■ کۆسرهت خدر ١. سیستەمی ئەلیكترۆنی پەیڕاوكراو بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق تەنها لە ئەژماركردنی دەنگەكاندا نەبێت، لە سەرجەم ڕووەكانی ترەوە سەركەوتنی باشی بەدەستهێنا و ڕێگری زۆریكرد لە دەنگی مردوو، دووبارە، ئاوارە و لەبری دەنگدان و هتد.. دەبوو هەمان سیستەم بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانیش پەیڕەو كرابووا، تەنها ئەژماركردنی دەنگەكان بەدەست بووا. حزبەکان و لهناویاندا بهشی زۆری هێزه ئۆپۆزسیۆنهکان خۆیان بڕیاریاندا كار بەو سیستمە نەكەن، ئێستاش گلەیی لە لیستی دەنگدەران دەكەن! ٢. حزبە ناڕازییەكان، پەیوەندی بەستن لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و بەتایبەت ئێران و توركیا بە حەرامی سیاسی دادەنێن. له ناوخۆشدا ههردوو حزبی دهسهڵاتدار بە جاشی ئێران و تورکیا دەزانن. كەچی لەگەڵ پارتی و یەكێتی دادەنیشن و هاوكاری و هەماهەنگیان لەگەڵدا دەكەن بەڵام ئامادە نیین هەماهەنگی و پێشوازی لە باڵیۆز و كونسوڵ و وەفدی ئەو دوو وڵاتە بكەن كە ئەگەر هەیە لانی كەمی ببێتە هۆی ئەوەی لە هەڵبژاردندا ئەو تەزویرە گەورە و ڕێكخراوەیان لەدژ نەكرێت. پرسیار ئەوەیە كاتێك ئەو وڵاتانە بە ئاغا و ئەو حزبانەش بەنۆكەر دەزانیت، لەگەڵ ئاغاكە دابنیشیت باشترە یان لەگەڵ خوڵامەكەی؟! بێگومان لێرهدا پەیوەندی بهستن بە مانای جاشایەتی و دارەدەستێتی نایەت. بهڵام به حوکمی جوگرافیا و کۆمهڵێک ڕهههندی جیۆپۆلهتیکی و ئابووری و سیاسیی، پهیوهندی نێوان وڵاتان بابهتێکی حهتمی و پێویسته. بۆ هێزه ئۆپۆزسیۆنهکانی کوردستانیش ههمان شت ڕاسته، بهڵام ئهوهی دهبێت جیاواز بێت ئهوهیه که پهیوهندییهکی هاوشێوهی یهکێتی و پارتی نهبێت لهگهڵیاندا. نابێت پهیوهندییهک بێت لهسهر حسابی بزووتنهوهی ڕزگاریخوازی کوردستان بێت، بهڵکو دهکرێت پهیوهندییهکی تاڕادهیهک هاوسهنگ و بهرژهوهند دوولایهنه بێت، لانی کهم ئهو ترسه بڕهوێنرێتهوه که زیهنیهت و دوونیابینی ئهو وڵاتانهدا سهبارهت بهو حزبانه چهسپیووه، وهک باسمان کرد تاوهکو لانی کهمی ئهوانیش لهبهرامبهردا ڕێگریت لێ نهکهن له ئایندهدا بگهیته دهسهڵات. ٣. ئەمڕۆ لە زۆربەی ئاستەكانەوە هەتا لەسەر ئاستی میدیایی ئەهلی و ڕێكخراوەكان و هەتا زۆرێك لە خەڵكانی ڕۆشنبیر و ڕەخنەگر و مەدەنیش ڕای گشتی وائاڕاستە دهکرێت كە دەنگ و كورسییەكانی ئۆپۆزسیۆن كەم دەكات و دەنگی حزبهکانی دەسەڵات زیاد دەكات!! ڕاستە ئۆپۆزسیۆن له ڕابردوودا دەستكەوتی سیاسی گەورەی نەبووە، بەڵام خۆ لەبەرامبەریشدا نیوەی خاكی كوردستانی بە عێڕاق نەفرۆشتووە و چارەگێكی تری نەخستۆتە ژێر پۆستاڵی جندرمەی توركی و ئێرانی. نەوت و داهات و مووچەی خەڵكی كوردستانی تاڵان نەكردووە، گەنج و خۆپیشاندەرانی شەهید و بریندار نەكردووە! بۆ دەبێت دەنگی موعارەزە كەم و هی دەسەڵات زیاد بكات؟! بۆیه دهکرێت ئهو بۆچوونانه تاڕادهیهکی زۆر بۆچوونی سهرپێی و ڕووکهشین نهوهک بیرکردنهوه و وربوونهوهیهکی قوڵ له پشتیانهوه ههبێت، ههربۆیه ڕهنگه به نهتیجهش خزمهتێکی ئهو تۆ به ڕهوتی گهشه و پێشکهوتنی سیاسی له کوردستاندا نهکهن. 4. زۆرێك ناوەند و جهت و هەتا لایەنی سیاسیش بەلێبڕاوی ئیش دەكەن لە پێناو ناشیرینكردن و لێدان لە هەڵبژاردن و پەرلەمان و ڕێگای مەدەنی بۆ گۆڕانكاری سیاسی لە كوردستان، بەڵام ئەگەر هێزە ئۆپۆزسیۆنهکان دەست بۆ خەباتی چەكداری بەرن، بەدڵنیایی نەك تەنها سەعاتێك بەشداری ناكەن بەڵكو پێش هەموو كەسێك ئەوان دەكەونە وێزەیان، موعارەزە بەبێ سەبر و بە هەڵگیرسێنەری شەڕی ناوخۆ تۆمەتبار دەكەن! ئهوه راسته که پهرلهمان و سهرجهم دامودهزگاکانی تر له ههرێمی کوردستان له ئاستی خواست و داواکاری خهڵکدا نهبوون، بهڵام بێگومان بێگوومان هێشتا سهرهڕای ههموو کهموکوڕییهکان پهرلهمان له گهندهڵی و نادادپهروهریدا ناکهوێته لیستی یهکهمی دامهزراوه بهرپرسیارهکان. سهرجهمی ئهو بۆچوونانهی ڕهخنهی پهرلهمان و دهسهڵاتی یاسادانان دهکهن، دهبێت بههێند وهربگیرێن، بهڵام دهبێت ڕهخنهکان ڕووهو ئهو ئاڕاستهیه بن که پهرلهمان ڕۆڵی زیاتر له دهرکردنی یاساکان و ههموارکردنهوهیان، چاودێریکردن و لێپرسینهوهی حکومهتدا، دانانی بودجه و چاودێری بهسهرجێبهجێکردنییهوه و بهدواداچوونی جددیتر بۆ کێشه و داواکارییهکانی خهڵک بگێڕێت، نهک وهک ئهوهی ئهمڕۆ لهناو پۆپۆلیزمدا بۆچوونێک تهواو تهشهنهی سهندووه و ههبوون و نهبوونی پهرلهمان یهکسان دهکات به یهکتر یاخوود ههندێکجار داخستن و نهمانی به پێویستییهکی گرتنگتر دهزانن. 5. چارەسەر چییە؟ چارەسەر بەخۆداچوونەوە و خۆبەهێزكردنەوەی موعارەزە و چارەسەكردنی گرفت و كەمووكوڕییە ناوخۆییەكانە (نم: ناكرێت تاكە ڕێگای خەباتی سیاسیت هەڵبژاردن بێت و داوای دواخستنی هەڵبژاردنیش بكەیت! ناكرێت داوای ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لە كوردستان بكەیت و لە ناوخۆتدا پەیڕەوی نەكەی و هەندێكجار ٤-٥ ساڵ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانت دوابخەیت! ناكرێت ڕەخنە لە حكومەت بگری كە موچەی فهرمانبهرهکانی نادات و هەمان شت لە ناوخۆشتدا هەبێت و موچەی كارمەندەكانت كەمبكەیتەوە یان حزب و كەمپەینی هەڵبژاردن بە سواڵ و سەدەقە بەڕێوەببەی! ناكرێت خەڵكی نا مەبدئی و پەروەدەنەكراوی سیاسی بنێریتە ناوهندەكانی بڕیاردان و دوای ماوەیهك بەجێتبهێڵن و بچنه پاڵ لایهنێکی سیاسی دهسهڵاتدار له پێناو ههندێک بهرژهوهندی تایبهتی و دهستکهوتی تایبهت. چارەسەر ئەوەیە هەڵبژاردن بە فعلی بكرێتە شاڕێگای گۆڕانكاری سیاسی لە كوردستان (تا ئێستا نەبووە) نەك نەبووە بەڵكو ئێستاش بەردەوام كار بۆ بێ نرخکردنی دەكرێت. چی پێویست بێت لە ناوخۆ و دەرەوەدا دەبێت بكرێت تاوەكو هەڵبژاردنی بێگەرد لە زەمینەیەكی یەكسانی بەردەم حزبەكاندا بەڕێوەبچێت یاخوود لانی كەم تەزویری وەك ١٢ی ئایار نەكرێتەوە! هێشتا دەیان ڕێگا و شێوازی سیاسی و مەدەنی ماوە كە نەك كاریان پێ نەكراوە بەڵكو هەر بیریشیان لێ نەكراوەتەوە. تا سەرجەمی ئەو ڕێگا و میكانیزمە سیاسیی و مەدەنییانە تاقینەكرێنەوە، دەستبردن بۆ بژاردەی تری سەربازی و ناسیاسی و مهدهنی، دەبێتە هەڵەیەكی سیاسی گەورە و لەبیرنەكراو. حزبی سیاسی دەبێت بەشی ئەوەندە خوێندنەوە و دیراسە و بەرچاوڕوونی هەبێت، كە هەم خۆی و هەم بەرامبەرەكەی و هەمیش كەرەستە و خەڵكەكەی بناسێت!
■ بەهرۆز جەعفەر سەری (من) حیزبایەتی قبوڵ ناکا، لەبەرئەوە دوورو نزیک توخنی حیزب کەوتن باش نییە، هەموو جارێکیش ئەم بیرهێنانەوە لە نووسیندا هۆیەکەی ئەوەیە خوێنەر لەباتی تەماشاکردنی ناواخنی نووسین و ئارگیۆمێنتەکە، بەدوای کەسێتی و وەلائی نووسەرەکە ئەکەوێت، بۆیە پێشەکی نە کاندیدم، نە لە ئۆرگانی سیاسی و میدیایی هیچ حیزبێک و، نە فەرمانبەر و ملکەچی هیچ سیستەمێکیشم. سەیرکەن ئەمان سەیر کوردستان لە نێوەندی چ دووکەڵ و ئاگردانێکدایە: ئەوە ئێران و ڕووسیاو تورکمانستان و ئازەربایجان و کازاخستان ڕێککەوتن کە ئیدارەی حەوزەی قەزوین بدەن، وەک گەورەترین هارتلاندی ووزەی جیهان، وەک گەورەترین دەریاچەی جیهان، هەموو یەکەکانی کە ئەکەونە سەر ئەم حەوزەیە لە بەشێکی زۆری سنوری ئاویی خۆیان بۆ ڕووسیا وازیان هێنا. ئەوە لە دەریای ناوەڕاست (مێدیتریانە) یۆنان و قوبرس و ئیسرائیل ڕێککەوتن بۆ ئیدارەدان و پاراستنی ئاسایشی دەریای ناوەڕاست کە بە پێی ڕێککەوتننامەی بەرشەلۆنە پێی ئەڵێن (Euro- Mediterranean Partnership)، ئەم ناوچەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەوروپاوە گرێ ئەدات، ئەفریکاش هەر بە ئەوروپاوە گرێ ئەدا، دیسان حەوزەیەکە ڕۆژ لەدوای رۆژ بڕی یەدەگی نەوت و غازی تیا زیاد ئەکا بە هۆی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانەوە، سوریاو لوبنان و میسرو ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس و فەڕەنساو ئیتاڵیا ئەو وڵاتە گرنگانەن کە ئەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست، ئەم بلۆکەش هەمویان هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. ڕووسیا بە (١٦) کەشتی سەربازییەوە دەستی بە مانۆڕەکانی کرد لە دەریای ناوەڕاست (وەک ئەزانن ڕووس وەک تەلێکی دڕکاوی لەدوای بەهاری عەرەبیەوە هاتۆتە ئەم ناوچەیە). تورکیاش (٤٠٠٠٠) چل هەزار سەربازی لە قوبرسی باکور جێگیرکردووە، ئەوە بڕیاریشیدا بنکەیەکی سەربازیی دەریاوانی لە دوورگەی قوبرس دابنات، ئەم جموجوڵەی ڕووسیاو تورکیا دوای دزە کردنی زانیاری هەواڵگری هاتووە کە گوایە لە بەرەبەیانێکدا هێزەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل لە پڕ بنکەیەکی سەربازی گەورە لە قوبرسە تورکیەکە (قوبرسی باکور) بکەنەوەو جاربدەن و، تورکیا لەو بەشەی دوورگەکە بکەنە دەرەوە کە لەساڵی (١٩٧٤) ەوە داگیری کردووە (لێتانی نەشارمەوە هێڵی ووزەی کوردستانیش بەتەنیشت فیشخابورەوە یان لە باکوری سوریاوە هەر بەم ناوچەیەدا تێ پەڕ ئەبێت). ئەوە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەریەککەوتنی سیستەمی هەرێمایەتی و جیهانی گەیشتە ترۆپک، واشینگتۆن ئینستیوت بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە کە سەرەتای (٢٠١٩) شەڕێکی گەورە بەرۆکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەگرێت، بەرایی ئەم جەنگەش لە لوبنان و سوریاوە بە هۆی دەستدرێژی و ختوکەدانەکانی حیزبۆڵڵاوەیە بۆ سەر ئیسرائیل، بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی ئێران ساڵانە (٧٠٠) ملیۆن دۆلاری بۆ حیزبوڵڵا سەرف کردووە. بە کورتیەکەی جەنگە ڕاستەقینەکە لە (جۆلان) ەوە دەست پێ ئەکا. ئەوە عێراق، لە (٢٠٠٣ ەوە بۆ ٢٠١٨) تەنها سێ ئۆپشن لەبەردەم ئایندەکەیدا چاوەڕوانکراوە، یەکەم، دیکتاتۆریەتی شیعە (دەرکەوت سەر ناگرێت), دووەم، دیموکراتیزەکردن (ئەم دۆخەی ئێستای عێراق ڕێک ناوی ئەوەیە کە وەرچەرخان و بازدان بۆ دیموکراسی لە عێراقدا هەرەسی هێناوەو سەرناگرێت، ئیتر هیچ دەستگەو ڕێکخراوەییەکیش خۆی پێوە سەرقاڵ نەکاو بودجەی تیا بەهەدەر نەدات لەو بوارە)، ئۆپشنی سێهەم بریتی یە لە (دابەشبوون و پەرتبون)، دابەشبونی جوگرافی لە ڕیفراندۆمەکەی کوردستاندا شکستی خوارد، کەواتە دابەشبونی ئیتنی و پەرتبونی ئاسایش و سێکتەرەکانی حکومڕانی و جەنگی ناوخۆیی چاوەڕێی عێراقە، عێراق لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەی خوێناویدایە، ئەوەشی ئەم بۆچوونە تۆختر ئەکاتەوە ئەوەیە (کێک) ەکە بەشی هەمو سیاسیەکان ناکات. لەلایەک شیعەو شیعە تێک بەرئەبن، لەلایەک بلۆکبەندی هەرێمایەتی و لەلایەکیش نەمانی ئینتیمای هاوڵاتی بە هەڵبژاردن و بە حکومداری لە عێراق دا. عێراقێک تیایدا سیاسیەکانی موزەیەفن، هەمویان (بەوانەی کوردستانیشەوە) شانازی بەو تەزویرەوە ئەکەن کردویانە، شانازی بە موزەیەفبونی خۆیانەوە ئەکەن. (ڕەنگە) کورد فریای سیاسەت لە عێراق نەکەوێ ئەوە نەبێت بە پەلە بڕیار بدات بەشێک نییە لەو جەنگەی لە عێراق رووئەدات و، حاڵەتی نائاسایی لە هەرێم ڕابگەیەنێت. لە دۆخێکی وەهای هەرێمایەتی و عێراقی دا (با خوێنەر ناوی بنات) کوردستان و سیاسیە کوردەکان خەریکی چین؟!. ناوێرن بڕیارێکی بوێرانە بدەن لە ترسی فەیسبوک، لە دوو کوێرە دێی وەک هەولێر و سولەیمانیا (بە بەراورد بە دونیاو شارە گەورەکانی جیهان) خەریکی بابەتی زۆر کرچ و کاڵ و نا نیشتیمانین، تازە تازە دانیشتون موحاسەسەی حیزبی و مێژوویی ئەکەن، گوایە ئەمیان کورسی هەیەو ئەویان نییەتی و...ئەمیان ڕێککەوتنی ژێر بەژێری کردووە لەگەڵ ئەم و ئەوی دەرەکیدا یان نا...و...ئایا ئەم سەردانەی حیزبی (سین) بۆ لای حیزبی (جیم) چییە...و...تادوایی. ئەسڵی مەقسەد ئەوەیە کەرەستەکانی کورد (کارەکتەرە سیاسیەکانی بەتایبەت) وە مێنتاڵیەتی کورد هی ئەم جۆرە باهۆزە نییە، بەلای کەمی کورد ئەنجومەنێکی سیاسی وای پێویستە (ئەگەر ڕزگاریشی نەکات) بیپارێزێت لەو ئاگرەی لە ناوچەکە کەوتۆتەوە، ئێ بەڵام کورد فانیلەی کردۆتە بەر جمهور و یارییان پێ ئەکات یاریزانەکانیشی کردووە بە جمهور و تەماشاکەر!. ئیمڕۆکە سەتا سەتی خەڵک ئەزانن جەنابی (مام جەلال) بمایایە دۆخی کوردستان وا نە ئەبو، سەتا سەتیش ئەزانن جەنابی (دکتۆر بەرهەم ساڵەح) لە بەغدا بوایە لە بری بەڕێز (مەعسوم) ئەم دۆخەی کوردستان لانی کەم وا نە ئەبو...ئاخەر حیزب و هەڵبژاردن چ مانایەکی هەیە کە لە ماناکانی سیاسەت داماڵران، کە قەوارەی کوردی تیا چو، کە کوردستان کەوتە بەر ئاگری شەڕ چی لە کورسی بکەین دوو دیدگا بچوکی حیزب لە پەرلەمانا لەسەری دادەنیشن!؟. بۆیە گرنگە هەمیشە لە قەزیەکانەوە سەیری کاراکتەرەکان بکرێت نەک بە پێچەوانەوە، قەزیەی کوردو قەوارەکەی لەبەردەم لەناوچوندایە، ناکرێ بەناوی هەڵبژاردنێکی پڕ لە خێچ و خوارییەوە ئێمە ڕێگە بە بنکۆڵکردنی قەوارەی کوردی بدەین، کوردستان ئێستا لە ڕووی ئیداری و سیاسی و دەستوری و سەربازی و ئابوورییەوە کەرکوکی لەدەستداوە، ناکرێت ئەوەندەشی ماوە بکرێتە مەیدانی جەنگی چەند چاوچنۆک و تەزویرچییەک. لێرەوەیە دکتۆر بەرهەم ساڵەح (سەرەڕای هەموو شتێک) وەک یاریزانێک لە کێشی قورس، وەک کاراکتەرێکی بەهێز و دیبلۆماتکارێکی ووریا سفر کورسی بهێنێت یان سەت کورسی پێویستە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و دەستی کراوە بێت. لێرە هەر مەرج و مانا (بەرهەم ساڵەح) نییە لەناو حیزبەکانی تریش کاراکتەری بە تواناو بەهێز هەن، لەناو کورددا زۆر کەسی دیکە هەیە بۆ ئەمڕۆکە دەست ئەدەن. ئەگەر ئەتانەوێت کوردستان ڕزگاربکەن و، گرفتەکانی بەغدا بەرۆکی کوردستان نەگرێت، وە لە داڵانی قەیرانی پەرلەمانێکی پڕکێشەی هەرێمی کوردستان قوتارتان بێت و، لەگەڵیشیدا چاکسازی بکەن، فەرموون ئەنجومەنێکی سیاسی و ئابوری لە بەرهەم ساڵەحەکان دروست بکەن، ئەگەریش هەروا بەردەوام ئەبن لەو مەعمەعەیەی ڕابردوو، ئەوە چیتر بە مەسەلەی کورد و کوردبونەوە سەرقاڵ مان مەکەن.!.
■ مەسعود عەبدولخالق لەدوای تویژینەوەیەكی ووردوهەمەلایەن لە قوولایی پرۆژەكانی (ئیرانی وتوركی) لەرۆژهەلاتی ناوەراست و كوردستان بە تێكڕای لیكدانەوەی ستراتیجی پەیوەندی سیگۆشەی كورد تورك ئیران لەو ساتە ئەوەیە : ئیران دۆخی نەتەوەیی كوردی قەبولە نەبێتە دۆخی مەزهەبی ،هەرچی توركیایە دۆخی مەزهەبی كوردی قەبوولە نەك نەتەوەیی ، ئەوەش بە ئارستەی جیا كاریگەریان لەسەر كورد دەبیت ،چونكە زۆربەی وولاتانی عربی وتاڕادەیەك وولاتانی ئیسلامیش بەو ئاڕستەن، بە لۆجیكیانە ئەو دوو هاوكیشە دیزاینێك لە پەیوەندی بەو شێوە ی خوارەوە دروست دەكات : یەكەم: لای ئیران دۆخی نەتەوەیی قەبوولە بەسنوردار نەگاتە ئاستی بەدەولەت بوون ،ئەوەش وادەكا بەگشتی حزبە نەتەوەییەكان زیاتر قەبوولن ،لەناو ئەوانیش ئەو حزبانەی دلسۆزنەبن تەواو بۆ پرسە نەتەوەیی ونیشمانیەكان ، تارادەیەك گەندەلیش بن چاكترە بۆ ئەوەی پاریزگاری لەو واقیعە قانونی وسیاسیەی هەریمی كوردستان بكا ،نەلەناوبچی نەگەشەش بكا بۆ بەدەولەت بوون ، لەسەر ئەو بنچینە قوولە دەستی لەكاروباری كوردستان وەرداوە بۆمانەوەی ئەو هاوسەنگیە،بەو پێیەش یارمەتی حەشدی شەعبی دا بۆ گرتنەوەی كركوك مخمور وشەنگال ، لەلای سەركردایەتی كورد دەتوانرێ كار لەگەل ئیران بكرێ بە دۆمەینێكی تایبەتی ، ئاسۆیەك هەیە بۆ كاری كوردایەتی ، سەركردایەتی كورد دەبیت بزانی چۆن ئەو دۆمەینە دیاری دەكات ، ئیران خۆی سەنتەری پرۆژەیە دریژكراوەی دەولی نیە ،واتە لەگەل نیودەولەتی ئەو تەباییەی نیە –لێرە دەرفەتەكەیە ،ئینجا (سەركردایەتی كورد)چۆن ئەو هاوسەنگیە ستاندەرە دەدۆزیتەوە پەیوەندی خۆی وئیران وپەیوەندی كورد ئەمریكاو رۆژئاوا دەپاریزی بەگەشەكردنەوە ،نابیت بكەویتە هەمان پەیوەندی حزبێكی شیعەو ئیران ،سروشتی پەیوەندی كورد(بەتایبەتی باشور )زۆر جیایە لەگەل پەیوەندی نیوان كۆمەلگەی شیعەی عیراق و لبنان وبەحرەین و ئیران . دوەم: لای توركیا بەقەبوول نەبوونی دۆخی نەتەوەیی ونیشتمانی وادەكا توركیا هیچ جۆرە قەوارەیەكی كوردی قەبوول نەبێ مەگەر بەتاكتیكی- سیاسەتی ئیحتوای گرتەبەرلەتەعامولی لەگەل باشور ، ئەو وەك جارانی ململانێی عوسمانی وسەفەوی دەیەوی كورد بگەڕێتەوە ئەو پیگە مەزهەبیەی(سوارەی حمیدی) ، ئەوەش ناكریت وگەشەشی تێدا نیە ، لەدوای شكاندنی پەیامەكەی شیخ سعیدی پیران(1925) كە لەشۆرشەكەی داوای كرد (یان گەڕانەوەی خەلافەت یان بۆ كوردستانیش دەولەت) ، رەنگە توركیا تاقانە بیت لەو جیهانە كە لە ناخی ستراتیجیەتیدا دژایەتی سەرهەلدانی كورد بكا لەهەر چوار پارچەو لەهەمو گۆشەیەكی جیهان ،واشی كردوە ، هیزی سەربازی ناردۆتە هەر 3 پارچەی كوردستان وا شەڕیان دەكا ،كەچی دەشبینرێ پەیوەندیەكی بەباشوری كوردستان كردۆتەوە ..بابزانین بەكورتی سروشتی ئەو پەیوەندیە لە ستراتیژیەتی توركیا چۆنە؟ پانتایی سنوری توركیا لەگەل باشوری كوردستان330كم كە بە هیلی(برۆكسل-ئیڤیك) ناوزەد كراوە ،ناوجەرگەی كوردستانی دوولەت كردوە ،توركیا زۆر هەستیارە جیا لەدەولەتانی تری داگیركەر تا ئەو ساتەش دەستوریانە ئینكاری بوونی كزردوكوردستان دەكا(بروانە مادەی 66ی ئەنایاسا)، لەدیپلۆماسیەكانی ئەمریكا ئیستا ئاشكرا دەبیت كە توركیا داوای كردوە (كیانی شمال العراق)نەمینی ،چەند جار لەگەل عیراق وئیران ئەوگەلالەی كردوە ،هەولیداوە ئەو ریكەوتنانەی سەدەی بیستەم پیادە بكاتەوە ، لە دوای ریفراندۆم پرۆژەی”ئـۆڤاکۆ”ی هینا ئارایەیەوە ،دەست خۆشیەكی زۆری لە حەشدی شەعبی كرد بۆ گرتنەوی كەركوك ،ریفراندۆم وسەرۆكی هەریمی بە(خائین)ناوزەد كرد، مانای (ئیحتوا) كەلەسەروو هاتوە مانایەكی دەولی زۆرتایبەتی هەیە لەپەیوەندی توركیاو باشوری كوردستان ،توركیا ئیحتوایەكەی بەچەندئاراستەی سیاسی وئابووری وفەرهەنگی .. ، یەكێك لەو ئارستانەی ئیحتوا بریتیە : دەیەوی ئەو ئاستە بەرزەی باشوری كوردستان وەری گرتوە لە نیودەولەتی وئیقلیمی وعیراقی بەرەبەرە نزمی بكاتەوە ، ئاستی بەرزی پەیوەندی دەولی چوار پلەی سەرەكی هەیە ، پلەی هەرەخوارەوەی پەیوەندی مرۆییە سەرووتری پەیوەندی سیاسیە ،ئینجا یاسایی دیت هەرە سەرووی سەربازی دیت ، كەچی باشوری كوردستان لەگەل جیهان گەیشتە هەر چوار پلەو زۆر بەرزبوویەوە ،گەیشتە ئەو ڕادەی راستەوخۆ رۆژئاواو نەتەوە یەكگرتوەكان تەعامولی لەگەل بكەن ، جاران(لەسەدەی بیستەم) رۆژئاواو نەتەوەیەكگرتوەكان لەڕێگای دەولەتەكانی ناوچەكە تەعامولیان لەگەل كورد دەكرد ، ئەو دەولەتانەش دیارن چەندە دژی كوردن ،لەسەدەی 21 راستەوخۆ پەیوەندیەكان(دون وسیگ) هاتە كایەوە ، لیرەدا توركیا ویستی ئیحتوای ئەو پەیوەندیە بكات ،جاریكی تر بەجیهان بلیت ئیوە راستەوخۆ تەعامول لەگەل كورد مەكەن (كە دەولەتیان نیە ئەندام نین لە نەتەوە یەكگرتوەكان) وەرن لە ڕێگەی ئیمەوە تەعامول بكەن ، دیسان بیانگیڕنەوە پەیوەندیەكانی سەدەی بیستەم ، سەركردایەتی كورد بەووردی شارەزای ئەو سیاسەتەی ئیحتوای توركیا نەبوو خراپ تێكەوت هەم لە (گۆڕینەوەی پشتیوانی دەولی بە پشتیوانی ئیقلیمی) هەم لە ریفراندۆمەكەش ، خەریك بوو توركیا لەو دواییەی سەركەوتوو بیت لەو ئیحتوایە ،بەلام ئەو تیكچوونەی پەیوەندی ئەمریكاو توركیا جاریكی تر باشوری كوردستانی رزگاركردەوە ،بەومەرجەی سەركردایەتی كورد لەو سیاسەتە ئالۆزە گەیشتبێت و جارێكی تر نەكەویتەوە داوی وولاتانی ئیقلیمی ،(كە كرۆكی تویژینەیەكی ستاندەرە لە رۆژانی داهاتوو) .
■ مەریوان وریا قانع چەند سەرنجێکی کورت دەربارەی ھاتنی فرانسیس فوکویاما بۆ ھەرێم لە ساڵانی ھەشتا و لە گەرمەی شەڕی ئێران و عێراقدا بەعسییەکانی عێراق ساڵانە دەیان نووسەر و ڕۆشنبیر و بیریاری ئەوروپایی و ئەمریکییان داوەتدەکرد و لەبەغدا پارەیەکی زۆریان لە ھات و چۆ و مانەوەیاندا سەرفدەکرن. مەبەست لە داوەتکردنەکان پێشخستنی ژیانی ئەکادیمیی ناو زانکۆکانی عێراق و پێشخستنی ڕۆشنبیریی عێراقی نەبوو، مەبەست لەھێنانیان پڕوپاگەندەکردنێکی ڕووت بوو بۆ ڕژێمەکەی سەدام حوسەین کە ڕۆژانە لە بەرەکانی جەنگدا بە سەدەھا کەسی بە کوشت ئەدا و سەدەھا خێزانیان بێباوک و بێبرا و بێکەس دەکرد. لەناوخۆی عێراق خۆشیدا ھەموو دەنگێکی ناڕازییان بە خوێناویترین شێوە بێدەنگدەکرد. زۆرێک لەو میوانە ئەوروپیی و ئەمریکییانە کە دەھاتنە بەغدا، یان لە وێرانە گەورەکەی سەدام حوسەین بێدەنگدەبوون کە بە کوشتن و بڕینێکی زۆر دروستیکردبوو، یاخود بێشەرمانە دەکەوتنە مەدح و سەنای عێراق و دەسکەوتە گەورەکانی ڕژێمەکەی سەدام بۆ ئەو وڵاتە. کەسانێکیان تا ئەو شوێنە دەڕۆشتن عێراقی بەعسییەکان بە ”ئەڵمانیای خۆرھەڵاتی ناوەڕاست“ ناوبنێن. ئەم ڕەفتارە بەعسییانە ماوەیەکی درێژە بووەتە ڕەفتاری ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمە وێرانەکەی خۆشمان. ئەمانیش ھەم پارەیەکی زۆر لە کڕینی چەندان سیاسیی و ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیدا سەرفدەکەن و سەرفکردوە، کە ئەرکی ژمارە یەکیان ئەوەیە پڕوپاگەندە بۆ ئەزموونە مافیاییەکەیان بکەن. ھەم کەسانێکی ناوداریش لە دەرەوەوە بۆ کوردستان دەھێنن بۆ وێنە لەگەڵگرتن و دەرھێنانی چەند ڕستەیەک لێیان کە عەیب و عارە گەورە و ترسناکەکانیان بشارێتەوە. ئەم ھاتنە تازەیەی فرانسیس فوکویاما بۆ ھەرێم لەناو ئەم ڕەوت و کەلەپورە بەعسیی و مافییانەدا ڕووئەدات. ھاتنی فوکویاما بۆ ھەرێم نە دۆخی ئەکادیمی وێرانی ناو زانکۆکانی کوردستان دەگۆڕێت، نە گڕوتینێک بە ناوەندی ڕۆشنبیریی و میدیایی ئێمە ئەدات و کۆمەڵێک مواقەشات دەخاتەوە. ئەوەی دەیکات چاوپێکەوتنێکی کورتی لەم جۆرەی کەناڵی کوردستان ٢٤ کە تیایدا فوکویاما بێشەرمانە پڕوپاگەندەی دیموکراسیبوون و پلورالبوون و دەزگاییبوون بۆ ئەزموونە مافیاوییە سوڵتانییەکەی ھەرێم دەکات. ھەرێمێک پەرلەمانەکەی دوو ساڵ نێردرایەماڵەوە، بە لێشاو لە ھەڵبژاردنەکانیدا تەزویر دەکرێت، میلیشیای تایبەت قەڵەوکراوە بۆئەوەی کێیان بوێت لە سوکایەتییپێکردنەوە تا کوشتن پێیبکەن، کۆمەڵگاکەی تا بینەقاقا دابەش و بەشبەش کراوە، میدیایەکی کڕدراو و ئاراستەکراوی ھەیە کە وەک میلیشیا کاردەکات، لانی ھەرەکەمی ھیچ ئیجماعێکی تیا نەماوە، دزییەکی کەم وێنەی تیادەکرێت و حکومەتەکەی توانای دابینکردنی لانیکەمی ھیچ خزمەتگوازرییەکی سەرەتایی نییە. ئەوەی فوکویاما لەم چەند دێڕە کەمەی ناو ئەم چاوپێکەوتنەدا باسیدەکات یان ھێما بۆ بێئاگاییەکی ھەمەلایەنە و ناشارەزاییەکی کوشندە لە دۆخی ئەمڕۆکەی ھەرێم دەکات (کە ئەمە دەبوایە بێدەنگی بکردایە)، یان ھێما بۆ کۆمەڵێک قسەی بێمانا و نابەرپرسیار دەکات کە خاوەنەکەی پارەیەکی باشی وەرگرتوە بۆئەوەی بیانکات.
■ د. هەردی مێد یهكێك لهو دیاردانهی لهم دهیهیی دوایی له كوردستانی عێراق خهریكه دهبێته باو رێكخستنی دیدار و دیمانهیه له نێوان لێكۆڵهوهره خۆرئاواییهكان و پیاوانی سیاسی ههرێمی كوردستان. ئهوهندهی من بزانم و زانیاریم ههبێت هیچێك له بهرپرسهكانی نێو یهكێتی، پارتی، گۆڕان، هاوپهیمانی، كۆمهڵ، تد، لێكۆڵهوهر و بیرمهند نین، بهو مانایهی بهرههمهێنی بیر و خودان روانگهیهكی توێری لۆژیك نین سهبارهت به كۆی ئهو دیاردانهی له دونیای دهورووبهریاندا روودهدات. پارته سیاسیهكانی ههرێمی كوردستان له باری توێریزهكردن و بهرههمهێنانی بیر سهرتاپایان دهستسپی و كۆڵهوارن، به پێچهوانهی پارتێكی وهك پهكهكه كه خاوهن دیدگایهكی توێری زۆر توندوتۆڵه سهبارهت به زۆرێك له فاكته كۆمهڵایهتیهكان (ژن، جڤات، كوردبوون، دهوڵهت، ئازادی…). به شێوهیهك، ههموو ئهوانهی له سهر پهكهكه كار دهكهن له سهر ئهوه كۆكن كه بهبێ تێگهشتن له <ژینگهی ماناسازی(Universe of meaning)> پهكهكه، ئهستهمه له رهفتار و گوتاری ئهم ڕێكخراوه تێبگهیت. گهر هاوڕا بین بهوهی هیچێك له بهرپرسهكانی حزبه كوردیهكانی عێراق بیرمهند یان لێكۆڵهوهر نین، گهلۆ هێنانی لێكوڵهوهره خۆرئاوایهكان (وهك فۆكۆیاما، ئالان تۆرین…) له لایهن ئهم پیاوه سیاسیانهوه بۆ بهرههمهێنانی بیره، یان بۆ مهبهستگهلێكی سیاسی و شهرعی؟ زۆر به دووری دهزانم كه دیدار و دیمانهی پیاوه سیاسیهكانی ههرێم لهگهڵ لێكوڵهوهره بیانیهكان له خهمی بهرههمهێنانی مهعریفه و بیردا سهرچاوهی گرتبێت، چونكه هیچێك لهمان لێكۆڵینهوه و بهرههمهێنانی هزر نهك ههر چالاكی سهرهكی بهڵكو چالاكی لاوهكیشیان نییه. بهرههمهێنانی بیر بریتیه له پرۆسهیهكی بهردهوامم و چالاكیهكی نهپساوه و سهرهكی. ئهوهی مهعریفه بهرههمدههێنێت دهبێت خۆی بۆ ئهم كاره یهكلایی بكاتهوه و به شێوهیهكی بهردهوام له كارخانهی بیرسازیدا ئاماده بێت. بۆیه به ڕای من هێنانی ئهم لێكوڵهوهر و بیرمهندانه پهیوهندی ههم به دۆخی شهرعی پیاوه سیاسیهكانهوه ههیه، ههم به خهبات و ستراتیژی كهڵهكهكردنی شهرعیهت، نهك به سازاندنی ههلومهرجی دروستكردنی مهعریفه. ههندێك لهمان لهوهدهچێت لهوه تێگهشتبێتن كه شهرعیهتی سیاسی نوخبهی دهسهڵات و كایهی سیاسی به گشتی له ژێر پرسیار و لۆمهدایه، بۆیه له ههوڵی گهڕان و بهدهستهێنانی سهرچاوهی تری شهرعیهت و سهرمایهی دیدان له دهرهوهی كایهكه. یهكێك لهم پانتاییانش زانكۆیه: له ههوڵی ئهوهدان <شوناسێكی ستراتیژی(Stategic identites)> بۆ خۆیان به دهورووبهری زانكۆ و پانتایی رۆشنبیریدا دروست بكهن ههم به ئامانجی خۆنمایشكردن وهك سهركردهیهكی ڕۆشنبیر و خاوهن حهوسهڵه لهگهڵ چالاكی رۆشنبیری و كولتوریدا، ههم بۆ سهرنجڕاكێشانی ئهم توێژه بۆ مهبهستی سیاسی. شوناسی ستراتیژی چهمكی یهكێك له قوتابیهكانی پییهر بۆردیۆ-ه كه مهبهست لێ ئهوهیه كه چۆن پیاوانی دهسهڵات لهگهڵ ههر چین و توێژێكدا له ههوڵی خۆناساندنێكدان كه هاوڕێكی چاوهڕوانی ئهوان بێت، یان وهك گۆفمان(Erving Goffman) دهڵێت دهیانهوێت خودێك بنوێنن كه خۆی وهك بهشێك لهو توێژهی ئهمان رووی تێدهكهن نمایش دهكات. بۆ نمونه، له بهرامبهر چینی جوتیاردا ڕهگوڕیشهیهكی جوتیاری بۆ خۆی دروست دهكات و دهڵێت باپیری، یان باوكی باپیری جوتیار بووه، له ناو حهرهمی زانكۆ و له بهردهم قوتابی و مامۆستایان وهك رۆشنبیر و خودان بڕوانامه، له بهرامبهر ڕهشوڕووتش وهك كوڕه ههژار، تد. له زانسته سیاسیهكان له فهرهنسا چهمكی شهرعیهت (legitimacy) و شهرعیهتكردن (legitimation) جیادهكهینهوه و زیاتر دووهمیان بهكاردههێنین چونكه شهرعیهتی هیچ ئهكتهرێكی سیاسی، یان دهستگایهك به یهكجاری مسوگهر و مهیسهر نابێت، بهڵكو دهبێت ههمیشه به دوای توندوتوڵكردنیدا بن. واته، شهرعیهت دهبێت وهك پرۆسه تهماشابكرێت، نهك وهك شتێكی مهیوو و بهدهستهاتووی یهكجارهكی. به مانایهكی دی، ئهكتهری سیاسی و دهستگاكان ههمیشه له پرۆسهی مكیاژكردن و جوانكردنی شهرعیهتی خۆیانن، چونكه شهرعیهت خهسڵهتی شهپۆلی ههیه، واته ههمیشه له بهرزو نزمیدایه. ئهم جیاكردنهوهی گرنگه بۆ تێگهشتن لهم بابهتهی ئێمه قسهی لهبارهوه دهكهین لهبهرئهوهی گهر وا له شهرعیهت بڕوانین تێدهگهین بۆچی پیاوه سیاسیهكان پهنا بۆ كۆی چالاكیه كۆمهڵایهتیهكان دهبن بۆ دابیكردنی رهزامهندی كۆمهڵایهتی و پهسهندێتی جڤات. به رای من، هێنان و هاوردهكردنی لێكۆڵهوهر و بیرمهنده خۆرئاواییهكانش ههر دهچێته ئهم خانهیهوه، واته بهشێكه له گهڕان و عهوداڵی ئهمان بۆ دروستكردنی سهرمایهیهكی رهمزی و سومعهیهكی كولتوری له نێو كایه سیاسیهكهدا. بێگومان، پهیوهندیهكی گرنگ و توندوتوڵ له نێوان بڕوانامه و كاری سیاسیدا ههیه، كهمنین ئهوانهی بڕوانامه وهك چهك و ئامراز له ململانێ سیاسیهكاندا بهكاردههێنن و خۆیان وهك زاناتر و لهبارتر دهزانن له بێ بڕوانامهكان له ڕییایكردنی چالاكیه سیاسیهكاندا. ههرچهند دهبێت ئهوهش بوترێت كه بڕوانامه چهكێكی دوو سهرهیه له كایهی سیاسیدا، بهو مانایهی ههندێجار بێ بڕوانامهكانش بڕوانامه به بنهمای شهرعیهت نازانن، بهڵكو ئهزمون و قاڵبونهوه و لێرهشهوه له ههوڵی لهكهداركردنین (Stigma).
■ لەتیف شێخ مستەفا هەموو حیزبەکان و فیگەرە سەرەکیەکانیشیان ئەوە دوپات دەکەنەوە کە پۆستیان بەلاوە گرنگ نیە بە پلەی یەکەم بۆ مافەکانی کورد دەچنە بەغدا ، بەڵام بەگوێرەی ووتەی بەرپرسە شیعیە بەشدار بوەکان لە گفتوگۆکان ، دەڵێن تائێستا لایەنە کوردیەکان باسی هیچ کێشەیەکی کوردیان لەگەڵ نەکردوون ، کەچی هەر لە ئێستاوە لەسەر پۆستێکی پرۆتۆکۆڵی کە پۆستی سەرۆک کۆمارە و تەنها پۆست و ئیمتیازاتە بۆ خاوەنەکەی و حیزبەکەی و هیچ سودیشی نیە بۆ کورد شەڕیانە ، حەوت کەس خۆی بۆ ئامادەکردوە، ئەم حیزب دەڵێت پشکی ئێمەیە و ئەویتر وەڵامی دەداتەوە کە پشکی ئەوانە ، هەشە دەڵێت دەبێ کاندیدی هەموان بم ، مافی کوردیش لە کولەکەی تەڕیشدا نیە بەگوێرەی مادەی یەکەمی یاسای خۆپاڵاوتنیش بۆ سەرکۆمار ژمارە ۸ ساڵی ۲٠۱۲ هەر ئەوە بەس نیە کەهەڵگری بڕوانامەی بەکالۆرێۆس بێت ، بەڵکو دەبێت بڕوانامەکەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوی فیدراڵی دانی پێدانرابێت ، ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بەدەستی هێنابێت وە ناشبێت هەڵگری دوو ڕەگەزنامە بێتو دەبێ واز لەڕەگەزنامە غەیرە عێراقیەکەشی بهێنێت ، بە تەئکید ئەگەر بەڕاستی بیانەوێ مەبەستی پلە یەکیان پۆست نەبێت و بە لۆجیکی پیاوی دەولەت بیر کەنەوە نابێ ئەندامی دەستەی دانوسکار بێت ، بۆ ئەوەی لەبەر خاتری هەریسەکە شینی حسێنەکە ی لە بیر نەچێت ، دەمێکیشە وتراو ئەوەی داوای پۆستی کرد نابێ بیدرێتێ
■ فرمان عەبدولڕەحمان سی و یەکی ئاب رووداوێک نیە لە دوامانەوەو لە رابردوودا روویدا بێ بەڵکو رووداوێکە لەبەردەمانداو ئەگەرێکە دەشێ ئایندە لێوانلێو بێ لەو بەروارانە مەگەر شازدەی ئۆکتۆبەر چی بوو.. سی و یەکی ئاب تەنها خیانەتێک نیە پارتی ئەنجامی دابێت بەڵکو بەشێکە لەو وێنە شێواوەی کە لە دونیابینی هەردوو حیزب پارتی و یەکێتیدا ئامادەیی هەیە دونیابینیەک لەسادەترین مانایدا پێمان دەڵێن ئەم دوو هێزە ئێستاشی لەگەڵدا بێ هەموو شتێک دەکەن بۆ پاراستنی نفوس و دەسەڵاتی خۆیان هەموو سنورێک دەبەزێنن بۆ مسۆگەر کردنی بەرژەوەندیە حیزبیەکانیان سی و یەکی ئاب و رووداوە هاوشێوەکانی پێمان دەڵێن کە پارتی و یەکێتی لە رابردووش و ئێستاشی لەگەڵدا بێ شتێکیان نەهێشتۆتەوە بە ناوی پرەنسیپی نەتەوەیی هەر یەکێکیان چی بۆ حیزبەکەی باش بوبێ رووپۆشی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریان بۆ دووریوە.. ئاخر هەر هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ چی بوو جگە لە شکستی ئەو دوو پرۆژە سیاسیەی ناویان یەکێتی و پارتی بوو. تۆ تەماشا بکە لە مێژووی چ میللەت و لە ئەدەبیاتی سیاسی چ گەلێکدا شتی وا هەیە کە نەتەوەیەک تەنها شەش ساڵ پێش هەڵگیرسانوەی شەڕی ناوخۆ رووبەڕووی گەورەترین جینۆساید بوبێتەوە لەلایەن بەعسەوە لە رێگەی پەلامارەکانی ئەنفالەوە بەڵام دوو هێز کە دەبوو سارێژکەری برین و زامە نەتەوەییەکانمان بن دێن لەسەر دەسەڵات و داهاتی گومرگ براو باوک و ئامۆزاو دراوسێ دەکەن بە گژ یەکدیداو لەپێناو سڕینەوەی یەکتری دەستی دوژمن و بێگانە نامێنێ ماچی نەکەن.. ئەزانم پارتیەکان پاساوی ئەوە دێننەوە کە یەکێتیش پەنای بردە بەر ئێران بو لەناوبردنی پارتی کە بە فیعلیش یەکێتی ئەمەی کرد لێرەدا مەسەلەکە بەم خورشیدو خاوەرە تەواو نابێ ئێمە قسەمان لە هەڵگیرساندنەوەی شەڕی ناوخۆیە کە لەدوای ئەنفالەکانەوەو لە دوای کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستانەوە دەبوو پارتی و یەکێتی هەرگیز بیریان لە بژاردەی لەو شێوەیە نەکردایەتەوە چونکە سی و یەکی ئاب و خیانەتەکانی دیکەش بەشێک بوون لە دەرەنجامە دۆزەخیەکانی ئەو جەنگە خوێناویە کە بەرهەمە ماڵوێرانکەرەکەی دابەشکردنی کوردستان بوو بۆ دوو ئیدارەو دوو جوگرافیاو بە ئێستاشەوە کەلێنێکی وایکردە پرۆسەی بونیادنانی نەتەوەیی کوردەوە هەتا چەندین نەوەی داهاتووش باجەکەی دەدەین.. هەر بۆ زانیاری لە ئەم نەوەیە لە ساڵانی دوای ۱۹۹۸ەوە کە شەڕی ناوخۆ بە فشاری ئەمریکا وەستێنرا لە نێوان هەولێرو سلێمانی ۱٤ سەیتەرە هەبوو من خۆم ئەوەم یاداشتکردووەو بە چاوی خۆم بینیومن جا ئەگەر روخانی سەدام و پرۆسەی ئازادی عێراق نەدەبوو ئێستاش ئەبوایە هاواری یەکخستنەوەی ئیدارەکانمان بکردایە ئێمە دەمانوت تکایە نەتەوە پێویستی بە بیناکردن هەیە ئەمەش پرۆسەیەکە دەبێت هوشیاری سیاسی لە پشتەوە بێ یەکێتی و پارتی لەبری ئەوەو بەهۆی تێکەڵبونی بەرژەوەندیە ئابوری و حیزبیەکانیانەوە رێککەوتننامەی ستراتیژیان ئیمزاکردو هەموو شتێکیان قۆرخ و دابەشکردەوە جارێکی دی.. واتە دابەشبونەکە و دوو ێیدارەکە هەر مایەوە بەڵام ئەمجارە نفوزو دەسەڵات و پارە لەبری ئەوی لە رێگەی بەرەکانی جەنگەوە دابەش بکەن لە رێگەی کۆبونەوەکانی دوکان و سەری رەشەوە دابەشکران ئای هاوڕێیان مەگەر ئێوە بیرتان نایە چەند کۆبونەوە لەو دوو شوێنە ئەنجامدرا.. ئێستا ۲۲ ساڵ تێپەڕ دەبێ بەسر خیانەتی سی و یەکی ئابدا دابەش بون و جیاوازیەکان لە ئاستێکی ترسناکترو کوشندەتردایە پارتی و یەکێتی لە بری دروستکردنی نەتەوە بە مانا سیاسیەکەی هێندەی نەماوە نەتەوەیەک تا سەر ئێسقان داغان بکەن. ئەو پرۆژە حوکمڕانیەی بریاروو جێگەی شانازی چل ملیۆن کورد بێ ئێستا ناتوانێ موچی موچەخۆرەکانی دابین بکات جومگە سەرەکیەکای تا بنا گوێی نوقمی گەندەڵی و فەسادە نائومێدی و شەوەزەنگێکە هەتا خوا حەز بکات ئاسۆیەک دیار نیە لە هەموو ئەمانە کارەساتتر ئەوەیە پارتی و یەکێتی هیچ وانەیەکیان لە رابردوو وەرنەگرت و نەوەی دووەم سێیەمی سەرانی ئەو دوو هێزە ئامادەن دەستی هەموو بێگانەیەک ماچ بکەن بەڵام ئامادە نین لە پێناو دروستکردنی نەتەوەدا بچوکترین سازش بۆ یەکتر بکەن پارتی و یەکێتی ئێستا پەتایەکی کوشندەن بۆ کورد
■ هێرش عەبدولڕەحمان کێشەی گەورەی کورد ئەوەیە کەبیەوێت کەسێک بشکێنێت وا بچوک باسی دەکات ، دایئەمالێت لەھەموو بەهایەک ، یان بیەوێت کەسێک گەورەبکات شوێن نیە بیگرێت . دوو ھاورێی ئەمریکم ھەیە کاتی خۆی ڕاھێنانیان بەپێشمەرگاکانی یەکێتی و ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دەکرد ، زۆر دۆستی مام جەلال و بارزانی بوون ، لێرە خانەنیشین بوون ، لەکوردستان لەمام جەلال و بارزانی دەسەڵاتیان فراوانتربوو ! نەڤیزەیان ھەبوو ، نەھیچ ، دۆکیومەنتێک لەخۆشەویستی بارزانی و مام جەلال . ھەردووکیان خاوەنی پاسپۆرتی ئێس ی عێراقی بوون ، ھیچ بازگەیەک لەشەڕی ناوخۆش نەیئەتوانی ڕایانبگرێت ، کەی بیانویستایە ئێوارە خوانیان بۆ ئامادە دەکرا ، ئەوان ناویان ( M و G )یکە ، ئێستا لەئەمریکا خەریکی ژیانی خۆیانن ، ھەموو موسئولە کوردەکان ئەناسن ، وەعدی بیرە نەوتیان لەھەموویان وەرگرتوە ، کەکورد ببێت بەشت ، بیرە نەوتێک لەپاداشتی ئەو ھاوکارییەی بۆ ئەوانی وەردەگرن ، ئێستا کەتەلەفۆن بۆ من دەکەن ، یان ئیمێڵ ، بە بێ سفەتی سەرکردەکان و کورددا دێنە خوارەوە . مەبەستم لەو پەڕەگرافەی سەرەوە ئەوەیە ، کەئەوان خاوەنی ھیچ پۆستێک نەبوون ، بەڵام بارزانی و تاڵەبانی وەک سەرۆکی ئەمریکا تەعمولیان لەگەلدا دەکردن ! لەکاتی ڕیفراندۆمەکە و ئێستاش ، بەردەوام ناوی مەککۆرگ لە میدیاکان بەشێوازی سەیر باس دەکرێت ، بێ ئەوەی سەرکردایەتی کوردی لەپێگەی ئەو پیاوە گەیشتبێت ، مناڵوتواڵیان ڕاسپاردووە سوکایەتی بەمەکگۆرگ دەکەن ، لەکاتی ڕیفراندۆمەکە ، لەئۆفیسی بارزانی کارمەندێکی سەرۆکایەتیەکەی نامەی بۆ ناردم ، کە بارزانی ڕێگای بدات ، مەکگۆرک ئەداتە بەر شەق و ، ڤیدۆی دەگرێت و بۆ منی دەنێرێت ! من داوام لێکرد بیکات ، نەیکرد ! ئێستاش بابەتێک سەرتاپای میدیای کوردی داگیرکردوە ، گوایە بارزانیە لە مەکگۆرگ توڕە بووە و ، ووتوێتی لێت قبوڵ ناکەم ! شت بەسەر ئێمەدا پسەپێنی ! ، من دڵنیام شتی وا ڕووینەداوە ئەگەر شتی وا روویدابێت دڵنیام مەکگۆرک ڕوو دەکاتە هێزەکانی ترو پارتی بێ بەش دەکات لەحکومەتی داھاتووی عیراق ، دواتر ھەرچی مەلەفی بازرگانی لەگەڵ داعش و فرۆشتنی نەوتی بۆ زیندو دەکاتەوە . سەردەمی ڕیفراندۆمیش ئەو پێداگریەی بارزانی وایکرد ، بە ئۆکەیەکی مەکگۆرگ حەشد گەیشتە پردێ ، ئەیانتوانی تا زاخۆ نەوەستن ، بەس ھەر خۆی وەستاندی . مەکگۆرک وەک ترامپ گیری خواردەوە بەدەستی فەیک نیوزی کوردی ، لەداخا لەو دوو ڕۆژەی ڕابردوودا لە تویتەر ، بەزمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی تەوای ئەو ھەواڵانەی بەدرۆ خستەوە . بڵاوکردنەوەی ئەو قسانە بەمەبەست بێت یان بە درۆ ، زیانی زۆری بۆ کورد ھەیە ، نەبوونی ئەتەکێت و ، زمانی دیبلۆماسی ، وای کردوە کورد ھەر لە شوێنی خۆی بێت ، بۆیە نەوکەونە ھەڵەو قسەی مناڵانە . پێگەی مەکگۆرک زۆر لەوە گەورەترە کە لای حزب وێنا دەکرێت ، مەکگۆرک ، سەرپەرشتی ھەردوو مەلەفی عیراق و سوریا دەکات ، کەپێکھاتوە لەوەزارەتی دەرەوە و پەنتاگۆن و دەزگاکانی زانیاری ، مەکگۆرک ، لەھەموو ئەو کاربەدەستە ئەمریکی و ئەوروپیانە دەسەڵاتی زیاترە کە لەناوچەکەن ، ئەو ئەتوانێت بە یەک تەلەفۆن ھێزە ئەمریکیەکان ئاراستە بکات ، ئەگەر بیەوێت ئەتوانێت ھەر بارەگایەکی حزبیت بۆ بداتە بەر سارۆغ و ، ھەرچی سەرکردەیە تورەکە بکاتە سەری ، کام ھێزە عیراقیەی بەربەستی بۆ دروست دەکات تڕۆی بکات . مەکگۆرک لەچاو بێ ئەقڵێکی حزبی نەزان و لوسکەیە ، ئەگینا ئەو باوەڕەی لەپشت مەکگۆرگە ، ھیچ سەرکردەیەکی کارتۆنی و دز لە عیراقی و کوردستان لەئاستیا خۆی ناگرێت .
■ دانا حەمەعەزیز ساواك و میت ڕۆڵی هاوبەشیان بینی لەدروستکردنەوەی پارتی و، یەکەم گورزیشیان لە شۆڕش، دوای لەناوبردنی برایم عەزۆ گەرگەری و هاوڕێکانی، کوشتن و بەدیلگرتنی سەدان پێشمەرگە بوو لەهەکاری لە بەهاری ١٩٧٨دا. ئەوترێ لە پایزی ١٩٧٨ دا، بارزانی ئامادە بووە پشتیوانی لە پۆلیس و سوپای شا بکا بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران، هەرچەندە بەڵگەنامەکانی ئەم هەڵوێستە تەنها لە ئەرشیفی ئیتلاعاتدا هەڵگیراوە، بەڵام دوای کەوتنی شا و ڕوخانی حکومەتەکەی شاپور بەختیار، قیادەی مۆقەتە بای دایەوە، ئەوکاتە بارزانی ڕەحمەتی هێشتا لە ژیاندا بووکاتێ لە ژێر ناوی (ڕەزمەندگانی موسلمانی عێراقیدا) چوە سەنگەری سوپای پاسداران لە شەڕ لە دژی (کۆمەڵە و دیمۆکرات و هێزەکانی شێخ عزەدینی حوسەینی) کە زۆربەی شارو ناوچەکانی کوردوستانی ئێرانیان لە پاوە وە هەتا شنۆ و خانێ، بەدەستەوە بوو. پەیوەندی نێوان ئێران و پارتی بەو شێوەیە نیە کە دەزگا ڕاگەیاندنە (سێبەرەکان)ی پارتی دیعایەی بۆ ئەکەن، ڕاستیەکەی ئەوەیە کە تائێستا هیچ دەزگایەکی (فەرمی) پارتی یان (کەسایەتیەکی بارزانی) زاتی ئەوەی نەکردوە بە ڕێکەوتیش یەك وشەی خراپ لەسەر ئێران بڵێ. بەدرێژایی ساڵانی هەشتا، پارتی بە پشتیوانی ئێران و سوپای پاسداران لە سنورەکانەوە شەڕی لەگەڵ یەکێتی کردوە چ بە تەنیا چ لەگەڵ بەرەی جود. بەدرێژایی ٢٧ ساڵی ڕابردوو و بە ئێستاشەوە، پارتی ڕێگەی نەداوە هیچ بارەگایەکی هیچ حزبێکی کوردودستانی ئێران لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیدا بن بە هەولێریشەوە. پارتی لە شەڕی ناوخۆدا لە ساڵی ١٩٩٤ قوڕگی کوردوستان(برایم خلیل) ی کۆنتڕل کرد و یەکێتی لە نێوان تەسلیم بوون بە پارتی و بەعس یان دۆستایەتی ئێراندا هێشتەوە، ئەوکاتە یەکێتی بەهۆی هەڵوێستی توندی دژی ئێران لەسەر تیرۆرکردنی سادقی شەرەفکەندی، پەیوەندی لەگەڵ ئێران بەتەواوی پچڕاندبوو. بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، پارتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێراندا پتەوتر کرد و ئێران بەئاشکرا حاجی ئۆمەران و چۆمان و قەسرێ و پشتی قەڵادزێ و پێنجوێن و هەڵەبجەی تەسلیم بە پارتی کرد، ئەدهەم بارزانی بە پشتیوانی سوپای پاسداران، حەسن کوێستانی و هاوڕێکانی کوشت و، پارتی بە تۆپخانەی ئێران لە (کێلێ) وە قەڵادزەی خەڵتانی خوێنکرد. ساڵی ١٩٩٤، کاتێ یەکێتی ناچار بوو ڕادیۆکەی حزبی دیمۆکرات بگوازرێتەوە بۆ کەرکوك، ئێران بێمنەتی ڕاگەیاند و بە ئاشکرا بە یەکێتی وت "ئەوەی کردوتانە لە چاو ئەوەی پارتی بۆمانی ئەکا هیچ نیە، ئێوە ڕادیۆکەیان دا ئەخەن پارتی کادر و پێشەمەرگەکانیانمان بەمردوویی و زیندووی تەسلیم ئەکاتەوە"! بەدرێژایی مێژووی دووروو نزیك و بە ئێستاشەوە، دۆستایەتی پارتی لەگەڵ ئێران، لە هەموو حزبەکانی تری کوردوستانی عێراق باشتر بووە.
■ گوڵاڵە سدیق ئەوەی دەگوزەرێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن نیه، بەڵکو شانۆگەرییەکە، کە لە پێشدا دەق و سیناریۆ و ئەکتەرەکان و کۆتایی شانۆگەریەکەش ئامادەکراوە. لە ساڵی ١٩٩٢ کە بۆ یەکەم جار هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا، بە شاهیدی خودی مام جەلال و زۆربەی هەرە زۆری چاودێران و ڕەخنەگران، هەڵبژاردنێکی پڕ تەزویر بوە، بەتایبەت لەژێر قەڵەمڕەوی پارتی دیموکراتی کوردستاندا. بەجۆرێک لە دهۆک و زاخۆ بەڕێژەی زیاتر %110 خەڵکی دەنگیان داوە. لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقیشەوە هەمیشە باسی تەزویر لە هەڵبژاردنەکانی عیراق کراوە، بەجۆرێک کەهەمیشە ناکۆکی خستۆتە نێوان هێزە ڕکەبەرەکانەوە. لەسەرەتادا هێزەکان بەسەر کورد و عەرەبی سونە و عەرەبی شیعە دابەشکرابو، ئەمەش وایکردبو کە هەندێک جار چاوپۆشی لە تەزویراتی هەڵبژاردنەکان بکرێت، چونکە هەمو کورد بەلیستی کوردستانی یان هاوپەیمانی کوردستانی دەچوە ناو هەڵبژاردنی عێراقەوە. بەڵام لە دوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، ئەم کلتورە شکا و هەر حزبەو بەجیا دەچوە ناو پرۆسەکەوە، ئەمەش کاری تەزویرکردنی قورستر کرد بەتایبەت لەناو بنەکانی دەنگداندا. چونکە پێش دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕان هەمو بەڕێوەبەری بنکە و وێستەگانی دەنگدان لەگەڵ چاودێری لایەنە سیاسیەکان ڕێکدەکەوتن کە سندوقەکان بە دەنگی کورد پڕ بکەنەوە. لیستی نیمچەکراوە و لیستی جیای حزبەکان وایکرد کە نەتوانرێ ئەم تەزویراتە ڕاستەوخۆ لەناو بنکەکانی دەنگدان بکرێ، بەڵکو بو بەهۆی ئەوەی هێزە دەسەڵات بەدەستەکان، لەڕێگەی جۆراوجۆر و هانا بردن بۆ ناوی وەهمی و مردو و دەستێوەردانی کۆمسیۆنی پارێزگاکان و هەندێ جاریش کارەساتی وەک شەوی ئەلبیسەکە لە سلێمانی باری لاری حزبەکانیان ڕاست بکەنەوە و تەزویر بکەن. ئەوانەی کە لە نزیکەوە ئاگاداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانن باش دەزانن کە لە ساڵی ٢٠١٤ بزوتنەوەی گۆڕان ١٧ کورسی بەدەست هێنا، بەڵام بەهۆی تەزویرکردن لە حزوری کاک نەوشیروان لە ژیاندا، ٥ کورسی تەزویر کرا، هەر ئەوکاتە لەبەر هەڵنەگیرساندنی شەڕ لە سلێمانی ئەنجامەکان قبوڵ کرا. وە لە کۆتا هەڵبژاردنی عێراق ٢٠١٨ ئەو فەزاحەتە تەزویرەی ڕویدا لە عێراق، هیچ هۆکارێکی نەهێشتوەتەوە بۆ ئەوەی هێزە عێراقی و کوردییەکان باوەڕیان بە هەڵبژاردن بمێنێ. چونکە ئەو هەمو بەڵگە کۆنکرێتی و ڤیدیۆییانە خرانە ڕو، کافی بو بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە هەڵبوەشێتەوە. بۆ یەکەمجار بو لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە بەرپرسانی کۆمسیۆن، خودی خۆیان، لە بەرنامە تەلەفزیۆنەکانەوە بەڵگەکانی تەزویان بڵاو دەکردەوە. وە بۆ یەکەمجار بو لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ئەندام پەرلەمانەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان بکەن. بەڵام بەداخەوە وەک هەمو جارەکانی پێشو ئەنجامەکان قبوڵکرا. کەواتە کردن و نەکردنی هەڵبژاردن وەک یەکی لێهاتوە، پێویستە لەسەر هێزە دەنگ دزراوەکان بە دەنگێکی دلێر داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکەن، لەحاڵەتی کردنی هەڵبژاردنیش ئەمان زۆر بە بوێری بایکۆتی پرۆسەکە بکەن. چونکە خەڵک لە دوای ١٢ ی ئایارەوە زۆر نائومێد بوە لە هەڵبژاردن بە هەمو پێوەرێک بۆ هەڵبژاردنی ٣٠ ی ئەیلول %70 ی خەڵک بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات، هەر لەبەرئەوە پێویستە هێزە دەنگ دزراوەکان هیچ ڕەوایەتیەک نەدەن بەم شانۆگەرییە، چونکە سیناریۆ و دەق و ئەکتەرەکان و کۆتاییەکەی هەر لە ئێستاوە لای جوت هێزی دەسەڵات نوسراوە. پێویستە هێزە دەنگ دزراوەکان بگەڕێنەوە بۆ ناو خەڵک، لەگەڵ %70 خەڵک بەدەنگێکی بەرز بڕیاری دواخستن یان بایکۆت بدەن. عەیبەیەکی گەورەیە بۆ تەنها جارێک دژی تەوژمەکانی دەسەڵات نەتوانن بڕیار بدەن، با بەدەردەکەی ڕیفراندۆم نەچین!
■ پەیكار عوسمان (٣١ی ئاب و هاوشێوەکانی، لە شەڕی ناوخۆوە هاتوون، شەڕی ناخۆ لە حیزبی چەکدارەوە هاتووە، حیزبی چەکدار لە فیکرەی شۆڕشی چەکدارییەوە هاتووە، شۆڕشی چەکدارییش لە بڕوابوون بە توندوتیژییەوە هاتووە) ئەمە هەمووی یەك پاکێجەو خیانەتی عوزماش پاکێجەکەیە، نەك تەنیا بەشێکی. عەمالەت لەو ساتەوە دەسپێئەکا کە چەك ئەکەینە شانمان، خیانەت لەو کاتەوە دەسپێئەکا کە شۆڕش هەڵئەگیرسێنین، ناپاکی سیاسیمان وا بەسەر نوکی شمشێرەوە! چونکە بێ پشتیوانی ئەملاولا شۆڕشی چەکداری ناکرێت، بە حوکمی جوگرافیاش، ئێمە لە شۆڕشدا هەمیشە پشتمان بە یەکێ لەو چوارلایە بەستووە، کە هەر خۆمان پێیان ئەڵێین دوژمن!! یەعنی لە ڕاستیدا، ئێمە لە چەکەوە یاخی نەبووین، ئێمە لە چەکەوە تەسلیمبووین. ئێمە لە شۆڕشەوە بەرگریمان دەست پێنەکردوە، ئێمە لە شۆڕشەوە جاشێتیمان دەستپێکردوە. ئێمە لە شەڕەوە نەبووین بە پارێزەری ماف، بووین بە فرۆشیارو هەڕاجکەری ماف! ئاخر جاشەکان تەنیا ئەوانە نین کە چەکیان بۆ ڕژێمی (ئەلف) هەڵگرتووە دژی شۆڕش، بەڵکو شۆڕشگێڕەکانیش بە جۆرێك لە جۆرەکان چەکداری ڕژێمی (بێ) بوون و ئەوانیش بە دیوێکا هەر جاش بوون، ئەسڵەن ئەم جاشەی دووەمە کە هۆکارو پاڵنەری دروستبوونی جاشی یەکەمیشە! شەڕەکانی ناوخۆ کە خیانەتی هەرە گەورەیە، کێ کردویەتی و ئەیکا؟ هەر حیزبی چەکدار، هەر (پارتی و یەکێتی و پەکەکەو کۆمەڵەو دیموکرات..) هەر ئەوانە کە پێیان ئەڵێین پێشمەرگەو گەریلاو قارەمان و شۆڕشگێڕ! شۆڕش شەرعەیەتی شۆڕشگێڕیت بۆ ئەهێنێ و شەرعیەتی شۆڕشگێڕیش عەبایەکە دزی و خیانەت و شەڕو پیاوکوشتن و تیرۆر و مافیایی و تاڵانی و هەموو شتێك دائەپۆشێ، هەموو شتێکی لە پاڵا ئەکرێ، جگە لە دیموکراسی! تۆ ئەگەر بتەوێ ئەزموونێکی دیموکراسی دەستپێبکەیت، ئەبێ شەرعەیەتی شۆڕشگێڕی کۆتایی پێبێنیت. چەكی شۆڕشگێڕەکان ئەگەر نەکرێ بە چەکێکی نیزامی، ئەزمونێکی تری ستەمکاری دروست ئەکاتەوە نەك ئەزمونی ڕزگاری. نەوشیروانیش بە حوکمی پاشخانە مەعریفییەکەی، پێش هەمووان عەقڵی بەمە ئەشکێ و ئەگەرچی خۆی قائیدی ڕاپەڕین و شۆڕش و شەڕو شۆڕە، کەچێ هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ڕاپەڕینەوە، دێ باسی هێزی نیزامی و حکومەتی دامەزراوەو کۆتایی هێنان بە شەڕعیەتی شۆڕشگێڕی ئەکات. (هەر ئەوەی کە ئەڵێ من بەو هەموو مواسەفاتەوە لە خۆم ڕانابینم ببم بە محافزی سلێمانی..) ئەتوانین بڵێین ئەو پیاوە تاکە سەرکردەی دیموکراسی ئێمەیە، چونکە لە مەترسی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی تێگەیشتووە! ئەگەرچی کەس شەرعیەتی شۆڕشی بەقەت ئەو نیە، کەچی نەك لەسەر ئەو وەتەرە یاری ناکات، بەڵکو هەر لە سەرەتاوە ئەیەوێ ئەو وەتەرە بپچڕێنێ، چونکە ئەزانێ وەتەری خیانەت و ستەمکاریشە! کاتێ ئاپۆش لە پرۆسەی ئاشیتیدا داوای چەکدانان لە قەندیل ئەکات، لەڕاستییا داوای تەسلیمبوونیان لێناکات، بەڵکو ئەیەوێ تەسلیمبوون کۆتایی پێبێنێت! چونکە لە وێنە گەورەکەداو لە نەتیجەدا، چەك هەمیشە فاکتەری تەسلیمبوونمانە نەك یاخیبوونمان. ئەمەوێ بڵێم ئێمە لەگەڵ چەکا کەسایەتییەکی تێکشکاومان هەیە، کە مەشروعی خیانەت و عەمالەت و جاشێتییە. بۆ ئەوەی بگەین بە کەسایەتییەکی ترو پەروەردەیەکی تر، ئەبێ چەك لە شانمان و توندوتیژی لە عەقڵمان داکەنین. ئێمە بە چەکەوە بمانەوێ و نەمانەوێ هەمیشە لەسەر هێڵی خیانەتین، تەنیا بە فڕێدانی چەك ئەتوانین بکەوینە سەر هێڵی نیشتمان.
■ عەلی كەریمی لای من ڕۆژێکی پیرۆز و مهزن و وهرچهرخانهو دهستی پیلانی بڕی و تا بهئهمڕۆ دهگهین سوودهکانی ٣١ی ئاب ههر له زیادبوونن. ئهگهر ٣١ئاب نهبا، ئێستا شتێک نهبوو بهناوی قهوارهی سیاسی ههرێمی کوردستان و دهستکهوتی خهباتی گهلی کوردستان. ئهگهر ٣١ ئاب نهبا ئێستا جڕو جامشتهکانی وهک حسن پلایس و اغای مهتهڕی و ڕاکان سعید حاکم بوون. ئهگهر ٣١ ئاب نهبا ئێستا ههولێر ههر گونده گهورهکهی جاران دهبوو،نهک شار شهکری ئێستا. ئیتر دهسکهوتهکانی ٣١ی ئابی شهکره شار دهیان و سهدان دهسکهوتن،بهڵام کێ ههیه یهک دهسکهوتی ٦٤و٦٦و٨٣و١٦ی ئۆکتۆبری خیانهتکارم پێ بڵی ئهی خهڵکینه.... ئەمانە رێک قسەکانی پارتی و سەرۆکی فراکسیونەکەیانە لە یادی ٣١ی ئاب ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە! من هەمووی و لەوەش زیاتر موتەفیقی دەبم گەر تەنیا وڵامی ئەم پرسیارەم بداتەوە: ئەگەر ئەو هەموو سەروەری و شانازیی لە ٣١ی ئاب بە بەرهەم هاتوە کە وای دادەنێین وا بێت، خۆ لە کەس شاراوە نییە ئەم شانازیی و سەرکەوتنە بە دەست و یارمەتی سەدام کرا و گەر ئەو نەبایە هەرگیز بە "شەکرە شار" شاد و شوکور نەدەبوون، ئەمە قسەی خۆتانە! دەڵێم مرۆڤێک ئەم ئیشە گەورە و پڕ لە شانازییەی بۆ ئێوە کردبێ ئەدی لە رۆژی لێقەومان و دەربەدەری و سەر بە پەتەوەی ئەم مرۆڤە جەنابتان لە کوێ بوون؟! پیاوی مەرد و رەند و بە وەفا و ناسپڵە، دڵنییام بۆ مرۆڤێک کە ئەو هەموو چاکەیەی بۆ بووبێت لە رۆژی تەنگانەدا نە تەنیا بە جێی ناهێڵێت بەڵکو سەری کوڕانیشی بۆ بە قوربانی دەکا، ئەگەر من وەک ئێوەم بیر کردباوە و سەدام ئەم چاکە گەورەیەی بۆ کردبام بە دڵنییایی دەیان مەفرەزەم بۆ دەکرد و لە کوشتن رزگارم دەکرد و تا بە ئەبەد لەناو شوشە و بەخواردنی هەنگوین وەک تۆوی چاو دەمپاراست. ئیتر هەموو بێوەفایی و سپلە بوونتان بۆ شۆڕشگێران و خەباتکارانی پارچەکانی تری کوردستان سەلماند و زۆر بە روونی پێمان دەڵێن هەمووتان و هەموو خاکی کوردستان بە قوربانی بەرژەوەندێکی تەسک و بچوکی وەک رزگاری هەولێر لە چنگ "جەلالییەکان" دەکەین و هەمووتان بڕۆن بۆ جەهەنەم و بۆ دەرەک موهیم خۆمم! ئەوجار زۆرم پێ سەیرە ئێوە کە خۆتان بە نوێنەری کێشەی نەتەوەیی دەزانن و سینگی کوردایەتی دەدڕن وادیارە کوردستان بە هەموویەوە تەنیا "شەکرە شارەکەیە". واتا بە شار کردنی گوندی هەولێر هەمو ستراتیژ و خەباتی کوردایەتی ئێوە بوو؟! ئەدی کە ئێوە ئاوا بە رق و کینە باسی ٦٦ و ٦٤ و ٨٣ و ١٦ و چی و چی دەکەن، خێرە رۆژانە خۆل بە چاوی خەڵک دادەکەن و باسی ئیتفاق و نزیکی و هاوپەیمانی لە گەڵ یەکێتی دەکەن، بەراستی حەقە تەنیا جارێک لە مێژوودا لە گەڵ گەلی خۆتان سەراست و راستگۆ بن!
■ رەزا جەبار ئهگهر ههڵبژاردن پێوهری یهکهم و کۆتایی دیموکراسی بێ، ئهوا ئێران سویدی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاسته. ههموان ئهزانین چوار ساڵ جارێک له بهشێکی زۆری ئهو وڵاتانهی حوکمیان دیکتاتۆرییه ههڵبژاردن له کات و ساتی خۆیدا ئهکرێ، بهڵام ئهم جۆره ههڵبژاردنه نهک ناتوانن ناسنامهی دیموکراسی به سیستمی حوکم بدهن، بهڵکو ههندێ جاریش ئهکرێ به شهرعیهت بۆ چهسپاندنی زیاتری پایهکانی دیکتاتۆریهت. حوکمی بهعس لهعیراق تا دوا سنور دیکتاتۆر بو، ههڵبژاردنیشی ئهنجام ئهدا.! کهواته کورتکردنهوهی دیموکراسی به تهنها له قاڵبی ههڵبژاردندا جگه لهوهی ههژاری مهعریفییه، ههندێجاریش دهسهڵاتی دژه دیموکراسی له ڕێگهی نوسهرانی دهربار و دهزگا ڕاگهیاندنهکانیهوه له پرۆسهیهکی تۆزاویدا ئهیخاتهوه خزمهت خۆیهوهو ههڵبژاردن یهکسان ئهکا به دیموکراسی و هاوار ئهکا من بڕوام به دیموکراسی ههیهو ئهمهوێ ههڵبژاردن له کاتی خۆیدا بکرێ. بێ ئاگا لهوهی دیموکراسی لهسهر کۆمهڵێک پایه وهستاوه که ههمویان پێکهوه ناسنامه بهدیموکراسی ئهبهخشن، خۆ ئهگهر یهکێک له پایهکان بونی نهبێ ئهوا ناتهواو و لاسهنگ ئهبێ و ناویشی دیموکراسی نابێ.. ئهگهر سهیری ئهو دیموکراسیه بکهین که دهسهڵاتی کوردی بانگهشهی بۆ ئهکا، جگه له یارییهکی ناشرین بۆ جوانکاری له سوڵتهیهکی فاشیل و فاسیدا هیچی دیکه نهبوه. با لێرهوه بهراوردێ بکهین لهنێوان یهکێک له پایهکانی دیموکراسی حهقیقی و دیموکراسی دهسهڵاتی کوردی که ههڵبژاردنه؛ لهوهتهی ههڵبژاردن له کوردستان ئهکرێ پاک و بێ غهش نهبوه. له یهکهم ههڵبژاردنهوه تاکۆتا ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق که دوا نمایشی شانۆگهری ههڵبژاردنی کوردی بو. بۆ ههڵبژاردنی کوردستانیش ئهوهتا کۆمیسیۆنی ههڵبژاردن به دهمی خۆی ئهڵێ؛ له زیاتر له سهد ههزار ناوی مردو کهمتر له دو ههزاری سڕاوهتهوه. ئهمه جگه له ناوی دوبارهو وههمی و ناوی ئاوارهکان که خۆی له سهدان ههزار کهس ئهدات. ئێ به قهبری ههرچی فهیلهسوفی یۆنانه ههڵبژاردن کاتێ ئهبێ به بنهمای دیموکراسی که تهزویری تیا نهکرێ. ناکرێ له نوسینێکی وههادا کۆی پایهو بنهماکانی دیموکراسی بهراورد بکهین به ژینگهی دهسهڵاتی کوردی، تهنها ئهمهوێ یهک بنهمای دیکه باس بکهم که سهروهری یاسایه. بۆ ئهوانیتر تۆش ئهتوانی بهراوردی دیموکراسی ڕاستهقینه لهگهڵ دیموکراسییه ساختهکهی دهسهڵاتی کوردی بکهی. کاتێ ئهڵێین سهروهری یاسا واتا یهکسانی ههموان لهبهردهم دهسهڵاتی یاسا، بۆ ئهمهش ڕوداوێکتان بیر ئهخهمهوه، ڕوداوی ئهوکهسهی له یهکێک له شارهکانی کوردستان شیرو دایبی دزیبو، له ئهنجامدا حوکمدرا به یانزه ساڵ و چهند مانگێک، ههر لهسهر ئهو ڕوداوه یهکێک له کهناڵهکانی دهسهڵات بهدواداچونێکی کردو کابرایهکی ئهو ناوچهی دواند و به ئاشکرا و لهبهردهم چاوو گوێی دهسهڵاتدا بهبێ هیچ ترسێک وتی؛ تهڵاقم کهوتبێ دهسهڵات ناتوانێ کوڕی من بگرێ.. کۆتا قسه: پێداگری لهسهر پاکردنهوهی تۆماری دهنگدان و ڕوبهڕوبونهوهی ڕێگاکانی تهزویر لهپێش ههڵبژاردن ئهرکی گهورهی ئهو حزبانهیه که ههڵبژاردنی پاک له خزمهتیانه. جا ههرچهندی پێ ئهچێ گرنگ نییه، گرنگ ئهوهیه ههڵبژاردن کاتێ بکرێ که ئهنجامهکهی بڕیاری راستهقینهی خهڵک بێ بۆ جۆری ئهو دهسهڵاتهی حوکمی ئهکا.
■ عەلی مەحمود محەمەد رێزدار شاسوار عەبدالواحد, سەرۆكی بزوتنەوەی نەوەی نوێ, لەزۆر بۆنەو كاتدا, بانگەشەی ئەوە دەكات, كە كار دەكات لە داهاتوودا, هەموو لاوانی هەرێمی كوردستان وەك ئەویان لێبێت لە هەموو بوارەكانەوە,گوایا ئەو خەبات دەكات بۆ ئەوەی 3 ملیۆن نەوەی نوێكەی هەرێمی كوردستان بەرز كاتەوە بۆ ئاستی خۆی, ئەگەر جارێ واز لە نەوەی نوێكانی دەرەوەی هەرێم بهێنین بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق, یاخود لەم خولەی پەرلەمانی عێراق شتێكیان بۆ بكات, لە كەمترین حالەتدا بیانكاتە سەرو خاوەند ئۆتۆمۆبیلێكی كارەبایی, ئەو زۆر سەختی تەبیعەتە لە گەڵ خەونی سەرخستنی ئەواندایە بۆ ئاستی خۆی نەك هاتنە خوارەوەی خۆی بۆ ئاستی ئەوان, ئیتر نازانم سەرخستنی لەشكرێكی 3 ملیۆن كەسی ئاسانە یان هاتنە خوارەوەی تاقە سوارێك؟, ئەمە وتەو بەرنامەی بۆرجوازی جیهانە, كە لە سێ سەدەی رابردوو بانگەشەی بۆ دەكەن, لەیەك حالەتی بچوكیش جێبەجێیان نەكرد, بگرە رۆژ لە دوای رۆژ سەروەت و سامانی جیهان زیاتر دەچێتە گیرفانیانەوە, ژمارەو رێژەیان نەك لە زیاد بوندا نییە بگرە لە كەمبونەوەدایە, نەك كەسیان نەهێنایە ریزی خۆیانەوە, بگرە خۆیان بەربنەتە گیانی یەكترو خۆ دەخۆن, تا ئێستا نەمانبینی تاقە سوارێكیشیان بە ئارەزووی خۆی بێتە ریزی گەلەوە, ئەوانەشی دەچنە ریزیانەوەو بە بەرنامەی پارتەكانیان لە خشتە دەبردرێن, دەبنە ئامرازێك بۆ پاراستنی سستەمی چینایەتی و پارێزەری سەروەت و سامانی شاسوارەكان, نەك گەیشتن بە یەكسانی و سەركەوتن بۆ ریزەكانیان, رۆژ بە رۆژ ئەوانەی خوارەوە زیاتر دەچنە خوارترەوە, تەنانەت ئەوانەشی گەیشتونەتە نیوە رێگا, ماری سەرمایەداری لە نیوەی رێ قوتیان دەداو دەیان هێنێتە ناو دۆزەخی وەیلەوە, رێگا بە سەركەوتن لە پێپلیكانەكانیان نادرێت , سەركەوتن لە پردی سەرمایەداری گرانترە لە پردی سیرات. كاك شاسوار بوێرە لەم بڕیارەی, ترسی لەوە نییە موشتەری چاڤی لاندەكە و كڕیاری شوقەكانی گوندە ئەڵمانیەكانی نەمێنێت, چونك 3 ملیۆن سەرمایەداری وەك ئەو پەیدا دەبێت, دەكەونە شەڕی بەدەستخستنی زێدەبایی و بازاڕەوە لە گەڵی, پاش نەوەیەكی دیكە, هێندەی دی بە زیاترەوە دێتە سەری, خۆ ناكرێت نەوە نوێكان دی لە بیر بكات و سەریان نەخات لە ترافیكەكەی,گرنگ لای ئەو ئەوەیە ئەوان سەركەون و ببنە خاوەند چاڤی لاندەكان و گوندە ئەڵمانیەكان و دەزگای راگەیاندنەكان, یان هەر كارێكی دیكە وەلێ بە هاوتای سەرمایەكەوە,ئایا بەڕاستی شاسوار ئەمەی دەوێت و دەشتوانێت بیكات؟, ئایا دەكرێت 50 بۆ 60%ی كۆمەڵگا ببنە خاوەند چاڤی لاند و گوندی ئەڵمانی و كەناڵی راگەیاندن و هەموو ئەو شتانەی بەڕێزیان هەیانە؟, دەكرێت لە كوردستان لەم هەرێمە بچوكە 3 ملیۆن گەنجی خاوەند 660 ملیۆن دۆلاری بوونیان هەبێت؟, كە بووە سەرەك وەزیران وەك خەونی پێوە دەبینێت , ئەوانیش وەك ئەو سەركەون و تامی بكەن و پۆستەكە تاقیبكەنەوە, باشە 3 ملیۆن كەس بە چەند ساڵ دەتوانن پۆستەكە تاقی بكەنەوە ئەگەر جەنابی دوای خولێكیش جێی هێشت؟, ئەگەر باوەڕی بە یەكسانی وایە بۆ نەوەیەكی نوێی كاندید نەكرد بۆ وەرگرتنی پۆستەكە؟, ئەگەر وایە ئێمە خیانەتێكی گەورەی چینایەتی دەكەین, كە نابینە هاوسەنگەری بۆ یەكسانی, كە ئەو دەیەوێت بەدی بێنێت لە كوردستان. ئایا ئەو سستەمە سیاسیەی ئەو خوازیارە دایمەزرێنێت لە داهاتووی كوردستاندا , پاش ئەوەی دەبێتە سەرۆكی حكومەت, دەتوانێت بودجەی 3 ملیوێن" ژمارەی گەنجان" 660 ملیۆن دۆلاری " نرخی سەرمایەی شاسوار" دابین بكات؟, تەنانەت لە مەودای نەك سەدەیەك بگرە هەزارەیەكیشدا, بۆئەوەی هەموو نەوەی نوێكانی كوردستان سەرخات بۆ ئاستی خۆی, پاش نەك نەوەیەك 33 نەوەی تریش, ژمارەكە هێندە زۆر عەقڵ لە ئاست خوێندنەوەی نییە نەك دابینكردنی 1980000000000000دۆلار, كە لە ئێستادا نرخی هەموو سەروەت و سامانی جیهان 280 ترلیۆن دۆلارە, بۆ ئەوەی نەوەی نوێكانی كوردستان وەك كاك شاسواریان لێبێت پێویستمان بە سەروەت و سامانی 7 ئەستێرەی وەك زەوی و مانگێكی قشتی تر هەیە, ئیتر نازانم كاكە شاسوار چۆن بودجەی ئەو حكومەتە دابین دەكات كە خۆی كاندیدی سەرۆكایەتیەتی و هەموو گەنجانی كوردستان دەگەێنێتە ئاستی خۆی , ئەمە جگە لەوەی ئەگەر ئاو و ئارد و خوێ و پاراستیمۆل و مەچەو ئۆكسجینیش بۆ نەوە كۆنەكەی وەك ئێمە مانان دابین نەكات و لێمانی ببڕێت, رێگاكانی مەرگیش دەستیان لێنەدرێت ,جێبەجێكردنی وێنەی ریكلامی شارە پڕ بریقەو باقەكانی ریكلامەكانیش واز لێبهێنرێت كە بڕیار وایە جێبەجێیان بكات وەك لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیدا هاتوونە, باسی ئۆتۆمۆبیلە كارەبایەكانیش ناكەم, خۆیان وێستگەی شەحنكردنی پاتریەكانیان, لەوەیا هەواداریم ئەگەر بتوانێت چەند هەزارێك وەك قۆناغی یەكەم هاوردە بكات. ئەگەر بڕیار وایە هەموو وەك خۆی لێبكات ئیتر چ پێویست دەكات پارت و بزووتنەوەی سیاسی دی بوونی هەبێت لە كوردستان, بە تایبەتیش ئەوانەی كار دەكەن بۆ یەكسانی ئابووری, ئەركیشە ماركس لە گۆڕەكەی رابپەڕێت داوای لێبوردن بكات كە نەیزانی رێگایەكی وەك كاكە شاسوار بدۆزێتەوە بۆ گەیشتن بە یەكسانی, هەر نەبێت ئەنگلز حەقی لە سێدارە دانی هەیە چونكە هەوڵی نەدا نەگبەتەكانی وەك ماركس وەك خۆی لێبكات, بۆ ئەوەی هەر نەبوایا 3 منداڵەكەی لە برسان نەمردبانایان. گەنجان وەك هەر توێژێكی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگا دابەش بوونە بەسەر چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان, لە بێكارەوە بۆ كرێكار و سەرمایەدار و وردە بۆرژوازی و جوتیار و ئاغا و كرێكاری كشت و كاڵی و كوڕی ملیاردێر و ئۆلیگارشی و منداڵی سەرۆكی گەورەو بچوك و مام ناوەند و, ملیۆنێری وەك كاك شاسوارو....., حەشاماتی بێكارانی گەرمیانیشمان هەیە, گەنجانی وەك ئەوانەشمان بە ملیۆنان هەیە پارەی كرێ خانویان نییەو رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی خۆكوژییەكانیان زیاد دەكات , كە كاكە شاسوار سەدان شوقەی بەتاڵە ناهێڵێت لەبەردەم باڵەخانەكەی چادرێكیش هەڵدەن و بحەوێنەوە, لە روی تەمەنەوە بەشێك لە كۆمەڵگا لە تەمەنێكی دیاریكراودا گەنجن یان نەوەی نوێن وەك جەنابی ناوی لێ ناون , لێ لە روی پێك هاتەی كۆمەڵایەتییەوە, ئەمانە خاوەند شێوە ژیانی هاوبەش و رۆشنبیری هاوبەش و كاری هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش و خەونی هاوبەش و خاوەنداری یەك جۆر نین, تەنانەت لە روی جوانی و درێژی تەمەن و باڵا و ئاستی خوێندن و پلەی زیرەكی و نەخۆشی و میراتی بەجێ ماو و بڕوانامەو .... جیاوازن , چینە باڵاكان تەندروست , پۆشتە , باڵا بەرز , زیرەك و خاوەند بڕوانامەی باشترین زانكۆكانی جیهانن, تەنانەت تەمەن زۆر زیاترو بە تەندروستی باشتر دەژێن, لە روی چینایەتیەوە یەك چینی كۆمەڵایەتی نین, لە روی سیاسیەوە بەرژەوەند و خەون و حەزی جیان, بۆیە پێویستە لەناو پارت و رێكخراوی سیاسی جیا جیا لە پاڵ چین و توێژەكانی كۆمەڵگا خۆیان رێك بخەن,چونكە بەرژەوەندی و خواستیان جیایە لە یەكتر, گەنجێكی كرێكار بەرژەوەندی لە گەڵ كرێكارێكی پیر یان بێكارێك یەك دەگرێتەوە, یاخود دەستفرۆشێكی سەرجادە , كەچی منداڵێكی سەركردە یەكیان بە سەرۆكی نەبێت رازی نابێت, خەونی وەك شاسوارە, ئەوی دیكەیان لە ناوچەوانی نوسراوە تا هەتا هەتایە جێگیر بێت, سێیەمیان وەزیرو خاوەند پڕۆژە بێت ....., كاك شاسواری گەنجیش بەهۆی سەرمایەو كەناڵە راگەیاندنەكەیەوە هەرچەندە دەیەوێت هەموتان وەك خۆی لێبكات لێ زەمەنێكی نادیاردا, نازانین ئێستایە یان دوای زیندوبونەوەی محەمەدی مەهدییە, یان لە جیهانی كۆمۆنیستی یاخود كۆمۆنەی سەرەتاییە,یان خەیاڵ وەك جیهانی دیلمۆن , نازانین ئەگەر ملی شەیتان شكاو كورسییەكەی بە جنگ هێنا, ئەوا سەروەت و دەسەڵات لە هەموو وەك نەوە نوێیە دەسەڵاتدارەكانی هەنووكە لە چنگی خۆی كۆدەكاتەوە, یان هەمووی بە یەكسانی دابەش دەكات؟, گەنجە دەنگدەرەكانی وەك رۆژنامەنووسە بێكار كراوەكانی كەناڵەكانی بێكار دەبن؟, یان وەك خاوەند پشكەكانی چاڤی لاند هەر دەبێت لێ لێ بانگ كەن, لۆ لۆی پاش دەسەڵاتداریش بەڕێوەیە, كارەبامان فولە كات, یان بە خۆڕایی وەك هەنووكە بۆ ترافیكەكانی سەرە خات, ئەوكاتە لە بری ئەوەی ببنە خاوەند 660 ملیۆن دۆلار, بیتاقەی ترافیكیان بەدیاری دەداتێ تا لەسەر گۆیژەوە سەیری شار بكەن. لە چركە ساتێكی مێژوییدا دەژێین بە خێرایی سەروەت سامانی جیهان لە دەست كەمایەتییەك رۆژ بە رۆژ ژمارە كەمتر كەڵەكە دەبێت, سەرمایەكەشیان بە ملمی چركە لە هەڵكشاندایە , لە سەردەمی كۆمپانیای ئەپل داین كە نرخەكەی ترلیۆنێكی تێپەڕاند و جیف بۆزیس خاوەندی ئەمازۆن سەرمایەكەی 159 ملیار دۆلاری رەتدا, كە تەنها لەم ساڵدا زیاتر لە 60 ملیار قازانجی كردووە , هێشتا 4 مانگیش ماوە بۆ كۆتایی ساڵ, لە سەردەمێكداین 1%ی كۆمەڵگا خاوەند 82%ی سەروەت و سامانی جیهانە و 99%یش خاوەند تەنها 18% ەكەی دیكەیە, 8ی هەرە دەوڵەمەندی جیهان سەروەت سامانەكەیان بە ئەندازەی نیوەی هەژاری جیهانە كە 3650 ملیۆن كەسە, چاوەڕوانی ئامارە ترسناكەكانی سەری ساڵی داهاتوو دەكەین, كە بە خێرایی نرخی كۆمپانیاكان و سەرمایەی خاوەنەكانیان دەچنە سەر و هەژارانیش رۆژ لە دوای رۆژ هەژارر دەبن, كاك شاسوار لەم ژینگەیە بە ئایدۆلۆجیای وڵاتی ئەپڵ و ئەمازۆنەوە خوازیارە هەموو گەنجان وەك خۆی لێبكات, ئەمە چ دیماگۆگیەتێكە كە هیچ سیاسی و حوكمڕانێك نەیان توانیوە شەكری وا بشكێنن, بۆیە لەم سەردەمە باوەڕ هێنان بە مەقولەی هەمووتان وەك خۆم لێدەكەم گەمژەییەكی ئەحمەقانە زیاتر نییە. لە كۆتاییدا داوا لە گەنجان دەكەم رستە بەناو بانگەكەی تۆبامارۆسە رۆبن هودەكانی ئۆرۆگوای بە پراتیك بكەن " هەموو یان پێكەوە سەما دەكەین یان كەس نایكات" چاوەڕوانی شاسوارەكان مەكەن بۆ ئەوەی ئیعازی سەماتان بداتێ وەك خۆیتان لێبكات, ئەوە خەونێكی مردووەو دەكرێت چەند دانەیەك لە ترافیكەكەی سەركەون لە دەرەوەی ئیرادەی ئەو, لێ ملیۆنانتان ئەگەر ئەوان نەهێننە خوارەوە ئەوا رۆژ لە دوای رۆژ ژیانتان خراپتر دەبێت و لە ناوی زێرابی شوقە بهادارەكانیشی ناژێن, با خۆمان رێك بخەین هەموو سەما بكەین نەك تەنها ئەوان و ئێمەش تەماشاكەرێكی رەزا گرانی جانتا هەڵگر بین, با شاسوارەكان بهێنینەخوارەوە بۆ ریزی خۆمان نەك لە چاوەڕوانی گۆدۆی سەرخستنی ئەودا بین, یان هەموو ملیۆنێر بین یان كەس, گوڵ لە كوێیە لەوێ سەما بكەین.
■ كاروان حەمە ساڵح زۆر دوور نیە...یەک دوو مانگ بەر لە ئێستا بوو، هەموومان کۆمیدیا و لە هەمانکاتدا تراژیدیای هەڵبژاڕدنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمان بینی. بینیمان چی بە دەنگ و ئیرادەی هاوڵاتیان کرا... چۆن هەڵبژاردن لە میکانیزمی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە و چاکسازییەوە کرا بە ئامزازێک بۆ شەرعیەتدانەوە بە دەستەڵاتی گەندەڵ و پاوانخواز و شکستخواردوو... بینیمان چۆن هەڵبژاردن کرایە تیغێک بۆ کوشتنی ئومێدی هاونیشتیمانیان، چۆن دیموکراسیەت و ڕای ئازادانەی هاوڵاتیانی پێ لەکەدار کرا. ئێستاش کە لەسەر و بەندی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانداین، دەبێت سوود لە ئەزموون وەربگرین. داتاکانی کۆمسیۆن و بۆشایی فراوان بۆ تەزویر ( نزیک بە ٩٠٠ هەزار دەنگ، ئەگەری زۆری تەزویر کردنی هەیە جگە لە هەوڵە زانراوەکانی تریش!) وە هەوڵ و ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ، پێمان دەڵێت کە; بەژداری کردن لە هەڵبژاردن لە دۆخێکی وادا شەرعیەتدانەوەیە بە دەستەڵاتی شکستخواردوو... ڕێخۆشکردنە بۆ سەپاندنی کلتوری ساختەکاریی... جارێکی تر کوشتنی ئومێدی گۆڕانکانی و چاکسازیە... بێ ئەرزش کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و لەکەدارکردنەوەی ئیرادەی بەهێزی هاوڵاتیانە. بۆیە; ئەرکی لایە سیاسیەکانی دەرەوەی دەستەڵاتە، بە جەریئانە بریار دروست بکەن، ووردتر لە داوەکە بگەن، باشتر دۆخی هەڵبژاردن هەڵبسەنگێنن. بایکۆت ئەگەرێکی بەهێزیان بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ساختەکاری. چوونکە کاتێک دەوایەک ژەهراویی دەکرێت، ئامانجی خۆی لە دەست دەدات، بۆیە ناکرێت ناچاربکرێن بە خواردنی. بیریشمان نەچێت; بایکۆتی هەڵبژاردن، بایکۆتی پڕۆسەی دیموکراسی نیە، بایکۆتی ئازادی دەنگدان نیە، بەڵکو; بایکۆتە بۆ لەکەدارنەکردن و بێ بەهانەکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، بایکۆتە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ئومێدی خەڵک. بایکۆت جوڵەیەک و هەنگاوێکی نوێی سیاسیە، بۆ لە باربردنی ئەو هەر هەوڵێک کە بیەوێت لە ڕێی هەڵبژاردنی ساختەوە، شکست بەدەستاو دەستکردنی دەستەڵات بهێنن.
