٧ ملیارو ٤٠٤ ملیۆن دۆلار داھاتی نەوتی عێراق بووە لە مانگی رابردوودا

Draw Media

2023-04-01 18:24:10




(درەو): 
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئازاری نەوتی بڵاوكردەوە:

🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (٧ ملیارو ٤٠٤ ملیۆن) دۆلار.
🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (١٠٠ ملیۆن و ٩١٣ ھەزارو ٢٧) بەرمیل بووە.
🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت (٣ ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار) بەرمیل بووە.
🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (٧٣,٣٧) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی شوباتی 2023 راگەیاند: 
•    داهاتی نەوت  گەیشتوەتە (7ملیارو 81ملیۆن‌) دۆلار.
•    تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو  گەیشتوەتە (92ملیۆن‌و 255ملیۆن و  610هەزار) بەرمیل‌
رۆژانە (3 ملیۆن و  295هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
-    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی شوباتی 2023گەیشتوەتە (76.75) دۆلار. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand