چیا عەباس ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوە وەختی بەندیی و ئەسارەت، پێ بە تەوق و کۆتەوە من لە زیکر و فیکری تۆ غافڵ نەبووم، وا تێنەگەی حەپس و تێھەڵدان و زیللەت تۆی لە بیر بردۆتەوە شاعیر و نوسەر و هونەرمەندە ناودارەکانی کورد لە کوردستانی گەورە ئیرسێکی گەورە و دەوڵەمەندی نیشتمانی و نەتەوەییان بۆ جێهێشتوین. ئێستاش پاش دەیان ساڵ کە بەرهەمەکانیان بەر گوێ و چاومان دەکەون موچورکەی وەفایی و خۆشەویستی بۆ نیشتمان و نەتەوە و کڵتوری رەسەنمان سەرتاپای جەستەمان دەوروژێنێت. زۆربەی ئەم کەڵە پیاوانە بە هەژاری و کەم دەرامەتی و لە ژێر زەبر و زەنگی دوژمن و داگیرکەراندا ژیاون، بەڵام بۆ خۆیان مێژویەکیان تۆمار کردوە کە بە زیندویی دەمینێتەوە. سەرکردە ناودارەکانی کورد بە فەخر و سەربەرزیەوە روبەروی مەرگ دەبونەوە و بەرەو پەتی قەنارە دەرۆیشتن، کورانی نیشتمان به ئهشقەوە" ئهچـــوون بهرهو پیری مـهرگهوه" و لە مێژوی میللهتەکەمان " قهڵغـانی گوله سنگی کچان بو له ههڵــمهتا". نەتەوە و نیشتمانەکەمان لە سەدەیەک قوربانی و ئەقیانوسێک لە خوێن بە دەست دوژمنەوە سوتێنران، وێران کران، ئەتک کران، کیمیا باران کران، راگوێزران و ئەنفال کران. کۆمەڵێک رۆڵەی نیشتمان درێغیان لە بەرگریکردن نەکرد، نیشتمان و نەتەوەیان خۆش دەویست، خەمخۆری ئایندەیان بون، بۆیە گیانبەخشانە روبەروی مەرگ دەبونەوە. رۆڵەکانی میللەت لە شاخ و گوند و شار راپەرین، گەورەترین شکستیان بە سەر سەختترین دوژمندا هێنا، میللەت ناچاری کۆرەوێک بو کە سۆز و پشتگیری دنیای بۆ کورد بە دەستهێنا، ئەمانە تابلۆی پر سەروەری و شانازی نیشتمان و نەتەوەکەمانن. کاتێک شۆرشگیرەکانی دوێنێ بون بە فەرمانرەوای نەتەوە و نیشتمان، بەشێکیان هێدی هێدی بونە مۆتەکە، تەماع و حەزە شەیتانیەکانیان بونە جێگرەوەی یاسا و رێساکانی ئازادی و فەرمانرەوایی رەوا، نیشتمانیان لەت کرد، نەتەوەیان لەت کرد، زمانیان لەت کرد، پێشمەرگەیان لەت کرد، حوکمرانیان لەت کرد و لە دوا مەقامیشدا تەماع و تێرنەبون خۆشیانی لەت کرد. بەوەشەوە نەوەستان، لە سەر چەند تورەکەیەک پارەی خوردە نیشتمانیان خەڵتانی خوێن کرد، هەزاران رۆڵەی ئەم وڵاتەیان کردە خۆراکی تونەکانی مەرگ، ئیرادە و سەربەخۆیی نیشتمان و نەتەوە کەوتنە ژێر رەحمەتی سەرسەختترین دوژمنانی کورد. شەقی دەرەکی و زەمانە سنورێکیان بۆ دانان، ئەم دەرفەتەشیان قۆستەوە و بە پاساوی ئاشتیەوە نیشتمان و نەتەوە و سەروەت و سامان و سەروەریان هەراج کرد. نەتەوە هاتە دەنگ و گوتی ئەمەیان لە شەر و خوێنرشتنی یەکتر باشترە، لەوانەیە تێر بن و چاوێکی بەزەیی بە نیشتمان و نەتەوە ببەخشن. هیچ نەما بە نەتەوە نەکرێت، گەندەڵی، کوشتن، سزادانی سیاسی، نانبرین، قرتاندنی موچە، زیندانی و ئەشکەنجەدانی دەنگی نارەزا و ئازدایخواز.... تاد. بە مانەش هەر سوکنایان نەهات، حەزە زلەکانیان خەست و هەڵچو وروژابون، تەلار و باڵەخانە و کۆمپانیا و پاڵاوگە و بیرە نەوتەکانیان کردنە پێوەرەکانی فەرمانرەوایی و ئاشتی و شەر. ریفراندۆمیان کرد، ناکۆکی سیاسی ناوخۆ و ئاغاکانی دەرەوەی کوردستان شکستیان بە پرۆسەکە هێنا، نیشتمان و نەتەوە برانەوە بۆ سەدەیەک لە مەو پێش، دوا بە دوای ئەم بێ ئومێدیەش نیوەی خاکی نیشتمانیان لە سەر سینیەکی ئاڵتونی تەسلیم بە داگیرکەر کردەوە. زۆر بێباکانە بۆ پۆستێک. کە وەک بوکەشوشەی شانۆی منداڵان و برێک پارە هیچ بەهایەکی تری نیە، شەری نێوان خۆیان بردە پایتەختی داگیرکەری شۆڤینزمی نەتەوەیی و مەزهەبی، نیشتمان و نەتەوە جارێکی تر کرانەوە سوتەمەنی حەزە تایبەتیەکانیان. لەو ساتەوەش داشی بەغدا ئەوەندە زاڵە، سەرۆک کۆمارە کوردەکە و رەعیەتی وەزیران و نوێنەرانی کورد وەک زائیرێکی بێ ئۆقرە و بێ سەبر هەر هەوڵ دەدەن دوعا و نوشتە تایبەتیەکانیان بە قوببە زێرینەکانی نەجەف و کەربەلاوە بلکێنن. پاش سەدەیەک هێشتا تێنەگەیشتون بەغدا سەرچاوەی ئاشتی و سەقامگیری و ئازادی و ئایندەیەکی گەشی نەتەوە و نیشتمان نیە. ئەم هەڵپە و راکردنە بە دوای سەرابدا مانای چیە؟ ئەمانە بە دەستی خۆیان ماڵی کوردیان گەیاندە ئەم ئاستە وێرانەیە. سەرەرای ئەم واقیعە تاڵە لە بەغدا لە هەولێریش مێشێک میوانیان نیە، لە سەر چەند پۆستێک زۆرانبازی یەکتری دەکەن، کۆبونەوە دوای کۆبونەوە، لێدوان دوای لێدوان، بیانوگرتن دوای بیانو، وەک ئەوەی کێبرکێیانە بەهەشتێک بۆ نەتەوە بەدەست بهێنن. ئەم هەمو ناز و نوز و چەواشەکاریە بە پاساوی نەتەوە و نیشتمانەوە دەکرێن، لە کاتێکدا تەنها داوای ساکاری نەتەوە و نیشتمان لێیان ئەوەیە وەک کورد رێک بکەون بۆ خزمەتکردنیان، چی پێویست بەم رق و کینە و کەنارگیری و کەمین گرتن و پاشقول گرتن و شێوازە زیگزاگە دەکات. سەر زمان و ژێر زمانی فەرمانرەوا و سیاسەتمەدار و بەرپرس و گوتەبێژ و نوێنەرانی کورد لە بەغدا و هەوڵیر و سڵیمانی و لە دورترین و بچوکترین گوندی کوردستان باسی موچە و پاشەکەوتی موچە و هاتن و نەهاتنی پارەیە لە بەغداوە، پرسی کوردیان ئەوەندە بچوک و بێ بەها کردوە وەک ئەوەی کورد دەستی سواڵکردنەوەی کردبێتەوە. لە سەر ئاستی فەرمانرەوایی لۆکاڵیش لوتف و بەهرەیی بەرپرسەکان کە بە جوملە و کەشافە ئاسا لە پشت مایکرۆفۆنەکانەوە و بۆ زۆمی کامیراکان خۆیان وەک بتی بێ نوتق نمایش دەکەن لە قسە و بەڵێنی گشتی و رۆژانە تێناپەرن. بەرپرسە باڵاکانی دەڤەرەکانیش هەر بۆڵە و هاواریانە، وەک فەقێیەکی حوجرەی پۆپۆلیزم نوشتە و نزای نەتەوە و نیشتمان روبەروی یەزدان دەکەنەوە. ئەرکێکی بنەرەتی حوکمرانی دابینکردنی لایەنی کەمی پێدوایستی و خزمەگوزاریە بۆ هاوڵاتی لە بێشکەوە تا دەگاتە قەبرەکەی. سەیرێکی لای خۆمان بکەین تێدەگەین چی دەگوزەرێت. نابێت نیشتمانێک بە دەستی دوژمن و داگیرکەرەوە وێران کرابێت و نەتەوەیەک لە لێواری مان و نەماندا گیرسابێتەوە ئەمانە لە فەرمانرەوایی خۆیی قبوڵ بکات. وەڵامەکە ئەوەندە زەحمەت نیە... کەوتۆتە سەر ئیرادەی نەتەوە و نیشتمان. سەردەمانێک هیوای گەورەیان بە بزوتنەوەی گۆڕان هەبو، مەخابن گۆڕانی ئەم سەردەمە گۆڕانەکەی جاران نەماوە، ئەو هیوایەشی هەبو پروکاوەتەوە، پێدەچێت بەشێک لە دەسەڵاتدارانی گۆڕان ئارەزومەندانە دەیانەوێت لە پرۆسەی خەفەکردنی نەتەوە ونیشتمان بێبەری نەبن. کرۆکی کێشەکە لەوەدایە ئەم تاقمەی ناو گۆڕان گۆرینی سیستەمی حوکمرانی بۆ پەرڵەمانیمان پێ دەفرۆشنەوە و وەک دەسکەوتێکی گەورە عەرزی دەکەن، مەخابن تێنەگەیشتون لەوەی لەم ناوچانەی خۆمان گرنگ نیە سەرۆک لە پەرڵەمانەوە هەڵبژێردرێت، یاخود راستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە یا دەستنیشان بکرێت، چونکە لە مەقای یەکەمدا ئەقڵیەتی دیموکراسی و فرەرەنگی باڵادەست نیە و لە مەقامی دوەمیشدا ئەوەی گرنگە چ هێز و دەسەڵاتێک لە پشت ئەو سەرۆکەوە هەیە، بۆیە گۆڕان هەڵەیەکی کوشندە دەکات کاتێک ئەم هاوکێشەیە بە وردی نەخوێنێتەوە. بەشێکی زۆری ئەندامانی دامەزراوەی باڵای بریاردەری گۆڕان لە سایەی تەماعی پۆست و ئیمتیازاتدا ئیرادەی بیرکردنەوەیان نەماوە، کۆیڵە ئاسا سەرلەقێنەرن، هەڵپەیانە بە زوترین کات شوێنی خۆیان لە سەر کورسیەک گەرم بکەن، تەنانەت گۆرانبونی هەندێکیان کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە نەبونیان باشترە و ناکرێت هیوای هیچیان لە سەر بنیات بکرێت. ئەمانیش وەک ئەکتەرە ناسراوەکان حەزیان لێیەتی بە قاتێکی گران بەها و بۆیەمباخێکی ئاوریشمی و زەردەخەنەیەکی تەنکەوە کەشافە ئاسا بە دەرزەن لە پشت مایکرۆفۆنەکان و زومی کامێراکاندا ریزبەند بکرێن و دەرکەون. مەخابن، هەزاران جار مەخابن، شەرمە بۆ هەڵسوراو و گۆرانخوازە رەسەنەکان ئەمە قبوڵ بکەن. دەریای رون و پاکی گۆڕان بە دەست ئەم ئەقڵیەتە خۆپەرستەوە لیخن کراوە، شەرمە خەونەکانی نەتەوە و نیشتمانیش بکەونە ژێر رەحمەت و خواست و حەزەکانی تاقمێکی بازرگان و خۆپەرست و پۆست پەرستی ناو بزوتنەوەکە. لە نوسینەکانی ئایندەدا تیشک دەخەمە سەر هەڵوێست و بۆچونی ئاراستە جیاکانی ناو گۆڕان دەرباری ئەم پرسە گرنگانە تا جەماوەر تێبگەن پانتایی گۆڕان زۆر گەورەتر قوڵترە لەوەی لە مەکۆی سەرەکی دەگوزەرێت.
سەرتیپ وەیسی كەریم بهشێك له بزوتنهوهی گۆڕان زۆر باسلهوهدهكهن، بهلای نهوشێروان موستهفا تهنها پرسی ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم له نێو پهرلهمان گرینگ بووه ، بۆئهمهش بهڵگه بۆ قسهیهكی ئهوكاتی "ئهرسهلان بایز" وهك سهرۆكی پهرلهمان دههێنهوه، كه گوایه ئهوكات ئهو قسهیهی به به ئهرسهلان بایز وتووه. واته بهلای ناوبراو پرسی ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم له ناو خهڵك، یاخود له پهرلهمان واتای گۆڕینی سیستهمه له سهرۆكایهتیهوه بۆ پهرلهمانی. ئهم یاریهی بهشێك له گۆڕانهكان بهڕێوهی دهبهن، جگه له بیانوی خۆ دهربازكردن لهو ههڵانهی تێیكهوتوونه هیچی دیكه نییه، ئهگهر گریمان ئهو قسهیه ڕاسته! خواستی رێكخهری پێشووی ئهو حزبه ئهوهبوو، كه تهنها ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم له نێو پهرلهمان بێت، ئهوا پێویسته له چوارچێوهی مێژووی خۆی بڕوانینه ئهو قسهیه، چونكه ئێستاو ئهوكات زۆر جیاوازیان ههیه لهبهر چهند هۆكارێك: 1. ئهوكات بارزانی ئامادهنهبوو ئهو پۆسته چۆل بكات، بهڵام له ئێستادا بارزانی نهماوه. 2. ئهوكات پارتی له نێو پهرلهمان كهمینه بوو، ترسی ئهوهی ههبوو ههڵبژاردنی سهرۆك بچێته ناو پهرلهمان، بهڵام ئێستا زۆرینهیه. 3. ئهوكات بارزانی ڕهتیدهكردهوه دهستوور بگهڕێندرێتهوه پهرلهمان، بهڵام ئێستا دهستوور له گۆڕێ نییهو بڕیاره له داهاتوودا بنوسرێتهوه. 4. ئهوكات ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم تهگهرهبوو لهبهردهم ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانیش، چونكه ههڵبژاردن له دهسهڵاتی سهرۆكی ههرێم بوو، لایهنهكان دهیانویست بهرلهوهی ههڵبژاردن بكرێت كێشهی سهرۆكی ههرێم چارهسهربكهن، ئێستا بهم شێوهیه نییه. 5.ئهوكات ههڵبژاردن نهكرابوو، ئێستا ههڵبژاردن تهواوبوو، دوای ئهوهی پارتی مهسرور بارزانی كرده سهرۆكی حكومهت، پارتیش ناچاربوو یاسایی سهرۆكایهتی ههرێم كارابكاتهوه، بهمهبهستی شوێنكردنهوهی نێچیرڤان بارزانی. ئهو كورتبینیانهی كه دهڵێن " به ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم له نێو پهرلهمان سهرۆك بهرپرسیار دهبێت له بهردهم پهرلهمان " دیسانهوه له خهیاڵ پڵاوی نهزانیهوه ئهو قسهیه دهكهن، چونكه ئهگهر دهقێكی كۆنكرێتی یاسایی نهبێت، باس له میكانیزمی لێپرسینهوهی سهرۆكی ههرێم بكات، ئهوكات ئهو قسانهی لهم وهرهقهیهی به ناوی یاسایی سهرۆكایهتی ههرێم نوسراوه، گشتیان باتڵ دهبێتهوهو فلسێك ناهێنێت. ئهو پڕۆژهیهی ئێستا بۆ ههمواری یاسایی سهرۆكایهتی ههرێم پێشكهشكراوه، پڕۆژهیهكی تۆكمهو خواستراوی پارتیه، دهكرێت له لایهن گۆڕانهوه دهستخۆشیان لێبكرێت و دهنگی پێبدرێت، بهڵام نهنگی و شورهیه، پڕۆژهی پارتی بههی خۆت بزانی و، پێتوابێت ئهم پڕۆژهیه خواستهكانی ڕابردووی گۆڕانی هێناوهته دی. ئێستا بزوتنهوهی گۆڕان و ئهو كهسانهی له نێو ئهو حزبهدا بوونهته عهرابی كاراكردنهوهو ههمواری یاسایی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، كاتی خۆشی پهرلهمانیان كرده قوربانی ئهو پرسه، دواتریش دوای كاراكردنهوهی پهرلهمان ههڵپهساردنی دهسهڵاتهكانی سهرۆكی ههرێمیان وهك خزمهتێكی پارتی، له ڕێگهی پڕۆژهیهكهو كرده دهستهكهوت، ئێستاش دهیانهوێ ئهو كاراكردنهوهو ههمواری یاسایی سهرۆكایهتی ههرێم بكهنه دهستكهوت، له پێناو داپۆشینی شكستی خۆیان و كورتبینیان له سیاسهتكردن.
هێڤیدار ئەحمەد كابینەی حكومەت لە هەرێمی كوردستاندا لە 19 وەزارەت پێكدێت، تائێستا لە كابینەكانی پێشوودا پۆستی وەزارەتەكان بەسەر لایەنە بەشداربووەكان بە گوێرەی دەستكەوتی هەڵبژاردن و ژمارەی كورسی پەرلەمان نەبووە. ئێستا لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمداین و ئەم كابینەیەش كە بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات ئەویش بەگوێرەی دەستكەوتی هەڵبژاردن نابێ و بگرە پارتی كە كابینە پێكدەهێنێت وەك براوەی هەڵبژاردن ، دەبێتە كەمینە، چۆن؟ پارتی لە دوای رووداوەكانی 23ی حوزەیرانی 2015 لە پەرلەمانی كوردستان و بەردەوام هەڕەشەی هەندێ حیزب لە كشانەوە لە حكومەت ، مەترسی لەدەستدانی نیسابی حكومی هەبوو. حكومەت كە 19 وەزارەتە، 50+1ی حكومەت 11 وەزارەتە. هەموو هەوڵی پارتی ئەوەبوو لەم كابینەیەدا نیوە+1 لەگەڵ ئەو هاوپەیمانانە بێت كە قەت پشتی تێناكەن و تووشی موفاجەئە نەبێ! گرەنتی بكات. بەڵام پارتی سەرئەنجام لەپێناو سەقامگیری كوردستان، دەستبەرداری ئەو پلانەی بوو . چونكە یەكێتی و گۆڕان زۆر لە قەبارەی خۆیان و دەستكەوتی هەڵبژاردن زیاتریان پێدراوە . سەرەتای گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت، لەنێو پارتیدا رایەك هەبوو كە دەبێ یەكەم جار لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رێكبكەوین، ئینجا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام نەبوونی مەرجەع و ناوەندی بڕیاردان لەنێو یەكێتیدا و گۆڕانی رۆژانەی هەڵویستیان ، هەروەها گرێدانی چەندین دۆسیەی جیاوازی دیكەی بە پرسی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ، پارتی ناچاركرد پلانەكەی بگۆڕێت و یەكەمجار لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان رێكبكەوێت . رێككەوتنەكە لەگەڵ گۆڕان لە 8/2/2019 واژۆكرا . لە هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك هێزی دووەم دەركەوت و 21 كورسییان بەدستهێنا، داوای شەش وەزارەتییان لە پارتی كرد، گۆڕانیش كە لە هەڵبژاردنەكاندا 12 كورسی بەدەستهێناوە، زۆر گونجاوتر و عاقڵانەتر لە یەكێتی مامەڵەی كرد و هەر زوو پشكی خۆیان مسۆگەركرد و چوار وەزارەتیان بەدەستهێنا . یەكێتی دەڵێن گۆڕان لە مافی خۆی زیاتری پێدراوە و دەبووایە پارتی سێ وەزارەتی بدابووایە گۆڕان و ئێمەش ئەوكات داوای پێنج وەزارەتمان دەكرد، بەڵام كە گۆڕان چوار وەزارەتی هەیە دەبێ ئێمە شەش وەزارەت وەربگرین . ئەگەر لێكدانەوەیەكی ماتماتیكی و ئاسان بكەین، دەردەكەوێت ، یەكێتی و گۆڕان دوو بەرامبەری دەستكەوتی هەڵبژاردن، پۆستیان پێدراوە. لە كۆی 111 كورسی پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر لێكدانەوەیەك بكەین دەردەكەوێت : یەكێتی 21 كورسی هەیە كە دەكاتە 18.9%ی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە 19 وەزارەتی حكومەت، شەش وەزارەتی بردووە كە دەكاتە 31.5%. واتە 12.6% لە قەبارەی خۆی زیاتری بردووە. هەرچی بزووتنەوەی گۆڕانە لە پەرلەمانی كوردستان 12 كورسی هەیە كە دەكاتە 10.8%ی كورسییەكانی پەرلەمان، بەڵام لە حكومەتدا 4 وەزارەتی وەرگرتووە كە دەكاتە 21%ی كابینەی نۆیەم . گۆڕانیش 10.2% زیاتر لە قەبارەی خۆی وەرگرتووە. بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان كە براوەی یەكەمە و 45 كورسی پەرلەمانی كوردستانی هەیە، كە دەكاتە 40.54%ی كورسییەكانی پەرلەمان، لە كۆی ئەو 9 وەزارەتەی ماوە 7 وەزارەتی بەردەكەوێت ، وەزارەتێك بۆ كریستییانەكان و یەكێكیش بو سۆسیالیست، واتە 7 وەزارەت دەكاتە 36.8% لە كابینەی نۆیەم!(ئەوە ئەگەر لەگەڵ كۆمەڵ و ئەوانیدیكە رێكنەكەوێت) . تەنانەت ئەگەر پارتی هەشت وەزارەتیش وەربگرێت دەكاتە 42% ، ئەوەش هێشتا هەر لەو رێژەیە كەمترە كە لە هەڵبژاردندا بەدەستیهێناوە. یەكێتی پێشتر گوتی، دەبێ پارتی حیسابی جوگرافیا و هێز بۆ یەكێتی بكات؟ نەك كورسی پەرلەمانی، بەوشێوەیەش، یەكێتی و گۆڕان لەو سنوورەی پێیدەڵێن (سەوز و نیلی) و ئێستا ملەوەنتر بووە ، 10 وەزارەتیان بەركەوتووە. كەچی سنووری دەسەڵاتی پارتی تەنیا 9 وەزارەتی بۆ ماوەتەوە! ئەگەر یەكێتی بڵێ كاكە خۆ پارتی جگە لە سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیشی بەردەكەوێت . سەرۆكی حكومەت بۆیە پشكی پارتییە، چونكە هێزی یەكە و منەتی كەسی لەسەر نییە، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش پارتی دەیگوت كاكە با لەنیو خەڵكدا بێ و كێ دەیەوێ با خۆی بەربژێر بكات، كە بەوە رازینەبوون، ئێستاش لەنێو پەرلەماندا دەبێ و ئەویش بە هەڵبژاردنە و كێ بیەوێ با خۆی بەرامبەر كاك نێچیرڤان بارزانی بەربژێربكات ، نەك دواتر بڵێن وەڵڵا پارتی دەستی بەسەر هەموو پۆستێكدا گرتووە. رایەك هەیە دەڵێ، كاكە ئەگەر یەكێتی بیەوێ با پارتی تەواوی پشكی خۆیشی لەنێو حكومەتدا بداتە یەكێتی بەس بۆ ئەوەی رێگری لە هەموو هەوڵێك بكات كە بیەوێ لێكترازان قوڵنەبێتەوە و دوو ئیدارەیی دروست نەبێت ، شتێكی نەخوازراوی نزیك لەوەی 16ی ئوكتۆبەر روونەدات! دروستبوونی ئەم وێنەیە لەسەر یەكێتی كە یەكجار زۆر خراپە، بەبێ بنەما نەبووە، ئەو ماوەیە لە گەرمەی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سەركردایەتی ئەو حیزبە، بەردەوام هەڕەشەی دوو ئیدارەییان كردووەو بگرە وەك بە ئێمەیان گوتووە دیراسەتیشیان كردووە كە شیوازی دوو ئیدارییەكە چۆن چۆنی بێت . دروستبوونی ئەو وێنەیە لە سەر حیزبێك كە شەهیدی داوە بۆ كوردستان و ناوەكەشی "یەكێتی" بێ و باسی دوو ئیدارەیی بكات ، قەت لەگەڵ سیاسەتی ئەو شەهیدانەدا نایێتەوە كە لەژێر سایەی یەكێتی و بۆ خاكی كورستان خۆیان بە كوشتداوە. ئینجا سوێندی پەرلەمانتاران و وەزیران و گەورەترەكانیش بەشێوەی یاسایی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی هەرێمی كوردستانە ، ئەوكات ئەوان سوێند بە چ دەخۆن ؟ ئەوەی نوقسانە لەو حیزبە عەقڵە گەورەكەیە كە مام جەلال بوو، كە ئێستاشی لەگەڵدابێ دروستنەبووە، ئینجا ماڵباتی تاڵەبانی چۆن هەڵسوكەوت دەكات ، ئەوە رۆژانی داهاتوو پێماندەڵێت . بەهیوای ئەوەی پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و لەگەڵ هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانیش دوای ئەو هەموو ململانێیە لەسەر پێكهێنانی حكومەت، ململانێیەكی تووند بكەن بۆ دروستكردنی یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكان لە كوردستان و بەغدا لەسەر پرسە ستراتیژییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتێكی باش بۆ ئەو خەڵكەی پێنج ساڵە لە قەیراندا تەحەمموولی هەموو شتێكیان كرد.
عەتا شێخ حەسەن ١/ وتیان لهکۆبونهوهیهکی پۆل بریمهردا کاتیک سهرکرده عیراقیهکانی رادهسپارد بۆ ئهوهی عیراق لهههیمهنهی ئیران رزگار بکریت ، قاسم سلیمانی مهسجیکی بۆ دهنیریت دهلیت دهبیت له عیراقدا ئهمریکاو ئیران بریار لهسهر رهوشی سیاسی بدهن ، ئهگهر نا ئیوه زهرهر دهکهن ، بریمهر تیگهشت که ئیرانیهکان ئاگاداری تهواوی کوبونهوهکهن . بۆیه لهو کاتهوه ئیرانیهکان کاریگهریان لهسهر ئارسته کردنی سیاسهت لهعیرقدا ههیه . ٢/ لهو رۆژانهش بیستم ئیرانیهکان مۆبیلی ناتهنیاهۆو ژنهکهی و کورهکهیان هاک کردوه ، ئاخر زۆر گرنگه ئیرانیهکان بتوانن بچنه گیرفانی ناتنیاهۆو جانتای ژنهکهیهوه ، من دلنیام ئیستا ئیرانیهکان ههندیک نامهی شخصی ناتنیاهۆو ژنهکهیان لهبهردهسته ، ئاخر جاری واههیه روئهسا هینده مهشغولن سۆزی ژنهکانیان بهنامهیهک بهسهر دهکهنهوه ، ( خۆ پیتان سهیر نهبیت ئهو ئهفسهره ئیشکگرهی بهچاوی خهوالوو لهکاتی خهفارهتدا ویستی نامهیهک بۆ ژنهکهی بنیریت ، تیایدا نوسیبووی خۆزگه ئیستا لهباوهشمدا دهبوویت ، بهلام ئهسهف بهههله بۆ سهرههنگهکهی کلیک کرد ) ، رهنگه ئهم هاک کردنه سودیکی گهورهی به ئهمنی قهومی ئیرانیهکان و به سیستمی زانیاری ئهو وولاته گهیاندبیت ، دیاره دونیای تهکنهلۆژیا وایه ویکیلیکس بهلگهنامهی سعودیهکان و زۆری وولاتانی رۆژههلاتی ناوینیان گرت . ٣/ ئاخر وهره شێخت بمینی لهم عهسری تهکنیکهدا ، لهناو گهمهو خهرقی ئهلکترونیدا ، تازه باتازه کاکی نوینهری گهلی ئیمه کهنگرو ماست بهدیاری بۆ مهزههبچیهکانی بهغداد دهبات و ، قسهش لهسهر رهوشی سیاسی و پیکهینانی حکومهتی ههریم دهکات ، ( ئهگهر پارتی بهمهرجهکانمان رازی نهبیت بژاردهی ترمان دهبیت ) . وهک نهزانین دهست بهگوول جهندی کهنگرو ماست بهدیاری بردووه . بهزوبانی شار کوری باشه لهسهر وهزنی نهفت بهخوراک ، بهتهمایه برینی مووچهی ههریم بهرامبهر کهنگرو ماست پهیرهو بکات
دانا مەنمی باوەڕ ناكەم هیچ شتێك بەقەد ناپاكیكردن وهەڵگەڕانەوە و جاشایهتی، لەگەڵ و نیشتمان هێندە ترسناك و مەترسی داربێ، ئێمەی كورد هەر لەگەڵ مێژووی ئەو دژایەتیكردنە، لەلایەن دوژمنە زۆردارەكانی ناوەوە ودەرەوە، دەرهەق بەمیڵەتە چەوساوەكەی كورد دەكرا، لە بیر و ئەندێشەی جاهیلی ودۆزی نەزانی و ناتەباییدا، ئاسۆی ژینمان دەبینی وساویلكانە بۆدوژمنە سەر سەختەكانی دژ، بەخۆمان وخاك ونەتەوەكەمان بەداخەوە، بەوێنەی ئەمان دەبووینە ناحەز و دژ بەیەكتر، لەڕووبەڕووبوونەوەیەكی دژواردا خۆمان دەبینیەوە و بۆ سەركەوتنی داگیركەرە ڕەگەز پەرستە شۆڤێنییەكان چەپڵەمان بۆ دەكوتان و بەدڵ و بەگیان بەرگریمان لێدەكردن و خوێنمان بۆ دەڕێشتن. فكریش وەك هەر شتێكی دی كە دەیبنین و هەستی پێدەكەین ڕەها نییە، فكریش چەكێكە و لە دەستی ئینسانە، مرۆڤ خۆی ئاڕاستەكەی دیاری دەكات، وەك چۆن هەموو شتێك بەو چەشنە بەكاردەبات كە خۆی دەیەوێت، دەتوانێت ئاواش فكر،خۆنەویستانە یان خۆپەرستانە، دەكارببات. فكر ئەو ساتە گەش و جوانە كە جغزی خود دەبڕێت و بۆ هەمووان تیشك داوێژێت، ئاخر هەر لەبەر ئەو تیشكاراییەشە بە مرۆڤانێك دەگوترێت ڕۆشنفكر یان ڕووناكبیر، چون بەو فكرە، وەك مەشخەڵ ڕێی خەڵكی ڕۆشن دەكەنەوە. بەڵام ئەدی ئەگەر بابای خاوەن بیر، كەسێكی خودپەرستی دەروونپەستی دەمارگیر بێت، ئەو كاتە پێیدەڵێن تاریكبیر، چون هزری ئەو رۆشنایی نابەخشێت، مەودای بیركردنەوەی تەسكە و لە جغزی خود و ئەو ئەڵقە بچووكانەی بە دەوری خۆیدا كێشاونی تێناپەڕێت، یانی بازنەی بیركردنەوەی تەسكە و مەوداكەی كورت و بەرتەنگە. كەواتە ئەو كاتە فكر جوانە كە له خزمهتی ئینسان و ژیاندۆست بێت، ڕۆشنایی بێت بۆ ژیانی مرۆڤەكان، ئەو چەشنە فكرەش هەر لە مێشكی كەسانێك پڕشنگ دەدات كە ئازاد بن و كۆیلە ی هیچ كەسێك نهبن، ئەدی ئەگەر مرۆڤ كرا بە كۆیلە یان خۆی خۆی كرد بە كۆیلەی هزری ئەوانی دی، ئەوسا ئەو جاشفكرەی لێ بەرهەمدێت كە تاریك و تەنگبینە. جاشفكر كەسێكە كە خاوەنی بیر و ڕامانی خۆیانە و خۆماڵییانە نییە لە ژیاندا، بەجێی ئەوە كۆیلەی فكری دوژمنانی خاك و نەتەوەكەی خۆیەتی، كە ئەو دوژمنانە چاوی هزریان كوێرە و لە هەرچی مۆڕاڵیتی و واتایەك بۆ مرۆڤایەتی داشۆراون. بۆ درێژەدان بە داگیركاریی ئەم وڵاتەش، هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دان لە نەستی خەڵكەكەیدا ڕازیبوون بە قەدەری كۆیلایەتی بسەپێنن. بێگومان بۆ ئەمە فرەڕێگا دەگرنە بەر، گەوجكردن و چەواشە و پاشانیش زەبروزەنگ ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، كۆیلەفكرانیش شوێنپێی هزری ئەوان دەلێسنەوە و فكرێك پەرەپێدەدەن كە درێژە بە چیڕۆكی ستەم و داگیركاری بدات. جاشایەتی لە فكر بێت یان لە پیادەكردن، خۆنەبوونە، كۆیلەبوونە، خۆ سڕینەوەیە، هێڵێكی ڕاست و چەپ هێنانە بەسەر شكۆی ئینسانانەی خود. جاشی چەك بە دەست وەكو ئەوە دێتە بەرچاوم بە جێی ئەوەی لوولەی تفەنگەكەی كردبێتە دوژمنی خۆی و هاوخوێن و هاوخاكەكانی، كردوێتییە سنگی خۆی و هەر گاە فەرمانیان پێدا، دەبێت خۆی بكوژێت، ڕەنگە پتر بە پاڵنەری بەرژەوەندی ئەو كارە بكات، بۆ نموونە بۆ چەند پوولێكی قەڵب، بۆ دانەبڕان و پەراوێزنەخران لە خێڵ و هۆز، بۆ خۆ دەربازكردن لە ئاریشە كۆمەڵایەتییەكان و تد. جاشفكر لەو كەسەش كۆڵەوارترە، چونكە جاش خۆی دەزانێت كە جاشە و بۆچیش بووەتە جاش، بەڵام جاشفكر جگە لە خۆی نە كەس دەبینێت و نە كەس دەخوێنێتەوە، خۆی لێ ونبووە، پێنازانێ خزمەتی دوژمنی خۆی دەكات، هێندەش بایی بووە ئیدی چاوەنۆریی ئەوەی لێناكرێت تۆبەیەكی بە هەق بكات و بێتەوە ڕیزی میڵەتە ستەمدیدە و بەشخوراوەكەی. كەسی جاشفكر ڕەنگە وەك من و تۆ بپۆشێت بەڵام لە ناخەوە كورد نییە، با هەر بە كوردیش گفتوگۆ بكات و بدوێت، سەد خۆزگە بە غەیرە كوردێكی ئینساندۆست كە پەیڤێكی كوردی نازانێت.
ئارام سەعید مەسەلەی گرنگ و لەسەر وەستان ئەوەیە ئێستا ئۆپۆزیسیۆن بەم وەزعەی ئێستا دەیەوێت چی بکات؟ لە کاتیکدا ئاشکرایە کە دەسەڵاتی کوردی بەرگری دەکات لە مانەوەی وەزعی ئێستا وەک خۆی. بۆیە گرنگە بزانین ئۆپۆزیسیۆن کەی دەتوانیت کاریگەر بێت و چۆن دەتوانێت؟ لە رابردودا لەچەند نوسینێکدا ئاماژەمان بەوە کردوە کە ئۆپۆزیسیۆن دەبێت بەدیلی دەسەڵات بێت، واتە پرۆژەیەکی تەواو جیاواز و هەمەلایەنەی هەبێت بۆ جێگرتنەوەی ئەو سیستمەی کە ئێستا هەیە ئەو کات دەتوانێت باسی ئەوەبکات کە ئۆپۆزیسیۆنی راستەقینەیە و دەبێتە مەترسی گەورە لەسەر دەسەڵات، دەبێت لە هەناوی خۆیدا هەڵگری ئەو جیاوازیە بێت لە دەسەڵاتی حوكمڕان ، لە پرۆسەی بڕیاردان و هەڵوێست و هەڵسوكەوتیدا نمونەی بەهای باڵا و ئازادی بێت واتە خۆی نمونەیەک پێشکەش بکات کە هەڵگری ئەو جیاوازیە بنەرەتیە بێت، نەک وەک ئەوانی تر کە شۆرشیان كرد ودوای راپەرین دەوروتەسلیمیان كرد لە هێزێكەوە بۆ هێزێكی تر بەومانایەی گۆرانکاریان لە سیستم نەکرد. ئەوانەی دێنەوە سەر حوكم گۆڕانكاری گەورە ناكەن بەڵكو بەهەمان شێوە تاكڕەویی بەرهەم دێننەوە ئەگەر خۆیان هەڵگری ئەو بنەمایانە نەبن. ئەمەش بەو مانایە دیت کە کۆی سیستم بگۆڕێت و لەجێی ئەوەی هەیە سیستمێک دابنرێت کە جێگەی دەسەلاتی تاکڕەویی و بنەماڵەیی تیدا نەبێتەوە. ئەگەر سەرنج بدەین شۆرشی میسر بەو هەمو قوربانیی و تێکۆشانە، ئەو هەموو خۆپیشاندانی ملێۆنیە حوسنی موبارەکی گۆڕییەوە بە عەبدولفەتاح سیسی، کە لەهەندێ روەوە سیسی لە ستەمکاری هیچی وای کەمتر نیە لە موبارەک. کەواتە لە کوردستاندا ئێمە چاوەروانی چین؟ نوخبەیەکی سیاسی بگۆڕینەوە بە نوخبەیەکی تری سیاسی وەک میسر، یان بنەماڵەیەک لەسەر کار لابەین و بنەماڵەیەکی تر دابنێین؟ یان وێرانەیەک دروستکەین وەک لیبیا؟ یان شەری ناوخۆ و ویرانکاری سوریا (ئەمە بەدەر لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنەکان لە رۆژئاوا کە تەنها هێز بوو سیستمی بەدیلی هەبوو توانی ئەزمونێکی جیاواز پێشکەش بکات). ئەزمونەکانی رابردوو پێمان دەڵێت راپەرین ئەمڕۆی بەرهەم هێنا، واتە نەیتوانی سیستمیک دابمەزرینیت وەک ئەوەی وڵاتانی خۆرئاوا کردیان، یان وەک هەندێک نمونەی گرنگی وەک ئاسیا، لەوانە ژاپۆن و کۆریای باشور، چونکە ئەوەی لە بەریتانیا و ئەمریكا و ژاپۆن و بەرازیل ڕویدا، گۆڕانیی سیاسی بنەرەتیی بوو بە شێوەیەك كۆمەڵگەی گۆڕی لە هەژارەوە بۆ خۆشگوزەران واتە ئەرکی ئۆپۆزیسیۆن گۆڕینی دەموچاوەکان نیە بە دەموچاوی تر، یان بنەماڵەیەک بە یەکیکی تر، بەڵکو دەبێت دامەزرێنەری سیستمێک بێت کە رێگە نەدات بە سەرهەڵدانەوەی ستەمکاری بەشێوەیەك دامەزراوەی سیاسی لەلایەن كەمینەیەكەوە كۆنترۆڵ نەكرێت.
كاردۆ محەمەد گۆڕان ؛وەک ڕەوتێکی سیاسی و مۆدێلێکی جیاوزی کارکردن سیاسی و ڕێکخراوەیی بە تێڕوانین و ڕێبازێکی نوێ هاتە مەیدان، لە ڕەوتی کارکردنی دا لە پێناوی گەیشتن بە ئامانجەکانی، ڕووبەڕووی گەلێک ئاستەنگ و لەمپەر بۆتەوە. مێژووش سەلماندوویەتی و پێماندەڵێت، بزووتنەوەی سیاسی لە ڕەوتی خەباتکردنی دا لە پێناوی چاکسازی و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا ناتوانێت بۆ جێبەجێکردنی کارنامە و گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی بە ڕاستەڕێیەکی ڕاست و هەمان تاکتیک بڕوات. هەروەک چۆن لە کاتی سەرکەوتن بەسەر چیادا ،نابێت قەدبڕ سەرکەویت، بەڵکو دەبێت بە ڕێچکە و گەوە گەوە بۆی بڕۆیت. گۆڕان لە ناوچەیەکی جوگرافی ئاڵۆز و لە ناو کلتورێکی تایبەت ولە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا سیاسەت دەکات، سەرەڕای گەشەکردن و پاشەکشێکردن و هەڵە و هەڵوێستە پۆزەتیف و پڕ سەروەرییەکانی، شوناس و پێگەی خۆی پاراستووە ،تا ئێستاش لە ململانێیەکی سەختدایە و ڕوناکی مۆمەکەی جێگەی ئومێدی بەشێکی زۆری ئەو چین و توێژەکانی کوردستانە کە بەرژەوەندی خۆیان لە بەرنامە و کارنامەکەیدا دەبیننەوە، بێگومان ،ئەمەش بێ گرێ و گرفت نییە . گۆڕان، وەک هێزێکی جیاواز لە خودی خۆیدا لە مەنەلۆگ و لەگەڵ ئەوانی تریش لە دیالۆگدایە بۆ گەیشتن بە کۆڕا و بڕیاری دروست ،لە بابەت پرسە هەستیار و چارەنووس سازەکان دا، ئەمەش بە بیرکردەوە و هەڵسەنگاندنی دروست و زانستی ، لەگەڵ هەڵسوڕاو و پەرۆشانی چاکسازی گۆڕانکاری لە سەرجەم جومگە و ئۆرگانەکانی گۆڕاندا دەبێت، هەنگاونان بۆ چوونە دەسەڵات هاوبەشبوون یان مانەوە بە ئۆپۆزسیۆن، بە پابەندبوون بەو بنەمایانەی گۆڕانی بۆ دروستکراوە و لەسەری دامەزراوە، بەکار و هزری هاوبەشی هەڵسوڕاو لایەنگرانی خۆی و بە دامەزراوەییکردنی خۆی نەبێت. ناتوانێت جێگەی ئومێدی هەمووان بێت . بەردەوامی لە نوێگەری و تازەکردنەوە و پابەندبوون بەو بڕیارانەی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی داویەتی کە دەبێت لە کۆنگرەدا دەستوری گۆڕان مشتوماڵ بکرێتەوەو لە کەشێکی لەبار و دیموکراسیدا نوێنەرانی هەڵبژێرێتەوە و ئۆرگانەکانی تازە بکاتەوە، ئەمەشیان ئەو داواکاری و ڕێگە ڕاستەیە بۆ ئەوانەی لە خەمی گشتی و گۆڕاندان، هیچ پاساوێکیش ڕەوایەتی نادات بە دواخستنی پرۆسەی تازەکردنەوە و یەکخستنی تواناکان و جێبەجێکردنی دەستورێک کە بە حزوری رەوانشاد نەوشیروان موستەفا کۆڕای لەسەر بووە، چونکە زۆر جار ڕۆژهەڵاتییەکان لە ترسی نەیاری دەرەکی داینەمۆی گۆڕانکاری ناوەکیان پەکخستووە، بێگومان ئەو کاتە زەفەریان پێبراوە ،لە وشککردنی ڕەگەکانی گەشەکردنیان و سیسبوون و وەرینی گەڵا و گۆڵیان، بۆیە دەبێت بزووتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان لەوە بە ئاگاتر و وشیارتربن کە ئەزموونی هێزە سونەتی و شکستخواردووەکان دووبارە بکەنەوە، دەبێت ئەمە خەمی گشتی و خەمی گۆڕانخوازان بێت.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی لەم ڕۆژانەدا گرتە ڤیدیۆیەکم دی لە فەیسبوک کە دکتۆرێکی میسری بە ناوی دکتۆر نەبیل فاروق سیمیناری دەدا لە سەر بڕیارەکەی ترەمپ کە شەرعییەتی داگیرکردنی بەرزایەکانی جۆلان لە لایەن ئیسرائیلەوە. دکتۆر نەبیل دەڵێ حافز ئەسەد جۆلانی فرۆشت بە ئیسرائیل بۆئەوەی خۆی ڕزگار بکات لە ئاژەوەی مشاکیلی کوردەکان چونکە جۆلان کورد نشینە. ھەتا ئێرە قسەکانی دکتۆر نەبیل تەواو دەبێت. بۆئەوەی بیسەلمێنم کەئەمە ڕاستە چەند بەڵگەیەک دەخەمە ڕوو. بەڵگەی یەکەم: لەیەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەی کەلەساڵی ١٩٩٨ دا لە ھۆڵی شارەوانی ئەمستردام لە ھۆڵەندا بەسترا، گەلێک کەسانی ناوداری کورد جیھانی بەشداربوون لەوانە وەلید جومبولات کەکەسی یەکەمی " دروزەکانە" کە وتارێکیدا وتی من کوردم بەڵام فەرھەنگی پەروەدەم عەرەبیە وە بەرزایەکانی جۆلاندیش مەرکەزی دروزەکانە مانای وایە ئەگەر سەرۆکی دروزەکان کورد بێت کەواتە دروزەکانیش ھەموو کوردن. بەڵگەی دووەم: لەدوای بەیانی یانزەی ئازار شاندیکی لوبنانی بە سەرۆکایەتی کمال جومبولات ھاتن بۆ کوردستان بۆ پیرۆزبایی یانزەی ئازار. کمال جومبولات لە کۆببونەوەکانی لەگەڵ بارزانی دا باسی ئەوەی کرد بوو کە ئێمە کوردین وە عەشیرەتی جان پۆلادی کوردەکانی ناوچەی ھەکاری ئەم جان بۆلاتەکانی خۆی ھاتونەتە حەلەب و ناوچەی شەھباوە وە ئەمارەتێکیان پێکھێناوە حکومی ئەوناوچانەیان کردووە ھەتا چیاکانی لوبنان. " وە عەگیدە و باوەڕی دروزەکان زۆر لە عەگیدە و باوەڕی یەزیدیەکانەوە نزیکن." بەڵگەی سیێھەم: لەساڵی ١٩٨١ دا شاندێک چوین بۆ لوبنان ھە دێک کەسایەتیمان بینی لەوابە خوالێخۆشبوو یاسر عرەفات لە بەیروت. شاندەکە منیان بە ناساند بە یاسر عرەفات " وتی کوردە دروزەکانی جۆلاند لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراو. وە ھەروەھا سەردانی جەمیل مەحۆ مان کرد بە بۆنەی پرسەی محمد ی کوڕیەوە کە تازە موخابەراتی سوری لە بەیروت تیرۆریان کردبوو . جەمیل مەحۆ وتی ڕژێمی سوریا لەوانەیە کوردەکانی جۆلاند لە کوردایەتی دوور بخەنەوە بەڵام ناتوانێت ئێمەی کورد لە لوبنان لە کوردایەتی دور بخاتەوە. ئەمە چەند بەڵگە و زانیاریەک بوو کەلەسەر کورد بوونی دروزەکان و کوردەکانی جۆلاند بە پێویستم زانی بیخەمە بەرچاوی خۆێنەران. وەمەبەستم لە نوسینی ئەم چەند وشەیە ئەوە نییە کە پشتگیری بڕیارەکەی ترەمپ ببم یان دژی بوەستم. تەنھا مەبەستم ڕاستکردنەوەی قسەکانی دکتۆرە میسریەکە چونکە ھەندێ کۆمێنتی سەیرو سەمەرەیان لەسەر نووسی بوو.
کەمال چۆمانی لەناو سیستەمی گەندەڵدا، هیچ لەوە ئاسانتر نییە کە پۆست و پارە ببەیتەوە، بەتایبەت کە کەسێک بی بانگەشەی ریفۆرم و گۆڕانکاریی بکەیت و دەستەڵاتدارێتیی بە هەڕەشەت بزانێت، جا بەپێی قەبارەی هەڕەشەکە و کاریگەرییت دەتوانیت بەرژەوەندییە خودییەکانت مسۆگەر بکەیت. بۆیە، براوە ئەوە نییە کە پۆست و پارەی زیاتر دەباتەوە، ئەوانەشی تێگەیشتنیان بۆ بردنەوە لە سیاسەت و حوکمڕانیی و حیزبایەتییدا لەو چوارچێوەیە دەخولێتەوە، کەسانی بەرژەوەندخواز و خۆپەرستن و سیاسەت وەک پڕۆسەیەک بۆ بەدەستهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە خودییەکان دەبینن و دەکەن نەک بەرژەوەندییە گشتیی و نیشتیمانیی و جڤاکییەکان. پارتیی و یەکێتیی لەو چوارچێوەیەدا هەمیشە براوەن. یاریی یەکێتیی و پارتیی لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦شەوە کۆتایی هاتوە. ئەو دو هێزە رێککەوتون کە چۆن پۆستەکان و سەرچاوەکان و بازاڕ دابەشبکەن. هەر چەند ساڵێک جارێک دوای ئەوەی رۆڵی هێزەکان کەمێک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، یارییەکی ناشیرین دەکەن لەڕێی میدیا دەمشڕ و سێبەر و هەندێک بەیاننامە و لێدوانی ئاگرینی و خەڵکی خۆیان وا لێ دەکەن وەک بڵێی هەڕەشەیەکی وجودیی لەسەر خۆیان و کوردستانە تا بتوانن جارێکی تر پۆست و سەرچاوەکان و بازاڕ دابەشبەکەنەوە. ئێستا کە باڵانسی هێز کەمێک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتوە، ئەو یارییە دەستیپێکردوە و ماوەیەکی تر کۆتایی پێ دێت. لەناو ئەو زەلکاوە پیسەی هەرێمی کوردستاندا سیاسەتکردن و کارکردن ئاسان نییە. هەر بۆیە تەنانەت کاتێک کەسێکی بەڕێزی وەک کۆچەر بیرکار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە زانکۆی سەلاحەدین دکتۆرای فەخریی پێدەبەخشرێت و لەلایەن بەرپرسانی حکومەت و هەرێم و حیزبەکانەوە پێشوازیی لێ دەکرێت، زۆر خەڵک رەخنەی لێ دەگرن چونکە دەترسن بکەوێتە ناو گەمە گڵاوەکانی ئەو دو هێزەوە چونکە کەم وا هەیە کەسێکی باش لێیان نزیک بوبێتەوە و دواتر خراپ نەبوبێت. بۆیە؛ بردنەوەی راستیی ئەوەیە لەناو ئەو زەلکاوەدا تەنها ئەوەیە خۆت و دونیابینییت نەدۆڕێنیت. هەر نزیکبونەوەیەکیشت لەو دو هێز و حکومەتە، نابێت لەسەر حیسابی خەڵک و بیروڕاکانت بێت، هەر سازشێکی جدیی کۆتایی خۆتە. ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت. شەڕی پۆست و دەستەڵاتدارێتیی و دابەشکردنەوەی بازاڕ و سەرچاوەکانە. بۆ من کەسیان براوە نین. هەمویان دۆڕاون. ئەو دۆڕانەش تەنها یەکێکی ترە لە کۆی هەمو دۆڕانەکانی ٢٨ ساڵی رابردو. بردنەوە لە دیدی خەڵکەوە ئەوەیە پێکهێنانی کابینەی نوێ ببێتە هۆی خۆشگوزەرانیی و حوکمڕانیی چاک و دیموکراتیک، کە بەداخەوە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەکە ئەوە نیشاندەدات کە کابینەی خزمەتگوزاریی باش و حوکمڕانیی چاک و دیموکراتیک نییە.
پەیڕەو ئەنوەر/ توێژەر دەستپێک ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە سەرتاسەری تورکیادا بەڕێوە دەچێت و ئەم هەڵبژاردنەیش بە یەکێک لە هەڵبژاردنە هەرە چارەنووسسازەکان دادەنرێت لەو وڵاتەدا، بەتایبەت بۆ پێگە و داهاتووی حزبی داد و گەشەپێدان و خودی ئەردۆغان. بەشێک لە چاودێران و شارەزایانیش بە جۆرێک لە ڕاپرسی و هەڵبژاردنێکی گرنگ و هەستیار لە تورکیادا دای دەنێن. حزبی فەرمانڕەوای وڵات "داد و گەشەپێدان/ئاک پارتی" لەگەڵ حزبی نەتەوەپەرستی تورکیا "مەهەپە"، هاوپەیمانێتییهكیان پێک هێناوە لەژێر ناوی "جەماوەر" و وەک بەرەیەک دەردەکەون و بانگەشەکانیان بەڕێوە دەبەن. لە بەرامبەردا حزبی دیموکراسیی گەلان "هەدەپە" لەگەڵ چەند حزب و لایەنێکی تری کوردی هاوپەیمانێتییهكیان پێک هێناوە و وەک بەرەیەک ڕکابەری هاوپەیمانیی "جەماوەر" دەکەن. جگە لەم دوو بەرەیە کۆمەڵێک حزبی تری وەک حزبی سەعادەت، حزبی چاکە، حزبی نیشتمان، حزبی یەکێتیی گەورە، حزبی چەپی تورکیا، حزبی دیموکراتی چەپ، حزبی دیموکراتی سەربەخۆ و... بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا دەکەن. ئەم هەڵبژاردنە هەشتەمین هەڵبژاردنە لە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠١٤وە و بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، (٥٧٧٨٠٤٦١) (پەنجا و حەوت ملیۆن و حەوسەد و هەشتا هەزار و چوارسەد و شەست و یەک) هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە و، هەروەها بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە بەسەرکەوتوویی، (٧١٥١٩٤) سندووقی دەنگدان ئامادە کراوە. ئاک پارتی و ئەردۆغان؛ تاقیکردنەوەیەکی سەخت ئەردۆغان و حزبی داد و گەشەپێدان هەموو هەوڵ و هێزێکیان خستۆتە گەڕ تاوەکوو بتوانن پارێزگاری لە پێگە و دەسەڵات و قوڕساییی حزبەکە و ڕێژەی دەنگدەرانیان بکەن و بۆ ماوەیەکی تر لە دەسەڵات و حوکمڕانیدا بمێننەوە، بەڵام پڕۆسەکە وا ئاسان نییە و ئاک پارتی لە دوای ١٧ ساڵ حوکمڕانی و دەسەڵات، پێگە و قوڕسایییهكهی بەرەو لاوازبوون و لێژی دەچێت؛ ئەمەیش بە هۆی کۆمەڵێک فاکتەری ناوخۆیی و دەرەکییەوە. لە ڕاستیدا تورکیای ئێستا بە هۆی کۆمەڵێک سیاسەتی هەڵە و سەرکێشیی ئەردۆغانەوە، ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشە و مەترسیی ناوخۆیی و دەرەکی بۆتەوە. بە شێوەیەکی گشتی ئاک پارتی لە بنەما و ستراتیژ و هێڵە گشتییەکانی خۆی لای داوە و لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی دوور کەوتۆتەوە، بەتایبەت لە پرسەکانی وەک پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد، کارکردن بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا، باشترکردنی دۆخی ئابووری و لەناویشیدا چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی بەهای لیرەی تورکی و ڕێزگرتن لە ئازادییە گشتییەکان و مافە مەدەنییەکان و درێژەدان بە بنەما تیۆری و سیاسییەکانی "ئەحمەد داودئۆغلۆ" کە پێداگریی لەسەر سفڕکردنەوەی کێشەکانی تورکیا لەگەڵ هێزە هەرێمی و ئەکتەرە ناوخۆیییەکانی دەکرد و، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە تورکیا دەبێتەوە بە هێزێکی هەرێمیی کاریگەر و ڕۆڵێکی یەکجار گەورەیش لە سیستهمی هەرێمیی ناوچەکە دەگێڕێت و، دەبێت بە هاوبەشێکی سەرەکیی ڕۆژاوا و، ههروهها یەکێتیی ئەوروپا. ئەردۆغان دوای سێ خول لە سەرۆکوەزیرانی و لە ئێستایشدا وەک سەرۆککۆمار هەوڵێکی زۆر دەدات تاوەکوو پێگە جەماوەرییەکەی لەدەست نەدات، بەڵام بە هۆی سیاسەتە هەڵە و سەرکێشییەکانییەوە زۆر ئەستەمە بتوانێت پارێزگاری لە پێگە و دەسەڵاتەکەی بکات، بەتایبەت دوای کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٦ و گرتن و ڕاوەدوونانی ئەندامانی بزووتنەوەکەی "فەتحوڵڵا گولەن"ی کۆنە هاوخەبات و هاوسەنگەری و، داخستنی دەرسخانەکانیان و تێکچوونی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد و زیندانیکردنی هاوسەرۆک و سەرکردەکانی و، دوورخستنەوەی هاوڕێ و بەشێک لە سەرکردەکانی ناو ئاک پارتی، هاوشێوەی "ئەحمەد داودئۆغلۆ، عەبدوڵڵا گویڵ و عەلی بابا جان" و هتد. سەرەڕای هەموو ئەمانەیش سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە دوای دروستبوونی داعشەوە سیاسەتێکی شەڕانگێزانە و دەستدرێژیکەرانە بووە، بەتایبەت دەستوەردانەکانی لە سووریا و داگیرکردنی کۆبانێ و عەفرین و هەڕەشەی هێرشکردن بۆ سەر شنگال و قەندیل و ململانێکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چوونە پاڵ بلۆکی ڕووسیا-چین-ئێران و پرسی کڕینی مووشەکی S400 لە ڕووسیا کە ئەمریکای بەتەواوی نیگەران کردووە و بەمەیش پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەباتە ئاستێکی خراپەوە، تەنانەت چاوەڕێی سزای ئابووریی نوێ دەکرێت لە لایەن ئەمریکاوە و بۆ سەر تورکیا؛ سەرەڕای خراپبوونی ڕۆژ دوای ڕۆژی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خودی یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا. هەموو ئەو ڕووداو و هەڵە سیاسی و ستراتیژییانەی ئەردۆغان، کۆمەڵگەی تورکی بەگشتی و دەنگدەرانی ئاک پارتی بەتایبەتی ماندوو و بێزار کردووە، بەتایبەت خراپبوونی دۆخی ئابووری و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و ڕێژەی بێکاری کە لە کۆتاییی ساڵی ڕابردوودا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک کە لە ٩ ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە و؛ ئەمەیش دەرفەتی بەهێزبوون و مانەوەی ئەردۆغان و ئاک پارتیی لە تورکیادا زۆر لاواز کردووە. لە لایەکی ترەوە ئەردۆغان ڕای گەیاندووە کە ئەم هەڵبژاردنە ئەوەندە گرنگ و چارەنووسسازە و، وەک مان و نەمانی ئەو و ئاک پارتییە. بەپێی ئەنجامی چەند ڕاپرسییەکیش "هاوپەیمانیی جەماوەر" (کە ئاک پارتی و مەهەپە لەخۆدەگرێت) ناتوانن ڕێژەی زیاتر لە %٥٠ی دەنگەکان بۆ خۆیان ببەن. ئەمەیش شکستێکی گەورەیە بۆ ئاک پارتی لە دوای ١٧ ساڵ لە حوکمڕانیدا؛ بەڵام پێدەچێت "مەهەپە" بە هۆی سیاسەت و گوتارە نەتەوەپەرست و ڕادیکاڵەکانی و دژایەتیکردنی کوردەوە سوودمەند بێت و بەشێک لە دەنگەکانی لایەنەکانی تر بۆ خۆی ببات. دەرفەت و هەڕەشەکانی بەردەم هەدەپە هەدەپە سەرەڕای دەستگیرکردنی هاوسەرۆک و بەشێک لە سەرکردە و ئەندامەکانی لە لایەن دەسەڵاتەوە، لە چالاکی و بانگەشەی حزبەکەی بەردەوامە و دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەدا کار لەسەر خاڵی لاوازی دەسەڵات و کەموکوڕی و گوتارە خراپەکانی ئاک پارتی و ئەردۆغان بکات؛ بەتایبەت بەشێک لە گوتاری ئەم دوایییەی ئەردۆغان لە هەڵمەتەکانیدا کە زیاتر نکۆڵیی لە ڕەتکردنەوەی کوردبوون و ناسنامەی کورد دەکرد لە تورکیادا. لە لایەکی ترەوە هەدەپە دەیەوێت وەک هێزێکی فرەنەتەوە و سەروونەتەوەیی، پەیام و بونیادی سیاسیی خۆی ئاڕاستە بکات و گرووپەکانی تری وەک عەلەوی، عەرەب، چەرکەس و لاز لە حزبەکەیدا جێ بکاتەوە و بەهاوبەشی بەشداری لە هەڵبژاردن و پڕۆسەی سیاسی لە تورکیادا بکەن. لەگەڵ هەموو ئەمانەیشدا هەدەپە وەک هێزێکی کوردی، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەست و هەڕەشە و دەرفەت دەبێتەوە لەوانە: حزبی دەسەڵات خاوەن سەرچاوە و سەرمایەیهکی ماددی و مەعنەویی زۆرە و زیاتر دەتوانێت دامەزراوە سیاسی و یاسایییەکانی وڵات کۆنتڕۆڵ بکات و لە بەرژەوەندیی خۆیدا بەکاری بهێنێت و لە ناوچە کوردییەکانیش کوردەکان بۆ لای خۆی ڕاكێش بكات و بەشێک لە دەنگەکانی بۆ خۆی ببات و، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گواستنەوەی وێستگەکانی دەنگدان و دانانی سوپا و سەرباز لە بنکەکانی دەنگدان و سەرپەرشتیکردنی سندووقەکان و ئاڵوگۆڕکردنی شوێنی دەنگدەر و هەوڵدان بۆ ساختەکاری و دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و...؛ ئەمانە بەربەستی گەورەن لە بەردەم هەدەپە. لە پاڵ ئەم هەڕەشانەی بەردەم هەدەپەیشدا چەند دەرفەتێکیش هەیە، دەکرێت سوودێکی بۆ ئەو حزبە هەبێت، گرنگترینیان: هاوپەیمانیی هەدەپەیە لەگەڵ حەوت حزبی تری کوردی و خۆڕێکخستنەوەیانە تاوەکوو زۆرترین دەنگ بۆ خۆیان ڕابکێشن. تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان حزبی گەلی کۆماری/جەهەپە و حزبی داد و گەشەپێدان، دەکرێت دەرفەتێک بێت تاوەکوو هەدەپە سوودی لێ ببینێت و لەم نێوەندەیشدا بەشێک لە دەنگەکانی ئەم دوو حزبە بۆ خۆی ببات، ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر کەمیش بێت. پاڵپشتیکردنی یەکێتیی ئەوروپا و بەشێک لە ناوەندە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی ئەوروپا بۆ هەدەپە، دووبارە پاڵپشتییەکی مەعنەوی دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ئەم حزبە و باشتر بەڕێوەبردنی ململانێ و کێبڕکێکانی لەگەڵ حزبی دەسەڵاتداردا. کۆبەند ئاک پارتی و ئەردۆغان هەر دەرەنجام و سەرکەوتن و شکستێک لەو هەڵبژاردنەدا بەدەست بهێنن، دواجار لە ڕووی سیاسەتی دەرەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و قەیران دەبێتەوە، بەتایبەت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، چونکە گۆڕانی دۆخی ناوخۆی تورکیا، گۆڕانێکی گەورە لە دید و تێڕوانینی ئەردۆغاندا بۆ گۆڕینی هەڵوێستەکانی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا دروست ناکات. لە ئێستادا پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا بە هۆی کڕینی مووشەکی S400 لە ڕووسیاوە بەرەو خراپی دەچێت، سەرەڕای ناکۆکییان لەسەر پرسی سووریا و کورد لە سووریادا و، بەمەیش چاوەڕوان دەکرێت ئابووریی تورکیا بەرەو داڕمانی زیاتر و لاوازبوونی زیاتر بچێت و لەم هەڵبژاردنەیشدا دەنگدەر هێندەی تر بێئومێد و بێهیواتر بێت و پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی، چیتر بەلاوە ئەوەندە پڕۆسەیەکی گرنگ و مانادار نەبێت.
عەبدوڵا ئەحمەد چوار فراکسێۆنی بەهێز یەکێتی،نەوەی نوێ،کۆمەڵ،یەکگرتوو،نەچونە ژێرباری کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و واژۆیان لەسەر کۆبونەوەکە نەکردووە،هەرچوار فراکسیۆنەکە نوێنەرایەتی چل کورسی پەرلەمانی دەکەن،سەرۆکایەتی هەرێم بابەتێکی هەروا سادە نیە کە بەگۆڕان وپارتی و کۆتاکان بتوانن تێیپەڕێنن،ئەو پرسە ڕەهەندی نیشتیمانی هەیەو پێویستی بەسازانی هەموولایەکە،هەموومان کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕانمان بیرە لەسەریاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە بەدوای خۆیدا نائارامی و پشێویی و خۆپیشاندان و هەڵکوتانە سەر شاری جوانی لەئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکەی بارزانیدا لێکەوتەوە سەرئەنجامی ئەو پرسە بەوەدەرنانی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی هات کە هەموان بیرمانە بە چ دۆخێکی کارەساتباردا گەلەکەمان گوزەریکرد،ئێستاش پارتی گۆڕان سەرەتای یارییەکی مەترسیداریان دەسپێکردووە کەوەک یاریکردن وایە بەئاگر لەئەگەری درێژەدانی ڕەنگە هەرێم بەرێتەوە بۆقۆناغی نائارامی و پشێوی سیاسی، یەکێتی بە دەنگ ۲۱کورسیە بەڵام لەواقیعدا هێزی چەکدار ، زۆنی سلێمانی لەڕووی پراکتیەوە بەوەودەتوانێت کێشەی گەورەلەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا دروستبکات ، ڕەنگە لەداهاتووشداهەنگاوی لەوەی پارتی بنێ لەناو خراپترینەکانداخراپ هەڵبژێرێ،شەقامی ناڕازیی سیاسی ڕوونتر شاڕێی سلێمانی کە ڕێگای دەنگی ئازاد و جوڵەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گۆڕانی وەرگرتۆتەوەو لەبەردەستی ئەودایە،ئەوە جگەلەوەی هەژموونی میدیایی و گوتارە ئۆپۆزسیۆنیەکەیان دەتانوانێ لەکەمترین ماوەدا شەقام پڕکاتەوە لەو دەنگانەی کە هەرلەسەردەمی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمدا نەبوون بەمەش پارتی و گۆڕان لەبەردەم ئەگەری جوڵاندنی شەقامی ناڕازیدان،کۆمەڵی ئیسلامی و یەگرتووش لەئێستادا وەک دووهێزی ئۆپۆزسیۆن کەنەچونەتە ژێرباری کاراکرنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەتوانن ڕۆڵی گەورە ببینن لە ئاڕاستەکردنی خەڵکی خۆیان و لەمپەر دروستکردن لەبەردەم پارتی وگۆڕاندا،ئێستا گۆڕان و پارتی بەم واژۆیانە دەرگای دەیان کێشە ومەترسیان لەخۆیان کردۆتەوە،دانایی حیکمەتی کاک نەوشیروان لەوەدا دەردەکەوت کە دەیوت ئەویاسایانەی ڕەهەندنیشتیمانی هەبێت پێویستی بەسازانی هەموو لایەکە،دیارە قۆناغی دوای کاک نەوشیروان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و کەسانێک دوور لەهۆشیاری سیاسی و حسابنەکردن بۆدۆخی ناوخۆیی و هەرێمایەتی بڕیار دەدەن و بیر لەمەترسیەکانی ناکەنەوە،بۆیە پرسی کاراکرنەوەی یاسای سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی سەرۆک بەبێ سازان ئاکامەکانی باش نابن و داهاتووی پەیوەندی لایەنەکان و ناوچەکە دەخاتە گێژاوە
دانا هەڵەبجەیی کوردستان لەبەردەم گێژەڵوکەیەکی خێرا و کورتی سیاسی و خۆڵبارینێکی خاو و درێژخایانی ئاسایشیدایە؛ کە سەرەتا هەبوو، کۆتاییش حەتمییە،،،. یەکێک لەو خەو و فەنتازیایەی سەری دوا پاشای ئێرانی خوارد، گەڕانەوەی خەونی ئاریامهر و دەسەڵاتی مەزنی لە دەستچووی پارس بوو، کە محەمەد ڕەزا شا لە کۆتایی کورسییەکەیدا هەوڵی بۆ ئەدا. هیتلەریش بۆ خۆبەزلزانی ڕەگەزی ئاری و ئەڵمانیای مەزن، هەم خۆی و هەم ئەڵمانیای بە فەنا و فەلاکەت برد. ئەردۆگانیش لە خەوی بوون بە سوڵتان و گەڕانەوەی دەوڵەتی عوسمانیی کێج کەوتوەتە کەوڵی، ئەنجامەکەشی کاتی زۆری نەماوە کە چۆن خۆی و تورکیا تار و تابو ئەکات. تا ئێرە سەرمان سام نابێت، چونکە ئەمانە دەوڵەت بوون و مێژوویەکی دەسەڵاتداری و باکگراوندێکی سیاسی و بەڕێوەبەرایەتییەکی دێرینیان هەبووە، بەڵام پەرچو ئەوەیە لە پارچەیەکی بچوکی پێنج ملێۆنی عێراقێکی هەمیشە عارەقڕژ، لەباتی خەوی ئازادی و سەربەخۆیت هەبێت بۆ گەلە ژێردەستە (تاکە نەتەوەی بی وڵات لە سەر زەوی) کەی کورد، کەچی لە هەوڵی خەوی دیکتاتۆریانە کەڵەکە بکرێت لەسەرت. لە دوا وەڵامی بارزانی بۆحەیدەر عەبادی لە مەڕ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، کاک مەسعود بارزانی نە بە ناوی سەرۆکایەتی هەرێم، نە بەناوی سەرۆکی پ.د.ک، بەڵکو بە ناوی بارەگای بارزانی بەیاننامەی دەرکرد، کە ئاماژەیە بە خەونی گەڕانەوەی دەسەڵاتی باوکی لە 1961- 1975 کاتێک کە بارەگای بارزانی دوا مەنزڵگە و مەرجەعی بڕیار بوو لە تەواوی هەرێمی کوردستانی عێراق. هەروەک نمونەکانی سەرەوە ئەمیش خەو و خولیای تاکە دەسەڵاتییە، ئەگینا بارەگا ( شوێنی بار و بارکردن)، کامە دەسەڵاتی یاسایی و سیاسی هەیە لە ئێستادا، بەو مانایەش دێت؛ ئیتر لە ئێستاوە سەرۆکایەتی هەرێم و وەزیران و پەرلمان و تەنانەت حیزبیش ناخوات. ئەم حکومەتەش کە کوڕەکەی دروستی ئەکات، بە هاوکاری ئیخوان و خانەنشینەکانی گۆڕان، هەڵپەی چەسپاندنی یاسای سەرۆکایەتییانە، بێ یەکێتی ئەیخەنە سەر ڕێ. بەڵام پێم وایە ڕۆڵی گۆڕان لە حکومەتەکەی پارتی، هەمان ڕۆڵ ئەبێت کە پارتی لە 1970-1974 لەگەڵ حکومەتی بەعسدا بینی. هەم ئەندامەکانی کڕان، هەم لە کۆتایشدا ڕێکەوتنامەکەی ئازار بە ئاشبەتاڵی پارتی کۆتایی هات. چونکە بە 25 کورسی دەرگای پەرلەمانیان پێداخرا، بە 12 کورسییەوە پەروباڵیان بێ دائەخەن. خۆشە مرۆڤ وانە لە مێژوو وەرگرێت، بە 73 ساڵی تەمەنی پارتی، لە سایکۆلۆژی خێلەکی و بنامەڵەیی، هێشتا تەقەی سەرت بێت. قۆناغی دەوڵەتێکی ئەمنی و پۆلیسی بەڕێوەییە، کە هەر هەفتەی سینارێو و بەزم و بالۆرییەکی هۆلیۆدئاسا ئەکرێت بە قوڕگی خەڵکی کوردستان، ئاخر سەرۆک وەزیرە تازەکە (دیسان بارزانی)، پسپۆرییەکەی ئەوەیە خۆ عەیبەی تێدا نییە، ئاخر نازم گوزاریش هەمان پسپۆری هەبوو. هەم نێچروان هەمیشە وەک نێچیرێک تەڵە و داوی بۆ دائەنرێت، هەم بۆ دۆست و نزیک و هاوکارەکانی نێچیروانی(نیوە سلێمانەیی) وەک قوباد تاڵەبانی و دکتۆر بەرهەم، تیر و تانە ئەوەشێنرێت. یەكیتی وا باشترە لەم دوو شەڕەی ماڵباتی بارزانی خۆی دووربخاتەوە: یەکەم: فەنتازیایی گەڕانەوەی بارەگای بارزانی. دووەم: کێشەی مەسرور و نێچیروان. وە ئەگەر نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو، وەک یەکێتی هەڵوێست وەرگرن، ئەوا دوو ساڵ نابات، حکومەتەکەی پارتی بە پاشگری گۆڕان، سەری خۆیان ئەخۆن. کەواتە مەترسییەکان و فەنتازییەکان لای یەکێتی ڕوون و ئاشکرایە، هەر بۆیە بەشداری لە حکومەتدا نەکەن باشترە، وە لە ماوەیەکی کورتدا هەم جەماوەرەکەی یەکێتی بەهێز ئەبن، هەم خەڵکی کوردستانیش گەمە و پلانە شاراوەکانیان بۆ دەرئەکەوێت. لە میژووی سیاسی کورد، قەد ئەوەندە شانس نەهاتوەتە بەردەم هیچ هێزێکی سیاسی کورد، وەک ئەوەی ئێستا لە بەردەم یەكێتیدایە، کەواتە ئۆباڵی پاشەڕۆژی ئەم میللەتە لە ئەستۆی یەکێتیدایە.
شەپۆل عەلی عەسكەری ئەم دامەزراوەی کە سەرۆکی هەرێم تیادا بەرزترین دەسەڵاتی هەیە و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەیە و پارێزەری وڵات بە خاک و خەڵک و خۆڵەوە و ئاسمانی ئەرکی جەنابی سەرۆکە ،بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی لە مادەکانی (٦٠-٦٨) پێدراوە بە پێ پرۆژەی دەستوری هەرێم. لە دوای ڕێکەوتنە ستراتیجێکەی لە گەڵ خوالێخۆشبوو تاڵەبانی کە واژوتانکرد وەک سەفقەیەکی سیاسی هەمە لایانە لە نێوان بەڕێزتان و لە ٢٠٠٥ کە خوالێخۆشبوو بۆ بەغدا و بەڕێزیشتان بۆ هەرێم، ئەم ڕێکەوتنەتان بو بە یەکەم هەنگاوی چەسپاندنی مۆنۆپۆلی دەسەڵات لەهەرێم دا. هەندێ لەو کارانە ی کە دەبوایە ئەنجام بدرانایە جەنابی سەرۆک:- * دەبوایە پێش ئەوەی بیرلە دەسکەوتە زاتێکان بکەنەوە پێداگریتان بکردایە لەگەڵ تاڵەبانی کە مادەی ١٤٠ دەستوری عێراقتان جێ بە جێ بکردایە وەک یەکەم هەنگاو. * جەختت بکردایە لە سەر چەسپاندنی دیموکراتیەکی ڕاستەقینە و سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادگا و ئازادی میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم لە نێو دەستورێکی پتەوی هەمیشەیی بۆ هەرێم کە مافی هەموو تێیدا پارێزراو بوایە . * پێشمەرگە و پاراستنی هەرێم وەک یەک پاکێجی یەک پارچە و یەک فەرمان نەک هێزی ٨٠ و ٧٠..! * جەخت کردن لە سەر حکومەت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم لە هەموو بەوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری تەندروستی و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری بە پێشخستنی وەبەرهێنان بە شێوەیەکی زانستی پتە پاراستنی سامانە سروشتێکان لە هەموو بوارەکان بۆ ئەوەی هەرێم بەو دەوڵەمەندیەی کە هەیەتی لە سامانە سروشتێکانی تەنها پابەند نەبوایە بە یەک سەرچاوە ئەویش (نەوت). بونیاتنانی بازاری ئازاد و دۆزینەوەی هەلی کارو....هتد. پرۆسەی ڕزگارکردنی عێراق میللەتی لە صدام حسێن ڕزگار کرد بەڵام بۆ ئێوە بوبە بانکێکی کراوەی بێ بن، لە ژێر ١٠ ساڵی حوکمڕانی ڕاستەوخۆ وەک سەرۆکی هەرێم لە(٢٠٠٤-٢٠١٤) زیاترلە ٩٠ملیارو٥٧٣ملێۆن دۆلارهاتۆتە هەرێمی کوردستان،بەڵام ساڵی ٢٠١٣ وەک نمونە دێنەمەوە کە نزیکەی ٣ ترلێۆن دینار بە فیرۆدراوە کەسێمان نەدی سزابدەی یا لیپرسینەوەیەک بکەی. دوابەدوای ئەو هەموو شکستانە بونە هۆکاری کەم بوونەوەی بەشە بودجەی هەرێم لە ١٧٪ بۆ١٢.٦٧٪....! لە ژیر دەسەڵاتی جەنابتانا گەورەترین سوکایەتی بە مرۆڤکراوە بە گەنج وپیریەرە ، گەنج لە سەر خەون بینین تیرۆرکراوە ڕۆژنامەنووس لە سەر نووسینێک تیرۆرکراون، شەق لە مامۆستا هەڵدرا، منداڵە شەهید لە بەر نەبونی سواڵ بکات و بێلانەبێت ، پێشمەرگە لەبەر نەبوونی چەکی سەرشانی فرۆشت.تەنانەت فەرق و جیاوازیتان خستە ناو شەهیدەکانیش بۆ ئەوانەی خانە خوێی خۆتانن فرمێسکیان بۆ هەڵدەرژن بۆ گەرمانێکانیش تەنانەت ئامادە نە بوون زەحمەت بفەرمون تەنها بۆ یەک دەقە پیشوازی لە تەرمەکانیان بکەن. بەڵام بەڵێ سەرۆکایەتی بۆ ئێوە گەورەترین سوودی پێبەخشیون لە نا شەفافی داهاتی نەوت و غاز و داهاتی خاڵە سنوورێکان کۆمپانیا کانی کارو کۆڕەک ،کارەبا و لەو لاش نۆکان وقەیوانو چەندین کۆمپانیایی وەهمی لە ناوەو لە دەرەوە بەم دەسەڵاتە ڕەهایەی کە هەتانە لە چەند ساڵی ڕابووردو خۆتان پاراستوە کە واتە ئەهێنێ ئەم شەڕەی بۆ بکەن ئەمە شەڕی مانەوەتانە . دەبێ ووشەیەکی هەقیش بڵێن کە توانیتان لە دوای نەمانی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا قەناعەت بە سەرکردایەتی ئێستای گۆڕان بکەن و پلانەکەتان بەرنەسەر،کەواتە ئەم پۆستە ئەوە دەهێنێ کە شەڕی بۆبکەی لە بەر ئەوەی ئەم پۆستی دەسکەوتە نەک خزمەت.
بێستون حەمە ساڵح ((هاوشێوهی پلانی (ماگناكارتا)، (باڕۆنه)كانی حزب (شازاده)یان لهسهر عهرشی كهلاوه دانایهوهو ڕزگاریان كرد))!... هیگڵ یهكهم كهس بوو فهلسهفهی ئامباڵای قانون كرد. مهگهر ئامانجی قانون عهدالهت نیه؟!... كاری قانون ڕێكخهرێكی كۆمهڵایهتیه. فهلسهفهی قانون پێكهاتهی مێژوی قانونه، سۆسیۆلۆژیای قانونه،مهنتیقی قانونه،پێوهره ڕێسایهكانه،فینۆمینۆلۆژیای قانونه.ئهمه له لایهك. وهلێ لهلایهكی دی، بواری فهلسهفهی قانون برێتیه له مهسهله جهوههریهكان كه پێكهێنهری فهلسهفهی قانونه. مۆتهكهی قانونی سهرۆكایهتی ههرێم و به ئیبلیسكردنی ، ههمان ئهو باڕۆنه حزبیانهبوون كه ئهمڕۆ (68) واژۆی باڕۆنه حزبیهكان بۆ كاراكردنهوهی دامهزراوهكه ڕزگاركردنی له دابهشبونی دهسهڵاتهكان و ههڵپهساردنی دامهزراوهكه (لهڕووی شكڵهوه وهلێ له جهوههردا دامهزراوهكه بهردهوام بوو لهبری سهرۆكی ههرێم مهرجهعی باڵا سهرهتا كرابهیهخهی سهرۆكهوه و دواجاریش گهڕاینهوه بۆ سهردهمانی سهرهتاكانی دروسبونی حزبی كوردی و بارهگهی سهرۆك)لهسایهو لهژێر چهتری باڕۆنه حزبیهكان!... قانونی سهرۆكایهتی ههرێم بالۆرهی مێژوهكهی ئاشكرایه (معاوهزه و دابهشكردنی حهزی دهسهڵات بوو له نێوان كهسانی یهكهمی ههردوو حزبی دهسهڵاتداری یهكێتی و پارتی له ههرێم و بهغداد) یاخود دهتوانین بڵێین بیدعهی بتێكی داتاشراو بوو دۆزینهوهی ههلی كاری حزبی بوو. قانونهكه به قانونی ژماره (1)ساڵی 2005 قانونی سهرۆكایهتی ههرێم ناسراوه. ئهم قانونه (3)جار ههمواركراوه(2006 ، 2009 ،2014). ئهم قانونه بهقانونی ژماره(19)ساڵی 2013 درێژكردنهوهی ویلایهتی سهرۆكی ههرێم لهلایهن باڕۆنه حزبیهكانی ئهوسای خولی سێههمی پهرلهمان ئهنجامدراوه(دژوارترین بارودۆخی سیاسی و كۆمهڵایهتی و ئابوری له ههرێمی كوردستان ڕهخسا له دهرئهنجامی (2)ساڵ درێژكردنهوهی ویلایهتی سهرۆكی ههرێم). ئهم قانونه لهلایهن عهرابهكانی (سهفقهی سیاسیهوه) بهپڕۆژه قانونێكی ئامادهكراو لهلایهن باڕۆنه حزبیهكانی خولی چوارهمی پهرلهمانهوه بهقانونی ژماره(3)ساڵی 2017 قانونی دابهشكردنی دهسهڵاتهكانی سهرۆكی ههرێم ئهنجامدراوه. ئهم دابهشكردنی دهسهڵاته ههم دهربازبون و ههم بهفریاكهوتنی سهرۆكی حزبێكی ئهوسابوو لهو ئیحراجیهی كهتێیكهوتبوو لهلایهن ههڵوێستی كۆنكرێتی موعارهزهی جدی چین و توێژهكانی كۆمهڵگهوه. ئهم قانونه بهقانونی ژماره (10)ساڵی 2018 قانونی ههڵپهساردنی دامهزراوهی سهرۆكایهتی ههرێم ئهنجامدراوه. ئهمڕۆبهواژۆی (68)باڕۆنی حزبی پڕۆژهی كاراكردنهوهی ئهم داودهزگایه بۆ سهرۆكایهتی باڕۆنهكانی حزب(سهرۆكایهتی پهرلهمان) بهرزكراوهتهوه. پڕۆژهكه وهك دهڵێن(8) بڕگهی شكڵی بێ جهوههر و دوور له فهلسهفهی قانونه. كاراكردنهوهی ئهم دامهزراوهیه بهم شكڵه تانهیهكی گهورهیه ، بێ ئینسافیه دهرههق ئامانج لهقانون، ناعهدالهتیه لهبههای قانون، جههله بهقانون چونكه دژبهیهكی له سیستمی حوكمڕانیدا تهبهنی دهكات. بهتهنها چهسپاندنی ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم بهشێوهی ڕاستهوخۆ له خهڵكهوه بۆ نێو قوبهی پهرلهمان مانای ئهوه نیه تهواوی خهسڵهتهكانی سیستمی پهرلهمانی بهپڕۆسێس كرا. سهرۆكی ههرێم بهتهواوی دهسهڵاتهكانی (20)دهسهڵات تا نوسینهوهی پڕۆژه دهستور و سپاردنی بهقهدهر یهكناگرێتهوه لهتهك سیستمی پهرلهمانی چونكه سهرۆك لهسیستمی پهرلهمانیدا دهسهڵاتهكانی تهشریفیه ئهو دهمهی سیستهم تاك مهسئولیهته واته حوكمهت بهتهنها مهسئوله لهبهردهم پهرلهمان چونكه متمانه و هێزی لهپهرلهمانهوه پێدراوه. وهلێ ئهمهی بارۆنهكانی حزب بهنیازن بیشهرعێنن سیستهم جووت مهسئولیهته. بهواتای حوكمهت لهپهرلهمانهوه متمانه و هیز وهردهگرێت له ڕووی سیاسیهوه لهههمان كاتدا حوكمهت مهسئوله لهبهردهم سهرۆكی ههرێم. ئهوهی نهوشیروان مستهفا بهرنامهی بۆ داڕشتبوو وهك باڕۆنهكانی حزب دهڵێن سیستهمی پهرلهمانی جێگیر بكهن بهتهنها ئهوه ڕاسته وهلێ مهبهستی نهوشیروان مستهفا ئهمهی ئێستا نیه ئهو مهبهستی ئهوهبوو كه حوكمهت تاك مهسئولیهت بێت واته بهتهنها موراقهبهكردن و لێپرسینهوهی تایبهت بێت به پهرلهمان، ئهوهی ئێستا بهپڕۆژه كراوه حوكمهت جووت مهسئولیهته واته: نهك ههر حوكمهت پارێزراوه بگره دهسهڵاتهكانی سهرۆكی ههرێم موتڵهقه و نهوی نیه بۆ پهرلهمانی باڕۆنهكانی حزب!... یهك لهبنهماكانی دیموكراسی دهستاودهسكردنی ئاشتیانهی دهسهڵاته ،باڕۆنه حزبیهكان پێمان دهڵێن دهستاودهسكردنی هێمنانه ڕوویداوه!... ئهلحهقی عهدالهتی قانون و ئامانجهكهی ، فهلسهفهی قانون و جهوههرهكهی ئهویش وامان پێ دهڵێت : ئهی ئهوه نیه سێگۆشهی دهسهڵات به ئاشتیانه له نێوان حزبێكی دیاریكراودا دابهشكراوه!... ههناسهیهك مابوو له ئازادی، فهزایهك له موشارهكه گهرچی شكڵیش بوو و ڕاو ڕای جیاواز مهساحهیهكی ههبوو وهلێ باڕۆنه حزبیهكان كارێكیان كرد به درۆو كلك گرێدان دراوو پلهیان مسۆگهر كرد ، لهبهرامبهر كۆنترۆڵكردنی كوردستان بۆ تهنها حزبێك كه (57) دهسهڵاتی سیاسی و ئابوری و كۆمهڵایهتی و فهرههنگی له ههر سێ دهسهڵاتهكه لهلا خڕ دهبێتهوه!....
لوقمان هاوڕێ عوسمان لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ وخەڵکانی تری ڕاستە ڕێگای ناو بزووتنەوەی گۆڕان ، بەردەوام ڕەخنەو نارەزایمان هەبوە لەسەر پێشێلکاریە حیزبیەکانی گۆڕان و دەرچوون لە ئەجێنداو سیاسەت و بەرنامە سەرەکیەکانی گۆڕان ، ئەمە جگە لەوەی کە چەندین کەسی بەهەڵوێست لە ئاستی سەرکردایەتی گۆڕان و کادری دیاری گۆڕان و هەڵسوڕاو و بنکە جەماوەریەکانی گۆڕان ، وە خەڵکی نوخبەی نوسەرو رۆژنامەنوس و شرائحەکانی تری کۆمەڵگا ، دژی ئەو پێشلکاریانەی سەرکردایەتی ئیستای گۆڕان رەخنەیان گرت . لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەکان هەمووی جدی و گرنگ بوون بەڵام سەرکردایەتی گۆڕان و بەرژەوەندیخوازەکانی ناو گۆڕان پاساویان بەوە دەهێنایەوە کە رەخنەو نارەزاییەکان راستن بەڵام گۆڕان هێشتا لەسیاسەتی خۆیدا ، لە خەتە گشتیەکە لای نەداوە . لەڕاستیشدا ئەم پاساوەی بڕیار بەدەستانی گۆڕان هیچ بنەمایەکی نەبوو ، بگرە هەر لە مێژ بوو هەست پێ کرابوو کە گۆڕان لە خەتە گشتیەکەی خۆی لایدوە . بەڵام پێشکەشکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ، لە ڕێککەوتنە نوێ یەکەیاندا لەلایەن پارتی و گۆڕانەوە کە سەرۆکی هەرێم بەتەواوی دەسەڵاتەکانیەوە دەمێنێتەوە ، پەردەی شانۆکەی لادا ،، ئەم ڕێککەوتنە ئیدی ئەو پاساوە بێ بنەمایەی سەرکردایەتی گۆڕانی نەهێشت و بەتەواوی تەواوی تەم و مژی لەسەر سیاسەتی بەرژەوەندیخوازی و گەوجاندنی سەرکردایەتی گۆڕان هەڵماڵی . ئاوڕدانەوەیەک لەڕابردوو ،، لەدوای دەرکردنی گۆڕان لە حکومەت لەلایەن پارتیەوە ، پارتی گۆڕانی بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لە ڕێکەوتنەکەی پارتی و گۆڕان دەرچووە بۆیە ئێمەش کاردانەوەمان نواند . هەرچەند ئێمە وەک ئەو کۆمەڵە کەسەی باسم کرد دەمانزانی ئەوکات هیچ ڕێکەوتنێک لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پارتی نەکراوە ، تەنها ڕێکەوتن لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەت کرابوو بەڵام من وەک خۆم هەر دەمویست تەواوی ئەو بابەتە بزانم ئاخۆ ئایا هیچ ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێر لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پارتی کراوە ، وا پارتی ئەوەندە باسی شکانی ڕێکەوتنەکە دەکات ! ، ڕۆژێک لای نەوشیروان مستەفا بووم پێم ووت کاک نەوشیروان ئێوە هیچ ڕکەوتنێکتان لەبارەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە لەگەڵ پارتی هەیە ؟ ئەی لەکۆبونەوەی دوو قۆڵی تۆو بارزانیدا هیچ گفتێکی زارەکیت پێ داون ؟ لەوەڵامدا کاک نەوشیروان ووتی ، لە کۆتا کۆبوونەوەم لەگەڵ بارزانی پرسیاری لێ کردووم بەتەمان چی بکەن لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم . ووتی بەڕاشکاوی پێم وتووە بەشێک ، لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەم دەکەینەوە . ووتی ئیتر بارزانی هیچی نەووت لەسەری نە بەرازی بوون نەبەنارازی بوون . من ئیستا دەموێ شتێک وەبیر بهێنمەوە ، بۆ ئەمەش دەگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو بۆ سەرەتای پێشکەشکردنی پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم . گفتوگۆو لێدوانەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکاندا هەموومان باش لەبیرمانە ، ئەوکات پارتی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمانەوە نەبوو ، تەنها کێشەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم بوو ڕازی نەبوو کەمبکرێتەوە . هەر بۆ بەڵگەش لایەنەکان چەندینجار داوایێان لەپارتی کرد پڕۆژەی خۆی لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەش بکات پارتی پرۆژەی پێشکەش نەکرد ! چوونکە خۆی ڕۆحی پرۆژەکە پرۆژەی تەعدیلی یاسای سەرۆکاتی هەرێم کەم کردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بوو ، کە گۆڕان و لایەنەکان دەیانویست پارتی تەحجیم بکەن و دەسەڵاتەکانی کەم بکەنەوە ، لەبەرئەوەی پارتی بە یەک لەسەسێ پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی حکومەت و بەشێکی زۆر وەزارەت و پۆستە گرنگەکانی تری حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمیشی لەدەست بوو . دەتوانم بڵێم لەسەدا حەفتاو پێنجی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانی لابوو بەحساب حکومەتێکی بنکەفراوانیش بوو ! هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانەوە لەپڕۆژەکەدا خاڵێکی لاوەکی بوو ئەوەی کە وای کردبوو ئەو خاڵە بەزەقی دەربکەوێ و تاڕادەیەک گرنگی پێدابوو لەپرۆژەکەدا ، بەحساب لێپرسینەوەی سەرۆکی هەرێم بوو لەلایەن پەرلەمانەوە ، ئەمە لەروویەکەوە بۆ ئایندەیەکی دوور باشە ، بەڵام بۆ ئیستا گرنگیەکی ئەوتۆی نیە کە ڕۆحی پرۆژەکەی تەعدیلی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ بکوژی . جگەلەوەی باس لەوە دەکرێت کە بەپێ یاسای سەرۆکایەتی ۲٠٠٥ کاربکرێ کە پەرلەمان ناتوانێ لێپرسینەوە لەسەرۆکی هەرێم بکات . وەک دەزانین سەرۆکی حکومەت بەرپرسیارە لەبەرامبەر پەرلەماندا کەچی لەچەندین خوولەکانی پێشودا نەمانبینی لێپرسینەوەیەکی جدی لە پەرلەمانەوە لەسەرۆکی حکومەت بکرێ . هەر نەشیانتوانی لەسەر ئەو هەموو فەسادو گەندەڵیە سزای سەرۆکی حکومەت یان وەزیرێک بدەن . ئیدی سەرۆکی هەرێم لە ئیستادا لەبەرامبەر پەرلەمان بەرپرسیار بێ یا نەبێ چ گرنگیەکی وای تێدایە ؟! لەکاتێکدا پارتی نیوە کۆ یەک ی پەرلەمانی هەیە ، پێم ناڵێن گۆڕان و لایەنەکانی تر دەتوانن چ لێپڕسینەوەیەک و چ ئیجرائاتێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێم بکەن ؟ بۆیە لە ئیستادا بەتەواوی ڕوونە ئەم پڕۆژەیە پڕۆژە راست و دروستەکەی گۆڕان نیە . بەڵکو صرف پڕۆژەیەکی پارتیە و گۆڕان وەک مقاش بەکاردەهێنێ بۆ جێ بەجێکردنی
