(درەو): درەنگانێكی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، لە چەند گوندێكی سەربە قەزای قەرەداغ خەڵك هەستیان بە بارینی دەرمانێكی رەنگ زەرد كرد، دانیشتوانی ناوچەكە نیگەراننو ترسیان هەیە، قایمقامیەتی قەزاكە نمونەیەكی لە دەرمانەكە ناردووە بۆ پشكنین. هەندێك لە خەڵكی ناوچەكە دەڵێن فڕۆكەیەكی رەش بە ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕاوەتەوەو ئەو دەرمانەی رشتووە، دەرمانەكە رەنگی زەردەو بۆنی هێلكەی لێدێت، گومان دەكرێت گۆگرد بێت. لە لێدوانێكدا بۆ (درەو)، رەئوف شێخ محەمەد قایمقامی قەزای قەرەداغ رایگەیاند، نمونەی دەرمانەكەیان ناردووە بۆ پشكنین، بەڵام تائێستا ئەنجامی پشكنینەكان دەرنەچووە. قایمقام وتی:" ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەیە لەم هەفتەیەدا لەناوچەكانی باشوری عێراقەوە تا دەگاتە خانەقین خەڵك ئاگاداركراون لەوەی دەرمانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڕژێندرێت، داوا لە خەڵك كراوە دەرمانو كەلوپەلەكانیان ببەنە ناو ماڵەكانیان، زانیاریمان وەرگرتووە لە خانەقین دەرمانەكە رژێندراوە، گومانمان هەیە ئەو دەرمانە رەشەبا لەو ناوچانەوە هێنابێت بۆ سنوری قەرەداغ، بەتایبەتی كە لەم یەك دوو رۆژەدا با هەبووە". قایمقام نەیشاردەوە كە هەندێك لە خەڵكی ناوچەكە پەیوەندییان پێوەكردوونو باسلەوەدەكەن، فڕۆكەیەكیان بینیوە كە لای بازیانەوە هاتووەو بەناو دۆڵی قەرەداغدا تێپەڕیوەو بەنزمی فڕیوە، بەڵام تاریك بووە‌و بەباشی فڕۆكەكەیان نەبینیوە.
درەو: 12 ملیار دینار لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت بۆ دانەوەی قەرزی بانكە ئەهلییەكان، بە پێی رێككەوتنی نێوانیان حكومەتی عێراق 12 ملیۆن دینارەكە دەبڕێت و دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پارەكە بخاتەوە سەر موچەی فەرمانبەران، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پارەكە نادات. حكومەتی عێراق مانگانە بڕی (453 ملیار) دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بەڵام تەنها (441 ملیار) دینار دەگاتە دەست حكومەتی هەرێم، چونكە بڕی ( 12 ملیار) دینار لەو موچەیە دەبڕدرێت و دەدرێتەوە بەقەرزی موچەی بانكە ئەهلیەكان كە لە ساڵانی رابردوودا حكومەتی هەرێم پارەی ئەو بانكانەی راكێشاوە. ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بە روداوی راگەیاند: مانگانە بڕی (453 ملیار) دینارمان لە بەغداوە بۆ دێت، بەڵام (441 ملیار) دیناری دەگاتە دەستمان، بەڵام هۆكارەكەی رون نەكردەوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی قەیرانی دارایی و هاتنی داعش لە ساڵی 2014، (ملیارێك) دۆلاری لە بانكە ئەهلییەكان راكێشاوە و خەرجی كردووە، بەڵام لە 2018 دا بڕی (500 ملیۆن) دۆلاری ئەو قەرزانەی بە بانكە ئەهلیەكان داوەتەوە كە دەكاتە نزیكەی (50%)ی ئەو قەرزانە. بانكە ئەهلیەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە بەرێوەدەبرێن، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای 2019 رێككەوتنێكی لەگەڵ عەلی عەلاق بەرێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق كرد كە مانگانە بڕی (10 ملیۆن) دۆلار واتا (12 ملیار) دینار دەداتەوە بە بانكی ناوەندی لە بری قەرزی بانكە ئەهلیەكانی هەرێمی كوردستان. بە گوێرەی رێككەوتنەكە بانكی ناوەندی عێراق مانگانە بڕی (12 ملیار) دینار لەو پارەیە دەبڕێت كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە‌و لەبەغداوە دێتە بۆ هەرێم، حكومەتی هەرێم لە پارەی نەوت ئەو (12 ملیار) دینارە دەخاتەوە سەر موچەی فەرمانبەران. بەڵام بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) وەزارەتی سامانە سروشتیەكان مانگانە ئەو (12 میار ) دینارە ناخاتەوە سەر موچەی فەرمانبەران و بۆیە مانگانە لە موچەی فەرمانبەران بڕی ( 12 ملیار) دینار دەدرێتەوە بە قەرزی بانكە ئەهلیەكان.
(درەو): لە پێنجوێن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هێرش دەكەنە سەر ماڵی رۆژنامەنوسێك و لە ژێر فشاری ئەشكەنجەدان و وێنەگرتنی هاوسەرەكەی بەرووتی ناچاریانكردوو زانیاری لەبارەی چالاكوانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بدات. رێكخراوی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنوسان (CPJ) داوا لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات لێكۆڵینەوەیەكی خێرا لەسەر ئەم رووداوە بكەن. عەدنان رەشیدی کە رۆژنامەنوسێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ئێستا لە شاری پێنجوێن نیشتەجێیە، دەڵی ژمارەیەک چەکداران هێرشیانکردوەتە سەری لە ماڵەکەی خۆیدا . عەدنان قسەی بۆ لیژنەی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنوسان کردووەو وتویەتی:" رۆژی ۱۱ی ئەم مانگە، سێ بۆ پێنج کەس کە دەموچاویان هەڵبەستووە، چونەتەسەر ماڵەکەی لە پێنجوێن و لێیانداوە". عەدنان رەشیدی کار بۆ سایتی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان دەکات، کە سایتەکە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاودەکاتەوە. هێرشبەرەکان خۆیان بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناساندووەو دەست و قاچەکانی رەشیدییان بەستوەتەوەو بە دار لێیان داوە تاوەکو دەستیان شکاندووە، ئەوان داوای کەلوپەلی ئەلیکترۆنی و سیدی ناوی ئەو کەسانەیان لە رەشیدی کردووە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکوانن. رەشیدی بە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکەی وتووە، هێرشبەرەکان هاوسەرو کچەکەیان گرتووە، هاوسەرەکەیان روتکردوەتەوەو وێنەیان گرتووە، لەژێر ئەم فشارەدا ئەو ناچار بووە زانیارییەکانی بەو کەسانە بدات. کەسە دەمامکدارەکان دوای ئەوەی کەلوپەل و زانیارییەکانیان لە عەدنان وەرگرتووە، ماڵەکەیان بەجێهێشتووە، رێکخراوی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنوسان داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر‌و خێرا لەو رووداوە بکەن. رۆژی ۱۷‌ی ئەم مانگە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە دوو کەسی دەستگیرکردووە کە گومان دەکرێت لەو هێرشەدا تێوەگلابن. ئێستا عەدنان لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی چارەسەر دەکرێت، بەهۆی کۆرۆناوە وەکو پێویست دەستی بە پزیشک و پشکنینی ئەشیعە ناگات.
هونه‌ر حاجی جاسم- خوێندكاری دكتۆرا – روسیا ڤایرۆسی کۆڕۆنا ژێرخانی ته‌ندروستی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO ) خسته ژێر پرسیارێکی گهورهوە, 80% سیسته‌مه ته‌ندرستیه نایه‌به‌کانی دونیا له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆنا شكستیان هێناوه. ڤایرۆسی کۆرۆنا سه‌لماندی ته‌نیا خاڵی سه‌رکه‌وتنی که‌رتی ته‌ندروستی بریتی نیه له هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی پێشکه‌وتوو و جۆراو و جۆری ده‌رمان، به‌ڵکو ستراتیژی ئیداری ته‌ندرستی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له خاله گرینگه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستیه له‌سه‌رده‌می کۆرۆنادا. هه‌رێمی کوردستان له ئیداره‌دانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له سه‌رده‌می کۆرۆنا قۆناغی باشی بڕیه‌وه، به‌لام ژێرخانی ته‌ندروستیه‌که‌ی و خزمه‌تگ گوزاری بۆ هاونیشتمانیانی له دۆخێکی یه‌کجار خراپه ده‌ستپێك: گه‌وره‌ترین سه‌ره‌وه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌بوونی ته‌ندروستیێکی باشه هه‌م وه‌کو تاك، هه‌میش وه‌کو کۆمه‌لگا و دانیشتوانیش، ئه‌مه، چونکه کاتێك سه‌قامگیری ته‌ندوستی هه‌بێت سه‌قامگیری ئاسایشی مرۆیی و فکریش به‌رجسته ده‌بێت. ئه‌م سه‌قامگیریه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به گه‌شه‌پێدانی مرۆیی. بۆیه کاتێك باس له ولاتێکی پێشکه‌وتوه‌کانی دونیا ده‌که‌ین، ڕاسته‌وخۆ چاومان ده‌چێته سه‌ر به‌شێکی گرینگ. ئه‌م به‌شه گرینگه و پێشکهوتوهش بریتیه له ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی که تاکو چه‌ند ئه‌م ولاته توانییوه‌تی خزمهتگوازاریه ته‌ندروستیه‌کان و بیمه‌ی ته‌ندروستی باش بۆ هاونیشتمانیان دابین کردوه. پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، Health Sector Infrastructure ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی ولاته پێشکه‌وتوه‌کان و ریکخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی تاکو ئاستێکی باش به شانازیه‌وه باس له پێشکه‌وتنه‌و و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌کان ده‌کرا. به‌لام خێرای بلاوبنهوهی ڤایرۆسی کۆرۆنا له ئاستی ولاتانی جیهان به گشتی، وه به تایبه‌تیش ولاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا. ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی کۆمیسۆنی ئه‌وروپی خسته پرسیارێکی گه‌وره، به جۆرێك به‌شێك له شاره‌زایان و پسپۆرانی ته‌ندروستی بلاوبهنوههی ڤایرۆسی کۆرۆنا به فه‌شه‌لی ته‌ندروستی هه‌ژمار ده‌که‌ن له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌کات لێره‌دا پرسیارێك بێنێته پێشه‌وه که ئایه بۆچی باشترین سیسته‌می ته‌ندروستی فه‌شه‌لیان هێنا؟. هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی ولاتان چی بوون؟. ستراتیژی حکومه‌تی هه‌رێم چۆن چۆنیه، له لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانی چین؟. ستراتژیه‌تی که‌رتی ته‌ندروستی! ستراتیژ وه‌کو چه‌مک له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و زانستانه تێکه‌لکێشه که په‌یوه‌ندی دانه‌بڕاویان له‌گه‌ل گه‌شه‌ی مرۆیی و داهاتووی مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌یه. به تایبه‌تش کاتێک ته‌رکیزمان ده‌خه‌ینه سه‌ر که‌رتی ته‌ندروستی هه‌ر ولاتێک و ههرێـمێك بۆ لێکولینهوهکردن، ڕاسته‌وخۆ گه‌ڕان و پرسیار ده‌که‌ین له یه‌کێك له که‌رته میهمهکان که ئه‌ویش ژێرخانی ته‌ندروستیه. چونکه کاتێك ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستیمان هه‌لسه‌نگاند، ئه‌وکات توانای پاراستنی ئاسایشی مرۆیی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌م شوێنمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یه‌کێك له تایبهتیمهندیه دیاره‌کانی هه‌لسه‌نگاندن بۆ پێوه‌ری ده‌وله‌تی پێشکه‌وتوو بریتی بوو له هه‌بوون و گه‌شه و توانای ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی. پێش ده‌ستبردن بۆ هه‌بوون و ئاماده‌کردنی ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی پێویستیمان به ده‌ستنیشانکردنی بنه‌ماکانی داڕشتنی ستراتیژ هه‌یه، ئه‌وجا له هه‌ر که‌رتێك بێت. به‌ر مه‌بنای ئه‌مه ئه‌م بۆچونه که‌رتی ته‌ندروستیش پێویستی به‌م بنه‌ما گرینگانه هه‌یه که میکانیزمی ستراتیژیێکی سه‌رکه‌وتووی ته‌ندروستی لێ دێته کایه‌وه. یه‌که‌م. ئاماری وردی ژماره‌ی دانیشتوان، چونکه کاتێك ژماره‌ی ڕاستی دانیشتوان ده‌زانین و له‌به‌رده‌ستمانه، ئه‌وه ئه‌وکات ده‌توانین هه‌لسانگاندن و پێداویستیه پزیشیکانیش ده‌ستنیشان بکرێت به گوێره‌ی دانیشتوان، وه رێژه‌ی گه‌نج و پیر و ده‌سنیشانکردنی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیش ده‌سنیشان بکرێت. دووه‌م. دابینکردنی خزمهتگوازاریه ته‌ندروستیه‌کان به‌پێێ دابه‌شبونی شار‌و شارۆچکه‌کان، وه دورستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی جوراوجۆر له ژماره‌ی قه‌ره‌وێله به گوێڕه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له شاره‌کاندا. سێیه‌م. ته‌کمیله‌کردنی ستافی ته‌ندروستی له پزیشکی پسپۆر و په‌رستیار، وه هه‌روه‌ها دابینکردنی تاقیگه‌ی پێشکه‌وتووی پزیشکی و ته‌واوی که‌لوپه‌له پێویستیه‌کانی پزیشکی. چواره‌م. دابینکردنی ده‌رمان به کواله‌تی و بڕی باش، وه په‌ره‌پێدان به پیشه‌سازی ده‌رمان له ئاستی ناوه‌خۆی ولات وه‌ک په‌ره‌پێدان به ژێرخانی ته‌ندروستی. پێنجه‌م. گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و دیزانیکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کان. هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی روداوی له‌ناکاوی کاره‌ساتی مرۆیی وه‌ک بلاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، رودانی جه‌نگ و ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ربازی، له‌ناکاوی ته‌قینه‌وه‌ی کارگه‌کان و چه‌ندان کاره‌ساتی مرۆیی تر و کاره‌ساتی سروشتی. ده‌کرێت ئه‌م بنه‌مایانه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش به‌سوود بێت بۆ پراکتیزه‌کردنی پرۆژه‌یێکی ستراتیژی ته‌ندروستی نیشتمانی له دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا. فه‌راهه‌مکردن و دانانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی ته‌ندروستی له دونیا به چه‌ند میکانیزمێکی ده‌کرێت، به‌لام ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌موو میکانیزم و ستراتیژیه‌کانی خسته ژێر پرسیارێکی گه‌وره. بۆیه ناکرێت پرۆژه ستراتیژیه‌کانی ژێرخانی ته‌ندروستی دوای کۆتایی کۆرۆنا ڤایرۆس، باردودۆخی سه‌رده‌می کۆرۆنا له‌به‌رچاو نه‌گرن، چونکه ئه‌گه‌ر سه‌یری خشته‌ی ژماره (1) بکه‌ین ده‌بینین، هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی باشترین سیسیته‌می ته‌ندروستیان هه‌یه، توشی قه‌یران هاتوون به‌ده‌ست ڤایرۆسه‌که. هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر سه‌یری خشته‌ی ژماره (2) بکه‌ین ئه‌بینین، هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی زۆرترین که‌سیان به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردون له سیسته‌مه باشه‌کانی دونیانhttps://www.worldometers.info/coronavirus پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ولاته پێشکه‌وتوه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی و رێکخراوی ته‌ندروستی جیهان تاکو ئاستێکی زۆرباش به‌سه‌ر زۆرێك له نه‌خۆشی و ڤایرۆسه‌کان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو. به‌لام دوای بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له باشوری رۆژهه‌لاتی چین قۆناغ به قۆناغ تاکو کۆتایی مانگی ئاداری سالی 2020ۆ سیسته‌م ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌وروپا فه‌شه‌لیان خۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش خۆ بهدهستوهدانێکی زۆر کاره‌ساتبار بوو له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا. ئه‌گه‌ر بێنین هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی رێکخراوی ته‌ندرستی جیهان و کۆمیسۆنی ته‌ندرستی ئه‌وروپی بخه‌ینه به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه، له‌وانیه زۆر هۆکار هه‌بن. به‌لام لێره چه‌ند هۆکارێك ده‌سنیشان ده‌که‌ین، که بونته هۆی فه‌شه‌لی ڕاسته‌وخۆی سیسته‌می ته‌ندروستیه‌کان له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆرۆنا: یه‌که‌م. نه‌بوونی ده‌رمان و ڤاکسینی تایبه‌ت، که یه‌که له فاکته‌ره دیاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی بوو له له ئاست دژی به کۆرۆنا ڤایرۆس. دووه‌م. نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی کۆنترۆلکردن. تاکو ئه‌م ده‌قه‌ش هه‌ر ولاتێک هه‌رێمێک ستراتیژیه‌تی کۆنترۆلکردن و کهرهنتیهکردنی زۆن و شاره‌کان به جوانی جێبه‌جێکردوه، ئه‌وه توانیوه‌تی پارێزگاری دروست ده‌کات. سێیه‌م. که‌می ئامێری پزیشکی فاکتهرهێکی سه‌ره‌کیه له فه‌شه‌ل، چونکه ئه‌م ڤایرۆسه زۆر ده‌گوازرێته‌وه له که‌سێک بۆ که‌سێکی تر، وه رێژه‌ی نه‌خۆشیش زیاد ده‌کات دواتر پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانه ئه‌مه‌ش رێژه‌یێکی زۆر که‌مه له ئاستی دونیا، به نمونه ته‌ندروستی هه‌رێم ته‌نیا حه‌فتا ئامێری هه‌ناسه‌دانی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هاتوو حاله‌تی نه‌خۆش زیادی کرد له ژماره‌ی ئامێره‌کانی هه‌ناسه‌دان، ئه‌وه ئه‌وکات ئه‌سته‌مه بتوانرێت کۆنترۆل بکرێت. چواره‌م. که‌می ستافی پزیشکی یه‌کێکه له فاکته‌ره دیاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی له‌سه‌ر زۆرێك ولاتانی دونیا، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی به کۆرۆنا ڤایرۆس دوچاری قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مرۆیی بوینتهوه. ستراتیژی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان به‌پێێ ریزبه‌ندی ڕیکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ولاتی عێڕاق له‌ناو ریزبه‌ندی 100 ولاته‌کانی دونیادا نیه، به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له‌سالی 2020، بڕوانه خشته‌ی ژماره (2) . کاتێک هه‌رێمی کوردستانیش له چوارچێوه‌ی عێراقدایه به هه‌مان پێوه‌ری عێراق هه‌ژمار ده‌کرێت!. به‌لام جگه له لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی ته‌ندروستی هه‌رێم هه‌یه‌تی، به تایبه‌ت له نه‌بوونی ئامێر‌و تاقیگه و ستافێکی پزیشکی باش و چه‌ندان فاکته‌ری تر. به‌لام یه‌کێك له لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ئیداره‌ی که‌ره‌نتینه‌کردنی شار و گه‌ره‌کانه، ئه‌مه‌ش باشترین فاکته‌ری خۆ پارێزیه له ڤایرۆسی کۆرۆنا. به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌م ستراتیژیه‌ی ئێستا په‌یڕه‌و نه‌کات ئه‌وکات ده‌که‌ێته دۆخێک که له دۆخی خۆ پارێزی ده‌رده‌چێت. ده‌ره‌نجام: ستراتیژی ته‌ندروستی پشت ده‌به‌ستێت به ژماره‌ی دانیشتوان، وه له‌سه‌ر ئه‌م بنچینیهش بنه‌ما ستراتیژیه‌کان ده‌سنیشان ده‌کرێت. کۆڕۆنا ڤایرۆس ژێرخانی ته‌ندروستی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی خسته ژێر پرسیارێکی گه‌وره. 80% سیسته‌مه ته‌ندرستیه نایه‌به‌کانی دونیا له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆنا شكستیان هێناوه. کۆرۆنا سه‌لماندی ته‌نیا خاڵی سه‌رکه‌وتنی که‌رتی ته‌ندروستی بریتی نیه له هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی پێشکه‌وتوو و جۆراو و جۆری ده‌رمان، به‌ڵکو ستراتیژی ئیداری ته‌ندرستی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له خاله گرینگه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستیه له‌سه‌رده‌می کۆرۆنادا. عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ناو هیچ جۆر ریزبهندیێکی جیهانی سیسته‌می ته‌ندروستی جیهانی نین نه به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان نه به گوێره‌ی پێوه‌ری پێشکه‌وتنی سیسیته‌می ته‌ندروستی. کوردستانی عێراق له ئیداره‌دانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له سه‌رده‌می کۆرۆنا قۆناغی باشی بڕیه‌وه، به‌لام ژێرخانی ته‌ندروستیه‌که‌ی و خزمه‌تگ گوزاری بۆ هاونیشتمانیانی له دۆخێکی یه‌کجار خراپه. په‌راوێزه‌کان: 1. World Population Review, Best Healthcare in the World 2020, 2/17/2020, see on the website: https://worldpopulationreview.com/countries/best-healthcare-in-the-world/ 2. Sintia Radu, Countries with the Most Well-Developed Public Health Care Systems, Respondents to the Best Countries survey say a North American country has the best public health care system, January. 21, 2020, see on the website: https://www.usnews.com/news/best-countries/slideshows/countries-with-the-most-well-developed-public-health-care-system 3. Isaac Chotiner, The Coronavirus and Building a Better Strategy for Fighting Pandemics, March 20, 2020, see on the website: https://www.newyorker.com/news/q-and-a/the-coronavirus-and-building-a-better-strategy-for-fighting-pandemics 4. umair irfan , Why the new coronavirus is so hard to cure, Viruses like the one causing Covid-19 are a tricky target for medicine, Mar 11, 2020, see on the website: https://www.vox.com/2020/3/11/21163262/is-there-a-cure-for-coronavirus 5. Bruce Y. Lee, How To Tell If You Have A COVID-19 Coronavirus Infection, Mar 3, 2020, see on the website: https://www.forbes.com/sites/brucelee/2020/03/03/how-to-tell-if-you-have-covid-19-coronavirus/#3b6a11ce7bb0
درەو: جوڵاندنی فەوجێكی هێزی پێشمەرگە بۆ زینی وەرتێ، كێشە لە نێوان یەكێتی و پارتی درووست دەكات و پەكەكەش بە گومانە لە جێگیركردنی ئەو هێزە لەو ناوچەیە. بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەوجی (یەكی سەربە لیوای حەوتی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان) كە لیوای هاوبەشەو لە یەكێتی و پارتی پێكدێت، لە قەزای سۆرانەوە جوڵەی پێكراوەو سەرقاڵی درووستكردنی بارەگان (زینی وەرتێ). جوڵاندنی ئەو هێزە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە بیانووی رێگریكردنە لە جوڵەی هاوڵاتیان لەو ناوچانەو لە چوارچێوەی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنایە بۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان شارەكانی كوردستاندا. بەپێی زانیارییەكانی (درەو) یەكێتی نیشتمانی كوردستان نیگەرانە لەو جوڵە پێكردنە لە رێگەی بەرپرسی هێزەكانی (70ی یەكێتی)یەوە پەیامی نیگەرانی گەیاندوەتە بەرپرسانی پارتی، نیگەرانییەكانی یەكێتی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەو ناوچەیە لە روی جوگرافیەوە سەربە ناوچەی جێ نفوزی یەكێتیە كە لەدوای شەڕی ناوخۆ لە 1996 سنوری جوگرافی جێ نقوزی یەكێتی و پارتی درووست بوو، بۆیە پێویستە هێزو دەسەڵاتی یەكێتی لەو ناوچەیە بێت، زانیارییەكانی (درەو) ئاماژە بەوە دەكەن هێزێكی دژە تیرۆری یەكێتی بەرەو ئەو ناوچەیە جۆڵەی پێكراوەو ئێستا لە شاری رانیە نیشتەجێبووە و چاوەڕەێی دوابڕیارن بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكە. بەپێی بەدواداچونەكانی (درەو) پارتی كرێكارانی كوردستان نیگەرانی و گومانی خۆی لە جوڵاندنی ئەو هێزە بە بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان گەیاندووە، بەوەی بە پلانی بەرنامە رێژی توركیا ئەو هێزە بۆ ئەو ناوچەیە جوڵێنراوە، چونكە (زینی وەرتێ) بە دڵی قەندیل ناودەبرێت، بە دانانی بارەگا لەو ناوچەیە رێگای سەرەكی قەندیل بە هەرێمی شاورێی پەكەكەو زنجیرە چیای كارۆخ دەپچڕێنێت، بە كۆنترۆڵكردنی (زینی وەرتێ) دەستراگەیشتن بە ناوچەكانی تری قەندیل ئاسان دەبێت، بۆیە پەكەكە پەیامی بۆ یەكێتی و پارتی ناردووە كە نابێت ئەو هێزە لەو ناوچەیە جێگیر بكرێت.
(درەو): "ملیارێك دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بانكێكی لوبناندایە، بەڵام حكومەت دەستی پێی ناگات"، ئەمە هەواڵێكە كە سایتێكی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوەو بارەگاكەی لە شاری نیویۆركە. بەپێی هەواڵێك كە ئەمڕۆ 2020/3/25 سایتی (S&P Global Platts) لەزاری سەرچاوەیەكەوە لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە" حكومەتی هەرێم بڕی یەك ملیار دۆلاری لە بانكێكی لوبناندا داناوە، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە لە لوبنان رویداوە، ئێستا دەستی بەو پارەیە ناگات". سەرچاوەكەی حكومەتی هەرێم بە سایتەكەی وتووە:" حكومەتی هەرێم ئەو یەك ملیار دۆلارەی بۆ رۆژی رەش لەو بانكە لوبنانییەدا هەڵگرتووە، بەڵام ئێستا كە پێویستی پێیەتی دەستی پێی ناگات". سایتەكە باسی لەوەكردووە، حكومەتی هەرێم ئێستا پێوستی بەو پارەیە هەیە بۆئەوەی بیدات بە كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە بریتین لە هەردوو كۆمپانیای (DNO)ی نەرویژی‌و (Genel Energy)ی بەریتانی، بەڵام بەهۆی ئەو كێشەیەی كە لە بانكەكەی لوبنان بۆ پارەكەی دروستبووە هەروەها بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە ناتوانێت پارەی كۆمپانیاكان بدات. كۆمپانیا نەرویژی‌و بەریتانییەكە دەڵێن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان پابەندە بەبڕی ئەو پارانەی كە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمەوە پێیان دەدرێت. بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی هەواڵی پەیوەندیدار بەو یەك ملیار دۆلارەی بانكەكەی لوبنان، (درەو) پەیوەندی بە جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتەوە كرد، جوتیار عادل وەكو هەمیشە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نەدایەوە. (درەو) ناتوانێت پشتڕاستی بكاتەوە ئەو بڕە پارەیەی كە لە بانكە لوبنانییەكەدایە بەڕاستی دارایی حكومەتی هەرێمە یاخود پەیوەندیدارە بە بەرپرسانی حزبییەوە، بەدیاریكراوی بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتایبەتیش لەكاتێكدا هەندێك لە سەرچاوەكانی زانیاری باس لەوە دەكەن بەرپرسێكی پارتی لەڕێگەی راوێژكارێكی پاكستانی خۆیەوە كە لە هەولێر نیشتەجێیە، بڕێكی زۆر پارەی لە بانكێكی لوبنانی داناوەو حزبوڵای لوبنان دەستی بەسەر پارەكەدا گرتووە. بەمدواییە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان هێرشی توندی كردەسەر مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی‌و بە كەسێكی ترسنۆك ناوی برد. نەسروڵا رەخنەی لە بارزانی گرت بەوەی پرسەنامەی بۆ كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران نەناردووە، لەكاتێكدا قاسم سولەیمانی هەولێری پاراستووە، بەرپرسانی پارتی بەتوندیو بە هەمان زمان وەڵامی نەسروڵایان دایەوە. هەندێك سەرچاوە پێشبینی دەكەن تەقینەوەی گرژی لەنێوان نەسروڵاو بارزانی لەسەر پرسی كوژرانی قاسم سولەیمانی، پەیوەندی بەم دۆسیەوە هەبێت. لوبنان‌و قوبروس دوو وڵاتن كە بە سەرچاوەی سسپیكردنەوەی پارە لەسەر ئاستی جیهان ئەژماردەكرێن.
درەو: وەزارەتی درایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە موچەی فەرمانبەران لە رێگەی (حەواڵە ئاسیا)وە دابەشبكرێت و موچەخۆران لە ماڵەكانی خۆیان موچەكانیان وەربگرن. ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیازێكی لیژنەی هاوبەشی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناردوە بۆ وەزارەتی درایی و ئابوری، كە میكانیزمەكانی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجا و و رێكارەكانی خۆپارێزی و نەشكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ. لەوبارەیەوە بەرزان محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند: ئەمڕۆ بە یاوەری لیژنەی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كۆبوینەوە، لە كۆبونەوەكەدا باسمان لە میكانیزمی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران كرد، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند كە پێشنیازمان كردووە بۆ وەزیری دارایی موچەی موچەخۆران لە رێگەی (حەواڵە ئاسیا)وە دابەشبكرێت، وەزیری درایی رەزامەندی لەسەر پێشنیازەكەداوەو ئێستا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ رەزامەندی لەسەری. بەرزان محەمەد زیاتر روونی كردەوە كە پێشنیازەكە بەو جۆرەیە " حەواڵە ئاسیا موچەی موچەخۆران لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێت و شۆردنەوەی بۆ دەكات و پاكی دەكاتەوە، دواتر لە رێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیەوە و لە رێگەی پەیوەندیەوە موچەكە دەخاتە زەرفێكی تایبەتەوەو دەیگەیەنێتە دەست فەرمانبەران، بە رێژەیەك كە كەمتر بێت لە 1%).
چاوپێكەوتنی: محەمەد رەئوف "كۆرۆنا بەو شێوە مەترسیدارە نیە كە خەڵكی بكوژێت، بەپێی تەمەن‌و نەخۆشی مرۆڤەكە مەترسیەكەی دەبینم، ئەگەر تۆ كەسێكی تەمەنت لە سەرو 80 ساڵ بێت و نەخۆشیت هەبێت مەترسیدارە، تەمەنت سەرو 60 ساڵ بێت و 15 ساڵ جگەرەت كێشا بێت مەترسیدارە، فشاری بەرز، نەخۆشی دڵ و سیەكان و شەكرەو جگەرەو نێرگەلە كێش بیت مەترسیدارە"، ئەمە وتەی زانا‌و پسپۆڕێكی كوردە كە ئێستا یاریدەدەری پرۆفسیۆرە لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی بەناوبانگی هارڤاردی ئەمریكا، ئەویش پرۆفیسۆری یاریدەردەر د. ئارام گەڵاڵیە. ئارام گەلاِڵی كە خەڵكی شاری سلێمانیەو چەندین دۆزینەوەی لە بواری شێرپەنجەو جیناتی مرۆڤدا كردووە، ئەو كوڕی شەهید ( حەمە سەعیدی موهەندیسە) كە لەسەسەرەتای نەوەدەكاندا موعجیزە ئاسا كارەبای بۆ شاری سلێمانی گەڕاندەوەو دواتر پەیكەرێكی لەبەردەم كارەباكەی سلێمانی بۆ درووستكرا. د. ئارام گەڵاڵی كە مامۆستا‌و توێژەرە لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی هارڤارد و زیاتر سەرقاڵی توێژینەوەیە، بە زمانكێكی پزیشكی دەدوا سڵی لە وشە كوردیەكان دەكردەوە، خۆشی كەمێك كوردیەكەی لاواز بوو بوو بەهۆی ئەوەی دەمێكە نەگەڕاوەتەوە كوردستان، وەك ئەو دەیوت كورد لە زمانی پزیشكیدا لاوازە، " شەوو رۆژ لەو زانكۆیەی كاری تێدادەكەن سەرقاڵی توێژینەوەن لەسەر كۆرۆنا" بەڵام ئەگەر پەلەشی تێدا بكرێت وەك ئەو دەڵێت " زۆر زۆر زەحمەتە لە 2020 چارەسەرێكی تایبەت بە كۆرۆنا بدۆزرێتەوە، پێشبینی دەكرێت لە شەش مانگی یەكەمی 2021 ڤاكسینی تایبەت بە كۆرۆنا بدۆزرێتەوە" د. ئارام گەڵاڵی مەترسی و قەلەقیەكانی كۆرۆنا كەمدەكاتەوەو دەڵێت "90%ی ئەوانەی توش دەبن بە كۆرۆنا هەر پێویست ناكات بچێتە نەخۆشخانە، ڤایرۆس خولی تایبەت بەخۆی هەیە دەبێت پێیدا تێپەڕێت، لەماڵەوە پشو بدات، ئەگەر بتوانێت ڤیتامین سی، لەگەڵ حەبی ڤیتامینات ، ماگنیوسیۆم لەگەڵ زینگ ئەمانە بۆ بەرگری لەش باشن ئەمانە بخۆن و پشویەكی بۆ بدەن" سەبارەت بەو دەرمانانەی كە باس دەكرێت لە هەرێمی كوردستان بەرهەم بهێنرێت ئەو پسپۆڕەی زانكۆی هارڤارد دەڵێت: ئەم دەرمانانە كۆنن و دەیان ساڵە بەكارهاتووەو زیاتر لە هندستان بەكار دێت، ئەو دەرمانانە ئەوەندە كۆنن لە بازڕدا كەس خاوەنی نیە، بووە بە مافی گشتی و مافی خاوەنداری تێپەڕاندووە لە بازاڕەكانی جیهاندا. دەقی چاوپێكەوتنەكەی پ.ی.د. ئارام گەلاِڵی درەو: ڤایرۆسی كۆرۆنا چیەو چۆن بڵاو دەبێتەوە تایبەتمەندییەكانی ئەم ڤایرۆسە چیە.؟؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: ئەم ڤایرۆسە تێكهەڵكیشە كەمێك لە مەجالی پزیشكی دەردەچێت و بوارەكانی تریش دەگرێتەوە، سۆسیال میدیا وای كردووە شتێك لە شوێنیكی دونیا زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە، ئێمە لێرە لە مێشكی ئەمریكا ( ماساجۆستیس) دەڵێین كۆمەڵگە ئامادەی گۆڕانكارییەكان نەبووە، بۆیە گۆڕانكارییەكی وا كاریگەری زۆر درووست دەكات، لەبەر ئەوەی خەڵكەكە ئەترسن، هەرچەندە پێویست بەو ترسە زۆرە ناكات چونكە ( رێڕەوێكی سروشتیەو ڤایرۆسێكە دێت و دەڕوات). ڤایرۆس وەكو هەموو تەنێكی پرۆتینی وایە كۆمەڵك كۆدی (جینیتیكی لە ڤایرۆسدا هەیە)، چینیەكان خزمەتێكی گەورەیان كردوو ئەو كۆدەیان دۆزیەوەو بڵاویانكردەوە، ئەو بڵاوكردنەوەیە وای كرد لێرە زۆر بەخێرای دەستنیشانبكرێت. درەو: كەوتا ئێستا كۆرۆنا بەو قەبارە گەورە مەترسیدارە بەراورد بە ڤایرۆسەكانی تر؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: كۆررۆنا خۆی كوشندەترە لە ڤایرۆسەكانی تر ئەوە جێگەی گفتوگۆكردن نیە بەڵام مەترسیەكە لە دوو لاوە كاریگەری هەیە ئەوانیش: یەكەم: لەبەر ئەوەی كۆمەڵگە ئامادە نەبووە، ڤایرۆسەكە زۆر خێرا بڵاوبوەوە، خەڵك نازانێت لە چی دەترسێت لەبەر ئەوەی بناغەیەكی هۆشیاری تەندروستیان نیە لەسەری. دووەم: لەبەر ئەوەی لە چینەوە هات، چین دەوڵەتێكی زۆر داخراوە هەرچی پەتایەك پێشتر لەوێ بڵاوبۆتەوە، ئەوان كەمتر قسەیان لەسەركردووە هەتا خەڵكی كوشتووە دوایی ووردە ووردە بڵاویان دەكردۆتەوە، چین ئەمجارە جیاوازتر مامەڵەی لەگەڵ كۆرۆنا كرد‌و كراوەتر بوون، پێشتر زۆر داخراوبون لە بابەتی (سارس) و زیانی زۆریانكرد، تەجروبەیان لە دەرەوە وەرنەگرت، ئەم جار كە كراوەبوون، شارەزایانی دەرەوە بە گومان بوون لە چین، پێیان وابوو رەنگە ئەو زانیاریانەی بڵاوی دەكاتەوە رەنگە 10% ی بێت، خەڵكی متمانەی پێیان نەبوو، بۆیە خەڵكی وتیان رەنگە زۆر لەوە زیاتر بێت. كۆرۆنا بۆ گروپێكی كۆمەڵگە مەترسیە، بۆ گروپێكی كۆمەڵگە كە (بەتەمەنن) لەگەڵ ئەو كەسانەی نەخۆشی دیكەیان هەیە، بەتایبەت (فشاری بەرز، نەخۆشی دڵ بەرگری لە سیەكانیدا كەم بێت، كێشەی لە سیەكانیدا، یان جگەرە كێش، نێرگەلە، نەخۆشی شەكرە)یان هەبێت ئەمانە چانسیان زیاترە بیانخاتە نەخۆشخانە. درەو: ئێوە لە زانكۆی هارڤارد هیچ توێژینەوەیەكتان كردووە لەسەر كۆرۆنا؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: لە زانكۆی هارڤارد شەو رۆژ لە كاردان، لێرە كارەكان بەشكراوە: - یەكەم هەنگاو پشكنینی هاوڵاتیان، دەكرێت بۆ هەموو خەڵكی كە بزانن هەڵگری ڤایرۆسەكەیە یان نا، ئەمە تەنها پشكنینێكە بەوەی بزانرێت هەڵگری ڤایرۆسەكەی یان نا. - دووەمیان تێستێكی ترە كە لە هارڤارد دۆزراوەتەوەو لە زانكۆی كۆلۆمبیاش هەیە‌و دۆزراوەتەوە، ئەمە بۆ ئەوە نیە بزانرێت كە ڤایرۆسەكەت هەیە یان نا، بەڵكو بۆ ئەوەیە كە بزانرێت بەرگریت هەیە بەرامبەر كۆرۆنا یان نیتە، كە ئەمە زۆر گرنگە بۆ كۆمەڵگە، چونكە تێستت بۆ كەسێك كردوو زانیت بەرگری هەیە‌و ڤایرۆسەكە كاری تێناكات، پێی بڵێت برۆ كاری خۆت بكە لە كۆمەڵگەدا، بۆ ئەوەی ژیان نەوەستێت. درەو: كەواتا تایبەتمەندی ئەم ڤایرۆسە چین.؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: خۆی ڤایرۆس كۆمەڵێك خێزانی جیاوازن و بەگشتی دەكرێن بە دوو بەشی گەورەوە: یەكەم: گروپێكیان دوو شریتە بەرامبەر بەیەكتری پێكەوە نوساوە دووەم: یەك شریتە ئەو ڤایرۆسانەی یەك شریتن كەمینەن بەڵام یەك كێشەیان هەیە زوو زوو دەگۆڕێن، واتا جیناتەكەی بەهۆی كات و كەشوهەواوە دەگۆڕێت، ئەم ڤایرۆسە گۆرانكاری خێرای تیا دەبێت لەبەر ئەوەی یەك شریتە. ڤایرۆس لە بواری پزیشكیدا بە تەنێكی زیندوو ناونابرێت، زیندوو نیە، هەر بونەوەرێك پێی بڵێیت زیندووە دەبێت لانی كەم دوو تایبەتمەندی تیا بێت: یەكەم: هەر شتێكی زیندوو كە خواردن دەخوات دەبێت بیكات بە ووزە، ڤایرۆس خواردن ناكات بە ووزە. دووەم: ڤایرۆس زاووزێ و زۆر بوونی نیەو ئەوەی پێناكرێت. ڤایرۆس بەس كۆدێكی پرۆتینیە، لەناو چوارچێوەیەكی پرۆتینی كەدا، هیچی دیكە نیە، بۆ ئەوەی ئەو دوو حاڵەتەی سەرەوە بكات دەبێت شوێنێك داگیر بكات جاری وایە خەلیەی مرۆڤ داگیر دەكات، خۆی مرۆڤ بونەوەرێكی زۆرینە خەلیەیە، وەك بەكتریا و ئەمیبا نیە یەك خەلیییە نین، ئەم خەلیانە بۆ ئەوەی كار بكەن وەك پرۆسەی هەناسەدان و كارەكانی دیكەی مرۆڤ، ئەم خەلیانە بەیەكەوە كۆنتاكتێكی زۆر موعەقەد دەكەن، زۆر قورسە تێگەیشتن لێی، سیگناڵ و نامەبەردن و نامەهێنەری زۆریان تیایە، ئەم سیگناڵانە بەكۆد دەنێرن بۆ یەكتری، ئەم ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە سیگناڵێك دەچێت كە بۆ خەلییەی سیەكان هاتووە، خەلیەی سیەكان دەرگای بۆ دەكات و داخلی سیەكان دەبێت، ئەم نامەیە كە وەردەگرێت شریتێكی كۆدە، كە نامەكە دەكاتەوە، ئەو نامەیە بەرگێكی هەیە كە بەرگەكە لادەبات، رێك ئەو كۆدە داخڵ دەبێت، ئەچێتە ژووری كۆنترۆڵەوە ئەو شوێنەی كە هەموو خەلیەكە كۆنترۆڵ دەكات، ئەڵێت كاری تۆ وەستا بەس كاری تۆ ئەوەیە من زیاد بكەیت، ئیتر دەڵێت من كۆپی بكە، دواتر خەلیەی سی هەموو كارێكی خۆی دەوەستێنێت، لە هەناسەدان و كارەكانی دیكە كاری ئەوە دەبێت ئەم ڤایرۆسە كۆپی بكات و زیادی بكات، ئیتر خەلیە دوای خەلیە كارناكەن و كەسەكە هەناسەی پێنامێنێت، ئیتر ئەو ئۆكسجینەی داخلی لەشی دەبێت كەمترە لەوەی لەشی پێویستیەتی، یان دەبێت ئۆكسجینی بدرێتێ یان دەكەوێتە ژێر ئامێری هەناسەدانەوە. هەر ڤایرۆسێك كە توشی مرۆڤ دەبێت كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە، هەر ڤایرۆسێك بۆ ئەوەی مەترسی بێت لەسەر مرۆڤ، دەبێت كۆمەڵێك گۆڕانكاری بكات، دەوروپشتمان هەموو ئەو ڤایرۆسانەیە كە مەترسیش نین لەسەرمان، مەترسی یەكەم ئەوەیە ئەم ڤایرۆسە دەبێت كۆمەڵێك شوێن بگۆڕێت، كۆرۆنا لە خێزانێكی ڤایرۆسە كە دەمێكە زانراوە لای زاناكان، بەڵام ڤایرۆسی كۆڤید 19 گۆڕانكاری كردووە‌و گۆرانكارییەكەش مەترسی درووستكردووە. درەو: كەواتا فۆرم و شێوازی ئەم ڤایرۆسە چۆنە؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: ئەم ڤایرۆسە شكڵی سیگناڵێكی هەیە بۆ خەلیەكانی سی مرۆڤ، ئەم ڤایرۆسە كاریگەری لەسەر خەلیەكانی دیكەی مرۆڤ ناكات، كۆرۆنا (ئامانجەكەی بەس سی مرۆڤە)، ئەوانەی كێشەی سیان هەیە زیاتر كاریگەریان لەسەری دەبێت، ئەو كەسانەی كە جگەرەكێش نین و كێشەی سیەكانیان نیە، ئەو ڤایرۆسە كە داخڵ دەبێت كاریگەری لەسەر 5%ی خەلیەكانی سی درووست دەكات بەرگری سیەكان دەزانێت كێشەیەك هاتووەو لەناوی دەبات، هەرچەندە ئەم ڤایرۆسە كاریگەری لەسەر بەرگری سیەكانیش درووست دەكات، ئەو بەرگریانە كارییان ئەوەیە كە هەر تەنێك لەژێر كۆنترۆڵ دەردەچێت لەناوی دەبەن، بەڵام سترێس و ترس و خەفەت كاریگەری لەسەر ژمارەو چالاكی ئەو خەلایانە دەكەن كە كاریان ئەوەیە بەرگری درووست بكەن و بتپارێزن، كاریگەری لەسەر كۆمەڵێك هەست دەكات و كاریگەری لەسەر چالاكیان درووست دەكات. درەو: لە وڵاتێكی وەك ئەمریكا رێكارەكان چۆن گیراونەتەبەر بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: لەبەر ئەوەی كۆرۆنا كاریگەری زۆر لەسەر كۆمەڵگە درووستكردووە، وڵاتە دیموكراسیەكان لەبەر ئەوەی رای هاوڵاتیانیان بەلاوەگرنگە، كۆمەڵێك هەنگاو هەڵدەگرن رەنگە زۆر گرنگ نەبێت، ناچارن دەكەونە ژێر كاریگەری شەقامەوە، بۆ وڵاتێكی وەك ئەمریكا زەحمەتە لەبەر ئەوەی وڵاتێكی پیشەسازیە، ئەگەر خەڵكەكە كەرنتین بكەیت كاریگەری ئابوری دەبێت، بەڵام بۆ كوردستان ئەگەر خەڵكەكە كاریش نەكات زۆر كاریگەری نابێت، بەڵام ئەمریكا و ئەوروپا كۆمەڵك بەرەیان كردۆتەوە: یەكەمیان: ئەوەیە كە كارگەو ناوچە پیشەسازیەكان ئەو كەلوپەلانەی پێویستە بەرهەمی بهێنن نەك بەرهەمەكانی خۆیان، ئێستا لە ئەمریكا كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل دەستیكردوە بە بەرهەمهێنانی ماسك و كحول، یەكەم خۆپاراستن یەكێكە لە هەنگاوەكان. دووەم: تێستی هاولاتیان كە بتوانرێت ئەوانەی كە توشبوون لێكیان جیابكەنەوە. سێیەم/ ئەو كەسەی كە توشی بووە‌و هەستی پێ نەكردووە، كە 75%ی ئەو كەسانەی كە توشی دەبن هەستی پێناكەن كە گرتویەتی، كە ڤایرۆسەكە دەچێتە لەشیانەوە تەفاعول لەلەشیدا دەكات و مەناعەكەی بەهێزەو لای دەبات، تا نزیكەی دوو سێ ساڵ بەرگری هەیە، بەڵام بەرگری هەتا هەتایی بەمە درووستناكرێت، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەكە لەیەك شریتە لەوانە دووی دووسێ ساڵ درووست ببێتەوە وەك ئەنفلۆنزایەكی ئاسایی توشت بێتەوە دوو یان سێ ساڵ درووست ببێتەوە. لە ئەمریكا چارەسەر كراوە بە دوو بەشەوە: یەكەم: رێگای خێرا، ئەوەیە دەرمانێك هەبێت بۆ ڤایرۆسی تر بەكار هاتبێت و بزانرێت بۆ كۆرۆناش باشە، ئەوكاتەپێویست ناكات دەرمانەكە بە كۆنترۆڵەكاندا بڕوات، دەرمانەكە كۆنترۆڵی كراوە بۆ شتی دیكە. دووەم: رێگای خاو، كە چینیەكانیش بەو رێگایەوەن، دەیانەوێت ڤاكسینێك یان چارەسەرێكی تایبەت بەس بۆ كۆرۆنا بدۆزنەوە، ئەمە كاتی دەوێت زۆر زۆر زەحمەتە لە 2020 بدۆزرێتەوە، ئەگەر زۆر خێرا بێت رەنگە لە شەش مانگی یەكەمی 2021 بدۆزرێتەوە. لە ئەمریكا كۆمەڵێك ڤاكسینیان بەرهەمهێناوە، بەڵام كێشەی دەرمان وەك شتی دیكە نیە، دەكرێت دەرمانێك بدەیت بە نەخۆشێك چاكی بكەیتەوە، بەڵام ناكرێت نەخۆشیەكی كەی تیا درووست بكەیت دوو مانگ دوای ئەوە، دەرمان بە كۆمەڵێك قۆناغدا تێدەپەڕێت: قۆناغی یەكەم، ئەوەی لەسەر كەسی ئاسایی تاقیدەكرێتەوە كەسەكان كەمە ( جگە لەوەی یەكەم جار لەسەر خەلیە تاقیكراوەتەوە دواتر لە ئاژەڵ تاقیكراوەتەوە لە مشك و جرجەوە دواتر بۆسەر مرۆڤ)، ئەمە هەنگاوی یەكەم، بۆ ئەوەی بزانرێت ئەم دەرمانە مەترسی نیە، كێشە درووست ناكات ژەهراوی نیە. قۆناغی دووەم، ئەو كەسانەی كە بارودۆخیان زۆر خراپە، ئەگەر دەرمانی نەیدەیتێ رەنگە بمرێت، دەرمانەكەی دەدەیتێ بۆ ئەوەی بزانیت چاكی دەكات یان نایكات. قۆناغی سێیەم، زۆر گرنگە كە دەرمانەكەی دەدەیتێ دەبێت بزانیت تا ماوەیەك دوو مانگ یان شەش مانگ تا سالێك بزانیت كێشەی تری لێدەرناكەوێت كوێر نابێت، كێشەیەكی درووست نابێت، دەبێت ئەم تێستانە بكرێت، كات دەبات، رەنگە دەرمانەكە كۆرۆنا چارەسەر بكات، بەڵام كێ دەڵێت كێشەی تر درووست ناكات. هەرچەندە لە ئەمریكا سەرۆك زۆر فشار دەكات بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینەكە، بەڵام پێم وایە ئەگەر رەنگە لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو بدۆزرێتەوە، درەو: بەڵام لە هەرێمی كوردستان باس لە بەرهەمهێنانی چەند دەرمانێك دەكرێت كە رۆڵی هەیە لە چارەسەری كۆرۆنا بەتایبەتیش دەرمانی (ئەزسرۆمایسین)و (هیدرۆكسیكلۆركوین).؟؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: ئەو دەرمانانەی لە كوردستان باسی لێوە دەكرێت پێشتر چینیەكان بەكاریان هێناوە، ئەو دەرمانانە هەیە و دەرمانی مەلاریابووە، چینیەكان بەكاریان هێناو وتیان ئەو خەلیەی توشی نەخۆشیەكە دەبێت (20% بۆ 30%) یان بەم دەرمانە توشبوەكە وەڵام دەداتەوەو چارەسەرێكی باشە، دەرمانەكە هەیە لە بازاڕداو ئەوە نیە دۆزرابێتەوە دەرمانێكە بۆ مەلاریا بەكارهاتووەو دەرمانی دووەمیان نەخۆشی (HIV) ئایدز بەكارهاتووە تایلەندییەكان بەكاریانهێناوە، ئەم دەرمانانە لە بازاڕدان بۆیە بەكار دەهێنرێت بۆ ئەوەی دەرمان ئەو هەموو كاتە نەبات ئەوەی هەیە دەدرێت بەو نەخۆشانەی كە بزانن كێشە درووست ناكات و چارەسەرە. ئەم دەرمانانەی كوردستان لە ( WHO) و لەم وڵاتانەش بەكار دێت زۆر، ئەوە بەشی یەكەمە ئەوە نیە بڵێن دۆزراوەتەوە، واتا خۆی هەیە‌و لە بازاڕدان و كۆنن، لە ئەمریكا كەم بەكار دێت، ئەم دەرمانانە كۆنن و دەیان ساڵە بەكارهاتووەو زیاتر لە هندستان بەكار دێت، وەك چۆن كەسێك نەخۆشی دەبێت دەڵێن بەخوا ئەو دەرمانە بۆ ئەو نەخۆشیەش باشەو خراپە نیە، كە دەرمانی خۆی نیە بەڵام دەڵێن بۆ ئەو نەخۆشیەش باشە. ئەو دەرماننانە دەرمانێكە بۆ كۆرۆناش سودی هەیە بەڵام دەرمانی كۆرۆنا نیە، زاناكانی ئەمریكا دەیانەوێت دەرمانێك بدۆزنەوە بەتایبەت بۆ كۆرۆنا، نەك ئەو دەرمانە كۆنانە، بەڵام ئەم دەرمانانە مەترسیان نیە چونكە بە قۆناغەكانی خۆیدا تێپەڕیون و مەترسیان نیە. ئەو دەرمانانە ئەوەندە كۆنن لە بازڕدا كەس خاوەنی نیە، واتا حەقی خاوەنەكەی نەماوە، چونكە دەرمانێك كە درووست دەكرێت مافی خاوەنەكەی هەیە‌و لە هەر شوێنێكی دنیا درووست بكرێتەوە دەبێت ماف بدرێت بەمان، دەرمانی وا هەیە لە بودجەیەكی نەوتی زیاتر پارە بۆ ئەو دەوڵەتانە پەیدا دەكات، ئەو دەرمانانە جاری وایە مافەكەی بۆ ماوەی 15 ساڵ جاری وایە بۆ 40 ساڵ مافی دۆزینەوەی دەرمانەكە دەدرێت بەو وڵاتەی دۆزیویەتیەوە ئەو دەرمانانەی كە كارگەیەك دەڵێت لە كوردستان درووستی دەكەم ئەوەندە كۆنە، بووە بە مافی گشتی و مافی خاوەنداری تێپەڕاندووە لە بازاڕەكانی جیهاندا، لەهەموو دونیادا هەركەسێك ئەگەر فۆرمەڵەكەی هەبێت ئەتوانێت لە كوردستان درووستی بكات، لە دوكانێكی بچوكدا درووستی بكات، ئەم دەرمانانە بۆ شتی دیكە بوون ئێستا دەڵێن بۆ كۆرۆناش باشە. بەڵام بۆ دۆخی ئێستا باشە لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەكە خێرایەو دۆزینەوەی دەرمانی نوێ فریای ناكەوێت، بەڵام وڵاتە پێشكەوتووەكان بەم دەرمانانە رازی نابن دەیانەوێت دەرمانێك بدۆزنەوە تایبەت بە كۆرۆنا ئەوەش زۆر دەخایەنێت، تا دەرمانێكی تایبەت دەدۆزرێتەوە، دەكرێت ئەو دەرمانە كۆنانە بەكار بهێنرێت. ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمتر دەرمانی دەوێت زیاتر پشوی دەوێت لەبەر ئەوەی (75%)ی ئەوانەی توشی كۆرۆنا دەبن هەستی پێناكەن، 25%ی دەمێنێتەوە لە15%ی ئەو لە 25% ئەو كەسانەن كە تۆزێك بێتاقەتیان دەكات و هەست دەكەن پەتایەكی سوكیان هەیە، ئەوانەش 15% كە دەكرێن بە سێ گروپەوە ئەوانیش: - لوتیان تەڕ دەبێت و قوڕگیان دێتەوە یەك - كۆكەیەكی وشكیان لەگەڵدایە - تۆزێك هەناسەی توند دەكات بەڵام مەترسیدار نیە ڤایرۆس خولی تایبەت بەخۆی هەیە دەبێت پێیدا تێپەڕێت، لەماڵەوە پشو بدات، ئەگەر بتوانێت ( ڤیتامین سی، لەگەڵ حەبی ڤیتامینات ، ماگنیوسیۆم لەگەڵ زینگ) ئەمانە بۆ بەرگری لەش باشن ئەمانە بخۆن و پشویەكی بۆ بدەن، ئیتر (10%)ی ئەوەی تۆ دەیبینیت، ئەو كەسانە توشیان دەبێت لەو 10%یە ئەو كەسانە دەمرن، (15%) كە پێویستی بە پزیشك ناكات و پشویەكی دەوێت، واتا 90% پێویست ناكات بچنە لای پزیشك، ئەوەی دەمێنێتەوە لە (10% )كە دەگەنە فۆرمی چوارەمی كە ووردە وردە هەناسەی پێ‌نادرێت، تایەكەشی وەك كوردەواری دەڵێن تای درۆزنە، دێت و دەروات لەپڕ تایەكەی بەرزدەبێتەوەو نایمێنیت، ئەو كەسانە نەخۆشخانەیان پێویستەو یارمەتی هەناسەدانیان پێویستە، لەو (10% )یە لەوانەیە خەڵك بمرێت. بۆ نمونە لە كۆریا لە 100 كەسی توشبوو یەك كەس مردووە، لە ئیتالیا كە دەڵێن نزیكەی (4 هەزار) كەس مردوون، ئەو 4 هەزار كەسە لە 4%ی لە 10%یەكەیە ەاتا لە (10 هەزار) كەس (4 ) كەسێتی) ئەوانەی دەمرن لە ئیتالیا زۆربەیان 80 ساڵ بەرەوژور تەمەنیانەو (99%)یان ئەوانەن جگە لە كۆرۆنا كە نەخۆشی( زەخت، دڵ، سی، جگەرەكێش ) هەبووە. درەو: كەواتا كۆرۆنا بەو شێوەیە مەترسیدارە كە وڵاتان لە ئاستیدا دەستەوەستانن و خەڵكیش توشی دڵە راوكێ و ترس و قەلەقی بووە؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: كۆرۆنا بەو شێوە مەترسیدارە نیە كە خەڵكی بكوژێت، من بە مەترسی نابینم بەڵام بەپێی تەمەنەكان، ئەگەر تۆ كەسێكی نەمەنت لە سەرو 80 ساڵ بێت نەخۆشیت هەبێت مەترسیدارە. تەمەنت سەرو 60 ساڵ بێت و 15 ساڵ جگەرەت كێشا بێت مەترسیدارە، یان نەخۆشی شێرپەنجەت هەبێت مەترسیدارە، ئەو نەخۆشیانەی باسمانكرد هەتبێت بەڵی مەترسیدارە. بەڵام ئەگەر خۆت كەسێكی لەشت ساغ بیت و ئاسایی بێت بەو شێوەیە نیەو مەترسیدار نیە، دوو شت هەیە ئەو ترسەی درووست كردووە بۆ نمونە لە شارێكی وەك نیویۆركدا كە (18ملیۆن) كەسی تیا دەژی تۆ 10%ی خەڵكەكەی بخاتە نەخۆشخانە كە زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە ئەوا دەكاتە سەرو یەك ملیۆنێك كەس هیچ بونیەیەكی تەحتی نیە تەحەمولی ئەوە بكات ئەوە كێشەكەیە، ئەگەرنا ووردە ووردە خەڵكەكە هەر بەرگری پەیدا دەكات بەرامبەر كۆرۆنا، ئەوەی ئیتالیا ئەوەیە كێشەكە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە خەڵكیكی زۆریش خراوەتە نەخۆشخانە، دەكرێت توشبوو بێت و هەر نەچیتە نەخۆشخانەو لەماڵەوە كەرنتینە بیت واتا 90%ی ئەوانەی توش بوون هەر پێویست ناكات بچێتە نەخۆشخانە، یەكێك لە سیناتۆرەكانی دیارەكانی ئەمریكا (پۆڵ رایەن) كە خۆی پزیشكە پشكنینیان بۆ كردووە‌و دواتر چووە بۆ وەرزش و لەشجوانی دواتر پێیان وتووە كۆرۆنات هەیە، كە هەر هەستیشی پێنەكردووە كە تەمەنی نزیكەی 60 ساڵ دەبێت ساڵەوەیە. لەبەر ئەوەی مەترسیەكەی بەو شێوەیە نیە بەڵام لە شارێكدا كە ملیۆنێك كەسی تێایدا بێت لەوانەیە فشارێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانەكان درووست بكات، لەوانەیە فشارەكە وابكات مەترسی درووست بێت و بەهۆی نەبوونی ئامێر كە ئەگەر 4 قەرەوێلەت هەبێت و 50 كەس بێنی بۆ ئامێری هەناسەدان ئەوكاتە مردن زیاد دەكات. درەو: رێشوێنەكانی حكومەتی هەرێم لە چی ئاستێكدایە، ئایا رێوشوێنەكان بە سیستمێكی خراپ و ئیمكانیاتی كەمەوە، لە چی ئاستێكدایە؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: رێ‌و شوێنەكانی حكومەتی هەرێم بۆ روبەرووبونەوەی كۆرۆنا زۆر بە باشی دەبینم، بەتایبەت لە وڵاتێكدا كە سیستەمی تەندروستی باش نەبێت و دراوسێ وڵاتێكی وەك ئێران بێت و سنورێكی زۆری لەگەڵدا هەبێت و پەیوەندی زۆرت لەگەڵ هەبێت و ئەو وڵاتەش كێشەیەكی زۆری هەبێت بە كۆرۆنا، لە تایوانی و سەنگاپورەش بەو شێوەیەی كوردستان كراوە بەڵام بۆ ئەوان ئاسانە سێ لایان ئاوە هۆكارە جوگرافیەكە یارمەتیدەریانەو دراوسێكانیان بەو شێوەیەی ئێران نیە، بۆیە پێویستە دەستخۆشی لە هەرێم بكرێت، لەهەرێم پەیوەندییەكی زۆر لەگەڵ دراوسێكاندا هەیە‌و سنورەكە وشكانیەو خەڵكی دەتوانێت بە پێی هاتوچۆی پێدا بكات، لە هەرێم بودجەیەكی دیاریكراویش هەیە. لە ئەمریكا سەرۆك داوای ( 2 ترلیۆن دۆلار)ی كرد واتا ( 2 هەزار میارد) دۆلار، هەرچەندە سیناد رەتی كردەوە لەبەر یەك شت، وتیان بەشێكی زۆری بۆ كارگەكان دەچێت بۆ خەڵكی ئاسایی كەمتر دەچێت پێویستە بۆیە هەوڵ بدە پارەكە بەشێوەیەك دابەش بكە كە خەڵكە ئاساییەكەش پارەی بۆ پچێت نەك كارگەكان لە ئیفلاس رزگار بكەیت و پارەیەكی كەم بۆ خەڵكی ئاسایی تەرخانبكرێت. ئەم هەفتەیە بۆ ئەمریكا قورس دەبێت بەڵام رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا رێژەیەكی زۆری پێداویستی پزیشكی بەرهەمبهێنرێت كە لە ئەمریكا زیاد بێت و بنێردرێت بۆ وڵاتانی دیكە، چونكە ئێستا بەشێكی زۆری كارگەكانی ئۆتۆمبێل و چەك و تەقەمەنی وەستاون و پێداویستی پزیشكی بەرهەم دێنن. درەو: مرۆڤ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم ڤایرۆسەدا بكات بەتایبەت تا ئەوكاتەی ڤاكسینی تایبەت بە كۆرۆنا دەدۆزرێتەوە؟ پ.ی.د. ئارام گەڵاڵی: ئەگەر دوور مەودا لە كۆرۆنا بڕوانین، ئەبێت لەوە تێبگەین مرۆڤایەتی لەگەڵیدا خۆی رابهێنێت، ئەمە شتێك نیە بێت و بڕوات، لەهاوین و بەرزبونەوەی پلەی گەرمیدا كەم دەبێتەوە ئەو ڤایرۆسە كە لەگەڵ پژمە دێتە دەرەوە ئەگەر پلەی گەرما بەرزبێت دەبێت بە هەڵم كەمتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی كۆرۆنا لە كۆئەندامی هەناسەدایە كاتێك پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە لەبەر ئەوەی كۆرۆنا كۆدێكی پرۆتینیە ئەو كۆدە شكڵ‌و شێوەی دەگۆڕێت بە پلەی گەرمان، بۆ نمونە هێلكەیەك كە دەیكەیت بە هێلكەو رۆن شكڵ و شێوەكەی دەگۆڕێت، گۆشت كە ئەیبرژێنێت ئەو كۆدە پرۆتینیەی كە درووستی كردووە هەمووی تێك دەچێت، كۆرۆناش بە گەرماكە لەبەر ئەوەی لە ئاوی لوت و دەمدایە، لەوێدا فۆرمە سروشتیەكەی خۆی هەیە بەڵام كە گەرمە ئەبێت بە هەڵم ئەو شكڵ‌و شێوەیەی تێك دەچێت، وەك چۆن هێلكەكە بە هێڵكەورۆن تێك دەچێت، واتا راستە لە وەرزی گەرمادا كۆرۆنا كەم دەبێتەوەو گەرما دەتپارێزێت، لەسەرماشدا پرۆسیسی بەهەڵمبوون خاوتر دەڕوات لەبەر ئەوەی زیاتر توشت دەبێت، زیاتر بە پژمەی بەرامبەر دەگوازرێتەوە. هەموو ڤایرۆزێك شوێنی (T)ی هەیە ئەو شوێنەی كە داخڵی مرۆڤ دەبێت و مەترسیدارە ئەم ڤایرۆسە ئەو شوێنە تایبەتەی لێوەی دەچێتە ژوورەوە ( چاوو، لوت) دەم)ە، بۆ نمونە من دەست لە ڤایرۆسەكەش بدەم توشم نابێت تا دەستنەدەم لە دەموچاومەوە، دەستشتن، شتی باشە بۆ خۆپاراستن. لە كۆتاییدا پێش ماڵئاوایی وتی ئەمەوێت شتێكت پێ بڵێم كاری ئێوەی رۆژنامەنووس زۆر گرنگە چاوە بەسەر ئەوانەی بڕیاردەدەن لەبەر ئەوەی میدیای ئازاد بڕبڕی پشتی هەموو ئەم كارانەی ئێمەیە بۆیە جێگەی رێز‌و سوپاسن. ............................................... پ، ی ،د. ئارام گەڵاڵی مامۆستای كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی هارڤارد - ساڵی 1982 لە سلێمانی لەدایك بووم - 1996 بەهۆی شەڕی ناوخۆوە كوردستان‌م جێهێشتووە - لە وڵاتی سوید زیاتر خوێندوومە - لە سوید چومە بەشی زانستی - لە سوید لەیەك كاتدا پێنج بروانامەم خوێندووە ( دوو بەكالیۆریۆس، دوو ماستەر، ئەندازیاری)م خوێندووە - ماستەرێكم لەسەر (خۆپاراستن لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە) - ئەو بەشانەی خوێندوومە دۆزینەوەی دەرمانی تازەیە - هەموو بڕوانامەكانم لەبواری پزیشكیدایە - یەكەم دكتۆرام وەرگرت لەسەر ( ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە ناو خەلیەدا روئەدا كە خەلیەكە لە خەلییەكی ئاساییەوە بەرەو شێرپەنجە دەبەن) - زیاتر لێكۆڵینەوەكانم لە بواری (جینات)ە - بڕوانامەیەكیشم لەسەر جینات هەیە (ئەو گۆڕانكارییە جینیانەی كە شێرپەنجە درووست دەكات) - پۆست دكتۆرایەكم بەدەست هێنا لێكۆڵینەوەكانم بەرەو پرۆفیسۆری لەسەر دوو بوار ( پیس بوونی ژینگە لەسەر درووست بونی شێرپەنجە، نمونەكەش كاریگەری پلاستیك لەسەر تەندروستی مرۆڤ) - لە سوید لە هەشت مەجالی جیاوازدا دۆزینەوە(اختراع)م هەیە (شێرپەنجەی جگەر، شێرپەنجەی سی ). - دواتر هاتمە زانكۆی هارڤاردی ئەمریكا - دەمەوێت زانیاریم هەبێت لە هەموو بەسەكانی شێرپەنجە. - لە هارڤارد دۆزینەوەم لە پرۆستات بووە بۆ پۆست دكتۆرای دووەم - ئێستا یاریدەدەری پرۆفیسیۆرم لە كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی هارڤارد - دۆزینەوەیەكم هەبووە تایبەت لە بواری شێرپەنجەی مێشكی منداڵ - ئێستا وانە بە دكتۆرا‌كان دەڵێمەوە قوتابیەكانم لە زۆربەی وڵاتانەی دونیاوەیە - كەمتر وانە دەڵێمە زیاتر سەرقاڵی توێژینەوەم - پادشای سوید سپۆنسەری كارەكانم دەكات شەهید حەمەسعیدی موهەندیس
درەو: بەپێی راگەیەنراوێكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، فاروقی مەلا مستەفا خۆراك و پێداویستی بۆ (7 هەزار) خێزانی شاییستە دابین دەكات ئەویش بەپێی ئەو لیستەی كە لە قایمقام و لێپرسراوە ئیدارییەكانی قەزاو ناجیەكانی (بازیان، بەردەقارەمان، بەكرەجۆ، ڕاپەڕین، دوكان، عەربەت، پیرەمەگروون، شارباژێڕ، قەرەداغ، سێوسێنان، چەمچەماڵ، تەكیە و تاسڵوجە و ماوەت وشۆڕش) ئامادەیان كردووە. هەر كارتۆنێك لەو پێداویستی و ئازووقانە بایی پەنجاوحەوت هەزار و نۆسەدو پەنجا دینارە. گروپی كۆمپانیاكانی فاروق ئەوەشیان خستۆتە روو كە " كۆمەك و بەخشینەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا بۆ هاونیشتیمانیان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم ماوە قەیراناویەدا هەر بەردەوام بووە. لەوانە: ١-یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قەزای كۆیە كە بایی شەشسەدو بیست ملیۆن دینار بوو ٢- پێنجسەد هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شاری سلێمانی كە نرخەكەی سیسەد ملیۆن دینار بوو ٣-بڕی دووسەدو پەنجا هەزار دۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی ٣-بڕی پەنجاو نۆهەزار و پێنج سەد دۆلار هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی(نەخۆشخانەی ئاسا) ئێمە لەكاتێكدا پڕ بەدڵ هیوادارین وڵاتە دەقی بڵاوكراوەكەی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق بڵاوكراوەیەك لە گروپی كۆمپانیاكانی فاروقەوە: هاوكارییەكی تری كاك فاروقی مەلا مستەفا لەم قەیرانە سەختەی ئێستای هەرێمی كوردستاندا كاك فاروقی مەلا مستەفا وەك چۆن لە هەموو كارەسات و بۆنەو ڕووداوێكدا پێشەنگ و دەستپێشخەر بووە لە بەدەنگەوەهاتن و یارمەتیدانی توێژە جیاجیاكانی كوردستاندا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆیان و خێزانەكانیان لەكاتی لێ قەومان و بارودۆخی نەخوازراودا،وا ئەمجارەش لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنادا خۆراكی وشكە و پێداویستی دیكەی دابین كرد بۆ حەوت هەزار خێزانی شایستە بەپێی ئەو لیستەی كە بەڕێزان قایمقامەكان و لێپرسراوە ئیدارییەكان ئامادەیان كردووە لە قەزا و ناحیەكانی (بازیان،بەردەقارەمان،بەكرەجۆ،ڕاپەڕین،دوكان،عەربەت،پیرەمەگروون،شارباژێڕ،قەرەداغ،سێوسێنان،چەمچەماڵ،تەكیە و تاسڵوجە و ماوەت وشۆڕش) هەر كارتۆنێك لەو پێداویستی و ئازووقانە بایی پەنجاوحەوت هەزار و نۆسەدو پەنجا دینارە و ڕۆژی ٢٥ /٣ بە هاوكاری ڕێكخراوی (سی دی ئۆ )و بەڕێزان قایمقامەكان و بەڕێوەبەرانی بەڕێزی ئەو قەزاو ناحیانە هاوكارییەكان دەگەیەنرێنە بەردەمی ئەو ماڵانە هەر بە هەمان شێوە و بەهاوكاری بەڕێز قایمقامی ناوەندی سلێمانی سێ هەزار خیزانی شایستەی ناو شاری سلێمانییش هاوكاری دەكرێن بۆ هەر پرسیارێك لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفونی(٠٧٧٢٣٣٣٠٠٩٠) كۆمەك و بەخشینەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا بۆ هاونیشتیمانیان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم ماوە قەیراناویەدا هەر بەردەوام بووە. لەوانە ١-یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قەزای كۆیە كە بایی شەشسەدو بیست ملیۆن دینار بوو ٢- پێنجسەد هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شاری سلێمانی كە نرخەكەی سیسەد ملیۆن دینار بوو ٣-بڕی دووسەدو پەنجا هەزار دۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی ٣-بڕی پەنجاو نۆهەزار و پێنج سەد دۆلار هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی(نەخۆشخانەی ئاسا) ئێمە لەكاتێكدا پڕ بەدڵ هیوادارین وڵاتە خۆشەویستەكەمان ئەم كێشە گەورەیە بە كەمترین زیان تێ بپەڕێنێت وهاونیشتیمانیانی ئازیز سەلامەت و بەختەوەر بن،دڵنیاتان دەكەینەوە كە هاوكارییەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا بەردەوام دەبن بۆ دەزگا خزمەتگوزارەكانی حكومەتی هەرێم و كەسانی شایستەی هاوكاری و فریاكەوتن هیوای لەشساغی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەك دەخوازین گروپی كۆمپانیاكانی فاروق ٢٣-٣-٢٠٢٠
د. دلاوەر عەلادین لە ئێستادا، هیچ دەرمانێك نییە كە مۆڵەتی بەكارهێنانی لە دژی نەخۆشی كۆڤید 19 پێدرابێ. بەڵام زیاتر لە 300 دانە تاقیكردنەوە بۆ دەرمانی جیاواز لە وڵاتانی جیاوازدا لە ئارادانە. هەندێك لە دەرمانەكان پێشتر بۆ نەخۆشی دیكە بەكارهاتوون و زانیاری باشیان لەبارەوە هەیە، بۆ نموونە هایدرۆكسی كلۆرۆكوین سەلفەیت (Hydroxychloroquine Sulfate) (كورتەكەی لێرەدا - كلۆرۆكوین). هەندێكی دیكەش یەكەمجارە دێنە بەرهەم و هێشتا زانیاری پزیشكیان لەسەر پەیدا نەبووە. دوای سەلماندنی كاریگەرێتی لە تاقیگەكاندا، پێویستە هەموو دەرمانێك بەلانی كەمەوە بە سێ تا چوار قۆناخی تاقیكردنەوەی كلینیكی (لەسەر مرۆڤی ساخ و نەخۆش) دابڕوات. قۆناخی (I): لەسەر چەند مرۆڤێكی ساخ (20 تا 80 كەس) تاقی دەكرێتەوە، تاوەكو دۆوز (جورعە) و ئاستی دەرمان لە خوێن و سەلامەتی و كاردانەوەی مرۆڤەكانی بۆ دیاری بكرێت. قۆناخی (II): كە دەبێ لەسەر سەدان (100 تا 1000) كەسی توشبوو تاقی بكرێتەوە تا بزاندرێ ئایا دەرمانەكە لە مەودای نزیك و مامناوەندیدا (چەند مانگ وەیان چەند ساڵ) لە نەخۆشەكاندا سەركەوتووە و سەلامەتە. قۆناخی (III): كە دەرمانەكە لەسەر هەزاران كەسی نەخۆش و بۆ ماوەیەكی زۆر درێژتر تاقی دەكرێتەوە. لە قۆناخەكانی (II) و (III) دا، نەخۆشەكان دەكرێنە دوو گروپ یان زیاتر، وە یەك لەو گروپانە تەنیا بۆ بەراوردیكردنی دەرمانەكەیە (Control) لەگەڵ دانەیەكی دیكەی باو، وەیان لەگەڵ مادەیەكی بێ سوود و بێ زیان (پلاسیبۆ، بۆ نموونە شەكری گلوكۆز). گرنگە كە دابەشكردنی نەخۆشەكان بە تیروپشكێكی هەڕەمەكی (Randomised ) و جووت كوێر (Double Blind) بێ كە هیچ كام لە نەخۆش و پزیشكەكان نەزانن كام نەخۆش لە كام گروپدایە. بەوە، تاقیكردنەوەكە كاریگەری و دەستێوەردانی هیچ لایەنێكی پەیوەندیداری بەسەرەوە نابێ. كۆد و داتاكان لە كۆتایی قۆناخەكەدا ئاشكرا دەكرێن. ئەگەر دەرەنجامەكانی قۆناخی (III) لە ئاستێكی بەرزی متمانەدا سەركەوتوو بن و دەرمانەكە سەلامەت دەرچوو، ئەوكاتە مۆڵەت دەرێتە كۆمپانیاكان بۆ بەرهەمهێنان و بەكارهێنان. شایانی باسە، دوای خەرجكردنی دەیان و بگرە سەدان ملیۆن دۆلار لە ئەنجامدانی ئەو سێ قۆناخەی تاقیكردنەوە، جگە لە توێژینەوەكانی تاقیگە، كەچی تەنیا كەمینەیەك (چارەگ بۆ سێیەك)ی دەرمانەكان بە سەركەوتووی لێی دەردەچن و مۆڵەتی بەكارهێنانی فەرمی بە كۆمپانیاكان دەدرێ. قۆناخی (IV): كە دەرمانەكە مۆڵەتی بەكارهێنان بەدەست دێنێ بەڵام حكومەت داوای زانیاری و هەڵسەنگاندنی زیاتر دەكات لەدوای ئەوەی بە فەرمی دەخرێتە بازاڕەوە. كلۆرۆكوین و كۆڤید كلۆرۆكوین دەرمانێكی كۆنە یەكەمجار لە داری سینكۆنا (Cinchona) لە وڵاتی پیرو دۆزرایەوە. ئەوە حەفتا ساڵە بۆ چارەسەركردنی مەلاریا و هەندێ نەخۆشی هەوكردن (Inflammation – التهاب)ی وەك رۆماتۆیدی جومگەكان و لوپەس، بەكار هاتووە. بەڵام لە بواری ڤایرۆسدا بە قۆناخەكانی تاقیكردنەوەدا تێنەپەڕیوە، بۆیەش پێویست دەكات بە قۆناخەكانی (II) و (III) دا تێبپەڕێ. دیارە لەبەر مەترسیدارێتی پەتای كۆڤید 19، دەكرێ سازش لەسەر هەندێ بەربەستی وەك ژمارە و كات بكرێ، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر رێكاری زانستی و دڵنیابوون لە سەلامەتی و كاریگەرێتی دەرمانەكە بكرێ. لە دوای سەرهەڵدانی پەتای سارس (كۆرۆنای یەكەم 2002-2003) تاقیكردنەوەی جیاواز لە تاقیگەدا لەسەر كاریگەری كلۆرۆكوین لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەرەنجامەكانی پۆزەتیڤ بوونە. بۆیەش، لە دوای سەرهەڵدانی پەتای كۆڤید 19 و لەژێر فشاری گشتیدا، لە وڵاتی چین رێگە درا دەرمانەكە لەسەر كۆمەڵێك نەخۆش تاقی بكرێتەوە. ئەگەرچی ووردەكاری تاقیكردنەوەكانی چین ئاشكرا نەكراون، بەڵام كۆمەڵێك كورتە راپۆرتی پزیشكی بە شێوازێكی گشتی و بەبێ داتا باس لە كاریگەرێتی كلۆرۆكوین كردووە (1). هەر بۆیەش پزیشك و زانایانی ئەمەریكی و فەرەنسی و ئیتاڵی و هی وڵاتانی دیكەش بڕیاریانداوە لەسەر هەندێ نەخۆش تاقی بكەنەوە. لە تاقیكردنەوەیەكی بچو‌وكدا، لە وڵاتی فەرەنسا، كلۆرۆكوین، بە تەنیا وەیان لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین (Azithromycin ئەنتیبایۆتیكە)، بەكار هێنرا و دەرەنجامی هاندەری لێ بەدیكرا (2). لەو تاقیكردنەوەیە 36 نەخۆش دابەشكرانە سەر سێ گروپ: گروپی یەكەم: 14 نەخۆش كلۆرۆكوینان وەرگرت و لە مەودای شەش رۆژدا نیوەیان ڤایرۆسەكەیان لە قوڕگدا (دیوی پشتەوەی لوت و دەم و گەروو) نەمابوو. گروپی دووەم: 6 نەخۆش (كلۆرۆكوین و ئەزیپرۆمایسین)یان وەرگرت و لە ماوەی دوو هەتا پێنج رۆژدا ڤایرۆسەكەیان لە قوڕگدا نەمابوو. گروپی سێیەم: 16 نەخۆش (پلاسیبۆ)یان وەرگرت كە كاریگەریەكی ئەوتۆی لەسەر مانەوەی ڤایرۆسەكە نەكرد. نەخۆشێكی گروپی یەكەم كە ڤایرۆسەكەی لە قورگدا مابوو، لە رۆژی هەشتەم یەك دانە دۆوزی ئەزیپرۆمایسینی درایە و لە رۆژی دواتر ڤایرۆسەكەی لە قوڕگدا وون بووەوە. بە پێچەوانەشەوە، یەكێك لەوانەی گروپی دووەم كە لەوەدەچوو ڤایرۆسەكەی لە قوڕگدا نەمابێ، لە رۆژی هەشتەمدا ڤایرۆسەكە سەری هەڵدایەوە. كەموكوڕی تاقیكردنەوەكەی فەرەنسا ئەو تاقیكردنەوە كلینیكیەی فەرەنسا زۆر گرنگ بوو چونكە بۆ یەكەمجار داتای نەخۆشانی كۆڤید 19 پێشكەش بە زانایان كرا. بەڵام تاقیكردنەوەكە كەموكوڕی زۆری تێدایە، بۆیە جارێ زووە پشتی پێ ببەسترێ. بۆ نموونە: - ژمارەی نەخۆشەكان كەمبوون، زۆر كەمتر لە هەر تاقیكردنەوەیەكی قۆناخی (II) وەیان (III). واتە لە شیكردنەوەدا، ئامارەكان و رێژەكان متمانەبەخش نابن. هاوكات نەخۆشەكان بە شێوازی (تیروپشكی هەڕەمەكی و جووتەكوێر) دابەش نەكرابوون. - تاقیكردنەوەكە بۆ چارەسەركردنی نەخۆش نەبوو. پزیشكەكان تەنیا پشكنینیان بۆ ڤایرۆسەكە لە قوڕگی نەخۆشەكان كرد و بەداوداچوونیشیان تەنیا بۆ چەند رۆژێك بوو لەجیاتی ئەوەی هەتا كۆتایی نەخۆشیەكە و بگرە زۆر دواتریش بێ. واتە جارێ نازانین ئایا نەخۆشەكان بەو دەرمانانەن چاكبوونەوە یان نا. سەرباری ئەو كەموكوڕیانە، دەرەنجامە كلینیكیەكان هەروەك ئەوانی تاقیگە، هاندەر بوون، هەر بۆیەش لە ئێستادا كۆمەڵێك تاقیكردنەوەی كلینیكی بۆ بەكارهێنانی كلۆرۆكوین (بە تەنیا وەیان لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین)، پێش تووشبوون (بۆ پاراستنی ستافی نەخۆشخانەكان) و دوای تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆرنا لە چەندین وڵات‌دا لە ئارادانە. لە بەریتانیا، نیەتێك هەیە كە كلۆرۆكوین سەلفەیت بدرێتە دە هەزار كارمەندی تەندروستی بەڵام بە دۆوزی زۆر كەمتر لەوانە (هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە). لە نەرویج نیەت هەیە كە هەموو نەخۆشێك دەرمانەكەی بدرێتێ. سەلامەتی كڵۆرۆكوین كلۆرۆكوین دەرمانێكی باش و سەلامەتە بە شێوەیەكی گشتی، بەڵام كاریگەری لاوەكیشی زۆرە و وەك جۆرە ژەهرێك رەفتار دەكات. لە هەندێ كەسدا كاریگەریەكانی ترسناك و كوشندەیە، بۆیە دەبێ زۆر بە ووریاییەوە بەكار بهێندرێت، بەتایبەتی لەوانەی كە پێشتر نەخۆشی دڵ، گورچیلە، جگەر، شەكرە وەیان دابەزینی بەرگری لەشیان هەیە. كڵۆرۆكوین كار لەسەر لێدانی دڵ دەكات و لە هەندێ نەخۆشدا وا دەكات لەدوای هەر لێدانێك دڵ هەڵوەستەیەكی درێژتر بكات لە ئاسایی پێش ئەوەی خۆی شەحن بكات و جارێكی دیكە لێبداتەوە. واتە لە كاتی هەڵوەستە درێژەكەیدا خوێن و ئۆكسجین بۆ مێشك و كۆئەندامەكانی دیكەی لەش نانێری. ئەو دیاردەیە (Prolonged QT) زۆر جیددیە و مەترسی گەورەی پێوەیە، بەتایبەتی ئەگەر كڵۆرۆكوین لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین بەكار بهێندرێت چونكە هەردووكیان ئەو خاسیەتە نەخوازراوەیان هەیە. هەندێ جاریش كلۆرۆكوین شەكری خوێن لەناكاو دادەبەزێنێ و مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆش پەیدا دەكات . بێجگە لەوانەش كلۆرۆكوین لەگەڵ كۆمەڵێك دەرمانی دیكە بەریەك دەكەون و كار لەیەكتر تێك دەدەن. بۆیە، ناكرێ هەموو نەخۆشێك كڵۆرۆكوین (بەتەنیا وەیان لەگەڵ دەرمانی دیكە) وەربگرێ. هەڵبەتە، وەك هەموو ژەهرێك، دۆوزی رۆژانەی كڵۆرۆكوین راستەوخۆ پەیوەستە بە ئاستی سەلامەتی دەرمانەكە، كێش و ئاستی تەندروستی نەخۆشەكە. ئەو دۆوزە بۆ نەخۆشیە جیاوازەكان جیاوازە، وە بۆ كۆڤید 19 یش لە سەنتەری جیاواز و لە مرۆڤی جیاواز، جیاواز بووە. لە تاقیكردنەوە كلینیكیەكەی فەرەنسا هەر هەشت سەعاتەی 200 mg دراوە بە نەخۆش (رۆژی 600 mg) بۆ تەواوی مەودای چارەسەركردنەكە. دیارنیە كە چۆن پزیشكەكان گەیشتنە ئەو دۆوزە گەورەیە، كە رەنگە چانسی زیانبەخشێتی زیاد ببێ. لە تاقیكردنەوەكانی چین دۆزی گەورەتریشیان بەكارهێناوە - 500 mg رۆژی دووجار بۆ ماوەی 10 رۆژ. لە ئەمەریكا هەندێك 400 mg رۆژانە بۆ پێنج رۆژ، وەیان 400 mg رۆژی یەكەم و دواتر 200 mg رۆژانە بۆ چوار رۆژی دیكە، وەیان 600 mg دوو جار لە رۆژی یەكەم و دواتر 400 mg رۆژانە هەتا كۆی پێنج رۆژ. بێگومان، هەریەك لەوانە ئەزموونێكی جیاواز و ئاستێكی سەلامەتی جیاوازی دەبێ و دواتر بڵاوكراوەكان دەری دەخەن كامیان باشترین و سەلامەتترینیانە. كڵۆرۆكوین لە هەرێمی كوردستان لە هەرێمی كوردستان دەمێكە دەرمانی كڵۆرۆكوین بە نەخۆشان دەدرێ، و نیەتێك هەیە كە لەمەودوا هەردوو دەرمانی كڵۆرۆكوین و ئەزیپرۆمایسین (بە جیا وەیان تێكەڵ) دروست بكرێ و لە تەواوی عێراقدا بێ بەرامبەر بدرێتە نەخۆشەكان. هەڵبەتە، ئەوە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە بۆ نەخۆشان، بەڵام گرنگە رەچاوی ئەوانەی خوارەوە بكرێت: - ئەو دیراسەتە فەرەنسیەی كە پشتی پێ دەبەسترێت هێشتا سەرەتاییە و مەرج نیە كاریگەری دەرمانەكان لەسەر نەخۆشدا بە هەمان ئاست بێ. - پێویستە جەخت بكرێتەوە لەسەر دڵنیابوون لە كواڵیتی دەرمانەكان و پشكنینی كواڵیتی كۆنتڕۆل بە پرۆسەیەكی بێلایەنانە و دەرەكی، نەك پشت تەنیا بە كواڵیتی كۆنتڕۆڵی كۆمپانیاكە بكرێت. - هەڵبژاردنی نەخۆش بۆ وەرگرتنی كڵۆرۆكوین بەتەنیا وەیان لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین زۆر گرنگە. مەرج نیە هەموو نەخۆشێك هەردوو دەرمان وەربگرێت. وە پێویسەتە پێدانی دەرمانەكەش لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕ بێ، وە لە نەخۆشخانەیەك بێ كە توانای پشكنینی تاقیگە و چارەسەركردن نەخۆشیەكە و چارەسەری كاریگەریە لاوەكیەكانی دەرمانەكانی هەبێ. - پێویستە لە دەستپێكەوە، پلانێكی تۆكمە بۆ بەكارهێنانی دەرمانەكان بە شێوازێكی زانستیانە دابڕێژرێ، بەجۆرێك كە لەگەڵ تێپەڕبوونی كات ئامارەكان بە شێوازێكی ئەكادیمی بڕواپێكراو كۆبكرێنەوە و دواتر لە گۆڤاری زانستیدا بڵاو بكرێنەوە كە خۆمان و وڵاتانی جیهان بە متمانەوە بڕوانینە ئەو ئەزموونە. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە تیمێكی زانستی و خاوەن ئەزموون سەرپەرشتی تەواوی پرۆسەكان بكات. دوا هۆشداریش بۆ هاوڵاتیانە، ئەوانەی كە هەوڵیان داوە دەرەمانەكە پەیدا بكەن و پلانیان داناوە كە پێش وەیان دوای تووشبوونی نەخۆشیەكە كڵۆرۆكوین و ئەزیپرۆمایسین وەربگرن. ئەوە بابەتێكی زۆر مەترسیدارە. پێویستە هەموو كەسێك لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆر و بەپێی رێنماییە پزیشیكیەكان ئەو دەرمانە مەترسیدارانە وەربگرێ. دەرمانی دیكەی ئومێدبەخش ژمارەی دەرمانە پزیشكی و شەعبیەكانی كە بەو دواییە لە چین و وڵاتانی دیكە تاقیكراونەتەوە لەبن نایەن. بەڵام تەنیا چەند دانەیەكیان تا ئێستا زانراون كە كاریگەری ئومێدبەخشیان هەبووبێ. - رێمدێسیڤیر (Remdesivir)پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشی ئیبۆلا لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمەریكی (گیلید) دروستكرا. دواتر لە تاقیگەدا كاریگەری لەسەر كۆمەڵێك ڤایرۆسی جیاوازی وەك كۆرۆنا نیشانداوە، بەجۆرێك كە رێگە لە گەشەكردن و تەشەنەكردنیان دەگرێ. رێمدێسیڤیر لە وڵاتانی چین و ئەمەریكا و هۆنگ كۆنگ و سینگاپور و كۆریای باشوور لە تاقیكردنەوەی كلینیكیدایە و لە هەموویاندا هەواڵەكانی ئومێدبەخش بوونە. - فاڤیپیراڤیر (Favipiravir)لە ژاپۆن بۆ یەكەمجار بۆ چارەسەری ئینفلەوەنزا و ڤایرۆسی دیكە دروستكرا و لە شاری (شێنزێن - چین) لەسەر هەشتا نەخۆشی كۆڤید 19 تاقیكرایەوە. لەو تاقیكردنەوە كلینیكیەدا 35 نەخۆش ئەو دەرمانەیان وەرگرت و لەگەڵ 45 نەخۆشی دیكە بەراوردكران كە دەرمانی )لۆپیناڤیر Lopinavir ) و )ریتۆناڤیر Ritonavir ( یان وەرگرت. ئەو دوو دەرمانەی دواییش كاندید بوون بۆ چارەسەری كۆڤید 19، بەڵام لەوە ناچی ئەو دوانە كاریگەر بووبن، كەچی دەرەنجامەكانی فاڤیپیراڤیر هاندەر بوون. لە تاقیكردنەوەیەكی دیكەدا، لە شاری ووهانی چین، فاڤیپیراڤیر لەگەڵ پلاسیبۆیەك تاقیكرایەوە و دیسانەوە دەرەنجامەكان هیوابەخش بوون. - دەرمانی دیكەی وەك كێڤزارا Kevzara، بریلاسیدین Brilacidin ، ئاكتێمرا Actemra و هی دیكە زۆرن كە چاوەڕێی دەرەنجامی تاقیكردنەوە كلینیكیەكانیانین. rudaw
نوسینی: د. ئومێد ڕه‌فیق مێژوی مرۆڤایه‌تی خاڵی نه‌بوه له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاو ده‌ردی كوشنده، بۆیه چیرۆكی په‌تاكان له مێژودا بوه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به وانه‌و سه‌دان داب و نه‌ریت و به‌های له‌گه‌ڵ خۆیاندا گۆریوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م روداوانه سه‌دان پرسیار‌و گومانی دروست كردوه كه تائێستا به‌بێ وڵام ماونه‌ته‌وه، رههنده سایكۆلۆژییه‌كانی په‌تا زۆر گه‌وره‌ن و پانتاییه‌كی گه‌وره له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لانی كه‌مه‌وه به دوای وڵامی ره‌هه‌نده‌كانیدا بگه‌ڕێین، چونكه پێكهاته‌یه‌كی سایكۆلۆژی له سه‌ر یه‌ك نه‌وه‌ی ته‌واو به‌جێده‌هێڵن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه به‌ته‌واوی رزگار بوبن له په‌تاكه ، به‌ڵام هێشتا گیرۆده‌ی لێكه‌وته‌و شوێنه‌واره سایكۆلۆژییه‌كانی په‌تاكه‌ن، كه‌له شێوه‌ی فۆبیا‌و ناودژی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌های جیاوازدا خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت به به‌شێك له كۆویژدان و خه‌یاڵدانی كۆمه‌ڵگه‌و ، ره‌نگه وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی دروست بكات، په‌تا وه‌كو ئه‌زمونی شه‌ڕو كاولكارییه‌كانی شه‌ڕه ، وه‌كو چۆن جه‌نگ و لێكه‌وته‌كانی گۆڕانی ڕیشه‌یی له ستایلی ژیان و ئه‌زمون و مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كه‌ن ، په‌تاش به‌های تایبه‌ت دروست ده‌كات ، كه یه‌كێك له هه‌ره لێكه‌وته دیاره‌كانی نه‌مانی متمانه‌و نامۆیی و دابرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆشتنی ئومێد‌و نائارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و ترسه له نادیاری و مه‌جهول. له‌م دۆخه‌دا مرۆڤ گومان له خۆیی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات ، ماسك وه‌كو سیمبوڵی خۆشاردنه‌وه له كۆمه‌ڵگه، خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، له‌م دۆخه‌دا یه‌كه‌م جاره دیوی ده‌ره‌وه‌ی ده‌شارێته‌وه‌و ، دیوی ناوه‌ی به‌ده‌رده‌خات. بۆیه هه‌ندێك له پسپۆڕانی سۆسۆلۆژیا ، بابه‌تی په‌تایان وه‌كو بابه‌تی زانستی لێكداوهتهوهو ناویان ناوه سایكۆلۆژیای په‌تا ، ئه‌م فێڵده گرنگی ده‌دات به ره‌فتاری كۆمه‌ڵگه و مرۆڤ له‌كاتی په‌تاكان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌یان ، ئه‌م زه‌مه‌نه كۆمه‌ڵگاكان پڕه له شه‌پۆلی ترس و كۆ فۆبیایی ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه پر ئه‌بێت له راڤه كردن و شیكاری بۆ ئازاره‌كان و سه‌رچاوه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ په‌تاكانی سهردههمانی پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م راست بوبێت كهتۆرهكانی په‌یوندی و گه‌یاندن هه‌زاران جار كه‌متر بون له ئێستا ، ئه‌وا له ئێستادا گلۆبالیزه‌یشن وای كردوه زیاتر ڕۆڵی هه‌یه له‌ڕامانی سه‌رلێشێواوی مرۆڤ به دیار تۆڕی زانیارییه‌كانه‌وه، ئه‌م زانیارییانه ده‌بنه هۆكاری به‌های دژ به‌یه‌ك و ڕه‌فتارو هه‌وڵی هیلاك كه‌ر و بێ چاره‌سه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تاكه. به‌تایبه‌ت كه سروشتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تا به تایبه‌ت تر ڤایرۆسه‌كان وایه كه‌له‌سه‌ره‌تادا زانیاری له‌باره‌یانه‌وه نه‌ك ته‌نها لای خه‌ڵكی ئاسایی و ته‌نانه‌ت پسپۆڕه‌كانیش سه‌ره‌تای و كه‌من. ده‌وڵه‌ت له‌م دۆخانه‌دا ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له فریاكه‌وتن و راگرتنی باڵانس و نه‌ڕوخانی كۆمه‌ڵگه له روی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له كاتی قه‌یراندا ئه‌گه‌ر له بیرۆكه‌كه‌ی فۆكۆیامهوه سه‌یری ده‌وڵه‌ت بكه‌ین كه واسه‌یری ده‌وڵه‌تی ده‌كرد ، ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانه له هه‌ژارییه‌وه بۆ تیرۆر‌و په‌تاكان، ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی شه‌فاف ده‌كات و ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له ووتاره‌كانیدا له دیسه‌مبه‌ری 2019 باسی له‌وه كردوه دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تی قوڵ پارێزگاری لێده‌كات، ئههم قه‌یرانانه و قه‌یرانه‌كانی ترئابوری و په‌تاكانی وه‌كو ئیبۆلا و ئایدز و ته‌نانه‌ت كاره‌ساته سروشتیه‌كان زیاتر پشتگیری له‌و تێزه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌ت ناتوانێت بێلایه‌ن بێت یاخود به‌لانی كه‌م ده‌وڵه‌تی كه‌مترین ده‌ستێوه‌ردان ( وه‌كو ئه‌وه‌ی لیبراڵیه تاكرهوهكلاسیكیه مۆدێرنه‌كان ( القدیمه الجدیده)) باسی ده‌كه‌ن ، له‌م دۆخانه‌دا كۆمه‌ڵكه توشی كاره‌سات ده‌كات ، ده‌وڵه‌ت له‌م دۆخانه‌دا ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له فریاكه‌وتن و راگرتنی باڵانس و نه‌ڕوخانی كۆمه‌ڵگه له روی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه، لێره ده‌وڵه‌تی به‌هێز ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی یاسادانان و دادوه‌ری و جێبه‌جێكردنه‌وه ، پشتگیری مانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری ده‌كات و بودجه‌و رێكاری ئابوری تایبه‌ت به پێی دۆخه‌كان به ڕێكاری پله‌به‌ندی پێشكه‌ش ده‌كات ، له دۆخی قه‌یراندا كرمهڵگه زۆرتر چاوی چاوه‌ڕوانی ئومێدیان له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستیه فه‌رمییه‌كانه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه‌ی لای ده‌زگای جێبه‌جێكردنه ده‌توانێت همو ئامرازه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ روبه‌روبونه‌وه، بۆیه ئه‌م دۆخانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی یه‌ك سه‌رچاوه‌ن له‌روی داهاته‌وه ( ده‌وڵه‌تی به‌رخۆرد) ( الدوله الریعیه)، ئه‌مه هه‌ر ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به پێوه‌ری ده‌وڵه‌تی دروست ، ده‌وڵه‌تی شكسخواردوون، بۆیه ئه‌م ده‌وڵه‌تان له یه‌كه‌م وه‌رزی تاقیكردنه‌وه‌دا هه‌ره‌س ده‌هێنن و ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی گه‌وره بۆ هاوڵاتیان، ئه‌م جۆره حوكمرانیانه ته‌نها له‌كاتی قه‌یراندا سه‌رچاوه‌ی داهات و بره‌كانیان بۆ هاوڵاتیان پیشان ده‌ده‌ن، بهپٍێچهوانهوه له كاتی نه‌بونی قه‌یراندا هه‌زار فێڵ و رۆتینات دروست ده‌كه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی داهاته‌كان . بۆیه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌ی كۆی نه‌هامه‌تی و قه‌یرانه‌كان بۆ هاوڵاتیان. له‌هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تی لیبراڵی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه، كه تاوه‌كو ئێستا له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كاندا ، ده‌وڵه‌ت ناتوانێت قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت. فۆبیا له په‌تا زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له داهاتودا چی ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه سه‌نگه‌رێكی دیاریكراوی نییه ره‌فتاری عه‌قڵانی له‌كاتی قه‌یراندا له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ كائینێكی عه‌قڵانیه ، بۆیه زۆربه‌ی بریاره‌كانی به پێی پێوه‌ره لۆژیكیهكان ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سایكۆلۆژیای په‌تاكان ئاماژه‌ی پێده‌كات، مرۆڤ له كاتی په‌تاكاندا ره‌فتاری مرۆیی ئه‌گۆڕێت بۆ ره‌فتاری ناودژ ، بۆیه هه‌ندێك جار پێوه‌ره نالۆژیكییهكان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر ره‌فتاریدا ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كه مرۆڤ له دۆخێكی سروشتیدایه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ره‌فتاری عه‌قڵانیه‌و دۆخی فۆبیا‌و دڵه‌ڕاوكێ ره‌فتاری دژبه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و ڕێگانه‌ی كه هه‌میشه له‌كاتی ئاسایدا دژیان بوه له ئه‌فسانه‌وه بۆ سورته سه‌ره‌تاییه‌كان بۆیه هه‌ندێك جار له جیاتی چاره‌سه‌ری لۆژیكی خری ده‌خاته به‌رده‌م مههترسی . بۆ نمونه له كتێك كه باس له داخستنی سنوره‌كان ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر بازار ده‌درێت به كۆڵدا ، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ قه‌یران روبدات ، هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تیا دروست توانایان زۆر له‌وه زیاتره كه ئه‌و قه‌یرانانه دروست نه‌بن.لێره ده‌رده‌كه‌وێت كه درویتكردنی ئه‌و قه‌یرانانه به ورد بینی به ئاوه‌ری لۆژیكی نه‌كراوه، به‌ڵكو هۆكاره ترس و دڵه راوكێیه، بریاره‌كان زیاتر به سۆزداری بیركردنه‌وه‌ی نالۆژیكی دراون. ترس له‌په‌تا گومان له نادیاری له‌و كاته‌ی په‌تایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌یه‌وه كه‌مه، پانتاییی گومان به شێبوهیهك فراوان ده‌بێت، حه‌قیقه‌ت به‌های خۆی له‌ده‌ه‌ست ده‌دات، له كاتی په‌تای كۆرۆنا له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان فاكت نین، ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت هه‌ندێك جار پێچه‌وانه‌كه‌ی راست ده‌رئه‌چێت، له‌لایه‌ك هه‌ندێك جار په‌تاكه خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه جیاوازه‌كان ده‌گونجێنێت، هه‌ندێك جاریش خودی ڤایرۆسه‌كه بازدانی جینی ده‌كات، بۆیه شیكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان جێگیر نین، ئه‌مه له لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تر فۆبیا‌و دڵه‌راكێ له په‌تاكه خۆی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی فۆبیا له‌وه دروست بێت له داهاتودا چی رووده‌دات، وه‌كو ئه‌وه‌ی ژیژه‌ك له سه‌ر ئه‌م بابه‌ت ده‌ڵێت ( ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌كان هه‌مویان به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ن ، كه نه‌ترسین ، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان هه‌مو ئه‌ڵێن بترسن) ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش فۆبیا له په‌تا زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له داهاتودا چی ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه سه‌نگه‌رێكی دیاریكراوی نییه. ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه توشی په‌تاكه بون ، به‌ڵكو هه‌موان ده‌گرێته‌وه ، له‌م كاتدا بۆشاییی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوی كه‌م ده‌بێته‌وه ، چونكه چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگه به ته‌واوی به‌ستراوه به‌چاره‌نوسی تاكه‌وه، به ئاسانی هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه چه‌ند ته‌ندروستی و ناخۆشیه‌كانمان له‌یه‌ك نزیكن، كۆههستیهكی كۆمه‌ڵگه‌ی دروست ده‌بێت، چاوهڕوانیهكان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س هه‌ڵه نه‌كات تا قه‌باره‌ی زیانه‌كان گه‌وره نه‌بێت، تا ئه‌و ئاسته كاریگه‌ره هه‌ندێك جار داوای به‌كار هێنانی هێز ده‌كرێت، هه‌ندێك جاریش به بهبلاوكردنهوهی هۆشیاری، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك په‌تاكه زۆر به خێرای بڵاو ده‌بێته‌وه ، دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای پێشبینیكردن و زاڵ بون به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا دیار نییه. به تایبه‌ت له دۆخی ئه‌م په‌تایه‌دا ره‌هه‌ندی سیاسی زۆر دراوه‌ت پاڵ په‌تاكه‌و ، هه‌ندێك راڤه وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه په‌تاكه شه‌ڕی بایه‌لۆجی بێت، نه‌ك دیارده‌یه‌كی سرۆشتی ، له پاڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ڕێكی ئابوری گه‌وره ده‌جوڵێت، كه ره‌نگه سیسته‌می ئابوری جیهانی بگۆڕێت. هه‌رچه‌نده ماوه‌ی په‌تاكه درێژ ئه‌بێته‌وه دوو دیارده‌ی دژ به‌یه‌ك ئه‌جوڵێنن یه‌كیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له چاوه‌روانیدا ، هه‌ڵبژارده‌ی به كۆمهڵاتیبون هه‌ڵه بژێرنه‌وه، ئه‌ویتریش ژماره‌ی قوربانیه‌كانه، كه هه‌ردووكیان یه‌ك ده‌رئه‌نجامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش زیاد بونی فشاری ده‌رونیه. ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت لایه‌نی ته‌ندروستی لێره زۆر ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌تا رێژه‌ی مردن وكۆنترۆڵكردن زیاتر ده‌بێت، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه متمانه‌ی هاوڵاتیان زۆر تر ده‌بێت، بۆیه ده‌رئه‌نجام فشاره‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه . ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌هه‌ر دوو ئه‌زمونی چین و ئیتالیا وه‌كو دوو نمونه‌ی جیاواز لێكبده‌ینه‌وه ، توانای ده‌وڵه‌ت متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌وڵت به رونی ده‌رده‌كه‌وێت، له‌یه‌كه‌مدا به توانا له دووه‌مدا خراپ ، كه نمونه‌ی ئیتالیا نه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌رونی له لای خه‌ڵك له ئیتالیا خراپ كردوه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌وورپا ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌مو جیهان هه‌بوه. رنگه له‌م نێوه‌نده گوتاره‌كه‌ی جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی په‌تاكه‌وه زۆر جێگه‌ی ڕه‌خنه بوبێت، كه وتی ده‌بێت، خه‌ڵكی به‌ریتانیا خۆیان بۆ به‌جێهێشتنی ئازیزانیان ئاماده بكه‌ن، ئه‌م گوتاره ئاشكرایه ره‌نگه به پشت به‌ستن به رای پزیشكی دركێنرابێت، به‌ڵام ڕۆڵی سه‌ركرده ئه‌وه نییه ، ئه‌م ڕۆڵه ڕۆخێنه‌ره بگێڕێت. گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردو، له نێوان ئه‌فسانه‌و ئایندا ئه‌زمونی مرۆڤایه‌تی له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا ، په‌نابردنه بۆ غه‌یبیات و سیسته‌مێكی به‌های جێگیر كه هه‌ندێك جار پاڵنه‌ره‌كانی ئایدیایه‌كه ره‌گ و ریشه‌كه‌ی پشت ئه‌ستوره به‌ئه‌فسانه‌و ئه‌و راڤانهی له په‌نهاندا مرۆڤ په‌نایان بۆ ئه‌بات، وه‌كو سروته ئاینیه‌كان ، چاكه‌و خێرخوازی ، ئێستا له عێراق ئه‌بینین هه‌مو جیهان سه‌رقاڵه به‌وه‌ی ڕێكاری ته‌ندروستی بگیرێته‌به‌ر ، به‌تایبه‌تی شیعه‌كان تا ئێستا له مقۆمقۆی ئه‌وه‌ن كه ده‌رگای مه‌زاره‌كان داناخه‌ن ،چونكه تا ئێستا ئه‌مان بروایان وایه كه‌ئه‌م كه‌سایه‌تیانه ئه‌وه‌نده پیرۆزن، په‌تاكان زه‌فه‌رییان پێ نابات. به‌ڵام هه‌ندێك جار به پێی كات و بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه هه‌ندێك كه‌س بیر‌و باوه‌ریان ده‌گۆڕن ،چونكه په‌تاكه به‌شێكی قه‌ناعه‌تیان تێر ناكات ،یان ڕوداوه‌كان به پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕیانه‌وه یه‌وه و، كاره‌سات ده‌خاته‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له كۆریای باشور ڕویدا. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م قه‌یرانانه هۆكارێك ده‌بن بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی دینداری ، په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ت زۆر جار له‌م كاتانه‌دا مرۆڤ په‌نا ده‌باته‌و بۆ كلتور‌و ئه‌و حهكایهتانهی له مێژوی میللهتهكاندا هه‌یه.به تایبه‌تی گه‌رانه‌وه بۆ گیا ده‌رمانیه‌كان، خه‌ریكه به نیاندهرتاڵبونی مرۆڤ ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا له پێشودا ئه‌م بیروباوه‌ڕه له لایه‌ن پزیشكانه‌وه زۆر دژایه‌تی ئه‌كرا . له دوای ئه‌وه‌ی چینیه‌كان هه‌ردوو جۆری چاره‌سه‌ری پزیشكی و چاره‌سه‌ری كلتورییان به‌كارهێناو كاریگه‌رییه‌كه‌یان باس كرد ، له‌به‌شێكی زۆر له وڵاتان په‌نایان بۆ برد، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له هندستان خواردنی میزی مانگا وه‌كو چاره‌سه‌ر سه‌یر ده‌كرێت، چونكه مانگا پیرۆزه‌و میزه‌كه‌شی ده‌كرێت وه‌كو چاره‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.ئه‌مه ئه‌و سروتانهن ته‌نها له‌كاتی ئه‌م جۆره ڕوداوانه‌دا هه‌ستیان پێ ده‌كریت. كه ڕه‌نگه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌وه بێت زانست ده‌سته‌وستانه كه چاره‌سه‌رێكی سیحری ده‌م و ده‌ست پێشكه‌ش بكات. هه‌ندێك راڤه وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه په‌تاكه شه‌ڕی بایه‌لۆجی بێت، نه‌ك دیارده‌یه‌كی سرۆشتی ، له پاڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ڕێكی ئابوری گه‌وره ده‌جوڵێت پڕوپاگه‌نده‌و ڕاسیزمی نوێ ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشی كولێرا له فه‌ره‌نسا بڵاو بوه‌وه ، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه ئه‌م تیۆره‌ی موئامه‌ره‌یه‌و ، په‌تاكه مرۆڤ دروستی كردوه . ده‌ست به‌جێ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو بۆوه كه حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك (لویس فلیپ) مادده‌ی زه‌رنیخی كردۆته بیره ئاوه‌كانه‌وه ، له ئێستادا رۆژانه پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كهه ئه‌م په‌تایه دروستكراوی ئه‌مریكایه، هه‌ندێك كه‌سی تر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسی ئه‌م كاره‌ساته‌ی دروست كردوه، هه‌ندێك تر به تایبه‌تی ئه‌مریكا به نه‌خۆشی چینی ده‌یناسێنیت ، هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ له ناوبردنی به‌ته‌مه‌نه‌كانه، چونكه له ئهمریكاو له ئه‌وروپا به‌ته‌مه‌نه‌كان بارگرانییه‌كی زۆریان بۆ حكومه‌ت دروست كردوه. ئه‌م پرۆپاگه‌ندانه لێكه‌وته‌ی ئابوری وحه‌قیقه‌تی ڤایرۆسه‌كه ناشارنه‌وه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست ده‌كه‌ن بۆ پشت به‌ستن به ته‌فسیری تیۆره‌ی موئامه‌ره‌و تاوانباركردن و تۆمه‌تباركردنی حكومه‌ته‌كان به‌لایه‌نداری هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تێۆره فاكته‌رێكه بۆ سه‌رهڵدانه‌وه‌ی راسیستی نه‌ته‌وه‌یی ره‌گه‌زی، له‌سه‌ره‌تایی ڤایرۆسه‌كه‌وه ترس له ڕه‌گه‌ز چینی گه‌یشتبوه مه‌ترسی له‌سه‌ر چینه‌كان له هه‌مو جیهان و بێڕێزكردن بهرامبهرچینیهكان، دوركه‌وتنه‌وه له هه‌مو چینیه‌ك، هه‌مو گێڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چینی به‌سه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری په‌تاكه‌ی .
درەو: بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە (54) كەس و تا ئێستا (13) بەتەواوی چاكبونەتەوە. لەسەر ئاستیش جیهانیش ژمارەی توشبوان ( 304 هەزارو 37 ) كەسەو (12 هەزارو 979) كەس مردوون و (94 هەزارو 674) كەس چاكبونەتەوە. كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 21/3/2020 توشبون: 54 مـــردن : 1 چاكبوەوە: 13 كەیسی ماوە: 33 رێژەی چاكبونەوە 24% رێژەی مـــردن : 2% كۆرۆنا لە جیهاندا توشبوو:304037 مردن: 12979 چاكبوەوە: 94674 رێژەی چاكیونەوە: 31% رێژەی مـــردن : 4%
راپۆرتی: محەمەد رەئوف فازڵ حەمەرەفعەت "دەستی دایە كڵاشینكۆفەكەو راستەوخۆ فیشەكەكانی نا بەنێوچاوانی داودی برایەوە، روی چەكەكەی كردە ئەیوبی براگەورەی بەڵام لەبەر ئەوەی ئەیوب نەخۆش بوو دایكی خۆیدایە بەر لولەی تفەنگەوە، بەڵام بەفیشەكێك سەری دایكیشی پێكا، دواتر دانای برای لولەی تفەنگەكەی گرت و بەوهۆیەوە دەستی سوتا، دواتر فیشەك دەنێت بەناوچاوانی ئەیوبی براگەورەو دانای برابچوكیەوە، پاشان باوكیشی دەپێكێت، نەرمینی خوشكی كە تەنها دەربازبووی روداوەكەیە بەدوایدا رادەكات و دەڵێت هەمویانت كوشت تكایە منیش بكوژە، پێی دەڵێت ناتكوژم بۆ ئەوەی بەخەفتەوە بمریت". ئەمە "تارق"ە كە دوێنی شەو لە پشتی مزگەوتی قازی محەمەدی شاری سلێمانیەوە دایكی و سێ برایی كوشت و باوكیشی بەسەختی بریندار كرد. لە پشتی قازی محەمەدەوە چی رویدا؟ دوێنێ شەو لەناو روحی ماندوو و شەكەتی هاوڵاتیان لەلایەك بەهۆی ترس لە تارماییەكانی "كۆرۆنا" و خۆزیندانیكردن لە پێناو سەلامەتی هەموان و نزیك بوونەوە لە قەیرانی درایی و ترس لە دووبارەبوونەوەی پاشەكەوتی موچە، خەڵكی كوردستان بە روداوێكی بیستنی روداوێكی تراژیدی بە ئاگاهاتنەوە" كوڕێك سێ برایی و دایكی كوشتووەو باوكیشی بەسەختی بریندار كردووە" . ماڵی تارق (5) بران ( تەیب، ئەیوب، داود، تارق، دانا، تەها) تەنها (تەها) لەسەر ماڵ ماوە لە براكانی، (4) خوشكنتەنها ( نەرمینی خوشكی ) لەسەر ماڵ ماوە، تەیبی براگەورەی لە ئەڵمانیایەو هەرسێ برا كوژراوەكە ژن و منداڵیان هەیە‌و سێ خوشكیشی هاوسەرگیرییان كردووە، تەهای برابچوكی لەو كاتەدا لەماڵ نەبووە، لەگەڵ سەبیحەی دایكیان و شێخ محەمەدی باوكیان پێكەوە ژیاون. بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" كاتژمێر 9:10 خولەكی شەوی رابردوو كوڕێك كە دایكی و سێ برای كوشتووەو باوكیشی بەسەختی برینداركردووە، هەرزوو بە برینداری دەستگیرراوە، بەڕێوەبەری پۆلیس دەڵێت: تەنها خوشكێكی ماوە لەكاتی روداوەكەدا تارق پێی وتووە. لەسەر چی بوو؟ تارق لەسەرەتای ساڵی 2000 لەنانەواخانە لە گەڕەكی مەجید بەگ جەستەی دەسوتێت، لەبەر ئەوەی لەو كاتەدا و بەهۆی خراپی باری ئابوریەوە تەنها چارەسەری برینەكەی كراوەو نەتوانرا جوانكاری بۆ بكرێت و سوتاویەكە بە جەستەیەوە دیار دەبێت، وەك كەسوكارەكەی دەڵێن ( تارق یەكێك بووە لە كوڕە جوانەكان و ئەو سوتانە كاریگەری لەسەر جەستەو دەرونی هەبووە)، بۆیە ماوەیەك كاری ( سەقفی تەپەدۆر)ی كردووە‌و دواتر لەساڵی 2010 (تارق) بەمەبەستی نەشتەرگەری بۆ جوانكاری جەستەی دەچێتە ئەڵمانیا، بەڵام دوای 6 ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەك لای نزیكەكانی باسی كردووە"ئەوێ شوێنی ژیان نیە، مرۆڤ شێت دەبێت" سەرەڕای ئەوەی وەڵام وەرناگرێت، دەگەرێتەوە هەرێمی كوردستان و سەرقاڵی یاری ئاسن دەبێت لەم بوارەدا ( دوو جار مەدالیای بەدەستهێناوە)و بەپێی وتەی كەسە نزیكەكانی "هەر پارەیەكی دەستكەوتبێت بۆ كڕینی خواردن و پرۆتینی تایبەت بە یاری ئاسن خەرجكردووە". بەڵام سەرەڕای ئەوەی هاوسەرگیری نەكردووە، هەمیشە لای باوك و دایك و براكانی نارەزایی لە ژیانی خۆی دەربڕیوەو وتویەتی "ئەمە ژیان نیە ئێمەی تێیداین، بۆیە دەبێت خانوەكەم بۆ بفرۆشن و پێی دەچمەوە ئەوروپا چونكە من ناتوانم لێرە بژیم" ئەم قسەیە چەند جارێك لای دایكی و باوك و براكانی دەیكات، بەڵام براكانی قبوڵی ناكەن و دەڵێن ناكرێت دایك و باوكمان بخەینە سەر جادەو لەم تەمەنەدا بچنە كرێچیەوە. چی رویدا.؟ تارق بەنیازی یەكلاكردنەوەی فرۆشتنی خانوەكەیان سەر لە ئێوارەی رۆژی روداوەكە تەلەفۆن بۆ براكانی( ئەیوب، داود، دانا) دەكات، كە بێن بۆ ماڵی باوكی، براكانیشی رازی دەبن و پێیان وایە چاسەرێكی دۆزیوەتەوە، بۆیە شەو دێنە ماڵی باوكیان، لەوێ تارق پێیان دەڵێت" دەبێت ئەم خانووەم بۆ بفرۆشن و حەقی خۆم بدەنێ و دەچم بۆ ئەوروپا، چیتر ناتوانم لێرە بژیم" براكانی بەم پێشنیازە رازی نابن و زۆر هەوڵی لەگەڵدا دەدەن كە رازی بكەن بەڵام تارق رازی نابێت، دوای نا‌ئومێد بوونی دەچێتەوە دەرەوەو بەزوویی دەگەڕێتەوە، وەك هەندێك لە كەسوكارەكەی دەڵێن چەكەكەی لەپشت دەرگاكەوە داناوە دەیهێنێت ( هەندێكی تریان دەڵێن ئۆتۆمبێلێك هاتووتە بەردەرگاكەو چەكەكەی لە كەسێكی ناو ئۆتۆمبێلەكە وەرگرتووە) و گەڕاوەتەوە ژورەوە. بەپێی وتەی كەسە نزیكەكانی یەكەم فیشەك كە تەقاندویەتی ناویەتی بە داودی برایەوە، رودەكاتە ئەیوب، دایكی خۆی دەداتە بەرچەكەكە، ئەیوب نەخۆشی جگەری هەبووەو بەردەوام نەخۆش بووە، پاڕانەوەكەی دایكی كاریگەری نەبووە نەك هەر ئەیوب دایكشی پێكاوە، بە فیشەكێك ناوچاوانی دایكی دەپێكێت، دواتریش دانا یەكێك لە براكانی تارق كە لە نهۆمی كە كەمێك پێشتر چۆتە نهۆمی سەرەوە لەكاتی دەمەقاڵیەكە هاتۆتە خوارەوەو لولەی تفەنگەكەی تارقی گرتووە، بەڵام هەوڵەكەی سەری نەگرتووەو دەستی دەسوتێت، فیشەك دەنێت بەسەری داودی براگەورەیەوەو دواتریش دانای برابچوكی دەكوژێت، هەر لەم هەڵچونەدا تاریق باوكیشی دەپێكێت، ( باوكی ئێستا لە نەخۆشخانەیەو برینەكەی سەری سەختەو توشی نەزیف داخلی بووە). ئەم روداوە كاتژمێر 9:10 خولەكی دوێنێ شەو رویدا، دوای كوشتنی دایك و سێ براكەی تارق هەڵهاتووە، بەپێی گێڕاوەكان كە بەرێوەبەری پۆلیسیش پشتڕاستی كردۆتەوە، نەرمینی خوشكی لەكاتی هەڵهاتنی تاریقی برایدا بەدوای دەكەوێت و پێی دەڵێت "تكایە بەس من ماوم منیش بكوژە" تارق پێی دەڵێت " ناتكوژم بابەخەفتەوە بمرێت". چەند خولەكێك دوای روداوەكە هێزەكانی پۆلیس ئاگاداردەكرێتەوە، هێزێكی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایش ناوچەكە كۆنترۆڵ دەكەن و شوێنپێی تارق هەڵدەگرن، كە بەچەكێكەوە لە هێزە ئەمنییەكان یاخی بووە، دوای چەند كاتژمێرێك لە (جوت سایدی زەرگەتە)ی سلێمانی، هێزە ئەمنیەكان تارق دەدۆزنەوە، تارق ئامادە نیە خۆی رادەست بكات، تەقە دەكات و هێزە ئەمنیەكانیش وەڵامی دەدەنەوە، لەم پێكدادانەدا كە یەكێك لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكە بریندار دەبێت، تارقیش بە برینداری دەستگیر دەكرێت، كە لە روبەروبونەوەكەدا سێ فیشەك بەر تارق دەكەوێت ( فیشەكێك بەر قۆڵی، یەكێك بەر سكی و ئەویتر بەرشانی كەوتووە)، دوای دەستگیركردنی بە برینداری، هێزە ئەمنیەكان بە دەستگیركراوی تارق دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەو دوای نەشتەرگەری باری تەندروستی جێگیرە، پۆلیس و دادگا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تارق دەكەنەوە، پێش بینیەكان بۆ ئەوەدەچن، كەیسی ئەم كوشتنە لە كەمترین حاڵەتدا زیندانی هەتا هەتاییەو لە بەرزترین حاڵەتیشدا سزای لەسێدارەدانە، جێبەجێكردنیشی بە بڕیارێكی تایبەت دەبێت كە بەتەنها لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمە. (درەو) بۆ بۆ نوسینی ئەم راپۆرتە پەیوەندی بە زۆرێك لە كەسە نزیكەكانی ئەو خانەوادەیەوە كردووە‌و زانیاری لێوەرگرتوون، بەڵام ناوی ئەوانەی كە قسەیان كردوە بە پارێزراوی لای (درەو) دەمێنێتەوە.
درەو: بەشی دووەم: " تەشەنەی كولتووری بنەماڵەگەرایی لەدوای كرنگرەی هەشتەمیەوە ئەگەرێكی زیندووی بەردەم ئایندەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە، ئەویش بەهۆی دەستگرتنی خزمە نزیكەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەسەر پێگە هەستیارەكانی ئەو حزبە .... تاڵەبانی باوك هیچ بیر و پلانێكی بۆ جێگرەوەی خۆی، نە لەنێوبنەماڵەكەیدا و نە لەنێو سەركردەكانی تردا نەبووە بەڵام دەرەنجامی هەڵبژاردنە بەراییەكانی پێش كۆنگرە(كۆمیتە، مەڵبەند ومەكتەبەكان) بەهێزیی باڵی تاڵەبانی لەنێو نەوەی نوێی كادیرانیدا دەرخست، هەربۆیە وەك پێشبینی دەكرا، دەرئەنجامی دەنگەكانی كۆنگرە لە بەرژەوەندی ئەم باڵە یەكلابۆوە." ئەمە بەشی دووەمی رانانێكی ئەكادیمیە كە لەلایەن كۆمەڵێك توێژەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی لە هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە. لێكۆڵینەوەكەی ئەو سەنتەرە كە بەناوی (پرسە دژوارەكانی هەرێمی كوردستان و ئایندەی چاكسازییان) و (كۆنگرەكانی یەكێتی و یەكگرتوو بە نموونە) رانان بۆ كرنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو دەكات و دەڵێت " سەرمایەی ئێستای یەكگرتوو، ڕێكخستن و بانگەواز و بەڕیوەبردنی داراییەكەیەتی، هەردووكیان لەدەست خزمە نزیكەكانی ئەمینداری گشتیدان، گریمانەی تەشەنەی كولتووری بنەماڵەگەرایی ئەگەرێكی زیندووی بەردەم ئایندەی یەكگرتووە" سەبارەت بە كرنگرەی سێیەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەنوسن"دوای دوورخستنەوەی بەشێكی زۆر لە سەركردە دێرینەكان، ئێستا یەكێتی لەلایەن توێژێكی سیاسی گەنجترەوە بەڕێوە دەبرێت، سەرباری خاڵه ئەرێنییەكان بەڵام هێشتا ڕوون نیە ئەم نەوە گەنجە چ دیدێك یان بەرنامەیەكی جیاوازی هەیە كە پێویستە هەر نەوەیەكی گەنج لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت. نوێبونەوەی راپۆرتەكەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی لەلایەن ( د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.یوسف گۆران، د.هەردی مهدی میكە)یەوە ئامادەكراوە. دەقی راپۆرتەكە تەوەری دووەم: كێشەی دیموكراسیی نێوخۆیی پارتەكان لە هەرێمی كوردستان (كۆنگرەكانی یەكێتی و یەكگرتوو بە نموونە) یەكەم: كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هەرچەندە كۆنگرە وەك میكانیزم و میراتێكی سیاسی لەنێو پارتەكاندا، بۆ نوێبونەوه و شەرعییەتدان بە سەركردایەتی وسیاسەت وپێكهاتەو دامودەزگاكانی حزب بەشێوەیەكی دیموكراسیانه ئامرازێكی باو و پێویستییەكی سیاسی بووە، بەڵام لە كولتووری سیاسیی رۆژهەڵات و بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پابەندییەكی ئەوتۆی بە كات و رێوشوێنە دیموكراسی و شەفافانەی بەستنی كۆنگرەكانەوە نەبوە. ئەم ڕاستییە بۆ كوردستان و پارتە سیاسییەكانی(لەناویشیاندا یەكێتی نیشتمانی كوردستان)، تا ئاستێكی زۆر دروست و سەلمێنراوە. هەر ئەمەشە وایكردووە یەكێتی لە مێژووی ٤٥ساڵەیدا، تەنها چوار كۆنگرەی بەستوە و هەموو كاتێك درەنگ كەوتووه و نیگەرانی و توڕەیی بەدوای خۆیدا هێناوه. - پێودانگە گشتییەكانی(محددات) كۆنگرە چوارەمی یەكێتی: ١- پێودانگە دەرەكییەكانی حزب ئاشكرایە شێوەی رێكخستنی ژیانی حزبی لە زۆربەی سیستمە دیموكراسییەكان بە دەستور یاسا و رێنمایی رێكدەخرێت. یاسای پارتە سیاسییەكانی عێراقی ساڵی ٢٠١٧، سەرجەم پارتە سیاسییەكانی ناچار كردوه تا دەربارەی كاتی بەستنی كۆنگره، پابەندی پەیڕەوی نێوخۆی پەسەندكراوی حزبەكەیان بن و هەروەها سزای بەسەر ئەو پارتانەشدا دیاریی كردووە كە پێشێلی پێڕەو دەكەن. لەیاساكەدا رێگە لە خۆكاندیدكردنی ئەفسەرە باڵاكانی بۆ پۆستە حزبییەكان گیراوە. هەر لەبەر ئەوەش بوو پاش دەرچونی ئەم یاسایە سەرجەم پارتە سیاسییەكان پابەند كران خۆیان لەگەڵ ئەم یاسایەدا بگونجێنن و هۆكارێكیش بوو بۆ گوشارخستنە سەر یەكێتی بۆ بەستنی كۆنگرە لە مانگی ١٢ی ٢٠١٩. ٢- پێودانگە ناوخۆییەكان پەیڕەوی ناخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی سێی یەكێتی ٢٠١٠ یەكێتی، پابەند كردوە كە هەر سێ ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستێت و تەنها بۆ یەكجار (بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگ) مافی دواخستنی كۆنگرەی هەیە، بەپێچەوانەوە سەركردایەتی شەرعییەتی خۆی لەدەست دەدات، واتە بەپێی پەیڕەو دەبوایە كۆنگرەی یەكێتی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا ببەسترێت. هەرچەندە ئەم پەیڕەوە نەیتوانی رێ لە دواخستنی كۆنگرە بگرێت، بەڵام كارتێكی بەهێز بوو بەدەست خوازیارانی كۆنگرە و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێڕاقەوە. لەلایەكی¬ترەوە كێبڕكێی ناوخۆیی باڵەكانی نێو یەكێتی، هۆكارێكی¬تری شێوە و كاتی بەستنی كۆنگرە بوو، بە تایبەت پاش نەخۆشكەوتنی سكرتێری گشتی (جەلال تاڵەبانی) و دروستبوونی بۆشایی لە ترۆپكی سەركردایەتیی یەكێتیدا، ئەم راستییە لە هەڵبژاردنەكانی ٢٠١٣ی هەرێمدا بە ئاشكرا رەنگی دایەوە، وەك بینرا لەو هەڵبژاردنەدا یەكێتی شكستی هێنا و بوو بە هێزی سێیەم و وەپاش بزوتنەوەی گۆڕان كەوت. شاراوە نیە كە هۆكارێكی بەهۆی ململانێ نێوخۆییەكانیەوە بەشێكی دیاری سەركردایەتیی یەكێتی ئامادەی بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنیش نەبوون، كە دواجار دەرئەنجامە خراپەكانی هەڵبژاردنەكە هۆكارێكی سەرەكی ترس لە بەستنی كۆنگرە بوو. دووركەوتنەوەی مام جەلال و بۆشایی سەركردایەتی، ململانێی نێوخۆیی سەركردەكان، شكستەكانی هەڵبژاردن، پاشەكشێی سیاسی و دەسەڵاتداری لەسەر ئاستی كوردستان و لەدەستدانی شەرعییەت بەپێی پەیڕەو، سەرجەمیان هۆكاری دروستبوونی ناڕەزایی و نیگەرانی زۆر بوون و سەرەنجام بەهۆی زیاتر دواخستنی كۆنگره، هەژموونی نەوەیەكی گەنجی سیاسی ئارەزومەند بۆ گۆڕینی بەربژێری سیاسی لە نێو یەكێتیدا بەهێزبوو، دوا كۆنگرەش بەهێزترین ئامرازی جێبەجێكردنی ئەم ئارەزوو و ویستە بوو. - پڕۆژەكانی پێش كۆنگرە پێش بەستنی كۆنگرە چەندین پڕۆژە، كە گوزارشتی لە ڕاوبۆچونی كەسایەتی و باڵه جیاوازەكان دەكرد، گەڵاڵه و پێشكەشكران، هەروەها هەوڵی جدیش بۆ گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەكی گشتگیر كە جێی ڕەزامەندی زۆربەی لایەنەكان بێت، درا. بۆ سەركەوتنی هەر پرۆژەیەك سێ مەسەلەی سەرەكی دەبوو دەبوو لە هەر پرۆژەیەكدا لەبەرچاو بگیرانانیە و هەر پرۆژەیەك چارەسەری بۆ بدۆزینایەتەوە، ئەوانیش: مەسەلەی پەیكەری نوێی یەكێتی، پێگەی سەركردە دێرینەكان لە ئایندەدا و ترۆپكی سەركردایەتی. سەبارەت بە مەسەلەی پەیكەری سەرەكی یەكێتی، بیرۆكەی دروستكردنی شێوەیەك لە پەرلەمانی حزبی كە دەسەڵاتی جێبەجێكردن دیاری دەكا، گەڵاڵە كرا، ئەم بیرۆكەیە بۆ پێش كۆنگرەی سێی٢٠١٠ دەگەرێتەوه، بەڵام ئەوكات نەتواندرا لە كۆنگرەدا بچەسپێنرێت و ناچار بۆ ئەنجومەنی ناوەند گۆڕدرا، دواتر هەمان بیرۆكە بەڵام بە دەسكارییەكی زۆرەوە لە كۆنگرەی چوار پەسەندكرا، كە تیایدا كۆنگرە تەنها سەركردایەتییەكی گشتی(پەرلەمان) هەڵبژێرێت، پاشان ئەنجومەنەكە و دەستەی جێبەجێكردن(مەكتەبی سیاسی) سەرۆكی حزب هەڵبژێردرێن، هەموو كاتێكیش سەركردایەتی توانای گۆڕینی سەرجەم ستافی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكایەتی دەبێت. ئەم پرۆژەیە بەزۆرینە لە كۆنگرە پەسەند كرا، بەڵام پێداچوونەوەی پەیڕەو بە بڕیاری كۆنگرە بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردراو بەجێهێڵدرا. مەسەلەی دووەم رۆڵی سەركردایەتییە دێرینەكانی یەكێتی، یەكێك بوو لە خاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی، پێش كۆنگرە بیرۆكەی دروستكردنی "ئەنجومەنی دانایان" یان "ئەزمونگەران" یا "باڵای سیاسی" بە ئاشكرا گفتوگۆ دەكرا، مێژووی ئەم بیرۆكەیەش كۆنه و بۆ ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەگەڕێتەوە و لەو كاتەوە بوو بەبەشێك لە دیبەیتی سیاسیی یەكێتییەكان. بەڵام كێشەی سەرەكی لە بوونی ئەنجومەنەكەدا نەبوو بەڵكو لە دەسەڵاتەكانیدا بوو. هەرچەندە لە كۆنگرەدا بڕیار نەبوو كە جگە لە سەرۆكەكەی ناوی كەس دیاری بكرێت، بەڵام سەرەنجام بە ناو دەستنیشان كرا و كێشە سەرەكییەكە كە دەسەڵاتەكانی بوو سەرەڕای دیبەیتێكی چڕ، بەڵام دیاری نەكرا و بە چارەسەر نەكراوی مایەوە و پاشتر بە پێی بڕیاری كۆنگرە بۆ لیژنەی هاوبەشی سەركردایەتیی نوێ و ئەنجومەنەكە جێهێڵرا. ئەم بابەتە، بەو مانایە دێت كە دەسەڵاتی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، هێشتا چارەسەر نەكراوه. سەبارەت بە مەسەلەی سێیەم كە هەستیار و گرنگترینیانە، سەرۆكایەتیكردنی یەكێتییە، ئاشكرایە ئەم كێشەیە هەرچەندە لەسەردەمی جەلال تاڵەبانی (جگە لەكاتی سەرهەڵدان و كاریگەرییەكانی دەركەوتنی بزوتنەوەی ریفۆرم)، بوونێكی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام پاش نەخۆشكەوتنی تاڵەبانی و پاشتریش كۆچی یەكجاریی ناوبراو، بە توندی سەریهەڵدا. ڕەنگە یەكێك لە هۆكارەكانی زەقبوونەوەی كێشەكە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە تاڵەبانی باوك هیچ بیر و پلانێكی بۆ جێگرەوەی خۆی، نە لەنێوبنەماڵەكەیدا و نە لەنێو سەركردەكانی¬تردا نەبووە. بۆیە كاتێك تاڵەبانی كاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و حزبی یەكێتی نەما، پلانێكی ئامادەكراو لە ئارادا نەبوو و ئەگەرەكانیش كراوە بوون. سەركردە دێرینەكانی یەكێتی، (ئەوانەی لەسەردەمی پێشمەرگایەتیدا باڵادەست بوون) ئارەزووی جێگرەوەی تاڵەبانییان هەبوو، بەڵام لەناو سەركردایەتیدا كۆدەنگی لەسەر یەك سەركردە لە ئارادا نەبوو. لەو ماوەیەدا مەسەلەی ململانێ ناوخۆییەكان تێكەڵ بەمەسەلەی جێگرەوەی تاڵەبانی بوو. لەو ڕوانگەیەشەوە بۆ جێگرەوەی تاڵەبانی هەر دەبوایه كۆنگرە ببەسترێت، هەموو لایەكیش دەیویست پێش بەستنی كۆنگره، مەسەلەكە بە قازانجی خۆی یەكلابكرێتەوە، بۆیە ئەم ململانێیە پڕۆژەی بەستنی كۆنگرەی ئالۆزتر كرد. هەرچەند پێش كۆنگرە بیرۆكەی جیاواز بۆ سەرۆكایەتی یەكێتی هەبوو، وەك "دەستەی سەرۆكایەتی" یان "هاوسەرۆكی"، بەڵام بوونی یەك سەرۆك بۆ یەكێتی بۆچونێكی زاڵ و باڵادەست بوو، تەنانەت لە كۆنگرەدا بە ناڕاستەوخۆ كاری بۆ كرا و هەوڵی زۆر درا كە بەرهەم ساڵح (سەركۆماری عێراق) بەربژێری ئامادەكراوی ئەم پۆستە بێت، بۆیە سەرجەم باڵەكان پشتگیری نەبوونی ڕكابەر و خۆپاڵاوتنیان بۆ سەركردایەتی كرد، ئەمەش زیاتر وەك هەنگاوێك بۆ پاراستنی ناوبانگی و دوورخستنەوەی بوو لە مەترسییەكانی ڕكابەریكردن و ژمارەی دەنگەكان لێكدرایەوە بۆئەوەی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە نەبێتە كۆسپێك. بەڵام بە پێچەوانەی پلان و پێشبینییەكان سیناریۆكانی دوای كۆنگرە سەبارەت بە پۆستی سەرۆكی یەكێتی گۆڕانكاری خێرایان بەسەردا هات. دەرەنجامی هەڵبژاردنە بەراییەكانی پێش كۆنگرە(كۆمیتە، مەڵبەند ومەكتەبەكان) بەهێزیی باڵی تاڵەبانی لەنێو نەوەی نوێی كادیرانیدا دەرخست، هەربۆیە وەك پێشبینی دەكرا، دەرئەنجامی دەنگەكانی كۆنگرە لە بەرژەوەندی ئەم باڵە یەكلابۆوە. نوێنەرانی ئەم باڵە كە براوەی یەكەم و دووەمی دەنگەكانی كۆنگرە بوون بە مافی خۆیان دەزانی كە پێگه و ڕۆڵیان لە داڕشتی سیاسەتی یەكێتی هەبێت، هەربۆیە داوای پێگەی جێگری سەرۆكی یەكێتییان كرد و بە مافی خۆیانیان دەزانی. پاش چەندین گفتوگۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح كە كاندیدی سەرەكی سەرۆكی یەكێتی بوو نەتوانرا لەسەر بوونی دوو جێگر بۆ سەرۆكی یەكێتی رێكبكەون، دواجار مەسەلەی بوونی بەرهەم ساڵح بە سەرۆكی یەكێتی وەلانرا، سەرقاڵی لە كارەكانی بەغدادیشی هۆكار و پاساوێكی¬تر بوو چونكە نەدەكرا سەرۆكی یەكێتی بێ جێگرێكی چالاك و گونجاو ئەركی سەرۆكاتییەكەیدا ڕاپەڕێنرێت. بەم شێوەیە كشانەوەی كتوپڕی بەرهەم ساڵح لە پرۆسەی سەرۆكایەتیكردنی یەكێتی و نەبوونی كەسایەتییەكی جێگرەوەش كە كۆدەنگی لەسەر بێت وای لە سەركردایەتی نوێ كرد بیر لە ئەگەرەكانی¬تر بكاتەوە كە بەهێزترینیان بیرۆكەی "هاوسەرۆكی" بوو. بۆیە هەڵبژاردنی یەكەم و دووەمی براوەكانی كۆنگرەی چوارەم (بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی) وەك چارەسەرێكی واقعی و دیموكراتییانە هاتە بەرچاو و بێ ڕكابەر هەڵبژێردران. - ئایندەی پێكهاتەی یەكێتی: هەچەندە هێشتا زووە بڕیار لەسەر پێكهاتەی ئێستای یەكێتی و شێوەی سەركردایەتیكردنی و كاریگەرییەكانی بۆ ئایندە بدرێت، بەڵام دەكرێت چەند تێبینیەك تۆمار بكرێن: ١- پاش حەوت ساڵ لە قەیران و ململانێ و بۆشایی لە ترۆپكی سەركردایەتیكردنیدا، دۆزینەوەی رێوشوێنێكی دامەزراوەیی پەسەندكراوی كۆنگرە بۆ یەكێتی بەكارێكی ئەرێنییە، گەر ئەم پارتە كەمتر خەریكی كێشە ناوخۆییەكانی خۆی بێت هاوكات سەركەوتنیشی پەیوەستە بە نمونەی بەڕێوەبردنی هاوسەرۆكییەوە كە مۆدێلێكی نوێیە و پێویستی بە پارسەنگ و لێبوردەیی و شارەزایی سیاسیی و كارگێڕییەوە هەیە. ٢- دوای دوورخستنەوەی بەشێكی زۆر لە سەركردە دێرینەكان، ئێستا یەكێتی لەلایەن توێژێكی سیاسی گەنجترەوە بەڕێوە دەبرێت، سەرباری خاڵه ئەرێنییەكان بەڵام هێشتا ڕوون نیە ئەم نەوە گەنجە چ دیدێك یان بەرنامەیەكی جیاوازی هەیە كە پێویستە هەر نەوەیەكی گەنج لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت. نوێبونەوەی سەركردایەتی گەر نوێبونەوەی دید و بەرنامە و سیاسەت لەگەڵ خۆیدا نەهێنێت تەنها خولانەوە دەبێت لە بازنەیەكی بەتاڵدا. ٣- مەسەلەی لەدەستدانی دەسپێشخەری و دیدی سیاسی، تێكەڵكردنی بازرگانیكردن بە سیاسەت، ناچالاكی دامەزراوە حزبییەكان و گرنگی نەدان و كەمبونەوەی كادیری نەوعی و هەروەها پەیوەندییەكان لەگەڵ پارتی، گۆڕان، پارتە ئیسلامییەكان، پەكەكە و بەغدا چەند كێشه و مەسەلەیەكی گرنگن و پێویستە سەركردایەتیی نوێ بە دیدێكی نوێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكات. ٤- بوونی ژمارەیەكی زۆری سەركردایەتی(١٢٤كەس)، وا دەكات پرۆسەی بڕیاردان تێیدا سەخت و ئەستەم بێت، بەتایبەت بەشێكی زۆریان ئەزمونیان كەمە، بۆیە بە كردەیی دامەزراوەی دەستەی جێبەجێكردن(مەكتەبی سیاسی) كە كەمتر و شارەزاترن چالاكتر دەكات، رەنگە لە ئایندەدا پرۆسەی چاودێرییكردنی لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتیەوە قورس‌تر بكات. ٥- بۆ بەردەوامیدان بە مانەوەی پردێكی بەسوود لەنێوان نەوەی كۆنی بە ئەزمون و نەوەی نوێی بەتوانا، پێویستە میكانیزمێكی گونجاو چ لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای سیاسی و چ لەگەڵ سەرجەم كادیرە دێرینە بەئەزموونەكان بدۆزرێتەوە، چونكە زۆربەی جار دوو مەرجی سەرەكی سەركەوتن، بەردەوامی(بەهاكان) و نوێبونەوە، لەیەك نەوەی سیاسی‌دا، گەر نوێش بێت، كۆنابنەوە. تەوەری سێیەم: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پاش هەشت كۆنگرە، قۆناغی بەرزەخی یەكگرتوو، لەم ساڵانەدا، لە میانی چەندین پرسی ڕیشەییدا، بە هەڵواسراویی جوڵەی سیاسیی و ئاینی خۆی بەڕێدەكات. ئەم هێزە كە تەمەنی ڕاگەیاندنی چارەكە سەدەیەكی تێپەڕاندووە، بەراورد بە گوتاری هزریی-سیاسیی ڕابردووی، لەنێوان دوالیزمەكانی دین و بانگەوازدا، دنیا و دواڕۆژ، نەتەوەیی و ئومەمی(نێونەتەوەیی) و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا لە دۆخێكی ناجێگیری بەرزەخیدایە، دوا تیرێك كە بەر یەكگرتوو كەوت مۆدێلە دیموكراسییە ناوخۆییەكەی بوو كە ئێستا لەبەردەم پاشەكشەدایە و گومانی زاڵبوونەوەی پاسەوانە كۆنەكان و "بەرەوبنەماڵەییبوون" ئەگەرێكی بەردەمییەتی. یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، رۆژانی ٢٨ و ٢٩ كانوونی یەكەمی ٢٠١٩، كۆنگرەی هەشتەمی بە ئامادەبوونی ٩٠٠ ئەندام (٢٢،٥٪یان ژن‌بوون) لە ھەولێر گرێدا و تیایدا ھەشت خاڵی وەك ستراتیژ وبنەما پەسەندكرد، سێ دەزگای گرنگ بەڕێوەبردن و ئاراستەكردنی سیاسەتەكانی حزبەكەیان لە ئەستۆدایە: ئەمینداری گشتیی، دەستەی باڵای چاودێری وئەنجوومەنی سەركردایەتی. سەڵاحەدین بەهائەدین (لەدایكبووی١٩٥٠-هەورامان) وەك ئەمینداری گشتی بە زۆرینەی ڕەھا (بە بەدەستهێنانی ٥٤٦ دەنگ و بە ڕێژەی ٦٢٪) متمانەی كۆنگرەی بەدەستھێنایەوە، ڕكابەرەكەی (ئەبوبەكر عەلی)، ٣٤٢ دەنگی ئەندامانی كۆنگرەی بەدەست هێنا، ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێریی ژمارەیان پێنج ئەندامی كارا و دوو ئەندامی یەدەگە هەر لە كۆنگرەدا متمانەیان وەرگرت، ٢٧ ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیش هەڵبژێردران، پاشتر بەرپرسی مەڵبەندەكان (كە ١٦بەرپرسبوون و پێشتر لەلایەن مەڵبەندەكانیانەوە هەڵبژێردرابوون) لە كۆنگرەدا و لە یەك لیستدا متمانەیان وەرگرتەوە و بوونە ئەندامی سەركردایەتی، بەمشێوەیە ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی بووە ٤٣. یەكگرتوو لە پەرلەمانی هەرێم پێنج كورسی ولە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دوو كورسی هەیە، لە كاتێكدا لە ھەڵبژاردنەكانی ٢٠١٤ی عێراق چوار كورسی و لە ھەڵبژاردنەكانی ٢٠١٣ی كوردستان (١٠) كورسی هەبوو، بەمەش پاشەكشەی دەنگی بەڕوونی هەستپێدەكرێت. - جێهێشتنی میراتە نموونەییەكانی مۆدێلی دەركەوتنی یەكگرتوو، هەڵبژاردنی جۆرە ئۆپۆزسیۆنێكی "خزمەتگوزاری ڕەخنەگرانە" بوو، ئەمەش بەراورد بە دۆخی كوردستان وئۆپۆزسیۆنەكانی دیكەی پاش ٢٠٠٩، پێویستبوو، بەڵام كاریگەری ئەو هێزانە یەكگرتووی لەبەردەم گوتاری خۆیدا پاسیڤكرد وڕایكێشایە یاریگایەكەوە كە سەرەڕای دێرینەیی ئۆپۆزسیۆنبوونی، نەتوانی دەنگی دلێرتربێت ونە دەسپێوەگری گوتارە نەرم وبەخزمەتەكەشی بێت. ئێستا ئەگەر یەكگرتوو ئۆپۆزسیۆنێكی توندبێت ئەوپەڕی دەگاتەوە بە گۆڕانی جاران ونەوەی نوێی ئێستا، گەر بشبێتەوە بە حزبێكی دینگەرا ئەوا لەبەردەم موزایەدەكانی كۆمەڵدا ناتوانێ شانەخڕێ بكات. جیاكردنەوەی سیاسەت و بانگەواز ئەو پرسە بەردەوامەیە، هەموو كۆنگرەیەك یەخەی ئەندامانی دەگرێت و هیچ كۆنگرەیەكیش چارەسەری بنچینەیی ئەم پرسەی نەكردووە، هەرجارە سپاردوویەتی بە كۆنگرەی داهاتوو. گرفتەكە تەنها داپۆشینی پرسەكە نییە، بەڵكو لە ڕیشەناسیی كێشە و پاشەكشەی یەكگرتووشدا ئامادەگیی هەیە و بەشێك پێیانووایە ئەم ڕاڕاییە لەم پرسەدا دەستوپێی حزبەكەی لە سیاسەت و دینداریشدا بەستووە، بەجۆرێك نە دەتوانێت دیندارەكەی جاران و نە سیاسییە كارامەكەی جێخواستی لایەنگرانیشی بێت. پرسێكی¬تری یەكگرتوو، هەڵواسراوییەتی لەنێوان ئومەمیبوون (كە میراتی ئیخوان و ئیسلامگەراكانی هاوڕێیەتی) لەلایەك و دەستگرتنە بە پرسە نەتەوەییەكانەوە. لە پاش ٢٠٠٣ەوە، یەكگرتوو تاڕادەیەك پشت لە میراتی ئومەمی و ڕووی لەپرسی نەتەوەیی بەسەر گوتاریدا زاڵبوو، كە هیچ هێزێكی نەتەوەیی كوردستان كێبركێی نەدەكرد، هێندە بەسە كە پرسی ریفراندۆمی ٢٠٠٥ و ٢٠١٧، لە پرسەكانی بەغدا وهەڵوێستی پەرلەمانتارەكانی، لە ڕەخنەگرتنی لە وڵاتانی ئیسلامی وەك توركیا و ئێران و...تاد، وەك نموونە بهێنرێتەوە، كە زیاتر یەكگرتووی لە پابەندی ئومەمی وئیخوانی دوور كردبوویەوە، بەڵام بە مانای ڕیشەكێشكردنی "ئومەمیبوون"ەكەی نەهات، بە دیققەتدان لە هەڵوێست و لێدوانی بەرپرسانی، لە پاش ٢٠١٨ەوە و وەرینی دەنگی و كەمكردنی كورسیەكانی، جۆرێك گەڕانەوەی بۆ دوو میحوەر بەدیدەكرێت: ١.میحوەری ئیسلامگەرایی، كە لە هەڵوێستیدا لایەنگری و گەڕانەوە بۆ بنەما ئیخوانیی و ئایینیەكان هەستی پیدەكرێت، پێدەچێت هۆكاری ئەم گەڕانەوەیە بۆ ئەو دیدە بگەڕێتەوە كە پێیوایە یەكگرتوو بەهۆی دەستبەردان لە دیدی ئیسلامیی و دینی لاوازبووە و سەردەمی لوتكەی یەكگرتوو بۆ ئەو زەمەنە دەگەڕێتەوە كە وابەستەیی ئیخوانی و ئیسلامی بەهێزتربوو. تەناتەت لە دوا كۆنگرەیدا، پرسی سەربەخۆیی كوردستان كە لە دوو كۆنگری پێشوودا وەك شانازی و ئامانج بازاڕكردنی سیاسیی بۆكرا، ئەمجارە كەمڕەنگتر دەركەوت. ٢. میحوەری وڵاتانی ئیقلیمی، یەكگرتوو بەهۆی بەرگری لە ڕیفراندۆم و پرسە نەتەوەییەكان لە بەغدا، پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئێران وتوركیا، جۆرێك لە بنبەست و ساردی بەخۆیەوە دی. بەجۆرێك ئێران لە پەیوەندییەكانیدا جگەلە یەكێتی، سودی لە بەدیلەكانی كۆمەڵ وگۆڕان دەبینی، هەرچی بۆ توركیاشە (پێشتر یەكگرتوو دۆستی یەكەمیبوو) پارتی جێگەی گرتەوە. دیدێك پێیوایە، ئەوەی یەكگرتووی لاوازكردوە وڵاتانی ئیقلیمیین و بەهۆی هەڵویستەكانییەوە سزای دەدن، بۆیە پاش كۆنگرەی هەشتەم ئاراستەیەك لە یەكگرتوودا گەشاوەتەوە و مەیلی ئیقلیمی بەهێزدەكات. ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی خۆی لە پێشی هەموویانەوەیە و بۆ نموونە یەكەم سەركردەی كوردبوو كە ئیدانەی كوشتنی قاسمی سولەیمانی كرد و حزبەكەشی بە تۆخی بەشداری پرسەكەی كرد. هەرچی بەرامبەر توركیاشە، ئەوا ڕەخنەكانی لە پێكاكا توندترن و هەڵوێستە توندەكانی سەركردەكانی بەرامبەر توركیا و دەوڵەتەكەی ئەكەپە كەمڕنگ بوون. - دیموكراسییەتی ناوخۆیی و مەترسی بنەماڵە لە كۆنگرەی شەشەمی ٢٠١٢ سەڵاحەددین بەھائەددین بۆ ئەمیندارێتی خۆی كاندید نەكردەوە، محەمەد فەرەج تا كۆنگرەی حەوتەم ئەمیندارێتی كرد، بەڵام پاش ئەوە سەڵاحەدین بەھائەددین گەڕایەوە و دوو خولی تر بە ئەمیندار هەڵبژێردرایەوە. وازهێنانی لە ٢٠١٢دا، نەك لە ناوخۆی یەكگرتوو، لە مۆدێلی حزبایەتی كوردیدا، هەنگاوێكی ئەرێنیبوو، دەنگدانەوەی بە جۆرێك بوو ئومێدی لە دڵی دیموكراسیی حزبییدا چاند، بەڵام گەڕانەوەی دووبارەی سەڵاحەدین بەهائەدین، گورزی یەكەمبوو لەو مۆدێلە درا، گورزی دووەم خۆكاندیدكردنەوەی بوو پاش ٢٢ساڵ ئەمیندارێتی لە كۆنگرەی هەشتەمدا، كە بە دەنگێكی كەمتر لەجاران دەرچۆوە، یەكگرتووەكان پێش هەمووكەس نیگەرانتربوون لەم پرسە، بەڵام هاوپیمانێتی پاسەوانە كۆنەكانی حزب، هەلی دایەوە بە ناوبراو تا دەربچێتەوە. سەرمایەی ئێستای یەكگرتوو، ڕێكخستن و بانگەواز و بەڕیوەبردنی داراییەكەیەتی، هەردووكیان لەدەست خزمە نزیكەكانی ئەمینداری گشتیدان، گریمانەی تەشەنەی كولتووری بنەماڵەگەرایی ئەگەرێكی زیندووی بەردەم ئایندەی یەكگرتووە. - سیناریۆكانی ئایندە لەسەر بنەمای ئەو دیدگا جیاوازانەی لە یەكگرتوودا هەن، گریمانەی ئەم سیناریۆیانە دەكرێت: یەكەم: زاڵبوونەوەی گوتاری ئیسلامگەرایی-ئیخوانی وهەوڵدان بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی ئیسلامی، كە ئەگەری سەركەوتنی بەهێز نییە و دووجار تاقیكردنەوەی شكستخواردووی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر پەیوەندییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ویەكگرتوو وەستاوە وڕەنگە هەوڵەكان بەو ئاراستەیە ببوژێنەوە. دووەم: گەڕانەوە بۆ مۆدێلی بەشداری حكومەت (وەك ٢٠٠٦-٢٠٠٩ و٢٠١٣-٢٠١٨). كە ئەمە لە دوورمەودادا نزیكترە وئەگەری بەهێزی هەیە، لەمەشدا دەتوانێ هەم كێشەی دارایی چارەبكات و ڕێگەی سفركردنەوەی كێشەكانی لەگەڵ پارتی-یەكێتی و وڵاتانی ئیقلیمی بگرێتەبەر. ئارگیۆمێنتی ئەم سیناریۆیە ئەوەیە كە كشانەوەی یەكگرتوو لەبەر بەشداری حكومەت نییە، گەرنا بۆچی گۆڕان نیوەی دەنگی كەمیكرد؟ سێیەم: گەڕانەوە بۆ ئۆپۆزسیۆنێكی خزمەتگوزار، بەڵام بە وردبوونەوە لە دۆخی ئێستای، لاوازبوونی پێگەی ئیخوان لە وڵاتانی كەنداو بۆ باربووی پرۆژەكانی، دۆخی ناجێگیری هەرێم و بەغدا ڕێگەی ئۆپۆزسیۆنێكی لەمجۆرە سەختتر دەكەن
درەو: بەشی یەكەم: "ئەوەی جێی نیگەرانییە سیستەمی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باش‌دا نییە و پێشبینی ئەوەی لێناكرێت بتوانێت بە ڕادەی پێویست پێداویستییەكانی هێنانەدی ئاسایشی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات" ئەمە بەشێكە لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەكادیمی كە لەلایەن كۆمەڵێك توێژەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە. لێكۆڵینەوەكەی ئەو سەنتەرە كە بەناوی (پرسە دژوارەكانی هەرێمی كوردستان و ئایندەی چاكسازییان) ئامادەكراوەو بەشێكی تایبەتە بە (ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی كوردستان) ئاخۆ هەرێمی كوردستان خاوەنی سیستەمێكی تەندروستی وایە كە بتوانێت ئاسایشی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات، لەو ڕوانگەیەوە كە "سیستەمی تەندروستی" كۆی ئەو سیاسەت و ئامراز و پێداویستییە مادی و مرۆییانەیە كە وڵاتێك بۆ هێنانەدی ئاسایشی تەندروستی دەیخاتەگەڕ، وەك: داڕشتنی سیاسەتی تەندروستی گونجاو، دابینكردنی دارایی بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكان، دابینكردنی دەرمان و كەرەستە پزیشكییە پێویستەكان بۆ كاتە ئاسایی و ناكاوەكان، چۆنێتی چاودێریكردنی كواڵیتییان و گەیاندنیان وەك خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان، باش بەڕێوەبردنی دەزگا تەندروستییە حكومی و ئەهلییەكان و چاوێریكردنیان بە پێی پێوەرە جیهانییەكان، بوونی سیستەمێكی زانیاریی و هەواڵگری تەندروستی نوێ بۆ كۆی پرۆسە تەندروستی و پزیشكییەكان و ئاڵەنگاری و هەڕەشەكان هەر لە ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشییە درمەكانەوە تا كارەساتە سروشتییە لەناكاو و پێشبینی نەكراوەكان و...تاد. راپۆرتەكەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی لەلایەن ( د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.یوسف گۆران، د.هەردی مهدی میكە)یەوە ئامادەكراوە. دەقی راپۆرتەكە تەوەری یەكەم: ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان؛ لەبەردەم هەڕەشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا بیروڕاكان سەبارەت بە چەمكی 'ئاسایشی تەندروستی' هاوڕا نین، بە بڕوای هەندێك، "چەمكێكی سیاسییە" بەو پێیەی ڕەهەندێكی ئاسایشی نیشتمانییە، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە دێت كە (ئاسایشی نیشتمانی) توانای ڕووبەڕووبونەوەی دەوڵەتە بۆ هەموو هەڕەشە و مەترسییە ناوخۆیی و دەرەكییەكان، بەڵام هەندێكیتر پێیانوایە 'ئاسایشی تەندروستی' چەمكێكی مرۆییە، لەو ڕووەوە كە ڕەهەندێكی ئاسایشی مرۆییە، چونكە (ئاسایشی مرۆیی) ئاستێكی گرنگی زامنكردنی مافەكانی مرۆڤە و دەبێت پاراستنی ژیانی مرۆڤ لە هەموو هەڕەشە ناوخۆیی، دەرەكییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی مانەوەی بەپلەی یەكەم، چەقی سەرجەم سیاسەت و چالاكییەكانی دەوڵەت بێت. ئەم مشتومڕە تیۆرییە هەرچییەك بێت، ئیستا چەمكی ئاسایشی تەندروستی، یەكێكە لە پێوەرەكانی دەستنیشانكردنی توانای وڵاتان بۆ دابینكردنی ژیان و ژینگەیەكی تەندروست بۆ هاوڵاتیان، لەگەڵ پێوانەكردنی توانای وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەموو ئەو مەترسییانەی دەكرێت هەڕەشە لەسەر ژیانی مرۆڤ دروستبكەن، هەر لە نەخۆشییە درێژخایەن و درمەكانەوە تا پیسبوونی ژینگە و كارەساتە سروشتییەكان. پرسیار لێرەدا ئەمەیە: ئایا دۆخی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە چ ئاستێكدایە؟ هەرێم توانای دابینكردنی ئەم جۆرە ئاسایشەی هەیە؟ بەتایبەت لەم كاتەدا كە ئەگەری دووچاربوونی بە هەڕەشەیەكی وەك (ڤایرۆسی كۆرۆنا)وە بووەتە ڕاستییەكی حاشا هەڵنەگر. دۆخی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان: بۆ دڵنیابوون لە دۆخی ئاسایشی تەندروستی هەرێم، پێویستە لەوە دڵنیابین كە: ئاخۆ هەرێمی كوردستان خاوەنی سیستەمێكی تەندروستی وایە كە بتوانێت ئاسایشی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات، لەو ڕوانگەیەوە كە "سیستەمی تەندروستی" كۆی ئەو سیاسەت و ئامراز و پێداویستییە مادی و مرۆییانەیە كە وڵاتێك بۆ هێنانەدی ئاسایشی تەندروستی دەیخاتەگەڕ، وەك: داڕشتنی سیاسەتی تەندروستی گونجاو، دابینكردنی دارایی بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكان، دابینكردنی دەرمان و كەرەستە پزیشكییە پێویستەكان بۆ كاتە ئاسایی و ناكاوەكان، چۆنێتی چاودێریكردنی كواڵیتییان و گەیاندنیان وەك خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان، باش بەڕێوەبردنی دەزگا تەندروستییە حكومی و ئەهلییەكان و چاوێریكردنیان بە پێی پێوەرە جیهانییەكان، بوونی سیستەمێكی زانیاریی و هەواڵگری تەندروستی نوێ بۆ كۆی پرۆسە تەندروستی و پزیشكییەكان و ئاڵەنگاری و هەڕەشەكان هەر لە ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشییە درمەكانەوە تا كارەساتە سروشتییە لەناكاو و پێشبینی نەكراوەكان و...تاد. ئەوەی جێی نیگەرانییە سیستەمی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە ڕەچاوكردنی ئەو ڕەگەزانەی سەرەوە، لە ئاستێكی باش‌دا نییە و پێشبینی ئەوەی لێناكرێت بتوانێت بە ڕادەی پێویست پێداویستییەكانی هێنانەدی ئاسایشی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات، ئەمەش بە بەراوردكردنی ئاستی "هەڕەشەكانی سەر ئاسایشی تەندروستیی هەرێم" و "تواناكانی ڕووبەڕووبونەوە"ی ئەو هەڕەشانە دەردەكەوێت. - هەڕەشەكانی سەر ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لەسایەی ئەو پێوەرانەی كە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ گرتنەبەری سیستەمێكی تەندروستی ستاندارد لە وڵاتێكی پێشكەوتودا دیارییكردوون، دەتوانین ئاماژە بۆ گرنگترینی ئەو هەڕەشانە بكەین كە دەكرێت لە ڕووی تەندروستیی و ژینگەوە ڕووبە‌ڕووی هەرێمی كوردستان ببنەوە:- ١- توانا مرۆییەكان: بەپێی ئەو ژمارانەی بەردەستن، ئەگەر پارێزگای سلێمانی وەك نمونە وەربگرین، پێویستی بە (٢٥,٠٠٠) كارمەند و ستاف و پزیشكی پسپۆر هەیە، بە تایبەت لە پسپۆڕێتی وورد و دەگمەندا، بەڵام لە ئیستادا ژمارەكە نزیكە لە نیوە و تەنها (١٣,٠٠٠)ە، بەشێكی زۆر لەم ستافەش ئەو ستافە نین كە لە ڕووی توانای مرۆیی پزیشكییەوە ڕاهێنرابن تا لە كاتی هەڕەشەكاندا سودییان لێ ببینرێت. ٢- ژێرخانی پزیشكی: بە ئەندازەیەك كەمووكورتە بە ئاستی زیانەكانی ڕوودانی كارەساتێك، یان بڵاوبوونەوەی پەتایەكی مەترسیداری تەشەنەكەر، بەراوردكردنی نائومێدكەرە. ٣- ناتوندوتۆڵیی چاودێریی تەندروستی: ئەمەش لە ئەدای ناجۆری دەزگا تەندروستییە حكومی و ئەهلییەكان و ساغكردنەوەی جۆرەها دەرمانی كواڵێتی خراپ و ئاشكرابوونی چەندین باند و مافیای دەرمان و بازرگانیكردنی نادروست بە تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیانەوە، وێڕای پیسی ئاوی خواردنەوە و زیادبوونی سەرچاوەكانی پیسبوونی ژینگەی سروشتی هەرێم، دەردەكەوێت. ٤- نەبوون یان لاوازی متمانە: هەڕەشەیەكی مەترسیدارە كە لە سێ هۆكارەكەی پێشەوە سەرچاوەی گرتووە و بووەتە هۆی لەناوچوونی ئەو پردی پەیوەندییەی كە دەبێت لە نێوان هاوڵاتیان و كەرتی تەندروستی گشتی و تایبەتدا هەبێت، لە هەرێمی كوردستان بەشێكی كێشەكە كەمی رێژەی متمانەی هاوڵاتیانە بە سیستەمی تەندروستی، كە ڕادەی پابەندبوونی بە ڕێنمایی و ئەركە تەندرووستییەكانی هەر هاوڵاتییەكی هێناوەتە خوارەوە. ٥- لە هەرێمی كوردستان ئەوەی فەرامۆش كراوە و برەوسەندوو نییە و پشتگیری ناكرێن، سەنتەرەكانی توێژینەوەی پزیشكی و كیمیاگەری و بایۆلۆجیین، وێڕای نەبوونی هیچ دامەزراوەیەكی نیشمانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییە بایەلۆجییە گواستراوەكان كە بەردەوام هەڕەشەیەكی جیهانین و پێویستە بەردەوام پلان و ئامادەباشی بۆ چاودێری و ڕوبەڕووبونەوەیان هەبێت، هەموو ئەمانە دامەزراوەی گرنگن و دەبێت لەلایەن حكومەتەوە دابمەزرێنرێن و پشتگیریی بكرێن، هەروەها دەبێت كەرتی تایبەت بۆ گرنگیدان بە سەنتەرەكانی تویژینەوەی پزیشكی و كیمیاگەری و بایۆلۆجیی هانبدرێت. بەڵام ئەوەندەی تا ساڵی 2013 یاسای بودجە لە كوردستان ئامادە دەكرا، هیچ بەشە بودجەیەك بۆ ئەم سەنتەر و دامەزراوانە تەرخان نەكرا بوو. ٦- وێڕای ئەو هەڕەشانەی باس كران، چەندین هەڕەشەی¬تر هەن وەك: نەبوونی هۆشیاریی تەندروستی لای حكومەت و هاووڵاتیان، تێكەڵاوی سیستمی كەرتی تایبەت و گشتی، نەبوونی پزیشكی خێزانی و...تاد. - تواناكانی هەرێم بۆ ڕووبەرڕووبونەوەی هەڕەشەكانی سەر ئاسایشی تەندروستی هەڕەشەكان لەسەر ئاسایشی تەندروستی لە تواناكان گەورەترن، ئەوەی پشتی پێ دەبەسترێت، بوونی هەندێك توانای كەسی و پسپۆڕی دەگمەنە، هەروەها خاڵی گرنگ پەیوەستبوونی تۆڕی تەندرووستیی جیهانی بە تۆڕی تەندروستیی هەرێمی كوردستانەوەیە، خاڵی تری ئەرێنی ئەوەیە تا ئێستا ژینگەی كوردستان بە بەراورد بە ژینگەی وڵاتانی¬تر پاكژترە، كە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێشتا كوردستان ژینگەی كاركردنی پیشەسازیی بەو ئاستە فراوان نیە. - ئایندەی ئاسایشی تەندروستی هەرێم لەبەردەم هەڕەشەی ڤایرۆسی كۆڕۆنادا لە ڕوانگەی ئەوەی هەرێمی كوردستان بە پێوەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لەو وڵاتانەیە كە سیستەمی تەندروستی زۆر لاوازە، بۆیە لەبەردەم ئەم دوو سیناریۆیەداین: ١- لەبەرئەوەی لەسەرەتای نزیكبوونەوەی هەڕەشەی ڤایرۆسەكەدا وەزارەتی تەندروستی زوو ڕێكارەكانی خۆپارێزی گرتەبەر بەرمەبنای ئەوەی كە هەرێم لەخۆپارێزیدا دەتوانێت كاراتر بێت تا چارەسەر، هەروەها بەگریمانەی لاوازبوونی ڤایرۆسەكە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا، دەكرێت پێشبینی ئەوە بكرێت هەرێمی كوردستان بتوانێت تارادەیەكی باش ئاسایشی هاوڵاتیان بە هاوكاری گۆڕانی ژینگەیی بپارێزێت. ٢- لەبەرئەوەی ئامادەكارییەكان لە ژێرخانی تەندروستی و كۆنتڕۆڵكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی ڤایرۆسەكەن بەتایبەت (ئێران) وەكو پێویست نیە، ئەگەری هەڕەشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا فراوان و مەترسیدارە، بۆیە دەكرێت پێشبینی ئەوە بكرێت كە ئەم سیستەمە تەندروستییەی هەرێمی كوردستان توانایی ڕووبەڕووبونەوەی ئەو هەڕەشە گەورەیەی وەك پێویست نیە.
