Draw Media

لەكۆی (81) كاندیدی سەرۆككۆمار نزیكەی (20) كاندید ماونەتەوە

لەكۆی (81) كاندیدی سەرۆككۆمار نزیكەی (20) كاندید ماونەتەوە

2026-01-12 15:38:45


 درەو:

بڕیارە سبەینێ ناوی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق رابگەیندرێت، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بەشێك لە كاندیدەكان رەتكراونەتەوە بەهۆی كەموكوڕیەكانی مەرجەكانی كاندیدی سەرۆككۆمارو لەكۆی (81) كاندید كە فۆرمیان پڕكردووەتەوە نزیكەی (20) كاندید ماونەتەوە.
دوای تۆماركردن، ناوی كاندیدەكانی سەرۆككۆماری عێراق دەنێردرێت بۆ چەند فەرمانگەو دەزگایەك لەوانە:
-    خوێندنی باڵا بۆ زانینی درووستی بڕوانامەكەی، 
-    لێپرسینەوەو دادپەروەری، بۆ ئەوەی بزاندرێت پێشتر لەگەڵ رژێمی بەعس نەبووە
-    فەرمانگەی تۆماری تاونەكان، بۆ ئەوەی بزاندرێت پێشتر تاوانی نەبووە.
-    دەستەی نەزاهە بۆ ئەوەی بزاندرێت لە گەندەڵییەوە تێوە نەگلاوە
لە ئێستادا ناوەكان لەو فەرمانگانە گەڕاونەتەوەو بە پێی بەدواداچوونەكانی بەشی زۆریان مەرجەكانی كاندیدبوونیان تیا نەبووە بەهۆی كەموكوڕی لە فایلەكانیان بەتایەبتیش بڕوانامەكانیان كە دەبێت تەسدیق كرابێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقیەوە. 

مەرجەكانی پاڵێوراوی سەرۆككۆماری عێراق بەپێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2012:
یەكەم: لە عێرق لەدایك بووبێت و لە دایك و باوكێكی عێراقی.
دووەم: لەڕووی عەقڵییەوە سەلامەت بێت و 40 ساڵی تەمەنی تەواو كردبێت.
سێیەم: ناوبانگی باش و ئەزمونی سیاسی هەبێت، دەستپاك و سەرڕاست و دادپەروەرو دڵسۆز بێت بۆ نیشتمان.
چوارەم: نابێت ئاستی خوێندنی لە بڕوانامەی بەرایی زانكۆ "بەكالۆریۆس" كەمتربێت و دەبێت بڕوانامەكەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە پەسەندكرابێت.
پێنجەم: حكوم نەدرابێت بە تاوانێك كە لەكەداری بكات.
شەشەم: یەكێك نەبێت لەوانەی كە رێوشوێنەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەیی دەیانگرێتەوە، یان هەر رێوشوێنێكی تر كە جێگەی بگرێتەوە. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand