■ مەریوان وریا قانع ١١ نۆڤێمبەر، سەد ساڵ بەسەر کۆتایی جەنگی جیھانی یەکەمدا تێدەپەڕێت. جەنگێک کە زیانێکی گیانیی و ماڵی گەورەی بە بەشێکی گەورەی دونیا گەیاند. لەناو ئەوروپا و لە دەرەوەی ئەوروپادا. لەو ناوچەیەی ئێمەدا دەبێتە ھۆکاری ڕوخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی، ھاتنی کۆلۆنیالیزم و دروستکردنی دەوڵەتیی-نەوەیی مۆدێرن لەناوچەکەدا، ھاوکات دەبێتە سەرەتای دروستبوونی بزوتنەوە دژە کۆلۆنیالیزم و بەھێزبوونی ناسیۆنالیزم و ھاتنەکایەی ئایدیۆلۆژیا گەورەکانی تری سەدەی بیستەم لە ناوچەکەدا، لە ناویاندا لیبرالیزم و سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و ئیسلامیزم و بەشێوەیەکی زۆر کەمتر فاشیزم. لە جەنگی جیھانی یەکەمدا ژمارەیەکی ھێجگار گەورە لە سەرباز و کەسانی مەدەنی کوژران. جەنگە بەسەریەکەوە ٤ ساڵ و ٣ مانگی خایاندا، بەڵام لەو ماوەیەدا نزیکەی ١٠ ملیۆن سەرباز و ١٠ ملیۆن خەڵکی مەدەنیی کوژران. چەندەھا شاری گەورە لەناو ئەوروپا خۆیدا بەتەواوی وێرانکران، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بریندار و بێماڵ و بێجێگا بوون. دوای جەنگەکەش پەتایەکی گەورە بەناوی ”پەتای ئیسپانیی“ەوە بە ئەوروپادا بڵاودەبێتەوە کە بەسەریەکەوە نزیکەی ٢٠ ملیۆن مرۆڤ دەکوژێت، ئەم پەتایە بە گەورەترین پەتای ناو مێژوو دەزانرێت و بەقەد ژمارەی کوژراوەکانی جەنگەکە خەڵک دەکوژێت. ئەو ھێزە ئەمریکاییانەش کە ھاتبوون بۆ ھاریکاریی ەئوروپییەکان، ١٠٠ ھەزار کەسیان لێ مرد، نیوەیان بەو پەتا ئیسپانییە مردن. بە کورتییەکەی لەماوەی چەندساڵێکی کەمدا جەنگ و پەتا نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن مرۆڤ دەکوژن. ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی کۆتاییھێان بە جەنگەکە لەناو واگۆنی شەمەدەفەرێکدا بوو لە دارستانێکدا پەنجا کیلۆمەتر لە دەرەوەی پاریس دا. دواتر فەرنسییەکان مۆزەخنایەکی تایبەتیان بەدەوری ئەو واگۆنەدا دروستکرد وەک سیمبۆلی سەرکەوتنی خۆیان بەسەر ئەڵمانییەکان و سوکایەتیکردن بە داگیرکەرە ئەڵمانایەکە ھێشتەوە. لەو ڕێکەوتننامەیەدا ئەڵمانییەکان ناچاردەکرێن پارەیەکی ھێجگار زۆر بە فەرەنسا و بریتانیا و زیانلێکەوتوەکانی تری جەنگەکە بدەن، دواھەمین پشکی ئەو پارەیەی ئەڵمانیا بە فەرەنسای ئەدات لە ساڵی ٢٠١٠ کۆتاییپێدێت.. ئەو مەرجانەی براوەکانی جەنگی جیھانی یەکەم بەسەر ئەلمانیادا دەیسەپێنن ھێندە قورس و ئیھانەکەر بوو، گەرای بەرپابوونی جەنگی جیھانی دووھەمی لەناو خۆیدا ھەڵگرتبوو. کاتێکیش جەنگی جیھانی دووھەم دەستپێدەکات و ھیتلەر لە ماوەیەکی کەمدا فەرەنسا داگیردەکات. لەناو ھەمان واگۆندا کە مەرجە قورسەکان بەسەر ئەڵمانیادا دەسەپێنرێت، فەرەنسییەکان ناچاردەکت تەسلیمبوونی خۆیان بە ئەڵمانیا ئیمزابکەن. وەکچۆن فەرەنسییەکان لەناو ئەو واگۆنەدا سوکایەتیی بە ئەڵمانیا دەکەن، بەھەمانشێوە ئەڵماناکان لەناو ھەمان واگۆندا ھەمان سوکایەتیی بە فەرەنسا دەکەنەوە. کاتێکیش ئەڵمنیا لەوە نزیکدەبێتەوە جەنگی جیھانی دووھەمیش بدۆڕێنێت، ھیتلەر ئەمر بە چەند ئەفسەرێک لە ئەفسەرە نزیکەکانی خۆی دەکات کە بچن واگۆنەکە وێرانبکەن، نەکو سەرلەنوێ بەکاربھێنرێتەوە بۆ سوکایەتیکردن بە ئەڵمانەکان. جەنگی جیھانیی یەکەم بۆ میلەتی ئێمە دوو دەرەنجامی زۆر سەرەکیی و تراژیدیی ھەبوو. یەکەمیان ”بەکەمینەکرنی کورد“ لەناو چوار دەوڵەتی تازە دروستکراوی ناوچەکەد، بە ئینگلزیی minoritization. دووھەمیان بە ”ئاسایشکردنی“ مەسەلەی کورت، واتە کورتکردنەوەی مەسەلەی میلەتێک بۆ کێشەیەکی ئەمنیی و مامەڵەکردنی وەک ھەڕشەی ئەمنیی، بە ئینگلزیی Securitization. ئەم دوو پرۆسە تازەیە ژێرخانی ئەو مێژووە خوێناویی و ترسناکەیە کە لەدوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە مێژووی ئێمەی تێکەوتوە.
■ سەركۆ یونس ڕۆژی هەینی (2-11-2018) پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران قۆناغێكی ئاڵۆزتری بەخۆیەوە دی، ئیدارەی ترەمپ گەڕاندنەوەی قۆناغی دووەم و كۆتایی سزاكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند، بڕیارە لە ڕۆژی دووشەمە (5-11-2018) سزاكان بچنە بواری جێبەجێكردنەوە. بەگوێرەی بڕیارەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سزاكانی ئەمجارە بوارەكانی بازرگانی و دارایی و تەنانەت وەرزشیش دەگرێتەوە، لە ناویشاندا ئەو كەرتە ئابورییانە دەكەونە ناو سزاكانەوە كە زیاتر ئابوری ئێران بەرەو هەرەسهێنان دەبن و گرفتی ئابوری و دارایی زیاتر بۆ ئابووری ئەو وڵاتە دروستدەكەن. وەك كەرتی نەوت و كەرتی دارایی. ئارەزوی ئەمریكا بەرامبەر بە ئێران لە كەرتی نەوتدا ئەوەیە كە كەرتی نەوت لەو وڵاتەدا بەتەوای ئیفلیج بكات، هەناردەی نەوت و گازی سروشتی ئێران بگاتە سفر. ئەمەش بەمانای ئەوە دێت كە ئەمریكا نیازی پەروێزخستنی ئێرانی هەیە بەتایبەت لە بواری ئابوری و داراییدا، چونكە بەم سزا ئابوری و داراییانە ڕاستەوخۆ ئێران دەكەوێتە بەر مەترسییەوە. بەهۆی ئەوەی كە ئابوری هەرێمی كوردستان تاڕادەیەكی زۆر پشتی بەستوە بە ئابوری ئێران، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ هەر سزایەك بسەپێنرێت بەسەر ئێراندا ئەوا كاریگەری بە چەند ئاستێكی جیاواز دەردەكەوێـت. لە ئێستادا ئەوەی گرنگە كە هەرێمی كوردستان ڕەچاوی بكات كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی سزاكانی سەر ئێرانە لەسەر هەرێمی كوردستان، هەروەها پێویستە بە شێوەیەكی لۆژیكی مامەڵە لەگەڵا ئەو دۆخە ئابورییەدا بكات. ئەمە باوردۆخێكی ئابوری و دارایی و سیاسی ئاڵۆزە چونكە هەرێم دەكەوێتە ناو دوڕیانێكی سیاسی ئاڵۆزەوە، لەلایەك ئێران كە وڵاتێكی هەرێمی ناوچەكەیە و خاوەنی هەیمەنەیە لە بواری ئابوری و سیاسیدا، لەلایەكی ترەوە ئەمریكا كە ئەمڕۆ باڵادەستە. هەرێمی كوردستان لە چەند لایەنێكەوە لە دەرئەنجامی ئەو سزایانەدا توشی گرفت و تەنگژەبێت بەتایبەتی لەم لایەنانەدا: 1 – هەرێمی كوردستان لەدوای ساڵی (1991)ەوە، لەڕووی ئابورییەوە تاڕادەیەكی زۆر پشتی بەستوە بە ئێران، لەئێستادا زیاتر لە (%70)ی كاڵا و شمەكی ناوبازاڕەكانی هەرێم ئێرانین و زیاتر لە (2000) جۆر كاڵای ئێرانی هاوردە دەكرێت، بەمانایەكی دیكە ئابوری ئێران هەرێمی داگیركردوە. هەرێم لەدوای چین و توركیا زۆرترین مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندایە. بێگومان دوای جێبەجێ كردنی سەرجەم سزاكان ئابوری هەرێم زەرەرمەندترین لایەن دەبێت بەتایبەتی لەڕووی سەبەتەی خۆراك و میوە و كەلوپەلی بەرهەمهێنانی بیناسازی و گەلوپەكی مامناوەندی بۆ بەرهەمهێنان 2 – كەمبونەوەی بەرچاوی كاڵا ئێرانییەكان بەگشتی، بەتایبەتی مادە خۆراكیەكان لەبازاڕەكانی هەرێمدا. زۆرینەی ئەو كاڵایانەی كە هەرێمی كوردستان پێویستی پێیانە دەكەونە لیستی ئەو كاڵایانەی كە لە ناولیستی سزا ئابوری و بازرگانییەكاندان، بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستان لە ماوەیەكی كەمدا ئەڵتەرناتیفی بۆ بدۆزێتەوە، بەپێچەوانەوە گەر لەماوەیەكی دیاری كراودا هەرێم جێگرەوەی ئێران نەدۆزێتەوە بەجۆرێك كاڵاكان كەم دەبنەوە وئەمەش ئەبێتە هۆی زیاد بوونی خواست و سەرەنجام نرخ بەرز دەبێتەوە و دیاردەی هەڵاوسان لەبازاڕەكانی هەرێمدا دروست دەبێ و هەرچەندە ئەمە ڕاستەوخۆ ڕوونادات بەڵكو كات و ماوەیەكی دەوێ زیاتر لە سێ مانگ 3- یەكێكی تر لە زیانەكانی ئەم سزایانە بۆ ئابوری هەرێم زیاتر بوونی ڕێژەی بێكاریە هەرێمی كوردستان چونكە (3) مەرزی سەرەكی و نێودەوڵەتی و چەندین خاڵی سنوری لاوەكی و هەندێكی قاچاغ لەگەڵ ئێراندا هەیەـ ئەم مەرزانە هەلی كاریان بۆ هەرێمی كوردستان خولقاندوە و بە دەیان كرێكار و شۆفێر كاری تێدا دەكەن و بژێوی ژیانی سەدان خێزانی هەرێمی لەسەری ئەم كەرتانەیە. بەڵام بەدڵنیاییەوە لەپاش سزاكان كاركردن لە سەر ئەم سنورانەدا نامێنێت و ڕێژەی بێكاری بەرزدەبێتەوە. دەرئەنجامی ئەو سزایانە گەلێك زیاترە، چونكە هەرێمی كوردستان تاڕادەیەكی زۆر پشتی بەئابوری ئێران بەستوە، دەكرێت دەرئەنجامە نێگەتیفەكانی ئەم سزایانە بە ئاشكرا لەتەواوی كەرتە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەربكەوێت. سەرەنجام باری ئابوری هەرێم بەهۆی ئەو پاشكۆیەتییە ئابورییەوە بەرەوخراپتردەچێت. ئەوەی كە گرنگ بێـت لەم قۆناغەدا هەرێمی كوردستان لە ڕوی ئابورییەوە ڕەچاوی بكات، پێویستە بەوردی لەسەر ئەم خاڵانە ڕابمنێت، بەم شێوەیە پەستانی سزاكان لەسەر هەرێمی كوردستان ڕەنگە سوكتربێت. 1 –یەكەمین هەنگاو كە پێویستە حكومەتی هەرێم بیهاوێت، هەوڵدانە بۆ ڕكخستن و بوژانەوەی ئابوری هەرێم بەگشتی و كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی بە تایبەتی چونكە لەئێستادا بارودۆخەكە گونجاوەـ كاتێك كەلوپەلی پیشەسازی و كشتوكاڵی ئێرانی نەگاتە بازاڕەكانی هەرێم ئەوا هەرێم دەتوانێ هەنگاوی جدی بنێ بۆ هەستانەوە و بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی، بەتایبەتی ڕەگەزەكانی ئەم دوو كەرتە گرنگ و ستراتریژییە لەناوخۆی هەرێم بەردەستن و دەتوانین شاری پیشەسازی تایبەت دابنرێت و هەنگاو بەهەنگاو هەوڵ بدرێت ئەم كەرتانە گەشەی پێ بدرێت . 2 – پێویستە حكومەتی هەرێم بەرلە گەیشتنی گاریكەریەكانی سزاكان بەزووترین كات جێگرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بكاتەوە، باشترین جێگرەوە دەوڵەتی توركیایە چونكە هاوسنوری هەرێمە و نرخی گواستنەوەی كەلوپەلەكان بەكەمترین تێچون ئەنجامدەدرێت و پێشترو ئێستاش ئەزمونی بازرگانی لەگەڵ توركیا تاقیكراوەتەوە و هەروەها بەهۆی نزمی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار و تەنانەت دیناری عێراقی، بەم شێوەیە هەرێمی كوردستان دەتوانێت تاڕادەیەكی باش خۆی لەو قەیران و تەنگژانەی ئێران دوربخاتەوە. 3 - لەئێستادا كە سەروەختی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتداین، پێویستە لەم كاتەدا كابینەیەكی ئابوری پێكبهێنرێت، وەزارەتە گرنگ و ئابورییەكانی وەك دارایی و وەبەرهێنان و بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی بەكەسانی شارەزا و ئەكادیمی پڕبكرێنەوە و پلانێكی ستراتیژی ئابوری دابنرێـت كە لەماوەیەكی دیاریكراودا بتوانێـت تەواوی ئەو دەستكەوتانەی كە گرنگن بۆ ئابوریەكی بەهێز فەراهەمی بكات. نەك كابینەیەكی سیاسی بێت و ئامانج ڕازی كردنی لایەنە سیاسیەكان بێت. 4 – كەرتی تایبەت پێویستە ڕۆڵی گرنگ و ستراتیژی بگرێت لەم قەیرانەداـ بەچەشنێك بتوانێت بەڕاستەوخۆ بەشداربێت لە پاراستنی بارودۆخی ئابوری و دارایی هەرێمی كوردستاندا و ڕۆڵا و كاریگەری زیاتربێت، بەمانایەكی تری كەرتی تایبەت بتوانێت ببێتە تەواوكەری كەرتی گشتی. 5 – پێویستە كۆی یاساكانی بواری ئابوری و دارایی و وەبەرهێنان هەمواربكرێتەوە و دوبارە بەشێوەیەكی ورد دابڕێژرێتەوە، بە كرداری لەبەرژەوەندی كۆی جوڵە و بزاوتە ئابورییەكانی هەرێمدا بێـت و بتوانێت بەئاڕاستەی چالاكردنی كۆی كەرتەكاندا كاربكات. 6 – دەستەی وەبەرهێنان دەبێت لەو بارەی ئێستا دەربكرێت و ببێـتە سەنتەرێكی بەهێزی بزاوت و جوڵەی ئابوری، بگرە پێویستە دەستەی وەبەرهێنان بەئاڕاستەی بوژاندنەوەی كەرتە ئابورییەكان كاربكات، بەتایبەتی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی، هەموو ئاسانكاری و هاوكاریەك پێشكەش بە كۆمپانیاكان بكەن تا بەكەمترین ماوە هەوڵ بدرێت پڕۆژەكان جێ بەجێ بكەن . بەچەشنێك دەبێت كابینەی داهاتوی حكومەتی هەرێم لەسەر بەگەڕخستنی عەقڵی ئابوری بكات، كابینەیەكی ئابوریی بەگەڕبخات. بەم چەشنە نەبێت ئەوا هەرێمی كوردستان لە ناو موعادەلە ئابورییە ئاڵۆزەكانی ئێستادا ناتوانێت هەڵكات. گەرچی لە ڕابردودا حكومەتی هەرێم لەسەر بنەمای پلانی ئابوری كاری نەكردوە، ئێستاش خەریكی دانەوەی باجی ئەو هەنگاوانەیە كە بەبێ پلان و عەقڵی ئابوری وەگەڕی دەخستن. بەم چەشنە ڕەنگە بتوانێت ئەم بارودۆخە هەرێمییە بەسوود و كەڵكی خەڵك و حكومەتی هەرێم بشكێتەوە و بەكەمترین زیان لێ ی دەرباز بێت. بەمانایەكی دیكە دەكرێت حكومەتی هەرێم لێرەوە خاڵی بنیات نانەوە و خۆڕكخستنەوەی ئابوری دیاریبكات. *ئابوریناس
■ لهتیف فاتیح فهرهج سهرچاوهیهكی نزیكی پاڤێڵ تاڵهبانی پێی وتم ، بهم زوانه یهكگرتنێكی بهرهیی وهك پێشتری سێ باڵهكهی یهكێتی سهردهمی شاخ له نێوان گۆڕان و یهكێتی دروست دهكرێت و دهرگاش به كراوهی دهمێنێتهوه بۆ ئهوهی لایهنگهلی دیكهش تهڤلی ئهو بهرهیه بن ، ئهو سهرچاوهیه سهبارهت ورده كاری یهكگرتنهكه باسی زندوو كردنهوهی رێكهوتنی دهباشانی كردو وتی پێشتر چهند مهكتهب سیاسیهكی یهكێتی بۆ ئیمتیازو شتی تر نهیانهێشت دهباشان كه خهونی تاڵهبانی و نهوشیروان مستهفا بوو سهر بگرێت ، ههروهها سهرچاوهكه وتی یهكێتی دان بهوهدا دهنێن ئهوان خهراپ مامهڵهیان له تهك گۆڕاندا كردووه . پاڤێڵ تاڵهبانی باسی لهوه كردووه ، كه له نێو سهركردایهتی نوێ ی ئهو بهرهیهدا هیچ سهركردهیهك تهمهنی ناگاته 60 ساڵ و له 25 ساڵیهوه ی تیایه تا 60 ساڵ ، ژمارهی سهركردایهتی و جیڤاتهكان به یهكسانی دهبێت و ژمارهكه زۆر نیهو كوڕی تاڵهبانی و نهوشیروان مستهفاش له سهركردایهتیدا دهبن و بهرهكه هاوسهرۆكیه ،سهرچاوهكه وتی بهرهكه دهرگایهكی نوێ به ڕووی پهیوهندی له تهك پارتیدا دهكاتهوهو ههوڵدهدات ههموو ناشرینیهكانی رابردوو فڕێبدرێته فایلی توڕدراوی دیرۆكهوه و ژیانی سیاسی دروست دهستپێبكات . سهبارهت كهركوك سهرچاوهكه وتی رێگهیهكی نوێ دهگیرێته بهرو چی دی پشت ناكرێته كهركوكیهكان ، ههروهها وتی شتێك نامێنێتهوه بهناوی زۆنی سهوز و زۆنی زهردو كوردستان یهك كوردستانه ، له داهاتوی نزیكیشدا چهندین پڕۆژهی گهوره بۆ پێشخستنی كوردستان رادهگهیهنین و جادهو بان و رێگاكان فراوان و نۆژهن دهكهینهوهو به كردهوه كار بۆ ئهوه دهكهین كوردستان بكهینه نمونهیهكی گهش و پێشكهوتوی ناوچهكه . سهرچاوهكه وتی كوڕهكانی تاڵهبانی و نهوشیروان مستهفاو بارزانی له دانیشتنێكدا وتویانه سیاسهت بهس تاپۆی چهند بنهماڵهیهك نیهو سیاسهتیش كۆمپانیای تاڵان و بڕۆ نیهو بۆ خۆشگوزهرانیه بۆیه پهیمانی شهرهفیان لهو بارهیهوه واژوو كردووه و ههروهها بهڵێنی ئهوهش دراوه كه میلیشیا چهكدارهكانی كوردستان بكرێته سوپای نیشتمانی كوردستان و چی تر پێشمهرگه بهو جۆرهی ئێستا پرش و بڵاو نهبێت . ئهو سهرچاوهیهی قسهی بۆمن كرد باسی زۆر موژدهی دیكهی كرد ، كه دهشێت ههنگاو ههنگاو جێ به جێ بكرێن ، وتیشی ناوی بهرهتازهكهی یهكێتی و گۆڕان بزوتنهوهی گۆڕانی یهكێتی كوردستان یان ناوێكی گونجاو دهبێت . كاتێك خهریكی ئهوه بووم ههواڵهكانی ئهو سهرچاوهیه وهك وتارێك رێك بخهم له زهنگ و لێدانی دهرگاكه به ئاگاهاتم رهنوی كچم وتی باوه پارهی موهلیده " وزهدهر"هكه هاتوه.
■ عارف قوربانی زۆرجار لە باسی كێشەی فەلەستیندا، بێ ئەوەی مەبەست لێی پشتیوانیی ئیسرائیل بێت، پەنجەی تۆمەت بۆ بەشێك لە سەركردەی وڵاتانی عەرەب درێژ دەكرێت كە رێگربوون لە چارەسەركردنی كێشەی فەلەستین و ناشهێڵن هیچ رێككەوتنێك سەربگرێت. بە رووكەش خۆیان بە پارێزەری عەرەبەكانی فەلەستین دەنوێنن و هەر جۆرە چارەسەرێك بە سازش لەسەر خاك و نیشتمانی عەرەب دەزانن، بەڵام حەقیقەتەكە بەرگریكردن نییە لە عەرەبە براكانیان و بەرگری نییە لەو خاكەی پێیانوایە بەشێكە لە نیشتمانی عەرەبی، بەڵكوو پێویستیان بەمانەوەی ئەو كێشەیەیە بۆ یاریكردن بە هەست و سۆزی گەلە ژێردەستەكەی خۆیان. قودسیان كردووە بە گرێی كێشەكە و ناهێڵن ئەو گرێیە بكرێتەوە، چونكە مانەوە و تەمەنی حوكمڕانیی خۆیان لە مانەوەی كێشەی فەلەستیندا دەبینن. قودس لەسەر ئەرزی واقیع رۆژ لە دوای رۆژ سیما عەرەبی و ئیسلامییەكەی كاڵ دەبێتەوە، بەڵام ئامانجی سەركردە عەرەبییەكان رۆژ لەدوای رۆژ باڵا دەكات، ئاخر برینی قودس تا دێت لەناخی تاك بەتاكی عەرەبدا قووڵتر دەبێت. خەریكە تێگەیشتنێك لە باشووری كوردستانیش دروست دەبێت، هاوشێوەی كێشەی فەلەستین، سەركردەكانی كوردیش بەشێك بوونە لەو هۆكارانەی كێشەكەیان بە چارەسەرنەكراوی هێشتووەتەوە. زۆر دەرفەت هەبووە تا كێشەی كورد بەجۆرێك چارەسەر بكرێت زیانەكانی لە مانەوە و بەردەوامیی كێشەكە كەمتربن. بەڵام لێرەش بزووتنەوەی سیاسی كوردی پێویستی بە بابەتێك هەبووە بۆ بەردەوامیدان بە خۆی، تا هەست و سۆزی میللەتی پێ ببزوێنێ. كەركووك ئەو وێنا هەستیارەیە نەك بۆ كوردی باشوور، تەنانەت كوردی پارچەكانی تری كوردستانیش تەنیا بە ناوهێنانی هەستیان دەوروژێ. بۆیە هاوشێوەی قودس مەسەلەی كەركووك كراوە بەگرێكوێرەی كێشەی كورد لە عێراق. بزووتنەوەی سیاسی كوردی بەدوای هەستیارترین دەستەواژەدا گەڕاوە بۆ كەركووك تا سۆزی زۆرترین كەسی پێڕاكێشن، وێناكردنی بە دڵ بۆ جەستەی مرۆڤێك، یان لە هەلومەرجێكدا كە خەباتی فەلەستین بووەتە وێردی سەر زوبان و وێناكردنی بە قودس، هەروا لەخۆوە نییە، هەرچەندە خاوەندارێتی هەردوو دەستەواژەكە (كەركووك دڵی كوردستانە و كەركووك قودسی كوردستانە) بۆ كەسانی تر دەگەڕێتەوە جیاواز لەو سەركردانەی بەناویانەوە رۆیشتووە، بەڵام هەردوو قۆناغەكەی شۆڕشی كورد، هەردوو ئەو حیزبەی رابەرایەتیكردنی شۆڕشەكانیان گرتووەتە ئەستۆ، بە هەستیارییەوە مەسەلەی كەركووكیان كردووە بە هەوێنی بزواندنی هەستی كوردایەتی. شۆڕشی ئەیلول كەركووكی بە دڵی كوردستان چواندووە و ئەمەی شۆڕكردووەتەوە بۆ ناو ناخی تاك بەتاكی خەڵكی كوردستان. شۆڕشی دووەم (نوێ) كەركووكی بە قودس شوبهاندووە. لە رابردوودا هەزاران كەس بەو وێناكردنەوە ملی رێی مەرگیان گرتووە و بۆ داهاتووش تا ئەم كێشەیە چارەسەر نەكرێت، هەزارانی تر لەو پێناوەدا دەمرن. ئایا هەر بەڕاست هیچ رێگەچارەیەك نەبووە باشتر بووبێت لە مانەوەی ئەم كێشەیە؟ یان وەك قودس بۆ تێركردنی ناسیۆنالیزمی عەرەبی، بۆ مانەوە و بەردەوامیی بزووتنەوە ناسیۆنالیستییەكانی كورد، سیاسییەكانی كوردیش پێویستیان بە مەسەلەی كەركووك بووە؟ ئەوەی لەمێژوودا دەبێتە وەڵامدەرە و راستگۆیی حیزبەكان لە ئاست ئەم بابەتە، جۆری مامەڵەیانە لەگەڵ ئەو دەرفەتانەی دروست دەبن بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی كەركووك. دوای كەوتنی سەدام تا 16ی ئۆكتۆبەر، چواردە ساڵی زێڕین بوو بۆ ئەوەی كورد چارەسەری كێشەی كەركووكی بكردایە، لە هاتنی داعشیشەوە لەڕووی سیاسی و ئیداری و لەڕووی سەربازی و ئابووریشەوە كەركووك كەوتبووە دەستی كورد، هەلومەرجی ناوخۆیی و هاوكێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەكانیش لەبار بوون بۆ چارەسەرێكی دادپەروەرانەی كێشەی كەركووك كە دواجار یەكسانە بە چارەسەری كێشەی كورد لە عێراق. بەڵام كورد ئەوەی نەكرد و بەهۆی بەدڕەفتارییەوە دۆخێكیان خوڵقاند كە چەند دەیەیەك كوردی بۆ دواوە گەڕاندەوە. ئەوانەی بەرپرس بوون لە دۆزینەوەی دەروازەیەك بۆ چارەی ئەم كێشەیە، پاساوی جۆراوجۆر دەهێننەوە كە دۆخەكە یارمەتیدەر نەبووە لە خۆشكردنی زەمینەی چارەسەر. دەیانەوێ بە لەدەستدانی كەركووكیش ئەو سەروەرییە لە دەستی خۆیاندا بهێڵنەوە كە بەهۆیەوە یارییان بە هەست و سۆزی تاكی كورد دەكرد. لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە كەركووك بە دۆخێكی مەترسیداردا تێدەپەڕێت، پرۆسەی بەعەرەبكردنەوەی پارێزگاكە بەچڕی دەستی پێكردووەتەوە، رۆژانە هەواڵی تازە دەبیستین كە پارێزگاری بە وەكالەتی كەركووك رێكاری جۆراوجۆری گرتووەتەبەر بۆ هێنانەوەی ئەو عەرەبە هاوردانەی لە چوارچێوەی رێكارە دەستوورییەكاندا چووبوونەوە زێدی پێشووی خۆیان. هێنانی عەشیرەتی عەرەب بۆ سەر گوندە كوردییەكان، رێگری لەوەی جووتیارانی كورد زەویوزاری خۆیان بەكاربەرن. ئەمانە و زۆری تریش كە هەنگاوی بەپلانتر و خێراترن لەوانەی بەعس لە سەرەتاكانی هاتنە سەر حوكمیدا بۆ پاكتاوی رەگەزیی كورد لە كەركووك گرتبوونیەبەر. ئەمە واقیعی حاڵی كەركووكە، دوو هێزە سەرەكییەكەی كوردیش پارتی و یەكێتی كە هۆكاری راستەوخۆی ئەم دۆخەی كەركووكن، هێشتا لە دروشم و وشە بریقەدارەكانیان نەكەوتوون و دەیانەوێ ئەو چەواشەكارییەی لە رابردوودا خەڵكیان پێ لەخشتە بردووە، بەناوی پیرۆزیی كێشەی كەركووكەوە، درێژە پێبدەن. ئەگەر ئەم دوو هێزە پەرۆشییەكیان هەبێت بۆ ئەوەی رێگە لە پرۆسەی بەعەرەبكردنەوە بگرن، دەتوانن بە یەك رۆژ رایگرن، بەڵام نایكەن. چونكە پێویستیان بەوەیە بەناوی مەترسیی سەر كەركووكەوە درێژە بە مانەوەی خۆیان بدەن. ئەگەر ئامانجیان ئەوە نییە كەركووك بۆ بزواندنی هەست و سۆزی خەڵك بەكاربەرن و بەڕاستی نایانەوێ ئەو زوڵمە لەسەر كەركووك بەردەوام بێ، چ حیكمەتێك لەوەدایە كە دەتوانن رێی لێبگرن و نایكەن؟ ئەوەی لە بەغدا دەیكەن بۆ پۆست و ئیمتیازی خۆیان، نیوەی ئەو قورساییەیان بخستایەتە سەر كەركووك، ئێستا واقیعێكی تر بوو. تەنیا بە پڕكردنەوەی پۆستی پارێزگار بە كوردێكی دڵسۆز، بەشی زۆری ئەو پرۆسەی بەعەرەبكردنە رادەوستێ، ئەی ئەو نهێنییە چییە پۆستی پارێزگار پشكی كوردە و پارتی و یەكێتی داینانێن و رێگەیان خۆشكردووە بۆئەوەی جێگری پارێزگاری كەركووك دەسەڵاتەكانی پارێزگار بۆ بەعەرەبكردن بەكاربەرێت؟ پارتی و یەكێتی سبەی چۆن وەڵامی مێژوو دەدەنەوە؟ ئایا هەر بەڕاست ئەم دوو هێزە پێشتر بەو چاوی پیرۆزییەوە تەماشای كەركووكیان كردووە كە یەكیان بە دڵی كوردستان ناوی بردووە و یەكیان بە قودسی كوردستان؟ ئەگەر ئەوەی ئێستا لە كەركووك دەگوزەرێت و بێ دەربەستی و بێ هەڵوێستیی ئێستای پارتی و یەكێتی بكەین بەپێوەر بۆ رابردووی خەبات و ئەو دروشمانەی لە قۆناغی جیاجیادا بۆ كەركووك بەرزیان كردووەتەوە، بەدڵنیاییەوە پێویستمان بە سەرلەنوێ نووسینەوەی مێژوو هەیە. چونكە ئەوەی لەمێژوودا بۆ رابەر و سەركردەكانیان و بۆ خەباتی ئەم دوو حیزبە لەسەر كەركووك تۆمار كراوە، ئەوەی وەك لاپەڕەی زێڕین نووسراوەتەوە، تەواو پێچەوانەی ئەم واقیعەی ئێستای هەڵوێست و كرداریانە. ئەوەی ئێستا لە كەركووك دەگوزەرێ، دەرخەری یەك راستییە، بزووتنەوەی سیاسی كورد، كەركووكی وەك ئامرازێك بۆ كولانەوەی برین و ورووژاندنی هەست و سۆزی كۆمەڵگەی كوردی پێویستە و هیچی تر. ئیتر نە دڵە و نە قودسی كوردستان.
■ د. محەمەد ئەمین سەڀاندنی خولی دووەمی گەمارۆكانی ئەمەریكا بە سەرئێراندا لە 5-11 2-18 وەرڇەرخانیكی مێژوویی دروست ئەكات لەسەرداهاتووی ژیان وقەوارەی سیاسی ،ئابووری و كۆمەڵایەتی لە سە رئاستی ناوخۆی ئێران ، هەوەها لە سە رئاستی ناوڇەیی و هەتا جیهانی گۆرانكاری ریشەیی دروستئەكا ت لەسە ر رەهە ندی هاوسەنَگی هێزی سەربازی وەك دروستبوونی هیزی ناتۆی ێیسلامی لە ولاتانی كەندا و میسروێۆردۆن بە هاوكاریئەمەریكا وئیسراێیل وەك كۆلەكەی ئەم ناتۆ تازەیە،ئابوری وەك بریاردان لەسەر سیاسەتی وزە وبازار لەلایەنئەمەریكاوە ،لەگەڵ گۆرانكاری لە ڀێیوەندییە ناودەوڵەتییەكان ونەخشەی جوێسیاسی و ستراتیجیەكان ، كە ئەمانە هەمووی نەخشەی تازەی سیاسی وئابووری و هەتا جوگرافی لەخۆئە گرن ۰ ڀاش رووداوی 11 سبتمبرئێرانییەكان كەلكیان لە شەری ئەمەریکا دژی تالیبانی ئەفگانستان وسەددامی عیراق وەرگرت، وه هاوكاری ئەمەریکایان كرد بۆداگیركردنی هەردوو ولات بەگویرەی تێگە یشتنی مەنتیقی: ( دوژمنی دوژمنیم دۆستمە)،ئەمە لە كاتیكدابوو، كە هەم ئەمەریکا وئێران ساڵانێكی دووربوو بە رووكەش دوژمنی یەك بوون، لای كەم لەگەڵ یەكدی نا كۆك بوون، بە ڵام بوونی دوو دوژمنی هاوبەشئەمەریکا وئێرانی كردە هاوكاری یەكدی لە ماوەیەكی مێژوویی دیاری کراوا بە زۆری ھەلومەرجی و, کە ھیڇکامیان نەیانئەتوانی قبولی نەکەن، بە تا یبە تئەمەریکا، کە ناڇاربوو لەگەڵ ئێرانیەکان ھەڵبکات، ڇونکە لە دووجەنگا لە عیراق وافغانستان گیری کردبوو۰ئێرانیەکانیش با شئا گا داریئە م حا لە ناجوۆرەیئەمەریکا بوون ،و توانیا ن لە دووو رووە وە کە لک لە م حالە لاوازە یئەمەریکا وە ربگرن۰ ١- تۆڵە لەئەمەریکا بکەنەوە ،و تووشی شکستیکی وای بکەن کەئەمەریکا نە توانی دﮊایە تیئێران بکات، وهە تائەمەریکا ناڇار بوولە سەردەمیێۆباما فی بوون بە هیزی ناوەکی بدات بەئێران لەگەڵ گیرانەوەی بە شیک لە شایستە داراییەکانیئێران ,کە لەئەمەریکا سرکرابوون، بۆ دە سە لاتدارانی کۆماریێیسلامی۰بەلام لە کۆتاییدا وەک ئە بینتن ئە مرۆئێرانیەکان باجی لاوازی ونە رمیئە وکاتی ئەمەریکائە دە ن۰ ٢- بە کە لک وەرگرتن لە لاوازیی و بێڇارەیی ئەمەریکا ،بەھۆی گیربوونی لە شەری عیراق و وئەفگانستان،ئێرانیەکان توانیان راستەوخۆ نفوزو دە سەلاتی خۆیا ن بە سەرلبنان ،سوریا ،عیراق ،یەمەن،افغانستان ،فە لەستین و ناراستەوخۆ بە سەرولاتانی دیکەی عەرەبی وێیسلامیدا بسە ڀینن، بێ ھیڇ رێگرییەک ،تائەوئاستەیئێرانیەکان بریاربەن لەکام ولات کێ ببێتە سە رۆک ، وەزیرو و هە تا ڀارێزگار، وەک لە دیاری کردنی بە ناو سەرۆکی ێیستای عیراق و سەرۆک کۆماری لبنان بینرا، وه ێێستاکەش لە دیاریکردنی وەزیرە سوننەکانی نێو کابینەی حەریری لە لبنان ۰نفوزو رۆلی ئێرانیەکان لە ولاتانی ناوڇە گەیشتە ئاستێ هە تا بە رڀرسا نی با ڵای ایراتی بە شانازیە وە با سی ئە مە یا نئە کرد کە لە ڇە ندە ها ڀا یتە ختی ولاتانی عە رە بی بریاربە دە ستن ۰ بۆئێرانیەکان قاودانی تورکیا لە ولاتانی عە رە بی، کە ویستی لە ریگە ی بە ها ری عە رە بیە وە نفوزی خۆی فراوان بکا لە سوریا وە تا با کوری ئە فریقیا نە بوو بە وانە ، وە کا تی خۆی لەسەرحەزی دە سە لا تخوازی تورکیا ئاماﮊە م بە م خالە کرد ، کە برینی و دە ستکاری سنورە سیاسیەکان بە هە ربیا نوویەک تە نها لە دە سە لاتی هێزەهەرە مە زنە کانی جیهانە، و هە رهێزێ ترهەوڵی برینی سنوورە کان بدات لە ناودرکی سنورە کانا وا گیرئە کات , کە دە رڇوون تیایا ئاسان نابێ و بێ بەها نابێ هە روە ک حاڵی ئێستای تورکیا کە ئە بینرێ۰ بە هاری خۆش خەیالی ئێرانیەکان , کە لە ٢٠٠٣ وە ڀاش رووخانی رﮊیمی بە عس وە نه مانی صدام دە ستی ڀێ کرد بە ها تنی ترامڀ کۆتایی ها ت، وە بە رە ت کردنە وە ی ریک کە وتنی نا وکی کە بە ریککە وتنی گرووڀی ٥+١ ناسراوە لە لا یە ن ترامڀە وە لە مانگی مایسی ٢٠١٨ لە گە ڵ دانانی ٢ مە رج وداوا کاری لە سە رئێرانیە کان کەئە بێ ئە نجامیان بە ن ، نیشانە ی گە ردە لوولی ی ڀایزی ئێران هە ڵیکرد،وە بە سە ڀاندن وکا راکردنی گە ما رۆی گشت لا یە نە لە ٥-١١-٢٠١٨ لە سە رئێران کریوە ی ڀایزئێرانی گرتە وە وبە توندی بە رە وزستانیکی شوومی دە با ت، ئەگەرئێرانیەکان موعجیزەئاسا ڇارەیەک نە دۆزنە وه، بەلام بریارە توند و قابیلە لەق نەبووکانی ترامڀ وکاربەدەستانی ئەمەریکا بە رامبە رئێران هە تا بواری هیوای معجزە شی بۆئێرانیەکان نە هیشتۆتە وە ۰ نە ک هەرئێرانیەکان خۆیان ، بە لکو زۆرلە شیکەرە وە سیاسیەکانی دنیاش لایان وابوو،کەئێرانیکی بە ریژەیی بە هێز کە ببیتە سەرڇاوەی هەرەشە بۆ سەرکە نداو ، بە تا یبە تی بۆ سە رسعویە بۆئەمەریکا گرنگە، تا ببیتە بیا نوو بۆئەمەریکا بە نا وی بە رگری لێیان کە لکیان لێوەربگرێ، لەبەرئەمە ئەمەریکا ڇاوڀۆشی لە سنوور دەرڇون وزیادەرەوییەکانی ئێران ئەکات ، بە لام هەمووئەما نەی کە ئەمە خویندنەوەیان بوو بۆ ڀیوستی ناراستەوخۆی ئەمەریکاوئێران بەیەکدی، ئەوا ئەمرۆ بەدروستبوونی نا تۆی ئیسلامی ، وەک دەرها ویشتەی شەری یەمەن ، بە نەخشەی ئەمەریکا و بەریوەبەرایەتیی ئیسراێیل ئەم خوینەوەیەیان بە تال ئەکاتەوە ۰ فراواوان بوونی نفوزو دە سە لاتی ئێران لە ناوڇە ، لە ﮊیرڇا و ڀۆشی ئەمەریکا بەهۆی نا ڇاری ئەمەریکا وە ک لە سە رە وەئا ما ژە مان ڀێ کرد گیرببولە دووشە را لە دوو ولات ونا وڇە ی جیاعیراق وئەفگانستان ، وە یان ئە شێ هە تا بەهۆی تاکتیکی ئەمەریکا وە بوو بێ تائێران زیاترلە ڇە ند کیشە زیاترتێ وە بگلینێ ،تائێران وا ی لێ ها ت ببیتە رکە بە ری هێزە ناوڇە ییە کان وە ک تورکیاوئیسراێیل لە لوبنان وسوریاو فە لە ستین وکە ند او، وە ەیێزە جیها نیە کان وە ک ئەمەریکاو بەریتانیا لە عیرا ق و ولاتانی نە وتی کە نداو ،و هە تا ببیتە رکە بە ری رووسیا , کە بە رووکەش لە زۆرشوین و بوارا ها وراو ها وڀەیمانن وە ک لە سوریا وعیرا ق وئەفگانستان وقەفقاس، بە لام نا راستە وخۆ بوونە رکە بە ربە ی سە ختی یە کتر. دیسان رووسە کان لە بە ر بە رژە وە ند ی سیاسەتی وزە , کە شادەماری ئا بووریی رووسیایە ،هە روەک نمونە ی ئەمریکیەکان , کە لە سەرەوە باس کرا، لە کاتی ئێستادا ناڇارن ڇاوڀۆشی لەهە ندێ ڇا لاکی ئێرانیەکان بکە ن لە ناوڇە کانی نفوزی خۆیان۰ بەهۆی ڀە یوە ندی بە هێزی مە زهە بی ، نە ژادی وفەرهەنگیی ئێران بە گە لانی نا وڇە ، توانی زوو وه بەئاسانی نەک هە ر تورکیا ببەزینێ ، بە لکو ئە توانێ هە تا خۆی تورکیاش لە نا وخۆیا تووشی کیشە ی جددی بکات ، هە رلە بە رئە مە شە تورکیا هە مووتە نا زولیکی بۆئێران کردوە لە سوریا ۰ بە ڵام لە بە را مبە را ، بەهۆی نزیکبوونەوە ی هێزی ئێران لە ئیسراێیل تا ئاستی سنورەکانی و هە تا ناوخۆی ئیسراێیل ، بۆئیسراێیلییەکان وهێزی زایونی ، ئێران نە ک هەرخەریکە ببیتە رکەبەری بێ هاوتای ئیسراێیل لە سە رجوگرافیا وئا بووری رۆژهەلاتی نا وەراست ، بەلکوو ئە بیتەهە رە شە ی جددی لە سە ربوونی قە وارەی ئیسراێیل ، بۆیە بۆئیسراێیل وزایونیەکان مامەڵە لە گە ڵ ئێراندا گە یشتۆتە قۆناغی بوون ونە بوون ، وه لە م قۆناغەشدا وە ک کاردانەوە هە مووڇە ک وریگایەک بەکاردێ،هەرلە بە رئە مە شە ئیسراێیلیەکان سەرسەختترین ڀشتیوانانی هە ربریا ریکن , کە دﮊی ئێران بێ۰ واتە بە شیوەیەکی گشتیی فراوانبوونی نفوزی ئێران لە کاتی ئیستا دا بە بینینی ئەمەریکا و ئیسراێیل گەیشتوتە خالی هەرەشەلەسە ر . ١-ئاسایشی نەتەوەیی وبوونی ئیسراێیل بەهۆی هێزی مووشەکی ونزیکبوونەوەی لە سنوورەکانی ئیسراێیل۰ ٢- گەیاندنی بۆریەکانی نەوت وگازی کەنداو وعیرا ق وکوردوستان بۆبازارە کانی ئەوروڀا لەریگەی کۆمڀانیاکانی ئەمەریکا و رۆژئاواوە ، تا نە بنە رکەبەری ڀرۆژەی لوولە ی نە وت و گازی رووسی و ئێرانی لە بازارەکانی ئەوروپا۰ وە لە بە را مبە رامریكا دا ئێران ڀە یوە ندی ستراتیجی وزە ی لە گە ڵ رووسەکان بە هێزترکردووە وە ک لە م لینکە ی Financial Times لە ١-١١-٢٠١٧ یا باس کراوە ، وهەتا ما ژە شی بە نفوزی رووسیا کردوە لە کوردوستانی باشوور لە ریگە ی گرێ بە ستی رۆزنە فت لە گە ڵ حکومە تیهە ریم ،واتە لە رووی سیاسە تی وزە وە حکومە تی هە ریم , کە وتۆتە ناو خولگە ی رووسیا وە بە را مبە رامریکا ۰https://www.ft.com/content/141e6662-bf11-11e7-9836-b25f8adaa111 ٣-ئاسایشی ووزە لە ریگە ی نفوزو دە سە لا تی را ستە وخۆ بە سە رعیراق و سوریا یا بە تا یبە ت با شورری سوریا وەهە روە ها لە سە رسە رڇا وە کانی ووزە لە کە نداولە ریگە ی خوسیە کا نە وە لە یە مە ن ۰ لە گە ڵ توندبوونی گەمارۆکان لە سە ردوو ە رتی ژیانی , کە وزە و داراییە ،ئێرانییە کانی خستۆتە تە نگا نەوە , کە لە میژووی کۆماری ێیسلامی وینە ی نە بووە ، بۆ دە ربا زبوون لێی باشترین ڇارەسەریا ن لە خراڀترینیان دژوارترە ، وه ک ێستا ئە بیین بە را مبە رگە مارۆکان تە واو بێ دە رە تا ن و بێ یە سە لا تە وە توانای هیچ کاردانەوەیەکی نیە ۰ لە بێ دە سە لاتی ڀە نا بۆهە ریمی کوردوستان دەبات تا سنورەکانی لێ دانەخرێ هە رئە م هەریمە بە رلە سا لیک ئێران هەرەشەی گەمارۆ وسنوور داخستنی لێدەکرد !۰ گەمارۆکان ڇە ندە زیانبەخش و ترسناکن لە سە رئا ستی دە رە وە بۆ داها تووی ئێران ورﮊیمی کۆماری ێیسلامی ، ڇە ند بە را بە ری ئە مە ش هە م ترسنا ک هە م زیان بە خشن لە سە رئا ستی نا وخۆیی، ڇوونکەئە بنەهە رە شە ی جددی لە سە ردارمانی زیاتری ئا بووری تا ک وکۆمە ل ،کەئە شێ ادارە کردنی لە کۆنترۆل دە ربڇێ وبە تە وا وی ئا سا یشی سیاسی وکۆمە لا یە تی نە ەیلن۰ لە بە رئەمە، دە سە لاتدارانی ئێرانی کە وتوونە تە رە وشێ کەئە زانن ئامانجی گە ما رۆکان نە مانی دە سە لا تیانە، وە بۆ ما مڵە کردن لە گە ڵ رە وشە کەئە بێ یە کێ لە م بﮊاردانە هە ڵبژیرن ،وە ک لە سەرە وە ئاماﮊەم ڀێدا، باشەکەیان لە خراڀەکەیان دﮊوارترە بۆیان لە ﮊیررۆشنایی لە م هە لومەجانەی کەئێیستا بونیان هەیە لەسەرئاستی ناوڇە وجیها ن : ١- قبوولکردنی هە موو مەرجەکانی ئەمەریکا , کە ئەمە ش گارانتی نیە , کە لەگەڵ قبوولکردنی هەموو مەرجەکان ئەمەریکا مە رجی تا زە دانانێ لە سەرهەمان مۆدیلی عیراقی کاتی صددام ولیبیای قەزافی , کە ئەمە بۆئێرانیەکان کە ٤٠ سا ڵە دروشمی دﮊی ئەمەریکایان هە لگرتووە سە ختە ۰ تە نها مە گە رلە هەرەمی دە سە لاتی ئێران گۆرانکاریە ک بکرێ و بۆرازیکردنی ئەمەریکا سازش بکات لەسەرمەرجەکان ، بە لام بەهۆی ڀیکهاتەی هەیکەلی دەسەلات لە ئێراندا ،ئە م گریمانەلە بەرزۆرهۆکارلاوازە ۰ ٢- هەرەشەکانیان بە داخستنی بە ندە ری هۆرمز بخە نە بواری کرداریە وە و مووشەکەکانیان ئامادەی ها ویشتن بکە ن بە رە وئە م ئا مانجانا نە ی بە ڀیوستی ئە زانن ،وە زۆرترین ولات لە کیشە کە تێ وە گلینن تائە بیتە کیشە ی جیها نی نە ک هە رکیشە ی ئەمەریکا و ئێران، وەئە گە رتوانیان کیشە کە جیها نی بکە ن ئە شێ ڇا رە ی جیها نی بۆ ڀە یدا بێ۰ئەمەریکا توانیویە تی ئێران بکا تە کیشە یە کی جیها نی وە زۆری ولاتانیش ڀشت گیری ئە کە ن بە را مبە رئێران ، وە ئا یا ئێرانیش دەتوانێ کیشەی گەمارۆکان بەجیها نی بکات بە کردارکردنی هەرەشە کانی و بە کارهینانی هەمووئەم ئامرازانەی لەبەردەستی دایە ؟ بۆ وەلامی ئەمە ئەمەریکا لە دوو پەیامدا (هە م بە کارهێنانی گۆڇان وهە م گیزە ر) ئه م بژاردەی ئێرانی تاێێستا بێ کاریگە رکردووە . A- لە سە رداخستنی بە ندە ری هۆرمز، ترامڀ بە راشکاویی وە ک هەرە شە رایگەیاند ، کە بە توندی روو بە رووی ئێران ئەبیتە وە ، بۆیە ئێرانیەکان ئەبێ, لە ڇە ند جارزیاتر بیر بکەنەوە , کە بیانەوێ دە ست بۆئە م کارە ببە ن . B- بۆ هێورکردنەوە و ساردکردنەوەی ئێران ، تا ریگری بکا ت لەهە ر کاردانەوەیەکی کتوڀری ئێرانیە کان بە رامبە رگە ما رۆکان،امریکا رای گە یا ند کە ریگائە دە ن بە هیشتننە وە ی دە ریڇە یە ک بۆفرۆشتنی نە وتی ئێران بەهە ندێ ولات کە ها وڀە یمان ونزیکی خۆنن،لەهە مان کاتیشا دە رڇوونی ئە م هە والانە، کە ئەمەریکا ڀارە ی فرۆشتنی نە وت بە کاردینێ بۆ خۆراک وکە لو ڀە لی ڀیوستی بۆهاولا تیانی ئێرانی ، بەهەمان شیوەی کە لە عیراقی کاتی صدامدا هە بوو نە وت بۆ خۆراک ، دە شێ امریکا وا لەئێرانیەکان بکات , کە خۆیان رێ گری لە م جۆرە فرۆشتنە بکە ن ، و ئە وکات ئەمەریکا سە رانی ئێران تۆمە ت باردە کات بە وە ی , کە نایانەوێ خۆراک بگاتە ها ولاتیانی بێ ڇارەی ئێرانی ۰ ٣- ئێران بە تە وا وی وە ک سوریا خۆی بخا تە ﮊیر ڇە تری رووسیا و ببیتە بە شیک لە ڀیکهاتەی سە ربازی وئابووری رووسیا بۆخۆ ڀاراستن ، وه رووسیا وە ک سە وداگەری کارامەی قە یرانەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی ، گەمارۆکا ن بە کاردینێ تا ئێران زیاتر بێ مە رج خۆی بخاتە ڀاڵ ، لەهەمان کاتدا سەودا بە گەمارۆکانەوە دەکات لە گە ڵ ئەمەریکا بۆ وە رگرتنی ئمتیازات, ڇونکە هەلومەجی سوریا جیاوازە لەئێران ، ئە وە ی لە سوریا بۆی فەراهەم بوو لەئێران ئەگەرمەحالیش نە بێ ئەستەمە ، رووسیا ئە گە رلە سنووری خۆی زیاتر بروات ،ئەوا ئەمەریکا بەهەما ن جۆری ئێران دەتوانێ گەمارۆی ئا بووری وداراییەکانی لە سە ر فراوانترو توند تربکات لە بە رئەمە، رووسیا تە نها دەیەوێ لەم ئاوە لیڵە زۆرترین ماسی لەهە ردوولای کیشەکە بگرێ, کە ئەمەریکا و ئێرانن ، وه لە کۆتاییدا رووسیا لە سە رولاتیکی جیهانی سێ وە ک ئێران لەگەڵ ئەمەریکا نایگەیەنێتە حالەتی جددی بە قوربانیدان بە بە رﮊەوەندیەکانی خۆی لە گە ڵ ئەمەریکا یان كه وتنه شه ر لە گە ڵی ۰ بۆیە ئە م بﮊادەیەش بۆ ئێرانیەکان هیوابەخش نیە، بە تایبە ت کە ئیستا هەموان لە ﮊیرە وە ما مەلە وسەودا لە سە رئێران دەکەن ، تازە ترینیان بە خشینی ڀارە لە لا یە ن ئەمەریکاوە بۆهەکەسێ زانیاری بدات لەسەرشوینی ٣ سە رکردەی ڀارتی کریکارانی کوردوستان تا دە ستگیریان بکات ، کە بێ گومان ئەمەش ڀیوەندی بە گەمارۆکانی سە رئیرانەوە هەیە ۰ ئەوەی , کە گومانی تێدا نیە ئەمەیە ، کە ئیدی ئێرانی دوای گە ما رۆکان لە ٥-١١-٢٠١٧ وە ک ڀیش گەمارۆکان نیە ، هەروەها رەوشی ناوڇە وهە تا جیها نیش, ودەبێ ڇاوەریی رووداوە کانی دەرهاویشتەی گەمارۆکان بین لەگەڵ نەخشە وفۆرمیکی دیکە بۆ داهاتوو, کە کیشراوە بەلام ئیستا هەموان نای بینن۰هەلبەتە هەمووئەمەش بەوەوە گرێدراوە كه ئێرانیە کان تا کوێ و تا ڇە ند دەتوانن لەگە ڵ گە مارۆکان هە ڵبکە ن و کۆنترۆلی رە ووش بکە ن؟ هەڵبەت وەلامی ئەمە وگە لێ ڀرسی دی لەهە فتە وما نگە کانی داها توا دەیبیستن , کە داهاتووی ئێران و ناوڇەکە بەرەو کوێ دەڇێ ، وه تا ئایندەیەکی نا دیاریش دەبێ خە لکی هە ﮊارو زەحمەت کیشی ئێران قوربانی سەرەکیی گەمارۆکان بن ۰
■ كەمال چۆمانی ئەگەر تا ١٩٩١، یان با وایدابنێین تا ٢٠٠٣، کوردایەتی ئامرازی پێکەوەگرێدان و یەکێتیی و یەکگرتویی کورد بوبێت لە کوردستانی عێڕاقدا، ئەوا دوای ٢٠٠٣، بەتایبەتتریش دوای ٢٠٠٥ و دەنگدان لەسەر دەستوری عێڕاق، کوردایەتی خاڵی دابەشبون و ناکۆکیی کوردە. ناسیۆنالیزم بەپێی کات و شوێن دەبێت خۆشی نوێ بکاتەوە و لەگەڵ سەردەمدا خۆی بگونجێنێت ئەگەرنا فاشیزم بۆگەنیدەکات. ناسیۆنالیزمی کوردیی یان کوردایەتی وەک ئامرازێکی روبەروبونەوەی نکۆڵیکردن لە کورد لە قۆناغێکی مێژوییدا پێویستیی بو، بەڵام لە قۆناغی دوای ١٩٩١ و ٢٠٠٣ ئەو کوردایەتییە دیسکۆرس/گوتار و بەهاکان و رێبازی خۆی نەگۆڕی. هەر بۆیە، ئێستا ئەو کوردایەتییە نەک هەر بۆتە هۆکاری پاشەکشەی کورد و کوردستان و دابەشبونی زیاتری خەڵک و هێزە سیاسییەکان، بەڵکو بۆتە مەترسییەکی گەورەش لەسەر دیموکراسیی و تەنانەت بە هۆی ئەو کوردایەتییەوە ئێستا لەبەردەم شەڕێکی دیکەی ناوخۆیی داین. شەڕەکانی ناوخۆیی لە سەردەمی شاخدا، نزیکتریش شەڕی ناوخۆیی نەوەدەکان، دیسان بە هۆی کوردایەتییەوە بو چونکە دو هێز بە ناوی پاراستنی دەستکەوتەکان و سەروەرێتیی شۆڕش و شەرعییەتی شۆڕشگێڕییەوە، دیموکراسییان قبوڵنەکرد. دونیای کوردیان دابەشکرد بەسەر "منی کوردپەروەر" و "ئەوی خیانەتکار." ئەو دابەشکردنە رۆحی ناسیۆنالیزمی کوردیی/کوردایەتییە کە رۆحی فاشیزمیشە. ئێستا لەبەردەم شەڕێکی دیکەی ناوخۆیی داین بە هۆی کوردایەتییەوە چونکە هەریەکە لە پارتیی و یەکێتیی بە ناوی کوردایەتییەوە شەڕی پۆست و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکان دەکەن. ئەوان دەیانەوێت بەردەوامیی بە کوردایەتیی بدەن چونکە تاکە گوتارە لە بەرژەوەندیی خۆیانە، خۆیان دەتوانن چۆنیان بوێت دایبڕێژن و فۆرمولەی بکەن و مانیفێستی بکەن. پارتی دەیەویست سەرۆک کۆمار بباتەوە چونکە پێیوایە خۆی نوێنەرایەتیی کوردایەتیی دەکات. یەکێتیی پێیوایە پارتیی لە بەغداد ناتوانێت بەرگریی لە کوردایەتیی بکات و هەر خۆیان دەتوانن نوێنەری گەل بن لە بەغداد. ئێستا پارتیی داوای پارێزگاری کەرکوک دەکات چونکە پێیوایە یەکێتییەکان "خیانەتیان لە کوردایەتیی" کردوە بە هۆی دۆستایەتییان لەگەڵ عەڕەبی شیعە. یەکێتییەکان پێیان وایە ئەگەر پارتیی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی هەبێت ئەوا "خیانەت لە کوردایەتیی" دەکەن چونکە پارتیی پڕۆکسیی تورکیایە. لێرەدا، ئەوەی ونە گەلە. ئەوان بە ناوی گەلەوە دەیانەوێت ببنە داکۆکیکاری گەل، بەڵام گەل قسەیەکی نییە. ئێستا یەکێتیی داوای قائیمقامی شنگال دەکات. هەر وڵاتێکی دیموکراتیک لە دونیادا تەماشابکە، شەرم لە ناسیۆنالیزمی رابردوی دەکات. هەرچەندە ناسیۆنالیزم ئێستا گوتارێکی باو نییە و بۆتە گوتاری هێزە راستڕەوە نیۆ-نازییەکان، بەڵام هەبونی جۆرێک لە ناسیۆنالیزمی مەدەنیی کە بڕوای بە دیموکراسیی، ئازادیی، عەدالەتی کۆمەڵایەتیی هەیە خراپ نابینرێت. کوردایەتیی ناتوانێت دیموکراسیی قبوڵبکات هەر بۆیە مەسعود بارزانیی دو جار رەتیکردەوە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم جێبهێڵێت، چونکە بارزانی پێیوابو لە کوردستانی عێڕاقدا تەنها خۆی دەتوانێت کورد و کوردستان بپارێزێت. جەلال تاڵەبانی دو جار وەک سەرۆکی عێڕاق خۆی هەڵبژارد چونکە پێیوابو تەنها ئەو لە بەغداد دەتوانێت کوردایەتیی بپارێزێت. ئێمە لە عێڕاقدا پێویستە کۆتایییەک بۆ ئەو گوتاری کوردایەتییە دابنێین ئەگەرنا هەرگیز ناتوانین نە لەگەڵ خۆماندا نە لەگەڵ هێزەکانی دیکەی عێڕاقیشدا پێکەوەبژین. ناسیۆنالیزمی کوردیی پێویستی بە جارێکی تر پێناسەکردنەوە هەیە لەسەر بنەمای بەها دیموکراسیی و گەردونییەکان. دونیا لە گۆڕانێکی خێرا دایە، ناکرێت ئایفۆنی دوا مۆدێلمان هەبێت هێشتا بە عەقڵی خێڵ خۆمان و دونیا ببینین. ناکرێت کامپێین/کەمپین/هەڵمەتەکانی فەیسبوکمان هێشتا هەر لەسەر ئەوە بێت رەخنە لە سەرۆک کفر بێت لە کاتێکدا دونیا لە فەیسبوک کامپێین بۆ داهاتی بنچینەیی بۆ هەمو کەس، دونیای سەوزتر و ئینێرجیی خاوێن و گۆڕانی کەشوهەوا دەکات. بە ناوی کوردایەتییەوە یەکێتیی و پارتیی خەریکی ململانێیەکی دیکەی بێئەخلاقانەن لەسەر پۆستەکانی بەغداد و هەولێر. ئێستا سەرۆک کۆماری عێڕاق دەتوانێت بچێتە هەمو شارێکی عێڕاق و پێشوازییەکی شایستەی لێ بکرێت، کەچی لە هەولێر و دهۆکدا لە ئاساییشی خۆی دڵنیا نییە و ئەگەر خەڵکیش پێشوازیی لێبکات، ئەوا دەزگاکانی حکومەت رێیان پێ نادرێت. لەلای هەمو عێڕاقییەکان بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار دەبینرێت تەنها پارتیی و بارزانیی نەبێت چونکە پێیانوایە کوردایەتیی موڵکی پارتیی و بارزانییە، ئەو پۆستەش موڵکی کوردایەتییە و موڵکی کوردایەتییش بۆ پارتیی و بارزانیی دەگەڕێتەوە. بە ناوی کوردایەتییەوە پێشمەرگە و ئاساییش وەک دو هێزی میلیشیا هێڵراونەتەوە و دەهێڵرێنەوە کە بونەتە مەترسیی وجودیی لەسەر ژیانی دیموکراسیی لە نیشتیمانی ئێمە. شەڕی یەکەمی ناوخۆ کە بە ناوی کوردایەتییەوە لەسەر داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەرپابو، ئەنجامەکەی دابەشبونی کوردستان و کوژران و بێسەروشوێنبون و ئاوارەبون و کاولکارییەکی گەورەی ئابوریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتیی بو. شەڕی دوەمی کوردایەتیی ئێستا لە قۆناغی کوڵان دایە، دیسان بە ناوی کوردایەتییەوە لەسەر پۆستەکانی بەغداد و هەولێر و کەرکوک و سەرچاوەکان. ئەو شەڕە تا ئێستا پێویستی نەکردوە ببێتە پێکدادانێکی چەکداریی چونکە لەو شەڕەدا هەردولا دەزانن تێیدا براوە نابن چونکە لە ئەمڕۆدا شەڕی چەکداریی لەڕوی ئابورییەوە تێچونی زیاترە. کوردایەتی لەمپەری هەرە قوڕسە لەبەردەم بەدیموکراتیزەبونی کوردستانی عێڕاق. دەبێت دیموکراسیی پرسەکانی ئێمە یەکلابکاتەوە نەک کوردایەتیی.
■ پەیڕەو ئەنوەر ئەمەریکا پارە و دیاری بۆ ئاشكراکردنی سەرکردەکانی پەکەکە دادەنێت! ئەم پڕۆسەیە بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەمەریکا هێشتا دەیەوێت وەک هێز و سەرمایە لەدونیادا ئامادەبێت! پارەدانان بۆ گرتن و دەستگیرکردنی ئەوانیتر جوڵەیەکی تەواو کاپیتاڵیزمانەیە! پارەی زیاتر، هێزی زیاتر! دەکرێت بە گشتی بڕیارەکە پەیوەندی بەدوو رووداوی سەرەکییەوە هەبێت: رووداوی یەکەم: مەسەلەی کەلتور و بیرکردنەوەی دژە ئەمەریکییانە! دیارە ئەمەریکا دەیەوێت دونیا دۆستی بێت تا ئەمەریکا لەهەموو شوێنێک، پانتایی و رووبەرێک ئامادەیی هەبێت! ئەمەریکا لەرێگەی سۆفت پاوەر و کەی ئێف سی و ماکدۆناڵد و میوزیکی جاز و راپ و ئۆتۆمبێڵی فۆرد و سینەماوە هەوڵیداوە هەمیشە ئامادەبێت! ئامادەبوون بەمانای ئەوەی کەلتوری ئەمەریکی ببێت بە کەلتورێکی گەردوونی! لەدوای سزاکانی ئەمەریکا بەهۆی مەسەلەی قەشەکەوە بۆ سەر تورکیا، ئەمەریکا وەک کەلتور و هێز و بڕاند لە شەقامی تورکیدا بەرەوە مردن و مەرگ و لاوازبوون دەچوو! پڕۆسەکە وەهابوو کە شەقامی تورکی شەقامێکی دژە ئەمەریکییانە بێت. ئەم شێوە جوڵەیە و بیرکردنەوەیەی شەقامی تورکی بۆ ئەمەریکا ئاراربەخش بوو. ئەمەریکا ناچار لەڕێگەی پەکەکەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو شەقامی تورکی. رووداوی دووەم: ئەمەریکا نازانێت چۆن لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدابێت لەبارەی پەیەدەوە! تورکیا (پەیەدە و پەکەکە) بەیەک خانەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و سیستمی بیرکردنەوە و سیاسەتکردن دادەنێت! ئەمەریکا دەیەوێت ئەو دوانەیە لەیەکتر داببڕێت! پەیەدە بۆ ئەمەریکا هەژموون و باڵایی و جیۆپۆلەتیکە لە سوریادا لەبەرامبەردا رووس و هێزەکانی تردا! دیارە ئەمەریکا نایەوێت بی پارتنەر و هاوبەش بێت لەسوریا چونکە ئەمەریکا بەبێ هاوبەش لە سوریا دەمرێت! بریارەکەی ئەمەریکا لەبارەی پەکەکەوە بۆ ئەوەیە واپیشانی تورک و دونیای تورکی بدات کە پەکەکە دونیایەکی جیاوازە لە پەیەدە؛ بەیەکتر ناچن، جیاوازن لەیەکتر، دوور و بێ پەیوەندین، دوانە نین بەڵکو لەیەکتر دابڕاو و ناهاوبەشن. دیارە هەم نوخبەی سیاسی تورکی و هەمیش شەقامی تورکی زیاتر لەگەڵ ئەو هێزە لە پەیوەندیدان کە دژە-کورد و پەکەکە و هێزە کوردییەکانی ترن! دونیای تورکی نۆستالیژیایەکی هەیە لەگەڵ دژە کوردبوون! پێدەچێت ئەم نۆستالیژیایە زیاتر بگەڕێتەوە بۆ مەسەلەی بەمۆدێرنبوونی دەوڵەتی تورکیای هاوچەرخ! مۆدێرنە بریتییە لە سنور و دیسپلین و پێکەوەبوون و ناسنامە؛ تورک نایەوێت ئەم سنور و ناسنامەیەی خۆی دابەش و پارچە پارچەبکات و ئەمەریکاش ئەم کەلتورەی تورک دەخوێنێتەوە و لەگەڵیدا دەژی`
■ دانا سۆفی برایم ڕۆژگاری دوای ڕاپەڕین کاتێک «جەماعەتی بەناو کوردایەتی» لە شاخەکانەوە هاتنە خوارەوە بۆ شارەکان، خەڵک لە لادێ و لە شاخەکان خاوەن خوان و شەهامەت بوون، کەچی بە ئەزمونی (٢٧) ساڵ حوکمڕانی هەموو بەرپرسەکان بونە خاوەن کۆشک و تەلار، بونە ملیاردێر لەسەر سکی خەڵکی کوردستان، گەشتنە پارەی مەرزەکان خستیانە گیرفانیان، گەیشتنە نەوت تاڵانیان کرد، نەمامەکانیان هەڵکێشاو، زەوییەکانیان تەلبەند کردو، دەستی سوکایەتی و بەدڕەوشتیان گەیشتە هەموو گیانلەبەرێکی کوردستان. ڕۆژگارێکی ڕەش یان لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و سەروەر نەکردنی دادگاکان خوڵقاند. زۆر نین ئهو پیاو كهس و بنهماڵانهی كاری خێرخوازی ئهكهن، بهشێكیش له وانه زۆر كهم دیارن له ناو كۆمهڵگا و تیڤی و سۆشیال میدیا، كه باسی پیاوه سپیهكه دهكهین ههندێك كهس لایان سهیره و پێشتر ناوێكی وایان نهبیستووه...! لەم ئان و ساتانەدا،،، خەڵکی کوردستان پێی سەیرە پیاوێکی سپی و نەجیب و ئەسڵزادەی وەک «جەلالی عومەری سام ئاغا» لەناو کایەی حکومڕانی دا بوبێت و، بە ڕووسووری ناوی دەرکردبێت. جەلالی سام ئاغا، لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کۆلێژی ئابوری و بازرگانی لە زانکۆی بەغدا تەواو ئەکات، لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلولەوە دەست بەکارو چالاکی ئەکات و، لەسەر بزێوی و خزمەتی کاروباری پێشمەرگە دەستگیر ئەکرێت. ئەم پیاوە سپیەی نیشتمان، تەنها ڕۆڵەیەکی سلێمانی و دارولمولکی بابان نییە، بەڵکو لە هەموو حیزب و لایەنەکانی چوار پارچەی کوردستان و، کوردانی هەندەرانەوە وەک چاکەخواز و نێوبژیوان و بەخشندەیی و دەستپاکی ناوی ئەهێنرێت و، هیوای لەسەر هەڵدەچنرێت. ئەزمون و خزمەتی نیوسەدە کاروباری ئیداری هەیە، مەسەلەکە ڕەنگە هەر ئەمە نەبێت، زیاتر وەک خوێنەرێک دەمێکە دیققەت لەوانە ئەدەم کە لەسەر ئەم پیاوە قسە ئەکەن، ئەبێت نهێنیەک هەبێت کەسێک نزیکەی هەشت ساڵە خانەنشین بووەو، لەماڵەوە دانیشتووە، کەچی لە زیهنیەتی خەڵکدا، لە هەناوی کۆمەڵگەدا هەموو ساتێک ئەو لە دایک ئەبێتەوە. ئەمەش هۆیەکەی ئەمانەی لای خوارەوەیە: یەکەم: بەخشین لەماڵی خۆی بۆ ماڵی گشتی و خەڵکی بەشمەینەت، لەکاتێکدا بەرپرسەکانی کوردستان ڕۆژ ئەبێتەوە ماڵی خەڵک ئەدزن و، داگیر ئەکەن، جەلالی سام ئاغا خانووەکەی خۆی لە گردی سەرچنار لە شاری سلێمانی کە نزیک (٤٠) ساڵ بەر لە ئێستا دروستی کردوە ئەبەخشێت بە وەزارەتی تەندروستی، کە بێگومان ئەم خانووە یەکێکە لە شوێنە گرانبەها کانی شار، دوای کۆچی دوایی خۆی ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی ئەکرێت. سام ئاغا لەگەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبوە، لەدوای خانەشین بونی زەوییەکی خۆیان ئەفرۆشرێت و، پارەکەی ئەخاتە بانقەوە، ساڵانە قازانجی ئەو پارەیە کە لە بانق دانراوە ئەدرێت بە ژمارەیەک خانمی سەلار و کارمەندی سەرکەوتوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی. جەلالی سام ئاغا و خانەوادەکەی، بەمەشەوە ناوەستن، لەکاتێکدا قەیرانەو، کوردستان پێویستی بە سەدان خوێندنگە هەیە، خۆیان و کەسوکارەکەی پەیوەندی بە حکومەتەوە ئەکەن و، دیزاینێکی نمونەیی وەها پێشکەش بە پەروەردەی هەرێم ئەکەن بۆ دروستکردنی خوێندنگەیەک، کە لەڕۆژی مەراسیمی کردنەوەی خوێندنگەکەدا، بەرێوەبەرایەتی پەروەردە دانیان بەوەدانا لەمەولا هەمان دیزاینی ڕێک و پێک بەکار ئەهێنن بۆ دروستکردنی خوێندنگە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تر... له تازهترین كاری خێرخوازی خۆی و بنهماڵهكهی كردنهوهی قوتابخانهكهیێكی زهكی 12 پۆلی بوو له شاری سلێمانی له گهرهكی برایم ئهحمهد، كه چهندین كور و كچی خوێندكاری له تهواوی قۆناغهكانی خوێندن له مالێكهوه گواستینیهوه ناو قوتابخانهیێكی مۆدێرن. دووەم: بە گژاچونەوەی گەندەڵی، خاڵ و وێستگەی گەورەی ژیانی جەلالی سام ئاغا بریتیە لەوەی کە ئەو یەکەم فیشەکی دژی گەندەڵی تەقاندووەو. ئەم پیاوه ئەوەندە «بە سام» بووە کە گەندەڵکاران لە دەستی هەڵهاتوون، لە کاتێکدا (٨) ساڵ جەلالی سام ئاغا سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ئەبێت، نزیکەی (٢٥٦٠) ڕاپۆرت لە دژی گەندەڵکاران ئامادەئەکەن و، ووردبینی بۆ ئەکەن، کە ئەبینێت لە گەندەڵکاران ناپرسنەوە، چەندین جار داوا لە «جەلال تاڵەبانی» هاوڕێی خۆی ئەکا ئەگەر لێپرسینەوە نەکەن دەستلەکارئەکێشێتەوە، لەنامەی دەستلەکارکێشانەوەکەدا ئەنوسێت «من جسمێکی غەریبم لەناوتانا، شەرەفمەند نیم بە وەزیفەکەتان». بهم كارانهی له رابردوو و ئێستاو داهاتوو نهوهیێك فێری ئهوه ئهكات كه وهك خۆی بن و ههزاران كور و كچی لاو فێری نیشتمانی پهروهری ئهكات. دواجار، پێگەو جێگەی جەلالی سام ئاغا لەناو دڵی خەڵکی کوردستان دا گەورەیە، لەبەرئەوەی لە وەزیفەدا بوو دژی گەندەڵکاران و، لە بەرەی خەڵک و هەژاران و نیشتمانەکەی لای نەدا و ماڵەکەی بوو بە ماڵی هەموان. ئێوهی پێویسته بگوترێت لهم كاتهدا زیاتر ههندانی تهواوی سهرمایهدارهكانی ههرێمی كوردستان و بناماڵهكانی تره كه چاو له بنهماڵهی سام ئاغا بكهن له ئهنجام دانی كاری خێرخوازی له ههرێمی كوردستان, چونكه رۆژی رۆژگاری رهش پیاوی سپی پێویسته. وهك له كوردهواریده دهوترێت:( ماڵی سپی بۆ رۆژی رهشه)...
■ لهتیف فاتیح فهرهج 1 دوای سهردانهكهی ماسیۆپالمهری جێگری وهزیری دهرهوهی ئهمهریكی بۆ ئهنكهره ، باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له ئهنكهره رایگهیاند ئهمهریكا بۆ پێدانی زانیاری له سهر ههریهك له موراد قهره یهڵان ، جهمیل بایك "ههڤاڵ جومعه" ، دۆران كاڵكان خهڵاتی 12ملیۆن دۆلاری بهسهر یهكهوه داناوه ، له بارهی پالمهرهوه زانیاریهكی ئهوتۆم دهستنهكهوت ، بهڵام دهڵێن نوسهرهو چوار رۆمانی ههیه ، شهرم و كێماسیهكی گهورهیه مرۆڤ رۆماننوس بێت و ئیش له سهر مرۆڤبكات ، لێ پرسیاری ئهوه نهكات ئاخۆ ئهوانه تیرۆریستن یان تیرۆر بهرههم و داهێنراوی دهوڵهته بۆ سهركوتكردنی جیاوازی ، ئهمه یهكهم جار نیه ئهمهریكا به خواستی تورك كورد دهكاته تیرۆریست و مهرگی نزیكهی 0 ههزار كهس دهخاته ئهستۆی پهكهكه ، نهك دهوڵهتی تورك ، پێشتریش له 1997 پهكهكهی خسته لیستی تیرۆرهوهو دواتریش له 2011 به تیرۆریستی نێو دهوڵهتی ناوی برد، له ساڵی 2009بۆ موراد قهره یهڵان دۆسیهی تێوه گلان له قاچاخچی مادهی هۆشبهری دروستكرد. پرسی كورد به گرتن و رفاندن و تیرۆی ئهو سێ كهسه نه كۆتای دێت نهچارهدهكرێت ، ئهو سیانهش جگه له داوای ئازادی داوایهكی دیكهیان نیه . 2 حزبهكانی باشوری كوردستان دوای زیاتر له 24 سهعات له راگهیاندنی بڕیارهكهی وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا نهبهیهكهوه نهبه جیا جیا ههڵوێستێكی روونیان دهرنهبڕیووه ، دهكرێ حزبهكانی باشوری كوردستان له رێی كهناڵه جیاجیاكانهوه له گهڵ دهستهو گروپه جیاوازهكانی نێو ئهمهریكا لهو بارهیهوه قسهی خۆیان بكهن ، مهرج نیه ئهوهی وهزارهتی دهرهوه یان كهسێك له وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا بیڵێت رای ههموو دهسهڵات و ناوهندهكانی بڕیاری ئهمهریكی بێت ، رۆژگارێك دهرههق به مامۆستا عهلی باپیری كۆمهڵی ئیسلامیش ناههقیان كرد، ههر خۆیشیان پهشیمانبوونهوه، حزبهكانی باشوری كوردستان و پارلهمان و حكومهت دهكرێت له دیوێكی ترهوه وێنهكه نیشانی ئهمهریكا بدهن . 3 ئهمهریكا وڵاتی سهیرو سهمهرهی سیاسهتكردنه ، كێ دهڵێت لهو كاتهدا كه بڕیاردژی ئهو سێ تێكۆشهره دهرناچێت له شوێنێكی تری ئهم دنیایه ئهوان میوانی ئهمهریكا نهبن ، یان به پێچهوانهوه ، ئهمهریكا سهرقاڵی بهرژهوهندیهكانێتی نهك دۆستایهتیهكهی ، كه به ههنگاوی دور تر دهژمێردرێ له سیاسهتا ، له ئهمهریكا زۆرن ئهوانهی پێچهوانهی پالمهر بیردهكهنهوه بۆ نمونه ماكگورك ، گالبرێس و زۆری تر كهواته وهك كوردهكه دهڵێت خودا له سوڵتان مهحمود گهورهتره ، بهڵام هیمهتی ههمهلایهنهشی دهوێت . 4 ئهگهر ئهمهریكاو توركیا پێیان وابێت كێشهی كورد پهیوهسته بهو چهند ههزارچهكدارهی چیاكانی كوردستانهوه ئهوه له ههڵهو گهوجیهكی گهورهدان ، كێشهی كورد له تهواوی شارهكانی باكوری كوردستان و له ئهنكهرهو ئهستهنبوڵه ، تا لهوێ چارهسهری تهواوهتی نهكرێت چیاكان ئارام نابن ، ئێ دیاره بازرگانهكانی شهڕیش له واشهنتۆن و ئهنكهره ، له گهڵ ئارام بوونهوهو ئاشتی نین
■ لاوك سەڵاح بە ر لە ماوەیەک نووسیم کە لە پاش شکستی داعش، دەوڵەوتە ئیقیلمییەکان وئەوانەی رۆژئاوا راستەخۆ رووبەرووی یەکتر دەبنەوە و ملمانێکان لەلایەن دەوڵەتەوە بەرێوەدەبرێت و توندتر دەبێت ودەمامکەکانی خۆیان بێ شەرم لادەبن. ئیتر لەم دونیا وێرانەیەدا نە بەها وئەخلاقی ئینسانی هەیە، نە یاسایەک هەیە رێ لەم جەنگڵستانە بگرێت، دونیایەکی میکافیللیانە بەردەوامە کە پێچەوانەی هەموو بانگەشەکانی گلۆبالیزم بوو بەوەی جیهان دەبێتە گوندێکی بچووک و دونیایەک دادەمەزرێت تیایدا مافەکانی مرۆڤ دەبنە پێوەری سەرەکی بۆ هەر مامەڵەکردنێکی نێودەوڵەتی. لەبری ئەوە، تەوژمە توندرەوەکانی ناسیونالیزم پەرەیان سەندەوە و شێواندنەکانی ئیسلامی سیاسی فۆرمی نوێی لە خۆگرت و پیادەکردنە چەوتەکانی سۆشیالیزم ئەوەندی دیکە چینەکانی کۆمەڵگەی لەیەک دوورخستەوە و درۆ گەورەکانی نیولیبرالیزم چینێکی مشەخۆری لە بانکەکان دروستکرد کە دونیای بەرەو وێرانە و هەرەس برد و دواجار دونیا لە ئاوێنەدا بە رووتی خۆی لە بەردەم دەوڵەتەکاندا بینییەوە، خۆی لەبەردەم سەردەمێکی نوێ لە سەرهەڵدانەوەی موئامەرە بینییەوە و هەر پەرەسەندنێکی تەکنەلۆژی کە هەبوو لەو پێناوەدا بەکارهات و دێت. ئەم دەوڵەتانە نە کەلتووری دەوڵەتداریان پاراست، نە کەلتووری پیشەییان بەرجەستە کرد، نە کەلتوورێک کە لەسەر دابونەریتێکی مێژوویی و کلاسیکی بەردەوام بێت. بەداخەوە، دەوڵەت لە ئێستادا ئامرازێکە بۆ ئیستبداد نەوەک پاراستنی کەرامەتی هاوڵاتیان، دەوڵەت بۆتە دامەزراوەیەکی پۆلیسی هەروەک جاران، کیشۆرەکان تێدەپەرێنێت و لە بری دەوڵەتە بریکارەکان پارە دەدەن بۆ کوشتنی خەڵکانێک کە هیچ پەیوەندیەکیان بە مێژووی ئەوانەوە نییە، کەسانێک کە بۆ مانەوەی میللەتەکەیان و خۆیان لە سەخترین رۆژگاردا دەژێن و رووبەرووی قێزەوەترین نادادپەروەری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووری دەبنەوە. بەخشینی پارە وەک پاداشت بەرامبەر ژیانی سێ کەس رەنگدانەوەی کەلتوور و رەفتارەکانی مێژووی تەکساسە، خۆ دەکرا ئەو پارەیە بدرایە بە حکومەتی تورکیا و ئەو خۆی وەک لایەنێکی ململانێکە داوای سەری ئەو سێ کەسەیان بکردایە، رەنگە ئەوە رەواتر بوایە! شەرمە وڵاتێکی وەک ئەمریکا بە برە پارەیەک داوای سەری سێ کەس بکات کە بەرژوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەوەوە نییە، ئاستێکی زۆر نزم لە مامەڵەکردن لەلایەن وڵاتێکەوە کە خۆی بە سپۆنسەر و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ دەزانێت. سێ کەسی سەر بە میللەتێک کە تەنیا نەعلەتی ئەوەیە خاوەنی شوناسێکی بێکەسن وهێشتا قوربانین و شاخ قەڵغانیانە. تۆ براونە دەوڵەتێک خاوەنی گەورەترین سوپای دونیا بێت و نوێتریین چەکی ئەتۆمی هەبێت بەڵام لە بەردەم هێزی رەمزی و مەعنەوەی سێ کەسدا چەند لاواز بێت. زیادەرۆی نییە ئەگەر بڵێم ئەم پەنجا ساڵەی رابردوو لە ناشرینترین ساتەکانی مێژوو بوو، ئێمە بەداخەوە بووینە شاهێدێکی نەفرەتلێکراو لەبەردەم زنجیرەیەک لە کارەساتی سیاسی خێرادا کە سیمای سەرەکی هەڵتەکاندنی بونیادی هەموو کۆمەڵگەکان بوو. پەنجا ساڵ لە درۆیەکی گەورە.
■ نیاز عهبدوڵڵا له ههڵبژاردنی خولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان، قوباد تاڵهبانی سهرۆك لیستی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆی 319912 دهنگی لیستهكهی 182551ی دهنگهكانی به دهستهێنا، كه دهكاته 11 كورسی و نیو له تێكڕای ئهو 21 كورسییه پهرلهمانییهی حیزبهكهی بهدهستیهێناوه. ههر له ئهنجامی ههڵبژاردنی 30ی ئهیلولی 2018، شاسوار عهبدولواحید سهرۆك لیستی جوڵانهوهی نهوهی نوێ 106289 دهنگی له كۆی 127115 دهنگ له لیستهكهی بهدهستهێنا و بووه هۆی بهدهستهێنانی 6 كورسی و نیو له كۆی 8 كورسی پهرلهمانی حیزبهكهی. بهڵام قوباد تاڵهبانی و شاسوار عهبدولواحید نوێنهرانی 288840 دهنگدهر له ههرێمی كوردستان، كه رێژهی دهنگهكانیان بهرامبهر به 18 كورسی پهرلهمانه، ئامادهی سوێندخواردنی دهستبهكاربوونی كاری پهرلهمانی نهبوون له 6ی تشرینی دووهم، تا ئێستاش ئاماژهكان بهو ئاراستهیهن ههردوو ناوبراو دهست بهكارنابن و پهرلهمانتاری شوێنگرهوه له بری خۆیان دادهنێن. ههردوو سهرۆك لیستهكه له ماوهی پڕوپاگهندهی ههڵبژاردنهكاندا بهڵێنیان به دهنگدهرانیان دا كار بۆ چاكسازی دارایی و سیاسی و ئهمنی بكهن، بهشێكی گرنگی ئهم بهڵێنانه له رێگای بوونی پهرلهمانتاری بههێز و دامهزراوهیهكی بههێزی یاسادانان جێبهجێ دهكرێت نهك به پشتكردنه پهرلهمان. به تایبهت هێشتا دۆسییه ههڵواسراوه یاساییهكانی وهك دهستووری ههرێمی كوردستان، سهرۆكایهتی ههرێم، سیستهمی سیاسی ههرێمی كوردستان، چاكسازی مووچه و خانهنشینی پله باڵاكان، بههێزكردنی لامهركهزییهتی پارێزگاكان، چاودێریكردنی داهات و خهرجییهكانی ههرێم ماون كاری جددی و پێویستیان لهبارهوه بكرێت، سهرجهم ئهم دۆسیه گهورانهش سپێردراون به خولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان. سهرهڕای خواستی قوباد تاڵهبانی بۆ كاركردنی له پۆسته باڵاكانی حكومهت و خواستی شاسوار عهبدولواحید بۆ رابهرایهتی كردنی جوڵانهوهكهی، بهڵام بوونی ئهوان له پهرلهمان دهتوانێت وێنای ئهو دیمهنه ناشرینه باوهی سیاسهت له كوردستان بگۆڕێت كه "سهرۆك لیستهكان كاری پهرلهمانتاری ناكهن". ئهوان به پشتكردنه پهرلهمان، جگه له خهڵك متمانهیهكی گهورهی ئهو سهركردایهتییهی گرووپهكانیان له دهست دهدهن كه كاری پێكهوهییان كردووه. گۆڕینی مۆدیلی حوكمڕانی له ههرێمی كوردستان و دروستكردنی پهرلهمانێكی به هێز له دووری 200 كیلۆ مهتر و به دروشمی بریقهدار ناكرێت، بهڵكو پێویستی به كرداری ستراتیجی راستهقینه و بهریهككهوتنی راستهوخۆ ههیه لهگهڵ دامهزراوه خاوهن كێشهكان لهوانهش پهرلهمان و دهستپێكردن لهوێوه، چونكه دامهزراوهكانی ههرێمی كوردستانیش وهك ئاسنێكی خوار وان تا گهرم نهكرێن و نهكوترێن راست ناكرێنهوه. لایهنی كهم پێویسته به سوود وهرگرتن له ئهزموونی كاری پهرلهمانی عێراق و بوونی سهرۆك حیزب و سهرۆك لیستهكان تیایدا، سهرۆك حیزب و سهرۆك لیستهكانی ههرێمی كوردستان كار بۆ بههێزكردنی دهسهڵاتی یاسادانان بكهن.
■ هونەر تۆفیق ماتیو پاڵمەر ، جێگری یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بۆ کاروباری ئەوروپا و ئۆراسیا . ماوەی سێ مانگە لەو پۆستەدا دەست بەکاربووە . لەیەکەم سەردانیدا بۆ تورکیا ، ئەو بڕیارە ئەمریکیەی دژ بە پەکەکە زیندووکردەوە کە لە ساڵی ١٩٩٧ و ٢٠٠١ دا دراوە . بەوەی پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیە . برێت ماکگۆر ماوەی چوارساڵە لە دروستکردنی پەیوەندیەکی تایبەت و ناڕاستەوخۆیدایە لەگەڵ پەکەکە و ڕاستەوخۆش لەگەڵ هاو ڕێبازەکەی پەکەکە ، کە یەپەگە لە سوریادا . لە ڕێگای ماکگۆرکەوە یەپەگە و ئەمریکا بەشداری هاوبەشیان هەیە لە شەڕی دژ بەداعشدا . لەوەتەی پاڵمەر ئەو پۆستەی وەرگرتووە پەیوەندی نێوان یەپەگە و ئەمریکا ڕوو لەلاوازبوونە . لە ١٠ی ئۆکتۆبەردا ، واتە شەش ڕۆژ بەرلە جەختکردنەوەکەی پاڵمەر کە پەکەکە تیرۆریستە . هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند بۆماوەیەکی کاتی ئێمە شەڕی دژبە داعش ڕادەگرین بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر کۆبانی و تربەسپی . ئەمریکاش هیچ هەڵوێستێکی جدی بۆ ڕاگرتنی هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا نەنواندووە . بەر لە پاڵمەر ، جۆناسان کۆهین جێگری یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکابوو بۆ کاروباری ئۆراسیا . لەماوەی دوو ساڵی پۆستەکەیدا کۆهین ناکۆکی گەورەی هەبوو لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بە پەکەکە و سوریا و جەنگی دژ بەداعش . کۆهین ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە ڕاگرتنی لەشکرکێشی تورکیا لەپاش عەفرین بەرەو خۆرهەڵاتی فورات . هەروەها بەهۆی کۆهینەوە ئەمریکا ئابڵۆقە ئابووریەکەی وڵاتەکەی لەسەر تورکیا دانا . رێکەوتنی مێنبەجیشی بە تورکیا ئیمزاکرد . پێچەوانەی بۆچوونە سیاسیەکانی کۆهین و ماکگۆرک سەبارەت بە تورکیا . پالمەر لەسەرەتای دەست بەکاربوونیەوە بۆ تورکیا مایەی دڵخۆشی بوو ، وەک لە زاری سەردار تورگۆرتی توێژەرەوەی سیاسی تورکیەوە باسی لێدەکرا . پێنج دۆسیەی قورسی ئەمریکی - تورکی ئامادەکرابوو بۆ باسکردن لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا کە لە سەردانە دوو ڕۆژیەکەی پاڵمەردا یەکلابکرێنەوە :دۆسیەی رەکێتی ئێس ٤٠٠ ی ڕوسی ، دۆسیەی خاشقچی . دۆسیەی ئابڵۆقەی سەر ئێران . دۆسیەی سوریا . دۆسیەی قوبرس . ئەم دۆسیە قورسانە بەئاسانی بە قازانجی تورکیا لەلایەن پاڵمەرەوە خەریکە یەکلادەکرێنەوە . لەگەڵ ئەوەشدا تاکلایەنانە خەڵاتی تورکیای کرد بە زیندووکردنەوەی بەتیرۆریست ناساندنی پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە . پاڵمەر کە ئەدیبێکی سیاسی ڕۆمان نووسیشە ، تا ئێستاکە چوار ڕۆمانی بڵاوکردۆتەوە " گورگەکەی سەرایڤۆ " وەفدەکەی ئەمریکا " دوژمنێکی باش " نهێنی دەوڵەت " ئەزموونی دیبلۆماتکاری خۆی لەڕێگای ڕۆمانەکانیەوە گێڕاوەتەوە . ئەوەی جێگای سەرنجە پاڵمەر لەماوەی نوێنەرایەتیکردنی ئەمریکا لەهەر وڵاتێکدا بووبێت ، جەنگ و ماڵوێرانی لەو وڵاتەدا ڕوویداوە . لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ لە بۆرما بووە . جەنگی موسڵمان و بوزیەکان بەرپابووە لە ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٨ لێپرسراوی مەلەفی جۆرجیا بووە ، جەنگی ئۆتیسیا ڕوویداوە لە ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٩ بەڕێوەبەری مەکتەبی یوگوسلافیابووە ، جەنگی سربیا ڕوویدا لە ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٥ لە سەفارەتی ئەمریکا لە بەلەگراد بووە ، جەنگی بۆسنە ڕوویداوە لێرە بەدواوە لەپاش گرتنە دەستی مەلەفی ئۆراسیا لە یۆنانەوە تا ئەرمینیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چاوەڕوان دەکرێت بەریەککەوتنی تاکتیکی ڕووبدات لەنێوان سیاسەتی ماکگۆرک و پاڵمەردا . ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕ لە چۆنیەتی هاوپەیمانیەکانی ناوچەکە و گۆڕانگاری لەسەنگەرەکانی شەڕی سوریادا .
■ سەردار عەزیز هەواڵی دانانی بڕی پارە لە سەر سێ سەرکردایەتی پەکەکە لە لایەن ئەمریکاوە، هەوڵێکی ناخۆشە، بەڵام جێگەی سەرسورمان نیە بۆ مێژوو و هەڵوێستی ئەمریکا. چەند خاڵێک لێرەدا گرنگە: یەکەم، ئەوەی روویدا بەشێکە لە دانوستانی ئەمریکا و تورک، رۆژی سێشەممە ماثیو پالمەر جێگری وەزیری دەرەوە لە ئەنکەرە بوو. ئەمە بەشێکە لە دانوستانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، بە مانایەکی تر کاتێک بەشێکە لە دانوستان ئەوا بە مانای ئەوەی کە داوای لایەکە، لایەکەی تر ئامادەبوە جێبەجێبکات لە بەرامبەر داوایەکی خۆی یان زەمینە ڕەخساندن بۆ داوایەکی. لە هەمانکاتدا لە میانەی تۆڕێک لە داخوازی تری هەردوولادا هاتوەتە ئاراوە. تویتکردنی لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنکەرە نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکاییەکان وەک هەنگاوێک بۆ سەرنجڕکێشانی ڕای گشتی تورکی بەکاری دەبەن. دیارە ڕای گشتی تورکی بە ئاستێکی زۆر دژە ئەمریکاییە. دووەم، ئەمریکا لە سەرەتای پەیوەندی لە گەڵ پەیەدەدا هەمیشە کێشەی ئەوەی لە گەڵ تورکیادا هەبوە کە پەیەدە و پەکەکە پەیوەندییان نیە، تورک هەمیشە ئەوە دوپات دەکەنەوە کە هەردوو یەکن. ئەمریکا ئەم هەنگاوەی ناوە، بۆ دەرخستنی ئەوەی کە پەیوەندی نیە لە گەڵ پەکەکەدا، بەڵکو پەکەکە وەک نەیاری تورکیا، بە نەیاری خۆی دەزانێت. سێیەم، ئەم هەنگاوە سیمبۆلیکە پێش هەموو شتێک، پەیامێکە بۆ ناوخۆی تورکیا کە ئەمریکا پشتیوانی کورد ناکات دژ بە تورکیا، بەڵکو ئامادەیە کە پارە لە سەر سەرکردەکانی پەکەکە دابنێت. چوارهەم، ئەمە پەیام و فشارە بۆ سەر پەیەدە کە پەیوەندی لە گەڵ پەکەکەدا نەبێت و هەروەها دەستوەرنەداتە کاروباری تورکیا. پەکەکە نابێت پەرچەکردارانە مامەڵە لە گەڵ ئەم هەڵوێستەی ئەمریکادا بکات. خراپ خوێندنەوەی ئەمریکا، لە دەرئەنجامدا پەیوەندی خراپی لە گەڵ ئەمریکادا لێدەکەوێتەوە. ناوچەکە پڕیەتی لە نمونەی خراپ خوێندنەوەی ئەمریکا چ لە لایەن دۆست و چ لە لایەن نەیارانەوە. ئەمریکا بەردەوام دۆست و نەیارەکانی نائومێد دەکات. ئەمە بەشێکە لە پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکادا. لە پشت ئەمەوە کۆمەڵێک هۆکار هەیە: یەکەم، ئەمریکا کەس بە دۆست و هاوتای خۆی نازانێت. دووەم، سیاسەتی ئەمریکی بەردەوام لە گۆڕاندایە چونکە سیاسەتە لە ئاستی جیهاندا، سێیەم، ئەمریکا ئیدارەی دەگۆڕێت هەروەها هەڵوێستیشی. دیارە پەکەکە چاوەڕوانی ئەوە نەبوو کە ئەمریکا قبوڵی بکات، بەڵام ڕونیشە چاوەڕوانی نەدەکرد کە دژایەتی بکات چونکە پەکەکە بە هیچ جۆرێک دژایەتی ئەمریکای نەکردوە. بەڵام قەدەری کورد سەختە، هەمیشە ئەوانیتر زیاتر کاریگەرن لە سەر بڕیاردان لە چارەنوسی زیاتر لە خۆی. ئەمە قەدەری هەموو گەلێکی بێدەوڵەت لە سیستەمی دەوڵەتیی دونیادا. وەها بە باش دەزانم پەکەکە پراگماتیک بێت و بە ساردی مامەڵەی لە گەڵدا بکات.
■ هێرش عەبدولڕەحمان لە ئەمریکا خەڵک گوێی لە حزب نیە، بەڵکو پڕۆژەی دەوێت، بۆ نمونە، کەسێک ٢٠ ساڵە کۆمارییە، بەس پڕۆژەی بیمەی ئۆبامای پێ باشە، خۆی بێ عەقڵ ناکات، حزبەکەی دەنگ کەمدەکات، دێت دەنگ بە دیموکراتەکان دەدات، دەنگدەر نابێت تاماوە موڵکی حزبێک ببێت، دەبێت بیر لەخۆشگوزەرانی خۆیو مناڵەکانی بکاتەوە. مێژووی حزب چیە کە نەتوانیت ژیانت بگۆرێت؟، ئەمرۆ لەسەر سندوقی دەنگدان پرسیارم لەچەند کەسێک کرد، وتم بۆ دەنگ دەدەیو کێت لا پەسەندە؟ زۆرینەیان وتیان ئێمە دەنگ ئەدەین بەئایندەی مناڵەکانمانو ئاسایشی ئەمریکا ! من خۆم لە سێ ھەڵبژاردنی پێشووی ئەمریکادا، دوانیان دەنگم بە دیموکراتەکان داوە، کۆمەڵێک پرۆژەی باشیان ھەبوو لەلام گرنگ بوون، لەھەڵبژاردنی پێشوودا دەنگم بەکۆماریيەکان داوە، ئەمرۆش دەنگەکەم بۆ ئەنجومەنی پیرانو کۆنگرس، بۆ " پارتـێـکـ " یـانـە، بۆ حاکمی ولایەتیش پارتێکیتر! لێرە ئەتوانی لە یەككاتدا دەنگ بدەی بەئەندامی ئەنجومەنی پیرانو، کۆنگرسو، حاکمی ولایەتو قائیقایمو، تا پۆستەکانی تری خوارەوە. جوانی دەنگدانی ئێرە لەوەدایە بەئارەزووی خۆت ئەتوانی لە ئەنجومەنی پیران دەنگ بەی بە کۆماری، بەڵام بۆ کۆنگرس دیموکرات، وە حاکمی ولایەت دیموکرت، قائیمقام کۆماری، مەرج نیە ھەر کۆماری بێت یان دیموکرات ! چەند ڕۆژێکە کەمپینەکان بەم شیوەیە بوو: دەنگدەری ئەم ھەڵبژاردنە زیاتر گەنجن، وە گەنجی ئەمریکیش کەسێکیان دەوێت وەک " ئۆباما " قسەیان بۆ بکات، نەک وەک " ترامپ ". گەنجان زۆرترینیان لەبەر ترامپ ھەوڵ ئەدەن سزای کۆمارییەکان بدەن ! دیموکراتەکان پێیان وایە ترامپ لەسەر ترس ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی بەرێوەدەبات، کە زیاتر ترسی بڵاودەکردەوە ئەم چەند ڕۆژە، دەنگدان بە دیموکراتەکان واتا ھاتنی تیرۆر بۆ ئەمریکا، واتا تێداچونی ئەمریکا ! کۆماریيەکان لایان وایە ترامپ بێ هەڵەنیە، بەڵام کەسیش نیە لەمیژووی ئەمریکادا وەک ترامپ مانگانە سەدان ھەزار ھەلی کار برەخسێنێت! لە ١٨ سەعاتی داھاتوودا ھەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە، کە کێ گرەوکە دەباتەوە، فیل یان کەرەکە.
■ د. ئیسماعیل نامیق یەکەم/ ئایا بەس پەرلەمانتار بە ناحەق خانەنشین ئەکرێ؟ ئەو ژینگە گەندەڵەی حوکمڕانی کە لەکوردستاندا خولقێنراوە، خەڵکێکی زۆری کردۆتە مشەخۆر و بەشێکی تریش بەجۆرێک لەجۆرەکان پریشکی گەندەڵیان بەرکەوتوەو عەیبدار بون، بەشێکی کەم ماوەتەوە، ئەمانە پەراوێز خراون و تا ئەندازەی خنکاندن خنکێنراون وەکو بەشێکی بێکاریگەر یان کەم کاریگەر لەکۆمەڵگەدا هێڵراونەتەوە. ئەم ژینگە نالەبارە بۆتە هۆی ئەوەی کەسی گونجاو لەشوێنی گونجاودا دانەنرێت، خاوەن ماف مافی خۆی وەرنەگرێتەوە، بەکورتی پرەنسیپ وبنەماکانی دادپەروەری تەنها مورەکەبی سەر کاغەزن ولەواقعی عەمەلیدا نیمچە ونن، ئەمەش وایکردوە ژیانی خۆش تەنها بۆ بەهێز وخاوەن بازوەکان بێت. بواری خانەنشینیش یەکێکە لەو بوارانەی ژیانی کۆمەڵایەتی ئەم کۆمەڵگە بەدبەختە کە نادادی وگەندەڵیەکی زۆری تێدا کراوە، خەڵکانێک بەپلەی وەزیر خانەنشین کراون بەڵام یەک رۆژ وەزیر نەبون، یان بەبەڕێوەبەری گشتی بەڵام یەک رۆژ فەرمانبەر نەبون، فەرمانی دامەزراندن وخانەنشینکردنیان لەیەک کاتدا بۆ دەرچوە، یان بەپلەی سەربازی بەرز خانەنشینکراون، رەنگە هەر نەزانێ چەک بەکاربهێنێت، یان ئەیزانێ بەڵام لەتەقەی خۆشی زیاتر فیشەکی نەتەقاندوە، ئەمانە وهەزارەها گەندەڵی تر، کە داهێنان( إبداع ) کراوە لەئەنجامدانیاندا وئەنجامدەرەکانیشیان بڕوانامەی داهێنانیان ( براوە اختراع ) لەسەر وەرگرتوە. دووەم/ کێ بەرپرسیارە لە شەرعاندنی خانەنشینی پەرلەمانتار؟ یاسای خانەنشینکردنی پەرلەمانتار لەساڵی 1999 دەرچوێنراوە ولەساڵی 2004 هەمواری یەکەم ولەساڵی 2008 هەمواری دووەم کراوە، تا پڕ بەبەرو بەدڵی نوێنەرانی گەل بێت!!! ئاشکرایە لەساڵانی 1999 و 2004 پەرلەمان چ وەکو بینا چ وەکو سیستمی کارکردن تیایدا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کۆنترۆڵ وقۆرخ کرابو، لەساڵی 2008 دا پارتی زۆرینە بوە لەپەرلەمان، کەواتە بەپلەی یەکەم پارتی وپەرلەمانتارانی ئەوکاتی پارتی بەرپرسیارن لەدەرکردنی ئەم یاسا خراپە وشەرعاندنی پرسی خانەنشینکردنی پەرلەمانتار لەبەرژەوەندی خۆیاندا، بەپلەی دووەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان وپەرلەمانتارانی ئەوکاتی یەکێتی بەرپرسیارن کەهاوبەش وهاوکاربون لەتێپەڕاندنی یاساکە هەموارەکانی وبێدەنگبون ورازیبون بەمانەوەی، هەروەها بەپلەی سێیەم یەکگرتوی ئیسلامی وکۆمەڵی ئیسلامی وپەرلەمانتارەکانیان لەخولی دوەمی پەرلەماندا بەرپرسیارن، کەبەشداربونە لەهەمواری دووەمی یاساکەدا، یان پێی رازیبونەو لەئاستیدا بێدەنگبونە، بەپلەی چوارەمیش بزوتنەوەی گۆڕان وپەرلەمانتارەکانی بەرپرسیارن، چونکە نەیانتوانیوە لەخولی سێیەم وچوارەمی پەرلەماندا ئەم یاسا خراپە هەڵبوەشێننەوەو یان هەمواری بکەنەوە. هەروەها پەرلەمانتارانی پێکهاتەکانیش پشکی خۆیان بەردەکەوێت لەم بەرپرسیارێتیەدا. سێیەم/ بۆچی تەنها خانەنشینی پەرلەمانتار بەنیشان گیراوە؟ وەزیر وەکو پەرلەمانتار خانەنشین ئەکرێ، هەروەها خەڵکێکی زۆر بەناحەق یان بە نایاسایی خانەنشینکراون، کەچی هەمو رەخنەکان تەنها رو لەپەرلەمانتارن، بەتایبەتی شەش موچەی یەکەمی خانەنشینی ( ئەوەی بە 49 ملیۆن دینارەکە ناودەبرێت ) کەلەکۆتایی خزمەتدا وەکو هەر خانەنشینێکی تر بەسەر یەکەوە وەریان ئەگرێت. بەرای من دوو کۆمەڵە هۆکار هەن لەپشتی ئەم بابەتەوە: کۆمەڵە هۆکاری یەکەم: هۆکاری راستەقینەو رەوان، کە بریتین لە: 1) پەرلەمانتار نوێنەری خەڵکە پێویستە بەرگری وپارێزگاری لەماف وبەرژەوەندی خەڵک بکات، کەچی ئەم بەرژەوەندیەکانی خۆی کردوە بەیاسا وبەسەر خەڵکدا سەپاندوێتی. 2) خانەنشینکردنی وەزیر وبەشێکی زۆریش لەخانەنشینە ناحەقەکان بەیاسا کراون، ئەو یاسایانەش لەلایەن پەرلەمانەوە دەرکراون وپەرلەمانتاران دەنگیان پێداوە، بۆیە خەڵک پەرلەمان وپەرلەمانتار بەهۆکاری راستەقینەی خانەنشینکردنی بەناحەق دەزانێت. 3) خەڵک گومانی بۆ دروستبوە لەبەرامبەر راستگۆیی پەرلەمانتاران چونکە زۆربەی زۆریان لەراگەیاندنەکانەوە دژایەتی خۆیان بۆ خانەنشینکردنی پەرلەمانتار دەرئەبڕن، بەڵام کە قسە دێتە سەر یاساو دەنگدان، دەنگ بۆ خانەنشینی ئەدەن و لەکۆتایی خزمەتیشدا بەشانازیەوە وەریدەگرن. کۆمەڵە هۆکاری دووەم: هۆکارە مەبەستدارەکان: هۆکاری دووەمی بەتەنها نیشانگرتنی پەرلەمان وپەرلەمانتاران لەبابەتی خانەنشینیدا، مەبەستدارەوە پەیوەندی بەحوکمڕانیەوە هەیە لەکوردستاندا. بۆ ئەوەی تەفسیری هەڵە بۆ ئەم قسەیەم نەکرێت، من لەسەرەتاوە وتومەو وئەیڵێم، خانەنشینکردنی پەرلەمانتار لەدەرەوەی تەمەنی خانەنشینی وبەیاسایەکی تایبەت، دژی بنەماکانی دادپەروەریە وکارێکی ناحەق ونامەعقولە. بەڵام پرسیارەکە ئەمەیە بۆچی خانەنشینکردنی پەرلەمانتار بەتەنها ئەوروژێنرێت؟ ئایا لەکابینەی چواردا چەند کەس بەپلەی وەزیر، بریکاری وەزیر ،وراوێژکار وبەڕێوەبەری گشتی بەناحەق خانەنشینکراون؟ بۆ کەس باسی ئەوان ناکات؟ بەرای من پارتی بەپشکی شێر وئینجا یەکێتی وکەسانی دەستڕۆیشتوی ناو حکومەت رۆڵیان هەیە لەوروژاندن ودنەدانی ئەم بابەتە، ئەوەش لەپێناو چەند ئامانجێکدا، لەوانە: 1) ئەو جوڵەیەی کە گۆڕان لەپەرلەماندا دروستی کرد بەتەواوی خەفە بکرێت، بەمەش بەهای پەرلەمان نەهێڵرێت ووسیستمی پەرلەمانی بخرێتە ژێر پرسیارەوە. 2) داپۆشینی گەندەڵی ونادادیەکان کە لەبواری خانەنشینیدا کراوە. 3) شاردنەوەی شکستی حوکمڕانی وبەردەوامی دان بەم جۆرە حوکمڕانیە. 4) تەرکیز خستنە سەر پەرلەمان ودروستکردنی وێنایەکی ناشرین بۆ پەرلەمان، وەکو ئەوەی بەخەڵک بوترێت ئەم پەرلەمانە تەنها بارە بەسەر کۆمەڵگەوە، بۆیە پشتگیری حوکمڕانی بنەماڵەیی ئێمە بکەن تا نەهێڵین پەرلەمان وپەرلەمانتاران مافەکانتان زەوت بکەن. چوارەم/ دەرەنجام چارەسەری بابەتی خانەنشینکردنی پەرلەمان بەهەوڵی تاکەکەسی ناکرێت، بەوە ناکرێت پەرلەمانتارێک بڵێت من دژی خانەنشینیم، یەکێکی تر بڵێت لەگەڵیدا نیم وخولەکانی پێشو کردویانە، کەسی سێیەم بڵێت من 49 ملیۆن دینارەکەم ناوێت، کەسی چوارەم بڵێت من 49 ملیۆنەکە ئەبەخشم بە فڵان دەزگا یان رێکخراو. ئەمانە هەموی هەوڵی تاکەکەسین ورەنگە مەبەستی کەسیان لەپشتەوە بێت وبەجۆرێک لەموزایەدەش لێکبدرێنەوە، وەهیچ لەئەسڵی کێشەکە وناحەقیەکە چارەسەر ناکەن یاخود ناگۆڕن. من خۆم دەستخۆشی لەو جۆرە هەوڵانە ناکەم، لەبەرامبەردا لۆمەی ئەو پەرلەمانتارانەش ناکەم دوای تەواو بونی خول خانەنشین دەکرێن، چونکە ئەم یاسا خراپەی خانەنشینی پەرلەمانتار پێویستی دەکات لەسەر پەرلەمانتار خانەنشین بێت، واتە پەرلەمانتار ئەگەر دوای تەواوبونی خولەکەی بیەوێت بگەڕێتەوە سەر کارەکەی پێشوی، ناتوانێت بگەڕێتەوە، چونکە بەپێی تەفسیرێکی خراپ، خراپتر لەیاساکە، بەدەر لەویست وداوای خۆی خانەنشین دەکرێت، ئەمەش وا دەکات نوخبەی خاوەن پۆست، یان پایەی زانستی وکارگێڕی کەمتر هەوڵی چونە پەرلەمان بدەن، لەبری ئەمان خەڵکێکی تر دەچنە پەرلەمان کە رەنگە نەتوانن سودێکی ئەوتۆ بەم دەسەڵاتە گەورەو گرنگە بگەیەنن. کەواتە پێویست ناکات چیتر بابەتی خانەنشینکردنی پەرلەمانتار بکرێت بە مادەی بانگەشەی هەڵبژاردن، یان بکرێت بەچەکوشێک وبکێشرێت بەسەر پەرلەمان وسیستمی پەرلەمانیدا، هەروەها نابێت رێگە بدرێت پەرلەمانتار بیکات بەبابەتی موزایەدە. بەڵکو لەجیاتی هەمو ئەوانە، چارەسەرێکی ئاسان وریشەیی بکرێت، ئەویش بەهەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی پەرلەمانتار بەئەسەرێکی پێشوەخت ( أپررجعی ) هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو یاسایانەی رێگە بەخانەنشینی ناحەق ئەدەن، لەبری ئەوە بەبڕیارێک لەپەرلەمانەوە یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق جێبەجیێ بکرێت.
