Draw Media

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە ساڵی 2025

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە ساڵی 2025

2026-02-22 12:37:27


درەو:

🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانەی لە (12) مانگی ساڵی (2025) بڵاوی کردوونەتەوە؛
🔹 ئامارەکان دەگاتە (329 هەزار و 130) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ئاستی هاوسەرگیری بەڕێژەی (10.5%) لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (15.2%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ ڕەسافە تۆمار کراوە. کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (7%) لە مانگی ئازاردا بووە، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری بە ڕێژەی (2.5%) لە پارێزگای موسەننا بووە.
🔹 لە کاتدا (72 هەزار و 528) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. بەرزترین ئاستی جیابوونەوە بەڕێژەی (10.3%) لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.1%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ کەرخ تۆمار کراوە. کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (6.7%) لە مانگی کانونی یەکەمدا، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بە ڕێژەی (2%) لە پارێزگای موسەننا بووە.

پوختە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانەی لە (12) مانگی ساڵی (2025) بڵاوی کردوونەتەوە؛
ئامارەکان دەگاتە (329 هەزار و 130) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ئاستی هاوسەرگیری بەڕێژەی (10.5%) لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (15.2%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ ڕەسافە تۆمار کراوە. کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (7%) لە مانگی ئازاردا بووە، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری بە ڕێژەی (2.5%) لە پارێزگای موسەننا بووە.
لە کاتدا (72 هەزار و 528) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. بەرزترین ئاستی جیابوونەوە بەڕێژەی (10.3%) لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.1%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ کەرخ تۆمار کراوە. کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (6.7%) لە مانگی کانونی یەکەمدا، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بە ڕێژەی (2%) لە پارێزگای موسەننا بووە.

هاوسەرگیری و هەڵوەشاندنەوەی خێزان لە عێراق؛ شیکردنەوەی ئامارەکانی ساڵی 2025
لە کاتێکدا عێراق بە قۆناغێکی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، ئامارە فەرمییەکانی ساڵی 2025 نیشانەی مەترسیدار و گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی خێزاندا دەخەنەڕوو. بەپێی داتاکان، لەم ساڵەدا کۆی  (329,130) گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بەڵام لە بەرامبەردا (72,528) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
1.    بەغداد؛ پایتەختی هەڵوەشانەوەی خێزان
بەپێی داتاکانی سەرۆکایەتی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە، بەغداد بە هەردوو بەری کەرخ و ڕەسافەوە، گەورەترین پشکی لە هەڵوەشاندنەوەی خێزاندا بەرکەوتووە:
•    بەری کەرخ: سەرەڕای ئەوەی تەنها (33,610) هاوسەرگیری تێدا بووە، بەڵام بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەی تۆمار کردووە کە (13,108) حاڵەت بووە (واتە نزیکەی (39%)ی هاوسەرگیرییەکان تێکچوون). 
•    بەری ڕەسافە: زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیری تێدا بووە بە (50,158) حاڵەت، بەڵام هاوکات (12,040) حاڵەتی جیابوونەوەشی تێدا تۆمارکراوە.

2.    پارێزگاکانی نەینەوا و بابل؛ نموونەی جێگیریی کۆمەڵایەتی
بە پێچەوانەی بەغدادی پایتەخت، پارێزگای نەینەوا هاوسەنگییەکی باشتری نیشانداوە؛ بە (37,532) هاوسەرگیری، تەنها (5,775) جیابوونەوەی تێدا بووە. هەروەها دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای بابل بە یەکێک لە جێگیرترین ناوچەکان دادەنرێت، کە تەنها (3.1%)ی کۆی جیابوونەوەکانی عێراقی تێدا تۆمارکراوە.
3.    کاریگەریی کات و وەرزەکان لەسەر بڕیارەکان
شیکردنەوەی مانگانەی ئامارەکان دەریدەخات، کە هۆکارە ژینگەیی و ئایینییەکان کاریگەرییان لەسەر کاتی ئەنجامدانی پرۆسەکان هەیە، بەجۆرێک:
•    تشرینی یەکەم (مانگی 10) :قەرەباڵغترین مانگی دادگاکان بووە، کە تێیدا (34,617) هاوسەرگیری و (7,470) جیابوونەوە تۆمارکراوە.
•    ئاب (مانگی 8): بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما و بۆنە ئایینییەکان، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تێدا تۆمارکراوە (16,654)، بەڵام ڕێژەی جیابوونەوە تێیدا هەر بە بەرزی ماوەتەوە (6,214) حاڵەت تۆمار کراوە.

4.    کورتەی ئامارە گشتییەکان
•    کۆی هاوسەرگیری: 329,130
•    کۆی جیابوونەوە: 72,528
•    بەرزترین (جیابوونەوە): بەغداد/ کەرخ (18.1%)
•    نزمترین (جیابوونەوە): موسەنا (2.0%)

5.    دەرەنجامی گرنگ
ئامارەکان دەریدەخەن کە لەسەر ئاستی گشتی (15) پارێزگاکەی عێراق، لە بەرامبەر هەر (4.5) هاوسەرگیرییەک، حاڵەتێکی جیابوونەوە هەیە. ئەم ڕێژەیە لە شارە گەورەکان و ناوچە پیشەسازییەکانی وەک بەسرە (کە (8,280) جیابوونەوەی تێدا بووە) زیاتر هەستی پێ دەکرێت، کە ئاماژەیە بۆ فشاری ئابووری و گۆڕانی شێوازی ژیان لە شارە گەورەکاندا.
بۆ وردەکاری و بەرچاوڕوونی زیاتر بڕوانە خشتە و چارتەکان

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand