درەو: راپۆرتی رێكخراوی رونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوتدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوباتی 2021 بری ( 164 ملیۆن و 400 هەزار) دۆلار داوە بە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوت دەدات كە لە كۆی نۆ كێلگە لە شەش كێڵگەی هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن كە بریتین لە كێلگەكانی ( تاوكێ، شێخان، ئەتروش، سەرتە، تەقتەق، سەرسەنگ)ە. شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوەی وەرگیراوە: ١-  کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی شوبات بریتی بووە لە ٧٧ ملیۆن دۆلار. تەنها پشکی کۆمپانیا نەرویجییەکە (دی ئێن ئۆ) ٥٤ ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە ٣٥,٢ ملیۆن دۆلار پشکی فرۆش ی نەوت و شایستەی  مانگی شوباتی کۆمپانیاکە بووە، و بڕی ١١٫٤ ملیۆن دۆلارپشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بووە. هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٤,٦ ملیۆن دۆلاری  داهاتی ٣٪ ی کۆی بەرهەمی کێڵگەکەی لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ دا وەرگرتووە.  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجیش ٤,٥٪ ی کۆی داهاتی کێڵگەکە کە بریتی بووە لە ٦,٩ ملیۆن دۆلار (بە پێی ڕیکەوتنێک لە  ساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیاکان لەگەڵ هەرێم کردویانە، لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی لەیەکێک لە بڕگەکانیا مافی ئەوە دەدات بە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ ٧.٥٪ کۆی داهاتی کێڵگەکە بۆ ماوەی  ٥ ساڵ وەربگرن [ ٣٪ بۆ دی ئێن ئۆ و ٤,٥٪ بۆ گەنێڵ] لەبری ئەو قەرزانەی لای حکومەت هەیان بووە تا پێش ئابی ٢٠١٧  ).  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ١٤,٢ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو شایستانە  وەرگرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دوا خراون و گەنێڵیش بڕی ٥,٤ ملیۆن دۆلار. ئەمە دووەم گوژمەیە کۆمپانیاکان وەری دەگرنەوە گوژمەی یەکەمی شایستە دواخراوەکان لە گەڵ شایستەی فرۆشی نەوتی مانگی کانوونی دووەمدا وەرگیرا. تەنها پشکی  دی ئێن ئۆ لە شایستەی دوا خراوەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ لە ئێستادا بریتیی بوو لە ٢٥٩ ملیۆن دۆلار هەروەها کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی  ئێستا کەم بووەتەوە بۆ ٢٣٨,٦ ملیۆن دۆلارە. شایستەی دواخراوی گەنێڵ ئەنێرجیش لە   ملیۆن دۆلارەوە کەمبووەتەوە بۆ  ملیۆن دۆلار. بە پێی میکانیزمێک کە حکومەتی هەرێم دایناوە بۆ کۆمپانیا بەرهەم هێنەکانی نەوت لە سەری ساڵی ٢٠٢١ ەوە کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەرو ٥٠ دۆلارەوەبێت بۆ هەر سەنتێکی زیادە  نیو سەنتی بۆ ئەو شایستە دوا خراوانە دەبێت. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکی لە پارێزگای دهۆکە و پێک دێت لە کێڵگەی تاوکی بەرهەمی رۆژانە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بریتیی بووە  لە ٥٣٫٨٥٠ بەرمیل و بەرهەمی فیشخاپور ٥٦٫٣٢٠ بەرمیل بەسەریەکەوە هەردوو کێڵگەکە بەرهەمیان  لە ١١٠٫١٧٠بەرمیل نەوت بووە بەڵام بەشێوەیەکی بەردەوام لەساڵی نوێوە بەرهەم لەزیادبوندایە  بەشێوەیەک لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بەرهەمی کێڵگەکە رۆژانە  ١١٠،٩٠٠ بەرمی و لە مانگی شوباتدا ١١٢،٠٠٠ بەرمیل و لە مانگی ئازاردا بۆ ١١٣،١٠٠ بەرزبووەتەوە تا ئەوەی لەسەرەتای مانگی نیاساندا بەرهەم گەشتوەتەو ١١٥،٥٠٠ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. ٢- کێڵگەی شێخان    لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە٢٩,٤ ملیۆن دۆلار یان وەرگرتووە، لەم بڕە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی  ٢٣ملیۆن دۆلاری وەر گرتووە بۆ شایستەی شوباتی ٢٠٢١ لە کێڵگەی شێخان. بڕی ٢٢,٣  ملیۆن دۆلار شایستەی فرۆشی نەوتی شوبات بووە کە ١٧,٥ ملیۆن دۆلاری  بۆ گۆڵف کیستۆن و ٤,٨ ملیۆن دۆلار بۆ ئێم ئۆ ئێڵ. هەروەها بڕی ٧,١ ملیۆن دۆلار وەکو شایستە دواخراواکان وەرگیراوە ،لەم ىڕە ٥,٥ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن و بڕی ١,٦ ملیۆن دۆلار بۆ  ئێم ئۆ ئێڵ وەکو شایستەی مانگە دوا خراوەکان وەر گرتووە. داهاتی کۆمپانیاکان لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی پێشو ٤,٢ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە کە دەکاتە رێژەی ١٤٪. بەرهەمی کێڵگەی شێخان. لە کانوونی دووەم دا بەرهەمی رۆژانە بریتی بووە لە ٤٠٥ ,٤٤بەرمیل نەوت. کێڵگەی شێخان  دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. ٣- کێڵگەی ئەتروش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەی ئەتروش  لەم مانگەدا بریتی بووە لە ٣٠,٣ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شاماران کە پشکی ٢٧,٦%کێڵگەکەی هەیە بڕی ١٠,٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. شایستەی فرۆشی نەوتی مانگی شوباتی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بریتیە  لە ٢٣,٨ ملیۆن دۆلار  لەم بڕە پشکی شامارەن بریتی بووە لە ٨,١ ملیۆن دۆلار و کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە بڕی  ١٥,٧ ملیۆنی وەرگرتووە. هەروەها بڕی ئەو شایتسە دواخراوانەی لەم مانگەدا کە وەرگیراوەتەوە بریتی بووە لە ٦,٥ ملیۆن دۆلار ، کۆمپانیای شاماران بڕی ٢,٤ ملیۆن دۆلار و تاقەش ٤,١ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووەتەوە. داهاتی کۆمپانیاکان تەنها لە شایستەی مانگی شوبات بڕی ٥,٤٥ ملیۆن زیادی کردووە بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم کە دەکاتە رێژەی  ١٨٪ . تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بریتی بووە لە ٤٧٫٤٥٠  هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٧/٣/٢٠٢٠دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. ٤- کێڵگەی سەرتە کێڵگەی سەرتە دووەمین مانگە شایستەی فرۆشی نەوت وەردەگرێت  یەکەم جار  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەی سەرتە وەرگرت. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی شوبات بریتی بووە لە ٤,٣     ملیۆن دۆلار . پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی   ١,٦  ملیۆن بووە و ئەو    ٢,٧  ملیۆنەی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای شیڤرۆنە ( پشکی شیڤرۆن لەسەر بنەمای پشکی کۆمپانیاکە لە کێڵگەکە وەرگیراوە). ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنی بازرگانی ڕاگەیەنرا، بەرهەمی کێڵگەکە زیاتر لە ١٠٫٠٠٠ بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا. کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. ٥ – کێڵگەی تەق تەق گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە  کۆمپانیاکە بڕی ١,٩ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستەی  مانگی شوبات وەرگرتووە و بڕی ٠,٧ ملیۆن دۆلاری لەبری شایستە دواکەوتووەکان وەرگرتووەتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٦% هەیە بەو پێیە بێت کۆمپانیاکە بڕی شایستەی بۆ شوبات کردوویەتییە  ١,٥ ملیۆن دۆلار و  شایستەی  دواخراویش دەبێت ٠.٤ ملیۆن بووبێت. کەواتە کۆی پارەی وەرگیراو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە نزیکەی ٤,٥ ملیۆن دۆلارە. تێبینی دەکرێت لە گەڵ ئەوەی نرخی نەوت لەمانگی شوباتدا بەرزبووە بە پێچەوانەی کێڵگەکانی ترەوە داهاتی ئەم کێڵگەیە کەمی کردووە ئەوێس بەلێکدانەوەی ئێمە بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی کێڵگەکە دەگەڕێتەوە. بەرهەم لەم کێڵگەیە ٧,٠٠٠ بەرمیل دابەزیوە لە کاتێکدا لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا ١١,٢٦٠ بەرمیل بووە واتە بەڕێژەی ٣٧٪ بەرهەم کەمی کردووە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لەساڵی ٢٠١٥ دا ئە ڕۆژانە ١٢٨ هەزار بەرمیل  بووە، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە بەرهەمی  زۆر کەمی کرد و بەردەوامیش بەرهەمی لەکەم کردندایە. ٦- سەرسەنگ لە کێڵگەی سەرسەنگ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێنی ئەمەریکی  خاوەنی ٦٢٪ی پشکەکانە و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ١٨٪ ی پشکەکان .  تەنها پشکی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لە شایستەی شوبات بریتی بووە لە ١٤.٢ ملیۆن دۆلاربووە  لەسەر بنەمای پشکی ئێچ کەی ئێن تۆتاڵ دەبێت ٤,٧ ملیۆن دۆلاری وەرگرتبێت. کەواتە شایستەی شوباتی  کۆمپانیاکان لە  کێڵگەی سەرسەنگ بریتی بووە لە ١٨,٩ ملیۆن دۆلار بووە.  کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لەمانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆمپانیاکە بڕی ١٦٫٣ ملیۆنی شایستەی دواخراوی مانگی ١١ی ٢٠١٩ ی وەر گرتووەتەوە، بەڵام  تا ئێستا هیچ بڕێک لە شوباتدا ڕانەگەیەنراوە. کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆکە و ئاستی بەرهەمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا  رۆژانە بریتی بووە لە ٣١٫٥٠٠ بەرمیل نەوت. ٧- هەولێر   لە کێڵگەی هەولێر و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم  کاردەکات و پشکی ٦٥٪ لە کێڵگەکەدا هەیە لە ئێستادا شایستەکانی بۆ مانگی و شوباتی  ٢٠٢١ ڕانەگەیاندووە ئاستی بەرهەمی ئەم کێگەیە لە مانگی شوباتدا ١١٫١٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا . زۆر جار ئەم کۆمپانیایە بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی چالاکییەکان و شایستەکانی ڕادەگەیەنێت. کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە و گازپرۆم لە گەرمیان دوو کۆمپانیان تائێستا بەهیچ شێوەیەک شایستەکانیان ڕانەگەیاندووە. بەرهەمی خورمەڵە بە ١٧٠ هەزار و گەرمیان بە ٣٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت. کۆی بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانەی کە شایستەی مانگی کانوونی دووەمیان ڕاگەیاندووە بریتییە لە ٢٥٥٫٨٩٥ بەرمیل نەوت کە دەکاتە ٥٥٪ ی کۆی بەرهەمی هەرێم. شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایەنە لەو شەش کێڵگەدا کە وەریان گرتووە بریتییەلە ١٦٤٫٤ ملیۆن دۆلار. لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا دە (١٢ )مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینیان شایستەی مانگی کانوونی دووەمە. وەهەر لە مانگی ئازاردا حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاندووە کە شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی یەکەم و شوباتی ٢٠٢٠ دوادەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ٥٠ دۆلار.  کۆمپانیا نەوتییەکان لە گەڵ شایستەی کانوونی دووەمدا یەکەمین بڕی شایستە دواخراوەکانیان وەرگرتەوە و ئەم مانگەش بۆ جاری دووەمە شایستە دواخراوەکانیان وەردەگرن.


درەو:  داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاردا نزیكەی (6 ملیار) دۆلار بووە وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئازاری 2021ی بڵاوكردەوە بە جۆرێك  فرۆشی نەوتی عێراق (91ملیۆن و 311هەزارو 929) بەرمیل نەوت بووە ، داهاتەكەی ( 5 ملیار و 782ملیۆن و 711) دۆلار بووە. رۆژانە ( 2 ملیۆن و 945) بەرمیل نەوت فرۆشراوە نرخی بەرمیلێك نەوت بە تێكڕا (63.32) دۆلار بووە.


درەو: راپۆرتی: ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت  حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی (145 ملییۆن) دۆلاری بۆ (8) كۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت خەرجكردووە كە لە (6) كێڵگەی هەرێمی كوردستان كاردەكەن، وەك شاییستەی دارایی ئەو كۆمپانیایانە بۆ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا . لەم ڕاپۆرتەدا کۆی ئەوپارەیەی لەشەش کێڵگە لەلایەن هەشت کۆمپانیاوە وەرگیراوە  شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوەی وەرگیراوە:  ١-  کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی کانوونی دووەم بریتی بووە لە ٦١,٢ملیۆن دۆلار، تەنها پشکی کۆمپانیا نەرویجییەکە (دی ئێن ئۆ) ٤٢,٤ ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە ٣١,٩ ملیۆن دۆلار پشکی فرۆش و شایستەی مانگی کانوونی دووەمی کۆمپانیاکە بووە، و بڕی ١٠٫٩ ملیۆن دۆلارپشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بووە. هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٤,٣ ملیۆن دۆلاری  داهاتی ٣٪ ی کۆی بەرهەمی کێڵگەکەی لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا وەرگرتووە،  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجیش ٤,٥٪ ی کۆی داهاتی کێڵگەکە کە بریتی بووە لە ٦,٥ ملیۆن دۆلار (بە پێی ڕیکەوتنێک لە  ساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیاکان لەگەڵ هەرێم کردویانە، لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی لەیەکێک لە بڕگەکانیا مافی ئەوە دەدات بە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ ٧.٥٪ کۆی داهاتی کێڵگەکە بۆ ماوەی  ٥ ساڵ وەربگرن { ٣٪ بۆ دی ئێن ئۆ و ٤,٥٪ بۆ گەنێڵ} لەبری ئەو قەرزانەی لای حکومەت هەیان بووە تا پێش ئابی ٢٠١٧  ).  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٦,٢ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو شایستانە  وەرگرتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دوا خراون و گەنێڵیش بڕی ١,٤ ملیۆن دۆلار. ئەمە یەکەم  گوژمەیە کۆمپانیاکان وەری دەگرنەوە. تەنها پشکی  دی ئێن ئۆ لە شایستەی دوا خراوەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ ئێستا بریتییە لە ٢٥٩ ملیۆن دۆلار وە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی  ئێستا ٦٧,٦ ملیۆن دۆلارە. بە پێی میکانیزمێک کە حکومەتی هەرێم دایناوە بۆ کۆمپانیا بەرهەم هێنەکانی نەوت لە سەری ساڵی ٢٠٢١ ەوە کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەرو ٥٠ دۆلارەوەبێت بۆ هەر سەنتێکی زیادە  نیو سەنتی بۆ ئەو شایستە دوا خراوانە دەبێت.  کۆمپانیای  دی ئێن ئۆ خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکی لە پارێزگای دهۆکە و پێک دێت لە کێڵگەی تاوکی بە  بەرهەمی رۆژانە بریتییە لە ٥٣٫٨٥٠ بەرمیل و بەرهەمی فیشخاپور ٥٦٫٣٢٠ بەرمیل بووە بەسەریەکەوە هەردوو کێڵگەکە بەرهەمیان بریتییە لە ١١٠٫١٧٠بەرمیل نەوت. ٢- کێڵگەی شێخان      لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە بڕی ٢٥,٢ ملیۆن دۆلار یان وەرگرتووە بۆ شایستەی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ی کێڵگەی شێخان. لەم بڕە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی ١٩,٨ ملیۆن دۆلاری وەر گرتووە کە ١٧,١ ملیۆن دۆلاری شایستەی فرۆشی مانگی کانوونی دووەم بووە و بڕی ٢,٦ ملیۆن دۆلار بۆ شایستە دواخراوەکان وەرگرتووە. کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵ شایستەی مانگی کانوونی دووەمی بریتی بووە لە ٤,٨ ملیۆن دۆلار وە  بڕی ٠,٧ ملیۆنی وەکو شایستەی مانگە دوا خراوەکان وەر گرتووە. داهاتی کۆمپانیاکان لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی پێشو ٧,٢ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە کە دەکاتە رێژەی ٢٨٪. بەرهەمی کێڵگەی شێخان. لە کانوونی دووەم دا بەرهەمی کێڵگەکە رۆژانە بریتی بووە لە ٤٠٥ ,٤٤بەرمیل نەوت. کێڵگەی شێخان  دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. ٣- کێڵگەی ئەتروش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەی ئەتروش  بۆ مانگی کانوونی دووم ٢٠٢١ بریتی بووە لە ٢١,٧ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شامارانی کە پشکی ٢٧,٦٪ کێڵگەکەی هەیە بڕی ٧,٣ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە وەکو شایستەی مانگی کانوونی دووەم وە هەروەها  بڕی ١,٠٤ ملیۆن دۆلار بۆ شایستە دواکەوتووەکانی مانگە کانی پێشوو وەرگرتووە ، بەیەکەوە شاماران ٨,٣٤ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. ئەوەی دەمێنێتەوە لە شایستەی مانگی کانوونی دووەم بریتییە لە ١٤,٤ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای تاقەی ئیماراتییە کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە. بەپێی پشکەکان و لەسەر بنەمای ئەو برەی کۆمپانیای شاماران وەری گرتووەتەوە کۆمپانیای تاقە دەبێت بڕی ٢,١١ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستە دواخراوەکان وەرگرتبێت، بەمەش کۆی ئەو پارانەی کۆمپانیاکان لە کێڵگەی ئەتروش وەریان گرتووە بریتیی بووە لە  ٢٤,٨٥ملیۆن دۆلار داهاتی کۆمپانیاکان تەنها لە شایستەی کانوونی دووەم بڕی ٥,٦٥ ملیۆن زیادی کردووە بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەم . تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بریتی بووە لە ٤٧٫٤٥٠  هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٧/٣/٢٠٢٠دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. ٤- کێڵگەی سەرتە کێڵگەی سەرتە دووەمین مانگە شایستەی فرۆشی نەوت وەردەگرێت.  یەکەم جار  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەی سەرتەی وەرگرت. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی کانوونی دووەم بریتی بووە لە ٣,٧٥     ملیۆن دۆلار و پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی   ١,٥  ملیۆن بووە و ئەو    ٢,٢٥  ملیۆنەی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای شیڤرۆنە. ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنی بازرگانی ڕاگەیەنرا. بەرهەمی کێڵگەکە زیاتر لە ١٠٫٠٠٠ بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا. کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. ٥ – کێڵگەی تەق تەق گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە  کۆمپانیاکە بڕی ٢,٦ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستەی  مانگی کانوونی دووم وەرگرتووە و بڕی ١ ملیۆن دۆلاری لەبری شایستە دواکەوتووەکان وەرگرتووەتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٦% هەیە بەو پێیە بێت کۆمپانیاکە بڕی شایستەی بۆ کانوونی دووەم کردوویەتییە  ٢,١٢ ملیۆن دۆلار و  شایستەی  دواخارویش دەبێت ٠.٨ ملیۆن بووبێت. کەواتە کۆی پارەی وەرگیراو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە نزیکەی ٦,٥٢ ملیۆن دۆلارە. بەرهەم لەم کێڵگەیە لە ئێستادا بۆ ٧,٠٠٠ بەرمیل دابەزیوە لە کاتێکدا لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا ١١,٢٦٠ بەرمیل بووە واتە بەڕێژەی ٣٧٪ بەرهەم کەمی کردووە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لەساڵی ٢٠١٥ دا ئە ڕۆژانە ١٢٨ هەزار بەرمیل  بووە، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە بەرهەمی  زۆر کەمی کرد و بەردەوامیش بەرهەمی لەکەم کردندایە. ٦- سەرسەنگ لە کێڵگەی سەرسەنگ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێنی ئەمەریکی  خاوەنی ٦٢٪ی پشکەکانە و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ١٨٪ ی پشکەکان .  تەنها پشکی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لە شایستەی کانوونی دووەم بریتی بووە لە ١٨.٧ ملیۆن دۆلاربووە  لەسەر بنەمای پشکی ئێچ کەی ئێن تۆتاڵ دەبێت ٥,٤ ملیۆن دۆلاری وەرگرتبێت. کەواتە شایستەی کانوونی دووەمی کۆمپانیاکان لە  کێڵگەی سەرسەنگ بریتی بووە لە ٢٤,١ ملیۆن دۆلار بووە.  تەنها کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لەمانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆمپانیاکە بڕی ١٦٫٣ ملیۆنی شایستەی دواخراوی مانگی ١١ی ٢٠١٩ ی وەر گرتووەتەوە، بەڵام کۆمپانیاکانی تری نەوت دەڵێن لەومانگەدا هیچ بڕە پارەیەکمان وەرنەگرتووە وەکو شایستەی دواخراو. کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆکە و ئاستی بەرهەمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا  رۆژانە بریتی بووە لە ٣١٫٥٠٠ بەرمیل نەوت. هەولێر لە کێڵگەی هەولێر کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم  کاردەکات و پشکی ٦٥٪ لە کێڵگەکەدا هەیە لە ئێستادا شایستەکانی بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠٢٠ و کانوونی دووەمی  ٢٠٢١ ڕانەگەیاندووە. زۆر جار ئەم کۆمپانیایە بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی چالاکییەکان و شایستەکانی ڕادەگەیەنێت. کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە و گازپرۆم لە گەرمیان دوو کۆمپانیان تائێستا بەهیچ شێوەیەک شایستەکانیان ڕانەگەیاندووە. کۆی بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانەی کە شایستەی مانگی کانوونی دووەمیان ڕاگەیاندووە بریتییە لە ٢٥٠٫٥٢٥ بەرمیل نەوت کە دەکاتە ٥٥٪ ی کۆی بەرهەمی هەرێم. شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایەنە لەو شەش کێڵگەدا کە وەریان گرتووە بریتییەلە  ١٤٥٫٦٢ ملیۆن دۆلار. لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا دە (١١ )مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینیان شایستەی مانگی کانوونی دووەمە. وەهەر لە مانگی ئازاردا حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاندووە کە شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی یەکەم و شوباتی ٢٠٢٠ دوادەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ٥٠ دۆلار.  کۆمپانیا نەوتییەکان لە گەڵ شایستەی کانوونی دووەمدا یەکەمین بڕی شایستە دواخراوەکانیان وەرگرتەوە.


درەو: داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە زیاتر لە ( 5 ملیار) دۆلار.  وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی شوباتی 2021ی بڵاوكردەوە بە جۆرێك  فرۆشی نەوتی عێراق (82 ملیۆن و 877 هەزارو 757) بەرمیل نەوت بووە ، داهاتەكەی ( 5 ملیار و 26 ملیۆن و 807) دۆلار بووە. رۆژانە ( 2 ملیۆن و 960 هەزار) بەرمیل نەوت فرۆشراوە نرخی بەرمیلێك نەوت بە تێكڕا (60.33) دۆلار بووە.  


راپۆرتی: یادگار سدیق گەڵاڵی  سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی نەوتی هەرێم لەمانگی کانونی دووەمەوە چاوەڕێ ناکرێت زۆر زیاد بکات، چونکە دەبێت حکومەت لەگەڵ شایستەی مانگانەی کۆمپانیا بەرهەم هێنەکانی نەوتدا بڕێک لەو شایستانە بداتەوە کە لە مانگەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ دواخراوە بۆ ئەوکاتەی نرخی نەوت دەگاتە سەروو ٥٠$ دۆلار( بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە ساڵی ڕابوردودا حکومەتی هەرێم شایستەی چوار مانگی کۆمپانیا نەوتییەکانی نەداوە و دوای خستووە بۆ ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە سەروو ٥٠ دۆلار). بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیاکانی نەوت حکومەتی هەرێم لە مانگی کانوونی یەکەم دا بەنامەیەک میکانیزمی دانەوەی قەرزەکانی   پێی ڕاگەیاندون.  میکانیزمەکە بەم شێوەیە:کاتێک نرخی نەوت لەسەرووی ٥٠ دۆلارەوە دەبێت حکومەت دەست دەکات بەپێدانەوەی قەرزەکان بەڕێژەی ٥٠/٥٠ بۆ هەربڕێکی زیادە واتە لە هەر دۆلارێکی زیادە لەسەر وو ٥٠ دۆلارەوە بڕی ٥٠ سەنتی بۆ حکومەت و بڕی ٥٠ سەنتیشی بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت دەبێت.  تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا ٤٩٫٩٩ دۆلار بووە ولە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بریتی بووە لە ٥٤٫٧٧ دۆلار بەپێی زانیارییەکانی eia و Statista. کەواتە بۆ هەربەرمیلێک نەوتی بەرهەم هاتوو لە مانگی کانوونی دووەم دا کۆمپانیاکان بڕی ٢ دۆلار و ٣٩ سەنت وەردەگرنەوە لەبری قەرز. کۆمپانیای HKN وەک نمونە وەردەگرین کە لە کێڵگەی سەر سەنگ خاوەن پشکە. بەرهەمی کێڵگەکە لە مانگی کانونی دووەمدا ٣١٫٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە واتە مانگی کانوونی دووەم کە ٣١ ڕۆژە بەرهەم بریتی بووە لە ٩٧٦ هەزار و ٥٠٠ بەرمیل نەوت . لەم بڕە تەنها ٦٢٪ی پشکی کۆمپانیای HKN ە و دەکاتە ٦٠٥ هەزار و ٤٣٠ بەرمیل. ئەوەی جێی تێبینییە شایستەی کانوونی یەکەم( مانگی دوانزە) ٢٠٢٠ ی کۆمپانیای HKN لە کێڵگەی سەرسەنگ بریتی بووە  لە ١٦٫٤ ملیۆن دۆلار وە ئەو بڕە پارەیەی کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دا نەدراوە بەکۆمپانیاکە( قەرزە لای حکومەت) بریتییە لە١٩٫٣ ملیۆن دۆلار و کۆ مپانیاکە دەڵێت بڕی ١٦٫٣ملیۆنی لە گەڵ شایستەی مانگی کانونی یەکەم دا وەرگرتووەتەوە لە کاتێکدا نرخی نەوتی برێنت لە کانوونی یەکەمدا بەتێکڕا لەژێر ٥٠ دۆلارەوە بووە واتە دەبوایە بەپێی ڕاگەیانراوەکانی کۆمپانیاکان هیچ بڕە پارەیەکی قەرز وەرنەگیرایەتەوە. بەڵام لەو مانگەدا بەئەندازەی شایستەی دوو مانگ دراوە بە کۆمپانیاکە!  بەڵام لە  مانگی پاشتر ( کانوونی دووەم) بەپێی ڕاگەیاندنەکەی کۆمپانیا نەوتییەکان چونکە نرخی نەوت لە سەروو پەنجا دۆلارەوە بووە و بە دیاری کراوی تێکرای نرخی برێنت  ٥٤٫٧٧ دۆلار بووە   دەبێت ئەو بڕەی کە دەچێتە بری قەرز  لە  مانگی کانوونی دووەم دا  لە هەر بەرمیلێک بڕی ٢٫٣٩ دۆلاری بۆ قەرز لێبدرێتەوە  و کۆی ئەو پارەیەی دەبێت بدرێت بە HKN  بریتی دەبێت لە ١ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار دۆلار کە زیادەی ئەو نرخی نەوتەیە لەسەروو ٥٠ دۆلارەوە بووە. بە لێکدانەوەی ئێمە ئەو پارەی بۆ قەرزی  هەموو کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت  لە کانوونی دووەم دا دەدرێتەوە نابێت لە ٣٤ ملیۆن دۆلار زیاتر بێت، هەروەها دەبوایە لە مانگی کانوونی یەکەمدا هیچ بڕە پارەیەک بۆ قەرزی ئەو ماوەیە نەدرایەتەوە،چونکە تێکرای نرخی برێنت لەژێر  پەنجا دۆلار بووە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو میکانیزمەی حکومەتی هەرێم بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی دیاری کردووە . بڕیارە کۆمپانیای HKN لەم چەند ڕۆژەدا بڕی ١٨٫٧ ملیۆن دۆلار وەکو شایستەی مانگی کانوونی دووەم وەربگرێت، لەهەمان کاتدا کۆمپانیاکانی تریش بەهەمان شێوە شایستەکانیان وەر دەگرن . پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە گەر لەمانگی پێشوودا ئەوەندە قەرز درابێتەوە لەکاتێکدا نرخی نەوت نەکەشتبووە ٥٠ دۆلار ئەی ئێستا کە نرخی نەوت لە سەرو ٦٠ دۆلارەوەیە چەند دەدرێتەوە؟ بۆیە گەر بەو شێوەیەی کە مانگی پێشو قەرزی کۆمپانیای HKN دراوەتەوە کۆمپانیاکانی تریش بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت ئەوا داهات نەک زیاد ناکات بەڵکو زۆر کەمیش دەکات. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و سەرەتای ٢٠٢٠ دا بەرهەمی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ تەنها ٢٤٫٧ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەبووە و ئێستا ئاستی بەرهەمی ئەو کێڵگەیە ٣١ هەزار و ٥٠٠ بەرمیلە و پشکی HKN بریتییە لە ٦٢٪ دەکاتە ١٩٫٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و ١٨٪ ی پشکەکانیش بۆ  کۆمپانیای توتاڵ دەگەڕێتەوە و ٢٠٪ ی پشکەکانیش  بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە  تەنها ڕێژەی ٤٪ ی کۆی بەرهەمی هەرێم پێک دەهێنێت.


درەو: سێ كۆمپانیای نەوت كە لە پێنج كێڵگەی نەوتی هەرێمدا كاردەكەن (83 ملیۆن) دۆلار و  شایستەی دارایی مانگی كانوونی یەكەمیشیان لە حكومەتی هەرێم وەرگرتوە،  كۆی بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو كێڵگانە ( 205 هەزار ) بەرمیلی رۆژانەیە و (45%)ی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن.   دەقی ڕێكخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەكانی نەوت سێ کۆمپانیا کە لە پێنج کێڵگە کاردەکەن ڕایانگەیاند کە شایستەی دارایی مانگی کانوونی یەکەمیان وەرگرتووە. شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە: ١- کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی کانوونی یەکەم بریتی بووە لە٤٣٫١ ملیۆن دۆلار، لەم بڕە ٣٢٫٦ ملیۆن دۆلاری پشکی دی ئێن ئۆ بووە و بڕی ١٠٫٥ ملیۆن دۆلارپشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی یە. دی ئێن ئۆ خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. شایانی باسە شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بەراورد بەمانگی پێشوو ڕێژەی ١٢٪ زیادی کردووە ڕێژەی ٢٧٪ بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم زیادی کردووە ئەوەش بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە. ٢- کێڵگەی شێخان لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە ١٨ ملیۆن دۆلار شایستەی مانگی کانوونی یەکەمیان وەرگرتووە، بە پێی بڵاوکراوەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن، بڕی ١٤٫١ ملیۆن دۆلار پشکی ئەوان بووە و ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ کۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵ) دەبێت کە دەکاتە ٣٫٩ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ)پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. هەروەها بەپێی نوێترین زانیاری ئاستی بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکە زیادی کردووە و لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا گەشتووەتە ٣٩ هەزار بەرمیل و لە کانوونی یەکەمدا بۆ ٤٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە. داهاتی کۆمپانیاکان لەم مانگەدا بەڕێژەی ٦٥٪ بەراورد بە مانگی پێشو زیادی کردووە کە ١٠٫٩ ملیۆن دۆلار شایستەی مانگی تشرینی دووەمیان بووە. ٣- کێڵگەی ئەتروش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لەو کێڵگەیەدا بریتی بووە لە ١٩٫٢ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شامارانی پشکی ٢٧,٦%کێڵگەکەی هەیە و بڕی ٦٫٥ ملیۆن دۆلاری بەردەکەوێت. ئەوی دەمێنێتەوە شایستەی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتییە کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە پشکی شایستە داراییەکەی دەکاتە ١٢٫٧ ملیۆن دۆلار. تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٤٦,١ هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٠٢٠/٣/٢٧ دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بەڕێژەی ٣١٫٥٪ زیادی کردووە بەراورد بەمانگی پێشوو. ٤- کێڵگەی سەرتە بۆ یەکەم جار کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەی سەرتە وەردەگرن. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە ٢٫٩ ملیۆن دۆلار بووە و پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ١٫٤ ملیۆن بووە و ئەو ١٫٥ ملیۆنەی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای شیڤرۆنی. ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنەری بازرگانی ڕاگەیەنرا، بەرهەمی کێڵگەکە ٥٫٥٠٠ بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا. کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. ٥ – کێڵگەی تەق تەق کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بەشێوەیەکی بەردەوام لە ڕابوردوودا شایستەاراییەکانی ڕاگەیاندووە ، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت چاوەڕێ دەکەین لە چەند ڕۆژی ئایندەدا شایستەی مانگی کانوونی یەکەم وەربگرین لەگەڵ ڕێکەوتن لەسەر خەرجی ٢٠٢٠ دا . بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت لەڕاگەیەنراوێکی تردا بڕەکەی ڕاناگەیەنین. گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە و کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٤% هەیە و بەیەکەوە کۆمپانیای (تی تی ئۆ پی سی ئۆ) پێکهێناوە وکۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەکە. بەرهەم لەم کێڵگەیە بۆ ٨ هەزار و و ٥٨٠ دابەزیوە لە کاتێکدا لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا ١١,٢٦٠ بەرمیل بووە واتە بەڕێژەی ٢٤٪ بەرهەم کەمی کردووە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە زۆر کەمی کردووە بەراورد لەساڵی ٢٠١٥ کە ئەوکات ڕۆژانە ١٢٨ هەزار بەرمیل بەرهەمی بوو، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە بەرهەمی لە زۆر کەمی کرد و بەردەوامیش بەرهەمی بەکەم کردندایە. هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێن HKN لە کێڵگەی سەر سەنگ و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم FORZA PETROLEUM لە کێڵگەی هەولێر لە ئێستادا شایستەکانیان بۆ مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم تائێستاڕانەگەیاندووە. زۆر جار ئەم دوو کۆمپانیایە بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی چالاکییەکان و شایستەکانیان ڕادەگەیەنن. کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە و گازپرۆم لە گەرمیان دوو کۆمپانیان تائێستا بەهیچ شێوەیەک شایستەکانیان ڕانەگەیاندووە. کۆی شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایەنە لەو چوار کێڵگەدا وەریان گرتووە بریتییەلە ٨٣٫٢ ملیۆن دۆلار و کۆی بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو چوار کێڵگەیە دەکاتە ٢٠٥٫٦٥٠ بەرمیل کە بەیەکەوە نزیکەی ٤٥٪ ی بەرهەمی هەرێم پێک دەهێنن. لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ڕابوردودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا دە (١٠ )مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینیان شایستەی مانگی کانوونی یەکەمە. وەهەر لە مانگی ئازاردا حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاندووە کە شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی یەکەم و شوباتی ٢٠٢٠ دوادەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ٥٠ دۆلار. بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیا نەوتییەکان لەم چەند مانگەدا چاوەڕێ دەکەن شایستە دواخراوەکانیان وەربگرنەوە.


درەو: داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان سێ مانگی ( 1/7 بۆ 30/9/2020) لە كۆی ( ملیارێك و 243 ملیۆن) دۆلار تەنیا ( 553 ملیۆن) دۆلاری بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمە كە دەكاتە (45%). بە پێی نوێترین راپۆرتی كۆمپانیای ( دیلۆیت) لە (1/7 بۆ 30/9/2020) كۆی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بووە: -    نەوتی فرۆشراوی (39 ملیۆن و 365 هەزار) بەرمیل نەوت  -    نرخی بەرمیلێك نەوت : 31.66 دۆلار -    كۆی داهاتی نەوتی هەرێم : ( ملیارێك و 243 ملیۆن) دۆلار بووە.     داهاتی نەوتی هەرێم بەم شێوەیە دابەش بووە -    گۆڕانكاری لە ڕەسیدی حیساباتی كڕیارەكان ( 26 ملیۆن و 255 هەزار) دۆلار بەرێژەی ( 2%) -    ڕسووماتی سوود : ( 3 ملیۆن و 299 هەزار) دینار بەرێژەی (0.2%) -    پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: (421 ملیۆن و 495 هەزار) دۆلار بەرێژەی (34%)   -    پارەدان لە بەرامبەر تاریفی كۆمپانیای وزەی توركی (TEC): (47 ملیۆن و 715 هەزار) دۆلار بەرێژەی (4%) -    بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆریی كوردستان (KPC ): ( 191 ملیۆن و 273 هەزار) دۆلار بەرێژەی (15%) -    سافی داهاتی وەرگیراو بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان: (553 ملیۆن و 487 هەزار) دۆلار بەرێژەی (45%) واتا لەكۆی ( ملیارێك و 243 ملیۆن) دۆلار بڕی ( 690 ملیۆن) دۆلاری بۆ كۆمپانیاكان بەرێژەی (55%) و بڕی ( 553 ملیۆن) دۆلاری بۆ خەزێنەی حكومەت چووە.    1 2 3  


درەو: بە پێی ئەو خشتەیەی كە  (دیلۆیت) ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە (15%) داهاتی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەڕوات بە جۆرێك لەكۆی داهاتی نەوتی هەرێم كە لە 1/1/ بۆ 31/3/2020 بڕەكەی ( ملیارێك و 342 ملیۆن) دۆلار بووە لەو بڕە . یەكەم: (136 ملیۆن و 731 هەزار) دۆلار بۆ كرێی بۆری نەوتی توركیا واتا لە 10%ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بۆری نەوتی توركیا دەچێت و لە (13%)ی بۆ بۆری نەوتی هەرێم دەچێت، واتا 23%ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كرێی بۆری گواستنەوەی نەوت دەچێت.  دووەم: ( 60 ملیۆن) دۆلار بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی توركیا ( TEC) و (TPIC) كۆی گشتی دەكاتە ( 196 ملیۆن) دۆلار لە كۆی ( ملیارێك و 342 ملیۆن) دۆلار كە دەكاتە لە (15%) ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەو سێ مانگەدا. بەڵام لە دوو راپۆرتی تردا حكومەتی هەرێم پارەی قەرزی كۆمپانیاكانی توركیا نەداوەتەوە واتا لە مانگی سێوە تا ئێستا حكومەتی هەرێم قەرزی كۆمپانیاكانی توركیای نەداوەتەوەو بووەتە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم دەقی راپۆرتەكە     


(درەو): بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت"تائێستا بەفەرمی ئاگادار نەكراوین لەوەی هەرێمی كوردستان نەوتەكەی رادەست دەكات، بۆیە داوامان لە هەرێمی كوردستان كردووە بڕێك لەو نەوتەی رادەست بكات كە لە ئێستادا رۆژانە (430 هەزار) بەرمیل هەناردەی بەرندەری جەیهانی توركیا دەكات" عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ فرۆشتنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەكانی عێراق (واع): •    بڕیارە نەوت لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە بەڕێوەببرێت، بەدیاریكراویش لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە، ئەمە بۆ هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی ناوەندیش باشترە.  •    بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، لەبەردەم كۆمپانیا جیهانییەكان شكۆ بە عێراق دەبەخشێت، بەوپێیەی تاكە لایەنە كە لەڕێگەیەوە نەوت هەناردە دەكرێت، ئەمە باشتریشە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی نەوت نەقۆزرێتەوە. •    زۆرینەی ئەو گرێبەستانەی كە تەماشاكراون ئاماژە بەوە دەكەن نەوتی هەرێم بە كەمتر لە (6 بۆ 9) دۆلار لە نرخی ئەو نەوتە دەفرۆشرێت كە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت، ئەمەش زیانە. •    داوامان لە هەرێمی كوردستان كردووە بڕێك لە نەوتەكەی رادەستبكات تاوەكو لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بكرێت‌و سۆمۆ توانای لەخۆگرتنی نەوتی هەرێمی هەیە. •    بەگوێرەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی دەبێت هەرێمی كوردستان (250 هەزار) نەوت یاخود داهاتی ئەو بڕە لە نەوت رادەستی سۆمۆ بكات.  •    رەشنوسی بودجەی 2021 حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات (250 هەزار) بەرمیل رادەستبكات یاخود ئەوەی كۆمپانیای سۆمۆ بەهای نەوتی هەناردەكراو بە نرخی خۆی بخەمڵێنێت‌و وەزارەتی دارایی لێ ئاگادار بكاتەوە. •    تائێستا بەفەرمی ئاگادار نەكراوین لەوەی هەرێمی كوردستان نەوتەكەی رادەست دەكات.  •    بڕی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەگاتە (430 هەزار) بەرمیل لە رۆژێكدا. •    هیچ زانیارییەكمان نییە لەبارەی ئەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان هەبێت لەڕێگەی بارهەڵگرو رێگەی ترەوە. •    گرێبەستەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی هاوبەشی‌و خزمەتگوزارییە، رێژەی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان كە بەپێی گرێبەستە هاوبەشەكان هەناردە دەكرێت رۆژانە رێژەكەی دەگاتە (150 بۆ 180 هەزار) بەرمیل. 


ڕاپۆرتی شیكاری: ئینستیوتی ئابووری بەژمارە قەیرانی دابەشكردنی بڕی مووچە و كاتی دابەشكردنی بابەتێكی زۆر ڕوونە، بەڵام ئینستیوتی ئابووری بەژمارە وەك ناوەندێكی شیكاری داتا و ئابووری لەم شیكاریەدا وەڵامی پرسیاری 2020؛ 8 مووچە یان 5 مووچە دابەشكراوە؟ بە پشت بەستن بە بەڵگە و داتا و زانیاریەكان دەداتەوە. پیویستە پێش وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەوە ڕوون بكەێنەوە، دابەشكردنی مووچە لەماوەی 12 مانگ جیاوازە! لە پرسی دابەشكردنی مووچە بۆ ساڵی 2020ە، چونكە لەڕووی ژمارەیەوە سەیر بكڕێت حكومەت لەنێوان مانگی 1 بۆ مانگی 12ی ئەمساڵ 8 مووچەی دابەشكردووە. بەڵام ئایا ئەو 8 مووچەیە مووچەی ساڵی 2020 بووە؟ بەدڵنیایەوە نەخێر.. ئەوەی دابەشكراوە 3 مووچەی ساڵی 2019 بووە بەڵام لە ساڵی 2020 دابەشكراوە. پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2020 مانگی 1/ كانوونی دووەم كاتی دابەشكردنی مووچە: 4/5/2020 مووچەی دابەشكراو: 892,000,000,000 ملیار دینار .................. مانگی 2/ شوبات كاتی دابەشكردنی مووچە:  26/6/2020 مووچە بەلێبڕینی 21% : 727,000,000,000 ملیار دینار ................ مانگی 3/ ئازار كاتی دابەشكردنی مووچە:  18/8/2020 مووچە بەلێبڕینی 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار ....................................................................... مانگی 9/ ئەیلول كاتی دابەشكردنی مووچە:  15/10/2020 مووچە بەلێبڕینی 18%:  737,000,000,000 ملیار دینار ........................................................ مانگی 10/ تشرینی یەكەم كاتی دابەشكردنی مووچە:  2/12/2020 مووچە بەلێبڕینی 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار ........................................................................................................ پەیوەندار بەدابەشكردنی مووچە لەساڵی 2020دا، حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا مووچەی 5 مانگی دابەشكردووە لەكاتێكدا 4 مانگی بەلێبڕینەوە دابەشكراوە كە دەكاتە 81% مووچەیەكی تەواو. واتە یەك مووچەی تەواو و 4 مووچە بە لێبڕین و 3 مووچە پاشەكەوت كراوە لەسەر كابێنەی هەشتەم و 4 مووچەش بەنادیاری ماوەتەوە لە كابینەی هەشتەم. ئەگەر سەیری خشتەی دابەشكردنی مووچە لە ساڵی 2020دا بكەین لە زۆركاتدا 50 رۆژ جارێك مووچە دابەشكراوە و ئەویش بە لێبڕینی 21% لە كۆی گشتی مووچە،  بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كابینەی نۆیەم بە بیانوی خۆگونجاندن لەگەل حكومەتی عێراق مانگەكانی (4/5/6) بە پاشەكەوت ئەژماركردوە لەسەر كابینەی هەشتەم. لەهەمان ساڵدا كابینەی نۆیەم ساڵی 2020 بەجیدەهیڵێت بەبی ئەوەی ڕوونكردنەوە بدات لەسەر مووچەی مانگەكانی (7/8/11/12) و هەروەها لێبڕینی مووچەی مانگەكانی( 2/3/ 9/10) كە دەكاتە 81% كۆی گشتی مووچەی مانگی مووچەخۆرێك.. لەبەرئەوە ساڵی 2020 نەك 5 مووچە دابەشنەكراوە، بەڵكو 4 مووچە و 19% مووچەیەك دابەشكراوە. بەپێی خەمڵاندانەكان بڕی پارەی پیویستی بەردەستی حكومەت بۆ دابەشكردنی 5 مووچەی مانگەكان لەساڵی 2020 بڕەكەی 3ترلیۆن و 810 ملیار دینار بووە، بەپێی نوسراوێكی حكومەتی عێراق لەماوەی ساڵی 2020 بڕی 2ترلیۆن و 81 ملیار دینار لەچوارچێوەی شایستە داراییەكان بۆ ساڵی 2020 ڕەوانەكردووە، واتە دوای لیدەركردنی بڕی تەرخانكراوی حكومەتی عێراق دەردەكەوێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی 2020 تەنیا بڕی 1ترلیۆن و 729 ملیار دیناری تەرخانكردووە كە تەنیا 45% كۆی مووچەی دابەشكراوی ساڵی 2020ە.   *  بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە  


درەو: داهاتی نەوتی عێراق گەیشتە ( 4 ملیارو 213 ملیۆن) دۆلار و بە بەرارود بە مانگی رابردوو نزیكەی ( ملیارێك) دۆلار زیادی كردووە. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی كانونی یەكەمی 2020ی بڵاوكردەوە بە جۆرێك  فرۆشی نەوتی عێراق (88 ملیۆن و 211 هەزارو 750) بەرمیل نەوت بووە ، بە بەراورد بە مانگی رابردوو ( تشرینی دووەم ) كە داهاتی نەوتی عێراق ( 3 ملیار و 403 ملیۆن) دۆلاربووە، بەو پێیە داهاتی نەوتی عێراق نزیكەی ( ملیارێك) دۆلار زیادی كردووە. -  لە مانگى كانونی یەكەمدا رۆژانە (2 ملیۆن و 846 هەزار) بەرمیل نەوتی رەوانە كراووە. - نرخی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی كانونی یەكەمدا بە ( 47 دۆلارو 765  سەند) فرۆشتووە.  


ئامادەكردنی: یادگار سدیق گەڵاڵی لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ڕابوردودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا هەشت مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینین شایستەی مانگی تشرینی یەکەممە. لە هەمان کاتدا و زۆر لە پێش ئەو بەروارەوە و تا ئێستاش شایستەی فەرمانبەرانی هەڕیم دواش دەکەوێت و لێشی دەبڕدرێت و پێشتریش بۆیان پاشەکەوت دەکرا. لێرەدا بڕی شایستەی ئەوکۆمپانیا نەوتییانە بڵاو دەکەینەوە کە زانیاریمان لەسەری دەست کەوتووە، لە گەڵ نوێ ترین زانیاری لەسەر ئاستی بەرهەمیان ، لەهەمان کاتیشدا ئاستی بەرهەمی ئەو کێڵگانەی کە کۆمپانیاکانی تر کشایستەکانیان ڕانەگەیاندووە بەگریمانەیی ئاستی شایستەکانیان دیاری دەکەین ( تەنها ٣ کۆمپانیان). ١- کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی تشرینی یەکەم بریتی بووە لە ٣٢,٨ ملیۆن دۆلار، لەم بڕە ٢٤,٧ ملیۆن دۆلاری پشکی دی ئێن ئۆ بووە و بڕی ٨,١ ملیۆن دۆلارپشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی یە. دی ئێن ئۆ خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. کێڵگەی تاوکی بەرهەمی لە چارەکی یەکەم و دووەمی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ١٠٠ هەزار بەرمیل، بە پێێ ڕاپرتی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە لە چارەکی سێهەمدا ١١٣ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل بووە لە رۆژێکدا. شایانی ئاماژە پێکردنە حکومەتی هەرێم لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٧ دا وازی لە ٢٠٪ پشکەکانی خۆی هێناوە لە بری قەرزی ئەو دوو کۆمپانیایە کە لای حکومەت هەیان بووە لە پێش ئەو بەروارەوە. ٢- کێڵگەی تەق تەق کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە و کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٤% هەیە و بەیەکەوە کۆمپانیای (تی تی ئۆ پی سی ئۆ) پێکهێناوە وکۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەکە. شایستەی دارایی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی تشرینی یەکەم بریتی بووە لە ٤ ملیۆن دۆلارە، لەم بڕەش ٢٫٢ ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجییە و ئەوەشێ دەمێنێتەوە کە دەکاتە ١,٨ ملیۆن دۆلارپشکی ئاداکس پەترۆلیۆمە . بەرهەم لەم کێڵگەیە بریتییە لە ١١,٢٦٠ بەرمیل. ٣- کێڵگەی شێخان لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە ٩,٦ ملیۆن دۆلار شایستەی مانگی تشرینی یەکەمیان وەرگرت، بە پێی بڵاوکراوەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن، بڕی ٧٫٥ ملیۆن دۆلار پشکی ئەوان بووە و ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ کۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵ) دەبێت کە دەکاتە ٢٫١ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ)پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. هەروەها بەپێی نوێترین زانیاری ئاستی بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکە زیادی کردووە و لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا گەشتووەتە ٣٩ هەزار بەرمیل. ٤- کێڵگەی ئەتروش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لەو کێڵگەیەدا بریتی بووە لە ١٦,١ملیۆن دۆلار . لەم بڕە کۆمپانیای شاماران کە خاوەنی پشکی ٢٧,٦% بڕی ٥،٤٤ ملیۆن دۆلاری بەردەکەوێت. ئەوی دەمێنێتەوە شایستەی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتییە کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە پشکی شایستە داراییەکەی دەکاتە ١٠,٦٦ ملیۆن دۆلار. ئەوەی دەمێنێتەوەپشکی هەرێمە. تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٤٦,١ هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٠٢٠/٣/٢٧ دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. ٥- کێڵگەی سەرسەنگ: کۆمپانیای ( ئێچ کەی ئێن)ی ئەمەریکی کە وەبەرهێنان دەکات لە کێڵگەی سەرسەنگدا بۆ نۆ مانگی ئەلەمی ٢٠٢٠ بڕی ٨٥,٢ ملیۆن دۆلاریان وەرهگرتووە ( تەنها پشکی ئێچ کەی ئێن) ئەمە جگە لە وەی لە مانگی تشرینی یەکەم بڕی ٩,٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە ، پشکی ( کەی ئێچ ئێن) لەم کێڵگەیە بریتییە لە ٦٢% هەروەها کۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فەرەنسی پشکی ١٨% ی کێڵگەکەی هەیەو هەرێمیش ٢٠%. بە هەڵسەنگاندنی ئێمە پشکی کۆمپانیای تۆتاڵ لە شایستەکان ٢،٧٦ ملیۆن دۆلار دەبێت، بەمەش کۆی شایستەی کۆمپانیاکان لە کێڵگەی سەرسەنگ ١٢،٢٦ ملیۆن دۆلار دەبێیت. ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەش رۆژانە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل نەوت و بەڕێژەی ٦% زیادی کردووە. ٦- کێڵگەی سەرتە کێڵگەی نەوتی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. بۆ یەکەم جار لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمەوە کەوتە بەرهەم هێنان، بەو هۆیەشەوە لانیکەم بڕی ٥ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لەو کێڵگەیە بۆ بەرهەمی هەرێم زیاد دەبێت. کۆمپانیاکان ڕایان نەگەیاندووە کە بەرهەمی کێڵگەکە چەندە لە ئێستادا بەڵام بەپێی گرێبەستەکان و یاسای نەوت و گازی هەرێم کاتێک بەرهەمی کێڵگەیەک دەگاتە ٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە بەرهەمی بازرگانی ئەژمار دەکرێت. بۆیە دەبێت بەرهەمی سەرتە لانی کەم ڕۆژانە ٥ هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمی هەرێم زیاد بکات. ٧- کێڵگەی هەولێر کۆمپانیای (ئۆرێکس) لەکێڵگەی هەولێر بەرهەم هێنان دەکات، بەشێوەی وەزی کۆمپانیا چالاکییەکان و ئاستی بەرهەم بڵاو دەکاتەوە بەڵام شایستەکانیان لە دووتوێی ڕاپۆرتەکانیاندا ڕادەگەیەنن نەک بەجیا. زۆرترین بەرهەمی ئەم کێڵگەیە ١٤ هەزار بەرمیل بووە. لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرهەمی بۆ ٤ هەزار بەرمیل کەمی کرد، بەهۆی داخستنی چەند ناوچە و چەندبیرێکەوە وە بەڵام لەچارەکی دووەمدا بەرهەمی زیادی کردووە ،بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە لە مانگی تەموزدا بەرهەمی بەرزبوبێتەوە بۆ١٠ هەزار بەرمیل و لە ئابدا بۆ ١١ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل و لە مانگی تشرینی یاکەمدا بۆ ١٣ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە. ٨- کێڵگەی گەرمیان کۆمپانیای گازپرۆم لە گەرمیان وەبەرهێنان، دەکات تەنها زانیاری لەسەر بەرهەمی بڵاو کراوەتەوە نەک شایستەی دارایی، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی بەر هەمی گەرمیان نزیکەی ٣٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە بەڵام لە ڕاگەیەنراوێکدا لەنیوەی دووەمی مانگی تشرینی دووەمدا ڕایگەیاند کە بەرهەمی ئێستای ٢٤ هەزار بەرمیلە و لە پلانیاندایە ئاستی بەرهەم تا نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ بگەیەننە ٣٢ هەزار بەرمیل . بەم پێیە بێت ئێستا ئاستی بەرهەمی ئەو کێڵگەیە بەراورد بە سەرەتای ساڵ بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. نەوتی ئەم کێڵگەیە بە تەنکەر دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و لەوێوە داخڵی هێڵی بۆری هەرێم دەکرێت. ٩- کێڵگەی خورمەڵە کۆمپانیای کار کە کۆمپانیایەکی خۆماڵییە لە کێڵگەی خورمەڵە کۆمپانیای سەرکارە، تائێستا هیچ زانیارییەک لە سەر جۆری گرێبەست و ئاستی بەرهەم و چالاکییەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە. بەڵام یەکێکە لە کێڵگە گەورەکان و بەگەورەترین کێڵگەی بەرهەم هێن لە کوردستان ئەژمار دەکرێت بەرهەمی لە نێوان ١٦٠ بۆ ١٧٠ هەزار بەرمیلێک مەزەندە دەکرێت. شایستەی کۆمپانیای کار بەراورد بە کۆمپانیاکانی تر دەبێت کەمتر بێت چونکە هاتووەتە سەر کێڵگەی ئامادە لە خورمەڵە و وەرگرتنەوەی خەرجییەکانی وەکو کۆمپانیاکانی تر زۆرنییە. چەند کێڵگەیەکی تری نەوت و گازیش هێشتا لە قۆناغی گەڕان و پشکنین و قۆناغی پێش بەرهەم هێناندان. کۆی بەرهەم و شایستەکان لێرەدا دەگەینە ئەودەرەنجامە کۆی بەرهەمی ئەو کۆمپانیاینەی بەرهەمیان ڕاگەیەنراوە جگە لە کۆمپانیای کار ڕۆژانە ٢٧٦ هەزار و ٥٦٠ بەرمیلە گەر کاریش ١٧٠هەزار بێت ئەوا کۆی بەرهەم ٤٤٦ هەزار و ٥٠٠ بەرمیل نەوت بووە. تێکرا نرخی نەوتی برێنت لەمانگی تشرینی یەکەمدا بریتی بووە لە ٤٠،١٩ سۆلار بەپێی ڕاپۆرتەکان هەرێم بە ١٠ دۆلار لە ژێر ئەو نرخەوە نەوتەکەی دەفرۆشێت. کەواتە گەر بە ٣٠ دۆلار نەوت فرۆشرابێت و بەرهەم بریتی بوبێت لە ٤٤٦ هەزار و ٥٠٠ بەرمیل ئەوا بەرهەمی هەرێم لەمانگەکەدا ١٣ ملیۆن و ٤٨١ هەزار بەرمیل بووە و بەکۆی داهاتی ٤١٥ ملیۆن و ٢٤٥ هەزار دۆلار. گەر ٧$ بۆ گواستنەوەی هەربەرمیلێک رۆشتبێت ئەوا کرێی گواستنەوە دەکاتە ٩٦،٩ ملیۆن دۆلار کۆی بەرهەمی ئەو پێنج کێڵگە نەوتییەی کە شایستەکانیان ڕاگەیەنراوە ٢٣٤ هەزار و ٢٦٠ بەرمیلە کە دەکاتە نزیکەی ٥٣% ی کۆی بەرهەمی هەرێم . کۆمپانیاکانی نەوت بڕی نزیکەی ٧٤ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلاریان وەک شایستەی دارایی ( خەرجی و قازانج). کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە پێدەچێت گرێبەستی خزمەتگوزاری هەبێت و بەو پێیەی خەرجی سەرمایەی بەراورد بە کۆمپانیاکانی تر کەمترە بە گریمانەیی ٢٥ ملیۆنمان داناوە دەکرێت کەمتر یان زیاتر بێت. گازپرۆم بەرهەمی لە کێڵگەی گەرمیان کەمترە لە بەرهەمی کێڵگەی شێخان گەر بەهەمان بڕ شایستەی وەرگرتبێت ئەوا بڕی ٩,٦ ملیۆنی بەگریمانەیی وەرگرتووە. کۆمپانیای ئۆرێکس لە کێڵگەی هەولێر کە جۆری نەوتەکەی بەراورد بە کێلگەی تەقتەق قورسترە واتە نرخی فرۆشی نەوتەکەی کەمترە و ئاستی بەرهەمیشی نزیکە لەکێڵگەی تەق تەقەوە گەر بەگریمانەیی بڕی ٣,٤ ملیۆنی بۆ دابنێن ئەوە کۆی شایستەی ئەم سێ کێڵگەیە بەگریمانەیی دەکاتە ٣٨ ملیۆن دۆلار . کەواتە بەنزیک کراوەیی ئەو داهاتەی گەڕاوەتەوە بۆ هەرێم لەمانگی تشرینی دووەمدا دەبێت بریتی بوو بێت لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلار. لێرەدا چیی خۆیەتی ببرسین ،دەبێت کەی موچەخۆرانی حکومەتیش بەهەمان شێوەی کۆمپانیا نەوتییەکان شایستەکانیان لەکاتی خۆیدا وەربگرن؟


درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی یەكەمی 2020ی بڵاوكردەوە بە جۆرێك  فرۆشی نەوتی عێراق (89 ملیۆن و 153 هەزارو 932) بەرمیل نەوت بووە لەو مانگانەدا رۆژانە (2 ملیۆن و 971 هەزار) بەرمیل نەوتی رەوانە كردووە.  داهاتی مانگی تشرینی یەكەمی نەوتی عێراق ( 3 ملیارو  456ملیۆن و 680هەزار ) دۆلاربووە،  نرخی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمدا بە ( 38 دۆلارو 772 سەند) فرۆشتووە. (86 ملیۆن و 23 هەزارو 204) بەرمیل نەوتی لە كێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باشور فرۆشراوە داهاتەكەی ( 3 ملیارو 341 ملیۆن و 307) دۆلار بووە. (2 ملیۆن و 867 هەزارو 637) بەرمیلی لە كێلگە نەوتیەكانی كەركوكەوە بۆ بەرندەری جەیهانی توركیا فرۆشتووە كە داهاتەكەی (109 ملیۆن و 17 هەزارو 980) دۆلار بووە. (263 هەزارو 91 ) بەرمیل نەوتی بۆ ئەردەن رەوانەكردووە داهاتەكەی ( 6 ملیۆن و 354 هەزارو 714) دۆلار بووە. (29) كۆمپانیای جیهانی كاری گواستنەوەی نەوتی عێراقیان كردووە   


درەو: لە راگەیەنراوێكدا كۆمپانیای گازپرۆم نەفت لقی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداربووە لە بوژاندنەوەی بەنداوی باوە شاسوار، چەند پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەكات   🔹دەقی راگەیەنراوەكە گەشەپێدانی کەرتی گەشت و گوزاری لە شاری کفری لە پێناو گەشەپێدانی کەرتی گەشت و گوزاری لە سنووری گەرمیان، کۆمپانیای گازپڕۆم لقی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بەشداربوو لە بووژاندنەوەی بەنداوی باوە شاسوار لە کفری تا وەک سەیرانگەیەکی گەشت و گوزاری خەڵکی ناوچەکە سوودمەند بن لێی. هەر بۆیە بە سەرپەرشتی ئیدارەی شاری کفری هەڵمەتێکی هەمەلایەنە دەستی پێ کرد بۆ زیندووکردنەوەی بەنداوەکە و ئامادە کردنی وەک شوێنێکی گەشتیاری . کۆمپانیای گاز پڕۆم و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەشداری هەڵمەتەکە بوون . کۆمپانیای گازپڕۆم نەفت بەشدار بوو بە دروست کردنی چەند کۆشکێکی گەشتیاری لە بەنداوەکە. بەنداوی باوە شاسوار، لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە ساڵی ۲۰۱۱وە تەواو بووە، تاكه‌ به‌نداوی ته‌واوكراوی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌ و ساڵانه‌ به‌شێك له‌ ئاوی باراناوی تێدا گل ده‌درێته‌وه، شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، پێگەیەکی گرنگە و ئەتوانرێ بۆ بوارەکانی سامانی ماسی، وزەی کارەبا، کشتوکاڵکرن و گەشتوگوزار و پرۆژەی ئاوی خواردنەوە سوودی لێوەربگیریێ. لە هەرێمی كوردستان ١٧ بەنداو و نزیكەی ١٠٠ جێگای گلدانەوەی ئاو هەیە، كە توانای دابینكردنی ئاو تێیاندا دەگاتە نزیكەی ١٠ ملیار مەتر سێجا ئاو، حکومەتی هەرێم تا ئێستا ١٢ بەنداوی بچوك و مامناوەندی دروستكردووە. ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو بەنداوانە گەشەیان پێ دەدرێ و وەک پێگەیەکی گەشتو کوزار فراوان دەکرێن و سوودیان لێ دەبینرێ


ئامادەكردنی: سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێم بڕی  ٥٢٤ ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای كار گروپ خەرج دەكات، كە كۆمپانیاكە تەنها لە لە پاڵاوتنی نەوتدا ٤ملیارو ٩٦٤ملیۆن دۆلاری قازانجكردووە... حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پێدانی لە سەدا سەدی ٪١٠٠پشکەکانی کێڵگەی خورمەڵە بە کار گروپ بۆ ئەوەی پەرەپێدان و گەشپێدان وەبەرهێنان و دەرهێنانی کرود و پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی تیدا بکات ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان  بەڵام لە ئابڕووچونێکی بێ وێنەدا حکومەتی هەرێم لە ماوەکانی پێشودا بڕی ٥٢٤.٠٠٠،٠٠٠ پێنج سەد و بیست و چوار ملیۆن دۆلار دەدات بە کار گروپ بۆ پەرەپێدان و گەشە پێدان لە کێڵگەی خورمەڵە لە هیچ یاسایەکدا نیە کە کێڵگەیەک بدەیت بە پشکی لە سەدا سەد بە کۆمپانیایەکی بواری نەوت حکومەت بێت و پارەیەکی وا زەبەلاح بدات بە کۆمپانیاکە بەڵام ئەمە ڕویدا لە هەرێمی کوردستان ،بۆ بەرقەرار کردنی شەفافیەت و چاکسازی لە بواری نەوت دا هەر لایەنێک دەیەوێیت بەدوادچوون بکات بۆ ئەم ئابڕووچون و بەهەدەردانە من ئامادەم هەموو بەڵگەکان لە ناو قاعەی پەرلەمان لە بەرچاوی خەڵکی کوردستانەوە ڕادەستی بکەم .. جگە لەم ئابڕووچونە لێرەوە تیشک دەخەینە سەر داهاتی پاڵاوگەی کەلەک بۆ ئەوەی هەموو لایەک بزانێت تەنها لە ڕیگەی ئەم پاڵاوگەیەوە  کار گروپ چەند ملیار دۆلاری قازانج کردەوە لە وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی هەرێمی کوردستان .. کاتێک کۆمپانیای کار گروپ پاڵاوگەی کەلک (خەبات) دروست دەکات ،وەزارەتی سامانەسروشتیەکان گرێبەستێکی کرد لە گەڵ کار گروپ بۆ پاڵاوتنی نەوتی خام بۆ دروست کردنی مشتقاتی نەوتی وەک بەنزین و گازویل و نەوتی سپی و نەفتا هتد ،بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بڕی ١٧ دۆلار دەدات بە کار گروپ . ئەمە لەکاتێکدا کار گروپ لە گەڵ وەزارتی نەوتی عێراق گرێبەستی کردوە بۆ پاڵاوتنی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠ دۆلار .. بەچەند قۆناخێک بە بڕی جیاواز و کاتی جیاواز داهاتی پاڵاوگەکە بەم شێوەی لای خوارەوە ڕووندەکەینەوە :- قۆناخی یەکەم لەسەرتایی دەست بەکاربونی پاڵاوگەیی کار گروپ توانایی  پاڵاوتنی  ٢٠،٠٠٠ بیست هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا  بوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتیەکان دەستی پێکرد  لە مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ سەرتایی ساڵی ٢٠١٠ .  قۆناخی دووەم  بەپێ بەڵگەنامەکانی  وەزارەتی سامانەسروشتیەکان کار گروپ توانایی پاڵاوگەی کەلەک بەرزکردۆتەوە بۆ ٤٠،٠٠٠ چل هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ، لە سەرەتایی ساڵی٢٠١٠بۆ  ساڵی ٢٠١٢ لە ڕۆژیکدا بڕی ٤٠،٠٠٠هەزار بەرمیل پاڵاوتوە .. قۆناخی سێیەم /  کار گروپ بەردەوام بوە لە بەرزکردنەوە ئاستی پاڵاوتن لە سەرتایی ساڵی ٢٠١٢ بۆ ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەی پاڵاوتنی بۆ هەشتا هەزار بەرمیل لە ڕۆژیکدا . قۆناخی چوارەم / لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەست پێدەکات کە بەرهەمهێنانی پاڵاوتن بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەبیتەوە بۆ سەد و هەشتا هەزار بەڵام سەد هەزاری بۆ حکومەتی هەرێم پاڵاوتوە ئەو بڕەی تر بۆ پاڵاوتن بوە لە کێڵگەکانی کەرکوک .. بەڵام بە هۆی قەیرانی دارای و هەندێ کێشەوە ناردنی پاڵاوتن لە ساڵی ٢٠١٧ وەستا قۆناخی پێنجەم / ئەم قۆناخە پشتی بە کۆتا ڕاپۆرتی دیلۆیتی ساڵی ٢٠١٩ بەستوە ، لە ڕاپۆرەتەکەدا هاتوە بۆ پاڵاوتنی ٨.٧٣٧،٤٤٤ هەشت ملیۆن و حەوسەد و سی و حەوت هەزار و چوار سەد و چل و چوار بەرمیل بوە داهاتەکەی دەکاتە ١٨٦،٦٢٩،٣٥٥ سەد و هەشتاو شەش ملیۆن و شەش سەد و بیست و نۆ هەزار و سێ سەد و پەنجاو پێنج دۆلار بوە. کۆی گشتی داهاتی بەدەست هاتوو و قازانجی کار گروپ لە پاڵاوتنی نەوت لەو ساڵانەی ئاماژەم پێکرد کە بە پینج قۆناخ ڕوونم کردۆتەوە بریتیە بوە لە (٤،٩٦٤،٠٠٠،٠٠٠ )چوار ملیار و نۆسەد و شەست و چوار ملیۆن دۆلار بوە ، لێرەوە دەبینین بەم جۆرە گرێبەستانە حکومەت دادۆشراوە بۆ کۆمپانیەکی حیزبی ناوخۆی لە بواری نەوتدا ، ڕوون دەبیتەوە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ تەنها بۆ قازانجکردن و دەوڵەمەند کردنی کۆمپانیا حیزبیەکانە نەک ئامانج بۆ زیاد کردنی داهاتی حکومەت و ژیانێکی شایستەبیت بەلکو لە واقیعدا دەبینین پارەی زەبەلاح بۆ کۆمپانیای حیزبی هەیە بەڵام مووچەی مووچەخۆران نیە ..    لێرەدا باسی ئەوە ناکەین کە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە لە خورمەڵە ١٧٠،٠٠٠ سەد و حەفتا هەزار بەرمیلە لەم دەرهێنانە چەندی دەست دەکەویت و چەند پارە لە خزمەتگوزاری وەر دەگریت.. یەكێکی تر لە گەندەڵیەکانی پاڵاوتنی نەوت ئەوەیە دوای پاڵاوتن کە دەبوو ئەو بەرهەمە نەوتیانەی  وەک گازویل و نەوتی سپی و دیزل و بەنزین و کیرۆسین و نەوتی ڕەشی پاشماوە ،،دەبوایە بدرایتەوە بۆ حکومەت بەلام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بازرگانی دەفرۆشریت هەر پێ دەڵین نەوت وبەنزینی کار گروپ .  



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand