د. هەردی مێد زۆركه‌س له خه‌میان بۆ ته‌بایی و گردبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، پاشان بۆ نشونما و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا، ئه‌م ڤیستیڤاڵانه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ دواوه، له‌مپه‌رێك له به‌رده‌م مۆدێرنه‌بوون، سه‌رچاوه‌یه‌ك دی بۆ په‌رته‌وازه‌یی، تد ده‌بینن. به‌ش به حاڵی خۆم له هه‌موو گریمانانه به گومانم و پێموایه نییه و هیچش شتێكش نه‌یسه‌لماندووه هێشتا كه ئه‌م ڤیستیڤاڵانه به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا. له راستیدا، ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل و ورد ه‌توانێت له ساڵانی دابێت په‌یوه‌ندی ئه‌م ڤیستیڤاڵانه و كاریگه‌ریان به سه‌ر ره‌وتی كۆمه‌ڵگاوه ده‌ربخات. پێشتر ئاماژه‌م به‌وه كردووه له بابه‌تێكدا، كه خێڵ له كوردستان وه‌ك بونیاد نه‌ماوه. خێل چیدیتر نه شوێنی ده‌سه‌ڵاته، نه ئامرازی دروستكردن و داهێنانی سه‌رمایه‌ی سیاسی و شوره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. خێڵ له‌مڕۆدا ته‌نها زمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵێ نه‌ریت و داب، كۆمه‌ڵێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه. زۆر سه‌یرم دێت هێشتا كوردێكی عێراق پێیوابێت خێل له كوردستاندا ماوه له كاتێكدا رۆژێك نه‌مانبینیووه سه‌رۆك خێڵه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق باوه ببنه زمانحاڵی گروپ و ناوچه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر حكومه‌تدا، یان دانوساندكار و نوێنه‌ری پرۆژه‌ی سیاسی و ئیداری بن. ئه‌وه‌تا، له به‌سرا، له موسڵ و زۆر شوێنی تری عێراق سه‌رۆك خێڵه‌كان نوێنه‌ری شارن و ئه‌وان هه‌ڵگری پرۆژه‌ی دروستكردنی هه‌رێمن و هه‌ر ئه‌وانش دانوساندكاری شه‌رعین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا. ئه‌رێ كێ دیارده‌یه‌كی وای له كوردستان بینیووه؟ با بێینه‌وه سه‌ر ڤیستیڤاڵی خێڵ و لادێییه‌كان كه له‌م ده‌یه‌ی دوای له هه‌رێم بونه‌ته دیارده. له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچمان له سه‌ر حه‌قیقه‌ت دانه‌نشتوین، پێشنیار ده‌كه‌م به یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵێ پرسیار بكه‌ین له جیاتی حوكمی پێشینه‌ی خێرا و حازر به ده‌ست سه‌باره‌ت به ڤیستیڤاڵانه: گه‌لۆ، تۆ بڵێی خودی ئه‌م ڤیستیڤاڵانه بۆ خۆیان نیشانه‌ی كۆتایی و مه‌رگی خێڵ نه‌بن له كوردستان و هه‌وڵگه‌لێك نه‌بن بۆ دروستكردنی سه‌رمایه‌یه‌كی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و رایه‌ڵی دی له نێوان تاكه‌كان؟ ئه‌م ڤیستیڤاڵانه گه‌ڕان نییه به دوای دروستكردنی خانه و كۆمه‌ڵه‌ی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و جڤاتی له جیاتی خێڵ؟ ئایا به راستی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م ڤیستیڤاڵانه‌ن ده‌كه‌ن به دوای شتێكی دی جگه له خێل ناگه‌ڕێن، وه‌ك له‌زه‌ت، خۆشی و گه‌شت، به‌سه‌ربردنی كات و دروستكرنی هاوڕێیه‌تی، تد؟ گرنگ ناو و ناولێنانه‌كان نین، گرنگ كرده و به‌ریه‌ككه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن له سه‌روبه‌ندی ئه‌م ڤیستیڤاڵانه. مه‌به‌ستمه بڵێم، مه‌رج نییه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بۆنانه به ڤیستیڤاڵی خێڵ ناوزه‌ندكراون ئیتر به گردبونه‌وه‌ی خێل ته‌ماشایان بكه‌ین، نه‌خێر پێویسته له نزیكه‌وه له كرده، گوتار و ره‌ده‌ڵوبه‌ده‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێو ئه‌م بۆنه‌یه بڕوانین و هه‌ر له ڕێی ئه‌م كرده و گوتارانه‌شه‌وه له‌م ڤیستیڤاڵانه تێبگه‌ین.
سەید ئەكرەم خوینده‌ڤایێ هێژا و گراڤی، دڤی بابه‌تی دا، دێ هه‌ست و پێ‌زانین و دیتنێن خوه، ل سه‌ر ڤی بابه‌تی بو هه‌وه‌یێن به‌رێز ده‌مه دیار كرن...هیڤیدارم ژ هه‌وه، هوین ژی به‌شداربن و دیتن و بوچونێن خوه بده‌نه دیاركرن، گه‌لا بوچی گه‌لێ كورد، گه‌له‌كێ عاتیفیی، هه‌ست ناسك و هه‌لگرێ روحه‌كا مه‌زنا لێبورینێیه، تاكو هه‌مبه‌ری مه‌سترین و دورنده‌ترین دوژمن و نه‌یارێ خوه، ئه‌ڤ هه‌ست و ره‌فتاره هه‌نه و تاكو راده‌یه‌كی ژی دنه‌گورن...به‌شداریا هه‌وه هه‌م ئه‌ركه و هه‌میش خزمه‌ته و نه‌خاسم، بو زه‌نگین كرنا بابه‌تی زور گرنگه....!! دیتن و بوچوونێن من، ل سه‌ر بابه‌تی و زور بكورتی:- 1- ره‌هه‌ندێ شوینه‌وار و شارستانیه‌تی:- گه‌لێ كورد ل وه‌لاته‌كی دژیتن دبێژنێ كوردستان، ئه‌ڤ وه‌لاته دبیتن دل و ناڤه‌ندا دونیایێ، رۆژهه‌لات و روژئا، باكور و باشورێ دونیایێ پێكڤه گرێده‌تن وخودانێ خوه زه‌نگینترین و زێرینترین سه‌رچاوه‌یێ مروڤی و سه‌روسامانێ سروشتیه(چ لبن ئه‌ردی و چ ژی ل سه‌ر ئه‌ردی)، هه‌ردیسانێ سروشته‌كێ جوان و دلڤه‌كه‌ر هه‌یه، هه‌ر چار وه‌رزێن سالێ لێ هه‌نه، زستان باراناوی و به‌فرینه، هاڤین گه‌رم و بهاڤینه‌هه‌واره، به‌هار دلڤه‌كه‌ر و ره‌نگین و تژی گول و گولزار وفه‌راشینه، پائیز به‌لگباره و مشتی فێقی و به‌رهه‌مداره..سروشته‌كی جوانه، چیا، دول، نه‌هال، ده‌شت و چیمه‌ن، سیپه‌ل و رویبار، جوك و كانی و جوبار ، دار و گیا و دار‌و بارێ هه‌می جور و ره‌نگ...سروشت مشته ژ شوینه‌وار و كلتورێ هه‌می ره‌نگ و هه‌می ئالی...كه‌لهه، ئاش، ئاڤاهی، شویرهه، كوته‌ل و به‌رئاش..كه‌نیسه و ئاته‌شكه‌ه(ئاگردان)، مناره و مزگه‌فت، قه‌برستان و كه‌ڤناری...ئه‌ڤه ده‌لاله‌تا دێروكه‌كا كه‌ڤنار، شارستانیه‌ته‌كا هه‌می جور و هه‌می ره‌نگی، پێكڤه‌ژیان و هه‌می دێروكه‌كا تژی پێكدادان و بشه‌ر و شور...وێرانكاری و بسه‌ركدا هه‌رفتن و كوچ و كوچبه‌ری و بسه‌رداگرتنێن بێ یه‌مان و هه‌ست هه‌ژین...یانی كاره‌ساتبار، كوشتارگه‌ه، بێ دادی و هه‌مژی زولم و زورداریه‌كا هه‌ری زور...ژیانه‌كا به‌رده‌وام و دور و درێژ لبن ره‌وش و ئه‌گه‌رێن گران و هه‌ری تژی ژكه‌مباخترینێ ئاوایێ ژیانا بزه‌حمه‌تی...!! 2- ره‌هندێ دێروك و رودان و سه‌رپێهاتیان، گه‌لێ كورد دوه‌لاته‌كی دا، خودان و مه‌زن بویه، خودان دێروكه‌كا كه‌ڤناره، تژی شه‌روشویر و رویدان و سه‌رپێهاتیێن زه‌نگین و مشتی بویه‌رن، بگره كه‌ڤنارترین دێروگا گه‌لێن سومه‌ر، ئه‌كاد، بابل، ئاشور، میدی، ئیلام، هیتی، ئه‌خمینی، كاشی، لولی، كاردوخی، ئوراتوو، سوبارتوو...دێروكا كه‌ڤنارا ڤان گه‌ل و نه‌ته‌وه و دینان، هه‌م خودان سه‌رپێهاتی و سه‌ربورێن مه‌زنن...هه‌م ژی خودان گه‌ل و دین و مه‌زهه‌ب و هزر و بیرێن زه‌نگین و هه‌می ره‌نگن، ڤان گه‌لێن كه‌ڤنار و شه‌ره‌نیخا وان یا هه‌می ئالی...نوكه ژی گه‌ل و دین و مه‌زهه‌ب و هزر و بیرێن هه‌می ره‌نگی لپاش خوه‌دا بجههێلاینه، واته نوكه ژی ل كوردستانێ و ملل بمللێ گه‌لێ كوردی، پرانیه‌كا گه‌لان(ئاشوری، ئه‌رمنی، كلدانی، ئازه‌ری...(عه‌ره، تورك، فارس)...دگه‌ل مه‌دا دژین...هه‌ردیسانێ ژئولێن كه‌ڤنار(میته‌رانی، ته‌وته‌می، زه‌ره‌ده‌شتی(به‌هدینی)، مانی، مازداكی....)، دینه‌تێن(جوهی، مه‌سیحی، ئیسلام، زه‌ره‌ده‌شتی، مانی، مازداكی، عه‌لی ئیلاهی، عه‌له‌وی، بابی، به‌هائی، یارسانی، ئیسماعیلی، ئێزدی، صائیبه المنداویه....)، لپاش خوه‌دا هێلاینه...ئه‌ڤێ ژی هه‌مه ره‌نگی و دلێنیه‌ك بحه‌زژێكرنی ل ده‌ڤ كوردا په‌یدا كریه...! 3- هزر و بیر‌و و ده‌رونسازی...كه‌لێ كورد بكومه‌ك ئه‌گه‌را، كه‌ڤتیه بن باره‌كێ گرانێ ئێش و ژانێن هه‌ست و سوزێن ده‌رونی...توشی كوشت و كوشتارگه‌هان بویه، توشی گرتن و لێدان و ئه‌نفال و كیمیابارانان بویه، توشی هجره‌ت و ده‌ربه‌رده‌ریێ بویه...توشی حرمانه‌كا مه‌زن بویه، خه‌ریبیێ هه‌ست و سوزێن وی هه‌رده‌م ئازاراندیبنه، ئه‌ڤێ ئازراندیێن ئه‌ڤینا وی كریه شلق و رویبار، حه‌زژێ كرنا وی بویه ده‌ریا و جوبار، پێلێن خه‌ریبی و ژانێن خه‌ما گه‌میا هه‌ست و هزرێن وی داگرتینه ژ ره‌حمێ، ژ ناسكیێ، ژ حه‌زژێ كرنێ...ئه‌ڤێ چه‌ندێ بوركانه‌كا ڤیانێ ل ده‌ڤ دروست كریه، ئه‌ڤ بوركانه هوریایه، بسه‌ر كول و خه‌ما داگریته، ئێش و ژان دگه‌ل خوه‌دا رامالینه...هه‌ست و ئاریانێن خراب، هه‌می كرنه چاكی، كرنه حه‌زژێ كرن، كرینه لێبورین....بویه گه‌لێ كورد ناڤداریا لێبورین، ره‌حم و ڤیان دخودا ئاڤاكرینه، قێری ژیانا بهه‌رایی و تژی حه‌زژێكرن بویه...! 4- ڤان پرسێن ل سه‌ری و هنده‌كێن دی، هه‌ل و مه‌رجێن ده‌رونی، شوینه‌واری، ژینگه‌هی، جوگرافی، جیوپوله‌تیكی، جیوجڤاكناسی، جیوزانستی...بمه‌ودا و پێره‌هێن مه‌زن و به‌رفرهه ل ده‌ڤ تاك و گه‌لێ كوردی، دروست و ئاڤه‌دانی كرنه، بوی ئاوایی...كورد راهاتنه، فێربوینه، مه‌زن بوینه، ژ كه‌ربێ، ڤینێ دروست بكه‌ن، ژ دوژمنكاریێ هه‌ڤالدوستیێ دروست بكه‌ن، كوشتن و مرنێ بكه‌نه ژیان و پێكڤه‌ژیان، شكاندن و هه‌رفاندنێ بكه‌نه سه‌ركه‌ڤتن و سه‌رفرازی...ئه‌ڤێ ژی مژارێن خوه یێن باش و خراب هه‌نه، یێن خراب(ناسكی و دلێنی و حه‌زژێكرنا كوردا...بویه چه‌ك و مه‌تال بو نه‌یار و دوژمنان هه‌رده‌م دوربێ خو ل پشتا مه بده‌ن و پشكا هه‌ری زورا جاران كورد بخه‌ساره‌ته‌ك مه‌زن ژیاری و هه‌ڤركیان ده‌ربكه‌یتن و ببیتن یاریكه‌ره‌كێ دورایی...)، لێ بمن وه‌ره تشته‌كێ دیێ هه‌ری بالكێش و چاك و مه‌به‌ست ئامێزی ژی هه‌یه، ئاوێن ژیانێ، ده‌رفه‌ت و ژیانه‌وه و خوگرتن ژی ل ده‌ڤ كوردا مشه كرینه، كوردا خو پێ راگرتیه، ته‌حه‌مولا نه‌خوشیان كریه...ئه‌ڤان ژی هه‌م نڤش و زمان، هه‌م وه‌لات و بهاداری یه‌ك دی، دایه كوردا، كورد بهێز و رامان ئێخستنه، تاكو خو ربگرن و بژین، ل سه‌ر ئاخا خوه، كه‌دا خوه بكه‌ن...ئه‌ڤه ژی باشیه‌ك هه‌ری لائیق و ژینداریه بو كوردا، بویه دهه‌بونا روح‌و و ڤیان و ناسكیا كوردان دا، ئه‌ز خرابیێ نابینم...به‌لكی باشیا وێ زورپێتره ژ خرابیێ، چونكی هه‌رهیچ نه‌بیتن..یا چووی چوو..لێ یامایی زوردتره، ده‌رفه‌تێن باش، سه‌ربورێن باش، ئه‌قلداریا باش، هێزا باش، پێكڤه‌ژیانا باش، شاره‌زاییا باش...بو گه‌لێ كورد باش زێده كریه، بیاڤه‌ك و رێكه‌كا مه‌ند و راست و روهون ل به‌ر مه، باش بخومالی ئاڤاكریه...بتنێ ئه‌و دمینیتن...بئه‌قلداری، بسه‌برو بیرمه‌ندی، ببین خودان رێك و به‌رنامه و ل سه‌ر پیاده‌كرنه‌كا باش كار و به‌رنامه‌یێن خوه، باش كار بكه‌ین و نه‌كه‌ڤین و نه‌وه‌ستین و به‌رده‌وام بینن، ده‌رفه‌تا وه‌ربگرین و هندا نه‌كه‌ین..!! مایه بتنێ ببێژم(( كورد راسته عاتیفیه، ڤینداره، خودان لێبورینه، ناسكه و بهه‌ست و سوزه، روحا پێكڤه‌ژیانێ زه‌حف ل ده‌ڤ هه‌یه..))، لێ ئه‌ڤه بنیاته‌ك و سه‌رگوزه‌شته‌یه‌كێ زه‌نگینه و خراب نابینم...!!
هەڵمەت غەریب ھێشتا دیار نیە سیستەمی سیاسی ھەرێم چۆن ئەبێت و چوارچێوەکەی بەدڵی کێ ئەبێت ، ھێشتا شەری نوسینەوەی دەستور دەستی پێنەکردوە، کەچی تەواوی پرۆسەی سیاسی کوردستانی عێراق لەخاڵێکدا چەقی بەستووە کە ھەرگیز ناچێتە ھیچ ئەقڵێکی سەلیمەوە شەڕ کردن لەپێناویدا تا ئەوڕادەیە سەخت بێت، ئەویش جێگری سەرۆکە!! ئەو پۆستە بێ دەسەڵات وشکلیەیی ھەرێمی کوردستانی نزیک کردەوە لە لێکترازانێکی راستەقینەی تر و ئێستاش کۆی پرۆسەی سیاسی لە چوارچێوەیەکی چەقبەستودا ھێشتوەتەوە. شەڕی یەکێتی و گۆڕان لەسەر جێگر بۆ؟! ئەم جێگرە یاخود پۆستە چ سودێکی بۆ ئەم دوو ھێزە ھەیە ؟ تێروانینی ئەم دوو ھێزە دەربارەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی وەک خۆیەتی یان گۆراوە؟ ئایا یەکێتی شایستەی ئەوەیە ئەوەندە نازی ھەڵبگیرێت تا ڕازی بکرێت و بەشدار بێت لە پرۆسەی دروستکردنەوەی حکومەتی داھاتوودا؟ بەر لەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە ئەمەوێ ئەوە بڵێم پۆستی جێگر لە سیستەمی سیاسی پەرلەمانیدا پۆستیێکی بێ بایەخە لە رووی یاسایی و سیاسیەوە، چونکە لە حزوری ڕەئیسدا لە باشترین حاڵەتدا لە راوێژکارێک زیاتر بایەخی نیە، بە تایبەت لە ناوچەیەکی وەک ئیمەش ئەوەندە بایەخ بە راوێژ وشت نادرێت ،بۆیە لەوانەیە حزورێکی کارتۆنی ھەبێت یان توتی ئاسا تەنھا قسەی سەرۆک دووبارە بکاتەوە ، لە ناوچەی رۆژھەڵات بە گشتی جێگر لە سیستەمی پەرلەمانیدا جا چ جێگری سەرۆک وەزیران بێت یان جێگری ڕەئیس جێگەی سەرنج و بایەخ نیە نابێت لە خۆمان پرسیوە دوو جێگری سەرۆک وەزیران یان سەرۆک وڵاتی ناوچەکە ناویان جیە؟! پرسیارە جەوھەریەکە ئەوەیە جێگرێکی بێدەسەڵات لە ناو سیستەمێکی نا ڕوون و شێواوی سیاسی وەک ھەرێمدا چ سودێکی ھەیە بۆ بەرژەوەندی گشتی و چ خزمەتێکی پرۆسەی سیاسی و بەدامەزراوەیی کردنی دەوڵەت و دیموکراسی ئەکات؟ لە ڕاستیدا جێگر یاخود دامەزراوەی سەرۆکایەتی لە ڕابردوودا دوو ھێزی سیاسی کاریگەری وەک یەکیتی و گۆڕان زۆر رەخنەیان لێدەگرت و پرۆژەشیان ھەبوو بۆ لە قاوغدانی وتەنانەت گۆڕان بە زیادیشی ئەزانی خودی کاک نەوشیروانی رەحمەتیش باوەری وابوو کوردستان زۆری ماوە دامەزراوەی سەرۆکایەتی تێدا دروست بکرێت، کەچی ئێستا شەر لەسەر جێگر نەک دامەزراوەکە ئەکەن، بێگومان ئامانجی یەکێتی ڕوونە لە داواکردنی جێگر کە پەیوەندی ھەیە بە تەسفیەی کێشە ناوخۆیەکانی خۆیەوە و لە ڕێگەی داتاشینی پۆستێکی واوە حزبەکە تارادەیەک ئەپارێزێت لە لێکترازانێکی تر کە پێم وایە ئەم جارە بترازێت یەکێتی وەک حزب کۆتایی دێت، ھەرچیش تایبەت بێت بە گۆڕان ئامانجی لە جێگری سەرۆک ھەستانەوەی بزوتنەوەکەیە لەوشکستە سیاسیەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی رابردووداتوشی بوو یاخود لە دوای کۆچی رەحمەتی کاک نەوشیروانەوە توشی بووە، واتە شەڕەکە ھیچ پەیوەندیەکی بەبەرژەوەندی گشتیەوە نیە نە بۆ گۆران نە بۆ یەکێتی، چونکە ئەوەی لەو دامەزراوەیەدا دەستیان ئەکەوێت زەحمەتە لەم کابینە نوێیەدا بەدی بێت بۆیان بەتایبەت لە حزوری کارەکتەرێکی نوێی وەک مەسرور بارزانی لە حوکمەتدا. سەرەڕای ئەوەی جێگر ھیج دەسەڵاتێکی فعلی نیە بە پێی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی ژمارە(۱)ساڵی ۲٠٠٥ ی ھەموارکراو، بەڵکو ئەوەی ھەیە بریتیە لە پێدانی دەسەڵات لە سەرۆکەوە بۆ جێگرەکەی بۆیە مراھەنەکردن لەسەر ئەمەش گرەوە لەسەر ئەسپی تۆپیوو کە یەکێتی و گۆران ئەیکەن لە حزوری پیاوێکی بەھیزی وەک نێچیرڤان بارزانی کە ھەردوو لایان ئەزموونیان ھەیە لەگەڵیدا، بۆیە من پێم وایە جێگر وەک نەبوو وایە بە پێی یاسا نەک واقع، تەسەوری من وایە نەک دوو جێگر بەڵکو جێگر زیادە و پێویستی بە دانانی جێگر نیە سەرۆک بە ھیچ شێوەیەک، چونکە ھەم بارگرانیەکی گەورەی ئابوری وئیداری دروست ئەکات لەسەر ھەرێم ھەم ھیچ سەربارخستنێکی نوێی بۆ پرۆسەی سیاسی وئیداری ھەرێم تیدا نیە، ئەمە سەرباری ئەوەی داتاشینی پۆست بۆ بەرژەوەندی کەس وحزب ئەبێتە عورفێکی سیاسی زۆر خراپ لەدامەزراوەکانی وڵات‌دا بۆ ڕازیکردنی ئەو ھێزانەی دۆڕاون لە ھەڵبژاردنەکاندا بە ئامانجی رازی بوون بە بەشداری پرۆسەی سیاسی‌دا. سەرباری ئەوەی پێشینەیەکی خراپ دروست ئەکات لەزەمەنێکی دورتردا ھەرێم ئەکات بە غەریب وعەجیبترین جوگرافیای دنیا لەبەرێوەبردندا و سومعەی ھەرێم ئەوەندەی تر لەکەدار ئەکات. لەم ڕووە پێم وایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە وبەھێزدایە ئەویش لەنیوان ڕازیکردنی کۆمەڵێ سیاسی شکست‌خواردووی ھەرێم وسەررێخستنی دامەزراوەکان کامیان ھەڵدەبژێرێت وە گومانیشم لەوە نیە سەرکەوتنی پارتی لە ئیدارە دانی کوردستان لە چوار ساڵی ئایندەدا بەندە بە ڕێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەرانی کوردستان و تێپەراندنی ئەم قۆناغە دابەشکاریەی کە ھەیە ، وە پێشم وایە یەکێتی ھیچی وای پێشکەشی پرۆسەکە نەکردووە تا بەوڕادەیە نازی ھەڵبگیرێت و ڕازی بکرێت وەک چۆن یەکێتی ھیچ حسابێکی بۆ کەس وحزبێک نەکرد لە یەکلاییکردنەوەی سەرۆکی کۆمار‌دا.
عەدنان عەلی دەستەی نەزاهەی كوردستان دەڵێت: لە ساڵی رابردوودا 275 ملیار دینار گەندەڵی لە هەرێم هەبووە, كە دەكاتە 230 ملیۆن دۆلار, بەڵام مەلا بەختیار ئاشكرایدەكات: لە ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان 800 ملیۆن دۆلار گەندەڵی هەبووە, ئەو گەندەڵییەی مەلا بەختیار باسی دەكات سێ ئەوەندەو نیوی ئەو بڕەیە كە دەستەی نەزاهە رایگەیاندووە! هەموان دەزانین گەندەڵی لە هەموو سوچ و كەلەبەرێكی ئەم وڵاتەدا هەیەو هەرێمی كوردستانیش وەك بەشێك لە عێراق لە تۆپی ئەو وڵاتانەدایە كە گەندەڵی دایڕزاندووە, گەندەڵی چەند پرسێكی دووبارە بێت میدیا و هاونیشتمانیان بڕستییان زیاتر دەبێت بۆ ژماردن و ئاشكراكردنی. پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو بڕەی كە دەستەی نەزاهە رایگەیاندوە راستە یان ئەوەی مەلابەختیار؟! گومان لەوەدا نیە لە وڵاتێكدا كە دەسەڵاتداران بە بۆری و تانكەر شەو و رۆژ نەوت دەدزن و هەموو بازرگانیەكی ناشەرعی ئەكەن, ئاستی گەندەڵی ئەو بڕە بێت كە دەستەی نەزاهە ئاماژەی بۆ دەكات! باشە ئەی ئەو بڕەی مەلا بەختیار باسی دەكات ئەوە راستە؟ بێگومان ئەگەر وردبونەوەی زیاتر و جەمع و تەرحی ئەو داهاتەی دەڕژێتە ئەم وڵاتەوە بكرێت گومان لەو زانیارییانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتیش دەكرێت, بەڵام بەو دیوەیدا گەندەڵیەكە لە 800 ملیۆن دۆلار زیاتر بێت نەك كەمتر. دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچ كات خۆشیان بەدەزگاكانی چاودێری نایەت بەڵام بۆ جوانكردنی دیكۆری حكومدارێتیەكەیان دروستیان كردون و لە بارێكی تریشدا بۆ چەواشەكردنی رای گشتی و تەنفیزكردنی ناڕەزایەتیەكان بەكاریان دەهێنن, ئەگەر وانیە بە عەقڵی كێدا دەچێت بەپرسی یەكێك لە حزبە دەسەڵاتدارەكان كە ئەم ماوەیەش لە ماڵی خۆی دانیشتووە زانیارییەكانی لەسەر گەندەڵی زۆر زیاتر بێت لە دامەزراوەیەك كە بەناو بۆ بەدواداچون و ئاشكراكردنی گەندەڵی دروستكراوە! پرسیار و گومان زۆرە لەسەر بون و ماهیەتی دەستەی نەزاهەی هەرێم و كۆی دەزگاكانی چاودێری و كارەكان و ئەو زانیارییانەی رادەگەیەنن, بەڵام نامەوێ درێژ دادڕی بكەم و لێرەدا كۆتایی پێ ئەهێنم. ئاشكرایە مەلا بەختیار كاتێك ئەم قسانە دەكات نیەگەرانەو لە ماڵی خۆی دانیشتووە, بێگومان ئەگەر نیگەران نەبوایە لە جیاتی باسكردنی گەندەڵی جارێكی تر حیكایەتی " سەركەوتنی حكومڕانی هەرێم"ی دەگێڕایەوە, جا بۆ بیرهێنانەوەتان ساڵی 2013 كە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی موچە لە هەرێمی كوردستان دەركەوت, مەلا بەختیار بە وتارێكی درێژ باسی دەرهێنانی پارەی ژێرزەمینەكانی كرد, ئێمەش ئەو كات لە KNN بڵاومانكردووەو كردمانە ماڵ بەسەر دەسەڵاتەوەو دواتریش بوبە كەرەستەیەكی باشی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی گۆڕان, بۆیە دەكرێت ئەم زانیارییانەشی لێوەربگیرێت و میدیا فۆكەسی بخاتەسەر و دەزگاكانی چاودێری و داواكاری گشتی ئەگەر راستەكەن با بەدواداچوون بۆ ئەم زانیارییانەی بەرپرسە باڵاكەی یەكێتی بكەن, ئەگەر راستیش ناكات رایكێشنە دادگا.
سەلام عەبدوڵڵا شەراكەتی راستەقینە تەنیا بە پێدانی پلەو پایەو پۆست لە وەزارەتەكان نایەتەدی، ئەمە زۆرجار لە ماوەی ئەم (27) ساڵەدا ئەزموون كرا‌و و ئەو شەراكەتە راستەقینەیە نەهاتەدی، چونكە لایەنێكی گرنگی حكوومەتێكی بەهێزو سەركەوتوو و راستەقینە پێویستی بە پلەی یەكەم بە یەكپارچەیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستانە هەم بۆ پاراستنی هەرێم و هەم بۆ ڕێگری لە دووبەرەكی و، دوو ئیدارەیی، بۆیە تا ئەو كارە نەیەتە دی ئەوا نە هەرێمەكەمان پارێزراو دەبێت و نە بەرگەی خۆڕاگری حكوومەتەكەمان بەرامبەر هەڕەشەی دەرەكی دەگرێت، چونكە هەموو لایەكمان ئەو ڕاستییەمان دی كە هۆی سەرەكی لە دەستدانی لە سەدا پەنجای هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی هێزێكی یەكگرتووی پێشمەرگە بوو كە تەنها لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی وەرگرێت و تەنیاو تەنیا فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێ بكات نەك فەرمانی حزبی جا لە هەر لایەكەوە بێت. بۆیە ئەم هەوڵەی ئێستا بە چڕوپڕی دەدرێ دەبێت لەلایەن پەرلەمان و حزبەكانەوە زۆر بە جدی كاری لەسەر بكرێ و هێزەكانی یەكەی حەفتاو هەشتا بەجۆرێك تێكەڵ بە یەكتری بكرێ كە هیچ پێشمەرگەیەك هەست نەكات كە ئەو چەكداری لایەكەو دەبێت فەرمان لە حزبەكەیەوە وەربگرێ و ئەم هێزە نوێیەش دەبێ بە كادری تازەو گەنجانی مەشقپێكراو بەپێی لایەنگری بۆ حزبێك لەو سوپایەدا قبوڵ نەكرێ، بەڵكو وەكو هاووڵاتییەكی هەرێم جا سەر بە هەر حزب و لایەنێك بێت ئەوا دەبێ لەو سوپا یەكگرتووەدا جێگیر بكرێت و بەهیچ شێوەیەك نەهێڵرێ لەنێو سوپادا باسی حزب و حزبایەتی بكرێ، بەڵكو تەنیا لەسەر نیشتمانپەروەری و بەرگری لە نیشتمانپەروەری بكرێ و هەست بەوە نەكات كە بۆ حزبێك و لایەنێك پەروەردە دەكرێ، بەمەش بەڕاستی سوپایەكی نیشتمانی و حكوومەتێكی راستەقینەی هاووڵاتییان دەستەبەر دەكرێت، بەهیوای ئەوەی پەرلەمان ئەم كارە پیرۆزە بكاتە سەرەكیترین كاری لەنێو پەرلەماندا.
عەبدوڵا ئەحمەد پارتیی دیموکراتی کوردستان تائێستا گرێ کوێرەکانی حکومەتەکەکەی بەردەم مەسروربارزانی بۆ ناکرێتەوەوتونای یەکاڵاکردنەوەی کێشەو کۆسپەکانی بەردەم ئەو حکومەتەی بڕیارە دروست بێت نیە و ناشبێت ،پارتی لە ناوەڕۆکدا لەدۆخێکدایە کە کەس خۆزگە بەحاڵی ناخوازێ لەلایەک لە عێراقدا تا ئەم چرکە ساتە گیرۆدەی دەستی ڕیفراندۆم و ئاکامەکانیەتی لە لایەن هێزە عێراقیەکانە وە بەمیانڕەو توندڕەوەوە ،پارتی خۆی باش دەزانێ ئەو هێزانە هەرکاتێک بیانەوێ ڕیفراندۆم وەک ئەجێندایەکی ئەو حیزبە بۆ پارچە پارچە بونی عێراق و داماڵینی جەستەی وڵاتەکەیان وەک کارتی فشار بەرامبەری بەکاری دەهێنن، لەناوخۆی هەرێمیشدا سەرەڕایی زۆرینەی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکەی سی ئەیلولدا، بەڵام هەرگرێ و بەربەستیەکانی بەردەمی زۆرترن لەوەی کە بتوانێت وابەئاسانی و ڕاگوزەر حکومەت پێکبهێنێت،ئەگەر پارتی وا وێنای حزبەکانی دەرەوەی خۆی بکات کە لە نێوماڵی خۆیاندا شێواو شڵۆقبن ئەوابەرامبەر ئەو لەدروستکردنی حکومەتی هەرێمدا بەتایبەتی تر یەکێتی، پێدەچێت یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن ئەوەش بەڕوونی دیارە کەچەندین جار نەچوونە ژێر هەژموونی پارتیەوە لەدروستکردنی کابینەکەی مەسرور بارزانی و سەرئەنجام بەڕێکنەوتن لێی هاتنە دەرەوە،لەناوخۆی گۆڕانیش ئەگەر زۆرینەی ناو بازنەکە لەگەڵ چونە ناو حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بن ئەوا لەدەرەوەی ئەوبازنەیە هەواداری ناڕازیی و کۆدەنگی جەماوەری هەڵسوڕاوی ڕازی و ناڕازی زۆر لەوە زۆرترە کە دژ بەچونە ناو ئەو حکومەتەوەن ،پارتی لەوە دڵنیایە ئەگەر بۆنەچونە ناوحکومەت خێمەیەک لەوبەر ی گردی زەرگەتە هەڵدرێت ئەوا بەلێشاو لەگردی زەرگەتەو لەوماڵی ئەوهەڵسوڕاوانەوە کە لانیکەم دەساڵی تەمەنی خۆیان بەخشی بەگۆڕان خێمەکە دەکەنە شارێک خرۆشاو لە ڕازی و ناڕازی بایکۆتخوازانی گۆڕان ،کەتەواویان دژی چوونە ناو حکومەتن کەئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەسروشتی ئۆپۆزسیۆنبونی گۆڕانەوە هەیە جیاوازلەهەموو حزبەکانی تر چونکە پێکهاتەی گۆڕان زیاتر پێکهاتەیەکی ناڕازیی و ئۆ پۆزسیۆنیە، لەوەی دەسەڵات خوازبێت ،پێچەوانەی ئەوەیە کەئێستا بەشێک لەسەرکردایەتیەکەیی و هەندێک پەڕلەمانتارانی بانگەشەی بۆ دەکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان هەرلەسەر ئاستی عێراق لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە بەزۆرینەی پەرلەمانی ،لەگەڵ ئەو غوبنە سیاسیەیی توشی بووە لەهەمانکاتدا لە گرێی سەرۆکۆماردا بەجۆرێک دەژی کەوەک نەخۆشێک دێتە ناونمایشی سیاسیەوە،نەخۆشێک کەتوانای سیاسیەکانی لەچەند جوغزێکی بچوک و سەیرو سەمەرەدا کۆکردۆتەوە وەک ڕێگەگرتن لەهاتنی سەرۆک کۆمار بۆهەولێرو،ناونەهێنانی لەمیدیا فەرمیەکانیدا وەک سەرۆک کۆمارێکی هەڵبژێردراوی سەرئەرزی واقیع،سەیرە حزبێکی تەمەن حەفتاو سێ ساڵەی خاوەن ئەزموون وپێشینەی سیاسی کە لەڕابردوودا لەگەڵ خوێنڕێژترین و دیکتاتۆرترین سەرۆکەکانی عێراق گفتوگۆ و مامەڵەی سیاسی کردووە ،کەچی ئەمڕۆ بەگرێیەکی نەفسی وە نەتوانێ مامەڵەی سیاسی لەگەڵ سەرۆک کۆمارێکدا بکات کە خۆی پشکی زۆرتری لەهەموو پارتەکوردییەکان زۆرترە لەوپەرلەمانەی کەمتمانەیان داوەبە بەرهەم صاڵح وەک سەرۆک کۆمار،ئەم لۆژیکی ترس و گرێ دەرونیەیی پارتی بەرامبەر سەرۆک کۆمار سەرچاوەکەی هەرشتێک بێت ،سەرئەنجام بۆ پارتی وبۆ خودی سەرۆکەکەی جگە لە ناڕێکی و دورکەوتنەوەو ترازانی ماڵی کوردی پێناچێت هیچ دەسکەوتێکی تری بەدواوە بێت،پارتی ساڵەهایە دروشمی یەک ڕیزی یەکخستنی ماڵی کوردبەگوێی هەوادارانی کوردایەتیدا دەدات،نەدەبوو بەم شێوەیەیی ئێستا خۆی ببێتە سەرچاوەی ئەم لێکترازان شێواوییە،چ مەنتقێکی سیاسی لەوەدایە تۆ هەولێر و بەغدا بکەیتە خاڵی بە یەکگەیشتنی نێوان سیاسەتی نێو باڵە جیاوازەکانی شیعە وشیعە ، سوننە و سوننە،کورد‌و هەردوو لایان ، بەڵام تەواوی توانا میدیایی سیاسیەکانی خۆت بەکار بهێنێت بۆ دژایەتی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار کەبەدەست کوردەوەیە،لانیکەم خودی سەرۆک کۆمار لەڕابردوودالەزۆر پرس لەزۆر کێشەی سیاسی‌دا وەک هاوبەش بووە لەگەڵتان و ئاشنان بەمێژوی یەکترو نەخشەڕێی سیاسی یەکتر پارتی چی دەچێنێ و چی دەدورێتەوە پارتی لەلایەک دەیەوێ لە ڕای گشتیدا وەک ئەندازیاری نەخشەڕێی یەکڕیزی دەرکەوێ،لەسەر هەمان ڕێ لەئەرزیی واقیعدا هەوڵی تێکدانی ئارامی ماڵی کوردی دەدات دەیەوێ ناکۆکیەکاکیەکانی نێوانی گۆڕان و یەکێتی لەسەرمێزی گفتگۆ دانێ،کۆمەڵی ئیسلامی بەحەوت کورسی و بزوتنەوەی ئیسلامی بێ کورسی لە یەک چواچێوەی سیاسی‌دا پیشانبدات،سۆسیالست لەگوڵەخانەوە مانۆڕبکات و یەکگرتوو پارچە پارچەبکات و سۆرانی بادینیەکانی لە دونیابینی سیاسی یەکتری داببڕێ ، ئەم گوتارانەی پارتی ئێستا ئاڕاستەی شەقامی سیاسی دەکات ، دەرخەری ئەوەن کە پارتی ئێستا لەسەر شانۆی سیاسی لە جیاتی یەکڕیزی خەریکی چنینەوەی بەرهەمی ناکۆکیەکیە کەسەرئەنجام بەزیانی خۆی دەشکێتەوە. لەبەغداپارتی بەئێستاشەوە بە دژایەتی سەرۆک کۆمار جارێکی تر ئەوەی کە بانگەشەی بۆدەکرد بۆ یەکڕیزی لای هێزە عێراقیەکان وە ک دەوەن بەئاش دەردەکەوێ،لەمەشدا پارتی متمانەی ئەو دروشمە قەبانەی کەلەعێراقی سەردەمی عەبادیدابەرزی کردبۆوە لای تەواوی عێراقیەکان وەک دروشمی بەتاڵ و بێناوەڕۆک وێنادەکرێ و وەک حزبی بێ پلان و بێ ستراتیژ لە مەلعەبی سیاسی عێراقیدا گوزارشتی لێدەکرێت،کەواتە پارتی نابێت لەئێستادا وەک هێزێک کەجومگەکانی پەڕلەمانێکی بێ ئەرزش کەخۆی لەبناغەوە ئەودامەزراوەیەیی بەدەرکردنی یوسف محەمەد بێبایەخ و بێناوەڕۆک کرد لاف و گەزافی دیموکراسیەت و زۆرینە لێبدات ،چونکە پێش هەمووکەس خەڵک گومانی زۆری هەیەلەسەر پەڕلەمان دامەزراوەی پەڕلەمانی هەررێم بەجۆرێک هەرسێ حزبەکە پارتی و گۆڕان و یەكێتی بەشەرم و پەراوێزەوە خۆیان ئەدەن لە گفتگۆی وەرگرتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان،پارتی لەڕابردوودا کارێکی بەسەر پەڕلەماندا هێناوە کە بەڕێوبەرایەتی گشتیەک لە وەزارەتەکانی وەبەرهێنان و دارایی زۆر زیاتر جێگەی بەیاخی حزبە بەشداربوەکان بێت وەک لە سەرۆکایەتی پەڕلەمان،ئەرێ بەڕاست پارتی چی دەچنێتەوە؟پارتی دەیەوێ چۆ ن خۆی لەم هەموو عوقدە نەفسیانە قوتاربکات کە نەک هەر خۆی گیرۆدەیە پێوەی بەڵکو ڕەنگی داوەتەوە لە کۆی پرۆسەی سیاسی هەرێمدا،ئەرێ بەڕاست ئەم حزبە بەشی ئەوەی خوێندەوارو خاوەن دنیابینی تیانیە لانیکەم ئەم وێنانە پیشانی سەرکردایەتی سەرۆکی حزبەکەیان بدەن و بڵێن چارەسەری ئەم گرێی حزبی وکەسیانە نەکەن هەرێمەکەش بەرەو هەڵدێر دەبەن
صلاح رەشید پارێزگاری شاری پاریس، خانم ئەنا هیدالۆگۆ، وتی پێویستە چاککردنەوەی کەنیسەی نۆتەردام، پێش یاری ئۆلۆپی ساڵی ٢٠٢٤ لە پاریس کۆتایی هاتبێت، بۆئەوەی لەکاتی ئەو یاریانەدا ئامادەبێت کە گەشتیاران بیبینن، ئەمە چەندی تێدەچیت و کێ پارەکەی ئەدا؟ کەنیسەی نۆتەردام، ئێوارەی رۆژی دوشەمەی رێکەوتی ١٥ نیسانی ئەمساڵ ئاگری گرت و لە ماویەکی زۆر کەمدا، زۆر شوێنی سوتان، بەتایبەتی هەردو منارەکەی، کەنیسەی نۆتەردام بە بەناوبانگترین شوێنی پاریس دەژمێرێت کە تەمەنی نزیکی ٨٥٠ ساڵ دەبێت و ساڵانە زیاتر لە ١٢ ملیۆن گەشتیار سەردانیان دەکرد.. نزیکی ٤٠٠ ئاگرکوژێنو زیاتر لە ٩ سەعاتیان پێچ‌و تا توانیان ئاگرەکە خامۆش بکەن. ٣ خێزانی دەوڵەمەندی فەرەنسا، بریاریان دا نیو ملیارد ئۆیرۆ ببەخشن بۆ چاککردنی نۆتەردام، یەکەم خێزان کە خاوەنی چەندەها مارکەی جیهانین وەک گوجی و ساینت لاورێنتە، ئەوان ١٠٠ ملیۆن ئۆیرۆیان بەخشی، هەروەها بێرنارد ئەرناولت، کە خاوەنی LVMH ئەویش ٢٠٠ ملیۆن ئۆیرۆی بەخشیوە، هەروەها کومپانیای نەوتی تۆتاڵ ١٠٠ ملیۆنی بەخشیوە. هەروەها مارک لادرایت ١٠ تا ٢٠ ملیۆن ئۆیرۆی بەخشیوە. چەندەها تاکە کەس و خێزانی دەوڵەمەندو کەسایەتی دیاری فەرەنسی و ئەوروپی و جیهانی هاوکاریەکی بەرچاویان بەخشیوە بۆ نوێکردنەوەی نۆتەردام. هەندێ لەوانەی هاوکاریان کردوە، بڵاویان کردۆتەوە کە نایانەوێت ئەو پارەیەی بەخشیویانە لە تاکس دایشکێنن، چونکە لە یاسای فەرەنسادا هەیە، ئەو کەسەی هاوکاری شوێنە رۆشنبيریە نەتەوەیەکان بکات ئەتوانێت تا ٦٦٪ لە تاکس دایشکێنێت. شتیفان بێرن، لێپرسراوی بەشی رۆشنبیری لە پاریس وتی، ئێمە کێشەی پارەمان نابێت، جگە لە ملیاردێرەکان، هەمو هاوڵاتیەک ئامادەی هاوکاریە لە دەوڵەماندەوە بۆ هەژار، هەریەکە بەپێی بارودۆخی ئابوری خۆی، لە کارگە گەورەکانەوە وەک ئەپڵ تا نانەوخانەیەکی بچوک، هەر هەمو فەرەنساو دنیا بەشدارن لەم کارەداو پارێزگای شاری پاریسش بەڵێنی ٥٠ ملیۆن ئۆیرۆیان داوە. تاکو ئێستا نازانرێت، چاککردنەوەی نۆتەردام چەندی تێدەچێت و بە چەند ساڵ تەواو دەبێت، هەرچەندە سەرۆک ماکرۆن بڵاوی کردەوە کە هەوڵ ئەدەن لە ماوەی ٥ ساڵدا تەواوی بکەن. سەرۆکی یەکە ئیداریەکانی شار‌و شارۆچەکە و دیهاتەکان، هەمو بەڵێنیان داوە، کە هەریەکە بە پێی دانیشتوانی شوێنەکەیان، هەرکەسە ١٠ ئۆیرۆ ببەخشیت بۆ ئەو کارە نەتەوەییە. ئەم کارە نمونەیەکی بەرزو هەستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەورەیە کە نیشانی ئەدات کە هاوڵاتیان چەند شوێنە گشتی و نەتەوەیەکانی خۆیان خۆش دەوێت و چەند ئامادەی ئەوەن کە بیپارێزن.. خۆزگەو سەد خۆزگە، هاوڵاتیان کوردستان بەگشتی و دەوڵەمەنداکانیان بەتایبەتی کەمێ لەو ئامادەییەی فەرەنسیەکان و هاوڵاتیانی وڵاتانی تر، فێردەبوین.. سەرچاوە: سود لە شپیگل ئۆنلاینی ١٨ نیسان وەرگیراوە
دانا مەنمی هه‌رێمی كوردستان له ناو هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی ناوخۆی و ناوچه‌یی جیۆسیاسی و ستراتیژییدایه ، دوای میراتی جه‌نگی داعش و له پاش قه‌یرانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م پێكده‌هێنرێت ،له‌لایه‌ك ده‌بێ دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخاته‌وه ، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له بواری ئابوری‌دا دوای ئه‌ویش ئاشته‌وایی نیشتیمانی له نیو لایه‌نه‌كان وبنیاتنانه‌وه‌ی متمانه له نیو خه‌ڵك و حكومه‌تدا ، له‌لایه‌كی تر په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبخاته‌وه‌و ئه‌و ماده ده‌ستوریانه‌ی كه خزمه‌ت به هه‌ردووحكومه‌ت ده‌كات بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌م ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌ستدایه هه‌میش مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ، له‌لایه‌ك ده‌توانێت هه‌م ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه هه‌میش به‌رگری له خۆی و كیانه‌كه بكات . گۆران و یه‌كێتی له ململانییه‌كی توند‌و چڕدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و داتاشینی جێگر بۆ یه‌كتری ، یه‌كێتی به‌هۆی ململانێی باڵه‌كانی ناوخۆوه بۆ هه‌ر پۆستێك زیاتر له كاندیدێكی هه‌یه ،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ناكۆكی و ململانێی توندی ماڵه گه‌وره‌كه‌یه كه بووه‌ته قوربانی باڵ و سه‌رو قاچ ! هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیشه له دوای وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فا دامركایه‌وه و به‌هه‌مان ده‌ردی یه‌كێتی چوو گواستنەوەی موڵك و ماڵی بزوتنەوەی گۆران و گرده‌كه‌و كۆمپانیای وشه‌و كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له‌سه‌ر كوڕ‌و بنه‌ماڵه‌ی ڕێكخه‌ری كۆچكردوو كۆتایی به رۆحییه‌تی بزوتنه‌وه‌كه هێنا و ئیتر بێزووی به ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌كرد ،كه‌سانی سه‌یرو سه‌مه‌ره هاتنه پێشه‌وه‌و سیاسه‌ت و پاره‌یان پێكه‌وه گرێدا‌و پێگه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان به‌سته‌وه به پێگه‌ی ئابوری ده‌سه‌ڵاته‌وه ،سیاسه‌ت بووه به‌شێك له داواكردنی وه‌زاره‌تی سیادی نه‌ك خزمه‌تگوزاری و شه‌ریكایه‌تی چاڵه نه‌وت و فراوانكردنی بازرگانی حیزبی وسیاسه‌تیان كرده به‌شێك له پاره‌په‌یدا كردن . یه‌كێتی و گۆران پارتییان قبوڵ نییه و شه‌ڕی جێگری پارتی‌یش ده‌كه‌ن ، ئاخر سه‌رۆكی هه‌رێم جگه له پۆسته سیادییه‌كه‌ی له ناو سیسته‌می حوكمرانی له كوردستاندا جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه ، یه‌كێتی و گۆران له ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵ له نه‌خشه ڕێگای هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا به‌راوورد به بۆچونه‌كانی ئێستایان ۱۸۰پله پێچه‌وانه‌ی یه‌كترو قسه‌كانی ڕابردوی خۆیانن ، یه‌كێتی له له ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵دا له پرۆژه یاسایه‌كدا داوای یه‌ك جێگیر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئێستا داوای دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن ، بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش له له ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵دا داوا‌و پێداگیریان له سه‌ر دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه ، كه‌چی ئێستا تێروانینان گۆڕاوه‌و داوای یه‌ك جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن . هێشتا زیادكردنی جێگری دووه‌م له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی و له حكومه‌ت بۆ گۆران به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه وپارتی بڕیاریداوه له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خەڵكی كوردستان بەكۆبونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی بۆ پێكهێنانی حكومەت سەرقاڵ نه‌كات ،چونكه لەماوەكانی رابردوودا پارتی چەندین كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی و گۆران كرد دەربارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت و كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی. ئیستا یه‌كێتی و گۆران شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یی شنه‌بایی كورسییه‌كی گه‌رم بۆ بژێوی و ده‌ستكه‌وتی حیزبی ده‌كه‌ن ،ته‌ماحی كورسی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت سەری پرۆژە گشتییە سیاسی و نیشتیمانییەکانیشی خوارد ،به دوری نازانم به دڵنیاییه‌وه سه‌ری میله‌تیش له نێوان به‌رداشی یه‌كێتی و گۆران دا ده‌خورێت .
شێرزاد شێخانی ماوه‌یه‌كه حزبه‌كانی كوردستان سه‌رقاڵی دیاریكردنی به‌ربژێرو كاندید‌و موڕڕه‌شه‌حی خۆیانن بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان . هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌كو بیست‌و هه‌شت ساڵی رابردوو ، دیسان مه‌سه‌له‌ی مه‌حسوبیه‌تو مه‌نسوبیه‌تو خزم خزمێنه‌و كوتله‌و كوتله‌بازی و عیلاقاتی عه‌شایه‌ری و براده‌رایه‌تی و ژن‌و ژنخوازییش رۆڵی گه‌وره ده‌بینێ له‌دیاریكردنی كاندیده‌كان ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژاردنیشیان مه‌حكومه به ده‌ره‌جه‌ی قه‌ڕابه‌و ئاستی ملكه‌چی و جۆر‌و خه‌ستی ماستاوكردن و راده‌ی كۆیله‌بون و گوێڕایه‌لی كاندیده‌كان بۆ خاوه‌ن بریاره حزبیه‌كان.. له‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌ڕه‌تایی هه‌ندێ ناوی دزه‌پێكراوه‌وه ، بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌وا جارێكی‌تر ده‌موچاوه ناشرین‌و قێزه‌ونه‌كان دووباره ئه‌بنه‌وه‌و، له كابینه‌ی داهاتووشدا گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ به‌دی ناكرێ و، به‌هه‌مان تاس‌و حه‌مامه‌وه حكومه‌تی داهاتوشمان به‌ڕیوه ئه‌برێ ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌و تاخمه‌ی پێشوتر كه‌سی شیاوتر نه‌بێت بۆ به‌ڕێوه بردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت . كه‌سی وا ناوی ئه‌هێنرێ كه جگه له‌وه‌ی زیاتر له چل په‌نجا ساڵه مه‌سئول وپله‌دارو ده‌سه‌ڵاتدار بوه له‌ناو حزبدا، له‌كابینه‌كانی حكومه‌تیشدا وه‌زیرو پله‌داری به‌رز بوه‌و، رۆژانه سێ ژه‌مه‌ی خواردن له‌سه‌ر شاشه‌كاندا بینیومانه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكی هه‌بێ. براده‌رێك باسی واقیعی حكومه‌تو پۆسته‌كانی هه‌رێمی كرد‌و ، زۆر به‌جوانی شووبهادنی به دروستكردنی بینایه‌كه‌وه‌و وتی " له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دونیادا كاتێك كه‌سێك ئه‌بێته وه‌زیر ، ئه‌ركی ئه‌و كه‌سه ئه‌وه‌یه خشتێك بخاته سه‌ر بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه ، ئه‌وه‌ی دوای ئه‌ویش دێ خشتێكی تری ئه‌خاته سه‌ر ، ئید‌ی به‌م شێوه‌یه بینای وه‌زاره‌ته‌كه كابینه له‌دوای كابینه به‌رزترو جوانتر ئه‌بێ . له‌لای خۆشمان‌دا واته له‌هه‌رێمه به‌دبه‌خته‌كه‌ی كوردستاندا، كاتێك وه‌زیرێك پۆسته‌كه‌ی وه‌رئه‌گرێ خشتی وه‌زیره‌كه‌ی پێشوتری خۆی فڕێ ئه‌دات و خشتی خۆی دائه‌نێ!! ئید‌ی به‌مشێوه‌یه هه‌میشه ته‌نها یه‌ك خشت له‌سه‌ر بیناكه‌یه‌و هیچی زیاد ناكات". ئه‌م ته‌شبیهاته زۆر جوانه‌و رێك له‌گه‌ڵ وه‌زعی كابینه‌كانی حكومه‌ته‌كانی ئێمه‌دا ده‌گونجێت .. تۆ وه‌ره پرسیار بكه بزانه كام له‌وه‌زیره‌كانی ئێمه توانیویه‌تی یان ویستویه‌تی ببێته ته‌واوكه‌ری پلانه‌كانی وه‌زیره‌ی پێشوتری خۆی ؟ .كاتێك كه‌سێك ئه‌بێته وه‌زیر یه‌كه‌م ئیجرائاتی ئه‌وه‌یه سكرتێر‌و حیمایه‌ی وه‌زاره‌ت وبگره چایچیه‌كانی وه‌زاره‌تیش بگۆڕێ وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوتر هه‌مویان له‌عه‌هدی بائید بووبن ، یان گومان له‌دڵسۆزیان بۆ كاره‌كانیان هه‌بێ !!.. وه‌زیری واشمان هه‌یه وه‌كو ئه‌بولهۆلی په‌یكه‌ره به‌ردینه‌كه‌ی وڵاتی میسری لێهاتوه، هیچ هێزێك نیه له‌شوێنی خۆی بیجۆڵێنێ ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ئه‌نیشتاین وئه‌دیسون و فۆكۆیاما بن ، میلله‌ت به‌بێ ئه‌وان سه‌رگه‌ردان بن‌و وڵاتیش به‌بێ ئه‌وان به‌ڕێوه نه‌چێت !! وه‌زیری واشیان تێدایه له‌چوار ساڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا گه‌وره‌ترین شكستی هێناوه‌و هیچ ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت حزبه‌كه‌شی نه‌بوه، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌حسوبیه‌ت ومه‌نسوبیه‌ت وكوتله‌بازی چوار ساڵی تری بۆ درێژكراوه‌ته‌وه!! . كه‌سایه‌تی حیزبی وا هه‌یه ده دوانزه مه‌سئولیاتی بینیوه، هه‌ر له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانیه‌وه بۆ وه‌زیری ، له‌سه‌ركردایه‌تییه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ، له‌هه‌ر وه‌زیفه‌یه‌كیشی مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی زه‌به‌لاحی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، كه‌چی له‌هه‌ر كابینه‌یه‌كی نوێشدا كێبڕكێی پۆستی تازه‌ش ئه‌كات . ئه‌مه‌ش هه‌م ناعه‌داله‌تییه‌كی گه‌وره‌یه و كاڕێكی زۆر بێ ماناشه له‌ناو حزبه گه‌وره‌كاندا ته‌نها چه‌ند ده‌موچاوێكی كه‌م دووباره‌و ده‌باره مه‌سئولیات وه‌ربگرنه‌وه، هه‌م رێگریشه له‌گۆڕانكاری له‌ناو حزب‌و ده‌سه‌ڵات و هاتنه پێشه‌وه‌ی گه‌نجان و خه‌ڵكانی خاوه‌ن كه‌فائه‌ت وشاره‌زا له‌بواره جیا جیاكانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا . حاڵی خراپی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه كه چه‌ند ده‌موچاوێكی ناشرین و كه‌سانی بووده‌ڵه‌و بێ ئیمكانیه‌ت پۆست‌و پله‌كانی حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه ئه‌گرن و رێگه ناده‌ن نه‌وه‌یه‌كی نوێ بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی تازه پێشكه‌ش به ئه‌زمونه‌كه‌مان بكه‌ن . ئه‌مه ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كاری حكومه‌ت و كابینه‌كانیدا دووباره نابنه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كانیش ئه‌م دیارده‌یه ره‌واجی هه‌یه‌و ، بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی زۆربه‌ی حزبه‌كان له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كاندا .. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی وا هه‌یه ، چل په‌نجا ساڵه له‌شوێنی خۆی نه‌جوڵاوه . حزبی واش هه‌یه پانزه ساڵی جارێكیش كۆنگره نابه‌ستێ ، چونكه سه‌ركرده‌كانی ئه‌ترسن پۆسته‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ربچێ !! به‌كورتی وبه‌كوردی ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر پۆسته‌كان دانیشتوون ئه‌وانه هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی ئه‌زمونی حكومه‌ت و حزبه‌كانمانن، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ گۆڕانكاری گه‌وره له‌ئیداره‌ی حكومه‌تو حزبه‌كانیشدا بكه‌ین، ئه‌بێ ئه‌م ده‌موچاوانه دوور بخرێنه‌وه‌و نه‌وه‌یه‌كی نوێ بێنینه پێشه‌وه ، به مه‌رجێك كوڕ‌و نه‌وه‌و وه‌چه‌ی هه‌مان ئه‌و كه‌سه شكستخواردووانه نه‌بن ، چونكه وه‌كو مه‌سه‌له‌كه ئه‌ڵێ " سێبه‌ری دار راست نابێته‌وه ئه‌گه‌ر داره‌كه خۆی له‌ئه‌سڵدا خواروخێچ بێت ".
رێبوار کەریم وەلی (1) ئەگەرچی رێككەوتنی سیاسیی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان فاكتەرێكی یەكلاكەرەوە بوو بۆ كاراكردنی پڕۆسەی سیاسی، بەڵام بە هەمان ئەندازەش گرفتی بۆ داهاتوو درووست كرد. پارتی لەو كاتەیدا كە پێویستی بە تەحەدداكردنی یەكێتی هەبوو، سەخاوەتمەندانە پۆست و بەڵێنی زۆری بە گۆڕان دا و رەنگبێ ئەوانەی ئەندازیاری رێككەوتنی گۆڕان و پارتی بوون، حیسابی ئەوەیان نەكردبوو كە ئەگەر سبەی یەكێتیش بێتە ناو حكومەتەوە (كە سەد لەسەد دەهات) چی روودەدات؟ مەسەلەی زیادكردنی جێگرێك یان یاریدەدەرێك بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، یەكەم و دوا خاڵی بەركەوتنی بەرژەوەندییەكانی گۆڕان و یەكێتی نابێت. بەهەر شێوەیەك بێت پارتی بۆ تێپەڕاندنی ئەو وەزعە و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان گۆڕان و یەكێتیدا، چارەسەرێكی ناوەندیی بۆ دەدۆزێتەوە، بەڵام ئیشی پارتی لە چوار ساڵی داهاتوودا، بەو وەزعە زۆر قورس دەبێ و پتر رۆڵی ناوبژیكەری دەبێ تا حوكمڕان. پارتی لەلایەك پابەندییەكی ئەخلاقیی بەرامبەر بە گۆڕان بۆ درووست بووە كە ناتوانێ وا بە ئاسانی لێی لابدات و لەلایەكی دیكەشەوە شەراكەتێكی ئیجباری لەگەڵ یەكێتیدا هەیە و ناتوانێ هیچ لایەنێك بكاتە جێگرەوەی یەكێتی. ئەگەرنا تا ئێستا دەبوو حكومەتیش پێكهاتبایە! لەو گۆشەنیگایەوە كە كارنامەی حكومەتی داهاتوو، هەروەها ئەو رێككەوتنەی لە نێوان پارتی و گۆڕان لەلایەك و پارتی و یەكێتی لەلایەكەی دیكەوە كراون، جەخت لە چاكسازیی ریشەیی دەكەنەوە، پتر لە هەموو كاتێك ئەگەری بەركەوتن لە نێوان گۆڕان و یەكێتیدا زیاتر دەكات. ستراتیژییەتی یەكێتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاوتكردنی گۆڕان دەبێ لە حوكمڕانی و لێدوانەكانی جەعفەر شێخ مستەفا لە رۆژانی رابردوو كە جۆرێك بوون لە حیساب نەكردن بۆ دەسەڵاتەكانی گۆڕان لە حكومەتی داهاتوودا، دەرخەری ئەو راستییەن كە ئیدارەدانی ئەو پارادۆكسانە كارێكی ئاسان نابێت. بەتایبەتیش كە لەناو خودی پارتیشدا بۆچوونی جیاواز لەسەر ئاست و جۆری پەیوەندیی پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا هەیە. یەكێتی لێرە بەدواوە بۆ گۆڕان لەكەمیندایە و گۆڕانیش دەبێ ئەو راستییە بزانێت كە بەشداری لە حوكمڕانیدا بۆ ئەو قۆناغەی ئێستا حوكمی ئاوی حەیاتی هەیە كە بەگەروویدا كراوە. بۆیە بۆ هەر ئیحراجییەك كە بۆ پارتیی درووست بكات و پارتی نەتوانێ لەژێر باری بێتە دەر، ئەوا ئاو دەكاتە ئاشی یەكێتییەوە. رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (2) بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بەریەككەوتنانەی كە لە داهاتوودا لە نێوان بەشداربووانی حكومەتدا روودەدات، رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك چەترێكی سیاسی بۆ كۆكردنەوەی هەموو لایەنەكان، جا چ ئەوانەی لە حكومەتدا بەشدارن یان بەشدار نین، زیاتر بەرجەستە دەبێت. راستە ئەمڕۆ یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم و دەنگدان بەو یاسایە لە نێوان پارتی، یەكێتی و گۆڕاندا لەژێر نەشتەردایە، بەڵام تەنانەت ئەگەر ئەو پۆستە بە ئیستیحقاقی هەڵبژاردنیش بەركەوتەی پارتی بێت، دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كە دامەزراوەیەكی دەستووری و نیشتمانییە، نابێ تەنها بكەوێتە بەر رەحمەتی پشكپشكێنەی ئەو حزبانەی لە حكومەتدا بەشدارن و دەبێ ئەو دامەزراوەیە موڵكی هەموو ئەو حزب و لایەنە سیاسی، نەتەوەیی و ئایینیانە بێت كە لە كوردستان هەن. حیكمەت لە زیندووكردنەوەی ئەو دامەزراوەیە جگە لە لابردنی ئاستەنگە دەستووری و تەشریعییەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی، یان رێككەوتنی ناوخۆیی حزبی و جێگۆڕكێ، زەروورەتێكی مێژووییشە بۆ ئەو قۆناغە و، حەق نییە حزبە سیاسییەكانی كوردستان تەنها وەكو پۆستێك سەیری بكەن، پێویستە بەشداربن و بەشداریشیان پێ بكرێت لە بەدامەزراوەییكردنی ئەو پێگە نیشتمانییە. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە رابردوودا لە دەستێكی ئەمیندا بووە و ئەركی مێژوویی خۆی لە گەیاندنی كاروانی سیاسی كوردستان بە ترۆپكی داخوازییە نەتەوەییەكان بەجێگەیاندووە. قەزاوەت لە بارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان با بۆ نەوەكانی داهاتوو بەجێبێڵین كە بە دڵنیاییەوە رووداوێكی جیهانی بوو تا ئەو شوێنەی بووە رۆژەڤی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی زلهێز. لێرەش بەدواوە ئەو دامەزراوەیە و بەتایبەتیش كەسایەتییەكی وەكو نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆكدا، رۆڵی بەیەك گەیاندن و درووستكردنی زەمینەی تەبایی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی دەبێت و یەكەم هەنگاویش ئەگەر بانگهێشتكردنی سەرۆككۆمار دكتۆر بەرهەم ساڵح بێت بۆ هەولێر، تا راددەیەكی زۆر پردەكانی متمانە لە نێوان حزبە سیاسییەكاندا درووست دەكاتەوە. پڕۆفایلەكەت بە چەندە؟ (3) تەكنۆلۆژیای سەردەم شۆڕشێكی لە بەتاكەكەسیكردنی مێدیا وەكو بەكارهێنەر و گەیاندنی بە ملیۆنان كەس درووست كرد. سنوورە تەقلیدییەكانی مێدیا تێك‌شكان و ئامرازەكانی گەیاندن و گەیشتن بە خوێنەر، بینەر و بیسەر هێندە ئاسان بوون كە ئەمڕۆ منداڵی شیرخۆرەش ئەكاونتی بەناو كراوەتەوە. بەڵام ئەوەی جێگەی لێوردبوونەوەیە، ئەوەیە كە رەنگبێ لە كەم شوێنی دنیا، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەو شێوە بەرنامە بۆ داڕێژراوە و سیستەماتیك بۆ ئامانجی خراپ بەكاربهێنرێن. حزبەكان بەهەزاران ئەكاونتیان هەیە كە بووەتە سێكتەرێك، كەسانێك تەنها بۆ نووسینی كۆمێنت و جوێن پارەیان پێ دەدرێت! مووچەی مانگانە دەدرێتە ئەوانەی كە بەناوی لایەنگرانی فڵان و فیسار، دەیان ئەكاونتیان هەیە و لەشكرێك درووست كراوە بۆ سووكایەتی بە خەڵك و ناوزڕاندنیان. لە بەشێكی زۆر لە وڵاتان لە چەشنی ئەو لەشكرانەی ئێمە هەن، بەڵام بۆ هاككردن و شەڕی سایبری لە دژی وڵاتانی نەیاریان نەك بۆ جنێودان بە خوشك و دایكی هاووڵاتیانی خۆیان. كار گەیشتووەتە ئەو ئاستەی كە كەسانێك پەیدابوونە، كارتی ئینتەرنێت بەسەر خەڵكدا بە خۆڕایی دابەش دەكەن، تەنها بۆ ئەوەی كابرا وێنەی پڕۆفایلەكەی خۆی بكات بە وێنەی ئەو بەرپرسە حزبیەی كە دەیانەوێت!
د. نیاز نەجمەدین (هەڵە سیاسییەکانی رابردوو دووبارەمەکەرەوە) هەرێمی کوردستان خاڵییە لە هەر پرۆژەیەکی سیاسیی، ئەگەر گۆڕانکارییەک رووبدات ئەوا بە حزبەکانی ئێستا ناکرێت. لەگەڵ ئەمەشدا، چەند هەڵەیەک هەیە هەمیشە دووبارەی دەکەینەوە. چەند ساڵێک لەمەوبەر کەس نەیدەوێرا رەخنە لە بزوتنەوەی گۆڕان بگرێت دەیانوت "ئێستا کاتیی نییە. لە دژی گۆڕان زمانت هەڵبێنایە، دەیانوت خۆی بە یەکێتیی و پارتیی فرۆشتووە... هتد". هەموومان ئەنجامەکەمان بینی: - دڵشکانی گەنجە دڵسۆزەکان - دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێک لە رێی بزنس و حزب و حکومەت و پەرلەمانەوە. - ئیفلیجبونی تەواوی پرۆژەکە دوای مەرگی سەرۆک - بنەماڵەچێتیی ئەگەر جورئەت بکەیت بەرگریی لە دادپەروەریی بکەیت، دان بەوەدا دەنێیت کە خودی نەوشیروان مستەفا پشکێک لە بەرپرسیارێتیی شکستی ئەم حزبەی دەکەوێتە ئەستۆ(من دەزانم وەک هەمیشە، لە بەرگریکردن لە هەڵەی سەرۆکەکەیدا، کۆیلە پاساوی خۆی هەیە). ئێستا تۆ مەبە بە کۆیلە: بەرامبەر بە نەوەی نوێ هەمان هەڵە دووبارە مەکەرەوە، زوو دەنگ هەڵبڕە ئەگەر دڵسۆزانە دوای کەوتویت. بیربکەرەوە: - شاسوار لابەرە، ئەم حزبە چیی دەمێنێتەوە؟ - لە بنەماڵەچێتییدا، تازەترین شت ئەوەیە کە کاک کەمال چۆمانیی (Kamal Chomanii) لە فەیسبوکەکەی خۆیدا ئاماژەی پێکردووە: لە سلێمانی شاسوار و لە لە بەغدادیش خوشکەکەی کردووە بە بەرپرس. - کەمترین رووبەر لە میدیای نەوەی نوێوە بۆ رەخنە لە حزبەکە خۆی کراوەتەوە. هێشتا ئاسانترە لە میدیای روداوەوە رەخنە لە پارتیی بگریت وەک لە میدیای ئێن ئار تییەوە لە شاسوار و حزبەکەی. - بە هەمان شێوەی بزووتنەوەی گۆڕان: هەواڵ دروست بکە تا هەست بە بونت بکەن. باسی کۆششی فەردیی ناکەم، بۆ ئەوەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا دەست پێبکاتەوە، بۆ ئەوەی جوڵەیەکی جیاوازی دەستەجەمعیی دروست ببێتەوە و گۆڕەپانەکە هەمووی چەند سەرێک و میدیاکانیان کۆنتڕۆڵی نەکەن، دەبێت دڵت لەوەی هەیە تەواو بشکێت، پڕ ببیت لە نائومێدیی بەرامبەر بەو حزبانەی هەن. هەرێمی کوردستان بزووتنەوەیەکی دەوێت کە وزەی خەڵک لە دامەزراندنی چەند ئەندام پەرلەمان و وەزیرێکدا بەفیڕۆ نەبات.
پەیڕەو ئەنوەر دەستپێک پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا جارێکی تر گرژی و ئاڵۆزیی تێ کەوتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، "مایک پۆمپیۆ" ڕای گەیاند: "ناکرێت فڕۆکەی F-35 بە ئاسمانێکدا بفڕێت کە سیسته‌می بەرگریی ئاسمانیی S400ی ڕووسیی تێدا چالاک و ئامادە بێت و لە هەمان کاتیش‌دا مووشەکی بەرگریی ئەمریکی بەکار بهێنێت، چونکە لە ڕووی سەربازی و تەکنیکی و جیۆ-ستڕاتژییەوە گونجاو نییە." لە بەرامبەریشدا سەرۆککۆماری تورکیا، "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" گوتی: "ئەمریکا هەوڵی ئەوە دەدات دەست لە کاروباری ناوخۆی تورکیا وەربدات، بۆیە پێویستە پابەند بێت و سنووری خۆی نەبەزێنێت." لە لایەکی ترەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا، "مەولوود چاوشئۆغلۆ"، سووربوونی وڵاتەکەی لەسەر کڕینی سیسته‌می مووشەکیی بەرگریی S400 لە ڕووسیا و وەرگرتنی لە مانگی تەمووزدا دووپات کردەوە و جەختی لەسەر ئەوەیش کردەوە کە ناڕەزاییی وڵاتی سێیەم لەمەڕ ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵات، پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتییە. لە بەرامبەریشدا مایک پۆمپیۆ جارێکی تر لە وتارێکیدا لە بەردەم لیژنەی دەرەوەی کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا داوای لە تورکیا کرد کە بڕیاری بەپەلە نەدات و هەڵە نەکات لە کڕینی مووشەکی بەرگریی S400ی ڕووسی، ئەگینا ڕووبەڕووی سزای ئابووریی سەخت دەبێتەوە. ئەم ململانێ و تەنگەژەیەی کە لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا دروست بووە، پێدەچێت سەرەتای قەیرانێکی نوێ و تێکچوونی پەیوەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوان ئەو دوو وڵاتە بێت؛ بەتایبەت ململانێکە ئەم جارە لەسەر پرسی چەک و سیسته‌می بەرگری و پەیکەر و بونیادی سەربازیی نێوان دوو وڵاتی گەورەی وەک ئەمریکا و ڕووسیایە لەسەر خاکی تورکیا. ململانێ لەسەر چەک یان ڕۆڵ و پێگەی سیاسی تورکیا وەک بونیادێکی سەربازی، بە هۆی پێگە جیۆپۆلیتیکییەکەیەوە بۆ ئەمریکا هەم لە ڕابردوو و هەمیش لە ئێستا و داهاتوو گرنگە و وڵاتێکی ستڕاتیژییە؛ بەتایبەت تورکیا هەر دوو کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئەندامێکی سەرەکیی ناتۆیە و یەکێک لە بنکە سەربازییە هەرە گەورەکانیشی بە ناوی بنکەی "ئەنجەرلیک"ەوە لەخۆ گرتووە و لە ڕابردوویشدا لە سیسته‌می ئاسایشی هەرێمی و پاراستنی بەها و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکیی بینیوە. لە ئێستادا ئەردۆغان بە هۆی کێشەی سووریا و ڕووداوەکانی سووریاوە، لە ناویشیدا کێشەی کورد و شێوازی دروستکردنی ناوچەی ئارام و دووبارە دابەشکردنەوەی ئەو وڵاتە، دەیەوێت وەک گوشارێک لە بلۆکی ئەمریکا دوور بکەوێتەوە و دەستکاریی بونیادە سەربازییەکەی بکات و لە بەرامبەردا لە بلۆکی ڕووسیا نزیک ببێتەوە. ئەمریکا بۆ دوورخستنەوەی تورکیا لە ڕووسیا، پێشنیازی پێدانی سیسته‌می پاتریۆتی بۆ تورکیا کردووە لە پاڵ فڕۆکەی F-35دا، بەڵام تورکیا ڕەزامەند نەبووە، چونکە لە بنەڕەتدا کێشەکە پەیوەندیی بە کۆمەڵێک پرسی ترەوە هەیە کە سەرەکیترینیان پرسی سووریا و دووبارە داڕشتنەوە و پێدانی ڕۆڵە بە تورکیا لە سووریادا تاوەکوو بە ویست و دڵی خۆی بەشێک لە ئەکتەرە سیاسییەکانی نێو سووریا بچووک بکاتەوە و پەراوێزیان بخات. گوشارەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر تورکیادا ئەمریکا دەیەوێت بە هەر نرخ و ڕێگه‌یەک بێت تورکیا ناچار بکات کە لە ڕووسیا و سیسته‌مە بەرگرییەکەی دوور بکەوێتەوە، چونکە مووشەکی S-400 یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیسته‌مە مووشەکییەکانی جیهان لەمڕۆدا و خاوەن چەندین تایبەتمەندیی هونەری و سەربازیی پێشکەوتوو و ناوازەیە. خودی تورکیایش ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئەوان سیسته‌می مووشەکیی S-400 لە سیسته‌می پاتریۆتی ئەمریکی بە باشتر و گونجاوتر و پێشکەوتووتر دەزانن. لەگەڵ ئەمانەیشدا، ئەمریکا لە ئەگەری بێئومێدبوونی لە تورکیا لە کڕینی سیسته‌مە ڕووسییەکە، جارێکی تر پەنا بۆ کۆمەڵێک سزای تری ئابووری دەبات، چونکە ئەمریکا ئەم جۆرە چەکە بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ناتۆ دادەنێت و پێی وایە کە خودی ڕووسیا بە بیانووی ڕاهێنان و بەڕێوەبردنی سیسته‌مە مووشەکییەکە لە ڕێگەی سەرباز و کادیرە سەربازییەکانییەوە لە تورکیا دەست بۆ بردنی زانیاریی نهێنی لەسەر چەکە ئەمریکییەکان دەبات و دواجاریش ئەم پڕۆسەیە هەوڵێکی ڕژد دەبێت بۆ لاوازکردن و تواندنەوەی پێگە و ڕۆڵی ناتۆ و بەشێک لە ئەندامان و خودی بنکەی ئینجەرلیکیش لە تورکیادا. سەرباری ئەمانەیش ئەمریکا ترسی لەوە هەیە بە هۆی خراپبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا، نەتوانێت وەک پێویست گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران؛ بەتایبەت وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات کە وڵاتەکەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر ڕەت دەکاتەوە و ئەوان پێیەوە پابەند نابن. لێرەوە ئەمریکا چڕتر و قووڵتر پەنا بۆ دووبارە سزادانی تورکیا دەبات، بەتایبەت دۆخی ئابووریی ئێستای تورکیا زۆر خراپە و بەهای لیرە ڕوو لە دابەزینە و خەڵکیش بەگشتی لە حزبی فەرمانڕەوا (حزبی داد و گەشەپێدان) ناڕازییە و دۆخی ئاک پارتی و ئەردۆغانیش لە ئاستێکی خراپدایە و لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانیدا هەر دوو پارێزگه‌ی "ئیستانبۆڵ" و "ئانكارا"یان لەدەست داوە. سەرباری ئەمانەیش، ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی یەکێتیی ئەوروپاوە قەبارە و ڕێژەی گوشارەکانی بۆ سەر تورکیا زیاتر و گەورەتر بکات تاوەکوو زیاتر تورکیا گەماڕۆ بدات و قەیرانی ناوخۆیی و هەرێمیی بۆ دروست بکات و حزبی دەسەڵاتدار هێندەی تر لاواز بکات؛ تەنانەت دەکرێت ئەمریکا دەست بۆ سیناریۆی هەڵپەساردنی ئەندامێتیی تورکیا لە ناتۆ ببات و دواتریش بنکەی ئەنجەرلیک لە تورکیا بگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی تر. بەمەیش تورکیا وەک یەکەکی سەربازی، ناتوانێت بەهێز دەرکەوێت و سەرەڕای ئەوەی ناسنامە سیاسی-سەربازییەکەیشی بچووکتر و بێکاریگەرتر دەبێت. دوا سەرنج پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بە قۆناغێکی زۆر سەخت و ئاڵۆزدا تێ دەپەڕێت و، پێدەچێت لە سێ مانگی داهاتوودا ئەم گرژی و ئاڵۆزییە بگاتە لووتکە و، ئەمریکا گوشارەکانی چڕتر بکاتەوە و سزای ئابووری و دیپلۆماسی بخاتە سەر تورکیا. بەشێک لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە، پەیوەندیی بە سووریا و فۆڕمی ململانێی نێوان زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و ڕووسیاوە هەیە چونکە ئەم دوو زلهێزەی جیهان بەردەوام هەوڵ دەدەن ئەکتەر و هاوبەش و ڕووبه‌ری جیۆپۆلیتیکی و جیۆستڕاتیژی بۆ خۆیان زیاتر و فراوانتر بکەن؛ تورکیایش لەم کات و ساتەدا بە هۆی سیاسەت و ستڕاتیژەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر سووریا و ئەکتەرە کوردییەکانەوە نیگەرانە لە ئەمریکا و، بەمەیش دەیەوێت زیاتر خۆی نزیک بکاتەوە لە بلۆکی ڕووسیا و کڕینی چەک و ژێرخانی سەربازیی ڕووسی، تاوەکوو گوشار لەسەر ئەمریکا دروست بکات و چاو بە سیاسەت و هێڵە گشتییەکانی ستڕاتیژیی خۆی لە بەرامبەر سووریا و ئەکتەرە کوردییەکاندا بخشێنێتەوە؛ بەڵام ئەمریکا هێشتا بەردەوامە لەسەر دونیابینی و کارنامە سیاسییەکەی لە بەرامبەر سووریادا. لە لایەکی ترەوە ئەمریکا نیگەرانە لە کڕینی سیسته‌می بەرگریی S400ی ڕووسی لە لایەن تورکیاوە و پێی وایە بە کڕینی ئەم جۆرە چەکە، تورکیا لە چوارچێوەی سیاسەتی ئاسایشیی ئەمریکا دەرەدەچێت و دەچێتە نێو بلۆک و جەمسەری ئاسایشیی ڕووسیاوە؛ لە دەرەنجامیشدا ئەمریکا و یەکێتیی ئەوڕوپا و ناتۆ زیانێکی گەورەیان بەردەکەوێت و جیۆپۆلیتیکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە ڕووی ئاسایشەوە بەرە گۆڕان و داڕشتنەوە دەچێت و ململانێکانی نێوان ئەمریکا و تورکیایش هێندەی تر پڕکێشمەکێشتر دەبن.
كەمال چۆمانی کاتێک مەلا مستەفا بارزانیی بەتەواوی پارتیی کۆنترۆڵ کرد، کاری بۆ بەبنەماڵەییکردنی حیزبەکەی کرد. ئێستا پارتیی هی بنەماڵەی بارزانییە. کاتێک جەلال تاڵەبانیی بوە سەرۆکی عێڕاق، هێدی هێدی بنەماڵەکەی خۆی خستە ناو حیزبایەتییەوە، دواتر خێزانەکەی بەتەواوی کۆنترۆڵیان کرد، بێگومان بنەماڵەی دیش هەن لەناو یەکێتیی لە ئاست پێگەی خۆیان کاریگەرییان هەیە، بە نمونە بنەماڵەی کۆسرەت رەسول. نەوشیروان مستەفا لە ژیانیدا بەتەواوی دژی بەبنەماڵەکردنی حیزبایەتیی بو، بەداخەوە کە کۆچی دوایی کرد حیزبەکە وا دەبێتە حیزبی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا. جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سەرەتاوە حیزبی شاسوار عەبدولواحید بوە. خۆی لە سلێمانیی بەتەواوی حیزبەکەی کۆنترۆڵ کردوە، بەڵام لە بەغداد بە هۆی هەبونی رابون مەعروف و سەرکەوت شەمسەدینەوە کە دو کەسایەتیی ناسراوی حیزبەکەن و لێهاتویییەکەیان لە شاسوار زۆر زیاترە، نەیدەتوانی بەتەواوی حیزبەکە لەوێ کۆنترۆڵ بکات. ئێستا خوشکی خۆی کردۆتە بەرپرسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغداد و کۆنترۆڵی تەواوی کارەکانی کردوە. شاسوار ئامانجیەتی لە داهاتودا بچێتە ناو کۆمەڵێک گەمەی سیاسیی لەڕێی سروەوە کە زیاتر دابەشکاریی پشک و بزنس و پۆست دەبێت لە بەغداد. شاسوار لە سلێمانیی و سروە لە بەغداد ئەو حیزبەیان کردۆتە حیزبی بنەماڵەی خۆیان. یەکێتیی و پارتیی و گۆڕان هێشتاش بەتەواوی مەکتەبی سیاسیی و خانەی راپەڕاندنیان لەکارنەخستوە، کەچی شاسوار بۆ ئەوەی بەتەواوی حیزبەکە کۆنترۆڵ بکات، ئەنجومەنی باڵای ئەو جوڵانەوەیەی پەکخستوە و هیچ بڕیارێک لەو ئەنجومەنە نادرێت و یەک کەس بیردەکاتەوە، بڕیاردەدات و دونیابینیی پۆپیولیستی خۆی دەسەپێنێت. ئەو خۆسەپاندنەیە وای کردوە ئارام سەعید، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و کەسێکی کاریگەری جوڵانەوەکە، بەهێمنیی لە جوڵانەوەکە بکشێتەوە. کێشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان تەنها هەبونی حیزبی ترادسیۆنیی گەندەڵ و بنەماڵەیی و بێ مەعریفە و دونیابینیی و ئایندەبینیی نییە، بەڵکو کێشەیەکی قوڵتریش ئەوەیە ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن ببنە ئەلتەرناتیڤ زۆر نابات دەبنە یەکێتیی و پارتیی. کە یەکێتیی دەستیپێکرد لە سەرەتاوە دژی پارتیی بو، دواتر بو بە پارتیی. گۆڕان دژ بە یەکێتیی بو، دواتر بو بە یەکێتیی. نەوەی نوێ دژ بە گۆڕان بو، دواتر بو بە گۆڕان.
عادل باخه‌وان ئایا به‌ڕاستی چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ک له‌نێوان ته‌وێڵه‌ییه‌ک و زاخۆییه‌کدا هه‌یه ؟ چی قه‌ڵادزێیه‌ک به خانه‌قینیه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ؟ چ کۆلکه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌ربه‌ندیخانیه‌ک و دهۆکیه‌کدا هه‌یه ؟ ئایا ئه‌مانه یه‌ک خێڵ کۆیانده‌کاته‌وه ؟ بێگومان نه‌خێر . ئایا ئه‌مانه یه‌ک جۆر له ئاینداری کۆیانده‌کاته‌وه ؟ بێگومان نه‌خێر. ئایا قسه‌کردن به کوردیه‌کی چه‌ند له‌هجه‌یی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه له گشتێکی هاوبه‌شدابن ؟ بێگومان نه‌خێر...ئایا ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌مان پێکه‌وه بڵێن "ئێمه کوردین" به‌سه بۆئه‌وه‌ی گشتێکی هاوبه‌شیان لێ‌دروستبکرێت ؟ بێگومان نه‌خێر...کوردبوون دۆخێکی سروشتی نیه، دیارده‌یه‌کی سروشتی نیه...کوردبوون له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی سیاسی و بیناکردنێکی سیاسی و گرێبه‌ستێکی سیاسی له‌نێوان هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ناویان هات و هه‌موو ئه‌وانه‌ش که ناویان نه‌هاتوه، جگه له جۆرێک له ڕاسیزم و له خێڵگه‌رایی سه‌ره‌تایی و پاشان له کۆمه‌ڵێک وه‌هم هیچی دی نیه. ته‌نها شتێک که ده‌توانێت کوردێکی له‌نده‌ن و کوردێکی پاریس و کوردێکی به‌غا و کوردێکی هه‌ولێر و کوردێکی که‌رکوک به‌یه‌که‌وه کۆبکاته‌وه گرێبه‌ستێکی سیاسیه، پرۆژه‌یه‌کی سیاسیه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ش کوردبوون هیچ مانایه‌ک نیه.
هێمن عەبدوڵڵا وا ده‌بێته شه‌ش مانگ له كوردستان هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام هێشتا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه. راسته نموونه‌ی هاوشێوه له لوبنان و ته‌نانه‌ت به‌لجیكاش هه‌بووه، به‌ڵام هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه كێشه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌بوون كه كه‌س له‌ڕووی نه‌یه‌ت بۆ بیانییه‌ك باسی بكات له‌سه‌رچی پێكنایه‌ن. وه‌كو هه‌فته و مانگه‌كانی رابردوو، ده‌بێ له‌م گۆشه‌یه‌شدا ئه‌وه دووباره بكه‌ینه‌وه كه یه‌كێتی به داواكارییه ناواقیعییه‌كانی تاسه له‌دوای تاسه‌ی بۆ پرۆسه‌كه دانا و په‌كیخست. گۆڕانیش ئه‌م هه‌فته‌یه نه‌رمییه‌كی وای نه‌نواند بۆئه‌وه‌ی كوردستان له‌م چه‌قینه ده‌رباز بێت. بۆیه‌ش دۆخه‌كه هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و یه‌كێتی داوای جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و گۆڕان نایه‌وێ بیاندرێتێ و پارتیش له‌نێوان به‌رداشی یه‌كێتی و گۆڕاندا ماوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده به بڕوای من ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی و گۆڕانیش هاوكاربن و دروست ئه‌وه بكه‌ن كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێ، دیسان یه‌كێتی تاسه‌یه‌كی نوێ ده‌هێنێته‌وه سه‌ر رێگه‌كه و ناهێڵێ یان ناتوانێ بهێڵێ ئیشه‌كه وا به‌ئاسانی ته‌واوببێت. نموونه‌ش ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی ئێستا بۆ یه‌كێتی یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه و پێویست به چاوه‌ڕوانكردنی پارتی و گۆڕان ناكات تا كاندیدی بۆ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، له‌نێو یه‌كێتیدا كێشمه‌كێش و ركابه‌رییه‌كی تووند هه‌یه كه واده‌كات به‌ئاسانی نه‌گه‌نه ئه‌نجام. ره‌نگه، وه‌ك ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی پێشنیازی كردبوو، باشتربێت پشكه سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پڕبكرێنه‌وه، تا رێگه له‌و فه‌وزایه بگیرێت كه له‌ئێستاوه له‌نێو ئه‌و حیزبه‌دا دروستبووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش واده‌كات كابینه‌ی ئه‌مجاره پڕببێت له خه‌ڵكی پیر و له‌ڕووی ئیداری و سیاسییه‌وه ماوه‌به‌سه‌رچووی یه‌كێتی. راستییه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده پارتی 45 كورسی هێناوه و براوه‌ی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بووه، به‌ڵام ناچاری شه‌ریكایه‌تییه‌كی پڕ سه‌رئێشه بووه و ئه‌گه‌ر هه‌ر خه‌ریكی ئه‌و تاسانه بێت كه له‌پێش بونیادنانی كوردستانه به‌هێزه‌كه‌ی دروستیده‌كه‌ن، زه‌حمه‌ته بتوانێ جاری داهاتوو كورسییه‌كانی ئه‌مجاره بهێنێته‌وه. هه‌ندێك له پارتییه‌كانیش هه‌ستیان به‌مه كردووه و ده‌زانن زۆر ده‌نگده‌ر كه ئه‌مجاره ده‌نگیان به پارتی داوه، له‌م چوار ساڵه‌دا چاوه‌ڕوانییان هه‌ن و ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ر خه‌ریكی دڵڕاگرتنی یه‌كێتی بێت، مه‌رج نییه جاری داهاتووش ده‌نگ به پارتی بده‌نه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا ئیشه‌كانی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان ده‌شۆپێنم و هه‌ستده‌كه‌م ئه‌وان به‌پێی ئاست و تێگه‌یشتنی خۆیان له‌و مه‌سه‌له‌یه تێگه‌یشتوون. زۆر كه‌س ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گرێ كه كه‌سی بێئه‌زموونیان له‌نێودان شایانی ناوبانگ و مێژووی پارتی نین، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی من به رێكوپێكترین و چالاكترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیان ده‌زانم. ره‌نگه به‌و رۆحیه‌ته‌ش كه ئێستا ئه‌وان كاری پێده‌كه‌ن بتوانن ده‌نگده‌ری پارتی رازی بهێڵنه‌وه و نه‌هێڵن سه‌رئێشه‌كانی حیزبه تاسه‌چییه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی هه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ستیان ئاوه‌ڵا بهێڵێته‌وه و به‌زۆر نه‌یانكاته كارمه‌ندی گوێ له‌مستی خۆیان له‌نێو په‌رله‌مان. راسته په‌رله‌مانتار جێبه‌جێكاری سیاسه‌ته‌كانی حیزبه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌ركی یاسادانان و چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی ته‌نیا به‌وه پێده‌كرێت كه بتوانێ بۆخۆی بیربكاته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بكات و كه‌یس بجووڵێنێ و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ته‌نانه‌ت كاربه‌ده‌سته كه‌مته‌رخه‌م یان گه‌نده‌ڵه‌كانی حیزبه‌كه‌ی خۆیشی بۆ لێپێچینه‌وه رابكێشێته په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت دادگاش. ئێستا ده‌بینین ئه‌و رۆحیه‌ته له‌نێو فراكسیۆنی پارتیدا هه‌یه و ده‌یانه‌وێ وابكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو ده‌یگوت: ئه‌و ئیشانه‌ی فراكسیۆنی پارتی ده‌یكات، مانایه‌ك بۆ ئۆپۆزیسیۆنبوونی ئێمه ناهێڵێته‌وه.
