■ لەتیف شێخ مستەفا لەئێستادا یەکێتی کادیریکی پارتی لە سنوری سلیمانی گرتوە،پارتی دەڵێت گرتنەکە سیاسیە لە بەرامبەردا ئەویش كادریکی یەکیتی لە هەولیر گرتوە ،یەکێتی دەڵێت گرتنی کادرەکەی پارتی یاساییەو بەفەرمانی دادوەر بووە ،بەڵام پارتی ئەو قسەیە ڕەت دەکاتەوەو متمانەی بەبڕیاری دادوەرنیەو پێی وایە کە بڕیارەکەی دادوەر شتیکی شەکلیەو دادگا بەکارهاتوە ،چونکە دادگا‌و دادوەری لەسلیمانی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدایە ،هەروەکو چۆن دادگا‌و دادوەری لە هەولێر لەسنوری پارتی بەحیزبی کراوەو لە ژێر کۆنترۆڵ و هەیمەنەی پارتیدایە ،ماوەیەک پێش ئیستا بینیمان دادوەرانی هەولیر سەردانی بەرپرسێکی پارتیان کرد کە لەلایەن دادگاکانی سلیمانیەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوبو ئەمەی ئیستا ڕوودەدات دەرەنجامی سروشتی سەربەخۆنەبونی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکانە کە لەلەیەن خودی هەردووحیزبەوە کراوە ،دواترینینان بڕیارەکەی ۱۲ـ٦ـ۲٠۱۸ بوو کە تیایدا ۱٠ ئەندامی دادگای تەمییز لەلایەن هەردوو حیزبەوە بە فیفتی فیفتی پڕکرانەوە کورد دەڵێت چی بچێنی ئەوە دەدورێتەوە ،هەردوو حیزب پێشتر ڕیککەوتون کە دەسەڵاتی دادوەری نیوبەو بەحیزبی بکەن ،سەرۆکایەتی ئیستیئنافی سلیمانی و گەرمیان بەڕەزامەندی یەکێتی دابنرێن و سەرۆکایەتی ئیستیئنافی هەولێرو دهۆکیش لەلایەن پارتیەوە ،ئیتر شتێکی سروشتیە کە هیچکام لەو دوو حیزبە باوەڕی بە بڕیارەکانی دادگ سنوری ئەویتر نەبێت ئێمەزیاتر لە ۱٥ ساڵە هەوڵ دەدەین و کاردەکەین بۆ سەربەخۆکردن و بێلایەنکردنی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاگاکان بەڵام بەداخەوە کەس گوێ ناگرێت،کە ئەگەر تەنها دەسەڵاتی دادوەری لەم هەرێمە سەربەخۆو بێ لایەن بوایە ئەم بێ متمانەییە ڕوی نەدەداو لەهەردەقەو سەعاتێک ڕوبەڕوی مەترسی بەرپابونەوەی شەڕی ناوخۆ نەدەبوینەوە هەوڵ ئەدەم لەداهاتوو کۆی هەوڵەکانم لە ڕابردوو بۆ سەربەخۆکردنی دەسەڵاتیی دادوەری بڵاو بکەمەوە
■ دانا مه‌نمی هه‌رێمی كوردستان به كات و ساتێكی ناسك و ترسناك دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویسته سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد به ژیری و درێژخایه‌نی برواننه په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی هه‌رێم و میلله‌تی كورد، له‌هه‌مان كاتدا، به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و حیزبی بخه‌ن. هه‌ماهه‌نگی و هاوڕایی نێوان سه‌ركرده‌كانی كورد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی هه‌رێم گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌بێ ببێته ئه‌وله‌ویه‌ت و هیچ لایه‌نێك نابێت سازش بكات له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت. كاتێك دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەكدار هه‌ڵده‌كوتنه سهرماڵهكهت و بهڕاكیشان و سوكایه‌تی پێكردن ، بەبێ هیچ بڕیارێكی دادوەر، به‌هۆی ململانێی حیزبیه‌وه دهتفرێنن پێویستی به ڕه‌خنه‌ی جدی و هه‌ڵوه‌سته كردن هه‌یه . ململانێكانی پارتی و یەكێتی، بەلای خەڵكەوە نوێ نیەو مێژویەكی درێژی هەیە و سه‌ره‌تایی ململانێ سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ، ململانێی نێوان باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لا مسته‌فای ڕه‌حمه‌تی ،كه دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووكه‌رت بوو، پاشانیش یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردوو دامه‌زرا و دواتریش بووه هۆی پێكدادانی چه‌كداری له نێوان پارتی و یه‌كێتی ،هه‌ندێك جار جه‌نگ و هه‌ندێك جاریش جه‌نگی سارد تابهرهی كوردستانی به‌رده‌وام بوو . دوای ئه‌وه‌ی له 19 ئایاری 1992، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژاردنی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و به‌هۆی نزیكی له ده‌نگه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له نێوان خۆیاندا به شێوه‌ی په‌نجا به په‌نجا (50- 50) حكومه‌ته‌كه‌یان دابه‌شكرد، بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌كو دوو كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كانیان نه بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان و نه هێچ پۆستێكی حكومیشیان وه‌رنه‌گرت ، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری لاوازكردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ،چونكه بڕیاره چاره‌نووسازه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌دران و بۆشایی و كه‌لێن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌ت و حیزب و په‌رله‌مان دروست بوو ،چونكه دوو ناوه‌ندی بڕیاردان به ئه‌جیندای جیاواز و دیدی جیاواز ئاماده‌گی هه‌بوو . له 1 ئایاری 1994، جه‌نگ له نێوان پارتی و یه‌كێتی دا ڕوویدا ،ئه‌م جه‌نگه هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ر دوو زۆندا دابه‌شكرد ،دواتر پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتننامه‌ی "ساڵی 2000"یان ئیمزاكرد و جه‌نگی ناوخۆیان به تاوان له قه‌ڵه‌م دا ،زۆری نه‌خایاند و له كاتی كۆنترۆڵكردنی كه‌سنه‌زان و دواتریش هه‌ولێر له‌لایه‌ن یه‌كێتی-یه‌وه له دیسه‌مبه‌ری 1994، ڕێكه‌وتنه‌كه كۆتای پێهات و بایكۆتی دانیشتنه‌كانی یه‌كتریان كرد و ناكۆكییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی برده قۆناغێكی تره‌وه ،جه‌نگی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی قه‌واره‌ی سیاسیههرێمی كوردستانی خسته مه‌ترسیه‌وه‌و ده‌رگای بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خستهسهرپشت. ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌رله‌مانی كوردستان بوو ، په‌له‌مانتارانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان له پارتی و یه‌كێتی مانیان گرت و داوای ڕاگرتنی جه‌نگی ناوخۆیان كرد ، به‌ڵام جه‌نگ نه‌به فشاری په‌رله‌مانتاره‌كان و نه‌به نێوه‌ندگیری دۆسته‌كانمان و نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا فرانسۆ میتران و هه‌وڵی كوردانی تاراوگه ڕانه‌گیراو یه‌كترییان تۆمه‌تبار ده‌كرد به هاوكاری لۆجستی سه‌ربازی له ئێران و توركیا و عێراق . له مانگی ئابی 1996 جه‌نگ له نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستی پێكرده‌وه ، خواستی چوونه ناو ورده‌كارییه‌كانی جه‌نگی ناوخۆم نییه ، چونكه تراژیدیایه‌كه زۆر ناشیرن و زۆر تیكۆشه‌ری دلسۆز بۆ گه‌له‌مان به‌هۆی ململانێكانی حیزبه‌وه له ده‌ست دا ، پارتی و یه‌كێتی هەرێمی كوردستانیان كردووەتەوە دوو زۆن ، زۆنی سه‌وز یه‌كێتی و زۆنی زه‌ردیش پارتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌كات، ململانێی دوو ئیداره‌یی و دوو زۆنی هه‌بووه و جگه له‌وه‌ش چەندینجار ململانێی یه‌كێتی و پارتی لە بازگەكانیش ڕێگرییان لە یەكتری كردووە. به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌مه نیشانه‌ی بێ حكومه‌تی و بێ ده‌وڵه‌تی یه له كوردستان ،كورد له ناو بێ حكومەتیی و بێ دەوڵەتیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت ، حیزب كۆنترۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی كردووه و ویستی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنێت، له‌م دۆخه‌دا نه‌یاسا سه‌روه‌ره نه هاوڵاتیانیش پارێزراون . كاتێك ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان پارتی و یه‌كێتی هێزه ئه‌منییه‌كان جوڵه‌یان پێده‌كرێت ،ئه‌وه‌ش بۆخۆی به‌ڵگه‌یه‌كی تره كه له كوردستان حیزب باڵاده‌ست و سه‌روه‌ره نه‌ك یاسا نه‌ك حكومه‌ت ، خواستی حیزب زاڵه نه‌ك خواستی حكومه‌ت ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌هۆی عه‌به‌سیه‌تی حیزبه‌وه بێ به‌ها كراوه ،ڕفاندن و به‌بارمته گرتن و ده‌ستگیركردن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ كادیرانی یه‌كتر ره‌فتاره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆمان بیر دێته‌وه .!
■ ئەنوەر حسێن (بازگر) (١-٢) پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت، لە بەردەم چەند ئاریشە، گرفت و تێڕوانین و ململانێی جیاوازدایە کە پەیوەندی بە (پارتی و یەکێتی)یەوە هەیە بە پلەی یەکەم، دواتر گۆڕان و کۆمەڵ و هێزەکانی تر، بە تایبەتی دوای ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکی حکومەت و قەیرانی سەرۆککۆمار و کەیسی کەرکوک و کاراکردنەوەی سەرۆکی هەرێم، بۆیە هەرکام لە هێزەکان تێڕوانین و گرفتی خۆیان هەیە: یەکەم: پارتی پێنج گرفت و تێڕوانینی سەرەکی هەیە بۆ پێکهاتنی حکومەت: یەکەم: پارتی کە خۆی یەکلا کردووه‌تەوە، کە کێ سەرۆکی حکومەت دەبێت، لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، کە زۆرتر فۆکەس لەسەر کارەکتەری دووهەم بوو، ئەم ئاڵوگۆڕەش ڕەنگە کاردانەوەی جۆراوجۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت، بە تایبەتی کە ڕۆژی 3/12/2018 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا، پێ دەچێت کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی پێکهاتن و داهاتووی کابینەکە هەبێت، کە دیوێکی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە یەکێتییەوە هەیە، ئەگەرچی ئاماژەکانی پێشتر دیار بوون کە نێچیرڤان بارزانی بێزار بووە لە حکومەت و دوور دەکەوێتەوە و مەسرور بارزانی ئەو پۆستە دەبات، ئەوەی پەیوەندیی بە پارتییەوە هەبوو، پار ساڵ ئاڵوگۆڕ لە ڕێکخستنەکان و لقەکان کرا بە کۆنتڕۆڵکردنی لقەکانی هەڵەبجە و سۆران– 21، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لە کۆی (45) کاندید (43) کاندیدیان سەر بە مەسرور بارزانیین، واتا پێشتر زەمینەی کۆنتڕۆڵکردنی پەرلەمانی بۆ ساز کرابوو، کە هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم سەرۆکی حکومەت نەبێت، ئێستا کە ئیتر هەریەکە لە ئاشتی هەورامی و کەریم سنجاری وەکو دوو پۆستی ئابووری و ئەمنی دوور دەخرێنەوە، هێندەی تر ڕوون دەبێتەوە کە دژایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەکرێت، بە تایبەتی کە پێ دەچێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیش بخرێتە سەر حکومەت. ئەوەش کە پەیوەندی بە دەرەوەی پارتییەوە هەیە، لەم ئاڵوگۆڕانەدا ئەوەیە، کە دوای ڕووداوەکانی ڕیفراندۆم دوو کارەکتەری ئەمنی سەرەکی لەناوچەی سەوز دەرکەوتن کە پارتی ئاسودە نییە لەگەڵیان (باڤێڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی)ین، بۆیە پێ دەچێت پارتی مەبەستی بێت مەسجێک بداتە یەکێتیی، کە ئێمەش لە بەرامبەر باڵی بازەکانی ئێوە، باڵی بازەکانی پارتی دێینە پێشەوە، بۆیە گەر یەکێتیی ئەم نەخشەیەی بۆ پابت بوو، واباشە بیر لە ئەڵتەرناتیڤێکی تر بکاتەوە لە حکومەت، بەمەش هاوکێشەکە ڕاست دەبێتەوە، بەڵام ڕەهەندێکی تری ئەم ئاڵوگۆڕانەی پارتی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ململانێی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییەوە هەیە و لەناو حزبەکەشدا مەیلێک هەیە بۆ پشتیوانی لەم ئاڵوگۆڕانە بە قازانجی مەسرور بارزانی، بەڵام واقیعییەتێک هەیە ئەوەیە کە نەیارەکانی پارتی نابێت وابزانن ئەم ململانێیی ئامۆزاکان لەم دەورەیەدا دەبێتە کێشە و گرفتی گەورەی ئینشقاق، بەڵکو ئەم ئەگەرە تەنها لە غیابی بارزانییدا شیمانەی هەیە و تا چەند ئاڵوگۆڕی تر کێشەکان بە ساردی دەچنە پێش، ئەگەرچی بارزانی دەیەوێت ئەزموون لە مردنی خوالێخۆشبوان مام جەلال و نەوشیروان مستەفا وەربگرێت، کە پێش مردنی خۆی (هیوادارم تەمەن درێژ بێت) کەسێک بۆ شوێنی خۆی دابنێت، ئەگەرچی لە ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی واناسرا بوو کە کارەکتەرێکی نەرم و نیان و خۆگونجێنە و کارکردن لەگەڵیدا ئاسانە، لە کاتێکدا مەسرور بارزانی توند و ئەمنییە و کارکردن لەگەڵیدا پڕیەتی لە گرێ و گۆڵ، بەڵام پێ دەچێت ئەم کارەکتەرە تازەیەش، گەر تاکتیکیش بێت وا مامەڵە بکات و بگرە نەرمتر بێت بۆ جێ پێ قایمکردنی خۆی و سەرکەوتنی لەو پۆستەدا و ئەزموون لە هەڵەکانی محەمەد بن سەلمانی سعودیش وەربگرێت کە توندڕەوییەکەی گەیاندی بە کوێ، بە تایبەتی لە کەیسی خاشقچیدا، بۆیە ڕەنگە هەوڵبدات ئیدارەی کێشەکان بکات لەگەڵ یەکێتیی، سازش لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووش بکات و پارەی نەوتیش بەکاربێنێت بۆ خزمەتی ئەجێنداکەی و دووریش نییە کەیسی ئاشتی هەورامی و نەوت بهوروژێنێت و ڕابردووی ئەم کەیسە تەموومژاوییە لە ملی خۆی دابماڵێت، لە ئێستاشەوە لەگەڵ عێراق ڕێککەوتون کە نەوتی هەرێم ڕادەست بکەن و پاشەکەوتی موچە چاک بکات و دوور نییە قەرزی فەرمانبەرانیش بداتەوە، وا بڕیارە لەگەڵ پێکهاتنی حکومەتی هەرێم (وەزارەتێک دابمەزرێنێت بۆ پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کە پارتی دەبێت) ئەمەش بە دوو نیاز: یەکەم: بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی پارتی یان هەرێم و بەغداد کە سەرەتاکانی دەرکەوتووە و پارتی بەڵێنی داوە کە هەموو کێشەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر دەکات. دووەم: بۆ فەرامۆشکردنی سەرۆککۆمار و مامەڵەنەکردنە لەگەڵیدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، واتا ئەم وەزارەتە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بە واتایەکی تر پەیوەندییەکانی (مەسرور بارزانی – عادل عەبدولمەهدی) ڕێکدەخات، سەرەڕای ئەوەی پارتی بڕیاریداوە پشت لە واشنتۆن و ڕوو لە تاران بکات و دانیشتنە زۆرەکانی ئەم دواییەی مەسعود بارزانی و قاسم سولەیمانی ئاماژەیە بۆ تەندروستکردنەوەی پەیوەندییەکانی پارتی و هەرێم لەگەڵ عێراق و ئێران. واتا دانانی مەسرور بارزانی ناکرێت وەکو ئاڵوگۆڕێکی سادە یان ئاڵوگۆڕێکی دیموکراسی سەیر بکرێت، بەڵکو دەکرێت ڕەهەند و باکگراوەندی زۆر بە دوای خۆییدا بهێنێت، کە هیواخوازین باشتر بێت لەو بۆچوونە نێگەتیڤانەی کە چاوەڕوانی کێشە و گرفت و ململانێی سەخت و حکومەتی ئەمنی دەکەن، ئەگەرچی بۆچوونێک دروستبووە، کە زۆرتر پارتی بانگەشەی بۆ دەکات کە ئەم ئاڵوگۆڕانە لادانی نێچیرڤان و بەهێزکردنی مەسرورە، بەڵام لە واقیعدا نێچیرڤان بارزانی بە خواستی خۆی لە حکومەت دوور کەوتۆتەوە، بە هۆکاری ڕێگری‌کردن و گرفت دروستکردن، نەچوونە پێشی بەرنامەکانی و دەخالەتکردن لە ئەجێنداکەی، گوێ نەگرتن لە ڕاو نەزەر و بۆچوونەکانی لە پەیوەست بە پەیوەندی پارتی و یەکێتیی بە تایبەتی بۆ دەست هەڵگرتن لە ململانێی و چارەسەری کێشەکان، پەیوەندی پارتی بە حزبەکانی تر، پەیوەندی حکومەت و پارتی لەگەڵ ئەنکەرە و تاران و بەغدا، کە زۆرجار تێڕوانینی نێچیرڤان دبلۆماسی و مەنتقی بووە بۆ حەل و چارەسەری کێشەکان، نەک ئەو مامەڵەیەی دەکرا و گوتاری توند و ڕادیکاڵ و هێرشکردن لە پەیوەست بە عێراقەوە، نێچیرڤان ئەگەرچی زۆرجار لە پرێس کۆنفرانسەکاندا هێرشی دەکردە سەر عێراق و حکومەتی عەبادی، بەڵام لە واقیعدا هەمیشە لەگەڵ مامەڵە و دیالۆگ و گوتاری ئارام بووە و زۆرتر فشاری پارتی لەسەر بووە و تەنانەت لە پرسی ڕیفراندۆمدا ئەو بۆچوونێکی تەواو جیاوازی هەبوو لە پارتی، بەڵام دژایەتی ڕانەگەیاند لەگەڵ پرسەکەدا، وەکو چۆن یەکێتیی پێی باش نەبوو، بەڵام لەگەڵ ڕەوتەکە ڕۆیشت و دژ نەبوو، لە سەرووی ئەوانەوە نێچیرڤان بە دەوڵەتمەدار ناسراوە و پەیوەندی لەگەڵ زۆربەی حزبەکان ئارام و دۆستانە بووە و دبلۆماسییانە مامەڵەی تەندروستی کردووە و وەکو دەڵێن دەست ئاوەڵا و میهرەبان بووە لە هاوکاری حزبەکان و وەزیرەکان لە دوایین کۆبوونەوەی باڵای بارزانییەکان، نێچیرڤان هەموو ئەو گلەییانەی بە بارزانی و مەسرور بارزانی وتووە. ئەوەش ڕوونە کە حکومەت ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە سەردەمێکدا بوون کە توشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بووە و لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوی باشی نا، لە کاتێکدا لە ئاستی ناوخۆ (گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ) بە ڕۆژ لەگەڵ حکومەت و شەویش ئۆپۆزسیۆن و جوێن بارانیان دەکردن، لەگەڵ عێراق کێشە و ئاریشەی زۆری هەبوو. دواجار دەبێت ئەوەش بزانین کە حکومەت گەر دەستکەوتی هەبوو بێت زۆرجار حزب بردوویەتی بۆ خۆی و شکستەکانیشی خستۆتە ئەستۆی حکومەت و دامەزراوەکانی، کەم جاریش هەر لەلایەن حزبەکەی خۆیەوە لەلایەن لق و ناوچەوە کێشە و گرفتی کەمی بۆ دروست نەکراوە. واتا ئاڵوگۆڕی نێچیرڤان بە پێچەوانەوە ئەو تەفسیرەی بۆ دەکرێت، وازهێنانی خۆی بووە و بە ڕەغبەتی خۆی تا ڕێگا بدات کەسێکی تر لەو باشتر کابینەکە بەڕێوەبەرێت. دووەم: خیلاف و دوو بۆچوونی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، لەسەر بەشداری لایەنە سیاسییەکان (هەرچی کارەکتەری یەکەمە. پێی باشبوو گۆڕان بەشدار بێت، بەڵام سەرۆکی حکومەتی پێشوو ڕازی نەبوو لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ کاربکات)، ڕەنگە هەر ئەوەش وایکردبێت نێچیرڤان بارزانی ئامادە نەبێت سەرۆکایەتی حکومەت بکات و پاشەکشە بکات. مەسرور بارزانی لەمبارەیەوە ئەجێندای باوکی پێ باشترە، (بەڵام بۆچوونەکەی نێچیرڤان بارزانی دروستە لەسەر ئەوەی کە گۆڕان و کۆمەڵ، بە ڕۆژ لەگەڵ حکومەت و بە شەو لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنن، بەردەوام دژی حکومەت بوون)، کە وادیارە ئەمجارە ئەم مەرجەش بەسەر ئەو دوو هێزەدا دەسەپێندرێت گەر لە کۆتاییدا بەشداربوون، کە نابێت ئەنتی حکومەت بن. سێیەم: پارتی دەیەوێت سەرۆکایەتی هەرێم زیندوو بکاتەوە، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و وەزارەتەکان بیکاتە پاکێجێک (ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، کاندیداتۆرەکەی ی.ن.ک سەرکەوت، سەد و بیست ملیۆن دۆلاری چەکی بانکی پارتی (بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بەرهەم سالح بە فوئاد حوسێن نەیتوانی ئەو ململانێیە بە قازانجی پارتی تەواو بکات) و کارەکتەرەکەی یەکێتیش، پاڤێڵ تاڵەبانی، پرسەکەی بە قازانجی د. بەرهەم یەکلاکردەوە. سەبارەت بە سەرۆکی هەرێم بۆ ئەم کەیسە مەسعود بارزانی شوێنەکەی خۆی جێدەهێڵێت بۆ نێچیرڤان و جێگرەکەشی کاندیدێکی یەکێتیی دەبێت، بەڵام هێشتا ساغ نەبۆتەوە کە ئایا پارتی ڕەزامەندە بە کاراکردنەوەی سەرۆکی هەرێم، بەڵام دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی بن یان سەرۆکایەتی کە زۆرتر مەیلی بەلای فۆڕمی دووهەمەوەیە. قورسیشە نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆکایەتی هەرێم سەرکەوتوو بێت، چونکە ئەو ناتوانێت ڕۆڵی مەسعود بارزانی بگێڕێت و ئەو کارێزمایەی ئەوی نییە و دووهەمیش ڕەنگە گرفتی زۆری بۆ بێتە پێش، کە لە سەردەمی بارزانییدا هیچ کەس نەیدەتوانی ئەو کارە بکات، ئەمەش ڕێک ئەو هەلوومەرجەیە کە بۆ فوئاد مەعسوم هاتە پێش لە سەرۆککۆماری عێراقدا، چونکە نەیتوانی ڕۆڵی کارێزمایی مام جەلال بگێڕێت دوای ئەو، لە لایەکی تریشەوە زۆرجار حزبەکەی خۆی ڕێگری بوون لە دروستکردنی کێشە و بە گوێیان نەدەکرد. چوارەم: تا ئەو ساتەش پارتی کەیسی سەرۆککۆمار و پارێزگاری کەرکوکی وابەستە کردووە بە حکومەتی هەرێمەوە، نەیتوانیوە ئەم ڕیتمە تێپەڕێنێت و فەرامۆشی بکات، هەر بۆیە گەر بەم شکڵە بەردەوام بێت، دوور نییە یەکێتیی هەڵوێستی توندی هەبێت، سەبارەت بە کەیسی سەرۆککۆمار پارتی چەندینجار ئەوەی بە عادل عەبدولمهدی ڕاگەیاندووە گەر وەزارەتی داد، بدرێتە ی.ن.ک ئەوان لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشێنەوە و لە دواین هەوڵیشدا بە میانگیری ئێرانییەکان و ئەمەریکییەکان لە ڕێگای فالح فەیازز و ئەبو مەهدی مهندس لەگەڵ بارزانی کە لە نەمسا بوون، سەرکەتوو نەبوون و بارزانی پێی ڕاگەیاندون کە سەیرە هەمووتان داکۆکی لە ی.ن.ک دەکەن. لە کەیسی پارێزگاری کەرکوکیش پارتی ئامادە نییە ئەندامانی ئەنجوومەنی برایەتی لیستەکەی خۆی بنێرێتە کەرکوک بە بیانووی داگیرکردنی بۆ ئەو شارە، بۆ ئەوەی ڕزگار عەلی کاندیدەکەی یەکێتیی نەبێتە پارێزگار، بەڵام لە ژێرەوە لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان دانوستان دەکات، چۆن ئەو پۆستە بۆ یەکێتیی نەبێت، ئەوە لە کاتێکدا پارتی لە هەولێر باس لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەکات بۆ پۆستەکان، بەڵام لە کەرکوک باسی پێوەری نیشتیمانی و ئیحتلال دەکات، بەڵام بە نەتیجە یەکێتیی پارێزگارەکەی خۆی دادەنێت بە تایبەتی دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا. پێنجەم: گرفتێکی تری پارتی ئەو نەغمە مەترسیدارەیە کە قسەی پێدەکات و گوتاری پێدەدات کە گوایە پارتی (کە زۆرینەی پەرلەمانییە) ئیتر لەگەڵ یەکێتیی و گۆڕان و کۆمەڵ شەریک نییە، بەڵکو بەشدارن. ئەوە ڕاستە کە پارتی زۆرینەی کورسییەکانی بردۆتەوە، بەڵام ئەوە نازانێت کە هێشتا کوردستان مەحکومە بە دوو مۆدێلی حکومڕانی دوو هێزی باڵادەست و دوو جوگرافیا و دوو سیستمی دیموکراسی جیاوازە و گەر وابێت دەچنەوە سەر قسەکەی مەلا بەختیار و کە وتی: یەکێتیی بە یەک کورسیش بێت هەر یەکێتییە، بۆیە گەر پارتی لەسەر ئەو ڕیتمی هەڕەشەکردنەی باسی زۆرینە دەکات، حکومەت ناتوانێت لە دوو ساڵ زیاتر بەردەوام بێت و شکست دەهێنێت.
■ ژوان ئەحمەد سەعید ساڵ‌و بگرە مانگ تێپەڕ نابێ كە ناكۆكی یان ململانێی توند‌و ناتەندروست ئێخەمان نەگرێت لە كوردستان، بە تایبەت لە نێوان پارتی‌و یەكێتی، بۆیەش دەڵێم پارتی‌و یەكێتی چونكە ئامرازەكانی دروست بونی نائارامی‌و مەترسی‌و شەڕ تا ئێستا لەدەستی ئەو دوو هێزەدایە بە پلەی یەكەم، لە دەسەڵاتو هێزو دارایی. هەر گرژیەك دروست دەبێت، هەر رەفتارێكی ناچیز‌و خراپ دەكرێت، نەستی هەمومان زەنگی نەهامەتیەكانی رابردوو دێنێتەوە بەرچاومان وەك شەڕی براكوژی‌و ئاوارەییو سەرگەردانی، بێگومان لەو نێوەندەدا زۆر كەس هەن كە بە نەزانی یان بە زانایی‌و مەبەست دەهۆڵی شڕی شەڕی ناوخۆ لێدەدەن، یان داوای لەتكردنی كوردستان دەكەنەوە. بەدیلی كاری پێكەوەیی مەرج نیە هەر شەڕو براكوژی بێت، ململانێی سیاسی زۆر فۆرمی دیكەی هەیە كە دەتوانێـ یەكێك لە ڕكابەرەكان بۆڕ بدات‌و ئەوی دیكە سەركەوتوتر بكات، هەر ئەوەشە پارێزگاری لە جیاوازیەكانی حزبێك لە حزبێكی تر دەكات. بە قەولی خۆمان، یەكێتی حزبێكە لە ستراكچەرو ئایدۆلۆژیا‌و دنیابینی بۆ سیاسەت كردن جیاوازە لە پارتی، ئەگەرچی بەشێك لە جیاوازیەكانیش كاڵ بونەتەوە، بۆیە دەبێت رەفتارو شێوازی سیاسەتو ململانێ كردنی یەكێتیش جیاواز بێت لە پارتی. من پێمخۆشە یەكێتی شەڕی دیموكراسی، ئازادی، ماف، خزمەت، بەرامبەر بە پارتی بكات، بەڵام بۆ شەڕی یەك‌و روبەروبونەوەی خوێناوی نەك پشتیوانی نیم، بگرە ئامادە نیم جارێكی تر ببمەوە بە بەشێك لە شەڕی براكان‌و شكاندنی شكۆ‌و كەرامەتی خۆمان‌و یەكتر. دەكرێت یەكێتی بە بەرنامەی هەمەلایەن، بە پیشاندانی رویەكی جوانی دیموكراسی‌و ئازادی لە ناوچەكانی خۆیدا، شەڕێك بەرامبەر بە پارتی بەرپا بكات، كە پارتی بخاتە بەردەم دوڕیانێكی چارەنوسساز، یان ئەوەتا لەسەر رەوتی خۆی بەردەوام بێت‌و تا بێت بچوك بێتەوە، یان ئەوەتا پارتی بە حەق ببێت بە حزبێكی دیموكرات‌و تەندروست، نەك بەناو دیموكراسی‌و بە رەفتار خۆسەپێنو دیكتاتۆری‌و خاوەن دەسەڵاتی پۆلیسی بێت. یەكێتی بە چاكردنی خۆی، وەلانانی دەموچاوە سواو‌و بێزراوەكان، وەدەرنانی بازرگانانی سیاسەتو شەڕ، دەتوانێت ئەم شەڕە بكات‌و هاوپەیمانیشی لەسەر ئاستی سیاسی‌و حزبی‌و میللی هەیە بۆ سەركەوتن لەو شەڕەدا، بە تایبەت لەم دۆخەدا كە كوردستان گەراوەتەوە خاڵەكانی سەرەتا لە حوكمدارێتیو سەروەری، بەدەر لەوە یەكێتی توانای بەردەوامی نابێت‌و رەفتارە تاكرەویەكانی پارتی‌و خۆسەپاندنو كڕینی ویژدان‌و حزبە پۆپۆلیستیەكانی ئەمبەری دێگەڵە تا دێت لەسەر جەستەی پەرتی یەكێتی گەورەتر دەبن‌و سەرەنجام ئەم یەكێتیە ئەگەر جیاوازیەكانی لەگەڵ پارتی‌و تەواوی لایەنەكانی تر زیاتر نەكات، ئەوا مەرگی خۆی دەبینێت لەبری سەركەوتن لە ململانێ سیاسیەكاندا. شەڕی دیموكراسی‌و ئازاد، شەڕ بۆ ماف‌و خزمەتگوزاریو ژیانی شایستە، سەدان هەزار هاوڵاتی كوردستان دەكاتە پێشمەرگەیەكی چاونەترس‌و قارەمانو ئازای یەكێتی‌و كوردستان، بەڵام شەڕی چەكداری‌و كوشتنی براكان، پێشمەرگە چەك بەدەستەكانی ئێستاش ناچار دەكات چەكەكانیان فڕێ بدەن، چونكە كەس سودی لە كوشتنی براكان نەبینی، پارتی‌و یەكێتیش نەیانتوانی بە چەك یەكتر لەناو ببەن، چونكە شەڕی چەك تەنیا بازرگانەكان تیایدا سەركەوتوو بون كە چەكی بەرەكانیان دەبردەوە بازاڕ‌و دەیانفرۆشتەوە، گەنجانیان ئاراستەی دۆزەخی شەڕ دەكردو خۆیشیان لە بەرزاییەكانەوە بە دوربین لەگەڵ هەر فیشەكێك كە دڵی یەكێكی دەسمی، دینارە زیادەكانیان دەژمار كە دەچوە باخەڵیانەوە. با لەبری شەڕی براكوژی‌و چەك، شەڕی دیموكراسی‌و ئازادی‌و ماف بەرامبەر بە پارتی بكەین، ئەوكات پارتی یان دەگۆڕێ یاخود بە خراپی دەدۆڕێ. ئەم وتارە گوازرشت لە بۆچونی نوسەرەكەی دەكات و درەو لێی بەرپرس نیە
■ عەبدولڕەزاق شەریف لەم هەرێمی كوردستانەدا، پرۆسەی حوكمڕانی بەدەست پارتی‌و یەكێتییەوە بەشێوەیەك بێزراو بوە، بڕیاردەرو باڵادەستەكانی خۆشیان لەناو گڵۆڵەیەك بەنی ئاڵۆسكاو لە (گەندەڵی، تەماح‌و بەرژەوەندی هاوبەشی گروپ‌و بنەماڵەو هێزە ناشیرینەكانی ناوخۆ‌و دەرەوە)دا، ئالودەو گیرۆدە بون. نوخبە خوێنەوارەكانیشیان، بەخۆشحاڵییەوە نایانەوێ لێیان تێكبچێت‌و خەونی دەربازبونیان نییە. تیمەكانی (ئەمەریكا، رۆژئاوا‌و دەوڵەتانی دراوسێ)ش، وەك پاشماوەی جەنگو جەهلێكی مێژویی لەم وێرانەیەی نیشتیمان دەڕوانن، بەچەندین ناوی جیاجیا، لەبەرژەوەندی ئایندەو ئەمنیەتی خۆیان‌و وڵاتەكانیان تەراتێن دەكەن‌و بەمانەوەی "كۆیلەی مەحوكمو حاكمی نەوتاوی" رەزامەندن. لە دەرەوەی بازنەی ئەو گڵۆڵە بێزراوەش، مەهزەلەی دیموكراسی‌و هەڵبژاردنی ژێرفەرمانی ئەوان‌و دروشمەكانی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی‌و پاكێجو پرۆژەكانی چاكسازی، هیچی لێ سەوز نابێ. بۆیە هێزەكانی دەرەوەی پارتی‌و یەكێتیش لە چەقبەستن، بنبەستنو بێئومێدی ئەو حوكمڕانییەی عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا، بەتاكو دەستەجەمعی كەمندكێشی وازی ناو بازنەكە ئەبن. باشترین كاری سیاسی، حیزبی‌و رێكخراوەیی لەم قۆناغەدا، خۆڕێكخستنەوەو ئامادەسازی‌و بەرنامەیە بۆ یاخیبونێكی بەكۆمەڵ (عصیان مدنی)، چونەدەرەوەیە لەكۆی ئەو دامەزراوە سیاسی، یاسایی، كۆمەڵایەتیو خزمەتگوزارییە گەندەڵە، كە دامەزرێنەرو هاوبەش‌و پشتیوانەكانی پێی شاگەشكە بون. رێگەیەك بۆ حاشاكردن‌و بێبەریكردنی كۆمەڵ لە حوكمڕانی ئەم كۆمەڵگەیە، جیاكردنەوەی جوانییەكانی كوردایەتی لە حاكمەكانی كوردایەتی، پێناسەكردنەوەی بەها بەرزەكانی فەرهەنگو كەلتور، ئەدەبو هونەر، كار‌و كەسابەتو .. هتد. لەمێژووی نوێ‌دا، ئەم یاخیبونە نهێنی مانەوەی كورد‌و مۆراڵ‌و بەها كۆمەڵایەتییەكانی بوە، لەناوەڕاستی سەدەی رابردووەوە بیری حیزبایەتی‌و شۆڕش‌و راپەڕینەكان لە هەر وێستگەیەكدا ناوێكی هەبوە، لە ناوەڕۆكدا جگە لەو یاخیبوونە لە حوكمڕانی هیچی تر نەبوە. عێراقی ئەوساش هێندەی ئەم پارتی‌و یەكێتییە حیزبی كوردی‌و كەسایەتی كورد، شەریك‌و پشتیوانی بوە. بەڵام بیری رەتكردنەوەی حوكمڕانەكانو دۆستەكانیان بەشێوەیەك لە ناخی كۆمەڵی كوردەواریدا، چەسپیبوو، لە ناوەندە فەرهەنگی‌و كۆمەڵایەتییەكانماندا، لەجێگەی نەبوان بون. حوكمی مێژو ئەم چەرخەش دەسوڕێنێ، ئێستا حیزبە كارتۆنییەكانی سەردەمی بەعس چەند لە زاكیرەو مێژوماندا، جێگەو پێگەیان هەیە، ئەوسا ئەم پارتی‌و یەكێتییەش هەرئەەوەندە ئەیانبێ. بۆیە یاخیبونی بەكۆمەڵ، رەتكردنەوەیانو حاشاكردن باشترین كار‌و بەرنامەیە كە ئەمڕۆ ئێمە بیكەین.
■ محه‌مه‌د حسێن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا، زۆر كه‌س باس له هه‌بوونی پلان و نیه‌تێكی جدی مه‌سرور بارزانی (سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو) ده‌كه‌ن بۆ ریفۆرمی ئابوری و سیاسی له كوردستاندا. به‌ده‌ر له هه‌ر تێڕوانینێكی گه‌شبینانه، یان ره‌شبینانه، له‌باره‌ی پلان و ئه‌جێندای ئه‌م كابینه‌یه، گرنگه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بزانین هیواو ده‌رفه‌ته‌كانی چاكسازی ئابوری و سیاسی له به‌رده‌م ئه‌م حكومهتهداچهنده. له‌كوێدا ده‌توانێت هه‌نگاوی چاكسازی بنێت گه‌ر هاتوو ویستێكی سیاسی هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی؟ به واته‌یه‌كی تر ئه‌م حكومه‌ته ده‌توانێت چی بكات و چیشی پێناكرێت به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رچاوه‌و توانا مادی و مرۆییانه‌ی له به‌رده‌ستدایه. چه‌ند راستیه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ تێگه‌یشتن له پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و میكانیزمه سیاسی و ئابوریانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نیه كه بۆ هه‌ر ریفۆرمێكی راسته‌قینه‌ی ئابوری پێویسته. هه‌رێم به‌شێكه له عێراق و ئابوریه‌كه‌شی ته‌واو گرێدراوی عێراقه. هه‌ربۆیه ناتوانێت خاوه‌نی سیاسه‌تی دارایی، پلانی گومركی، بانكی ناوه‌ندی، نرخی سو‌و، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی خۆی بێت. ئه‌مانه ئه‌و میكانیزمه سیاسی و ئابوریه بنچینهییانهن كه هه‌ر حكومه‌تێك پێویستیه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرمێكی ئابوری. هه‌ربۆیه ریفۆرمی ئابوری به‌م حكومه‌ته ناكرێت گه‌ر به‌شێك نه‌بێت له پلانێكی گشتگیری ئابوری و سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراق. به‌ده‌رله‌وه‌ی ویست و بڕیاری سیاسیه‌كانی كوردستان تاچه‌ند به‌ئاراسته‌ی ئه‌م ریفۆرمه‌دا ده‌ڕوات، پێویسته بزانرێت كه كێشه‌كانی هه‌رێم هه‌ر له پشتبه‌ستنی ته‌واوی به داهاتی نه‌وت، پوكانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تر له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و دۆخه دارایی-هی پاره‌ی نه‌وت دروستی كردووه، كورتهێنانی بودجه و لاوازبوونی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌مان كێشه كۆن و تازه‌كانی به‌غدایه. به‌رپرسانی هه‌رێم، به‌شێكی له نه‌زانی و به‌شێكیشی به ناچاری، له رژێمه سیاسیه‌كانی عێراقه‌وه وه‌ریانگرتووه. ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه كۆپیه‌كی شێواووی هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه زیاتر له‌٥٠ ساڵه له به‌غدا كار ده‌كات. هه‌ربۆیه ئه‌م كێشانه ته‌نها به هه‌رێم چاره‌سه‌رناكرێن ئه‌گه‌ر پلانێكی هابه‌ش و گشتگیری نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا. به‌ڵام ئه‌مه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كه نیه. زۆر شت ده‌مێنێته‌وه كه كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌توانێت چاكسازی تیا بكات؛ هه‌ره له‌پێشترین و گرنگترینیان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاست و بڕی گه‌نده‌ڵیه. هه‌موو ئه‌و ده‌نگه پۆزه‌تیڤانه‌ی تا ئێستا پێشبینی ئه‌رك و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌یان كردووه باسیان له‌م خاڵه كردووه. كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو ئه‌و ده‌زگا حكومیانه‌ی كه ناهێڵن خه‌ڵك كار‌و بزنسی خۆی بكات بێ به‌رتیل و شه‌راكه‌تی ئه‌وان تا ئه‌گاته موچه خۆره بندیواره‌كان و قۆرغكردنی بازاڕه‌كانی كوردستان یه‌كجار گرنگن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی راسته‌قینه به‌ره‌و ریفۆرمی ئابوری. ئه‌و راستیه‌ی كه هه‌رێم ناتوانێت بێ به‌غدا هیچ ریفۆرمێكی ئابوری مانادار ئه‌نجام بدات ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ده‌سته‌وه‌ستان دا‌نیشێت به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی. هه‌موو هه‌نگاوێكی دژبه گه‌نده‌ڵی له كردستاندا راسته‌وخۆ هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و حوكمڕانیه‌كی باش ده‌بات و ده‌بێته هۆی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی توانا‌و سه‌رچاوه ئابوریه‌كانی. بۆ نمونه، كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی بیانی و عێراقی بێنه كوردستان و به دوای ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و قازانجدا بگه‌ڕێن. ئه‌مه‌ش هه‌لی كار‌و پاره و گه‌شه‌ی ئابوری دێنێته كوردستانه‌وه. به دیوێكی تریشدا، كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی باری سه‌رشانی حكومه‌تی هه‌رێم سوك ده‌كات و توانا‌و كارایی (effcency) ده‌زگا ئیداری وگشتیهكان زیاترده‌كات. سیسته‌مێكی بانكی پێشكه‌وتوو بۆ ڕایی كردنی كاری كۆمپانیا‌و ده‌زگا حكومیه‌كان برێكی زۆری ئه‌و تونێله بیرۆكراسیانه له‌ناو ده‌بات كه وه‌ك زۆنگاوێك هه‌میشه پیسخۆرو گه‌نده‌ڵكاران قه‌ڵه‌و ده‌كات. زۆر به‌دیاریكراوی، گره‌وی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر پاكێجێكی ریفۆرم له كوردستاندا به‌ستراوه‌ته‌وه به توانای حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قۆرغكاری له بازاڕه‌كانی كوردستاندا. كه‌ی توانی مافیاكانی نه‌وت، ده‌واو ده‌رمان، ئۆتۆمۆبیل، كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی و ماده خۆراكیه‌كان جڵهوبكات و پابه‌ندی یاسا‌و رێساكانی بازاڕی ئازاد‌و سه‌لامه‌تی گشتی-یان بكات، ئه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆی له ژیانی خه‌ڵك و ئابوری كوردستاندا ده‌بینێت. هه‌ر ئه‌م شێوازی ریفۆرمكردنهش بوو بانكی جیهانی له‌راپۆرتێكدا دوو مانگ پێش ئێستا بۆ عێراق پێشنیاریكرد. به پێی راپۆرته‌كه، ریفۆرمی سه‌رتاسه‌ری له‌بواری خه‌رجیه‌كان و پلانی ئابوری حكومه‌ت به‌یه‌كجارو یه‌ك پاكێج ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به چه‌ند ریفۆرمێكی بچوك هه‌یه سه‌ره‌تا له‌و بوارانه‌ی كه پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتوو بووه*. دیاره هیچ زیره‌كیه‌كی ناوێت بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له قورسی ئه‌م هه‌نگاوه. روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له كوردستاندا له‌شكرێك مافیا‌و پیسخۆری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره‌و نفوز ده‌كاته دوژمنی ئه‌م حكومه‌ته. ئه‌مه‌ش له‌ڕوی سیاسیه‌وه ره‌نگه باجه‌كه‌ی قورس بێت. بۆیه نابێت وه‌ك شه‌ڕێكی سه‌رپێی و سوك سه‌یری ئه‌م هه‌نگاوه بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌م حكومه‌ته تاقه یه‌ك هه‌نگاوی بچوكیش بنێت بۆ چاكسازی ئابوری و سیاسی پێویسته لێره‌وه ده‌ستپێبكات. كوردستانی ئه‌مڕۆ، ده‌رفه‌ته‌كان وئاستهنگیهكانی: كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئه‌وه نیه كه ئه‌و میكانیزمه ئابوری و سیاسیانه‌ی نیه كه بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵاوسان، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی و پلانی بازرگانی ده‌ره‌كی پێویستیه‌تی، به‌ڵكو له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه به ناچاری به‌شێكه له عێراق و ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ئابوری عێراقیشدا ده‌توانێت هه‌ر ریفۆرمێك بكات. به‌ڵام ئایا دۆخه‌كه له عێراقدا چه‌ند له‌باره بۆ ریفۆرمێكی له‌مجۆره؟ به پێی پله‌به‌ندی وڵاته لاواز‌و تێكشكاوه‌كان (Fragile States Index) له ساڵی ٢٠١٨، عێراق له پله‌ی ١١هه‌مدایه، ته‌نها یه‌ك پله له پێشی گروپی وڵاته زۆر خراپهكانهو١٠ پله‌ش له دوای گروپی وڵاته زۆر باشهكانهوهیه؛ له‌كاتێكدا له ساڵی ٢٠٠٧ له پله‌ی دووهه‌مدا بوو. به پێی داتاكانی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهان (World Economic Forum)** عێراق له ئاستی دنیادا یه‌كه‌مه له روی پشتبه‌ستنی به نه‌وت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات و (٩٨.٨%) هه‌نارده‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كانی ته‌نها نه‌وت و سوتهمهنیهكانه. ریفۆرمكردنی ئه‌م ئابوریه و ههمهرهنگكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی تری له‌وانه‌یه قورس‌تر بێت له زیندوكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عه‌باسیه‌كان. لێره‌دا بڕیاری دروست ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بێچاوهڕوانیكردنی به‌غدا قۆڵی لێهه‌ڵماڵێت و ده‌ستبكات به ریفۆرمكردنی ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌توانێت چاكی بكات. راسته ئه‌م حكومه‌ته نزیكه‌ی ١٧ملیار دۆلار قه‌رزو*** و دنیایه‌ك كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی له‌وانه‌ی پێشخۆیه‌وه بۆ به‌جێ ماوه، به‌ڵام ده‌توانێت له روی سیاسیه‌وه هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه نه‌وتیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا. هه‌رئه‌مه‌ش ده‌رگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تری بودجه‌و ماده‌ی ١٤٠و پێشمه‌رگه‌ی لێده‌كاته‌وه. بێگومان ئه‌م چاره‌سه‌ریانه پێویستی به ویستێكی سیاسی به‌هێزه له‌لایه‌نی به‌غداوه. دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی مامناوه‌ندی (Comprmise) بۆ هه‌ردوولا ئاسان نیه. بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌نگیه‌كی سیاسی له نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان زۆر گرنگه. به بێ ئه‌م كۆده‌نگیه هیچ حیزب و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ناتوانێت چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی بۆ هیچ كام له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر بدۆزێته‌وه‌و چوار ساڵی داهاتوویش هه‌روا سه‌رگه‌رمی مه‌زایده‌ی كوردایه‌تی ده‌بن. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م حكومه‌ته پێویسته پارتی ناكۆكیه سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش چاره‌سه‌ركات و شوێنه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی بسڕێته‌وه؛ چونكه سه‌قامگیری سیاسی له كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی و دۆستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشمه‌رجی هه‌ر ریفۆرمێكی سیاسی و ئابوریه. له كوردستان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یش نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ركی داهاته ههمهرهنگكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی راده‌ی پشتبه‌ستن به نه‌وت و گاز هه‌میشه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ئه‌فسوناوی بۆ زۆربه‌ی كێشه‌كان ده‌بینرێت. ئه‌م تێگه‌یشتنه راسته، به‌ڵام چاره‌سه‌ریه‌كی زۆر ئاڵۆز‌و قورسه‌و پلانی ١٠یان ساڵه‌ی ده‌وێت. بۆ نمونه سعودیه به پلانێكی ١٤ ساڵه‌وه (Vision 2030) ده‌ستی بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ریه بردووه. له كوردستاندا به هه‌وڵێكی كه‌م ره‌نگه بتوانرێت كه‌رتی گه‌شت و گوزار گه‌شه‌پێبدرێت، به‌ڵام قورسه چاوه‌ڕێی په‌ره پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی بكه‌ین به بێ ریفۆرمێكی گشتگیری ئابوری، دارایی و سیاسی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه. هه‌رچی په‌یوه‌ندی به كه‌رتی كشتوكاڵیشه‌وه هه‌یه ئه‌وا دیسان پرۆسه‌كه زۆر له‌وه گرانترو قورستره كه به‌م توانا دارایی و مرۆییه‌ی له كوردستانداهه‌یه بكرێت. كشتوكاڵ به بێ به كارهێنانی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره بۆ دابینكردنی ئه‌و ئامێر‌و كه‌ره‌سته پیشه‌سازیانه‌ی راده‌ی به‌رهه‌مداری زیاد ده‌كه‌ن مه‌حاڵه پێشبكه‌وێت. ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت ببوژێنرێته‌وه ته‌كنیك و شێوازه كۆنه‌كه‌ی كشتوكاڵه كه له ١٥ ساڵی رابردوودا پارتی و یه‌كێتی به سیاسه‌تی بهپۆلیسكردنی هێزی كاری لادێكان وێرانیان كرد. بێگومان ئه‌مه باشتره له هیچ به‌ڵام ناتوانێت هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه سروشتی و وزه مرۆییانه بخاته گه‌ڕ كه له كوردستاندا ئاماده‌یه. له نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠١٣دا، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له به‌شه‌كه‌ی تری عێراق جیاكرده‌وه‌و وای لێ‌كرد سود له داهاتی نه‌وت وه‌ربگرێت و باری ژیانی خه‌ڵك باشتربكات به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ئه‌و سه‌قامگیریه سیاسی و ئه‌منیه بوو كه كوردستان لێی به‌هره‌مه‌ند بوو. حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی كارا بگێڕێت له پته‌وكردن و به‌رده‌وامكردنی ئه‌م سه‌قامگیریه. ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م به به‌هێزكردنی دهزگاحكومیهكانی هه‌رێم و ڕۆڵی یاسا ده‌بێت. ته‌نها حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و شه‌فاف و به‌رپرس ده‌توانێت ئه‌و توانا مرۆیی و مادیانه‌ی له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه بیخاته خزمه‌ت هاوڵاتیه‌كانی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری پێ به‌دی بێنێت. له‌ئه‌گه‌ری ئه‌م سه‌قامگیریه سیاسی ئه‌منی و ئابوریه‌دا، كوردستان ده‌توانێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی هه‌ڵگرێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو قه‌رزه ناوخۆیی و دهرهكیهكانیشی بداته‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سیناریۆانهی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشنیاركراوه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئابوری و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ‌و كۆتایی هاتنی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه ده‌دات كه له چوارساڵی رابردوودا كوردستانی ته‌واو هیلاك كردبوو. * له‌م لینكه‌وه ده‌توانیت راپۆرته‌كه‌ی بانكی جیهانی بخوێنیته‌وه: http://documents.worldbank.org/curated/en/561591540561272929/pdf/131377-BRI-PUBLIC-ADD-SERIES-VC-QN-171.pdf ** بۆ بینینی داتاكانی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه https://www.weforum.org/agenda/2016/05/which-economies-are-most-reliant-on-oil/ *** هه‌ره‌می كوردستان لانی كه‌م ١٧ ملیۆن دۆلار قه‌رزاره به پێی راپۆرتێكی په‌یمانگای ئاشتی ولایه‌ته یه‌كرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له مانگی ٥\٢٠١٨ بڵاویكرده‌وه. https://www.usip.org/publications/2018/05/kurdistan-regions-debt-crisis-threatens-iraqs-economy
كامەران عەلی بەشی چوارەم - پەرلەمان یان حکومەت ! گۆڕان لەگەڵ دروستبوونیدا رۆحی کرد بە بەری پرۆسەی سیاسی هەرێمدا بەهۆی ئەداکردنی ڕۆلێکی باشی ئۆپۆزسیۆنەوە، ئەمەش جموجوڵی خستە پەرلەمان و چاوی خەڵکی خستە سەر ئەم دامەزراوە بێ ڕۆڵ کراوە ، لەدوای سێ خولیش لە بەشداری گۆڕان بەرنامەی بزوتنەوەکە هەموو لایەنک شاهێدی بۆ دەدەن کە لەپێناو زیادکردنی ڕۆڵی پەرلەمان وبە سیستمکردنی دامەزراوەکاندا بووە لەپێش هەموشیانەوە زیاتر کردنی ڕۆڵی پەرلەمان و هەر لەم پێناوەشدا قوربانی دا، ئێستا کە یەکێتی و پارتی زۆرینەی پەرلەمان پێکدەهێنن، لەگەڵ ئەوەش هێشتا پەرلەمان نەیتوانیوە ببێتە دامەزراوەیەک تا ڕۆڵی خۆی ببینێت و چاو‌دێر و لیپێچینەوە لە حکومەت بکات، بۆیە تەنها بە بوونی گۆڕان لەناو دامەزراوەی جێبەجێکردندا کە حکومەتە دەتوانرێت بەرنامە و بەڵێنەکانی گۆڕان جێبەجێبکرێت لە ڕێگای وەزارەت و دەستەکان وبەرێوەبەرە گشتییەکانەوە دەتوانرێت کار بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک و خزمەتگوزاییەکان بکرێت نەک پەرلەمان بەڵگەش بۆ ئەمەش چەندین یاسا و بڕیاری باش دەرچوون بە بێ ئەوەی حکومەت و وەزارەتەکانی جێبەجێیان بکەن بۆیە بونی گۆڕان لە ئەنجومەنی وەزیران وەسیلەی کردارییە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گۆڕان نەک پۆستەکانی پەرلەمان تا ئەو کاتەی سیستمی سیاسی بە تەواوی جێگیر دەبێت و پەرلەمان دەتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت.. - سیستمی سیاسی یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی هەرێم، نەبوونی سیستمی سیاسی یان راستتر بڵێین دەڵەمەیی سیستمەکەیە کە داهێنراوی یەکێتی و پارتییە بەس، یەکێک لە ئامانجە ستراتیژیەکانی گۆڕان گۆڕینی سیستمی سەرۆکایەتی هەرێم بووە، یان جێگیرکردنی سیستمی پەرلەمانی بووە بۆ هەرێم، بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمان (وەک ئەوەی ئێستا پارتی رازییە) هەروەها کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم یەکێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی گۆڕان بەدی دێت کە ئەمەش لەڕێگای بەشداریکردن لە حکومەتەوە دێت کە بێگومان دەبێت پێشتر ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت کە دواتر دەبێتە بنەما و متمانەیەکی گرنگ لەنێوان لایەنەکاندا بۆ ئەوەی سیستمی پەرلەمانی لە هەرێم جێگیربکرێت، ئەمەش وادەکات کە هەم ئامانجە ستراتیژەکەی گۆڕان بەدی بێت و هەم هەنگاوەکانی بە دامەزراوەییکردنی دام ودەزگا حکومیەکان و گێڕانەوەی ڕۆلی پەرلەمان خێراتر و کاریگەرتر بن. - پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا ئاماژەکان وامان پێدەڵێن کە پەیوەندییەکانی هەرێم وبە‌غدا لە دوای هاتنی عەبدولمەهدی بەرەو ئاسایی و باشتر دەڕوات، هەمیشە بەغدا دەرگای کرانەوەی ئێمەیە بەڕووی جیهاندا، هەولیر کەناڵی سیاسی پشتەوەی بەغدایە، گۆڕان لە حکومەتی عێراق بەشدار نیە، ئەگەر لە هەرێمیش بەشدار نەبێت دوور دەبێت لە شانۆی ڕووداوەکان ولە پرۆسەی سیاسی کەنارگیر دەبێت، لەگەڵ باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداش بۆ هێزە سیاسییە کاریگەرەکان گرنگە نوێنەریان ئەگەر لە بەغدا نەبێت لە حکومەتی هەرێم هەبێت، تا هێزەکانی تر بڕیار بۆ بیرکردنەوە و پڕۆژەی سیاسی ئەوان نەدەن کە لە ڕوانگەی خۆیانەوە خزمەت بە خەڵک دەکەن، بۆیە گرنگە گۆڕان کەنارگیر نەکرێت و بەشدار بێت، بیریشمان نەچێت تەنها بەشداری لە حکومەت بەس نیە، بەڵکو هەموو هێزە چاکسازیخوازەکان ورۆشنبیران و گۆڕانخوازان دەبێت چاوێکیان بکەن بە هەزار و هەموان لە خەمی جێبەجێکردنی بەرنامەی گۆڕاندا بن، دەبێت نوێنەرەکانمان لە حکومەت و پەرلەمان بە هەمان نەفەس ئیلهام لە رۆحی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا وەربگرن و دەست لەدەست و هێز لە خودا،
د. ئیسماعیل نامیق لەدوای 20/ 8/ 2015 ەوە قسەکەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاشکرا وراشکاوانە دەیانوت ئێمە لەدرێژکردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانیدا یاسای سروشتیمان جێبەجێکردوە!!! ئێستاش بەرپرسی ئاسایشی هەولێر کە ئەندامی پارتیە دەڵێت: لەبەرئەوەی کادیرێکی پارتی لەگەرمیان دەستگیرکراوە، لەتۆڵەی ئەوەدا ئێمەش کادیرێکی یەکێتیمان دەستگیرکردوە، تا کادیرەکەی پارتی ئازاد نەکرێت، ئێمەش کادیرەکەی یەکێتی ئازاد ناکەین. من وردەکاری روداوی دەستگیرکردنی کادیرەکەی پارتی نازانم، وە هیوادارم لەبەر هۆکاری سیاسی نەبێت وبەپێی ڕێوشوێنی یاسایی دروست ئەنجامدرابێت، بەڵام ئەوەی من لەراگەیاندنەکانەوەو لەزاری وتەبێژی پۆلیسەوە بیستم وبینیم لەسەر بابەتێکی یاسایی تاوانکاری دەستگیرکراوە. بەس ئەوەی جێگەی داخ ومایەی گریانە لەم کەیسەدا، قسەکەی بەرپرسی ئاسایشی هەولێرە، بەڕاستی ئەوە گەڕانەوەیە بۆ قۆناغی چاخە سەرەتاییەکان، بۆ قۆناغی پێش مێژوو، بۆ قۆناغی پێش نوسینەوەی یاسا، بۆ قۆناغی باڵادەستی هێز، قۆناغی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانه بەهێز. باشە کەی مەعقولە سەرۆکی حکومەت، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، وەزیری ناوخۆ وپێشمەرگە، سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتی، 45 پەرلەمانتار هی تۆ بێت، بەڵام باوەڕت بەمانە هیچیان نەبێ وپەنایان بۆ نەبەی بۆ ئازادکردنی کادیرێکی خۆت، لەبری هەمو ئەوانە تۆش کادیرێکی بێتاوانی حیزبێکی تر بەبارمتە بگریت!!! ئیتر پێم ناڵێن چۆن هاوڵاتی ئاسایی فێربکەین ورابهێنین بۆ وەرگرتنەوەی مافی خۆی پەنا بۆ یاسا ودامەزراوەکان بەرێت کە زۆربەی لەلایەن ئێوەوە قۆرخ کراوە؟ باشە ئەکرێ کەسێک تاوان بکات بەس لەبەر ئەوەی لەم حیزبە یان ئەو حیزبەیە، یان لەم زۆنە یان ئەو زۆنەیە لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکرێت؟ ئەی ئەگەر کەسێک سەر بەیەکێک لەم دوو حیزبە نەبێت کێ لەسەری دێتە جواب؟ ئەم کار‌و قسەیەی ئاسایشی هەولێر ناشرینترکردنی روی ئەزمونی حوکمڕانیە لەهەرێمی کوردستاندا، بەدرۆخستنەوەی خودی ئەو بانگەشانەشە کەیەکێتی وپارتی 27 ساڵە بەخەڵکی ئەفرۆشنەوە وخەڵکی پێ تەخدیر ئەکەن، لەهەمان کاتدا دۆستەکانیشمان ئەم وێنەیەیان لا دروست دەبێت: پاش 27 ساڵ هاوکاری وراهێنان ودەستگرتنی کورد، ئینجا ئەم قەومە ئەگەڕێنەوە بۆ قۆناغی پێش نوسینەوەی یاسا وواهەڵسوکەوت ئەکەن، لەبەر ئەوە ئەمانە شایانی دەوڵەتداری نین. چونکە زۆر بەکورتی: دەوڵەتی هاوچەرخ بەعەقڵیەتی خێڵ وقۆناغی پێش یاسا وچاخە سەرەتاییەکان بەڕێوە نابرێت.
سەرتیپ وەیسی كەریم چیڕۆكى خانه‌نشینبوونى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ته‌وابوونى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان له دواین دانیشتن‌دا، كه له 6ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 به‌ڕێوه‌چوو، دواى دانیشتنه‌كه ڕاسته‌وخۆ "حازم ئیسماعیل" به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نشینى له وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم، هاته ناو باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و سه‌ردانى ژوورى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى كرد، به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى فۆرمى خانه‌نشینى به‌سه‌ر ئه‌ندامان، ئه‌وكات هیچ ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان به سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان جگه له "فرسه‌ت سۆفى" فۆڕمى خانه‌نشینیان ڕهتنهكردهوهو هه‌موویان داواى خانه‌نشینبوونیان كرد. فراكسیۆنى پارتى به ڕهتكردنهوهكهى فرسه‌ت سۆفى ڕازیبوو، به‌ومه‌رجه‌ى نه‌یدات به ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، تاوه‌كو نه‌یكاته موزایه‌ده له دواى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى له باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان. دواى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، له لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى خانه‌نشینى ئه‌نجامدرا، دواتر ئه‌ندامانى خانه‌نشینكراو چوونه بانكى قه‌ڵا، بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى ئیكرامیهى (52) ملیۆن دینار، به‌پێى زانیارییه‌كان له‌وكاته بانكى ناوبراو، بڕى پاره‌ى پێویستى نه‌بوو بۆ پێدانى گوژمه‌یه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و پاره‌یه كه (17 ) ملیۆن دیناربوو بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، ناچار له ژێر فشارى ئه‌و ئه‌ندامانه له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا، ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌حویل كرا بۆ بانكى ناوبراو. ئه‌گه‌ر به‌پێى یاساش پێدانى موچه‌ى خانه‌نشینیى و ئیكرامیهكه ئاسایى بێت، ئه‌وا ئه‌و 16 په‌رله‌مانتاره‌ى كه دووباره هه‌ڵبژێردرانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، نه‌ده‌بووایه ئه‌و 52 ملیۆن دیناره وه‌ربگرن. به‌شێكى زۆرى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مان، كه دووباره بوونه‌وه ئه‌ندامى په‌رله‌مان به وه‌زاره‌تى دارایى و به‌ڕێوبه‌رى بانكى قه‌ڵایان ڕاگه‌یاندبوو: بۆیه ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن چونكه هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه، له خولى داهاتوودا پاره‌ى ئیكرامیهو خانه‌نشینى بمێنێت. ئه‌و شانزده ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ش بریتيبوون له : ( ئومید خۆشناو، ڤاڵا فه‌رید، رێواس فایه‌ق، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، عباس فه‌تاح، یوسف محمه‌د، به‌هار محود، على حه‌مه ساڵح، سۆران عومه‌ر، هه‌وره‌مان كهنجێنهیى، شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نى، ئایدن مه‌عروف، مونا قه‌هوه‌چى، عبدالله حاجى محمود، محمد سه‌عده‌دین). له هه‌مووى سه‌یرترو ئه‌وه‌یه: به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى خانه‌نشین بوون، ماوه‌ى بوونیان به ئه‌ندام په‌رله‌مان، له نێوان 8 مانگ بۆ ساڵێك بوو كه‌چى به‌موچه‌ى 60% خانه‌نشینكراون، كه ده‌كاته 4 ملیۆن و 920 هه‌زار دینار. ئه‌مه‌ى خواره لیستى خانه‌نشینى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه له خولى ڕابردوو، كه یوسف محه‌مه‌د وه‌كو سه‌رۆكى په‌رله‌مان به (9 ملیۆن و 760 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكراوه، هه‌رچى جێگر‌و سكرتێرى په‌رله‌مانه به ( 8 ملیۆن و 760 هه‌زار دینار) ، ئه‌ندامانى دیكه‌ى په‌رله‌مان كه چوار ساڵ په‌رله‌مانتاربوون به (6 ملیۆن و 560 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكران، ئه‌و كه‌سانه‌شى كه له دوو ساڵ كه‌متر خزمه‌تى په‌رله‌مانیان هه‌بوو به (4 ملیۆن و 920 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكراون.
■ شیروان تالب ھەفتەی رابردوو لە مۆسکۆ ، لاھور تاڵەبانی لەگەڵ ( میخائیل بۆگدانۆف ) جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ، باسیان لە کەرتی وزە ( نەوت و شت ) کردووە ! ئەوێ ڕۆژێش مەلابەختیار وتی : ھێنانی کۆمپانیای ( ڕۆزنەفت ) ی ڕووسی بۆ ھەرێمی کوردستان ، لەسەر پێشنیاری ئێمە بووە ! دیوێکی ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ ڕازیکردنی تورکیاش ، ھەر پەیوەندیی بە کەرتی وزەوە ھەیە ! یەکێتی ماوەیەکە ( بە بۆنە و بێ بۆنە ) ، باس لە سامانی سرووشتیی و کایەی وزە ئەکا ! من ھەرچەند سەر ئەھێنم و سەر ئەبەم ، لەژێر سەری ئەم دەموچاوە ( تازە )یەی یەکێتییدا ، نییەتێکی ( کۆن ) ئەبینم کە ئەگەر بمانەوێ شتێکی لەبارەوە بزانین ، ئەبێ بۆ ساڵی 2007 بگەڕێینەوە ! ساڵی 2007 ، ئەوکات بەرھەم ساڵح جێگری مالیکی بوو ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی (ڕۆیتەرز ) وتی : عێراق و سووریا ، سەرقاڵی بەگەڕخستنەوە و پەرەپێدانی بۆری نەوتی ( کەرکووک - بانیاس ) ن ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ کۆمپانیایەکی ( ڕووسی ! ) گفتوگۆمان کردووە ! ( پێ ئەچێ ) ئەوکات ھەنگاونان بۆ ئەو پرۆژەیە بەھۆی وجوودی ئەمریکا لە عێراق ، شکستی ھێنابێ ! ئێ کە ئەمریکاش لە عێراق کشایەوە ، جەنگی ناوخۆ لە سووریا دەستی پێ‌کرد و ئەوەندەشی نەبرد داعش ھات و سێ بەشی عێراقە عەرەبییەکەی داگیرکرد ، ھەربۆیەش پرۆژەکە دەنگی نەما ، بەڵام خۆ بۆرییەکانی ژێر خاکی عێراق و سووریا ھەر ماوون ! خۆ کەرکووک لە دەستی عەرەبدایە و بانیاس یش بەندەرەشارێکی کۆماری عەرەبی سووریایە و ھەردوو وڵاتیش ( تا ئێستا ) ئەوەندەی لە ( مۆسکۆ و تاران ) ەوە بڕیاڕ لە ئایندەیان ئەدرێ ، لە دیمەشق و بەغداوە نادرێ ! خۆ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمارە و پاڤڵ تاڵەبانی ھەمەکارەیە و لاھور تاڵەبانیش ھەر دێت و دەچێ ! کەواتە لەبەردەم کردنەوەی بۆری نەوتی کەرکووک - بانیاس ( ئەو بانیاسەی کە غەواصە ڕووسییەکان لەنگەریان تیا گرتووە ) چ شتێک ڕێگرە ؟! با جارێ لە ڕێگرییەکان بگەڕێن و دوو قسە لەسەر ئەو لێکەووتانە بکەین کە لە ( ئەگەری ) کردنەوەی بۆری نەوتی کەرکووک - بانیاس دا لەسەر ھەرێمی کوردستان ( بۆی ھەیە ) دەرکەوون ! یەکێتی کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی بەو بۆرییەوە گرێ ئەدا ! بەمەیش ئابوورییەکی ( ژێر چنگی خۆی ) بەدەست ئەھێنێ و بە جۆرێک لە جۆرەکان ، بێ منەت ئەبێ ! جا یەکێتی ھێزێکی موغامەرەچیە ، خۆ ھەر ئەوەندەی بێ منەت بوو ، ئیتر مەترسیدار ئەبێ و سڵ لە ھیچ ناکاتەوە و دەست لە ھیچ جووڵە و بڕیارێکیش ناپارێزێ ! ئەگەر یەکێتی بێ منەت بێ ، جارێ ھەر لەڕێوە ، ئەو قەوارەیەی کە پێی ئەووترێ ھەرێمی کوردستان و جێی ئومێدی ھەموو کوردێکی ( ڕاستەقینەیە ) ، ئەخاتە ژێر مەترسی لەت کردنەوە و لەھەر دەققەیەکدا ( کە سەری گەرم ئەبێ ) ، ئەم ھەرێمی کوردستانە بە قلێکی سەوز ئەگۆڕێتەوە و بۆی ھەیە ( ئەگەر بەرژەوەندیی زلھێزە ئیقلیمیی و جیھانییەکانیشی تیادا بێ ) کەرکووکیشی بەگەڵ بخرێ و ئیتر کاتی ئەوە دێ کە بڵێین : ئاو بێنن و دەستتان لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بشۆن ! وەلێ یەک دەققەش بوەستن ،، ئەی ئەمریکا چی ؟! ئەمریکا ، سووریای تەسلیمی ڕووسیا کرد ، تەبعەن بەو ئومێدەی کە خۆیشی عێراق ھەڵگرێتەوە ! ئەمما چۆن عێراقێک ،،، عێراقێکی ژێر ھەژموونی شیعە ! عێراقێکی دراوسێی ئێران ! عێراقێکی لێوان لێو لە کەتائیبی ئاشکرا و ژێرزەمینیی قاسم سولێمانی ! کەواتە ئەگەر ئەمریکا بیەوێ عێراق قووت بدا ( وەک چۆن ڕووسیا سووریای قوتدا ) ، ئەبێ بەر لەھەموو شتێک ، یان ڕژێمی مەلاکان لە تاران تەخت بکا ( کە ئەمە زەحمەتە ) ، یان ( ئەزعەفولئیمان ) ئەبێ دەستی ئەوانە ببڕێ کە چاویان لەدەستی ئێرانە و ھەردوو گوێی ئەوانەش ڕاکێشێ کە ھەمیشە گوێیەکیان لە مستی مەلاکانە ! جا ئەگەر ئەمە ڕووبدا ( کە زەحمەت نیە ڕووبدا ) ، ئەوکات ئێران ئەخرێتەوە قاوغەکەی خۆیی ، چون ڕووسیا لە سووریا دەستی بڕیوە و ئەمریکاش لە عێراق ( بەھەرێمی کوردستانیشەوە ) دەستی ئەبڕێ ، ئیتر ھەر جووڵە و بڕیاڕێک لە عێراق و سووریا کە جاران سەرچاوەکەی تاران بووە ، ناکرێ و نادرێ و لەجێی تاران ، مۆسکۆ و واشنتۆن ئەبنە سەرچاوە ! بەڵام خۆ سیاسەت دایک و باوکی نیە و پارەش کەس ناناسێ ،،، ئەی ئەگەر ئەمریکا و ڕووسیا خۆیان لەسەر کردنەوە و پەرەپێدانی بۆریە نەوتەکەی کەرکووک - بانیاس ڕێکبکەوون ، ئەوکات چی ؟! وابزانم ئەوکات ئێمە لەبەردەم دوو بژارەدا ئەبین نازانم سێیەمی ئەبێ یان نا ،، یا ناکۆک ئەبین و لەجیاتی بەرداشە کۆنەکەی ڕۆم و عەجەم ، بەرداشێکی تازەی ئەمریکی ڕووسی ئەمانھاڕێت ! یان بایی ئەوەندە سازانمان ئەبێ کە نەترازێین و لەستراتیژدا ( یەک ) و لە تەکتیکدا ( دوو ) ئەبین ! ( دۆعا ئەکەم جگە لەو ڕستەیەی کۆتایی ، تەواوی نووسینەکەم وڕێنە بێ ) .
■ نەبەز گۆران "ڕادیكاڵبوون: واتە دەستبردن بۆ رەگوڕیشەی شتەكان، كارڵ ماركس." ئەو رووداوە نوێیانەی ئێستا لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتەوە روودەدەن، واتە: "دەستگیركردنی كادیری حیزبێك، بەرامبەر بە ئازادكردنی كادیرێكی دیكەی حیزبی." رووداوێك نییە پێمانوابێت گەڕانەوەیە بۆ دواوە. بە پێچەوانەوە هیچ پێشكەوتنێك لە ئایدۆلۆژیای حیزبی رووینەداوە، تا باس لە گەڕانەوە بكەین. ئایدۆلۆژیای حیزبی لەسەردەمی شاخ، لە سەرەتای نەوەدەكان چ دونیابینییەكی هەبووە، ئێستاش لە هەمان قاڵبدایە و هەمان دونیابینی هەیە. ئەوەی لە دۆخی حوكومڕانی حیزبی‌دا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، فۆڕمی ژیانی نوخبەیەكی سیاسیی حیزبییە، كە لە قۆناغێكدا لەرێگای سامانی گشتییەوە كۆیانكردوەتەوە و، ئێستا جۆرێك لە ژیانی شاهانە دەژین، بەڵام لە جەوهەری بیركردنەوەیاندا ئەو كارەكتەرانە هەمان كارەكتەرەكانی شاخن، بە هەمان ئایدۆلۆژیاوە. گۆڕانكارییەكان زیاتر پەیوەندیان بۆ رەواڵەتەوە هەیە، نەك خودی ئایدۆلۆژیا و دونیابینییەكە. رەواڵەتەكان لەروی فۆرمێك لە ژیان گۆڕاون، چ لە شێوازی كاڵا، چ لە شێوازی فۆڕمی ماڵ و شەقام و ئۆتۆمبێل، ئەوەی لە شوێنی خۆی ماوەتەوە و دەسكاریی نەكراوە، ئایدۆلۆژیاكەیە. رەنگە خراپ خوێندنەوەبێت باس لەوە بكرێت دوای (27) ساڵ لە حوكمڕانی حیزبی، ئەم كردەیە بە _گەڕانەوە بۆ دواوە_ ناوببەین. كاتێك جەوهەری ئایدۆلۆژیا، دونیابینییەكەی نەگۆڕێت، بە گۆڕینی فۆڕمی ژیان لەسەر سامانی گشتی، پێشكەوتن نایەتە ئاراوە. هەرچۆن لە قۆناغی شاخ، قۆناغی ساڵانی نەوەدەكان، فەزایەك هەبوو، ئەم فەزاییە زۆرینە ئامادەبوون وەك خۆی قبوڵیبكەن بۆ بەریەكەوتن، سەرەتا لە رێگەی گوتاری توندوتیژییەوە و پاشان لەرێگەی چەكەوە، ئێستاش هەمان فەزای ئایدۆلۆژیی هەیە و، هەمان _جەماوەری_ حیزبی ئامادەبوو هەیە بۆ دووبارەكردنەوەی ئەو قۆناغە. خاڵی بنەرەتی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەم فەزایە، پەیوەندی بە گۆڕینی پەروەردە و دونیابنیی حیزبییەوە هەیە. پەروەردە و دونیابینی حیزب لەسەر ئایدۆلۆژیای فاشییەت، هەمان پەروەردە و دونیابینی سەرەتایە. بەبێ دەستكاریكردنی بنەوانی ئەم ئایدۆلۆژیاییە رووداوی لەوەی ئێستا زۆر بە ئاسانی روودەدەن و چاوەڕوانی دۆخی لەوە توندتریژتریش دەكرێت. گەر لە هەندێك وێستگەی سیاسیی‌دا ئەم دوو تایپە لە ئایدۆلۆژیای حیزبی، بەرامبەر یەكتری نەرمی بنوێنن، نەرمی نواندنەكە پەیوەندی بە گۆڕینی ئایدۆلۆژییاوە نییە، پەیوەندی بە شێوازی دابەشكردنی دەسەڵات و، شێوازی دابەشكردنی سامانی گشتییەوە هەیە لەنێوان هەردووحیزبدا. لەو شوێنەی یەكێكیان دەبێتە رێگر لەبەردەم كەمكردنەوەی دەسەڵاتی ئەویتر و لەبەردەم كەمكردنەوەی دەسبردن بۆ سامانی گشتی، ئیدی ئەویتریان لەژێر هەیمەنەی هەمان گوتارە فاشییەكەوە، كە توندوتیژی بەرهەمدەهێنێت كردەیەك دەنوێنێت بۆ ناچاركردنی ئەویتری بەرامبەر. لەم نێوانەدا ئەوەی ناوی _جەماوەری حیزبی_یە، جەماوەرێكە بە ئایدۆلۆژیا گەمارۆ دراوە، جەماوەرێكە هێندەی گوتاری توندوتیژی، ئەویتر قبوڵنەكردن، ئەویتر سڕینەوە، خزێنراوەتە ناو دونیاكەیەوە، بەردەوام ئامادەیی تێدایە لە پێناو پاراستنی ئایدۆلۆژیا فاشییەكەی حیزب هەر كردەیەك بنوێنێت حیزب لێیداوابكات. " چ دیمەنێكە! كۆمەڵگە خەریكی دابەشبوونی بێكۆتاییە بۆ جۆرەها رەگەز، كە بەرق و كینەی سوك، ویژدانگەلی ئازار چەشتوو، سوكایەتی و دڕندانە دژ بەیەك وەستاون. كارڵ ماركس/ بەژداریكردن لە رەختەی فەلسەفەی مافی هیگڵ" هەمان دیمەن لە ئێستای كۆمەڵگەی حیزبی ئێمە بوونی هەیە. جۆرێك لەرق بەرهەمدێت، ئەم رقە بەكردەی توندوتیژی ئارامی بەخۆی دەبەخشێت. هەركردەیەكی حیزبی دژی حیزبێكی دیكە، یەك لەشكر لەوانەی بەرق پەروەردە دەكرێن ستایشی ئەو كردەیە دەكەن، چونكە پێیانوایە كردەی حیزبەكەیان دژی حیزبێكی دیكە، جۆرێكە لە باڵادەستی و گەڕانەوەی شكۆ. شكۆی حیزب لەژێر گوتاری لەم جۆرەدا،ئەوكاتە دەردەكەوێت دژی حیزبەكەی دیكە كردەیەكی توندوتیژ بنوێنێت، بەمەرجێك كردەكەی خزمەت بەو ئایدۆلۆژیا فاشییەبكات لە گوتاردا رق دروستدەكات.(لە دۆخی لەم جۆرەدا ناكرێت بەشوێن ئەوەدا بگەڕێیت: كام لەسەر حەقە، دەبێت بەشوێن ئەوەدا بگەڕێیت بۆچی ئایدۆلۆژییای حیزبی هێندە باڵادەستبووە بەم جۆرە ژیانی گشتی بتەنێت.) ئەم ئایدۆلۆژیا فاشییەی حیزب بە جۆرێك لە گەشەكردندایە، خۆی خزاندوتە ناو فەزا تایبەتییەكانی تاكەكانی سەر بە حیزبەوە. ئایدۆلۆژیاكە لەوە تێپەڕیكردوە تەنها لە رووبەری خۆیدا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مرۆڤی ئایدۆلۆژی بێت، رووبەرەكەی خۆی تێكەڵ بەرووبەری زۆرینەی تاكی حیزبی كردوە و، تاكی حیزبیش ئامادەیی تێدایە ئەو ئایدۆلۆژیاییە بێتە ناو دونیا تایبەتییەكەیەوە. زۆرجار بە بینینی دیمەنەكان، دەگەیتە ئەو باوەڕی بڵێیت: تاكی حیزبی دونیای تایبەت بە خۆی نەماوە و دونیا تایبەتییەكەی خۆی جێهێشتووە تا ئایدۆلۆژیای حیزبی بۆی رەنگ بكات. ناكرێت لە فەزایەكی لەم جۆرەدا توشی سەرسوڕمانبین حیزب رووداوی دەستگیركردنی كادیری یەكتری، پەلاماردانی كادیری یەكتری، كوشتنی كادیری یەكتری، یان تەنانەت گەورەكردنی ئەم فەزایە بۆ شەڕی یەكتری دروستبكات. چونكە رۆژانە لەرێگەی گوتاری ئایدۆلۆژییەوە زەمینە سازیدەكرێت بۆ روودانی هەریەك لەو رووداوانەی چاوەڕواندەكرێت رووبدات. ترسان لەو رووداوانە راستییەكەی جۆرێكە لەنەخوێندنەوەی رەگوڕیشەی شتەكان. هیچ ترسێكی ناوێت، فەزاكە ئامادەیە بۆ هەریەكێك لەو ڕووداوانە، ئەوەی ئامادەنییە فەزاكە بكاتە كردەیەكی گشتی، خودی حیزبە، نەك جەماوەری حیزب. لە هەرچركەساتێكدا حیزب بووقەكەی هەڵگرێت و داوای فراوانكردنی توندوتیژی و كردنی بەشەڕی گەورە بكات، زۆرینەی جەماوەریی حیزب ئامادەیی ئەو توندوتیژییە و ئەو شەڕەیان هەیە. تا گۆڕیانێكی ریشەیی لە دیدگاكان، لە ئایدۆلۆژییاكان، لە دونیابینیەكە روونەدات، روودانی رووداوی توندوتیژی حیزبی بەرامبەر بە یەكتری، كردەیەكە جێگای سەرسوڕمان نییە. ئەمە تەنها پەیوەست نییە بە دوو حیزبەكەی دەسەڵاتەوە، پەیوەستە بەكۆی حیزبی كوردیی لەم باشوورە. حیزبی كوردیی لەم باشوورە لەسەر گوتاری ئایدۆلۆژیی فاشیی گەشە بەخۆی دەدات. نە حیزبێكی نوێ بە دونیابینییەكی نوێیە لە ئارادایە، نە حیزبێكی نوێ بە لێدان لە ئایدۆلۆژیای فاشی لە ئارادایە. میراسی حیزبی كوردیی یەك میراسە و ئەو میراسەش لەسەر گوتاری فاشییەت و بەرهەمهێنانی توندوتیژی و ئەویتر سڕینەوە كاردەكات. كۆمەڵگەی ئێمە پڕ لە توندوتیژییە، ئەم توندوتیژییە بەشێكی مەكینەی حیزبی بەرهەمیدەهێنێت و بەشەكەی دیكە رەگەكانی دەگەڕێنەوە سەر دیدگا كۆنەكان. وەك (كاڕڵ ماركس) دەڵێت، ئێستا پیوێستمان بە گوتارێكی رادیكاڵە بۆ ناساندنی رەگوڕیشەی شتەكان، بۆ سەرلەنوێ خوێندنەوەیان و هەڵتەكاندنیان. تاكو دەست بۆ ڕەگوڕیشەكان نەبرێن و سەرلەنوێ نەیاناسینەوە و دونیابینییەكی نوێ نەخرێتە شوێنی، چاوەڕوانكراوە لەم فەزا گەمارۆ دراوە بە توندوتیژی، تەنها توندوتیژی بەرهەمبێت. بۆچی فریوی خۆمانبدەین پێمانوابێت ئەمە گەڕانەوەیە بۆ دواوە؟ ئەمە نە گەڕانەوەیە و نە هێنانەوەی دواوەیە بۆ ئێستا، بەڵكو ئەمە وزەیەكی نوێیە ئایدۆلۆژیای حیزب لەم وێستگەیەدا پیشانماندەدات، وزەكەش هەمان وزەی رابردوو ئێستایە و گۆڕانێك لە جەوهەریدا ڕینەداوە.
■ کاوە محەمەد هێشتا چیتان بینیوە..ئەمە تەنها سەرەتای قۆناغێکی تازەی حوکمڕانیە شکستخواردووەکەی هەرێمە کە لەدوای هەڵبژاردنەکانی (٥/١٢) و (٩/٣٠)، حزبە دەسەڵاتدارەکان ( بەتایبەت پارتی) خۆیان بە براوە و بەهێزتر لەپێشوو دەزانن، ئەو ئەنجامە پڕ شەرمەزارییەی لەو هەڵبژاردنە بەدەستیانهێنا، بە (سەرکەوتن و شانازیی گەورە)ی دەبینن و پێیانوایە کە خەڵک شایەتی سەرکەوتوویی ئەزموونی حوکمڕانییەکەیانی بۆ داون، لەکاتێکدا نزیکەی (٦٠%)ی دەنگدەران بەشداری هەڵبژاردنیان نەکردووە، چجای ئەوانەی دەنگیان پێ نەداون، لەولاشەوە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان داهێزراون و دەیانەوێ بە بچووکی و لاوازییەوە خۆیان بخەنە باوەشی حوکمڕانیێکەوە کە هیچ ئومێدێکی خێری لێ ناکرێت، بۆیە پارتی و یەکێتی ئێستا بەوپەڕی بێ منەتی لەخەڵک و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، هەڵسوکەوت دەکەن و پێشبینی دەکەم ئەوەی پێشتر شەرم و ترسێکیان لێی هەبووبێت، ئیتر لەمەودوا بێ شەرمانە و چاوقایمانە لەدژی خەڵک و لەدژی یەکتر دەیکەن و بە نەفەسی شەڕی ناوخۆ، قیڕوسیا لەهەموو پرەنسیپ و بەرژەوەندییەکی گشتی دەکەن. بۆیە ئەوەی ئێستا لەهەولێر روودەدات و هێزەکانی پارتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی کادیرانی یەکێتی و راپێچی شوێنی نادیاریان دەکەن و ئەو هەڕەشانەی یەکێتی لەپارتی دەیکات، سەرەتای قۆناغێکی تازەی ململانێ ناشیرینە حزبییەکانی حوکمڕانانی هەرێمە و بەدوور نابینرێت کە رووداوەکانی داهاتوو زیاتر بە ئاراستەی دوو ئیدارەیی و گەندەڵی و تاڵانی و سازشی زۆرتر بۆ بەغدا و هێزە عیراقی و ئیقلیمییەکان بڕۆن و قۆناغێک بەڕێبکەن کە هێندە حزبیانە و بێ منەتانە بێت لەخەڵک و پرەسیپە نیشتیمانییەکان، رەنگە باشترین پێناسە بۆی ( قۆناغی بێ شەرمی سیاسی) بێت.
■ ستران عەبدوڵا سەرۆك وەزیرانی قۆناغی ئینتقالی د.ئیبراهیم جەعفەری بوو كە وتەبێژی حزبی دەعوە بوو. حزبێك كە بڕیار و ویستی رووخانی رژێمەكەی بەعسی ئیمزا نەكردبوو. ماوەكەی بەشی ئەوەندە نەبوو كەتنی زۆر بكا، هەر ئەوەندەی كرد كە كوردی لە دۆسێی كەركوك عەزێت دا و عیراقیشی خەڵتانی شەڕی تایەفەگەری كرد. دوای ئەوە سەرۆك وەزیرانی قۆناغی دەستووری دائیم مالكی بوو، ئەویش لە حزبی دەعوە بوو، بە دوو دەورە هەشت ساڵ مایەوە. مالكی فریای زۆر كەتن كەوت، شەڕی مەزهەبی گواستەوە بۆ بازنەیەكی ئیقلیمی. سوننەی عیراقی سەربڕی و سوننەی خەلیج و ئیقلیمی هاندا كە لە تۆڵەی ئەوەدا ئیرهابی دژی شیعە پەرەپێبدەن. لە خولی یەكەمدا حیكایەتی عەلەمی عیراقی لە كورد كردە جەنگی مەغلوبە تا دژی رەوتێكی گۆشەگیری نەتەوەیی لەناو كورددا بەكاریبهێنێت. لە خولی دووەمدا بە بیانووی ململانێ لەگەڵ بەشێكی سیاسەتی كوردی، ئۆپەراسیۆنی دیجلەی هێنایە نزیك كەركوك. بودجەی بڕی و خۆشی لەگەڵیا فڕی. لە خولی پێشهاتنی داعش بە هەمان رێگە كە جەعفەرییان پێ لا برد و ئەویان پێ هێنایەجێ، خۆشیان لابرد و عەبادییان لەجێی دانا. عەبادیش وەك مالكی هەر سەرۆك وەزیرانێكی دەعوە بوو. عەبادی جەنگی جیهانی دژی داعشی كردە كەرەستەی سیاسی و خۆی پێكردە فەرماندەی (نەسر) لە موسڵ و كۆی عیراق. لە دۆسێی كەركوكیشدا ریفراندۆمی كوردستان و قینی ئیقلیمی لە دژی پارێزگای كەركوكی كردە بیانوو تا شارەكە بباتەوە سایەی (حكومەتی تەكنۆكراتی) خۆی، كە دەركەوت وانییە. جا وەك چۆن ئەو سیاسەتی كرد، ئەوانی تریش سیاسەتیان پێكرد، لایان برد و كابرا تەكنۆكراتەكەی تر، عادل عەبدولمەهدی، حوكمی شیعەی لە دەست حزبی دەعوە دەرهێنا. نەفرەتی كەركوك و كورد، عیراقی فیدراڵی و دیموكراسیش، كە شیعەی دەعوە زۆر كەیفیان پێی نایە، بوونە دوعا و نزا و ئاهونزولە و بەسەر سەرۆكی حكومەتی تەكنۆكراتدا بارین. لە ماڵی موڵكی حكومەت دەریان كرد. ئێستا تەكنوكراتێكی تر لەجێی تەكنۆكراتی دەركرا و حوكم دەكات. خاڵی هاوبەشی هەموویان شیعە بوون، دەعوە بوون، تەكنۆكرات بوون و كەمێكیش قینی شاراوە لە كورد لە كەركوك تا خانەقین. ئەمە چیرۆكی ئاڵوگۆڕی دیموكراسیی سەرۆك وەزیرانەكانی عیراقی تازەیە.
■ ئەحمەدی حاجی رەشید هەر پارتێکی سیاسی بیەوێت چاوبگێرێتەوە بە رابوردویدا بۆ ئەوەی (مراجعات) تێکی سەر کەوتو بکات دەبیت لە (۳) تەوەردا لەهەمانکاتدا دەست بەو چاوگێرانەوەیە بکات: یەکەم: پەیکەری (ستراکچەری ) پارتەکە دووەم:فیکری سیاسی(فەلسەفەی حیزب) سێ هەم :ئامرازی کارکردن کۆمەڵی ئیسلامی لەکاتیدا دامەزرا کە دۆخێکی هەم دژوار بوو هەم داخراو بوو بۆیە پەیکەری کۆمەڵی ئیسلامی ئەگەر بۆ ئەو کاتە گونجاو بو بێت بەدڵنیایەوە بۆ ئیستە نەگونجاوە بۆ دەبێت یەکەم کار کە کۆمەڵ دەبێت لە مراجەعات بیکات (ناوی حیزب) و (ناوی کەسی یەکەم )و (پاشگری ئیسلامی)و (ئۆرگانەکانی ) ژمارەیان و ناویان و شیوازیان دەبێت زۆر بەڕاشکاوانە گۆرانکاریان تیدا بکرێت . ناوی کۆمەڵ (الجماعە الاسلامیە) : ئەو کاتەی ئەو گروپە سەرکردەی کە کۆمەڵی ئیسلامیان راگەیاند و بڕیاری شێوازی کاری سیاسیان گۆڕی هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لە بەردەست نەبوو جگە لە ناوێک کە جۆرێک لە ئاشنایەتی هەبیت لەگەڵ هاوشێوە نزیکەکانیدا چونکە دور نەبوو کادرانی پشت سەرکردەکان و هەندیک لەسەرکردەکانیش ئەوەیان پیقەبوڵ نەدەکرا و دو‌ریش نەبوو رکەبەرەکانی کۆمەڵ ئەوەیان دەقۆستەوەو شکستیان بە پرۆژەی گۆرانکاریەکە دەهێنا چونکە دامەزراندی کۆمەڵ لە ئەساسدا پرۆژەیەکی گۆرانکاری بەردەوام بوو بەڵام زمینەی بۆ نەرەخسا بەردەوام بیت بۆیە لە ئیستادا دەست بەو پرۆژەیە کراوەتەوە . چونکە لەکاتی خۆیدا کۆمەڵ پرۆژەیەکی بچوکی کاری سیاسی قۆناغ بەندی بوو لەوکاتەدا هەر ئەوەندە دەکرا کە ئەو چەند بەرپرسە لە یەک بازنە کۆبونەوە بۆ گۆرانکاری بە بەرنامە دریژخایەن بۆیە لە ئیستادا ناوی کۆمەڵ لەگەڵ خەونی کۆمەڵەکان نایەتەوە دەبیت ناویک بیت کە ناسنامەی ئیستای کۆمەڵ بنوێنێت یاخود شوناسیَک بێت ئەو ناوە کە تەعبیر بیت لە ئیستای کۆمەڵ. ئەم بابەتە رای خۆمەو رەنگدانەوەی هیچی تر بۆمەکەن تکایە.
■ لاوك سەڵاح رەفتاری سیاسی و رووداوی سیاسی ئێمە قوربانی جەمسەرە باوە سنووردراو و تەسکەکانی ژیانی ئێمەن، ئەمانە نەوەک تەنها کاریگەری سەختیان لەسەر سەرتاپا مێژووی کۆمەڵگەکەمان هەبووە و هەیە، بەڵکو بوونەتە سیمایەکی سەرەکی کەلتووری سیاسی کۆمەڵگە. ئەو کەسانەی کە بە سیاسی ناودەبرێن، تا سەر ئێسقانیان مەحکومن بە رووداوی سیاسی کە جۆرێک لە رەفتاری سیاسی بەرهەم دەهێنێت خۆیان بەر لە چوونە ناو کاری سیاسەتەوە پێشبینیان نەکردووە، لای ئێمە چوونە ناو سیاسەتەوە بە سروودێکی نیشتمانی دەست پێدەکات و بە موئامەرەیەکی سیاسی کۆتای دێت، لە نێوان سەرەتا و کۆتایدا دونیایەک رووداو و رەفتاری سیاسی زیندە بەچاڵ دەکرێن. بەداخەوە لە زۆربەی دۆخەکاندا ئەوەندەی رەفتارە سیاسەکە دەبێتە رەنگدانەوەیەکی خۆرسکانەی رووداوە سیاسییەکە، ئەوەندە نابێتە خوڵقاندنی هۆشمەندیەکی سیاسی کە بەر لە رووداوی سیاسی بوونی هەبووبێت و هەوڵی فراوانکردنی کۆڵانە باریک و تەسکەکانی ناو دونیای سیاسەتی ئێمەی دابێت. کەسی سیاسی لای ئێمە ئەوەندەی قوربانی رووداوی سیاسی خۆرسکە، ئەوەندە بەرهەمهێنەری تیۆرێکی سیاسی نییە، برۆ بە ئارەزووی خۆت بە ناو دەفتەر و یادەوەری و یاداشتنامە و قسەکانی سیاسیەکاندا بگەرێ بزانە لە کوێدا سیاسی کاری بۆ ئەو تیۆرە سیاسییە کردووە، لە کوێدا قسەیەک هەیە کە ببێتە بناغەی کاری سیاسی بۆ ئاییندە، زۆر بەدەگمەن کەسێکی سیاسی دەبینیتەوە کە بەر لەوەی کاری سیاسەتی کردبیت کاری لەسەر ناسینی کۆمەڵگەکەی خۆی کردبیت. لە هەموو کاتێک زیاتر هەستکەم کە کەسی سیاسی ئێمە پێویستی بەوەیە کار لە سەر ئیدراک و رەفتاری سیاسی (cognitive and political behavior) خۆی بکات، بە درێژایی مێژوو کەسە سیاسییەکانمان ئادای سیاسی‌یان قەت نەبۆتە پرسیار بۆ پێداچوونەوە، لە بەردەم لافاوی رووداوی سیاسی و نەبوونی توانا بۆ خوڵقاندنی تیۆری سیاسی هەمیشە دیکتاتۆرێک وجەلادێک لە بەرگی قوربانیدا ئامادەبووە. من پێموایە بۆ هێنانەکایەی ئیدراکێکی پراکتیکانەی بەرپرسیارانە و بوونی ئەو پێداچوونەوە هەمیشەییانە، پێویستمان بە دەزگایەک هەیە کە کەسی سیاسی رووبەرووی دادگایەکی مەعریفیانە بکاتەوە بەر لە دادگایکردنی سیاسی تا ئەنجامی کارە باش و خراپەکان شەنوکەو بکرێن. ئەو دەمەی کە رەفتاری سیاسی هەڵناسەنگێنرێت لە لایەن دەزگایەکی رەسمییەوە، ئەو دەمە شاردنەوە و زیندەبەچاڵکردنی راستییەکان و رووداوە سیاسییەکان و رەفتارە سیاسییەکان ئاسان دەبن و رێخۆشکەر دەبن بۆ بوونی دیکتاتۆر بۆ هەموو وەرزەکان. رەنگە پێشنیارێکی لەم جۆرە لە کۆمەڵگە و هەرێمێکدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرسەختانە داوای دارشتنی چوارچێوەیەکی یاسایی و یاسایی لێدەکات تا بتوانێت مامەڵەی لەگەڵ بکات و بیخاتە سەر نەخشەی سیاسی نێودەوڵەتی بە پێشنیارێک وەسف بکرێت کە هێشتا کاتی نەهاتبێت، بەڵام ئێوە هەست ناکەت ئەگەر بە باڵای هەموو کارەسات و رووداوە سیاسییەکان کە لە رابردوودا روویان داوە بپێورێت کاتەکەی درەنگە. ئەم کارە دەبێت بکرێتە بەشێک لە پرۆژەی دارشتنی دەستوور بۆ هەرێم کە رێ لەهەر سەرکێشییەکی سیاسی بگرێت هەرێم بخاتە بەردەم هەرەشە و مەترسییەوە. چوارچێوەی کاری سیاسی و تەنانەت ئاستی ئەو کەسانەی کە دەبێت کاری سیاسی بکەن دەستنیشان بکرێن تاوەکو رووندات هەر کەسە بە مەزاج و مەرامی کەسەکان بهێنرێنە ناو کایەی سیاسەت و دوور لە هیچ مەعریفەیەکی سیاسی و کۆمەڵگەناسی بریاری چارەنووسازانە بدەن و ببنە کوێخای کۆمەڵگە. رەنگە بڵێن ئەگەر ئەم پێشنیارە پراکتیکانە بووایە ئەوا لەو دەوڵەتانەدا دەکرا کە زیاتر لە حەفتا ساڵە دەوڵەتن. بەداخەوە، ئەو دەوڵەتانە بەو شێوەیە دانەمەزراون کە پەرەسەندنی سیاسی بکرێتە مەبەستێکی ستراتیژی، بەڵکو دامەزراون بەو فۆرمە حکومرانییە سەرەتاییە کە هەمیشە نوخبەیەک لە رێگەی کەسێکەوە جومگەکانی کۆمەڵگە مۆنۆپۆل بکات. لە نەبوونی رەفتاری سیاسی گونجاو‌دا، لە نێوان رووداوی خوێناوی سیاسی‌دا و نەبوونی تیۆری سیاسی شیاودا، لە ئێستادا، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە هێنانەکایەی ئەو دەزگایانەیە کە پرۆسەی سیاسی راستەقینە دادەمەزرێنێت و دەیپارێزت، بەداخەوە لە کۆمەڵگەکەیدا کە کۆڵەکەکانی کاری سیاسی تیادا نییە وەک کۆمەڵگەی ئێمە، بۆ نموونە هێشتا ئۆپۆسیسیۆنێکی کارات نییە فشار و کار بکات بەو ئاراستەیە، هێستا پەرلەمانێکی کارات نییە، هێشتا حکومەتێکی پیشەییت نییە، واقیعبینانە ناچاردەبیت بیر لەوە بکەیت کە رەنگە ئەو گروپانەی کە لە کۆمەڵگەدا تا رادەیەک کاریگەرن بتوانن لە ناو دونیای رەسمی سیاسەدا ئەو کارە بکەن، لانی کەم وشیاریەکی سەرەتایی بۆ قۆناغی داهاتوو بڵاوبکەنەوە. بە کورتی، نەهامەتییە ئەگەر بوونی خۆت وەک هەرێم لە هەرەشە و تەماعە سیاسییەکانی خۆت نەپارێزیت.
