تەنیا لە شێخ مەقسود (2700) كەس بێسەروشوێنن
2026-02-01 19:32:55
درەو:
ئیبراهیم حەفتارۆ سەرۆكی كۆمبەندا جڤاكی عەفرین لە قامیشلۆ:
- لە هێرشەكەی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە تەواوی چەك و ئەسڵەحەی قورس بەكار هێندران، كە شێخ مەقسود 98%ی دانیشتوانەكەی كوردە
- 2700 كورد بێسەروشوێنن لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە كە هەموویان كوردن
- شەهید رەقەمی درووست نیە بەڵام بە سەدان شەهیدن
- 3 بۆ 4 هەزار خێزانی كوردی عەفرین لە تەبقەو دێر حافر نیشتەجێبوون لەوێ ئاوارەبوون
- لە شێخ مەقسود نزیكەی 500 هەزار كەس نیشتەجێبوون،
- 150 هەزار كەس تەنیا خەڵكی عەفرین ئاوارەبوون.
- زیاتر لە 200 هەزار ئاوارەی كۆبانی و عەفرین و سەرێ كانی لە قامیشلۆ و حەسەكە ئاوارەن
- لە ماڵێكی شێخ مەقسود (7) كەسی ماڵێك كۆمەڵكوژكراون جگە لە كوژرانی سەدان كەس
- لە كۆبانی خانەوادەیەكی (10) كەسی كۆمەڵكوژكراون.
- چونكە ئەوان پێیان وایە خوێن و ماڵ و ژیانی كورد حەڵال دەكرێت
- هەر خانەوادەیەكی عەفرینی پێنج جار ئاوارەبوون، لە 2013 خانەوادەكان لە خەلەب ئاوارەی عەفرین بوون، لە 2018 لە عەفرینەوە بۆ هەرێمی شەبها بوون ، پاشان لە 2024 لە شەبهاوە بۆ تەبقەبوون، 2026 پاشان لە تەبقەوە بۆ قامیشلۆ و دێركبوون.
- قەدەری خەڵكی عەفرینی ئەوەبووە، پێنج جار ئاوارەبوون هەر پێنج جارەكە لە وەرزی ساردو سەرمای زستاندا بوون.
- عەفرین لەسەدا 98%ی كوردن، نزیكەی (900) هەزار كەس زیاترن.
- عەفرین لەژێر كۆنترۆڵی گروپەكانی سەربە توركیان، حەمشاد و عەمشاد.
-
