لەتیف فاتیح فەرەج 27 ساڵ تێپەڕی و هیچ ، 100 رۆژو شەش مانگ چیە ، من دەزانم هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێت ، جار‌و بار ئێمەو مانانیش كە لەنێو ئەو دەریای نائومێدیەدا ، شتێك وەك ئومێد باس دەكەین ، لانی كەم بۆ ئەوەیە كە سەركردەكان و ئەوانەی ئەرزو ئاسمانی كوردستانیان قۆرخ كردوە هۆشێك بێتە بەریان ، من بۆ خۆم تۆزقاڵێك ئومێدم لە سەر ئەم سیاسیە كەفتەكارانەی كوردستان هەڵنەچنیوە و ئەوەش دەزانم كە بەرە بەرە جڵەوی كار لە باوكەوە دەگوازنەوە بۆ كوڕ‌و نەوە ، ئێ تاڵانی كوردستان ، ئاودیو كردنی هەرچی هەیەو نیە جاشایەتی كردن بۆ توركیا‌و ئێران و عیراق و وڵاتان ، بە هەدەر دانی نەوت ، لە باربردنی خەونی كورد لە 27ساڵی بەرێدا خەڵك نەیكردووە و دەست و دیاری ئەمانەیە ، بۆیە ئومێد لەمانە گەوجیەو هیچی تر . ئەگەر هەموو كوردستان بە دەست پارتیەوە بێت ، یان بە دەست یەكێتیەوە ، دۆخەكە بەم ئاوەزانەوە هەر ئەوەیە كەهەیە كەسیشیان دەستبەرداری ئەوی تر نابن ، ئەوان لە سەت شوێنەوە پەیوەندی نێوانیان بووە بە گرێ كوێرە نە بەگۆڕان دەكرێتەوە نە بە ئیسلامیەكان و خەڵكی تر ، تەنها یەك رێگە هەیە كودەتای سەربازیە یان هەر شتێكی ناودەنەیت ، كەسێك هەڵبكەوێت هێزی چەكدار لەم حیزبانە بسەنێتەوەو بیكات بە هی میلەت ، ئەوە نەوشیروان مستەفا پێی نەكرا بە كێ دەكرێت نازانم ئەمانە هەمیشە هەڕەشە بەو چەكانەوە دەكەن كە نابووبە دەست حیزبەوە بێت ، وەرگرتنەوەی چەكەكان قورسە ، بەڵام تەنها ئومێدە . چاوەڕێی ئەوە مەكەن دەستەو تاقمی داهاتوو كوردستان بكەن بە بەهەشت ، هیچ پڕۆژەو بەرنامەیەك تۆزقاڵێك ئەمانە ناگۆڕێت و سبەینێ وەك ئێستا دەبێت . لە شەوی 19ی 5-1992ەوەوە ئەمانە مژدەی بەیانیەكی باشتر بە خەڵك دەدەن ، كەچی ماوەیەك كەم دوای ئەو مێژوە لە سەر چوار قازو شەش حەوت دوكانی داگیركراوی قەڵادزێ و رەنگی زەردو سەوز شیوەنیان بردە سەدان ماڵەوە ، 28 ساڵە درۆ دەكەن و ئێمەش باجی ئەو درۆیانەی ئەوان دەدەین ، خۆش ئەوەیە كەسێك بێ ئەوەی عەسایەكی بە دەستەوە بێت بێت و بڵێت " من وادەكەم لەزەمانی ئەمانەدا گەزۆ ببارێت " . كەسێك دزیت لێبكات هی ئەوەیە داوای یارمەتی لێبكەیت ؟!
ئاراس فه‌تاح یادكردنه‌وه‌ی حه‌ڤده‌ی شوبات نه پێویستی به گوتاری ئاگرینه بۆئه‌وه‌ی فیكه و چه‌پڵه بچنێته‌وه، نه پێویستی به لاوانه‌وه و شیوه‌نه بۆئه‌وه‌ی سۆز بدروێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی حه‌ڤده‌ی شوبات پێویستی پێیه‌تی تێڕامانێكی ڕه‌خنه‌یی قووڵه له دووباره‌پێناسكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی له كولتووری سیاسیی و ڕۆشنبیریی ئێمه. كێشه‌ی سه‌ره‌كیی چه‌مكی ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تیی له دونیای دوای حه‌ڤده‌ی شوباتدا ته‌نها مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سوڵتانییه نییه، به‌ڵكو شكستی پڕۆژه‌ی چاكسازیی و خه‌باتی په‌رله‌مه‌نتاریی و به‌مۆمیابوونی سیاسییانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیشه. هاوكات سه‌رهه‌ڵدانی فۆرمێكی نوێشه له كولتووری شۆڕشگێڕێتیی به‌تاڵ و بێفیكر و ریتۆریكی جنێو كه نێرجسییه‌تێكی قووڵی سیاسیی ئاراسته‌یده‌كات و „من“ێكی گه‌وره‌ش له‌پشتییه‌وه بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی. كولتوورێكی سیاسیی ململانێی نوێ له چرۆكردندایه كه من ناویده‌نێم „كولتووری ئانیشك“. كولتووری ئانیشك له‌مڕۆی سیاسه‌تدا جێگای به كولتووری پێكه‌وه‌كاركردن و دیالۆگ و یه‌كترقبوڵكردن چۆڵكردووه، چونكه هه‌ر هێزێك خۆی له‌وی تر به پاكتر و شۆڕشگێڕتر ده‌زانێت و به زه‌بری ئانیشك ده‌یه‌وێت ئه‌وی تر بخاته دوای خۆیه‌وه، تاوه‌كو به‌ته‌نها وێنه‌ی خۆی له سێڵفی شۆڕشگێڕێتییدا نماییشبكات. هێزێك له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا ئێمه‌دا په‌یدا بووه كه داوای شكستپێهێنانی سێنترالیزمی سیاسیی پارتیی و یه‌كێتیی ده‌كات، به‌ڵام له ته‌نیشتییه‌وه سێنترالیزمی „من“ی سێڵفیستی سیاسیی به‌رهه‌مهێناوه. ڕادیكاڵیزمێكی پۆپۆلیستییانه سه‌ریهه‌ڵداوه كه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌خه‌می گشتیی‌دا بێت و وشیاریی ده‌سته‌جه‌معیی دروستبكات، دێت به كولتووری ئانیشك وشیاری سێڵفیزمی سیاسیی به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی وێنه‌ی „من“ه‌كه‌ی له پێشی پێشه‌وه دابنێت و ئه‌وانی تریش له‌دوای دواوه. ئه‌م هێزانه له خۆپیشاندانه‌كان و یادكردنه‌وه نیشتیمانییه‌كاندا دورگه‌یه‌كی سیاسیی دروستده‌كه‌ن كه ته‌نها له ئه‌ندامانی خۆیان پێكدێت و له ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌شیانه‌وه ئه‌و جوگرافیا بچووكه وه‌كو هێزی گه‌وره‌ی خۆیان نماییشده‌كه‌ن، كامیراكان ته‌نها له‌سه‌ر خۆیانه و وتاره‌كان هه‌ر هی خۆیانه و گوێگره‌كانیش هه‌ر به‌ده‌وری ئه‌واندا ده‌خولێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی پیشانمانبده‌ن كه ئاپۆڕای خه‌ڵك ته‌نها ئه‌وان به نوێنه‌ر و منداڵی راسته‌قینه‌ی گه‌ل ده‌زانێت. هه‌ر كاتێكیش بیانه‌وێت ئه‌ندامه‌كانیان هۆڵه‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن و له ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌یانه‌وه كورسییه چۆڵه‌كان به بینه‌ران نیشانده‌ده‌ن، وه‌كو له ساڵیادی حه‌ڤده‌ی شوباتدا بینیمان، بۆئه‌وه‌ی پێمان بڵێن، فه‌رموون ته‌ماشاكه‌ن خه‌ڵك ئاماده‌نییه گوێ له هێزه كۆنه‌كه بگرێت، چونكه چۆڵوهۆڵه. ئه‌مه نه ئێتیكی ڕۆژنامه‌گه‌رییه و نه ئه‌خلاقیی سیاسیی ته‌ندروستیشه، به‌ڵكو پێیده‌ڵێن مانیپوله‌یشن و گه‌مژاندنی بینه‌ر و بێڕێزیی به‌رامبه‌ر به ڕێكخه‌ران و ئاماده‌بووانێك كه نه حیزبییه و نه ده‌شیه‌وێت ناڕه‌زایه‌تیی و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیی و بۆنه‌كانیان به‌حیزبییبكرێن. حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له زۆر كات و شوێندا به وشیاریی یان بێئاگایی ته‌قه‌موسیی ئه‌خلاقییاتی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كه‌ن، چونكه ئامانجیان له‌پیاده‌كردنی ئه‌م ستراتیژی ئانیشكه حیزباندنی هه‌موو چالاكییه‌ك و گه‌وجاندنی بینه‌ر و دێواندنی به‌رامبه‌ر‌ه‌كه‌یانه. هه‌روه‌كو چۆن دوو حیزبه سوڵتانییه‌كه له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕێتیی شاخ كڕكه‌وتوون و سه‌رمایه‌ی ئابووریی پێ كه‌ڵه‌كه‌ده‌كه‌ن، ئاوهاش هێزه ئۆپۆزیسیۆنه كۆن و نوێكان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕێتی شار بژین و سه‌رمایه ڕه‌مزییه‌كانی بۆخۆیان پاوان و كه‌ڵه‌كه‌بكه‌ن. كولتووری شۆڕشگێڕێتی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بووه به كولتووری سیاسه‌تی سێڵفی له‌ناو فه‌زایه‌ك كه منی شۆڕشگێڕ و منی گۆڕانخواز و منی نه‌وه‌ی نوێ جگه له سمارتفۆنێك كه به‌ته‌نها مێژووی شۆڕشگێڕێتیی ئه‌و تۆمارده‌كات، هیچ ڕووداوێكی تر ئارشیف ناكات. ته‌مه‌نی شۆڕشگێڕێتی له كۆمه‌ڵگای دوای حه‌ڤده‌ی شوباتدا وابه‌سته‌ی ماوه‌ی شه‌حنی سمارتفۆنی سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مه‌نتاره نێرجسییه‌كانی خه‌باتی سه‌رده‌می سێڵفییه. سێڵفیسته سیاسییه نوێكان چه‌مكی شۆڕ‌شیان له كرده‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه گۆڕیوه بۆ مۆدێلی سێڵفیگرتنی ده‌سته‌جه‌معیی. حه‌زێكی قووڵی له‌پێشه‌وه‌بوون و یه‌كه‌مبوون له هه‌موو بۆنه و ڕووداوێكدا ئاماده‌یه. كێ له یه‌كه‌م ڕیزدا دانیشتووه و كێ یه‌كه‌م وتار ده‌خوێنێته‌وه و كێ یه‌كه‌م كه‌سه جه‌ماوه‌ر ده‌خرۆشێنێت و كێ زۆرترین چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌درێت و كێ زۆرترین سێلفی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێت و كێش زۆرترین ڵایك به سپۆنسه‌ر كۆده‌كاته‌وه. شۆڕشگێڕی سێڵفیست هه‌موو شتێك دۆكۆمێنت ده‌كات تائه‌شوێنه‌ی حه‌زی خودئه‌ڤینیی خۆی ده‌یه‌وێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌واقیعدا بوونی هه‌یه. یه‌كه‌مبوون و خودئه‌ڤینی شۆڕشگێڕانه له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا وابه‌سته‌ی خێراییه، خێرایی گه‌یاندنی وێنه‌ی „من“ وه‌كو شۆڕشگێڕێكی سێلفیست كه پێش ئه‌وانی تر وێنه‌كه‌م ئه‌پلۆدده‌كه‌م و لایڤه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه و بوونی شۆڕشگێڕێتی خۆم ده‌سه‌لمێنم. مۆدێلی سیاسیی سێڵفی له‌ئەمڕۆدا بووە بە کولتوورێک بۆ نماییشکردنی سیاسییەکان و په‌رله‌مه‌نتاره‌كان و نووسه‌ره‌كان و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده‌كان وەک هێمایه‌ك بۆ خۆشه‌ویستییان له‌ناو جه‌ماوه‌ر. سیاسییه‌كان خۆیان له سێڵفییه‌كانیاندا وا نماییشده‌كه‌ن كه كوڕی گه‌لن و به‌شێكن له خه‌ڵك. كه‌سی سێڵفیست مرۆڤێکە کە خواستێکی پەنھانی دیکتاتۆرییانەی نێوەندبوونی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و خودئه‌ڤینییه‌كی ڕۆشنبیریی دەیجوڵێنێت، خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ره‌كه‌ی خۆشییدا بگرێت كه له خۆشه‌ویستییدا بۆی دروستده‌كه‌ن. سیاسەتی سێڵفیست سیاسەتی بوون بەبەشێک لە خەڵک نییە، بەڵکو کردنی خەڵکە بە بەشێک لە خۆت. ئەم فۆرمە نوێیە لە سیاسەتکردن نیشاندانی ھێزی سیاسەتمەدار نییە لەناو خەڵک، بەڵکو وێناکردن و نماییشكردنی ئەو حەزە نێرجسییە پەنھانەیە کە سیاسەتمەدار دەیەوێت لەناو خەڵکدا ھەیبێت. ئه‌م كولتووره ته‌نها كایه‌ی سیاسه‌تی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو ڕۆچووته ناو كایه‌ی ڕۆشنبیریی و ئه‌ده‌بیی و هونه‌رییشمانه‌وه. بێگومان پرسی هه‌یمه‌نه له‌ناو فه‌زای گشتیی‌دا پابه‌ندی داگیركردنی شوێنه. گه‌ر به زمانه تیۆرییه‌كه‌ی قسه‌بكه‌ین ده‌بێت بڵێین، هه‌موو هێزێك ده‌توانێت هه‌یمه‌نه‌ی خۆی له‌ناو رووبه‌ری گشتیی‌دا به دروستكردنی دیسكورس بسه‌لمێنێت. دیسكورسیش بۆ هێزه پۆپۆلیستییه‌كان مانای داگیركردنی ئه‌و ڕوبه‌ره جوگرافییه‌یه له‌ڕێگای دروستكردنی وێنه‌ی فیلته‌ركراو و فیلمی مۆنتاجكراو و ریتۆریكی سیاسیی و فیكری ئینشایی و جنێوی توند و فیكه و چه‌پڵه و هوتافكێشان. حیزبه‌كانی ئێمه‌ش ئه‌ندامه‌كانیان ده‌نێرنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناو هۆڵه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و پارچه مێژووه تۆمار و نماییشبكه‌ن كه خۆیان سیناریۆیان بۆ نووسیوه. وێنه‌ی خۆیان وه‌كو شۆڕشگێڕی سه‌رده‌می سمارتفۆن و هێزه‌كانی تریش وه‌ك سه‌رده‌می كامیرای ناو سندوق، نیشانده‌ده‌ن. كولتووری به‌رخۆرییكردن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له ئابوورییه‌وه تێپه‌ڕیوه‌ته ناو كایه‌ی سیاسه‌ت، شۆڕشگێڕی سمارتفۆن جێگه‌ی به شۆڕشگێڕی ته‌قلیدیی چۆڵكردووه و ناڕه‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بووه به بازاڕێكی نوێ بۆ فرۆشتنی كاڵای شۆڕشگێڕێتیی. حیزب و سه‌رۆكه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌یی و شۆڕشگێڕێتیی خۆیان له‌ناو ڕووبه‌ری گشتیی‌دا بسه‌لمێنن، ئه‌ندامه‌كانیان به سمارتفۆن پڕچه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌یاننێرنه ناو به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه. گه‌ر جاران پێشمه‌رگه به بوونی چه‌كێك و چه‌ند مه‌خزه‌نێك گولله و مه‌تاره‌یه‌كی ئاو شوناسی شۆڕشگێڕێتیی وه‌رده‌گرت، ئه‌وا له‌مڕۆدا هه‌بوونی سمارتفۆنێك و ئامێرێكی شه‌حنی ئیزافیی و خه‌تێكی ئینته‌رنێت له خۆپیشاندان و بۆنه‌كاندا به‌سه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شوناسه به خۆت ببه‌خشیت. هه‌ندێك كاراكته‌ری ناو ئه‌م هێزانه، به‌هه‌مان ته‌كنیك و مۆدێلی میدیای دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، ململانێكانیان بردۆته ناو فه‌زای مه‌جازیی و سایته سێبه‌ره‌كان، ده‌یان سایتی فه‌یسبووكیان داناوه و چه‌ندین سایتیان كڕیوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بیكه‌ن به كه‌ره‌سه‌ی شكاندنی یه‌كتر و كولتووری جنێو و تۆمه‌تبه‌خشین دابهێنن. هه‌ندێك له‌م فیگه‌ره سیاسییه نوێیانه وه‌كو نه‌وه‌ی نوێی ناو پارتی و یه‌كێتیی، ڕقێكی ئه‌ستووریان به‌رامبه‌ر به ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان هه‌یه و به لێپرسراوی سه‌ره‌كیی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یان ده‌زانن. له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌م نوخبه نوێیه توانای خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك وتاری فیكریی نییه، نه‌ك هه‌ر ساده‌گۆیی و سه‌تحییه‌تێكی مه‌ترسییداری سیاسیی و فیكریی په‌روه‌رده‌ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هێزێكی دژ به فیكر و ڕۆشنبیریی گه‌وره‌شیان خستۆته‌گه‌ڕ و به‌زمانێكی بازاڕیی و ریتۆریكیی جنێو تیۆریزه‌ی فیكریان بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌م بێشه‌رمییه سیاسیی و ئه‌خلاقییه‌ی سیاسه‌تی میدیایی هه‌ندێ له فیگه‌ره‌كانی ناو ئۆپۆزیسیۆن هیچی كه‌متر نییه له‌و بێشه‌رمییه سیاسیی و ئه‌خلاقییه‌ی كه پارتی و یه‌كێتی له میدیای كوردییدا به‌رهه‌میانهێنا. من ئه‌م گروپه به „ڤویۆریستی سیاسیی“ سه‌رده‌می فه‌یسبووك و سمارتفۆن ناودێڕده‌كه‌م. خاوه‌ندارێتیی سمارتفۆن و شۆڕشگێڕبوون بوونه‌ته دوانه‌یه‌كی له‌یه‌كدانه‌بڕاوی سه‌رده‌می دوای حه‌ڤده‌ی شوبات. خاوه‌ندارێتی له كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌ی ئابووری له‌ڕێگای بارزگانییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ خاوه‌ندارێتی گوتاری شۆڕشگێڕێتیی و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزیی و سیاسیی. نه‌وه‌ی سمارتفۆن وێنه‌ی سێڵفی خۆی له گۆڕستانی شه‌هیدان و له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه و له‌ناو ئه‌منه سووره‌كه‌شدا به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌گرێت، به‌بێئه‌وه‌ی وشیاریی و ئێتیكی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بچووكترین كۆدی ئه‌خلاقیی بپارێزێت. مرۆڤ ده‌توانێت وێنه‌ی یاده‌وه‌ریی كۆمه‌ڵكوژیی و به‌ندیخانه‌كان بگرێت و كۆمێنت له‌سه‌ر دڕنده‌یی تۆتالیتاریزمی سیاسیی و ئایینی بنووسێت، به‌ڵام كۆدی ئه‌خلاقیی ڕێگه‌ی نادات سێلفی یاده‌وه‌ریی له هۆلۆكۆست و ژووری ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دانی ئه‌منه سوره‌كه بگرێت و به بزه و لێوخه‌نده‌وه پێمان بڵێت: من لێره بووم. كه‌سایه‌تیی و په‌رله‌مه‌نتار و ئه‌ندامانی هێزه سیاسییه‌كان له ساڵیادی شه‌هیدانی حه‌ڤده‌ی شوباتدا ده‌توانن وتاریان هه‌بێت و سێلفی بگرن و به ئه‌ته‌كییه‌تی ڕێزگرتن له‌و یاده چه‌پڵه‌ش بۆ وتاره‌كانیان لێبده‌ن، به‌ڵام چه‌پڵه‌ڕێزان به فیكه و هاهووكێشان بۆ خۆ، مانای كۆتایی سه‌رده‌می ئه‌خلاقی سیاسه‌تی ئه‌ڵته‌رناتیڤه. ژانی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان ژانێكی قوووڵی ئینسانیی و سیاسییه، بۆیه خه‌تایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقییه هه‌وڵی به‌حیزبییكردنی یاده‌وه‌رییه‌كانیان بدرێت. ئه‌وه‌ی له یادی حه‌ڤده‌ی شوباتی ئه‌مساڵدا بینرا، بێئه‌ده‌بییه‌كی سیاسیی و ئه‌خلاقیی گه‌وره بوو به‌رامبه‌ر به حورمه‌تی قوربانییان و مێژووی ئه‌و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه. حیزب دێت و ده‌ڕوا، له شۆڕشگێڕه‌وه ده‌بێت به ملشۆڕ و له ڕادیكاڵه‌وه ده‌بێت به ریفۆرمیست، له ئیسلامیی توندڕه‌وه‌وه ده‌بێت به میانڕه‌و، له كۆمپانیایه‌كی فره‌پشكییه‌وه ده‌بێت به كۆمپانیایه‌كی شه‌خسیی، له كوردستانییه‌وه ده‌بێت به عێراقیی، له دوژمنی سه‌رسه‌ختی ته‌وریسی سیاسییه‌وه ده‌بێت به وه‌راسه‌تی خێزانیی، به‌ڵام مێژووی ئه‌م شه‌هیدانه و ناڕه‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی حه‌ڤده‌ی شوبات نه موڵكی هێزێكی سیاسیی دیارییكراوه و نه هیچ هێزێكی نوێش ده‌توانێت قه‌سامی شه‌رعیی بۆ ده‌ربهێنێت و له‌سه‌ر خۆی تاپۆی بكات. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه باوك و دایك و خوشك و برا و خێزان و منداڵی چه‌ند شه‌هیدێكن كه هیچ حیزبێك و هیچ كه‌سێك ناتوانێت و مافی ئه‌وه‌شی نییه مێژووه‌كه‌یان پارچه پارچه بكات و هه‌ر یه‌كه‌یان پارچه‌یه‌كی بۆ خۆی به‌رێت. حه‌ڤده‌ی شوبات موڵكی هیچ هێزێكی سیاسیی نییه، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ری كڕبكه‌وێت و شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕێتیی خۆی به خه‌ڵكی ئێمه بفرۆشێته‌وه. موڵكی ئه‌و هێزه نوێیانه‌ش نییه كه وه‌همی ئه‌وه‌یان لادروستبووه سه‌ره‌تای ئۆپۆزیسیۆنی به‌ناو ڕاسته‌قینه له‌وانه‌وه ده‌ستپێده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌و فه‌زا ناشیرینه‌ی له‌ساڵیادی حه‌ڤده‌ی شوباتدا به‌رهه‌مهێنرا و هه‌وڵی موڵكدارێتیی ئه‌و ئه‌زموونه به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین درا، زۆرینه‌ی وتاره‌كانیش جگه له ئینشایه‌كی بێ‌مانا و بێ‌ڕۆح، شتێكیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه نه‌كرد كه ببێته جێگای تێڕامانیان و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌نه‌وه ماڵه‌وه. له‌و یاده گرنگه‌دا جگه له هه‌ندێ دروشمی سیاسیی بێقووڵایی و ڕووكه‌شگه‌را گوێم له ڕسته‌یه‌كی پڕمانا نه‌بوو. حه‌ڤده‌ی شوبات بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه به بار و نازانن چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و له‌كۆڵیان بێته‌وه، بۆ نه‌وه‌ی نوێش بووه به ماڵێكی ئاماده‌ی مه‌فروشی سیاسیی، بۆئه‌وه‌ی وه‌كو كرێچییه‌كی شۆڕشگێڕ تیایدا دانیشن. به‌داخه‌وه ئه‌و فه‌زایه‌ی له هۆڵه‌كه‌دا به‌رهه‌مهات وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ ئۆپۆزیسیۆن بوو. ئۆپۆزیسیۆن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هێنده‌ی خه‌ریكی پارچه‌پارچه‌كردنی خۆی و ناچیزكردن و بچووككردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی بچڕاندنی ده‌سه‌ڵات و بچووكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه سوڵتانییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی نییه. هێزگه‌لێكمان هه‌یه كه جگه له كولتووری ئانیشك و ململانێی نه‌زۆكی ته‌وریسی سیاسیی و به‌موڵكایه‌تییكردنی ئۆپۆزیسیۆنبوونی ڕاسته‌قینه، هیچ گوتارێكی تر ناتوانێت به‌رهه‌مبهێنێت. بۆیه من دوای ئه‌و پێشهاته ناشیرینه و هاتنی ئاساییش بۆ ناو هۆڵه‌كه، به ئامانه‌ت و به داوای لێبوردنه‌وه و، هه‌ر وه‌كو رێزێك بۆ ساڵیادی شه‌هیدانی حه‌ڤده‌ی شوبات و حورمه‌تێك بۆ ئه‌خلاق و كولتووری به‌رگریی له وڵاتی ئێمه، ماڵئاواییم له یاده‌كه كرد و وه‌ڵامی ئه‌وه‌م بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه به‌جێهێشت كه من ئه‌م بێڕێزییه‌م پێهه‌رسناكرێت و ئه‌و خه‌ڵاته‌م ناوێت و وتاریش ناخوێنمه‌وه و ناوی منیش له لیستی خه‌ڵاته‌كه بسڕنه‌وه. له‌ڕاستییدا من هیچ خۆشییه‌كم به مۆدێلی كولتووری خه‌ڵاتكردن له كوردستاندا نایه‌ت، بۆیه پاش ئاگاداركردنه‌وه‌م، به‌ڕێز و پێزانینه‌وه پێمڕاگه‌یاندن كه من ئه‌و خه‌ڵاته‌م ناوێت و پێمباشه بیده‌ن به گه‌نجێك كه شایسته‌یه‌تی. به‌ڵام خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به پێشنیاره‌كه‌م ڕازیی نه‌بوون. منیش وه‌ك رێزێك بۆ ژانی ئینسانیی و خه‌باتی ئه‌م گروپه زۆڵملێكراوه ئاماده‌یی خۆمم ده‌ربڕی و بڕیارمدا خه‌ڵاته‌كه‌یان به‌سوپاسه‌وه وه‌ربگرم. هاوكات نیازم وابوو له مه‌راسیمه‌كه و له دوتوێی وتارێكمدا كه ئاماده‌مكردبوو، مۆڵه‌تی ئه‌خلاقییان لێوه‌ربگرم خه‌ڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش به شه‌هیدانی ناڕه‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شاری شیلادزێ و منداڵانی ئه‌و چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسانه بكه‌م كه بێچاودێریی و به نایاسایی له به‌ندیخانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بێسه‌روشوێن كراون. چ حوكمڕانێتی باش و چ ئۆپۆزیسیۆنی باش، سیاسه‌تمه‌دار و هێزی سیاسیی خاوه‌ن به‌رپرسیاری ئه‌خلاقیی گه‌وره‌ی ده‌وێت. ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای سیاسیی ئێمه‌ش لێی بێبه‌رییه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ئه‌خلاقییه‌یه كه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دوو هێزه سوڵتانییه‌كه لێی بێبه‌شن. نه هێزه ئۆپۆزسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ڕابردوو كه ئێستا ده‌یه‌وێت به‌مۆمیاكراوی له دروستكردنی چوارساڵی بێده‌نگیی گۆڕستان له حوكمڕانێتییدا به‌شداربێت و نه سیاسییه سێڵفیسته‌كانی قۆناغی دوای حه‌ڤده‌ی شوباتیش به‌م ئه‌خلاقییه‌ت و سیاسه‌ته‌وه ناتوانن مۆدێلێكی ئه‌ڵته‌رناتیڤی نوێ به كۆمه‌ڵگای ئێمه پێشكه‌شبكه‌ن. به بۆچوونی من ئه‌م فۆرمه له ئۆپۆزیسیۆنی بێفیكر و ئه‌م مۆدێله نێگه‌تیڤه‌ش له داهێنانی كولتووری سیاسیی „ململانێی ئانیشك“، جگه له شیوه‌نی تاوانبار بۆ قوربانیی، كولتوورێكی سیاسیی تر به‌رهه‌مناهێنێت.
دڵشاد ئەنوەر رێکەوتنەکەی گۆڕان و پارتی کێشمەکێشی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. زۆری لەسەر وتراو زۆریشی لەسەر نوسرا، بەڵام وتن و نوسینەکان زۆربەیان لەچوارچێوەی پەرچەکردار و خۆ خاڵی کردنەوەدا بوون. عادەتەن، وتن و نوسینی بەرئەنجامی پەرچەکدار، واقیعی بوون لەدەست دەدات، روانین لە ڕووداو و هاوکێشەکان وەکو ئەوەی کەهەن ، نەک وەکو ئەوەی حەزمان لێ یەتی، دەمانگەیەنێتە ئەنجام و تێروانینی واقیعی. . پەرچە کردار . رووداوەکانی دوێنێ و پێشوتریش هەموویان دەرئەنجامی پەرچە کردار بوون. پارتی لە پەرچە کرداری یەکێتی دا ، لەگەڵ گۆڕان رێککەوت ، گۆڕانیش لە دەرئەنجامی نیگەران بوونی لە یەکێتی ، لە پارتی نزیک بوویەوە. پارتی بەهۆی رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر و دانانی بەرهەم ساڵەح بەسەرۆک کۆمار لە یەکێتی توڕە بوو، بۆیە بەدوای تۆڵەدا دەگەڕا بۆی . تا دواجار بە نزیک بونەوە لە گۆڕان و واژۆ کردنی رێککەوتنێک لەگەڵی، پەرچە کرداری بەرانبەر یەکێتی نواند..... گۆڕانیش لە یەکێتی نیگەران بوو، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنامەی دەباشان ، چوونە سەر گردەکە و تەقەکردن لە بارەگا سەرەکیەکەی ، جێبەجێ نەکردنی هیچکام لەو لێک تێگەیشتن و رێککەوتنانەی پێشتر لەنێوانیان دا هەبووە، بۆیە لەگەڵ پارتی رێککەوتن. یەکێتیش لەم نێوەندەدا نەیتوانی یاریـەکی جوان بکات، تا لە پەرچە کرداری ئەو دوو هێزە خۆی دەرباز بکات ، بەڵکو غرور گرتی. غروری یەکێتی دەرئەنجامی شکست هێنان بوو بە پارتی لە مەسەلەی سەرخستنی دکتۆر بەرهەم دا لەبەغدا ، ئەم غرورە وایکرد رووداوەکان بە لێڵی ببینێ، نەتوانی دانوستان و یاریەکی عەقڵانی لەگەڵ دوو هێزەکەی تر بکات . دەرئەنجامەکەشی ئەوەیە کە لە رۆژی ١٨ شوبات دا بینیمان، کاریگەریەکەشی بەوەوە ناوەستێ ، شتی تری بەدوادا دێت، کە دواتر لە خوارەوە دێمە سەری. . یەکێتی لە ئێستا‌و رابردوودا . یەکێتی لە رابردوودا زۆر شتی لە دەست دابوو، هەر لە بەشێکی زۆر لە جەماوەرەکەیەوە تا دەگاتە سلێمانی پێگە سەرەکیەکەی و تەنانەت بەشێک لە هێزەکانیشی. ئەوەی یەکێتی هێشتەوە، یاریکردن و دانوستانە عاقڵانەکانی بوو لەگەڵ پارتی دا، یەکێتی هەر بە دانوستان، لە ٢٠٠٩ و لە لوتکەی لاوازی دا ، بەقەد پارتی کورسی برد. لە حکومەت و جومگە سەرەکیەکان دا شەریک بوو، زۆرجاریش بەهۆی ناعەقڵانی کارکردنی گۆڕانەوە، هێزی پارتیش بۆ بەرژەوەندی خۆی و لەدژی رکابەرەکەی کە گۆڕان بوو بەکار دەهێنا. واتە یاریکردن لەنێوان پارتی و گۆڕان دا، لەرابردوودا سودی گەورەی بە یەکێتی گەیاند، بەڵام ئێستا لە زۆر ڕووەوە یەکێتی لە جاران بەهێز ترە ، بەڵام نەیتوانی یاریکەرێکی سەرەکی بێت، بۆیە روداوەکەی ١٨ ی شوبات توشی شۆکی کرد. یەکێتی لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا لە بەغدا لە پارتی بردەوە، گەر توشی غرور نەبایە و عاقڵانە لەگەڵ پارتی دا بڕوایەتە پێشەوە ، شتی زۆر تری بە دەست دەهێنا و ئەو کەلێنەش دروست نەدەبوو، تا گۆڕان لێی برواتە ژوورەوە و سودمەند بێت لێی . هەڵبژاردنی ستافی پەرلەمان بێ یەکێتی ، شکستێکی ئاسایی نیە بۆ ئەو حیزبە، بۆ لەمەودواش کاریگەری دەبێت تەنانەت لەسەر مامەڵەی هێزە عێراقیەکانیش لەگەڵی. پێشتر پارتی رێگر بووە لە پێدانی وەزارەتی داد بەیەکێتی، لە پێدانی پارێزگاری کەرکوک پێی، لەمەودوا هێزە عێراقیەکان بە حەزەری زیاترەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، چونکە رووداوەکەی ١٨ ی شوبات نیشانەی پرسیاری لەسەر پێگەی یەکێتی لەناوخۆی هەرێم دروستکرد، بێگومان مامەڵەی دەرەکیش لەگەڵ حزبی کوردی دا، لەسەر بنەمای بەهێزی و لاوازی پێگەیەتی لەسەر ئاستی هەرێم. . گۆڕان و قۆستنەوەی دەرفەت . گۆڕان لە رابردوودا خاوەن نفوزێکی گەورەبوو لە سلێمانی ، پارتی ملی بۆ دەدا و دەیتوانی ببێتە بەدیلی یەکێتی ، بەڵام نەزانێ و غرور و کەوتنە ژیر کاریگەری فەیسبوک، ئەو هێزەی بەمرۆ گەیاند. حیزبایەتی بریتی نیە لە شەڕە جنێو و هێنانە پێشەوەی خەڵکی زۆر بڵێ، بەڵکو حیزبایەتی یاریکردنە، قۆستنەوەی دەرفەت و چونە پێشەوە و کشانەوەیە. گۆڕان لە پاڵ ئەو هێزە جەماوەریەیدا کەلەرابردوودا هەیبوو، بیزانیبا مامەڵە لەگەڵ حزبەکانی تر بکات و یاریەکی جوان بکات، ئێستا شانۆکە بەجۆرێ تر دەبوو. نەزانینی گۆڕان، دەرفەتی دایە یەکێتی تا لەگەڵ پارتی یاریەکی جوان بکات و تەنانەت هێزی پارتیش بۆ لاواز کردنی گۆڕان بەکار بهێنێ، دەرئەنجام گەیاندنی گۆرانبوو بەمرۆژە. . گۆڕان لە رێککەوتنە تازەکەی لەگەڵ پارتی ، توانی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە ، کۆمەڵێک پۆستی زۆر بەدەست بێنێ ، وەرەقەیەکی باشی لەگەڵ ئیمزا بکات، واتە ئەوەی ئەمجارە گۆڕان کردی ، یاریەکی زیرەکانە و سیاسەت کردن بوو بە مانا دروستەکەی... . پارتی لەنێوان گۆڕان و یەکێتی دا . پارتی دۆستی هیچکام لە یەکێتی و گۆڕان نیە ، سەرکەوتنی هیچکامیانی پێخۆش نیە، بۆشی بکرێ ، دنەی ناکۆکیەکانی نێوانیان دەدات. یەکێتی و گۆڕان لە ئێستا و رابردوودا، چەندێک پشتیوانی پارتی یان لە دژی یەکتری بەدەست هێنابێت، پارتیش زۆر زیاتر ناکۆکی و درزی نێوان ئەم دوو هێزەی بۆ بەهێزتر کردنی پێگەی خۆی و چنینەوەی پۆست و ئیمتیازاتەکان بەکار هێناوە. نەوشیروان مستەفا ، کاتێک لە ئەوروپا گەرایەوە و خۆی گەیاندە دەباشان بۆ رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی، باش لەوە تێگەیشتبوو پارتی چەندە سودمەندە لە ناکۆکی نێوانیان. . ئەوەشی رێگر بوو لە سەرگرتنی رێکەوتنەکەی دەباشان ی یەکێتی و گۆران، خۆ راگرتنی پارتی بوو، دەیزانی فاکتەر زۆرە بۆ شکستهێنانی رێککەوتنەکە و یەکدەنگ بوونی ئەم دوو هێزە لەبەرانبەری دا، هەروەک فرە کوێخایی نێو یەکێتی کە هەندێکیان دژی رێککەوتنەکە بوون، رێککەوتنەکەی شکست پێهێنا. واتە پارتی لە رابڕدوودا، لەگەڵ هیچکام لەگۆران و یەکێتی تا سەر نەبووە ، بەڵام هەندێک هۆکار هەن کە رەنگە ئەمجارە جیاواز تر بێت. پارتی ئەمجارە مەسرور بارزانی کاندیدیەتی بۆ سەرۆکی حکومەت ، دەیەوێت هەر چۆنێک بێت سەریخات ، موعارزی کەم بێت، کاری زیاتر لە کابینەی پێشوی بۆ بکات ، ئەمە ئەو تەنها ئومێد‌و تروسکایەیە کە رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی پارتی بەشێک لە وەرەقە چاکسازیەکەی تەک گۆران جێبەجێ بکات.. بە مانایە تر ، پارتی لە نێوان دوو بەرداشدایە، گەر کاری باشتر لەرابردوو نەکات، بۆ ئایندەی مەسرور بارزانی خراپە و گۆرانیش دەخاتە بەردەم لێشاوی تورەیی زیاتری جەماوەر کە لەگەڵی رێککەوتوە، گەر ئیشی باشتر و جیاوازتریش بکات ، ئەوا گۆران دەیکاتە دەستکەوتی خۆی و بالفعلیش لێی سود مەند دەبێت. لێرەشدا بۆ گۆرانیش پرسیارێ تر دێتە پێشەوە، ئایا ئەو کارەکتەرانەی دەیاننێرێ بۆ ناو حکومەت وەکو ئەوانەی پێشوو لاوازن و کرینیان ئاسانە، یاخود کارەکتەری دامەزرا و خۆگر دەنێرێ و کار بۆ بەرنامەکەی دەکات لەنێو حکومەت دا؟
شێرزاد شێخانی دوای هه‌ژده ساڵ له‌ئەزمونی حوكمڕانی جووت حیزبی هاوپه‌یمانی ( پارتی ویه‌كێتی) و، به‌هۆی جیاوازی بیروبۆچون و ئه‌دای سیاسی ئه‌مدو حزبه ، پرۆسه‌ی سیاسی بەتایبەتیش ئیداره‌دانی هه‌رێم شكستی هێنا. هه‌ر له‌سه‌رەتاوە ئه‌زمونه‌كه به فیفتی فیفتی ده‌ستی پێكردو ، به‌شه‌ڕی ناوخۆوە گوزه‌ری كرد‌و، دواتریش به راگه‌یاندنی رێكه‌وتنی ستراتیژی كۆتاییهات، ئەمەش خۆی لەخۆیدا نیشانەی شکستی ئەزمونەکە بو. هه‌ردو حزب فەشەلیان هێنا لەیه‌كخستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، به‌تایبه‌تیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆ، نەیانتوانی ئەم هێزانە بكه‌نه هێزێكی نیشتمانی پارێزه‌ری نیشتمان. سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵیو ده‌ركه‌وتنی روحییه‌تی حزبایه‌تی ته‌سكو پشتگوێخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی میلله‌تیش ، ئه‌زمونه‌كه‌ی زیاتر به‌رەو هه‌ڵدێر برد. لێره‌دا وه‌ك زه‌رووره‌تێكی مێژوویی، پرۆسەی سیاسی پێویستی بە هێزێكی ئه‌لته‌رناتیفی تازه بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی روحییه‌تی شۆڕشگێڕی وكوردایه‌تی بۆ ناو کایەی سیاسی ، ئه‌وه بو له‌سه‌رده‌می بێئومیدی میللەتدا ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته مه‌یدانه‌كه به‌سه‌ركردایه‌تی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كه یه‌كیك بو له‌پاكترین كاریزما سیاسیه‌كانی كوردستان. له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیشدا بزوتنەوەکە توانی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ده‌وری خۆی كۆ بکاته‌وه‌و ، له‌یه‌كەم تاقیكردنه‌وه‌دا چاره‌كی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنا. له‌گه‌ڵ چونی بزوتنه‌وه‌كه‌ش بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مانو بونی بەهێزێکی ئۆپۆسزیۆنی کاریگەر، توانی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌و مێژوویی له‌كایه‌ی سیاسی کوردستاندا بێنێته‌دی ، هه‌ر به‌و ئه‌دایه‌شەوه توانی بۆ خولی داهاتوش هه‌مان ژماره‌ی كورسیه‌كانی خۆی مسۆگه‌ر بكاته‌وه . به‌ڵام .. له‌گه‌ڵ هەڵکشانی سیاسەتە دیكتاتۆرییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه خۆی له‌داخستنی ده‌رگای په‌رله‌مان وشار به‌ده‌ركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی و ده‌ركردنی چوار وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان نواند، دواتریش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه گۆڕان یه‌كێك بو له‌زه‌ره‌رمه‌ندترین لایه‌نی سیاسی له‌م رەفتارە دیكتاتۆریانه‌ی پارتی ودوور خستنەوەیان لەپرۆسەی سیاسی‌دا ، به‌ڵام سەرکردایەتی گۆڕان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی بەهێزی نه‌بو به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیجرائاتە تاكڕه‌وییانه‌ی پارتی ، ته‌نها ئه‌وه‌ی پێكرا ، ژوورێک لە نوسینگەی پەرلەمان لەسلێمانی چۆل بکات بۆ دەوامی رۆژانەی سەرۆکی پەرلەمان و ، گێڕانەوەی وەزیرە دەرکراوەکانیش بۆ مەکۆی سەرەکی حزبەکەیان ! . به‌پێی ئاماره‌كانی هەردوو هەڵبژاردنه‌كانی دوای دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ریان له‌هه‌ولێر هه‌بوە ، ئه‌و ژماره‌یه‌ش هه‌ڵسوڕاو ئه‌ندام ولایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه پێکدەهێنن ، بچووكترین هه‌ڵوێست كه ده‌بوایە سه‌ركردایه‌تی گۆڕان بیگرێتەبەر له‌به‌رامبه‌ر داخستنی په‌رله‌مان وده‌ركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانیش ، ئه‌وه بو كه گۆڕان لانیكه‌م بیست هه‌زار له ئه‌ندامو لایەنگرانی خۆی بڕژاندایه سەر شەقام و، لەبەر دەرکی پەرلەمان خۆپیشاندانێكی گەورەی سازبكردایه بەبەرچاوی هه‌موو دونیاوە ئیدانەی ئەم کارەی بکردایە . به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌كردو بێده‌نگبون . له‌بری شه‌ڕی گه‌وره‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، كه‌وته شه‌ڕێكی سەخت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی وچۆنیه‌تی ده‌ركردنی ئەم پۆستە لەدەست یه‌كێتی!.له‌قه‌یرانی داراییشدا،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران هاتنه سه‌رشه‌قامو چه‌ند مانگێك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌وه‌شدا گۆڕان بێهه‌ڵوێست بو. ئه‌م بێده‌نگی وترسنۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وایكرد له‌دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ونوێنه‌رانی عیراقدا گه‌وره‌ترین سزا بدرێت له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك نیوه‌ی كورسییه‌كانی لەدەستچوو. ئه‌و حزبه‌ی ساڵانێك سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی ئۆپۆسزیۆنی كرد ، نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت به‌قه‌ده‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامیش خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێ کە ئەو تاكه حزب بو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی رێزیان لێگرت وسزایان نه‌دا . تێناگه‌م بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کە بەحیساب بەفۆرمێکی تازەو مۆدێرنانەوە هاتە مەیدان، بەڵام وه‌ك هه‌ر حزبێکی ته‌قلیدی ئه‌م هه‌رێمه مامەڵە لەگەل رووداوەکاندا ئەکاتو، به‌عەقڵێكی كراوه‌تر واقیعە تاڵەکەی ئه‌مرۆ هه‌ڵناسه‌نگێنێ؟ وه‌ك هه‌ر حزبێكی كلاسیكی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و هه‌ندێ پۆست و پایه‌ی بێبایه‌خ له‌ده‌سه‌ڵات، هه‌مو مه‌بادیئه‌كانی خۆی ئه‌خاته ژێر پێی هەندێک لەهەڵسوڕاوەکانیەوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایە كه زۆرجار ئه‌بیستین ئەڵێن گۆڕان حزبی ده‌نگدەره ، به‌ڵام سه‌رباری ئەو سزا قوڕسه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی كه‌چی ئێستا بەبێ دوو دڵیش ده‌ست ئه‌خاته ناو ده‌ستی حزبێكه‌وه كه سه‌رۆكی په‌رلەمانه‌كه‌ی ده‌ركردو وه‌زیره‌كانیشی شاربه‌ده‌ر كرد !. نازانم سەرکردایەتی گۆڕان چ زه‌مانه‌تێکیان وه‌رگرتوه كه‌وا جارێكتر هەمان چاره‌نوسی پێشووتریان دوباره نه‌بێته‌وه ، به‌تایبه‌تش کە پارتی وەک حزبێکی دیکتاتۆر هیچ کات حیساب بۆ دیموكراسییه‌ت وئەخلاقی سیاسیش ناكات. زۆر له‌مێژەوە وتراوه ئه‌وه‌ی له‌پارتی نزیكبێته‌وه به ئاگره‌كه‌یەوە ئه‌سوتێ ، ئه‌و نزیكبونه‌وه‌ی ئێستای گۆڕانیش خۆكوشتنی سیاسی و سوتاندنی خودە ، ئه‌گینا با ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئه‌گه‌ر گۆڕان پۆستی نه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و بگره سه‌رۆكی هه‌رێمیش وه‌ربگرێ ، نه‌ك چوار وه‌زاره‌ت و وه‌زارتێكی سیادیش وه‌ربگرێ ، چی له‌وه‌زعه‌كه‌ی ئه‌گۆڕێ ؟ خۆ پێشتریش پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانو چوار وه‌زیر و وه‌زیرێكی سیادیشی هه‌بو ، به‌ڵام چی پێكرا بۆ به‌رگرتن لەسیاسەتە دوژمنکارییەکانی پارتییەوە ؟. گۆڕان له‌سه‌رەتای دروستبونیه‌وه كلتوورێكی جوانی ئۆپۆسزیۆن بونی هێنایه ناو كایه‌ی سیاسییەوە، ته‌نانه‌ت فییكه لێدانه‌كه‌شیان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان دیمەنێكی جوان و ده‌ربڕی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر بو ، ئێستا هه‌م ئه‌بێ له‌ناو پەرله‌ماندا موجامه‌له‌ی پارتی بكات ، هه‌م لە حكومه‌تیشدا ببێته جانتاهەڵگری سه‌رۆكه‌کەی ، ئه‌گینا به‌چ عه‌قڵێك سیاسه‌تمه‌دارانی گۆڕان ته‌سه‌وڕی ئه‌وه ئه‌که‌ن ، پارتی به 45 كورسی و هه‌ردوو پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تو سه‌رۆكی هه‌رێمیش بچێتە ژێرباری پرۆژەکانی چاکسازی و، رێگا بە گۆڕان وحزبه‌كانی تریش بدات بێنه مه‌یدان و ئه‌م وه‌زعه كاولكارییه‌ی هه‌رێم چاك بكه‌نەوه؟. با چاوه‌ڕوان بین بزانین ئایا گۆڕان ئەتوانێ ئه‌م وه‌زعه نالەبارەی پرۆسەی سیاسی لەکوردستاندا بە رێکەوتنێکی لەگەل پارتیدا بگۆڕێ ، یان له‌موحەسەڵەدا چارەنوسی ئەویش وەک هەر حزبێکی تەقلیدی خولانەوە ئەبێت لەناو بازنەی تەسکی پارتیدا!!..با چاوەڕێ بین ..
مەسعود حەیدەر دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە گەلی کوردستان نەخشەرێگایەکی سیاسی نوێی بۆ ھەرێمی کوردستان داڕشت، لە رۆژی ١٨ فەبرواری/ شوبات لایەنە سیاسێکانی ھەرێمی کوردستان لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستانەوە یەکەم ھەنگاوی ئەرێنی سیاسیان دەستپێکرد بۆ #کوردستانێکی_بەھێز بە ھەبوونی بەرەیەکی بەھێزی حکومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان. حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان درێژەپێدەرو تەواوکاری حکومەتەکانی پێشووترەو ئەرکی سەرەکی بەھێزکردنی بنەمای ئابوری ھەرێمی کوردستان دەبێت بە ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ھەر شوێنێک بوونی ھەبێت. ئەوەی گرنگە حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان لە حزبەکانی یەکەم و دووەم و سییەمی کوردستان و پێکھاتەکان پێکدێت کە پانتاییەکی سیاسی فراوان و بەھێز دەستەبەر دەکەن بۆ حکومەتی ھەرێم و وەکو فاکتەرێکی بەھێز دەبینرێت و سەقامگیری سیاسی زامن دەکات لە ھەرێمی کوردستان، بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی کە ھەرێمی کوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیەو ھەبوونی سەقامگیری سیاسی، ھەرێمی کوردستان لەگەل ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوژانەوەی ئابوری بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە چوارساڵی داھاتوو. ئەو جیاوازیەی لە تێروانینی سیاسی لەگەڵ برایانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەیە، چاوەروان دەکرێت لە ئایندەی نزیک چارەسەربکرێت و سەرکردایەتی سیاسی ھەرێمی کوردستان بە تێڕوانینێکی نیشتمانی و بە بوونی حکومەتێکی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات و لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتیەی لە ناوچەکە ھەیە بەرژەوەندیە باڵاکانی ھەرێم دەستبەر دەکات و کوردستانێکی بەھێز دەبین لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوری
سالار مەحمود دانیشتنەکەی پەرلەمان وێنەیەکی پیشانداین سەرۆکایەتیەکی یەک رەنگ و مۆزایک، تەنیا لەسەردەمی دوو ئیدارەییدا سەرۆکایەتی پەرلەمان گوزارشت بووە لەیەک هێڵ. گۆڕان و پارتی ئەم کردەیەیان سەرەتای خولی پێشوو خولی سێیەمی پەرلەمانیشدا کرد، بەڵام ئاکامەکەی بە دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان کۆتایی هات، کە زەقترین نمونەی زیندووکردنەوەی ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەیی بوو. کۆتایی ئەمەش هیوادارم هەرگیز وانەبێ. لە زۆر وێستگەی حوکمڕانی کوردستاندا بەهەمووانەوە ئەم پەرلەمانە بریندار کراوە حەق نەبوو دەستپێکەکە ئەم خولەش بەم جۆرەبێ. لەم هەفتەیەوە پەرلەمان سەرقاڵی دانانی لیژنە هەمیشەییەکانی دەبێ بەتایبەتی لیژنەی یاسایی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دوو مەبەست یەکەم: سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێ نەک لەناو خەڵک. دووەم: دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم کارا بکرێتەوەو یاسای هەڵپەساردنەکە بەمادەیەک لاببەن. دواتر راسپاردنی کاندیدی پێکهێنانی حکومەت کە لەپەرلەمانەوە ناساندنی بۆ دەکرێ پێویستە ئاراستەی سەرۆکی هەرێم بکرێ بۆ راسپاردنی تەشکیلی کابینە. ئایا پارتی دەتوانێ بەبێ یەکێتی ئەم هەنگاوانە بنێ بە سانایی لە رووی یاساییە ئەشێ بەڵام لە رووی واقعییەوە بەدڵنییایەوە هیچ ئاسان نییە. دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تەنیا بریتی بوو لەو خۆ تەکاندن لە تۆزی ئەو ململانێ زیانمەندەی پارتی لە پۆستی سەرۆککۆماردا کردی. کەواتە با لێرەوە بڵێین (یەک بەیەک). هەرچەندە یەکێتی لەمەدا هیچی لەدەستنەداو پارتیش شتێکی ئەوتۆی دەستنەکەوتوە. بۆ گۆڕانیش وا باشتربوو هاوبەشی ئەم کردەیە نەبوایە یا تەرەفگیری نەکردایە، چونکە لانی کەم ناکۆک کەوتۆتەوە لەگەڵ خواستی بنکە جەماوەریەکەی. وێنە گەورەکە ئەمەیەی خوارەوەیە: بەرژەوەندی هەردوو لایەنەکەو خەڵکیش وا دەخوازێ قۆناغێکی نوێ دەستپێبکرێ و رێکەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست ببێ لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم بەکەرکوکیشەوە. کەم و زۆری پۆست و شەراکەت لەدابەشکردنی پۆست کەمتر گرنگە، بەڵکو یەکخستنی هێزو توانا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی نیشتمانی گرنگترە. ئەگینا لەئاستە جیاجیاکاندا پۆستەکان بۆ هەموو لایەکان بەتایبەتیش گۆڕان و پارتی و یەکێتیش تاقیکراونەتەوە. وێنە گەورەکە بریتیە لە واقعیترین هاوکێشە ئەویش یەک پاکێجیە بۆ رێکەوتنێکی سیاسی گشتگیری یەکێتی و پارتی. لەبارەی زەرەرو قازانجەوە ئەوەی زیان دەکات لەم کێشمە کێشە سیاسیانەدا تەنیا هاونیشتمانی و خەڵکە ئەگینا (كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ)!
مەریوان وریا قانع سەرەتا واقیعێکی سیاسیی ناشیرین لە ڕێگای تەزویرکردنێکی گەورە و کەموێنەوە دروستدەکەن و دەیسەپێنن، دواتر کۆدەبنەوە لەسەر ئەوەی چۆن ئەو واقیعە تەزویرکراوە ڕێکبخەن و بیگۆڕن بە واقیعێکی ڕاستەقینە. کە ئەمەیان بە ئاسانی بۆناکرێت بەردەبنە گیانی یەکتر و گیانی کۆمەڵگاکە، ھەموو مێژووی یەکتر ناشیرینکردن و ھەڕەشەکردن زیندوودەکەنەوە. لەم یاریە ناشیرینەدا لەناو واقیعێکی ساختە و تەزویرکراودا ھەموو شوناسەکان بزردەبن و ھێزەکان دەکەونە ململانێیەکی گەورەیە لەیەکترچوونەوە. بەھێزەکەیان وێنەکەی خۆی دەکاتە مۆدێلێک بۆ لاساییکردنەوە و لەم کردەی لاساییکردنەوەیەدا خۆشی دەبێت بە کۆپیەکی تر. بەمجۆرە کۆپی بەر کۆپی دەکەوێت و ھەمووانیش نمایشێک نیشانئەدەن تەواو ناکۆکە بەوەی لە ناو ئەو واقیعە تەزویرکراوەدا ئامادەیە. گوتارەکان دەبن بە نمایش‌کردنی درۆ وەک تەبریر و تەبریر وەک تاقە ڕاستیی و تەزویریش وەک تاقە ئەگەری ناو مێژوو. لەم یارییە ساختەیەدا شتێک بەناوی ڕاستییەوە بوونی نامێنێت، ھەمووان دەبن بە کۆمەڵێک تارمایی کە نە دەتوانن بمرن و نە دەشتوانن بژین. ئەم مەھزەلە سیاسییە درێژەدەکێشێت و خەڵکی ئێمەش نائومێدتر دەبن. لەم دۆخەدا چارەسەر بەوە نابێت کۆمەڵگای ئێمە لە سیاسەت دووربکەوێتەوە و سیاسەت خۆشی وەک یارییەکی پۆخڵ و ناشیرین وێنابکات، بەڵکو بەوەدەبێت تێگەیشتنێکی نوێ بۆ سیاسەت سەروەربکرێت، تێگەیشتنێک سیاسەت وەک یەکێک لە چالاکییە سەرەکیی و بنەڕەتییەکانی مرۆڤ وێنابکات و وەک کردەیەکی بەرپرسی دروستکردنی ژیانێکی گشتیی ھێمن و ڕاستگۆ وێنایبکات.
سەرتیپ جەوهەر مشتومڕی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و مەرجی یەكێتی نیشتیمانی كورستان بۆ چارەسەركردنی بەشێك لەكێشەكانی كەركوك و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە، پرسیاری زۆری لای خەڵكی كەركوك و كوردستان دروستكرد، هاوكات لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیشی خستە بەردەم پرسیار! هەندێ راستی هەیە روون نابێتەوە تەنها لەبەردەم واقعێكی تایبەت نەبێت. كاتێك مەلیك عەبدوڵلای سعودیە مرد، هەموو تەلفزیۆنەكانی MBC و موزیكاو رۆتانا هەمویان كردیان بە شین و رۆڕۆ بۆ مەلیك، ئینجا زانرا كام تەلفزیۆنە هی بنەماڵەی ئال سعودە! لە 2015 كاتێك رێژەی قانونی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ هەمواری چەند بڕگەو بابەتێكی پرۆژەی دەستوری هەرێم تەواو نەبوو، كەچی پارتی دەرگای پەرلەمانی داخست! تێگەیشتین ئەو دیموكراسییەی كوردستان بای ئەوەناكات لەسەر كاغەزیش بەخەتێكی تۆخ بنوسرێت، چونكە دوو پۆلیسی بەر دەرگای پەرلەمان دەتوانن رێگا لەسەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكان بگرن! لەپرسی كەركوكیش بەهەمانشێوە، ئەو هەموو دروشم و موزایەدەكردنە بەسەر كەركوك و كوردستانی بوونی شارەكەو خەبات و تێكۆشانی كوردایەتی، كەچی ئێستا جگە لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان نەك كەس باسی كەركوك ناكات، بگرە لایەنی سیاسی هەیە بەروونی رێگرە لەبەردەم هەوڵی ئاساییكردنەوەی كەركوك و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە! لەدوای روداوەكانی ریفراندۆم، جگە لەیەكێتی كە هەم لەكەركوك مایەوەو هەمیش لەبانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیرا ق لە 2018 بەتەنها لەبانگەشەی هەڵبژاردن لەكەركوك مایەوەو كۆبونەوەی جەماوەریی گەورەی رێكخست و بەئاڵای كوردستان و بەدەنگێكی بەرز خەڵكی یەكێتی هاواری كرد یان كەركوك یان نەمان! ئەوكاتەش دەركەوت لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان هیچ ئەجێندایەكیان بۆ كەركوك نییە، تەنانەت دوای دەرچونی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و چونە پەرلەمانیشیان، تائێستا شتێكیان لەبارەی كەركوك پێشكەش نەكردووە، بگرە دەستپێشخەریەكیشیان نەكردووە بۆ باشتركردنی رەوشی كەركوك كە بەبارودۆخێكی نائاسایی تێدەپەڕیی! یان دەستپێشخەریەك بۆ كۆدەنگی نیشتیمانیی بۆ لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بكەن! تەنانەت ئەو لایەنەی كە هەڵگری پرۆژەی ریفراندۆم و دروشمی سەربەخۆیی بوو، لەبانگەشەی ریفراندۆم شەقامەكانی بەئاڵای كوردستان دەگرت، خێرا وەرگەڕاو لەبری دانانی مەرجی پێشوەختەی ئاسایی كردنەوەی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی كوردستان، بۆ بەشداریكردن لەكابینەی نوێی حكومەتی عیراق، خەمیان وەدەستخستنی پۆست و وەزیفەی زیاتربوو لای سەرۆك وەزیران و كابینەی نوێ لەبەغدا؟! ئێستا ئەم ململانێ و مشتومڕە چڕەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و تەنها پێداگریكرنی یەكێتی لەسەر كەركوك و دانانی پارێزگارێكی كورد، لایەنەكانی خستەبەردەم تێگەیشتنێكی خراپ كە هیچیان خەمی كەركوكیان نییە، بۆیە هیچ كام لەو لایەنانە تەنانەت لە میدیاكانیشیانەوە باسی پرسی كەركوكیان نەكردووە! رەنگە خەڵكی كەركوك پرسیارێك بكەن، بڵێن ئەرێ ئەو هەموو حزب و لایەنەی سیاسیەی كورد لە كەركوك جاران ئەو هەموو موزایەدەتان بەسەر خەڵكەوە دەكرد، ئێستا لەكوێن؟ ئەی بۆ كاتێك رۆژانە 270 هەزار بەرمیل نەوتیان لە بیرەنەوتەكانی بای حەسەن و هاڤانا دەردەكردو دەیانفرۆشت، ئەوەندە كورستانی بوون و كەچی ئێستا نەوتەكە نەماوە ئامادەنین لانیكەم رەوشی كەركوك ئاسایی بكەنەوەو دوو قسەی خێر لەبەغدا لەسەر كەركوك بكەن؟! سەرەنجام دەركەوت ئەو دروشمانەی چەند ساڵە بەر گوێمان دەكەوت و لادیوارەكانیان پێ بۆیاخ دەكردو بەگەورەیی لەسەر شاشەی تەلفزیۆنەكان دەیاننوسی، راست نەبوون، دەركەوت ئەوان كەركوكیان بۆ نەوت ویست نەك خاكەكەیـ خەڵكی كەركوكیان لەتەنگانە جێهێشت و ئاوڕێكیان لێنەدانەوە، كەوایە ئەگەر بۆ نەڵێین جگە لەیەكێتی موڵكی هیچ حزبێكی دیكە نییە، هەقیش نییە كەسی دیكە قسەی لێبكات.
رێبوار کەریم وەلی لە دوای شانزدەی ئۆكتۆبەرەوە، هێشتا پارتی ئومێدەوار بوو كە خەڵكی دڵسۆزی ناو یەكێتی، بە تایبەتیش كەسی وەكو كۆسرەت رەسوڵ، رێگە نادەن ئەو شەرمەزارییە وا بە ئاسانی تێپەڕێت، بەڵام لە مانگی ئەیلولی 2018 وە، مێژووی پڕ سەروەریی كۆسرەت رەسوڵیش كرا بە ئامرازێك بۆ سپیكردنەوەی پەڵەی رەشی ئەوانەی 24 سەعات دوای شانزدەی ئۆكتۆبەر بە حیساب ناوی پارێزگاریشیان لە گیرفاندا بوو، كەچی ئێستا دوای 16 مانگ (كە رێگە نەما تاقی نەكەنەوە) هاتوونەتە بەر قاپیی پارتی و داوای ئەو پۆستەی لێدەكەن! دكتۆر بەرهەم لە چەقی ئاراستەكردنی ئەو ناكۆكیانەدایە كە ئێستا پارتی و یەكێتی تێیكەوتوون، رەنگبێ لە قۆناغی داهاتوو لە مەسەلەی سەرۆكایەتیی هەرێم و پێكهێنانی كابینەدا هێندەی دیكەش تۆختر بێتەوە. دكتۆر بەرهەم لەژێر گوشاردایە و هەوڵ دەدات یەكێتی بە تێكڕا بخاتە ئاراستەیەكەوە كە گوشارەكانی سەر ئەو كەم ببنەوە. لەلایەك یەكێتی مامەڵەی رەسمیی پارتیی لەگەڵ دكتۆر بەرهەم لە پێشمەرجەكان دەرهێناوە و هاوكات گوشاریشی لێدەكات كە چۆن سەرۆككۆمار ناتوانێ وەزیرێكی یەكێتی لە كابینەی بەغدادا جێ بكاتەوە؟ گرووپی شانزدەی ئۆكتۆبەریش (كە پاڵپشتی دكتۆر بەرهەم بوون بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار) دەیانەوێ بە هەر نرخێك بێت، كەسێك لەوان بكرێتە پارێزگاری كەركوك. هەموو ئەوانەش لەكاتێكدایە كە ئەو جۆرە مامەڵەیەی پارتی لەگەڵ دكتۆر بەرهەم، وایكردووە كە موخاتەبی بەغدا لە پرس و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، تەنها بارزانی و پارتی بێت و هیچ رۆڵێك بۆ سەرۆككۆمار وەك نوێنەری كورد (تەنانەت یەكێتیش) لە بەغدا نەمێنێ. ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان پارتی و دكتۆر بەرهەم، گوشاری سەر كۆسرەت رەسوڵیش كەم دەكاتەوە و، باڵانسی هێز لەناو سەركردایەتی یەكێتی دەگۆڕێت. بۆیە ئەو مەوزووعە زوو یان درەنگ لە داهاتوودا وەكو مەرجێكی دیكەی یەكێتی هەر دەخرێتەوە بەردەم پارتی، بۆیە وا باشترە پارتی لەوەیاندا دەستپێشخەر بێت، ئەگەر بەڕاستی باوەڕی بەوە ماوە كە دەتوانێ لەگەڵ ئەو یەكێتییەی ئێستا هەیە درێژە بە حوكمڕانی بدات. ئەگەرنا تازە جارێكی دیكە مام جەلالێكی دیكەیان بۆ زیندوو ناكرێتەوە. گۆڕان و گۆڕینی پارسەنگی هێز (2) رێككەوتنی سیاسی و ئیداریی پارتی و گۆڕان لەسەر حیسابی هیچ هێز و لایەنێكی دیكە، چ وەك بەرنامە و چ وەك پشك لە حوكمڕانی نەكراوە. بەرنامەی سیاسیی نێوان گۆڕان و پارتی بۆ داهاتوو، هەمان ئەو بنەما سەرەكیانەن كە لە دیدی هاوبەشی نێوان پارتی و یەكێتی (18خاڵەكە)دا هاتوون. گۆڕان جارێك پێش شانزدەی ئۆكتۆبەر (سەرباری هەموو ئەو غەدرە سیاسییەی كە پارتی لێیكرد) رێگری لە دوو ئیدارەیی كرد و نەچووە بەرەی خیانەتكارانەوە. ئینجا دووبارە شكستی بەو هەوڵانە هێنا كە لە دوای هەڵبژاردنەكانی مایسی پارساڵ دران بۆ دروستكردنی بەرەیەكی ناڕازی لە دژی یەكێتی و میانڕەوانە مامەڵەی كرد. ئەمجارەش گۆڕان نەك بووە پارسەنگی حوكمڕانی و كاراكردنەوەی دامەزراوە شەرعییەكان، بگرە لایەنەكانی دیكەشی بەدوای خۆیدا راكێشاوە و هەڕەشەی دوو ئیدارەیی یەكێتی بەتاڵ كردووەتەوە. گۆڕان ئیسپاتی كرد كە سەرباری لەدەستدانی كاریزماكەی، زۆر بە ئاسانی دەتوانێ جێگرەوە دیاری بكات (جا لاوازن یان رەخنەیان لەسەرە ئەوە باسێكی دیكەیە)، دەتوانێ سیاسەت بكات و لە كاتی پێویستیشدا دەتوانێ بە خوێندنەوەی هەلومەرجی بابەتی بڕیار بدات. سەركۆنەكردن و تەهدیدكردنی گۆڕان بەوەی كە بەشداریی حكومەت دەكات، بێ بنەماترین ئارگۆمێنتە، چونكە خورماخۆرێكی وەكو یەكێتی كە حازرە هەموو پڕۆسەی سیاسیی كوردستان بكاتە قوربانیی دوو پۆست، بۆی نییە دوور و نزیك باسی هیچ هێزێكی دیكە بكات. یەكێتی زۆر بە هەڵەداچووە ئەگەر وا بزانێ بزووتنەوەی گۆڕان باخچەی پشتەوەی ماڵە وێرانەكەیەتی و، خۆی بە برا گەورە و وەسیی میراتی نەوشیروان مستەفا بزانێ. ئەگەر نەوشیروان مستەفا باوەڕی بەو برا گەورەییەی یەكێتی هەبووایە، نەدەبوو لەسەردەمی شكۆی تاڵەبانیدا لێی جیابێتەوە و دواتریش بێ گوێدانە یەكێتی بەشداریی حكومەت بكات. پارتی دەبێ دەرسی لە هەڵەكانی رابردووی خۆی وەرگرتبێت و ئەمجارە لەژێر هیچ پاساوێكدا ئەو هەڵوێستەی ئێستای گۆڕانی لەبیرنەچێت. سەعدی پیرە و سەحاف (3) ئەڵبەتە رەنگبێ بەناوبانگترین گوتەبێژ لە مێژووی سیاسی‌دا، ژۆزێف گۆبڵزی وەزیری پڕوپاگەندەی سەردەمی هیتلەر بێت، محەممەد سەعید سەحافیش كە هەمان پۆستی هەبوو، لەسەر رێبازی "درۆ بكە درۆ بكە تا خەڵك باوەڕ دەكات" دەڕۆیشت. ئەو دوو زاتەی سەرەوە موكەللـەف بوون بە درۆكردنێكی سیستەماتیك، بەڵام سەعدی ئەحمەد پیرە كە ئێستا (لەسەر داوای خۆی) وازی لە گوتەبێژیی یەكێتی هێناوە، بووە قوربانی راستگۆیی و نییەت پاكیی خۆی. شوبهاندنی سەعدی ئەحمەد پیرە بە سەحاف كارێكی هەڵە و نائەخلاقییە، بگرە ئەگەر وەكو گوتەبێژەكانی سەردەمی نەخۆشكەوتنی مام جەلال لە 2012 هەڵسوكەوتی بكردبایە كە پێنج ساڵی رەبەق درۆیان دەرخواردی خەڵك دا، ئێستا وەزعی بە نەوعێكی دیكە دەبوو. روداو
نەژاد جەلال دوای سەردانی هیلاری كلینتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتنی هەندێك رستەی سامناك بۆ وڵاتانی ناوچەكە، سەبارەت بە ئازادی و مافی مرۆڤ. دوای خۆسوتاندنی بو عەزیز لە تونس. بەهاری عەرەبی وردە وردە وڵاتانی دیكتاتۆری عەرەبی ئەگرتەوە، هەرێمی كوردستانیش كەم تازۆر جوڵەی نائاسایی پەیداببو، نەوشیروان مستەفاش وەك مرۆڤێكی دوربین و خاوەن پلان، زۆر بەدیقەتەوە لە روداوەكانی ئەڕوانی... جار جار لەگەڵ ئێمەومانایش باس و خواسی لەوبارەیەوە ئەكرد. بەیانی ٢٩-١-٢٠١١ كاك نەوشیروان لەگەڵ زۆرێك لە هەڵسوڕاوە دیارەكانی گۆڕان كۆبونەوەیەكی كرد، دەقی ٧ خاڵی بەبێ پێشەكی بۆخوێندنەوە، برادەران ببون بە دو بەشی تەواو پێچەوانەی یەك، گەنجەكان زیاتر ئەیانویست توندتر و ئیعلانی بەهاری كوردی بێ، بەتەمەن و كۆنەخەباتكارەكانیش تێبینییان هەبو لەسەر ناوەڕۆكی خاڵەكان و كاتەكەی. هەمان رۆژ دەمەو ئێوارە كە ئەوكات سەرنوسەری سایتی سبەی بوم، لە ئۆفیسی سبەی سەرقاڵی چالاكییەكانی بەهاری عەرەبی بوین. دۆسیەیەكی تایبەتمان كردبۆوە بۆی، زەنگی تێل لێیدا كاك نەوشیروان بو، وتم: بەڵێ كاكە، وتی: تا ماڵی ئێمە دێیت ئیشم پێتە، یەكسەر بەڕێكەوتم بە نزیكەی ٥ دەقیقە گەیشتمە عەلی ناجی. لە ژورە بچوكەكەی بەرامبەر قادرمەكان، كاك نەوشیروان و كاك مستەفای سەیدقادر و د.شاهۆ سەعیدی لێبو، سڵاوم كرد یەكسەر سێ ئەیفۆڕی دامێ وتی: ئەمە بخوێنەرەوە. زۆر بەوردی دوجار خوێندمەوە. كە ٧ خاڵەكەی بەیانی بو بە پێشەكیەكی ئامادەسازی بەهاری كوردی. وەرەقەكانم دایەوە دەستی و وتم: كاكە یەكێتی و پارتی بۆ ئەمە رەدفعلی زۆر توندیان ئەبێ. بە توڕەییەوە وتی: چی ئەكەن بابیكەن، ئەم ماڵە دو قەنەفشڕی تێدایە بابیبەن، وتم: مەسەلەكە لەوە گەورەترە. ئەبێ خۆمان ئامادەكەین بۆ هەمو ئەگەرێك، تا من لەوێ بوم كاك مستەفا و د. شاهۆ هیچی ئەوتۆیان نەوت، دیاربو لەگەڵ ئەوانیش مناقەشەیان كردبو، سەرقاڵی چاكردنی بون. دوای گفتوگۆ پێی وتم ئەوە لەسەر ئەوفلاشەیە، بیبەن بۆ بڵاوكردنەوە با لە كەی ئێن ئێن و رادیۆ و سبەی پێكەوە بڵاوبێتەوە، منیش بەپێكەنینەوە وتم پێكەوە بیتەقێنینەوە،. ئەوەی لەو روداوە مێژویەدا بیرم ناچێ مێزێكی بچوك لە ژورەكەدا بو تەزبیحێكی قەزوانی زۆر نایابی لەسەر بو، هێندەی بەیاننامەكە سەرنجم لەسەر تەزبیحەكە بو، حەتمەن كاتێكی ئاسایی بوایە داوای ئەو تەسبیحەم ئەكرد. ١٧-شوبات وەك روداوێكی نەخوازراو: پاش ماوەیەكی زۆر و سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان، بەیانیەكیان لەگەڵ كاك نەوشیروان دانیشتبوم باسی خۆپیشاندانەكان و دەرئەنجامەكانیمان كرد، بەوردی پلانەكەی خۆی بۆ باسكردم، خۆشم هەندێك زانیاریم هەبو لەسەری، ئەمە دەقی قسەكانی رەوانشاد خۆیەتی: ”پلانی ئێمە ئەمە نەبو، لەدوای حەوت خاڵەكە خەڵكمان ئامادە ئەكرد چ بە مەیدانی و چ بەگشتی لەڕێی راگەیاندنەوە، كۆمەڵێك خەڵكی باشمان ئامادەكرد كە لە هەولێر هەندێكیان برادەری خۆتن، پلانمان وابو ١-٥خۆپیشاندان بۆ گێڕانەوەی مافخوراوانی بازاڕی نیشتمان لەبەردەم بازاڕەكە دەست پێ بكات، دواتر گروپەكانی زانكۆ پشتیوانی خۆپیشاندانەكە ئەكەن، لەچەند رۆژێكی كەمدا زۆرینەی هەولێر بگرێتەوە، دواتر سلێمانی دەستی پێ ئەكرد و هەمو شت كۆتایی ئەهات، بەڵام پلانەكەمان دزەی كرد‌و پارتی و یەكێتی هەستیان كرد، كۆمەنیستەكانیان هاندا پلانێكی گەورەیان شكستپێهێنا بەناوی خۆپیشاندان بۆ ئاو و كارەبا، بۆیە ١٧ شوبات روداوێكە بە ملماندا درا، ویستمان كۆتایی بێت، بەڵام كە خوێنی خەڵك رژا ناچار بوینە خاوەنی”
ئەحمەد میرە هەرچەندە ڕەنگە نوسین و قسەکردن دەربارەی ڕوداوەکانی (17) ی شوباتی ٢٠١١ لە ئێستادا کاریگەریی ئەوتۆیان نەمابێت و نەیشتوانێت ڕەهەندێکی نوێی ئەو ڕوداوانە بخاتەڕوو، تەنها لە چوارچێوەی جوینەوەی یادەوەرییەکی سیاسیی گرنگدا لە هەرێمی کوردستان خۆی بەرجەستەبکات. ڕەنگە هەندێک کەسی تریش قسەکردن دەربارەی ئەو ڕوداوانە وەک تێڕوانینێکی سەرپێیانە نرخاندنێکی سادە بۆ ئەو ڕوداوانە دایبنێت، بەڵام خۆپیشاندانەکانی (17) ی شوباتی ٢٠١١ بوارێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە مێژووی حوکمڕانیی ناتەندروستی کورد لە باشوری کوردستاندا، هەروەها هۆکارێک بوو بۆ بەرهەمهێنانەوەی ئومێدێکی لەدەستچوو، کە پاش بیست ساڵ لە حوکمڕانیی کورد لە باشووری کوردستان بەرەو نەمان چووبوو. ڕەنگە بە پێوانەکانی ئێستا ڕوداوەکانی (17) ی شوبات جگە لە سەرقاڵکردنێکی جەماوەریی و بێزارکردنی دەستەڵات، هیچی تر نەبووبێت، بەڵام لە ڕاستییدا (17) ی شوبات بەشێکە لەو ساتەوەختە زیندووەی، کە هەموو نەتەوەیەکی کپکراو لە ساتێکی دیاریکراوی مێژوویی‌دا دەبێت ئەنجامیبدات. واتە دەتوانین ناویبنێین ساتەوەختی ڕەتکردنەوەیەکی کوردییانە بۆ دەستەڵاتی کوردیی. پشتکردنە ئەو مێژووە پڕ درۆ‌و بڵاوەی، کە بە ناوی شۆڕش و کوردایەتییەوە بۆ خەڵک دروستکرابوو. چونکە ئەو ساتەوەختەی مرۆڤی ناو کۆمەڵگایەکی قوربانیی لە شۆڕشگێڕەکانی خۆی یاخیدەبێت، ساتەوەختێکی هێجگار گرنگەو پڕە لە وزەی یاخییانەو هەنگاونان بۆ شۆڕشێکی تر. لەلایەکی ترەوە (17) ی شوبات بووە هۆی ئەوەی، کە چیی تر شۆڕش و شۆڕشگێڕەکان لە فەرهەنگی سیاسیی کورددا وەک کردەیەکی پیرۆز و مرۆڤگەلی پیرۆز وێنانەکرێن، بەڵکو وێنەی شۆڕشگێڕەکان لە قوربانییەوە گۆڕا بۆ جەللادێکی گرژ و مۆن. ئەگەر ڕونتر بڵێین، دەتوانین ئاماژە بۆ ئەوە بکەین، کە (17) ی شوبات توانیی قۆناغی قوربانیدان و قۆناغی دڕندەیەتیی لە مێژووی شۆڕشگێڕەکانی کورددا بەتەواوەتیی لەیەک نزیکبکاتەوە، بە واتایەکی تر دیواری جیاوازیی نێوان ئەم دوو قۆناغەی لەبەریەکهەڵتەکاند. هەرچەندە پاش هەشت ساڵ لەو ڕوداوانە، بەدەر لە سیاسییە حوکمڕانەکان، بەشێک لە دەستەبژێری نوسەر و ڕۆشنبیرەکان پێیانوانیە، کە ڕوداوەکانی (17) ی شوبات و بکەرەکانیشی تەنها وێنەیەکی درێژکراوەی ناشیرینییەکانی دەستەڵات بوون، بەڵام لە فۆڕمێکی جیاوازدا. ئەم جۆرە تێڕوانینە بەتەواوەتیی لە دوا ڕۆمانی (بەختیار عەلی_ داریاس و لاشەکان) دا دەردەکەوێت. بەم پێوانەیە، هەموو ئەوەی، کە ڕویداوە، جگە لە وەهمێک هیچی تر نییە، تەنانەت شۆڕش و شۆڕشگێڕە نوێکانیش بەشێکن لەو دۆخە ناشیرینەی، کە لە وڵاتی ئێمەدا ڕودەدات. بەڵام بەدەر لەو بۆچوونانە، (17) ی شوبات توانیی واتایەکی تر بە خەباتی شەقام بدات و تا ئەندازەیەکی زۆریش ئەو ئەرکە سیاسییەی لەسەر شانی بوو بەجێیبگەیەنێت، بەدەر لە هەموو گوتارێکی سۆزداریی، (17) ی شوبات پێویستییەکی سیاسیی بوو، کە هەموو کۆمەڵگایەک لە ڕەوتی بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراتیدا پێویستیی زۆری بەم جۆرە ڕوداوانە هەیە. هەر بۆیە ناکرێت ئەو ڕوداوانە لە یەک ڕەهەندەوە سەیربکرێن، واتە نابێت ڕوداوەکان وەک وەهمێکی سۆزداریی دەربخرێن، یاخود وەک مامەڵەی بەرژەوەندیخوازانەی هەندێک ڕەوتی سیاسیی لێکدانەوەیان بۆ بکرێت، بەڵکو پێویستە وەک ساتەوەختێکی زیندوو و پڕ لە جوڵەی بزاوتی ناڕەزایی و یاخیبوونی جەماوەریی لە مێژووی نوێی کورددا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
دڵشاد ئەنوەر ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی ، هەڵوێستی گۆڕان ! پێش هەموو شتێک دەمەوێ ئەوە بڵێم ، ئەوەی لە هەرێم دا دەگوزەرێ ، ئەو نەهامەتیەی بەسەر ئەم میللەتەدا دێت ، گەر یەکێتی و پارتی هۆکار بن ، ئەوا میللەت پشتیوانیان بووە. بیرمە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک گۆڕان و پارتی رێککەوتن ، خەڵک جنێوی دەدا بۆ گۆڕان لەگەڵ پارتی رێککەوتووە. کاتێکیش گۆڕان پشتی کردە پارتی و رێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە خەڵک و فەیسبوکەوانان هەر جنێویان دەدا، دواتر کاتێک گۆڕان کەوتە ژێر کاریگەری فەیسبوک و دۆخەکە تێکچوو ، هەر ئەوانەی کە پێشتر دەیانگوت بۆ گۆڕان لەگەڵ پارتی رێککەوتووە ، دەیانگوت گۆڕان لە پارتی دوورکەوتۆتەوە و رێککەوتنی پەرلەمانی تێکداوە و تێکدەرە موچەی خەڵکی بریووە. ئاخر فەیسبوکەوانی بەرێز، مەعقولە من نەزانم ناوەرۆکی رێکەوتنی دوو حیزب چی تیایە ، یەکسەر دەست بکەمە جنێو و قسە کردن ، ئەی بەشکو رێککەوتنی ئەم دوو حیزبە باشکردنی دۆخی ئاسایش و ئابوری هەرێمی تیا بێت ، ئەی بەشکو رێککەوتنەکە لە خزمەتی ئازادی بیر و ڕاو ئازادی تاکە کەس بێت ؟ ئەی بەشکو ئەم دوو حیزبە رێککەوتبن گیراوەکانی بادینان ئازاد بکرێن و بژیوی تاک باش بێت. یانی بۆ من نەزانم ناوەرۆکی رێککەوتنەکە چی تیایە ، یەکسەر دەست بکەمە قسە و خاڵی کردنەوەی هەوای نێو زگم؟ یانی ئەم میللەتە کە تەنها میللەتە ٤٠ ملیۆن کەس بێت و دەوڵەتی نەبێ ، بێ هۆ نیە ! . دۆخەکە بۆ کوێ دەروات ؟ . ئەوەی ئەمرۆ روویدا ، من دوو مانگە لێی دەترسم ، بەردەوام لە خەیاڵمدایە، ئەویش بۆنی دوو ئیدارەییە. دوو مانگ لەمەوبەر لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای عێراق دا دانیشتم ، سێ رۆژنامەوانی ترم لەگەڵ بوو ، بەرپرسەکە عێراقیەکە پێشبینی دوو ئیدارەیی کرد ، وتی( دوو ئیدارەیی بۆ هەرێم باشە ، چونکە یەکێتی و پارتی پێکەوە نایانکرێ) منیش کەمۆ رەد فعل گرتمی ، قسەکەیم زور لا قورس بوو ، وتم مەعقولە ئێوە چل حیزب و سەدان گروپی چەکدار و ١٥ محافزەن ، کەرت نابن ، کەچی دوو ئیدارەییتان بۆ ئێمە پێ باشە ، لەکاتێکدا کەمترین خەڵکی هەولێر لەگەڵ پارتی و کەمترینی سلێمانیش لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانیدایە. وتی ( ئێمە جیاین ، ئێوەش جیان) یانی ئەوەی لە هەرێم دەگوزەرێ ، پێشتر بەرنامەی بۆ دارێژراوە. . خەتای کێ یە ؟ . پێش هەموو شتێک ، سەرچاوەی هەموو نەهامەتیەکان بۆ ریفراندۆم دەگەرێتەوە ، بارزانی ریفراندومی سەپاند، نەک تورکیا و ئێرانی نەیار ، بەڵکو وڵاتە زلهێزەکانیشی لەهەرێم رەنجاند. گەر ریفراندۆم نەبایە، سەد ساڵی مابوو ، رێگە بەعێراق و ئێران بدرێ ، بەهێز کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان داگیر بکەن، بس تێناگەم بارزانی کاتێک دەیگوت (گەر ریفراندۆم سەرنەگەرێ ، کەواتە من ناتەواوم؟) پرسیارەکە ئەوەیە، ریفراندوم سەری نەگرت ، بارزانی نەک ئامادەی قوربانی نەبوو ، بەڵکو لە پێناو شکست هێنان بە حیزبە هاوزمان و هاونەتەوەکەیدا، بەجلی ئەفەندیانەوە رۆیشتەوە لای هێزە شیعیەکان و تەنازوبی کرد. راستە بارزانی قوماری بە هەرێمەوە کرد، بەڵام لە بارزانی تاوانبار تر یەکێتیە، یانی معقولە تۆ لە قەزیەیەکی گەورەی وەکو ریفراندۆم دا ، شوێن پای بارزانی هەڵبگریت ، بێ ئەوەی بزانی لەداهاتودا چی روو دەدات ، یاخود چی لە پشت مەوزوعەکەوەیە؟ یەکێتی شوێنی بارزانی کەوت ، گەر ریفراندۆم سەری گرتبا، دەیویست شەریک بێت لە دەستکەوتەکەدا ، کە زانی ریفراندۆم شکستێ هێنا، خێرا دەستی خستە دەستی نەیارانی کورد‌و ناوچەکەی بۆ جێهێشتن. جا یەکێتی بەشیوەیەک چووە پاڵ ریفراندوم چاوەروان نەکراو بوو، بەشێوەیەکیش پشتی کردە ریفراندوم چیەکان، هەموو خەڵکی خورماتوی لەخەودا جێهێشت و بەگورگان خواردی دان. یانی باش بیزانن ، دۆخی ئێستای هەرێم ،تەنها یەکێتی و پارتی لێی بەرپرسن، تا ئەوانیش بمێنن کورد چی لەناوخوی هەرێم ، چی لەناوچە کێشە لەسەرەکانیش ئیسراحەت ناکات. . گۆران چی بکات ؟ . راستە ئەوانەی ئێستا قیادەی گۆران دەکەن ، لە هەرە لاوازترین کەسەکانن ، راستە بەتەمەنەکانی نێو خانەی راپەراندن نەک خاوەن جەماوەر نین، بەڵکـو کەس و کارەکانیشیان لەگەڵ نین. راستە گەنجەکانی نێو ئەم بزووتنەوەیە، کە بەناوی گەنجانەوە قسە دەکەن ، لە هەرە ئینتیهازیەکانی نێو کۆمەڵگان ، تا ئەوکاتە دۆستی گەنجن ، کە بەرژەوەندیان لە دۆخەکەدایە، ئەگینا نە گەنج حساب بۆ ئەوان دەکات ، نە ئەوانیش بە مێزە پڕ لە شەرابی سور و گۆشتی کەو و سوێسکەوە لە خەمی گەنجان. بەڵام رێککەوتنی گۆران لەگەڵ پارتی ، بریاری عەقڵانی بوو، یانی لە ساڵی ٢٠٠٩ ەوە تا ئێستا ، یەکێتی جەماوەری لە سلێمانی لە دەستداوە ، هەمووان دەزانین ئەو حیزبەی ناوی یەکێتی یە ، بەمانا زانستیەکەی حیزب نیە ، بەڵکو کۆبونەوەی کۆمەڵێ بازرگان و مافیایە ناوی لە خۆی ناوە حیزب، ئەگینا گەر بێ عەقڵی گۆران نەبایە، شتێک نەمابوو بەناوی یەکێتی. ئێستا یەکێتی کە بەرژەوەندی هاوتا نیە لەگەڵ پارتی ، لەم فەراغەشدا پارتی ناجارە هەندی وەعد بەگوران بدات، یەکێتی بە هاوکاری فەیسبوکەوانە دەم هەراشەکان ، دەیەوێ بڵێ گەر پارتی شەریکایەتی یەکێتی لە بازرگانی و خاڵە سنوریەکان قبول کرد، ئەوا بۆ گۆرانیش ئاساییە لەگەڵ پارتی رێکبکەوێ ، بەڵام گەر پارتی مەسڵحەتی تجارەکانی یەکێتی خستە مەترسیەوە، ئەوا بۆ گۆران خیانەتەلەگەڵی رێکبکەوێ ، چومکە مەسڵحەتی بازرگانەکامی یەکێتی کەوتۆتە مەترسیەوە!
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج با له سه‌ره‌تادا ئه‌وه بڵێم كه من له دڵه‌وه رێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌سه‌ره‌كیه‌كانی باشوری كوردستان‌م پێخۆشه‌و ئومێدم ئه‌وه‌یه كه كۆی ئه‌و لایه‌نانه‌هه‌میشه به ته‌بایی و ئاشتی هه‌میشه‌یی و لێبورده‌یی بژین و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵی كورده‌واری تێكنه‌ده‌ن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌دان دیدار‌و وتارمان هه‌یه . پێكه‌وه‌بون و پێكه‌وه كاركردن به جیاوازیه‌كانمانه‌وه هۆیه‌كی گرنگی گه‌شه‌ی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌یه ، به‌ڵام ناكرێت هیچ رێكه‌وتنێك له سه‌ر حسابی لایه‌كی تر و بۆ ئه‌وه بكرێت كه لایه‌كی تر ناچاری ملدان و دانوستان بكرێت ، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌ش ناكرێت كه لایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بۆ هه‌ر لایه‌ك پڕۆژه‌و ئه‌جندایه‌كی هه‌بێت . رێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكرات پێویسته‌و كارێكی ئاكاریه ،هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مه بۆ یه‌كێتی و گۆڕان ، پارتی و یه‌كێتیش هه‌روایه ، به‌ڵام من پرسیار له‌و هاوڕێیانه‌ی گۆڕان ده‌كه‌م ئایه به پارتیان وت له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌یاندایه پاڵ كاك نه‌وشیروان له كونسڵ كوژو شتی تر داوای بوردن بكات و شكاته‌كه‌ی به داوای بوردنێك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ، كه ئه‌مه زۆر ئاساییه پارتی یه‌كێ له دروشمه سه‌ره‌كیه‌كانی لێبورده‌ییه . هه‌روه‌ها به پارتیان وت پێویسته ئه‌و به‌رپرسه گۆڕانانه‌ی له رابردودا چوونه‌ته باوه‌شیانه‌وه ده‌ریان بكه‌ن و دوریان بخه‌نه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت له به‌ر هیچ نا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كانن ، یانی هه‌قه له رێكه‌وتنه سیاسیه‌كه‌شدا به‌ر به‌و بازبازێنه حزبیه بگیرێت ، به تایبه‌ت به‌ر به‌وانه بگیرێ كه به ده‌نگی خه‌ڵكانی به‌له‌نگازو هه‌ژار ده‌میان ده‌گاته هه‌نجیره‌كه‌و خۆ داوێنه باوه‌شێكی تره‌وه . رێكه‌وتن كارێكی زۆر باشه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا وته‌نی حیكمه‌ت له جێبه جێكردنه‌كه‌یدایه ، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو رێكه‌وتنێك ده‌كرێت وه‌ك تێكه‌وتن و فریودان ته‌ماشا بكرێت ، رونتر له رێكه‌وتنا ئه‌گه‌ر ئامانج و ئاكاره‌كه خودی رێكه‌وتنه‌كه نه‌بێت ئه‌وه ده‌كرێت وه‌ك ته‌ڵه‌و دا‌و ی لایه‌ك بۆ ڕاو كدنی لایه‌كی تر ته‌ماشا بكرێت . بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتیش زۆر باش ده‌زانن له‌م قۆناغه‌داو بۆ ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك بۆپێكهێنانی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كان بێ یه‌كێتی نابێت ، بۆیه هه‌موو رێكه‌وتنێك پێویسته بۆ ئه‌م قۆناغه به‌یه‌كه‌وه بێت و پڕۆژه‌ی حكومه‌تیش بۆ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هاوبه‌ش بێت ، نه‌ك مه‌سه‌له‌كه وه‌ك پرسی سائیل وخودان سه‌یر بكرێت .
ئارام سەعید زۆر جار گویمان لێدەبیت دەڵێن سیاسیەکان و حزبەکان هەمویان لەیەک دەچن! هەمویان لەکۆتایدا تەسلیمی پارەو دەسەلات دەبن! ئێوە چیتان پێدەکرێت! ئەم ڕستانە لەچیەوە و لە کوێوە سەرچاوەیان گرتوە؟ بۆچی وادەڵێن؟ ئەی ئەگەر وایە ئێوە پیمان بڵێن چی بکەین؟ وەک ئێوە دانیشین و چالاکی سیاسی بەس موڵکی دەسەڵات بیت و کەسی تر؟ ئۆپۆزیسیۆنیش پاوانی ئەوانە بیت کە پێشتر ئۆپۆزیسیۆن بوون؟ بیگومان ژمارەیان کەم نیە ئەوانەی وابیر دەکەنەوە، هەڵبژاردنەکانی پێشوی کوردستان و عێراق ئەو راستیەی دەرخست کە نزیکەی سەرو لە سەدا ٧٠ ی کۆمەلگەی ئێمە لە سیاسەت و بەشداری سیاسی زویر بوەو هیچ بڕوایەکی بە سیاسەتکردن و سیاسیەکان نەماوە و وا دەروانن حزب ئامرازێکە بۆ دەوڵەمەند بون و وەرگرتنی پۆست. دروستبونی ئەم شاخە گەورەیە لە بێئومیدی بیگومان مێژویەکی دریژی هەیە، بەشی گرنگی لەدوای ڕاپەڕینەوەو دەسەلاتگرتنەدەستی حزبەکانی شاخ دەستپێدەکات. هەر لەسەرەتاوە دەنگی ناڕازی هەبوەو لە بزوتنەوەی ئیسلامی و دواتر کۆمۆنیستەکان و پاشان سەرهەلدانی رۆژنامەی ئەهلی و ئازاد. بەدریژایی ئەو رۆژگارانەش نوخبەیەکی رۆشنبیر هەبون کە رەخنەی توند و گرنگیان هەبوە لەسەسەڵاتداریتی و حوکمڕانی لەم هەرێمەدا. دواتریش سەرهەلدانی یەکگرتوو وەک ئۆپۆزیسیۆنێکی شەرمن، پاشان سەرهەلدانی بزوتنەوەی گۆڕان کە توانی گوڕ‌و تینی ئۆپۆزیسیۆن بەشێوەیەک بەهیز بکات عەرشی دەسەلاتی کوردی بلەرزێنی.... ١٧ ی شوبات نارەزایەتی گرنگ و پربایەخ بوو.... با بەوردی سەیری هەموو ئەم نارەزایەتیانە بکەین چی‌یان بەسەرهات، ئیستا هەمویان لەبەرچاوماندان، ئۆپۆزیسیۆن تەسلیمی دەسەلات بوو، دەست نرایە بینەقاقای میدیای ئەهلی و ئازاد و خنکینرا، نوخبە بیدەنگ بوو یان دەنگی کاریگەری نەما، خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات سەرکوتکرا، تروسکایی کەم نەبێت هیچ روناکیەک نەما، ئەم ئەنجامە شکستخواردوانە بۆ هاولاتیی شاخیکی گەورەی لە بێئومیدی لای خەڵک دروستکردوە، بەچاوی خۆیان دەیان جوانییان بینی لەبار برا. ئەوهێزانەی خەونی گۆڕینی ئەم دونیایەیان دروستکرد، هەرخۆیان ئەو خەونەیان کوشت و ئێستا بە پەرۆشن بچنەوە باوەشی دەسەلات، ئەوانەی ئەو خەونەیان کوشت بەشێکی زۆری بەرپرسیاریتی مێژویی دەکەوێتە ئەستۆیان کە رۆڵی گەورەیان هەیە لە دروستکردنی ئەو بێئومێدیە گەورەیەدا. بۆیە پێویستە راشکاوانە دەنگ هەلبڕین کە وەک مارتن لۆسەر کینگ دەڵیت "ئێمە لەژێر شاخێکی گەورە لە بێئومێدی تونێلی هیوا دروستدەکەین"دەبیت جورئەتی ئەوەمان هەبیت و ئازابین کە ئەرکی ئێمە قورسە و تا تەواوکردنی تونێلەکە بەردەوامین. ئەوکاتەی سەرۆکی خێڵیک یان بنەمالەیەک کە پێی وابێت تەنها خۆی راستەو بوار بۆ ئومێد ناهێڵیتەوە، ئەوکات ئەگەری چارەسەر و گۆڕانکاری بەرادەیەکی زۆر کەم دەبیتەوە،لەناو خودی ئەو هێزانەدا و توانای چاکسازیان بەتەواوەتی لە دەستداوە. بۆیە بۆ بونیادنانی پرۆژەیەکی گەورەی ئومێدبەخشینەوە بە کۆمەڵگە گرنگە و دەبێت ئازایەتی ئەوەمان تیدا بیت ئەوکاتەی هیزێک کۆمەڵگە بەرەو هەڵدیر دەبات بەری پیبگرین و پێی بڵێین نەخێربۆ ستەم بۆ نادادپەروەری. لە کۆتایدا وتەیەکی تری مارتن لوسەر کینگ دەهێنمەوە کە دەڵێت: " تەنها لە تاریکیدا دەتوانین ئەستێرەکان ببینین"
ڕەنج تاهر ئەفەندی مێژووی بزوتنەوەی گۆڕان تائەو كاتەی ڕەوانشاد نەوشیروان مستافا لەژیاندا بوو ڕۆژ بەڕۆژ ئەستێرەی بەختی لەهەڵكشاندا بوو بەهۆی زانایی و حیكمەت و تێگەیشتنی ڕەوانشاد كەكۆكەرەوەی هەموو تێگەیشتن و بیر‌و بۆچونە جیاوازەكان بوو، لە ڕاستەوە بۆ چەپ، لە بەدین و عەلمانیاکان، لە هەڵچوو بۆ میانڕەو، لە نەتەوەخوازەوە بۆ لیبڕاڵ و، لە گەنج و پیرو ژن و پیاو وهەموو چین و توێژەكان. بۆیە بەڕێزیان تاكە ئارام بەخشی هەمووگۆڕانخوازان و لایەك بوو لەدەرەوەی گۆڕانیش، بۆیەهەموولایەك لە دەوری كۆببونەوە و ڕۆژانە ڕویان لە بەڕێزیان دەكرد و ئەویش بێپسانەوە بەزانایی و لێهاتویی و لێوەشاوەیی و سەبرو تەحەمولی زۆر‌و زەوەندی و گوێگرتنی لەهەموو لایەك بێجیاوازی و بێشكانەوەی بەلایەكدا بەناحەقی و ، چارەسەری بۆ هەمووكێشە و داوا وخواست ویستێك پێ‌بوو هەموو لایەكیشی بە بڕیارە ڕاست و دروستەكانی ڕەزامەند دەكرد. بۆیە گۆڕان لەژێرسێبەری ئەو كەڵەپیاوە وەك یەك تیمی بەهێزی یەكگرتو ئەرك و كارەكانیان ڕادەپەڕاند، بەهەموو لایەك هەڵدەسوڕان و هیچ كەسێكیش بۆی نەبو بەئاشكرا وبێمنەتانە كلكە لەقێ بكات، نە ك هەرگۆڕانخواز بەڵكوهەردوو حزبی دەسەڵاتداریش هەزار و یەك حسابیان بۆ بڕیار‌و لێدوان و وتنەكانی ڕەوانشاد و جموجۆڵەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرد، گۆڕانخوازان زۆڕ بێمنەتانە بەهەموو شێوەیەك هەڵدەسوڕان و سەرگەرمی بەهێزكردن و تۆكمەكردنی پێگەی گۆڕان بون، ماندونەناسانەو بێ سڵكردنەوە و دوودڵیەك لەهیچ كەس و هێزێك... ئەم مێژوە بەمێژوی زێڕینی گۆڕان دەژمێردرێت وهەموو لایەک هەستی بەبەری ڕەنجی ماندوبونی خۆی دەكرد و پێی دڵخۆش بوو ... بەڵام دوای كۆچی ڕەوانشاد مێژوی خانەی ڕاپەڕاندن و مێژوی پاشەكشەی گۆڕان دەستی پێكرد بەهۆی نەمانی ئەوكەسایەتیەی كە هەموو جیاوازیە كانی لەخۆگرتبوو، هەربۆیە ماوەیەكی كەمی نەبرد لێكترازانی تەواوی چین و توێژە جیاوەزاكان لە گۆڕان دەستی پێكرد و دوركەوتنەوە و مقۆمقۆی نێوان هەڵسوڕاوان بەزەقی دەركەوت و ڕەنگی داوە لەكاری هاوبەش و یە ك تیمی و بڕیاری هاوبەش بونی نەما و هەموو ئۆڕگانەكان كەوتنە بەرلێشاوی دوو تەوژم كەبەزەقی سەری هه ڵدا، ئەو دوو تەوژمە كەوتنە لاوازكردنی ئۆڕگانەكانی گۆڕان و جڤاتی گشتی، ژورەكان ئەنجومەنەكان و ڕایەڵەكان و میدیای گۆڕان و لەسەروی هەموشیانەوە سەندنەوەی دە سەڵاتی بنكەیی بڕیاردان بە نافەرمی لە جڤاتی نیشتمانیەوە بۆ بنكەی خانەی ڕاپەڕاندنێكی لاواز كەتوانای ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان وەك پێویست نیە و وەك یەک تیمی تەبا و گونجاو نین و كارناكەن. لە ئاکامی ئەم دۆخەدا دابڕان لە نێوان چەند بەڕێزێكیان بونی هەیە كە دەبووهەرلە سەرەتاوە خانەی ڕاپەڕاندن هە مووچین و توێژەكانی گۆڕانی لە خۆ گرتباو قۆرخ نەكرابا لە لایەن دەستەیەک كەبانگڕاوندێكی تایبەتیان هەیە و بەهەمان میتۆدی مەكتەب سیاسیەكانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بیردەكەنەوە و كاردەكەن كە دورە لە پڕۆژە و بەرنامە گەورەكەی ڕەوانشاد. ئەمڕۆ ئەمانەبون بە تەوژمێكی نەخوازراو و بەهۆكاری سەرەكی ڕۆچونی دەنگەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەردوو هە ڵبژاردنەكەی عیڕاق و هەرێم دەژمێردرێن. هاوکات ئەو تەوژمە بەهۆكاری سەرەكی دوركەوتنەوە و بێزاربون و دابڕانی چینێكی زۆر‌و زەوەندی گەورەی هەڵسوڕاو گۆڕانخوازانیش دادەنرێن. دەبو دوای ڕەوانشاد ئەم تەوژمە هەرگیز وانەباو خۆیان بە خوێندكاروهاوڕێی ڕێبازەكەی ڕەوانشاد زانیباو بەئەمانەتە وە ئەوئەركەی سە رشانیانیان ڕاپەڕاندبا و دوركەوتبانەوە لە هەمان شێوازی كاركردنی پێشویان لە حزبە تەقلیدیەكانیان .... جگە لەو تەوژمە ئەوە تەوژمێكی تریش كەدەمێكە هەن، هەر لەسەرەتای دامەزرانی گۆڕانەوە دروست بوینە كە تەوژمێكی زۆر خەتەرن ئەویش تەوژمی پڕۆ پۆستەكانە، ماوەیەكی زۆڕە بزوتنەوەكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، هەر لەسەرەتای بزوتنەوەی گۆڕان زۆڕێكیان بۆ دەسكەوتی كەسیان هاتنە پێش لەگۆڕان، هەندێكیان دوای دەسكەوتنی پۆستەكان و تەواوبونی ئەرك و خواستەكانیان وازیان لە گۆڕان هێنا وهەندێكیشیان تا ئەوڕۆ لە گۆڕان شەڕی پۆست و دەسكەوت دەكە ن. ئەم تەوژمە زۆڕ خەتەرن و ئەمانیان نیە و دوای نەمانی ڕەوانشاد زۆڕ بەخراپی هاتونەتە پێش و دەستیان داوەتێ، ئەم تەوژمە بۆبەدیهێنانی دەسكەوتەكانیان هەموو هەنگاوێك دەنێن، بۆیە ئەم تەوژمە چونەتە ژێرباڵی تەوژمی یەكە م، بە هە ردوو لایان یەكترتەواو دەكەن و دژی گۆڕانخواز و ماندوەكانی ناو گۆڕان دەوەستنەوە كە تائەمڕۆ بێپسانەوە دورلەهیچ خواست و ویستێك بەردەوامن لە درێژەدان بە ئەرك و کارەکانیان ، لێرەدا زۆر جار بەهۆی یەكگرتنی ئەو دوو تەوژمە بێئومێدی لەناو گۆڕانخوازان سەرهەڵدەدات و ساردبونەوە ڕودەدات و زۆڕێكیان لە كار و چاڵاكی دادەبڕێن، بەڵام هەرگیز واز لە گۆڕانخوازیان ناهێنن و هەندێكیشیان توشی توڕەبون و هەڵچون دێن، بە هەموو گۆڕان و ئەو دوو تەوژمەدا دێنە خوارێ دۆ و دۆشاو تێكەڵاو دەكەن، بەڵام ئەمانە گۆڕانخوازی عەیاربیستوچوارن وهەندێكیشیان سەرهەڵدەگرن بۆ دواجار واز لە گۆڕان دە هێنن و دوردەكەونەوە و بە ختی خۆیان لە حزبێكی تر تاقیدەكەنەوە، لە كۆتا گۆڕان لەسەر دەستی ئەو دوو تەوژمە زەرەرمەندی یەكەم بوە. ئیتر تاكە ڕێگا لەنێوان دوو مێژوی جیاواز گەڕانەوەیە بۆ پڕۆژە گەورەكە ی ڕەوانشاد بە ئاڕاستەی چاكسازی لەتەواوی ئۆڕگانەكانی بزوتنەوەكە و بە دامەزراوەکردنی بزوتنەوەكە و بەستنی كۆنفرانسی نیشمانی و ڕزگاركردنی بزوتنەوەكە لەو دوو تەوژمە بەكۆمەڵێك میكانزمی ڕاست و دروست و بەپێز كەڕێگربێت لە هەموو خواستێكی نەخوازراو و ئاشتكردنەوەی تەواوی لایەنگران‌و دۆست و گۆڕانخوازە زویرەكان و هێنانەوە پێشیان و كۆكردنەوەیان جارێكی تر لەژێر چەتری پڕۆژە پیرۆزەكەی ڕەوانشاد و ئاراستە ی پڕۆ گۆڕان و گەڕانەوەی مێژوی زێڕینی گۆڕان و مێژوی درێژەپێدانی خواستەكانی ڕەوانشاد.
