■ سالار جاف.. من لە مەغزەنێکی سویسرا کرێکارێکی ئاساییم، مانگانەکەم چوار هەزار و پێنج سەد دۆلارە، وەک سەرۆکی وڵاتەکە شەمە و یەکشەمە لە ماڵەوەم، وەک سەرۆکی وڵاتەکە خان‌و و کارەبا و ئاوی سارد و گەرم و تەئمینی دکتۆر و پاسپۆرت و مافم هەیە. ئایا لە کوردستان کرێکار هەمان مافی تۆی هەیە؟ با من پێتبڵێم جەناب. سەرەتای گەنجێتیم لە فڕنێکی سەمون ئیشم ئەکرد، سەعات دوی شەوی زستانی سلێمانی لەخەو هەڵەستام و بە ناو ڕەشەبای سلێمانییا ئەچوم بۆ ئیش، گەرمای کورەی فڕن و بوخاری سەمون هەڵهێنانەکەت بۆ باسناکەم چونکە تۆ لەو مەعاناتە تێ ناگەیت.. ئاغای قوبادی جەلالزادە. ڕۆژانەی من لەوێ دوانزە هەزار دینار بو، هەزار دینارم هەر لەکاتی ئیشا ئەدا بە قاپێک نۆکاو لای مامە عەبە، هەزار دینارم ئەدا بە پاکەتێک جگەرە، هەزار دینارم ئەدا بە کرێی ئەمسەر و ئەوسەری پاس بۆ بازاڕ، برنج و شلەیەکی سادەم ئەخوارد بە دو هەزار، ئەچوینە کافتریا و بە پێنج کەسەوە وەک موعتاد بە دەوری نێرگەلەیەکدا دائەنیشتین، لەو کاتەدا مناڵ و کەسە پۆشتەوپڕەکانی ئێوەم ئەبینی کە چۆن بە پۆزەوە داوای فرێشیان ئەکرد. ئاغای جەلالزادە. ئەو نابەرابەرییە ئازاری زۆری دام، زۆرم بیرکردەوە بۆ ئەبێت ئەو هەمو جیاوازییە هەبێت؟ مامۆستاکانی مەکتەبم وەڵامیان نەئەدامەوە، بەڕێوەبەری ئامادەییەکەمان ئەیوت ئەوان پێڵاویان زۆر بۆ ئەم ڕۆژە دڕیوە، لەکاتێکا من خودی ئەو ڕۆژە بنی پێڵاوەکەم کونێکی تیابو. ئاغای جەلالزادە.. ئەزانیت چیمکرد؟ لەتەلەبەیەکی زیرەکی پۆلەوە بوم بە تەمەڵێکی ئاژاوەچیی ڕیزی دواوە، فێری مەشروب خواردنەوە بوم، ئەمزانی وەڵامێک بۆ پرسیارەکانی من هەیە بەڵام نەمەزانی لەکوێ، ڕۆژێک ڕۆمانێکی خەسرەو جافم بەرچاو کەوت و خوێندمەوە، سوتفە کارەکتەرێکی تیابو وەک من، بڕیارمدا کتێبی زیاتر بخوێنمەوە، دەستم بە پارەگرتنەوە کرد و ئیشی زیادەم ئەکرد، تا کتێبی زیاتر بکڕم، دوای نیوەڕوان بۆ ئیشی دوەم عارەبانەیەکم بەکرێگرتبو، ئەچوم لەعەلوەکە بارم ئەکرد لە کاڵەکی تەپیو و ئەمبرد بەرەو توی مەلیک، خاولییەکی تەڕم لەمل ئەکرد و وەک شێت هاوارم ئەکرد وەرنەوە کاڵەکی گەیو بۆ شەربەت، زۆربەی ژنە خواپێداوەکانی ئەوێ پارەی زیادەشیان دەدامێ، ئەوکات مناڵتربوم و ڕۆحم سوک بو، ئەونە ڕۆحسوک بوم تەنانەت نیوەڕۆیەکی گەرما ژنەخواپێداوێک بینی لە سێبەرەکەی ئەوبەر ماڵیان پاڵمداوەتەوە جامێک ئاوی بۆ هێنام و وتی وەرە ژورەوە لەبەر سپلێتەکە خۆت فێنککەرەوە، من حەزمئەکرد بزانم هەوای سپلێت چۆنە کە خواپێداوەکان هەیانە، چومە ژورەوە خانوەکە وەک بەشێکی بەهەشت بو، من نزیکەی سەعاتێک مامەوە و هاتمە دەرەوە، بەڵام شتێکی زۆر گەورە ڕویدا، کەچومە ژورەوە کوڕ بوم، بەڵام لە هاتنەدەرەوەمدا بوم بە پیاو، ئەو تاوانەش لە ملی تۆیە ئاغای جەلالزادە، چونکە ئێوەبون منتان کرد بە کاڵەکفرۆش لە توی مەلیک. جەنابی جەلالزادە.. کتێبم زۆر کڕی و خوێنمنەوە، سەرەتا ڕۆمان، دواتر شیعر بۆ تێگەشتن لە دڵشکان، بینیم سەبەبی زۆربەی ئەوانە ئێوەن، ئینجا کتێبی فەلسەفیم کڕی، دانەو دوان نا بەڵکو بە باوەش، ئەوەندە لەناو چەمکە سیاسی و فەلسەفییەکانا ڕۆئەچوم ئەتوت بلۆکم بۆ قاتی پێنج سەرخستوە وا ماندو ئەبوم، دایکم ترسێکی زۆری لێ نیشتبو شێت بوبم، لەگەڵ باجی ڕوناکا بڕیاریان داب‌و بمبەنە لای شێخێک نوشتەم بۆ بکەن، من لە دڵەوە پێکەنینم پێیان دەهات لە دڵی خۆما ئەموت نازانن من تازە وا خەریکە چاوم ئەکرێتەوە، کتێب دوای کتێب ئەمخێندەوە مەکتەبە پڕبو لە کتێب، بوم بە کەسێکی داخراو. وازم لە سەردانی ماڵە خزمان هێنا، لە پڕێکا پێمزانی کە پێنج ساڵە نەچومەتەوە بۆ لادێکەی ماڵی نەنکم، پێمزانی کە چوار ساڵە وازم لە خوێندن هێناوە، پێنج ساڵە هەمو ژیانم بوە بە کتێب تا لێتان تێبگەم، زۆر چاکیش لێتانتێگەشتم، ئینجا به دوای هۆکاری ئەو خراپییەتان گەڕام، چوم لە ڕابردوتانم کۆڵییەوە، هەمو مێژوی شۆڕشەکانی کوردستان بە کوردی لە سەری نوسرابێت یەک وشەیم نەپەڕان و هەموم خوێندەوە، بۆ دەستکەوتنی کتێبێک کە وتیان میرزا مەنگوڕیی نوسیویەتی و لە کتێبخانەکەی پەکەکە دەست ئەکەوێ لەگەڵ هاوڕێیەکدا ڕێی قەندیلمان گرتەبەر، چوینە گوندی ئێنزێ وتیان کتێبخانەکە گواسراوەتەوە بۆ دۆڵی شەهید ڕۆژهات لە قەڵاتوکان، ڕێگاکە بە پێ چوار سەعات ئەبو شەویش داهاتبو، ناچار بەیانیی دواتر لەگەڵ ڕەتڵێک گەریلا ئێمەش ڕۆشتین و نوسخەیەکیم هێنا، وای لێهات ئیتر هەستمکرد هەمو مێژوی شۆڕشی کوردیم خوێندەتەوە، ئەوەی ناوی کتێب بێت و باسی شۆڕشی کوردی بکات من لە کتێبخانەکەم هەمبو. ئاغای جەلالزادە، دواتر زانیم ڕابردوتان بۆنی مەنهۆڵی لێدێت، زانیم لە ئەزەلەوە وابون و ناگۆڕێن، بۆیە بڕیارمدا دژتان بم، بچمە هەر بەرەیەک کە هەوڵی ڕوخاندنتان بدات، لە هەمو ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی دژتان من لەوی بوم، خۆپیشاندانەکەی دوهەزار و شەشی بەردەم پاڵاس کە سەرکەوتی کوبە بە تێڵا کەوتە ناومان من لەوێ بوم و گیرام، بەڵام هەر ئەو شەوە لەگەڵ حەمەی جەمال و چەند کەسێکی تر بەریانداین چونکە هەژدە ساڵمان تەواو نەکردبو. کە سۆران تیرۆرکرا من لە خۆپیشاندانەکە بوم، کە سەردەشتتان کوشت ئەوەی لە دوای سەیارەی سڵنگەکەوە مایکێکی پێیە و پێش خەڵکەکە کەوتوە و هاوار ئەکات ئازادی ئازادی منم. لە هەمو ڕۆژنامە و میدیا ئەهلی ئۆپۆزسیۆنەکان چیم لەدەست هاتبێت دژتان نوسیم بۆ ئەوەی بڕوخێن، حەڤدەی شوبات یەکێک بوم لە شانزە چاودێرەکەی یەکەم ڕۆژ، شەست و سێ ڕۆژ سەرام چۆڵ نەکرد، لەگەڵ شەنکار و جەماعەت بە دوچاوی خۆمان بینیمان لە خانەقا چۆن سورکێو و شێرزادتان شەهیدکرد، بینیم چۆن ئومێدتان شەهیدکرد لای مزگەوتی گەورە لەگەڵ مامۆستا فایەقی فۆتۆگراف چوینە سەر تەرمەکەی. جەنابی جەلالزادە، دواجار بۆم دەرکەوت هێشتا ژمارەی گەمژکان لە کوردستان زۆر زیاترن لە ئاقڵەکان، هێشتا کەسانێکی زۆر ئەیانەوێت جارێ کۆیلبن. زانیم نوسین و خۆپیشاندان ئێوە ناڕوخێت جگە لە چەک، کەسیش نەبو ڕابەرایەتییەکی وا بکات، چوار ساڵ هیوام بە کاک نەوشیروان بو، ئەویش زۆر پشو درێژ بو، بۆیە ئێوارەیەک چوم لە نوسینگەیەکی جادەی مەولەوی تکتێکی ئەستەنبوڵم کڕی، بەیانی دواتر کتێبەکانم بە پیکاب گواستەوە بەردەرکی سەرا و بە گۆتر فرۆشتمن بە هەزار دۆلار، ڕۆژی دواتر سواری فڕۆکە بوم و کوردستانم بۆ ئەبەد جێهێشت، چەند ئێوارەیەک دواتر ئێوارەیەکی درەنگ چومە سەر دەریای مەڕمەڕە لە بەندەرەکەی سوڵتان ئەحمەد، ئەو فلاش میمۆرییەم کە نوسین و کاری هەشت ساڵمی تێدابو فڕێمدایە ناو دەریاکە، دواتر هاتمە سویسرا و بوم بە کرێکار، بەڵام وەک کرێکارەکانی وڵاتەکەی تۆ نا... کرێکارێک کە شەرافەتمەندانە ئەژی.
■كەمال چۆمانی ... ٢٧ی تەموز قۆناغێکی نوێ لە سوریا و باکوری سوریا دەستیپێکرد بە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی رەسمیی لەنێوان ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک و رژێمی سوریا. وەفدی ئەنجومەن بە سەرکردایەتیی ئیلهام ئەحمەد کە تێیدا عەڕەب و سریانیش هەبون، لەگەڵ حکومەتی سوریا لە دیمەشق دانیشتن. ئەوەی زۆر گرنگە، هەردولا رێککەوتون لەسەر "پێکهێنانی لیژنە بۆ پێشڤەبردنی گفتوگۆکان و دانوستان لەسەر بنەمای سوریایەکی لامەرکەزیی دیموکراتیک." ئەو سوریای لامەرکەزیی دیموکراتیکە لای هەردولا هەڵگری مانای جیاوازە، بەڵام ئەوە قۆناغی یەکەمی لێکتێگەیشتنە. ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک وەک سەرەتا زیاتر تەرکیزی لەسەر گێڕانەوەی خزمەتگوزارییەکانی رژێمە، رژێمیش دەیەوێت دەستەڵاتی خۆی بۆ خاڵەکانی سنور بگێڕێتەوە. بەر لە سەردانەکە، وەفدی کوردیی لەگەڵ برت مەگکێرک دانیشتون، ئەویش پێی باش بوە. داهاتوی سوریا ئاسان یەکلاناکرێتەوە، رژێمی سوریا و ئیدارەی باکوری سوریاش لەوە تێگەیشتون کە دەبێت بگەنە رێککەوتن. هەردولا پێویستییان بە یەکترە. رژێم لەژێر فشاری روسیا دایە، روسیاش لەژێر فشاری ئەمریکا. رژێم ناتوانێت بە شەڕ دەستەڵاتی خۆی بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا بگێڕێتەوە، رودانی هەر شەڕێک دەرگای شەڕی تر دەکاتەوە. ئیدارەی باکوری سوریاش -کورد و عەڕەب و سریان و نەتەوە و ئاینزاکانی تر- دەیانەوێت دوای سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا، دڵنیا بن وڵات سەقامگیر دەبێت چونکە هەڕەشەکانی تورکیا بەردەوامن، ئەمریکا پلانەکەی زۆر رون نییە، روسیا و ئێران ئەگەر پشتیوانیی رژێم بکەن دژ بە ئیدارەی باکوری سوریا دۆخەکە دژوار دەبێت. باکوری سوریا پێویستی بە گێڕانەوەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوە و قوتابخانە و نەخۆشخانە و بودجەیە. بە کورتی، هەردولا پێویستیان بە یەکترە و دۆخەکە وا دەخوازێت بگەنە رێککەوتن. دوژمنە هاوبەشەکانیان کە تورکیا و هێزە چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش و پڕۆکسییەکانی تورکیان، هەڕەشەی جدیی دەبن لەسەریان ئەگەر نەکەونە رێککەوتن. لەنێوان رژێمی ئەسەد و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک شەڕ و پێکدادانی زۆر دروستنەبونە تا نەتوانن لەسەر داهاتویەکی هاوبەش پێکبێن. بە هۆی نیگەرانییەکانی تورکیاوە، ئیدارەی باکوری سوریا بەتەواوی لە گفتوگۆکانی ئاشتیی یوئێن بێبەش بوە، بۆیە رێککەوتن لەگەڵ ئەسەد، هەرچەندە تاڵ بێت، بەڵام باشترین چارەسەرە چونکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وازی لە گۆڕینی ئەسەد هێناوە و ئێستا ئەسەد بەهێز بوە. کێشەی قوڵ لەنێوانرژێم و ئیدارەی باکوری سوریا هەن، بەتایبەت لەسەر داهاتوی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و ئاساییش، بەڵام باکوری سوریا یا وەک ئێمە راهاتوین بڵێین رۆژئاڤای کوردستان خاوەن سیستەمێکی ئیداریی ئەوتۆیە کە بتوانێت لەگەڵ ئەو قۆناغە خۆی بگونجێنێت چونکە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک باسی خۆبەڕێوەبەرییە نەک فیدراڵیی. لەو چوارچێوەیەدا، ئەگەر گفتوگۆکان بگەنە رێککەوتنێکی هاوبەش، وەک ساڵح موسلیمیش گوتویەتی کە داوای گارەنتیی نێودەوڵەتیی دەکەن بۆ گفتوگۆکان، ئەوا باکوری سوریا و رۆژئاڤای کوردستان پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە کە تێیدا دەتوانن داهاتویەکی نوێ بنیات بنێن.
■ سەردار عەزیز ... تویتەکەی ترەمپ جۆرێک لە هەژانی دروستکرد، بەڵام هەڵدانەوەی پاشخانی رووداوەکە ڕەنگە بە سود بێت بۆ تێگەیشتنێکی باشتر. قەشەیەکی ئەمریکی ماوەیەکە لە تورکیا دەستبەسەرە. ئامانجی ئەردۆگان لە گرتنی ئەم قەشەیە دوو شتە: یەکەم، ناردنی پەیامێک بۆ دەنگدەرە موسوڵمانەکانی کە ئەو رێگە بە تەبشیری نادات و هەوڵی تەبشیری هەیە لە سەر موسڵمانان، دووەم، بەکارهێنانی وەک کارتێک لە سەردەمێکدا کە پەیوەندی نیوان ئەمریکا و تورکیا پڕ لە هەڵبەز و دابەزە. هەروەها ئەگەری گۆڕینەوەی بە گویلەن. ئەم روداوە مایەی نیگەرانی بوو لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بەڵام کێشەی گەورەتر هەبوو بۆیە هێندە جێگەی بایەخ نەبوو. لە یانزەی شەشی ئەمساڵ ئافرەتێكی تورک بە ناوی ئۆزکان لە تورکیاوە دەچێت بۆ فرۆکەخانەی بن گۆریون لە ئیسرائیل، هەر پاش گەیشتنی لە فرۆکەخانە دەستگیر دەکرێت بە بەهانەی هاوکاری حەماس. ئەم ئافرەتە کە تەمەنی ٢٧ ساڵە سەرەتا رێگەیان پێنەدا کە پارێزەری هەبێت. بەڵام هەرزوو پرسی ئاڵوگۆڕ هاتە ئاراوە. ترامپ داوای لە نەتانیاهو کرد کە ئەو ئافرەتە بەرەڵا بکات لە بەرامبەر بەراڵاکردنی قەشە ئەمریکیەکە لە لایەن تورکیاوە. لە پانزەی ئەم مانگە ئۆزکان بەرەڵا کرا و گەڕایەوە تورکیا و سوپاسی ئەردۆگانی کرد. بەڵام هێشتا قەشە ئەمریکیەکە ئازاد نەکراوە. لە بڕی ئازادکردنی قەشەکە تورکیا لە بەندیخانەوە گواستویانەتەوە بۆ ماڵێک کە تیایدا دەست بەسەرە، ئەمەش ترەمپی توڕەکرد و تویتەکەی کرد.
■ د. كاوە مەحمود.. بۆ ئەوەی بزانین شوناس و تێكۆشانی سیاسییمان بەچ ئاكامێكمان دەگەیەنێت، ئەنجامدانی ئەركە سیاسییەكان بەشێوەیەكی كردەیی، پێویستی بەهەڵسەنگاندن هەمەلایەنی كار و بنەمای فیكری خۆمان هەیە، پرسیارێكی گرنگ لێمان دەكرێت؛ بەوازهێنانی ئێمە وەك حزبی شیوعی لەشوناسی چینایەتی و نیشتمانی و فیكری خۆمان، ئایا دەتوانین ئەو ئاستەنگانەی كە لەتێكۆشان رووبەڕووی حزبمان دەبێتەوە، چارەسەربكەین؟! هەندێ كەس بیری لەوە دەكاتەوە كە ئێمە بەوازهێنان لەناو و لۆگۆی حزب و هەندێ دروشم، دەتوانین بەرەو رووی ئاستەنگەكان ببینەوە؟ واقیعی ژیان بۆی دەرخستوین كە مەبەست لەو بۆچونانە پەیوەندییان بەناو و دروشمەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەفشار خستنە بۆ وازهینان لەشوناس. ئەزمونی چەندین ساڵەی بزوتنەوی سوسیالستی زانستی دەریخستووە كە وازهێنان لەشوناس، قەیرانی ئێمە چارەسەر ناكات، بەڵكو بەپێجەوانەوە جەختكردنەوە لەسەر شوناس و گەڕانەوە بۆ میتۆدی ماركسی و سوود وەرگرتن لەئەزموونی سۆشیالیستی و بەستنەوەی ئەم ئەزموونە دەوڵەمەندە بەژیانی رۆژانەی خۆمان دوور لەدۆگما و وەڵامدانەوەی واقیعبینانەی ئەو پرسیارە ئاڵۆزانەی كە رۆژانە كۆمەڵگا دەیخاتە بەردەمی ئێمە، دەتوانێت قەیرانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی چارەسەر بكات و هەنگاوەكانمان بۆ ئەنجامدانی ئەركە نیشتمانی و چینایەتییەكان بتەوتربكات، جەختكردنەوەمان لەسەر سوشیالستی مانای پشتبەستنە بەبیری سۆشیالستی بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی ئەم قۆناغە كە لەلایەك قۆناغی رزگاری نیشتمانییە كە لەسەربەخۆیی و مافی بڕیاردانی چارەنوس بەرجەستە دەبێت و لەلایەكی ترەوە، تەواوكردنی ئەركەكانی شۆڕشی نیشتمانی دیموكراتییە كە پەیوەندی بەئازادی و دیموكراتیزەكردنی دەسەڵات و كۆمەڵگا و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و داكۆكیكردن لەبەرژەوەندی رەنجدەرانی بیروبازوە، لەبواری ئابوریشدا بێویستی بەڕووبەڕووبونەوەی سیاسەتی لیبڕاڵیزمی نوێ و فرۆشتنی هەموو كەرتەكانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری بەكەرتی تایبەت و بەستنەوەی پڕۆسەی گەشەپێدان بەبەرژەوەندییەكانی كەرتی تایبەت هەیە. لەئەنجامدانی ئەم ئەركانە دوو ئاڕاستە بەدیدەكرێت. ئاڕاستەی چەپ و ئاڕاستەی دیكەی رەوتی لیبراڵی كە سەرجەم حزبەكان كۆدەكاتەوە، ئەوەی لایەنەكانی رەوتی لیبراڵ لەیەكدی جیادەكاتەوە و ململانێی نێوانیاندا دروستدەكات، بەرژەوەندی بەرتەسكی حزبایەتییە، بەڵام لەچوارچێوەی هەڵبژاردەی سەرمایەداری، بەڵام ئێمەی شیوعی و چەپ لەڕەوتی لیبراڵی جیادەكاتەوە، پشتبەستنە بەبیری سۆشیالیستی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی. كاتێك باسی تەواوكردنی ئەركەكانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی نیشتمانی و رەهەندی ئازادییە دیموكراتییەكان دەكەین مانای ئەوە نییە خاڵی هاوبەشمان لەگەڵ لایەنە لیبراڵەكانی كوردستاندا نییە، بەڵام گرنگە حزبمان لەچ پێگەیەكی فیكرییەوە مامەڵە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی چینەكانی تردا دەكات، بەتایبەتی چینی بۆرژوای بچوك و بۆرژوای گەورە. حزبمان لەروانگەی هەزری خۆیەوە و بەپشتبەستن بەپاراستنی سەربەخۆیی فیكری و سیاسی و رێكخراوەیی خۆی، لەبواری مامەڵەكردن بەگشتگیری، تەنانەت لەسیاسەتی هاوپەیمانیدا، مامەڵە لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا دەكات، بۆیە كاتێك لایەنێكی سیاسی لیبراڵ كە دەیەوێ هاوپەیمانیمان لەگەڵدا ببەستێت و هەندێ ئەركی دیموكراتی لەگەڵیدا لەم قۆناغەدا كۆماندەكاتەوە، بەڵام داوا لەحزبمان دەكات بچینە نێو قەوارە و ناو و لۆگوی ئەوەوە، ئەوا هەڵوێستمان قایل نەبونی كاری هاوپەیمانییە لەگەڵ ئەو ئاڕاستەیە، چونكە قایلبون بەو ئاڕاستەیە لەدەستدانی سەربەخۆیی سیاسی و فیكری و رێكخراوەیی حزب دەگەیەنێت. لەم هەلەمەرجدا و لەروانگەی ریزبەندی سیاسی كوردستان كاری هاوبەشی چەپ لەشەقام و بۆ خۆئامادەكردنی هەڵبژاردنەكان و بۆ كاری جەماوەری بەگشتی، ئەركێكی تێكۆشەرانەی پێویستە. هەڵگرانی بیری چەپ و سۆشیالستی لەنێو كۆمەڵگای كوردستان فراوانە و تەنها لەچوارچێوەی حزبی شیوعی كوردستاندا قەتیس ناكرێت، بیری چەپ كە بیریكی كۆمەڵگاییە لەلایەن شیوعییەكانەوە قۆرخناكرێت و چەندین گروپ و كەسایەتی دەگرێتەوە و دەبێ بەشێوەی چلۆنایەتی مامەڵەی لەگەڵدا بكەین، چەپبونی ئەو گروپانە و ئەو كەسایەتییانە پەیوەندی بەبەرنامەی سیاسی ئەوانەوە هەیە و ناكرێ بەپەیوەندیكردن لەگەڵ ئەواندا لەسەر بنەمای چەندایەتی و ژمارەوە بێت. گومان لەوەدا نییە كە كاری هاوبەشی تێكۆشەرانەی چەپ و هەماهەنگی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای بەرنامە، دەكرێ و ئەمەش زەمینە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی خۆشدەكات.
■ ئومێد خۆشناو .. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ڕێ و شوێنه یاسایی و ئیداریه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن،چه‌ند ڕۆژێکه ده‌نگ و دۆرو باس وخواستی،دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان جێگای قسه‌و باسی زۆره‌و به نافه‌رمی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پارتی لیستی ناوی کاندیدانی پێشکه‌ش به کۆمسیۆن کرد،به‌ڵام دوای درێژکردنه‌وه‌ی واده‌که‌ش هێشتا،چه‌ند لایه‌نێک لیستیان پێشکه‌ش نه‌کردوه!. هه‌رچه‌ند ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاره له ٣٠ئه‌یلول بکرێت،هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته نیه،به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنی دره‌نگ وه‌خته‌یه‌و ده‌بوایه زووتربکرێت. ئه‌گه‌ر:وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئه‌و وڵاته قسان بکه‌م،ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان وموزایه‌ده زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانی،نه‌ک ده‌یخواست هه‌ڵبژاردن دوابخرێ،به‌ڵکو ده‌یخواست هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌بکرێت. ئه‌گه‌ر:وه‌ک په‌رله‌مانتارێک قسان به‌که‌م،پێکهاته‌ی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان وحکومه‌ت،له‌به‌ر به‌لاڕێ دابردنی مه‌وزوعه ئه‌ساسیه‌کانی حه‌یاتی خه‌ڵک وخاک و به‌رپرسیایه‌تی هه‌ڵنه‌گرتنی قۆناغه‌که،دیسان ده‌خوازێ هه‌ڵبژاردن بکرێ ودوانه‌خرێ،تا نه‌خشه‌ی سیاسی وڕیزبه‌ندی حزبه‌کان بگۆڕدرێ وله ئاینده به‌رپرسانه‌تر هه‌نگاو هه‌ڵبگیرێت. ئه‌گه‌ر:وه‌ک پارتیه‌کیش قسان بکه‌م ده‌ڵێم. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو جه‌نگه ده‌رونیه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیه‌کان کراو ماکینه‌ی ئیعلامی زۆر فۆکسیان خسته سه‌ر پارتی وبه‌هه‌موو چه‌شنێک هه‌وڵیاندا،هه‌رچی خراپی هه‌یه بیخه‌نه ئه‌ستۆی پارتی،که‌چی هه‌موو حیسابات و دیراساته‌کان پێمان ده‌ڵێن،ئه‌و هه‌موو موهاته‌راته کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی نه‌کردوو،به پێچه‌وانه‌وه ئێستا هه‌ڵبژاردن بکرێت باری پارتی زۆر زۆر باشتره وئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له سودوو قازانجی پارتیه،باشترین نموونه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه. ئه‌گه‌ر:وه‌ک دیموکراسی خوازێکیش قسان بکه‌م ده‌ڵێم. حه‌ق نیه و پێویست ناکات له‌به‌ر خاتری هیچ،چاوی ڕه‌خنه بخرێته سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی که،له‌ناوچه‌که به نمونه‌ی دیموکراسی ناسراوه....
■ كۆشان عەلی زەمانی... مێژووی مرۆڤایه‌تی (موسڵمان و رۆژئاوایی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان) کوشتارو شارستانی تێدایه ئه‌و میللـه‌تانه عاقڵ بوون که له‌سه‌ر مێژوویه‌کی کوشتار مێژوویه‌کی نوێی شارستانییان دروست کردووه.. تا په‌نجا ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌ش پێستێک نه‌یده‌توانی له پاسێکدا له‌گه‌ڵ سپی پێسته‌کان بێت له ئه‌مریکا.. به‌ڵام پاش چەند دەیەیەک ڕەشپێستێکی بەڕەگەز ئەفریقی بوویە سەرۆکیان. ئەو کۆمەڵگایانەی کە هەموو هاوکێشەکان بە ڕەش و سپی بە تەبا و ناتەبا دەبینن، ڕەنگی خۆڵەمێشی نابینن، نەک هەر ئەوەی ناتوانن پێشکەون، بەڵکو وەکو کۆمەڵگایەکش ناتوانن کاربکەن کە کۆمەڵگایەکی تەندروست بێت. چ کارەساتێکی گەورەیە دوای یەک لێدوان و ڕووداوێک (زۆر بەداخەوە بۆئەوەی کە ڕوویدا) ئیتر کۆمەڵگا دابەش بێت بەسەر مزگەوت و دژە مزگەوتدا، هەرچەندە خودی جەدەلەکە هەڵەی تیایە، لەبەر ئەم هۆکارانە: ١-مەسەلەی تیرۆر و تیرۆریزم لەناو کورد زۆر نوێیە و تەنها لەلای چەند کەسێکی دیاریکراو پێوەی گیرۆدە بوون، بەڵام مێژووی مزگەوت زۆر دوورودرێژترە و خزمەتی گەورەی بە ئەدەبیاتی کوردی و مێژووی کورد کردووە، مزگەوت بەشێکی دانەبڕاو بووە لە کۆمەڵگای کوردی. ٢-کاتێک مزگەوت تۆمەتبار دەکەیت، یان ئەوانەی دەچنە مزگەوتەوە، ئیتر کۆمەڵگا دابەش دەکەیت، یەکێک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر هەر ئەو دابەشبوونەیە، هەر ئەوەیە کە چینێک پەراوێز دەخەیت. ئەو پەراوێزخراوانە دواتر دەتەقنەوە بەڕووی کۆی کۆمەڵگادا. فەیسبووک شوێنی وتاری درێژ نیە، ببورن و پێموایە جارێ ئەوەندە بەسە. هەر ماوەتەوە بڵێم: مزگەوت ئەو شوێنەیە کە ڕۆح تیایدا ئاسوودە دەبێت، زۆر ئاساییە وەکو هەر شوێنێکی دی ئەگەر هەندێ کەسی نەخۆشی تیابێت، یان تیایدا نەخۆش بکەوێت، بەڵام هۆکاری سەرەکی خودی مزگەوت نییە، گەر وابووایە ئەوا نیوە زیاتری کۆمەڵگای کوردی ئەبووە نەخۆش و تیرۆریست کە ڕۆژانە یان هەفتانە سەردانی مزگەوت دەکەن. سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ هەینی نیو کاتژمێر ڕێم کرد بۆئەوەی بچمە مزگەوت، کە گەڕامەوە نیوکاتژمێری دیکەم پێچوو، بەڵام ڕۆحم ئاسوودەبوو. هەینیتان پیرۆز و ئەوانەی ناشچنە مزگەوت کۆتایی هەفتەتان بەخۆشی بەسەر بەرن
■ كارۆخ عوسمان.. وەزیری فاشلی نەخوێندەوارو ھەمیشە سەرخۆش. یاری بەچارەنوسی مێللەتێكەوە كردووە. (ئەم دێرەی سەرەوە قسەی ئیعلامی عێڕاقی)ە. لەژێرناوی (ئێمە بەھێزترین وڵاتین) ڕۆژانە خەرجی كڕینی گوڵی سروشتی بایی (٥) ملیۆن دیناربووە، ئەم پارەیە لەسەر حسابی حكومەت تەرخان دەكراو ڕادەكێشرا، بەڵام گوڵەكان لەكوێن؟ كەس نازانێ. خۆ ئەگەر ڕاست بوایەو ڕۆژانە ئەم ھەموو گوڵەی كڕی بێت ئێستا بەغداد گوڵستان بوو.!!! لەكاتی لێپێچینەوە لەگەڵیدا بەشڵەژاوی، خۆی لەوڵامدانەوەی پرسیارەكان دەدزیەوە، چونكە فێری دزی و گزی ببوو. ئایا دەچێتە عەقڵ: نەسریەی مانگانەی (٥٠) ملیۆن دیناری ھەبێت؟ بێ ئەوەی ھیچ شتێكی كرداری دیار بێت پارەكە ڕاكێشراوە. بۆ ئەم سێ ساڵەی كە وەزیری دارایی بوو، دەكاتە: یەك ملیار‌و ٨٠٠ ملیۆن دینار. تەنھا نەسریەكەی جەنابی وشیار زێباری. ئایا دەچێتە عەقڵ: ٥٨٦ كەسی لەھەرێم بەگرێ بەست دامەزراندبێت لەسەر وەزارەتی دارایی عێڕاق بە موچەی ٩٥٠ ھەزار دینار. ئەو كەسانەش لەھەرێمەوە بۆ بەغداد ساڵانە یەك ملیار‌و نیو دینار تێچووی ھاتووچۆكردیان بووبێت لەسەر خەرجی وەزارەت. ئینجا سەیركەن، لەحسەی وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەند كارمەندەكانی نیشتەجێی ھەرێم لە ٢٥ كەس تێپەڕناكەن. كەواتە موچەی ٥٦١ كەسی وەھمی لەگەڵ خەرجی ھاتوچۆكردنیان چۆتە گیرفانی جەنابی وشیار زێباری. كە بۆ ھەر سێ ساڵەكە موچەكەیان دەكاتە: ١٩ ملیار‌و ١٨٦ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دینار. خەرجی ھاتوچۆكردنیشیان دەكاتە: یەك ملیار‌و ٤٣٦ ملیۆن دینار. كەواتە لەدامەزراندنی گرێبەستە وەھمیەكان جەنابی وشیار زێباری ٢٠ ملیار‌و ٦٢٢ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دیناری لەخەزێنەی گشتی حكومەتی ناوەندی عێڕاق دزیوە. ئایا دەچێتە عەقڵ: خەرجی بەنزینی ٤٣ سەیارەی ڕاگیراو لەھەرێمەی كوردستان لەسەر وەزارەتی دارایی حكومەتی مەركەزی بووبێت؟ ئاخر ٤٣ سەیارە بۆچی؟ كەچی نەبوون. ئەگەر خەرجی مانگانەی یەك سەیارە بەلای كەمەوە ٢٥٠ ھەزار دینار بووبێت. خەرجی سێ ساڵی ھەر ٤٣ سەیارەكە دەكاتە: ٣٨٧ ملیۆن دینار. كە بەڕاگیراوی ئەم پارەیان بۆ جەنابی وشیار زێباری پەیداكردووە. جگە لەوەش ئەگەر ھەریەك لەو سەیارانە نرخی كڕینیان بەتێكڕا ٣٠ ملیۆن دینار بووبێت كە بۆ سەیارەی وەزاڕەت زۆر كەمە، كۆی گشتی دەكاتە: یەك ملیار‌و ٢٩٠ ملیۆن دینار. سەیركەن، زێباریەكی پارتی ئەم ھەموو پارەیەی تەنھا بەناوی سەیارەوە لەم عێڕاق و عێڕاقیانە دزیوە. ئایا دەچێتە عەقڵ: لەھەولێر لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی حكومەتی مەركەزی خانوێك بە بڕی ١٨٨ ملیۆن دینار، ساڵانە بەكرێ گیرابێت بۆ فەرمانبەرو میوانەكانی جەنابی وەزیر؟ كە بۆ ھەر سێ ساڵەكە دەكاتە: ٥٦٤ ملیۆن دینار، بێ ئەوەی ھیچ كەسێ بەناوی وەزارەتی دارایی حكومەتی مەركەزی عێڕاق چووبێتە ناو ئەو خانوە. وە خانوەكەش موڵكی تایبەتی خودی وەزیری دارایی (وشیار زێباری) بێت. ھەر لەم خانوە بەكرێگیراوەدا ساڵانە بڕی ٥٠ ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆخەرجی چاك كردنەوەو پاك كردنەوەی مەلەوانگەكەی. ئەویش ھەر سێ ساڵەكە دەكاتە: ١٥٠ ملیۆن دینار. مەلەوانگەیەك كەجگە لەچڵێسی گەندەڵی جەنابی (وشیار زێباری) و ٥٦١ ئینسانی وەھمی بێ جەستەو ڕوح ھیچ كەسیتر خۆی تێھەڵنەھێنابێت، ئەم ھەموو خەرجیەی بۆ چیە؟ واتا جەنابی وەزیر (وشیار زێباری) تەنھا لەو خانوەی كە بەناوی كرێوە لەسەر وەزارەتی دارایی حسابی كردووە (٧١٤) ملیۆن دیناری لەخەزینەی گشتی حكومەتی مەركەزی دزیوە. ئایا دەچێتە عەقڵ: بۆ بەرپرسی پاسەوانەكان و سكرتێری یەكەمی دیوانی وەزارەت و ھەندێ كەسیتر بەبڕی ١٣٠٠ دۆلاری مانگانە خانوویان بۆ بەكرێ بگرێت؟ دەكاتە: یەك ملیۆن و ٦٢٥ ھەزار دینار. گریمان بەھەموویان تەنھا ٢٠ كەس بوون. بڕی پارەی تێچوو بۆ سێ ساڵی ئەم ٢٠ كەسە دەكاتە: یەك ملیار‌و ١٧٠ ملیۆن دینار. ئاخر خۆ كۆشكی سندیبادیان بەكرێ نەگرتووە، ئەم ھەموو پارەیە بۆچیە؟ ئایا دەچێتە عەقڵ: فڕۆكە بەكرێ گیرابێت بە ١١٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار؟ تەنھا بۆ ئامادەبوون لە كۆنفڕانسێك كە ھیچ پەیوەندی بەوەزیری داراییەوە نەبووە، بەڵكو كۆنفڕانسەكە پەیوەست بووە بەوەزیری بەرگری، ئینجا نەسریەی ھەریەكێك لەبەشداربوانی گەشتەكەش ٥ ملیۆن دینار بووبێت. ئایا دەچێتە عەقڵ: ئەو ھەموو پارەیە خەرجی وەزیرێك بووبێت و خەڵكی ئەم وڵاتەش خەمی بژێوی ڕۆژانەیان بێت. ئەم ھەموو پارەیە خەرجی یەك كەس بێت و خەڵكی ئەم وڵاتەش خەمی چەند لیترێك ئاوی پاكی خواردنەوەو ١٠ كاتژمێر
■ ئەبوبەكر عەلی ... وتەیەک دەربارەى مامەڵەى ئەخلاقیانە پێش ماوەیەک ویستم بابەتێک بەو ناونیشانەى سەرەوە بنووسم نەک لەبەر ئەوەى پێم وابێت ترۆرى ئیسلامى و بە ئیسلام پاساودراو بوونى نیە بەڵکو بۆ ئەوەى ئاماژە بەوڕاستیەبکەم کە نزیکەى تێکڕاى ئەو ترۆرانەى ئەنجامدراون پەنجەى تۆمەت بۆ ئیسلامى ڕانەکێشراوە. چەندین نووسەر، ڕۆژنامەنووس، زاناى ئاینى، چالاکوانى مەدەنى، یاساناس، بەرپرسى سەربازى، کەسێتى کۆمەڵایەتى لەو ماوەدا و لەو چەند ساڵەى ڕابردوودا بوونە قوربانى دەستى ترۆرى نائیسلامى لە هەرێمدا.ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مەترسى ترۆر لە هەرێمدا تەنها لە فۆرمە ئیسلامیەەیدا قەتی نادرێت تەنانەت دەتوانین بلیین لە چەند سالى رابردوودا لە پەیوەندى بە دۆخى ناوخۆى هەریم قوربانیانى ترۆرى نائیسلامى چەندقات بووە . تێوەنەگلانى ئیسلامیش لە چەند ساڵى ڕابردوودا لەناو هەرێم لە کارە تیرۆرستیەکاندا جێگاى دڵخۆشى و شایستەى هاندان و ستایش کردنە. چونکە ئەگەر خەمەکانمان نیشتیمانى بێت، نابێت باس و خواسى ترۆر تێکەلڕ بە ململانآ و تۆڵەى سیاسى بکەین چ جاى جۆرێک لە پێخۆش‌بوون بە هەندێ ناوەندەوە دەرکەوێت بەرامبەر تۆمەتبارکردنى هەندێ هێز و کەس. کە هەموو هەوڵێکى لەو جۆرە پاکتاوکردنە جەستەییەکان و ئۆپەراسیۆنى ئاسایش دەخاتە ژێر پرسیار و گومانى جۆراوجۆرەوە. پەنجەى تۆمەت ڕانەکێشان بۆ هەندێ کەس و ناوەندى حسابکراو لەسەر ئیسلامیەکان،لە چەند سالى رابردوودا دەبێت جێ ى شانازى هەموومان بێت، بە خودى ئیسلامیەکان و دام و دەزگاکانى حکومەت و هێز و لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیانى خۆشەویست، کە لەگەڵ بوونى هێزى پاشخان جیهادى لە وڵاتەکەماندا توانیویانە تا ڕادەیەکى باش خۆیان لەگەڵ چوارچێوە یاساییەکان و کارى مەدەنى بگونجێنن و سەرچاوەکانى ترۆر لە کوردستاندا بەرەو لاوازى بچێت. پێشم وایە هۆکارەکانى ئەو دۆخە دڵخۆشکەرە لەم خاڵانەى خوارەوەدا بەرجەستە دەبن: 1-تایپ و شیوازى دیندارى کوردەوارى و ئیسلامەتى لە کوردستاندا ، بە ترۆر و توندڕەوى نامۆیە، گەر لە سەرەپێچێکیشدا دیاردەیەکى نامۆى لەو جۆرەى تێدا دەرکەوت زۆر ناخایەنێت بەرەو لاوازى و پووکانەوە دەچێت. 2-بوونى تەوژمیکى ئیسلامى میانەرەو کە هەر لەسەرەتاوە رەوایەتى خۆى لەسەر دژایەتى ترۆرو توندرەوى دیاریکردووە. 3-خۆگونجاندنى بەشى هەرەزۆرى ئیسلامی یە پاشخان جیهادییەکان لەگەل بارودۆخى هەرێم و چوارچیچوە یاساییەکانى کارکردنى سیاسى و دەست بەرداربوون لە چەک وەک شێوازێک بۆهێنانەدى ئامانجەکان . 4-پەراوێزەدیموکراسیەکەى هەرێم کەسەرەڕاى کەم وکورتى وکێشەکانى توانیویەتى ببێتە سەرچاوەى بەهاو پێوەروتێگەیشتنى نوێ ،لەوانەش بۆ ئیسلامییەکان. 5-چاوکراوەیى هاولاتیان و دەزگا ئەمنیەکان ، کەواتە دەتوانین بڵێین ئەو واقیعەى ئاماژەمان پێ‌کرد دەبێت جێگاى شانازى هەمومان بێت ،بەحوکمى ئەوەى ئاماژەیە بە جیاوازیی لە تێگەیشتنى دینیدا لە نێوان کوردستان و ئەو شەپۆلە ڕەشانەى ڕق وکینەى مەزهەب و ترۆرو ڕەشە کوژ ىکە بە دەروبەرماندا دەجوڵێن بۆ ئەوەى دۆخێکی واش بێتە کایەوە ئەم دیمەنە بەرەو تەواوى بەرین تا دەگاتە خاڵى ووشکردنى سەرچاوەکانى توندڕەوى ئاینى ،گرنگە ئەم خاڵانەى خوارەوەمان لەبەرچاوبێت: 1-تێکەڵنەکردنى پرسى چارەسەرکردنى ئەمنى ترۆر بەململانی حیزبیەکانى کوردستان و بەڵگە داتاشین بۆ ئەم هێزو ئەو هێزو تۆڵەکردنەوەى سیاسى . 2-بە لۆژیک و هەمان ڕۆحى پیشەییەوە مامەڵەکردن لەگەلڕ کەیسەکانى ترۆر چونکە ئەمە جگە لەوەى ئەرکێکى پیشەییەومیسداقیەتى دەزگا ئەمنیەکانى پێوە بەندە پێویستیەکى مامەڵەى ئەخلاقیانەشە لەو سۆنگەوە کە کەکەیسى یەکسان مامەڵەى یەکسان دەخوازێت.
■ بابەكر دڕەیی .. یەک) ئەمڕۆ وەک ڕۆژی دامەزرانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆژێکی گرنگە بۆ گۆڕانخوازانی کوردستان تا چاوێک بە ڕابوردوی بزوتنەوەکەدا بگێڕدرێ و سەرنجێک بخرێتە سەر کێشەکانی و پێشنیاریش بۆ بەهێزکردنەوەو تۆکمەکردنی بخرێتەڕو. دو) بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆڵێکی مێژوویی و سیاسی گرنگی لە هەرێمی کوردستاندا وازی کرد‌و توانی لە مەودایەکی کەمی زەمانیدا ، سەرباری ڕێگری جدی و پیلانی ڕەق و زۆردارانە، لە ئاستەکانی هوشیارکردنەوەی جەماوەرو، کاری پەرلەمانی و جەدەلی سیاسی‌دا شێوازێکی تەواو جیاواز پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات، سێ) گۆڕان لە و دەساڵەی تەمەنیدا سەنگ و قورسایی گێڕایەوە بۆ کاری سیاسی و، لە ڕێگای داکوکیکردن لە شەفافیەت و پاکی و یاساسەروەریەوە توانی هیواو ئومێدێکی گەورە ببەخشێ بە دەنگدەرانی و کۆی میللەت لە گەیشتن بە وڵاتێکی دیموکراتترو عادلتر، چوار) کۆچی کاک نەوشیروان مستەفا ی ڕەهبەری بزوتنەوەی گۆڕان ڕوداوێکی گەورە بو کە هیچکام لەو هاوڕێ نزیکانەی مەزەندە دەکرا بەڕێوەبردنی بزوتنەوەی گۆڕانیان بکەوێتە ئەستۆ ، هەروەها کۆی هەڵسوڕاوان و چالاکوانەکان، ئامادەی ڕودانی نەبون چ لە باری نەفسی و چ لە ئاستی سیاسی‌دا، پێنج) خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کە دوای کۆچی ڕێکخەری گشتی هەڵبژێردرا، نەیتوانی لە هیچکام لە بوارەکاندا سەرکەوتو بێت و بە چەندین فرسەخ لە ئاست وقەبارەی سەردەمی نەوشیروان مستەفا دورکەوتەوە: - لە ئاستی عاتفیدا نەیتوانی یەک لە سەدی نەوشیروان مستەفا ئەنجام بدات بۆ دڵڕاگرتنی هەڵسوڕاوو دەنگدەرانی، -- لەئاستی سیاسی‌دا نەیتوانی دەسپێشخەریەکی جدی و بەرچاو بخاتە ناو گۆڕەپانی سیاسی کوردستانەوە، -- لە ئاستی فکری و مێتۆددا هیچ بیرۆکەیەکی نوێی پێ نەبو بۆ پڕکرنی لایەنگران و دەنگدەران و هەڵسۆڕاوەکانی، -- لە بواری دبلۆماسیدا شکستەکانی بەرچاوتربون لە دەسکەوتەکانی، -- لە ئاستی جەماوەری و سازدانی ڕای گشتیدا پاشەکشەیەکی جدی بەخۆوە بینیوە و نەیتوانیوە دۆخەکە وەک خۆی یان وەک پێویستە بخاتە بەرچاوی خەڵک، -- لە بەڕێوەبردنی حکومەتە لۆکاڵیەکاندا ساردوسڕی و نەپرسینەوەیەکی نابەرپرسیارانە ببوە سیمای دیاری قۆناغەکە، -- لە ئاستی میدیاییدا گۆڕانکاری دیراسەنەکراوو زیانبەخش هاتنەئاراو دەیان کادری میدیایی بە توانا زویرکران و بۆ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیش نەتوانرا وەک پێویست دەنگ بۆ کاندیدەکان کۆبکرێتەوە، --لە هەڵبژاردنەکانی عیراقدا، سەرباری هەبونی زانیاری تەواو لەوەی کە تەزویر ئەنجام ئەدرێت هیچ ڕێگریەک نەخرایە بەردەم تەزویر و گۆڕان بوە پاشکۆی حزبە تەزویرچیەکان.. شەش) ئێستە بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم دو کێشەدایە کە دەبێ بە زوترین کات چارەسەریان بکات: یەکەم: چارەسەرکردنی هەر کێشەو گرفتێک کە زەربە لە کەسایەتی کاک نەوشیروان مستەفا ئەدات وەک سیمبولی عەدالەتخوازی و یاساسەروەری لە کوردستان و لە هەمان کاتدا وەک ڕەمزی بزوتنەوەیەک کە بۆ عەدالەت و یەکسانی کۆمەڵایەتی و حکومەتی قانون تێدەکۆشێ... ئەو کێشانەش لە ئەستۆی جفاتی نیشتیمانیدایە ساغیان بکاتەوە و ڕای قەتعی خۆی لە بارەیانەوە بە ڕەسمی ڕابگەیەنێ،.. گرنگترین خاڵ لەم نێوانەدا پاراستنی مەوقعی مێژوویی نەوشیروان مستەفاو هێشتنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانە بە یەکگرتویی، دوەم: چالاککرنەوەی خانەی ڕاپەڕاندن بە هەڵبژارنێکی پێشوەخت بۆ خانەو دانانی کەسانی وا کە بتوانن جوڵانەوەکە لەم دۆخەی دەربازبکەن و بیگەیەننەئاستێک کە توانای بەردەوامبون و ڕکەبەری هەبێ لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان.. کەسانێک کە لە هەنگاوی یەکەمدا توانای ئاشتکردنەوەی جەماوەری گۆڕانیان هەبێت و بتوانن دیالۆگێکی جدی و بنیاتنەر لەگەڵ کۆی هەڵسوڕاوانی جوڵانەوەکە ئەنجام بدەن، حەوت) بنەمای سەرەکی بۆ بەهێزکردنەوەی گۆڕان ئەوەیە کە هیچ لایەنێک لە لایەنەخاوە ڕەئیەکانی گۆڕان خۆی بە خاوەنی ڕاستی ڕەها نەزانێت.. واتە پێش پێداگرتن لەسەر پرەنسیپەکان بەرژەوەندی کۆی بزوتنەوەکە بکرێتە پێوەر و هەستانەوەی گۆڕان بکرێتە بناغەی پێکهاتن و کاری هاوبەش، وتووێژی هاوڕێیانە و بنیاتنەرانە خواستی دەنگدەران و دڵسۆزانی بزوتنەوەی گۆڕانە... بێ هەبونی وتووێژی جدی و گیانی پێکهاتن بۆ قازانجی گۆڕان ، ئەم جوڵانەوەیە دەشکێت و خەڵکی کوردوستان زیانی گەورە ئەکەن. ئێمە لە ناو سەرجەم لایەنە خاوەنقسەو بڕیاربەدەستەکانی گۆڕاندا بێباکی و بێمنەتیەکی ترسناک و سامناک و ڕەش ئەبینین کە بە تەواوی دوورە لە میتۆدی کاری سیاسی مۆدێرن و گیانی هاوڕێێیەتی و کلتوری سادەیی و دوربینی نەوشیروان مستەفا..، هەشت) هێشتاش بزوتنەوەی گۆڕان بە ئەندازەی قەندیل و پیرەمەگرون سەرچاوەی هێزو وزەی نەبەزین و ملدانی تیادا شاراوەتەوە، هێشتاش ئەم جوڵانەوەیە خاوەنی سەدان هەزار دەنگی چەسپاوو دلێرە، هێشتاش گۆڕان جێی هیوای هەزاران هەزار خێزانی شەهیدو ئەنفال و هەژاری کوردستانە، ئێستاش گۆڕان پێنج قاتی هەردو حزبە دەسەڵاتدارەکەی کوردستان کادرو هەڵسوڕاوی خۆبەخش و نەترسی ئامادەی خەبات و بەردەوامیە.. هێشتاش گۆڕان دەیان قەڵەمی ئازای هەن و سەدانیشی بەڕێوەن.... بۆیەداواکارم : فریای ئەم جوڵانەوە مەزنە بکەون و بە غروری خۆبەڕاستزانی و عینادی قەبیلەیی و فەنتازیای پوچی خۆبەڕەهبەرزانی، بزوتنەوەی گۆڕان وێران مەکەن.
■ نیاز عه‌بدوڵڵا.. زنجیره درامای تاوان و پێشێلكارییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی له مانگی ته‌مموز، درێژكراوه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ئه‌منییه‌یه كه پێی وایه به زیادكردنی رۆژه‌كانی رۆژ ژمێری تاوان كوردستانێكی ئارام بۆ ئه‌و دوو حیزبه دروست ده‌بێت. بۆیه لێره‌دا به‌شێكی ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌خه‌مه روو، كه له ته‌مموزدا ئه‌نجامدراون و قوربانیانی هێشتا له‌ژێر سزادان. یه‌كه‌م: زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای چۆمان مامۆستا نه‌به‌ز ئاڵانی به‌بێ بڕیاری دادگا و هه‌بوونی هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانكاری ده‌ستگیركردووه. به پێی قسه‌كانی مسته‌فا شێخ محه‌مه‌دی هاوڕێی ئاڵانی، بیانووی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌ردانی ناوبراو هه‌یه بۆ "باخه‌كه‌ی له گوندی ئاڵانه كه ده‌كه‌وێته سنوری چالاكییه‌كانی پارتی كرێكاران و حیزبەکانی رۆژهەڵات". پێده‌چێت بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر به پێشوازیكردن له سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و گۆڕینی هۆكاره‌كانی شه‌هید كردنی ئه‌و چوار گه‌نجه‌ی چۆمان به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا نه‌وه‌ستێت، به‌ڵكو هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌ش ماوه ماوه ده‌ستگیر بكات كه ده‌كه‌ونه سنووری ململانێی نێوان هێزه حیزبییه‌كان تا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی تر به‌كاری بهێنێت. له مانگی ئازاری ساڵی 2017ش ئاسایشی پارتی له قه‌زای چۆمان، سالار چۆمانی چالاكوانی مه‌ده‌نی به بیانووی "چوونی به قاچاغ بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له قه‌ندیل" ده‌ستگیركرد. له كاتێكدا به‌پێی لێدوانه‌كانی رێكخراوی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له رێگای قاچاغه‌وه هه‌رێمیان جێهیشتووه و سه‌دانیان له ده‌ریاكان و به‌هۆی سه‌ختی رێگا مردوون یان كوژراون، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی قاچاغچییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ت رانه‌گه‌یندراوه. ده‌زگای ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان به راده‌یه‌كی هێند حیزبی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی ئه‌منی ده‌كات كه یاسای ژماره 5ی ساڵی 2011ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پیشێل ده‌كات. سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش تێده‌په‌رێنێت كه له یاسا بۆی دیاریكراوه و خه‌ریكن هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه وڵاتێكی سیخوڕی و ژێرده‌ستی ئه‌منی حیزبی. بۆیه پێویسته ده‌ستبه‌جێ نه‌به‌ز ئاڵانی ئازاد بكرێت و قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی بۆ بكریته‌وه. دووه‌م: داخستنی هه‌ردوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئازادی و ئازادی سپۆرت به بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له كاتژمێر 4:18ی ئێواره‌ی رۆژی 26ی ته‌مووز، ئه‌مه‌ش دوای پێڕاگه‌یاندنێكی ته‌له‌فۆنی كۆمپانیای میكس میدیا بۆ به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ئازادی. له ساڵی 1992 وه كه‌ناڵی ئازادی دامه‌زراوه و په‌خشی كردووه، دوای داواكردنی مۆڵه‌ت و ره‌تكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دواجار كه‌ناڵه‌كه داخرا. هیوا عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ی گشتی كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاندووه "چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندارەكان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆكراوە بێ ئەنجام بووە لەوەرگرتنی مۆڵەت، ئێمە ئامادەین پارەی ساڵانە بدەین بەڵام وەزارەتی رۆشنبیری ئامادە نییە پارەكەمان لێی وەربگرێت". ئه‌و وتوویه‌تی "پێوەری پێدانی مۆڵەت و رێگادان بەكاركردن بەدەزگا راگەیاندنەكان لەسەر بنەمای ئەوەیە تاچەند ئەو كەناڵە لەخزمەتی چینی حكومڕانی هەرێمە". بڕگه‌ی یه‌ك له مادده‌ی 13ی یاسای ژماره 17ی ساڵی 1993ی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم رێگا به حیزبه‌كان ده‌دات كه‌ناڵی راگه‌یاندنیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كه‌ناڵه‌ی حیزبی شیوعی نه‌ك هه‌ر مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردنی پێنه‌درا به‌ڵكو داخرا. ئه‌و رێكارانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له راگرتنی په‌خش و داخستنی كه‌ناڵه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات 100% پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانییه له هه‌رێم، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ئاسایش كه مۆڵه‌تیان به كاری كه‌ناڵه‌كانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن دابوو له كوردستان، تائیستاش ئاماده نین به كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی حیزبی شیوعی بده‌ن. داخستن و پێنه‌دانی مۆڵه‌ت به به‌شێك له كه‌ناڵه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاتێكدایه، خودی به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وه‌ك مه‌سرور بارزانی و لاهور شێخ جه‌نگی كه ده‌زگا ئه‌منی و سیخوڕییه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌به‌ن، خاوه‌ن چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنن و له ماوه‌ی رابردوو جگه له گوله پاره‌شیان له‌بری گوله بۆ بێده‌نگ كردنی میدیاكاران به‌كارهێناوه و پلانیان وایه له داهاتوو به‌رهه‌می فراوانبوونی ئه‌م جۆره له میدیای ئه‌منی سیخوڕی حیزبی فراوانتر به‌كه‌ن. پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به زووترین كات ئه‌م رێگرییه و داخستنی كه‌ناڵه‌كه چاره‌سه‌ربكات به پێدانی مۆڵه‌تی كاركردنی كه‌ناڵه‌كه و، وه‌زاره‌تی ناوخۆش ده‌ستبه‌رداری ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كان. هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی زیانی داخستنی كه‌ناڵه‌كه و ماوه‌ی په‌خش نه‌كردنیان بكرێته‌وه. سێیه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزه‌وه ئاسایشی یه‌كێتی نیشتیمانی هه‌ریه‌ك له: شۆڕش ره‌ئوف - سه‌رۆكی رێكخراوی پیره‌مه‌گروون، قادر عه‌لی - كارگێڕی رێكخراوی پیره‌مه‌گروون، بڕیار جه‌لال - كارگێڕی رێكخراوی پیره مه‌گروونی ده‌ستگیر كردووه به بیانووی "كاركردنیان بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان دژ به خراپی خزمه‌تگوزاری كاره‌با و نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست". له‌و رۆژانه‌ی ئه‌م سێ چالاكوانه گه‌نجه‌ی تیایدا ده‌ستگیركراوه تائێستا، چه‌ند جارێك به‌رپرسانی یه‌كێتی له سه‌رۆك كۆماره‌وه تا په‌رله‌مانتاران و میدیاكارانیان، نیگه‌رانییان له ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌رانی باشووری عێراق ده‌ربڕیوه و داوای خۆپیشاندانی ئازادانه‌یان كردووه. به‌ڵام زانیارییه‌كان له پیره‌مه‌گروون پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی خواستیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان هه‌بووه و هه‌یه له ترسی ده‌ستگیركردنیان نا‌وێرن له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه. مامه‌ڵه‌ی ده‌زگای ئاسایشی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ چالاكوانه مه‌ده‌نییه، دژ به یاسای ژماره 1ی ساڵی 2011ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و یاسای ژماره 11ی ساڵی 2010ی رێكخستنی خۆپیشاندانه. یه‌كێتی به ده‌ستگیركردنی گه‌نجان نه‌ك ئاماژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ناخاته روو، به‌ڵكو توانای خۆی بۆ سه‌ركوتكاری زیاتر ده‌رده‌خات. پێویسته یه‌كێتی قسه‌كانی له‌باره‌ی ئازادی خۆپیشاندان بكاته كردار و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و سێ چالاكوانه ئازاد بكات و مه‌ترسی ده‌ستگیركردن له‌سه‌ر گه‌نجان و چالاكوانانی تر كۆتایی پێبهێنێت، پێویسته ئه‌و سێ ده‌ستگیركراوه له رێگای یاساوه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. چواره‌م: له 12ی ته‌مموزه‌وه ئاسایشی پارتی دیموكرات هه‌ڤرێست شوانی خوێندكاری به‌شی یاسا و ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ده‌ستگیركردووه. زانیارییه‌كان باس له هه‌وڵی ئاسایشی پارتی ده‌كه‌ن بۆ دادگایی كردنی ناوبراو به بیانووی "هاندانی بۆ تیرۆر و توندوتیژی". هه‌ڤرێستی گه‌نج "به ئاسانی له لایه‌ن خێزانه‌كه‌ی نابیندرێت" و تائێستا "هۆكاری گرتنه‌كه‌ی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی" روون نه‌كراوه‌ته‌وه. ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر حوكمڕانی ناڕه‌شیدی هه‌رێم هه‌یه، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ریان و جگه له سزادانی كه‌سییان ده‌خوازن بیانكه‌نه نموونه‌یه‌ك بۆ ترساندنی كه‌سانی تر. هه‌ڤرێستیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌خوازن بیكه‌ن به ئامرازی ترساندنی خه‌ڵك و رادده‌ی سنورداركردنی ئازادی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی ئه‌و سنوورداركردنه سیاسییه‌ی به‌سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ئه‌ندامه‌كانی سه‌پێندراوه. ئاسایشی پارتی پێویسته ده‌ستبه‌جێ هه‌ڤرێست شوانی ئازاد بكات و قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و زیانه‌كانی بكاته‌وه. پێنجه‌م: به‌كارهێنانی رووداوی تیرۆریستی 23ی ته‌مموز بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به ئامانجی لێدانی سیاسی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌بێ ئه‌وه‌ی له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه تۆمه‌ته‌كان سه‌لمێندرابن. بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی بێ ناوه‌ڕۆك سه‌لمێندراو له لایه‌ن ئاسایشی پارتی له هه‌ولێر مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م كاری تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو متمانه‌ی نێوان هاووڵاتییان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لاواز ده‌كات. بۆیه مه‌ترسی راسته‌قینه هه‌یه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دۆسییه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و یاسای ژماره 3ی ساڵی 2006ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ سه‌ركوتكاری ده‌نگه جیاوازه‌كان و ئازادیخوازان به‌كاربهێنن و هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی تاوانكاری له په‌نادا جێبه‌جێ بكرێت. ده‌بێت ئه‌م گه‌مه مه‌ترسیداره بووه‌ستێندرێت.
■د. هەردی مێد.. له دوای رووداوه‌كه‌ی ٢٣\٠٧\٢٠١٨ كه سێ هه‌رزه‌كاری توندوتیژكراو ده‌چنه نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كی تیرۆرستی، هه‌ندێك پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت مزگه‌وته‌كان دابخرێن چونكه بوونه‌ته كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر و زه‌بروزه‌نگ. به كورتی، ئه‌مان په‌یوه‌ندیه‌كی میكانیكی، واته راسته‌وخۆ و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا، له نێوان تیرۆر و مزگه‌وتدا داده‌نێن. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به نیازی تیرۆر و تیرۆرستین جگه له مزگه‌وت خانه‌یه‌كی دییان نه‌بێت بۆ په‌روه‌رده‌كردن و توندوتیژكردنی كه‌سانێك كه ئه‌گه‌ر و ئاماده‌گی ئه‌م جۆره كارانه‌یان ده‌شێت له لا دروست بكرێت. به‌ڵام، له هه‌مووی پڕكێشه‌تر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره گریمانانه ده‌كه‌ن پێماننا‌ڵێین چۆن مزگه‌وت تیرۆر به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌وه‌ی مزگه‌وت ده‌كات به كارخانه‌ی تیرۆر خودی مزگه‌وت خۆی نییه، چونكه دواجار مزگه‌وت له خودی خۆیدا هیچ نییه جگه له به‌رهه‌می كرده و ره‌فتاری نوێژكه‌رانی نه‌بێت. به مانایه‌كی دی، بۆ تێگه‌شتن له‌وه‌ی چۆن مزگه‌وت ده‌بێت به لانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی توندڕه‌وی، ده‌بێت له‌وانه بكوڵرێته‌وه كه له ڕێگه‌ی مزگه‌وه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی بیر و ره‌فتاری توندڕه‌وی ده‌ده‌ن. بۆ تێگه‌شتن له مزگه‌وت ده‌بێت له‌و كه‌سانه تێبگه‌ین كه رۆژانه یان هه‌فتانه په‌یوه‌ندیان به‌م ده‌ستگایه‌وه هه‌یه و به كردار و ره‌فتار و سه‌ردانیان ئه‌و بینایه‌ی ناونراوه مزگه‌وت ئه‌مان به مزگه‌وت و شوێنی عیباده‌تی ده‌هێڵنه‌وه. ده‌نا مزگه‌وت هیچی له‌و ماڵ و بینایانه جیاوازتر نییه كه له ده‌وروبه‌رماندان و وه‌ك ماڵ، ده‌ستگا، قوتابخانه، تد، رۆژانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین. به مانایه‌كی دی، ئه‌وه‌ی بینایه‌یه‌ك ده‌كات به مزگه‌وت خودی بیناكه نییه، به‌ڵكو هاتوچۆ و ره‌فتاری ئیمانداران و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه‌یه كه ئه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م بینایه‌دا دروستی ده‌كه‌ن وه‌ك مزگه‌وت. بۆیه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و ده‌ستنیشانكردنی سه‌قه‌ته له‌و كاته‌ی ده‌ڵێین مزگه‌وت تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت. چونكه به گوزارشتێكی له‌م بابه‌ته هه‌م مزگه‌وت ده‌كه‌ینه بونیادێكی روح له‌به‌ر، له كاتێكدا كه روحله‌به‌ر نیه، هه‌مش هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه ده‌شارینه‌وه كه بزوێنه‌ر و بیناكه‌ری مزگه‌وتن و رۆژانه ئه‌م ده‌ستگایه به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه. ئه‌وه‌ی تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت مزگه‌وت نییه، به‌ڵكو كه‌سانێكن كه یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و سیاسی، یان به قه‌ناعه‌ته‌وه بروایان به كار و چالاكی توندڕه‌وی هه‌یه و پێیانوایه له ڕێگه‌ی ئه‌م كارانه‌وه خوا و مزگه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. كه‌واته، فۆرم و سومعه‌ی مزگه‌وت هه‌م له سه‌ر وتاربێژه‌كه‌ی هه‌م له سه‌ر نوێژكه‌رانی وه‌ستاوه. هه‌ر ئه‌مان ده‌توان مزگه‌وتێك له یه‌ك گه‌ڕه‌كدا بكه‌ن به تیرۆرست، یه‌كێكی دیش بكه‌ن به شوێنی زكر و عیباده‌ت، یه‌كێكی دیش شوێنی عیرفان و بیر و تێفكرین. كه‌واته، ئه‌وه مزگه‌وت، وه‌ك بینایه، نییه كه بڕیار له‌و فۆرم و بچمه و سومعه‌یه ده‌دات كه پێوه‌ی ده‌لكێت و ده‌بێته ناسنامه‌ی، به‌ڵكو كه‌سه‌كانی نێوی، ئه‌وانه‌ی رۆژانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا هه‌یه.
■سامانـی وەستا بەکـر.. چ کارەساتێکە ئەم عێـراقە بەبـێ خواستـی عێـراقییەکان پێکەوە لکێنـراوە و دروست کراوە کەچـی وێڕای سەد ساڵ بەرەو ژوور لە ماڵ وێـرانـی و جەنگ و ئاشووبـی ناوخۆ و نەکڵۆکـی مەزهەبـی و نەتەوەیـی بەڵام هەر خودی عێـراقییە ناڕازییەکان دەست بەرداری نابن و ڕێگە نایەن ئەو هەڵەیەی ئنگلیـزو فەرەنسییەکان کردییان ڕاست کرێتەوەو لایەنـی کەم دابەش کرێ بەسەر چەند هەرێمێکـی فیدراڵـی کە دەستور ڕێگەی پێیاوە، هەرچەندە چارەسەری گونجاوتـر دابەش بوونـی ئەو وڵاتەیە بۆ چەند هەرێمێکـی کۆنفیدراڵـی، ئەگەر بەناو پارێزەرانـی عێـراق هەر بەڕاست لەخەمـی یەک پارچەی ولاتەکەیانن. خۆ ئەگەر ڕێگە بەیەکێک لەم دوو ڕێگەیەی سیستمـی سیاسـی فیدراڵی یان کۆنفیدراڵـی بۆ بەڕیێوەبردن نەدرێ ئەوا چارەسەری سێیەم خۆی قوت ئەکاتەوە کە پارچە پارچە بوونـی ئەو وڵاتەیە بۆ چەند وڵاتێک، ئیتـر کە وایە کە لە ئێستایا ڕێگەیەک لەبەر دەمدایە و کە ئەکرێ بەخواستـی خۆتان وڵاتەکەتان بپارێزن لە پارچە پارچە بوون ئیتـر بۆ دەرگا لەسەر چارەسەرێک واڵائەکەن کە بێجگە لە ئێمەی کورد هیچ مەزهەب و نەتەوەیەکـی تری عێـراق لایەنـی کەم سەرزارەکـیشبـێ نایخوازن! هێندە کارەسات بارە ئەم عێـراقە خەڵکەکەی بۆ گوزەرانێکـی باشتـرو ژیانێك کە شایستەی مرۆڤ بوونبـێ لە دوای ڕووخانـی ڕژێمەکەی سەدامەوە پێشتریش لە دوای ساڵی ١٩٩١ لە هەرێمی کوردستان، هەر چوار ساڵ جارێ ڕوو لە سنووقەکانـی هەڵبـژاردن ئەکەن بەڵام دەنگ بە هەر حیـزبێک بەن و هەر کەسـێ هەلبـژێرن سەرەنجام هەر یەک دوو حیـزبـی داردەستـی ئەو دوویووی سنوورەکان و یەک تاقم و یەک پێـڕ لە سیاسـی کلک گرێ‌دراو ئەبنەوە بە حاکم و بە دەسەڵاتدار و لە کۆتاییا هیچ شتێک لە جەوهەری بابەتە ناگۆڕێ! سەمەرەی مەهزەلستانەکەی عێـراق لەوەدایە خەڵکـی ئەڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای گەڕانەوەی مافـی پێشێل کراو پاشەڕۆژی وونکراو پارەو قووتـی دزراو لە دەسەڵاتدارو بەرپرسەکان ئەکەن کەچـی هەر هەمان بەرپرس و دەسەڵاتدار لە مێدیاکانەوە هاوسۆزی دەرەبڕن و هەندێکیان زیاتریش لەوە ئەڕۆنە ناو خۆپیشاندانەکانەوەو پڕ بەگەرووی خۆپیشاندەرێکـی برسـی هاوارەکەن بۆ چاکسازی. ئاخر لە کۆێـی ئەم دنیایەدا بینـراوەو ڕووییاوە سەرۆکـی وڵات و سەرۆکـی هەرێم و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان داوای چاکسازی بکەن و بڵێـن بەڵـێ گەندەڵـی فەسادی ئیداری هەیە ئەبـێ چارەسەرکـرێ هەروەک ئەوەی بڵـیـی میلەت دەرەبەگەو دەسەڵات لای خەڵکەو ئەماوانیش مسکێـن چەوساوە! ئاخـر ئەمانە هێندە بـێ ئابڕون لە سیاسەت و ئیدارە و بەڕێوەبردن و هێندە بـێ شکۆو خاوەن کەسایەتییەکـی تێکشکاون بە ئاوی هەموو دنیا تەڕ نابن و هیچ ئابـڕو چونێکـی ئیداری و خراپ بەڕێوەبردنێک لەخۆ ناگرن! ئەم ڕەفتارە ناپەسەند و نەبوونـی عێـزەتـی نەفس و هیچ لەخۆ نەگریەی سیاسیەکانـی عێـراق بە هەرێمـی کوردستانیشەوە کارێکـی کردووە میلەت تا ئاستێک کارتەکانـی لێ تێکەڵ ببـێ، بەجۆرێک کابرا برسیەو فلس لە باخەڵیا نیە کەچـی لە مێدیاکانـی دەسەڵات و سێبەرەکانیانەوە بەجۆرێک سەری لێشێوێنـراوەو چەواشە کراوە کە پشتگیـری لەوانەوە ئەکا کە بانقەکانـی دنیایان بە پارەی دزراوی عێـراق و هەرێمـی کوردستان ئاوەدان و پـڕ کردووەو بوونەتە هۆکاری زۆرتریـن سوود بۆ ئەو بانکانەوەو وڵاتەکانیان و دروست کردنـی هەلـی کاری زیاتر، لەکاتێکا ژیانیان لە سەرجەم عـێـراقا گەڕانۆتەوە بۆ سەردەمـی باوەشێـن و چراو خەڵوز و مەرکانە، بەڵام کابـرای برسـی کراو مافخوراو چەواشەکراو گەوجێنـراو هێـرشەکاتە سەر ئەوانەی کە لە بەرەی خەڵکا ماونەتەوە یان حیـزبـێکـی ئۆپۆزسیۆن کە شەڕ لەسەر مافەکانـیان ئەکات. بەڵـێ ئابەمە ئەوترێ بەلاڕێدابردن و سـڕیـنـی چەقۆی خوێناوی ئەو قەسابانەی میلەتیان کردۆتە قوربانـی گیـرفانە کوونەکانیان! پرسیارە ڕاستەکە ئەوەیە کە ئایا ئێوە عێـراق و هەرێمـی کوردستانتانتان خۆشەوێـی خۆتان بەپارێزەری یەکپارچەی وڵاتەکە دائەنێنـن یان ئێوە عێـراق و خاک و خەڵکەکەی بە کاڵایەکـی بازرگانـی ئەبینـن و تا ئەم ئاشوبوو نادادی بەڕێوەبردن و دابەشکردنـی سامانە بەردەوامـی هەبـێ سوودمەندتر و گیـرفانەکانتان پـڕتـرو بانکەکانـی دنیاش سیخناختـر بکەن؟ ئێوەیەک کە زوڵم و نادادی ڕژێمەکەی سەدامتان بەچاوی خۆتان دیووە شورەییە ئێستا ڕێگەنایەن ئەگەر بۆ جارێکیش بێـت ئەو خەڵکە هەناسەی ژیانێکـی شایستە دوور لە شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆ هەڵمـژێ، بەخۆتاندا بچنەوە و هەردوو حکومەتـی هەرێم و عێـراقیش دەست لە بەرۆکـی دەسەڵات بەردەن و پشوویەک لە کاری سیاسـی وەرگرن، ئاخر ئەگەر ئەم وڵاتە بەدەست کۆمپانیایەکـی چاوچنۆکـی ڕۆژئاوایشەوەبـێ و ببـرێ بەڕێوە ئەوا بێگومانبـن چەندین جار لە ئێوە باشتـر بەڕێوەئەچـێ و ئاو کارەبا ٢٤ کاتژمێـرو گیـرفانـی خەڵک بـێ مووچەنابـێ و ڕێزگرتن و گوێ گرتن لە خواستـی خەڵک باشتـرەبـێ چونکە ئەوان هەر چەنێک بەرن لە سوودی کار ئەیبەن نەک وەک ئێوە کە ئایەو مایەو سوودو قازانچ بنکۆڵەکەن. مێژووی عێـراق بە دەسەڵاتی سۆمەرییەکان و ئاشوورییەکان دواتـر دەسەڵاتداری ئێرانـی دواتـر گرتنـی عێـراق لە لایەن عەرەبەوە پاشان ھاتنـی ئەمەوییەکان بۆ عێـراق پاشان خەلافەتـی عەباسـی لەدوای ئەوە ھاتنـی مەغۆلەکان دواتـر سەفەوی و عوسمانـی ئنجا جەنگی جیھانی یەکەم و داڕشتنەوەی عێـراق پاشان سیستمـی پاشایەتـی عێـراقـی کە بە هاوردە کردنـی پاشا لە ئوردنەوە دەستـی پێ‌کرد ئنجا سەردەمـی کۆماری ١٩٥٨ پاشان ڕژێمی بەعس و شەری عێـراق و ئێـران و جەنگـی خەلیج دواتـر ڕاپەرینـی کورد و شیعەکان و کۆڕەوی کورد دواین گۆڕانکاریش داگیـرکردنـی عێـراق لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە ساڵـی ٢٠٠٣تا ئێستاش بەردەوامـی هەیە. ئەوەی جێگەی سەرنجە لە کۆی ئەم مێـژووە عێـراق کە لە ساڵەکانـی ١١٠ی پێش زاینەوە دەست پێئەکات و تا ئێستاش بەردەوامـی هەیە تەنها یەک خاڵـی هاوبەش ئەدۆزیتەوە ئەویش شەڕو ئاشووبوو نەکڵۆکـی و ناجێگیـری سیاسـی کە ئەمەش ئەوە دوو شت ئەگەیەنـێ کە ئەوانیش، یان خەڵکـی ئەم وڵاتە توانای بەڕێوەبردنـی خۆیان نیە و یان دروست بوونـی خودی ئەو وڵاتە هەر لەسەرەتاوە هەڵەیەکـی مێـژوویەو ئەبـێ لە بنەڕەتەوە هەڵوەشێنـرێتەوە کە من وەک خۆم دووەمیان لا پەسەندە. کۆماری عێڕاق (جمھوریە العراق) وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.کۆماری عێـڕاق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستەمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بە سەرکەوتنـی شۆڕشـی ١٤ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو. لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کوودتای سەربازی لە عێـراقدا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمـی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی عێـراقـی بە دەستەوە بوو. ھـێـرشـی ئەمریکا بۆ سەر عێـراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵـی گۆڕان دائەنرێت لە عێـراقا بەتایبەتـی و ناوچەکە بە گشتـی، ئەم شەڕە بوو بە ھۆی زیانێکـی گیانـی زۆر لە ڕێزی خەڵکـی مەدەنیـی، بۆشاییەک لە ئاسایشـیا دروستبوو کە بوو بە ھۆی حاڵەتێکـی نا ئاسایش و گرژ لە ھەموو عێـراق بێجگە لە ھەرێمـی کوردستان، لە ھەمان کاتا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنـی ھێزەکانـی ئەمریکا بۆ عێـراق ئەنجامـی باشـی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمـی پێشووترە مەخابـن ئێستا ئەم بۆچوونە لای بەشێکـی بەرچاوی خەڵکـی ئەو وڵاتە کاڵ بۆتەوەو پێیان وایە گۆڕانکارییەکان بە ئاڕاستەی خراپ‌دا ڕێـی گرتووە. مێـژوو بۆمان ئەگێـڕێتەوە کە پێنج هەزار ساڵ توندوتیـژی و خوێنـڕێژی لەم وڵاتەیا بەردەوامـی هەبووە. بۆ تێگەیشتـن لە توندوتیـژییەکانـی ئێستا و ئەو زەبروزەنگەی دەوڵەتـی عێـراق لە ماوەیەی نزیکەی سەدەیەک تەمەنـی پەیڕەوی کردووە گەڕانەوەیە بۆ مێژوویەکـی کۆنـتـر کە ئەویش بە ڕووچوونە نێو مێـژوو ئەبـێ وە گەڕانەوە بۆ سـێ هەزار ساڵ پێش زاییـن و ئەو ڕووداوانەی لە وڵاتـی دوو ڕووبارا ڕوویانداوە. شۆڕبوونەوە بەو مێـژووەیا ئەمانگەیەنێتە ئەو بڕوایەی کە ڕووداوەکانـی ئێستا ڕیشەکەیان لە هەناوی ئەو مێـژووەدایە کە دەشێت بە مێـژووی خوێناوی عێـراق ناوی بەرین. هاوکات ئەو توندوتـیـژیـی و دڵڕەقییەی بەرامبەر مرۆڤ و لەسەر دەستـی مرۆڤەکانـی ئەم ناوچەیە بەرامبەر یەکتـری کراوە نموونەی لە هیچ جێگەیەکـی دونیادا نییە و بۆیە مێـژووی مرۆڤەکان لەم ناوچەیە تەواو جیاوازە لە هەر جێگەیەکی دیکە. ڕاستە عێـراق خاوەنـی چەندان شارستانییەت و پاشماوەی مێژووییە، بەڵام هیچکام لەمانە نەبوونەتە هۆی ئەوەی بەر لەم خوێنـڕێژییە بگرن و ببنە هۆی ئەوەی ئارامییەک بۆ رۆحـی هاوڵاتی عێراقـی دابیـن بکەن هەر بۆیە چارەسەری بنچینەی بۆ کۆتایـی ئەو دان جیـڕکردنەوەیەی نەتەوەو ئاین و مەزهەبە جیاوازەکانـی تاکەکانـی عێـراق لەیەکتـری تەنها هەڵوەشانەوەیەتـی. هەڵبەتە نـمونەی دەوڵەتـی عێـراق لە پێکهاتەی جیاواز ی مرۆی چەندین ئاین و مەزهەب و نەتەوەی جیاواز لە دنیادا بوونـی هەیە چەندین ئەزموون و نمونەی سەرکەوتوو لە بەڕێوەبردن بوونـی هەیە و دیموکـراتـی چارەسەری کێشەکانیانـی کردووە، ئەوەش وابەستەی هۆشیاری تاکـی ئەو وڵات وکۆمەڵگایانەیە بەجۆرێک ئاستـی هۆشیاریان گەشەی سەندووە کە مرۆڤ بوون لە سەر هەر شتێکـی ترەو ئەبینـرێ و ڕەنگـی پێست و ئاین و نەتەوە بۆتە بابەتێک بۆ لێک نزیک بوونەوەو فێـربوون لە ئەزموونـی ژیانـی یەکدی ئەمەش ئەمانگەیەنێتە ئەوەی کە پێکهاتەی عێـراق بە هەموو ڕەنگ و ئاین و نەتەوەکانیەوە کێشەی هۆشیاری هەیە و لە هەر ئاستێکابن ناتوانن زاڵ‌بن بەسەر دەمارگیـری ئاین و مەزهەب و نەتەوە. کاتێک سوونە دەسەڵاتـی لابـێ جەوسانەوە و جینۆسایت کردنـی کورد و شیعە بە ئامانج ئەگرێ. کاتـێ شیعە دەسەڵاتـی لابـێ پەراوێز خستن و بـرسـی کردنـی کورد و سونە بە ئامانج ئەگرێ. کاتێکیش کورد دەسەڵاتـی لە ناوجەیەک هەبـێ سیعەو سونەو کورد پێکەوە ئەدۆڕێنـێ بەهۆکاری خراپ بەڕێوەیردن و پەراوێز خستنـی زۆرینەی کۆمەڵگە بۆ بەرژەوەندی دوو خێـزان! هەروەک ئەڵێـن زەرەر لەنیوەشـی بگەڕێتەوە قازانجە ئێستاش نەچووە بچـێ دەست لەبەرۆکـی یەکتـر بەردەن و واز لە درۆی برایەتـی کورد و عەرەب و سونە و شیعە بێنـن ئاخـر مێژوو بۆمان ئەگێڕێتەوە ئێوە هەرگیـز دانوتان پێکەوە نەکوڵاوە هیچ فرسەتێکتان لەدەست نەیاوە بۆ تێک شکان و سـڕینەوەی یەکتـر. بڕۆن بەدوای ژیانا بگەڕێن، ژیانێک کە نەوەکانـی داهاتووی لە هیچ شتێکا لە ئێوە نەچـێ و هیچ کار‌و کلتورێکـی بۆماوەیـی ئێوەیان بۆ نەگوێزرێتەوە و کۆمەڵگەیەکـی دروست و تەندروست لەو ناوچە پڕ خێـرو بەرەکەتە بێتە ئاراوە کە لەبری چەک چاکە تفەنگـی دەستیان بێت. سامانـی وەستا بەکر ٢٦-٧-٢٠١٨ سوید ستۆکهۆڵم
■ کامەران سوبحان... (شەش خاڵ، بۆ بەشداریکردن لە پەراوێزی گفتوگۆیەکی ئامانجداردا!) ١-بارودۆخی ئێستای کوردستان، گۆڕاوە، هی نۆ ساڵ لەمەوبەر نییە، کاتێ نەوشیروان مستەفاو هاوڕێکانی، توانییان بە گوژمێکی سیاسیی گەورە، سەرنجی ناوەندی سیاسیی و ڕاگەیاندنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بەلای خۆیاندا ڕابکێشن و بۆیەکەمینجار، گوزرێکی توند بدەن لەو دەسەڵاتە کوردییەی کە لە غرورێکی گەورە و بێ منەتیدا بوو.! ٢-ئەو (دیالۆگە و چەلەحانێ) بەرفراوانەی کە ئێستا لە ناوەندی سیاسیی گۆڕان و دەرەوەی گۆڕان هەیە، هێمای گەورەی ئەو گۆڕانکارییەیە کە لە خەون و داوای هاوڵاتی هەیە بەرامبەر بەم هێزە سیاسییە. کە زاراوەی(دیالۆگ و چەلەحانێ)بەکاردێنین، مەبەستەکە ڕوونە، هەندێ قسەی بێ مانا و وتی وتی، لەناوەوەو دەرەوەی ئەم هێزەدا هەیە (چەلەحانێ)یەکی بێ مانا و بێ ئامانجە، جیاوازە لە داوا‌و داواکاریی سەدان هەڵسوڕاو و نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لەدەرەوەی ئەم بزوتنەوەیە و خەونی گەورەیان لەسەر مانەوەی گۆڕان، لەسەر پرنسیپ و بیروباوەڕەکانی هەڵچنیووە.! ٣-تا ئێستا ئەم هێزە، لە جوڵەکانی دەرەوەی خۆی و ئەو ئامانجەی بۆی درووست بووە لای نەداوە. بەڵام جوڵەی ناوخۆیی، شەکەتکراوە بە کۆمەڵێ پرسیار‌و ڕەخنە و جیاوازیی، گەر نەتوانن، ئەم چەمکانە لە پرۆسەیەکی رەخنەیدا کۆبکرێتەوە، پێگەو چارەنووسی بزوتنەوەکە، بەرەو هێزێکی ناچالاک و وەستاو دەبات! ٤-سەبارەت بە خاڵی یەکەم و بارودۆخی ئێستای کوردستان، ئێستا ٢٠٠٩ نییە، دەبێ مانۆڕ و گەمەی سیاسیی ئەم هێزە جیاواز بێت، لەو مانۆڕ و هەنگاوانەی کە لەسەرەتادا هاویشتی، ڕەنگە قۆناغی ئێستا زیاتر پێویستی بە لۆژیک و بیرکردنەوەی ستراتیژیی بێت، پێچەوانەی ئەو درووشمانەی پێشووتری. ئەم گۆڕانکارییە، خەریکە لە ئاڕاستەی سیاسیی ئەم هێزەدا دەبینرێت، بەڵام لە ئاستی میدیاییدا، لاوازە و نالۆژیک و نا ڕوونە! ٥-پێکهاتەی بونیادی بزوتنەوەکە، مایەی لەسەر وەستانە، بەو پێیەی هەمو ئایدیا و بیرکردنەوەو تێڕوانینێکی سیاسیی لەم سەری راستەوە بۆ ئەو سەری چەپ و نەتەوەیی و ئاینیی تێدایە. هەر هەوڵێک بۆ لە قاڵبدانی ئایدیای ئەم هێزە، وەستان و پاشەکشەی پێدەکات! ٦-هەڵکشان و داکشانی حیزب، لە هەمو دونیا، حاڵەتێکی ئاساییە. گرنگترین کارێ "گۆڕان" بیکات، کارکردنە بۆ چۆنایەتیی نەک چەندایەتی. ڕاستە ژمارە گەورەکان، گۆڕانکاریی گەورە درووست دەکەن، بەڵام ناکرێت هەر خولێکی پەرلەمانی ستافێ بنێریتە دەزگای یاسادانان و پاشتر بەهۆی ناتەبایی کارکردنیان، نەپەرژێنە سەر پەیام و کارکردن و درووشمەکانی هەڵبژاردنیان!
■د محمد امین .. یه كه م شۆ رش دﮊی سسته می سیایسی ڰه ند ه ڵ كه به شۆرشی برسیه كان ناسراوه له میژوا دﮊی ڀا شای دووه م بیبی بوو له خیزانی شه شه می فیرعه ونه كان له میسرله سا ڵی 2281 ڀیش زاین به دروشمی زه وی بۆ ئه وه ی ئه ی ڇینئ ڀیشه بۆئه وه ی ڀیشه چیه ٫وه له ئا سمانه وه راسڀارده بۆ زه وی نا كرئ سه ریه می ئه م به سه رده می هه م شست م هه م گه نده ڵی و فه حشا ناسرابوو٫ * راڀه رینی عیراقیه كان دﮊی ڰه نیده لی وڱه ندهڵ كاران به جۆرئ له جۆره كان دریژه ڀئ ده ری ئه م شۆرش و را ڀه رین و نا ره زایه تیانه یه كه له له میژووی تازه ی ڰه لانی عه ره بدا روو ئه ده ن كه به به هاری عه ره بی نا سراو بوو وه ناسرا وه , وه هه ره ها ڰه لانی تری جیهان هه رله امریكا ی لا تینه وه تا هیندستان و رووسیا دﮊی ڰه نده ل كاران كه هه موو كا یه كانی ئا بووری و سیاسیان بۆ خۆیان و بازنه یه كی بڇووكی ده ورو به ری خۆیان قۆرخ كردوه٫به جۆرئ كه ڰه ل ته نها بۆته ئا مرازی ڀا ره ڀئ ڀه ی‌دا كردن بۆیان,بۆ به ده سه لات دارانی ڰه نده ل و بئ باك, ٫وه ڰه لان بوونه ته كرئ ڇی له نیشتیمانی خۆیانا وه خۆیان و وه نه وه كانی داهاتووشیان ئه بئ سه را نه بدا ت به ڰه نده لكاران ۰ سسته می سیاسی له عیرا ق وه ك هه موو سسته مه كانی تری جیهانی سئ وه به تا یبه ت جیهانی عه ره بی واسلامی سسته میكه ئا ویته یه به سته م و ڰه نده لی و دوا كه وتوویی ٫دووره له هه موو ڀیوه ریكی زانستی بۆ اداره كردنی ئا بوور ی‌و كۆمه ل, دووره له هه موو به هایه كی نیشتسمانی و نه ته وه یی وه هه روه ها دوره له هه موو هه ستیكی به ر ڀرسیاریه تی و به ها یه كی مرۆیی و به را مبه رتا كه كان٫ وه تیایا ت‌ئ ڰه یشتنی /مفهومی – concept ئه رك ٫ها ولا تی بوون وه یه كتر قبول كردن وونه ٫ سسته می سیاسی ٫سیاسه ت واداره ی ئا بووری له م ولاتانه هه رڰیزهاوراوڰوونجاو نیه له ڰه ڵ ڀیوه ری ئا بووری ها وڇه رخ ٫ئه مه جڱه له به رزی ریژه ی دانیشتوانیان٫ بۆ نممو نه له عیرا ق به كوردوستانیشه وه زیا ده ی ریژه ی دانیشتوانیان یزیكیه یی % 3 یه , هه روه ك له له با به تیكی تریشا ئاما ژه م به م ده ربرینه كردوه ٫كه ئه بئ ڰه شه ی ئا بووری سالا نه سئ به رابه رڰه شه ی دانیشتوان بئ بۆ ئه وه ی بتوانرئ ڀیویستیه كانی ژیان ٫ڀه روه رده و خویندن وه ته ندروستی و خزمه ت ڰوزاری ها وڇه رخ فه را هه م بكرئ بۆ خه لك , له به رئه وه٫ هه موو ئه م ولاتا نه له هه ركاتیكا ئا ما دده ییان تیایه تووشی ته قینه وه و شۆرش ببن۰ بۆ حا له تی عیراق٫ ئه وه جڰه له ره هه نده ئا بووریه كه وه ك هۆكار/فاكتۆر٫ لا یه نی ئایینی ٫مه زهه بی٫فه رهه نگی وه كۆ مه لایه تییش رۆلی دیاریان هه یه ۰ سه رباری هه موو ئه ما نه ش٫ لا یه نه ده ره كیه كانیش هه ر یه كه به ڳویره ی به رﮊه وه ندی وه ئه جندای خۆی رۆلیان له سه ر ره وش و رووداوه كانی عیرا ق هه یه له ریڳه ی گرووڀه میلشیا عیرا قیه كا نه وه ۰ هاتنه سه رشه قامی خه لكی ڀاریزڰاكانی باشووری عیراق وه ك دوا ڇاره سه روهاو ار له به ر ژیانی سه ڀاوی كۆیله مه رڰی به سه ریا نا به ده ستی میلشیا تالانڇیه كانه وه ئاماژه ی ئا شكرا یه له بئ هیوا بوونیان له ده سه لاتی ڱه نده ل و حكومه تی میلشیای به غدا ٫به تا یبه ت كه عبادی نه ی توانی وه ك به ڵینی دابوو فایلی هه زاران ڱه نده ل كار كه سه دان و سه دان ملیاریان له ڀاره ی خه لك به تالان بردوه ئاشكرا بكا و ره وا نه ی دادڱایان بكات وه ڀاره به تالان كراوه كان بڰیریته وه ٫وه ته ند روستانه ڀاره كان سه رما یه ڰوزاری بكات له بواره كانی به رهه م هینانی را سته قینه دا له كه رته كانی ڀیشه سازی ,كشت‌وكال وه خزمه ت ڳوزه رانیه كان به تا یبه ت ڇا ك كرن و كارا كرنی كه رته كانی ڀه روه رده و خویندن وته ن دروستی وه هه روها فه را هه م كردنی خزمه ت گوزاریه هه ره سه ره تا ییه كان وه ك او كا ره با كه مه رج و ژیرخانی هه ره سه ره كین بۆ ئا بووری و به رهه م هینان هتد۰ به ڵئ ٫ڰه لانی عیرا ق له ئیستا دا له دووریانیكی ڇاره نووس سازدان٫ یا ئه وه تا جۆش به را ڀه رین ئه ده ن تا ئه ڰا ته شۆرش و سه ر كه وتن یا ئه وه تا دریژه ڀئ دانی ﮊیانی مه رڰه سا ت و تراجیییدیا یی بۆ خۆیان و نه وه كانی داها توویان وه به رده وامی سته م و ڰه ند ه لی و بئ داها توویه كی دیار‌و رووناك ٫ كه بئ ڰوومان هه لبﮊاردنی هه ر ریڰا یه كیان كاریڱه ری له سه رره وشی ڰه لانی ناوڇه وه بزافی كوردی ئه بئ له به شه كانی تری كوردوستان ۰ *سه رڇاوه http://www.ahewar.org وه خوینه وه له هه ندئ سه رڇاوه ی تر *سه رڇاوه http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=381111 وه خوینه وه له هه ندئ سه رڇاوه ی تر
■ ئومێد خۆشناو.. له‌کاتی ده‌رچوونم له‌هه‌ڵبژاردن و بوونم به ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌رگرتنی خانووی په‌رله‌مانتاری،له‌گه‌ڵ خۆم هه‌رخۆم به‌ته‌نیا،چه‌ند ڕۆژێک له گفتوگۆیه‌کی قوڵ دابووم. ئایه ڕه‌تی وره‌گرتنی خانووه‌که بکه‌م،یان وه‌ریبگرم،یان پێشکه‌شی کارێکی خێرخوازی بکه‌م؟. به خۆشحاڵیه‌کی زۆره‌وه،هه‌ست و حه‌زو ویژدانم ڕێگه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژارد. ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان له ڕێکخراوی هومای ئۆتیزم،گرێبه‌ستێکمان کردوو،تا ئه‌و چوار ساڵه‌ی من ئه‌ندامی په‌رله‌مانم خانووه‌که بۆ ئه‌وڕێکخراوه بێت و له‌خزمه‌تی منداڵانی ئۆتیزم بێت. بۆ ئه‌وکات و ئه‌و بڕیاره تاکه گرفتی به‌رده‌مم ئه‌وه بوو که،خوانه خواسته هه‌ڤاڵه‌کانم ئه‌و کاره‌ی من به موزایه‌ده له‌سه‌ر خۆیان حیساب نه‌که‌ن،به خۆشحاڵیه هه‌ڤاڵه‌کانم ته‌قه‌بولیان کردوو به‌کارێکی مه‌زنیان زانی،بۆیه من و خێزان و منداڵه‌کانیشم زۆر ئاسووده بووین و بڕیاری ئه‌وه‌ماندا،له‌و گه‌ڕه‌که شه‌عبیه بژین که تێیدا گه‌وره‌ببوم و خانووی گوندی ئیتاڵی په‌رله‌مانیشمان به خشیه منداڵانی ئۆتیزم بۆڕاهێنان. ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی به کۆتا هاتنی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان،گرێبه‌سته‌که‌ی نێوانمان به کۆتا هات و خانووه‌که‌م وه‌رگرته‌وه‌و له ڕۆژانی داهاتوو ته‌سلیمی ئیداره‌ی په‌رله‌مانی ده‌که‌مه‌وه. ئه‌وکات و ئێستاش نه‌م ده‌ویست له‌و باره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌م،به‌ڵام کوڕه شه‌هێدێکی سه‌ربه‌رزی هه‌ڤاڵم بابه‌ته‌که‌ی ووروژاندو دواجار زانرا که من کارێکی وام کردوه. ئێستا من زۆر ئاسووده‌م و به‌وه‌ش زێتر ئاسووده‌م که،ئاماری خزمه‌ته‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه که،چوار ساڵه له‌و خانووه‌کردویتیان ده‌خه‌مه ڕوو. ئه‌وه‌ی خواره‌وه به‌شێکه له‌کارو خزمه‌ته‌کانیان.... چالاکییەکانی رێکخراوی هوما بۆ تووشبووانی ئۆتیزمی کوردستان لەماوەی چوار ساڵدا لە 19_8_2014 تاوەکو 22_7_2018لەخانووی پەرلەمانتار ئۆمێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، کە خانووەکەی بەخشییە رێکخراوەکەمان بەمەبەستی راهێنانی مناڵانی ئۆتیزم. ۱ـ کردنەوەی ٨ خولی راهێنان، بۆ خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم و مامۆستا‌و راهێنەرانی ئۆتیزم و دەرچوانی زانکۆ لەبەشەکانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەی تایبەت، بەکۆی گشتی 385 کەس لەخولەکان سوودمەند بوون ۲ـ چاپکردنی ۷ کتێبی جیاواز بەتیراژی ۷ هەزار دانە تایبەت بەئۆتیزم و بەدیاری بەسەر خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم و سەنتەرو ناوەندەکانی ئۆتیزم دابەشکراوە ۳ـ لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا زیاتر 200 قوتابیی زانکۆ لەبەشەکانی دەروونی و پەروەردەی تایبەت و باخچەی ساوایان سەردانی بەشی راهێنانیان کردووەو خۆبەخشانە رێنمایی و زانیاری پێویستیان دراوەتێ ٤ـ لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا ٨٦ مناڵ راهێنانیان پێکراوەو سوودمەندبوونە لەچارەسەر ٥ـ زیاتر لە ٤۰ کارمەند و مامۆستا لای ئێمە هەلی کاریان بۆ رەخساوەو گرێبەستیان بۆ کراوە ٦ـ سازدانی دوو مراسیم بۆ یادی ئۆتیزم کە چەندین چالاکی تێدا بەڕێوەچووە ۷ـ بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکیۆمێنتاری بەناوی ـ دەیانەوێ یاری بکەن ـ بەسپۆنسەری کەناڵی رووداو لەدەرهێنانی بیلال شاکر. ٨ـ بەشداری کردنی ستافی رێکخراو لەدوو خولی راهێنانی تایبەت بەئۆتیزم لە وڵاتانی لوبنان و ئێران. ۹ـ چەند کۆرسێکی تایبەت بەکێشەکانی ئاخاوتن بۆ راهێنەران و خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم ۱۰ـ زیاتر لە 120 خانەوادەی ئۆتیزم بەمەبەستی زانیاری و رێنمایی تایبەت بەمناڵەکەیان و دەست نیشانکردنی، سەردانی بەشی راهێنانیان کردووە. ۱۱ـ سازدانی زیاتر لە ۱٥ سمینار لەلایەن مامۆستا‌و راهێنەرانی بەشی راهێنانەوە
