راپۆرتی: سەرتیپ قەشقەیی *پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو تاكه هێزی هه‌رێمی كوردستان، لیستی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاماده‌كردووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتووش بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان ده‌دات، ناودارترین كاندیده‌كانیش بریتین له : ( هێمن هه‌ورامی، دلشاد شه‌هاب، سه‌ربه‌ست له‌زگین، فرسه‌ت سۆفی، دلشاد شه‌عبان). پارتی ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و داواكاری دوو لایه‌نی سیاسیشی له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تكردۆته‌وه. *هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماده‌یی ته‌واوی نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و، تاوه‌كو ئێستاش له دانانی كاندیده‌كان سه‌ركه‌وتوونه‌بووه، بۆچوونێك له‌ناو ئه‌و حزبه هه‌یه به‌ژداری پڕۆسه‌كه نه‌كه‌ن و به‌یه‌كجاری بایكۆت بكه‌ن. هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ده‌بێت د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی لیسته‌كه بێت، ئه‌گه‌ر نا به‌ژداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، پێده‌چێت شكانی ئه‌و حزبه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو له لایه‌ن یه‌كێتی هیوای بۆ نه‌هێشتبنه‌وه. *هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه تاوه‌كو ئێستا ناو‌و سیڤی كاندیدانی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مان خۆیان كاندیدبكه‌نه‌وه، جگه له عبدالله مه‌لا نوری وه‌كو سه‌رۆكی لیست. زانیارییه‌كان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشوو فشارده‌كه‌ن تاوه‌كو خۆیان كاندیدبكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر ئالیه‌تی خۆ كاندیدكردنیش بڕیاری نوێ ده‌درێت. * له باره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی وه‌كو سه‌رۆكی لیست دیاریكراوه، به‌ڵام ئه‌وانیش ئاماده‌كاری ته‌واویان نییه بۆ هه‌ڵبژاردن و ڕه‌نگه پاڵپشتی دواخستن بكه‌ن. * یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌موو هێزه‌كانی دیكه شپرزتره بۆ هه‌ڵبژاردن، زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش له‌گه‌ڵ دواخستنن، دووجاریش داوای فه‌رمیان له پارتی كردوه، به‌ڵام پارتی ڕه‌تیكردۆته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان لاهوری شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌و، وابڕیاریشه فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مان له‌باره‌ی دواخستن یاداشت پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و كه‌سانه‌ی سیڤی كاندیدبوونیان پێكه‌شكردووه یه‌كلاینه‌بۆته‌وه، ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوی كاندیده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حزبه‌ش ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌كو پێویست نییه. قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌رۆكایه‌تی لیست كشایه‌وه ئێستا له دوای لاهور شیخ جه‌نگی ناوی خالد شوانی له ئارادایه. * هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه ئاماده‌یی ته‌واو نییه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردن، هه‌ریه‌ك له عبدالستار مه‌جید و سۆران عومه‌ر ململانێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی لیست، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه سه‌رۆكی لیست یه‌كلایده‌كاته‌وه. كۆمه‌ڵی ئیسلامی كێشه‌ی كاندیدی هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش مه‌لامه‌روان و شوكریه شێخانی دووباره خۆیان كاندیدده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه شێخ فه‌خره‌دینیش ببێته كاندید. *كاندیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ترسیان له ده‌رنه‌چوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ لیسته هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌زمه‌ی كاندیده له‌و حزبه، هه‌رچه‌ند ژماره‌ی دووی لیسی به‌ره‌و ئیصلاحیان وه‌رگرتوه، له‌گه‌ڵ رێژه‌ی له 20% كاندیده‌كان. * به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هێزه‌كان نه‌وه‌ی نوێ وه‌كو پارتی ئاماده‌یی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه، به‌ڵام گرفتی كاندیدی به‌هێزی هه‌یه و ئه‌گه‌ر شاسوار خۆی نه‌بێته سه‌رۆك لیست بارودۆخیان باش نابێت. *تاوه‌كو ئێستا چوونی هاووڵاتیان بۆ بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگدان كۆمسیۆنی تووشی شۆككردوه‌و هاووڵاتیان ناچن بۆ ئه‌و بنكانه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌ژداریكردن له‌وپه‌ری لاوازی ده‌بێت. * به‌پێی زانیارییه‌كان زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕوایان وایه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنادرێت له‌وانه‌یه دوابخرێت.
راپۆرت: محەمەد رەئوف پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستيی دەنگەكان لە سلێمانی لە سودی بزووتنەوەی گۆڕان و لە هەولێر لە سودی نەوەی نوێ كۆتایی هات. پرۆسەكەی جیاكردنەوەی دەستيی دەنگەكان لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەپێی ویستی لایەنە ناڕازیيەكان نەبوو، بۆیە نوێنەرو بریكارەكانیان لە چاودێریكردنی پرۆسەكە كشاندەوە، ئەوان دركیان بەوە كرد، وەك چۆن پارتی و یەكێتی ساختەكاریان كردووە" بەپێی وتەی ئەوان" بە هەمان شێوە چارەسەری ژماردنەوەی دەستیشیان كردووە. جیاكردنەوەی دەستيی دەنگەكان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك كۆتایی هات، لە دهۆك و هەولێر ئەنجامی ژماردنەوەی دەستيى جیاوازی ئەو تۆی نەبوو، واتا جیاوازیيەكان زۆر كەمبوون، بەڵام جیاوازیيەكە لە سلێمانی زۆر بوو، ئەو جیاوازیيە گۆڕانكاری گەورە دروستناكات، چونكە لە كۆی 3187 سندوق، تەنها 188 سندوقی جیاكردنەوەی دەستيی بۆكراوەو ئەژماركراوەتەوە. یەكەم/ ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستيی دەنگەكان لە سلێمانی ئەگەرچی لایەنە ناڕازیيەكانی بریكار‌و چاودێرەكانیان كشاندەوە، بەڵام بەبەراورد بە ئەنجامی دەنگی ئەلكترۆنی، ئەنجامی دەنگی ئەژماركردنەوەی دەستيی جیاوازی هەبووە. لە جیاكردنەوەی دەستيی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی كە 188 سندوق سكاڵایان لەسەر بوو، بەپێی زانیارییەكانی "درەو میدیا" كە لەسەرچاوەیەكی فەرمییەوە وەریگرتوون، رێژەی دەنگەكانی یەكێتی 48% بۆ 50%ی كەمیكردووە بە بەراورد بە رابردوو، لە كۆی 55 سندوق لەو 188 سندوقەی ئەژماری دەستیان بۆ كراوە نزیكەی 11 هەزار دەنگی تێدا بووە، بە وردی بەراورد كراوە بە دەنگەكانی رابردوو كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی راگەیەنرابوو، دەركەوتووە جیاوازی زۆر هەیە، بە جۆرێك لەو 55 سندوقەی بەراوردكراوە دەنگەكان بەم شێوەیە بوون: - دەنگەكانی یەكێتی لە 4500 دەنگەوە بەرێژەی 39% كەمیكردووە بۆ 2200 دەنگ بەرێژەی 22%، واتا 17% كەمیكردووە - دەنگەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەو 55 سندوقەدا كە 2600 دەنگ بووە بەرێژەی 24%، ئێستا زیادیكردووە بۆ نزیكەی 4000 دەنگ بەرێژەی 31%، واتا رێژەی دەنگەكانی 7% زیادیكردووە. بە پێی زانیارییەكانی " درەو میدیا " ئەو گۆڕانكارییەی كە لە دەنگەكاندا روویداوە بەم شێوەیە دابەش بووە لە پارێزگای سلێمانی: پلەی یەكەم: بزوتنەوەی گۆڕان پلەی دووەم: نەوەی نوێ پلەی: سێیەم كۆمەڵی ئیسلامی پلەی چوارەم: پارتی دیموكراتی كوردستان پلەی پێنجەم: یەكگرتووی ئیسلامی پلەی شەشەم: هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری نمونەی زیادبوون و كەمبوونی چەند سندوقێكی پارێزگای سلێمانی: ناوەندی پێشڕەو ژمارە 126102 وێستگەی ژمارە 1 - دەنگەكانی یەكێتی لە 99 دەنگەوە بووە بە 28، واتا 71 دەنگ بەرێژەی 71% كەمیكردووە - دەنگەكانی گۆران لە 76 دەنگەوە بووە بە 85 دەنگ، واتا 9 دەنگ زیادیكردووە - دەنگەكانی كۆمەڵ لە 7 دەنگەوە بووە بە 20 دەنگ، واتا 13 دەنگ زیادیكردووە - دەنگەكانی نەوەی نوێ لە 6 دەنگەوە بووە بە 14، واتا 8 دەنگ زیادیكردووە - دەنگەكانی یەكگرتوو لە 7 دەنگەوە بووە بە 19، واتا 12 دەنگ زیادیكردووە - دەنگەكانی پارتی لە 11 بووە بە 21، واتا 10 دەنگ زیادیكردووە - دەنگەكانی هاوپەیمانی لە 8 دەنگەوە بووە لە 19 دەنگ، واتا 11 دەنگ زیادیكردووە ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی لە پەیامی ماڵئاواییدا ئاماژەی بۆكرد " پارتی لە سلێمانی هێزی سێیەمە، چونكە لە ئەژماركردنەوەی دەستيی دەنگەكاندا لەدوای بزوتنەوەی گۆڕان كە ( 6220 ) دەنگ و یەكێتی ( 5495 ) دەنگی بەدەستهێناوە، پارتی 3001 دەنگی بەدەستهێناوەو نەوەی نوێ 3000 دەنگ و كۆمەڵ 2420 دەنگ و هاوپەیمانی 1836 دەنگ و یەكگرتوو 1716 دەنگ و دەنگیان بەدەستهێناوە". بەپێی پەیامەكەی ئەدهەم بارزانی" بزووتنەوەی گۆڕان هێزی یەكەمەو یەكێتی هێزی دووەمە، پارتی سێیەم و نەوەی نوێ چوارەمە، كۆمەڵ پێنجەم و هاوپەیمانی شەشەم و یەكگرتوو حەوتەمی سلێمانیە"، ئەمە لەكاتێكدایە بەگوێرەی ئەنجامی ئەلیكترۆنی یەكێتی هێزی یەكەم بووەو 8 كورسی هێناوەو گۆڕان هێزی دووەم و 4 كورسی هێناوەو دەنگەكانشیان بە جیاوازی زیاتر لە 100 هەزار دەنگە. ئەدهەم بارزانی زۆر بەروونی باسلەوەدەكات" ڕووە ڕاستەقینەكەی ئەم دڵنیابوونەی ئێمە لە ڕۆژانی ( ٩ و ١٠-٧-٢٠١٨ ) لە كاتی هەژماركردنی دەنگەكان (بەدەستيی) لەم سنورە بە ڕوون و ئاشكرا دیاركەوت، كە لە نیوە زیاتری دەنگی پارتی لەم سنورە كەمكراوەتەو‌ە لە ڕێگای ئەلیكترۆنییەوە، پارتی لە سەرووی (١٠٠٠٠٠) سەد هەزارەوە دەنگی بەدەست هێناوە". ئەدهەم بارزانی لەو پەیامەیدا بە چەند خشتەیەك ئەنجامی دەستيی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی خستوەتەروو" لە كۆی 62 سندوقی جیاكراوە لە پارێزگای سلێمانی، پارتی بە ئەژماری دەستيی 1804 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بە ئەلكترۆنی 1136 دەنگی بۆ ئەژماركراوە واتا تەنها لەو 62 سندوقە 668 دەنگی پارتی كەمكراوەتەو‌ە، ئەگەر (٣١٨٧) سندوقەكەی تر هەژمار بكرێت چی ڕوو ئەدات .؟؟" بەپێی ئەو نمونانەی كە ئەدهەم بارزانی خستویەتیيەروو، جیاوازی زۆر لە دەنگەكاندا هەیە بۆ نمونە" لە قوتابخانەی ( سەیدسادق) لە قەزای سەیدسادق لە بنكەی ژمارە (١٢٨١٠١) لە ویستگەی ژمارە (٤)، بە ئەلیكترۆنی (٩) دەنگ بۆ پارتی هەژمار كراوە، بەڵام لە هەژماركردنەوەی دەستيی دەنگەكاندا پارتی لەو سندوقە (٧٤) دەنگی بەدەستهێناوە، ئەم كەمكردنەوە عەمدیە دەربڕی ئەو غەدرەیە لە دەنگی پارتییەكان كرا لەم سنورە و دەیان وێستگەی دیكەش ئامارەكانیان لەبەردەستە كە هەمووی بە ڕێژەیەكی زۆر بەرچاو دەنگی پارتی واتە لیستی (١٨٤) ی تێدا كەمكراوەتەو‌ە، ئەم ئەنجامە لە كۆی (٦٢) سندوقە بەدەست هاتووە و ئەگەر (٣١٨٧) سندوقەكەی تر هەژماربكرێن چی ڕوو ئەدات ؟ ". بەڵام یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە لە ئەنجامی دەنگی ئەلكترۆنیدا هێزی یەكەمەو بەپێی ئەنجامی دەستيی دەنگەكانیش دەبێتە هێزی دووەم ( تەنها لەو سندوقانەی ئەژماری دەستیان بۆ كراوە)، یەكێتی ئەو ئەنجامانە رەتدەكاتەوە. د. بڕیار ڕەشید وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ماڵپەری دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی وتووە " دەنگەكانی یەكێتی لە سلێمانی كەمیان نەكردووە، بەڵكو لایەنە دۆڕاوەكان دەیانەوێت خەڵك چەواشە بكەن و هەوڵدراوە لەدژی یەكێتی دەستكاری دەنگەكان بكرێت". لەبەرامبەردا جەعفەر ئیمنكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی راگەیاند: بە مەلا بەختیارم وتووە كە ئێمە لە دزینی دەنگەكانمان خۆش نابین، ئەنجامی دەنگی پارتی لە سلێمانی دوو ئەوەندە زیاتریشە"، وەك ئاماژەیەك بۆ ساختەكاری لە پارێزگای سلێمانی. ئەگەرچی لە جیاكردنەوەی دەستيی دەنگەكانی سلێمانیدا گۆڕانكاری لە ئەنجامی ئەو سندوقانەدا رویداوە كە ئەژماركردنەوەیان بۆكراوە، بەڵام گۆڕانكاری گەورە درووست ناكات، بەو پێیەی كۆی دەنگی ئەو سندوقانەی ئەژماركردنەوەیان بۆ كراوە نزیكەی 30 هەزار دەنگە كە هەمووی بەهای كورسیيەك نیە، پێدەچێت هەریەكێك لەو هێزانەی دەرەوەی یەكێتی لە نێوان 2 بۆ 5 هەزار دەنگێكیان بۆ زیادبێت، ئەویش چاوەروان دەكرێت گۆڕانكاری لە كورسیيەك یاخود كاندیدەكان یاخود كۆتایی ژناندا دروست بكات. دووەم/ ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لە هەولێر بە هەمان شێوەی پارێزگای سلێمانی لایەنە ناڕازیەكان لەو هەولێریش بریكار‌و چاودێرەكانیان كشاندەوە لە كۆی( 3092 ) سندوق لە سنوری هەولێر تەنها ٢١٩ سندوق بڕیاری جیاكردنەوەیان بە دەست لێدرابوو، لەو ژمارەیەش ١٣٠ سندوقیان بە دەست جیاكرانەوە و ٣٣ سندوقیش كە دەنگی ئاوارەكانی تێدابوو هەژمارنەكران و بە سوتاو دانران و ٥٦ سندوقیش كە قردێلەی سوریان لێدرابوو گەڕێنرایەوە بۆ بەغدا. بەپێی ئەنجامی ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی پارێزگای هەولێر لەكۆی ٩٤ سندوقی جیاكراوە ئەنجامی بەشێك لە لیستەكان بەم شێوەیە بووە : پارتی 9530 دەنگ نەوەی نوێ 2644 دەنگ یەكێتی 2611 دەنگ گۆڕان 1468 دەنگ هاوكات بەپێی ئەنجامە نارەسمیەكانی ئەوەی تا ئێستا بەردەستەو بڵاوكراوەتەوە لە پارێزگای هەولێر - پارتی بەپێی ئەنجامی ئەلیكترۆنی 50% هەبووە، ئەنجامی دەستی بووە بە 42% - نەوەی نوێ بەپێی ئەنجامی ئەلیكترۆنی 10.9% هەبووە، ئەنجامی دەستی بووە بە 14% - یەكێتی لە ئەنجامی ئەلكترۆنیدا ١٢%ی بەدەستهێنا، لە جیاكردنەوەی دەستیدا بووە بە ١٣%. - هاوپەیمانی لە ئەنجامی ئەلكترۆنیدا ٧%ی بەدەستهێنابوو، لە هەژماكردنەوەی دەستیدا بووە بە ٩% - گۆڕان لە ئەنجامی ئەلكترۆنیدا ٦%ی بەدەستهێنابوو لە جیاكردنەوەی دەستیدا بووە بە 7.8%. - كۆمەڵ لە ئەنجامی ئەلكترۆنیدا لە 5% بوو، بەڵام لە جیاكردنەوەی دەستیدا بووە بە ٧%. لیستی نەوەی نوێ كە بریكار‌و چاودێریان لە جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوو، چەند خشتەیەكیان بڵاوكردەوە بە پێی ئەو خشتەیەك كە 15 سندوقی لە خۆ گرتووە ئەنجامەكان بەم شێوەیە بووە : پارتی 1493 دەنگ نەوەی نوێ 439 دەنگ یەكێتی 431 دەنگ هاوپەیمانی 338 كۆمەڵ 316 دەنگ گۆڕان 299 دەنگ یەكگرتوو 159 دەنگ خۆ ئەگەر یەك وێستگە بە نمونە وەربگیرێت ئەنجامەكە بەم شێوەیەیە: لە وێستگەی ژمارە 1 قوتابخانەی نالی لە گەڕەكی باداوەی شاری هەولێر ژمارەی بنكە 120305 : پارتی 54 دەنگ نەوەی نوێ 56 دەنگ كۆمەڵ 39 دەنگ یەكێتی 37 دەنگ گۆڕان 21 دەنگ هاوپەیمانی 20 یەكگرتوو 17 دەنگ واتا بەپێی ئەو ئەنجامە نارەسمیانەی بڵاوكراونەتەوە لە پارێزگای هەولێر پارتی پلەی یەكەمەو نەوەی نوێ دووەم و یەكێتی سێیەم و كۆمەڵ چوارەم و هاوپەیمانی پێنجەم و گۆڕان شەشەم و یەكگرتوو حەوتەمە. لە پارێزگای دهۆكیش كە ئەژماركردنەوە بۆ 112 سندوقی دەنگدان كراوە، بەپێی ئەنجامە نارەسمیەكانی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان 97%ی دەنگەكان هاوشێوەی ئەنجامی جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی بووە،بۆیە گۆڕانكاری زۆر روینەداوە، بەڵام لایەنە نارازیەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو سندوقانە لەژێر كۆنترۆڵی یەكیتی و پارتی خۆیاندا بوون و دەستكاریان كردوون ، بۆیە ئومێدیان بە ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی نەماوەو گۆرشانكاری گەورە درووست ناكات. بەڵام لیژنەكە لە 197 سندوقی ئاوارەكانی موسڵ لە دهۆك 193 سندوقی رەتكردەوەو تەنها 3 سندوقی ئەماركردنەوەی بۆكراو، كە پێشتر ئاماژە بەوە كرابوو كە سندوقی ئاوارەكانی موسڵ زۆرترین ساختەكاری تیاكراوەو لە سندوقێكی ئاوارەكان 500 كەس مافی دەنگدانی هەبوو، 600 كەس دەنگی دابوو لەو سندوقەدا واتا بەرێژەی 120%.
درەو میدیا: " ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە دژی چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچوغی مەخمور ئەنجامماندا، زۆر نزیك بوو لە گارگەی چیمەنتۆكەی سیروان بارزانی و ئەو چەكدارانە مەترسیان بۆسەر ئەو كارگەیە درووست كردبوو، بۆیە ئەو ئۆپەراسیۆنەمان ئەنجامداو تیایدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون" ئەمە وتەی پێشمەرەگەیەكی بەشداربووی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە كە رۆژی یەكشەممە 15/7/2018 لە چیای قەرەچۆغ دژ بە چەكدارانی داعش ئەنجامدراو تیایدا 14 چەكداری داعش كوژران و شەش پێشمەرگەش شەهید بوون. بەپێی بەدواداچوونەكانی درەو میدیا ئەو ناوچەیەی ئۆپەراسیۆنەكەی تیادا ئەنجامدراوە بە نزیكەی یەك كیلۆمەتر لە كارگەی چیمەنتۆكەی سیروان بارزانیەوە دوورە كە دەكەوێتە گوندی دارخورمای چیای قەرەچوغ، ئەو چەكدارانەی داعش كەلەو ناوچەیە خۆیان حەشاردابوو مەترسیان لەسەر ئەو كارگەیە درووست كردووەو رێگریان لە كاركردنی كردووە. ئەگەرچی لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری گوێر - مەخموری هێزی پێشمەرگەی كوردستان خاوەنی كارگەی چیمەنتۆكەو بەرپرسی كۆرەك تیلیكۆم رایگەیاند: ئەو شوێنانەی كە چەكدارانی داعش نزیكن لە سنورەكانی هەرێمەوە بۆیان دەچین و ئۆپەراسیۆنیان لە دژ دەكەین، رێگە نادەین ئەوان لە نزیكەوە دابمەزرێن و هێرش بكەن و مەترسی درووست بكەن. بەڵام بەپێی زانیاریەكانی درەو میدیا، ئەگەر ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە لەناوبردنی چەكدارانی داعش بووبێت، ئەوا بەشێك لە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە دوورخستنەوەی مەترسی داعش بووە لەو كارگە چیمەنتۆیە، بەڵام شەش پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەكیش برینداربوون. پێشتر رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە مەخمور رایگەیاندبوو لە هێرشی 1ی تەموزی رابردووی هێزەكانی ئەمریكا كە پێنج چەكداری داعش لە چیای قەرەچوغ كوژران، ئەو هێرشە لە نزیك كارگەی چیمەنتۆكە بووە كە نزیكە لە گوندی دارخورما لە چیای قەرەچوغ، ئەو چەكدارانە لە یاسا هەڵهاتوون و خۆیان حەشاردابوو بەڵام هیچ جموجوڵێكی سەربازیان نەبووە. گوندی دارخورما گوندێكی كوردی سەربە ناحیەی دیبەگەی قەزای مەخموری پارێزگای هەولێرە، لە چیای قەرەچوغەو كارگەی چیمەنتۆی لە نزیك درووستكراوەو دەوترێت خاوەنەكەی سیروان بارزانیە.
( درەو میدیا): ئیقباڵ مورادی، چالاکوانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنوری شارۆچکەی پێنجوێن تیرۆرکرا و تەرمەکەی دۆزرایەوە. بە گوێرەی هەواڵێكی " رۆژنیوز" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ئیقبال مورادی لە سنوری شارۆچکەی پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی دۆزراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات گەیشتوون، ئێقباڵ مورادی لەلایەن کەسانێکەوە لە پێنجوێن رفێنرابوو. دوای چەند کاتژمێرێک لە رفاندنەکەی لە نزیک کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە چەمی ئاڵیاوای پێنجوێن تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. بە وتەی ئەو کەسانەی تەرمەکەی ئەو چالاکوانەیان بینیوە، شوێنەواری ٣ گولـلە بە جەستەیەوە بووە. ئیقبال مورادی، چالاکوانی سیاسیی و ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام بەهۆی فشارەکانی ئێرانەوە، ماوەی چەند ساڵێکە لە شارۆچکەی پێنجوێن نیشەجێ بووە و باوکی زانیاری مورادی و مامی لوقمانی مورادییە، کە دوو گیراویی سیاسیی کوردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
(درەو میدیا): " پارتی لە سلێمانی هێزی سێیەمە چونكە لە ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكاندا لەدوای بزوتنەوەی گۆڕان كە ( 6220 ) دەنگ و یەكێتی ( 5495 ) دەنگی بەدەستهێناوەو پارتی 3001 دەنگی بەدەستهێناوەو نەوەی نوێ 3000 دەنگ و كۆمەڵ 2420 دەنگ و هاوپەیمانی 1836 دەنگ و یەكگرتوو 1716 دەنگ و دەنگیان بەدەستهێناوە" ئەمە وتەی ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیە لە سلێمانی كە لە پەیامی ماڵئاواییدا ئاماژەی بۆكردووە. ئەدهەم بارزانی لەو پەیامەیدا بە چەند خشتەیەك ئەنجامی دەستی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی خستوەتەروو" لە كۆی 62 سندوقی جیاكراوە لە پارێزگای سلێمانی، پارتی بە ئەژماری دەستی 1804 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بە ئەلكترۆنی 1136 دەنگی بۆ ئەژماركراوە واتا تەنها لەو 62 سندوقە 668 دەنگی پارتی كەمكراوەتەو‌ە، ئەگەر (٣١٨٧) سندوقەكەی تر هەژمار بكرێت چی ڕوو ئەدات .؟؟" ئەدهەم بارزانی زۆر بەروونی ئاماژە بەوە دەكات" ڕووە ڕاستەقینەكەی ئەم دڵنیابوونەی ئێمە لە ڕۆژانی ( ٩ و ١٠-٧-٢٠١٨ ) لە كاتی هەژماركردنی دەنگەكان ( بەدەستی) لەم سنورە بە ڕوون و ئاشكرا دیاركەوت كە لە نیوە زیاتری دەنگی پارتی لەم سنورە كەمكراوەتەو‌ە لە ڕێگای ئەلیكترۆنییەوە ، و پارتی لە سەرووی (١٠٠٠٠٠) سەد هەزارەوە دەنگی بەدەست هێناوە" ئەدهەم بارزانی چەند نمونەیەك دەهێنێتەوە" لە قوتابخانەی ( سەیدسادق) لە قەزای سەیدسادق لە بنكەی ژمارە (١٢٨١٠١) لە ویستگەی ژمارە (٤) بە ئەلیكترۆنی (٩) دەنگ بۆ پارتی هەژمار كراوە، بەڵام لە هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكاندا پارتی لەو سندوقە (٧٤) دەنگی بدەستهێناوە، ئەم كەمكردنەوە عەمدیە دەربڕی ئەو غەدرەیە لە دەنگی پارتییەكان كرا لەم سنورە و دەیان وێستگەی دیكەش ئامارەكانیان لەبەردەستە كە هەمووی بە ڕێژەیەكی زۆر بەرچاو دەنگی پارتی واتە لیستی (١٨٤) ی تێدا كەمكراوەتەو‌ە، ئەم ئەنجامە لە كۆی (٦٢) سندوقە بەدەست هاتووە و ئەگەر (٣١٨٧) سندوقەكەی تر هەژماربكرێن چی ڕوو ئەدات ؟ " ئەدهەم بارزانی لە پەیجی رەسمی خۆی بە چەند خشتەیەك رونیكردوەتەوە https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=1762737463773588&id=151159734931377
(درەو میدیا): عەبدوڵای كوێخا موبارەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی مەكۆی چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خستوەتە بەردەم ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی گۆڕان. لە نامەكەدا كە "درەو میدیا" لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە و بەرواری 14/7/2018 ی بەسەرەوەیە رایگەیاندووە" " ئەمویست بەتەواوی دەست لەگۆڕان هەڵبگرم، چونكە ئیوە بێباكن لەوەی گۆڕان بەرەو چی هەڵدێرێك دەڕوات, بێباكن لەهەوڵ و قوربانیدانی سەدان هەزار گۆرانخواز بۆ سەرخستنی گۆڕان تەنانەت بێباكن لە فرمێسك ڕشتن و داواكاری ئێستای جەماوەر و دۆستاننی گۆڕانیش بۆ چارسەر كردنی ئەم دۆخەی ناوخۆی گۆڕان، بەڵام بەهۆی داواكاری زۆرێك لەهەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و پشتیوانانی گۆڕان بۆمانەوەم لەگەڵ بزوتنەوەكە نەمتوانی داواكاریەكەیان ڕەت بكەمەوە، بۆیە وەك باژێورانی مەكۆی چەمچەماڵ و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەست لەكار دەكێشمەوەو تەنها وەك گۆڕانخوازێك دەمێنمەوە" دەقی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی عەبدوڵای كوێخا موبارەك
راپۆرتی شیكاری / محەمەد رەئوف " لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە 15/7/2018 لە چیای قەرەچووغی سنووری مەخموور شەش پێشمەرگە شەهیدبوون" ئەمە دوایین قوربانی هێزەكانی پێشمەرگەیە لە شەڕی دژ بە داعش كە لە نێوان 10ی حزەیرانی 2014 تا 16ی ئۆكتۆبەری 2018 هێزی پێشمەرگەی كوردستان ( 1824 شەهید و زیاتر لە 10 هەزار بریندار‌و 62 ون بووی هەیە). لە ئێستادا جموجوڵی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان بەتەواوی هەستی پێدەكرێت و رۆژ لەدوای رۆژیش هێرش و پەلامارەكانیان لە باشوری كەركوك و مەخمور و دوزخورماتوو ناوچەكانی دیالە زیاتر دەبێت.كە رەنگە دەرئەنجامەكانی ئەو سەرهەڵدانەوەیەی داعش، بەپرسانی بەغداد ناچار بكات بە گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە. دەركەوتن و هەستانەوەی داعش لەو ناوچانە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەوانە:. یەكەم/ پاكنەكردنەوەی تەواوەتی ئەو ناوچە لە چەكدارانی داعش لە ساتی ئازادكردنی حەوجەو ناوچە دوورە دەستەكانی دەرەوەی شارەكان و بەشێكی زۆری چەكدارانی داعش چونە ناوچە چۆڵەكان دووەم/ نەبوونی خزمەتگوزاریەكان سەرهەڵدانی ناڕەزاییەتیەكان لە حكومەت و بەتایبەتیش لەدوای رزگاركردنی ئەو ناوچانە تا ئەمرۆِش بە وێرانی ماونەتەوە. سێیەم/ ناكۆكی لە بەرێوەبەردنی ئەو ناوچانەو نەبوونی هەماهەنگی و ناكۆكی لە نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق. چوارەم/ بوونی حەشدی شەعبی و هێزە شیعیەكان لەو ناوچانە، ناكۆكی تائیفی بەتایبەت ئەو ناوچانە زۆرینەی سونە مەزهەبن و هەست بە چەوسانەوە دەكەن بەدەستی هێزو گروپە شیعیەكان. پێنجەم/ سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی باشور‌و كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەو ناوچانە بۆ باشور. بۆیە ئەگەرەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەكە زۆرە، ئەم بارودۆخەی عێراق لە رووی نەبوونی خزمەتگوزاری و قەیرانی سیاسی دوای هەڵبژاردنی 12ی ئایار، ژینگەیەكی لەباری بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش درووستكردووە، كە رۆژێ لە نزیك خانەقین و رۆژێك لە جەبارەو قەرەتەپەو رۆژێك لە خواروی دووزخورماتوو رۆژێك لە حەویجەو باشوری كەركوك و رۆژێكیش لە چیاكانی مەخمور سەردەردەهێنن. داعش پێشمەرگە بەرەو ناوچە جێناكۆكەكان كێش دەكات لەدوای ریفراندۆم و روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكان نەمان و لەجێی ئەوان سوپای عێراق و گروپە شیعەكانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانەدا بڵاوكرانەوە، كە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا ئەو هێزانە نەیانتوانیوە ئەمنیەتی ئەو ناوچانە بپارێزن، سەرەرای ئەوەی لەرووی خزمەتگوزاریشەوە لەو پەری خراپیدابوون، هەوڵی زۆردرا بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێنرێنەوە، بەڵام بەهۆی ململانێی سیاسیەوە ئەو هەنگاوە نەنرا. لە ماوەی نێوان 2014 بۆ 2017 هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە زیاتر لە 1800 شەهید و 10 هەزار برینداری دا، بەڵام رێگەیان پێنەدرا بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانە لە "دەستوری عێراقدا بە ناوچەی جێناكۆك ناودەبرێن و چارەسەرەكەشی لە مادەی 140 ی دەستوردا هاتووە" بەڵام لە ئێستاداو بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی باشوری عێراق و قەیرانی سیاسی لە عێراق بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوەو خراپی دۆخی ئەمنی و گوزەرانی ئەو ناوچانە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش زۆرە، بۆیە چاوەڕەوان دەكرێت بەهۆی فشاری بەردەوامی هاوپەیمانانیشەوە، حكومەتی عێراق ناچار بێت، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەو ناوچانە پەنا بۆ هێزی پێشمەرگە بەرێت و هێزی پێشمەرگە بگەرێتەوە ئەو ناوچانە، كە پێشتر بە درێژایی هەزارو 50 كیلۆمەتر ئەو ناوچانە لەژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدا بووە. یەكەم/ داعش چۆن دامەزرا رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، كەلە ساڵی 2013 دامەزراوە، رەگو رێشەی لە چەند رێكخراوێكی توندرەوەوە سەرچاوەی گرتووەو لەدوای روخانی رژێمی بەعس لە نیسانی 2003 و هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق، گروپە توندڕەوەكان سودیان لەو بۆشاییە ئەمنیە و رووبەرووبونەوەی ئەمریكا وەك داگیركەر بینی، لە سەرەتای ساڵی 2004 رێكخراوێك بەناوی تەوحید و جیهات لە عێراق دامەزراوە و چەندین كردەوەی توندووتیژی ئەنجامدا، بەڵام ئەم رێكخراوە لە ئۆكتۆبەری 2004 ناوی خۆی بۆ "تەنزیمی قیادەی جیهاد لە بیلادی ڕافیدەین" گۆڕی كە بە باڵی عیراقی ئەلقاعیدە ناسرا. دواتر ئەم رێكخراوە لە 15/10/2006 خۆی بە ناوی (دەوڵەتی عێراقی ئیسلامی) ناساند، لە كۆمەڵێك رێكخراو پێكهاتووە. دیارترینیان(رێكخراوی قاعیدە لە وڵاتی رافیدەین)، كە ئەبو موسعەب زەرقاوی رابەرایەتیی دەكرد، هەروەها (ئەنجومەنی شوورای موجاهیدین لە عێراق) و (جوند ئەلسەحابە)، كە ئەم رێكخراوە بەعقوبەی بۆ خۆی كردووەتە پایتەختی دەوڵەتی عێراق و ئەبو عومەری بەغدادیی كردووەتە ئەمیری خۆی، بەڵام ئەبو موسعەب زەرقاوی لە 7ی تەمموزی 2006، لە دووری هەشت كیلۆمەتر لە باكووری شاری بەعقوبە بە دەستی سوپای ئەمریكا كوژرا، سەرۆكایەتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق لەلایەن ئەبو عومەر بەغدادی و ئەبو حەمزە موهاجر (ئەبو ئەیوب میسری)ەوە بەڕێوە دەبرا. ئەبو عومەر و ئەبو حەمزە لە ساڵی 2010 و لە هێرشێكی هاوبەشی سوپای عیراق و هێزەكانی ئەمریكا لە بەغداد كوژران، دوای كوژرانی ئەوان ئەبوبەكر بەغدادی بە ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق هەڵبژێردرا, (ئەبو بەكری بەغدادی ناوی تەواوی ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم بەدریەو خەڵكی شاری سامەڕای سەربە پارێزگای سەلاحەدینە، ئەبو بەكری بەغدادی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆس وماستەرو دكتۆرایە لە زانكۆی ئیسلامی بەغداد و دكتۆراكەی لە یاسای ئیسلامی هێناوە پێش پەیوەندی كردنی بە قاعیدەوە ئیمامی مزگەوتی ئیمام ئەحمەدی كوڕی حەنبەل بوە لە سامەڕاو بە دكتۆر ئەبو دوعا ناسراو بوە، پێش پەیوەندی كردنی بە قاعیدەوە ئەمیری شەرعی سوپای ئەهلی سوننە وجەماعە بوە كە لەناوچەكانی سامەراو دیالەو سەلاحەدین بەربڵاوبون وپاشتر پەیوەندی كردوە بە مەجلیسی شورای موجاهیدین. لە 2010 دا و ولەدوای كوژرانی ئەبو عومەری بەغدادی وئەبو ئەیوبی میسری وەك ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق دیاری كرا‌و لە ساڵی 2013دا ناوی دەوڵەتەكەی لە دەوڵەتی ئیسلامی عێراقەوە گۆری بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام و لە 29/6/2014 بووە خەلیفەی موسلمانان ) لە دوای خۆپیشاندان و شۆرشی هاولاتیان دژی دەسەڵاتی ئەسەد لە 2011دا، ئەو وڵاتە بووە گۆڕەپانی گروپ و رێكخراوە توندرەوەكان دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراقیش بە وردی بەدواداچوونی بۆ رووداوەكانی ناوخۆی سوریا دەكرد. لە دیارترین گروپە توندرەوەكانی سورای كەلە كۆتاییەكانی 2011 دا ( بەرەی نوسرە) لە گۆرەپانەكەدا بوو، بەرەی نوسرە زادەی بیركردنەوە و هەنگاوەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراقە، ئەبو موحەمەد جەولانی وەك ئەمیری بەرەی نوسرە دەستنیشاكرا. گروپێكی چەكداریی بچوكی ئیسلامی لە سوریا و لوبنان بوون و دەوڵەتی ئیسلامی‌یان لە عیراق پێكهێنا. ناوبانگ و گەشەی خێرای بەرەی نوسرە سەركردایەتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق نیگەران كرد، هەربۆیە پێشنیازی یەكگرتن كرا بەڵام ئەمیری بەرەی نوسرە رەتی كردەوە، دواتر بەشێكی بەرچاو لە بەرەی نوسرە لایەنگری لە داواكەی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق دەكەن، دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش)ی لێدەكەوێتەوە، لە نیسانی 2013دا داعش بە شێوەی فەرمی دادەمەزرێت، لەژێر سەركردایەتی ئەوببەكر بەغدادی هاوكات ئەبوبەكر عومەر قەحتانی وەك ئەمیری داعش لە شام دەستنیشانكرا. سەرەتای كانونی یەكەمی یەكەمی 2014 توندتربوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوان سوننەكانی عیراق و حكومەتی مالكی، دەرفەتێكی باشی بۆ داعش رەخساند، دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام كۆنتڕۆڵی فەلوجە و بەشێك لە رومادی كرد و هێزەكانی سوپای عیراقی ناچار بە پاشەكشە كرد. دواتریش سنوری كارە خۆكوژی و تەقینەوەكانی فراونتركردو لە دیارترین كارە تیرۆریستیەكانیشی ( تەقینەوەكانی بەردەم ئاساییشی هەولێر، كوشتنی اەبو خالیدی سوری نوێنەری قاعیدە لە سوریا، تەقینەوەی باڵیۆزی ئێران لە بەیروت، تەقینەوەی بەردەم وەزارەتی دادی عێراق، شكاندنی زیندانی ئەبوغرێب، كوشتن و گوللەبارانكردنی بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی ) دووەم/ ئامانجەكانی داعش درووست بوونی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بۆ بەدیهێنانی چەندین ئامانجە وەك ئەوەی خۆیان ئاماژەی پێدەكەن: 1- بونیادنانەوەی خەلافەتی ئیسلامی 2- بەجێگەیاندنی جیهاد لە جیهاندا پێشیان وایە تەنها بە جیهادكردن بەسەر كافراندا سەردەكەون. 3- رێگری كردن لە درووستكردنی كەنیسەی مەسیحیەكان و روخاندنیان . 4- درووستكردنی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر هەرزەویەك كە دەستی بەسەردا دەگرن. 5- جیهادكردن لەگەڵ نزیكترین دوژمن نەك لەگەڵ دوژمنە دورەكاندا پێیان وایە دەسەڵاتدارە موسڵمانەكان دوژمنی نزیكن و سوڤیەت و ئەمریكا لە دوژمنە دورەكانن. 6- حەلالكردنی دەسەلاتدارە موسڵمانەكان لەگەل هەموو ئەوانەی كە دژایەتی داعش دەكەن. 7- سەندنی جزیەو لە هەموو ئەو كەمەنەتەوەییە ناموسلمانەكان. لە گرنگترین فەرمانەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كە خۆیان بەرەسمی رایان گەیاندووە : 1- لەگەڵ بیستنی بانگ دەبێت دەرگای دوكان و كۆگاكان دابخرین و بچن بۆ نوێژی مزگەوت. 2- 70 جەڵد لەو كەسە دەدرێت كە وشەی ( داعش ) بەكار بێنێ، دەبێت بڵێت دەوڵەتی ئیسلامی. 3- هەموو رازانەوەو جوانكاریەكی ژنان قەدەغەیەو دەبێت جل و بەرگی ئیسلامی بپۆشن كە نیقابە. 4- نابێت هیچ جل‌و بەرگێكی ژنان لە دوكان و كۆگاكان دابنرێت. 5- هەموو دوكانێكی دروونی جل‌و بەرگی ژنان دادەخرێت ئەگەر پیاو بیبات بەرێوە. 6- ژنان قەدەغەیە سەردانی پزیشكی پیاو بكەن دەبێت تەنها سەردانی پزیشكی ژنان بكەن. 7- قەدەغەكردنی لە كێشانی جگەرەو نێرگەلە. 8- داخستنی سەرتاشخانەكان و قەدەغەكردنی كورتكردنەوەی قژی پیاوان. 9- قەدەغەكردنی داهێنانی قژی كوران و هەر جۆرە مادەیەك بۆ قژی پیاوان. 10- رێگریكردن لە هەر میكیاجكردنێكی ژنان ئەگەر لەژێ نیقابیشەوە بێت. سێیەم/ ژمارەی چەكدارانی داعش لە پێش كەوتنی موسڵ و رەقەو لە دوای فراوانبوونی دەسەلاتی داعش لە عێراق و سوریا ژمارەی چەكدارانی داعش رووی لە زیادبوون كرد، بەپێی ئاماری تەلەفزیۆنی فەرەنسی لە 2015 دا داعش لە عێراق ( 10 هەزار ) چەكدارو لە سوریاش ( 7 هەزار) چەكداری هەبووە واتا كۆی گشتی ( 17000 ) چەكداری هەبووە، بەڵام لە ئێستادا ئەو ژمارەیە زۆر كەمبۆتەوە. چوارەم/ سنوری دەسەڵاتی داعش ئەگەرچی لە ئێستادا لە عێراق سنوری دیاریكراوی نیە و لە سوریا هەندێك ناوچەی بەدەستەوە ماوە بەڵام پێشتر لە 2017 تا 2017 داعش دەستی گرتبوو بەسەر بەشێك لە خاكی سوریا و عێراق و لە هەوڵیشدابوو بۆ دەستگرتن بەسەر بەشێك لە خاكی وڵاتی لوبناندا. یەكەم/ عێراق لە 10/6/2014 داعش لە هێرشێكدا توانی شاری موسڵ كونترۆڵبكات و هێدی هێدی دەسەڵاتەكانی فراوانكردو دواتر پارێزگای سەلاحەدین و بەشێك لە پارێزگای دیالەو ئەنباری كەوتە ژێر دەست، لە دوای رووداوەكانی شەنگالیش تەواوی پارێزگای نەینەوای كەوتە ژێر دەستی داعش. پارێزگای نەینەوا كە رووبەرەكەی ( 32هەزارو 308 ) كیلۆمەتر چوارگۆشەیەو نزیكەی ( 30 هەزار ) كیلۆمەتری لەژێ دەسەڵاتی داعشدابوو ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی ( 3 ملیۆن و 500 هەزار ) كەسە. پارێزگای سەڵاحەدین كە رووبەرەكەی ( 24363 ) كیلۆمەتر چوارگۆشەوە هەیە جگە لە شاری سامەرا ( 4504 ) كیلۆمەتر چوارگۆشەو لەدەستی سوپای عێراقدایەو قەزای دوزخورماتوو كە ( 4019)كیلۆمەتر چوارگۆشەیە لەدەستی هێزی پێشمەرگەدابوو، بەو پێیەش نزیكەی ( 15 هەزار ) كیلۆمەتر دوجا لەو پارێزگایە لەژێر دەسەلاتی داعش بوو. كە ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی ژێر دەسەلاتی داعش زیاتر لە ( 700 هەزار ) كەس بوو. سەبارەت بە پارێزگای دیالەش كە روبەرەكەی ( 17685 ) كم2 بەشێك لە ناحێكانی سەعدیەو جەلەولا و عوزیمی ئەو پارێزگایەی لەژێر دەست بوو كە نزیكەی ( 4 هەزار ) كیلۆمەترە و ژمارەی دانیشتوانیشی بە نزیكەی ( 200 هەزار ) كەس ئەژمار دەكرێت . لە پارێزگای ئەنباریش كە رووبەرەكەی ( 138 هەزارو 500 ) كیلۆمەتر دوجایە زیاتر لەژێر دەسەلاتی هۆزەكاندایە بەڵام بەشێكی لەژێر كۆنترۆلی داعشدابوو بە نزیكەی ( 20 هەزار كیلۆمەتر)، ژمارەی دانیشتوانی بە نزیكەی ( 150 هەزار ) كەس مەزندە دەكرێت، دواتر تەواوی ئەو پارێزگایەی كەوتە ژێر دەستی داعش. لە پارێزگای كەركوكیش كە ( 9 هەزار و 659) كیلۆمەتر دوجایە قەزای حەویجەو ناحێكانی رەشاد و ریاز و زابی لەژێر دەستدای داعشدا بوو رووبەرەكەی زیاتر لە ( 4 هەزار ) كیلۆمەترەو ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانەش بە ( 400 هەزار ) كەس دادەنرێت . بەو پێیەش كۆی ئەو خاكەی كە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو لە عێراق زیاتر لە ( 73 هەزار ) كیلۆمەتر دوجا كە دەكاتە ( 16.7% ) كۆی خاكی عێراق، كە نزیكەی دوو ئەوەندەی خاكی هەرێمی كوردستانە كە ( 41هەزارو 939 ) كیلۆمەترەو ( 9.7%)ی كۆی خاكی عێراقە. هاوكات ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەلاتی داعشدا بوون لە عێراق بە نزیكەی ( 4 ملیۆن و 950 هەزار) كەس مەزەندە دەكرا، كە هێندەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەبوو. دووەم/ سوریا داعش لە پێش هاتنیان بۆ عێراق دەستیان بەسەر بەشێكی زۆری خاكی سوریای نزیك سنوری عێراق گرتبوو، بەپێی وتەی بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ داعش لە ( 35% )ی خاكی سوریای لەژێر دەستدابوو، بەو پێیەش كە روبەری گشتی سوریا ( 185 هەزارو 475 ) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بۆیە دەبێت داعش ( 64 هەزار و 916 ) كیلۆمەتر خاكی سوریای لەژێر دەستدا بووبێت. سنوری دەسەڵاتی داعش لە كە لە باكوری سوریایە لە رۆژ ئاوای سنوری عێراقەوە دەستی پێدەكردو درێژ دەبوەوە بۆ پارێزگای رەقەو دێرزور و بۆ جەرابلوس لە باكوری حەلەب درێژ دەبێتەوە بۆ باكوری ئەدلیب لە سنوری توركیا . پارێزگای رەقە كە روبەرەكەی ( 19 هەزارو 616 ) كیلۆمەتر چوار گۆشەیەو ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ( یەك ملیۆن) كەسەو لەژێر دەستی داعدا بووە . پارێزگای دێرزور كە روبەرەكەی ( 33 هەزارو 60 ) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و لە ( 18% ) ی كۆی رووبەرەی سوریایە، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ( یەك ملیۆن و 500 هەزار ) كەسە. بەشێكی زۆری پارێزگای حەلەبیش لەژێر دەستی داعشدا بوو كە رووبەركەی ( 18 هەزارو 482 ) كیلۆمەتر چوارگۆشەیەو كە نزیكەی ( 10 هەزار ) كیلۆمەتری لەژێر كۆنترۆلی داعشدا بوو . ژمارەی دانیشتوانیشی نزیكەی ( 6 ملیۆن كەس دەبێت و نزیكەی ( 2 ملیۆن) ی لەژێر دەستی داعشدابووە. ئەمە سەرەرای چەند ناوچەیەكی دیكە لە شار‌و پارێزگاكانی دیكەی سوریا لەژێر كۆنترۆلی داعشدابوو، بەو پێیەش رووبەری ژێر كۆنترۆڵی داعش لە سوریا نزیكەی ( 64 هەزار ) كیلۆمەتر چواركۆشەیەو ژمارەی دانیشتوانی ژێر دەسەڵاتی داعش بە ( 5 ملیۆن ) كەس مەزەندە دەكرا. پێنجەم/ سنوری خەلافەتەكەی داعش سنوری دەسەڵاتی داعش لە ناوەراست و باكوری رۆژئاوای عێراقەوە درێژ دەبووە تا رۆژهەڵات و باكوری رۆژئاوای سوریا، كە كۆی روبەری سنوری دەسەڵاتی داعش لە عێراق ( 73 هەزار ) كم2 و لە سوریا ( 64 هەزار ) كم2 دەكاتە ( 137 هەزار ) كیلۆمەتر دوجا، هاوكات ژمارەی دانیشتوانی سنوری دەسەڵاتی داعش لە عێراق ( 4 ملیۆن و 500 هەزار ) كەس و لە سوریا ( 5 ملیۆن ) كەسە دەكاتە ( 9 ملیۆن و 500 هەزار ) كەس دەبوو . واتا سنوری دەسەڵاتی داعش لە رووی روبەرو ژمارەی دانیشتوانەوە چەندی جار زیاتر بوو لە كوەیت كە روبەرەكەی ( 17 هەزارو 820 ) كم2 و دانیشتوانەكە ( 3 ملیۆن و 719 هەزار ) كەسە ، وڵاتی قەتەر روبەرەكەی ( 11 هەزارو 437 ) كم2 و دانیشتوانەكەی ( 1 ملیۆن و 853 هەزار ) كەسە، لوبنان روبەرەكەی ( 10 هەزارو 452 ) كم2 و دانیشتوانەكەی نزیكەی ( 5 ملیۆن ) كەسە . بەو پێیەش رووبەری دەسەڵاتی داعش كە ( 137 هەزار ) كیلۆمەتر دوجا، زیاتر لە ( 12 ) جار لە رووبەری قەتەر زیاتر بووەو ژمارەی دانیشتوانی دەسەڵاتی داعش كە ( 9 ملیۆن و 950 هەزار ) كەسە و ( 5 ) ئەوەندەی ژمارەی دانیشتوانی قەتەرە كە ( 1 ملیۆن و 853 ) كەسە.بەڵام لە ئێستادا داعش هەموو ئەو روبەرو دەسەڵاتەی لە دەستداوە و دەیەوێت بە سود وەرگرتن لە بارودۆخی خراپی ناوچەكە بەدەستی بهێنێتەوە
درەو میدیا: كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، تیروپشك بۆ ناوی لیست و قەوارە و هاوپەیمانییەكان ئەنجامدا، كە بەشدارن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان ژمارەی قەوارە سیاسییەكان بۆ كورسی گشتی :. یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 105 پارتی دیموكراتی كوردستان: 183 حیزبی شیوعی كوردستان - عێراق ( ئازادی): 164 هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری: 172 پارتی پارێزگارانی كوردستان: 156 هاوپەیمانی سەردەم: 127 كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان: 194 هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح: 119 بزووتنەوەی گۆڕان: 148 جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 134 ژمارەی قەوارە سیاسییەكان تایبەتە بە پێكهاتەی توركمان : پارتی گەشەپێدانی توركمانی: 215 بزووتنەوەی برووسكەی توركمانی: 246 توركمانی هەولێر: 267 پارتی چاكسازیی توركمانی: 258 لیستی توركمانی دیموكراتی: 203 لیستی بەرەی توركمانی عێراقی: 272 هاوپەیمانی توركمانی هەولێر: 239 لیستی مللەت: 224 ژمارەی قەوارە سیاسییەكان لە قۆناخی سێیەم كە تایبەتە بە كلدان و سریان و ئاشوورییەكان: حیزبی ئەبنا‌و النهرین: 317 لیستی دیموكراتی مەسیحی: 384 لیستی رافیدەین: 306 هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی: 368 ئەنجوومەنی گەلی كلدانی ئاشووریی: 344 ژمارەی قەوارە سیاسییەكان لە قۆناخی چوارەم كە تایبەتە بە تاكی ئەرمەن : قەوارەی تاكی ئەرمەن ( ئارام بزۆ حەمۆ): 452 قەوارەی تاكی ئەرمەن ( نەوبار سیپان ئەنوەر): 408 قەوارەی تاكی ئەرمەن ( ئەدگار هاكوب بتروس): 423 قەوارەی تاكی ئەرمەن ( موراد ماودرۆس): 476 قەوارەی تاكی ئەرمەن ( یروانت نیسان): 489 قەوارەی تاكی ئەرمەن (فاهی كەمال): 497
(درەو میدیا): سبەینێ لە هەولێر مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبنەوە. عەلی حسێن بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییە نیشتیمانی و عێراقییەكانی پارتی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ئامانج لە كۆبونەوەكە ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژەیەكی سیاسی هاوبەشە لەنێوان هەردوو حزب بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق. عەلی حسێن ئاماژەی بەوەكرد، پارتی و یەكێتی رێككەوتون لەسەر ئەوەی بە وەفد و بەرنامەیەكی هاوبەش دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەن و هەردوولا هەوڵ بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك دەدەن كە رێگربێت لە پێشێلكردنی رێككەوتننامەكان. پێناچێت پارتی و یەكێتی هیچ یەكێك لە پارتە سیاسییەكانی تری هەرێمی كوردستان بانگهێشت بكەن بۆ ناو پرۆژە هاوبەشەكەیان بەتایبەتیش لەكاتێكدا كە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان هیچ گۆڕانكارییەكی لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 12ی ئایار دروست نەكرد.
(درەو میدیا): "هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سەرۆكایەتی لە هەرێمی كوردستان و گۆڕینی بۆ سیستمێكی پەرلەمانی كە تێیدا سەرۆك وەزیران بەرپرس بێت لەبەردەم پەرلەماندا" ئەمە بەندێكی رێككەوتنی مەسعود بارزانییە لەگەڵ نوری مالیكی و هادی عامریدا. بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، سەردانی ئەمدواییەی وەفدی هاوبەشی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی و هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری بۆ هەولێر، بەشێوەیەكی پێشبینی نەكراو نزیكبونەوەی لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و دەوڵەتی یاسا دروستكردووە. رۆژنامەكە لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بەوەكردووە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەی رابردوو لەگەڵ نوری مالیكی بەتایبەتی لێكەوتەكانی پاش ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان. سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ وەفدی هاوبەشی دەوڵەتی یاسا و فەتح، مەسعود بارزانی توڕەیی خۆی نیشانداوە لەو رێوشوێنانەی كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای 16ی ئۆكتۆبەر گرتویەتیەبەر بۆ دەستگرتن بەسەر كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكاندا" ئەمە بەبۆچونی ئەو سەرچاوەیە وادەكات "نزیكبونەوەی بارزانی بۆ پێكهێنانی كوتلەی گەورە لەگەڵ حەیدەر عەبادی بەدوور بزانرێت". هەر بەپێی قسەی سەرچاوەكەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لەنێوان مەسعود بارزانی و وەفدی دەوڵەتی یاسادا رێككەوتن كراوە، وەكو بەشێك لە پێداویستییەكانی قۆناغی ئایندە" سیستمی سەرۆكایەتی لە هەرێمی كوردستان هەڵوەشێندرێتەوە و سیستمەكە بگۆڕدرێت بە سیستمێكی پەرلەمانی كە تێیدا سەرۆك وەزیران بەرپرس بێت لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان".
درەو میدیا: " ئەمڕۆ خەڵكی عێراق لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی ناوەڕاست و باشوور لە بەغداد و نەجەف و كەربەلا و بەسرە خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوای مافەسەرەتاییەكانی خۆیان دەكەن، ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەك چۆن بەردەوام لە بەرەی خەڵكدا بووین، پشتگیری تەواوی خۆپیشاندانی مەدەنیانە و ئاشتییانەی هاوڵاتیان دەكەین" ئەمە بەشێكە لە راگەیەنراوی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی باشور و ناوەڕاتی عێراق. لە راگەیەنراوەكەی بزووتنەوەی گۆڕاندا هاتووە" بەتوندی ئیدانەی هەر هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی دەكەین كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی و موڵكی دەوڵەت بگەێنێ، شكاندن و تاڵانكردن وسوتاندنی موڵكی گشتی و موڵكی تایبەتی هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەكان ، جگە لەوەی كەلتورێكی ناشرینە، ئەویش شێوازێكی تری گەندەڵییە" دەقی راگەیەنراوەكە: راگەیەندراوێك لە بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق سەرەڕای هەموو قەیرانە سیاسی و ئەمنی و یاساییەكان ، ئەمڕۆ گەلانی عێراق بەدەست نەبونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن هەر لە نەبونی ئاو و كارەبا و خراپی دۆخی تەندروستی تا دەگاتە هەژاری و بێكاری وداڕمانی ژێرخانی ئابوری، ئەمەش لە لایەك دەرئەنجامی تەشەنە كردنی گەندەڵیە، لە كۆی جومگەكانی حكومڕانییدا، لە لایەكی ترەوە نەبونی ئیرادەو خەمێكی نیشتیمانیە بۆ چارەسەركردنیان، كە تەنها هاوڵاتیان باجەكەی دەدەن.ئەمڕۆ خەڵكی عێراق لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی ناوەڕاست و باشوور لە بەغداد و نەجەف و كەربەلا و بەسرە خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوای مافەسەرەتاییەكانی خۆیان دەكەن. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەك چۆن بەردەوام لە بەرەی خەڵكدا بووین، پشتگیری تەواوی خۆپیشاندانی مەدەنیانە و ئاشتییانەی هاوڵاتیان دەكەین و داواكارین حكومەتبەزوترین كات بەدەنگ داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە بچێت و كار بۆ دابینكردنیان بكات و گەندەڵكاران و بەرپرسە كەم تەرخەمەكان بەسزا بگەیەنێت. لە هەمان كاتدا بەتوندی ئیدانەی هەر هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی دەكەین كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی و موڵكی دەوڵەت بگەێنێ، شكاندن و تاڵانكردن وسوتاندنی موڵكی گشتی و موڵكی تایبەتی هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەكان ، جگە لەوەی كەلتورێكی ناشرینە، ئەویش شێوازێكی تری گەندەڵییە. هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان داوادەكات هەموو لایەنە سیاسیەكان و حكومەتی عێراق پابەند بن بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوینەران و دادگای فیدڕالی سەبارەت بە بژاردنەوەی تەواوی دەنگەكان و هەڵوەشاندنەوەی ساختەكارییەكان لە سەرجەم پارێزگاكان، لە پێناو ڕێزگرتن لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵك و گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ دەستور و یاسا كارپێكراوەكان، پێمانوایە جێبەجێ نەكردنی ئەو بڕیارانە كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات و قەیرانەكانیش قوڵتردەكاتەوە. بزوتنەوەی گۆڕان ١٤/٧/٢٠١٨
درەو میدیا: "، خەڵكی عێراق لە بەسرەوە تا زاخۆ، دەناڵێنێ لەژێر سایەی دەسەڵاتی پێڕێك لە تاڵانچی و تاوانباری هەلپەرست، كە كۆی كۆمەڵگای عێراقیان بە گشت پێكهاتەكانەوە، داماڵیوە لە بچووكترین ڕووبەری ئارامیی و بەختەوەریی!" ئەمە پەیامی بەرەی خەڵكە كە لەبەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووە، لە پەیامەكەی بەرەی خەڵكدا ئاماژە بەوە شكراوە ئەو دەسەڵاتە" كۆی كۆمەڵگای عێراقیان بە گشت پێكهاتەكانەوە، داماڵیوە لە بچووكترین ڕووبەری ئارامیی و بەختەوەریی! لەم سۆنگەیەوە خەڵك هەموو مافێكی بەدەستە بۆ دژوەستانەوە و بەرگریی كردن لە دۆخی ژیان و كەرامەتی خۆی، ئەم دژوەستانەوەیەش تا پاكژكردنەوەی دەسەڵات لە تاڵانچی و دەڵاڵەكانی سیاسەت بووەتە ئەرك و پێویستیی" لە پەیامەكەیاندا بەرەی خەڵكدا هاتووە" تەقینەوەی جەماوەریی هەڕەمەكیی و بێ‌ئامانج و نیگا ناخوازێ، بەڵكو دەبێت نارەزاییەكان بە ئامانجی ڕوون و بە دیدگای گێڕانەوەی ماف و دادگەریی و ژیانی شایستە بۆ گشت تاكێكی كۆمەڵگا، بە جووڵە بكەوێ، لەم جۆرە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی و شۆڕشدا، دەبێت تەنها ئەنجامدەرانی تاڵان و تاوان بكرێنە ئامانجی پاكسازیی و لێپرسنەوە" پەیامەكەشیان ئاراستەی خەڵكی كوردستان دەكەن و دەڵێن" لەم دۆخ و ساتەدا (بەرەی خەڵك) ئاگاداری گشت ئەندام و پاڵپشتێكی ئامانجەكانی دەكا، بە وریاییەوە ئامادەبن بۆ پێشهاتەكان و ئەگەرەكان بۆ دژوەستانەوەی تاوانباران، لە گشت كووچە و كۆڵانێكی شارەكانی هەرێم، كراوەیە لەلایەن خەڵكی ستەملێكراوی هەرێمی كوردستانەوە! " دەقی پەیامەكە پەیامی "بەرەی خەڵك" بۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراق ئاشكرایە، خەڵكی عێراق لە بەسرەوە تا زاخۆ، دەناڵێنێ لەژێر سایەی دەسەڵاتی پێڕێك لە تاڵانچی و تاوانباری هەلپەرست، كە كۆی كۆمەڵگای عێراقیان بە گشت پێكهاتەكانەوە، داماڵیوە لە بچووكترین ڕووبەری ئارامیی و بەختەوەریی! لەم سۆنگەیەوە خەڵك هەموو مافێكی بەدەستە بۆ دژوەستانەوە و بەرگریی كردن لە دۆخی ژیان و كەرامەتی خۆی، ئەم دژوەستانەوەیەش تا پاكژكردنەوەی دەسەڵات لە تاڵانچی و دەڵاڵەكانی سیاسەت بووەتە ئەرك و پێویستیی. هەر ئەم هاواریی نادادیی و چەوساندنەوەی مرۆڤە كە ئێستا لە باشووری عێراق خەڵكی لە گشت چین و توێژەكان هێناوەتە شەقام و ڕێ بە تاڵانكردنی خاكەكەیان دەگرن. "بەرەی خەڵك" بەردەوام لەگەڵ وەها جووڵانەوەیەكی جەماوەرییە كە بە دەستی خۆی مافەكانی بسەنێتەوە بێ بەلارێدا بردن و سواربوونی ئازارەكانی خەڵك لەلایەن حیزبگەلی بێفەڕ و پاڵەوانەكانی سەر شاشەوە و كردنی كۆششیی خەڵك، بە دەستكەوتی سیاسی بۆ خۆیان و حیزب و بنەماڵەكانیان. لە ٢٠٠٣ەوە حزبی عێراقی بە عەرەب و كورد و پێكاتەكانی ترەوە بە تێكڕای مەزهەب و ئایدۆلۆژیا و ڕەنگەوە، لەبری بونیادنانەوەی عێراق بە لێشاوی پەترۆ-دۆلار، خۆیان لە خەزێنەی مۆڵی دانیشتوانی عێراق دیەوە و بە حكومەت و پەرلەمان و دیموكراسیەتی دەمامكدارەوە، كەوتنە تاڵان و كڕاندەنەوەی لاشەی كۆمەڵگا لە گشت كووچەكەی ئەم وڵاتەدا، كە بەردەوام خوێنی لێ دەچۆڕی، ئەوانیش بە ئێستاشەوە شاگەشكەی دزین! بۆ خەڵكی كوردستان (كە سەد هێندە ئەركە و مافیشی بەدەستە بۆ ڕاماڵین و دادگایكردنی سەرانی تاڵانیی)، دەبێ وێنای ئەو سات و ڕۆژە بكەن كە كۆی تاوانبارانی ٢٧ساڵ دەسەڵاتی ستەم و تاڵان، لەبەر هروژمی تووڕەیی و ئازار و كوێرەوەریی و بە خەساردانی تەمەن و خەونەكانیان، بە چۆكدا بێن و لە دادگای گەل و مێژوودا... سزای هاوئاستی تاوانەكانیان بدرێن. "بەرەی خەڵك" تەقینەوەی جەماوەریی هەڕەمەكیی و بێ‌ئامانج و نیگا ناخوازێ، بەڵكو دەبێت نارەزاییەكان بە ئامانجی ڕوون و بە دیدگای گێڕانەوەی ماف و دادگەریی و ژیانی شایستە بۆ گشت تاكێكی كۆمەڵگا، بە جووڵە بكەوێ، لەم جۆرە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی و شۆڕشدا، دەبێت تەنها ئەنجامدەرانی تاڵان و تاوان بكرێنە ئامانجی پاكسازیی و لێپرسنەوە، دەستبردن بۆ دامەزراوە خزمەتگوزاریی و پەیوەندیدار بە هەڵسوڕاندنی كاروباری كۆمەڵگاوە بكرێتە هێڵی سوور. كرۆكی پەیامی بەرەی خەڵك ئەوەیە هەموو كردەیەك بە كەڵكی خەڵك و زیانی تاوانباران دەستپێبكا و كۆتایی بێت... ئەگینا هەر كردەیەكی دەسكردی تری ئامانجدار بۆ سوودی لایەنێكی تری بێگانە یان خۆماڵی، شۆڕش نییە و لێدانی زیاترە لە دۆخی خراپی ئێستای هاوڵاتیان. لەم دۆخ و ساتەدا (بەرەی خەڵك) ئاگاداری گشت ئەندام و پاڵپشتێكی ئامانجەكانی دەكا، بە وریاییەوە ئامادەبن بۆ پێشهاتەكان و ئەگەرەكان بۆ دژوەستانەوەی تاوانباران، لە گشت كووچە و كۆڵانێكی شارەكانی هەرێم، كراوەیە لەلایەن خەڵكی ستەملێكراوی هەرێمی كوردستانەوە! بەرەی خەڵك - ١٤ی تەمووزی ٢٠١
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا خۆ رێكخستنه‌وه‌ی داعش له سنووره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك مه‌ترسی له لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه ده‌كرێت، به تایبه‌ت رۆژانه رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرده‌ی تیرۆریستی دژ به هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ لیوا ره‌سوڵ عومه‌ر ناسراو به وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری كه‌ركوك، تاوتوێی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و سیناریۆكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ناوچه‌كه، كه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌ركوكیان جێهیشتووه. له ماوه‌ی قسه‌كانی لیوا ره‌سوڵ عومه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه "داعش له ئاستێكدان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت چه‌ته‌گه‌رییه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن، ده‌توانن هه‌ندێك ناوچه له ده‌وروبه‌ری داقوق و دووز و خوارووی كه‌ركوك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن". دره‌و میدیا: وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتیمانی پێتان وایه مه‌ترسی ئه‌منی راسته‌قینه له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك له ئێستا به‌شێوه‌یه‌ك تێكچووه، تێكچوونه‌كه‌شی هه‌مووی په‌یوه‌نداره به‌وه‌ی جارێكی تر رێكخراوی تیرۆریستی داعش مه‌فره‌زه‌كانی خۆی رێكخستۆته‌وه له ناوچه‌كانی حه‌ویجه و باشووری كه‌ركوك و ده‌روبه‌ری داقوق و دووز و جموجۆڵه‌كانیان به ئاشكرا به‌دی ئه‌كرێت. لێره و له‌وێ چه‌ته‌یی ئه‌كه‌ن و خه‌ڵك ئه‌كوژن و خه‌ڵك ئه‌ڕفێنن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌و‌خۆی كردۆته ناو كه‌ركوك له رووی پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی، ئه‌مه‌ش هه‌یئه‌تێكی لایه‌نه ئیسلامییه سه‌له‌فییه‌كانه كه پێشتر به پڕ‌و پاگه‌نده ده‌ست پێ ئه‌كه‌ن، لێره و له‌وێش په‌لامار ئه‌ده‌ن بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانیان. ئێستا دۆخه‌كه به‌جۆرێك شڵه‌ژانی پێوه دیاره، ئه‌و هێزانه‌ی كه له كه‌ركوك-یشن له‌و ئاسته نین بتوانن وه‌ڵامی پڕوپاگه‌نده‌كان و ئه‌و چه‌ته‌گه‌رییه به باشی بدنه‌وه كه داعش ده‌یكات، بۆیه خه‌ڵك له‌وێ له دڵه راوكێیه. دره‌و میدیا: كه‌واته شانه نوستووه‌كانی داعش له چ ئاستێك چالاكن تا به‌و رادده‌یه مه‌ترسی بن؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: شانه نوستووه‌كانی داعش له ناوچه‌ی كه‌ركوك هه‌ن و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فراونتر خۆیان رێكخستۆته‌وه. داعش له ئاستیكدان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت چه‌ته‌گه‌رییه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن ده‌توانن هه‌ندێك ناوچه له ده‌وروبه‌ری داقوق و دووز و خوارووی كه‌ركوك و هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانیش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. وه‌ستا ره‌سوڵ: ئه‌مریكییه‌كان له نێوان ئێمه و عێراق، كار بۆ دروست كردنی ژوورێكی عه‌مه‌لیات له كه‌ركوك ئه‌كه‌ن دره‌و میدیا: ئێوه چاوه‌ڕوانی و زانیاری ئه‌وه‌تان هه‌یه داعش پلانی هێرش كردنه سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ندێك له گونده‌كانی هه‌بێت؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: ئێمه پێشبینی ئه‌وه ئه‌كه‌ین داعش له هه‌ر كات و ساتێك‌دا بێت هێرش و په‌لامار بدات، چونكه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لای ئێمه هه‌یه ئێستا له شاری دووز و ده‌وری شاره‌كه هه‌مووی بۆته مه‌فره‌زه‌كانی داعش واتا هه‌ر چوار ده‌وری شاره‌كه، هیچ مه‌جالی تیا نییه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كارێك بكه‌ن ئه‌توانن بیكه‌ن. له داقوق له لای رۆژئاوای داعش جوڵه‌ی هه‌یه و له قۆڵی رۆژهه‌ڵات و باشوور و رۆژئاوای رۆژهه‌ڵات جموجۆڵیان هه‌یه له ناوچه‌ی خوار نه‌جووله‌وه تا ئه‌گاته داقوق، بۆیه مه‌ترسییه‌كان له‌وێ زۆره و له باشووری كه‌ركوكه‌وه تا ئه‌گاته دووبز بۆ دامێنی كه‌ركوك دێت. دره‌و میدیا: ئه‌م چالاكبوونه‌ی هێزه‌كانی داعش په‌یوه‌ندییان به له‌باری چ جۆره زه‌مینه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌یه؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه ئێستا له‌باره بۆ ئه‌م بابه‌ته تا داعش بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌یه، داعش زۆر كه‌م حیساب بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی عێراق ئه‌كات، ئه‌زانن سوپای عێراق سه‌رده‌مێك وه‌كو به‌فر له پێش داعش توایه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مه داعش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر له شه‌ش فه‌یله‌قی عێراقی ده‌ست كه‌وتبوو به‌ڵام كاتێك كه پێشمه‌رگه پێی وت ستۆپ ستۆپی كرد. به‌ڵام له ئاست سوپای عێراق چاویان دانه‌ئه‌خست و كه ئه‌چوون په‌لاماری هه‌ر جێیه‌كیان ئه‌دا سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست ئه‌هێنا و چه‌ندین پارێزگایان له عێراق داگیركرد، بۆیه ئێستا ئه‌م زه‌مینه‌یه له‌باره كه هێزی عێراقی به ته‌نها له ناوچه‌كه‌یه و ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان به ده‌رفه‌ت قۆستۆته‌وه و جارێكی تر ئه‌یانه‌وێ وه‌ك ساڵی 2014 به پاروو پاروو ده‌ست پێبكه‌ن. دره‌و میدیا: هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌ركوك چی پێ ده‌كرێت؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئێستا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه له سنووره‌كانی كه‌ركوك و ئه‌توانم بڵێم پێشمه‌رگه‌كانمان 10 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك دوورن، بۆیه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك پێشمه‌رگه خۆی ئاماده كردووه و كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان كردووه له فه‌رمانده‌یی و له‌گه‌ڵ هه‌موو لیواكان به‌رنامه و نه‌خشه‌ی خۆمان هه‌یه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و رووداوێكی نه‌خوازراو، ناڵێم هه‌مووی به‌ڵام پاراستنی كه‌ركوكمان له ئه‌ستۆ ئه‌بێت، به‌ڵام گرنگه بیری لێبكه‌ینه‌وه چۆن ناوچه كوردییه‌كان ئه‌یپارێزین و نه‌خشه‌مان هه‌یه بۆ پاراستنی هه‌موو كه‌ركوك. بۆیه ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه، راسته داعش مه‌فره‌زه‌كانی زیادی كردووه به‌ڵام ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ش نییه بتوانێ له چاوداخستنێك وه‌كو ئه‌وه‌ی له موسڵ كردیان بیكه‌ن، ره‌نگه به پاروو پاروو بێنه پێشه‌وه و ئێمه‌ش له‌و حاڵه‌ته نه‌خشه‌ی خۆمان هه‌یه. دره‌و میدیا: له‌و پلانه‌ی كه باست كرد حكومه‌تی عێراق چه‌نده هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵتان؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: دوو رێگا هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌ردوو رێگاكه كراوه‌ن، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵی "كه دۆ هات قه‌واڵه به‌تاڵه" گوێ به هیچ ناده‌ین، به‌ڵام كه رووداوه‌كه روویدا. رێگایه‌كی تریش كه ئێستا كاری له‌سه‌ر كراوه، ئه‌مریكییه‌كان له نێوان ئێمه و عێراق كاری زۆریان كردووه و زیاتر له چوار مانگه كار بۆ دروست كردنی ژوورێكی عه‌مه‌لیات له كه‌ركوك ئه‌كه‌ن و، ئه‌وه‌ی تائێستا زانیومانه گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م ژووره به جۆرێك رای بوون به‌ڵام دیاره هه‌ندێك هۆكار هه‌یه بۆ رێگری له‌به‌رده‌م ئه‌م كاره. دیاره له هۆكاره‌كان یه‌كێكیان كۆتایی هاتووه، به‌ڵام دوانیان ماون. یه‌كێك له مه‌سه‌له‌كانی رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌ی ته‌نسیق له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، ئه‌و بابه‌ته كاریگه‌ری ئه‌بوو له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ر شه‌قامی عێراق و ئه‌م بابه‌ته ئێستا كۆتایی پێهات. هۆكارێكی تر هه‌یه، هێشتا حكومه‌تی نوێی عێراق دروست نه‌بۆته‌وه ئه‌مه‌ش كێشه‌مه‌كێشمێكی دروست كردووه له ناو كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌وێ، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن ئایا زه‌ره‌یانه یان قازانجیانه. هۆكارێكی تر كه به‌ڕای من له هه‌موو ئه‌مانه مه‌ترسیدارتره عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كان و توركمانه شۆڤینییه‌كانن. لێره‌وه ئه‌مه‌وێ بڵێم ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی بۆ له‌مه تێناگات و هه‌ر دژی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ستنه‌وه؟ پێشمه‌رگه گه‌وره‌ترین چاكه‌ی به‌سه‌ر عه‌ره‌بی سوننه و عه‌ره‌بی ناوچه‌ی حه‌ویجه هه‌یه و نه‌یانهێشتووه منداڵێكیان لوتی به‌خوێن بێت، له هه‌ر چوار میحوه‌ره‌كه له دووزه‌وه هه‌تا ئه‌چێته دووبز به ده‌یان هه‌زار عه‌ره‌بی ئاواره هاتوون و به‌ڕێزه‌وه به‌ڕی خراون و له كه‌مپه‌كان به‌سه‌لامه‌تی داندراون. تائێستاش داعش ئه‌وه‌نده‌ی له عه‌ره‌بی سوننه ئه‌كوژێ و له داروده‌سته‌كانی خۆیان ئه‌كوژن له‌و ناوچانه هێشتا ئه‌وه‌نده زه‌ره‌یان بۆ شیعه و كورد نه‌بووه، كه‌چی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی به پێچه‌وانه‌ی شه‌قامی سوننه كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵ، به‌ڕای من ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك كه راكان مه‌جید سه‌رپه‌رشتی ئه‌كات، پێ ئه‌چێت كه‌وتبێتنه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه و خه‌ڵكیش لێیان رائه‌په‌ڕێت له داهاتوو. وه‌ستا ره‌سوڵ: پێشبینی ئه‌كه‌ین داعش له هه‌ر كات و ساتێك‌دا بێت هێرش و په‌لامار بدات دره‌و میدیا: مه‌به‌ستت له خه‌ڵكی راپه‌ڕیو كێیه؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: خه‌ڵكی كه‌ركوك و كورد و سوننه‌ی عه‌ره‌ب لێیان رائه‌په‌ڕن و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته، به ده‌یان جار په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ئه‌كه‌ن و ته‌له‌فۆن ئه‌كه‌ن و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م عه‌ره‌بی سوننه‌یه له مه‌سه‌له‌ی هاتنی داعش و لێدان و ئه‌م چه‌ته‌گه‌رییه‌ی ئێستا، بۆیه ئه‌وان هه‌میشه عه‌ره‌به شه‌ریفه‌كان په‌یوه‌ندی به ئیمه‌وه ئه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان كه قسه‌ی تریان هه‌یه‌و قسه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی ئه‌كه‌ن، بۆیه له ئان و ساته ئه‌وان به‌گژ ئه‌وانه‌ی خۆیان بچنه‌وه. مه‌سه‌له‌ی توركمانیش به‌تایبه‌تی ئه‌رشه‌د ساڵحی و چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ته ده‌م سپی توركمان، ئه‌وانیش ئه‌یانه‌وێت توركمان به‌ره‌و ئاژاوه‌یه‌كی قوڵتر به‌رن. له‌به‌رئه‌وه شه‌قامی توركمانیش وا ناڵێت، چونكه هێزی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌و چوارساڵه جگه له‌وه‌ی له داعش ئه‌وانی پاراستووه یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ئێمه له‌ناو شار حوكمڕان نه‌بووه و یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ئێمه زه‌ره‌ری بۆ توركمان و عه‌ره‌ب نه‌بووه، بۆیه ئه‌مه بێ ویژدانییه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌رشه‌د ساڵحی لێره و له‌وێ قسه ئه‌كات، به‌ڵام دیاره ئه‌و فێر ئه‌كرێت. وه‌ستا ره‌سوڵ: شاری دووز و ده‌وری شاره‌كه هه‌مووی بۆته مه‌فره‌زه‌كانی داعش، هیچ مه‌جالی تیا نییه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كارێك بكه‌ن ئه‌توانن بیكه‌ن دره‌و میدیا: ئێوه و پارتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له قۆناغی جیاواز یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به خیانه‌ت، ئایا ئێوه چۆن ده‌توانن به هێزی پێشمه‌رگه و زه‌مینه‌سازییه‌كی هاوبه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: ئه‌توانم بڵێم ئه‌م قۆناغه كۆتایی پێهات، خۆتان ئه‌زانن ناوچه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر یه‌كێتی حیسابه و هێزی زۆره له‌وێ ئه‌وه‌ش مه‌علومه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی چۆنه، پارتی دیموكراتی كوردستان له ئێستا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان لا دروست بووه كه هه‌ردوو لامان ئه‌بێ ئه‌و مه‌سه‌لانه بپارێزین و ئه‌وانیش له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه رێكن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و هیچ گرفتێك نییه. دره‌و میدیا: كه‌واته له ماوه‌یه‌كی نزیك هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك ده‌بیندرێت؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: له هه‌ردوو حاڵه‌ت هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك ئه‌بیندرێت، حاڵه‌تێكیان كتوپڕه و رووبدات پێشمه‌رگه خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده كردووه. حاڵه‌تێكیشیان دانانی ژوووی عه‌مه‌لیاته به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق. كه خۆم ئه‌وه‌ی دووه‌مم پێباشتره، چونكه كه‌ركوك شارێكه تا ئێستا ساغ نه‌بۆته‌وه به‌پێی مادده‌ی 140 بۆیه ئه‌بێ ئیداره‌كه هاوبه‌ش بێ و ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی باشتره و ئه‌گه‌ر عێراق هه‌نگاوه‌كانی خێرا بكات و گوێ به‌و ته‌گه‌رانه نه‌دات كه دێته رێ‌یان، به‌ڵێ ئێمه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له نزیكه‌وه ئه‌توانین ناوچه‌كانی خۆمان بپارێزین.
(درەو میدیا): پێنج ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكەش گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵك و ماڵەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نەوشیروان مستەفاوە بۆ كوڕەكانی بەمافێكی شەرعی و یاسایی ناودەبات. بەیانی ئەمڕۆ كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە ئامادەی كۆبونەوەكە بوو. كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە دوو تەوەری سەرەكی: تەوەری یەكەم: كێشە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان. تەوەری دووەم: دەستنیشانكردنی لیژنەی باڵای سەرپەرەشتیكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. موڵك و ماڵەكانی گۆڕان یەكلاكرایەوە ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە (درەو میدیا)ی ڕایگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پرسی" تاپۆكردنی موڵك و ماڵەكانی بزوتنەوەكە لەسەر كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا، كرا". "لە كۆبونەوەكەدا عومەر سەید عەلی باسێكی مێژوویی لەبارەی دروستكردنی كۆمپانیای وشە و موڵك و ماڵەكانی تری بزوتنەوەی گۆڕان پێشكەشكردووە و وتویەتی: كۆی ئەم موڵكانە هی خودی نەوشیروان مستەفا بوون، بۆیە مافێكی شەرعی وەرەسەكەیەتی بیخاتە سەر ناوی خۆی و كۆی ئەم موڵكانەش ئێستا لە خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕاندان". عومەر سەید عەلی بە راشكاوی بە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی وتووە، موڵك و ماڵەكان هەمووی هی كوڕەكانن و " بڕۆن بەهەموو میدیاكان بڵێن و لە كوێش باسی دەكەن باسی بكەن". "گۆڕان كرێچییە" ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: قسەكانی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تەئكیدكردنەوە بوو لەسەر ئەوەی بزوتنەوەكە خاوەنی هیچ نیە و هیچ سەرچاوەیەكی دارایشی نیە و كرێچی كوڕەكانی نەوشیروان مستەفایە". (درەو میدیا) زانیویەتی، لە كۆبونەوەكەدا ژمارەیەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ڕەخنەی توندیان لە عومەری سەید عەلی گرتووە، بەهۆیەوە چەندجارێك ئاڵۆزی و دەمەقاڵێ درستبووە. دەستلەكاركێشانەوە هەر لە كۆبونەوەكەدا ناوی (5) ئەندامی جڤاتی نیشتمانی خوێندراوەتەوە كە دەستیان لەكاركێشاوتەوە، كە پێكهاتوون لە: • باژێڕوانی سۆران • ڕێكخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەكان • باژێڕوانی مەخمور • باژێڕوانی خەبات • هاوكات عەبدوڵای كوێخا موبارەك كە بارێژوانی قەزای چەمچەماڵە بەشداری كۆبونەوەكەی نەكردووە و تاتوێكردنی پرسی میدیا و دارایی گۆڕانی كردوەتە مەرج بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەكە لە كۆبونەوەكەدا سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، كە چەندجارێك پەیوەندی بە عەبدوڵای كوێخا موبارەكەوە كردووە، بەڵام ناوبراو وەڵامی پەیوەندییەكانی نەداوەتەوە. ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوی گۆڕان تایبەت بوو بە دەستنیشانكردنی لیژنەی باڵای سەرپەشتیاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە 30ی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەبچێت. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) لیژنە دەستنیشانكراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردن پێكدێت لە: • مستەفا سەید قادر • ژمارەیەك لە ڕێكخەری ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان • نوێنەری ژنان • نوێنەری هەولێر • نوێنەری جڤاتی گشتی
(درەو میدیا): لە راپۆرتێكدا كە لە 11/7/2018 بڵاویكردۆتەوە پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن كە رۆژانی 9و 10ی مانگی تەممووزی 2018، لەناو هۆڵی"یانەی ئاشتی" شاری سلێمانی، بەرێوەچوو چەند پێشێلكاری و ناتەواویەكی پرۆسەكە دەخاتە روو. پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن ئاماژەی بەوە كردووە" پرۆسەی ژماردن‌و جیاكردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی 188 سندوقی پارێزگای سلێمانی كە لە 9 و 10 ی تەموزی 2018 بەڕێوەچوو، لە كۆی 2947 سندوقی دەنگدانەی كە لە هەڵبژاردنی رۆژی 12ی ئایاردا دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی كارتی دەنگدانی باركۆدكراویان خستە ناو ئەم سندوقانەوە" . لە كۆی ئەو 188 سندوقەی كە بڕیاربوو كردەی ژماردن‌و جیاكردنەوەی دەنگەكانیان بەدەست بۆ ئەنجامبدرێت، تەنها 120 سندوقیان بەكردەوە كردەی ژماردن‌و جیاكردنەوەی دەنگەكانیان بەدەست بۆ ئەنجامدرا، لەبەرئەوەی : 56سندوقیان قردێلەی سوری لێدرابوو هیچ دەستكارییەكی نەكراو خرابووە لاوەوە. 12 سندوقیان دەكەونە ناو ئەو سندوقانەی كە پێشتر لەسەر داوای ئەنجومەنی كۆمسیارانی سڕكراو رەوانەی شاری بەغداد كرابوون. سەبارەت بە پێشێلكاری و ناتەواویەكانی پرۆسەكەش راپۆرتەكەی پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن ئاماژەی بەوە كردووە: یەكەم: پابەندنەبوون بەیاسای هەڵبژاردنەوە ئەگەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پابەندبووایە بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، یاسای ژمارە 45ی ساڵی 2013ی هەمواركراو، ئەوا لەماددەی یەكەمی هەمواری سێهەمی یاساكەدا هاتووە {كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پابەندە بەوەی لەهەموو ناوەندەكانی هەڵبژاردنی سەرتاسەری عێراقداو بە ئامادەبوونی بریكاری قەوارە سیاسییەكان بە شێوەی دەستی سەرلەنوێ ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان دووبارەبكاتەوەو ئەنجامەكانی ئامێری خێرا ژماردنی ئەلەكترۆنی هەڵدەوەشێتەوەو لەبری ئەوە ئەنجامەكان پشت بە ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان دەبەستێت، ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان هەموو وێستگەكانی دەنگدان دەگرێتەوە تەنانەت ئەوانەشی كە هەڵوەشێنراونەتەوە.}. لەبارێكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەكۆی 2947 سندوقی پارێزگای سلێمانی تەنها ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی بۆ 188 وێستگەی دەنگدان دەكات، كە ئەمەش رێژەی 6%ی كۆی سندوقەكانی دەنگدانی ئەم پارێزگایە پێكدەهێنێت‌و رێژەیەكی ئێجگار كەمەو پێشێلكارییەكی زەقی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. دووەم: نەبوونی شەفافیەت پرۆسەیەكی هەستیاری وەك ژماردن‌و جیاكردنەوەی دەنگەكان بە دەست، پێویستی بەوەیە تیمی سەرپەرشتیاری بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بەر لەئەنجامدانی هەر هەنگاوێك، زۆرترین زانیاری‌و روونكردنەوە بدەنە بریكارەكانی قەوارە سیاسییەكان‌و چاودێرانی كۆمەڵگەی مەدەنی بۆئەوەی دڵنیاییان بدرێتێ‌و كەمترین گومان‌و پرسیاریان لەوبارەیەوە نەمێنێت. بۆ نموونە تیمی سەرپەرشتیاری بەڕێوەچوونی پرۆسەكە وەڵامیان بۆ بریكار‌و چاودێرەكان پێنەبوو، كە: - بۆچی لەناو ئەو ژمارە زۆرەی سكاڵای بەرزكراوەدا، تەنها 188 سندوق كردەی ژماردن‌و جیاكردنەوەی دەستی بۆدەكرێت؟، - ئایا لەسنوری بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی تەنها ئەوەندە سكاڵا تۆماركراوە، یان لەكۆی ئەو سەدان سكاڵایانەی بەرزكراونەتەوە، كۆمسیۆن تەنها ئەوەندەیانی پەسەندكردووە (بە بەڵگەی ئەوەی تەنها ئەوەندەیان مەرجی سكاڵاكردنیان تێدابووە). یان چ میكانیزمەو پێوەرێكی تریان لەدیاریكردنی ئەو 188 سندوقەدا گرتۆتەبەر، ئەمە پێویستی بە روونكردنەوەیە؟؟ - بۆچی 56 سندوق قردێلەی سووری لێدراوە؟ ئەگەر ئەو سندوقانە لەو دوو رۆژەدا ئەژمار ناكرێن، كەی‌و لەكوێ ئەژماردەكرێن؟ - بۆچی ئەو 12 سندوقەیان لەبەغدادەوە نەهێناوەتەوە تاكو لەو رۆژەدا ئەژماری بكەن؟ - كێ دەڵێت ئەو سندوقانەی بە دەست دەژمێردرێنەوە، تیمی سەرپەرشتیار بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دیاریان نەكردوون؟ ئەوكاتە رەنگە هەندێك لەو سندوقانە لەبنەڕەتدا سكاڵایان لەسەر نەبووبێت!! - ئەنجامەكانی سندوقە ژمێردراوەكان لەسەر وەرەقەیەكی كاڵ، كە كۆپی چوارەمی كاربۆن بوو/ لەسەر دیواری هۆڵەكە هەڵدەواسرا، لەكاتێكدا پێویست بوو كۆپی چاپكراوی فەرمی بدرابا هەریەك لەبریكارو چاودێران. سێهەم: سوودوەرنەگرتن لەباركۆد وەك بەڵگەیەكی ئاشكرا لەگرنگترین بەڵگەكانی بەردەست بۆ ئاشكراكردنی كاری تەزویرو ساختەكاری لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا هەبوونی باركۆدی سەر كارتەكانی دەنگدان بوو، كە لەرێگەی ئەنجامدانی بەراوردكاری لەنێوان باركۆدی سەر كارتەكانی دەنگدانی ناو هەر سندوقێك لەگەڵ ئەو باركۆدانەی ئامێری لێكۆڵینەوەكە تۆماری كردوون، بەروونی ئەوە ساغدەبێتەوە كە تاچەند كارتەكانی دەنگدان پارێزراون‌و دەستكاری نەكراون‌و نەگۆڕدراون. هەربۆیە پێویست بوو تیمی سەرپەرشتیاری بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەنگەكان لەپارێزگای سلێمانی، بۆ دڵنیابوون لەدروستی ئەو كارتی دەنگدانانەی لەناو سندوقەكاندا هەن، لەبەردەمی بریكار‌و چاودێراندا، بەرلەوەی دەنگەكان بژمێرێت، ئەو پرۆسەی بەراوردكارییەی لە یەكە بە یەكەی سندوقەكاندا ئەنجامبدابا، بەڵام كە ئەمەی ئەنجامنەداوە، بە واتای ئەوەی نەیویستووە لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەپرۆسەكەدا بكات‌و بە نیوەناچڵی ئەنجامیداوەو بەمەش جارێكی تر بنەمای بابەتیبوون‌و بێلایەنی خۆی نەپاراستووە.