(درهو): وهفدی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بهغدادهوه گهڕاونهتهوه ههرێمی كوردستان، بهپێی بهدواداچوونهكانی (درهو)، بڕیاره وهفدهكه ههفتهی داهاتوو جارێكی تر بگهڕینهوه بۆ بهغداد. لهدوای گهڕانهوه، ئهندامانی وهفدی ههرێم خۆیان له ههر جۆره قسهو لێدوانێك لهبارهی كرۆكی دانوستانهكهیان دهپارێزن، ئهو دوو رۆژهشی كه له بهغداد بوون، هیچ قسهیهكیان بۆ میدیاكان نهكردووه. سهرچاوهیهكی ئاگادار له پهرلهمانی عێراق به (درهو)ی راگهیاند، وهفدی حكومهتی ههرێم رهزامهندی نیشان داوه لهسهر ئهوهی خهرجی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان له بودجهی گشتیی عێراقدا لهچوارچێوهی خهرجی راستهقینهدا بمێنێتهوه، بهڵام خهرجی موچهی موچهخۆران (موچهی فهرمانبهران- خانهنشینان- پێشمهرگه) كه به تێكڕا بۆ ساڵێك له بودجهدا به بڕی (10 ترلیۆن و 867 ملیار) دیناره دانراوه و بۆ ههر مانگێك بڕی (906 ملیار) دیناره، بخرێته ناو خهرجی حاكیمهوه. بهپێی زانیارییهكان، محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق بیرۆكهیهكی ههیه هاوشێوهی خهرجی موچهی ههرێمی كوردستان، خهرجی موچهی عێراقیش بهههمانشێوه بخرێته چوارچێوهی خهرجی حاكیمهوه (تێكڕای خهرجی موچهی عێراق له یاسای بودجهدا بڕی 76 ترلیۆن دیناره). خەرجی حاكیمە ئهم جۆره خهرجیانه دهگرێتهوه: • كارتی كۆبوونی خۆران • خەرجی كشێهی ناكۆكی موڵكایهتیی • دەرمان • پاڵپشتی گەنم و جۆ • هاوردەكردنی وزە • سەرژمێری دانیشتوان • خەرجی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان یاسای بودجهی گشتی عێراق كه بۆ سێ ساڵه (2023-2024-2025) له كۆتاییهكانی حوزهیرانی 2023 كهوته بواری جێبهجێكردن، یاساكه پشكی ههرێمی كوردستانی لهچوارچێوهی خهرجی راستهقینهی عێراق دیاریكردووه، لهگهڵ بهركاربوونی یاساكهدا حكومهتی ههرێم بۆی دهركهوت پشكی مانگانانهی زۆر كهمتره لهوهی چاوهڕوانی كردووه، بهتایبهتیش بۆ مانگهكانی سهرهتای بهركاربوونی یاسای بودجه، كه خهرجی راستهقینهی عێراق كهمبوو، بههۆیهوه پشكی ههرێم بۆ ههر مانگێك له (580 ملیار) دیناردا رادهوهستا، ئهمهش بڕه پارهیهك بوو كه بهتهنیا بهشی دابینكردنی خهرجی موچهی ههرێمی نهدهكرد كه بۆ ههر مانگێك (913 ملیار) دیناره. كهمی پشكی ههرێم له كۆی خهرجی راستهقینهی عێراق وایكرد، حكومهتی ههرێم ناڕهزایهتی دهرببرێت، بهوهۆیهوه ماددهكانی تایبهت به پشكی ههرێم لهیاسای بودجه به ههڵپهسێردراوی مانهوهو حكومهتی عێراق تا چارهسهركردنی كێشهكه لهكۆتاییهكانی 2023دا بۆ ماوهی سێ مانگ و بۆ ههر مانگێك بڕی (700 ملیار) دیناری بۆ موچهی فهرمانبهران به حكومهتی ههرێم دا. رۆژی 18ی ئۆكتۆبهری 2023 وهفدی حكومهتی ههرێم به سهرۆكایهتی ئاوات شێخ جهناب وهزیری دارایی و وهفدی حكومهتی عێراق به سهرۆكایهتی تهیف سامی وهزیری دارایی عێراق چوونه بهردهم لیژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق، لێرهو ههردوو حكومهت گهیشته رێككهوتن لهسهر ههمواری یاسای بودجهی فیدراڵ، بهجۆرێك موچهی فهرمانبهرانی ههرێم له خهرجی راستهقینهی عێراق جیابكرێتهوهو له ململانێ سیاسییهكان دووربخرێتهوه. بهمدواییه محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق له دیدارێكدا لهگهڵ نوێنهری مامۆستایانی ناڕازیی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، تاوهكو رۆژی 9ی مانگ واتا ئهمڕۆ، رهشنوسی ههمواری یاسای بودجه رهوانهی پهرلهمان بكات بهمهبهستی پهسهندكردنی لهماوهی 45 رۆژدا، بهڵام تائێستا رهشنوسهكه ئاماده نهكراوهو لهلایهكی تریشهوه پهرلهمان كێشهی بهتاڵبوونی پۆستی سهرۆكی ههیهو ناتوانێت هیچ دانیشتنێك بكات بهبێ ههڵبژاردنی سهرۆكێكی نوێ له شوێنهكهی محهمهد حهلبوسی سهرۆكی لهكارلادراو، بهپێی قسهی ژمارهیهك له پهرلهمانتاران پرۆسهی ههڵبژاردنی سهرۆكی پهرلهمان دهكهوێته ههفتهی داهاتوو، ئهگهر لایهنه سوننهكان لهناو خۆیان و لهگهڵ كوتله شیعهو كوردهكان لهلایهكی تر لهسهر كاندیدی سهرۆكی پهرلهمان بگهنه رێككهوتن، واتا درێژهكێشانی ههڵبژاردنی سهرۆكێكی نوێ بۆ پهرلهمان، كاریگهری راستهوخۆ لهسهر بابهتی ههمواری یاسای بودجه دهبێت كه حكومهتی ههرێم دهیهوێت بهزوترین كات كۆتایی بێت. تهنیا به جیاكردنهوهی خهرجی موچه له خهرجی راستهقینهی عێراق لهچوارچێوهی ههمواری یاسای بودجهدا، كێشه داراییهكانی نێوان ههولێرو بهغداد كۆتایی نایهت، بهتایبهتیش كه ههردوولا لهیاسای بودجهدا لهبارهی خهرجی وهبهرهێنانو گواستنهوهی نهوتی ههرێم ناكۆكن و بهپێی زانیارییهكان لهم دانوستانه نوێیهدا وهفدی ههردوو حكومهت گفتوگۆی لهبارهوه دهكهن.
(درەو): 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی كانونی یەكەمی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (8ملیارو 316 ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (108 ملیۆن و 056ھەزارو 590) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 486 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (76.96) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی تشرینی یەكەم نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (9ملیارو 669ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (109 ملیۆن و 545ھەزارو 589) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 533 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (88.26) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئەیلولی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (9ملیارو 494 ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (103 ملیۆن و 143ھەزارو 199) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 438ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (92) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئابی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (8 ملیارو 846ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (106 ملیۆن و 122ھەزارو 874) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 423ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (83,35) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی تەمووزی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (8 ملیارو 293 ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (106 ملیۆن و 755 ھەزارو 169 ) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 444 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (77,69) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی حوزەیرانی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 115ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (100ملیۆن و 59ھەزارو 52) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 335ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (71,11) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئایاری نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 306ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (102 ملیۆن و 436ھەزارو 387) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 305ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (71,3) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی نیسانی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 796ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت ( 98 ملیۆن و 634 ھەزارو 947) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 288 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (79) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک.
(درهو): ئهلیكساندهر نۆڤاك جێگری سهرۆك وهزیران و بهرپرسی كاروباری وزه له روسیا، پێشبینی دهكات له ساڵی 2024دا نرخی بهرمیلێك نهوت لهنێوان (80 بۆ 85) دۆلاردا بێت. جێگری سهرۆك وهزیرانی روسیا ئهمڕۆ ئهم قسانهی له چاوپێكهوتنێكی تهلهفزیۆنیدا كرد، سهبارهت به بهرههمی 2023و ئاسۆی بازاڕی وزهی جیهانی له ساڵی 2024دا. نۆڤاك وتی:" بهپێی پێشبینی چاودێران و ئاژانسه جۆراوجۆرهكان كه لهژێر سهرپهرهشتی وهزارهتی وزهی روسیادا كاردهكهن، باوهڕمانوایه بازنهی بهرزو نزمی نرخی نهوتی خاوی "برێنت" بۆ ساڵی داهاتوو لهنێوان 80 بۆ 85 دۆلاردا دهبێت بۆ ههر بهرمیلێك، له دانانی پێشبینی گهشهی كۆمهڵایهتی وئابورری ساڵی داهاتوودا، ئهم ئاستهمان لهبهرچاو گرتووه". لهبارهی ئامانجهكانی (ئۆپێك +)، جێگری سهرۆك وهزیرانی روسیا ئاماژهی بهوهكرد، وڵاتانی ههناردهكاری نهوت كه لهگهڵ یهكتردا هاریكاری دهكهن، نرخێكی دیاریكراو بۆ بهرمیلی نهوت له مێشكی خۆیاندا دانانێن، وتی:" ئهركی ئێمه دروستكردنی هاوسهنگییه لهنێوان خواست و خستنهڕوودا، بۆئهوهی پیشهسازی نهوت بهشێوهیهكی سهقامگیر كاربكات، ئهمساڵ تاڕادهیهك نرخ سهقامیگر بوو، ئهمڕۆ بۆ ههر بهرمیلێكی برینت نرخهكهی نزیكهی 80 دۆلاره". سهبارهت به بازاڕی غازی سروشتی شل، جێگری سهرۆك وهزیرانی روسیا باسی لهوهكرد وڵاتهكهی پلانی ئهوهیه تاوهكو ساڵی 2035 دهست بهسهر پشكی 15% بۆ 20% بازاڕی غازدا بگرێت، ئهمهش ههمان پشكی روسیایه له پێشوودا كه لهڕێگهی بۆرییهكانهوه غازی ناردووه. بهپێی قسهی ئهم بهرپرسه، له ساڵانی رابردوودا روسیا پشتبهستنی به هاوردهكردنی كاڵای بیانی له كهرتی نهوت و غازدا بهڕێژهی 35% بۆ 67% كهمكردوهتهوه.
نهبیل مهرسومی- شارهزای ئابوری سهرباری ئهو ئاماژه ئهرێنییانهی له راپۆرتی پسپۆرانی سندوقی دراوی نێودهوڵهتیدا هاتووه دوای سهردانهكهیان بۆ عێراق له 19ی دێسهمبهری 2023دا، كه باس له بوژانهوهی چالاكی ئابوری له عێراق و پاشهكشهی رێژهی ههڵاوسان دهكات، بهڵام راپۆرتهكه ئاماژه به ههندێك مهترسی دهكات لهبهردهم ئابوری عێراقدا، له گرنگترینیان: یهكهم: فراوانبوونی گهورهی دارایی گشتیی لهچوارچێوهی یاسای بودجهی سێ ساڵهدا، لهماوهیهكی مامناوهنددا، مهترسی گهورهو گرنگ لهسهر بهردهوامی دۆخی دارایی گشتیی و كهرتی دهرهكیی دادهنێت. دووهم: دابهزینی بهرههمهێنانی نهوت لهدوای داخستنی هێڵی نهوتی نێوان عێراق و توركیاو، كهمكردنهوهی بهرههمهێنان لهسهر بنهمای داوای گروپی ئۆپیك+، پێكهوه كاردهكهن بۆ كهمكردنهوهی گهشهی گشتیی بهرههمی ناوخۆ له ساڵانی 2023و 2024دا. سێیهم: پێشبینی دهكرێت هاوسهنگی دارایی گشتیی له زیادهیهكی زۆرهوه كه له ساڵی 2022دا بهدهستهاتووه بگۆڕێت بۆ كوردتهێنانی بودجه لهساڵی 2023دا. ههروهها پسپۆران پێشبینی دهكهن قهبارهی كورتهێنانی دارایی حكومهت له ساڵی 2024دا بهپلهیهكی گهورهتر فراوان ببێت، بهجۆرێك كاریگهریی تهواوهتیی ساڵانه لهسهر رێوشوێنهكانی بودجه بهجێدههێڵێت. چوارهم: فراوانبوونی بهرچاوی دارایی گشتیی، لهوانهش زیادبوونی گهوههریی له ژمارهی كارمهندانی كهرتی گشتیی و خانهنشینیی، خواستی بهردهوام بۆ خهرجی گشتیی دروستدهكات، كه ئهمهش گوشار لهسهر دارایی گشتیی لهماوهی مامناوهنددا، دروستدهكات. پێنجهم: پێویستی كۆكردنهوهی داهاتی زیاتری نانهوتیی و، كۆنترۆڵكردنی لیستی موچهی فهرمانبهرانی حكومهت و، چاكسازیكردن له سیستهمی خانهنشینیی حكومی، ئهم رێوشوێنانه دهبێت پشتگیری بكرێن بهمهبهستی گواستنهوه بۆ كاركردن لهسهر دروستكردنی تۆڕێكی سهلامهتی كۆمهڵایهتی زیاتر ئامانجدارو كاربكات بۆ فهراههمكردنی پاراستنی باشتری چینه لاوازهكان. شهشهم: پێویستیی رهخساندنی دهرفهتی یهكسان بۆ كهرتی تایبهت لهڕێگهی ئهنجامدانی چاكسازی له كاری بانكیی و كارهباو كهمكردنهوهی شێواندنی بازاڕی كارو بهردهوامیدان به ههوڵهكان بۆ بههێزكردنی حكومهت و دانانی سنور بۆ گهندهڵیی.
(درەو): وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی كرد بۆ ناردنی دواین (700 ملیار) دینار قەرز بۆ حكومەتی هەرێم، كابینەی نۆیەم بە سێ موچەی قەرزی فەرمانبەرانو (2 ترلیۆنو 100 ملیار)ی قەرزی حكومەتی بەغدادەوە ماڵئاوایی لە ساڵی 2023 دەكات. وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیرانو بە چاودێری خاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی نوسراوێكی دەركرد بۆ پێدانی بڕی (700 ملیار) دینار قەرز بە حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئەمە بە گەرەنتی پارەیەكی پێشەكی كە بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەدرێت، بەو مەرجەی لە شایستەكانی هەرێم پاكتاو بكرێت دوای پابەندبوونی بە بڕگەكانی یاسای بودجەوە. ئەمە دواین بڕی (700 ملیار) دینارە كە ئەمساڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەنێرێت لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەدا كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەریكردووە بۆ پێدانی بڕی (2 ترلیۆنو 100 ملیار) دینار بۆ مانگەكانی (9- 10- 11)ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، حكومەتی هەرێم بەپێی تەرخانكراوەكەی حكومەتی فیدراڵ مامەڵەی لەگەڵ پارەكەدا نەكرد، بەهۆی ئەوەی لە دابەشكردنی موچە دواكەوتبوو، پارەی ئەو سێ مانگەی بۆ مانگەكانی (7-8-9) تەرخانكرد، بەوهۆیەوە ساڵی 2023 كۆتایی دێتو موچەخۆران سێ موچەی مانگەكانی (10-11-12)یان دەكەوێتە لای حكومەتی هەرێم، چونكە ئەو 700 ملیارە ئەم چەند رۆژە دەگاتە هەرێمی كوردستان، موچەی مانگی (9)ی پێدا دابین دەكرێت. بەم پێیە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سێ موچەی قەرزەوە ماڵئاوایی لە ساڵی 2023 دەكاتو ئەگەر لەسەرەتای 2024دا لەبارەی یاسای بودجەوە نەگاتە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، دۆخەكە خراپتر دەبێت، چونكە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو سێ (700 ملیار) دینارەی كە كۆتایی ئەمساڵ بۆ هەرێم نێردراوە بەشێوەی قەرزەو لە پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 دەبڕدرێت، خۆ ئەگەر پشكی هەرێم بەشی پێدانەوەی قەرزەكەی نەكرد، حكومەتی عێراق قەرزەكە لە پشكی هەرێم بۆ ساڵی 2024 دەبڕێت، واتا حكومەتی هەرێمی ساڵی دارایی داهاتووشی خستوەتە رەهنەوە بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزە. حكومەتی هەرێمو حكومەتی فیدراڵ بەشێوەی زارەكی لەسەر هەمواری یاسای بودجە رێكەوتنیان كردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێكی كردەیی بەئاڕاستەی هەمواری یاسای بودجە نابینرێت. بودجەی سێ ساڵەی عێراق لە كۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵەوە چووە بواری جێبەجێكردن، حكومەتی هەرێم لە پشكی خۆی لە بودجەكە رازی نەبوو، بۆیە ماددەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان تائێستا نەچونەتە بواری جێبەجێكردن. كرۆكی كێشەكە پەیوەندی بە دیاریكردنی شایستەی هەرێمی كوردستان هەیە لە چوارچێوەی خەرجی راستەقینەی عێراقدا، حكومەتی هەرێم بەمە قایل نییەو داوا دەكات شایستەی هەرێم لە تێكڕای خەرجی عێراق دیاری بكرێت. ئەمە لەپاڵ چەند كێشەیەكی تر لەبارەی یاسای بوجەوە، لەوانە كەمی نرخی بەرهەمهێنانو گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە یاساكەدا كە جێگای ناڕەزایەتی حكومەتی هەرێمە. حكومەتی هەرێم رۆژی 9ی تشرینی دووەم پرۆسەی دابەشكردنی موچەی مانگی (8)ی ئەمساڵی تەواو كردووە، ئێستاو لە مانگی 12دا پرۆسەی دابەشكردنی موچەی مانگی (9) بەڕێوەدەبات.
(درەو): حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 11 دەكات، حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 9 چاوەڕێی گەیشتنی (700 ملیار) دینارە قەرزەكەی بەغداد دەكات، ئەمە دوا مانگە بەغداد قەرز بۆ هەرێم بنێرێت، چارەنوسی سێ موچەی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر داواكارییەكی نوێی مەسرور بارزانی بۆ وەرگرتنی قەرز لە بەغداد راوەستاوە. فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ دەستیكرد بە دابینكردنی خەرجی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە (تشرینی دووەم). حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانە لەچوارچێوەی ئەو قەرزەی حكومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ بۆی دابینكردووە، (700 ملیار) دینارەكە بگات، بۆ ئەوەی لیستی دابەشكردنی موچە رابگەیەنێت. پرۆسەی دابەشكردنی موچەی مانگی 8 لە هەرێمی كوردستان رۆژی 9/11 كۆتایی هات، ئەو (700 ملیار) دینارەی ئەم مانگە حكومەتی فیدراڵ بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت، دواین گوژمەی قەرزە سێ مانگییەكەیە، قەرزێك كە حكومەتی عێراق بۆ مانگەكانی (ئەیلول، تشرینی یەكەم، تشرینی دووەم) دابینی كردووە بەوهیوایەی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو هەردوو حكومەتی بەغدادو هەولێر ناكۆكییەكانیان لەبارەی یاسای بودجە بەلادا بخەن. ئەوەی تائێستا زانراوە، هەردوو حكومەت هاوڕان لەسەر ئەوەی یاسای بودجە هەموار بكەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی كرداری بەو ئاڕاستەیەدا نابینرێت، بۆیە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایەكی تری ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ پێدانی سێ مانگ قەرزی تر بە هەرێم بەمەبەستی دابینكردنی موچەی مانگەكانی (10-11-12)ی ئەمساڵ، تائێستا حكومەتی عێراق بڕیاری نەداوە لە ناردنی قەرزی تر بۆ هەرێم، بەوهۆیەوە چارەنوسی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی كوردستان بەنادیاری ماوەتەوە. كۆتایی مانگی رابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئاستەنگی بۆ ناردنی (700 ملیار) دینار قەرزەكەی هەرێم دروستكرد، بەر لە ناردنی پارەكە وەزارەتی دارایی هەرێمی ناچار كرد تەرازووی پێداچوونەوە (میزان المراجعە)ی هەرسێ مانگی (7-8-9)ی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغداد بكات، ئەمە بەو واتایە دێت ئەگەر حكومەتی عێراق رەزامەندی بدات لەسەر ناردنی (700 ملیار) دیناری تری قەرزی مانگانە بۆ سێ مانگی تر وەكو ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایكردووە، ئەوا دەبێت وەزارەتی دارایی بەهەمان شێوەی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجو داهاتی خۆی بۆ ئەو سێ مانگەش رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات. ئەمە لەكاتێكدا بوو، وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی رۆژی 18ی ئۆكتۆبەر چووە بەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقو بەئامادەبوونی خاتوو تەیف سامی، داهاتو خەرجی هەرێمی بۆ شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ خستەڕوو. رۆژی 17ی ئەیلولی ئەمساڵ، دوای سەردانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تا ئەوكاتەی ناكۆكی نێوان هەرێمو بەغداد لەبارەی یاسای بودجە یەكلادەبێتەوە، بڕی (2 ترلیۆنو 100 ملیار) دینار بە قەرز بۆ هەرێم بنێرێت بەمەبەستی دابینكردنی خەرجی موچەی فەرمانبەران، ئەم پارەیە بە سێ مانگ بۆ هەرێم خەرج دەكرێتو هەر مانگێك بڕی (700 ملیار) دینار، قەرزەكە بۆ مانگەكانی (ئەیلولو تشرینی یەكەمو تشرینی دووەم)، بەڵام حكومەتی هەرێم بەهۆی ئەوەی لە دابەشكردنی موچە دواكەوتبوو، لە وەرگرتنی یەكەم بڕە پارەدا، موچەی مانگی (تەموز)ی پێ دابەشكردو لە گوژمەی دووەمیشدا موچەی مانگی ئابی دابەشكرد، ئێستا دەیەوێت بە گوژمەی سێیەمی قەرزەكە موچەی ئابی فەرمانبەران خەرج بكات. ئەم (2 ترلیۆنو 100 ملیار) دینارەی كە بەغداد بە قەرز بۆ هەرێمی دەنێرێت، بەپێی بڕیارەكەی لە شایستە داراییەكانی هەرێم بۆ ساڵی 2023 دەبڕدرێت، ئەگەر شایستەكانی هەرێم لەم ساڵەدا بەشی پێدانەوەی قەرزەكەی نەكرد، ئەوە لە شایستەكانی 2024 دەبڕدرێت، واتا حكومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزە، شایستەی ساڵی دارایی داهاتووی خۆشی خستوەتە رەهنەوە.
(درەو): 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی تشرینی یەكەم نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (9ملیارو 669ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (109 ملیۆن و 545ھەزارو 589) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 533 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (88.26) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئەیلولی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (9ملیارو 494 ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (103 ملیۆن و 143ھەزارو 199) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 438ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (92) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئابی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (8 ملیارو 846ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (106 ملیۆن و 122ھەزارو 874) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 423ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (83,35) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی تەمووزی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (8 ملیارو 293 ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (106 ملیۆن و 755 ھەزارو 169 ) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 444 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (77,69) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی حوزەیرانی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 115ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (100ملیۆن و 59ھەزارو 52) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 335ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (71,11) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئایاری نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 306ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (102 ملیۆن و 436ھەزارو 387) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 305ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (71,3) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی نیسانی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 796ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت ( 98 ملیۆن و 634 ھەزارو 947) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 288 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (79) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک.
(درەو) دەقی تەواوی هەردوو بڕیاری (دادگای فیدراڵی عێراق) و ( دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس) سەبارەت بە نەوتی هەرێم یەکەم؛ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم ڕۆژی 15/2/2022 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە ئامادەبوونی (9) ئەندامی دادگاکەو بە زۆرینەی دەنگی (7) ئەندام و (2) دەنگی پێچەوانە، بڕیارێکی لهبارهی نادهستوریبوونی یاسای نهوت و غازی ههرێم و نادەستوریبوونی فرۆشتنی نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دهركرد. بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند پێدەنێتە نێو قۆناغێکی نوێ لە کێشە و قەیران، بەتایبەت بڕیاری دادگا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێم کە لە ساڵی (2007) ەوە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووەو ڕێگەی خۆشکردووە بۆ حکومەتی هەرێم بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ گەڕان و پشکنین و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە کێڵگە نەوتییەکانی سنوری هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆک) سەرباری دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لە بەشێک لە کێڵگەکانی پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک و سەلاحەدین بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی. بەپێی بڕیاری دادگاکە؛ 1. یاسای نەوت و غازی ههرێم، ژماره 22ی ساڵی 2007 نادەستوورییەو پێچهوانهی ماده دهستووریهكانی (110، 111، 112، 115، 121 و 130)ە. 2. حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە ڕادهستكردنی سهرجهم بهرههمه نهوتییهكانی ههرێم و ناوچهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم كه وهزارهتی سامانه سروشتییهكان دهریهێناون، به وهزارهتی نهوتی عێراق. 3. ماف دراوە بە سکاڵاکار بەدواداچوون بكات بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە دەرەكیو دەوڵەتو كۆمپانیاكان سەبارەت بە دۆزینەوەی نەوتو دەرهێنانیو هەناردەكردنو فرۆشتنی ئیمزای كردووە. 4. بڕیارەکە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات ڕێگە بە وەزارەتی نهوتی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی به ههموو گرێبهست و مامهڵهیهكی نهوتیدا بچنهوه، بۆ وردبینی و دیاریكردنی پابهندییه داراییهكان كه دهكهونه سهر حكومهتی ههرێم، دواتریش له ژێر رۆشنایی ئهوه پشكی ههرێم له بودجهی فیدرالی دیاریدهكرێت. دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە یاسای نەوتی هەرێم دووەم: بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس سەبارەت بە نەوتی هەرێم بڕیارەكەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس كە بووە هۆی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە (277) لاپەڕە پێكهاتووەو لە رۆژی (13ی شوباتی 2023) دەرچووە. بە پێی بڕیارەكەی دادگای ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی دەستوری و یاساییە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام ناتوانێت نەوت لە رێگەی بۆریەوە بگوازێتەوە بۆ دەرەوە، چی نەوتی باكور بێت، چی نەوتی هەرێم، چونكە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لە رێككەوتنی ( IPT) واتا ( بە بازاركردنی نەوتی جیهانی) كە لە نێوان توركیا و عێراق لە ساڵی 1973 تایبەت بە بۆری نەوت واژۆكراو. بە پێی بڕیارەكەی دادگای ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە فەرەنسا: • هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لە رێككەوتنی ( IPT) ی ساڵی 1973 كە لە نێوان توركیا و عێراق واژووكراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی ساڵی 2013ەوە بۆ گواستنەوە و باركردنی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانەوە ڕاستەوخۆ بۆ توركیا كەڵكی وەرگرتووە، ئەمەش ناكۆكی درووستكردووە. • رێككەوتنی (ITP) نێوان عێراق - توركیا چیە؟ لە بڕیارەكەی دادگای ژووری نێوبژیوانی نێو دەوڵەتیدا بە ووردی باس لە رێككەوتنی( ITP) كراوەو هاتووە: لە ساڵی 1973 كۆماری عێراق و كۆماری توركیا ڕێككەوتنی بۆری نەوتی خاویان واژۆكرد بۆ دابینكردن و كڕینی نەوتی خاو، ڕێككەوتننامەی بە ڕێككەوتنی بۆری عێراق - توركیا (ITP) ناسراوە. بەپێی ڕێككەوتنەكانی ( ITP) هەردوو لایەن ڕێككەوتن لەسەر دروستكردنی دوو بۆری نەوت كە لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك لە باكوری عێراقەوە بەرەو جەیهان كە شارێكی بەندەرییە لە باشووری توركیا (The Pipelines) دەڕوات. جەیهان ناوەندێكی گواستنەوەی نەوت و گازی سروشتییە. بە پێی ڕێككەوتننامەكانی(ITP ) هەردوو لا (دروستكردن، چاككردنەوە، بەڕێوەبردن و بەكارهێنانی بۆرییەكان و بەكارهێنانی) دامەزراوە پەیوەندیدارەكان لە جەیهان بۆ هەڵگرتن و باركردنی نەوتی خاو كە لە ڕێگەی بۆرییەكانەوە دەگوازرێتەوە بەڕێوەدەبەن. بۆری یەكەم بەپێی ڕێككەوتنی ساڵی 1973 بۆری (40) ئینج ، بۆری دووەم (گەورەتر) دواتر لە ساڵی 1985 بۆری (46) ئینج زیادكرا. بەپێی ڕێككەوتنەكانی (ITP ) هەر لایەنێك دوو بۆرییەكە لە ناوچەكانی خۆیاندا دروست دەكەن و بەڕێوەی دەبەن و دەیپارێزن. داواكار سوودمەند دەبێت لە كەناڵێكی نوێی هەناردەكردن بۆ نەوتەكەی و بەرامبەر زیاتر پەرەیان پێدەدات. لە بەرامبەر گواستنەوە و هەڵگرتن و باركردنی نەوتەكەی، داواكار كرێی گواستنەوە دەدات بە بەرامبەر. هەروەها تا ساڵی 2010 بەشێكی دیاریكراو لە نەوتەكە بۆ كڕینی لەلایەن بەرامبەرەوە تەرخانكرابوو. حكومەتی عێراق بانگەشەی ئەوەی كردووە كە حكومەتی توركیا پێشێلی رێككەوتنی ( ITP)كردووە، چونكە ڕێگەی داوە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانەوە بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆرییەكانەوە بڕوات، جكومەتی عێراق جەختی لەوە كردووەتەوە كە نەوتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهان هەڵگیراوەو باركراوەو بەكارهێندراوە بە بێ رەزامەندی حكومەتی عێراق. دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە یاسای نەوتی هەرێم دەقی بڕیارەكەی دادگای ژووری ناوبژیوانی لە پاریس
(درەو): تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ناردنی داهاتو خەرجی سێ مانگی تری هەرێمی كوردستانی كردوە بە مەرج بۆ ناردنی (700 ملیار) دینارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم بەپەلە خەریكی ئامادەكردنی راپۆرتە، دەیەوێت تا یەكشەممە راپۆرتەكە تەواو بكات، بۆ ئەوەی خاتوو تەیف لە هەفتەی داهاتوودا یەكەم گوژمەی 700 ملیار دیناری دووهمی قەرزەكەی بۆ بنێرێت. تەیف سامی وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ لە دوا كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا رایگەیاندووە، تا حكومەتی هەرێمی كوردستان "میزان المراجعە" واتا داهاتو خەرجی، بۆ هەر سێ مانگی (7-8-9) رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق نەكات، ئامادە نییە (700 ملیار) دیناری قەرزەكە بۆ هەرێم بنێرێت. رۆژی 18ی ئەم مانگە، وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی چووە بەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، داهاتو خەرجی حكومەتی هەرێمی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ خستەڕوو. وەزیری دارایی عێراق داوای داهاتو خەرجی سێ مانگی دواتر دەكات، بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی میزان مراجعەی ئەو سێ مانگەی ترەو دەیەوێت تا رۆژی یەكشەممە تەواوی بكاتو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكات، بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا بەغداد دەستبكات بە ناردنی گوژمەی یەكەمی (700 ملیار) دیناری قەرزەكە. حكومەتی هەرێم تا رۆژی 8ی ئەم مانگە پرۆسەی دابەشكردنی موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی درێژكردەوە، ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەكەمە هێشتا فەرمانبەران موچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە، لە سنوری سلێمانی هێشتا ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێنەكردووەو مامۆستایان بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان كردووە. بەپێی راپۆرتی وەفدی حكومەتی هەرێم، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تێكڕای داهاتی هەرێمی كوردستان بڕەكەی (7 ترلیۆنو 918 ملیار) دینار بووە، ئەمە لەكاتێكدایە تێكڕای خەرجی ئەو شەش مانگە بریتی بووە لە (8 ترلیۆنو 395 ملیار) دینار بووە. رۆژی 17ی ئەیلولی ئەمساڵ، دوای سەردانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تا ئەوكاتەی ناكۆكی نێوان هەرێمو بەغداد لەبارەی یاسای بودجە یەكلادەبێتەوە، بڕی (2 ترلیۆنو 100 ملیار) دینار بە قەرز بۆ هەرێم بنێرێت بەمەبەستی دابینكردنی خەرجی موچەی فەرمانبەران، ئەم پارەیە بە سێ مانگ بۆ هەرێم خەرج دەكرێتو هەر مانگێك بڕی (700 ملیار) دینار، قەرزەكە بۆ مانگەكانی (ئەیلولو تشرینی یەكەمو تشرینی دووەم)، بەڵام حكومەتی هەرێم بەهۆی ئەوەی لە دابەشكردنی موچە دواكەوتبوو، لە وەرگرتنی یەكەم بڕە پارەدا، موچەی مانگی (تەموز)ی پێ دابەشكرد. ئەم (2 ترلیۆنو 100 ملیار) دینارەی كە بەغداد بە قەرز بۆ هەرێمی دەنێرێت، بەپێی بڕیارەكەی لە شایستە داراییەكانی هەرێم بۆ ساڵی 2023 دەبڕدرێت، ئەگەر شایستەكانی هەرێم لەم ساڵەدا بەشی پێدانەوەی قەرزەكەی نەكرد، ئەوە لە شایستەكانی 2024 دەبڕدرێت، واتا حكومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزە، شایستەی ساڵی دارایی داهاتووی خۆشی خستوەتە رەهنەوە.
ئامادەكردنی: د. بەرهەم خالید مامۆستای زانكۆ ئەگەرچی بە هۆی نەبوونی موچەوە پرۆسەی خوێندن پەکی کەوتووە و خزمەتگوازارییەکانیش تا رادەی وەستان سستبوون، بەڵام ماوەیەکە هەڵمەتێکی میدیایی و پروپاگەندە بۆ پرۆژەی "هەژماری من" لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوە ئەبرێت و بانگەشە بۆ پرۆژەکە ئەکەن و وەک خۆیان ئاماژەی پێئەکەن "بریتییە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێت بە ناوەندێک کە تیایدا مامەڵە بە پارەی کاش نەمێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە بەدیجیتاڵکردنی پرۆسەی مووچەدان بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن سودمەندانی کەرتی گشتی... ئامانج لەم دەستپێشخەرییە ڕێکخستنی شێوازی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و پەرەپێدانی ئاسایشی دارایی و دابینکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی داراییە بۆ سودمەندان لەوانەش هەژماری پاشەکەوتکردن." واتە پرۆژەکە بریتییە لە پرۆسەی بە دیجیتاڵکردن و بە بانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی کەرتی گشتی هەرێم کە ئەمە ئەگەر لە دۆخێکی ئاسایی بکرێت هەنگاوێکی باشە بەڵام گواستنەوەی موچە بۆ بانکە بەناو ئەهلییەکان، کە تا ئێستا بەغدا رازی نییە، وەک دەسکەوتێکی گەورە بانگەشەی بۆ ئەکەن کە گوایە کێشەی موچەخۆران چارەسەر ئەکات و گرفتی هاتنی موچە نامێنێت تەمومژاوی و ئاڵۆزە و رەنگە گرفتەکان زیاتر بکات. دەمەوێت بە سادەیی چەند سەرنج و ئاڵنگارییەک ئەخەمەڕوو کە لەبەردەم ئەم سیستمەدایە: یەکەم: لە سادەترین پێناسەیدا پرۆسەکە بریتییە لە گۆڕینی پارەی کاش بە ژمارە و حساب و رەقەمێک لەسەر کارتێکی بانکی واتە موچەخۆران لەبری پارەوەرگرتن لەمەودوا لە باشترین حاڵەتدا لەبری موچە بە دەستی وەربگرن، ژمارەیەک هاوشێوەی وەحدەی مۆبایل ئەچێتە سەر حساب بانکییەکەیان لەو سیستمە ئەمە تائێرە رەنگە لە رووی رووکەشەوە باش بێت بەڵام ئایا ئەو ژمارەیەی ئەخرێتە سەر حسابی بانکەکە و موچەخۆران تا چەند رەسیدی هەیە بۆ ئەوەی ببێتەوە بە پارە؟ ئایا لەم سیستمە هەموو موچەخۆرانی وەزارەتەکان و خانەنیشینان لە یەک رۆژدا موچەکانیان بۆ دائەبەزێت وەک ئەوروپا یاخود دیسان لەبری لیستی موچە، لیستی پارەخستنەسەر حساب بانکی وەزارەتەکان رائەگەیەنن. بۆ نمونە پەروەردە ٢٠ی مانگ پارە ئەچێتە سەر ئەژماریان، تەندروستی ٢٥ی مانگ و خانەنشین ٣٠ی مانگ و هەتا دوایی؟ دووەم: بەم رێگایە هاوکێشەی موچە کە ئێستا دوو پێکهێنەرەکەی بریتین لە حکومەت و موچەخۆر نێوەندگیرێک دێتە نێوانی و کێشەکە دەبێتە نێوانی موچەخۆران و بانکە ئەهلییەکان، بە واتایەکی تر حکومەت لە هاوکێشەکە دەچێتە دەرەوە و کێشەی موچەخۆر لەگەڵ بانکەکان ئەبێت وەک چۆن ئێستا حکومەت بەشێک نییە لە کێشەی نێوان هاوڵاتی و کۆمپانیاکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت و خاوەن یەکەکانی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و زانکۆ ئەهلییەکان ئەم بابەتەش بە کەرتی بەناو ئەهلی ئەسپێرێت. بۆ نمونە موچە نەبێت ئەڵێت من پارەم کردوەتە سەر حسابەکەت بەڵام بانک ئەڵێت پارەم نییە رایکێشیت. ئەوکات بۆ نەبوونی موچە، موچەخۆران ئەبێت ئەبێت خۆپیشاندان دژ بە بانکەکان بکات، چونکە پێشتریش هەندێک لە بانکەکان بە بیانوی نەبوونی رەسید چەند جارێک موچەیان دواخستووە بۆیە پرۆژەکە لە بەرژەوەندی خۆیان و زیانی موچەخۆرانە. سێیەم: لە غیابی سیستمی بانکی پێشکەوتوو و نەبوونی متمانەی خەڵک بە بانک و و کەمی بانکەکان و لقی بانکەکان و نەبوونی ئامێری پارەراکێشانی پێویست ATM، کاتێک موچە دادەبەزێت، خەڵک راستەوخۆ دەیەوێت پارەکانی و کۆی بڕی موچەکەی بە کاش رابکێشێت ئەمەش ئەستەم ئەبێت، چونکە بانکەکان و لقەکانیان دەرەقەتی ژمارەی موچەخۆران نایەن و ناتوانن هەموو پارەکانیان لە چەند رۆژێک پێبدەن. ئەوە سەرەڕای کێشەی موچەخۆرانی دەرەوەی شارە گەورەکان کە لقی بانکەکانی لێ نییە. لەم حاڵەتە رەنگە بانک بڕی پارەی راکێشراو سنوردار بکات بۆ نمونە ئەگەر ملیۆنێک موچەت بێت رەنگە بڵێت بۆت هەیە هەفتەی ١٥٠ هەزار دینار رابکێشیت واتە کۆنترۆڵی خەرجی و گیرفان دەچێتە دەست بانکەکان نەک خەڵک و موچەخۆران. چوارەم: هێشتا زۆرینەی دوکان و مارکێت و بازاڕەکان ئامێری POS ی تایبەت بە فرۆشتنیان نییە لە رێگەی کارتی بانکییەوە و رەنگە زۆرێکیش هەر باوەڕیان پێی نەبێت کە بە کارت پارە وەربگرن ئەگەر دڵنیا نەکرێن ئەو ژمارە ئەلکترۆنیانە ئەبنەوە بە پارە هەتا بتوانن کاڵای پێ بكڕن نەک وەک چەکی بێ رەسید وابێت و تەنها ژمارە بێت. ئەوە سەرەڕای ئەوەی هێشتا زۆرێک لە خەڵک لە بازاڕە گشتی و میللیەکان و لاکۆڵانەکان پێداویستییەکانی رۆژانەیان ئەکڕن و بەشێکی زۆر لە کڕیار و فرۆشیار و موچەخۆران شارەزاییان لە بەکارهێنانی کارتی بانکی و پارەدان و پارەوەرگرتن بە دیجیتاڵی نییە یان متمانەیان پێی نییە. پێنجەم: ئەم سیستمە بە دڵنیایی بێبەرامبەر نابێت، چونکە لەماوەی رابردوودا دەرکەوتووە حکومەت کەسابەت لەگەڵ خەڵک ئەکات و هەر هاوکێشەو مامەڵەیەک پارەی تێدابێت بە دڵنیایی بەلای خۆیدا شکاندویەتیەوە و لە مافی خۆی خۆش نەبووە هەر لە موچەبڕین و دابەشکردنی نەوت و زیادکردنی باج و نرخی هەموو خزمەتگوزاری و سزاکان. لە کاتێکدا نزیکەی ١٠ ساڵە پلەبەرزکردنەوە راگیراوە ئەوەی ماوەی سەرموچەیە کە ساڵانە چەند هەزار دینارێک موچەی موچەخۆران زیاد ئەکات. بۆ نمونە ئەگەر لە ئەژماری من تەنها ١٪ ی موچەکە ببڕدرێت بۆ بانکەکان ئەوا ئەو سەرموچەیەش دەبێتە قوربانی بانکەکان و سیستمی هەژماری من و مانگانە لە موچەخۆران ئەبڕدرێت. ئەوە جگە لەوەی شوێنە بازرگانییەکانیش رەنگە دەرفەتەکە بقۆزنەوە و رسوماتێک ئەگەرچی کەمیش بێت لەسەر پارەدان بە کارت دابنێن کە ئەمیش ئەبێتە بارقورسی زیاتر بۆ سەرشانی موچەخۆران. شەشەم: بە دڵنیایی هاوشێوەی هەندێک لە وڵاتان چاوەڕوان ئەکرێت بازرگان و بزنسە گەورەو مام ناوەند و رەنگە بچوکەکانیش نەچنە ژێرباری بەکارهێنانی سیستمی بانکی دیجیتاڵی تەواو بەو پێیەی زۆربەی ئاڵوگۆڕەکانیان بۆ حکومەت دیار ئەبێت و ئەوەش باجێکی زۆریان ئەخاتەسەر بۆیە هەوڵ ئەدەن مامەڵەکانیان بە کاش بێت و بەردەوام بێت ئەگەر بە داشکاندن و ئۆفەری تایبەتیشەوە بێت بۆ کڕیاران. لە ئەمریکا و و بەریتانیا و ئیتاڵیا و تورکیا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە ماوەیەکە هەڵمەتێکی چڕ بەڕێوەئەجێت دژ بە هەوڵی نەهێشتی کاش کە بە Cashless Society ناسراوە کە خۆی پاشەکشەی زۆری کردووە لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوودا کە بڕیاربوو بەکارهێنانی پارەی کاش نەمێنێت. هەر بۆیە لە هەندێک لە چێشتخانە و شوێنە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتانە ریکلام ئەکەن و ئەڵێن ئەگەر بە کاش پارەکەت بدەیت ئەوا رێژەیەک داشکاندنت بۆ ئەکەین بۆ نمونە ١٠٪ یان ٢٠٪. حەوتەم: لە رووی سایبەر سیکویریتی و ئاسایشی ئەلکترۆنییەوە پشت بەستن بە سیستمی بانکی و دیجیتاڵی لە وڵاتانی پێشکەوتووش بێ خەوش و کەموکوڕی نییە و بەدەر نییە لە هەوڵی هاککردن و فێڵکردن و بردن و راکێشانی پارەی خەڵک و بازرگانی قەدەغە و فێڵی تر. چ گرەنتییەک هەیە لە هەرێم کە سیستمەکەی هێندە تۆکمە نییە دوای ئەم سیستمە دزین و بڕینی ئەژماری ئەلکترۆنی موچەخۆران و تەنانەت بانکەکانیش روونەدات و ئەوکات لە بازاڕە ئۆنلاین و ئاساییەکانیش دزی لە خەڵک ئەکرێت و هیچ کەسیش نازانێت چۆن مافەکەی بۆ بگەڕێنرێتەوە. بۆیە پێش کارکردن بە سیستمەکە دەبێت ئامادەکاری تەواو هەبێت خولی راهێنان و هۆشیاری هەبێت و متمانە بۆ خەڵک بگەڕێنرێتەوە، چونکە زۆرێک لە خەڵک و موچەخۆران شارەزانین لە داخڵکردنی کارتێکی قسەکردن چ جای موچەو شتکڕینی رۆژانەی لە رێگەی کارتەوە بێت و لەمەودوا لە بری سەرەی ناو فەرمانگەکان، چیرۆکە تراژیدی و کۆمیدییەکانی سەرەی بەردەم ئامێرەکانی پارە راکێشان و بانکەکان و کێشەکانیان دەبێتە باسی میدیاکان و سۆشیاڵ میدیا.
خەرجی موچە مانگانە بە تێكڕا (941) ملیار دینارە خەرجی دیكە (646) ملیار دینارە درەو: وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی راستەقینەی شەش مانگی یەكەمی 2023ی خستە روو: یەكەم داهات: • داهاتی فرۆش و هەناردەكردنی نەوت لە 1/1 تا 25/3/2023 دەكاتە: (2 ترلیۆن و 935 ملیار و 935 ملیۆن) دینار. • بەهای نرخی تەرخانكراو بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی لە 1/1/2023 بۆ 30/6/2023: بڕی (309 ملیار و 967 ملیۆن و 348 هەزار) دینار) • داهاتی نانەوتی: ( 2 ترلیۆن و 74 ملیار و 597 ملیۆن) دینار واتا مانگانە دەكاتە (346 ملیار ) دینار. • گوژمەی قەرزی رەوانەكراو بۆ هەرێم لەلایەن بەغداوە: ( ترلیۆنێك و 600 ملیار) دینار • گوژمەی شایستەی رەوانەكراو لەلایەن بەغدادەوە: (998) ملیار دینار • كۆی داهاتی حكومەتی هەرێم لە شەش مانگی یەكەمی 2023 بریتیە لە (7 ترلیۆن و 918 ملیارو 501 ملیۆن) دینار. دوەم: خەرجی: • خەرجی موچە لە شەش مانگدا: 5 ترلیۆن و 646 ملیار و 572 ملیۆن) دینارە واتا بە تێكڕا مانگانە (941) ملیار دینارە. • پێدانی بەشێك لە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و شایستەی كۆمپانیا نەوتییەكان: (ترلیۆنێك و 600 ملیارو 146 ملیۆن) دینار • پێانی بەشێك لە تێچوی كڕینی وزەی كارەبا لە وێستگەكانی كەرتی تایبەت: (129 ملیارو 815 ملیۆن) دینار • خەرجی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەكان: ( 371 ملیارو 969 ملیۆن) دینار • خەرجی دیكەی بەكاربردن: (646 ملیارو 997 ملیۆن ) دینار • كۆی گشتی خەرجیەكان: ( 8 ترلیۆن و 395 ملیار و 501 ملیۆن) دینار سێیەم: جیاوازی خەرجی و داهات لە شەش مانگی رابردوودا: • كۆی داهات: 7 ترلیۆن و 918 ملیارو 501 ملیۆن دینار • كۆی خەرجی: 8 ترلیۆن و 395 ملیار دینار و 501 ملیۆن دینار • بڕی جیاوازی كورتهێنان: 477 ملیار دینار
(درەو): حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 دەكات، حكومەتی هەرێم چاوەڕێی گەیشتنی 700 ملیار دیناری تر دەكاتە لە بەغدادەوە بۆ دابینكردنی خەرجی موچەی مانگی (8)، سبەینێ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە بەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی داتای تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانو پلەو ناونیشانی فەرمانبەرێتی مەدەنیو سەربازییو ژمارەی خانەنشینان پرسیاری لێدەكرێتو وەڵامەكانی دەكرێت بە راپۆرتێكو بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەرزدەكرێتەوە. فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە رێوشوێنەكانی دابینكردنی پارە بۆ موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران. حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی حكومەتی عێراق بڕی (700 ملیار) دینار قەرزی تری بۆ بنێرێت بۆ دابینكردنی خەرجی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئاب. وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانە لە هەفتەی داهاتووەوە گوژمەی یەكەمی (700 ملیار) دینارەكە رەوانەی هەرێم بكرێت، كە بەپێی بڕیاری حكومەتی فیدراڵی عێراق ئەم پارە لەلایەن هەرسێ بانكی (رەشید- رافیدەن- TBI)ی دابین دەكرێت. مانگی رابردوو، یەكەم گوژمەی (700 ملیار) دینارەكە لە رۆژی 24ی ئەیلولدا خرایە سەر حسابی حكومەتی هەرێم، رۆژی 25ی ئەیلول دەست بە دابەشكردنی موچە كراو تاوەكو رۆژی 8ی ئەم مانگە پرۆسەی دابەشكردنی موچە بەردەوام بوو. رۆژی 17ی ئەیلول حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ (مانگەكانی 9، 10، 11) بە قەرز بڕی (700 ملیار) دینار بۆ هەر مانگێك بۆ دابینكردنی موچە بە حكومەتی هەرێم بدات، تا ئەوكاتەی هەردوو حكومەت لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەگەنە رێككەوتن، ئەوكاتەی ئەم بڕیارە درا حكومەتی هەرێم هێشتا موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی دابەش نەكردبوو، بۆیە بڕیاریدا پارەكە بۆ مانگەكانی (7، 8، 9) تەرخان بكات. ئێستا تا مانگی (9) گرەنتی موچەی فەرمانبەرانی كردووە، بەڵام چارەنوسی سێ موچەی مانگەكانی كۆتایی ئەمساڵ (واتە مانگەكانی 10، 11، 12)ی یەكلانەكردوەتەوەو چارەنوسی سێ موچە بە نادیاری ماوەتەوە. تێكڕای ئەو پارەیە كە حكومەتی هەرێم بە قەرز لە بەغداد بۆ ماوەی ئەو سێ مانگە وەریدەگرێت بڕەكەی (2 ترلیۆنو 100 ملیار) دینارە، ئەم پارەیە لە بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی 2023ی عێراق دەبڕدرێت، ئەگەر پشكی هەرێم لە 2023 بەشی پێدانەوەی قەرزەكەی نەكرد، ئەوا لە بەشە بودجەی هەرێم لە ساڵی 2024 دەبڕدرێت، واتا بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزە حكومەتی هەرێم پشكی خۆی لە بودجەی گشتی عێراق لە ساڵی 2024 خستوەتە رەهنەوە، ئەمە بەو ئومێدەی تا سەرەتای 2024 بتوانێت لەسەر پشكی خۆی لە یاسای بودجە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بگاتە رێككەوتن. هاوكات لەگەڵ دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەی عێراقدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداد بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبونەوەیەكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق. وەزیری دارایی هەرێم سبەینێ لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، بەپێی قسەی نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی داهاتی نانەوتییو دەروازە سنورەییە نافەرمییەكانو بڕی ئەو نەوتەی كە هەرێم لەم مانگانەی دوایدا رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراقی كردووە، پرسیار لە وەزیری دارایی هەرێم دەكرێت. سەرباری ئەمانە، لیژنەی داراپی لەبارەی بودجەی عێراقو تایبەتكردنی كۆدێكی فەرمانبەریی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقو داتای تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانو پلەو ناونیشانی فەرمانبەرێتی مەدەنی یان سەربازییو ژمارەی خانەنشینان لە وەزیری دارایی گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم دەكاتو وەڵامەكانی بە راپۆرتێك بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەرزدەكاتەوە.
راپۆرت: درەو چارەنوسی سێ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە 2023 بە نادیاری دەمێنێتەوە، حكومەتی هەرێم لەمساڵدا توانای خەرجكردنی (9) موچەی دەبێت بە بڕی (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار لەكۆی (11 ترلیۆنو 328 ملیار) دیناری كۆی ساڵەكە، بەوپێیە لە 2023دا چارەنوسی (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دیناری موچەی سێ مانگی موچەخۆران بە نادیاری دەمێنێتەوە، كە دەكاتە (25%)ی تێكڕای خەرجی موچەی موچەخۆران. موچە لە 2023دا حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە (944 ملیار) دینارە بۆ خەرجی موچەی (ملیۆنێكو 255 هەزار) موچەخۆر، تائێستا كە لەمانگی (10)داین، موچەی (7) مانگ خەرجكراوە. كۆی گشتی موچەی ئەو حەوت مانگەی كە ئەمساڵ حكومەت خەرجیكردووە بڕەكەی (6 ترلیۆنو 608 ملیار) دینارە، لەكاتێكدا دەبوو تائێستا موچەی (9) مانگی خەرج بكردایە كە بەتێكڕا دەیكردە (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار. ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی هاتنی دوو (700 ملیار) دیناری ترە لە بەغدادەوە بۆ موچەی مانگەكانی (8-9)، ئەمە لەگەڵ بڕی (320 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆو (25 ملیار) دیناری یارمەتی هاوپەیمانان، لەم دۆخەدا موچەی مانگەكانی (10-11-12) بەنادیاری ماوەتەوە. واتا حكومەتی هەرێم بۆ ئەمساڵ 2023 تەنیا بۆ خەرجی موچەی موچەخۆران پێویستی بە (11 ترلیۆن و 328 ملیار) دینارە، خۆ ئەگەر دوو موچەی تر بدات لە مانگەكانی (8-9)دا، پێویستی بە بڕی (یەك ترلیۆنو 888 ملیار) دیناری تر دەبێت، واتا ئەمساڵ بەكۆی گشتی دەتوانێت موچەی (9) مانگی موچەخۆران بدات، كە بەتێكڕا خەرجی موچە بۆ ئەم (9) مانگە بڕەكەی دەكاتە (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار، بەڵام چارەنوسی سێ موچەی موچەخۆران بە نادیاری دەمێنێتەوە كە بەتێكڕا بڕەكەی دەگاتە (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دینار، واتا رێژەی (25%)ی تێكڕای خەرجی موچە لەساڵێكدا. موچە لە هەرێم بە ژمارە: • مانگانە: (944) ملیار دینار • ساڵانە: (11 ترلیۆن و 328 ملیار) دینار • كۆی موچەی حەوت مانگ: (6 ترلیۆنو 608 ملیار) دینار • كۆی موچەی (9) مانگی ئەمساڵ: (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار • كۆی خەرجی موچەی سێ مانگی خەرجنەكراو: (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دینار • سێ موچەی خەرجنەكراو لە ساڵێكدا رێژەی (25%)ی كۆی موچەی ئەمساڵێكدا پێكدەهێنێت ژماردنی موچە بەپێی رۆژ ئەگەر موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ خەرج نەكرێت، بەتایبەتیش كە حكومەتی هەرێم هیچ زەمانەتێكی لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بۆ موچەی ئەم مانگانە وەرنەگرتووە، ئەوا موچەخۆرانی هەرێم لە ماوەی یەك ساڵدا (365) رۆژ، موچەی سێ مانگیان بۆ خەرج ناكرێت (90) رۆژ، بەوپێیەش بە تێكڕا لە ساڵی 2023 موچەخۆرانی هەرێم بە (40) رۆژ جارێك موچەیەكیان پێدەدرێت، واتا بە شێوەیەكی گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2023دا (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دیناری موچەی موچەخۆران قەرزدار دەبێتو بۆیان خەرج ناكات، كە دەكاتە (25%)ی كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ساڵێكدا، واتا لە كۆی (11 ترلیۆنو 328 ملیار) دینار، لەمساڵدا بڕی (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار بۆ موچە خەرجدەكات كە دەكاتە رێژەی (75%)ی كۆی خەرجی موچە لە ساڵێكدا. ژمارەی موچەخۆر لە هەرێم ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە (1 ملیۆنو 255 هەزار) كەسە، ئەگەر دانیشتوانی هەرێمی كوردستان (6 ملیۆن) كەس بێت، ئەوا (20%) دانیشتوان سەرچاوەی سەرەكی داهاتیان لەو موچەوە دێت كە لە كەرتی گشتی (حكومەت) وەریدەگرن. بەپێی داتاكانی دەستەی ئامار، ژمارەی خێزان لە هەرێمی كوردستان (1 ملیۆنو 201 هەزار) خێزانە، بەم پێیە بە نزیكەیی هەموو خێزانێك موچەخۆرێكی بەردەكەوێت. حكومەت چەند قەرزاری موچەخۆرانە ؟ سەبارەت بەو شایستە داراییانەی موچەخۆران كە كەتووەتە لای حكومەت، بریتین لە دوو جۆر: أ. پاشەكەوتی موچە؛ ئەم قۆناغە لە سەردەمی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو، لەماوەی نێوان ساڵانی (2015 - 2018) موچەخۆران (5) موچەی تەواویان پێنەدراوە، (23) مانگیش چارەكە موچەو (11) مانگ بەشێك لە موچەكانیان پاشەكەوت كراوە. بەهای پاشەكەوتی موچە لەو ماوەیە بریتییە لە (8 ملیارو 966 ملیۆنو 156 هەزارو 514) دۆلار، كە بەرامبەرە بە (10 ترلیۆنو 597 ملیارو 997 ملیۆن) دینار. ب. لێبڕینی موچە؛ ئەم قۆناغە لە سەردەمی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی داهێنرا، لەم قۆناغەدا لەماوەی ساڵی (2020 - 2021) موچەخۆران (7) موچەی تەواویان بڕاو و (10) موچەشیان بە لێبڕینی (18%)و (21%) بۆ خەرجكرا. رۆژی 28ی حوزەیرانی 2021 ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:" كۆی قەرزەكانی هەرێمی كوردستان لە مانگی 3ی 2020دا بریتی بووە لە (28 ملیارو 476 ملیۆنو 675 هەزار) دۆلار، بەڵام لە مانگی 3ی 2021دا گەیشتووە بە: (31 ملیارو 637 ملیۆن دۆلار". دواتریش لە ڕونكردنەوەیەكدا ئەوەیان ڕاگەیاند؛ زیادكردنی ئەو (3) ملیار دۆلارە پەیوەندیدارە بە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی (5، 6، 7، 8، 11،12ی ساڵی 2020)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. كەواتە كۆی ئەو شایستە داراییانەی موچەخۆران لە كابینەی نۆیەمدا لێیان بڕاوە بریتییە لە؛ • (7) مانگ موچەی بڕاو X (900 ملیار) دینار = (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار • (10) مانگ بە لێبڕینی (21%) X (189 ملیار) دینار = (1 ترلیۆن 890 ملیار) دینار • كۆی ئەو موچانەی لە كابینەی نۆیەمدا لە موچەخۆران بڕاوە دەكاتە؛ (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار + (1 ترلیۆن 890 ملیار) دینار = (8 ترلیۆن 190 ملیار) دینار. كەواتە كۆی ئەو شایستە داراییانەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە بەهۆی لێبڕینو پاشەكەوتی موچە لە لایەكو ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەلایەكی دیكە، بریتییە لە؛ (18 ترلیۆنو 787 ملیارو 997 ملیۆن) دینار پاشەكەوت (لە كابیەی هەشتەمو نۆیەم)و (5 ترلیۆنو 327 ملیارو 115 ملیۆن) دیناری راگرتنی بەرزەموچە (لە كابینەی هەشتەمو نۆیەم) = (24 ترلیۆنو 115 ملیارو 112 ملیۆن) دینار.
بە ژمارە: 🔻لە (ملیۆنێك و 255 هەزار) موچەخۆری هەرێم 🔻بەغداد دانی بە (682 هەزار) فەرمانبەری هەرێمدا ناوە 🔻بەغداد دانی بە (54%)ی موچەخۆرانی هەرێمدا ناوە درەو: - ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم: (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر - ئەوەی لای بەغداد دانپێدانراوە: ( 658 هەزارو 189) فەرمانبەرە + (23 هەزارو 840) پێشمەرگە - واتا (682 هەزار) فەرمانبەر بەرێژەی (54%) لای بەغداد دانپێدانراوە بەم شێوەیە: • ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم: (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر • ژمارەی فەرمانبەر: (752 هەزارو 959) كەس بەرێژەی (60%) • فەرمانبەری مەدەنی: 430 هەزارو 231 • سەربازی: 217 هەزارو 979 • پۆلیس و ئاساییش: 104 هەزارو 699 • ژمارەی موچەخۆر: 502 هەزارو 364) كەس بەرێژەی (40%) • خانەنشینی: 246 هەزرو 269 • چاودێری كۆمەلایەتی: 159 هەزارو 158 كەس • شەهیدان: 96 هەزارو 937 واتا لە كۆی (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر واتا (682 هەزار) فەرمانبەر لە بەغداد دانپێدانراوە، واتا (573) هەزار موچەخۆری هەرێم ناویان لە بەغداد نیە واتا (46%)یموچەخۆرانی هەرێم ناویان لای بەغداد نیە، كە بەشێكی خانەنشینان ژمارەیان ( 246 هەزرو 269) كەسە و چاودێری كۆمەلایەتی (159 هەزارو 158 ) كەس و شەهیدان و ئەنفالكراون ( 96 هەزارو 937) كەس و بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان. 🔸ژمارەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم 🔹پێشمەرگەو ناوخۆ: 217 هەزارو 979 كەس 🔹 پۆلیس و ئاساییش:: 104 هەزارو 699 كەس 🔹 خانەنشینی سەربازی: 110 هەزارو 729 كەس كۆی گشتی هێزی سەربازی: 433 هەزارو 407 كەس 🔸موچەی مانگانەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان: 🔹وەزارەتی ناوخۆ : 178 ملیار و 489 ملیۆن دینار 🔹وەزارەتی پێشمەرگە: 133 ملیار و 61 ملیۆن دینار 🔹ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگا: 62 ملیارو 997 ملیۆن دینار 🔹خانەنشینی سەربازی: 75ملیار و 630 ملیۆن دینار 🔹كۆی گشتی: (450 ملیارو 177 ملیۆن) دینارە، دەكاتە 48%ی كۆی موچەی موچەخۆران كە بۆ مانگێك (944 ملیار) دینارە
(درەو): 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئەیلولی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (9ملیارو 494 ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (103 ملیۆن و 143ھەزارو 199) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 438ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (92) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئابی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (8 ملیارو 846ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (106 ملیۆن و 122ھەزارو 874) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 423ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (83,35) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی تەمووزی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (8 ملیارو 293 ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (106 ملیۆن و 755 ھەزارو 169 ) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 444 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (77,69) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی حوزەیرانی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 115ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (100ملیۆن و 59ھەزارو 52) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 335ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (71,11) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئایاری نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 306ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت (102 ملیۆن و 436ھەزارو 387) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 305ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (71,3) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 🔻وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی نیسانی نەوتی بڵاوكردەوە: 🔹 داھاتی مانگی رابردووی نەوت گەیشتوەتە (7 ملیارو 796ملیۆن) دۆلار. 🔹 بڕی ھەناردەی نەوت ( 98 ملیۆن و 634 ھەزارو 947) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوت ( 3 ملیۆن و 288 ھەزار) بەرمیل بووە. 🔹 تێکڕای نرخ گەیشتوەتە زیاتر لە (79) دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک.