مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) ناوچەکە رووی لە دۆخێکی تەواو ئالۆزی پر لە مەترسیی هەمەجۆرە. جۆرێک لە دەوڵەت و شێوازی حوکمڕانیی دروستبوون باکیان بە وێرانبوونی وڵات و ژینگە و کۆمەڵگاکانیان نییە. ئامادەن چیان بە نەخواستراو ناونا و چیشیان بە ناحەز زانی، پەلامار بدەن و لەناوببەن. ئەمیان بەناوی دین و خوداوە قسەدەکات، ئەویتریان بەناوی گەڕانەوە بۆ رابردوویەکی ئیمپراتۆریی و سێهەمیشیان باکی بە لەناوبردنی میلەتە هاوسێ و هاوماڵەکانی خۆی نییە. هەموویان بە شێوازی جیاواز خەریکی زەلیل و ئیهانەکردنی یەکتریی و زەلیل و ئیهانەکردنی کۆمەڵگاکانی خۆشیانن. ئەوەی لە ئێستادا زۆر بە خەستی کاردەکات فۆرمە جیاوازەکانی بەربەریەتی سیاسیی و پەرگیریی دینیی و توندوتیژیی ئایدیۆلۆژیی هەمەجۆرە. تەرجەمەکردنی تەماح و رق و سایکۆلۆژیای شەخسی ئەم یان ئەو حوکمڕان و ئەم یان ئەو گروپی پەڕگیرە، بۆ واقیعی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دوژمنکارانە، لە ڕێگای جەنگ و پەلاماردان و کوشتن و وێرانکردنەوە. ئەوەی لەم ژینگە بیمارەدا بێنرخ و بێبەها دەکرێت «ژیانی گشتیی» و «پێکەوەیی» مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکتریدا، ئەو سەرزەمینە هاوبەشەیە کە دەشێت کەسە جیاوازەکان بەیەکەوە کۆبکاتەوە و لەپاڵ یەکیشدا ژیانێکی هاوبەش، بە لانی کەمی ماف و رێز و بەهاوە، دروستبکەن. تێکدانی پاراستنی لانی هەرەکەمی ئاشتیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی، هەوڵدانی چاندنی رق لەناو هەمووکەسێک و لەناو هەموو شوێنێکدا، بەشێکە لەو ژینگەیەی ئەم حوکمڕان و گروپە جیاوازانە دروستیدەکەن. لەم ژینگە بیمارەدایە هەم چەندان جەنگ و پێکدادانی خوێناوی لە ئارادان، هەم ئەگەر و بکەری جەنگایی ئایندەیی وێرانکەرانەی تریش. هەمووان دەبینین گەڕانەوەیەکی بەرچاو بۆ جەنگی دینیی و ئایدیۆلۆژیی لەئارادایە، جەنگی مارەکراو لە خەون و تەماحی ئیمپراتۆریانە، جەنگ بۆ هەوڵدانی بەدەستهێنانی هەیمەنەکردنی سەرتاسەریی، تا ئاستی بوون بە تاکە گەمەکەر، یان تاکە بلۆکی سیاسیی کاریگەر، لەناوچەکەدا. لەناو پەیوەندییە ناوەکیی و دەرەکییەکاندا، لە پەیوەندیی هێزەکاندا بەیەکترییەوە، بە پەیوەندیی دەوڵەت و بکەرە نادەوڵەتییەکانیش لەگەڵ یەکتریدا، فۆرمی جیاوازی توندوتیژیی و رقی سیاسیی و دینیی و ئەتنیی ئامادەیە و کاردەکات. باوەڕناکەم بە درێژایی مێژوو بەو رادەیەی ئەمرۆکە، ئەو هەموو رقە جیاوازانە لەو ناوچەیەدا بوونی هەبووبێت. ئەو هەموو هێز و بکەرە سیاسییانەش هەبووبن کە رق پەکهێنەری سەرەکیی بیرکردنەوەی سیاسیی و دینیی و نادینییەکانیان بێت. مرۆڤ پێویستی بەوە نییە خاوەنی هۆشێکی فەلسەفیی و ستراتیژیی گەورە بێت بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی ناو ئەم دیمەنە تاریکە ببینێت. گەڕانەوەی بەربەریزمی سیاسیی بەشێکە لە رۆحى ئەو ساتەوەختە مێژووییەی لە ئێستادا لەناویدا دەژین. بەربەریەتێکی سیاسیی کە سیاسەتی زەلیلکردن و ئیهانەکردن ئاراستەی دەکات و سڵنەکردنەوە لە کوشتن زمانی قسەکردنی رۆژانەیەتی. لە هەر شوێنێکیشدا جەنگ روویدابێت، یان ڕووبدات، ئەگەری گەیشتن بە جینۆساید و سڕینەوەی سیستماتیکی یەکتری ئەگەرێکی کراویە. هەموو جەنگەکانی ناوچەکە پڕن لە تاوانە گەورەکانی جەنگ. ئەو رقەی هێمام پێکرد، رقی سیاسیی و دینیی و ئایدیۆلۆژیی، بووە بە یاسای ناوەکیی بەرهەمهێنان و ئاراستەکردنی جەنگەکان. پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای کوشتن و چەکی لەناوبردنی سەرتاسەریش، ئەم رقەی لە توانای ئەنجامدانی جینۆساید مارەکردوە. بە رادەیەک جینۆساید گۆڕاوە بۆ یەکێک لە دەرەنجامە هەرە سادەکانی جەنگەکانی ناوچەکە. ئەم دۆخە وایکردوە و وادەکات مەسەلەی سەرەکیی جەنگەکانی ئەم ساتە تەنها مەسەلەی ترساندن و ناچارکردنی ئەویتری جیاواز نەبێت بە قبووڵکردنی ئەم یان ئەو مەرجی تایبەت، بەڵکو هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی یەکجارەکی مەسەلەی سەرەتا و کۆتایی جەنگەکان بێت. هەموو ئەمانە لە ساتەوەختێکدا کە هیچ دەزگا و ناوندێکی جیهانی نییە و نەماوە توانای پاراستن و دابینکردنی لانی هەرەکەمی ئاشتیی و ئاسایشیی لە ئاستی جیهانیدا هەبێت. ڕێ لە پێکدادانی دەوڵەت و حوکمڕانە ناکۆکەکان بگرێت. لە ئێستادا توانای کۆنترڵکردن و سنووردارکردنی ململانەکان لە هەموو کات لاوازترە. دۆخەکە بە ئادستێک گەیشتوە بەدەگمەن نەبێت کەسانێک نادۆزینەوە تەنانەت لە ئاستی خەوندا چاوەروانی بەرقەراربوونی شتێکبن بەناوی «ئاشتی جیهانیی»ەوە. ئەگەر فەیلەسوفی ئەڵمانی ئیمانۆیل کانت (١٧٢٤-١٨٠٤) لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەهەمدا ئەم خەونەی بینیبێت و چاوەڕوانی دروستبوونی جیهانێکی بێجەنگ و پێکدادان و ململانێی خوێناوی بووبێت، ئەوا لەمڕۆدا بینینی خەونێکی لەو بابەتە نەک ناچێتە بواری بیرکردنەوە و چاوەڕوانیکردنی فەلسەفییەوە، بەڵکو دەچێتە خانەی گەمژەیی سیاسیی و بێئاگایی لە هێزە تاریکەکانی ناو دونیای ئەمڕۆ. لەم ساتەدا تەنانەت کەسانێکی سادەش نادۆزینەوە باوەڕیان بەو خەونە رۆشنگەرانەی سەدەی هەژدەهەم هەبێت. سەرجەمی ئەو دەزگایانەش کە ئەرکیان دابینکردنی لانی هەرەکەمی ئاشتیی و ئاسایشی جیهانیی و کۆنترڵ و سنووردارکردنی ململانێ دەولەتیی و نادەوڵەتییەکانە، لە ئێستادا لە هەموو کات لاوازتر و بێکاریگەرترن. پەراوێزی دوای پەراوێزەکانن. چەکی ئەتۆمی و رۆکێتی بالیستی ماوەدوور، ملیۆنان درۆنی هەمەجۆر، جەنگی کۆمپیوتەریی و دیگیتاڵیی، کوشتن لە ڕەگای مانگی دەستکردەوە، هەموویان بەشێکن لەو تەکنۆلۆژیای کوشتنەی لەم سێ دەیەی دواییدا گەشەیەکی گەورە و هەمەلایەنیان کردوە. لەناو ژینگەیەکی پڕ مەترسی لەم جۆرەدا، گەڕان بەدوای ئاشتیدا، زەحمەتترین کارێکە مرۆڤ بیگرێتە سەرشانی خۆی. ئەوە با واز لە ئەگەری دروستبوون و سەرهەڵدانی هێزی وەک داعش و هاوشێوە جیاوازەکانی بهێنین، یان هێزی وەک تاڵەبان کە لە ئێستادا حومکڕانن، یان چەندان هێزی تری داعش و تاڵەبان ئاسا کە لە ژێر خۆڵەمێشی جەنگەکاندا پەنهان و هاتنەدەرەوەیان تەنها مەسەلەی کاتە. بە کورتییەکەی، تێرۆر و ترسناندن، تۆقاندنی بەرامبەر، پەلاماردانی ئەوانیتر، ئامادەگیی بۆ بەرپاکردنی جەنگ، جەنگێک بە جینۆساید کۆتاییبێت، ئیهانە و زەلیلکردنی تاکەکەسیی و دەتسەجەمعی، بەشێکن لە هەڵسوکەوتی سیاسیی ژمارەیەکی گەورە لە هێزە سیاسییەکانی ناوچەکە. هەم ئەوانەی حوکمڕانن و هەم ئەوانەیش کە بە حوکمرانی نەگەیشتون. لەم ناوچەیەدا کێ بتوانێت بەرامبەرەکەی لەناوببات، بە ویژدانێکی ئاسودەوە، لەناوی دەبات، یان لانیکەم هەوڵی لەناوبردنی دەدات. وێرانکردنی بەرامبەر بەشێکی ناوەکیی و سەرەکیی زۆربەی پرۆژە سیاسیی و دینییەکانی ناوچەکەیە. ناتانیاهۆ و هێزە دینییە توندرەوەکانی ئیسرائیل، ئایەتوڵاکانی ئەران و سوپای پاسداران، حەماس و حیزبوڵا و جیهادیستە خۆکوژەکانیان، ئەردۆغان و شەرع و حەشدی شەعبی، حوسییەکانی یەمەن، هتد... ئەمانە ئەو هێزانەن لەناوچەکەدا حوکمڕانن و لەناوچەکدا یاری بە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەکەن. ئەوەی لەم ژینگە نەخۆشەدا نائامادە و غائیبە لانی هەرەکەمی ئەو عەقڵانیەتە سیاسیی و ئەو ئەخلاقیاتی بەرپرسیارێتییە، کە نرخ بۆ ژیانی کەسان و کۆمەڵەکانی تر دادەنێت و هەوڵی ئیهانەکردن و زەلیلکردنی مرۆڤەکانی تر نادات. سەرەڕای ئەم خواستی جەنگخوازیی و سیاسەتی زەلیلکردنە، حوکمڕانانی ئەم ناوچەیە لە جۆری ئەو حوکمڕانانەن کە باوەڕیان وایە دەبێت تا مردن حوکمڕان بن. ئیمانیان بە بەجێهێشتنی شوێن و پێگەکەی خۆیان بۆ هیچ کەسێکی تری سەر ئەم هەسارەیە نییە. کەسیان نەک نایەوێت لابچێت و جێگاکەی بۆ کەسانێکی دیکە چۆڵبکات، بەڵکو سەرجەمی ئەو یاسایانەش ژێرپێ دەنێن کە سنوورێک بۆ دەسەلاتی ئەبەدی کەسایەتە سیاسییەکان دادەنێنت. ئەوەی لە ئێستادا باڵادەستە حاکمی ئەبەدیی و ڕقى ئەبەدیی و جەنگی ئەبەدییە. ناوچەکە پێویستیی بە بومەلەرزیەکی سیاسیی هەیە، بتوانێت شتێک لەم جەهەنەمە سیاسییە بگۆڕێت.
درەو: (ئاییندەی ژینگە) گۆشەیەكی هەفتانەیە مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رۆژانی شەممە بۆ (درەو) دەینوسێت 🔹 لە ساڵی 1990ەوە جیهان بەهۆی جەنگەوە (ملیۆنێک و 220 هەزار) کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانەکانی لەدەستداوە، ئەمەش قەبارەی گەورەی لەناوچوونی ژینگە دەخاتە ڕوو. 🔹 جیهان بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە 83%ی شیردەرەکانی کێوی و 50%ی ڕووەکەکانی لەدەستداوە، شەڕەکان ڕێژەی لەناوچوونی جۆرەکان خێراتر دەکەن. 🔹 شەڕەکان هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ژینگەی جیهانی، دەردانی گازی گەرمخانەیی زیاد دەکەن و ئیکۆسیستەمەکان لەناو دەبەن، سوپا و ململانێکان بەرپرسیارن لە (5.5%)ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی. 🔹 سوپاکان بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی بەردینی بەکاردەهێنن، کە دەردانی کاربۆنی زۆریان هەیە. ڕێژەی دەردانی کاربۆنی سەربازی لە جیهاندا لە پلەی چوارەمدایە. 🔹 سوپای جیهان 5.5%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی بەرپرسیارە، بەڵام زۆرێک لە حکومەتەکان داتای دەردانی گازی ژەهراوی لە چالاکییە سەربازییەکان ڕاپۆرت ناکەن، بۆیە ڕەنگە ئەو ڕێژەیە زۆر زیاتر بێت، 🔹 کاتێک چالاکیی شەڕکردن وەستا، مەترسی بە بیابانبوونی بەرفراوان و لەدەستدانی زەوی بەهۆی کەمیی ئاوەوە هەیە. کاریگەری جەنگ لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و لە ڕابردوو، هەمیشە جەنگەکان بە شێوەیەکی کاریگەر هەڕەشەبوونە لەسەر ژینگەی ئەو ناوچانەی جەنگەکان تێیدا ڕوودەدات بە تایبەتی ژینگەی جیهان بە گشتی، بەو مانایەی گرفتەکە لەوەدایە ئەو وێرانکارییە ژینگەییانەی لە جەنگ دەکەونەوە تەنها زیانیان بۆ ئەو وڵاتانە نیە کە جەنگی تێدایە بڵکو کاریگەری لەسەر وڵاتانی دراوسێش دروست دەکەن. لە دوای هەر شۆڕش و بەرخودان و ڕاپەڕینێک ژینگەی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە ڕووبەڕووی وێران کردن و تێکدان بۆتەوە، نزیکترین نموونە، شاڵاوەکانی جینۆسایدکردن و قڕکردنی گەلی کوردە لە هەشت قۆناغەکەی پڕۆسەی بەناو ئەنفال لە ساڵی 1988، کە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە. بۆ نمونە ئەو زیانە ژینگەییانەی لە پڕۆسەی بەناو ئەنفال کەوتەوە، وێرانکردنی زیاد لە (5 هەزار) گوند لە باشووری کوردستان، کە بەلایەنی کەمەوە ئەم گوندنشینانە سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و باخ و باخداری بوون، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوی ڕێژەی سەوزایی و لە دەستدانی دارستانەکان. - ئەگەر هەر گوندەی تەنها یەک کانی و سەرچاوەی ئاوی هەبوبێت، ئەوا لەو تاوانکارییەدا هەموویان وێرانکران و لەناوبران. - ئەگەر هەر خێزانێک باخێک یا چەند بنەدارێکی بەری یا سێبەریان هەبوبێت، ئەوا لەو تاوانکارییەدا لەناوبران، یا ووشک کران یا سوتێران یا بە شۆفڵ هەڵتەکێندران. کاریگەری ئەم وێرانکردنە تەنها بۆ مرۆڤ و دانیشتوانی گوندەکان نەبوو، بگرە لە دوای خۆی کاریگەری درووست کرد لەسەر تەنانەت ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانیش، کە بەهۆی ئەو کانی و سەرچاوە ئاوییانەوە ژیانیان بەردەوام بوو، لایەنی کەم ئەوانەشی ڕزگاریان بوو، بونە پارووی هێزە سەربازییەکانی ئەو ناوچانە و لەناوبران. یەکێکی تر لە کاریگەرییە خراپەکانی جەنگ لەسەر ژینگەی باشووری کوردستان تا ئێستا کاریگەری ماوە، بوونی پاشماوەی جەنگی و تەقەمەنییە، کە ئەوەی تەقێنرا بووە بووە هۆی پیسکردنی ژینگە، ئەوەی مایەوە تا ئێستا بۆتە هۆی شێواندنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک کەم ناوچەی هەرێمی کوردستان هەیە پاشماوەی تەقەمەنی لێ نەبێت. کاریگەری مین لەسەر ژینگەی هەرێم هەرێمی کوردستان یەكێک لەو ناوچانەیە کە بە هۆی شەڕ و ململانێکان، ژینگەکەی بەردەوام لە ژێر هەڕەشەدا بووە، لەماوەی پەنجا ساڵی رابردووەوە کە کوردستان پێیدا تێپەڕیوە، وەکو بۆردوومانکردن، مینڕێژکردن، سووتاندن و تەنانەت کیمیابارانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەموو ئەوانە بوون کە بەشێکی زۆری ژینگەکەی رووبەڕووی شێواندن و پیسبوون بووەتەوە. "بەپێی ئامارەکان و ئەنجامی رووپێوییەکان، (776 هەزار) کیلۆمەتر دووجا لە ژینگەی هەرێمی کوردستان پیسبووە، هەم وەکو ژینگە هەم مەترسییەکی ترسناکە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵان، لەم ژمارەیەش نزیکەی (511 هەزار) کیلۆمەتر دووجا پاککراوەتەوە و (260 هەزار) کیلۆمەتر دووجا ماوەتەوە". "لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە (3 هەزار) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە (10 هەزار و 255) كەسی دیكەش بریندار و كەمئەندام بوون، هەر لە ساڵی 1992ـەوە كە كاری پاككردنەوە لە زەوییە مینڕێژكراوەكان دەستی پێكردووە، (39) كارمەندی سەر بە دەزگای مین و رێكخراوەكانی بواری مین گیانیان لەدەستداوە و (106) كەسیشیان كەمئەندام بوون. لە ئێستاشدا چەندین تیمی گیانفیدا لە کوردستان کار دەکەن بۆ بنبڕکردنی پاشماوە جەنگییەکان کە بەیەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانی سەدە هەژمار دەکرێ لەسەر ژینگە و ژیانی هاوڵاتیان. ژینگەی عێراق و مەترسی مین لە ئەنجامی ململانێیە بەردەوامەکان، مین بەڕێژەیەکی بەرچاو لە عێراقدا بڵاوبووتەوە، بەتایبەت لە سەرەتای شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی 1980 ەوە، دواتر ڕژێمی عێراقی بە سەرۆکایەتی سەدام حوسێن پەلاماری کوێتی دا لە ساڵی 1991، پاشان لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003، دواتر ململانێی تائیفییەکان، کە بووە هۆی سەرهەڵدانی (داعش)، و کۆنترۆڵکردنی یەک لەسەر سێی ناوچەکانی عێراق لە ساڵی 2014، تا کۆتایی ساڵی 2019، عێراق ڕاپۆرتی پیسبوونی ڕووبەری (ملیۆنێک و 200 هەزار) کیلۆمەتر چوارگۆشەی بە مینی دژە مرۆیی ڕاگەیاند. بەپێی خەمڵاندنەکان لە ساڵی 2019، زیاتر لە 110 ملیۆن مین لەسەر زەوی دانراون، تا مانگی تشرینی یەکەمی 2020، 60 وڵات و ناوچە بە مینی دژە مرۆیی پیس کراون، لە کۆی 60 وڵاتەکە 33 وڵاتیان لایەنی ڕێککەوتنامەی قەدەغەکردنی مینن. لابردنی هەموو مینەکان لە جیهاندا، 50 بۆ 100 ملیار دۆلاری تێدەچێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی زیانلێکەوتوو هەژارترینن، تێچووی پاککردنەوەی مین بارگرانییەکی زۆر دەبێت لەسەر ئابورییان. گرفتە بەرچاوەکانی جەنگ لەسەر ژینگە 1. گرفتێکی بەرچاوی شەڕ و ئاڵۆزییەکان، گۆڕینی دیموگرافیای دانیشتوانە، کە زۆر جار ئەمەیان دەبێتە هۆی شێواندن و تێکدانی ژینگەی سرووشتی و بەکارهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ناوچە دارستانەکان و بەکارهێنانیان وەکو شوێنی خۆحەشاردان و نیشتەجێ بوونی کاتی و دوور مەودا لەلایەن هاوڵاتیانی نیشتەجێی شارەکان. ئەم زیانانە دوای کۆتایی هاتنی ململانێ و شەڕەکانیش بۆ دەیان ساڵ بەردەوام دەبن. 2. کاریگەرییە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانی شەڕ قووڵ و درێژخایەنن، بەشێکی زۆریان وەکو پیسبوونی ژینگە زۆر دوای وەستانی شەڕەکە بەردەوام دەبێت و دەبێتە هۆی زیانی گەورەی ژینگەیی بۆ ناوچەکە. 3. ژینگە لە کاتی شەڕە چەکدارییەکان تووشی کاریگەریی وێرانکەر دەبێت، لە سەرو هەموو کاریگەرییە ژینگەییەکان پیسبوونە کە لە ئەنجامی شەڕەکانەوە دروست دەبێت، لێکەوتەی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دەهێنێت. 4. لە ساڵی 1990ەوە جیهان بەهۆی شەڕەوە (ملیۆنێک و 220 هەزار) کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانەکانی لەدەستداوە، ئەمەش قەبارەی گەورەی لەناوچوونی ژینگە دەخاتە ڕوو. 5. لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو؛ جیهان بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە 83%ی شیردەرەکانی کێوی و 50%ی ڕووەکەکانی لەدەستداوە، شەڕەکان ڕێژەی لەناوچوونی جۆرەکان خێراتر دەکەن، ئەمەش مەترسییەکی جددی لەسەر هاوسەنگی ئیکۆلۆژی جیهانی دروست دەکات. 6. کاریگەری شەڕ لەسەر لەناوبردنی ژینگە؛ شەڕەکان هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ژینگەی جیهانی، دەردانی گازی گەرمخانەیی زیاد دەکەن و ئیکۆسیستەمەکان لەناو دەبەن، سوپا و ململانێکان بەرپرسیارن لە (5.5%)ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی. 7. بۆمب و تەقەمەنی زیانێکی زۆر بە خاک و ئاو دەگەیەنێت، ئەم پیسبوونە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت. 8. دارستانبڕین و بیابانبوون؛ لەکاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بە مەبەست دارستانەکان دەسوتێنرێن بۆ ئەوەی ڕێگری لە نەیاران بکەن، وەک لە جەنگی ڤێتنامدا کە ملیۆنان دۆنم دارستانی لەناوبرد. 9. ململانێکان گیانلەبەرە کێوییەکان کەم دەکەنەوە: بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ڕەنگە تا (٩٠%)ی گیانلەبەرە کێوییەکانی گەورە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا لەنابچن. 10. پیسبوونی ئاو و خاک؛ بە ئامانجگرتنی بەنداو و ڕووبارەکان لە ململانێکاندا (بۆ نموونە ڕووباری فورات لە سوریا) دەبێتە هۆی قەیرانی ئاو و پیسبوونی ژینگە. 11. پاشماوەی جەنگ و تەقەمەنی پیسبوو، وەکو یۆرانیۆمی کەمبووەوە، دەبنە هۆی پیسبوونی درێژخایەنی خاک و ئاوی ژێر زەوی. 12. پیسبوونی کیمیایی و تیشکدەر تەقەمەنی تیشکدەر و کیمیایی دەبێتە هۆی نەخۆشی درێژخایەن و شێرپەنجە و شێواوی. 13. بەکارهێنانی چەکی سووتێنەر (فسفۆڕی سپی) لە لوبنان و غەززە زەوی کشتوکاڵی لەناو دەبات و شوێنەواری نەسڕاوە بەجێدەهێڵێت. 14. دەردانی کاربۆن و گۆڕانی کەشوهەوا. بۆ نموونە شەڕی ئۆکرانیا لە ساڵی یەکەمیدا 120 ملیۆن تۆن هاوتای CO2 بەرهەم هێنا، کە زیاترە لە خودی کۆماری چیک. 15. چالاکییەکانی ئاوەدانکردنەوە، وەک پیشەسازی چیمەنتۆ و لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری بڕێکی زۆر کاربۆن زیاد دەکەن. تێچووی ژینگە دوای جەنگ بۆ نمونە خەمڵاندنەکان بۆ تێچووی زیانەکانی ژینگە لە ئۆکرانیا تەنها تا مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ دەگاتە (٥٦ ملیار) دۆلار. درووستکردنی دارستان و پاککردنەوەی خاک و ئاو پڕۆژەیەکی درێژخایەن و گرانبەهایە کە پێویستی بە دەیان ساڵە هەیە بۆ چاکبوونەوە. شەڕەکان نەک تەنها زیان بە مرۆڤەکان دەگەیەنن؛ هەروەها زیانێکی قووڵ و درێژخایەنی ژینگەیی دەگەیەنن: لە ناوبردنی دارستان و ئاژەڵەکانەوە، تا پیسکردنی ئاو و خاک، بەرزکردنەوەی دەردانی کاربۆن و شێواندنی کەشوهەوا، تێچووی ژینگەییمان لە زیانێکی زۆری تەندروستی و جوگرافی و ئابوورییەوە دەست پێدەکات و پێویستی بە دەیان ساڵ و سەرچاوەیەکی زۆر هەیە بۆ چاککردنەوە. جەنگەکان بەرپرسیارن لە 5.5%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی شەڕ و ململانێکان نەک هەر کاریگەریی وێرانکەریان لەسەر ژیانی خەڵک هەیە، بەڵکو کاریگەری نەرێنیشیان لەسەر ژینگە هەیە و بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە گۆڕانی کەشوهەوادا. لە کاتی شەڕ و ململانێ چەکدارییەکاندا زۆرجار پاراستنی ژینگە لەبەرچاو ناگیرێت، لەو ململانێیانەی کە ڕۆژانە خەڵکی مەدەنی بێتاوان دەمرن، بە شێوەیەکی تێگەیشتوو گرنگی بە ڕزگارکردنی ژیان و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی دەدرێت، بەڵام نابێت کاریگەرییە کارەساتبارەکانی ململانێ سەربازییەکان لەسەر ئیکۆسیستەمەکان لەبیر بکەین. کەرتی سەربازی چۆن بەشداری لە گۆڕانی کەشوهەوادا دەکات؟ سوپاکان بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی بەردینی بەکاردەهێنن، کە دەردانی کاربۆنی زۆریان هەیە. ڕێژەی دەردانی کاربۆنی سەربازی لە جیهاندا لە پلەی چوارەمدایە، دوای ئەمریکا، چین و هیندستان. ئەگەر سوپای ئەمریکا بەتەنها وەک نەتەوەیەکی جیا لە قەڵەم بدەین، ئەوا لەنێو گەورەترین پیسکەرەکانی هەسارەکەدا دەبێت. مەرج نییە هەندێک لە دەردانی گازی ژەهراوی سەربازی تەنها لە کاتی جەنگدا سنووردار بێت، بەڵکو لە کاتی شەڕدا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیاد دەکات، لە گەورەترین سەرچاوەکاندا سووتەمەنی بۆ تانک و کەشتییە دەریاییەکان گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر ژینگە. سەرچاوەکانی تر بریتین لە بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی، یان جێگیرکردنی سەرباز، بێگومان ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی بۆردومانەکانەوە دروست دەبێت، وەک ئاگر و دوکەڵ، هەروەها زیادبوونی بەرچاو لە کەرەستەی ڕووخاندن و داروپەردوودا هەیە کە لە ئەنجامی داڕمانی بیناکان لە کاتی ململانێکاندا دروست دەبێت، بینا وێرانبووەکان پێکهێنەری بڕێکی زۆر پاشماوەی بیناسازی دەکەن کە ڕیسایکلکردنی ئەستەمە. جەنگ و لەناوچوونی ئاژەڵ و باڵندەکان شەڕەکان گیانلەبەرە کێوییەکان و جۆراوجۆری زیندوو لەناو دەبەن، زیانەکان بەهۆی ململانێکانەوە دەتوانن تا لەسەدا ٩٠ی ئاژەڵە گەورەکان لە ناوچەیەکدا بکوژن، لە زۆر شوێن جۆرە ڕەسەنەکانی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، جگە لەوەش شەڕەکان ئاو و خاک و هەوا پیس دەکەن و ژیان بۆ مرۆڤەکان ناپارێزراو دەکات. سوپای جیهان 5.5%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی بەرپرسیارە، بەڵام زۆرێک لە حکومەتەکان داتای دەردانی گازی ژەهراوی لە چالاکییە سەربازییەکان ڕاپۆرت ناکەن، بۆیە ڕەنگە ئەو ڕێژەیە زۆر زیاتر بێت، لەڕاستیدا ململانێ سەربازییەکان ساڵانە زیاتر دەردانی گازی گەرمخانەیی بەرهەم دەهێنن لە چاو پیشەسازییەکانی فڕۆکەوانی و کەشتیوانی بەیەکەوە، بەڵام بەڵگەنامەکردنی دەردانی گازی ژەهراوی سەربازی لە مێژە چاوپۆشی لێ کراوە. تەنها لەگەڵ دەستپێکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا یەکەم هەوڵی گشتگیر بۆ بەڵگەنامەکردن و هەڵسەنگاندنی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە کاتی شەڕەکانی سەردەمی جەنگدا ڕوویدا. بەپێی دوایین خەمڵاندنەکان، دەردانی گازی گەرمخانەیی لە ماوەی ساڵی یەکەمی دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، یەکسان بووە بە 120 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، ئەمەش زیاترە لەوەی کە تەواوی کۆماری چیک لە هەمان قۆناغدا بەرهەمی هێناوە و چوار ئەوەندەی وڵاتی سلۆڤاکیایە. لە غەززە کوشتن نەک تەنها شەڕی ئۆکرانیا، بەڵکو شەڕی بەردەوامی غەززە کاریگەریی وێرانکەری لەسەر ژینگە هەیە، مانگەکانی یەکەمی ململانێکان گازی گەرمخانەیی زیاتری بەرهەمهێنا لە چاو دەردانی کۆی گشتی 20 وڵاتی پیسکەری کەشوهەوا لە یەک ساڵدا. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، زۆرینەی ڕەها (زیاتر لە 99%)ی ئەم دەردانی گازە گەرمخانەییانە دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و لەشکرکێشی زەمینی بۆ سەر غەززە، لە ناوچەیەکدا کە بارودۆخی ژیان لە ئێستاوە کارەساتبارە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە، هێرشکردنە سەر ئیکۆسیستەمەکان دۆخەکە چەندین هێندە خراپتر دەکات. هێشتا تەواوی زیانە ژینگەییەکانی غەززە تۆمار نەکراون، بەڵام شیکاری وێنەی مانگی دەستکرد دەریدەخات کە نیوەی دار و زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناوچوون. شەڕی بەردەوام کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر ئیکۆسیستەمەکانی غەززە و جۆراوجۆری زیندوو. بانگەوازەکان لە زیادبووندان بۆ ئەوەی زیانەکانی غەززە وەک ئیکۆکوژی بناسێنرێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت وەک تاوانێکی جەنگی ئەگەری. بەشدارێکی سەرەکی لە گەرمبوونی جیهان. ئاوەدانکردنەوە و سەردەمی دوای جەنگ کاتێک ململانێ سەربازییەکان کۆتایی هات، پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان دەبێت. دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی گازی ژەهراوی بەرچاو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، ئەمەش پیشەسازی چیمەنتۆ دەگرێتەوە کە بەرهەمهێنانی پێویستی بە دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی بەرچاو هەیە، هەروەها دەردانی بێکۆنتڕۆڵی تەقەمەنی بەکارنەهێنراو، ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی زیاتر. تەنها لە ئۆکرانیا ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی جەنگی تێکچوو بە واتای دەردانی نێوان 200 بۆ 400 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دێت. نەک تەنها بیناکان ئاوەدان دەکرێنەوە، بەڵکو ژینگەکە بەتایبەتی ساڵانێکی زۆری دەوێت تا نۆژەن بکرێتەوە، ئەمەش بەپێی جۆری دیاریکراو و ماوەی شەڕەکە دەبێت، کاتێک چالاکیی شەڕکردن وەستا، مەترسی بە بیابانبوونی بەرفراوان و لەدەستدانی زەوی بەهۆی کەمیی ئاوەوە هەیە. کاریگەری شەڕ لەسەر ژینگە زۆر گەورەیە. دەردانی گازی ژەهراوی لە شەڕدا کاریگەری نەرێنی بەرچاوی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا هەیە و هەڕەشە لە ئاسایشی کەشوهەوامان دەکات. بۆیە گرنگە وەک دەرئەنجامەکانی تری ململانێ سەربازییەکان، وەک قەیرانی مرۆیی یان زیانەکانی ئابووری، بە جددی وەریانبگرین. چارەسەر چییە؟ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان: سەرەڕای ڕێککەوتننامەکانی ساڵی ١٩٧٧ بۆ پاراستنی ژینگە لە شەڕی چەکداریدا، بەڵام هێشتا بە کردەوە پابەندکەر نین بۆ هەموو لایەنێک. سزای ژینگەیی: داوای سزا دەکرێت بەسەر ئەو لایەنانەی کە لەکاتی شەڕەکاندا زیانێکی بەرچاو بە ژینگە
د. ئەمەل عەلی حسێن، دکتۆرا لە یاسای دەستوری پێشەکی: لەگرنگترین بناغەکانی دەوڵەتی یاسایی بریتیە لە ملکەچ بوونی هەموو دەسەڵاتەکان بۆ دەوڵەت لە هەموو هەڵسوکەوتەکانیدا لەژێر ڕۆشنایی پرەنسیپی پلە پلەیی ڕێسای یاسایی، لەبەرئەوەى دەستوور لە لوتکەی سیستەمی یاسایی دایە لە دەوڵەت بۆیە دەبێت ئەو یاسایانەی لە لایەن دەسەڵاتی یاسادانان، وە سیستەم و ڕێنمایی کە لە لایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەردەچێت گونجاو بێت لەگەڵ دەستوور لە ڕووی ڕواڵەتی و بابەتیدا، بەرزی و شکۆی ئەم دەستورەش نایەتەدی بەبێ بونی چاودێری لەسەر بە دەستوور بوونی یاساکان، وە ئەو لایەنەی کە ئەم ئەرکەی خراوەتە ئەستۆ بریتیە لە دادگای دەستووری کە لەعێراق بە ناوی دادگای باڵای ئیتحادی (المحكمة الاتحادية العليا)یە، دەستوری عێراقی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی کە لە دەستور بۆ ئەو دادگایەی دیاریکردووە دەسەڵاتی باڵای داوەتێ بۆ یەکلاکردنەوەیان چونکە بڕیارەکانی دادگا بات و ملزمن بۆ هەموو دەسەڵاتەکان و بواری هەموارکردنەوەیەیان نیە چونکە هیچ دادگایەکی تر لەسەرووی دەسەڵاتی دادگای باڵای ئیتحادی بوونی نیە. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە گرنگی ئەو دادگایە زیاتر لەو دەوڵەتانە دەردەکەوێت کە سیستەمی حوکمیان فیدراڵیە بەهۆی هەبوونی ناکۆکی لە نێوان حکومەتی ئیتحادی و هەرێمەکان لەسەر دەسەڵات و داهات. هۆکاری کێشەکانی نێوان حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان: بە بۆچوونی من چەند هۆکارێکی سەرەکی هەن بۆ دروست بوونی کێشە لە نێوان حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان. یەکەم: هەرچەندە دەستوری عێراقی لە (مادەی ١)دا ئاماژەی بەوە داوە کە عێراق دەوڵەتێکی ئیتیحادی(فیدراڵی)یە، جەوهەری نیزامی فیدراڵیش بریتیە لە هەبوونی چەند هەرێمێک لە چوارچێوەی دەوڵەتە فیدرالیەکە، بەڵام هەتاوەکو ئێستاو دوای تێپەڕینی (٢٠) بیست ساڵ بەسەر دەرچوونی دەستور هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ دەرچوواندنی یاسایەک کە ڕێو شوێنەکانی دروست بوونی هەرێمی تر دیاری بکات هەروەکو لە مادەی (١١٨)ی دەستووردا هاتووە، هەر بۆیە هەرێمی کوردستان وەکو تاکە هەرێمێک لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی دا بوونی هەیە و دانی پێدانراوە بەگوێرەی مادەی(١١٧/٢) لە دەستوری عێراقی. دووەم/ هێشتنەوەى دەسەڵاتی یاسادانان بە تەواو نەکراوی وەکو ئەوەى کە لە مادەی (٤٧)ی دەستوری عێراقی هاتووە کە دەسەڵاتی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی ئیتحاد پێک دێت. بەڵام یاسای دروست بوونی ئەنجومەنی ئیتیحاد کە نوێنەری هەرێمەکان و پارێزگایە نەلکاوەکان بە هەرێمەکان لە خۆ دەگرێت هەتا ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرنەچووە. هەبوونی ئەو ئەنجومەنە گرنگی خۆی هەیە لە چەسپاندنی پایەکانی فیدرالی و پاراستنی مافی هەرێمەکان و زامنکردنی مافە دەستوریەکانیان بەرامبەر زۆرینەی پەرلەمانی و کاریگەریەکانی لەسەر تێپەڕاندنی یاساکان لە ئەنجومەنی نوێنەران. سێیەم: دیارینەکردنی دەسەڵاتەکان بەشێوەیەکی ڕوون لە نێوان حکومەتی ئیتحادی و هەرێم، لە مادەی(١٠٩)ی دەستوری عێراقی دەسەڵاتەکانی ناوەندی بە شێوەیەکی حصری دیاریکردووە و لە مادەی(١١٤) دەسەڵاتە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی ئیتحادی و هەرێمەکانی دیاریکردووە و لەمادەی(١١٥)ی دەستوریشدا ئەوە هاتووە کە هەر دەسەڵاتێک حصری نەبوو بۆ حکومەتی ناوەندی لە دەسەڵاتی هەرێمەکان دایە. چوارەم: نەبوونی دەستوری هەرێمی کوردستان وەکو چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ ڕێکخستنی دەسەڵات و ماف و پابەندییەکانی هەرێم هەروەکو لە مادەی(١٢٠)ی دەستوردا هاتووە بە جۆرێک کە لەگەڵ دەستوری عێراقیدا ناکۆک نەبێت. پێنجەم: نەبوونی یاسای نەوت و گاز، بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەى کە زۆرینەی کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند بریتیە لەکێشەکانی پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دەرهێنان و بەڕیوەبردن و داهاتی نەوت و گاز، وەلەبەرئەوەى دەستوری عێراقی لەم بوارەدا موفق نەبووەو بە ووردی ئەم بابەتە گرنگەی بە دەستوری نەکردووە بە جۆرێک کە مافی هەمووان پارێزراو بێت و بواری ڕای جیاواز نەهێلێت، بۆیە هەبوونی یاسای نەوت و گاز تا ڕادەیەکی بەرچاو چارەسەری ئەم کێشانە دەکات. شەشەم: تاوەکو ئێستا پایەکانی سیستەمی فیدرالی و شۆڕکردنەوەى دەسەڵات لە عێراق دا نەچەسپاوەو کاریگەری حکومڕانی دوور و درێژی ناوەندیی لە عێراق هەرماوە، سەبارەت بە هەرێمیش تاوەکو ئێستا وەکو دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و دژ بە مافەکانی کورد وێنای حکومەتی ئیتحادی دەکات لە ناوخۆدا، ئەمەش وای کردووە کە کێشەکان زیاتر قوڵبنەوەو کەڵەکە بن و چارەسەرکردنیان قورس بێت. رێگا چارە: تاکە ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی بریتیە لە چارەسەری کێشەکان بە گوێرەی دەستوری عێراقی کە تاڕادەیەکی باش مافی هەمووانی تێدا پارێزراوە، هەرکاتێکیش کە دەستور پێشێلکرا و وەکو خۆی جێبەجێ نەکرا دەکرێت پەنا ببرێتە بەر (دادگای باڵای ئیتیحادی) کە ئەرکى پاراستنی مادەکانی دەستوری و شکۆی دەستورە. وەک تێبینی دەکرێت لەسەرەتادا دادگای ئیتیحادی زۆربەکەمی ئەو بابەتانەی دەخستە بەرنامەی دادبینی خۆی کە تایبەتبوون بەکوردستان بەڵام لەم ساڵانەی دوایی و بە دیاریکراوی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی کوردستان ئەم دادگایە بڕیاری زۆری داوە کە پەیوەست بوون بە کوردستان و کاریگەری زۆریان هەبووە لەسەر دام و دەزگا رەسمیەکان و ژیان و بژێوی هاوڵاتیان لە هەرێم. هەر لە بریاری دادگا بە نادەستوریبوونی یاسای ژما٢١رە(١٢)ی ساڵی ٢٠٢٢ پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە بەردەوام بوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان. وە بڕیاری نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گازی هەرێم ژمارە(٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٧ لە ساڵی (٢٠٢٢)، هەروەها بڕیاری دادگا ژمارە(٢٢٤وموحدتها ٢٦٩/اتحادیە/٢٠٢٣) لە ساڵی ( ٢٠٢٤) کە تایبەت بوو بە پێدانی مووچە بەفەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە بەرامبە تەوتین کردنی موچەو ڕادەست کردنی داهاتی نانەوتی..... دوای نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو هەشت مانگەی کە لەم ساڵدا ماوە بە نوسراوی فەرمی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدرال سەرەڕای هەبوونی بڕیاری دادگای باڵای ئیتحادی ئاماژەپێکراو لەسەرەوە، بۆیە فەرمانبەران پەنایان بردەوە بەر دادگای فیدرالی و داوایان کرد کە فەرمان سالاری(أمر الولائی) دەربکات بۆخەرجکردنی موچەی موچەخۆران. لە رێکەوتی (١/٦/٢٠٢٥) لە بڵاوکراوەیەکی ڕەسمی دادگا داواکەیانی قبوڵ کردوو بڕیاری دا کە لە زووترین کاتدا فەرمانەکە دەربکات فەرمان سالاری دەردەچێت بۆ ڕاگرتنی یاسایەک یان قرارێک کە لەوانەیە پێچەوانەی دەستوور بێت تاوەکو بڕیار دان لە دەستوریبوونی یاخود بە هۆیەوە دادگا ڕێگە دەگرێت لە زیان گەیاندن بە لایەنێکی دەعواکە وە دەسەڵاتێکی فراوان دەداتە دادوەر بۆ مەبەستی هێنانە کایەی جۆرێک لە تەوازن لە نێوان لایەنەکانی دەعواو لە پێناو پاراستنی مافێک بە شێوەیەکی خێرا، واتە ڕێکارێکی خۆپارێزی کاتیەو ملزمە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان تا کاتی دادبینی لە دەعواکە و بڕیار لێدانی. دەرکردنی فەرمان سالاری ناچێتە چوارچێوەی پسپۆری ودەسەڵاتەکانی دادگای باڵای ئیتحادی کە لەمادەی (٩٣)ی دەستوری عێراقیدا دیاریکراوە، بەڵکو بە گوێرەی مادەی (١٥١) قانون المرافعات المدنی ژمارە (٨٣)ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو ئەو دەسەڵاتە بە دادوەر دراوە، وە پێویستە یەکێک لە لایەنەکانی دەعواکە بەشێوەی نووسراو کە هۆکارو بەلگە یاساییەکانی هاوپێچ بێت داوای دەرکردنی فەرمان سالاری بکات و دادگاش لە چوارچێوەی دەسەلاتی تقدیری خۆی دەکرێت هەر لە هەمان ڕۆژ یان لە نزیکترین کاتدا فەرمان سالاریەکە دەربکات. بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە (٢٠) بیست رۆژ بەسەر بڵاوکراوەکەی خودی دادگای ئیتحادی تاکو ئێستا فەرمان سالاری لەلایەن دادگاوە دەرنەچووە بەوەش هیچ بەهایەک بۆ فەرمان سالاری نەماوەتەوە کە عنصری استعجالی هەیە بگرە هیچ ئاسۆیەکی روونیش نیە بۆ دەرکردنی بە هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەى بەشێک لە ئەندامانی سەرەکی و یەدەگی دادگا کە بێگومان ناتوانێت لە نەبوونی ئەوان کۆبونەوە بکات و بڕیار دەربکات. هەرچەندە دەرکردنی فەرمان سالاری پێویستی بە دادبینی و ئامادەبوونی لایەنەکانی دەعوا نیە و سەرۆکی دادگا بە واژووی خۆی دەری دەکات بەڵام پێویستی بە مداولە (گفتوگۆ)کردنی بابەتەکە هەیە لەلایەن ئەندامانی دادگای باڵای ئیتحادی بۆ ئەوەى ڕای خۆیان لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکە دەرببڕن. لێرەدا گرنگە ئەوەش بڵێین کە بارودۆخ و گۆڕانکایە سیاسیەکان و هێزە سیاسیەکانیش کاریگەریان دەبێت لەسەر دادگای باڵای ئیتحادیی و بڕیارەکانی وەک هەر دامەزراوەیەکی تری عێراق. بۆیە هەموو ئەگەرەکان تاکو ئێستا کراوەن.
درەو: پێش دەستلەكاركێشانەوە ئەندامانی دادگای فیدراڵی بەوەرەقە رای خۆیان لەسەر موچەی موچەخۆران و دەركردنی ئەمری وەلائی داوەتە سەرۆكی دادگای فیدراڵی و ئەو دەتوانێت ئێستا بڕیار بدات. سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (درەو)ی راگەیاند بۆ دەركردنی بڕیاری (فەرمان سالاری ) پێویستی بە دادبینی نیە، پێشتر سەرۆكی دادگای فیدراڵی داوای بۆچونی ئەندامانی دادگای فیدراڵی كردووە، هەموو ئەندامانی دادگای فیدراڵی (پێش دەستلەكاركێشانەوە) بۆچونی خۆیان بە وەرەقە پێشكەشی سەرۆكی دادگای فیدراڵی كردووەو بەپێی زانیارییەكان زۆرینە لەگەڵ ئەوەن موچەی موچەخۆران بدرێت و (فەرمان سالاری) دەربكرێت، هەرچەندە ئەوان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بەڵام هێشتا دەستلەكاركێشانەوەكەیان قبوڵ نەكراوەو ئەوان تا ئێستاش دادوەرن. بەپێی زانیارییە بەراییەكان هاوشێوەی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی دادگای فیدراڵی ویستویەتی سەبەتەی بڕیاردان دروست بكات و پرسی بڕیاردان لەسەر رێككەوتنی (خور عەبدوڵا) ببەستێتەوە بە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە، بۆیە ناڕەزایەتیی دروستبووەو دەستلەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵ روویداوە. دژی دادوەر (جاسم عمێری) سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، (6) ئەندامی دادگاكە لەكۆی (9)ی ئەندام دەستیان لەكاركێشایەوە، جگە لە دادوەرە هەمیشەییەكان، (3) دادوەری یەدەگیش دەستیان لەكاركێشاوەتەوە. لەناو دادوەرە دەستلەكاركێشاوەكاندا هەردوو دادوەرەكەی سەربە یەكێتی تێدایە ( حاكم دیار محەمەد) دادوەری هەمیشەیی و (حاكم جاسم جەزا) دادوەری یەدەگی دادگای فیدراڵی. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدادەوە بە (درەو)ی راگەیاند، هۆكاری سەرەكی دەستلەكاركێشانەوەكان پەیوەندی بە ململانێ سیاسیەكانەوە هەیەو چاوەڕوانی گۆڕانكاری و سڕكردنی دادگای فیدراڵی و دواخستنی هەڵبژاردنی و پێكهێنانی تەواوری هەیە.
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لە رۆژی ٧ ئۆکتۆبەرەوە، ئەو رۆژەی حەماس هێرشە سەربازییە گەورەکەی کردە سەر ئیسرائیل، جەنگ و پێکدادانە سەربازییەکان، بەر لە هەمووشتێک پەردە لەسەر ئەو بکەر و رژێمە حوکمڕانانە لائەدەن، کە ساڵانێکی درێژە لەم ناوچەیەدا هەن و کاردەکەن. ئەو بکەر و ڕژێمانە هەرچییەکیان تێدابێت، لانی هەرەکەمی بەرپرسیاریەت و دڵۆپێک دەربەستبوونی ئەخلاقیی و ئینسانیان، بەرامبەر بە ژیانی ملیۆنەها مرۆڤی ناو سنووری حوکمڕانییەکانیان، تێدانییە. ئەوەی گوێ لە پڕوپاگەندەی ئەم جەنگ و پێکدادانانە بگرێت، بە ئاسانی بۆی دەردەکەوێت هەموو لایەنکان خۆیان وەک قوربانیی نمایشدەکەن و حیکایەتی مەزڵومیەت و بێگوناهی خۆیان دەگێڕنەوە. لای هەر یەکێکیشیان رەهەندێکی دینیی بەم حیکایەتانە دەبەخشرێت. لای حەماس و رژێمی ئایەتوڵاکانی ئێران، شێوەی بەرگریکردن لە ئیسلام و لە خودا و بەگژاچوونەوەی «ئیستیکباری جیهانیی» دەگرێتەخۆی. لای ئیسرائیلییەکانیش باس لە مافێک دەکرێت کە گوایە خودا چەند هەزار ساڵێک لەمەوبەر بەوانی داوە و کردونی بە خاوەنی راستەقینەی خاکی فەلەستین. هەموویشیان لەو ساتەدا کە خۆیان بە مەزڵوم و غەدرلێکراو دەزانن و دەچنە پەیوەندییەکی راستەوخۆشەوە لەگەڵ خودادا، هاوکات ئامادەن تا ئاستی ئەنجامدانی گەورەترین تاوانی جەنگ و جینۆسایدکردن بڕۆن. کێیان بوێت بکوژن و کوێشیان بوێت وێرانی بکەن. ئیسرائیل هێز و توانای خۆی لە وێرانکردندا دەناسێت و دەشزانێت هیچ یەکێک لە دوژمنەکانی دەرەقەتی نایەن. بۆیە هەر هەل و ئەگەرێکی وێرانکردنی دوژمنەکانی بۆ دروستببێت، بێ دوو دڵی دەیقۆزێتەوە و ئەوەی بۆی بکرێت ئەنجامی ئەدات. ئەوان لە غەزە و لوبنان و سوریادا چیان پێکراوە، ئەنجامیانداوە و لەمەشدا سڵیان لە پێشێلکردنی سەرجەمی ڕێگرە یاسایی و ئەخلاقیی و ئینسانییەکان نەکردۆتەوە. ئیسرائیل جبەخانەیەکی سەربازیی و تەکنۆلۆژیی گەورە و پێشکەوتوی هەیە و هاریکاریی بەشە بەهێزەکەی جیهانیشی لەپاڵدایە، لە سەرووی هەمووانە پاڵپشتیکردنی ئەمریکا. ئەمەش وادەکات ئەوەی ئیسرائیل بە راستی بزانێت بێ دوودڵی ئەنجامیبدات، بە تایبەتی لە سەردەمێکدا هێزە دینییە توندڕەوە سونەتییەکان حوکمی وڵاتەکە بکەن. هەرچی حەماس و ئێرانە دوو هێزن قەبارە و قورسایی و هێزی خۆیان ناناسن و جیاوازییەک لەنێوان خورافەتی بەلاغەسازیی و هاوکێشەی هێز لەسەر زەمینی واقیعدا، ناکەن. هەردووکیان پەلاماری هێزێک دەدەن زۆر لە قەبارەی ئەوان گەورەترە و دەتوانرێت تا ئەو شوێنەش بڕوات هەردووکیان لەناو ببات، یان لانیکەم لەرووی سەربازییەوە تەواو ئیفلیجیان بکات. نەناسینی توانا و هێز و قورسایی خۆیان، ئەو هەڵە گەورەیەیە هەم حەماس و هەم ئێران ئەنجامیانداوە و ئەنجامیئەدەن. نەناسینی ئەم توانایەش تەنها مەسەلەی گەمژەیی سیاسیی و سەربازیی نییە، بەڵکو هێماشە بۆ نەبوونی لانی هەرە کەمی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقیی و بەتەنگەوەنەهاتنی ژیانی دەیان ملیۆن مرۆڤ، کە بەهۆی خورافەتسازیی ئەوانەوە دەشێت ژیانیان لەدەستبدەن. ئیسرائیل هەرزوو غەزەی وێرانکرد و دوو ملیۆن مرۆڤی بێدەرەتان و ئاوەرە و بێئایندە کرد. لە ئێستاشدا بەرەو ئەوە دەڕوات ئێرانیش بکات بە غەزەی دووهەم. لەم ساتەدا لێدان لە ئێران وەک لێدان لە غەزە، یان لێدان لە باشوری بەیروت، کە حیزبوڵای تێدابوو، یان لێدان لە سوریای، لێبێت. ئیسرائیل بە هەمان ئەو ئاسانییەی لەو شوێنانەی دەدا، لە ئێستادا لە ئێران ئەدات. ئەوەتا فڕۆکەکانی ئیسرائیل کوێیان بوێت، بەبێ لانی هەرەکەمی بەرگریکردن، وێرانی دەکەن. چۆنیان بوێت بەو شێوەیە هێرشدەبەن، کام بەشی وڵاتەکەیان بوێت ئەو بەشە وێران دەکەن. کێیان بوێت دەیکوژن، ئەوەتا دەستیان بە بەشێکی گەورەی بەرپرس و خاوەن دەسەڵاتەکانی ولاتەکە گەیشتوە و ژمارەیەکی گەورەی لێ کوشتوون. وەکچۆن لە غەزە و خواروی بەیروتدا بە دانیشتوانەکانیان دەگوت شوێنەکانیان بەجێبهێڵن چونکە ئیسرائیل بۆردومانیان دەکات، بەهەمان شێوە بە دانیشتوانی تارانی پایتەخت و شارەکانی تری ئێرانیش دەڵێن چۆلى بکەن چونکە بۆردمانیان دەکات. حوکمڕانانی لە جۆری حەماس ئاسا و ئەوانەی ئێران، بەبێ هەستکردن بە هیچ بەرپرسیاریەتێک و زۆر بە ئاسانی وڵاتەکانیان رادەکێشنە ناو کۆمەڵێک کێشەوە کە لە قەبارە و توانای ئەو وڵاتانە بۆ چارەسەرکردنیان گەورەترن. «حیکایەتی مەزڵومیەت» و جنێودان بە «ئیستیکباری عالەمی» و هەڕەشەی لەناوبردنی «قەوارەی زایۆنی»، نە لەگەڵ توانا و هێز و دەسەڵاتی خۆیاندا دەگونجێت، نە هاریکاریی کۆمەڵگاکانیشیان دەکات بتوانن ژیانێکی سادەی مرۆڤانەی دوور لە کوشتن و وێرانکردن و ماڵوێرانیی و ئیهانە و زەلیل و برسیکردنەوە، بژین. واقیع بە بەلاغە و ئینشا دروستدەکەن، نەک بەو ژێرخانە زانستیی و تەکنۆلۆژیی و دەزگایی و ئەخلاقییانەی کە کۆمەڵگایەکی مۆدێرن پێویستی پێیانە. دوای زیاد لە چوار دەیە لە حوکمرانی ئایەتوڵا و ئاخوندەکان لە ئێراندا، کۆمەڵگای ئێرانی کۆمەڵگایەکە دەیان ملیۆن مرۆڤی تێدایە لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین، ژمارەیەکی گەورە لە دانیشتوانەکەی ناتوانن پێداویستییە هەرە سەرەکیی و سەرەتاییەکانی ژیانی رۆژانەیان دابینبکەن. بەدەیان ملیۆن کەس بێماڵ و بێحاڵن و لە گەڕەکە تەنەکەییە عیشوائیەکاندا دەژین. ئابوریی وڵاتەکەیان وێّرانە و رێژەی هەڵئاوسان و بێنرخبوونی پارەکەیان شوێنی بەزەیی پىاهاتنەوەیە. چەندان نەوەی نائومێد و بێئایندەیان دروستکردوە. لە هەرشوێنێکیشدا بتوانن بەگژ هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازدا دەچنەوە کە نەیەوێت حوکمڕانان، بەناوی دین یان بەناوی هەرشتێکی دیکەوە، زەلیل و بێنرخ و ئیهانەی بکەن. لە کۆمەڵگایەکی وێرانی لەو بابەتەدا، ئەم جۆرە حوکمڕانانە، سڵ لەوە ناکەنەوە بەسەدان ملیۆن دۆلار لە دروستکردنی هێزی پرۆکسی، واتە هێزی نۆکەری دەرەکیی، و لە بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و لە پرۆژەی بەرهەمهێنای رۆکێتی درێژمەودا سەرفبکەن. میلەتێک نان نەبێت بیخوات چەکی ئەتۆمی و رۆکێتی دوورمەودا و نۆکەری دەرەکیی، بۆ چییە؟ بە تایبەتی لەکاتێکدا سەرجەمی ئەو چەک و رۆکێت و نۆکەرانە، لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا، لەلایەن هێزێکی وەک ئیسرائیلەوە، وێران بکرێن. ئیسرائیل تا ئێستا پەلاماری هەمەلایەنەی بنکە ئابورییە سەرەکییەکانی ئێرانی نەداوە، گەر ئەم کارە ئەنجام بدات، ئەودەم وڵاتەکە تەواو وێرانتر دەبێت و دەیان ملیۆن مرۆڤ، ژیانیان دەکەوێتە ژێر مەترسیی هەژاریی و برسیەتییەکی هەمەلایەن و تەحەمول نەکراوەوە. ئەوەی دروستدەبێت وێرانەیەک دەبێت ژیان لەناویدا دەسڕدرێتەوە. غەزە چەندە شوێنی ژیانی تیا ماوە، تاران و شارەکانی تری ئێرانیش، هەر ئەوەندە شوێنی ژیانیان تێدادەبێتەوە. ئەوە با واز لە مۆدێلە دەسەڵاتگەرە دینییەکەی حومکرانانی ئەران بهێنین، کە بە کردەوە زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکەیان کردوە بە دوژمنی راستەقینەی خۆیان. ئەو تاوانانەی ئەوان بەرامبەر بە کۆمەڵگاکەی خۆیان دەیکەن، کەم وێنەیە. ئەمەش نەک تەنها بەرامبەر ئەو کەمینە ئەتنیانەی بێ لانی هەرە کەمی ماف و ڕێز لە وڵاتەکدا دەژین، بەڵکو بەشێکی زۆری دانیشتوانی وڵاتەکە، بە تایبەتی ژنان دەگرێتەوە، کە لەناو مۆدێلێکی خنکێنەری ژیان و ژنبووندا دیلکراون. بێنرخکردنی ژیان سەردێری سەرەکی ئەم جۆرەیە لە حوکمڕانیی. پرسیارەکە ئەوەیە، ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیلیش رازیبن بە مانەوەی ئەم دەسەلاتە و نەیانەوێت بیڕوخێنن، بێگومان دوای ئەوەی ئەو دەسەڵاتدارانە تەسلیمبوونی خۆیان ڕادەگەیەنن، ئایا وەڵامی میلەتەکانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بەو فۆرمە نابەرپرسیار و وێرانکەرەی دەسەڵات چی دەبێت؟ ئەو میلەتانە چی بەرامبەر بە حوکمڕانانێک دەکەن ئەو هەموو کارەساتانەیان بەسەردا هێناون و دەهێنن؟ لە مێژوودا هەندێک ساتەوەخت هەن، مرۆڤەکان ناچارن پرسیارە گەورە و بنەڕەتییەکان لە خۆیان بکەن. ئەمرۆ ڕۆژی کردنی ئەو پرسیارانەیە.
درەو: ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بڕیاردرا بەپەسەندكردنی گۆڕاناكارییەكانی ناو یەكێتی • سەمیر هەورامی بۆ بەرپرسی بۆردی حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكانی یەكێتی • فەیسەڵ كەریم خان بۆ بەرپرسی بۆردی كۆمەڵایەتی یەكێتی • فریال عەبدوڵا بۆ بەرپرسی بۆردی رێكخراوەكانی یەكێتی • رابیحە حەمد بۆ بەرپرسی بۆردی شەهیدانی یەكێتی • زیاد جەبار بۆ بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتی • سەركەوت زەكی بۆ لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی و چەمچەماڵ سەركەوت حەسەن لە لێپرسراوی مەڵبەندی چەمچەماڵ لابرا • بورهان سەعید سۆفی بۆ بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پێشمەرگەو ناوخۆ - رابەر سەید برایم بەرپرسی بۆردی تێكۆشەران - شێخ شەماڵ بەرپرسی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە - مامۆستا ئەژی عەبدولقادر بەرپرسی بۆردی گەنجان
درەو: (ئاییندەی ژینگە) گۆشەیەكی هەفتانیە مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە رۆژانی شەممە بۆ (درەو) دەینوسێت 🔹 زیاتر لە 90% لە هەرێمى کوردستان پشتى بە ئاوى ژێر زەوى بەستووە. 🔹 ساڵانە زیاتر لە (600 ملیۆن) مەتر سێجا ئاو بەفیڕۆدەچێت لە هەرێمى کوردستان. 🔹 تواناى عەمبارکردن لە هەموو بەنداوەکانى کوردستان کەمتر لە (10 ملیار) مەتر سێجایە. 🔹 ساڵانە بۆ سەرجەم بوارەکانی مرۆیی، کشتوکاڵ و پیشەسازی، هەرێمی کورستان پێویستى بە (15 – 20 ملیار) مەتر سێجا ئاو هەیە. 🔹 ئاوی هەرێمی کوردستان (30%)ی ئاوی عێراق پێکدەهێنێت. 🔹 بە تێکڕا ساڵانە نزیکەی (47 ملیار) مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت. 🔹 لەو بڕە تەنیا سوود لە (17 ملیار) مەتر سێجای وەردەگیرێت و (30 ملیار) مەتر سێجای بەفیڕۆ دەڕوات. یەکەم؛ چەند زانیارییەکی گشتی لەسەر سامانی ئاو لە هەرێمی کوردستان - زیاتر لە 90% لە هەرێمى کوردستان پشتى بە ئاوى ژێر زەوى بەستووە. - ساڵانە زیاتر لە 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەفیڕۆدەچێت لە هەرێمى کوردستان. - تواناى عەمبارکردن لە هەموو بەنداوەکانى کوردستان کەمتر لە 10 ملیار مەتر سێجایە. - ساڵانە بۆ سەرجەم بوارەکانی مرۆیی، کشتوکاڵ و پیشەسازی، هەرێمی کورستان پێویستى بە (15 – 20 ملیار) مەتر سێجا ئاو هەیە. - ئاوی هەرێمی کوردستان (30%)ی ئاوی عێراق پێکدەهێنێت. - بە تێکڕا ساڵانە نزیکەی (47 ملیار) مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، لەو بڕە تەنیا سوود لە (17 ملیار) مەتر سێجای وەردەگیرێت و (30 ملیار) مەتر سێجای بەفیڕۆ دەڕوات. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە وتارێک لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕۆژی 8ی نیسان 2025، ڕایگەیاند، لە کابینەکانی پێشوودا توانای گلدانەوەی ئاو تەنیا 50 ملیۆن مەتەر سێجا بوو، بەڵام لە ماوە پێنج ساڵی ڕابردوو تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 160 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە. وەزیرەکەی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش داوە، بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ٪30 ئاوی عێراق پێک دەهێنن، ئاماژەی بەوەش داوە، ڕێژەی گلدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان بۆ (160 ملیۆن مەتر سێجا) بەرز بووەتەوە. هاوکات، بڕیاریشە پۆند و بەنداوی زیاتر دروست بکرێن. لە هەرێمی کوردستان 25 بەنداوە هەن، دروستکردنی 12 بەنداویش کاریان تێدا دەکرێت، هاوکات پێشنیازی دروستکردنی 42 بەنداوی دیکە کراوە، 103 پۆند هەن، 56 پۆند لە قۆناغی دروستکردندان، هاوکات 46 پۆندی دیکە پێشنیازی دروستکردنیان بۆ کراوە. دووەم؛ ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆر ئاوی ژێر زەوی هەن، یەکێکیان ئەوانەن کە نزیکن لەسەر زەوی، کە راستەوخۆ کاریگەرن بە بڕی دابارین، واتە دابارینی کەم و زۆر کاریگەریی خێرا دەکاتە سەر بڕەکانیان، بەڵام ئەوانەی کە لە قوڵاییدان کەمتر کاریگەر دەبن بە بڕی دابارینی ساڵانە، لەم بارەیەوە شارەزایان بەم جۆرە ئەوە روون دەکەنەوە؛ "ئەگەر کۆی رووبەری کوردستان بە (40 هەزار) کیلۆمەتر هەژمار بکەین، هەروەها تێکڕای بارانی ساڵانەش (500) ملیمەتر بێت _کە چەند ساڵێکە زۆر لەو بڕەش کەمتر دەبارێت_، ئەوا ساڵانە نزیکەی (20) ملیار مەتر سێجا ئاو دەکات، لەو بڕەش (%30 – 35%)ی دادەچۆڕێتە خوارەوەو کۆگا ئاوییەکان پاراو دەکات" بەڵام ئەگەر ئەو بڕی بارانە کەمبکات بۆ نمونە ببێتە (400) ملیمەتر باران، ئەوا بڕی ئاو (4) ملیار مەتر سێجا کەمدەکات، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەکەی کەمتر ئاو بگاتە ژێر زەوی و کۆگاکانی ئاوی ژێر زەوی پاراو بکات. ئەم داچۆڕینەش بەپێی شوێن جیاوازە، ناوچەی شاخاوی (30% - 35%) دادەچۆڕێتە خوارەوە، بەڵام ناوچەکانی نیشتەجێ و ناوچە پیشەسازییەکان (5% - 10%) دادەچۆڕێتە خوارەوە. لە هەرێمی کوردستان لەو شوێنانەی کە چالاکیی پیشەسازییان تێدایە، یان ئەو شوێنانەی کە ئاستی ئاوی ژێر زەوی نزیکە، یان نزیکی پرۆژەی کشتوکاڵین، یان بەهۆی تێکچوونی ئاوەڕۆی ماڵانەوە، ئاوی ژێرزەوی پیسبووە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە پاڵاوگهو چالاکیی نەوتیی تێدان. لە هەرێمی کوردستان، به پێی ئامارێک لە ساڵی 2022 لە ڕێگەی (50 هەزار و 257) بیرەوە ئاو لە ژێر زەوی دەردەهێنرێت، لەم بڕە تەنها (24 هەزار و 257) یان بە یاسایی هەڵکەندراون. بیرە یاساییەکان (51%)ی بۆ خواردنهوهو (45%)ی بۆ کشتوکاڵ و (4%)ی بۆ پیشەسازی بەکاردەهێنرێت. بیرە یاساییەکان (38%)ی لە هەولێر، (34%) لە سلێمانی، (20%)ی لە دهۆک و (7%) لە ئیدارەی گەرمیان لێدراون. یەکێک لەو مەترسییانەی ڕوبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (2022) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لە ماوەی (20) ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی (500) مەتر دابەزیوە"، له راگهیهندراوهكهی فەرمانگەی میدیاو زانیاری هاتووه: لە 2022 نزیکەی (300) بیری ئاو وشکیان کردووە، کابینەی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كورستانیش بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان (138) بیر لێ دەدات، هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە سەرچاوەکانی ئاو لە هەولێر دوو جۆره، ئاوی سەر زەوی 35% و ئاوی ژێر زەوی 65% دهبێت، ههروهها ئاستی قوڵیی بیرەکانی ئاو تادێت زیاد دەبێت، ئاستی قوڵیی بیرلێدان بەپێی ساڵ گۆڕانكاری بهسهردا هاتووه، كه بهمشێوهیه روونكراوهتهوهز - ساڵی 1996: قووڵی بیرلێدان 120 مەتر بووه - ساڵی 2003: قووڵی بیرلێدان 200 مەتر بووه - ساڵی 2010: قووڵی بیرلێدان 300 مەتر بووه - ساڵی 2021: قووڵی بیرلێدان 500 مەتر بووه - ساڵی 2022: قووڵی بیرلێدان 700 مەتر بووه سێیەم؛ بەفیڕۆدانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بە پێی ئامارێک لە ساڵی 2023، ژمارەی ھاوبەشانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان (ملیۆنێک و 30 ھەزار و 408) ھاوبەشە، بەڕێژەی (82%) و (850 ھەزار و 230) ھاوبەش پێوەری ئاویان بەستووە. ڕۆژانە لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی (2 ملیۆن و 100 ھەزار) مەتر سێجا ئاو بەرھەم دەھێندرێت. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوڕۆی ھەرێم، ئەمە بڕێکی زۆرە و ڕێژەکە لە تەواوی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان زیادە، بەڵام نزیکەی (30%)ی ئەم بڕە ئاوە بە فیڕۆ دەچێت، ئەمەش وایکردووە ھەندێک کات ھاووڵاتییان دووچاری بێئاوی ببنەوە. بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی (2021)، رۆژانە لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی (91) پرۆژە و (5 هەزار و 710) بیرەوە نزیكەی دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاو دابەش دەكرێت، دەکرێت دیارترین هۆکارەکانی بە فیڕۆچوونی ئاو لە هەرێمی کوردستان لە چەند خاڵێکدا کورت بکرێنەوە. 1. گۆڕانی کەشوهەوا: کەمبوونەوەی دابارین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی. 2. بەڕێوەبردنی ناڕێک: بەکارهێنانی زۆر لە ئاو بۆ کشتوکاڵ و نەبوونی سیستەمی نوێی ئاودێری. 3. زیادبوونی دانیشتوان: خێرایی گەشەسەندنی شارەکان و داواکاری زیاتر بۆ ئاو. چوارەم؛ بەنداوەکانی هەرێم و گرفتی کەمی دابارین لە هەرێمی کوردستان سێ بەنداوی گەورەی گلدانەوەی ئاو بونیان هەیە، ئەوانیش؛ بەنداوەکانی (دوکان، دەربەندیخان و دهۆک)ن، بەپێی ئەو بە دواداچوونانەی کردوومانە، بەهۆی کەمی دابارین، لەسەر ئاستی هەرێم ڕێژەی باران بارین بەم شێوەیە بووە، 50% 40% 30% باران باریوە، کە ئەمەش زیانی گەورەی بە بەنداوەکان گەیاندووە. بەڵام ئەوەی مایەی دڵخۆشی بووە، بەهۆی بارانی ساڵی پێشوو، بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژبوو، هەروەها بەنداوی دهۆکیش نزیک بوو لەسەر ڕێژ، بەڵام بەنداوی دووکان بەڕێژەی 50%ی پڕببوو. 4. بەنداوی دووکان گەورەترین و دیارترین بەنداوی باشووری کوردستانە، دووەم گەورەترین بەنداوە لە عێراقدا، ٦۰ کیلۆمەتر لە پارێزگای سلێمانی دوورە، بەرزییەکەی ١١٦ مەتر و درێژییەکەی ٣٦٠ مەترە، توانای گلدانەوەی (٦ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن) مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئەم بەنداوە لە سەر زێی بچووک دروستکراوە. 5. بەنداوی دەربەندیخان دووەم گەورەترین بەنداوی باشووری کوردستانە، بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی (٣ ملیار) مەتر سێجا ئاوی هەیە بۆ مەبەستی گلدانەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەکاردەهێنرێت. ئەم بەنداوە لەسەر ڕووباری سیروان دروستکراوە. 6. بەنداوی دهۆک سێیەم گەورەترین بەنداوە، دەکەوێتە پارێزگای دهۆکەوە و توانای گلدانەوەی (٥٢ ملیۆن) مەتر سێجا ئاوی هەیە. جگە لەو سێ بەنداوە گەورەیە، لە هەرێمی کوردستان، (22 بەنداو) ئاو گلدەدەنەوە ئەو بەنداوانە ناوچەیین و بەتێکڕایی نزیکەی 70% ئاویان تێدایە، پێویستی بەشێک لە هاوڵاتیان ناوچەکانی خۆیان دابین دەکەن. بەگوێرەی ئامارێک، ساڵانە (47 ملیار) مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، لەو بڕە تەنیا سوود لە (17 ملیار) مەتر سێجای وەردەگیرێت و (30 ملیار) مەتر سێجای بەفیڕۆ دەڕوات. گرفتێکی تر بۆ هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، لەسەر ڕووبارەکانی زێی گەورە و زێی بچوک و سیروان، هیچ بەنداوێک و کۆنتڕۆڵێک بونیان نیە ئەمەش گرفتی درووست کردە بۆ کەمی ئاوی. پێنجەم؛ ڕێژەی دابارین لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا و لە 1/9/2014 بۆ 20/1/2025 ڕێژەی باران بارین بەم شێوەیە بووە: 7. 1/9/2014-20/1/2015: 414.5 ملم 8. 1/9/2015-20/1/2016: 514.6 ملم 9. 1/9/2016-20/1/2017: 225.2 ملم 10. 1/9/2017-20/1/2018: 174.7 ملم 11. 1/9/2018-20/1/2019: 587.1 ملم 12. 1/9/2019-20/1/2020: 307.9 ملم 13. 1/9/2020-20/1/2021: 254.5 ملم 14. 1/9/2021-20/1/2022: 251.6 ملم 15. 1/9/2022-20/1/2023: 209.5 ملم 16. 1/9/2023-20/1/2024: 210 ملم 17. 1/9/2024-20/1/2025: 209 ملم بە پێی ئەو خشتەیە، ساڵی 2018-2019 زۆرترین باران باریوە، کە ڕێژەکەی گەیشتووە بە (487 ملم). هەروەها ساڵی 2017-2018 کەمترین باران باریوە کە ڕێژەکەی(174.7 ملم) بووە. جیاوازی نێوان ساڵی 2024 لەگەڵ ئەم ساڵدا، تەنها (1) ملم بووە. بۆ نمونە ئەگەر داتا و ئاماری تەنها سەنتەری شاری سلێمانی وەربگرین، ئامارەکانی دابارین سەرسوڕهێنەرن و بۆ نمونە. 18. ساڵی 1987-1988 ڕێژەی بارانبارین گەیشتووە بە: 1203 ملم. 19. ساڵی 1991-1992 ڕێژەی بارانبارین زۆرترین ڕێژە بووە 1245.8 ملم، باران بووە. 20. ساڵی 1998-1999 ڕێژەی بارانبارین لەناو سەنتەری سلێمانی 229.6 ملم، باران باریوە. شەشەم؛ عێراق و گرفتی ئاو لە ئێستاداعێراق ڕووبەڕووی قەیرانی سەختی ئاو بووەتەوە، بەرپرسانی وڵاتەکە هۆشداری دەدەن لەوەی کە یەدەگی ئاوی ستراتیژی وڵاتەکە بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی 80 ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە. لەم بارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، چوار ساڵ لەسەریەک کەمی ئاو لە سەرچاوە سەر زەویەکانەوە بە شێوەیەکی مەترسیدار، لەگەڵ کەمبوونەوەی بارانبارین و ڕووپۆشی بەفر، یەدەگی وڵاتەکەی پەکخستووە. "عێراق لە دۆخێکی ناجێگیردایە سەبارەت بە یەدەگی ئاوەکەی". ئەو وتەبێژە ئاشکراشی کرد، عێراق لە ئێستادا کەمتر لە 40%ی پشکی ئاوی تەرخانکراو وەردەگرێت، ئەمەش بەهۆی پشتبەستنی زۆر بەو ڕووبارانی کە لە وڵاتانی دراوسێوە سەرچاوەیان گرتووە. بە تیشک خستنە سەر ناسکی پێگەی عێراق وەک وڵاتێک لە ئاست خوارەوە، ڕوونیکردەوە کە (70%)ی سەرچاوە ئاوییەکانی (50%)ی لە تورکیاوە و (15%)ی لە ئێران و سوریاوە دەڕژێتە وڵاتەکەوە. لە ساڵی 1970ەوە قەبارەی ئاوی ڕژاو بەدرێژایی ڕووباری فورات و دیجلە لە (40 بۆ 45 ملیار) مەتر سێجاوە بۆ (15 بۆ 20 ملیار) مەتر سێجا کەمیکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە عێراق پێویستی بە نزیکەی (77 ملیار) مەتر سێجا ئاو هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە پیشەسازی و کشتوکاڵ و مرۆییەکانی، بەڵام بڕی ئاوی بەردەست تەنها (35 ملیار) مەتر سێجایە. حەوتەم؛ قەیرانی ئاو لەسەر ئاستی جیهان قەیرانی ئاو ئاماژەیە بۆ دۆخی سەرچاوە ئاوییەکانی جیهان بە بەراورد بە خواستی مرۆڤ. ئەم قەیرانە خۆی لە کەمیی و پیسبوونی ئاوی گونجاو بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ دەردەخات، ئەم قەیرانە بەهۆی وشکەساڵی نێوان ساڵانی 2021 تا 2022 زیاتر لە (یەک ملیار و 400 ملیۆن) کەس کاریگەری لەسەر دروستبووە، لە ئێستادا زیاتر لە ملیارێک کەس لەو ناوچانەدا دەژین کە کەمی ئاویان بەخۆوە بینیوە و (500 ملیۆن) کەس لەم دۆخە نزیکبوونەتەوە. ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن: 21. پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2025 (ملیارێک و 800 ملیۆن) کەس، لە ناوچەکانی کەمی ئاوی ڕەهادا بژین. 22. پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2025 دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان، ڕووبەڕووی کەمی ئاو ببنەوە. 23. پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2025 نیوەی دانیشتوانی جیهان، توشی قەیرانی ئاو ببنەوە ئەگەر ڕێژەی ئێستای بەکارهێنانی ئاو بەم شێوەیە بەردەوام بێت. 24. بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکرێت خواستی جیهانی بۆ ئاوی شیرین تا ساڵی 2030 بەڕێژەی 40% لە دابینکردنی ئاوی شیرین زیاتر بێت. بەشی زۆری هۆکارەکانی قەیرانی ئاو دەگەڕێتەوە بۆ؛ 1. گۆڕانی کەشوهەوا: دەبێتە هۆی توانەوەی سەهۆڵبەندان و گۆڕینی سووڕی ئاو و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو و وشکەساڵی. 2. زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و فراوانبوونی شار و پیشەسازی و کشتوکاڵ، خواست لەسەر ئاو لە زیادبووندایە. 3. خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان: لەوانە دزەکردنی بۆری و پیسبوونی ڕووبار و دەریاچەکان. 4. کەمی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری، قەیرانەکە گەورەتر دەکات. دیاترترین کاریگەرییەکانی قەیرانی ئاویش لێکەوتەی دەبێت لەسەر ؛ 1. تەندروستی: کەمی ئاوی پاک دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە ئاوەوە. 2. خۆراک: کەمی ئاو کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی خۆراک دەبێت و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری و برسێتی. 3. دابەزینی ئاستی ئابووری بەهۆی کەمی ئاو و تێچووی پاککردنەوەیەوە.
شیكاری: درەو رۆژی 3/6/2025 فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق سەردانی محەمەد شیاغ سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كرد، تایبەت بە بڕیاری وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی راپۆرتێك دەداتە فراكسیۆنی یەگكرتوو تایبەت بە پشكی هەرێم و ئەو پارەیەی لە ماوەی (203- 2024-2025) بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە: بەپێی ئەو راپۆرتەی محەمەد شیاع سودانی كە داویەتی دەست فراكسیۆنی یەكگرتوو پێشتر بڵاوكرایەوە، (پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە 2023- نیسانی 2025) تیادا تۆماركراوە، کۆی ئەو داهاتەی هەرێم دەستی کەوتووە زۆرترە لە (41 ترلیۆن و 516 ملیار و 842 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیکەی (26 ترلیۆن و 400 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لە ئێستادا نزیک لە (16 ترلیۆن و 511 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، بە جۆرێک؛ 🔹 بڕی زیاتر لە (6 ترلیۆن و 275 ملیار و 240 ملیۆن) دیناری داهاتی نەوتی هەبووە. 🔹 داهاتی نانەوتی هەرێم (10 ترلیۆن و 522 ملیار و 690 ملیۆن) دیناری تێپەڕاندووە. 🔹 بڕی (2 ترلیۆن و 607 ملیار) دیناری لە بانکی بازرگانی عێراق و بانکە حکومییەکان قەرز کردووە. 🔹 لە حکومەتی ئیتحادییەوە بە زۆرتر لە (18 ترلیۆن و ملیارێک و 838 ملیۆن) دینار تەمویل کراوە. 🔹 هەرێم پتر لە (598 ملیار و 515 ملیۆن) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی ئیتحادی. پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە 2023- نیسانی 2025 بە گوێرەی كۆمەڵێك بەڵگەنامەی حكومەتی عێراق، كە (پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە 2023- نیسانی 2025) تیادا تۆماركراوە، لەلایەن دارا سێكانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، كۆی ئەو بڕە پارەیەی لەوماوەیەدا، رادەستی هەرێمی كوردستان كراوە لەسەرو پشكی خۆیەوە 12) ملیارو 508 ملیۆن و266) دۆلار بووە. كە دەكاتە؛ (16 تریلیۆن و 510 ملیارو 911) ملیۆن و677) دینار. کۆی ئەو داهاتەی هەرێم لە ماوەی ناوبراو دەستی کەوتووە زۆرترە لە (41 ترلیۆن و 516 ملیار و 842 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیکەی (26 ترلیۆن و 400 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لە ئێستادا نزیک لە (16 ترلیۆن و 511 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، بە جۆرێک؛ - بڕی زیاتر لە (6 ترلیۆن و 275 ملیار و 240 ملیۆن) دیناری داهاتی نەوتی هەبووە. - داهاتی نانەوتی هەرێم (10 ترلیۆن و 522 ملیار و 690 ملیۆن) دیناری تێپەڕاندووە. - بڕی (2 ترلیۆن و 607 ملیار) دیناری لە بانکی بازرگانی عێراق و بانکە حکومییەکان قەرز کردووە. - لە حکومەتی ئیتحادییەوە بە زۆرتر لە (18 ترلیۆن و ملیارێک و 838 ملیۆن) دینار تەمویل کراوە. - هەرێم پتر لە (598 ملیار و 515 ملیۆن) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی ئیتحادی. پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2025 بە گۆێرەی داتاکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2025 (كانوونی دووەم بۆ نیسان)، هەرێمی كوردستان لەسەرو پشكی بڕیارلێدراویيەوە، (2) ملیارو (264) ملیۆن دۆلارى بۆ رەوانەكراوە، رێژەی ئەو داهاتە نانەوتیانەی كە رادەستی خەزێنەی گشتی كردووە كەمتر لە (15%)یە، هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەكی لە داهاتە نەوتیەكان رادەستی خەزێنەی گشتی نەكردووە. بەم پێیە کۆی ئەو داهاتەی هەرێم لە چوار مانگی یەکەمی (2025) دەستی کەوتووە زۆرترە لە (6 ترلیۆن و 653 ملیار و 75 ملیۆن) دینار، سەرەڕای گەڕاندنەوەی نزیکەی (200 ملیار) دینار بۆ حکومەتی ئیتحادی، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا زۆرتر لە (3 ترلیۆن و 664 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لە ئێستادا نزیک لە (2 ترلیۆن و 999 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، بە جۆرێک؛ - داهاتی نەوتی هەرێم بە بڕی زیاتر لە (ترلیۆنێک و 568 ملیار و 810 ملیۆن) دینارخەمڵێندراوە. - داهاتی نانەوتی هەرێم نزیکی (ترلیۆنێک و 166 ملیار و 126 ملیۆن) دیناری بووە. - لە حکومەتی ئیتحادییەوە بە زۆرتر لە (4 ترلیۆن و 117 ملیار و 485 ملیۆن) دینار تەمویلی هەرێم کراوە. - هەرێم تەنها (199 ملیار و 346 ملیۆن) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی ئیتحادی. - بەم پێیە کۆی ئەو داهاتەی هەرێم دەستی کەوتووە زۆرترە لە (6 ترلیۆن و 653 ملیار و 75 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا (3 ترلیۆن و 664 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لە ئێستادا نزیک لە (2 ترلیۆن و 989 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، تەنها لە چوار مانگی یەکەمی 2025. پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە ساڵی 2024 بە گوێرەی داتاکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2024، هەرێمی كوردستان (6) ملیارو (50) ملیۆن دۆلاری لە سەرو پشكی خۆی وەرگرتووە، رێژەی داهاتە نەوتیە رادەستكراوەكان بە خەزێنەی گشتی كەمتر بووە لە (10%)، هیچ داهاتێكی نەوتی رادەستی خەزێنەی گشتی نەكردووە. هەر بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق کۆی ئەو داهاتەی لە ساڵی (2024) دەستی کەوتووە زۆرترە لە (20 ترلیۆن و 164 ملیار و 624 ملیۆن) دینار، سەرەڕای گەڕاندنەوەی زیاتر لە (399 ملیار) دینار بۆ حکومەتی ئیتحادی، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیک لە (12 ترلیۆن و 168 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە لەو ماوەیەدا نزیک لە (7 ترلیۆن و 998 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە لە ساڵی 2024دا، بە جۆرێک؛ - داهاتی نەوتی هەرێم زیاتر لە (4 ترلیۆن و 706 ملیار و 430 ملیۆن) دیناری تێپەڕاندووە. - داهاتی نانەوتی هەرێم (4 ترلیۆن و 700 ملیار و 9 ملیۆن) دینار بووە. - قەرزی بانکی بارزگانی (371 ملیار) دیناربووە. - لە حکومەتی ئیتحادییەوە بە زۆرتر لە (10 ترلیۆن و 786 ملیار و 352 ملیۆن) دینار ڕەوانەی هەرێم کراوە. - هەرێم تەنها نزیک لە (399 ملیار و 169 ملیۆن) دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی ئیتحادی. - بەم پێیە کۆی ئەو داهاتەی هەرێم دەستی کەوتووە زۆرترە لە (20 ترلیۆن و 164 ملیار و 624 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیکی (12 ترلیۆن و 167 ملیار 876 ملیۆن) دینار بووە، بەم پێیە لەو ماوەیەدا نزیک لە (7 ترلیۆن و 997 ملیار) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، تەنها لە ساڵی 2024 دا. پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە ساڵی 2023 بە گوێرەی داتاکانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2023، هەرێمی كوردستان (4 ملیارو 100 ملیۆن) دۆلاری لە پشكی بڕیارلێدراوی خۆی زیاتر وەرگرتووە، لەبەرامبەردا هیچ داهاتێكی نەوتيی و نانەوتيی رادەستی خەزێنەی گشتی نەركردووە. هەر بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق کۆی ئەو داهاتەی لە ساڵی (2023)دا هەرێم دەستی کەوتووە نزیکەی (14 ترلیۆن و 700 ملیار) دینار بووە، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا نزیک لە (10 ترلیۆن و 568 ملیار) دینار بووە، بەم پێیە هەرێم زۆرتر لە (5 ترلیۆن و 525 ملیار و 300 ملیۆن) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە لە ساڵی 2023دا، بە جۆرێک؛ - داهاتی نەوتی هەرێم زیاتر لە (4 ترلیۆن و 708 ملیار و 587 ملیۆن) دیناری تێپەڕاندووە. - داهاتی نانەوتی هەرێم نزیکی (4 ترلیۆن و 656 ملیار و 555 ملیۆن) دینار بووە. - قەرزی بانکە حکومییەکان (ترلیۆنێک و 600 ملیار) دینار و بانکی بارزگانی (636 ملیار) دیناربووە. - لە حکومەتی ئیتحادی بە نوسراوی ژمارە (13481) بڕی (400 ملیار) دینار و بە نوسراوی ژمارە (16442) بڕی (598 ملیار) دینار و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە سێ گوژمە بڕی (2 ترلیۆن و 100 ملیار) ڕەوانەی هەرێم کراوە. - بەم پێیە کۆی ئەو داهاتەی هەرێم دەستی کەوتووە لە ساڵی (2023)دا زۆرترە لە (14 ترلیۆن و 142 ملیار و 338 ملیۆن) دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لە ماوەی ناوبراودا (10 ترلیۆن و 567 ملیار 893 ملیۆن) دینار بووە، بەم پێیە لە ساڵی (2023) نزیک لە (5 ترلیۆن و 525 ملیار 301) دینار لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، تەنها لە ساڵی 2023 دا. دەقی راپۆرتەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ فراكسیۆنی یەكگرتوو:
مەسرور بارزانی دەڵێت حكومەتی فیدراڵی بە ناڕەوا و نادەستوری موچەی خەڵكی كوردستانی بڕیوە، ئێمە بە زیادەوە پابەندییە دەستورییەكانی سەرشانمان جێبەجێكردووە. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی ڤیزت کوردستان لە شاری هەولێر رایگەیاند: - بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی، بەشێوەیەکی ناڕەوا و نا یاسایی و نا دەستووری، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە، ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی گوشار خستنە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتنی خۆی بووەستێت کە بە دڵنیاییەوە لەو هەوڵانەیان سەرکەوتوو نابن. - بە پشتیوانی خوای گەورە و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین دۆخی سەختمان تێپەڕاندووە، بۆیە خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرگیز و لەژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین. - ئێمە هەموو پابەندییەکانی دەستووری کە لەسەرمان بووە، زۆر بە زیادەوە جێبەجێمان کردووە، چاوەڕێشمان دەکرد لە بەرانبەردا مافەکانی خەڵکی کوردستان بدرێت، بەڵام بەداخەوە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و تەنانەت لەو ڕێککەوتنانەش ناگیرێت کە ئیمزایان کردووە. - ،بەرپرسانی بەغدا دەبێت بزانن، عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە، هەرێمی کوردستانیش بەپێی دەستوور، اەوارەیەکی یاسایی و دەستوورییە، دەبێت لەو چوارچێوەیەدا مامەڵە و هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، نەوەک بە عەقڵییەتی مەرکەزی و سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان کە لەسەدەی ڕابردوودا ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵاتدا لە بەغدا، بە ئاگر و ئاسن، لەگەڵ بەکارهێنانی هەموو چەکێک ڕووبەڕووی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بوونەوە، بەڵام ئەم سیاسەت و ڕەفتارانە جگەلە ماڵوێرانی و وێرانکاریی، هیچ سوودێکی بۆ عێراق نەبووە، بۆیە هیوادارم بەرپرسانی بەغداش واز لەو سیاسەتە چەوتەی برسیی کردنی خەڵکی کوردستان و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بێنن، چونکە هیچ سوودێک و ئەنجامێکی نابێت. - لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە بەردەوام دەبین، هیوادارین لە کاتێکی زوودا، بگەینە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت.
راپۆرتی: درەو 🔻 دوای تێپەڕوبوونی نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)، وەزارەتی دارایی عێراق کۆتا ڕاپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2024 ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ساڵی (2024)دا؛ 🔹 کۆی داهات زیاتر بووە لە (140 ترلیۆن و 774 ملیار) دینار، زۆرتر لە (127 ترلیۆن و 536 ملیار و 400 ملیۆن) دیناری بە ڕێژەی (91%) داهاتی نەوتی و (9%)ی بە زیاتر لە بڕی (13 ترلیۆن و 237 ملیار و 705 ملیۆن) دیناری لە داهاتی نانەوتییەوە سەرچاوەی گرتووە. 🔹 کۆی خەرجی زۆرتر بووە لە (150 ترلیۆن و 527 ملیار) دینار، زیاتر لە (125 ترلیۆن و 214 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (83%) چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (17%)ی بە بڕی زیاتر لە (25 ترلیۆن و 313 ملیار و 302 ملیۆن) دیناری لە چووە بۆ خەرجی وەبەرهێنان. 🔹 بەم پێیە بودجەی گشتی بەڕێژەی (7%) و بە زۆتر لە (9 ترلیۆن و 753 ملیار) دینار توشی کورتهێنان بووە. 🔹 بەپێی ڕاپۆرتەکە بڕی سەر و (60 ترلیۆن و 53 ملیار) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران خەرجکراوە، کە (40%)ی داهاتی گشتی عێراق پێکدەهێنێت. 🔹 بەپێی ڕاپۆرتەکە بڕی سەر و (60 ترلیۆن و 53 ملیار) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران خەرجکراوە، کە (40%)ی داهاتی گشتی عێراق پێکدەهێنێت. 🔹 ئەو بڕە پارەیەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاودێری کۆمەڵایەتی خەرجکراوە، زۆرترە لە (10 ترلیۆن و 786 ملیار) دینار، ئەم بڕەش (7%)ی ئەو خەرجییانەیە کە حکومەتی عێراق لە ساڵی (2024) خەرجی کردووە. دەقی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق
درەو: نزیكەی (400) خوێندكاری هەرێمی كوردستان لە زانكۆی سنە دەخوێنن كە (200) خوێندكاریان بۆ ماستەرە، پێشتر كرێی خوێندنی سمستەرێكیان (450) دۆلار بوو، بەڵام لەدوای سەردانی چوارپارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان بۆ شاری سنەو زانكۆی سنە، كرێی سمستەرێك كراوە بە (650) یۆرۆ بەڕێژەی (35%). لە ئێستادا زانكۆی سنە بەشێكی زۆری خوێندكارانی (بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا)ی هەرێمی كوردستان لە خۆ دەكرێت و ژماریان دەگاتە (400) خوێندكار بەجرێك (200) خوێندكاری ماستەر و (200) خوێندكاری بەكالۆریۆس و (10) خوێندكاری دكتۆرایە. پێشتر كرێ خوێندن بەم شێوەیەبوو: • بۆ سمتەرێكی ماستەر: 450 دۆلار ئێستا بووە بە (650) یۆرۆ • بۆ كۆی پرۆسەی خوێندنی ماستەر (2 ) ساڵ (1800) دۆلار بوو ئێستا كراوە بە (2600) یۆرۆ • بۆ ساڵێكی كرێی داخلی (75) دۆلار بوو ئێستا بووە بە(120) یۆرۆ. • كرێی خوێندنی سمستەرێكی دكتۆرا بۆ ساڵێك (650) دۆلار بوو ئێستا كراوە بە (750) یۆرۆ. رۆژی 21ی ئایاری 2025 چوار پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان (ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە) سەردانی پارێزگای سنەیان كردوو دواتر سەردانی زانكۆی سنەیانكردو چەند رێككەوتنێكیان واژۆكرد. بەشێك لە خوێندكارانی هەرێمی كوردستان كە لە زانكۆی سنە دەخوێنن دەڵێن كرێی خوێندنیان دوای سەردانی چوار پارێزگارەكە گرانكراوە لەسەریان. خوێندكارێكی دكتۆرا لە زانكۆی سنە بابەتێكی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، " شاندی کوردستان و بارگرانی دروست کردن : لەدرێژەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی ئێران شاندی کوردستان کۆمەڵێک ڕێک کەوتنی بازرگانیان ئەنجام دا، بەپێی لێدوانەکانی خۆیان کۆمەڵێک داواکاری شیان لەوڵاتی ئێران کرد ،بۆ کار ئاسانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ،بەهۆکاری ئەوەی کەهەرێمی کوردستان سەدان کیلۆمەتر هاوسنوری لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەیە ،ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامیان لەنێواندا هەیە. تائێرە دەستیان خۆش بێت کارەساتە کە لەدوای ئەمەوە دەستی پێ کرد، لەدرێژەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی ئێران شاندی هەرێمی کوردستان ،سەردانی زانکۆی کوردستان یان لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد ،کەڕێژەیەکی زۆر خوێندکاری هەرێمی کوردستان لەو زانکۆیە درێژە بەخوێندنی ماستەرو دکتۆرا ئەدەن وەک ئەوەی هاتبن کرێی ساڵێکی خوێندنی خوێندکاران بدەن !یان وەک ئەوەی ئەوان پاڵپشتی مادی ومەعنەوی خوێند کاران بوبێتن لە ساڵانی ڕابردودا. ئەم هۆکارانە بونە هۆی ئەوەی بەڕێژەی ٪٣٥ کرێی خوێندنمان لەسەر گران بکەن هەروەها کرێی خوێندمان لە دۆلاری ئەمریکی یەوە بکەن بە یۆرو.
شیكاری درەو: 🔻پشت بەست بە راپۆرتەكانی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری عێراق و دیوانی چاودێری هەرێمی كوردستان لەماوەی (2023 -2024- چوارمانگی 2025): 🔹 هەرێمی كوردستان بە بەهای (10 ترلیۆن و 983 ملیار) دینار نەوتی فرۆشتووە 🔹 هەرێمی كوردستان بڕی (10 ترلیۆن و 522 ملیار ) دینار داهاتی ناوخۆی هەبووە 🔹 لەو ماوەیەدا بڕی (18 ترلیۆن و 107 ملیار) دینار پارەی لەبەغدادەوە بۆ هاتووە 🔹 كۆی گشتی پشكی هەرێم خەرجی فیعلی لە (2023- 2024- نیسانی 2025): (27 ترلیۆن و 177 ملیار) دینار. 🔹 لەماوەی (2023- 2024- نیسانی 2025) حكومەتی هەرێم (5) موچەی نەداوە. نوسراوەكانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم: وەزارەتی دارایی عێراق داتاكانی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە پاڵپشت بەنوسراوی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان. وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێك كە لە (28/5/2025) هاتووە ئاماژە دەكات بە هەردوو نوسراوی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی/ نوسینگەی سەرۆكی دیوان لە (9/4/ 2025) و (25/5/2025) بڕی داهاتە (نەوتیی و نانەوتی)یەكانی تیادایەو لەلایەن (دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان)ەوە وردبینی بۆ كراوە، لەكاتێكدا ئەوەی رادەستی خەزێنەی گشتی دەوڵەت كراوە لەو هەژمارەی كە كراوەتەوە پاڵپشت بە ئەحكامەكانی مادەی (13/یەكەم/أ) لە یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارە (13)بۆ ساڵەكانی (2023,2024,2025)، بڕكەی گەیشتووەتە (199) ملیارو (364) ملیۆن و (211) هەزار دینار، كە تا مانگی نیسانی/2025 رادەستكراوە. داهاتی نەوتی و نانەوتی بە گوێرەی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی پاڵپشت بەو نوسراوەی سەرەوەو نوسراوی هەرێمی كوردستان (13/4/2884لە 20/4/2025) لەم خشتەیەی خوارەوەدا رونكراوەتەوە: بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق و راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق: یەكەم: داهاتی نەوتی فرۆشراو: • داهاتی نەوتی هەرێم، لە ساڵی (2023) دا: بڕی (4 ترلیۆن و 708 ملیار و 587 ملیۆن و 855 هەزار) دینار بووە • داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2024)دا: بڕی (4 ترلیۆن و 706 ملیار و 430 ملیۆن و 390 هەزار) دینار بووە • داهاتی نەوتی هەرێم لە چوارمانگی (2025)دا: ( ترلیۆنێك و 568 ملیارو 810 ملیۆن و 130 هەزار دینار. كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە (2023- 2024 -2025): (10 ترلیۆن و 983 ملیارو 828 ملیۆن 375 هەزار) دینار هیچی نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت دووەم: داهاتی نانەوتی: • داهاتی نانەوتی هەرێم لە ساڵی (2023)دا: بڕی (4 ترلیۆن و 656 ملیار و 554 ملیۆن و 483 هەزار) دینار بووە • داهاتی نانەوتی هەرێم لە ساڵی (2024)دا: بڕی (4 ترلیۆن و 700 ملیار و 9 ملیۆن و 926 هەزار) دینار بووە • داهاتی نانەوتی هەرێم لە چوارمانگی (2025)دا: بڕی ( ترلیۆنێك و 166 ملیار و 125 ملیۆن و 957 هەزار) دینار بووە كۆی داهاتی نا نەوتی هەرێم لە (2023- 2024 -2025): (10 ترلیۆن و 522 ملیارو 690 ملیۆن 366 هەزار) دینار سێیەم: كۆی پارەی هاتوو لە بەغدادەوە (2023- 2024-2025): • كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە (2023): ( 3 ترلیۆن و 98 ملیار) دینار • كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە (2024): (10 ترلیۆن و 786 ملیار) دینار • كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە چوار مانگی (2025): ( 4 ترلیۆن و 223 ملیار) دینار كۆی پارەی هاتوو لە (2023- 2024-2025): ( 18 ترلیۆن و 107 ملیار) دینار چوارەم: كۆی داهاتی حكومەتی هەرێم لە (2023- 2024-2025): • كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە (2023- 2024 -2025): (10 ترلیۆن و 983 ملیار) دینار • كۆی داهاتی نا نەوتی هەرێم لە (2023- 2024 -2025): (10 ترلیۆن و 522 ملیار) دینار • كۆی پارەی هاتوو لەبەغدادەوە لە (2023- 2024 -2025): (18 ترلیۆن و107 ملیار) دینار كۆی داهاتی بەردەستی حكومەتی هەرێم لە (2023- 2024-2025): (39 ترلیۆن و 612 ملیار) دینار پێنجەم: كۆی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (2023- 2024-2025): • كۆی پشكی هەرێم لە خەرجی فیعلی لە (2023) دا: ( 10 ترلیۆن و 567 ملیارو 893 ملیۆن ) دینار • كۆی پشكی هەرێم لە خەرجی فیعلی لە (2024) دا: ( 12 ترلیۆن و 167 ملیارو 876 ملیۆن ) دینار • كۆی پشكی هەرێم لە چوارمانگی (2025) دا: ( 4 ترلیۆن و 443 ملیار) دینار كۆی گشتی پشكی هەرێم (2023- 2024-2025): (27 ترلیۆن و 178 ملیار) دینار شەشەم: كۆی پشكی هەرێم و پارەی هاتوو لە بەغدادەوە كۆی گشتی پشكی تەرخانكراوی هەرێم (2023- 2024-2025): (27 ترلیۆن و 177 ملیار) دینار كۆی پارەی هاتوو لە (2023- 2024-2025): ( 18 ترلیۆن و 107 ملیار) دینار كۆی پارەی ماوە لە پشكی هەرێم لە (2023- 2024-2025): ( 9 ترلیۆن و 70 ملیار) دینار
درەو: هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: ناتوانم بڵێم بەقاچاغبربردنی نەوت نیە لە هەرێمی كوردستان بەڵام ئەوەی هەیە بەشێوەیەكی سنوردارە، راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوسۆزی هاوڵاتیانی كوردستانی بۆ حكومەتی هەرێم زیاتر كردووە. هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی سکای نیوز : باسی بەقاچاغبردنی نەوت دەكەن لە هەرێمی كوردستان بەڵام چاوی خۆیان دادەخەن لە ئاست ئەو بەهەدەردان و قاچاغیە نەوتەی باشوری عێراق بۆ وڵاتانی تر.، ناڵێم بە قاچاغ بردنی نەوت نییە هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی سنوردارە، نەوتی هەرێمی كوردستان بەبۆری و بەشێوەی رەسمی رەوانەی توركیا دەكرا ئەوان خۆیان رایانگرت، لەوكاتەی نەوتیان راگرتووە تا ئێست نزیکەی 25 ملیار دۆلار زیانیان پێ گەیشتوە، ئەمەش كێشەی دارایی و نەختینەی بۆ درووستكردوون. لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان خراپە، دووای ئەو بڕیارە ناڕەواو ستەمكارانەیەی بەغداد بۆ ڕاگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ڕای گشتی کوردی دژی ئەو بڕیارە یەكخستووەو هاوسۆزیان بۆ حكومەتی هەرێم دەردەبڕن. بژاردەی زۆرمان لەبەردەستدایەو یەكێك لە بژاردەكانمان ئەوەیە پەیوەندییەكی فراوانمان لەگەڵ وڵاتانی دونیا هەیەو دەمانەوێت ئەو پرسە بە نێودەوڵەتی بكەین و بەتایبەت ئەو وڵاتانەی پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە پەیوەندییەكانیان بەكاربهێنن بۆ چارەسەركردنی ئەوپرسە. محەمەد شیاع سودانی هاوڕێمە، هەشت ساڵ بەیەكەوە كارمان كردووە، پەیوەندیم لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی زۆر باشە، ئەو چەند ساڵێك فەرمانبەری من بووە لە وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی سامانەسروتشییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوەو سەبارەت بە قاچاغبردنی نەوتی هەرێم دەڵێت: ئێوەن کە نەوت لە باشوور بە قاچاخ دەبەن و هەموو کێشەکانی گەندەڵی لەبەرچاوی هەمووان ئەنجام دەدەن ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە دەستور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەستبەجێ نەوتەكەی رادەستبكات بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو دەقی راگەیێندراوەکەی سامانە سرووشتییەکان: جارێکی دیکە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەیاننامەیەکی سیاسی بڵاودەکاتەوە کە تەواو دوورە لە ڕاستییە بابەتییەکان، و لە ڕێگەیەوە سوورە لەسەر سیاسەتی خستنە ئەستۆی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتیی شکستە کەڵەکەبووەکان کە، لە بنەڕەتدا، دەرئەنجامی سیاسەتە (ناوەندییەکانن) کە ڕەچاوی بنەماکانی هاوبەشیی ڕاستەقینەیان نەکردووە کە عێراقی فیدراڵی لەسەری بنیات نراوە. پێش چوونە ناو وردەکارییەکانی وەڵامدانەوەی ئیدعاکانی باسکراو، دەمانەوێت لەبەرچاوی ڕای گشتی چەند ڕاستییەک بخەینەڕوو کە ناتوانرێت نکۆڵییان لێبکرێت و پشتگوێ بخرێن: ئێوەن کە دەستوور بە شێوەیەکی زەق و بەردەوام پێشێل دەکەن، و بوونەتە کۆسپ لەبەردەم پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی بۆ چەندین ساڵ، ئەم یاسایە کە بەردی بناغەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە نەوتییەکان. لە جیاتی ئەوە، پێداگری دەکەن لەسەر دەستگرتن بە سیستەمی یاساکانی ڕژێمی پێشوو کە یاسای بەعسیی ناوەندیی سەردەم بەسەرچوون، بەتایبەتی یاسای ساڵی ١٩٧٦، کە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ناکۆکە لەگەڵ پرەنسیپەکانی سیستەمی فیدراڵی و ماددەکانی دەستووری کاری پێکراو. بەوەش نەوەستان، بەڵکو مووچە و بژێوی هاووڵاتیانی هەرێمتان بڕی، لە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سادەترین مافە مرۆییەکانیان، و سیاسەتی برسیکردنی سیستماتیکیان لە دژ پەیڕەو دەکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی پیلانە جیاکارییەکانتان کە پێچەوانەی دەستوورن، و ئەوە یەکێکە لە قێزەونترین پێشێلکارییەکانتان. سەبارەت بە تۆمەتەکانی بەقاچاغبردنی نەوت لە هەرێم، ئەوا هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ لادانی سەرنج لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی بەقاچاغبردن و گەندەڵیی بەرفراوان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق. ئێوەن کە نەوت لە باشوور بە قاچاخ دەبەن و هەموو کێشەکانی گەندەڵی لەبەرچاوی هەمووان ئەنجام دەدەن، بە شایەتیی ڕاپۆرتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کە قەبارەی بەهەدەردان و گەندەڵی ئاشکرا دەکەن. ئێوەشن کە نەوت تێکەڵ دەکەن و خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەوانی تر دەکەن لە جیاتی خزمەتکردنی عێراق و گەلەکەی، بە سیاسەتگەلێکی جێی داخ کە زیانی بە ناوبانگی نەوتی عێراقی لە ئاستی جیهاندا گەیاندووە. لە بەرامبەردا، هەرێمی کوردستان پابەند بووە بە هەموو ئەرکەکانیەوە، سەرەڕای پابەندنەبوونی لایەنی بەرامبەر بە بەرپرسیارێتی و ئەرکە دەستوورییەکانی. خستنە ئەستۆی هەرێم بەرپرسیارێتی زیادەی ئۆپێک هەڵەی ئێوەیە، چونکە ئێوە نەوتی ئەوانی تر بە ناوی نەوتی عێراقییەوە دەفرۆشن. مافی دەستووریی هەرێم لە بەرهەمهێنان دوو هێندەی ئێستایەتی، بەڵام هەرێم، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵات، تەنانەت نیوەی ئەم بڕە شایستەیەش بەرهەم ناهێنێت. زیاتر لە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوتمان ڕادەست کردوون، و یەک دیناریشتان لە بەرامبەردا بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، لە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتن و پابەندییە داراییەکان. سەبارەت بەوەی لە بەیاننامەکەی دواییتاندا هاتووە، ئەم ڕاستییانەی خوارەوە ڕووندەکەینەوە، بە شێوەیەک کە گومانی تێدا نییە: 1- حکومەتی هەرێم ئەو لایەنە نییە کە بووەتە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت، بەڵکو ئەوە لە ئەنجامی ئەو سکاڵایەوە بوو کە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی لە دژی وەزارەتی وزەی تورکیا تۆماری کرد، و بەهۆیەوە هەناردەکردن لە ٢٥/٣/٢٠٢٣ ڕاگیرا، کە بووە هۆی زیان گەیاندن بە حکومەتی فیدراڵی و هەرێم و کۆمپانیاکان بە زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلار. 2- لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا، و بەدیاریکراوی لە ٤/٤/٢٠٢٣، ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوت کرا بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردن، بەڵام یاسای بودجە بڕیاریدا لەسەر دیاریکردنی بڕێک بۆ تێچووی بەرهەمهێنان (کە شەش دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک)، ئەمەش وایکرد زۆربەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان واز لە بەرهەمهێنان بهێنن بەپێی ئەم دیاریکردنە. 3- لەسەر داوای وەزارەتی نەوت، بڕێک لە نەوتی هەرێم ڕادەستی یەکێک لە پاڵاوگەکان کرا کە بۆ بەرژەوەندیی وەزارەتی نەوت کاردەکات، ئەمەش بۆ ماوەیەک کە لە پێنج مانگ زیاتر بوو. کۆی گشتیی ئەوەی ڕادەستکرا (١١،٨٢٦،٢١٨) بەرمیل بوو. سەرەڕای ئەم پابەندبوونەی لایەنی هەرێم، یەک دینار لە بەرامبەر ئەم بڕە نەدرا، و بەهۆی ئەوەشەوە، کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان وازیان لە ڕادەستکردنی بەرهەمەکانیان بە وەزارەتی نەوت هێنا. 4- لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی ئێستا، لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنرا بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی. بە کردەوە چەندین کۆبوونەوە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامدرا، بەڵام ئەم هەوڵانە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە. سستی و دواکەوتنێکی ڕوون لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بەدی دەکرێت لە بەدواداچوونی ئەم دۆسێیە زۆر گرنگە، کە کلیلی چارەسەری ڕاستەقینەی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتە. 5- بەو پێیەی سیستەمی حوکمڕانی لە عێراق سیستەمێکی فیدراڵییە، و یەکێک لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم ئەوەیە کە یاسادانانی تایبەت بە خۆی هەبێت کە کاروباری خۆی ڕێکبخات، بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان واژۆ کردووە بە پشتبەستن بە یاسای نەوت و گازی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧. ئەگەر کێشەیەکی یاسایی ڕاستەقینە لەم گرێبەستانەدا هەبووایە، ئەوا کۆمپانیا جیهانییە ناودارەکان ملیارەها دۆلاریان لە هەرێمدا وەبەرهێنان نەدەکرد بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی. 6- عێراق دەستوورێکی هەیە، ئەگەر بە حوکمەکانی کاری پێبکرایە، دەق و ڕۆح، دوور لە هەڵبژاردن و بەرژەوەندییە تەسکەکان لە جێبەجێکردن و لێکدانەوەدا، ئەوا دۆخی گشتیی وڵات، و بەتایبەتی دۆسێی نەوتی، نەدەگەیشتە ئەم ئاستە لە ئاڵۆزی و قەیراناویبوون. 7- حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی پابەند بووە بە ئەرکەکانیەوە سەبارەت بە هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، کە ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر: فرۆشتنی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، و سپاردنی تەواوی داهاتی فرۆشتن لە گەنجینەی دەوڵەت، و دیاریکردنی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری، و کردنەوەی هەژمارێکی گەرەنتیکراو (Escrow Account) بە ناوی کۆمپانیاکانەوە. 8- کۆمپانیا نەوتییەکانی کارکەر لە هەرێم داوای ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەن: (کارکردن بە گرێبەستەکان لە ڕووی مۆدێلی ئابووری، مەرجە بازرگانییەکانی ناو گرێبەست، دەستنەبردن بۆ گرێبەستەکان چونکە ڕێڕەوی یاسایی خۆیان لە دادگا فیدراڵی و نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە). دەمانەوێت یادی ئێوە و ڕای گشتی بخەینەوە کە ڕێککەوتنی (کاتی) تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، و ئەو کۆبوونەوە و دیدارانەی دواتر ئەنجامدران، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر نەرمونیانیی هەرێمی کوردستان و ئامادەیی بۆ هاوکاری، ئەمەش وادەکات ئیدعاکانی وەزارەتەکەتان سەبارەت بە بێسوودیی گفتوگۆکانی پێشوو لەگەڵ هەرێم، ئیدعایەکی بێ بنەما بن. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان ٥ی حوزەیرانی
(درەو): بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەكانەوە، لەدوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەو ئاگربەستی تاكلایەنەی پەكەكەوە، هێرشەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە. تیمەکانی دروستکەری ئاشتی کۆمەڵگە (CPT) ئاماری نوێی هێرشەكانی توركیای لە هەرێمی كوردستان بڵاوەكردەوە. بەگوێرەی ئامارەكە؛ لەدوای راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەو لە سێ مانگی ئاگربەستی تاکلایەنەدا، هێرشەکانی سوپای تورکیا زیادیان کردووەو تەواوی هێرشەکان بۆسەر پارێزگای دهۆک چڕبوونەتەوە. (CPT) دەڵێ: لەدوای ئەنجامدانی کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕۆژی ٥ی ئایار بۆ ٧ی ئایار، حزبەکە لە ڕۆژی ١٢ی ئایاردا، هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی ڕاگەیاند و کۆتایی بەهەموو چالاکییەک لە ژێر ناوی پەکەکە هێنا. ئەم بڕیارە لەدوای بانگەوازی ئاشتی ڕێبەری حزبەکە ئۆجەلان، لە ٢٧ی شوباتدا هات و وەکو سەرەنجامی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنە کە لە ١ی ئاداردا ڕاگەیاندرا، بڵاوکرایەوە. "سەرباری ئەو بەرەوپێشچوونانە، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، بەڵام بۆ ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراو چڕبوونەتەوە. لە مانگی ئایاردا، ژمارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا، بەراورد بە مانگی نیسان، بە ڕێژەی (١٤٣٪) زیادیانکردووە و تەنانەت ژمارەی هێرشەکان لەم مانگەدا، زیاترە لە ژمارەی هێرشەکان پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنەی پەکەکە. بەڵام تەواوی هێرشەکان بەتەنها لە یەک پارێزگادا چربوونەتەوە کە ئەویش پارێزگای دهۆکە و (٩٨٪)ی هێرشەکان بۆسەر سنوری قەزای ئامێدی و (٢٪)ی هێرشەکان بۆسەر سنوری قەزای زاخۆ بوون. لە مانگی ئایاردا، (٥١٠) هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە هەموویان لە پارێزگای دهۆک بوون و هیچ هێرش و بۆردوومانێک بۆ سەر سنوری پارێزگاکانی تری وەکو (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و نەینەوا) ڕوویاننەداوە. لە ژمارەی هێرشەکاندا، (٤٥٨) هێرشیان لە ڕێگەی تۆپبارانەوە و (٣٦) هێرشیان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و (١٦) هێرشی تریان لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە بوون. بە بەراورد بە مانگی ئاداریش، ژمارەی هێرش و بۆردوومانەکان لە مانگی ئایاردا، بە ڕێژەی (٣٣٢٪) زیادیانکردووە". بەگوێرەی داتاكانی (CPT)، چڕکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکان لەیەک دەڤەری دیاریکراودا، بوونەتە مایەی زیادبوونی بۆردوومانەکان. تەواوی سەرنجی چالاکییە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە قەزای ئامێدیدا کۆکراوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدا، لە ساڵانی پێشوودا سوپای تورکیا بە بەربڵاوی و بە درێژایی سنورەکانی هەرێمی کوردستان چالاکی سەربازی و هێرش و بۆردوومانی ئەنجامدەدا. ئەم گۆڕانکارییە، کاردانەوە و بەرئەنجامی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیایە. چالاکییە سەربازییەکانی ئێستای سوپای تورکیا جێبەجێکردنی خواستی دروستکردنی ناوچەیەکی ئەمنی و نەهێشتنی ئامادەیی چەکداری گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە نزیک ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵی کردوون. زۆرترین ڕێژەی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لەم ساڵدا، لە ڕۆژی ١٢ی ئایاردا ئەنجامدراوە، کە (٩٤) بۆردوومان بووە و لەم ڕۆژەدا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەی ڕاگەیاند. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، سەرباری بەردەوامی زەمینەسازی بۆ پڕۆسەی ئاشتی، لە ڕۆژی ٣٠ی ئایاردا، سوپای تورکیا دەستی کرد بە دروستکردنی بارەگایەکی سەربازی نوێ لە (گەلی باڵندا) لە قەزای ئامێدی. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا (١،٠١٤) بۆردومان و هێرشی هەلیکۆپتەری بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە. بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا لەم ساڵدا، (٩) هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی، کە لەم ژمارەیە (٣) هاوڵاتی شەهیدبوون و (٦) هاوڵاتی تری مەدەنی برینداربوون.