درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئەیلولی 2022  راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئەیلولی رابردوودا گەیشتوەتە (8 ملیارو 773ملیۆن‌) دۆلار، واتا ( 12ترلیۆن و 720ملیار) دینار  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئەیلولی گەیشتوەتە (98 ملیۆن‌و 765 هەزارو 153 هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 292 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئەیلولی  گەیشتوەتە (88.83) دۆلار.    وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئابی 2022  راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئابی رابردوودا گەیشتوەتە (9 ملیارو 784ملیۆن‌) دۆلار، واتا (14ترلیۆن و 620ملیار) دینار  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئابی گەیشتوەتە (101ملیۆن‌و 859هەزارو 528هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 286هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئابی  گەیشتوەتە (96) دۆلار.    وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تەموزی 2022  راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی تەمووز رابردوودا گەیشتوەتە (10ملیارو 608ملیۆن‌) دۆلار، واتا (15ترلیۆن و 381ملیار) دینار  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (102ملیۆن‌و 385هەزارو 49هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 303هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (103) دۆلار. 


درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئابی 2022  راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئابی رابردوودا گەیشتوەتە (9 ملیارو 784ملیۆن‌) دۆلار، واتا (14ترلیۆن و 620ملیار) دینار  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئابی گەیشتوەتە (101ملیۆن‌و 859هەزارو 528هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 286هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئابی  گەیشتوەتە (96) دۆلار.    وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تەموزی 2022  راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی تەمووز رابردوودا گەیشتوەتە (10ملیارو 608ملیۆن‌) دۆلار، واتا (15ترلیۆن و 381ملیار) دینار  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (102ملیۆن‌و 385هەزارو 49هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 303هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (103) دۆلار. 


(درەو):  كۆمپانیای گازپرۆم‌و دانەغاز نوێنەری خۆیان نەنارد بۆ بەردەم دادگای كەرخ لە بەغداد، وەزارەتی نەوتی عێراق بەهۆی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان سكاڵای لەسەر تۆماركردوون.  وەزارەتی نەوتی عێراق بەردەوامە لەسەر رێوشوێنەكانی دژی ئەو كۆمپانیایانەی كە لەكەرتی نەوت‌و غازدا لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، ئەمەش لەبەر رۆشنایی ئەو بڕیارەی كە مانگی شوباتی ئەمساڵ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژی هەرێمی كوردستان دەریكرد.  كۆمپانیای (گازپرۆم)ی روسی‌و (دانەغاز)ی ئیماراتی دوان لەو كۆمپانیایانەن كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن‌و كەوتونەتە ژێر فشاری وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، وەزارەتی نەوت لە دادگای بازرگانی (كەرخ) لە بەغداد سكاڵای لەسەر ئەم دوو كۆمپانیا تۆماركردووە‌و تۆمەتباریكردون بەوەی ملكەچی بڕیاری دادگای فیدراڵی نەبوون.  بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی كە ئێستا وەزارەتی نەوت سەرقاڵی جێبەجێكردنی بڕیارەكەیە، دەبێت ئەو كۆمپانیایانەی لە كەرتی نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، گرێبەستی كاركردنیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق نوێ بكەنەوە‌و بیگونجێنن لەگەڵ گرێبەستەكانی عێراقدا، هەروەها هەرێمی كوردستان نەوت‌و غازەكەی رادەستی بەغداد بكات.  بەمدواییە وەزارەتی نەوتی عێراق ئیمێڵی بۆ كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێمی كوردستان ناردو داوای لێكردن گرێبەستەكانیان نوێ بكەنەوە، بەڵام زۆرینەی كۆمپانیاكان هیچ وەڵامێكی وەزارەتی نەوتیان نەداوەتەوە‌و دەڵێن ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە‌و دەبێت هەرێم ئەم كێشەیە چارەسەر بكات.    رۆژی دوو  شەممەی ئەم هەفتەیە دادگای كەرخ دانیشتنی خۆی سازكرد بۆ گوێگرتن لەو سكاڵایەی كە  وەزارەتی نەوت لەسەر هەردوو كۆمپانیای (گازپرۆم)‌و (دانەغاز) تۆماریكردووە، ئەم دوو كۆمپانیایە نوێنەری خۆیان نەنارد بۆ بەردەم دادگا. بەردەوامیی فشارەكانی وەزارەتی نەوت لەسەر كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كۆتاییەكانی مانگی تەموزی رابردوو، دوای ناردنی نامەیەك بۆ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ پرسی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەردانی بەغدادی كرد‌و لەگەڵ مستەفا كازمیی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەكان مەسرور بارزانی‌و كازمیی رێككەوتنێكیان كردووە بەشێوەیەكی كاتیی‌و تاوەكو چارەسەركردنی پرسەكە، فشارەكانی وەزارەتی نەوت لەسەر كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان رابگیرێت.  چەند رۆژی رابردوو ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، پەیوەندییان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە بۆ كۆتایهێنان بە ناكۆكییەكان بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی. كۆمپانیای (گازپرۆم) كە یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكانی روسیایە لە بواری وزەدا لە ناوچەكانی گەرمیان‌و هەڵەبجە كاردەكات، كۆمپانیای (دانەغاز)ی ئیماراتیش لە كێڵگەی (كۆرمۆر)ی ناوچەی قادركەرەم كاردەكات‌و غازی هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنێت.   


 (درەو):  وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تەموزی 2022  راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی تەمووز رابردوودا گەیشتوەتە (10ملیارو 608ملیۆن‌) دۆلار، واتا (15ترلیۆن و 381ملیار) دینار  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (102ملیۆن‌و 385هەزارو 49هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 303هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (103) دۆلار. 


 ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم داهاتی مانگی حوزەیرانی هەرێمی كوردستان (995 ملیار) دینار بووە، حكومەتی هەرێم لە مانگی رابردوودا ( 11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، كۆی داهاتی نەوت ( ملیارێك و 253 ملیۆن) دۆلاربووە، ( 702 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی كۆمپانیاكان و (551 ملیۆن) دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت ماوەتەوە. پوختە داهاتی نانەوتی •    داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی حوزەیران = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە) •    یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار •    پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری) •    هەرێمی کوردستان  لە مانگی حوزەیرانی (2022)دا  بڕی (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە. •    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  حوزەیران (122.86) دۆلارە.  •     لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (110.86) دۆلار فرۆشتووە. کەواتە: (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل X (110.86) دۆلار = (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار. واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 817 ملیار و 244 ملیۆن و 835 هەزار) دینار. •    بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. -    کەواتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار  X (56%) = (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت. واتە بەدینار دەکاتە: (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 17 ملیار و 657 ملیۆن و 107 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە. -    (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار  X (44%) = (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار داهات دەمێنێتەوە. داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار X (1450) دینار= (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار. کۆی داهات لە مانگی حوزەیران 2022 (دینار) (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (995 ملیار و 87 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار 


(درەو):  قەیرانی بەنزین تەنانەت شاری (دوبەی)ی ئیماراتی عەرەبیشی گرتەوە، ئەوانەی خەونی بە ئیماراتیبوونیان هەیە، دەبێت تێبگەن لەوەی تەنیا پەرەپێدان بە كەرتی رێگاوبان‌و بیناسازی چارەسەری كێشە ئابورییەكان ناكات، هەڵاوسان‌و بێكاری‌و گرانی لە ئیماراتی عەرەبی چۆنە ؟ وردەكاری لەم راپۆرتەدا.  خەونی دوبەی ! دوای ئەو گەشەكردنەی كە لەڕووی ئاوەدانی‌و بیناسازی‌و رێگاوبانەوە بەخۆیەوە بینی، ئیماراتی عەرەبی بەتایبەتی شاری (دوبەی) بووە بە خەون بۆ خەڵك‌و وڵاتانی ناوچەكە.  هەر دەسەڵاتدارێكی ناوچەكە بیەوێت بانگەشە بۆ ئاوەدانی شارەكانی بكات، خۆی بە (دوبەی)  بەراورد دەكات.  ئایا ئیماراتی عەرەبی تەنیا بە پەرەپێدانی رێگاوبان‌و بیناسازیی لە قەیرانی ئابوری رزگاری بووە ؟  هەڵاوسان لە ئیمارات ئەم ساڵانەی دوایی بەهۆی قەیرانی پەتای كۆرۆناوە ئابوری وڵاتانی جیهان گۆڕانكاری گەورەی بەخۆوە بینی، ئیماراتی عەرەبی لە ساڵی 2020ەوە هەندێك بڕیاری دەركرد بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە ئابورییە جیهانییە، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەكانی حكومەتی ئەو وڵاتە سەرباری ئەم هەنگاوانە، هەڵاوسانی ئابوری لە ئیمارات  لەمساڵدا بەرزبوەتەوە بۆ 3.7%، ئەمە لەكاتێكدایە رێژەكە ساڵی رابردوو 2.5% بووە.  زیادبوونی ئەم هەڵاوسانە وەكو ماڵپەڕی (ئیمارات 71) باسی دەكات، بووە بە مەترسی لەسەر هاوڵاتیان‌و ئەوانەی لە ئیمارات نیشتەجێن، بەتایبەتیش لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی‌و جەنگی ئۆكراینا‌و ئەو ئاڵۆزییە سیاسییەی لەنێوان ئابورییە گەورەكانی جیهاندا دروستبووە، كە ئەوەش دۆخێكی جیازازی لەنێوان چینی دەوڵەمەند‌و هەژاراندا قوڵتر دەكاتەوە‌و زۆرێك لە دانیشتوانی وڵاتێكی وەكو ئیمارات بەرەو كەناری هەژایی دەبات.  نرخی سوتەمەنی لە ئیمارات  وا زانراوە نرخی سوتەمەنی لەو وڵاتانەی كە نەوت بەرهەمدەهێنن زۆر هەرزانترە لەو وڵاتانەی كە نەوت دەكڕن، سەرباری ئەوەی ئیمارات بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە نەوت بەرهەمدەهێنێت‌و هەناردەی دەكات‌و دەستی بە هەموو بازارەكانی نەوت لە جیهاندا دەگات، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵاتەكە سوتەمەنی بە نرخێكی زۆر گرانتر لەو وڵاتانە دەفرۆشێت كە بەرهەمە نەوتییەكان هاوردە دەكەن لەنمونەی میسرو تونس‌و ئەفغانستان‌و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست‌و زۆرینەی وڵاتانی ئەمریكای لاتین‌و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقا.  ئێستا بەبەراورد بە وڵاتانی تری ئەندامی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، ئیمارات بە نیو هێندە زیاتر سوتەمەنی بە هاوڵاتیانی دەفرۆشێت، لەم مانگەوە لیژنەی چاودێری نرخی سوتەمەنی لە ئیمارات بڕیاریداوە بۆ هەر لیترێك بەنزین بڕی (نیو درهەم) واتە (0.13 دۆلار) نرخ  بەرزبكرێتەوە، ئەمە وایكردووە بە تێكڕا نرخی یەك لیتر بەنزین لە ئیمارات بۆ (دۆلارێك‌و 26 سەنت) بەرزببێتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە نرخی یەك لیتر لە 2017دا تەنیا (نیو دۆلار) بووە.   لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا ئەمە پێنجەم جارە ئیمارات نرخی بەنزین بەرزدەكاتەوە. بێكاری لە ئیمارات  سەرباری ئەوەی ئیمارات بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە بواری ئابوریدا زیاتر خۆی رێكخستووە، بەڵام هاوكات لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی كاڵاو ماددە خۆراكییەكان‌و سوتەمەنی، رێژەی بێكاریش لەناو هاوڵاتیانی رەسەنی ئیماراتیدا زیاتر دەبێت. بەمدواییە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەرچوانی زانكۆ لە ئیمارات رەخنە ئاڕاستەی حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن، ئەمەش شتێكە كە زۆر بەدەگمەن لە ئیمارات روودەدات.  بەگوێرەی خەمڵاندنی بانكی نێودەوڵەتی، تێكڕای بێكارانی لەناو دانیشتوانی ئیماراتی عەرەبیدا لە ساڵی 2020دا  گەیشتوەتە (5%)، بەڵام ئامارە نافەرمییەكان باسلەوە دەكەن رێژەكە 20%ی تێپەڕاندووە، لە ئیمارات دوو جۆر هاوڵاتی هەیە (هاوڵاتی رەسەن)‌و (ئەوانەی كە هاتونەتە ناو ئیماراتەوە كە خۆیان پێیان دەڵێن وافدین)، هاوڵاتیانی رەسەنی ئیمارات رێژەی 9%ی تێكڕای دانیشتوانی وڵاتەكەی خۆیان پێكدەهێنن. ریشەی كێشەی بێكاریی لە ئیمارات بۆ كێشە لە پێكهاتەی دانیشوان دەگەڕێندرێتەوە، ئەمە پاڵ نەبوونی دەرفەتی كار بۆ ئەو كەسانەی كە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز دەبەن.  ئاماری 2018ی حكومەتی ئیمارات لەبارەی بێكارییەوە ئاماژە بەوەدەكات، رێژەی بێكاری لەناو هاوڵاتیانی رەسەنی ئیماراتدا گەیشتوەتە (9.6%)‌و لەناو وافدین-دا گەیشتوەتە (2.1%).  بێكاری كێشەی لەناو پێكهاتەی دانیشتوان لە ئیمارات دروستكردووە، مانگی ئازاری رابردوو بە هاشتاگێك لە تویتەرەوە ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا، هاشتاگەكەیان بەمشێوەیە بوو" # لە_ دامەزراندندا_ ئەولەویەت_ بۆ هاوڵاتی_ ئیماراتییە". حوزەیرانی ئەمساڵ چەند گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوبووەوە كە ئاماژە بە گردبونەوەی سەدان كەس لە هاوڵاتیانی ئیماراتی دەكات بۆ دەربڕینی سكاڵای خۆیان لەبارەی هەلی كارەوە لە  وڵاتەكەیاندا، ئەمە دۆسیەی خۆیان رادەستی شێخ محەمەد بن زایدی سەرۆكی وڵات كرد، ئایاری رابردوو بەرپرسێكی باڵا لە دوبەی باسی لەوەكرد قەیرانێكی گەورەی بێكاریی لە ئارادایە.  لەدوای بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە، لە ئیمارات موچە‌و هاندان لە سەرجەم دامەزراوە حكومی‌و ئەهلییەكانی ئیماراتدا كەمیكردووە، ژمارەیەكی زۆر كرێكاریش لە كەرتی تایبەت لە كارەكانیان دەركراون.  ئەمە دۆخە وایكردووە، هەندێك لە هاوڵاتیانی ئیماراتی وەكو ئاماژەیەك بۆ رێككەوتنی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل بەگاڵتەجاڕییەوە دەڵێن" زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە ئیسرائیل دانراوە، دەكرا بەم پارەیە وەبەرهێنان لە ئیماراتدا بكرێت بۆ رزگاركردنی گەنجان لە بێكاریی".  خواستی چاكسازیی مانگی ئایاری رابردوو میدیا  فەرمییەكانی ئیمارات راپۆرتێكیان بڵاوكردەوە كە باسی رەنج‌و تێكۆشانی هاوڵاتیانی ئیماراتی دەكەن لە بواری ماسی فرۆشتن‌و شۆفێری تاكسیدا لەكاتێكدا بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)یان هەیە، ئەمە جۆرێك ناڕەزایەتی لەناو هاوڵاتیانی رەسەنی ئیماراتیدا دروستكرد، رەخنەیان لە حكومەتی وڵاتەكەیان گرت بەوەی فەزڵی خەڵكی بیانی داوە بەسەر ئەواندا، لەمەدا مەبەستیان لەوانە بوو كە پێیان دەوترێت (وافیدین)‌و خەڵكی رەسەنی ئیمارات نین.  ئامارە فەرمییەكان لە ئیمارات ئاماژە بەوە دەكەن، رێژەی (دوو لەسەر سێ)ی تێكڕای هەلی كار لە ئیمارات لەناو كەرتی تایبەتدایە، دامەزراندنی خەڵكە رەسەنەكە لەم كەرتەدا زۆر كەمە.  ئاماری ساڵی 2018 دەریدەخات رێژەی ئەو هاوڵاتییە رەسەنانەی ئیمارات كە خاوەن كارن دەگاتە (1.8%)، ئەوانەیان كە كاری ئازاد دەكەن رێژەیان (0.5%)ە، ئەوانەشیان كە لەبەرامبەر كرێدا كاردەكەن رێژەیان (97.6%)ە، لەبەرامبەردا خەڵكی بیانی نیشتەجێی ئیمارات ئەوانەیان كە خاوەن كارن رێژەیان (3.1%)ە، ئەوانەیان كاری ئازاد دەكەن رێژەیان (0.5%)ە، ئەوانەیان لەبەرامبەر كرێدا كاردەكەن رێژەیان (96%)ە، ئەم ئامارە نیشانی دەدات دۆخی (وافدین) لە خەڵكە رەسەنەكەی باشترە، ئەمە سەرچاوەی نیگەرانی ئیماراتییەكانە.  ماڵپەڕی (ئیمارات 71) باسلەوە دەكات، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی كاڵاو خزمەتگوزارییە حكومییەكانەوە، بێكاری بڵاوبوەتەوە، زۆرێك لە هاوڵاتیانی ئیماراتی بەو یارمەتییانە دەژین كە رێكخراوە خێرخوازییەكان دابینی دەكەن، لەكاتێكدا دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان ساڵانە هەزاران تەن كۆمەك‌و بڕە پارەی زۆر وەكو یارمەتی بۆ وڵاتانی تر لەسەرتاسەری جیهان رەوانە دەكەن.  ئیماراتییەكان ترسیان هەیە پرۆسەی "چاكسازی" حكومەت كە بەمدواییە دەرچووە‌و بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی بەرهەمە نەوتییەكان‌و كارەبا، زیانەكەی تەنیا لەسەر هاوڵاتیان رانەوەستێت، بەڵكو ببێتە هۆكاری ئەوەش سەرمایەدارانی بیانی سەرمایەكانیان بەرەو وڵاتانی تر بكێشنەوە، بەتایبەتیش سعودیە كە دیارترین ركابەری ئیماراتە‌و دەیەوێت وەبەرهێنانی زیاتر راكێشێتە ناو وڵاتەكەیەوە، بەمدواییە سعودیە هۆشداری بە كۆمپانیاكان داوە تاوەكو بەر لە ساڵی 2024، بارەگا سەرەكییەكانیان بگوازنەوە بۆ ریاز، ئەمەش كاریگەریی لەسەر ئابوری ئیمارات دەبێت. 


رێبوار محەمەد  لەئێستادا ئابوری جیهان بەدۆخێکی ناجێگیری ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و بەتایبەت نرخی نەوت و گاز ، وە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی ئەمریکاو ڕووسیا و بەتایبەتر جەنگی ڕووسی  ـ ئۆکرانی . لەئێستادا دوو ئاراستە هەیە بۆپێشبینی نرخی نەوت و هۆکارو کاریگەریەکانی: - یەکەم ـ ئاراستەی پێشبینی دابەزینی نرخی نەوت  کە  ئەملایەنانەن و وەنرخی نەوتی برنت 106.7 دۆلارە  ئەلف ـ کۆمپانیای ڕایستاد ئینێرجی دەڵێت پێشبینی دەکەین کە 1.4ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە خواست کەم بکات لە 101 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بۆ 99.6 ملیۆن بەرمیل ،هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ  جەنگی ئۆکرانیا،داخستنی بازاڕەکانی چین بەهۆی کۆرۆناوە،ناجێگیری بازاڕی ئابوری جیهان و هەڵاوسان بەگشتی وبەتایبەتی لەنرخەکان،دابەزینی گەشەی ئابوری. ب ـ  ئۆپێک :پێشبینی دەکەن خواست  بەبڕی 485 هەزار بەرمیل کەم بێتەوە ڕۆژانە. ج ـ  ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی :پێی وایەکە خواست 265 هەزار بەمیل ڕۆژانەکەم دەکات. هۆکارەکانی خاڵی ئەلف بۆ خاڵی ب، ج هەمانشتە. د ـ زیادکردنی بەرهەمی نەوت لەئەمریکا بە بڕی 300 هەزاربەرمیلی ڕۆژانە لە دوای جەنگی ئۆکرانیاوە.  دووەم ـ  ئاراستەی پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەئەم لایەنانەن :-  ئەلف :- بانکی جی ئەپی مۆرگان : پێشبینی دەکات کەنرخی نەوت بگاتە 185 دۆلار ئەگەر یەکێتی ئەورورپا بەیەکجار گەمارۆی وزە بخاتە سەر وزەی ڕووسی وە پێشنیاردەکات کە گەمارۆکان قۆناغ بەقۆناغ بێت بۆئەوەی کاریگەری دروست نەکات، لەناو وڵاتانی ئەوروپاش ڕای جیاواز هەیە و بەتایبەت ئەڵمانیا کەناڕازیە و پێشبینی زیای گەورە دەکات. ب ـ  بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکی :بۆچونی وایە ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر نەوت لەکۆگاکان دەربهێنرێت لەکۆتایدا دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهان.  ئەنجام  هەردوولا بۆچونی خۆیان خستۆتە ڕوو وەئامانجی بەرەی ئەمریکا ئەوەیە نرخی نەوت دابەزێت وەکارت و سەرداوەکان لای خۆیانە  ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوە بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپاو نەوتی کۆگاکان زیاتر زاڵن بۆدیاری کردنی نرخی نەوت لەئایندە  چونکە لەئێستادا ناجێگیری ئابوری و دابەزینی گەشەو هەڵاوسان دەرکەوتووەو ئەگەر لەئایندە نرخی نەوت زیاتربەرزبێتەوە ئابوری جیهان توشی پاشەکشەدەکات. تایبەت بەهەرێمی کوردستان  هەرچەند بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهات زیاد دەکات بۆ فرۆشیاران وهەرێمیش نەوت دەفرۆشێت بەڵام  تائێستا هیچ کاریگەری یەکی ئەرێنی دروست نەکردوە چونکە هێشتا موچە بەتەواوی نەدراوەو دواکەوتوە،پرۆژەکان وەستاون، بازاڕ پاشەکشەی کردوە و هەڵاوسانێکی زۆریش لەتەواوی نرخەکان هەیەو ئەگەر نرخی نەوت زیادبکات بێگومان هەڵاوسانی زۆرتر ڕوولەهەرێم دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو کەلوپەل لەجیهان  بەدابەزینیش خراپتر دەبێت چونکە حکومەت ئەو مووچەش نادات و بازاڕ توشی داڕمان دەبێت . وای بۆدەچم هەرێم لەهەردوو حاڵە تەکە ئابوری یەکی ناجێگیرو قەیراناوی دەبێت و  تادێت قەیران کەڵەکەدەبێت چونکە تەنها پشتی بەداهاتی نەوت بەستوە و نەوتیش ئێستا کارتێکی جەنگیە لەجیهان . نازانم کەی ئەم حکومەتەی ئێمە ئاگای بەخۆدادێتەوەو پلانێکی ئابوری  دروست دادەنێت بۆ هەرێم . لەلایەکی ترەوە بێ بارانی و ووشکەساڵی تادێت تەنگ بەهەرێم هەڵدەچنێت و ئەوەیشی هەیە مەترسی لەناوچونی هەیە.   * ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز ٢٣/٤/٢٠٢٢


 (درەو):  وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئایاری راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (11ملیارو 436ملیۆن‌) دۆلار، واتا (16 ترلیۆن و 580 ملیار) دینار  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیساندا گەیشتوەتە (102ملیۆن‌و 303هەزارو 20هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 300هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی نیسانداگەیشتوەتە (111,79) دۆلار.    وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی نیسانی راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (10 ملیارو 550ملیۆن‌) دۆلار.  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیساندا گەیشتوەتە (101ملیۆن‌و 390هەزارو 662هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 380 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی نیسانداگەیشتوەتە (104,091) دۆلار.    وەزارەتی نەوتی عێراقی داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئازاری بڵاوكردەوە:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (10 ملیارو 913 ملیۆن‌و 197 هەزار) دۆلار.  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (100 ملیۆن‌و 579 هەزارو 612 هەزار) بەرمیل‌و بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر كێلگە نەوتییەكاندا:  -    (99 ملیۆن‌و 130 هەزارو 677) بەرمیل نەوت لە  كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراقەوە هەناردەكراوە. -    (ملیۆنێك‌و 448 هەزارو 935) بەرمیلنەوت لە كەركوكەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.  -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (108,503) دۆلار.  -    نەوتە هەناردەكراوەكەی مانگی ئازار لەلایەن (34) كۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەری باشور‌و بەندەری جەیهانەوە باركراوە. 


 ئامادەكردنی: نەوزادی موهەندیس •    ئاشكرایە عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و نەوت و غازی سروشتیەوە، بەشێوەیەك لە عێراقدا 530 پێكهاتەی  هەمە جۆری جیۆلۆجی هەیە كە یەدەگی نەوتی گەورە لە خۆدەگرێت،115 جێگە هەیە كە هەڵكەنراون،كە بڕی یەدەگی نەوتیان دەخەمڵێنرێت بە 311ملیار بەرمیل نەوت،415 جێگەش هێشتا نەدۆزراونەتەوە كە یەدەگی نەوتیان زیاترە لە 215 ملیار بەرمیل.توانای هەناردەكردنی نەوتی عێراق دەتوانێت بگاتە 4.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە،بەڵام لە ئێستادا تەنها بڕی 3.5  ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكات. •    كۆمپانیای نەوتی باكور سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراقیەوە و بەرپرسیارە لە ڕووی ئیداری و دارایی و تەكنیكیەوە لە سەرجەمی كێڵگە نەوتیەكانی باكوری عێراق ((لە ئێستادا جگە لە هەرێمی كوردستان)).و یەكێكە لە 4 كۆمپانیا نەوتیە گەورەكانی عێراق و لەساڵی 1929وە لە شاری كەركوك وەك یەكەم كۆمپانیای نەوتی دامەزراوە . •    لە ڕێكەوتی 14/5/2022دا  كۆمپانیای نەوتی باكوری عێراقی ،ڕایگەیاند كە لەدوای هێرش و پەلامارەكانی داعشەوە بۆ پارێزگاكانی باكور و دواتر دوای ڕزگاركردنی ئەو ناوچانە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە،حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیگرتوە بەسەر چەند كێڵگەیەكی نەوتیدا لە پارێزگای موصڵ و هەولێر و كەركوك و صلاح الدین.لەڕێكەوتی 15/4/2015وە.كە بریتین لە: 1.    كێڵگەی  نەوتی خۆرمەڵە لەپارێزگای هەولێر 2.    كێڵگەی  نەوتی هاڤانا لە پارێزگای كەركوك 3.    كێڵگەی  نەوتی كۆرمۆر لە پارێزگای صلاح الدین 4.    كێڵگەی  نەوتی صەفیە لە پارێزگای موصڵ •    لێرەدا زانیاری دەربارەی هەریەكە لەو كێڵگە نەوتیانە دەخەینە ڕوو لە ڕووی جێگەی جوگرافیا و بڕی بەرهەم و جۆری نەوتەكانی ،بۆئەوەی قەوارەی قازانج و سوودی ئەو گێڵگە نەوتیانە  بزانرێت چەندە بوە ؟ و داهات و فرۆشەكەی بۆ كوێ‌ چوە؟ 1.    كێڵگەی  نەوتی خۆرمەڵە: لە سەرەتادا بڕی بەرهەمی ڕۆژانەی 375 هەزار بەرمیل نەوتە بوە و لە ئێستادا كەمیكردوە بۆ 175هەزار بەرمیل و هەندێكیش دەڵێن كەمیكردوە بۆ 200-250 هەزار بەرمیل نەوت و دەكەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر  بە دووری 33كم لە باشووری هەولێرو بڕی یەدەگی نەوتی تیایدا دەگاتە 3160 ملیۆن بەرمیل و لەلایەن كۆمپانیای كارەوە بەڕێوەدەبرێت.كە بەدرێژكراوەی كێڵگەی نەوتی كەركوك دادەنرێت. 2.    كێڵگەی  نەوتی كەركوك نەوتی یەدەگی هەبوو لە كێڵگەی كەركوكدا دەخەمڵێنرێت بە نزیكەی 13 ملیار بەرمیل نەوت،كە نزیكەی 12% لەكۆی یەدەگی نەوتی عێراق پێكدێنێت. ئەم كێڵگەیە پێنجەم كێڵگەی گەورەی نەوتە لە جیهاندا كە بریتیە لە گردێك كە ڕووباری زێی بچوك دەیبڕێت و درێژیەكەی 96.5كم و پانیەكەشی دەگاتە 4كم.قوڵی بیرە نەوتەكانی لەنێوان 450مەتر بۆ 900 مەتردایە.و تێكڕای بڕی بەرهەمی 720 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا. لەسەردەمی پاشایەتیدا ژمارەی بیرە نەوتەكانی 44 بیر بوون،دوای خۆماڵیكردنی نەوتیش لەساڵی 1973دا ئەم كێڵگەیە 47 بیری بەرهەمی تیادا بوە،و 88بیریش لەژێر چاودێری و دۆزینەوەدا بوون و 1 بیریش بۆ تێكردنی ئاو و 55بیریش داخراون.و كێڵگەی كەركوك 330 بیری نەوتی بە بەرهەم لەخۆدەگرێت و ئەم ژمارەیەش لە زیادبوندایە.جۆری نەوتی كەركوك زۆر باش نیە،چونكە ڕێژەی كبریتی بەرزە و بۆیە پێویست بە معالەجەكردن دەكات پێش هەناردەكردنی و چڕیەكەی مام ناوەنجیەAPI=32-33. •     كێڵگگەی نەوتی بای حەسەن: دەكەوێتە ڕۆژئاوای كەركوكەوە لە ئاڕاستەدا تەریبە پێی،بیرە نەوتەكانی ئەم كێڵگەیە لە بیرە نەوتەكانی كێڵگەی كەركوك قوڵترن كە لە نێوان 1500 مەتر بۆ 3000مەتردان و بڕی بەرهەمی ڕۆژانەی 100هەزار بەرمیل نەوتە. •    كێڵگەی نەوتی هاڤانا: وەزارەتی نەوتی عێراقی لەساڵی 2013دا گرێبەستێكی مۆركردوە لە گەڵ كۆمپانیای بریتیش پتڕۆلیۆمی بەریتانیدا بۆ هاوكاریكردنی كۆمپانیای نەوتی باكور بۆ پێشخستنی هەردوو كێڵگەی هاڤانا و باباگوڕگوڕ كە دەكەونە پارێزگای كەركوكەوە.بڕی بەرهەمی كێڵگەی باباگوڕگوڕ دەگاتە 50هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و كێڵگەی هاڤاناش 60 هەزار بەرمیل. 3.    كێڵگەی غازی كۆرمۆر كێڵگەیەكی بچووك-مامناوەنجیە و دەكەوێتە سنوری پارێزگای صلاح الدین وە و لە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری دووزخورماتوە بە دووری 35كم لە ڕێگای گشتی دوزخورماتوو-كەركوك.ولەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكورەوە دۆزراوەتەوە و تاساڵی 2003 ئیدارەی داوە.جۆری غازەكەی غازی شیرینە واتە ڕێژەی H2S تیادا نزمە.دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بەكاربهێنرێت بەبێ‌ مامەڵەی چارەسەری بۆ لابردنی كبریت تیایدا.كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی كاری تیادا دەكات لە 15/4/2007وە. •    حكومەتی هەرێمی كوردستان هەرێمی دابەشكردوە بە 57 بلۆكی نەوتی دۆزراوەوە. كە هەندێكیان دەكەونە ناوچە جێ ناكۆكەكانەوە و گرێبەستیشی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكاندا كردوە لەسەر 51 بلۆكی نەوتی و تەنها 6 بلۆك ماوەتەوە.كە كراوەیە لەبەردەم وەبەرهێنان تیایاندا.ڕووبەری بلۆكی نەوتی دۆزراوەكان لەنێوان 135 كم چوارگۆشە لە كێڵگەی كۆرمۆردا. ئەوەی تێبینی دەكرێت كە كێڵگە گەورە نەوتی و غازیەكان وەك كێڵگەكانی كەركوك و جەنبور و بای حەسەن و كۆرمۆر،بەزۆری دەكەونە ناوچەی گردۆڵكە لوتكەییەكانی شاخی زاگرۆس.لەكاتێكدا كێڵگە بچوكەكان و كە دۆزینەوەی نەوت تیایاندا بەرزە وەك كێڵگەكانی عەین زالە و تاوگێ‌  ودەكەونە ناوچەی گردۆڵكە لوتكەییەكانی شاخی تۆرۆسەوە. 4.    كێڵگەی نەوتی صەفیە: ئەم كێڵگەیە یەكێكە لە كێڵگە نەوتیەكانی سەر بە كۆمپانیای باكوور لە پارێزگای  موصڵ، و دەكەوێتە ناحیەی زوممار نزیك لە سنوری عێراق و سوریاوە،و لە 10/4/2015وە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لە ئێستادا لەلایەن كۆمپانیای كارەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەو پەڕی توانای بەرهەمی ئەم كێڵگەیە بریتیە لە 4000 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەوكاتەی لەلایەن كۆمپانیای باكورەوە بەڕێوەدەبرا.بەڵام كۆمپانیای كار ڕایگەیاندوە كە بەرهەمەكەی كەمیكردوە بۆ 3000بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و نەوتەكەشی لەڕێگەی تەنكەرەوە دەفرۆشرێت.یەكەم جار لەساڵی 1974دا یەكەم بیرە نەوتی لێدراوە و دواتر لە نیوەی دووەمی ساڵی حەفتاكاندا دووەم بیرە نەوتی لێدراوە و لەناوەڕاستی هەشتاكانیشدا بەرهەمی خۆبەخۆی هەبوە و لە ساڵی 1990دا زیاد لە 40 بیرە نەوتی تیادا بوە و 120كم دەكەوێتە ڕۆژئاوای كێڵگەی نەوتی عەین زالەوە بڕی یەدەگی نەوتی مەزندە دەكرێت بە 300ملیۆن بەرمیل.   نەوتی باكوری عێراق •    لە ئێستادا كۆمپانیای نەوتی باكور،گەرەكێتی كە هەموو ئەو كێڵگە نەوتی و غازیانەی كە دەكەونە چوارچێوەی سنوری ناوچە جێناكۆكانەوە بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.بەمەش هەرێمی كوردستان بڕی نەوتەكەی كەم دەكات و لە ئەنجامیشدا داهاتی نەوتەكەشی زیاتر كەم دەكات و ناتوانێت بودجە و مووچەی مانگانە و خەرجی پێویستی حكومەت دابین بكات.بۆیە ئەم كارەی وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای ناوبراو هێندەی تر كێشە و ململانێكانی نێون هەرێم و بەغداد قوڵتر و ئاڵۆزتر دەكاتەوە.ئەم هەوڵانەی كۆمپانیای ناوبراو بە بیانووی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراقیەوە كە لە 15/2/2022دا دەرچوە. •    تەنها چارەسەریش بریتیە لە گفتوگۆیەكی هێمنانەی دوور لە هەڵای ڕاگەیاندن و دۆزینەوەی میكانیزمێكی شیاو گونجاوە كە هەردوولا زیانی گەورەیان پێنەگات و هەرێمیش بێبەش نەكرێت لە بەشە بودجە و مووچەی مانگانەی خۆی گەر ئەو كێڵگە نەوتی و غازیانە دەستیان بەسەردا گیرایەوە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە.ئەمەش پێویستی بە هێمنی و لێكتێگەیشتن هەیە نەك هەڵچوون و بەلاڕێدابردن و عینادی و غروری كەسی.بەهیوای ئەوەی ئەو كێشانە بە هێمنی و ئاشتیانە بێنە چارەسەركردن. تێبینی: ====== •    هەموو ئەو ژمارانەی كە نوسراون دەربارەی بڕی بەرهەمی كێڵگە نەوتیەكان ،دەشێت لە ئێستادا گۆڕانكاریان بەسەردا هاتبێت بە زیاد یان بەكەمكردن.  


 درەو: نەوزادی موهەندیس بەشی دووەم •    جۆرە بەناوبانگەكانی نەوتی جیهانی و عەرەبی كامانەن ؟ سەرەڕای بەناوبانگی هەردوو جۆری نەوتی خاوی برنت و ڕۆژئاوای تەكساسی مامناوەنجی كە لەسەر ئاستی جیهاندا بەناوبانگن، زۆر جۆری تری  نەوت هەن كە  سیفاتەكانیان لە جێگەیەكەوە بۆ جێگەیەكی تر دەگۆڕێن. دەتوانرێت جیاكاری بكرێت لەنێوان جۆرە جیاوازەكانی نەوتدا لەسەر بنەمای جیاوازیان لە چڕیەكانیاندا( ( واتە كێشیان بەراورد بە قەوارەكەیان)) و هەروەها پلەی ترشێتیشیان((ڕێژەی كبریت تیایاندا)) لەناو هۆكارەكانی تردا. •    یەكەی لێكۆڵینەوەی وزە دیارترین پلە و ئاستی نەوتە خاوەكان لە جیهاندا باس دەكات،كە لەناویشیاندا نەوتی خاوی برنت و ڕۆژئاوای تەكساسی مامناوەندیشی تیادایە،وەك لای خوارەوە:  1.    نەوتی خاوی برنت. نەوتی خاوی برنت، جۆرێكی نەوتی خاوە كە وەك پێوەرێكی پێوانەیی بەكاردێت بۆ نرخدانانی نەوتی خاو كە 2/3 نەوتی خاوی جیهان لەسەربنەمای نرخی نەوتی خاوی برنت دادەنرێت.بەتایبەتیش لە بازاڕەكانی ئەوروپا و ئەفریقادا.ئەم جۆرە نەوتە لە تێكەڵەیەكی نەوتی لە 15 كێڵگەی جیاواز پێكدێت لە هەردوو ناوچەی برنت و تینیان كە هەندێكێان دەكەونە بەریتانیا و هەندێكی تریشیان دەكەونە نەرویجەوە. و دادەنرێت بە نەوتی سوك و شیرین بەهۆی ئەوەی كە API=38پلە و ڕێژەی كبریتیش تیایدا دەگاتە 0.37% كە زۆرر نزمە. و هەمیشە نرخەكانی بەرزترە لە جۆرەكانی تری نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا. 2.    نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی مامناوەنج نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی مامناوەنج WTI پلەیەكە لە نەوتی خاوی سوكی شیرین.لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا بەرهەم دێت،بەتایبەتیش لە ولایەتی تەكساس پایتەختی پیشەسازی نەوتی ئەمریكی. نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی مامناوەنج پێوەرێكی پێوانەیی جیهانی بوو بۆ جۆرەكانی نەوت بۆ چەندین ساڵ،پێش ئەوەی كە نەوتی خاوی برنت  جێگای ئەو بگرێتەوە.بەڵام سەرەڕای ئەوەش نەوتی خاوی ئەمریكی هەر وەك پێوەرێكی گرنگ دادەنرێت بۆ ئەمریكای باكور(((گەورەترین بازاڕی نەوت لە جیهاندا)). نرخەكانی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی مامناوەنج لە 3 ناوچەی سەرەكیدا دیاریدەكرێت:- میدلاند،بریتیە لە نزیكترین خاڵی نرخدانان بۆ بەرهەمی كردارەكی بۆ نەوتی خاو و یەكێكە لە خاڵە كۆكەرەوە سەرەكیەكان.بەڵام كۆشینگ،بریتیە لە ناوەندی كۆكەرەوە بۆ گەورەترین كۆمەڵ لە بۆریەكانی نەوت كە نەوت دەگوێزێتەوە بۆ سەرتاپای وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.بەڵام ناوچەی سێهەمیان بریتیە لە هیوستن،كاتێك نەوتی خاو لەڕێگەی بۆری نەوتەوە دەگاتە كوشینگ و میدلاند،دواتر باردەكرێت لەڕێگەی بۆریەوە بۆ پاڵاوگەكانی كەنار كەنداو.یان هەناردەكردنی لەڕێگەی بارهەڵگرەوە ((گوێزەرەوەكان))بۆ بازاڕەكانی جیهان. 3.    نەوتی خاوی عەرەبی سوك نەوتی خاوی عەرەبی سوك((Arab Light) بریتیە لە پلەیەكی نەوتی خاوی مامناوەنج لەڕووی چڕی و ترشێتیەوە.كە لە بنچینەدا لەلایەن سعودیەوە بەرهەم دێت لە كێڵگەی غەوار،لەگەڵ چەند كێڵگەیەكی تردا. جا ئەم جۆرە نەوتە خاوە بریتیە لە پێوەرێكی خاوی جیهانی،هەروەها پلەی سەرەكی هەناردەی سعودیە بۆ ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریكای باكور.و نرخ دانانی ئەم جۆرە نەوتەش بەبەكارهێنانی هاوكێشەیەكی ناوچەیی دیاریدەكرێت لەسەر پێوەرەكان لەهەر ناوچەیەك لەناوچەكانی بەرهەمهێنان. 4.    نەوتی خاوی بونی سووك ((Bonny Light))  بریتیە لەنەوتێكی خاوی سوكی شیرین. كە وڵاتی نەیجیریا لە حەوزی دەلتای نەیجر بەرهەمی دەهێنێت.ناوەكەشی لە ناوی شاری بونی وە هاتوە.و دادەنرێت بە پێوەرێكی گرنگ بۆ بەرهەمی نەوت بۆ تەواوی ڕۆژئاوای ئەفریقا.و هەناردەی گەلێك لە وڵاتانی ئەوروپا دەكرێت وەك : ئیسپانیا و هۆڵەندا و فەڕەنسا و هەروەها بەڕازیل و ئەرجەنتین لە ئەمریكای باشوور. ئەم جۆرە نەوتی خاوە بەوە جیادەكرێتەوە كە بەرهەمێكی زۆری بەنزینی لێوە بەرهەمدێت.كە وایلێكردوە ببێتە نەوتێكی خاوی بەربڵاو لە پاڵاوگەكانی ئەمریكادا،بەتایبەتیش لەسەر كەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا. 5.    نەوتی خاوی ئیسپۆ نەوتی خاوی ئیسپۆ( ESPO) بریتیە لە پلەیەكی نەوتی خاوی سوكی شیرین،كە لە ڕووسیا بەرهەم دێت،و لەڕێگەی بۆریەوە لە ڕۆژهەڵاتی سیبریا و زەریای هندیەوە دەگوازرێتەوە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و بەتایبەتیش چین و یابان و كۆریای باشوور دادەنرێن بە دیارترین هاوردەكارانی ئەو جۆرە نەوتە خاوە.سەرەڕای كەنارەكانی ڕۆژئاوای ئەمریكاش. 6.    نەوتی خاوی مێری نەوتی خاوی  مێری (Merey) بریتیە لە پلەیەك لە نەوتی خاوی قورس،لە فەنزەوێلا بەرهەدێت ((كەلەئێستادا لەلایەن ئەمریكاوە گەمارۆی خراوەتە سەر)) ،بەتەنیشت خاوی مێسا (( MESA))ی سوكەوە،كە بەزۆری لەناوخۆدا بەكاردێت. ئەم جۆرە نەوتە خاوە((مێری)) بەزۆری هەناردە دەكرێت،لەبەرئەوەی پاڵاوگە ئەوروپی و ئاسیاییەكان زیاتر خواستیان لەسەرێتی وەك لە نەوتی سوك. 7.    نەوتی خاوی بەسرەی سوك نەوتی خاوی بەسرەی سوك(Basrah Light) بریتیە لە نەوتێكی خاو كە عێراق بەرهەمی دێنێت.كە بریتیە لە بڕی گەورەی بەرهەمهاتوو لە عێراقدا(( نزیكەی 3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا)) كە بریتیە لە پلییەكی نەوتی خاو كە چڕیەكەی مام ناوەنجیە لەگەڵ ترشێتیەكەیدا. ئەم جۆرە نەوتە خاوە سوكە لە بەندەری بەسرەی نەوتیەوە  لەگەڵ وێسگەی خۆر عەمیەی نەوتیەوە هەناردە دەكرێت،لەگەڵ نەوتی خاوی قورسی بەسرەدا.كە بەهەمان شێوە لەلایەن عێراقەوە بەرهەم دێت. 8.    نەوتی خاوی ئازەری سوك نەوتی خاوی ئازەری سوك (Azeri Light) پلەیەكە لە نەوتی خاوی سوكی شیرین،كە لەوڵاتی ئازاربایجانەوە بەرهەمدەهێنرێت.ئەم جۆرە نەوتە بەرهەمێكی زۆری هەیە لە پێكهاتە و بەرهەمە سوك و مامناوەنجیەكاندا و دەگاتە بازاڕەكانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریكاش. 9.    نەوتی خاوی موربان نەوتی خاوی موربان   (Murban crude) بریتیە لە پلەیەك لە نەوتی خاوی سوكی شیرین كە لەلایەن ئیماراتەوە بەرهەم دەهێنرێت.لەڕێگەی كۆمپانیای پتڕۆڵی ئەبوزەبی نیشتیمانیەوە( ادنوك).یەكەم جار ئەم جۆرە نەوتە خاوە لەساڵی 1958دا دۆزرایەوە لە كێڵگەی موربان،كە لە ئێستادا نیوەی بەرهەمی كۆمپانیای(ادنوك)پێكدەهێنێت كە بڕەكەی 4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێكدا. و ئەم جۆرە نەوتە خاوە هەناردە دەكرێت لە بەندەری فوجەیرە وشاخی زەنەی ئیماراتیەوە بۆ وڵاتانی : یابان و چین و كۆریای باشوور و تایلاند و هتد. 10.    نەوتی خاوی ئێرانی سوك نەوتی خاوی ئێرانی سوك (Iran Light) بریتیە لە پلەیەك لە نەوتی خاوی چڕی مامناوەنج.هەروەها نەوتێكی خاوی ترشە.كە جۆری سەرەكی نەوتی خاوی هەناردەكراوی ئێرانە. وڵاتی چین دادەنرێت بەگەورەترین هاوردەكاری ئەم جۆرە نەوتەی ئێران.بەتایبەتیش لەكاتی گەمارۆكانی ئەمریكادا،هەروەها ئێران نەوتی خاوی قورسیش بەرهەم دێنێت.كە بریتیە لەنەوتێكی خاوی قورسی ترش. •    جۆر و كوالێتی نەوت و غازی سروشتی عێراق ئاشكرایە لە عێراقیشدا ژمارەیەكی زۆر كێڵگە و بیری نەوتی  وبڕی یەدەگی نەوتی دەگاتە 145.2 ملیار بەرمیل و بەمەش پێنجەم وڵاتی جیهانە لەبڕی یەدەگی نەوتیدا ودووەم وڵاتی بەرهەمهێن و هەناردەكاری ڕێكخراوی ئۆپێكیشە، غازی هەیە  بەبڕی124.6 تریلیۆن پێ‌ سێجا یەدەگی دڵنیا لەساڵی 2020و بەمەش چوارهەم وڵاتی عەرەبیە.كە دەكاتە ڕێژەی 1.9% لە یەدەگی غازی جیهان. عێراقیش بۆخۆی یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لە ساڵی 1927وە دەستیكردۆتە بەرهەمهێنانی نەوت لەكەركوك و خانەقین و دواتر موصڵ و بەسرە و جێگەكانی تر و لەساڵی 1930شەوە دەستیكردۆتە فرۆشتنی نەوت. بەهەمان شێوە نەوت و غازی عێراقیش لە جۆری سوك و قورس و شیرین و ترشیشی تیادایە. 1.    كێڵگەی نەوتی بەسرە جۆرو كوالێتی نەوتەكەی مام ناوەنجە لەنێوان ((سوك و قورسدا))یە و ئەوەتا API=29-30  كە لە مینای بەسرەوە هەناردە دەكرێت و جۆرێكەی تریشی كە API=30-31 و لە مینای تەوافات جدید وە هەناردە دەكرێت. 2.    كێڵگەی نەوتی كەركوك كێڵگەیەكی ((عیملاق))ە و بڕی یەدەگی 9 ملیار بەرمیل نەوتە،پێنج بیرە نەوتی هەیە((جەنبور و خەبازیە و باباگوڕگوڕ و هاڤانا و بای حەسەن)) ە،جۆری نەوتەكەی زۆر باش نیە،چونكە ڕێژەی كبریتی بەرزە. و پێش هەناردەكردنی پێویستە چارەسەر بكرێت لە یەكەكانی ((تركیز و معالجە))دا و چڕیەكەشی مام ناوەندە API=32-33. •    جۆر و كوالێتی نەوت و غازی سروشتی هەرێمی كوردستان وەك لە سەرەتاوە باسمانكرد كە جۆری باش و خراپی نەوت و غازی سروشتی وەكو دوو سەرچاوەی وزە و وەك دوو جۆری سووتەمەنی هەڵهێنجراو لە ژێر زەویەوە  و وەك پێكهاتەیەكی هایدرۆكاربۆنی لە وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر تەنانەت لەناو یەك وڵاتیشدا لە جێگەیەك یان ناوچەك بۆ ناوچەیەكی تر سیفات و پێكهاتەكانیان دەگۆڕێت،ئەوەتا هەر لە باشووری عێراقدا هەردوو جۆری نەوتی سوكی بەسرە و نەوتی قورسی بەسرەش هەیە لە ڕووی چڕیەكانیانەوە یان لەسەر بنەمای بوونی ڕێژەی كبریت تیایاندا، بەهەمان شێوە بۆ غازی سروشتیش بەوە جیادەكرێتەوە چەندە ڕێژەی غازی H2S تیادا و لەسەر ڕێژەی ئەو غازە ناودەبرێت بە غازی شیرین یان غازی ترش.جا بۆ نەوت جۆری سوكەكە خواستی لەسەر زیاتر و پڕۆسەی دەرهێنانیشی تێچووی كەمترە بەبەراوورد بە نەوتی قورس. بۆ غازی سروشتیش بەهەمان شێوە غازی شیرین داواكاری زیاتر لەسەرە  لە بازاڕەكانی جیهانیدا بەبەراوورد بە غازی ترش.چونكە هەم بۆ نەوتی قورس و هەم بۆ غازی ترش دەبێت تەكنەلۆژیای زیاتر و پڕۆسەی كیمیاوی زیاتر بەكاربهێنرێت لەكاتی دەرهێنان و پاڵاوتنیاندا كە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تێچووی ئابوریان. لەهەرێمی كوردستانیشدا لەهەردوو جۆرەكەی تیادایە  چ بۆ نەوتی خاو یان غازی سروشتیەكەی. 1.    كوالێتی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان وەك ئاشكرایە لە كوردستاندا  50 بلۆكی نەوتی هەیە لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا هەر لە بەعشیقە و ئەلقوش تا دهۆك و زاخۆ و شێخان و هەریر و میران و خۆرمەڵەی هەولێر و پیرمامو دەشتی بیتوێن و  كۆیە/تەقتەق وسلێمانی و قەرەداغ و چەمچەماڵ و گەرمیان و چیاسورخ و...هتد.كە بڕی یەدەگی نەوتەكەی دەخەمڵێنرێت لە نێوان 45-60 ملیار بەرمیل.كە لەلایەن كۆمپانیای جیاوازی جیهانیەوە كاریان تیادا دەكرێت.جا هەر كێڵگەیەك سیفات و كوالێتی نەوتەكەی بەپێی سروشتی جیۆلۆجی خاكەكەی دەگۆڕێت لەنێوان  نەوتی خاوی ((سوك یان مام ناوەنج یان قورس))دا،لەخوارەوە باس لە كوالێتی ئەو كێڵگە نەوتیانە دەكەین وەك نموونە: •    نەوتی خاوی تەقەتەق ئەم كێڵگەیە ((نەوتیە)) ودریژیەكەی 12 كم و بەدرێژی 78كم و تیرەی 20 انج بۆری نەوتەكەی دەگوازرێتەوە بۆ نزیك كێڵگەی خۆمەەڵە لەهەولێر و لەوێشەوە بەرەو بەندەری جیهانی توركیا.كوالێتی نەوتەكەی لە جۆری زۆر باشە چونكە API=48 پلە و زۆر سوكە كو بریتی تیادا نیە و پێویست بە چارەسەر ناكات پێش هەناردەكردنی و لەهەندێ‌ بیریدا API=51 كە زۆر باشە و زۆر سوكە و تەنانەت ناودەبرێت بە ((شامپانیای ڕەش)).تێوەكەی بەو جۆرە باشەوە بریتیە لە 1.5 دۆلار.كە زۆر هەرزانە.و لەلایەن كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی توركیەوە بەڕێوەدەبرێت و زۆر بەنرخێكی هەرزان گرێبەستی لەگەڵدا كراوە. •    كێڵگەی كوردەمیر دەكەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە و كێڵگەیەكی ((نەوتی -غازیە)) و كوالێتی نەوتەیكەی زۆر سوكە چونكە API=61 لەبیری ژمارە -1-دا و لە بیری ژمارە-2-شدا API=38-42 و هەروەها كبریتیشی تیادا نیە و بە كێڵگەیەكی ((عیملاق))دادەنرێت چونكە بڕی نەوتی هەبوو كە دەتوانرێت دەربهێنرێت دەگاتە 500ملیۆن بەرمیل. •    بلۆكی  گەرمیان كێڵگەیەكی ((نەوتی –غازیە)) و لە كێڵگەی : 1.    سەرقەڵا  2.    میل قاسم: نەوتەكەی زۆر باشە چونكە API=43-44  و زۆر سوكە و لەلایەن كۆمپانیای ویسترن زاگرۆسەوە بەڕێوەدەبرێت. •    بلۆكی نەوتی دهۆك 1.    كێڵگەی نەوتی تاوگێ‌ جۆری نەوتەكەی لە جۆری مام ناوەنجە و لە 8 بیرە نەوت پێكدێنت كە API لەنێوان 23.5-28.4 دایە و لەجۆری مامناوەنج و قورسن و درێژی 25كم و پانی 3كم دەبێت.ئەم كێڵگەیە بە ((گەوهەر تاج)) ناودەبرێت بەهۆی ئەوەی دەشسكەوت و قازانجێكی زۆر هەبوە بۆ كۆمپانیای DNO نەرویجیەوە كە بەڕێوەی دەبات.چونكە تێووی دەرهێنانی بۆ 1 بەرمیل تەنها 2.11دۆلارە،بەبەراوورد بە تێژووی نەوت لەیەم كە بریتیە لە 23.95 دۆرلار بۆ 1 بەرمیل. •    كێڵگەی شێخان نەوتەكەی لە جۆری مام ناوەنجە API=27پلە و بوونی كبریت بە ڕێژەیەكی كەم تیایدا. و بڕێك زۆر غاز و نەوتیشی تیادایە. 2.    كوالێتی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایە بوونی غازی سروشتی بەدوو جۆری سەرەكی هەیە،یان بەتەنها Free Gas،یانیش لەگەڵ نەوتی خاودا هەیە  Assotiated Gas، و بڕی یەدەگی غازی سروشتیش لە كوردستاندا دادەنرێت بە 5,2 تریلیۆن مەتر سێجا كە بڕێكی باشە.لەكوردستانیشدا  هەردوو جۆرەكەی هەیە: •    كێڵگەی غازی كۆرمۆر كێڵگەیەكی بچووك-مامناوەندە لەڕووی ڕووبەرەوە،دەكەوێتە سنوری پارێزگای صلاح الدین و باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری تووزخورماتوو بەدوری 35كم لەڕێگای گشتی تووز-كەركوك،لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكوری سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراقیەوە تا ساڵی 2003وە بەڕێوەدەبرا.جۆری غازەكەی شیرینە و ڕێژەی H2S تیادا كەمە .و بەمەش لەجۆری باش دادەنرێت و دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بەكاربهێنرێت چونكە كبریتی تیادا نیە.و لەلایەن كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتیەوە بەڕێوەدەبرێت لەساڵی 2007وە.هێڵی بۆری غازی بەدرێژی 176 كم ڕاكێشراوە بۆ 2 وێسگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سلێمانی و هەولێر و كۆمپانیای كاریش بۆری گواستنەوەی غاز ڕادەكێشێت بۆ وێسگەی كارەبای دهۆك. •    كێڵگەی غازی چەمچەماڵ جۆری غازەكەی لەجۆری باشە و 2 بیری تیادایە و لەلایەن كۆمپانیای دانا غازەوە بەڕێوەدەبرێت. •    بەم شێوەیە دەردەكەوێت كە كوالێتی نەوتی خاو و غازی سروشتی هەرێمی كوردستان تێكەڵەیەكە لە جۆری (( زۆر باش وباش و مام ناوەنج)) ،هەربۆیە خواستی  زۆری لەسەرە و لە جۆری ((سوك و شیرین))دادەنرێت و تێچووی دەرهێنانیشیان بەبەراوورد بەهەندێك وڵات زۆر هەرزانە . و بەبەراوورد بە كوالێتی نەوت و غازی سروشتی عێراقیش گەر باشتر نەبێت ئەوا وەك كوالێتی نەوت و غازی سروشتی عێراق وایە  و هیچ جیازایەكیان نیە،كە هەق وایە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەرزان و تاڵانی نەیداتە كۆمپانیاكان و نەشیفرۆشێت.وەكو عێراق مامەڵەی پێوە بكات.   بەشی یەكەم: جۆر و كوالێتی نەوت و غازی سروشتی هەرێمی كوردستان لە چ ئاستێكدان ؟  


 (درەو):  وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی نیسانی راگەیاند:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (10 ملیارو 550ملیۆن‌) دۆلار.  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیساندا گەیشتوەتە (101ملیۆن‌و 390هەزارو 662هەزار) بەرمیل‌ رۆژانە (3 ملیۆن و 380 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی نیسانداگەیشتوەتە (104,091) دۆلار.    وەزارەتی نەوتی عێراقی داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئازاری بڵاوكردەوە:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (10 ملیارو 913 ملیۆن‌و 197 هەزار) دۆلار.  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (100 ملیۆن‌و 579 هەزارو 612 هەزار) بەرمیل‌و بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر كێلگە نەوتییەكاندا:  -    (99 ملیۆن‌و 130 هەزارو 677) بەرمیل نەوت لە  كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراقەوە هەناردەكراوە. -    (ملیۆنێك‌و 448 هەزارو 935) بەرمیلنەوت لە كەركوكەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.  -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (108,503) دۆلار.  -    نەوتە هەناردەكراوەكەی مانگی ئازار لەلایەن (34) كۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەری باشور‌و بەندەری جەیهانەوە باركراوە. 


 (درەو):  وەزارەتی نەوتی عێراق:  •    داهاتی نەوت لە مانگی ئازاری رابردوودا گەیشتوەتە (10 ملیارو 913 ملیۆن‌و 197 هەزار) دۆلار.  •    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (100 ملیۆن‌و 579 هەزارو 612 هەزار) بەرمیل‌و بەمشێوەیە دابەشبووە بەسەر كێلگە نەوتییەكاندا:  -    (99 ملیۆن‌و 130 هەزارو 677) بەرمیل نەوت لە  كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراقەوە هەناردەكراوە. -    (ملیۆنێك‌و 448 هەزارو 935) بەرمیلنەوت لە كەركوكەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.  -    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە (108,503) دۆلار.  -    نەوتە هەناردەكراوەكەی مانگی ئازار لەلایەن (34) كۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەری باشور‌و بەندەری جەیهانەوە باركراوە. 


(درەو): 15 ساڵ لەمەوپێش حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە بە كەفیل بۆ ئەوەی سیروان بارزانی برازای مەسعود بارزانی لە كۆمپانیایەكی كوەیتی قەرز بكات بۆ كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم)، سیروان قەرزەكەی نەداوەتەوە، ئێستا دەبێت حكومەتی هەرێم وەكو كەفیل قەرزەكەی بۆ بداتەوە.  دادگای تێهەڵچونەوەی كوەیت لەدژی حكومەتی هەرێمی كوردستان حوكمێكی دەركرد، بەپێی ئەم حوكمە دەبێت حكومەتی هەرێم بڕی (490 ملیۆن‌و 80 هەزار) دۆلار بدات بە كۆمپانیای (ئەجیلیتی).  كۆمپانیای (ئەجیلیتی) كۆمپانیایەكی كوەیتییە كە لە بۆرسەی كوەیت‌و دوبەی تۆماركراوە، ئەم كۆمپانیایە ئەمڕۆ رایگەیاند، دادگای تێهەڵچونەوە لەبەرژەوەندی كۆمپانیای (كازار كاپیتاڵ بارتنرز) حوكمی داوە، كە سەربە كۆمپانیای (ئەجیلیتی)یە.  دۆسیەكە پەیوەندی بە قەرزێكەوە هەیە كە رۆژی 11ی سێپتێمبەری 2007 كۆمپانیای (كازار) بە كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم)ی داوە‌و حكومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزە بووە بە كەفیلی كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم).  بڕی ئەو قەرزەی كە كۆمپانیا كوەیتییەكە بە كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم)ی داوە (250 ملیۆن) دۆلار بووە، سودی قەرزەكە لەسەر كۆڕەك تیلیكۆم ساڵانە بە بڕی (7%) دانراوە. ساڵی 2007 كاتێك (كۆڕەك تیلیكۆم) هاوشێوەی كۆمپانیاكانی تری بواری پەیوەندیكردن ویستویەتی مۆڵەتی كاركردنی خۆی بۆسەر ئاستی عێراق فراوان بكات‌و مۆڵەت لە حكومەتی عێراق وەربگرێت، پێویستی بە پارە بووە، پارەكەی لەم كۆمپانیا كوەیتییە قەرز كردووە، حكومەتی هەرێم كەفالەتی (كۆڕەك)ی كردووە بۆ وەرگرتنی قەرزەكە.  كۆمپانیای (كازار) دوای دەرچوونی حوكمی دادگا لەسەر كەیسی ئەم قەرزە، لەدژی حكومەتی هەرێم‌و بانكی نیشتمانی كوەیت، داوای تێهەڵچوونەوەی كردووە، دادگا لەبەرژەوەندی كۆمپانیاكە حوكمی داوە بە قەرەبوكردنەوەی بڕی قەرزو سودی قەرزەكەی لەو رۆژەوە كە قەرزەكە كراوە.  دادگاكە حكومەتی هەرێم پابەند كردووە بەوەی %7ی سودی قەرزەكە بە كۆمپانیاكە بداتەوە تا ئەوكاتەی هەموو پارەكە تەواو دەبێت، ئەمە لەگەڵ دابینكردنی خەرخی ماندووبونی پارێزەرە یاساییەكاندا.  كۆڕەك تیلیكۆم كۆرەك تیلیكۆم كۆمپانیایەكی هاوبەشی سنوردارە لە عێراقدا تۆماركراوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی GSM، ساڵی 2000 دەستی بە پێشەكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی كردووە، سەرەتا تەنها لە هەرێمی كوردستان، پاشان لە 17ی ئابی ساڵی 2007  كۆڕەك یەكێك بوو لەو سێ كۆمپانیایەی كە مۆڵەتی كاركردنی سەرانسەری عێراقی پێدرا بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی مۆبایل، بنكەی سەرەكی لە شارۆچكەی پیرمامە. سیروان بارزانی كوڕی سابیر مستەفا بارزانی برازای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ئەم كۆمپانیایەی دامەزراندووە، سیروان لەدایكبوونی ساڵی 1971ە، جگە لە كاری بازرگانی، فەرماندەی سەربازییەو پلەی لیوای لەنێو هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هەیەو لەشەڕی دژ بە رێكخراوی داعش فەرماندەی میحوەری گوێر- مەخمور بوو. بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی "فاینەنشاڵ تایمز"ی بەریتانی، لە ساڵی 2020دا سیروان بارزانی بووە بە خاوەنی رێژەی 75%ی پشكەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم.   


(درەو)- فرانس پرێس لە یەكێك لە رۆژەكانی بەهاری 2021دا، ئەكرەم جەوهەری بەبێ هیچ پلانێكی پێشوەختە، بە شوێن كاردا، جانتا‌و پاسپۆرتە لوبنانییەكەی هەڵگرت‌و سواری فڕۆكەیەك بوو لە بەیروتەوە بەرەو بەغداد، ئەمەش دوای ئەوەی موچەكەی لە لوبنان بەشی خێزانەكەی نەدەكرد كە پێكهاتوون لە دوو منداڵ‌و دایك‌و باوكێكی پیر.  موچەكەی ئەكرەمی تەمەن (42 ساڵ) نەدەگەیشتە (100 دۆلار)، ئەمە بەهۆی قەیرانێكی بەردەوام لە لوبنان، كە ماوەی نزیكەی دوو ساڵە بەردەوامە‌و بانكی نێودەوڵەتی دەڵێ ئەمە خراپترین قەیرانی داراییە لە ساڵی 1850وە، ئەمە لەپاڵ داڕمانی بەهای دراوی لوبنانی بەرێژەی نزیكەی 90%، بۆیە ئەو هاوشێوەی زۆرێك لە لوبنانییەكان، ئەكرەم بڕیاریدا بڕوات.  كارەكەی لە لوبنان بەجێهێشت، بۆ ئەو بەغداد باشترین بژاردە بوو: شارێكی نزیكە، جوڵەیەكی ئابوری تازەگەشەكردووی تێدایە، بە ڤیزایەك لە فڕۆكەكانەوە پێشوازی لە لوبنانییەكان دەكات.  ئەكرەم كە ماوەی نزیكەی مانگێكە لە یەكێك لە شەقامە بازرگانییەكانی ناوەڕاستی بەغداد قاوەخانەیەكی كردوەتەوە، بە (فرانس پرێس) وت:" كاتی پێویستم نەبووە بۆ ئەوەی لە وڵاتانی كەنداو بەدوای كاردا بگەڕێم، دەبوو هەنگاوی خێرا بنێم. هاتم بۆ بەغداد‌و لەرێگەی ئینستگرامەوە دەستم بە گەڕان كرد بەدوای كاردا، تا ئەوكاتەی كارم دەستكەوت".  قەیرانێكی ئابوری بەهێز كە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دەستیپێكردووە، دەستی خستوەتە بینەقاقای لوبنانییەكانەوە، بوەتە هۆی ئەوەی رێژەی 80%یان بكەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە.  بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتدارانی عێراقی، لەنێوان حوزەیرانی 2021 بۆ شوباتی 2022، زیاتر لە (20 هەزار) هاوڵاتی لوبنانی هاتونەتە ناو عێراقەوە، ئەمە بەبێ ئەژماركردنی ئەو زیارەتكارانەی كە سەردانی نەجەف‌و كەربەلا دەكەن.  عەلی حەبحاب باڵیۆزی لوبنان لە عێراق لەبارەی جوڵەی هاوڵاتیانی لوبنانی بەرەو عێراق دەڵێ" بەمدواییە دوو هێندە زیاتر بووە، بەتایبەتیش لە كەرتی تەندروستیدا زۆر زیادی كردووە، ئەمەش بەدیاریكراوی لەسەر دەیان پزیشكی لوبنانی دەچەسپێت كە خزمەت دەكەن‌و لە نەخۆشخانە‌و بنكە تەندروستییەكانی عێراقدا وەكو سەردانكەر ئەژماردەكرێن".  بازاڕێكی نوێ عەلی راویی كە پسپۆڕێكی ئابوریی عێراقییە پێیوایە "روبەرو دەرفەتێكی گەورە هەیە بۆ كۆمپانیا لوبنانییەكان لە ئابوری عێراقدا، چونكە زۆربەی كۆمپانیا بیانییەكان دەترسن لە سەرمایەگوزاریكردن لە عێراق، بەهۆی ئەو وێنەیەی كە لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە وەرگیراوە".  ئەم پسپۆڕە باسلەوە دەكات كۆمپانیا لوبنانییەكان "زیاتر بەریەككەوتنیان هەیە لەگەڵ ئابوری عێراق‌و بەباشی لە ژینگەی وەبەرهێنان تێدەگەن‌و لەگەڵیدا دەژین".  نزیكی عێراق‌و لوبنان لەڕووی كەلتوری‌و زمان، بەشدار دەبێت لە ئاسانكاریكردن بۆ سەقامگیربوونی كۆمپانیا لوبنانییەكان، هەروەك هەردوو وڵات لەڕووی دۆخی سیاسی‌و پێكهاتەی تائیفی‌و بڵاوبونەوەی گەندەڵییەوە زۆر لەیەكتر دەچن.  تێكچوونی دۆخی ئەمنی، بۆ ماوەیەكی زۆر عێراقی بێبەشكرد لە وەبەرهێنان‌و ئەوەی ببێت بە شوێنێك بۆ كاركردن، بەتایبەتیش دوای جەنگی ئەمریكا لە ساڵی 2003‌و دواتر ململانێ تائیفییەكان‌و هێرشی داعش‌و ئەو توندوتیژیانەی كە بەدوایدا هات.  ئەمڕۆ وردە وردە ژیان بۆ شەقامەكانی بەغداد دەگەڕێتەوە، شارێك كە ساڵانی رابردوو كوشتاری خوێناوی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێك قاوەخانەكانی تاوەكو درەنگانێكی شەو دەرگاكانیان كراوەیە، سەنتەرەكانی جوانكاری‌و كلینیكە پزیشكییەكان لە هەموو گۆشەیەكدا بڵاوبونەتەوە.  بەڵام ئەم ترپە نوێیە هاوتایە لەگەڵ كەمی پسپۆڕو تەنگژەی قوڵی بژێوی لە وڵاتێكدا كە داهاتەكانی بەرێژەی 90% پشت بە نەوت دەبەستێت، عێراقییەكان خۆیان بەدەست هەژاریی‌و بێكاریی‌و داڕمانی ژێرخانی وڵاتەكەیانەوە دەناڵێنن، بەجۆرێك رێژەی بێكاریی لەنێوان لاواندا دەگاتە رێژەی 40%، یەك لەسەر سێی دانیشتوانی عێراق كە ژمارەیان زیاتر لە (40 ملیۆن) كەسە، بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن، لەكاتێكدا زۆرێكیان هاوشێوەی لوبنانییەكان هەوڵی كۆچكردن دەدەن.  لەپاڵ ئەمەشدا، كەرتی تەندروستی بەتایبەتیش لە عێراق بەدەست كێشەو گرفتی زۆرەوە دەناڵێنێت، ئەمە وایكردووە زۆرێك لە عێراقییەكان بەرەو وڵاتانی دراوسێ لە نمونەی ئێران‌و توركیا‌و لوبنان بڕۆن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.  "هەناسەیەك" وەكو مایكڵ شەرفان بەڕێوەبەرەی سەنتەرەكە لە بەغدادەوە بە (فرانس پرێس) دەڵێ، زۆرێك لەوانەی سەردانی سەنتەری تایبەتمەندی بەیروتیان دەكرد بۆ پزیشكی چاو لە لوبنان، هاوڵاتیانی عێراقی بوون، قەیرانی ئابوری كاریگەری كردەسەر كاری سەنتەرەكە لە لوبنان، ساڵی 2020 زیانی گەورەیان كرد "زۆرێك لە پزیشكەكان لوبنانیان بەجێهێشت‌و ئێمە پزیشكەكانمان لەدەستدا".  ئەوكاتە عێراق بوو بە شوێنێكی نمونەیی: بازاڕێك كە تێر نەبووە، پێكهاتەی دیمۆگرافی تێیدا گونجاوە، ئەو خزمەتگوزارییانەی كە سەنتەرەكە پێشكەشی دەكات لە عێراقدا بوونی نییە، ئەمە وەكو ئەوەی شەرفان باسی دەكات.  بوونی ئەم سەنتەرە كە بەر لە ساڵێك كراوەتەوە، نەخۆشەكانی عێراقی رزگاركردووە لەوەی گەشتی بەیروت بكەن، بەڵام هاوكات بووەتە هۆی ئەوەش زۆرێك لە پزیشكە لوبنانییەكان "هەناسەیەك" بدەن‌و قەرەبویەكی ئەو زیانانە بكەنەوە كە بەهۆی قەیرانەكەی لوبنانەوە بەر سەنتەرەكە كەوتووە.  شەرفان دەڵێ" پزیشكەكانمان بە نۆرە دێن بۆ ئێرە، هەموو هەفتەیەك پزپشكێك یان دوان نەشتەرگەرییەكان دەكەن، هەندێك پارەیان دەستدەكەوێت‌و دەگەڕێنەوە بۆ لوبنان، ئەمەش هەندێك لە زیانانەكانیان بۆ قەرەبوو دەكاتەوە".  هاوكات ئەم سەنتەرە، خزمەتگوزارییەك پێشكەشی نەخۆشەكان دەكات كە لە عێراقدا نییە، محەمەد حەمزە ئەحمەد كە پزیشكێكی عێراقییە‌و وەكو پزیشكێكی سەردانكەر لە سەنتەرەكە كاردەكات دەڵێ" هەندێك نەشتەرگەریی هەیە كە لە عێراقدا نییە، ئێمە لەم سەنتەرە فەراهەممان كردووە".  ئێستا لە عێراق زیاتر لە (410) كۆمپانیای لوبنانی لە بوارە جیاوازەكانی وەكو كەرتی خوێندن‌و بنیادنان‌و گەشتیاری ریستۆرانت‌و هۆتێلەكان كاردەكەن، بەگوێرەی قسەی باڵیۆزی لوبنان، لە هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە (500) كۆمپانیا هەن، بەتایبەتی لە هەولێرو سلێمانی.  سەرباری ئەوەی (ئەكرەم) دەتوانێت بژێوییەكی باش بۆ خێزانەكەی بەهۆی كارەكەیەوە لە بەغداد دابین بكات، بەڵام بۆ ئەو وەكو تاڵاوە، چونكە زۆر ئازار دەچێژێت كە ناتوانێت دوو منداڵەكەی ببینێت كە لەبەردەمیدا گەورە دەبن، ئەو بە (فرانس پرێس)ی وت:" زۆر خەمبارم كە ناتوانم كچە كۆرپەكەم ببینم كە تەمەنی دوو مانگە". بەڵام نزیكی نێوان هەردوو وڵات، هەندێك ئەم سەختییە كەمتر دەكاتەوە. ئەو دەڵێ" دەتوانم هەمو مانگێك گەشت بكەم‌و خێزانەكەم ببینم". 


  (درەو): بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی بڕی ھەناردەو داھاتی نەوت لە مانگی رابردوودا: 🔹 بڕی ھەناردەی نەوتی خاو (100ملیۆن و 563ھەزارو 999) بەرمیل بووە، بەمشێوەیە: 🔹 داھاتی نەوت گەیشتوەتە (11ملیارو 70 ملیۆن) دۆلار. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت گەیشتوەتە (٣ ملیۆن و 243ھەزار) بەرمیل. 🔹 تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لە مانگی رابردوودا بڕی (110) دۆلار بووە.   بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی بڕی ھەناردەو داھاتی نەوت لە مانگی رابردوودا: 🔹 بڕی ھەناردەی نەوتی خاو (٩٩ ملیۆن و ٢٨٦ ھەزارو ٧٨) بەرمیل بووە، بەمشێوەیە: 🔸 (٩٦ ملیۆن و ٤٣٠ ھەزارو ٥٩٦) بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشورەوە بووە. 🔸 ھەناردەی نەوت لە کێڵگکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جیھان بڕەکەی (٢ ملیۆن و ٥٤٥ ھەزارو ٦٥٦) بەرمیل بووە. 🔹 داھاتی نەوت گەیشتوەتە (٨ ملیارو ٢٧ ملیۆن) دۆلار. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت گەیشتوەتە (٣ ملیۆن و ٢٠٣ ھەزار) بەرمیل. 🔹 تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لە مانگی رابردوودا بڕی (٨٣.٢٤٦) دۆلار بووە. داهاتی مانگی تشرینی یدووەم نەوتی عێراق نزیكەی (7 ملیارو 590ملیۆن) دۆلارە وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تشرینی دووەمی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (98) ملیۆن (192) هەزار و( 317) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (7) ملیار و(590) ملیۆن  دۆلار، دەكاتە زیاتر لە (ترلیۆن) دینار  * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (273)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 77.33) دۆلار. داهاتی مانگی تشرینی یەكەم نەوتی عێراق نزیكەی (7 ملیارو 680 ملیۆن) دۆلارە   وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تشرینی یەكەمی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (96) ملیۆن (708) هەزار و( 660) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (7) ملیار و(680) ملیۆن  دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (120)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 79.37) دۆلار.   وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی ئەیلولی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (92) ملیۆن (422) هەزار و( 485) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(711) ملیۆن (7) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (81)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72.6) دۆلار.   وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی ئابی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (94) ملیۆن (660) هەزار و( 239) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(533) ملیۆن (142) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (3) ملیۆن و (054)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 124هەزارو 309) بەرمیل نەوت بووە  * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 69) دۆلار.   وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تەموزی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (90) ملیۆن (467) هەزار و( 794) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(513) ملیۆن (792) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (918)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 12هەزارو 435) بەرمیل نەوت بووە  * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72) دۆلار.    داهات و فرۆشی مانگی حوزەیرانی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (86) ملیۆن (765) هەزار و( 589) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(141) ملیۆن (77) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (892)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 75هەزارو 237) بەرمیل نەوت بووە  * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 70.778) دۆلار.



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand