كاڵا له هینده‌وه بۆ سان پترۆبۆرگی روسیا كه له كه‌ناڵی سوێسه‌وه تێده‌په‌ڕێت، زۆر دورو درێژه‌و نزیكه‌ی 14 هه‌زارو 500 كیلۆمه‌تره. به‌ڵام به به‌كارهێنانی رێڕه‌وی باكور- باشور، رێگایه‌كی كورتتر بۆ ناردنی كاڵا دروست ده‌بێت. سودوه‌رگرتن له رێگا نوێیه‌كه به درێژیی 7 هه‌زارو 200 كیلۆمه‌تر، هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتی ترانزێت به‌رێژه‌ی 40%و كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجی گواستنه‌وه به‌رێژه‌ی 30%. پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت كه ئێران نه‌یتوانیوه پرۆژه‌ی رێگای ئاسنی ئاستارا- ره‌شت بخاته‌كار تاوه‌كو دواین به‌سته‌ری رێڕه‌وی باكور- باشور ته‌واو ببێت. به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی تاران و مۆسكۆ، ئه‌م هێڵی ئاسنه به سه‌رمایه‌گوزاری روسه‌كان ده‌خرێته‌كار، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرۆژه‌یه تائێستا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه نه‌بینیوه‌و هه‌واڵی جۆراوجۆریش له‌باره‌ی دوودڵی روسیا سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌گوزاری له‌م پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنه‌دا، بڵاوبوه‌ته‌وه. جیاوازی وه‌به‌رهێنانی چین له ئێران و عێراقدا ئاژانسی هه‌واڵی (ته‌سنیم)ی ئێران ده‌ڵێ، ئاماری وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌ریده‌خات، چین تاوه‌كو شوباتی 2023 نزیكه‌ی 220 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له ئێران‌دا كردووه‌و له شوباتی 2024دا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی ملیارێك و 990 ملیۆن دۆلار. ئه‌مه له‌كاتێكدایه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كابینه‌ی سیانزه‌یه‌می حكومه‌ت له ئێران چوه‌ته ناو قۆناغی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی 25 ساڵه‌ی نێوان ئێران و چینه‌وه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنانی چین له‌شێوه‌ی ئه‌م هاوكارییه‌دا هێشتا له‌ئاستی خواستی ئێران‌دا نییه. تا ساڵی 2023، چین زیاتر له 2.34 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی له پرۆژه جیاوازه‌كانی عێراقدا كردووه، ئه‌م وه‌به‌رهێنانه 41 پرۆژه‌ی له كه‌رتی وزه‌ی عێراقدا گرتوه‌ته‌وه كه 31 پرۆژه‌یان ته‌نیا له كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وتی عێراقدا بووه. پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه"ی عێراق بۆ ته‌واوكردنی پێویستی به هاوكاری هاوبه‌شه ناوچه‌ییه‌كان و زلهێزه‌كانی جیهان هه‌یه. له‌دۆخی ئێستا‌و به‌رده‌وامی گهمارۆكاندا، ئێران ناتوانێت رۆڵێكی گرنگی له‌م پرۆژه‌یه‌دا هه‌بێت. هه‌موو پرۆژه‌كانی ترانزێت روبه‌ڕووی دوو ئاڵنگاری زۆر گرنگ ده‌بنه‌وه، جوگرافیا‌و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست. عێراق توانیویه‌تی سه‌رچاوه‌ی دارایی قه‌ته‌رو ئیمارات بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه فه‌راهه‌م بكات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌م دوو وڵاته بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌س نییه. وڵات و كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه داراییه‌كانی خۆرئاوا پێویستن بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی. له‌ئێستادا رێڕه‌وی باكورو باشور نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و، پشكی ئێران له پرۆژه‌ی رێگای ئاوریشمی چین رۆژ له‌دوای رۆژ كه‌مده‌بێته‌وه. هاوكات وه‌به‌رهێنانی چین له وڵانانی دراوسێی ئێران زیاتر ده‌بێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌منیی له عێراق له‌پاڵ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست، ده‌توانن چانسی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" زیاتر بكه‌ن. به‌ڵام عێراق رێگایه‌كی دورو درێژی له‌به‌رمدایه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه. له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌هۆی كێشه جۆراوجۆره‌كانی عێراقه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا، رۆڵی ئێران له پرۆژه‌كانی تری ترانزێتدا له ناوچه‌كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و ئه‌مه‌ش به‌واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی پێگه‌و به‌شداری ئێران له هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كان و له‌ده‌ستچوونی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ئه‌و وڵاته دێت.
(دره‌و): عێراق و توركیا‌و ئیمارات و قه‌ته‌ر له به‌غداد یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" ئیمزا كرد، به‌پێی یاداشته‌كه ده‌بێت هه‌رچوار وڵات چوارچێوه‌ی پێویست دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كه. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له به‌غداد سه‌رپه‌ره‌شتی ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی چوارقاڵییان كرد له‌نێوان (عێراق و توركیا‌و قه‌ته‌رو ئیمارات) بۆ هاریكاری له پرۆژه‌ی ستراتیژی "رێگای گه‌شه". له‌لایه‌نی عێراقه‌وه (ره‌زاق محێبس) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و له لایه‌نی توركی (عه‌بدولقادر ئۆرال ئۆغلۆ) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و ژێرخانی توركیا ئیمزایان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كرد، له‌لایه‌نی قه‌ته‌ری (جاسم بن سه‌یف سلێتی) وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی قه‌ته‌رو و له ئیماراتی عه‌ره‌بیش (سوهێل محه‌مه‌د مه‌زروعی) وه‌زیری وزه‌و ژێرخانی ئیمارات ئیمازایان كرد. به‌گوێره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی كه هه‌رچوار وڵات ئیمزایان كردووه، ده‌بێت عێراق و توركیا‌و قه‌ته‌رو ئیمارات چوارچێوه‌ی پێویست دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "هێڵی گه‌شه"، ئه‌مه‌ش به‌واتای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی رێگاكه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی. هێڵی گه‌شه پرۆژه‌ی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره كه توركیا به كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌و ده‌به‌ستێته‌وه‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بیش به وڵاتانی ئه‌وروپاوه، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌پێی دیزاینی به‌رایی به‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا تێناپه‌ڕێت و مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی (ئیبراهیم خه‌لیل) دروست ده‌كات كه به‌ر له دۆزینه‌وه‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت شاده‌ماری گه‌وره‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بوو.
د. یاسین تەها- پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق لەنێو گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سێبەری دوكەڵی جەنگی غەززەدا، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاندێكی حكومیدا یەكەم سەردانی خۆی بۆ كۆشكی سپی لە 15ی نیسانی 2024 ئەنجام بدات. سەردانكردنی ئەمریكا یەكێكە لە نەریتە سیاسی و دیپلۆماسییە باوەكانی سەرۆك وەزیرانەكانی عێراق لە پاش 2003، بەڵام بەهۆی ئەوەی سودانی سەرۆكایەتیی كابینەكەی "چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە" دەكات، كە خۆی بە نەیاری ئەمریكا دەزانێت، ئەم سەردانە هەندێك تایبەتمەندی و فۆكەسی زیاتری لەوانەی پێش خۆی لەسەرەو، دەشێت خوێندنەوەی جیاواز هەڵبگرێت. ئەم شرۆڤەیە لەبارەی ئاماژەو لێكەوتەو كاریگەرییەكانی ئەو سەردانە چاوەڕوانكراوە هەڵوێستە دەكات. پێكهاتەی شاندەكەو گرنگیی سەردانەكە بۆ سودانی ئامادەكارییەكانی سەردانەكە لەلایەن تیمێكی ڕاوێژكاریی سەرۆكایەتیی وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق "فوئاد حسێن"ەوە ئەنجام دەدرێن؛ بڕیاریشە شاندی هاوەڵی سودانی بۆ ئەمریكا بریتی بێت لە: وەزیری دارایی، سەرۆكی بانكی ناوەندی، وەزیری بازرگانی، وەزیری نەوت، وەزیری كارەبا، وەزیری ڕۆشنبیری[1]. چاوەڕوان دەكرێت لە هەرێمی كوردستانیشەوە نوێنەر هاوەڵییان بكات. هەرچەند سەردانەكە حكومی و فەرمی و تەوەرە سەرەكییەكەی، پەیوەندییەكانی هەردوو دەوڵەتی عێراق و ئەمریكایە، بەڵام بۆ كەسایەتیی سیاسیی سودانی، گرنگیی تایبەتی هەیە، چونكە دەركەوتن لە كۆشكی سپی بە شێوەیەكی فەرمی، یەكێكە لە ڕێگەكانی نمایش وەك كارەكتەرێكی سیاسیی پەسەندكراو لەبەردەم ئەو وڵاتانەی پەیوەندیدارن بە دۆسیەی عێراق. بە بۆچوونی هەندێك لە شارەزایان دەركەوتنی فەرمی لە تەنیشت سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكان پێوەرێكی زێڕینە لەناوخۆی عێراق و دەرەوەیش بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی؛ بۆ كەسێكی وەك سودانییش دەشێت چانسی لە هەڵبژاردنی 2025دا بەهێز بكات[2]. ئەوەیشی پاڵپشتیی ئەم بۆچونە دەكات لاوازیی ڕایەڵەكانی زۆربەی هێزە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگییە لە وڵاتانی ڕۆژاوا، بەتایبەت كە ئەم حكومەتەی ئێستا بە هاوپەیمانی و پاشكۆیەتیی ئێران تۆمەتبارەو زۆر جار یەكێكە لە ئامانجەكانی لۆبیی پاڵپشتیی ئیسرائیل. لەسەر ئاستی كەسی، بۆ سودانی گرنگە وەك دەوڵەتمەدار دەربكەوێت و قەرەبووی بەشێك لە كەموكوڕییەكانی سەركردایەتییە سیاسییەكەی بكاتەوە لەبواری پەیوەندیی دەرەكی، چونكە ناوبراو لە سەركردەكانی نەوەی دووەمی سیاسییە شیعەكانە كە هەر لە ناوخۆی عێراق بووەو ئەزموونی ژیان و مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەمریكاو ئەوروپا نییە وەك سەرۆك وەزیرانەكانی پێشتر. هاوكات لەگەڵ ئەو نیمچە كۆدەنگییەی لەسەر گرنگیی سەردانەكە هەیە، لەبەرەی ڕكابەرانی سودانییەوە لەنێو شیعەكان، ئاڕاستەیەك هەیە لە بایەخی سەردانەكە كەمدەكەنەوە بە پاساوی ئەوەی "هەموو ئاماژەکان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە بایدن دەڕوات و ترامپ دێت". لە وەڵامی ئەوانەیشی دەڵێن ئەمریكا دەوڵەتی دامەزراوەکانەو گۆڕانی سەرۆك زۆر شت ناگۆڕێت، ڕەخنەگرەكان دەڵێن "بینیمان چۆن ترامپ لە خولی پێشوودا، هەموو شتێکی پێش خۆی پشتگوێ خست".[3] بەڵام بۆچوونی تر پێیوایە كۆمارییەكانیش بەرژەوەندییان هەیە لە عێراق لە چەشنی كۆمپانیای "هانویڵ"ی تایبەت بە وزە كە بە كۆمپانیایەكی پشتیوانی كۆمارییەكان دەناسرێت لە ئەمریكا[4]؛ بەمدواییانەش سودانی گرێبەستی گازی سروشتیی لەگەڵدا نوێ كردوونەتەوە[5]. دەشێت ئەمەش ئامادەكاری بێت بۆ ئەگەری هاتنەوەی كۆمارییەكان بۆ كۆشكی سپی. ئەم كۆمپانیایەش یەكێكە لەو تاقەمە كۆمپانیا ئەمریكییانەی پێشتر لە عێراق گرێبەستیان لەبواری گازی سروشتی هەبووە [6]. سەرباری ئەمانەش هێشتا بۆچوونێك هەیە پێیوایە كۆی سەردانەكە "پرۆتۆكۆڵی"یەو ڕێكکەوتننامەی گەورەی لێ شین نابێت جگە لەوانەی پێشووتر كە هەن؛ هێندە هەیە ڕەنگە لە دۆسیەی دارایی، سودانی هەندێك داواكاری بۆ بانكە سزادراوەكان بكات. مەرجیش نییە هەرچی سودانی داوای بكات ئەمریكا لەسەری ڕازی بێت، بەتایبەت لەبواری ئاسایش و سەربازی؛ بەتایبەت کە ئەمریكا لەبەردەم هەڵبژاردنەو ئەگەری گۆڕانكاری لە ئیدارەی ئەمریكادا كراوەیە[7]. تەوەرە گشتییەكانی سەردانەكە بەپێی ئەو ڕاگەیەنراو و لێدوانە فەرمییانەی هەن، تەوەرە سەرەكییەكانی سەردانەكەی سودانی بۆ واشنتۆن چەند بوارێك لەخۆدەگرێت وەك: پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەردوو وڵات، ئایندەو چارەنوسی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، دۆسیەی كارەباو گازی سروشتی و وزە، هاندانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆ وەبەرهێنان، كۆمەكی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەگەڵ پشتیوانیی ئەمریكی لە بوارەكانی كەلتورو مۆزەخانەكان؛ لە پەنا ئەمانەیشدا دۆسیە ئابوری و بازرگانییەكان ئامادەیی بەهێزیان دەبێت، لەوانەش ئاسانكاریی بانكی و هاتنی دۆلاری زیاتر بۆ عێراق، لەگەڵ هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ ئەوەی عێراق پارەی گازی سروشتیی هاوردەكراوی ئێران (10 ملیار دۆلار) لەڕێگەی بانكەكانی كەنداوەوە حەواڵە بكات بۆ ئەوەی بانكەكانی خۆی توشی گەمارۆ نەبنەوە[8]. ئەگەر ئەم ناونیشانە گشتییانەش ورد بكرێتەوە هەر یەك لەوانەش لەمپەرو هاندەری چوونەپێشیان جۆراوجۆرە. دووان لەوانەش كە زۆر سەرەكین، بەڕووی چەند ئەگەرێكدا كراوەن، ئەوانیش دۆسیەكانی سەربازی و ئاسایشن لەگەڵ دارایی و دۆلار: – دۆسیەی ئاسایش و سوپا: حكومەتی عێراق لەژێر گوشاری گروپە شیعە چەكدارەكان و لێكەوتەكانی جەنگی غەززە سەرەتای 2024 ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریكا دەستی بە دانوستان كردووە لەبارەی سێ تەوەرە: مەترسییەكانی داعش، بەهێزكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، گەیشتن بە خشتەیەكی كاتی بۆ كۆتاییهاتنی ئەركی "هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش"؛ بەجۆرێك پەیوەندیی ئەمنیی هەردوولا بچێتە ئاستی دووقۆڵی بەپێی ڕێككەوتننامەی ستراتیژیی عێراق- ئەمریكا كە ساڵی 2008 واژۆ كراوە[9]. لە پاش ئەم پێشهاتەشەوە هەموو لێدوان و بەیاننامە فەرمییەكانی عێراق جەخت لە گرنگیی گەیشتن بە كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەكەنەوە بۆ ڕازیكردنی گروپە شیعەكان كە ئێستا لە حاڵەتی ئاگربەستدان. لای خۆشیانەوە گروپە شیعەكان بەردەوامن لە گوشار‌و، سەقفی داواكارییەكانیان بەرز كردووەتەوە بۆ ئەوەی سودانی لە ئەمریكا كارێك بكات "واشنتۆن كۆتایی بە دەستیدەستیكردن بهێنێت لە دۆسیەی كشانەوە لە بنكە سەربازییەكان و، هەژموومی خۆشی لەسەر گرێبەستەكانی پڕچەككردنی عێراق هەڵگرێت[10]. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە باڵیۆزە بەهێزەكەی ئەمریكا لە عێراق، (ئیلینا ڕۆمانۆڤسكی)، پێش سەردانەكە كەوت و هۆشداریی دا لەوەی داعش هێشتا مەترسییە، هەروەها ئەوەش کە باسی كۆتایهاتنی هاوپەیمانیی داعش لە ئارادا نییە![11]؛ هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا (ئیان ماکاری) نوێنەری ئەمریکی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بەڕوونی ڕای گەیاندووە "لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە"[12]. ئەمەش بەو مانایە دێت سەردانەكەی سودانی پێناچێت هیچ لە هاوكێشەی ئەمنی و سەربازی بگۆڕێت و، ئەوكات دۆخەكە كراوەیە بەڕووی دەستپێكردنەوەی چالاكی گروپە چەكدارە وەلائییەكان و پێداگرییان لەسەر كشانەوەی ئەمریكا كە لە پاش 2020و كوشتنی (سولەیمانی)و (ئەبو مەهدی موهەندیس)ەوە بووەتە ئامانجێكی ستراتیژییان. لەڕووی كردەییەوە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، لەمپەری زۆری لەپێشەو بەدەرە لە توانای سودانی و حكومەتی عێراق لەبەر چەند هۆكارێك: - ئیدارەی بایدن لە ساڵی هەڵبژاردندا ڕیسكی لەو جۆرە ناكات، بەتایبەت کە هێشتا دۆسیەی كشانەوەی پڕ لە فەوزای ئەفغانستان پاكتاو نەكراوە. - جەنگی غەززەو ئاسایشی ئیسرائیل و ئاسایشی هاوپەیمانەكانی تری ئەمریكا لە ناوچەكە (ئوردن و كوێت و سعودیه‌و وڵاتانی تری كەنداو)، ڕێگرە لە كشاندنەوەی كتوپڕی سەربازەكانی ئەمریكا لە عێراق و بەجێهێشتنی بۆ باڵە ئێرانییەكان. - زۆربەی سیستەم و كەرەستە سەربازییەكانی عێراق ئەمریكین و بەبێ ڕاوێژكاری ئەمریكی و بەبێ ئەپدەیتی ئەمریكی دووچاری كێشەو تەنگژەی زۆر دەبنەوەو، عێراقیش ناتوانێت پێداگریی زۆر بكات[13]. - بە كشانەوەی ئەمریكا بەوجۆرەی گروپە شیعەكان دەیانەوێت، عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و ئەندامانی ناتۆ دەكەوێتە كێشەو دابڕانەوە، چونكە هیچیان بەبێ ئەمریكا ئامادەی هاوكاری و مانەوە نین لە جەنگی داعش. - سوپای عێراق و سیستەمی ئەمنیی وڵاتەكە، توانای بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە دەرەكییەكانی نییە بەبێ پشتیوانیی ئەمریكا؛ بەتایبەت کە داعش و ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2014 هەمیشە مەترسییە[14]. - وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، لە واشنتۆن ڕاشكاوانە ڕایگەیاند، كورد‌و سوننەو بەشێك لە شیعە لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكادا نین لە ئێستاداو بۆ ئەمەش پاساو و هاندەریان هەیە، بەڵام شیعەكان ئەمەیان بەئاشكرا نەوتووە[15]. ئەمەش كە ڕاستییەكەو ماوەی پێشوو لە دانیشتنێكی پەرلەماندا ئەمە دەركەوت، خۆی لە خۆیدا هێندەی تر دۆسیەی كشانەوە ئاڵۆزتر دەكات و پاساوی مانەوەی ئەمریكییەكان زیاتر دەكات، بەپێچەوانەی خواستی گروپەكان و یاریكردن بە وشە لە لێدوانە فەرمییە حكومییەكانی عێراق. - لە دەرەوەی هاوكێشەی عێراقیش ئەگەر هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش نەمێنێت، چیتر ئەمریكییەكان ناتوانن لەڕووی یاساییەوە عێراق بكەنە بنكەو پێگەی پشتیوانیكردن لە هێزە سەربازییە بچوكەكەیان لە سوریا؛ ئەو هێزەی ڕۆژهەڵاتی فورات ئەگەرچی ژمارەیان كەمە (900 سەرباز)، بەڵام بەرامبەر پێگەی ڕوسیا‌و ئێران، پێگەیەك بۆ ئەمریكا لە سوریا مسۆگەر دەكەن. هەروەها كشانەوەی ئەمریكا لەوێ دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ گەڕانەوەی داعش لە هەندێك ناوچەی شڵۆق؛ ئەمەش گورز دەبێت لە دەسكەوتەكانی جەنگی هاوپەیمانان دژی داعش بە سەرۆكایەتیی ئەمریكا. شتێكی ڕوونیشە هەر بۆشاییەك لەو وڵاتە دروست بێت، ئەگەر داعش پڕی نەكاتەوە، ئەوە دەبێتە پێگەی ئێران و ڕوسیا. ئەمەش بۆ ئەمریكاو ئیدارەی ئێستا سیناریۆیەكی نەخوازراوە[16]. بەپێی ئەو ئاماژانەی بەردەستن ڕەنگە ئەمریكا هەندێك لە قەبارەو ژمارەی هێزەكانی خۆی لە عێراقدا بگۆڕێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا ئەوەی گروپە شیعە وەلائییەكان چاوەڕێی دەكەن و هەوڵی بۆ دەدەن لە كۆتایهاتنی هەژموونی سەربازیی ئەمریكاو كشانەوەی سوپاكەی لە پاش سەردانەكەی سودانی، تاڕاددەیەك دوورەو لە هەموو حاڵەتێكدا عێراق مەحكومە بە "ڕێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیی 2008" كە پەیوەندیی هەردوولای كردووەتە دوورمەوداو درێژخایەن[17]. - دۆسیەی دۆلار‌و ئابوری: لە ناوەندی سیاسیی شیعی‌دا سەردانەكەی سودانی جگە لە "گەیشتن بە لێكگەیشتنی كردنەدەرەوەی سوپای ئەمریكاو كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی"، ئامانجێكی تری سەرەكی، هەڵگرتنی بەندوباوە لەسەر دۆلار‌و متمانەكردنە بە ئەمریكا بۆ سوككردنی سزا لەسەر هەندێك لە بانك و كۆمپانیاكان كە بەشی زۆریان هی لایەنە شیعەكانن[18]. بەرپرسیارێتیی ئەمریكا لەم پرسەدا كە 20 ساڵە بەردەوامەو پەیوەستە بە هەژموونی یاسایی واشنتۆنەوە بەسەر داهاتی نەوتی عێراق بە دۆلار بەپێی ڕێككەوتنی عێراق لەگەڵ پۆڵ بریمەر (2004) [19]، یەكێكە لە نیگەرانییەكانی هێزە شیعەكان، بەتایبەت پاش ئەوەی بەمدواییانە كە ئەمریكا زنجیرەیەك سزای بەسەر دامەزراوە داراییە شیعییەكاندا سەپاند بە تۆمەتی هاوكاریكردنی دامەزراوە داراییە ئێرانییە سزادراوەكان. بەشێوەیەكی بەردەوامیش نیگەرانی و قسەوباسی ئەوە لە ئارادایە كە ئەمریكا توانا‌و هێزی یاسایی خۆی بەسەر داهاتی نەوتی عێراق بۆ گوشاركردنی سیاسی بەكار دەهێنێت[20]. هادی عامری كە یەكێكە لە سەركردەكانی چوارچێوەی شیعی، پێداگرە لەسەر ئەوەی سەروەریی ئابوری و دارایی عێراق هیچی كەمتر نییە لە سەروەریی نیشتمانی؛ باسی ئەوەیشی كردووە ئەوان خوازیارن كۆتایی بەو سەرێشەیە بێت كە دۆلاری عێراق ڕەهن و دیلی نێو بانك و بەندوباوەكانی ئەمریكا بێت[21]. بەڵام تێكڕای لێدوانە ئەمریكییەكان، چ لە واشنتۆن و چ لە عێراق، باس لە چاكسازیی بانكی دەكەن و هیچیان باسیان لەوە نەكردووە عێراق ئامادەیە بۆ ئەوەی ئەمریكا دۆلارەكانی بەتەواوی ئازاد بكات. هاوكات لەگەڵ ساغبوونەوەی هەواڵی سەردانی سودانی بۆ كۆشكی سپی، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق ڕووی لە داكشان كرد‌و هاتە ژێر نرخی 0150 دینار بۆ هەر دۆلارێك و تا ئاستی 0147 دینار، لە كاتێكدا چەند مانگێك بەر لە ئێستا نزیكبووەوە لە ئاستی 0160 دینار. هەندێك ئەم دابەزینە بە هیواهەڵچنین لەسەر سەردانی سودانی دەبینن و هەندێكی تر پێیانوایە یاریی بازاڕی ڕەش و بازرگانەكانەو دابەزینەكە كاتییە[22]؛ بەتایبەت بەیاننامەی كۆشكی سپی لەبارەی سەردانی سودانی بەڕوونی ئەوەی تێدا هاتووە كە بایدن و سودانی جگە لە داعش لەبارەی چاكسازییە دارایییەكان و سەربەخۆیی عێراق لە كەرتی وزە گفتوگۆ دەكەن[23]. ئەمەیش بە مانای دووركەوتنەوە لە ئێران و ڕێگریكردن لە ئاودیوكردنی دۆلار‌و شەفافكردنی جوڵەی دۆلار دێت و هیچ ئاماژەی ئەوەی تێدا نییە عێراق دەستكراوە بكرێت لە مامەڵەكردن بەو یەدەگەی لە دۆلار کە لە بانكی فیدراڵی ئەمریكادا هەیه‌تی. پرسەكانی هەرێم لە ئەجێندای سەردانەكە بەپێی لێدوانی باڵێوزی پێشووتری ئەمریكا لە عێراق، ڕۆبەت فۆرد، دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی باس لەنێوان دامەزراوەكانی ئەمریكاو شاندی عێراق بە سەرۆكایەتیی سودانی[24]. لە سەروبەندی ئامادەكارییەكانی سەردانەكەشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، (ئەنتۆنی بلینكن)، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، باسی لە کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد کردووە، هەروەها هانی بەغدادی داوە کێشەکان چارەسەر بکەن "چونكە سودە ئابورییەکانی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت".[25] هەر لەم بەینەشداو زیاتر لە دوو هەفتە پێش سەردانەكە، سیناتۆری كۆماری، (تۆم كۆتۆن)و حەوت لە هاوڕێكانی لە كۆنگرێس نامەیەكی تایبەتیان ئاڕاستەی بایدن كردووە لەبارەی سودانی كە نیگەرانیی پێوە دیارەو باسیان لە هەندێك پرسی كوردستان كردووەو بە بایدن دەڵێن: "حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ تاران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کاردەکات، لەنێویاندا بڕینی هاوکارییە داراییەکانی حکومەت و داخستنی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا، کە بەشێکی زۆری ئابوریی کوردستانی لەسەر بەندە". لە نامەکەدا ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەران و سێناتی ئەمریکا داوای دانانی پێشمەرج بۆ سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا دەكەن لە چەشنی "داواكردنی ئەوەی كە دەستبەجێ بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا بکرێتەوە بۆئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکاتەوە". پرسێکی دیکە کە لە نامە هاوبەشەكەدا جەختی لێ کراوەتەوە، ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە: “پێویستە داوا لە حکومەتی عێراق بکەیت کە دەست بکاتەوە بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”.[26]، بەڵام بەوپێیەی نامەكە زیاتر لەلایەن سیناتۆرەكانی حزبی كۆماری نوسراوە كە ڕكابەری بایدنن، دەكرێت یەكێك لە هاندەرە گەورەكانی كێبركێ سیاسییەكانی نێوخۆی ئەمریكا بێت. بەپێی ئەزمونەكانی پێشووش نمونەی لەم جۆرە نامانە بۆ سەرۆكەكانی ئەمریكا هەبوون و ئەنجامی زۆر گەورەشی لێ نەكەوتووەتەوە، بەتایبەت كە ژمارەی كۆنگرێسمانەكان زۆر نییە. هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن، جەختی كردووەتەوە، ئەوان "خوازیاری دیتنی سودانی و بایدنن لە كۆبوونەوە" چونكە لە تێڕوانینی ئەواندا "عێراق هاوبەشێكی گرنگی ئەمریكایە بۆ بەرقەراركردنی ئاسایشی ناوچە".[27] بەهۆی ئەوەشی سەردانی سودانی بۆ ئەمریكا چەند ڕۆژێك پاش سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی دێت، بۆچونێك لەنێو هەندێك لە چاودێرانی سیاسیی عێراق هەیە كە خواست و پێداگرییەكانی هەرێم، سێبەریان بەسەر دیدارەكانی دامەزراوە ئەمریكییەكان و سودانییەوە دەبێت، بەتایبەت لەبواری هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم[28]. چاودێری تری بیانی هەن باسیان لەوە كردووە جگە لە دۆسیەی نەوت، بایدن لەگەڵ سودانی باسی بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵیش دەكات، بەتایبەت كە هەندێك دزەپێكردن ئاماژە بەوە دەكەن ڕاوێژكاری ئاسایشی ئەمریكا پێشتر بە سودانیی وتووە، "پێویستە سەردانەكە لە كەشێكی باش‌دا بێت و بەرەوپێشچوون لە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەولێر هەبێت".[29] ئەم خواست و پێداگرییە ئەمریكییەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەمریكا پێیوایە باشبوونی پەیوەندیی بەغدادو هەولێر لە قازانجی ئۆقرەیی عێراقەو گرژیی نێوان هەردوولاش لەگەڵ بەرژەوەندییەكانیدا ناجۆرە؛ بەتایبەت قسەیەك هەیە كە ئەمریكا بەو چاوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات كە هاوپەیمانێكی جێگیرە لە عێراق[30]. وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە سەروبەندی ئامادەكارییەكانی سەردانی سودانی لە ئەمریكا ئەوەی نەشاردەوە، کە كورد لەگەڵ مانەوەی سوپای ئەمریكادان لە عێراق و سوننەكان و بەشێك لە شیعەكان لەمەدا هاوڕان[31]. بەپێی هەندێك زانیاریی بەردەستیش بەر لە سەردانی پێشووی سودانی بۆ نیویۆرك لە ساڵی ڕابردوو، بۆ ڕێگەخۆشكردن بۆ سەردانەكە بڕیاری خەرجكردنی سێ مانگ قەرزی بۆ هەرێمی كوردستان دابوو؛ دەشێت ئاسانكاریی لەم شێوەیەش بۆ ئەم سەردانە دووبارە ببێتەوەو سودانی و تیمەكەی خوازیاری ئەوە نین لە واشنتۆن دووچاری ڕەخنەو گازندە ببنەوە لەسەر درێژەكێشانی پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا. كۆبەند سەردانی سودانی بۆ واشنتۆن و دیداری لەگەڵ بایدن، دەرفەتێكە بۆ پیشاندانی پاڵپشتیی ئەمریكا لە عێراق لە سایەی حكومەتی چوارچێوەی شیعی بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، بەڵام پێشبینی ناكرێت گۆڕانكاریی گەورە لە پەیوەندییەكانی هەردوولا دروست بكات و پێشهاتی چاوەڕواننەكراوی لێ بكەوێتەوە، بەتایبەت لە دۆسیەی مانەوە یان كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كە ملكەچە بۆ زۆر كارتێكەریی دیكەی ئاڵۆز. سەردانەكە بۆ كارەكتەری سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، هەلێكی باشی پیشاندانی توانا‌و پەسەندكراوییە لە دەرەوەی عێراق و، دەشێت ببێتە كەرەستەیەك لە پرۆژەی دروستكردنی ڕێبەرایەتی و سەركردایەتیی سیاسیی ناوبراو؛ بەڵام بەڕووی لێكەوتەی خراپیشدا كراوەیە ئەگەر گروپە چەكدارە شیعەكان بێهیوا ببن لەوەی لە ڕێگەی سودانییەوە بە ئامانجەكانیان بگەن كە بەرتەسككردنەوەی هەژمونی ئەمریكایە لە كایەی ئەمنی و سەربازیی عێراق. لە سەردانەكەی سودانیدا پرسەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت دۆسیەی نەوت ئامادەیی دەبێت و ڕەنگە شاندە عێراقییەكە گوێبیستی هاندانی زیاتر ببن بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكان، بەتایبەت كە سەردانەكەی سودانی بەدوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتۆن و لۆبیی ژمارەیەك كۆنگرێسماندا دێت بۆ داكۆكی لە هەرێم. بەڵام جێبەجێكردنی ئەو خواستە ئەمریكییەش، ملكەچە بە ئاڵۆزییەكانی هاوكێشەی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە كە ئێستا لە دۆخی ئامادەكاریی پێشوەختەی هەڵبژاردنی داهاتوودان و وەك پردی پەڕینەوە تەماشای ئەم كابینەیەی ئێستا دەكەن، نەك چەترێك بۆ چارەسەرە درێژخایەنەكان. سه‌رچاوه‌كان: [1] https://bit.ly/3VzZj3N [2] https://bit.ly/43Df8su [3] https://bit.ly/3IZw6YD [4] https://bit.ly/3VAoeV5 [5] https://pmo.iq/?article=1541 [6] https://bit.ly/3TXX1ua [7] https://bit.ly/4cFI5sa [8] https://bit.ly/3TATujZ [9] https://bit.ly/4afdorS [10] https://bit.ly/49fb6rB [11] https://bit.ly/3TFUeoh [12] https://bit.ly/3vwD0S5 [13] https://bit.ly/49gURKC [14] https://bit.ly/4aCk4Ap ؛ https://bit.ly/43FPWBK https://bit.ly/43EdR4u [15] https://bit.ly/3TATujZ [16] https://bit.ly/3TAW9ug [17] https://bit.ly/3PHWjPi [18] https://bit.ly/4cFI5sa [19] https://bit.ly/49iWAz7 [20] https://bit.ly/49gURKC [21] https://bit.ly/4cFMnjg [22] https://bit.ly/3VHMFjk [23] https://bit.ly/3VAmNWv [24] https://arbne.ws/3VynL5N [25] https://bit.ly/49ik5s5 ؛ https://bit.ly/4agPJHy [26] https://bit.ly/3IXw6Zi ؛ https://bit.ly/49dtAZn [27] https://bit.ly/3TWAgGY [28] https://bit.ly/3xgZaIC [29] https://bit.ly/3IYt8Uo [30] https://bit.ly/3IYt8Uo [31] https://bit.ly/3TATujZ ئه‌م بابه‌ته له (خانه‌ی هزریی كوردستان) وه‌رگیراوه
(دره‌و): ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی عێراق، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له كۆمپانیای نه‌وتی میسان ئاشكراكرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه، تیمێكی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پارێزگای میسان، سه‌رپێچی ئاشكراكردووه له گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی قۆناغی سێیه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌درێژایی (13 كیلۆمه‌تر) له كێڵگه‌ی نه‌وت و غازی ده‌سته‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی میسان، به‌بڕی (18 ملیۆن 650 هه‌زار) دۆلار. راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای خزمه‌تگوزارییه نه‌وتییه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی (4 كیلۆمه‌تر)ی پرۆژه‌كه به‌خۆڕایی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ده‌سته‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی میسان فه‌رمانێكی ده‌ركردووه بۆ گۆڕنكاریكردن له پرۆژه‌كه به‌بڕی زیاتر له (1 ملیۆن) دۆلار، جگه له بڕی گرێبه‌سته‌كه، ئه‌مه به‌بێ دانوستان بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی پاره‌كه، به‌مه‌به‌ستی قۆستنه‌وه‌ی بڕی جیاوازی ئه‌و پاره‌ی كه كۆمپانیاكه به‌خۆڕایی جێبه‌جێی كردووه.
(درەو): پێگەی "ئۆیل پرایس" تایبەت بە بواری وزە، راپۆرتێكی بە ناونیشانی (عێراق و ئێران كاردەكەن بۆ پەلەكردن لە پێشخستنی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكان كە سزاكان پێشێل دەكات) بڵاوكرده‌وه، راپۆرته‌كه لەلایەن (SIMON WATKINS) ئاماده‌كراوه. ئه‌م راپۆرته ده‌ڵێ: هۆكاری سەرەكی پشتی مانەوەی نرخی نەوت بەنزمی، سەرەڕای جەنگە بەردەوامەكانی روسیا‌و ئۆكرانیا‌و ئیسرائیل و حەماس، ئەوەیە، ئێران بڕێكی زۆر لەوە زیاتر نەوتی بەرهەمهێناوە كە پێشتر زانراوە، ئەوەش بە رەزامەندی ناڕاستەوخۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بووە. باسله‌وه ده‌كات، ئەم ملدانەی كۆشكی سپی، لەوە سەرچاوەی گرتووە، تا رێگربێت لە بەرزبونەوەی نرخی وزە، كە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تێكڕاكانی هەڵئاوسان و نرخەكانی سود لە ئەمریكاو وڵاتە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی، لەدوای جەنگی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا، كە ئەوەش هەڕەشەی دروستكردنی داكشانی ئابوری دەكات له‌و وڵاتانه‌دا. به‌پێی راپۆرته‌كه، هۆكارێكی تر لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەبێته هۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین، ئەوەش بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دەرفەتەكانی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی ئەمریكا دروست دەكات. "بەشێكی زۆری ئەو نەوتە نا فەرمیە، لە كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئێرانەوە دێت، بۆیە سەیر نییە كە هەردوو وڵات لەئێستادا كاربكەن بۆ بەرهەمهێنان لەم كێڵگانە بەشێوەیەكی بەرچاو. چەندین كێڵگەی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات هەیە، كە دیارترینیان، ئازادیجان لەلایەنی ئێرانی/مەجنون لەلایەنی عێراقی، ئازار لەلایەنی ئێرانی/بەدرە لە عێراق، یاد ئەڤاران لە ئێران/سندیباد لە عێراق، نەفت شەهر لە ئێران/نەفتخانە لە عێراق، دەهلەران لە ئێران/ ئەبو غەراب لە عێراق، ویست بیدار لە ئێران/ فەكا، فوقا لە عێراق، ئەروەند لە ئێران/ باشوری ئەبو غەراب لە عێراق". راپۆرته‌كه له به‌شێكی تری‌دا نوسیویه‌تی: دەستپێشخەرییە نوێیه‌كان بۆ پێشخستنی كێڵگەكانی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر لەڕێی كۆمپانیا ناوخۆییەكانەوە دەكرێت، كە زۆرێكیان پەیوەستن بە سوپای پاسدارانی ئێران، یان هاوپەیمانەكانیان لە عێراق، لەكاتێكدا روسیا‌و چین دەستپێشخەری لە بوارە گەورەكانی تردا بەدەستدەهێنن. ئۆیل پرایس ده‌ڵێ: كێڵگە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئێران بە بەها ناخەمڵێنرێن وەك بنەمایەك بۆ هەوڵە سەركەوتووەكانی تاران، بەدرێژایی چەندین ساڵ، بۆ خۆدزینەوە لە سزا نەوتییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتانی خۆرئاوا. "بەزۆری پرۆسەی هەڵكەندن لەسنوری عێراقیەوە ئەنجامدەدرێت، كە سزای بەسەردا نەسپێنراوە، لە هەمان ئەو عەمبارانەی كە لەلایەنی ئێرانییەوە هەڵدەكەندرێن و سزایان بەسەردا سەپێنراوە، تەنانەت لەهەندێ حاڵەتدا، لەڕێی هەڵكەندنی ئاسۆییەوە بۆ مەودای در‌و هەڵكەندن ئەنجامدەدرێت، بەجۆرێك ئەگەر ئەمریكی و خۆرئاواییەكان لە هەریەك لە سەكۆ هاوبەشەكان لە عێراق چاودێریك دابنێن، ئەوا نازانن ئەو نەوتەی دەردەهێنرێت لەلایەنی عێراقیەوە یان ئێران". راپۆرته‌كه ئاشكرایكردووه، ئەمه چەند دەیەیەكە رێگەخۆشكەر بووە، بۆ سەرلەنوێ ناونانەوەی نەوتی ئێرانی لەسەرچاوەكەیەوە، بۆ ئەوەی ببێتە نەوتی عێراق و، باربكرێت بۆ هەر جیگایەك لە جیهان كە داوای بكات. بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی پێشوی ئێران لەساڵی (2020)، دانی بەو رێوشوێنانەدا نا بۆ خۆدزینەوە لە سزاكان، كاتێك وتی: ئەوەی هەناردەی دەكەین لەژێر ناوی ئێران‌دا نیە، بەڵگەكان و خەسڵەتەكەی دەگۆڕین. پرۆسەی گواستنەوەی دەریایی لە ئاوە هەرێمایەتیەكانی مالیزیا‌و ئەندۆنیزیا سەلەماندویەتی، رێگایەكی باوی ترە كە ئێران بەكاری دەهێنێت بۆ گواستنەوەی نەوتەكەی بۆ چین. محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران ساڵی (2018) لە كۆڕبەندی دەوحە وتی: ئەگەر هونەرێك هەبێت لە ئێران كارامەبین تیایدا‌و بتوانین فێری ئەوانی تری بكەین بە بەرامبەر، ئەوە هونەری خۆدزینەوەیە لە سزاكان. لەدوای كۆبونەوەی ئەم دواییەی نێوان جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، هاوتا عێراقییەكەی، دەستدەكرێت بەپەلەكردن لە پێشخستنی ئەو كێڵگە هاوبەشانە، بڕیاڕە لە مانگی داهاتووشدا كۆبونەوەی تر بكرێت، بۆ راسپاردنی كۆمپانیا ناوخۆییەكان بۆ پێشخستنی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكان.
(دره‌و): به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی هاوین و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نیشتمانی ئێران ئیمزا كرد بۆ هاورده‌كردنی 50 ملیۆن پێ سێجا غاز به‌شێوه‌ی رۆژانه، ئه‌مه گرێبه‌ستێكه كه تاران ده‌توانێت بیقۆزێته‌وه، چونكه به‌پێی گرێبه‌سته‌كه بڕی غازی دابینكراو به‌گوێره‌ی پێویستی سیسته‌مه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. عێراق گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزاكرد بۆ هاورده‌كردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، ئه‌مه هه‌نگاوێكه كه ده‌كرێت رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی بچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با نیشتمانی له عێراق، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاویندا. زیاد عه‌لی فازل وه‌زیری كاره‌بای عێراق گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی غازی له كۆمپانیای نیشتمانی ئێران بۆ ماوه‌ی (5 ساڵ) ئیمزا كرد، به‌بڕی (50 ملیۆن) پێ سێجا له رۆژێكدا. رێككه‌وتنه نوێیه‌كه بڕگه‌یه‌كی تێدایه كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه، چونكه له‌و بڕگه‌یه‌دا نوسراوه بڕی غازی دابینكراو به‌گوێره‌ی پێویستی سیسته‌مه‌كه ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه كه تاران ده‌توانێت بیقۆزێته‌وه. ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وامیدانه به كاری وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له عێراق، به‌جۆرێك بتوانن هاوتا له‌گه‌ڵ زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با كاری خۆیان بكه‌ن، تا ئه‌وكاته‌ی پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی غاز له عێراق ته‌واو ده‌بن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كه‌رتی كاره‌با. عێراق و غازی ئێران په‌مپكردنی غازی ئێران بۆ عێراق دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه بووه كه كه‌رتی كاره‌با له ساڵانی رابردوودا روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، چونكه تاران ناو به‌ناو هه‌نارده‌كردنی غازی راگرتووه، ئه‌مه‌شی بۆ چه‌ندین هۆكار گه‌ڕاندوه‌ته‌وه له‌وانه زیادبوونی خواست له‌سه‌ر غاز له ناوخۆی ئێران و دواكه‌وتنی پێدانی پاره‌ی غازی هه‌نارده‌كراو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه. زیاد عه‌لی فازل وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، سوته‌مه‌نی به یه‌كێك له دیارترین ئاڵنگارییه‌كان داده‌نرێت كه روبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێته‌وه بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كان، حكومه‌ت ئیراده‌ی هه‌یه بۆ كۆتایهێنان به‌م قه‌یرانه. حكومه‌تی به‌غداد به‌مدواییانه، رێككه‌وتنی كردووه بۆ هاورده‌كردنی (20 ملیۆن) مه‌تر سێجا غاز له توركمانستانه‌وه، ئێستا له‌گه‌ڵ عێراق دانوستان ده‌كرێت بۆ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه له غاز، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كرێت پێداویستی عێراق بۆ غاز دابین بكات له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هاورده‌ی غازی ئێران راوه‌ستا. پێشتر وه‌زیری كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تاران ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێران رۆژانه نزیكه‌ی (51 ملیۆن) مه‌تر سێجا غاز به عێراق ده‌دات، ئه‌مه‌ش بڕێكه كه به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆی عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دابین بكرێت. له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌غداد روبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری بووه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی هاورده‌كردنی غازی ئێرانی‌دا، چه‌ندجارێك پچڕانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندی به هۆكاری ته‌كنیكییه‌وه هه‌بووه، هه‌ندێكجاری تر په‌یوه‌ندی به‌هۆكاری داراییه‌وه هه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق شایسته‌ی دارایی ئێرانی له هاورده‌كردنی غازدا نه‌داوه. تاوه‌كو مانگی ته‌موزی رابردوو، عێراق بڕی (12 ملیار‌و 12 ملیۆن) دۆلاری قه‌رزاری ئێران بوو، ئه‌مه وای له ئێرانییه‌كان كرد به‌ڕێژه‌ی 50% هه‌نارده‌كردنی غازی خۆیان بۆ عێراق كه‌مبكه‌نه‌وه. به‌ڵام ساڵی رابردوو عێراق و ئێران رێككه‌وتنێكیان كرد بۆ كۆتایهێنان به قه‌یرانی پچڕانی كاره‌با، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به غازی ئێرانی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێدانی پاره به ئێران كه كه‌وتوه‌ته ژێر سزاكانی ئه‌مریكاوه. كاره‌با له عێراق وه‌زیری كاره‌بای عێراق ده‌ڵێ جه‌ختمان خستوه‌ته‌سه‌ر زیادكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌وپێیه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا (5 هه‌زار) مێگاوات كاره‌با زیادی كردووه‌و پێشینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌م ساڵدا بڕی (3 هه‌زار بۆ 3500) مێگاوات كاره‌با زیاد بكات، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كاتژمێره‌كانی دابینكردنی كاره‌با ده‌بێت. وه‌كو وه‌زیر باسی ده‌كات، دۆسیه‌ی كاره‌با له عێراق گرنگترین دۆسیه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌یه، بۆیه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌ختی خستوه‌ته‌سه‌ر چه‌ند بوارێكی سه‌ره‌كی له‌وانه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌رێگه‌ی ئاماده‌كردنی پلانێكی خێرا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ خواستی داواكراودا بگونجێت، كه له وه‌زیری هاویندا ده‌گاته نێوان 40 بۆ 42 هه‌زار مێگاوات.
د. یاسین تەها دکتۆرا لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان بڕیارە ساڵی داهاتوو (2025) عێراق بچێتەوە ناو هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمەیش واتە چوونەوەناو گێژاوی پێكهێنانەوەی حكومەت و مشتومڕی یەكلاكردنەوەی بەربژێری سەرۆكایەتیی وەزیران كە گرێی گەورەی ماڵی شیعی و پرۆسە سیاسییەكەیە. هەرچەندە دەوروبەری 20 مانگی ماوە بۆ وادەی ئەو وێستگە دەستورییە، بەڵام ئەمساڵ (2024) بناغەیەكی یەكلاكەرەوەیە بۆ ئامادەسازی و نەخشەڕێژیی پرۆژە سیاسییەكانی ساڵی داهاتوو كە هەڵمەتی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت. ئەم شرۆڤەیە لەسەر بەرنامەو هەوڵی محەمەد شیاع سودانی بۆ خۆسەلماندن لە دەرەوەی هەژموون و عەبای هێزەكانی “چوارچێوەی شیعی” هەڵوێستە دەكات، هەروەها تیشك دەخاتەسەر لەمپەرو ڕێگری و دەرفەتەكانی بەردەم كارەكتەری سیاسیی سەرۆك وەزیرانی ئێستا. بنكەی سیاسیی سودانی لەپاش كەوتنی رژێمی بەعس لە 2003 تا كۆتایی 2019 محەمەد شیاع سودانی كادری حزبی دەعوەو نوێنەری لیستەكەی مالیكی بوو (دەوڵەتی یاسا) لەناو پرۆسەی سیاسیی عێراق، بەڵام دوو مانگ پاش تەقینەوەی ناڕەزایییەكانی تشرین (2019)، ناوبراو دەستلەكاركێشانەوەی لە ڕیزەكانی حزبی دەعوە ڕاگەیاندو جەختی كردەوە “ئینتیمای یەكەمی بۆ عێراقە.”[1] ئەم وازهێنانەی سودانی كە لە خێزانێكی خاوەن قوربانیی حزبەكەیە، لە دەمی خۆیدا وەها لێكدرایەوە؛ ئامادەكارییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران، چونكە ئەوكات گەنجە ڕاپەڕیوەكان دژی هەموو دەموچاوێكی حزبی و تاقیكراوە دەوەستانەوە. هەندێكیش پێیان وابوو وازهێنانەكە بەشێكە لە پلانی حزبی دەعوە بۆ دروستكردنی سێبەرو باڵی پەسەندكراو لەنێو شەقامی ڕاپەڕیوی ناوەڕاست و باشوری عێراق. پلانەكەی سودانی دەمودەست بەدی نەهات و پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ مستەفا كازمی ڕۆیشت (نیسانی 2020)[2]؛ لەبەرامبەریشدا سودانی وەك پەرلەمانتار مایەوە بە نوێنەرایەتیی قەوارەیەكی سیاسیی تایبەت بە خۆی بە ناوی “تیار الفراتین”. پاش كۆتاییهاتنی وادەی حكومەتی كازمی و لە ئۆكتۆبەری 2022، محەمەد شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕا‌سپێردرا[3]. ئەوانەی سودانییان پاڵاوت، “چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە” بوون، ئەم هێزە تەبیعات جۆراوجۆرانە لەژێر گوشار‌و بارودۆخێكی سیاسیی هاوشێوەی دانانی “كازمی”دا، ناچار بوون سودانی ڕاسپێرن بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران و بژاردەی بەردەمیان زۆر نەبوو، چونكە لە لایەك نەدەگەیشتنە ڕێككەوتن و، لە لاكەی تر هێشتا ئاسەواری خوێن و دووكەڵی پێكدادانە ناوخۆیییەكانی شیعە لەنێوان چەكدارانی سەدرو گروپەكانی بریكاری ئێران لە كوچەو كۆڵانەكانی ناوچەی سەوزدا مابوو[4]. ئەمەیش دانانی سودانی وەك سەرۆك وەزیرانی دۆخی ڕێكنەكەوتنی لایەنە شیعەكانی، كردە كارێكی ناچاری لەسەر هەمان شێوازی دانانی عادل عەبدولمەهدی (2018)و مستەفا كازمی (2020)، كە دوو سەرۆك وەزیرانی بێحزب و بێفراكسیۆن بوون لەنێو پەرلەمان. بنكە سیاسی و پەرلەمانییەكەی سودانی دوو بەشن: هەندێكیان لە حكومەتدان و دۆستی نزیك یان هاوپەیمانی ئێرانن (دەعوە، بەدر، عەسائیب، حیكمە و…)، هەندێكی تریان لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسیی عێراقن و ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە (كەتیبەكانی حزبوڵڵا‌و بزووتنەوەی نوجەبا و…). لەبارەی هاوكێشەی پەیوەندییشیان بە سودانیی سەرۆك وەزیرانەوە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب، كە ڕۆڵی هەبوو لە كاندیدكردنەكە، جەختی كردەوە “هێزەكانی موقاوەمە” وەك بەڕێوەبەرێكی تەكنۆكرات تەماشای سودانی دەكەن؛ بەشێوازێك كە ئاڕاستەی بڕیارە ئەمنییەكانی بەدەست “چوارچێوەی هەماهەنگی” بێت[5]. لەبەرامبەریشدا سودانی پاش دەستبەكاربوون، ئاسانكاریی زۆری بۆ گرووپە شیعەكان كرد، لەوانەیش سپاردنی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا‌و كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی، بە دوو هێزی چەكداری شیعەی سزادراو لەلایەن ئەمریكا (عەسائیب و جوندولئیمام)؛ هەروەها ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی كۆمپانیای “مهندس” بۆ حەشدی شەعبی دا بە سەرمایەی 100 ملیار دینار (كۆتایییەكانی 2022)[6]، لەگەڵ بەخشینی زۆر ئیمتیازی تری حكومی بە هێزە شیعە چەكدارەكان، بەتایبەت كە سەدر لە گۆڕەپانەكە ئامادە نەبوو و، بۆشایی زۆری بۆ هێزە شیعە ڕكابەرەكان بەجێ هێشت. پایەكانی پرۆژەی سیاسیی سودانی لە ساڵی 2021و بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان، محەمەد شیاع سودانی ڕەوتێكی سیاسیی بە ناوی “الفراتین” دروستكرد، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا تەنیا دوو كورسیی بەدەستهێناو پاش كشانەوەی سەدر، بوو بە سییان[7]. بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان (كۆتایی 2023) سودانی خۆی بەدوور گرت لە بەشداریكردن بە پاساوی ئەوەی ئەركێكی مێژووییی لەسەر شانە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و، سەرقاڵی چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە[8]؛ بەڵام لە دەرەوەی ئەم پاساوە فەرمییە، دەگوترا لەژێر گوشاری لایەنە شیعەكان سودانی نەچووەتە ناو هەڵبژاردن بۆ ئەوەی كەڵك لە پێگەو پۆستەكەی وەرنەگرێت. بۆچوونی تر هەیە پێیوایە سودانی خۆی هەڵگرتووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی 2025. لەم ماوەیەیشدا خەریكی بەهێزكردنی پێگەی خۆی و ڕەوتە سیاسییەكەی دەبێت كە ئێستا لە پشت پەردەوە كار بۆ ناو و وێنەی سودانی دەكەن و چەند باڵێكی میدیایییان بۆ ئەو مەبەستە خستووەتەكار[9]. جگە لە حزبە سیاسییەكەی، یەكێكی تر لە پایەكانی پرۆژەی محەمەد شیاع، عەشیرەتەكەیەتی (سودانی). لەم نێوەیشدا زانیارییەك هەیە كە سودانی پاش دەستبەكاربوونی، دەوروبەری 150 كەسی لە عەشیرەتەكەی خۆی لە دەزگەی هەواڵگری دامەزراندووە[10]. هەندێك چاودێری شیعەیش باس لە بەعەشیرەتكردن و بەسودانیكردنی ئەم كابینەی ئێستای حكومەت دەکەن؛ بەو پێیەی جگە لەوەی سەرۆك وەزیران، كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانە، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق “ئەحمەد سودانی”یە، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان “مستەفا سودانی”یە، بەرپرسی دۆسیەی دەروازە سنورییەكان كەسێكی سودانییە، هەروەها چوار هەڵسووڕێنەری ئۆفیسی سەرۆك وەزیران لە عەشیرەتی سودانین[11]. هەرچەندە پاساوی دامەزراندنی ئەم ژمارە زۆرەی سودانییەكانیش لە پایە گرنگەكانی دەوڵەت، نەبوونی متمانەیە بە خەڵكانی دی، بەڵام هەندێك بە ئەزمونێكی هاوشێوەی سەددام و تاڕاددەیەك هی مالیكی دەبینن لە بەعەشیرەتكردن و بەخێزانیكردنی دەزگاكانی ئاسایش و سوپا و حكومەت. باوەڕیش وایە گروپە چەكداركانی شیعە بۆیە بەم هەنگاوانەی سودانی ڕازین، چونکە پێیان وا بووە سودانی لەڕێگەی هێشتنەوەی پۆستە هەستیارەكان لە دەستی خۆیدا بەر بە ڤیتۆ و تووڕەیی ئەمریكییەكان دەگرێت، ئەگەر ئەو پۆستانە بكەوێتە دەست گروپە چەكدارە شیعەكان. سەرباری ئەمەیش هەیانە- وەك بزوتنەوەی عەسائیب- ڕەخنەی هەبووەو چاوی لەسەر ئەوە بووە هەندێك لەو پۆستانەی بەربكەوێت.[12] میكانیزمی كاری سودانی جیاوازیی سودانی لە سەرۆك وەزیرەكانی پاش 2003 ئەوەیە لە دەرەوەی عێراق نەژیاوە، بەڵكو لە ناوخۆ وەك ئەندازیاری كشتوكاڵ لە پارێزگایەكی باشور (میسان) كاریكردووە[13]، هەروەها وەك سەرۆك وەزیرانەكانی تری پێش خۆی ڕەگەزنامەو ئیقامەی وڵاتانی ئەوروپای نییە. جیاواز لە مستەفا كازمی، كەمتر كار لەسەر نێوانگیریی ئیقلیمی و دەركەوتن وەك ژمارەیەكی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات؛ لەبری ئەوەیش زیاتر چاوی لەسەر ڕاپەڕاندنی پرۆژەو كاری مەیدانی و خزمەتگوزارییە. ئەم ستایلەیش ئیلهام لە ئەزموونی “عەبدولكەریم قاسم” وەردەگرێت (1958_1963) كە بەهۆی پرۆژەكانییەوە هێشتا لای زۆر لە عێراقییەكان جێگەی ستایشە. ئەوەیشی یارمەتیی سودانی دەدات و تائێستا بەختی هەیە تێیدا، بەرزیی نرخی نەوتە؛ هەروەها بەهۆی گۆشەگیریی سەدرەوە جۆرێك لە ئۆقرەیی سیاسیی دەگمەن تا 7ی ئۆكتۆبەری 2023 لە عێراقدا بەرقەرار بوو. لە سایەی ئەم دۆخەیشدا سودانی دەست بۆ چەند پرۆژەیەكی گەورەو گرنگ بردووە كە بێ پێشینەن. نموونەی ئەو پرۆژانەیشی ئێستا سودانی پێیانەوە سەرقاڵە بریتین لە: ڕاگەیاندنی بنیاتنانی “شاری نیشتەجێبوونی عەلی وەردی” لەنزیك بەغدا لەسەر ڕووبەری 30 هەزارو 256 دۆنم بۆ دروستكردنی نزیكەی 100 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون، لەگەڵ پێشكەشكردنی ئۆفەری تایبەت بە هەژاران و ئەوانەی داهاتیان سنوردارە كە نیوەی نرخە[14]. جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیەیش سپێردراوە بە ملیاردێری میسری “نەجیب ساوێرس”و، سەرباری ئەوەیش پرۆژەكە گەورەترینە لە عێراق؛ یەكێكیشە لە پێنج شاری تری نیشتەجێبوون كە بۆ چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوون، بەدەست حكومەتی سودانییەوەیە [15]. ڕاگەیاندنی “پرۆژەی میترۆی بەغدا”، كە گەورەترینە لە ناوچەكەو 85%ی ڕووبەری پایتەخت دەگرێتەوە بە درێژایی 148 كم و 64 وێستگە بە نوێترین ستانداردی جیهانی. ژمارەیەك كۆمپانیای ئەوروپی و ئاسیایی و قەتەری و ئیماراتی ئامادەن بەشێوازی وەبەرهێنان سەرپەرشتیی پرۆژەكە بكەن[16]. ڕاگەیاندنی “پرۆژەی هێڵی خێرای هەڵواسراوی شەمەندەفەری نەجەف _ كەربەلا”؛ درێژیی ڕێڕەوەكەی دەگاتە ٩٠و بە خێرایی تا ٢٤٠ کم لە کاتژمێرێکدا. توانای هێڵەكە گواستنەوەی 25 هەزار كەسە لە كاتژمێرێكداو مەودای نێوان ئەو دوو شارە ئایینییەیش بۆ 20 خولەك كەمدەكاتەوە[17]. هەڵمەتێكی میدیایی و هی ڕاگەیەنراو هەیە بە ئاڕاستەی تیشكخستنە سەر خزمەتگوزاری و پرۆژەی ئاواكاری لە عێراق لە سەردەمی سودانی. ئەم هەڵمەتە جەخت لەوە دەكاتەوە بەرنامەی كاری ئەم حكومەتە بە پلەی یەكەم خزمەتگوزارییە؛ لەسەر زەوییش لە بەغداو دەروازەی پارێزگاكان تیم و كۆمپانیاكان لە جوانكردن و چاككردنی ڕێگەوبان و دەروازەی شارەكان و كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی جادەكان دەستبەكارن[18]. لەگەڵ ئەمانەیشدا ئەوەی جێگەی سەرنجە ڕەخنەو گازندەی ئەندازەیی هەیە كە پرۆژەكانی سودانی، زیاتر بۆ مەبەستی ڕیكلامی سیاسی پێشخراون، ئەگینا زەمینەی گونجاویان نییە، كواڵێتییان باش نییەو تێچوویان زۆرە، چونكە نەخراونەتە كێبركێی پێویستەوەو، بەم هۆیەوە ڕەنگە ئامانج نەپێكن و لێكەوتەی خراپی ئەندازەیییان هەبێت[19]. جەماوەری سودانی لە شەقامی عێراقیدا بەپێی ڕاپرسییەكی دامەزراوەی “گالووپ” کە بنکەکەی لە “واشنتن”ە، محەمەد شیاع سودانی، بە ڕێژەی 69% لەنێو خەڵکدا پەسەند كراوە، ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە کە سەرۆک وەزیرانێک لە ساڵی 2012 بەدواوە لە عێراق پێی گەیشتبێت. لە وردەكاریی ڕاپرسییەكەدا ئەوەیش هەیە كە گەنجانی خوار تەمەن 30 ساڵ كە بنكەی ناڕەزایەتییەكانی تشرین بوون، بە ڕێژەی 68% بۆچوونی ئەرێنییان لەسەر سودانی هەیە؛ هەروەها لەوەیش جێگە سەرنجتر، زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 55% هاوڕان لەگەڵ ئەدای کارەکانی سودانی. لەبەرامبەریشدا 71%ی عێراقییەكانی تر هەمان بۆچوونی باشیان لەسەر ناوبراو هەیە؛ ئەمە لە كاتێكدا 86%ی عێراقییەکان پێیانوایە گەندەڵی لەنێو دەزگاكانی حکومەتدا بڵاوە، كە یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەکان لە جیهاندا[20]. سودانی كە ئێستا نوێنەرایەتیی چوارچێوەی شیعە دەكات، لەماوەی ئەو 20 ساڵەی پێش وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتیی وەزیران، كاتێك لە پەرلەمان و حكومەتدا وەك وەزیرو پەرلەمانتار كاریكردووە، لێدوانی توند‌و زبری بەرامبەر پێكهاتەكانی كورد‌و سوننە یان توركمان نییە. هەرچەندە لە كابینەكەی ئەودا كە ئێستایە، هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتیی سیاسیی سوننە، زەبری گەورەیان بەركەوتووەو لەژێر گوشاری جۆراوجۆردان، بەڵام سیاسەتی پەیڕەوكراوی ئەو زۆر جار بێدەنگییە. لە گوتاری سیاسیی فەرمیی كوردی و سوننیشدا سودانی تۆمەتبار نییە بە دژایەتیكردنی هیچ لەو دوو پێكهاتەیە، بەوپێیەی تێگەیشتنی ئەوە هەیە ناوبراو خاوەن بڕیاری تەواوەتی نییە لە حكومەتدا. جگە لەوەیش خۆی هەوڵی دروستكردنی گرژی و كێشە نادات؛ ئەوەندەیشی بكرێت و بتوانێت هەوڵ دەدات ڕۆڵی ئەرێنیی هەبێت و لانی كەم نەبێتە لایەن لە كێشەكان. لەسەر ئاستە سیاسییە شیعەكەیش بۆچوونێكی تا ڕاددەیەك زاڵ هەیە، كە سودانی ئیدارییەكی باشە، نەریتی كلاسیكییانەی لە كاری حكومیدا هەیە، نوێنەرایەتیی ئەو شیعانە دەكات پێیانوایە بیروباوەڕ جیابكرێتەوە لە دامودەزگاكان؛ لەگەڵ ئەمەیشدا چانسی سیاسیی سودانی مەحكومە بە ڕاددەی سەركەوتنی بەرامبەر كۆمەڵێك سەركردەی تری شیعە. ئەو سەركردانە “وەك بەڕێوەبەرێكی نوێی جێبەجێكار تەماشای دەكەن لە ماڵێكدا كە ئەو خاوەنی بستێكی نییە”[21]. لە هەموو ئەمانەیش ئاڵۆزتر پەیوەندیی سودانی و مالیكییە، كە لە ماوەكانی ڕابردوودا پەیوەندییەكانی سودانی لەگەڵ باوكە سیاسییەكەی- كە مالیكییە- بەرەو گرژی و پێكدادان چوو، بەتایبەت كاتێك ویستی گۆڕانكاری لە كابینەكەی بكات و مالیكی شكستی پێ هێنا[22]. لە دەرەوەی ئەو بەریەككەوتنە ئاشكرایەیش ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن، سودانی دەیەوێت دوور لە مالیكی لەسەر پێی خۆی بوەستێت؛ ئەمەیش پێچەوانەو دژە لەگەڵ بیركردنەوەی ناوبراو كە خۆی بە خاوەن چاكەی گەورە دەزانێت لەسەر سودانییەوە [23]، هەروەها خۆی بە خاوەن چاكەی گەورە دەزانێت لە قوتاركردنی “چوارچێوەی شیعی” لە پرۆژەی حكومەتی زۆرینەی سەدر. هەندێك زانیاری و دزەپێكردنیش باس لەوە دەكەن مالیكی لە بنەڕەتەوە كەیفی بە سودانی نایەت و حەزی لە درەوشانەوەی ئەستێرەی سیاسیی نییەو لەبری پشتیوانیی سودانی، خۆی خەون و پرۆژەی گەڕانەوەی بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران هەیە. چانسی سودانی بۆ هەڵبژاردنی 2025 بەپێی هەندێك توێژینەوەو پێشبینیی بەرایی، بەپێچەوانەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان (كۆتایی 2023) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان (2025)، محەمەد شیاع سودانی هاوپەیمانییەك دروستدەكات. ئەم هاوپەیمانییەیش چانسی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەنی زیاتر لە 1/ 3ی كورسیی نوێنەرایەتیی سیاسیی پێكهاتەی شیعە. ئەم بەدواداچوونە كە پشتی بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بەستووە، باس لەوە دەكات ئەگەر ئەو هاوپەیمانییە سەر بگرێت، ئەگەری هەیە سودانی 60 كورسی لە پەرمانی داهاتوو بباتەوە لەكۆی 329، ئەویش لە ڕێگەی هاوپەیمانی لەگەڵ پارێزگا براوەكانی بەسرەو كەربەلاو واست، لەگەڵ هێزە نوێیەكانی دەرچوو لە هەناوی تشرین و هەندێك هێزی تری نوێی نزیك لە ئێران. لەم هاوپەیمانییە چاوەڕوانکراوە گریمانەیییەدا، چاوەڕان دەکرێت سودانی ١٠ کورسی ببات لەو ٦٠ کورسییەی باوەڕ وایە بەدەستی دەهێنن.[24] ئەم پێشبینییە تەنیا باس لە چانسی هاوپەیمانییەك دەكات بە سەرۆكایەتیی سودانی و ئەوەیشی لەبەرچاو نەگرتووە، دەشێت لە ئاییندەدا سودانی و سەدر ببنە هاوپەیمان، ئەگەر هات و سەدر بڕیار بدات بگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی و لە هەڵبژاردندا بەشداری بكات. ئەم ئەگەرە كە هێشتا هەر لە قۆناغی گریمانەو خەمڵاندندایە، سەرچاوەكەی ئەو بێدەنگییەی سەدرە بەرامبەر خودی كەسایەتیی سودانی؛ لە كاتێكدا بەردەوام هێرش دەكاتە سەر هێزەكانی تری چوارچێوەی هەماهەنگی و تەنانەت حكومەتەكەیشیان و بە “گەندەڵ”و “حكومەتی عەباسی” وێنا دەكات[25] كە لە باوەڕی شیعی‌دا مافی شەرعیی عەلەوییەكانیان زەوت كردووە. بەشێك لە هۆكاری هێوریی پەیوەندیی سەدرو سودانی، دەشێت بێدەنگیی ماوەدرێژو زۆری سەرۆك وەزیران بێت لە ئاست پرسە جێگەمشتومڕەكان، یان هەڵبژاردنی پێگەی نێوانگرو مامناوەند لە ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی شیعەدا. جگە لەوەیش هێشتا كەسایەتیی سودانی بەشێوەیەكی زەق و گەورە بە گەندەڵی و پارەخستنەلا تۆمەتبار نەكراوە[26]. ئەمەیش لەگەڵ دروشمی سەدردا دەگونجێت كە بانگەشەكردنی چاكسازییە. مامەڵەی وڵاتانی عەرەبی و كەنداو لەگەڵ سودانی هەرچەندە سودانی بە پلەی یەكەم و زیاتر سیاسییەكی جێبەجێكارو نێوخۆیییە، بەڵام لەسەر ئاستی وڵاتانی دەرەوەیش پەیوەندیی لەگەڵ بازنە عەرەبییەكەی عێراق، بەتایبەت وڵاتانی كەنداو باشەو وەك مالیكی بێزراو نییە. وڵاتانی كەنداو كراوەن بەڕووی مامەڵەكردن لەگەڵ سودانی و، لای ئەوان عێراق خاڵی بەیەكگەیاندنی كەنداو و ئێران و توركیا‌و تا ڕاددەیەكیش سوریایە. لای خۆشییەوە سودانی سیگناڵی ئەوەی داوە كە بەردەوامە لە هاریكاریی هەرێمایەتی و پرۆژەی هاوبەش لەبواری تۆڕی كارەباو سودوەرگرتن لە كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی عەرەبی و هی وڵاتانی كەنداو[27]. سودانی بەڕووی وڵاتانی تری وەك ئوردن و میسردا كراوەیەو پەیوەندی و سەردانی لەگەڵ سەركردەكانی ئوردن و میسر‌و سعودیاو ئیمارات هەبووە[28]. لە هاوینی ساڵی پاریشدا (2023)، چەند شاندێكی دیپلۆماسیی عەرەبی و وڵاتانی كەنداو سەردانی عێراقیان كردووەو چاویان بە سودانی كەوتووە[29]. هەرچەندە پەیوەندییە عەرەبییەكان و هی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ عێراق بێ كێشە نین و سیاسەتی گروپە چەكدارەكانی بنكە سیاسییەكەی سودانی بەرامبەر وڵاتانی كەنداو زۆرجار زبر‌و توندە، بەتایبەت لەگەڵ كوێت، كە كێشەی سنوریی زۆری لەگەڵ عێراق هەیە، بەڵام ئەو وڵاتانە لەسەر كەسایەتیی سودانی ڤیتۆیان نییەو نەبووەتە كێشە بۆیان. پەیوەندیی سودانی لەگەڵ ئەمریكا پەیوەندی حكومەتی “چوارچێوەی شیعی” لەگەڵ ئیدارەی ئەمریكا لە پاش هەڵگیرسانی جەنگی غەززە (7ی ئۆكتۆبەری 2023)، چووە دۆخی گرژی و پێكدادان و موشەكهاوێشتن و هێرشی درۆنییەوە كە لە هەردوولا كوژراوی لێ كەوتووەتەوە[30]، كەچی سەرباری ئەمە لە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن بۆ سێیەم جار سودانی لەلایەن جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە (كامالا هاریس) بانگهێشتی کۆشکی سپی کرایەوە؛ بانگهێشتی یەكەم لە ئەیلولی 2023 لەلایەن جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بوو، دووەمیش لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە داڤۆس بە سودانی ڕاگەیەنرا[31]. بەپێی ئەو ئاماژانەی هەن، بە لای ئەمریكییەكانەوە سودانی بژاردەیەكی باش و ناچاریی شیعیی بەردەستە، لەو ماوەی کە دەستبەكار بووە لە حكومەت “ئیلینا ڕۆمانۆسكی” باڵیۆزی ئەمریكا، چەند دیدارێكی تایبەت و تەنیای لەگەڵ سودانی ئەنجام داوە، هەروەها هەشتا دیداریشی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتەكەی و وەزیرەكانی كابینەكەی هەبووە[32]. ئەمەیش ئاماژەی كاری هاوبەشه، لە هەمان كاتیش‌دا دروستكردنی گوشارە لەسەری بۆ ئەوەی زۆر بە لای توندڕەوەكانی شیعەدا لاسەنگ نەبێت و لە ئێستایشدا سودانی لە بەرداشی ئەو دوو كارتێكەرە گەورە دژبەیەكەدایەو هەڵكشان و داكشانی پەیوەندیی بەرەی ئەمریكاو ئێرانیش، بەتایبەت لە بارودۆخی جەنگی غەززەدا، كاریگەری و لێكەوتەی ڕاستەوخۆیان لەسەر پرۆژەو سەركردایەتییەكەی دەبێت. كۆبەند سودانی سیاسییەكی سێبەرو نەوەی دووەمی سەركردەكانی حزبی دەعوەی شیعە بووە كە پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت. هەرچەندە لایەنەكانی چوارچێوەی شیعی وەك بەڕێوەبەرێكی جێبەجێكارو بژاردەیەكی ناچاری تەماشای دەكەن لە دۆخێكی تایبەتداو خۆیان ئەنجومەنێكی حوكمڕانییان هەیە لە سەروو ئەوەوە، بەڵام هەندێك چانس و هەندێك دەرفەتی بۆ هەڵكەوتووە كە خزمەت بە پرۆژەكەی دەكەن كە هەوڵی بنیاتنانی سەركردایەتییەكی سیاسیی شیعیی پراگماتی و جێبەجێكارە كە دروشم و بیروباوەڕ لە دامودەزگاكان جیابكاتەوە. میكانیزمەكانی كاری سودانی لەسەر چەند بنەمایەك بنەڕەتە، لەوانەیش: دروستكردنی حزب، عەشیرەتەكەی، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ڕاگەیاندنی پرۆژەی ستراتیژی، كرانەوە بەڕووی وڵاتانی كەنداو و عەرەبی، مامەڵەكردن لەگەڵ ئەمریكا لە سنوری گونجاو‌دا، پەیوەندیی باش لەگەڵ هەردوو پێكهاتەی سوننەو كورد لەگەڵ خۆبەدوورگرتن لە بەریەككەوتن لەگەڵ سەدرییەكان، لە هەمان كاتیش‌دا هەوڵی ڕازیكردنی تەواوكەرەكانی ئێران. ڕێگەی سودانی بۆ گەیشتن بە ئامانج چۆڵ نییەو بە ئاڵنگاریی گەورە تەنراوە؛ لە پێش هەموویانەوە گرێی مالیكی، پاشان ئەو ئەو هێزە شیعە ڕاستڕەوە عەقیدەیی و چەكدارانەن كە تەنیا وەك هەڵسوڕێنەرێك و بەڕێوەبەرێكی جێبەجێكار لێی دەڕوانن و نایانەوێت قەبارەی هێندە گەورە ببێت كە ڕێساكانی هاوكێشەكە تێكبدات. لە ئێستایشدا كە جەنگی غەززە عێراقی خستووەتە گرژی و ڕۆڵی گروپە چەكدارەكان هەڵكشاوە، ئاستەنگەكانی سودانی زیاتر بوون و ڕاگرتنی باڵانس لەنێوان میحوەری ئێرانی و ئەمریكیدا لەسەری قورس بووەو ڕەنگە زیادەرۆیی نەبێت ئەگەر بگوترێت بەشێكی زۆری چارەنووسی، بەستراوە بە هەڵكشان و داكشان و لێكەوتەكانی جەنگی غەززەوە. سه‌رچاوه‌كان: [1] https://bit.ly/3I17vSD [2] https://bit.ly/4bFtImP [3] https://bit.ly/3uq3eW0 [4] https://2u.pw/4dlPDkh [5] https://bit.ly/49EkXHU [6] https://bit.ly/49lo4Vy [7] https://bit.ly/3wgubfb [8] https://bit.ly/48kPU2Z [9] https://bit.ly/3wjPjRV [10] https://bit.ly/4bFgXsA [11] https://bit.ly/3I45kxQ [12] https://bit.ly/3UE7lby [13] https://bit.ly/42PFS8Y [14] https://bit.ly/3OLHKK4 [15] https://bit.ly/49BvyDI [16] https://bit.ly/42FCxsV [17] https://bit.ly/42KI0OZ [18] https://bit.ly/3wlegw7 ؛ https://bit.ly/3I9FQip ؛ https://bit.ly/3I52sk8 [19] https://bit.ly/42L4M9N [20] https://bit.ly/48lzYxr [21] https://bit.ly/3SM4s5Z [22] https://bit.ly/3UKlW5s [23] https://bit.ly/49F6N9u [24] https://bit.ly/49E3IGN [25] https://bit.ly/3I0NNXg ؛ https://bit.ly/42KAi7R [26] https://bit.ly/48lBYWt [27] https://bit.ly/42MYAxN [28] https://bit.ly/3UFgBw9 ؛ https://bit.ly/48kfKUL [29] https://bit.ly/3UIwL80 [30] https://bit.ly/3SGuWWl [31] https://bit.ly/48lgJ6U [32] https://bit.ly/49utc9A ئه‌م بابه‌ته له (خانه‌ی هزریی كوردستان) وه‌رگیراوه
(دره‌و)- راپۆرتی: بی بی سی به‌مدواییه گفتوگۆی دووقۆڵیی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق دهستیپێكردوهتهوه. به‌یاننامه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووی لیوا (یه‌حیا ره‌سوڵ) وته‌بێژی سوپای عێراق ده‌ڵێ، گفتوگۆكان باس له خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نیی ده‌كه‌ن بۆ " كه‌مكردنه‌وه‌ی پله به‌پله‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی تا ده‌گاته كۆتایهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش" له عێراق. ئه‌م گفتوگۆیانه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی هێرشی نیمچه رۆژانه له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا. له‌دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، ئه‌و هێزانه (هێزه بیانییه‌كان) روبه‌ڕووی زیاتر له (165) هێرش بونه‌ته‌وه. به‌غدادو واشنتۆن له سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می رابردووه‌وه ئه‌م گفتوگۆیه‌یان ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی "لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی" هاوبه‌شدا، به‌ڵام له 28ی هه‌مان مانگدا گفتوگۆكان هه‌ڵپه‌سێردرا، ئه‌مه‌ش دوای هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كه بووه هۆی كوژرانی (3) سه‌ربازی ئه‌مریكی له ئوردن و له‌سه‌ر سنوری سوریا، له‌م رووداوه‌دا واشنتۆن ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ی تۆمه‌تباركرد كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه كه تاران ره‌تیده‌كاته‌وه. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستاندا له‌گه‌ڵ لیوای ئه‌مریكی (جویل بی جی) هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی چییه ؟ له 10ی ئه‌یلولی 2014دا، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا پیكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌و له‌ناوبردنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام "داعش" راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌شه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌دژی رێكخراوه‌كه. هێزه‌كانی ئه‌مریكا پایه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی پێكده‌هێنن، كه پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی خۆی به وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی دژی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له عێراق و سوریا دهستپیكردو شه‌ڕه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو. له كانونی یه‌كه‌می 2017دا، حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند. ئێستا واشنتۆن نزیكه‌ی (2 هه‌زارو 500) سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه، نزیكه‌ی (900) سه‌ربازیشی له سوریادا هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا. واشنتۆن ئێستا نزیكه‌ی 2500 سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه بۆچی عێراق داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كات ؟ وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی هێرشیان دهستپیكردو ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی گروپه عێراقییه‌كانی سه‌ربه ئێرانیان كرده‌ئامانج، ئه‌مه وایكرد به‌غداد داوای كۆتایهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات له وڵاته‌كه‌ی. له دیارترین ئه‌و هێرشانه‌ی كه له سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می رابردوودا روویاندا، ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا بوو كه "موشتاق تالب سه‌عیدی" تێدا كوژرا كه به "ئه‌بو ته‌قوا" ناسرا بوو، فه‌رمانده بوو له بزوتنه‌وه‌ی (نوجه‌با) كه یه‌كێك له میلیشیا عێراقییه‌كانه له‌ناو گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا. له كاتێكدا واشنتۆن وه‌كو مافی به‌رگری له‌خۆكردن پاساوی بۆ هێرشه‌كه هێنایه‌وه، عێراق ئه‌م جۆره هێرشانه‌ی وه‌كو كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه زانی، كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌روه‌ریی و ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات تێكده‌دات و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئامانجه‌یه كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه سه‌باره‌ت به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش. رۆژی چوارشه‌ممه 7ی شوباتی ئه‌مساڵ، ئهبوباقر ساعدی فه‌رمانده له كه‌تیبه‌كانی "حزبوڵای عێراق"ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، له هێرشێكی ئه‌مریكادا كوژرا، كه له خۆرهه‌ڵاتی به‌غداد ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كرده‌ئامانج. به‌رپرسێكی ئه‌مریكا به تۆڕی (سی ئێن ئێن)ی راگه‌یاند، واشنتۆن تا دوای هێرشه‌كه به‌غدادی ئاگادارنهكردوهتهوه، به‌هۆی "مه‌ترسی ئه‌منیی ئۆپراسیۆنه‌كانه‌وه". له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا، به‌غداد جه‌ختی كرده‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات " له‌هه‌ر كاتێك زیاتر" كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بهێنێت. له 10ی شوباتدا، په‌رله‌مانی عێراق داوایكرد كۆتایی به ئه‌ركی هێزه بیانییه‌كان بهێنرێت، پرۆژه‌یاسایه‌كی له‌مباره‌یه‌وه ره‌وانه‌ی حكومه‌ت كرد. ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه عێراق داوای كۆتایهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌كات، له‌سه‌روبه‌ندی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای ئه‌مریكا له به‌غداد له كانونی دووه‌می 2020، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا بۆ كۆتایهێنان به بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له وڵات‌دا. له ناوه‌ڕاستی ئابی 2023دا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكرد، عێراق پێویستی به هێزه بیانییه‌كان نییه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌مجاره داواكارییه‌كان له فشاری جه‌ماوه‌ریی و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئایا به‌ڕاستی ده‌كرێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێنه‌وه؟ وه‌ڵامه‌كه به كورتی "نه‌خێر"ه. حه‌یده‌ر به‌سیر رۆژنامه‌نوس و مافناسی عێراقی وای ده‌بینێت و ده‌ڵێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له عێراق ناكشێنه‌وه‌و ئه‌م دانوستانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاتی زیاتره له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه. له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بی بی سی وتی:" هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له عێراق ناكشێنه‌وه، واشنتۆن به ئاشكرا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ئاره‌زووی كشانه‌وه ناكات، ئاماژه‌ی به‌هێزیش بۆ ئه‌مه هه‌یه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناوچه‌یی كه رێگا به‌و كشانه‌وه‌یه نادات، چونكه ره‌نگه ئێران ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه كه له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه دروست ده‌بێت". به‌سیر ئه‌زموونی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له ساڵی 2021دا به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، كه به "خاڵێكی ئه‌خلاقی دژی واشنتۆن و پاڵنه‌رێكی مه‌عنه‌وی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنه‌كانی" دانرا، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به شكست بۆی ئه‌ژمارده‌كرێت نه‌ك كشانه‌وه‌ی له‌رێگای دانوستانه‌وه". ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی پاسه‌وانی ته‌رمه‌كه‌ی ئهبوباقر ساعدی ده‌كه‌ن له 8ی شوباتدا "هاوسه‌نگیی ناوچه‌یی" به‌سیر وای ده‌بینێت بوونی ئه‌مریكا له عێراق هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ژموونی ئێران‌دا، هاوسه‌نگییه‌كی گرنگ بۆ واشنتۆن دروستده‌كات، ئه‌مه له‌پاڵ هه‌ژموونی توركیا‌و وڵاتانی كه‌نداو له عێراقدا. به‌سیر ده‌ڵێ:" هه‌روه‌ك چۆن سوریا پارێزگاری له رێساكانی شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو روسیا ده‌كات، عێراقیش پارێزگاری له رێساكانی شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو ئێران ده‌كات". "به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه، بۆردومانی ئێرانی (كه گروپه عێراقییه‌كانی سه‌ربه ئێران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن) سنورداره‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكاش هه‌رچه‌نده وێرانكه‌ر بێت، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه سنورداره، بۆیه ئه‌گه‌ر واشنتۆن بكشێته‌وه ئه‌م ئه‌م هاوسه‌نگییه گرنگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌ده‌ستده‌دات". ئایا هۆكارێكی تر هه‌یه وا له واشنتۆن بكات بكشێته‌وه ؟ دكتۆر محه‌مه‌د عه‌باس ناجی توێژه‌ر له سه‌نته‌ری ئه‌هرام بۆ توێژینه‌وه سیاسییه‌كان له قاهیره وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ بوونی ئه‌و هێزانه له عێراق و سوریا روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیان ده‌كاته‌وه، له‌دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كانی گه‌رده‌لولی ئه‌قساوه روبه‌ڕووی زیاتر له 160 هێرش بوونه‌ته‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و هێرشه‌دا كوژران كه بنكه‌ی بورجی 22ی له ئوردن كرده‌ئامانج، "ئه‌مه پاڵنه‌رێكی به‌هێزه بۆ كشانه‌وه". كێ دۆڕاو و كێ براوه‌یه ؟ كشانه‌وه ده‌رفه‌ت به ئێران و توركیا‌و روسیا ده‌دات دۆخی ئه‌منی و سیاسی خۆیان له عێراق و سوریا رێكبخه‌نه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكادا دۆڕاو ده‌بن، به‌سیر ده‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سوننه‌ی عێراق دیارترین دۆڕاوه‌كان ده‌بن. "كورد‌و سوننه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه باش ده‌زانن حكومه‌تی عێراق لاوازه‌و ره‌نگه هه‌ژموونی ئێران له وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر هه‌ژموونی واشنتۆندا زاڵ ببێت" به‌سیر وا ده‌ڵێ. ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" ئێران میلیشیای شیعه‌ی سه‌ربه خۆی هه‌یه، توركیا شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستانی ده‌كات كه له باكوری عێراقدا چالاكن، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته". سوننه‌و كورد له‌م كشانه‌وه‌یه ده‌ترسن، چونكه بۆشاییه‌كی گه‌وره دروستده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه متمانه‌یان به ئێران نییه‌و باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ سعودیه به‌مدواییه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوننه‌و كورد له عێراق نه‌بووه، به‌پێی ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر به‌سیر باسی لێوه ده‌كات. محه‌مه‌د عه‌باس ناجی وای ده‌بینێت حكومه‌ت و میلیشیا عێراقییه‌كان و ئێران دیارترین براوه ده‌بن له حاڵی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكادا. له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ بی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:" كشانه‌وه به‌واتای ئه‌وه دێت ئێران ئۆتۆماتیكی ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه كه دروست ده‌بێت، بۆیه سودمه‌ندی یه‌كه‌م نه‌یاری سه‌ره‌كیی ناوچه‌یی ئه‌مریكا ده‌بێت و، ئێران وه‌كو سه‌ركه‌وتنی خۆی وێنای ده‌كات هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان كردی- به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ش سودی لێ ده‌بینێت". له‌پاڵ ئه‌مه‌دا، میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران سودی لێ ده‌بینن و هه‌وڵ بۆ "به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان و كۆپیكرنی ئه‌زموونی حزبوڵای لوبنان له عێراق" ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانیش به‌هه‌مان شێوه سودمه‌ند ده‌بێت، چونكه كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌شێكه له به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی و، دواتر ئه‌مه وه‌كو سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی خۆی راده‌گه‌یه‌نیت، وه‌كو ئه‌وه‌ی ناجی ده‌ڵێ. "هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌كه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره به هه‌ریه‌كه له روسیا‌و توركیا‌و ئێران ده‌دات له قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكادا سه‌رله‌نوێ خۆیان له‌ڕووی ئه‌منیی و سیاسییه‌وه له عێراق و سوریا رێكبخه‌نه‌وه". لێكه‌وته چاوه‌ڕوانكراوه‌كان هه‌ریه‌كه له حه‌یده‌ر بهسیرو عه‌باس ناجی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كشانه‌وه هاوسه‌نگی ناوچه‌یی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه. یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانی تریشی ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی داعشه، به‌پێی قسه‌ی عه‌باس كه ده‌ڵێ:" رێكخراوی داعش ره‌نگه سه‌رله‌نوێ ده‌ربكه‌وێته‌وه. چونكه خۆی له‌شێوه‌ی پاشماوه‌ی بچوكدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت چالاك ببێت و سه‌رله‌نوێ خۆی به‌هێزبكاته‌وه". هه‌روه‌ك كشانه‌وه‌كه ئاماژه‌ی نه‌رێنیی به هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌دات- سعودیه‌و وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیل- وایان لێده‌كات پشت به ئه‌مریكا نه‌به‌ستن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی ئه‌مریكا په‌ره‌پێبده‌ن، واتا چین و روسیا. عه‌باس باسله چاودێری ئه‌مدواییه‌ی په‌كین ده‌كات به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان سعودیه‌و ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ریاز بۆ داواكارییه‌كانی واشنتۆن سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بایه‌خ به به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌دات نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌كانی". عه‌باس ده‌ڵێ:" نمونه بۆ ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكایه سه‌باره‌ت به حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن، به‌وپێیه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكای ئه‌وانه‌ی وه‌كو رێكخراوی تیرۆرستی پۆلێن كردووه‌و ئیداره‌ی بایدن هاتووه سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سعودیه ئه‌م پۆلێنكردنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، پاشان سه‌رله‌نوێ حوسییه‌كانیان وه‌كو رێكخراوی تیرۆرستی پۆلێن كرده‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان له ده‌ریای سور". باسله‌وه‌ش ده‌كات" كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق گومانی هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كان له متمانه‌كردن به هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا زیاتر ده‌كات".
(دره‌و): وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌یه‌وێت گه‌شتیگه‌لی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خۆی به ژماره‌یه‌كی كه‌شتی نوێ به‌هێز بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌شتی نه‌رویژی هاتنه ناو كاری بازرگانییه‌وه. عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به ئاژانسی ده‌نگوباسه‌كانی عێراقی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌یه‌وێت به ژماره‌یه‌ك كه‌شتی، گه‌شتیگه‌لی نیشتمانی خۆی به‌هێز بكات. وته‌بێژه‌كه وتی:" به‌مدواییه دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر هاتونه‌ته ناو كاری بازرگانییه‌وه، كۆمپانیایه‌كی نه‌رویژی جێبه‌جێی كردووه كه له كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كانه له‌م بواره‌دا". "پلانی وه‌زاره‌ت له‌م سنوره‌دا راناوه‌ستێت، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ناوبانگه جیهانییه‌كان پته‌وتر بكات، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كۆمپانیای نیشتمانی بارهه‌ڵگره‌كان كه نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌گوازنه‌وه" وته‌بێژه‌كه وا ده‌ڵێ. عاسم جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بریتین له ده‌روازه‌كانی باشور له‌وانه بهنجهری به‌سره‌و به‌نده‌ری عهمهیهو كه‌شتییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌روازی باكور كه ده‌روازه‌ی جه‌یهانی توركیایه، به‌ڵام قورسایی گه‌وره له ده‌روازه‌ی باشوره كه زۆرینه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌خۆده‌گرێت".
(دره‌و): به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سنورداریی كاركردنی بانكه‌كه له عێراق، بانكی ناوه‌ندیی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌وره‌ترین بانكی ئێرانی له به‌غداد هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه بانكی نیشمانی ئێران "میللی"ه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی (رۆیته‌رز). رۆیته‌رز ده‌ڵێ: ئه‌م بڕیاره له نوسراوێكدا هاتووه كه رۆژی 31ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه ده‌رچووه. له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه" له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و زیانه‌ی كه لقی بانكهكهتان له عێراق بهریكهوتووهو چالاكییه‌كانی سنوردار بووه‌و توانای جێبه‌جێكردن یان فراوانكردنی چالاكی بانكیی نییه‌و... خراوه‌ته لیستی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، بۆیه بڕیارماندا مۆڵهتهكهتان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه". له ساڵی 2018دا، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئهمرییكا سزای به‌سه‌ر بانكی میللی ئیران‌دا سه‌پاندو تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی سوپای پاسداران به‌كاریده‌هێنێت بۆ دابه‌شكردنی پاره به‌سه‌ر گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراقداو بوونی ئه‌م بانكه‌ی له عێراق بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه ناوبرد. حكومه‌تی عێراق كه بڕی زیاتر له (100 ملیار) دۆلاری له بانكی فیدراڵی ئه‌مریكادایه، به‌م هه‌نگاوه ده‌یه‌وێت نیازپاكی خۆی بۆ واشنتۆن ده‌ربخات، ئه‌مه بۆ گره‌نتیكردنی ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی عێراق كه ده‌چێته ئه‌مریكا روبه‌ڕووی سزا‌و بلۆككردن نه‌بێته‌وه. به‌مدواییه حكومه‌تی عێراق هه‌شت بانكی بازرگانیی ناوخۆیی له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری ئه‌مریكی قه‌ده‌غه‌كرد، سه‌رباری ئه‌مه هه‌ندێك رێوشوێنی تری گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ سنورداركردنی پرۆسه‌كانی شتنه‌وه‌ی پاره‌و به‌كارهێنانی نایاسایی دۆلاری ئه‌مریكیی، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی لێده‌كات. به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مریكی، له ساڵی رابردوودا حكومه‌تی عێراق 14 بانكی له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار قه‌ده‌غه‌كردووه، ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندایه بۆ رێگریكردن له به‌قاچاخبردنی دۆلاری عێراق بۆ ئێران له‌رێگای سیسته‌می بانكیی عێراقه‌وه، عێراق له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جێبه‌جێ ده‌كات.
راپۆرتی: درەو 🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانە کە لە (12) مانگی ڕابردوودا بۆ ساڵی (2023) بڵاوی کردوونەتەوە؛ 🔹 لە ساڵی (2023)دا ئامارەکان دەگاتە (298 هەزار و 615) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (253 هەزار و 917) گرێبەستیان بە ڕێژەی (85%) لە دادگاکان و (44 هەزار و 698) حاڵەتیان بە ڕێژەی (15%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. 🔹 (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە! کە (53 هەزار و 423) کۆی حاڵەتەکان بوە! تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە ژمارەیان (19 هەزار و 48) کەیس بووە. 🔹 دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. 🔹 دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای میسان کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای زیقار کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق بۆ ساڵی 2023 رۆژی (17/1/2024) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی؛ # کانونی یەکەمی (2023) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە؛ (20 هەزار و 904) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (18 هەزارو 560) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 344) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات کەمترین ڕێژەی جیابوونەو لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (4 هەزار و 423) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 278) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 145) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووتری ساڵی 2023 حاڵەتەکان لە تەواوی ساڵەکەدا دەگاتە (298 هەزار و 615) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک؛ # لە کانونی دووەمی 2023 دا، (25 هەزار و 406) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 300) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 106) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هەر لە هەمان ماوەدا (6 هەزار و 335) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 428) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار 907) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە کانونی شوباتی 2023 دا، (27 هەزار و 510) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 16) گرێبەستیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 494) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. لەگەڵ ئەوەشدا (6 هەزار و 147) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 506) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 641) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە مانگی ئازاری 2023 دا، (27 هەزار و 613) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (24 هەزارو 376) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار 237) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (6 هەزار و 518) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە (هەزارو 685) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 833) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە مانگی نیسانی 2023 دا، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی ساڵی 2023، بەجۆرێک؛ (17 هەزار و 105) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 786) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 319) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. بە هەمان شێوەی لە؛ (4 هەزار و 643) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 326) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 317) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە مانگی ئایاری 2023 دا، (28 هەزار و 967) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 610) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 357) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات ئامارەکانی جیابوونەوە، کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 728) حاڵەتی جیابوونەوە کە (هەزارو 796) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 932) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە حوزەیرانی 2023 دا، (25 هەزار و 687) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 688) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 999) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. لەگەڵ ئەوەشدا (5 هەزار و 880) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 449) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 431) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە مانگی تەموزی 2023 دا، (26 هەزار و 778) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 731) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 47) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (5 هەزار و 808) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 549) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 259) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە ئابی 2023 دا، (19 هەزار و 417) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 840) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 577) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بەراورد بە مانگەکانی دیکەی 2023، کە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 937) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمار کراو، کە (2 هەزارو 85) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 888) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە ئەیلولی 2023 دا، (17 هەزار و 634) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 215) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 419) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (5 هەزار و 462) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 508) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزارو 954) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە تشرینی یەکەمی 2023 دا، بەرزترین رێژەی هاوسەرگیری تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (32 هەزار و 794) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراو کە (27 هەزارو 595) گرێبەستیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 199) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (6 هەزار و 934) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 653) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزارو 281) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. # لە تشرینی دووەمی 2023 دا، (28 هەزار و 800) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (24 هەزارو 200) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 600) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (6 هەزار و 620) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 785) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 835) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون. کەواتە کۆی حاڵەتەکان (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە ساڵی (2023)دا دەگاتە (298 هەزار و 615) هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (253 هەزار و 917) گرێبەستیان بە ڕێژەی (85%) لە دادگاکان و (44 هەزار و 615) حاڵەتیان بە ڕێژەی (15%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون. هاوکات (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە نزیکەی (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە کە (53 هەزارو 423)ی کۆی حاڵەتەکان بوەوە تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە (19 هەزار و 48) حاڵەت بووە. (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1)) دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ ساڵی 2023 لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە گرافیکی ژمارە (2) و خشتەکانی (2-18) رونکراوەتەوە؛ دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق. هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای میسان کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای زیقار کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق. خشتەی ژمارە (2) چارتی ژمارە (2) خشتەی ژمارە (3) خشتەی ژمارە (4) خشتەی ژمارە (5) خشتەی ژمارە (6) خشتەی ژمارە (7) خشتەی ژمارە (8) خشتەی ژمارە (9) خشتەی ژمارە (10) خشتەی ژمارە (11) خشتەی ژمارە (12) خشتەی ژمارە (13) خشتەی ژمارە (14) خشتەی ژمارە (15) خشتەی ژمارە (16) خشتەی ژمارە (17) خشتەی ژمارە (18)
(درەو): 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی كانونی دووەمی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (8ملیار‌و 025ملیۆن و 616 هەزار) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (103ملیۆن و 508ھەزارو 438) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 338ھەزارو 982) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (77.5) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. داهاتی نەوتی عێراق ساڵی رابردوو
نه‌بیل مه‌رسومی- شاره‌زای ئابوری ساڵی ١٩٧٣ شا فەیسەڵی سعودیە ڕازی بوو دۆلار وەک تاکە دراو بۆ کڕینی نەوت قبوڵ بکات لەبەرامبەردا ئەمریکا پاراستنی سەربازی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە دابین بکات.. له ساڵی 1975 وڵاتانی تری ئۆپێك رازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ته‌نیا به دۆلار بێت، له‌م رێككه‌وتنه‌دا ئه‌مریكا سه‌ركه‌وت له‌وه‌ی له‌بری زێڕ، دۆلار ببه‌ستێته‌وه به نه‌وته‌وه. ئه‌م رێككه‌وتنه هەموو وڵاتانی هاوردەکاری نەوتی ناچار کرد دابینکردنی دۆلاری جێگیر بۆ کڕینی نەوت، دروست بکەن. بۆیه ئه‌و وڵاتانه په‌نایان برد بۆ هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا دۆلاریان پێبدات كه جگه له چاپكردنه‌كه‌ی هیچ تێچوویه‌كی تری نییه. لێره‌وه سیسته‌مێكی نوێ ده‌ستیپێكرد كه هه‌ژموونی ئه‌مریكای به‌سه‌ر سیسته‌می دارایی جیهاندا ئه‌هێڵێته‌وه، كه ناوی پترۆدۆلاره. دۆلارهكانیش له ئه‌مریكاوه ده‌رده‌چن و هه‌رشتێك ئه‌مریكا پێویستی پێی بێت بۆی دێت و له ئه‌نجامیشدا ئه‌مریكا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بووه. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ڵاوسانی لێنه‌كه‌وته‌وه، چونكه وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێویستان به دۆلاره بۆ كڕینی نه‌وت و به‌شداریكردن له بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدا، بۆیه ئه‌و دۆلارانه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا مانه‌وه. دوای به‌ستنه‌وه‌ی دۆلار به نه‌وته‌وه، ئه‌مریكا توانی پاره‌ی زیاتر بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كانی خه‌رج بكات كه بوو به یه‌كه‌م هێز له‌سه‌ر ئاستی جیهان. لە ساڵی ٢٠٠٠دا عێراق دەستپێکردنی بەستنەوەی فرۆشتنی نەوتی عێراقی بە یۆرۆوە لەبری دۆلار ڕاگەیاند، ئه‌مه له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆكارێكی تردا وایكرد ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هێزی سه‌ربازی رژێمی سه‌ددام حسێن بڕوخێنێت. له ساڵی 2011دا موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌وڵیدا دراوی ئاڵتونی له ئه‌فریقا به‌ناوی دیناری ئاڵتونی دروستبكات و سه‌ركه‌وتوو بوو له دروستكردنی بلۆكی وڵاتانی ئه‌فریقا، به‌ڵام ئه‌مریكا رژێمی لیبیای روخاندو قه‌زافییان كوشت، فرۆشتنی نه‌وت به دراوێكی تر جگه له دۆلار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت، ده‌بێته‌هۆی تێكچوونی هێزی دۆلار. له ئێستادا جگه له نه‌وت هیچ شتێك نییه پاڵپشتی له دۆلار بكات، ئه‌مریكاش درێغی ناكات له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ له‌ناوبردنی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر دۆلار، به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وت به دۆلار‌و پاراستنی بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌مریكایه. دانانی نرخی نه‌وت به دۆلار ته‌نیا به نه‌وتی خاوی پێوانییهوه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه كه به دۆلار داده‌نرێت و بریتییه له خاوی برێنت و خاوی خۆرئاوای ته‌كساس، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وت گه‌وره‌ترین بازرگانییه له جیهانداو ته‌نیا له ئاڵوگۆڕی نه‌وت له بازاڕی كاڵادا كورت نه‌بووه‌ته‌وه‌و بازاڕێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌رمیلی كاغه‌زیش هه‌یه كه ده هێنده‌ی ئاڵوگۆڕی راسته‌قینه‌یه، به‌تایبه‌تیش له بۆرسه‌ی نیویۆرك و بۆرسه‌ی له‌نده‌ن له‌رێگه‌ی جامبازیی به گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانه‌وه، وه‌ك بۆرسه‌ی نیویۆرك كه ساڵانه مامه‌ڵه به نزیكه‌ی 3 ملیار گرێبه‌سته‌وه ده‌كات و به‌تێكڕا به‌هاكه‌ی ده‌گاته (1000) ترلیۆن دۆلار. به‌م پێیه بانگه‌شه‌كان بۆ فرۆشتنی نه‌وتی عێراق به دراوێكی جگه له دۆلار واقیعبینانه نییه‌و ده‌رخه‌ری تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ن له‌باره‌ی بنه‌ماكانی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیداو عێراق روبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی زۆر توندی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، چونكه ده‌ستبه‌رداربوون له دۆلار به هێڵی سوری ئه‌مریكا داده‌نرێت و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێگه‌ی دۆلار له جیهاندا دروستده‌كات، كه ئێستا رێژه‌ی 60%ی یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی جیهان پێكده‌هێنێت و بایه‌خی ئابوری ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تێكده‌دات.
(دره‌و): له عێراق هه‌ر كه‌سێك ساڵانه بڕی 120 كیلۆ خۆراك وه‌كو پاشماوه فڕێده‌دات، كه‌چی به‌م حاڵه‌شه‌وه ساڵانه زیاتر له (760) كه‌س به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه به‌گوێره‌ی دوو راپۆرت كه گۆڤارێكی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مریكی له بواری داتاكاندا. گۆڤاری CEOWORLDی ئه‌مریكی كه له‌بواری داتا كارده‌كات، دوو راپۆرتی نوێی بڵاوكرده‌وه، راپۆرتی یه‌كه‌م له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌یه كه (زۆرترین و كه‌مترین رێژه‌ی مردنیان به‌هۆی به‌دخۆراكی)یه‌وه هه‌یه، راپۆرتی دووه‌میش له‌سه‌ر (ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین خۆراك فڕێ ده‌ده‌ن). به‌پێی راپۆرتی تایبه‌ت به داتای فڕێدانی خۆراك له وڵاتان، له‌كۆی نزیكه‌ی 200 وڵاتی جیهان، عێراق له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مدایه‌و پێش هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌وتووه. به‌پێی راپۆرته‌كه، خۆراكی فڕێدراو له عێراق رێژه‌ی نزیكه‌ی 40%ی ئه‌و پاشماوانه پێكده‌هێنێت كه هاوڵاتیانی عێراقی فڕێی ده‌ده‌ن، واتا له كۆی (11 ملیۆن) پاشماوه كه ساڵانه له عێراق تۆمارده‌كرێت، زیاتر له (4 ملیۆن) ته‌نی پاشماوه‌ی خۆراكه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عێراقی ساڵانه نزیكه‌ی (120 كیلۆ) خۆراك فڕێ ده‌دات، ئه‌م بڕه بۆ هه‌ر رۆژێك ده‌كاته زیاتر له 300 گرام خۆراكی فڕێدراو بۆ هه‌ر تاكه كه‌سێك (واتا هه‌ر تاكێكی عێراقی رۆژانه زیاتر له چاره‌كه كیلۆیه‌ك خۆراك بڕێدهدات). ئه‌م به‌هه‌ده‌ردانه زۆره‌ی خۆراك له كاتێكدایه، به‌پێی داتایه‌كی تر كه هه‌مان گۆڤاری ئه‌مریكی له‌باره‌ی رێژه‌ی مردن به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاماده‌یكردووه، ده‌ریده‌خات عێراق له‌رێژه‌ی مردن به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه له‌كۆی 193 وڵات له ریزبه‌ندی 110دایه. به‌گوێره‌ی داتاكه، له عێراق له‌كۆی هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك (1،77) كه‌س به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه ده‌مرن، ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه دێت له عێراق ساڵانه زیاتر له (760) كه‌س به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه ده‌مرن.
(دره‌و): به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ وڵاتیانی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌ڕوات، هێرشه‌كانی ده‌ریای سور كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دروست نه‌كردووه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له داڤۆس وای وت. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ده‌ریای سور، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق نه‌بووه. وه‌زیری نه‌وت له گفتوگۆیه‌كدا له گۆڕبه‌ندی داڤۆس له سویسرا وتی: هۆكاری كاریگه‌رنه‌بوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به هێرشه‌كانی ده‌ریای سور بۆ ئه‌وه ده‌گڕێته‌وه زۆربه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئاسیا ده‌ڕوات. دوای هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئهمریكاو به‌ریتانیا بۆسه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، قه‌یرانی نائارامیی ده‌ریای سور زیاتر بووه، به‌جۆرێك هه‌ندێك له پسپۆڕانی ئابوری ترسیان له هه‌ڵكشانی زیاتری پشێوییه‌كانی له‌و ئاوانه‌دا هه‌یه‌و پییانوایه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێیه بۆسه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانی جیهان، كه خۆی له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناو داخستنی بازاڕه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، توشی ناسهقامگیرییهك بووه.