درەو:      شیکردنەوەی: یادگار سدیق گەڵاڵی لەماوەی ٧ مانگی ڕابوردوودا داهاتی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە ٣٩ ملیار و ٦٨٨ ملیۆن دۆلار وەهەر لەو ماوەیەدا داهاتی ٢٥٠ هەزار نەوتی هەرێم کە دەبێت ڕادەستی سۆمۆی بکات و لە بوجەی هەرێم دەبڕدرێت بریتیە لە ٣ ملیار و ٣٣٧ ملیۆن دۆلار(نرخی نەوتی کەرکوک بۆ نەوتی هەرێم ئەژمارکراوە، چونکە یەک کوالێتییە لە بەندەری جیهان). بەیەکەوە داهاتی نەوت دەکاتە ٤٣ ملیار و ٢٦ ملیۆن دۆلار وئەم بڕە بەدینار دەکاتە ٦٢ ترلیۆن و ٣٨٨ ملیار دینار. بەتەنها جگە لە داهاتی نانەوتی ڕێژەی ٤٨٪ ی خەرجی بوجەی ٢٠٢١ی دابینکردووە.  هەرێم لە ڕیی لێبڕینی داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بەنرخی سۆمۆ لەو داهاتە نەوتییەی عێراق بە ڕێژەی ٧.٧٥٪ بەشدارە. لەم خشتانەی خوارەوە بڕی هەناردەوە نرخی نەوت و داهاتی مانگانەی عێراق  لە گەڵ داهاتی ئەوبڕەی کەلەبوجەی هەرێم دەبڕدرێت بەپێی یاسای بوجەی ساڵی ٢٠٢١ ( داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەنرخی سۆمۆ) روونکراوەتەوە. زانیارییەکان لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) وەرگیراوە.   لە یاسای بوجەدا داهاتی نانەوتی بە ٢٠ ترلیۆن و ١٤٩ ملیار دینار دیاریکراوە، گەربێت و ئەم بڕە دابەش بکەین بەسەر مانگەکاندا ئەوا لە حەوت مانگدا داهاتە نانەوتییەکان  دەکاتە ١١ ترلیۆن و ٧٥٣ ملیار دینار. بە زیادکردنی داهاتی نانەوتی بۆ داهاتە نەوتییەکان ئەوا داهاتی ئەم ٧ مانگەی سەرەتای ٢٠٢١ی عێراق دەکاتە ٧٤ ترلیۆن و ١٤١ ملیار دینار کە رێژەی ٥٧٪ ی خەرجی هەموو ساڵەکە پێک دەهێنێت. گەر نرخی نەوت تا کۆتایی ساڵ لەم ئاستەدا بمێنێتەوە ئەوا بەئاسانی ئەو کورتهێنانەی لەیاسای بوجەدا هاتووە پڕدەبێتەوە کە دیاری کراوە بە ٢٨ ترلیۆن و ٦٧٢ ملیار دینار.


وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تەموزی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (90) ملیۆن (467) هەزار و( 794) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(513) ملیۆن (792) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (918)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 12هەزارو 435) بەرمیل نەوت بووە  * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 72) دۆلار. بەراورد بە مانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە (360 ملیۆن) دۆلار زیادی كردووە.     داهات و فرۆشی مانگی حوزەیرانی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (86) ملیۆن (765) هەزار و( 589) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(141) ملیۆن (77) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (892)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 75هەزارو 237) بەرمیل نەوت بووە  * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 70.778) دۆلار.


راپۆرتی: ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئایاری 2021دا بڕی (163 ملیۆن) دۆلاری داوە بە(8) كۆمپانیای وەبەرهێنی نەوت كە لە (5) كێڵگەی هەرێمی كوردستان كار دەكەن.      شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە وەرگیراوە: ١-  کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی DNO نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی ئایار بریتی بووە لە ٨١,٩ ملیۆن دۆلار . تەنها پشکی کۆمپانیا نەرویجییەکە (دی ئێن ئۆ) ٥٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلارە، لەو بڕە ٤٢ ملیۆن دۆلار پشکی فرۆشی نەوت و شایستەی  مانگی ئایاری کۆمپانیاکە بووە. کۆی شایستەی گەنێڵ ئەنێرجی لە کێڵگەکە بریتی یە لە ٢٥ ملیۆن دۆلار لەم بڕە   ١٣,٦ ملیۆن دۆلار شایستەی فرۆشی نەوتی ئایاری کۆمپانیاکە بووە و وەرگیراوە،  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٥,٦ ملیۆن دۆلاری  داهاتی ٣٪ ی کۆی بەرهەمی کێڵگەکە و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجیش ٤,٥٪ ی کۆی داهاتی کێڵگەکە کە بریتی بووە لە ٨,٣ ملیۆن دۆلار(بە پێی ڕیکەوتنێک لە  ساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیاکان لەگەڵ هەرێم کردویانە، لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی لەیەکێک لە بڕگەکانیا مافی ئەوە دەدات بە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ ٧,٥٪ کۆی داهاتی کێڵگەکە بۆ ماوەی  ٥ ساڵ وەربگرن [ ٣٪ بۆ دی ئێن ئۆ و ٤,٥٪ بۆ گەنێڵ] لەبری ئەو قەرزانەی لای حکومەت هەیان بووە تا پێش ئابی ٢٠١٧   ).  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٩,٣ ملیۆن دۆلار و گەنێڵیش بڕی ٣,١ ملیۆن دۆلاری ئەو شایستەی دواخراو یان قەرزی ساڵی ٢٠٢٠ یان وەر گرتووە کە ئەم دوو جۆرە شایستە ٢٦,٣ ملیۆن دۆلار دەکات.  لەم مانگەدا داهاتی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەدا ١٤٪ زیادی کردووە بەراورد بە مانگی پێشوو، ئەمە پێنجەم گوژمە یە کۆمپانیاکان وەری دەگرنەوە.  بالانسی شایستە دواخراوەکانی  کۆمپانیای دی ئێن ئۆ  DNO لە ٢٥٩ ملیۆن دۆلارەوە کەم بووەتەوە بۆ ٢١٤ ملیۆن دۆلار ، هەروەها باڵانسسی شایستە دواکەوتووەکانی گەنێڵ ئەنێرجی ئێستا بریتییە لە ١٤١ ملیۆن دۆلار. بە پێی میکانیزمێک کە حکومەتی هەرێم لە مانگی ئازارەوە پەیڕەوی دەکات بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەرو ٥٠ دۆلارەوەبێت بۆ هەر سەنتێکی زیادە ٢٠٪  بۆ ئەو شایستە دوا خراوانە دەبێت. پێشتر لە دوو مانگی سەرەتای ساڵدا ئەم رێژەیە ٥٠٪ بووە .  تێبینی دەکرێت لەبری ئەوەی شایستە دواخراوەکان بەم میکانیزمە نوێیە کەم بکات لە هەموو کیڵگەکاندا زیادی کردووە جگە لەکێڵگەی ئەتروش،ئەم خاڵە جێی تیبینی و سەرنجە! کۆمپانیای دی ئێن ئۆ  DNOخاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی Genel Energy خاوەنی ٢٥٪ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکی لە پارێزگای دهۆکە و پێک دێت لە کێڵگەی تاوکی بەرهەمی رۆژانە بە تێکڕا لە چارەکی دووەمی ٢٠٢١دا بریتیی بووە  لە ٤٧٫٣٠٠ بەرمیل و بەرهەمی فیشخاپور ٦٣٫٠٠٠ بەرمیل بەسەریەکەوە هەردوو کێڵگەکە بەرهەمیان  لە ١١٠٫٣٠٠ بەرمیل نەوت. بەهۆی ئەوەی ماوەی ساڵێک زیاترەر بیری نوێ لێنەدراوە لەڕیگەی داخڵ کردنی رۆژانە ٢٠ ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتییەوە  لە کێڵگەی فیشخاپورەوە پارێزگاری لە کەمکردنی بەرهەمی کێڵگەکە کراوە. ٢- کێڵگەی شێخان     لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە٣٥,٨ملیۆن دۆلار یان وەرگرتووە، لەم بڕە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی  ٢٤ملیۆن دۆلاری وەر گرتووە بۆ شایستەی نەوتی فرۆشراوی مانگی ئایاری ٢٠٢١  و بڕی  ٦,٧ ملیۆن دۆلار بۆ ئێم ئۆ ئێڵ MOL. هەروەها بڕی ٥,١ ملیۆن دۆلار وەکو شایستە دواخراواکان وەرگیراوە ،لەم ىڕە ٤ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن و بڕی ١,١ ملیۆن دۆلار بۆ  ئێم ئۆ ئێڵ وەکو شایستەی مانگە دوا خراوەکان وەر گرتووە. داهاتی کۆمپانیاکان لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی پێشو ٤,٩ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە کە دەکاتە رێژەی ١٤٪. باڵانسی شایستە دواخراوەکانی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن دابەزیوە بۆ ٥٤,٨ ملیۆن دۆلار  بەڵام باڵانسی کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵ نەزانراوە بۆ ڕێکخراوی ڕوونبین.  لە کانوونی دووەم دا بەرهەمی رۆژانە بریتی بووە لە ٤٠٥ ,٤٤ بەرمیل نەوت و بڕیارە لە لە چارەکت چواری ٢٠٢١ دا بەرهەمی کێڵگەکە بگاتە ٥٥ هەزار بەرمیل نەتی ڕۆژانە.  کێڵگەی شێخان  دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. ٣- کێڵگەی ئەتروش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەی ئەتروش  لەم مانگەدا بریتی بووە لە ٣٣,٤٧ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شاماران کە پشکی ٢٧,٦%کێڵگەکەی هەیە بڕی ١٢,٣١ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە و کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە بڕی  ٢١,١٦ ملیۆنی وەرگرتووە.. شایستەی فرۆشی نەوتی مانگی ئایاری کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بریتی بووە  لە ٣١ملیۆن دۆلار  لەم بڕە پشکی شامارەن بریتی بووە لە ١١,٤ ملیۆن دۆلار و تاقە ١٩,٦ملیۆن دۆلار هەروەها بڕی ئەو شایتسە دواخراوانەی لەم مانگەدا  وەرگیراوەتەوە بریتی بووە لە ٢،٤٧ ملیۆن دۆلار ، کۆمپانیای شاماران بڕی ٠,٩١ ملیۆن دۆلار و تاقەش ١,٥٦ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووەتەوە. لە کاتێکدا لەمانگی نیساندا بڕی ١٠,٧٣  ملیۆن دۆلار یان وەرگرتووە. شایستەی فرۆشی نەوتیبەرێژەی ١٠٪ زیادی کردووە بەڵام شایستەە دواخراوەکان بەرێژەی ٧٥٪ کەمی کردووە لەم کێڵگەیە. باڵانسی شایستە دواکەوتووەکانی کۆمپانیای شاماران کەمی کردووە بۆ ٣٢,١ملیۆن دۆلار بەڵام زانیاری لەسەر باڵانسی کۆمپانیای تاقە لەبەردەستی روونبین نییە. تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بریتی بووە لە ٤٧٫٤٥٠  هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٧/٣/٢٠٢٠دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. ٤- کێڵگەی سەرتە کێڵگەی سەرتە شەشەمین مانگە شایستەی فرۆشی نەوت وەردەگرێت  یەکەم جار  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی  و شێڤرۆن شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەی سەرتە وەرگرت. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی ئایار بریتی بووە لە ٨,١  ملیۆن دۆلار . پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی   ٣  ملیۆن دۆلار بووە و ئەو    ٥,١  ملیۆن دۆلارەی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای شیڤرۆنە ( پشکی شیڤرۆن لەسەر بنەمای پشکی کۆمپانیاکە لە کێڵگەکە وەرگیراوە).   ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنی بازرگانی ڕاگەیەنرا، بەرهەمی کێڵگەکە زیاتر لە ١٠٫٠٠٠ بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا. داهاتی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بەڕێژەی ٢٧٪ بەراورد بەمانگی پێشوو زیادیکردووە. کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. ٥ – کێڵگەی تەق تەق کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە نزیکەی ٤ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە. کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە  بڕی ٢,٤ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستەی  مانگی ئایار وەرگرتووە و بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلاری لەبری شایستە دواکەوتووەکان وەرگرتووەتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٦% هەیە بەو پێیە بێت کۆمپانیاکە بڕی شایستەی بۆ مانگی ئایار کردوویەتییە  ١,٣٣ ملیۆن دۆلار و  شایستەی  دواخراویش دەبێت ٢٦٠هەزار دۆلار بووبێت. بەرهەم لەم کێڵگەیە ٧,٠٠٠ بەرمیل دابەزیوە لە کاتێکدا لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٠ دا رۆژانە بڕی ١١,٢٦٠ بەرمیل بووە واتە بەڕێژەی ٣٧٪ بەرهەم کەمی کردووە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لەساڵی ٢٠١٥ دا  ڕۆژانە ١٢٨ هەزار بەرمیل  بووە، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە بەرهەمی  زۆر کەمی کرد و بەردەوامیش بەرهەمی لەکەم کردندایە. ئەو کێڵگە و کۆمپانیایانەی شایستەکانیان ڕانەگەیاندووە: ١- سەرسەنگ لە کێڵگەی سەرسەنگ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێنی HKN  ئەمەریکی  خاوەنی ٦٢٪ی پشکەکانە و کۆمپانیای شامارانی کەنەدی ١٨٪ ی پشکەکان (کۆمپانیای شامارانی کەنەدی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە پشکاکانی  تۆتاڵی فەرەنسی کریوەتەوە، بەمەش شاماران لە هەردوو کێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ خاوەن پشکە).  زانیاری لەسەر شایستەی دارایی مانگی ئازار و نیسان و ئایاری  ئەم دوو کۆمپانیایەمان لەبەردەست نییە. ڕوونبین پەیوەندی بەهەردوو کۆمپانیاکەوە کرد بۆ زانینی شایستە وەرگیراوەکانیان بەڵام  تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە وەڵاممان دەست نەکەوتووە. کۆمپانیای HKN  بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی دارایی و چالاکییەکانی بڵاو دەکاتەوە، چاوەڕێ دەکرێت کۆمپانیای شاماران هەروەک لە کێڵگەی ئەتروش بەشێوەیەکی بەردەوام چالاکی و ڕاپۆرتەکانی بڵاودەکاتەوە لە سەرسەنگیش بەهەمانشێوە بەردەوامبێت . کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆکە و ئاستی بەرهەمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا  رۆژانە بریتی بووە لە ٣١٫٥٠٠ بەرمیل نەوت. ٢- هەولێر   لە کێڵگەی هەولێر و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم  کاردەکات و پشکی ٦٥٪ لە کێڵگەکەدا هەیە، لە ئێستادا شایستەکانی بۆ مانگی ئازار و نیسان و ئایاری ٢٠٢١ ی ڕانەگەیاندووە. ئاستی بەرهەمی ئەم کێگەیە لە مانگی شوباتدا ١١٫١٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا بەڵام لە مانگی نیساندا بۆ ١٢،٤٠٠ بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە واتە رێژەی ١٠٪ی بەرهەم زیادی کردووە . زۆر جار ئەم کۆمپانیایە بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی چالاکییەکان و شایستەکانی ڕادەگەیەنێت. لەوەڵامی  روونبیندا کۆمپانیای فۆرزا دەڵێت بڕیارە ڕاپۆرتی چالاکییەکانیان لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١ دا بڵاو بکەنەوە. کۆمپانیای فۆرزا لە پێش مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا  لە ژێر ناوی Orex Petroleum  دا کاری دەکرد و لە ٢٧ ی تشرینی دووەم ناوەکەی گۆڕی بۆ  Forza Petroleum ئێستا لەژێر ئەو  ناوەدا کاردەکات. زانیارییە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کۆمپانیای کار  بەشێکی زۆری پشکەکانی کۆمپانیای فۆرزای کڕیوە و خاوەندارێتی دەکات، باس لە سەر و ٩٠٪ ی پشکەکان دەکرێت. ٣- خورمەڵە کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە کار دەکات و گرێبەستی لە گەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەیە بۆ پەرەپێدن لە کێڵگەکەدا. جۆری گرێبەستی ئەم کۆمپانیایە تائێستا ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ئەم کێڵگەیەی کاری تێدا دەکات کێڵگەیەکی ئامادەبووە و لە بەرهەمدابووە کاتێک کۆمپانیاکە وەریگرتووە. ئاستی بەرهەم لەکێڵگەی خورمەڵە بە ١٧٠ بۆ ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت، نزیکەی ٣٧٪ ی هەموو بەرهەمی نەوتی کوردستانە. کۆمپانیاکە تا ئێستا هیج ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاستی بەرهەم و شایستە داراییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە. ڕوونبین تا ئێستا هیچ هۆکارێکی پەیوەندی کردنی دەستنەکەوتووە بۆ پەیوەندیکردن بە کۆمپانیای کارەوە بۆ دەستخستنی زانیاری و کۆمپانیاکەش هیچ پێگەیەکی ئەلەکترۆنی نییە بۆ چالاکییەکانی.  ئەم کۆمپانیایە کۆمپانیایەکی خۆماڵییە و کارکردنی لە بواری نەوتدا نوێ یە و لە گەڵ دامەزراندنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا کار ئاسانی بۆ کراوە، ئێستا بە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا ناوخۆییەکانی بواری وزە دادەنرێت لە هەرێم. کۆمپانیای کار ئێستا لە گەڵ کۆمپانیای رۆسنەفتی روسیدا خاوەندارێتی  بۆری گواستنەوەی هەرێمیش دەکات و  پشکی ٤٠٪ ی هەیە و کۆمپانیا روسییەکەش ٦٠٪ . کرێی گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بەم بۆرییەدا لە ناو خاکی کوردستاندا بە پێێ ڕاپۆرتی دیلۆیت کە لە ٢٨/٦/٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە  ٤ دۆلار و ٨٦ سەنت بووە لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا، لە کاتێکدا کرێی گواستنەوە  و ئەمبارکردنی بەرمیلێک نەوت لە ناو خاکی تورکیادا ١ دۆلار  و ٢٨ سەنت بووە بەپێی هەمان ڕاپۆرت. هەروەها کۆمپانیای کار خاوەندارێتی گەورەترین پاڵاوگەی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە رۆژانە نزیکەی ٢٥ هەزار بەرمیل نەوت بۆ وەزارەتی سامانە سرو شتییەکان دەپاڵێوێت بە نرخێک کە دوو هێندەی ئەو نرخەیە کە پاڵاوگەکە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی دەپاڵێوێت! ٤- گەرمیان ئەم کێڵگەیە کەو تووەتە ناوچەی گەرمیانەوە هەریەک لە کۆمپانیای گازپرۆم روسی  و وێستێرن زاگرۆسی کەنەدی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن و هەریەکە خاەنی ٤٠٪ ی پشکەکانن. ڕوونبین پەیوەندی بەهەردوو کۆمپانیاکەوە کردووە بۆ دەستخستنی زانیاری نوێ بەڵام بەداخەوە تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوتووە. ئەم کێڵگەیە ئێستا ئاستی بەرهەمی نزیکەی ٣٣ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە جۆری نەوتی ئەم کێڵگەیە نەوتێکی سوک و شیرینە وAPI  یەکەی لە ٤٥ دایە. بەهەمان شێوەی کۆمپانیای کار ئەو کۆمپانیایەنەی کە لێرە کاردەکەن شایستە داراییەکانیان ڕانەگەیاندووە بەڵام ساڵی چەند جرێک زانیاری لەسەر چالاکی و ئاستی بەرهەمیان ڕادەگەیەنن.  تائێستا چەند جارێک کێشە بۆ گواستنەوەی نەوتی ئەم کێڵگەیە دروست بووە، وەکو ناڕەزایی لە لایەن شۆفێری گواستنەوەی نەوت و خەڵکی ناوچەکەوە. کۆی بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانەی کە شایستەی مانگی ئایاریان ڕاگەیاندووە بریتییە لە ٢١٩ هەزار بەرمیل نەوت کە دەکاتە ٤٧٪ ی کۆی بەرهەمی هەرێم.  شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایەنە لەو پێنج کێڵگەدا وەرگیراوە بریتییەلە ١٦٣.٨٧ ملیۆن دۆلار . لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا چواردە (١٤ )مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینیان شایستەی مانگی نیسانە. وەهەر لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی یەکەم و شوباتی ٢٠٢٠ دوادەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ٥٠ دۆلار.  کۆمپانیا نەوتییەکان لە گەڵ شایستەی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا یەکەمین بڕی شایستە دواخراوەکانیان وەرگرتەوە و ئەم مانگەش بۆ جاری پێنجەم شایستە دواخراوەکانیان وەرگرت بەڵام لەبری ئەوەی مانگانە شایستەکان وەربگرن هەر ٦٠ ڕۆژ جارێک وەری دەگرن و رێژەی وەرگرتنەوەکەش کەم کرایەوە بەم شێوەیە؛ کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەروو ٥٠ دۆلارەوەیە تەنها رێژەی ٢٠٪ ی ئەو  زیادەی نرخە دەدرێتەوە بەقەرزی کۆمپانیاکان لە کاتێکدا لە مانگەکانی پێشودا ئەم رێژەیە ٥٠٪ بوو. بەپێی ئەم میکانیزمە نوێیە کۆمپانیاکان ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان درێژ دەبێتەوە، پێشتر چاوەڕییان دەکرد تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢١ زۆربەی قەرزەکانیان وەربگرنەوە بەڵام ئێستا چاوەڕێ دەکەن لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٢ دا قەرزەکانیان بە تەواوی وەربگرنەوە.


 (درەو): كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی كە پشكی ١٨٪ ی هەبوو لە بلۆكی نەوتی سەرسەنگ، لە هەرێم كشایەوەو پشكەكانی خۆی فرۆشت بە كۆمپانیای شاماران كە لە هەمانكاتدا لەكێڵگەی ئەتروش خاوەن پشكە. بەپێی هەواڵی رێكخراوی (روونبیین) بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوتدا، كۆمپانیای شاماران كۆمپانیایەكی (كەنەدی)یە لە رۆژی ١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە پشكەكانی كۆمپانیا فەڕەنسیەكەی كڕیوەتەوە بە ١٥٥ ملیۆن دۆلار و پێدانی ١٥ ملیۆن دولاری تر كاتێك كە: •    كۆی بەرهەمی كێڵگەی سەرسەنگ گەشتە ١٣٠ ملیۆن بەرمیل.  •    تێكڕای نرخی نەوتی برێنت لە ٦٠ دۆلار كەمتر نەبێت لە ماوەی ١٢ مانگدا. كۆمپانیای شاماران دەڵێ"بڕی ٥٫٠٠٠ بەرمیل نەوتی خاوی سوك ڕۆژانە زیاد بووە بۆ پشكەكانمان، چاوەڕێ دەكرێت بەرهەمی كۆمپانیاكە لە چارەكی دووەمی ٢٠٢١دا لە ١١٫٠٩٠ بەرمیلی ڕۆژانەوە دووهێندە زیادبكات، دوای ئەوەی كاری فراوانكردنی یەكەكانی چارەسەر لە كێڵگەی سوارەتكە لە بلۆكی سەرسەنگ لە ناوەراستی ساڵی ٢٠٢٢دا تەواوەبێت. نەوتی ئەم كێڵگەیە نەوتێكی سوك‌و كوالیتی بەرزە API و ڕێژەی گۆكردی Sulphur ی كەمە، بۆیە داشكاندنی كەمی بۆ دەكرێت لەگەڵ نەوتی برێنت دا. تێچوی وەگەڕخستن  Opex لەم كێڵگەیە كەمەو نزیكە لە ٥,٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك. بلۆكی سەرسەنگ دەكەوێتە بەشی باكوری بلۆكی ئەتروشەوە كە كۆمپانیای شاماران خاوەن پشكە تێیدا. پێكدێت لە دوو كێڵگە سوارەتكەو سوارەتكەی ڕۆژهەڵات. سوارەتكە كاری فراوانكردنی تێدا دەكرێت‌و یەكەیەكی چارەسەری نوێی تێدا دادەنرێت توانای ٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە. چاوەڕێ دەكرێت لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢دا كۆی بەرهەم بگاتە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بلۆكی سەرسەنگ دەبەسترێتەوە بە فیدەری هێڵی گواستنەوەی ئەتروشەوەو بەمەش بەشێوەیەكی هەمیشەیی دەبەسترێتەوە بەهێڵی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانەوە. ئێستا كێڵگەی سەرسەنگ ٦٢٪ ی لەلایەن كۆمپانیای ئێچ كەی ئێن HKNی ئەمریكی و ١٨٪ ی لەلایەن شاماران ShaMaran ی كەنەدییەوە خاوەنداری دەكرێت‌و٢٠٪ كەی تری كە دەمێنێتەوە پشكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. لە چارەكی یەكەمی ساڵی ٢٠٢١دا تێكڕای بەرهەمی سەرسەنگ بریتیی بووە لە ٢٧,٨٩٢ بەرمیل نەوت‌و چاوەڕێ دەكرێت تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ ئاستی بەرهەمی بلۆكە نەوتییەكە بگاتە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.


درەو: داهاتی مانگی رابردووی نەوتی هەرێم (ترلیۆنێك و 216 ملیار) دینار بووە، (511 ملیار) دیناری بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم بەڕێژەی (42%) و بڕی (705 ملیار) دیناری بۆ خەرجی كۆمپانیا و كرێی بۆری و بەرهەمهێنانی نەوتە بەرێژەی (58%).  هەرێمی كوردستان لەئێستادا (435 هەزار) بەرمیل نەوتی لەرێگەی بۆری و (25 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ناوخۆدا فرۆشتووە. نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە مانگی حوزەیران لە نێوان (73 بۆ 76) دۆلار بووە، هەرێمی كوردستان بەرمیلێك نەوتی بە (63) دۆلار فرۆشتووە، نزیكەی (11) دۆلار كەمتر لە نرخی نەوتی برێنت. (63 x 435 هەزار x 30 = 822 ملیۆن) دۆلار  واتا ( ترلیۆنێك و 216 ملیار) دینار. بەپێی وتەی كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان داهاتی نەوت (58%) بۆ كۆمپانیاكان و (42%)ی بۆ خەزێنەی حكومەتە. واتا لە (ترلیۆنێك و 216 ملیار) داهاتی نەوتی هەرێم (511 ملیار) دیناری بۆ خەزێنەی حكومەتە بەڕێژەی (42%) و بڕی (705 ملیار) دیناری بۆ خەرجی كۆمپانیا و كرێی بۆری و بەرهەمهێنانی نەوتە بەرێژەی (58%).  واتا كۆی داهاتی مانگی حوزەیرانی نەوتی هەرێم (511 ملیار) دینار بووە، سەرەڕای فرۆشی نەوتی ناوخۆ كە رۆژانە (25 هەزار) بەرمیل نەوتە.   بەپێی راپۆرتی رێكخراوی روونبین لە مانگی حوزەیراندا هەرێمی كوردستان ( 12 ملیۆن و 376 هەزار) بەرمیلی لە بەندەری جەیهان فرۆشتووەن كە لە(18) كەشتی قەبارە جیا باركراون و لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە. نەوتی هەرێم بۆ (7) وڵات ڕۆشتووە. لە مانگی حوزەیراندا  نەوتی هەرێم KBT بەم شێوەیە فرۆشراوە: - یۆنان ( ٣,١٩٩,٩٩٠ )بەرمیل بووە دەكاتە ڕێژەی ٢٦٪ و  - ئیتالیا بڕی ( ٣,١٧٦,٠٧٥ )بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٥٪ . - ئیسپانیا ( ١,٥٩٩,٩٩٥ )بەرمیل ڕێژەی ١٣٪ و كرواتیا بڕی( ١,١٩٩,٩٩٤ )بەرمیل ڕێژەی ١٠٪  - بوڵگاریا بڕی ( ٦١١,٦٤٠) - ئیسرائیل  بڕی ( ٥٩٩,٩٩٧) بەرمیل. - ڕۆمانیا بڕی ( ٥٩٩,٩٩٧) بەرمیل. -  دوو بار كۆی بڕەكانیان بریتی بووە لە ١,٣٨٨,٣٥٦ ئاراستەكەی نەزانراوە بۆ كوێ چووە.


درەو: راپۆرتی: رێكخراوی روونبین بۆ شەفافیەت  حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە (12 ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، زۆرترین فرۆشی نەوتی هەرێم بە یۆنان فرۆشراوە بە (26%) و (5%)ی بە ئیسرائیل فرۆشتووە.  بۆ مانگی شەشەممە لە سەر یەک ڕێکخراوی ڕوونبین زانیاری لەسەر نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا بڵاو دەکاتەوە، بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی ڕوونبینە لەمانگی حوزەیراندا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ١٢٫٣٧٦٫٠٤٤ بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە. ئەم بڕانە تەنها نەوتی بارکراوی کەشتییەکانە، بەمانای کۆی بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم نایەت. لەو مانگەدا بڕی ١٨ کەشتی قەبارە جیا بارکراون و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە. نەوتی هەرێم بۆ ٧ وڵات ڕۆشتووە کە سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە. لە مانگی حوزەیراندا زۆرترین نەوتی هەرێم KBT بەم شێوەیە فرۆشراوە: یۆنان ( ٣,١٩٩,٩٩٠ )بەرمیل بووە دەکاتە ڕێژەی ٢٦٪ و  ئیتالیا بڕی ( ٣,١٧٦,٠٧٥ )بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٥٪ .  ئیسپانیا ( ١,٥٩٩,٩٩٥ )بەرمیل ڕێژەی ١٣٪ و کرواتیا بڕی( ١,١٩٩,٩٩٤ )بەرمیل ڕێژەی ١٠٪   بولگاریا بڕی ( ٦١١,٦٤٠)  ئیسرائیل  بڕی ( ٥٩٩,٩٩٧) بەرمیل. ڕۆمانیا بڕی ( ٥٩٩,٩٩٧) بەرمیل.  دوو بار کۆی بڕەکانیان بریتی بووە لە ١,٣٨٨,٣٥٦ ئاراستەکەی نەزانراوە بۆ کوێ چووە. خشتەی نەوتی بارکراوی هەرێم لەبەندەری جیهان- مانگی حوزەیران-٢٠٢١ ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت بەردەوام لە ساڵی نوێ وە مانگانە خشتەی ناوی کڕیارانی نەوت وناوی کەشتی و بڕی نەوتی بارکراو، بەرواری بارکردن و شوێنی گەشتنی نەوتی هەرێم بڵاو دەکاتەوە. هەروەها بە چەند خشتەیەک نەوتی بارکراوی ساڵانی ڕابوردوشی بڵاو کردووەتەوە.  


درەو: راپۆرتی: رێكخراوی روونبیین بۆ شەفافییەت لەپرۆسەكانی نەوت حكومەتی هەرێمی كوردستان شاییستەی دارایی (8) كۆمپانیای نەوتی بۆ مانگی نیسانی 2021 داوە بە بڕی (157 ملیۆن) دۆلار، كە لە (5) کێڵگە لە کۆی (9) کێڵگەی نەوتی هەرێمی كوردستان كاردەكەن.  شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە وەرگیراوە: ١-  کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی DNO نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی نیسان بریتی بووە لە ٧٠,٢ ملیۆن دۆلار . تەنها پشکی کۆمپانیا نەرویجییەکە (دی ئێن ئۆ) ٤٨ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلارە، لەو بڕە ٣٥,١ ملیۆن دۆلار پشکی فرۆش ی نەوت و شایستەی  مانگی نیسانی کۆمپانیاکە بووە. کۆی شایستەی گەنێڵ ئەنێرجی لە کێڵگەکە بریتی یە لە ٢٢,١ ملیۆن دۆلار لەم بڕە   ١١,٧ ملیۆن دۆلار شایستەی فرۆشی نەوتی نیسانی کۆمپانیاکە بووە و وەرگیراوە،  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٥,٢ ملیۆن دۆلاری  داهاتی ٣٪ ی کۆی بەرهەمی کێڵگەکە و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجیش ٤,٥٪ ی کۆی داهاتی کێڵگەکە کە بریتی بووە لە ٧,٨ ملیۆن دۆلار(بە پێی ڕیکەوتنێک لە  ساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیاکان لەگەڵ هەرێم کردویانە، لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی لەیەکێک لە بڕگەکانیا مافی ئەوە دەدات بە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ ٧,٥٪ کۆی داهاتی کێڵگەکە بۆ ماوەی  ٥ ساڵ وەربگرن [ ٣٪ بۆ دی ئێن ئۆ و ٤,٥٪ بۆ گەنێڵ] لەبری ئەو قەرزانەی لای حکومەت هەیان بووە تا پێش ئابی ٢٠١٧  ).  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٧,٨ ملیۆن دۆلار گەنێڵیش بڕی ٢,٦ ملیۆن دۆلاری ئەو شایستەی دواخراو یان قەرزی ساڵی ٢٠٢٠ وەرگرتووە کە ئەم دوو جۆرە شایستە ٢٣,٤ ملیۆن دۆلار دەکات . ئەمە چوارەم گوژمە یە کۆمپانیاکان وەری دەگرنەوە. بە پێی میکانیزمێک کە حکومەتی هەرێم لە مانگی ئازارەوە پەیڕەوی دەکات بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەرو ٥٠ دۆلارەوەبێت بۆ هەر سەنتێکی زیادە ٢٠٪  بۆ ئەو شایستە دوا خراوانە دەبێت. پێشتر لە دوو مانگی سەرەتای ساڵدا ئەم رێژەیە ٥٠٪ بووە .  کۆمپانیای دی ئێن ئۆ خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکی لە پارێزگای دهۆکە و پێک دێت لە کێڵگەی تاوکی بەرهەمی رۆژانە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بریتیی بووە  لە ٥٣٫٨٥٠ بەرمیل و بەرهەمی فیشخاپور ٥٦٫٣٢٠ بەرمیل بەسەریەکەوە هەردوو کێڵگەکە بەرهەمیان  لە ١١٠٫١٧٠بەرمیل نەوت بووە بەڵام بەشێوەیەکی بەردەوام لەساڵی نوێوە بەرهەم لەزیادبوندایە  بەشێوەیەک لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بەرهەمی کێڵگەکە رۆژانە  ١١٠,٩٠٠ بەرمیل و لە مانگی شوباتدا ١١٢,٠٠٠ بەرمیل و لە مانگی ئازاردا بۆ ١١٣,١٠٠ بەرمل نەوت بەرزبووەتەوە تا ئەوەی لەسەرەتای مانگی نیاساندا بەرهەم گەشتوەتەو ١١٥,٥٠٠ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. ٢- کێڵگەی شێخان     لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە٣٥,١ملیۆن دۆلار یان وەرگرتووە، لەم بڕە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی  ٢٥,٣ملیۆن دۆلاری وەر گرتووە بۆ شایستەی نیسان ٢٠٢١ لە کێڵگەی شێخان. بڕی ٤,٢٧ ملیۆن دۆلار شایستەی فرۆشی نەوتی ئازار بووە کە ٢١,١ ملیۆن دۆلاری  بۆ گۆڵف کیستۆن و ٥,٩ ملیۆن دۆلار بۆ ئێم ئۆ ئێڵ.  شایستەی دواخراو لە مانگی نیساندا ٣,٩ ملیۆن دۆلار وەرگیراوە هەروەها کۆمپانیاکان بڕی ٤,٢ ملیۆن دۆلاریان وەکو شایستە دواخراواکانی مانگی ئازار وەر گرتووە. بالانسی شایستە دواخراوەکانی گۆلف کیستۆن لەم کێڵگەیە بریتییە لە ٥٨ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار.  لە کانوونی دووەم دا بەرهەمی رۆژانە بریتی بووە لە ٤٠٥ ,٤٤ بەرمیل نەوت. کێڵگەی شێخان  دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. ٣- کێڵگەی ئەتروش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەی ئەتروش  لەم مانگەدا بریتی بووە لە ٣٨,٥٩ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شاماران کە پشکی ٢٧,٦% کێڵگەکەی هەیە بڕی ١٣,٩ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە و کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە بڕی  ٢٤,٦٩ ملیۆنی وەرگرتووە.. شایستەی فرۆشی نەوتی مانگی نیسان کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بریتی بووە  لە ٢٧,٨٦ ملیۆن دۆلار، لەم بڕە پشکی شامارەن بریتی بووە لە ١٠,٢٥ ملیۆن دۆلار و تاقە ١٧,٦١ هەروەها بڕی ئەو شایتسە دواخراوانەی لەم مانگەدا  وەرگیراوەتەوە بریتی بووە لە ١٠,٧٣  ملیۆن دۆلار ، کۆمپانیای شاماران بڕی ٣,٦٥ ملیۆن دۆلار و تاقەش ٧,٠٨ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووەتەوە. تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بریتی بووە لە ٤٧٫٤٥٠  هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٧/٣/٢٠٢٠دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. .  بالانسی  شایستەی دواخراوی کۆمپانیای شاماران دوای وەرگرتنی ئەم بڕە لەشایستە بریتییە لە ٣٢  ملیۆن و ٩٦٠ هەزار دۆلارە. ٤- کێڵگەی سەرتە کێڵگەی سەرتە پێنجەمین مانگە شایستەی فرۆشی نەوت وەردەگرێت  یەکەم جار  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەی سەرتە وەرگرت. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی نیسان بریتی بووە لە ٥,٩٤  ملیۆن دۆلار . پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی   ٢,٢  ملیۆن بووە و ئەو    ٣,٧٤  ملیۆنەی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای شیڤرۆنە ( پشکی شیڤرۆن لەسەر بنەمای پشکی کۆمپانیاکە لە کێڵگەکە وەرگیراوە). ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنی بازرگانی ڕاگەیەنرا، بەرهەمی کێڵگەکە زیاتر لە ١٠٫٠٠٠ بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا. کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. ٥ – کێڵگەی تەق تەق کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە نزیکەی ٣,٥ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە. کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە  بڕی ١,٩ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستەی  مانگی نیسان وەرگرتووە و بڕی ٢٠٠هەزار دۆلاری لەبری شایستە دواکەوتووەکان وەرگرتووەتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٦% هەیە بەو پێیە بێت کۆمپانیاکە بڕی شایستەی بۆ مانگی نیسان کردوویەتییە  ١,٢٧ ملیۆن دۆلار و  شایستەی  دواخراویش دەبێت ٠,١٣ ملیۆن بووبێت. بالانسی شایستە دواخراوەکانی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لای حکومەت بریتییە لە ١٤٥ ملیۆن دۆلار. تێبینی دەکرێت لە گەڵ ئەوەی نرخی نەوت لەمانگەکانی ڕابوردودا بەرزبووە بەڵام داهاتی ئەم کێڵگەیە کەمی کردووە ئەویش بەلێکدانەوەی ئێمە بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی کێڵگەکە دەگەڕێتەوە. بەرهەم لەم کێڵگەیە ٧,٠٠٠ بەرمیل دابەزیوە لە کاتێکدا لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٠ دا رۆژانە بڕی ١١,٢٦٠ بەرمیل بووە واتە بەڕێژەی ٣٧٪ بەرهەم کەمی کردووە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لەساڵی ٢٠١٥ دا  ڕۆژانە ١٢٨ هەزار بەرمیل  بووە، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە بەرهەمی  زۆر کەمی کرد و بەردەوامیش بەرهەمی لەکەم کردندایە. ئەو کێڵگە و کۆمپانیایانەی شایستەکانیان ڕانەگەیاندووە: ١- سەرسەنگ لە کێڵگەی سەرسەنگ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێنی HKN  ئەمەریکی  خاوەنی ٦٢٪ی پشکەکانە و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ١٨٪ ی پشکەکان .  زانیاری لەسەر شایستەی دارایی مانگی ئازار و نیسانی  ئەم دوو کۆمپانیایەمان لەبەردەست نییە. ڕوونبین پەیوەندی بەهەردوو کۆمپانیاکەوە کرد بۆ زانینی شایستە وەرگیراوەکانیان بەڵام  تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە وەڵاممان دەست نەکەوتووە. کۆمپانیای HKN  بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی دارایی و چالاکییەکانی بڵاو دەکاتەوە. کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆکە و ئاستی بەرهەمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا  رۆژانە بریتی بووە لە ٣١٫٥٠٠ بەرمیل نەوت. ٢- هەولێر   لە کێڵگەی هەولێر و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم  کاردەکات و پشکی ٦٥٪ لە کێڵگەکەدا هەیە، لە ئێستادا شایستەکانی بۆ مانگی ئازار و نیسان  ٢٠٢١ ی ڕانەگەیاندووە. ئاستی بەرهەمی ئەم کێگەیە لە مانگی شوباتدا ١١٫١٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا بەڵام لە مانگی نیساندا بۆ ١٢،٤٠٠ بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە واتە رێژەی ١٠٪ی بەرهەم زیادی کردووە . زۆر جار ئەم کۆمپانیایە بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی چالاکییەکان و شایستەکانی ڕادەگەیەنێت. کۆمپانیای فۆرزا لە پێش مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا  لە ژێر ناوی Orex Petroleum  دا کاری دەکرد و لە ٢٧ ی تشرینی دووەم ناوەکەی گۆڕی بۆ  Forza Petroleum ئێستا لەژێر ئەو  ناوەدا کاردەکات. زانیارییە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کۆمپانیای کار  بەشێکی زۆری پشکەکانی کۆمپانیای فۆرزای کڕیوە و خاوەندارێتی دەکات، باس لە سەر و ٩٠٪ ی پشکەکان دەکرێت. ٣- خورمەڵە کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە کار دەکات و گرێبەستی لە گەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەیە بۆ پەرەپێدن لە کێڵگەکەدا. جۆری گرێبەستی ئەم کۆمپانیایە تائێستا ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ئەم کێڵگەیەی کاری تێدا دەکات کێڵگەیەکی ئامادەبووە و لە بەرهەمدابووە کاتێک کۆمپانیاکە وەریگرتووە. ئاستی بەرهەم لەکێڵگەی خورمەڵە بە ١٧٠ بۆ ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت، نزیکەی ٣٧٪ ی هەموو بەرهەمی نەوتی کوردستانە. کۆمپانیاکە تا ئێستا هیج ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاستی بەرهەم و شایستە داراییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە.  ئەم کۆمپانیایە کۆمپانیایەکی خۆماڵییە و کارکردنی لە بواری نەوتدا نوێ یە و لە گەڵ دامەزراندنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا کار ئاسانی بۆ کراوە، ئێستا بە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا ناوخۆییەکانی بواری وزە دادەنرێت لە هەرێم. کۆمپانیای کار ئێستا لە گەڵ کۆمپانیای رۆسنەفتی روسیدا خاوەندارێتی  بۆری گواستنەوەی هەرێمیش دەکات و  پشکی ٤٠٪ ی هەیە و کۆمپانیا روسییەکەش ٦٠٪ . کرێی گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بەم بۆرییەدا لە ناو خاکی کوردستاندا بە پێێ ڕاپۆرتی دیلۆیت کە لە ٢٨/٦/٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە  ٤ دۆلار و ٨٦ سەنت بووە لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا، لە کاتێکدا کرێی گواستنەوە  و ئەمبارکردنی بەرمیلێک نەوت لە ناو خاکی تورکیادا ١ دۆلار  و ٢٨ سەنت بووە بەپێی هەمان ڕاپۆرت. هەروەها کۆمپانیای کار خاوەندارێتی گەورەترین پاڵاوگەی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە رۆژانە نزیکەی ٢٥ هەزار بەرمیل نەوت بۆ وەزارەتی سامانە سرو شتییەکان دەپاڵێوێت بە نرخێک کە دوو هێندەی ئەو نرخەیە کە پاڵاوگەکە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی دەپاڵێوێت! ٤- گــەرمـیان ئەم کێڵگەیە کەو تووەتە ناوچەی گەرمیانەوە هەریەک لە کۆمپانیای گازپرۆم روسی  و وێستێرن زاگرۆسی کەنەدی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن و هەریەکە خاەنی ٤٠٪ ی پشکەکانن. ئەم کێڵگەیە ئێستا ئاستی بەرهەمی نزیکەی ٣٣ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە جۆری نەوتی ئەم کێڵگەیە نەوتێکی سوک و شیرینە وAPI  یەکەی لە ٤٥ دایە. بەهەمان شێوەی کۆمپانیای کار ئەو کۆمپانیایەنەی کە لێرە کاردەکەن شایستە داراییەکانیان ڕانەگەیاندووە بەڵام ساڵی چەند جرێک زانیاری لەسەر چالاکی و ئاستی بەرهەمیان ڕادەگەیەنن.  تائێستا چەند جارێک کێشە بۆ گواستنەوەی نەوتی ئەم کێڵگەیە دروست بووە، وەکو ناڕەزایی لە لایەن شۆفێری گواستنەوەی نەوت و خەڵکی ناوچەکەوە. کۆی بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانەی کە شایستەی مانگی نیسانیان ڕاگەیاندووە بریتییە لە ٢١٩ هەزار بەرمیل نەوت کە دەکاتە ٤٧٪ ی کۆی بەرهەمی هەرێم.  شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایەنە لەو پێنج کێڵگەدا وەرگیراوە بریتییەلە ١٥٧.٥ ملیۆن دۆلار . لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا چواردە (١٤ )مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینیان شایستەی مانگی نیسانە. وەهەر لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی یەکەم و شوباتی ٢٠٢٠ دوادەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ٥٠ دۆلار.  کۆمپانیا نەوتییەکان لە گەڵ شایستەی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا یەکەمین بڕی شایستە دواخراوەکانیان وەرگرتەوە و ئەم مانگەش بۆ جاری چوارەم شایستە دواخراوەکانیان وەرگرت بەڵام لەبری ئەوەی مانگانە شایستەکان وەربگرن هەر ٦٠ ڕۆژ جارێک وەری دەگرن و رێژەی وەرگرتنەوەکەش کەم کرایەوە بەم شێوەیە؛ کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەروو ٥٠ دۆلارەوەیە تەنها رێژەی ٢٠٪ ی ئەو  زیادەی نرخە دەدرێتەوە بەقەرزی کۆمپانیاکان لە کاتێکدا لە مانگەکانی پێشودا ئەم رێژەیە ٥٠٪ بوو. بەپێی ئەم میکانیزمە نوێیە کۆمپانیاکان ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان درێژ دەبێتەوە، پێشتر چاوەڕییان دەکرد تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢١ زۆربەی قەرزەکانیان وەربگرنەوە بەڵام ئێستا چاوەڕێ دەکەن لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٢ دا قەرزەکانیان بە تەواوی وەربگرنەوە.


درەو:   وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی حوزەیرانی نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە: * بڕی (86) ملیۆن (765) هەزار و( 589) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (6) ملیار و(141) ملیۆن (77) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (892)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 75هەزارو 237) بەرمیل نەوت بووە  * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 70.778) دۆلار.


درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی ئایاری نەوتی عێراقی بڵاوكردەوە:  * بڕی (89) ملیۆن (881) هەزار و( 269) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. * داهاتی نەوت گەیشتوەتە (5) ملیار و(917) ملیۆن (932) هەزار دۆلار. * ڕۆژانە تێکڕا (2) ملیۆن و (996)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە. * تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 65.84) دۆلار. * بەرهەمی نەوتی كەركوك : ( 3 ملیۆن و 60 هەزارو 913) بەرمیل نەوت بووە 


درەو: بەپێی راپۆرتی رێكخراوی روونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەكانی نەوت، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئایاری 2021 بڕی ( 11 ملیۆن و 399 هەزارو 942) بەرمیل نەوتی باركردووە لە بەندەری جەیهانی توركیا كە بە(20) كەشتی قەبارە جیاواز بە (7) وڵاتی فرۆشتووە. نەوتی هەرێم بە رێژەو بڕ بەم وڵاتانە  فرۆشراوە: - ئیتالیا: ( 5 ملیۆن و 399 هەزارو 973) بەرمیل بەرێژەی 48% - ئیسپانیا: ملیۆنێك و 799 هەزارو 991 بەرمیل بەرێژەی 16% - كرواتیا: ملیۆنێك و 799 هەزارو 991 بەرمیل بەرێژەی 16% - بولگاریا: 599 هەزارو 997 بەرمیل بەرێژەی 5% - ئیسرائیل: 599 هەزارو 997 بەرمیل بەرێژەی 5% - رۆمانیا: 599 هەزارو 997 هەزار بەرمیل بەرێژەی 5% - یونان: 599 هەزارو 997 بەرمیل بەرێژەی 5% - كۆی گشتی: 11 ملیۆن و 399 هەزارو 942 بەرمیل  


(درەو): حكومەتی هەرێمی كوردستان بە لێبڕینیشەوە ناتوانێت موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران خەرج بكات، پارتی داهاتی نەوت‌و یەكێتی داهاتی گومرگ رادەستناكەن، پارەكەی بەغداد مەرجدار كراوە بەوەی هەرێمی كوردستان دەبێت بەیانی مالیی خۆی رادەست بكات.  ئەمڕۆ یەكەمین رۆژی مانگی حوزەیرانە، زۆرینەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا موچە مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە، تائێستا تەنیا وەزارەتەكانی (تەندروستی‌و پێشمەرگەو ناوخۆ) موچەیان وەرگرتووە، دوو رۆژی داهاتوو تەنیا موچەی شەهیدان‌و زیندانیە سیاسیەكان دابەشدەكرێت.  سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بە (درەو)ی راگەیاند، یەكێتی‌و پارتی پارەی نەوت‌و گومرگ رادەستی گەنجینەكانی حكومەت ناكەن، بۆیە حكومەت بەلێبڕینی 21%یشەوە، هێشتا ناتوانێت بەسەر یەكەوە موچەی هەموو وەزارەتەكان بدات.  بە لێبڕینی 21%ی موچەوە، تائێستا كۆی پارەیەی كە حكومەت وەكو موچەی مانگی ئایار دابەشیكردووە، نزیكەی (200 ملیار) دینارە لە كۆی (706 ملیار) دیناری خەرجی موچەی موچەخۆران. ئەمە لەكاتێكدایە، بەشێكی زۆری موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەدیاریكراوی موچەی نزیكەی (44 هەزار) پێشمەرگە لە لیوا هاوبەشەكان، لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە موچەكانیان دابین دەكرێت.  ئەمڕۆ (1)ی ئایارە، مانگی رابردوو تاوەكو سەری مانگ موچەی هەموو وەزارەتەكان دابەشكرابوو، بەڵام ئەم موچەی مانگی ئایار، بەوتەی سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران كە بە (درەو)ی راگەیاند:" پارەی پێویست بۆ خەرجی موچە لە بانكەكاندا نییە، چونكە پارتی داهاتی نەوت‌و یەكێتیش داهاتی گومرگەكان رادەستی وەزارەتی دارایی ناكەن، ئەمەش بەهۆی ئەو ململانێ سیاسییەی كە لەنێوان هەردوو حزبدا هەیە". جگە لە داهاتی نەوت‌و داهاتی گومرگەكان، وەزارەتی دارایی هەرێم كوردستان چاوی لەوەیە، بڕە پارەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق وەربگرێت، وەكو یەكەمین پشكی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی موچە. ئێستا وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە، سەرچاوەیەك لەناو وەفدەكەی حكومەتەوە بە (درەو)ی وت:" وەزارەتی دارایی عێراق داوای بەیانی مالیی لە وەفدی هەرێم كردووە، ئەمەش كارێكی ئاسان نیەو حكومەتی هەرێم بەمزوانە ناتوانێت ئامادەی بكات".  (درەو) زانیویەتی، جگە لە بەیانی مالیی، بەرپرسانی بەغداد داوای تۆماری فرۆشی نەوتی هەرێم‌و لیستی موچەخۆرانی هەرێم دەكەن. بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە هەرێمی كوردستان‌و بەغداد لە بودجەی 2021دا كردویانە، هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت مانگانە پشكی خۆی بودجەی عێراق وەربگرێت، دەبێت رۆژانە داهاتی (250 هەزار) بەرمیل بە نرخی سۆمۆو رێژەی 50%ی داهاتی دامەزراوە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد بگەڕێنێتەوە.  مانگی رابردوو سۆمۆ نەوتی بە (65,4) دۆلار فرۆشتووە، واتا كۆی داهاتی ئەو (250 هەزار) بەرمیل نەوتەی كە دەبێت هەرێم مانگانە رادەستی بەغداد بكات، دەكاتە (490 ملیۆن دۆلار) واتا ( 725 ملیار) دینار. ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوتەكەی رادەستی بەغداد نەكات‌و بە نرخی خۆی بیفرۆشێت، داهاتی ئەم (250 هەزار) بەرمیلە دەكاتە (412 ملیۆن) دۆلار واتا (610 ملیار) دینار. لەچوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەی كە كراون، بڕیارە هەفتەی داهاتوو چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ وردبینیكردن لە داهاتی نەوتی‌و نانەوتی‌و لیستی موچەخۆران‌و دوای چەند رۆژێكی تر بڕیار لەسەر دیاریكردنی پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق دەدرێت  


درەو: راپۆرتی: ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت كۆمپانیای نەوتیەكان پارەی مانگی ئازاری 2021یان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، کۆی ئەوپارەیەی لە (5) کێڵگە لە کۆی ( ٩) کێڵگەی وەبەرهێنی نەوتی هەڕێم کە  لەلایەن (8) کۆمپانیاوە وەرگیراوە لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ دا  بریتی بووە لە  (١٣٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار ) دۆلار ، هەروەها بڕی ( ٢٣ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار )دۆلاریش هەردوو کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا وەری بگرن  وەکو شایستەی دواخراوی کێڵگەی تاوکی.  لەگەڵ وەرگرتینی ئەو شایستەدا کۆی  پارەی وەرگیراو دەبێت بە ( ١٥٦ ملیۆن )دۆلار.   شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە وەرگیراوە:   ١–  کێڵگەی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی DNO نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. شایستە دارایی ئەو دوو کۆمپانیایە لەو کێڵگەیە بۆ مانگی ئازار بریتی بووە لە ٨١,١ ملیۆن دۆلار لەم بڕە ٢٣ ملیۆن و ٩٠٠ ملیۆنی شایستەی دواخرو وەرنەگیراوە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا وەربگیرێت. تەنها پشکی کۆمپانیا نەرویجییەکە (دی ئێن ئۆ) ٥٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلارە، لەو بڕە ٤٢,٩ ملیۆن دۆلار پشکی فرۆش ی نەوت و شایستەی  مانگی ئازاری کۆمپانیاکە بووە. کۆی شایستەی گەنێڵ ئەنێرجی لە کێڵگەکە بریتی یە لە ٢٥,٣ ملیۆن دۆلار لەم بڕە   ١٤,٣ ملیۆن دۆلار شایستەی فرۆشی نەوتی ئازاری کۆمپانیاکە بووە و وەرگیراوە،  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٥,٥ ملیۆن دۆلاری  داهاتی ٣٪ ی کۆی بەرهەمی کێڵگەکە و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجیش ٤,٥٪ ی کۆی داهاتی کێڵگەکە کە بریتی بووە لە ٨,٢ ملیۆن دۆلارە هێشتا وەریان نەگرتووە (بە پێی ڕیکەوتنێک لە  ساڵی ٢٠١٧ دا کۆمپانیاکان لەگەڵ هەرێم کردویانە، لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی لەیەکێک لە بڕگەکانیا مافی ئەوە دەدات بە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ ٧,٥٪ کۆی داهاتی کێڵگەکە بۆ ماوەی  ٥ ساڵ وەربگرن [ ٣٪ بۆ دی ئێن ئۆ و ٤,٥٪ بۆ گەنێڵ] لەبری ئەو قەرزانەی لای حکومەت هەیان بووە تا پێش ئابی ٢٠١٧  ).  هەروەها دی ئێن ئۆ بڕی ٧,٤ ملیۆن دۆلار گەنێڵیش بڕی ٥,٤ ملیۆن دۆلاری ئەو شایستەی دواخراو یان قەرزی ساڵی ٢٠٢٠ وەرنەگرتووە کە ئەم دوو جۆرە شایستە وەکو لەسەرەوە باس کرا ٢٣,٩ ملیۆن دۆلار دەکات . بەوەرگرتنیان دەبێت بە سێهەم گوژمە کۆمپانیاکان وەری دەگرنەوە گوژمەی یەکەم و دووەمی شایستە دواخراوەکان لە گەڵ شایستەی فرۆشی نەوتی مانگی کانوونی دووەم و شوباتدا وەرگیراوە. بە پێی میکانیزمێک کە حکومەتی هەرێم لە مانگی ئازارەوە پەیڕەوی دەکات بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەرو ٥٠ دۆلارەوەبێت بۆ هەر سەنتێکی زیادە ٢٠٪  بۆ ئەو شایستە دوا خراوانە دەبێت. پێشتر لە دوو مانگی سەرەتای ساڵدا ئەم رێژەیە ٥٠٪ بووە .  کۆمپانیای دی ئێن ئۆ خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکی لە پارێزگای دهۆکە و پێک دێت لە کێڵگەی تاوکی بەرهەمی رۆژانە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بریتیی بووە  لە ٥٣٫٨٥٠ بەرمیل و بەرهەمی فیشخاپور ٥٦٫٣٢٠ بەرمیل بەسەریەکەوە هەردوو کێڵگەکە بەرهەمیان  لە ١١٠٫١٧٠بەرمیل نەوت بووە بەڵام بەشێوەیەکی بەردەوام لەساڵی نوێوە بەرهەم لەزیادبوندایە  بەشێوەیەک لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بەرهەمی کێڵگەکە رۆژانە  ١١٠,٩٠٠ بەرمیل و لە مانگی شوباتدا ١١٢,٠٠٠ بەرمیل و لە مانگی ئازاردا بۆ ١١٣,١٠٠ بەرمل نەوت بەرزبووەتەوە تا ئەوەی لەسەرەتای مانگی نیاساندا بەرهەم گەشتوەتەو ١١٥,٥٠٠ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. ٢- کێڵگەی شێخان    لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە٣٢,٣ملیۆن دۆلار یان وەرگرتووە، لەم بڕە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی  ٢٥,٣ملیۆن دۆلاری وەر گرتووە بۆ شایستەی ئازار ٢٠٢١ لە کێڵگەی شێخان. بڕی ١,٢٨ ملیۆن دۆلار شایستەی فرۆشی نەوتی ئازار بووە کە ٢٢ ملیۆن دۆلاری  بۆ گۆڵف کیستۆن و ٦,١ ملیۆن دۆلار بۆ ئێم ئۆ ئێڵ. هەروەها بڕی ٤,٢ ملیۆن دۆلار وەکو شایستە دواخراواکان وەرگیراوە ،لەم ىڕە ٣,٣ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن و بڕی ٠,٩ ملیۆن دۆلار بۆ  ئێم ئۆ ئێڵ وەکو شایستەی مانگە دوا خراوەکان وەر گرتووە. داهاتی کۆمپانیاکان لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی پێشو ٢,٩ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە کە دەکاتە رێژەی ٩٪.  لە کانوونی دووەم دا بەرهەمی رۆژانە بریتی بووە لە ٤٠٥ ,٤٤ بەرمیل نەوت. کێڵگەی شێخان  دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. ٣- کێڵگەی ئەتروش کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەی ئەتروش  لەم مانگەدا بریتی بووە لە ٢٩,١٢٥ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شاماران کە پشکی ٢٧,٦%کێڵگەکەی هەیە بڕی ١٠,٦٥٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە و کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە بڕی  ١٨,٤٧ ملیۆنی وەرگرتووە.. شایستەی فرۆشی نەوتی مانگی ئازار کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بریتی بووە  لە ٢٧,٢ ملیۆن دۆلار  لەم بڕە پشکی شامارەن بریتی بووە لە ١٠ ملیۆن دۆلار و تاقە ١٧,٢ هەروەها بڕی ئەو شایتسە دواخراوانەی لەم مانگەدا کە وەرگیراوەتەوە بریتی بووە لە ١,٩٢٥  ملیۆن دۆلار ، کۆمپانیای شاماران بڕی ٦٥٥ هەزار دۆلار و تاقەش ١,٢٧ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووەتەوە. داهاتی کۆمپانیاکان تەنها لە شایستەی مانگی ئازار بڕی ٤,٣٢ ملیۆن زیادی کردووە بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم کە دەکاتە رێژەی  ١٦٪ . تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا بریتی بووە لە ٤٧٫٤٥٠  هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٧/٣/٢٠٢٠دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت. ٤- کێڵگەی سەرتە کێڵگەی سەرتە چوارەمین مانگە شایستەی فرۆشی نەوت وەردەگرێت  یەکەم جار  کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی شایستەی دارایی مانگی کانونی یەکەمی کێڵگەی سەرتە وەرگرت. شایستەی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی ئازار بریتی بووە لە ٩,٢     ملیۆن دۆلار . پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی   ٣,٤  ملیۆن بووە و ئەو    ٥,٨  ملیۆنەی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای شیڤرۆنە ( پشکی شیڤرۆن لەسەر بنەمای پشکی کۆمپانیاکە لە کێڵگەکە وەرگیراوە). ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنی بازرگانی ڕاگەیەنرا، بەرهەمی کێڵگەکە زیاتر لە ١٠٫٠٠٠ بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا. داهاتی کۆمپانیاکان لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی پێشو ٤,٩ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە کە دەکاتە رێژەی ٥٣٪ زیادی کردووە.  کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. ٥ – کێڵگەی تەق تەق گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە  کۆمپانیاکە بڕی ٢,١ ملیۆن دۆلاری وەکو شایستەی  مانگی شوبات وەرگرتووە و بڕی ١,٦٥ ملیۆن دۆلاری لەبری شایستە دواکەوتووەکان وەرگرتووەتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٦% هەیە بەو پێیە بێت کۆمپانیاکە بڕی شایستەی بۆ شوبات کردوویەتییە  ٠,٣ ملیۆن دۆلار و  شایستەی  دواخراویش دەبێت ٠,٢٣٥ ملیۆن بووبێت. کەواتە کۆی پارەی وەرگیراو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە نزیکەی ٤,٢٨٥ ملیۆن دۆلارە. تێبینی دەکرێت لە گەڵ ئەوەی نرخی نەوت لەمانگەکانی ڕابوردودا بەرزبووە بە پێچەوانەی کێڵگەکانی ترەوە داهاتی ئەم کێڵگەیە کەمی کردووە ئەویش بەلێکدانەوەی ئێمە بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی کێڵگەکە دەگەڕێتەوە. بەرهەم لەم کێڵگەیە ٧,٠٠٠ بەرمیل دابەزیوە لە کاتێکدا لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٠ دا رۆژانە بڕی ١١,٢٦٠ بەرمیل بووە واتە بەڕێژەی ٣٧٪ بەرهەم کەمی کردووە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لەساڵی ٢٠١٥ دا  ڕۆژانە ١٢٨ هەزار بەرمیل  بووە، بەڵام بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە بەرهەمی  زۆر کەمی کرد و بەردەوامیش بەرهەمی لەکەم کردندایە. ٦- سەرسەنگ لە کێڵگەی سەرسەنگ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێنی HKN  ئەمەریکی  خاوەنی ٦٢٪ی پشکەکانە و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی ١٨٪ ی پشکەکان .  زانیاری لەسەر شایستەی دارایی مانگی ئازاری ئەم دوو کۆمپانیایەمان لەبەردەست نییە. ڕوونبین پەیوەندی بەهەردوو کۆمپانیاکەوە کرد بۆ زانینی شایستەی مانگی ئازار بەڵام  تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە وەڵاممان دەست نەکەوتووە. کۆمپانیای HKN بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی دارایی و چالاکییەکانی بڵاو دەکاتەوە. کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆکە و ئاستی بەرهەمی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا  رۆژانە بریتی بووە لە ٣١٫٥٠٠ بەرمیل نەوت. ٧- هەولێر   لە کێڵگەی هەولێر و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم  کاردەکات و پشکی ٦٥٪ لە کێڵگەکەدا هەیە لە ئێستادا شایستەکانی بۆ مانگی ئازاری  ٢٠٢١ ی ڕانەگەیاندووە. ئاستی بەرهەمی ئەم کێگەیە لە مانگی شوباتدا ١١٫١٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا . زۆر جار ئەم کۆمپانیایە بەشێوەی وەرزی ڕاپۆرتی چالاکییەکان و شایستەکانی ڕادەگەیەنێت. هەریەک لەکۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە و گازپرۆم لە گەرمیان دوو کۆمپانیان تائێستا بەهیچ شێوەیەک شایستەکانیان ڕانەگەیاندووە. بەرهەمی خورمەڵە ١٧٠ هەزار و گەرمیان بە ٣٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت. کۆی بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگانەی کە شایستەی مانگی ئازاریان ڕاگەیاندووە بریتییە لە ٢١٩ هەزار بەرمیل نەوت کە دەکاتە ٤٧٪ ی کۆی بەرهەمی هەرێم.  شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایەنە لەو پێنج کێڵگەدا کە دەبێت وەری بگرن بریتییەلە ١٥٦ ملیۆن دۆلار بەڵام تا ئێستا ١٣٢ ملیۆن دۆلار وەرگیراوە. لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات. تا ئێستا سیانزە (١٣ )مانگ لەسەر یەک شایستەکان وەرگیراوە، دواترینیان شایستەی مانگی کانوونی دووەمە. وەهەر لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی یەکەم و شوباتی ٢٠٢٠ دوادەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ٥٠ دۆلار.  کۆمپانیا نەوتییەکان لە گەڵ شایستەی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا یەکەمین بڕی شایستە دواخراوەکانیان وەرگرتەوە و ئەم مانگەش بۆ جاری سێهەم شایستە دواخراوەکانیان وەرگرت بەڵام لەبری ئەوەی مانگانە شایستەکان وەربگرن هەر ٦٠ ڕۆژ جارێک وەری دەگرن و رێژەی وەرگرتنەوەکەش کەم کرایەوە بەم شێوەیە؛ کاتێک نرخی نەوتی برێنت لەسەروو ٥٠ دۆلارەوەیە تەنها رێژەی ٢٠٪ ی ئەو  زیادەی نرخە دەدرێتەوە بەقەرزی کۆمپانیاکان لە کاتێکدا لە مانگەکانی پێشودا ئەم رێژەیە ٥٠٪ بوو. بەپێی ئەم میکانیزمە نوێیە کۆمپانیاکان ماوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان درێژ دەبێتەوە، پێشتر چاوەڕییان دەکرد تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢١ زۆربەی قەرزەکانیان وەربگرنەوە بەڵام ئێستا چاوەڕێ دەکەن لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٢ دا قەرزەکانیان بە تەواوی وەربگرنەوە.


درەو: راپۆرتی: رێكخراوی روونبین بۆ شەفافیەت لەپرۆسەكانی نەوت حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2021 ەوە پێدانەوەی شاییستە دواخراوەكانی كۆمپانیاكانی نەوت بەپێی میكانزمێكی نوێ دەبێت، رێژەی وەرگرتنەوەی شاییستە دواخراوەكان بەرێژەی 20% دەبێت كەپێشتر 50% بووە.  بەپێی زانیارییەکانی روونبین کە لە کۆمپانیا نەوتییەکانەوە وەری گرتووە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێشنیازی بڕیارێکی کردووە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان ئەویش ئەوەیە کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ ەوە دانەوەی شایستەی دواخراوی کۆمپانیاکان  بەپێی میکانیزمێکی نوێ دەبێت و گۆڕانکاری هاتووە بەسەر ئەو میکانیزمەی کە سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا کە بەکۆمپانیاکانی نەوتی ڕاگەیاندبوو سەبارەت بە دانەوەی قەرزی چوارمانگی کۆمپانیاکانی نەوت (تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ و  کانوونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٠).   میکانیزمە نوێکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەم شێوەیە:  ١- کاتێک نرخی نەوت لەسەروو ٥٠ دۆلارەوەیە کۆمپانیاکان رێژەی ٢٠٪ ئەوزیادەیە لەبری شایستە دواخراوەکانیان وەردەگرنەوە. بەپێی میکانیزمی پێشوو ئەوڕێژەیە ٥٠٪ بوو. ٢- لە بەرواری پێشکەشکردنی شایستەکانەوە لە لایەن کۆمپانیاکان بۆ حکومەت دوای ٦٠ رۆژ کۆمپانیا نەوتییەکان شایستەکانیان وەردەگرن. پێشتر ئەوماوەیە ٣٠ رۆژ بوو. ٣-  وەستاندنی کارکردن بە مەقاسە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا واتە پێشتر کۆمپانیا نەوتییەکان ئەگەر پارەیەکیان لای حکومەت بووایە دەیانخستە بەر قەرزەکانیان  ئێستا ئەوە رادەگیرێت. بۆنمونە لە مانگی کانوونی دووەمدا کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن بڕی ١٦.٣ ملیۆن دۆلار کە دەبوایە بیدایە بەحکومەتی هەرێم خستە بەر قەرزی ئەو چوارمانگە.  کۆمپانیا نەوتییەکان دەڵێن ئەم پێشنیازە پێستر لەگەڵماندا باسنەکرواوە دەکەوینە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێم سەبارەت بام رێکارە نوێیانە بۆ وەرگرتنەوەی شایستەکانمان.  دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ئازاری ٢٠٢٠ دا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزی  بەهۆی کۆڤید ١٩ و پاشەکشەی خواست لەسەر نەوت بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری جیهان دەرئانجام داهاتی نەوتی هەرێم زۆر کەمیکرد، حکومەتی هەرێم  بڕیاری دا شایستەی دارایی چوارمانگی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ ٩ مانگ یاخود تا ئەوکاتەی نرخی نەوت دەگاتە ٥٠ دۆلار دوابخات کە بریتی بوو لە شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ و کانوونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٠.  ئەو کات ڕوونبیین لە شیکردنەوەیەکیدا بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی کۆمپانیا نەوتییەکان قەرزی ١٠ کۆمپانیا کە لە ٦ کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوت کاردەکەن لەکۆی ٨ کێڵگەی ئەو کاتە کەڕێژەی ٥٥٪ی بەرهەمی نەوتی هەرێمیان پێکدەهێنا مەزەندەکرد بە ٧٩٤ ملیۆن دۆلار( ئەم بڕە قەرزی کۆمپانیای کار و گاز پرۆم و وێستێرن زاگرۆسی تیانییە لەبەر ئەوەی کە هیچ زانیارییەک لە لایەن ئەو سێ کۆمپانیاوە ڕانەگەیەنراوە). بە پێی میکانیزمە کۆنەکە لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ٢٠٢١ دا کۆمپانیاکان بڕێک لە قەرزاکانیان وەرگرتووەتەوە کە بۆ ئەو ١٠ کۆمپانیا یە مەزەندە دەکرێت بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار. زۆرلە کۆمپانیاکان پێشبینییان دەکرد گەر نرخی نەوت لەم ئاستەی ئێستادا بمێنێتەوە ئەوا تا کۆتایی ٢٠٢١ هەموو شایستەکانیان وەردەگرنەوە بەڵام ئێستا بەپێی ئەم میکانیزمە نوێ یە پێشبینی دەکەن گەر نرخی نەوت هەروا بێت لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٢ دا هەموو شایستە دواکەوتووەکانیان وەربگرنەوە واتە ٩ مانگ زیاتری پێویستە وە وەرگرتنەوەی.  چاوەڕێدەکرێت لە چەند ڕۆژی ئایندەدا کۆمپانیا نەوتییەکان شایستەی مانگی ئازاری ٢٠٢١ وەربگرن. ڕوونبین ئەم هەنگاوەی هەرێم بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێت بەتایبەت کاتێک ئەو شایستە دواخراوانە سودی ناچێتە سەر لەگەڵ ئەوشدا  پێی وایە دەبوایە هەر لەسەرەتاوە حکومەت رێژەکەی بە ٥٠٪ دانەنایە وڕیگەی بە مەقاسە نەدایە.  بەپێی خوێندنەوەکانی ئێمە  ئامانج لەم بڕیارەی هەرێم لەپێناو دەستخستنی داهاتی زیاترە، چونکە بەپێی میکانیزمی یەکەم گەرچی لەماوەی ڕابوردوودانرخی نەوت بەرز بوو بەڵام بڕیکی زۆر لە و زیادەی داهاتەی کەدەست حکومەت دەکەوت دەدرایەوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان. بەم هەنگاوە هەرێم دەتوانێت بڕێک داهاتی زیاتری لە بەردەست بێت، ئەمە جگە لەوەی لە سەرەتای جێبەجیکردنی بڕیارەکەدا داهاتی مانگێک لەبەردەست دەبێت کە پێشتر مانگانە و هەر ٣٠ رۆژ جارێک شایستەی کۆمپانیاکانی نەوتی دەدا بەڵام ئێستا دوومانگ جارێک  ئەمەش هاوکارە بۆ ئەوەی هەرێم بتوانێت مووچە بەبێ لێبڕین یاخودبەڕێژەیەکی زیاتر بدات.  سەیری خشتەی هاوپێچ بکە نوێترین زانیاری ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ی تێدایە لەگەڵ پشکی کۆمپانیاکان لە کێڵگەکاندا وشایستەی مانگی شوبات و بڕی وەرگرتنەوەی شایستە دواخراوەکان بۆ مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ٢٠٢١  لەگەڵ چەند قەرزی کۆمپانیاکان ماوەتەوە   


درەو: رێكخراوی روونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوت   لەمانگی نیساندا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ( ١١٫٦٨٤٫٢١٣ )بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە. ئەم بڕانە تەنها نەوتی بارکراوی کەشتییەکانە، بەمانای کۆی بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم نایەت. لەو مانگەدا بڕی ٢٠ کەشتی قەبارە جیا بارکراون و سەرجەم ١٠ کۆمپانیا کڕیاری نەوتی هەرێم بوون. نەوتی هەرێم بۆ ( ٧ )وڵات ڕۆشتووە کە جگە لە مالیزیا سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە. لە مانگی نیساندا زۆرترین نەوتی هەرێم KBT بۆ ئیتالیا ڕۆشتووە کە بڕی ( ٤٫٧٠٧٫٣٠٨ 9بەرمیل بووە، دەکاتە ڕێژەی ( ٤٠٪ )و پاش ئەو یۆنان دێت بەپلەی دووەم بڕی( ٣٫٣٧٦٫٩١٥ )بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ( ٢٩٪ ) هەروەها لەپلەی سێهەم دا کرواتیا دێت کە ( ٩٩٩٫٩٩٨ ) بەرمیل ڕێژەی ( ٩٪ ) و پاشتر ئیسرائیل، ئیسپانیا،ڕۆمانیا و مالیزیا دێن. خشەی نەوتی بارکراوی هەرێم لەبەندەری جیهان- مانگی نیسان-٢٠٢١


درەو: لەكۆی ( 991 ملیار) دیناری داهاتی نەوت، تەنیا (445 ملیار) دیناری دراوەتە وەزارەتی دارایی بۆ موچە، بەو پێیەش كۆی داهاتەكانی ئەم مانگەی بەردەستی حكومەتی هەرێم (820 ملیار) دینار بووە.  بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كۆی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ ئەم مانگە (670 ملیۆن) دۆلار واتا ( 991 ملیار) دینار بووە، لەو بڕە تەنیا (45%)ی دراوەتە وەزارەتی دارایی كە دەداتە ( 445 ملیار) دینارو زیاتر لە ( 546 ملیار) دیناری دراوە بە خەرجی كۆمپانیاكان و كرێی بۆری و قەرزو خەرجیەكانی دیكە.  داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگە: 🔹هەناردەی رۆژانەی نەوت : 430 هەزار بەرمیل نەوت 🔹نرخی بەرمیلێك بۆ نەوتی هەرێم: 52 دۆلار  🔹كۆی داهاتی نەوت: 670 ملیۆن دۆلار ( 991 ملیار) دینار 🔹داهاتی نەوت: 55%ی واتا ( 370 ملیۆن ) دۆلاری بۆ خەرجی ( هەقدەستی كۆمپانیاكان، كرێی بۆری، قەرزی توركیا). 🔹داهاتی نەوت: تەنیا 45%ی واتا (300 ملیۆن) دۆلار (445 ملیار) دیناری داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەت بووە بۆ موچە. 🔹داهاتی ناوخۆی هەرێم: 350 ملیار دینار 🔹پارەی هاوپەیمانان: 25 ملیار دینار 🔹كۆی داهات بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی: 820 ملیار دینار 🔹كۆی موچە بە لێبڕینەوە: 706 ملیار دینار 🔹پارەی خەرجی بۆ وەزارەتەكان: 114 ملیار دینار 🔹جگە لەو داهاتەی نەوت كە بۆ ناوخۆیە رۆژانە نزیكەی (25 هەزار) بەرمیل نەوتە كە مانگانە داهاتەكەی دەكاتە نزیكەی (30 ملیۆن) دۆلار  



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand