ئارێز عەبدوڵا ھەواڵی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی راگەیەندرا و بەو پێیەش یەکێتی بەشداری حکومەت دەکا. بێگومان لەم بارودۆخە رێککەوتن پێویستە، چونکە ھەلومەرجەکان ئەو رێککەوتنە دەخوازن. بەڵام ئایا بەشداریکردنی یەکێتی لە حکومەت دەبێتە مایەی چارەسەری تەواو، رێگەخۆشکردن بۆ چارەسەر یان ھەڵپەساردنی کێشە بنەڕەتیەکان؟ ئاشکرایە بەبێ یەکێتی ئاسان نییە حکومەت پێکبھێندرێ و بەشێوەیەکی ئاسای کاروبارەکان بەرێوەبچن، بەڵام خۆ ناکرێ بارودۆخی کوردستان ھەر بەو شێوە ناسەقامگیر و نا ئاساییە بمێنێتەوە. ئەگەر لەمڕۆ بەدواوە کاربکرێ بۆ جێگیرکردنی سیستمی پەرلەمانی، لەم خولەی پەرلەمانەدا پڕۆژەی دەستور ھەمواربکرێتەوە، بخرێتە ریفراندۆم لەلایەک و لە لایەکی دیکەش لێک جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و نەھێشتنی سیمای دوو ئیدارەیی بەرنامەی کاربێ دیارە ئەم وڵاتە قۆناغێکی گەورە دەبڕێ و دەکرێ سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆماربکەین، بەڵام بەپێچەوانەوە کێشەکان لە ژێرەوە وەکو خۆیان و بگرە بەتەشەنەکراویش بمێنەوە و دوای سێ ساڵ و نیوی تر دەبێ ھەمان بالۆرە لێ بدەینەوە. ئەو کات لە جیاتی سەرکەوتن رێک کەوتن تۆماردەکەین. دەبێ لەبیرمان نەچێ رێککەوتن دوو مانای ھەیە یەکیان ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوان یەکێتی و پارتی باسی لێوەکراوە یەکیشیان بە رێکی کەوتنە، کەوتنیش ھەر کەوتنە رێک بکەوێ یان نا رێک بکەوێ. ئەگەر ئەو رێککەوتنە ھەنگاوی تری بەدواوە نەبێ من لە ئێستاوە دەڵێم ئەوە نا رێک کەوتنە تەنانەت ئەگەر رێککەوتنیش بێ.
مەریوان وریا قانیع - ئاراس فەتاح (١) یەکێک لە ئاکارە ھەرە سەرەکییەکانی ھەر کایەیەکی سیاسیی بریتییە لە جوڵە و جێگۆڕکێ و سەرلەنوێ ڕیزکردنەوەی پێگەکانی ناو کایەکه‌یە، بەجۆرێک کە دابەشکردنی دەسەڵات و پێگەی ھێزەکان و کارکردنی دەزگاکان و قورسایی بکەرە سیاسییەکان و جۆری پراکتیکە سیاسییەکان، فۆرمی تر و ناوەرۆکی تازە وەردەگرن. کایەی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستانیشدا لەم جوڵە ناوەکەییە بەدەر نییە. لە چەند وتارێکی کورت‌دا ھەوڵدەدەین ھەندێک لەو گۆڕانکاریی و جێگۆڕکێی و سەرلەنوێ ڕیزکردنەوانە دەستنیشانبکەین کە لە ئێستادا ڕوودەدەن و پێویستیان بە قسەلەسەرکردن و ڕاڤەکردن ھەیە. دواھەمین ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی ھەرێم ھەندێک ڕاستیی تازەی ھێنایە پێشەوە، لە ھەموویان گرنگتر باوەڕنەمانی کۆمەڵگای ئێمەیە بەوەی کە ھەڵبژاردن بتوانێت شتێک لەو فۆرمی حوکمڕانییە بگۆڕێت کە بە چارەکە سەدەیەک قۆرخکاریی و پارچەپارچەکردن و توندوتیژیی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و گەندەڵیی و به‌خێزانییكردن و تێکەڵکردنێکی ترسناک و ھەمەلایەنی سیاسەت و ئابوریی بەیەکتری، دروستکراوە. لە دواھەمین ھەڵبژاردندا زیاد لە شه‌ست لە سەدی خەڵکانێک کە مافی دەنگدانیان ھەبوو، بەشداریی ھەڵبژاردنیان نەکرد و پارتی و یەکێتیش بە یەکەوە، لەپاڵ تەزویرێکی ڕێکخراو و سیستماتیکدا، جگە لە بیست بۆ بیست و پێنج لە سەدی کۆی دەنگدەرانی ئەو کۆمەڵگایەیان نەبردوە. ئەو باوەڕەی کە ھەڵبژاردن میکانیزمێک نییە بۆ دەستکاریکردنی ئەو فۆرمە خراپە لە دەسەڵاتی سوڵتانیی لە ھەرێمدا، خەڵکی ئێمەی بەرەو ئەو بایکۆتکردنە برد کە بینیمان. ئەوەی ئێستا ھەیە و دروستدەکرێت دونیای دوای ئەو بایکۆتە گەورەیەیە، لەناویشیدا بەھێزکردنی پایەکانی ئەو فۆرمەیە لە دەسەڵات کە هیچ پێگەیەکی جەماوەریی ڕاستەقینەی لەناو کۆمەڵگادا نەماوە و ھیچ پەتێکی متمانەش لەنێوان ئەوان و کۆمەڵگادا نەماوەتەوە کە نەپچڕابێت. پرسیاری سەرەکیی ئەوەیە ئایا لە قۆناغی دوای بایکۆتکردنی ھەڵبژاردندا چ گۆڕانکارییەک دروستبووە و چیش بەڕێوەیە دروستببێت؟ با سەرەتا لە پەرلەمانەوە دەستپبکەین. پەرلەمانی کوردستان؟ بە پێچەوانەی ئەرک و ھێزی پەرلەمانەوە وەک دەزگایەکی مۆدێرن، پەرلەمانی کوردستان ھەرگیز گەمەکەری سیاسیی ژمارە یەکی ناو کایەی سیاسیی ئێمە نەبووە. پەرلەمانی کوردستان بە بەردەوامی تیمی چوارەم و پێنجەمی سیاسەتکردن و دەزگایەکی پەراوێزیی بووە کە ڕۆڵی دیکۆرێکی سیاسیی بینیوە. بەڵام لەدوای ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ و دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئەم دەزگایە قورساییەکی سیاسیی و ڕەمزیی بۆ دروستبوو کە دەیتوانی لە پێگە پەراوێزییەکه‌ی خۆیەوە، کێشەی گەورە بۆ مۆدێلە حوکمڕانییە باڵادەستەکەی پارتی و یەکێتی دروستبکات. پەرلەمانی کوردستان بوو بە شوێنی پێکدادانی سیاسیی لە نێوان بەرەی ئۆپۆزیسیۆن و بەرەی حوکمڕانانی کوردستاندا. ئەم پێکدادانە گەرچی پێکدادانی ناو ڕووبەرێکی سیاسیی پەراوێزیی بوون و فشاری پێکدادانانەکانیش بۆسەر دەسەڵات، تەنھا فشارێکی رەمزیی و سایکۆلۆژیی بوو، بەڵام ھاوکات کێشەی گەورەی بۆ دەسەڵاتدارانی ھەرێم دروستکرد. یەکەمجار بوو ”پەراوێز“ێک لە پەراوێزەکانی دەسەڵات بە ئاشکرا بەگژ ”سێنتەر“ی دەسەڵاتەکەدا بچێتەوە و بڕێکی زۆر لە خراپه‌و خهوشهكانی دەربخات و ھێماش بۆ فۆرمێکی تر لە سیسته‌می سیاسیی و مۆدێلێکی تری حکومڕانیکردن بکات ناکۆک بەوەی لە ھەرێمدا دروستکراوە. تا کار بەوە گەیشت مەسعود بارزانی، کە ھیچ مافێکی یاسایی و ئەخلاقیی نەمابوو وەک سەرۆکی ھەرێم بمێنێتەوە، دەرگای پەرلەمانەکەی داخست و بە دیار چاوی ھەمووانەوە پەکیخست. یەکەمین وانەیەک بکرێت لەو داخستن و ئاوتکردنەی پەرلەمانەوە بەدەستیبھێنین ئەوەیە کە سیستمە حوکمڕانییە باڵادەستەکەی ھەرێم بەڕادەیەک خێزانیی و شەخسیی و سوڵتانییە، بەڕادەیەک نایاسایی و نائەخلاقییە، تەنانەت گیر بەدەست ھەموو ئەو پەراوێزانەشەوە دەخوات کە لە بنەڕەتەوە بۆ به‌خشینی وێنەیەکی درۆزانە بە سیستمەکە دروستکراون، وێنەی سیستمێک کە گوایە دیموکراسییە، ھەڵبژاردنی ئازاد و پاکی تیادا ئەنجامدەدرێت و پەرلەمانێکی سەربەخۆ و بەھێزیش ئاراستەیدەکات. بە درێژایی قۆناغی دوای ڕاپەڕین ئەرکی سەرەکیی پەرلەمانی کوردستان ئەوەبووە ئەم وێنە درۆزنانەیە بە ئەزموونە شەخسییە دەسەڵاتگەرە سوڵتانییەکەی ھەرێم ببەخشێت. پەرلەمان دیکۆرێکی سیاسیی بێت بۆ شاردنەوەی ڕووە ڕاستەقینەکانی دەسەڵات لە ھەرێمدا. بۆیە لەگەڵ دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆندا دۆخەکە دەگۆڕێت و پەرلەمان خۆی لە دۆخێکی تازەدا دەبینێتەوە کە لانیکەم ھەندێک لە بکەرەکانی کۆنترۆڵنەکراون و دەتوانێت لەو پێگە وێنەیی و پەراوێزییەی خۆشیەوە، کێشەی گەورە بۆ مۆدێلە سوڵتانییەکە دروستبکات. پەرلەمان لەو ساتەدا لەو ڕۆڵە دیکۆرییە لادەدات کە بۆی دەستنیشانکرابوو، بڕێك له وه‌زیفه‌كانی خۆی و په‌راوێزێكی گرنگ له‌سه‌ربه‌خۆیی ڕێژه‌یی به‌ده‌ستده‌ێنێته‌وه. بۆیە داخستنی په‌رله‌مان ته‌نها مانایەكی ره‌مزیی گه‌وره‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو مانا حه‌قیقییه‌كه‌ی ئه‌و ڕاستییه بوو كه هه‌موو سه‌ربه‌خۆییه‌كی ڕێژەیی ئەم دەزگایە، بۆ ھێزێکی وەک پارتی، مانای بوونی جوگرافیایه‌كی سیاسیی مه‌ترسییداره كه له‌گه‌ڵ ستراتیژ و خواسته مۆنۆپۆلخواز و سوڵتانییەکانی ئەودا نایەتەوە و دەبێت یان دابخرێت، یان بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت. پەرلەمانی ئەم خولە تازەیە مۆدێلی دوای بەگەڕخستنی تاکتیکی داخستنی پەرلەمانە، واتە مۆدێلی پەرلەمانێکە کە دەبێت بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت. پەرلەمانێک بەتاڵکراو لەو پێگە پەراوێزییە سەربەخۆیەی لە دوای ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩ بۆی دروستبووبوو پەرلەمانی ئەمجارە پەرلەمانێکی تەواو کۆنترۆڵکراو و ئاراستەکراوە، ھێندەی لە لقێک لە لقەکانی پارتی دەچێت، ئەوەندە لە پەرلەمانی میللەتێک ناچێت کە ھێزی جیاواز لەناویدا بە دید و ڕوانین و بەرنامەی جیاوازەوە ئامادەبن. له داهاتووشدا هێنده‌ی ”باره‌گای بارزانی“ ئاراستەی سیاسیی و یاسایی په‌رله‌مان ده‌كات، ئه‌وه‌نده ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی حیزبه كۆن و نوێكان ئاراستەی ناكه‌ن. ئەرکی ژمارە یەک و ھەرەسەرەکیی ئەم پەرلەمانە تازه‌یە، پەرلەمانی دوای بایکۆت، بریتییه له چارەسەرکردنی کێشە ناوەکییەکانی ناو خێزانە سیاسییە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم و دۆزینەوەی پۆستی سیاسیی بۆ نەوەی دووھەمی خێزانە سوڵتانییەکان، لەپاڵ بەخشینی ڕەوایەتی یاسایی و سیاسیی بەو پۆستانە. پەرلەمانی ئەمجارە پەرلەمانی بەخشینی شەرعیەتە بە دەستگۆڕکێی دەسەڵاتی نەوە سوڵتانییەکان لە نێوان خۆیاندا. پەرلەمانێکە سەرەتا دەیەوێت ململانێکانی ناو خێزانی بارزانیی، بە تایبەتی ململانێی نێوان دوو ئامۆزاکە و باوکیان، لەڕێگای چالاککردنەوەی دەزگای سەرۆکایەتیی ھەرێمەوە چاره‌سەربکات. چارەسەرێک كه دەخوازێت ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەی بارزانی ھەم لەڕێگای بەیاساییکردن و ھەم لەڕێگای بە دەزگاییکردنەوە بەئەبەدیی بکات. ئینجا دوای ئەوان پێگەی منداڵانی خێزانە سیاسییەكانی تری ناو ھەرێم بپارێزێت و بەھێز بکات. ئه‌م سیسته‌مه پیازئاسایه‌ی كه پارتی ده‌یه‌وێت دروستیبكات، مانای ئه‌وه‌یه پارتی ناوكی پیازەکە بۆ خۆی مۆنۆپۆڵ بكات و توێژاڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌شی به‌پێی بڕ و توانای ملكه‌چیی سیاسیی، به منداڵانی خێزانه سیاسییه‌كانی تر ببەخشێت. به‌م ستراتیژه‌ش پارتی تەنها پێگه‌ی خۆی به‌هێز و جێگیر ناكات، به‌ڵكو وێنایه‌ك ده‌به‌خشێت به ده‌ره‌وه‌ی خۆی كه هه‌موو له ده‌وری ئه‌و كۆبوونه‌ته‌وه و بەبێ ئەو شتێک بەناوی سیاسەت و حوکمڕانییەوە لە کوردستاندا نامێنێت. لەم گەمەیەشدا پارتی خۆی وه‌ك ”میهره‌بانێكی سیاسیی“ نماییشده‌كات كه گوایە بۆ گۆڕان و یه‌كێتی له چه‌ند پۆستێكی خۆی خۆشده‌بێت، ته‌نها له‌به‌ر پاراستنی یه‌كڕیزیی سیاسیی وڵات و ڕێگاگرتن له مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژەوەندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، لە کاتێکدا ئەوەی پارتی ئەنجامیدەدات داڕشتنەوەیەکی تازەی سیستمە سیاسییەکەیە بەپێی لۆژیکێکی سوڵتانیی ڕەھا و بێڕکابەر، کە جومگە ھەرە سەرەکیی و بنەڕەتییەکانی سیستمەکە لە دەستی خێزانی بارزانیدا دەھێڵێتەوە. ئەم داڕشتنەوە تازەیەش بەناو زیندوکردنەوە و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێگەکانی ناو پەرلەماندا تێدەپەڕێت. ئەم دۆخە تازەیە وادەکات پەرلەمانی ئەمڕۆ، پەرلەمانی قۆناغی دوای بایکۆت، ھەم خراپترین و ھەم ترسناکترین دەزگای ناو مۆدێلە حوکمڕانییەکەی ھەرێم بێت. پەرلەمانی ئەمجارە خەریکی چەسپاندن و بەیاسایی و بەدەزگایکردنی خواستە سوڵتانییە ترسناکەکانی بنەماڵە سیاسییەکانی ھەرێمە، ھەموو سیستمە سیاسییەکەشی کورتکردۆتەوە بۆ ئامرازی وەدیھێنانی خواست و ویست و تەماحی ئەو چەند خێزانە سیاسییە و منداڵەکانیان. ئه‌ركه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان زۆر ئاسان دەبێت، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه سیاسیییه‌كانی بۆ دواڕۆژی هه‌رێم و ئاساییشی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییمان ھێجگار قورس و گران ده‌كه‌وێته‌وه. وەک وتمان ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی و یه‌كه‌می په‌رله‌مانی داهاتوو بریتییه له به‌یعه‌ت بەخشین به سه‌رۆكێکی تازە بۆ ھەرێم بە بڕێکی زۆر گەورەوە لە دەسەڵات. ئەم بەیعەتدانەش وەیفەیەکی سیاسیی ئاسان و بێکێشەیە، چونکە سێنتەرە سەرەکییەکانی بەیعەتدانەکە لەناو پەرلەمان خۆیدا نین و لەدەرەوەی پەرلەماندا یارییە سیاسییەکانیان دەکەن. پارتی وەک براوەی ھەڵبژاردنێکی بایکۆتکراوی پڕتەزویر، له‌ڕێگای پەرلەمانه‌وه هه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هەرێم دادەڕێژێتەوە و ھەم سەرۆکەکە لە خۆیان دادەنێت و هه‌م دووباره شه‌رعییه‌تیش به پێگه كه‌وتووه‌كه‌ی سەرۆکایەتی ھەرێم ده‌داته‌وه، ھەموو ئەمانەش له‌ڕێگای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم و دووباره‌چالاككردنه‌وه‌ی ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمەوە. بە کورتییەکەی ئەوەی ئێستا دەیبینین گۆڕانی تەواوی پەرلەمانی کوردستانە، لە دەزگا پەراوێزییە نیمچە ئازادەکەی دوای ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩، بۆ دەزگایەکی تەواو کۆنترۆڵ و ئاراستەکراو، کە ھەموو جوڵەکانی لەدەرەوەڕا ئاراستەدەکرێت. بەشداربوونی ھێزەکانی تریش لەم پەرلەماندا بەشداربوونە لە دەزگایەکدا کە نەک تەنھا لەڕووی ره‌مزیی و سیاسییه‌وه لە کۆمەڵگای ئێمەدا تەواو شکاوە و بێ‌نرخ بووە، بەڵکو ڕۆڵێکی سیاسیی تەواو ترسناکیشی پێبەخشراوە. ئەم پەرلەمانە لە ساتەوەختێکدا ڕەوایەتی بە دەسەڵاتی منداڵانی خێزانە سوڵتانییەکان دەبەخشێت کە زۆرینەیەکی گەورەی ئەم کۆمەڵگایە بایکۆتی ھەڵبژاردنی کردەوە و قورسایی جەماوەری ھێزەکان لە نزمترین ئاستدایە.
نەبەز جەلال سیاسەتی چاڵ ھەڵکەندن و دووبارە خستنەوە سەر ڕێ و گرتنەوەبەری هەڵە تێپەڕیوەکانی سیاسییە سەپاوەکانی ڕابووردوو، لە پێناو لەیەکچوون و نەھێشتنی جیاوازییەکانی یەکتر و ناشرینکردنی بەرامبەر، جگە لەگەمەی خۆکوژی و دورخستنەوەو کۆتایهێنان، هیچ دەرئەنجامێکی تری ئەرێنی نوێ ناخاتە سەر ڕێژەی بەرزبونەوەی تێکۆشان و سەروەری هێزێک کە شکست لە دروستکردنەوەی قۆناغێکی تری شکستدا خەرج بکا بۆ بەرامبەر وەک نەیارێکی سیاسی. ململانێی سەختی خۆپەرستی و خۆفرۆشی " جاش " بوونی ڕابووردوو، چەندبارە بوونەوەیان لە مێژووی سیاسی کورددا، بە هۆکار و شێوازی جیاواز، بەڵگەی ئەو نەهامەتییە قورسەیە کە قاچی کورتی حیزب و ئاوەزی خێڵگەرایی کورد نەیتوانیوە لە داوی ببێتەوەو ڕۆژە ڕەشەکانی خۆی بە ڕۆژێکی گەشتر بسپێرێ.! سەرانی خۆپەرستی سیاسی ، ھەمیشە پرۆسەی بەخێوکردنی حیزب و ئەندامانی خۆیان کردۆتە ئامانج، چەمکی پەروەردەکردن و فێرکردنی نیشتیمانییان کووشتوە و شان و شەکەتی ئەو ماندوببون و بەخێوکردنەیان لەو پەندە کوردییەوە ئاڵاندوە کە دەڵێ دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە، بۆیە ئاوەزی گەشەکردن و پەروەردەکردنیان بۆ فێربوون نەهێشتووەو، تێرکردنی سکە برسییەکەیان کردووە بە ئاسودەیی و سەرکەوتنی ژیان و خۆشگوزەرانی خەڵکەکە.! بێگومان دوای تێپەڕاندنی ئەو ھەموو خول و پێچانەی تێپەڕین ،بە ھەمان میتۆدی کۆنەوە، دەستبردنەوەی دووبارەی پرۆسە سیاسییەکە و گوڕی بەسیستماتیککردنی سیستمی سیاسی لە ئێستادا، جەگە لە خۆ دووبارە جیڕکردنەوەی سیاسی و ناچاربوونە بۆ خۆ دەربازکردن و خۆدزینەوە لە ئەرکە ڕاستەقینەکەی چارەسەر بە بوێری باسەکە، کە بە دڵنیاییەوە هیچ جۆرە چەکەرەیەکی ئومێدمان بەو داری بەرییەدا بۆ هەڵناپێچی وەک دەرئەنجامێکی بەرجەستەی بە بەرھەم.! لەئێستادا بە شێوەیەکی زەقتر پەتای شەڕی دەستەو یەخەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی کورسییەکانی دەسەڵات بۆ بژێوی دەردەکەون، ئەم ھەمە سەراپای کار و کاریزما کارتۆنەکانی حیزبیشی گرتۆتەوە، لەو کورسییەوە هەموو پێوەرەکان کەسی و ڕەوشتی و فیزیکیشان دەگۆڕدرێ، ئاسودەییان لەژێر شنە بای ئەو کورسییە گەرمەوە دەگات هەموو جێیەک بۆ خۆشبەختی.! بە هەمووان خەریکی لابردنی کورسییەکەی سەرۆکی بە ناو ھەرێمی کوردستان بووین، گەرچی بێتامیشی کردبوو، بەڵام کەسیشمان نەدی لەسەر کورسییەکەی خۆی بجمێ و نیەت خۆش بێ و بێ مەڵامەت و سەلامەت جێگەکەی چۆڵبکا گەر هەوڵی کورسییەکی گەرم تر لەوەی خۆی نەدابێ بۆ گیرفان.!؟ تەماح لەبوونی کورسی پۆستەکاندا، بۆتە دوا چانسی مانەوەو بەرگریکردن لە بژێووی سیاسی و دەستکەوتە کەسییەکان ،بۆیە تەواوی پرۆژە کەسییەکان سەری پرۆژە گشتییە سیاسی و نیشتیمانییەکانییان خواردووە، گەر سەری ئەو تەماحە کەسیانە نەخورێ و دانەمرکێتەوە، بەڵاکەشی دوور نەخەینەوە بە ھەموان، ئەوە بەدڵنیایی بێ مەڵامەت نابین و سەری میللەتەکەشمان بە کورسی یەکێک لەو خۆپەرستانەوە دەخورێ.
عەلی كەریمی دوای زیاتر لە شەش مانگ‌و پێكنەهاتن لەسەر حكومەتێكی هەرێمیی‌و لۆكاڵی لەناو دەوڵەتێكی وەك عێراق، دەمهەوێت چەند قسەیەك لەسەر ئەم بابەتە بكەم كە چەند رۆژێكە هەموو كۆمەڵانی خەڵك سەرقاڵ كردووە. مافیای دەسەڵات لە هەرێم، هەركات ویستیان بە جۆرەها حیلەی شەرعی‌و ناشەرعی، هێنانەپێشی خەڵكی ناشیا‌و و پڕكەرەوەی پۆستی سەرۆك‌و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان، زۆر بەپەلە‌و بزۆزانە، خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەم‌و سێهەم‌و.. هتد لەماوەیەكی كورتدا دێننە كایەوە، بەبێ ئەوەی بیر لە بەرژ ەوەندی باڵای خەڵك‌و رازیبوون‌و ناڕازیبوونی لایەن‌و گروپەكانی دیكە بكەنەوە، بەتایبەتیش لە پرسی سەرۆكی هەرێمدا. وەرگرتنی ئەم پۆستە بەم حاڵە زەلیل‌و پاڕانەوە‌و بەبێ لایەكی گەورەی كوردستان، وەك سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان‌و قەڵادزێ‌و تەنانەت كەركوك، دەتوانێت چ ئەرزیش‌و بایەخێكی سیاسی‌و مەشروعییەتیی هەبێ. هیوادارم كەسایەتی وەك نێچیروان، كە گوایا تاقە كاندیدی ئەم پۆستەیە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان، وە لایەكیشی لە بنەماڵەیەكی ناسراو و كۆنی وەكو (حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا)یە، هەرگیز بەم هەموو سوكییەی كە تائێستا لەلایەن زۆربەی خەڵك‌و بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان‌و ئۆپۆزسیۆنی جاران‌و خودی شەخسی كاك نەوشیروان بەم پۆست‌و ئۆرگانەكراوە، رازی نەبێ‌و، قەبوڵی ئەوە نەكات بەم نرخە ببێت بە سەرۆكی هەرێم، تەنیا بۆ رازیكردنی ژنبراكەی كە چاوەڕێیە بێسەبرانە بكرێتە سەرۆكی حكومەت‌و خەزوریشی بكرێتە مەرجەع بەناوی "بارەگای بارزانی". چەند مانگ پێش، دوای ئیعلانی نەتائیجی ئینتیخابات، بەئاشكرا ئەم سیناریۆیەم كە ئەمڕۆ شاهیدین‌و دەگوزەرێ، باسكرد، ئەوەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لە كردنەوەی پێشەنگای كتێب لە هەولێر گوتی، ئەم هەڵچونەم، رێك وەك هەڵچونەكەی سەردەمی ریفراندۆم هاتەپێش چاو، زیاتر لێم وەڕاست گەڕا، كە بەراست ئەم پیاوە زۆر سیاسی نییە‌و لەسەر ئینفیعال‌و هەستی دەمدەمی زۆرتر سیاسەت دەكات، تاوەكو مرۆڤێكی پڕ لە هەڵگری بەرپرسیارێتیی‌و كامڵ‌و سەرۆكی وڵاتێك، بۆیە حەقە بڵێین، بەڕاستی ئیتر بەسە‌و چیتر بەم لێدوان‌و ئیحساسات‌و تەحریك بوونە كاتییانە، تۆ نا‌توانیت سیاسەت بكەیت‌و چارەنوسی گەلێكی هەژار‌و بێدەرەتانی وەك كورد، لە دەستی نائەمینی وەك ئێوەدا بێت. حەقە بە گۆڕان بگوترێت، نەچێتە ژێر باری ئەو موئامەرە ناشەریفە‌و بیر لە دەنگدەرو داهاتووی زۆر زووی خۆی بكاتەوە، لە تۆڵەسەندنەوە‌و جەماوەری نیو میلیۆنی خۆیان بترسن، بێت‌و دەست لە سیاسەتی ئەمڕۆی خۆیان هەڵنەگرن! بەدڵنیایی پێیان دەڵێم، دەكەونە بەر غەزەبی جەماوەری دڵسۆزی خۆیان، چیتر نەچنە ژێر باری فشاری چەند كەسێكی بەرژەوەندی تەڵەب، وە چاو لە كێكی دەسەڵات ببڕن، من بەدڵنیایی پێیان دەڵێم، كاك نەوشیروان نەیگوت ئاوا تەسلیمی هەموو دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بن، بەڵكو ئەو باسی لە پۆستی تەشریفاتی سەرۆكی هەرێم دەكرد‌و تەنانەت ئەم پۆستەی زۆر پێ زیاد‌و بە مەركەزی گەندەڵی دەزانی، بەڵگە بۆ ئەمە قسەكانی كاك نەوشیروانە دوای چونی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوكات بۆ ماڵەكەی، كە لە دانیشتنێكی تایبەتدا بۆ هەڵسوڕاوانی باسكرد‌و جەخت كردەوە لەسەر تەشریفاتبوونی ئەو پۆستە.
پشكۆ حمەفەرەج قانونی هەڵپەساردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم كە نەخشەی ژمارە سێی پارتی بو لەبنەڕەتدا، بەڵام بەبەڵی كردن یان ڕاستر بڵێین بە ڕەدوكەوتنی هەندێ كەس‌و لایەنی لەخشتەبراو لەخۆڕاو لەپێناو بەرژەوەندی ژێربەژێر یان نەزانی‌و كاڵفامی سیاسی‌یان، ئەو نەخشەیەی پارتیان لەوە باشتر جێبەجێكرد كە پارتی دەیویست‌و دڵخوازی پارتی‌و ماڵباتی بارزانی بوو! نەخشەی ژمارە یەكی پارتی‌و هەر هێزێكی دیكەی سیاسی ئەوەیە بەتەنها بتوانێت پۆستە سیادی‌و گرنگەكان بۆخۆی مسۆگەر بكات لەڕێگەی بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیان‌و بردنەوەی هەڵبژاردنەوە مافی دەسەڵاتدارێتی بۆخۆی بەدەست بێنێت، بەڵام پارتی بەخوێندنەوەی دۆخی پارتەكەیان لەناو خەڵكداو ئاستی ناڕەزایی خەڵك لەسیاسەتی چەند ساڵی رابردوی ئەوان لەم خەیاڵە دەستی هەڵگرت‌و نەخشەی ژمارە دوی هێنایەپێشەوەو زۆر پراگماتیانە بەدوای هاوپەیمانێكدا دەگەڕاو دەگەڕێ كە پارتی بێت بەناو و لۆگۆی جیاوازەوە! لەم سەردەمەشدا پارتی كە مام جەلالیان بەدەستەوە نەمابو، شارەو شار‌و بارەگا بە بارەگای یەكێتی تەژی بكات لەوێنەی كاندیدی بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێم، خۆیان لەبەردەم دەرگایەكی داخراودا بینیەوە بۆ چونە ژورەوە بۆ ناو بەشێكی زۆر لەخەڵكی ناڕازی لە سیاسەتی پارتی‌و خەونی بنەماڵەگەرایی ماڵی بارزانی، لەم دۆخەدا پارتییەكان لەوە دڵنیابون كە ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ببەنەوە ناو خەڵك بەڕێژەیەكی زۆر لەئەگەری بونی كاندیدێكی بەهێزدا نەك كاندیدەكەیان بەدەنگی زۆر دەرنەئەچو، بەڵكو ئەگەری دۆڕاندنیشی ئەگەرێكی زۆر نزیك‌و واقیعی بو! ئەنجامی هەڵبژاردنەكان‌و رێژەی زۆر بایكۆت كە لەسەرو نیوەی خەڵكی كوردستان دژ بە شكستی حوكمڕانی هەرێم نەفرەتیان لەبەشداری هەڵبژاردن كرد، سەرئەنجام ئەنجامەكانی هەڵبژاردن‌و بایكۆت رادەی واقیعی بونی ترسەكەی پارتییەكانیان باشتر بەرجەستە كرد! نەخشەی ژمارە سێی پارتی مسۆگركردنی زۆرینەی پەرلەمانی بو، نیوە زائید یەك بە بەدەستهێنانی ٤٥ كورسی پارتی ١ كورسی سۆسیالیست ١١ كورسی كۆتاكان ئەو خەونەی پارتی بەدیهێنا كە لەڕێگەی زۆرینەی پارتی‌و دۆستە پلە یەكەكانییەوە لە پەرلەمان چیان بوێت ئەنجامی دەدەن‌و پێویستیان بەهێزی خاوەن نفوز‌و بەرژەوەندی‌و خواستی تاڕادەیەك جیاواز نەما وەك شەریكی راستەقینەو هاوپەیمانی حوكمڕانی قبوڵی بكەن، هەر ئەمەش بوو وای كرد پارتی بەئاشكرا كۆتایی سەردەمی پەنجا بەپەنجاو دابەشكردنی نیوە بەنیوەی حوكمڕانی هەرێمی ڕاگەیاندو بەدوای وردە شەریك‌و پاشكۆدا گەڕاو لە هەنگاوی یەكەمدا سەركەوتوبو! تاڕادەیەكی زۆر لەم چوارساڵەدا لەڕێگەی پەرلەمانەوە هەرچی بوێت دەیكات‌و لایەنەكانی دیكەش جگە لە تەماشاكەرێكی بێ رۆڵ، یان ڕەدوكەوتنێكی هەرزان بۆ سیاسەتە چەوتەكانی پارتی، شتێكیان لەدەست نایەت كە مرۆڤی ناڕازی بەو دۆخەی هەرێم دڵی پێی خۆشببێت! رەنگە هەندی فەریكە سیاسی دەرەوەی پارتی كە درۆ، كردونی بە سیاسی یان هەندی كەسی ناسیاسی كە بەزۆر خۆیان بەسیاسەتدا هەڵواسیوە، ئاوەزیان پێی نەشكێت یان لەژێرەوە خۆیان بەخەڵكی ترەوە گرێدابێت! بێن‌و ڕوقایمانە باسی سیستەمی پەرلەمانی بكەن‌و خۆیان سورو شێن بكەنەوە كە ئەوان سیستەمیان گۆڕیوەو سەرۆك لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێرن، بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە، سیستەمی ئێستای هەرێم بۆ چوار ساڵی داهاتوی هەرێم، پارتایەتییە بەئیمتیاز، نەك پەرلەمانیی! مرۆڤ نازانێت ئەوانەی باسی سیستەمی پەرلەمانی دەكەن مەبەستیان چ جۆرە سیستەمێكی پەرلەمانییە، ئەكرێت ئەو پێڕە پاشكۆیەی سیاسەتەكانی پارتی یەك خاڵ یان یەك دەقی قانونی پیشانبدەن كە سەرۆك لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرسیارەو لەئەگەری لادانی یان كەمتەرخەمیدا پەرلەمان مافی لێپێچینەوەو لادانی هەیە لە پۆستەكەی! رەنگە برادەران لەم وشەگەلە بتۆقن‌و بە كوفری بزانن وەها دەقێك بەرامبەر بە سەرۆكە پەرلەمانییەكەیان! مەترسییە هەر گەورەكە ئەو دەستورەیە كە پارتی بەدڵی خۆی پڕبەبەری ماڵی بارزانی ئەیدورێت، بێگومان ئەم كورتە نوسینە جێگای باسكردنی ئەو مەترسیە گەورانە نیە كە لەساڵانی داهاتودا روبەڕوی هەرێم‌و خەڵكە بەش مەینەتەكەی دەكرێتەوە، بێگومان ئێمەمانان لەبەرەی خەڵكی ناڕازیی هەرێمدا هەر ئەمێنینەوەو هەمو ئەو كەس‌و لایەنانە شەرمەزارو ریسوا ئەكەین كە بەرەی خەڵكی ناڕازی بەسودی دەسەڵاتی ستەمكارو شكستخواردو لاواز دەكەن! چوار ساڵی داهاتو ئەوەندە مێژویەكی دور نیە تا چاوەڕێ بكەین بۆئەوەی روی زەردی ئەم هەموو قازە سیاسییە دەربكەوێت كە بێشەرمانە نەرابردوی خۆیان بیرماوە نەئاوەزیان بەوەش دەشكێت پێشبیبنی سبەینێ بكەن! پەرلەمانێك توانای لێپرسینەوەی لەسەرۆك وەزیران‌و وەزیرەكانی نەبێت بڵێیت بتوانێت لێپرسینەوە لەو سۆپەر سەرۆك هەرێمە بكات كە لەسەردەمی سەرۆك وەزیرانی ئەم سەرۆكە پەرلەمانییەدا دەرگای پەرلەمان داخراو سەرۆكی پەرلەمان‌و دەست‌و پێوەندەكەی وەك مەلی بێ لانە رەوانەی ئەو دیو سنوری دەسەڵاتی زەرد كرایەوەو تەنانەت سەرۆكی پەرلەمان لەكاتی دەركردنیدا لەهەولێر بەقەرزو قۆڵەی برادەرانی خۆی نوسینگە مردوەكەی بەڕێوەدەبرد! پەرلەمان لەسایەی دەسەڵاتی ئەو پێڕە سیاسییەدا بەجۆرێك ئەتك‌و سوك كرا ئەستەمە لەداهاتوی نزیكدا لەزیهنی خەڵكدا ئەم دا‌و دەزگا كارتۆنییە وێنە راستەقینەكەی بۆ دروست ببێتەوە! مرۆڤ توشی شۆك ئەبێت كاتێك هەندێ مرۆڤی هەرزە سیاسی‌و پۆپۆلیستی دەرەوەی پارتی ئەبینێت كە بەهاری تائەژنۆ هێناوەو باس لەسیستەمی پەرلەمانی دەكات لەسایەی عەقڵیەتی خۆسەپێنی خێڵ‌و دیوەخاندا! لەم كورتە نوسینەدا دورو نزیك بەلای هەڵوێستی لاواز‌و شەرمهێنەرانەی یەكێتیدا نەچوم، لەبەرئەوەی یەكێتی‌و پارتی پێكەوە دو دیوی ناشیرینی دراوی حوكمڕانی هەرێمن! رێك بكەون پێكەوە یان دژی یەك بن دواجار ئەوە دەكەن كە لەسودی كۆی گشتی خەڵكی كوردستان نیە! نەشەڕكردنیان دژی یەك، نەدەست لەملان‌و زەواجی سیاسیان، دورو نزیك پەیوەندی بەخزمەتی خەڵكی كوردستانەوە نیە! وەك چۆن ڕەنگ كردنی هێلكە بەڕەنگی جیاواز هیچ لە ڕاستی و ناوەڕۆكی هێلكەكە ناگۆڕێت‌و خەسڵەتە بنەڕەتیەكانی لەدەست نادات، ئەم قاوقیژو هات‌و هاوارەش بۆ سیستەمی پەرلەمانیی هەرێم هیچ لەو راستییە دورمان ناخاتەوە كە سیستەمی هەرێم پارتایەتییە نەك پەرلەمانیی!
دانا سه‌عید سۆفی هه‌ڵبژاردنی یه‌كسان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه كه به هه‌لومه‌رجی یه‌كسان ئه‌نجام ده‌درێت، واته ركابه‌ران، چ ئه‌وانه‌ی كاندیدن یان ده‌نگده‌رن، هه‌لی یه‌كسانیان هه‌یه بۆ قۆناغه جیاوازه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. من لێره‌دا باس له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌م یاسایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چوارچوه‌یه‌ك نیه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه، چونكه هه‌لی یه‌كسان نادات نه به ئه‌كتۆره سیاسییه‌كان نه به هاوڵاتییان. به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م یاسایه‌ی ئێستا سه‌نگی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان نیشان نادات و گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسی هاوڵاتیان ناكات به شێوه‌یه‌كی دروست. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌رێوه‌بچێ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیشانده‌ری ئیراده‌ی هاوڵاتیان بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌یرانی سیاسی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنێ، پێویسته گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ. دیاره ئه‌مه له‌پاڵ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و رێكاره‌كانی تری نه‌زاهه‌ت و شه‌فافیه‌ت له هه‌ڵبژاردندا. من لێره‌دا هه‌ندێ پێشنیار ده‌خه‌مه‌روو بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن. ١. په‌یڕه‌ویكردن له سیستمی فره‌بازنه‌یی. ئێستا هه‌رێمی كوردستان بریتییه له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، واته هه‌ر كاندیدێك ده‌توانرێ له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی پێبدرێ، ئه‌مه واده‌كات به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ری كه‌لار بتوانیت كاندیدێك له زاخۆ سه‌ربخه‌یت، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌وانه‌یه ئه‌و كاندیده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كه‌لار نه‌كات، له‌وانه‌یه هه‌ر نه‌شیبینیبێ. گرفتێكی دیكه‌ی یه‌كبازنه‌یی په‌یوه‌ندی به جیاوازی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ده‌نگده‌ر له كه‌لار دووبه‌قه‌د زاخۆ بێ ئه‌وا دوو هێنده‌ی زاخۆ، كه‌لار نوێنه‌ر سه‌رده‌خات، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه ناگونجێ. ده‌بێ ئه‌مه‌ش بڵێیین كه فره‌بازنه‌یی كاریگه‌ری ته‌زویریش سنوردارده‌كات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌زویر له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت، كاریگه‌ری بۆ دهۆك نابێ. پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بكرێت به فره‌بازه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردن. بازنه‌كان هه‌رچه‌ند بچوكتر بن، دیموكراسیانه‌تر ده‌بێ، واته ئه‌گه‌ر ئیمكان بێ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاو ناحیه‌كان بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ئیمكان نه‌بێ، ئه‌وا لانیكه‌م ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان بێ. ٢. پێداچوونه‌وه به سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان (كه‌مینه‌كان). ئێستا یازده كورسی له سه‌دو یازده كورسی په‌رله‌مانی بۆ پێكهاته‌كان دانراوه، دیاره دلفراوانییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر له‌و سیستمی كۆتایه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رواردی رێژه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ین له هه‌رێم به رێژه‌ی ئه‌و یازده كورسییه له په‌رله‌مان. له ١٩٩٢ كورد ویستی به‌دنیای نیشانبدات كه، ئێمه به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و رژێمه‌كانی ناوچه‌كه، پارێزه‌ری مافی كه‌مینه‌كانین. دیاره ئه‌مه گوتارێكی خراپ نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان نه‌بۆته هۆی سه‌رخستنی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان، به‌لكو بوونه‌ته به‌شێك له ململانێی سیاسی نێوان حیزبه كوردییه باڵاده‌سه‌ته‌كان و به‌داخه‌وه ده‌سكه‌لای هه‌ندێ لایه‌ن. ئه‌م دۆخه وای كردووه كه به‌شداری سیاسی پێكهاته‌كان زۆر سنورداربێ، چونكه رێگه ته‌نیا به‌وانه‌ده‌درێ كه ئینتیمایان بۆ حیزبێكی كوردی باڵاده‌ست هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر له رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پێكهاته‌كان بڕوانین له هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌كان، نرخی ئه‌و یازده كورسییه هه‌ندێ جار به نرخی یه‌ك كورسی ئاسایی به‌ده‌ستهاتووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار نرخی یه‌ك كورسی پێكهاته‌كان ده‌وروبه‌ری ٢٠٠ ده‌نگ بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كورسییه‌كی ئاسایی نرخه‌كه‌ی سه‌رووی ١٥ هه‌زار ده‌نگ بێ . ئه‌مه‌ش به‌هیچ پێوه‌رێك و لۆجیكێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی یه‌كناگرێته‌وه. گرفتێكی دیكه‌ی ئه‌و سیستمی كۆتایه ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌ری پێكهاته‌كان به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ری كورد له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌سله‌ن ئه‌و پێكهاتانه‌ی لێناژێ ده‌رده‌چوێندرێن. ئه‌گه‌ر وا بڕوات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كورسی پێكهاته‌كان ده‌بێته جێی كێبڕكێی نێوان حیزبه كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی، بۆ ئیسغلالكردنی كورسییه‌كان له‌رێی ده‌نگده‌ری خۆیانه‌وه. پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه گۆڕانگاری له‌و سیستمه بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه مافی پێكهاته‌كان زامن بكات و له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی گونجاوبێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سێ رێگه‌چاره ده‌خه‌مه‌روو: یه‌كه‌م: ته‌نها پێكهاته‌كان خۆیان بتوانن ده‌نگ به‌خۆیان بده‌ن و بنكه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بتوانن نوێنه‌ره راسته‌قینه‌كانی خۆیان دیاری بكه‌ن. هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تیش كه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانی هه‌ندێ فه‌رمانگه‌یه، نه‌توانرێ ده‌نگ بۆ پێكهاته‌كان بدرێ، چونكه له‌وێوه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌توانرێ ده‌نگ بۆ كاندیدی پێكهاته‌كان كۆبكرێته‌وه به‌بێ بوونی هیچ متمانه‌و كارلێكێك له‌نێوانی ده‌نگده‌رو كاندید، واته ئه‌و ته‌زویره قانونییه ده‌بێ رێگه‌ی لێبگیردرێ. گرفتی ئه‌و پێشنیاره ئاماده‌كردنی تۆمارێكی تایبه‌ته بۆ پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌ی توركمان كه له ناسنامه‌یان نه‌ته‌وه نه‌نوسراوه، به‌ڵام ئیمكانی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش ده‌كرێ، له‌رێی ئماده‌كردنی تۆماری تایبه‌ت. دووه‌م: رێژه‌ی كورسی پێكهاته‌كان كه‌مبكرێته‌وه بۆ رێژه‌ی دانیشتوانی پێكهاته‌كان له هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌رێم بكرێ به فره‌بازنه‌یی، ئه‌وكات پێكهاته‌كان ته‌نیا له‌و بازنانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ن، رێژه‌كه‌یان بۆ دیاری بكرێ. ئه‌وكات رێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوان ده‌گونجێنرێت. سێیه‌م: كۆتای پێكهاته‌كان وه‌ك كۆتای ژنان له‌ناو لیسته‌كان دیاری بكرێ، بۆ نمونه ئێستا ٣٠ له‌سه‌دای كۆتای ژنان هه‌یه، ده‌كرێ ١٠ له‌سه‌دای كۆتا بۆ پێكهاته‌كان هه‌بێ، ئه‌و كات پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تیان له‌ناو زۆربه‌ی لیسته‌كان ده‌بێ، هیچ حیزبێكی كوردیش ناتوانێ به خۆڕایی كورسی كۆتای پێكهاته‌كان بۆخۆی قۆرخ بكا. هه‌روه‌ها له‌رووی دیموكراسیشه‌وه كورسییه‌كان یه‌ك نرخیان ده‌بێ و هیچ كورسییه‌ك به كه‌متر سه‌یری ناكرێت. ٣. دانانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن. رێژه‌یه‌كی نزمی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن سوودی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێكی به‌رز بێ ئه‌وا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێ گروپ بكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سیستمی نوێنه‌رایه‌تییه‌وه. ئێستا له هه‌رێم هیچ به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاتدن نیه، واته ئه‌و لایه‌نه‌ی كه یه‌ك له‌سه‌دای ده‌نگه‌كان بێنێ، ده‌توانی نوێنه‌رێك بۆ په‌رله‌مان سه‌ربخات. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و تاكه نوێنه‌ره كاریگه‌ری چی ده‌بێ له پرۆسه‌ی سیاسی و له‌نێو كاروباره‌كانی په‌رله‌مان لێژنه‌كانی. به‌پێی ئه‌زمون گرپی زۆر بچوكی په‌رله‌مان نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان نابێ، به‌ڵكو ده‌بنه مایه‌ی گرفتیش له‌رووی ئیداره‌دانی كاروباره‌كانی په‌رله‌مان و له‌رووی سیاسیشه‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی گه‌وره‌وه قوت ده‌درێن. بوونی چه‌ند هێزێكی دیاریكراوی خاوه‌ن ئیراده‌و پێگه‌ی سیاسی له په‌رله‌مان پرۆسه‌ی سیاسی له‌رووی دانوستان و گفتوگۆ باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چێ. بۆیه بوونی به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ. پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌ربستێكی هه‌ڵبژاردن هه‌بێ له سێ له‌سه‌دا كه‌متر نه‌بێ و له پێنج له‌سه‌داش زیاتر نه‌بێ. ئه‌مه هانی هێزه بچوكه‌كان ده‌دات كه لێكنزیكببنه‌وه و هاوپه‌یمانی ببه‌ستن، له په‌رله‌مانیش ئه‌م هه‌موو ورده لیسته دروست نابێ كه‌ناتوانن خاوه‌ن ئیراده و كاریگه‌ری سیاسی بن. دواجار ده‌كرێ قسه له‌سه‌ر شێوازی لیسته‌كان و هه‌ژماركردنی كورسیه‌كانی ناو لیسته‌كان بكرێ، داخروا بێ یان وه‌ك ئێستا كراوه‌ی سنوردار بێ، كورسییه‌كان به ته‌سه‌لسولی ده‌نگی كاندیده‌كان یه‌كلابكرێته‌وه یان به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن هه‌بێ له‌ناو لیسته‌كانش، ئه‌مانه هه‌موویان قابیلی لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆ كردنن. به‌ڵام بۆ ئێستا به گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردن له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بۆ فره‌بازنه‌یی، پێداچوونه‌وه به كۆتای پێكهاته‌كان و دانانی به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئاینده ده‌توانین پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی تر رێكبخه‌ینه‌وه كه دیموكراسیانه بێ و گوزارشت له ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان بكات.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 1 هه‌میشه خه‌ڵك له دنیادا كاتێ سه‌ركرده‌كانیان قسه ده‌كه‌ن ، چاوه‌ڕێی هه‌واڵی خۆش موژده‌یه‌ك ، كارێكی باشیان لێده‌كه‌ن ، سه‌ركرده‌كانی میله‌تان له دنیادا بۆ هه‌موو قسه‌یه‌ك حساب و كتابی خۆیان ده‌كه‌ن ، دوای مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان بارزانی وه‌ك كه‌سێتیه‌كی دیار له گۆڕه‌پانی باشوری كوردستاندا ئاماده‌یی هه‌یه‌و هه‌ر كات قسه ده‌كات خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن شتێ بڵێ ، مرۆڤ دڵخۆش بكات ، له كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای كتێبی هه‌ولێر ئه‌و وتی "ئیتر یه‌ك چركه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین" ئه‌م رسته‌یه و له‌و شوێنه‌و له زاری بارزانیه‌وه له بری جۆرێك له دڵنیای بدات به مرۆڤ جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌یه ، ئاخر نابوو له دوای 200 رۆژ دواكه‌وتن تازه بارزانی ئه‌وه بڵێت ، بارزانی زۆر باش ده‌زانێت لایه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌و دواكه‌وتنه پارتیه به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌سه‌ره‌كیه‌كان قۆرخ كات و ئه‌وانی تر به شیرنی بێ تام ژیر كاته‌وه . 2 پێشه‌نگای كتێب بۆنه‌یه‌كی باش بوو كه بارزانی تێیدا باسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی بكات ، له هه‌موو په‌ڵه‌و هه‌ڵه‌كانی دوێنێ به ناوی هه‌مووانه‌وه داوای بوردن بكات ، په‌یامێكی نه‌رم و موژده به‌خشی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان هه‌با ، بۆنه‌یه‌كی باش بووتا ئیتر دیرۆكی21ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبه‌رو هێنانی سوپای توركیا‌و ئێران و لاره‌خواری بۆ دوژمن فڕێداته ته‌نكه‌ی زبڵه‌وه‌و بڵێت با لێره‌وه به جۆرێكی تر ده‌ست پێبكه‌ین ، ئه‌وه‌ی نه‌وت ، زۆر شت هه‌بوو بارزانی باسی بكات ،لێ ئه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وت كه " چاوه‌ڕوانی كۆتای هات " ئه‌وه‌ش جگه له په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز بۆ یه‌كێتی هیچی تر نه‌بوو. 3 هه‌ر به‌ڕاست ئێمه سه‌رۆكی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێممان بۆ چیه ، ئاخر جگه له مه‌سره‌فی زیاده‌و به هه‌ده‌ر دانی پاره ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی چ خێرێكی تریان هه‌یه بۆ باشوری كوردستان ، ده‌بوو بارزانی له‌م بۆنه‌یه‌دا دوای 28 ساڵ له بێده‌ستوری ، بیوتبا ئیتر ناكرێ بێده‌ستور بین ، ده‌بوو په‌یامی بۆ پارله‌مان و بۆ 45 ه‌كه‌ی خۆی و 11+1ه‌كه‌ی تر ئه‌وه با كه ده‌ستوره‌كه ته‌واو بكه‌ن و كوردستان بكه‌نه خاوه‌نی ده‌ستور ، وڵاتێك ده‌ستوری نه‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی زباده‌و بێ‌ئیشی بۆچیه ؟ 4 زۆر قسه‌ی زل له سه‌ر چاكسازی ئیداری ده‌كرێت ، چاكسازی ئیداری بێ چاكسازی په‌روه‌رده‌و چاكسازی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ نرخێكی نیه ، مرۆڤه‌كان و حزبه‌كان و په‌روه‌رده چاك نه‌بێت ، ئیداره هه‌رگیز چاك نابێت .
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی پەلە پڕوزێی پارتی وکۆرسەکەی بۆکاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم دوو مەبەستی لەپشتە: یەکەم;جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی سیاسی دوولایەنی پێک هێنەری حکومەتە. دووەم:چارەسەری کێشەی ناوخۆی پارتی دەکات کەهەتا سەرۆکی هەرێم دەسبەکار نەبێت سەرۆکی حکومەت لە سەرتەختی سەرۆکایەتی حکومەت دانانیشێت. بەپێی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٧)مادەی یەکەم بڕگەی چوارەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دوای دەستنیشانکردنی لەلایەن پارلەمانەوە دەیتوانی سەرۆکی حکومەت ڕابسپیرێت بۆپێک هێنانی کابینەکەی ،بەتایبەت کەپارتی بەڕێز (مەسرور بارزانی )دەستنیشان کردووە. لەلایەکی تر بەپێی یاسای ژمارە(١٠)ی ساڵی (٢٠١٨)ئەم خولەی پارلەمان یەک ساڵی تەواوی لەبەردەست بوو تا (وەک لەهۆیەکانی دەرچواندن)دا هاتوە زەمینەی سازان ولەیەکتر گەیشتن لەسەرسیستمی حوکمڕانی بێنێتە کایەوە. کەواتە دەبوایە سەرۆکایەتی پارلەمان ڕێکاری پێک هێنانی حکومەتیان بگرتبایەتە بەر ئەویش بەدەستنیشانکردنی سەرۆکی حکومەت،کەئەمە خواستی خەڵک وپێویستی پارلەمان بوو تابکەوێتە سەر ڕێچکەی کاری خۆی کەچاودێری کردنە. لەلایەکی تر هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپارلەمان بەتەنها پێی ناوترێ سیستم بۆتە پارلەمانی بەڵکو پێویستی بەکەمکردنەوەو ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە هەیە کەتەبا بێت لەگەڵ سیستمی پارلەمانی. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ تەنها هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمە لەناو پارلەمان بەهەمان دەسەڵاتەکانیەوە کەلەیاسای ژمارە(١)ی ساڵی (٢٠٠٥)دا هاتوە،کە کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکان یەکێک بوو لە هۆکارەکانی ناکۆکی وجیاوازی وشکستپێهێنەری (گفتوگۆ پێنج قۆڵیەکان)و(لیژنەی ئامادەکردنی دەستووری کوردستان بۆڕاپرسی) لەخولی چوارەم دا کەسازان وڕێکەوتنی لەسەر نەکرا. بۆیە بەداخەوە بۆمبە تەوقیت کراوەکە(سەرۆکایەتی هەرێم وسیستمی پارلەمانی)خولی سێیەم سپاردی بەخولی چوارەم وخولی چوارەمیش هەواڵەی خولی پێنجەمی کرد‌و خولی پێنجەمیش (ویستی زۆرینە)نەیتوانی چارەسەرێکی ریشەیی بۆبکات وئەم پرس ودامەزراوە نیشتیمانیە کرایە قوربانی سەفقەو ڕێکەوتنی سیاسی ودەستخستنی پۆست.
كەمال چۆمانی ئەوە گرنگ نییە کێ چ پۆستێک لە چ پێگەیەکی حوکمڕانیی باڵا وەردەگرێت، ئەوە گرنگە کێ ئەو پۆست و پێگەیەی بەو کەسە بەخشیوە. دەکرێت سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی پارلەمان بیت، بەڵام لە پشتی تۆوە دەستەڵاتێکی شاراوە هەبێت هەڵتبسوڕێنێت. ئەو دەستەڵاتە شاراوەیە جۆری زۆرن. روسێل لە محازەرەکەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵدا، ئەمە ناودەنێت دەستەڵاتی شاراوە. نمونەی کەسێکی ئەڵمانیی دەهێنێتەوە کە چۆن کۆنترۆڵی سیاسەتی دەرەوەی کردبو بێئەوەی دەربکەوێت. باڕۆن هۆلشتین، سیاسەتی دەرەوەی ئیمپڕاتۆریی ئەڵمانیی لە ١٨٩٠ تا ١٩٠٦ کۆنترۆڵکردبو. ئەو لە تەویلەیەکدا دەژیا؛ هەرگیز لە کۆمەڵگەدا دەرنەدەکەوت؛ خۆی دوردەگرت لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیمڕاتۆر تەنها لە یەک تاکە بۆنەدا نەبێت ئەویش بە تکا و ڕجایەکی زۆری ئیمپراتۆر؛ ئەو هەمو داوەتنامەکانی کاروباری دادگای رەتکردەوە، گوایە خاوەنی جلوبەرگێکی دادگا نەبو لەبەری بکات. ئەو ئەو نهێنییانەی لابو کە توانای ترساندنی راوێژکار و زۆر لە خۆشەویستانی قەیسەری هەبو. ئەو دەستەڵاتی ترساندنی بەکاردەهێنا، نەک بۆ بەدەستهێنانی سامان یا ناووبانگ و هیچ ئیمتیازاتێک، بەڵکو تەنها بۆ تەبەنیکردنی ئەو سیاسەتی دەرەوەیەی ئەو بە لایەوە پەسەند بو. دەکرێت سەرۆکی حکومەت بیت بەڵام کۆمپانیایەک، بانکێکی ناودەوڵەتیی، وڵاتیکی ئیقلیمیی، یان زلهێزێک هەڵتبسوڕێنێت. دەکرێت وەزیر بیت و کوڕی بچوکی بنەماڵەی دەستەڵاتدار بە تەلەفۆنێک لەسەر پۆستەکە لات بات. هەر بۆیە، هەر پۆستێک و دەستەڵاتدارییەک کە لەڕێی پشتیوانیی گەلەوە نەبو، لەڕێی رێککەوتنی ژێر-بە-ژێر و بۆ بەرژەوەندیی کەس و حیزب و بنەماڵە و گروپ بو، پۆست و دەستەڵاتدارێتییەکە لەبری چاکەی گشتیی بەرژەوەندیی تایبەتیی حیزبیی و کەسیی دەکاتە ئامانج. کێ پۆستت پێبدات تۆ لە خزمەتی ئەودا دەبیت. ئەگەر پێتوابو گەل ئەو پۆست و دەستەڵاتەی پێتدا بو، بەرپرسیار دەبی لە بەرانبەر گەل. ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا رودەدات، کەس خۆی بە بەرپرسیار نازانێت لە بەرانبەر گەلدا، چونکە کەسیان گەل دەستەڵاتی پێنەبەخشیون، هەربۆیەشە هەر هێزێکی ناو حکومەت تا ئێستا هێندەی لە خزمەتی بەرژەوەندیی حیزبیی و کەسیی و ئیقلیمیی و ناودەوڵەتیی بونە، لە خزمەتی گەل نەبونە.
ئەرکان رەئوف ئەو یاسایەی کە دەساڵ پێش ئێستا یەکێتی و پارتی هەمواریانکردەوە و بو بەهۆی ناکۆکییەکی سیاسی گەورە لەنێوان گۆران و پارتی، دواجار گۆڕان و پارتی بەوشێوەیە هەمواری دەکەنەوە کە گۆڕان لە دە ساڵی رابردو کاری بۆ کردوە. راستە هەمواری یاساکە تەواوی خواستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی تێدانیە، بەڵام جەوهەری ئامانجە سەرەکییەکەی گۆڕانی پاراستوە، کە ئەویش ملکەچ بونی سەرۆکایەتی هەرێمە لە چاودێریکردن و لێپرسینەوەکانی پەرلەمانی کوردستان. دەساڵ پێش ئێستا ئەوکات کە بزوتنەوەی گۆڕان دروست نەبو بو، فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی هەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمیان کرد‌و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمیان لە دەنگدانی پەرلەمانتارانەوە گۆری بۆ هەڵبژاردنی راستەوخۆی لەلایەن خەڵکەوە. ئەمەش بوبەهۆی دروستکردنی ناهەوسەنگی لە سیستەمی بەڕێوەبردن و بەدەرکردنی یەکێک لەدەسەڵاتە تەنفیزیەکان لە چاودێریکردن و لێپرسینەوەی پەرلەمان. لەگەڵ دروستبونی بزوتنەوەی گۆران وەک بنەمایەک بۆ رێکخستنەوەی سیستەمی سیاسی بەهێزکردنی دەسەڵاتەکانی پەرلەمان لەچاودێریکردن، لێپرسینەوەی لە سەرجەم دەسەڵاتە باڵاکان، کاریکرد بۆهەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم، هەرئەمەش بو بەهۆی ناکۆکییەکی سەرەکی لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەک و یەکێتی و پارتی لەلایەکی تر، ناکۆکییەکە تەنها لە ئاستی پرۆسە دیموکراسەکە نەمایەوە بەڵکو بوبەهۆی سەرهەڵدانێکی قەیرانێکی سیاسی دورمەودا، کە هەندێک جار بۆ دژایەتی کردنی ئەو مەبدەئەی گۆڕان، یەکێتی و پارتی دەستیان بۆ جوڵاندنی هێز دەبرد، بەڵام بزوتنەوەی گۆران ئامادەنەبو سازشی لێ بکات. کۆتایەکەشی گەشتە ئەوەی رێگری لەسەرۆکی پەرلەمان بکرێت و کاری وەزیرەکانی گۆڕانیش بوەستێنرێت. دوای ئەو هەمو ناکۆکیانە دواجار ئەوەی (10)ساڵ پێش ئێستا یەکێتی و پارتی کردیان و گۆڕان دژی بو. ئێستا گۆڕان و پارتی لەسەری رێکدەکەون وەک ئەوەی کە گۆڕان دەیویست. ئەگەرچی ئەمە نەبوە هۆی چەسپاندنی تەواوەتی سیستەمی پەرلەمانی، بەڵام هەنگاوێکی باش و پربایەخە، لە روانگەی ئەوەی کە ئەم دەسەڵاتە باڵایە دەکەوێتە ژێر چاودێری و لێپرسینەوەی پەرلەمانی کوردستان. خوێندنەوەی یەکەم بۆهەمواری یاساکە رەخنە و ناڕەزایی کۆمەڵێک لایەنی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا رەخنەی ئەو لایەنانە و یەکێتی لەسەر هەمواری یاساکە بۆ دوهۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە: یەکەم: کاری ئەم لایەنانە لە ئێستا کەم بایەخکردنی هەر دەستکەوت هەنگاوێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەیکات. لەسەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خواستێک لەناو گۆران‌دا هەبو لەسەر دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەهۆی خراپی تۆماری دەنگدەران ئەوکات ئەولایەنانە کەوتنە هێرشکردنە سەر بزوتنەوەی گۆران بەوەی لەپرنسیپەکانی خۆی لایداوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بیانوەکانی گۆڕان بدەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە، کەچی ئەوە بۆ نزیکەی شەش مانگە هەڵبژاردن کراوە حکومەت پێکنەهێنراوەو هیچ باسێک لەسەر ئەو دواخستنەناکرێت، لەکاتێکدا ئامانجی سەرەکی هەڵبژاردن گۆڕانکارییە لە کابینەی حکومەت وەک بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسی، بەڵام هەمو هەنگاوێکی گۆڕان کەمپینیێکی دژ دروستدەکرێت. لەسەرەتای رێکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی ئەو لایەنانە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، کە ئەم رێکەوتنە بەدەردی ئەوانی تر دەچێت، بەڵام بە پێچەوانەی ئەو بۆچونانەوە دوخاڵی سەرەکی رێککەوتنەکە پێش دەست بەکاربونی حکومەت چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە (لابردنی سیستەمی پاشەکەوت و هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم). رەخنەکانی ئەولایەنانە لەبەرئەوەیە بەشێکیان وەک هێزی ئۆپۆزسیۆن کاردەکەن بۆ لاوازکردنی گۆڕان و بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەرەکانی گۆڕان یان هیچ نەبێت پاراستنی دەنگەکانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتو. یەکێتیش تەنها هێزێک بەمەترسی لەسەر خۆی بزانێت بزوتنەوەی گۆڕانە. دوەم: بەشێک لەهێزەکان گرەویان لەسەر کۆتایی هێنان بە بزوتنەوەی گۆران دەکرد، بە پێچەوانەی خواستی ئەوانەوە، بزوتنەوەی گۆران ئەوەی ئێستا لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی بەدەستی هێناوە بە (24) کورسی پەرلەمانەوە هەرئەوەندە بوە. کە ئەمەش بۆ ئەوان شۆک و باوەڕنەکراو بوە. ئەگەر بەوردی لەهەردو رێکەوتنەکەی گۆڕان و پارتی وردببینەوە کە لە دو قۆناغی جیاواز ئەنجامدراون، ئەوە بەرونی دەبینرێت گۆڕان (24) کورسی پەرلەمانی هەبو، لە بابەتی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم هیچ بەرەو پێشچونێکی بەدەست نەهێنا، بەڵکو قوربانی بە پۆستەکانی تریشی دا، بەڵام لەم رێککەوتنە نوێیەی لەگەڵ پارتی هەنگاوێکی گرنگ لە بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم چوەتە پێش ئەگەرچی تەواوی ئامانجەکەی نییە، بەڵام بۆ چەسپاندنی تەواوەتی ئامانجەکەشی کۆڵەکەیەکی تەواوی چەسپاندوە ئەویش نوسینەوەی دەستورە بەکۆدەنگی نیشتمانی. کەواتە گۆڕان سەرکەوتوبوە. لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕان خواستی ئەوەی هەیە لە نوسینەوەی دەستور بەهاوکاری هەمو ئەو هێزانەی بڕوایان بەسیستەمی پەرلەمانی هەیە کار بۆ چەسپاندنی ئەو سیستەمە بکات بەو مەرجەی ئەولایەنانە هاوڕێی نیوە رێگای گۆڕان نەبن وەک پێشتر یەکێتی و یەکگرتو کردیان. سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەم قۆناغەش لەروی واقعیەوە سەیری ئەو دەسەڵاتانە بکەین وەک ئەوەی هەردو سەرۆکایەتیەکە لە ئێستادا لای یەک حیزبە کە زۆرینەی پەرلەمانی هەیە، لەوانەیە گونجاوتربێت بۆئەم قۆناغە و شێوە هاوسەنگی هەبێت لەدەسەڵاتەکاندا تا ئەوکاتەی دەستور دەنوسرێتەوە.
مەحمود یاسین کوردی ھەویری پڕۆژە ھاوبەشەکەی (گۆڕان و پارتی) بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئاوی زۆر دەکێشێ، بەڵام لە سادەترین پێناسەدا کاراکردنەوەی و ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دژی پرەنیسپ و دیدگاکانی مەرحوم کاک نەوشیروان مستەفایە، چونکە جەنابیان یەکەم کەس بوون چەمکی (رەھەندی نیشتمانی ) بۆ ئەو یاسا‌و بڕیارە چانووسازانە بەکارھێنا کە پەیوەندیان بە تاک بە تاکی کۆمەڵانی خەڵکەوە ھەیە، ئەویش کاتێک بوو کە پارتی و یەکێتی بە ٥٩ کورسی و کۆتاو چەند حیزبێکی بچووک یاسای رێکخستنی خۆپیشاندانەکان لە کۆتایی ٢٠١٠ پەسەند کرد کە ژمارەکەی پەرلەمانتارانی لایەنگری ئەو یاسایە زۆر زۆرتر بوو لەو ٥٦ ئیمزایە پارتی و گۆڕان کە ٤٥ ەکەی ئێستای پارتی گۆمان لە سەر شەرعییەتیان ھەیە! گۆڕان ئەگەرچی لە سەرەتای سڕکردنی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان تاوەکو ئەمڕۆ بووتە بەشێک لە پڕۆسەی تەسویەیی نێو بنەماڵەی بارزانی لە ھەمان کاتدا لە کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیش بەشێک لەو یارییە ناشیرینە دوبارە دەکاتەوە، بۆ نموونە پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم وەکو کاڵایەک بە قەد باڵای کاک مەسعود بارزانی دووراوە، کەچی لەم پرۆژەیەدا یاساکە رێک بە پێی حاڵەت و دۆخی کاندیدی پارتی ئامادەکراوە. لە یاسای ژمارە ١ ساڵی ٢٠٠٥ بە سەرجەم ھەموارکراوەکانیشەوە لە مەرجەکانی کاندید بوون باسی بڕوانامەی سەرۆک نەکراوە، چونکە سەرۆکی پێشوو بروانامەی نەبوو بە ھەمان شێوە کاندیدی ئێستای پارتیش دیسانەوە بڕوانامەی زانکۆی نییە لە کاتکێکدا بە پێی ماددەی ٦٩ی دەستووری ھەمیشەی عێراق ھەروەھا بە پێی بڕگەی چواری ماددەی ١ یاسای ژمارە ٨ ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، پێویستە کاندیدی سەرۆکی کۆمار بڕوانامەی زانکۆی ھەبێ بە ھەمان شێوە بۆ سەرۆکوەزیرانیش ھەمان مەرج داندراوە. بۆیە لە بەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان دەستووری نییە و دەگەڕێینەوە سەر دەستووری عێراق کەچی لە پڕۆژە ھاوبەشەکەی (گۆڕان و پارتی) بە ھیچ شێوەیەک باسی مەرجی بڕوانامە نەکراوە کەچی پێشتر لە دەیان یادو بۆنە دەیانگوت (چاکسازی بە نەخوێندەوار ناکرێ) بە پێی دونیا بینینی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕانی دوای کاک نەوشیروان بێت بەڵێ نەخوێندەوارە دەتوانێ ئیدارەی وڵات بکات. خاڵێکی دیکەی پڕۆژە ھاوبەشەکەی (گۆڕان و پارتی) بۆ من جێگای سەرنج بوو شێوازەی ھەڵبژاردنی سەرۆک بوو لە نێو پەرلەمان ئەگەرچی پێشتر بە دەنگی دوو لە سەر سێ بوو کەچی گۆڕان بۆ کورتکردنەوەی رێگا لە بەردەم پارتی کردوویەتی بە ٥٠+١ ھەروەھا لە پرۆژەکەدا ھاتوو پرۆسەکە بە شێوەیی دەنگدانی ئاشکرا دەبێت واتە بە دەست بەرزکردنەوە ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری پارتی لە کۆنگرەی ١٣ کە بە چەپڵەرێزان و ئیرادەی لاواز بەرێوەچوو. گۆڕان بەس بۆ رازیکردنی پارتی و سەلماندنی ئەوەی کە ھەر ١٢ دەنگی پەرلەمانتارانی بۆ کاندیدی پارتییە کاری نایاساییش دەکات لە کاتێکدا بەپێی ماددەی ٥٥ لە دەستووری عێراق ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە نھێنییە. ھەروەھا بە پێی ماددەی ٦٩ و ٧٠ بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ھەر نھێنی بووە، بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی لە ھەموو خولەکان ھەر لە ١٩٩٢ تاوەکو ٢٠١٩ خێرە گۆڕان بە مەرجی پارتی رازی بووە کە دەنگدانی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا بێت ئەمە مانای بێ متمانەی گۆڕان و پارتی ناگەیەنێ؟!، ئەمە مانای بێ متمانەی بزوتنەوەی گۆڕان بە ١٢ پەرلەمانتارەکەی ناگەیەنێ کە رەنگە لە دەنگدانی نھێنی ویژدانیان قبوڵی ئەو بچووکبوونەوەی بزووتنەوەکەیان بەرامبەر پارتی ناکەن دەنگ بە کاندیدی پارتی نەدەن. بەراستی ماددەی ٣ی پرۆژە ھاوبەشەکەی (گۆڕان و پارتی) جگە لەوەی نایاساییە نامۆیە بە عورفی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتییەکان لە ھەمان کاتدا تێکشکاندی ئیرادەی پەرلەمانتارانە
ئاسۆ حاجی هەموو خۆ هینان و بردنی یەکێتی لە کۆبوونەوە و کۆبوونەوەی دیکە و رێکەوتن و پەشیمان بوونەوە نە پەیوەندی بە داواکردنی ژمارەی وەزارەت و نە بە بنەمای هاوبەشی(شەڕاکەت)هەیە کە یەکێتی باسی لێوە دەکات،تەنها خاڵی جەوهەری و هۆکاری سەرەکی نەهاتنە پێشەوەی یەکێتی لە رێکەوتن لەگەڵ پارتی ئەکتیڤ کردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە،ئەوەش لە بەر دوو هۆکار: - یەکێتی دەیەوێ ئەو خاڵە لە دژی بزووتنەوەی گۆڕان بەکاربێنێ و تا دەگەینەوە هەڵبژاردنێکی دیکە بیکاتە دروشمی سەرەکی بەگژداچوونەوەی گۆڕان و دەنگ لێ هەلوەراندنی،هەروەها دەیەوێ لە دژی پارتیش سوودی لێ وەربگرێ بەوەی کە دوای کاراکردنەوە و هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان یەکێتی بە بەهانەی مامەڵە لەگەڵ کردنی و ئیعتراف پێکردنی لە زۆنی کەسک دەسکەتی زیاتر وەربگرێ لە گرێ بەستی نەوت و پرۆژەی دیکەی وەبەرهێنان. - دڵ راگرتنی ئێرانیەکان هۆکارێکی دیکەی نەهاتنە پێشی یەکێتیە بۆ رێکەوتن لەگەڵ پارتی،ئێرانیەکان هەر لە سەرەتاوە دژی هەبوونی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بوون چونکە دەزانن ئەو پۆستە هەرێمی کوردستان بەهێز دەکا بۆیەشە یەکێتی ئێستا کە ئەگەر ناچار بکرێ لەگەڵ پارتی رێک بکەوێ و بەشداری حکومەت بکا دەیەوێ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بە دڵی ئەوان (ئێرانیان)کلک و گوێ بکرێ تا دەبێتە تەیرێکی مەعقول و لە قەفەزی بێ دەسەڵاتی جێگای دەبێتەوە. زۆرینەی پارتە عەربیەکانی عێڕاق و بە تایبەتی شیعە لە پشت یەکێتین بۆ ئەو کارەی و هانی دەدەن و بەڵێنی دەسکەوتی دیکەی پێ دەدەن لە بەغدا، لە کاتێکدا شیعە بە ئێرانی و عێراقیەکەیەوە کە ناتوانن رێگە لە کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکەن ئەوە هەوڵ دەدەن کە سەرۆکی داهاتووی هەرێم لە پێگەیەکی بەهێزدا نەبێت،واتا دەسەڵاتی بەسەر هەموو جوگرافیای کوردستان نەبێ،نەتوانێ نوێنەرایەتی هەموو لایەنە سیاسیەکان و داخوازیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا،چونکە بەغدا لەوە تێگەیشت کە هەبوونی سەرۆکێکی بەهێز و خاوەن بڕیار چ مانایەک بە پێگە و هەبوونی هەرێمی کوردستان ببەخشێ. پارتی و هێزە نیشتیمانیەکانی دیکە چۆن دەتوانن ئەو مەترسیە دەرباز بکەن،بڕوا ناکەم وەڵامی ئەو پرسیارە بە زیاد کردنی ژمارەی وەزارەت و پۆستەکانی یەکێتی بدرێتەوە یان زیاتر چاوەڕوان کردنی،بەڵکو دەبی بیر لە رێگایەک بکرێتەوە یەکێتی ناچار بکرێ نەک رازی بکرێ،چونکە یەکێتی ناتوانێ رازی بێ!
عەدنان زێباری پشتی سەرهەڵدان جەماوەری هەیڤا سێ 1991 هاتی ئەنجام دان کوردستانێ کە زووربەیا ئەردێ باشورێ کوردستان هاتن رزگارکرن ، ر‌ژێما حکومەتا بەعس ب ناچاری و ب هێزو تورەی کوردستانێ هاتە دەرکرن ، ئەڤ ئەردێ رزگارکری بو چەند روژان کەفت بن دەسەڵاتا بەرەی کوردستانی ، بەلێ زوور پێ نەچوو دەست پێکا هەیڤا نیسانێ جارەکا دێ لەشکرێ رژێم ب چەک و ئەسلیەحەکێ مەزن ڤەگەرا ، جەماوەر و هێزێن پێشمەرگەی نەشیا خو بەر سینگێ وان بگریت و توشی جۆرەکێ شکەستن هاتن ، لێ وەکی چەوا سەرهەڵدانا جەماوەری هەمی رەنگان دژی رژێم راوستان ، ئەڤ جارە هەڵوێستەکێ دی نەرازیبونی هەمیان پێکڤە ئەڤ دەسەڵاتە رەتکر ئەو بی کوچا ملیونی ئەنجام دا . کوچا ملیونی بو سنورێ تورکیا و ئێران زوور کارەساتێن مروڤی مەزن خوڤەگرتن کە هزاران کەس بینە قوربانی ژ بەر هێرشێن رژێم لایەک و لایەکێ دی ژ بەر کەش و هەوای سار ، ئەڤە بەشەکە ژ وان کارەساتێن سەر مللەتێ کورد هاتی ، بەلێ زوور پێ نەچوو ئەڤ کارەساتە بیە بەشەکێ گرنگ ژ مێژووێ و ناساندنا دوزا مللەتێ کورد جیهانێ ، دەنگ جیهانێ ڤەدا و جادەیێن جیهان هەژاندن ، نەچاری وەڵاتێن جیهان هاتن سەر هێلێ و بریار دا سنورەک بو ر‌ژێما بەعس دانن ، ڤێ بریارا ئەنجومەنا ئاسائیش یا دژە فرین دەسکەفتیەکێ گرنگ بی کە هەتا ئەڤروو کار پێ دهێت کرن و شەرێ داعش دا هات سەلماندن . ڤێرە من دڤێت یا گرنگ دیار بکەم ئەویش ئەوە ئەگەر جەماوەری ئەڤ کوچە ئەنجام نەدابا چ دەنگ ڤەدانەک جیهانێ درووست نەدبوو ، دەسکەفتی و داخازیێن خەلکی سەرهەڵدانێ دا بێ ئەنجام و بێ بەرهەم دبون ، ژ بەر کو کوچکرنا خەلکی رەتکرنا دەسەڵاتا حکومەتێ بوو ، هەر ئەڤە ئەگەر بوو کە پشتی دەمەکێ ڤەگەرانا دەسەڵاتا رژێم بو دەڤەرێ جارەکا دی ئەو ب خو دام و دەزگەهێن خوە چوڵکرن و توشی شکەستنەکا مەزن بیەڤە ، چونکی زووربەیا خەلکی نەمان و رازی نەبوون بن دەسەڵاتا حکومەتێ بژین ، حوکم مروڤان دهێت کرن ، بەروڤاژی ئەگەر خەلک مالێن خو ماباڤە وێ رامانێ دگەهینت کە خەلک ب هەر رەنگەکێ بیت بێ دەنگە و رازیە ڤێ دەسەڵاتا زاڵم ، ب ڤێ رەنگی دا رژێم جارەکا دی وەکی بەرێ دەسەڵاتا خو باشورێ کوردستان قایم کەتەڤە ، چ دەسکەفتی و حکومەتێن کوردی باشورێ کوردستان نەدبوون ، کەواتە ڤێت بزانین باشیا کوچکرنێ گەلەک زوورە ، راستە روژەکا رەش و ئێش و ئازار بوو لێ پر دەسکەفتیە ، دیماهیک دڤێت ئەڤە یا روون و ئاشکرا بیت و دەرس وەربگرین کە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستیا هێزێن سیاسی و جەماوەری ب تنێ دێ شێین بگەهین ماف و داخازیێن خو
نەشوان حاجی هەرچەندە کێشا سەرۆکایەتیێ کێشەیەکا کەڤنەو چەندین خولە ب ویراسی بۆ هێزو لایەنێن سیاسی مایە تایبەت دەما درێژکرنا ماوێ مسعود بارزانی بۆ دوو ساڵان ل ٣٠ حوزەیرانا ٢٠١٣ ب شێوەیەکێ نە یاسایی ژلایێ فراکسیۆنا ئێکەتیێ سەرەرای دژایەتیا بەرەیێ ئۆپۆزیسیۆنی ل وی دەمی کو پێک هاتبین ژ بزاڤا گۆران و کۆمەڵ و ئێکگرتوو لێ ل دووماهیێ پشنیارا بەرەیێ دەسەڵاتێ سەرگرت و دوو ساڵ بۆ بارزانی هاتن درێژکرن. ل نیڤا دووێ ژ خولا چارێ یا پەرلەمانی جارەکا دی کێشا سەرۆکایەتیێ سەرهلدا چونکە ل ١٥ حوزەیرانا ٢٠١٥ ئەو دوو سالێن بۆ بارزانی هاتبن درێژکرن ب دووماهی دهات بۆ وێ چەندێ ژی بزاڤا گۆران ب مەرەما چارەکرنا پرسا سەرۆکایەتیێ ب شێوەیەکێ یاسایی پرۆژە یاسایەک پێشکێشر بۆ هەموارا یاسایا سەرۆکایەتیێ و دیڤرا هەر ئێک ژ ئێکەتی و کۆمەڵ و ئێکگرتوو بزاڤا ئیسلامی ژ‌ک پرۆژە پێشکێشکرن و پرۆژێ هەرچەند لایەنا ئێکگرت. ب کورتی دناف ڤی پرۆژەی دا داخازا سیستەمێ پەرلەمانی و هەلبژاردنا سەرۆکی دناف پەرلەمانیدا و کێمکرنا دەسەڵاتێن سەرۆکی دهاتکرن بۆ تەشریفاتی. لێ ئەو بی پارتی ب هیچ شێوەیەکێ رازی نەبی پەنا برە بەر هەر رێیەکێ ب رێیێن نەیاسایی ژی ڤە بۆ فەشەل پێ ئینانا پرۆژێ هەر پێنج لایەنا، ئەوبی ل کۆمبۆنا پەرلەمانی ل ١٨/ ٩/ ٢٠١٥ تایبەت ب هەموارا یاسایا سەرۆکایەتیێ پێنج ئەندامێن فراکسیۆنا یەکگرتو بەشداربین و پێنجێن دی بەشدارنەبین ئەف چەندەژی بیە ئەگەر نیسابا یاسایی یا پەرلەمانی تەمام نەبت، لێ پارتی بڤێ چەندێ ژی رانەوەستا هێشتا ترس ل تەمام کرنا نیسابێ و هەموارکرنا یاسایا سەرۆکایەتیێ مابی لەورا پەنا برە بەر کارێ نە یاسایی و مەزنترین خەلەتی ئەنجام دا ب کۆدەتا کرن لسەر پەرلەمانی و رێگری کرن ل سەرۆکێ پەرلەمانی ل ١٢ ئۆکتۆبەرا ٢٠١٥ و رێگری کرن ل وەزیرێن گۆران بۆ سەر کارێ وان. پاش رویدانێن ١٢ ئۆکتۆبەرێ لایەنێن خودان پرۆژە یاسا بۆ هەموارکرنا یاسایا سەرۆکایەتیێ هێدی هێدی بزاڤا گۆران بتنێ هێلان و کێشا سەروکایەتێ و پەرلەمانی دناڤبەرا گۆران و پارتیدا هێلا هەتا وی رادەی هندەک ژوان گۆران ب عینادێ وەسف دکرن، چونکە رژد بی لسەر هەڵویست و پرۆژێن خوە و ئامادە نەبی ب شێوەیەکێ نە یاسایی بۆ دوو ساڵا ماوێ سەرۆکایەتیێ درێژ بکت. بڤێ چەندێ ژی رانەوەستان بەلکو ل گەل پارتی رابین ب کاراکرنا پەرلەمانی بێ گوران و کۆمەڵا ئیسلامی ب هێجەتا نەهێلانا پاشکەفتێ موچەی و ئەنجامدانا چاکسازیان، لێ دیاربی نە پاشکەفت هات راکرن و نەژی چاکسازی ئەنجامدان، بەلکو بی ئەگەر رێفراندومەک بێ سەروبەر بێت ئەنجامدان کو درەنجامێن وێ باش دیاربین. پاش هەلبژاردنێن ٣٠/ ٩/ ٢٠١٩ و رێککەفتنا ناڤبەرا گۆران و پارتی ئەو هێزو لایەنێن ب شێوەیەک نە یاسایی ماوێ سەرۆکایەتیێ درێژ دکرن و ئەوێن لسەر پرۆژە یاسایا هەموارکرنا یاسایا سەرۆکایەتیێ و کودەتا کرن لسەر پەرلەمانی گۆران بتنێ هێلای نووکە راست و چەپ هێرشی سەر گۆران دکن و ب لادان ژ مەبادئێن خوە و پاشکویەتیێ تاوانبار دکت. جارێ یا پێدڤیە بێتە زانین رێککەفت رامانا تەسلیم بین و پاشکویەتیێ نینە ب تایبەت ئەگەر لسەر ئەساسێ بەرژەوەندیا گشتی بت. گۆران ژی مسقالەک ژ مەبادئێن خوە لانەدایە چونکە د رابردویدا هەمی هەولێن خوەدان ژپێخەمەت سیتەمێ سیاسی ل هەرێمێ ببت سیستەمێ پەرلەمانی پۆستێ سەرۆکایەتیێ تەشریفاتی بت، لێ وەک دیار د قویناغێن جودا جودا دا ژئەگەرێ نە بینا پاڵپشتیا لایەنێن دی یێن سیاسی گۆران ب تەنا سەرێ خوە نەشیایەو ئەف خاستەکە بجهنەهات. دنووکەدا بزاڤا گۆران ب ١٢ کۆرسیێن پەرلەمانی و ب رێککەفتن دگەل پارتی شیایە پێنگاڤەکێ بەرەف سیستەمێ پەرلەمانی باڤێژت و هەلبژاردنا سەرۆکێ هەرێمێ بینت ناف هۆلا پەرلەمانی بێگۆمان ئەو ژی نەلسەر حسێبا سەروەریا یاسایێ لەورا ل جهێ هێزو لایەنێن دی پاڵپشتی و پشتەڤانیا گۆران بکن و پێکڤە هەوڵبدن دڤێ خولێ دا ڤێ کێشێ بتەمامی بنبر بکن و دەستۆرێ هەرێمێ کو لسەر پرسا سەرۆکایەتیێ راوەستابی تەمام بکن و تێدا دەسەڵاتێن وی سنوردار بکن یان ژی بکن تەشریفاتی هەرکەس و لایەن ژلایێ خوەڤە و بۆ مەرەمێن بەرتەنگێن حزبی و چەواشەکرنا رەئیا گشتی دێن و گۆران ب لادان ژ مەبادئان و پاشکویەتیێ تاوانبار دکن.
پەیكار عوسمان - سەیرکە هەدەپە لە شێرناخ دۆراندنی، چونکە گەریلا کردوێتی بە مەیدانی چالاکی و دەوڵەتیش کردوێتی بە معەسکەر. (لەناو ماڵی خۆتا شەڕبکەیت، ئازادی ناکەیت، کاولی ئەکەیت) - سەیرکە ئاکەپە براوەی شەڕە لە عەفرین، پەکەکەش براوەی شەڕە لە باغۆز، کەچی دەنگی هەردوکیان پاشەکشێ ی کرد‌و سەرکەوتنی هیچیان تەرجەمە نەبوو بۆ دەنگی زیاتر! (دەنگدەری عاقڵ ئیلهام لە شەڕ وەرناگرێ) - سەیرکە هەڵبژاردنەکە ململانێ ی تەحالوفاتبوو نەك ململانێ ی ئەحزاب، تەحالوفەکانیش لە نێوان نەیارە تەقلیدییەکاندابوو! (سیاسەتی دروست کاری پێکەوەییە، نەك کەلی شەیتان و خۆ تەنیاکردن لەپێناو پاڵەوانبوون) - ئاکەپە یەکەمبوو بەڵام پاشەکشێ ی کرد، جەهەپە هەڵکشا بەڵام یەکەم نەبوو، هەدەپە کەمیکرد بەڵام قیاسەن بە زەختەی کە لەسەریەتی، سەرکەوتووەو زۆریش. (لە دیموکراسیدا بردنەوەو دۆڕان ڕێژەییە، هەمووان هەم بردنەوەو هەم دۆڕانیشان بەرئەکەوێ، براوەی هەموو شتێك و دۆڕاوی هەموو شتێك لە دیموکراسیدا نیە) - سەیرکە هەدەپە دەسکاری معادەلەی ئەنکەرەو ئەستەنبول ئەکاو ئاکەپەش کۆمەڵێك پارێزگای باکور ئەباتەوە! یەعنی یەکجار لەوە تێبگە، لە تورکیا شتەکە وەکو عێراق نیە، کورد دەنگبدا بە کورد‌و شیعە بە شیعەو سونە بە سونە! کە لەوە تێگەیشتیت، ئیتر لەوەش تێئەگەیت، کە ئەو کوردەی دەنگی نەداوە بە هەدەپە، کوردێکی جاش نیە! وەکچۆن ئەو تورکەی کە هاوسەرۆکی هەدەپەیە تورکێکی خائین نیە. هەدەپە بە "ئایدۆلۆژیا‌و هاوپەیمانی" تا ناو ماڵی ئاکەپە ڕۆشتووەو ئاکەپەش بە "ئایدۆلۆژیا‌و خزمەت و عەسکەر" تا ناو ماڵی پەکەکە هاتووە. (بە مەتری ئێرە ئەوێ مەپێوە) - سەیرکە وەکچۆن تورکێکی چەپ هاوسۆزی هەدەپەیە، کوردێکی ئیخوانییش ئاساییە هاوسۆزی ئاکەپەبێت. لای من‌و تۆ کوردبوون خەمە ئەساسییەکەیە بۆیە لێرەوە دڵمان لای پەکەکەو باکورە، لای ئەو ئیسلامیی‌بوون خەمە ئەساسییەکەیە بۆیە دڵی لای ئاکەپەو تورکیایە. ئێمە ئەپرسین ئەو بۆ هاوسۆزی خەڵکی خۆمان نیە؟ دەی خەلەلەکە لەم پرسیارەی ئێمەدایە! چونکە "خەڵکی خۆمان" لای ئەو هاوئایدۆلۆژیاکەیەتی نەك هاوشتەکانی تر. (لە ئایدۆلۆژیای خۆیەوە بڕیار لەسەر بەرامبەر بدە، نەك لە ئایدۆلۆژیای خۆتەوە) - ئەو ساڵە من لە کۆرس چوار کرمانجم لەگەڵبوو، سیانیان دەنگدەری ئاکەپەبوون، تەنیا یەکێکیان دەنگدەری هەدەپەبوو! ئەوان خۆیان کێشەیەکیان نەبوو، کەچی من لەگەڵ سیانەکەدا تێگیرام لەسەرئەوەی کە دەنگ بە هەدەپە نادەن!! جا ئەگەر ئاشتییەکەی ئەو ساڵە دوو هەنگاوی تر بچوایەتە پێش، ئێستا هەدەپەو ئاکەپە هاوپەیمانبوون ئەزانی؟! هەدەپەکان خۆیان بەچاوی جاش و خائین سەیری کوردە ئاکەپەکان ناکەن و، کوردە ئاکەپەکانیش بەچاوی کافر‌و زندیق سەیری هەدەپەکان ناکەن، ئەوان ڕەنگە خزم یان دراوسێ بن، یان ڕەنگە براو ئەندامی یەك خێزانبن و ئا ئێستا دانیشتبن پێکەوە نان‌و ماست بخۆن! بەڵام ئێمە لەباشورەوە پێمانوایە ئەمیان جاشەو ئەویان کافرە!! (دنیا ڕەش و سپی نیەو ڕق و دەمارگیریش هەڵوێست نیە) ................... - شتێكی گرنگ کە ڕووبدا، ئەوەیە کە (ئەم سەرنەکەوتنەی شەڕ، ببێتە سەرکەوتنی ئاشتی.) جگە لەمە هیچ ڕووداوێكی ئایندەی تورکیا گەورەو گرنگ نیە.
