جیهاد محەمەد نهێنیی، ئەو ڕووبەرە نادیارەیە، کە هەرچ کەسێک بۆی گرنگە، زانینی هەبێت دەربارەی و پەی پێبەرێت. کتێبەکان پێش خوێندنەوەیان پڕن لەو نهێنیانەی تا نەخوێندرێنەوە نازانرێت باس لە چیی دەکەن، هەڵگری چ جۆرە زانین و زانست و فەلسەفەیەکن، یان هەڵگری چ جۆرە چیرۆک و ڕۆمانێکن. خوێنەر بۆیە بەپەرۆشەوە کتێب دەکڕێت و لە ئامێزی دەگرێت و پەڕەکانی یەک یەک هەڵدەداتەوە و بە وردی دەیانخوێنێتەوە تا سیحری ناوەڕۆکە شاراوەکەی تێبگات، کتێب پێش خوێندنەوەی مەعشوقێکی ئەفسانەییە بۆ خوێنەر، بەڵام ڕەنگە دوای خوێندنەوەی مەعشوقیەتی لاوازبێت، بەڵام سوودی هەرگیز لاواز نابێت. کەسی عاشقیش دنیایەک نهێنی و پەنهانی لە دڵدارە مەعشوقەکەیدا دەبینێت، مەعشوق ئەفسانەیەکی شاراوەیە تا ئەو کاتەی بە عاشق دەگات. هەڵسوکەوت و ڕەفتاری مەعشوق هەرچی بێت، قودرەتێکی هێندە نهێنی و سیحراویە، کە عاشق سەرسام دەکات بە خۆی، هەموو جوانیەکانی دنیا، هەموو ژیانی خۆی لە زانین و پەیبردن بە ژیانی مەعشوقەکەیدا دەبینێتەوە، بۆیە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە بگات بە مەعشوقەکەی و بگات بەو نهێنیە پڕ لە سیحراویی و ئەفسوناویە، عاشق هەتا بە مەعشوق دەگات ملکەچی چاک و خراپێتی، بەڵام کە پێیدەگات ڕەنگە مەعشوق لاواز بێت، بەڵام زاوزێیان لە ترۆپکی جوانیدایە، گەر ئەم بەرهەمە ناوازەیە نەبوایە زۆر زوو ئەم جیهانە لە ناو دەچوو، یان هیچ بەهایەکی نەدەما. مرۆڤ بە گشتی، ئەو بوونەوەرەیە کە هەمیشە بە دوای نهێنیەکاندا وێڵە، دەگەڕێت و بەدواداچوونی بۆ دەکات. دیارە هەر ئەم بە دواداگەڕان و پەیکردنە سروشتیەشە، کە مێژووی مرۆڤایەتی قۆناغ بە قۆناغ بەرەوپێشەوە بردووە. مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی شەیدای زانینی نەزانراوەکانە، لە هەمانکاتدا لە سیحر و توانای گەورەی نەزانراوەکانیش تێدەگات، کە چۆن مرۆڤ دەکات بە عاشقی خۆی و خۆشی دەبێت بەو مەعشوقە پڕ لە نهێنییە خەیاڵاویە. کەواتا نهێنی و پەنهانی مەعشوق سەرچاوەی شەیدایی عاشقەکانە. تا ئێرە نێهینەکان و قودرەتی نهێنی و بە دواداگەڕانی مرۆڤەکان بۆ پەیکردن و زانینی نهێنیەکان، کارێکی زۆر ئاسایی و سروشتیە. وەلێ بەکارهێنانی "نهێنیی و پەنهانیی" لای حکومڕانەکانی کوردستان بۆ جڵەوکردن و سەرسامکردن و سەرقاڵکردنی خەڵکی گشتی، هەتا بڵێی کارێکی پوچ و قێزەون و ناشیرینە. باش لە بیرم دێت، لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزمدا بۆ خەڵکە "گشتییەکەی" کوردستانی ڕۆهەڵات، بە سەدام حسەینی دڕندە و فاشییان دەوت،"سەرۆکێکی قەشەنگە"، ئەم سەرسامبوونە بە سەدام حسەین لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو، کە خەڵکی گشتی ڕۆژهەڵات ناوەڕۆکی نهێنی خۆنمایشکردنەکانی ئەم پیاوە ناشیرینە تێنەدەگیشتن. ئاخر جارێکیان، بە گوێی خۆم گوێم لێبوو، چەند کەسێکی سادە و ساکار"ماشاألله"یان لە شێخێک دەکرد، کە هەتا بڵێی پیاوێکی بۆشناخ و پاک و خاوێن بوو، هەتا بڵێی جل و بەرگ و عەبا و جبەکەی شانی کەشەخە بوو، هەتابڵێی ڕێ و ڕۆشتنی بە ئارامی و لەسەر خۆ بوو، هەتابڵێی دەوڵەمەند و پارەدار بوو، هەتابڵی لە حکومەتی عێراقی فاشیدا دەستی دەڕۆیشت، لەگەڵ ئەوەشدا هەتا بڵێی لە ناوەڕۆکدا شێخێکی ساختەچیی بوو، بەڵام شەیدایی خەڵک لە چاویاندا بوو، نەک لە عەقڵیاندا، بە عەقڵ بیریان لەوە نەدەکردەوە، کە ئەم شێخەش هەروەک هەموو کەسێک، مرۆڤێکی ئاساییە، وەلێ ئەو خۆنمایشکردن و خۆگۆڕین و ڕیشبەردانەوەیە کردبووی بە کەسێکی نائاسایی، ژیانی لای خەڵک، بووبوو بە شتێکی نائاسایی، تەنانەت نوێژ و خواپەرستیەکەشی خۆ هەر وەک خەڵک وابوو، کەچی بووبوو بە ڕەفتار و کردارێکی نائاسایی، چونکە بە دەگەمەن نەبێت وەک خەڵک لە مزگەوت و بەردەمی خەڵکدا ئەم خواپەرستییەی نەدەکرد، ئیتر خەڵکی وایان دەزانی لە کاتی خواپەرستییدا پەردە لە نێوانی خۆی و خوادا نامێنێت و دەتوانێت قسە لەگەڵ خواشدا بکات. سیاسیە حوکمڕانەکانی کوردستان، شارەزان لە قودرەتی "نهێنی و پەنهانیی" کە چۆن بەم قودرەتە کارلێک دەکەن لەسەر کۆمەڵە خەڵکێکی گشتی سادە و ساکر، بۆیە نهێنی و پەنهانی زۆرێک لە ڕووبەری ژیانیان دەکەن بە "سەرمایەیەکی ڕەمزی" و بەکاری دەهێنن بۆ چاوبەست و خۆشاردنەوە لە خەڵک. پەیوەندیە خێزانیەکانیان، ژیانە کۆمەڵایەتیەکانیان، پەیوەندیە سیاسییەکانیان دەکەن بە سەرمایەیەکی ڕەمزی بەهێز بۆ سەرسامکردنی خەڵک. خێزانە سیاسیی و حکومڕانەکان، هەمیشە دنیای خۆیان بە پەنهانی دەهێڵنەوە، تا خەڵک بە هیچ شتێکیان نەزانێت و ببن بە خێزانگەلێکی سیاسیی نائاسایی و ئەفسانەیی. ئەم قودرەتی نهێنیە، وا دەکات، کە قسەکردن و گفتوگۆ ئاساییەکانیان، ئەو قسانەی کە هەموو کەس دەزانێت بیانکات، پڕ دەبێت لە سیحر بۆ خەڵکە سادە و ساکارەکە، کە بە نائاسایی وەریدەگرن و گوێی لێ دەگرن. زۆر جار خەڵکی گشتی لە ڕێپۆرتاژەکاندا، لە چاوپێکەوتنەکاندا، زۆر باشتر، زۆر جوانتر، زۆر بە ئەددایەکی ڕوونتر و زمانێکی پاراوتر لە سیاسیە حیزبیی و حکومڕانەکان قسە دەکەن، وەلێ نائاسایی وەستان و خوتبەدانی ئەم سیاسیانە، بەقەراعەت قسەکردنیان، جۆری لەبەرکردنی جلوبەرگیان، بۆینباخە سێ چوار هەزار دۆلاریەکانیان، قاتە سیی چل هەزار دۆلاریەکانیان، سەعاتە ئاڵتوونیی و گرانبەهاکانیان، پێڵاوە تایبەتییە دەهەزاردۆلاریەکانیان، خاوەندارێتی کۆشکە سەدان ژوور و ڕووبەرە دەیان هەزار مەتریەکانیان، خاوەندارێتی گەمێ و فڕۆکەکانیان،خاوەندارێتی رۆژنامە و کەناڵە نەوتییە پڕ لە خەرجییە سەدان دەفتەر دۆلاریەکانیان، کۆبوونەوە پڕ لە قاقای پێکەنین و قاچ خستنە سەر قاچیان، بە بێدەنگی و بێ ئەوەی هیچ کەس بزانیت چ نوکتەیەکی قۆڕ و چ قسەیەکی بێ مانا دەگوزەرێت لە نێوانیاندا،سەرنجێکی سیحراوی و خەیاڵاوی ئەوتۆ دروست دەکەن، کە دەبێت بە خەیاڵ و ئەفسون لای خەڵکی گشتی، هەموو ئەم خۆنواندن و قسە پوچانەیان لای خەڵکی گشتی نەزان، دەبێت بە نەخشی سەر بەرد. تەنانەت هێزە میلیشیاییەکانیان، هەڕەشە و گوڕەشەکانیان، کاروانی سەیارە مۆدێلبەرزەکانیان، چوون بۆ پرسە و ئامدەبوونیان لە شوێنی گشتییدا بە کەشخە و فشە و خۆبادانێکی بێتام و ناشیرینەوە، کە بە دەیان چەکداری دەموچاو ناشیرین و ڕەفتار شەلاتیانە بە دوایانەوەیە، دابەزین و سواربوونی سەیارەکانیان بە شەقە و تەقەی تووند کرانەوە و پێوەدانی دەرگاری سەیارەکانیان، فڕوهوڕ و تڕوهوڕ و پەڕتەڕناشی سەیارەکانیان، ئەمانە هەمووی بۆ ئەوەیە کە خۆیان وا پیشان بدەن، کە مرۆڤگەلێکی نائاسایین و ئەوەی ئەمان پێی گەیشتوون، لە قودرەتێکەوەیە، کەسی تر نییەتی. ئەگەر وردبینەوە، لە خێزانە سیاسییەکانی، وەک بنەماڵەی بارزانی و براو کوڕ و زاوای بارزانی، یان خێزانی تاڵەبانی و کوڕ و کەسوکاری تاڵەبانی، بە تایبەتی ئەوانەیان کە جڵەوی حوکمڕانیان بە دەستەوەیە، نەزانینی مرۆڤە نەزانەکان، بۆ تێگەیشتن، لە ژیانە پڕ لە نهێنی و ئەفسوناویەکەیان، دەکەن بە چەکێکی نهێنی پڕ لە خەیاڵی سیحراوی بۆ کەمەنکێشکردنیان و جڵەوکردنیان. هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان بە پەنهانی بمێننەوە، وەک کەسانی سادە و ساکار نەیەنە بەرچاوی خەڵکی، وەک کەسانی سادە و ساکار نەیەنە ناو خەڵکەوە، وەک کەسانی سادە و ساکار دەرنەکەون، تا وا لە خەڵک بکەن، کە شەیدای ژیانە شاراوەکەیان بن، شەیدای ناو ماڵ و خیزانیان بن، شەیدای ئەوە بن، کە بزانن ژنەکانیان، کچەکانیان، منداڵەکانیان ناویان چییە، چیی دەخۆن، چیی لەبەردەکەن، چۆن دەژین، چۆن کاتی خۆیان بەسەر دەبەن، لەگەڵ کێ هاتوچۆ دەکەن. هەموو ئەمانە بوون بە نهێنیەک، کە زۆر لە خەڵکی سادە و ساکار سەرسامن پێیان، زۆربەی خەڵکی سادە و ساکار بۆیە خۆشیان دەوێن، بۆیە لایەنداریان دەکەن، بۆیە دەنگیان پێدەدەن، چونکە بوون بە عاشقی ئەم مەعشوقە پڕ لە نهێنیە سیحراویە، عاشقانە بە دوای ئەم سیحرە پوچ و پڕ لە ئەفسانەیەوەن. زۆر جاریش کە زانین و بەدواداچون و تێگەیشتنیان لەم ژیان و ڕەفتارە ئەفسوناویەیان ناگات بە ئامانج، کەچی هێشتا ئەمەش لای خەڵکە سادەکە دەبێت بە داینەمۆی بەردەوامی سەرسامبوونیان. بۆیە کاتێک خیانەتیش دەکەن، کاتێک فێڵی سیاسیش دەکەن، کاتێک سەروەت و سامانی گشتی کۆمەڵگەش دەدزن، کاتێک هەموو ژیانی خەڵکی قۆرخ دەکەن، کاتێک سوێندی درۆش بە کەرامەت و شەرفیان دەخۆن، هێشتا ئەو مەعشوقە خۆشەویستەن کە پەی بە سیحریان نابرێت، ئەو ڕووبەرە پڕ لە نهێنیە نا ئاساییەن، کە مرۆڤی داماوی نەخوێندەوار، وا بیر دەکاتەوە، دیارە ئەمانە بەشەرگەلێکن، کە خواردنیان، خواردنەوەیان، چوونە سەر ئاودەستیان، خۆشتن و حەمامیان، جل لەبەرکردنیان، شاییان، شینیان، ئەبێت جیاوازبیت لە خەڵک، چونکە ئەگەر وا نەبێتت ناتوانن ببنە بەو حوکمڕانە بەهێزانەی کە ماڵەکانیان، ویستەگەکانیان، ئۆفیسەکانیان دەبن بە جێگە و شوێنی زیارەتی سەرۆکە گەورەکانی دنیا، ئەو سەرۆکانەی لە ڕۆژنامەوانیەکانیانەوە زۆر جار هێندە بە سەیر باسی خەرجی ڕۆژانە و سەفەرەکایان دەکرێت، کە جێگەی گاڵتەپێکردنە. ئاخر مەلیکی سعودیە کە سەفەر دەکات بۆ وڵاتێک، لە پێش سەفەرکردنەکەیەوە بە سەدان ملێون دۆلار بۆ نیشتەجێبوونی خەرج دەکرێت. لەم ماوەیەدا شتی سەیر و سەمەرە باس کرا لەسەر ژیانی تایەبەتی ژنە لەچکبەسەرە ئیسلامییە لە خواترسەکەی هاوسەری ئەردۆغان، کە چایەک دەخواتەوە کیلۆی بە دوو هەزار یۆرۆیە. دیسان بە جۆرێک باسی ژیانە پڕ لە نهێنیەکەی پۆتین کرا، کە هەر بۆ گاڵتەپێکردن باشە، تەنانەت ئەو ئاودەستەی گووی تێ دەکات، لە ئاڵتوونی عەیارە ٢٤ دروستکراوە. ئێ خۆ بە چاوی خۆشمان بینیمان، ئاودەست و حەمام و دەستشۆر و تفەنگ و دەمانچەکانی سەدام حسەین، لە ئاڵتوون دروستکرابوون. کەسێکی نزیک لە کارەکترێکی(سیاسی)ەوە بۆی گێڕامەوە، کە ئەم کارەکتەرە سیاسیە، شەوانە ئەوەندە دەخوات، ئەوەندە دەخواتەوە، ئەوەندە دەکاتە کایەنی ورگێوە، هەموو شەو دەبێت دەست بکات بە سۆدە خواردنەوە تا دەڕشێتەوە و خواردن و خواردنە زیادەکە هەڵدێنێتەوە، یەع لەو ژیانە نهێنێە ناشیرین و دزێوە، کە لای خەڵکی سادە و ساکار بووە بە ئەفسانە و خەیاڵێکی قوول، چونکە پەنهان و نەزانراوە. هەر بۆ نوکتەش، ئەو کەسەی ئەمەی بۆ گێڕامەوە، خودی خۆی هێندە شەیدای ئەم زۆرخۆرە ناشیرینە ورگزلەیە، نەوەیەکی بە ناوی ئەوەوە ناوناوە. سەیرە! لەلایەکەوە گاڵتەی پێدەکات و لە لایکەوە شەیدایەیت. بەڵام هەمان سیاسی و خاوەن بڕوانامە و دەوڵەمەندانی کۆمەڵگە و وڵاتانی پیشکەوتوو هیچ جۆرە نهێنیەکیان تیا نییە، سادە و ساکار وەک خەڵک دەژین، تەنانەت لە شارێکدا، لە قەزایەکدا، لە ناحێیەکدا، خەڵکی پێویستی بەوش نیە ناوی سەرۆکی یەکە ئیداریەکە بزانێت، چونکە هیچ جۆرە خەیاڵێکی سیحراویان لە خۆیاندا دروست نەکردووە تا خەڵک بیانکات بە مەعشوق و عاشقی ژیان و نهێنیەکانیان بێت، هیچ جۆرە دەسەڵاتێکیشیان لە دەرەوەی دەستور و سیستمی بەڕێوەربردن نییە، بە هیچ جۆرێکیش ناکەونە سەروو یاساوە، وەک هەرچ هاوڵاتیەکی دیکە یاسا بەسەریاندا جێبەجێ دەکرێت. لە مەڕ خۆمان و وڵاتانی پڕ لە کولتووری سیاسیی و کۆمەڵایەتی دواکەوتوو، حوکمڕانەکان وەک سەرۆکی خێڵ ناندەرن، هێزی ئابوورین، لە جیاتی یاسا و دەستور پارێزەری خەڵکن، ژیان و مردنی خەڵکیان بە دەستە، خاوەنی هێزی میلیشیایین، وەلێ لەوێندەر و لە وڵاتانی پێشکەوتوو سیستمی دیموکراتی حوکمڕانە نەک خێزانی خێڵەکی و سیاسی. بۆیە کاتێک کەسێک کە دەبێت بە سەرۆکی حکومەت، دەبێت ماڵی بگوێزێتەوە بۆ ئەو خانووە تایبەتەی بۆ هەرچ کەسێک کە دەبێت بە سەرۆکی حکومەت، کە ماوەی سەرۆکایەتیەکەشی تەواو دەبێت، دەست بەجێ بە گوێرەی یاسا بەجێی دەهێڵێت. لەم ڕۆژانەدا سەرۆکی وەزیرانی دانمارک پیشاندرا، کە چۆن بە دەستی خۆی گیای حەوشەکەی خۆی دەبڕێت.
+ عەلی مەحمود كاتێك بارزانییەكان لە هەمبەر بەشداری پارتی لە شەڕی حاجی ئۆمەران بە كۆمەڵ جینۆساید كران, كورد نەك ئەزموونی وەرنەگرت, بەڵكە دوای 3 ساڵ , هەمان هەڵەی كوشندانەتر لە لێدانی چاڵە نەوتییەكانی كەركوك دوبارە كردەوە , ئیتر بۆ هێزەكانی ینك , پدك , حسك , بزوتنەوەی ئیسلامی لە سێ ساڵی داهاتوو بووە نەرێتی باو , تەنانەت كەوتنە پێشبڕكێی یەكتر لە كەوتنە پێش سوپای پاسداران, ئەم پێشبڕكێیەش گەیشتە ئەو ئەنجامەی ببینە خاوەند زۆرترین كەیسی جینۆساید لە جیهانداو قوربانی نمرە یەك لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە. ئەو حیزب و كەسایەتیانەش كە بڕیار بەدەستی ئەو تاكتیكە كوشندەیە بوون, نەك بۆ جارێكیش وەك ئەركێكی ئەخلاقی دانیان بە هەڵەكانی خۆیاندا نەنا, بگرە بێ دەربەستانە لە نوسین و یاداشتەكانیانا یان باسیان نەكرد وەك ئەوەی هیچ روینەدابێت, یاخود ئۆباڵەكانیان خستە سەر بەرامبەرەكانیان , یاخود بێ منەت لە خەڵك و قوربانیان كارەكان خۆیان بەرز نرخاند . دەبوایا خەڵك ئەم لایەن و كەسایەتیانەی سزای سیاسی بدابایا , ئەمانە گەلیان لە كارەساتێكەوە بۆ خراپتر بردووە بەردەوام , ئەزمونیان لە هەڵەو پێشێلكارییەكان وەرنەگرتووە , باجی هەڵەكانیان تا ئێستا نەداوە , تەنانەت دوای راپەڕین و تا ئێستاش هەر كارەكتەری سەرەكی سیاسەتكردن بوونە لە كوردستان, بێ ئەوەی دان بە راستییەكاندا بنێن , داوای لێبوردن بكەن , قەرەبوی قوربانیان بكەنەوە لە بەرامبەر هەڵەكانیان , تەنانەت لە یاداوەریەكانیشیان بەشداری ناكەن و تاوانبارانی جینۆسایدیش لە ریزەكانی خۆیان داڵدەدەن. هێرشی هاوبەشی پارتی وئێران بۆ حاجی ئۆمەران لەساڵی 1983 دا ,بە یەكەم نموونەی ئەنجامدانی شەڕی هاوبەشی پارتە كوردییەكان لە گەڵ ئێران دژ بە سوپای عێراق دێتە ژماردن ,لێرەوە ئەم تەرزو شێوە هاوكارییە سەربازی سیاسییە ,دەبێت بە تەرزو مۆدێلێكی بەشێك لە لایەنە كوردییەكانی دیكەی باشوور ئیلهامی لێ وەردەگرن , لە پشت پەرتووكە سورەكان و ئاڵاكانی كوردستانەوە دەست لە گەڵ پاسدار تێكەڵ كرا پرۆژەی شەری هاوبەشیان لە گەڵ ئێران دادەڕشت . لێرەوە بوونە ویڵی ڕێگای پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئێران , وایان دەنواند بەخت یاریان بووەو رێوی بەرەو پیرییانەوە چووە ,دڵیان بەوە خۆش بوو , ئێران كاری هاوبەشیان لەگەڵ دەكات . بە پشت بەستن بە ئێران دەیانەویست ببنە هێزی یەكەم و چوار مشقی لەسەر باڵا دەستی لە كوردستان دابنیشن , ینك وپدك ,خولیای بوون بە یەكەم هَێز لە كوردستان ,بەردەوام لەمَیشكیان خولی دەخوارد ,پاش ئەوەی چەكیان لە ئێران وەر گرت ئومێدیان باڵای دەكرد. بە بێ ئەوەی بزانن مامەڵە كردن لەگەڵ دوژمندا خیانەت كارییە لە گەل و لای فاشییەكانیش گەل بەرەو چارەنووسێكی ڕەشە بات . بەم كارەشیان كەوتنە ناو تەڵەی ئێرانەوە ,لە گەڵ ئەودا بەرەو چارەنووسی نادیار ملیان دەنا . پێشتریش پارتی دیموكراتی كوردستان ((عێراق)) زۆر جەنگی هاوبەشی شان بە شانی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە پێشمەرگەی كوردستانی خۆرهەڵات (بە تایبەت دیموكرات و كۆمەڵە) ئەنجام دابوو, لەگرتنەەی زۆر دەڤەر و شار و شارۆچكە رۆڵی گێرابوو ,نمونەیەكی سەركەوتووی لە كاری سەربازی –سیاسی هاوبەشی خستبووە سەر سفرەی كون بووی كۆماری ئیسلامی ئێران ,ئەم پەیمانامەیە بۆیان پەیماننامەی فاوست بوو ( لەو پەیماننامەیە فاوست روحی خۆی بەشەیتان فرۆشت) بەلام فاوستەكەی ئیمە دوایی بوون بەدو و سێ و چوار وپێنج نەك تەنها ڕوحی خۆیان بە لكە ڕوحی هەموو گەلیان بەشەیتانە ڕیشنە دِرندەكەی ئەودیو سنوور فرۆشت , بەم كارەشیان بوونە دیلی پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئێران .تاكتیكی ماڵویرانكەر سەدان هەزار كەسی كردە قربانی , بەم كارە ناشرینەشیان دۆزی كوردییان لە جەنگی كۆنە پەرستانەی عێراق ئێران خنكاندو شەڵاڵی خوێنیان كردو ڕەوایەتی گیانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیان تیایدا كوشت و ناشرینیان كرد . ئەم جەنگە هاوبەشانە دەستپێكی خۆكوژی بە كۆمەڵی ( خێڵێك دواتر گەلێك ) ی لێكەوتەوە , هەرچەندە پارتی بۆ خۆی هاشا لەوە دەكات , لەو شەڕە (( حاجی ئۆمەران )) بەشدار بوو بێت و پێش بە سوپای پاسداران كەوتبێت و چاوساغی بۆیان كردبێت ( بە شەفەیی چەند جارێك لەسەر زاری بەرپرسانییەوە ئەمە ڕاگەیەنراوە ), بەڵام بۆ خۆی تاوانەكە بەو بەهانەیەو بەو ناوەوە ئەنجامدرا و لەژێر ئەو كارە خۆی شاردەوە, لێ ڕەتكردنەوەكانی پارتیش بەشێوەی فەرمی نییە , لە بەرامبەردا زۆر سەرچاوە ئاماژە دەدەن بەوەی ئەو كارە سەربازییە هاوبەشە بەرفراوانە ئەنجامدراوە , تاڵی لەوەدایە هەمان پارتی سیاسی دوای 3 ساڵ لەو كارەساتەی هاشا لە ڕۆڵی خۆی دەكات تیایدا , دێت هەمان تاكتیك جارێكی تر هەڵدەبژێرێتەوە و پیادەی دەكاتەوە , جارێكی دیكە بە ئاشكرا بە شێوەی ر بەرفاوانتر و بەربڵاوتر و ئاشكراتر دووبارەی دەكاتەوە , ئەزموون لە دڕندانەترین پەرچەكرداری تا ئەو دەمی ڕژێم وەرناگرێت بەرامبەر بە گەلەكەی تەنانەت كەسە نزیكەكانی سەرۆكەكانی , بۆ جاری دووەم دێت زنجیرەیەك چالاكی سەربازی هاوبەش , لەگەڵ هێزەكانی ئێرانی دژ بە سوپای عێراق بە ئاشكرا و لە قولایی وڵاتدا لە زاخۆوە بۆ هەڵەبجە ئەنجام دەداتەوە . بەم كارەشیان بوونە پۆلیسی ئیران لە كوردستان ,بەڵام مەخفەرەكەیان لە ئێران بوو , لەو دیوەوە نەخشەیان بۆ دادەڕێژرا , لەم دیو كوردیان دەكردە سوتەمەنی نەخشەكانیان . بەم شێوەیە هەموویان بەشدارن لە مێژوویییەكی هاوبەش , مێژووییەكی هەتیو تا ئێستا دانی پێدا نانێن. بۆچی حاجی ئۆمەران !! گرتنی شارۆچكەی حاجی ئۆمەران بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو , بۆ ئێرانییەكان لە پاڵ سەركەوتنە سەربازییەكە بەسەر عێراقدا ,هاوكات دەروازەیەكیش بوو بۆ ئەوەی كوردستان بكاتە بەشێك لە جەنگەكە و بەسەر نەیارەكانیدا سەركەوێت لە كوردستان , ناوچەیەكی بەرزایی ستراتیژی دەیتوانی لەوێوە جوڵەی هێزەكانی دیموكرات و كۆمەڵە لە ناوچەكانی پیرنشار و شنۆو .... كۆنترۆڵ بكات و بارەگاكانی پشت جەبهەیان پێ چۆڵ بكات وسنووری چالاكیەكانیان بەرتەسك بكاتەوە ,بۆ ئێران سەركەوتنەكە دوو بوو هەم بەسەر عێراق و هەم بەسەر كورددا بوو . هەرچی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە ,بە بەشداریكردنی لە شەڕەكە لە لایەكەوە دڵسۆزی خۆی سەلماندەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ,لە ڕێگەی ئەو كارەوە شەرعییەتی مانەوەی لە ئێران و هاوكاریكردنی لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە وەرگرت , لە لایەكی دیكەوە : - دەڤەری حاجی ئۆمەران ناوچەیەكی ستراتیژی سەربازی گرنگ بوو ,ناوچەی قەڵەمڕەوی ینك بوو, هاوسنوور بوو لەگەڵ ناوچەكانی قەڵەمڕەوی ئەو ,بەسانایی دەیتوانی پاش جەنگ كۆنترۆڵی بكات و بیخاتە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی , هیلتەرمان ئاوا باسی ئەم لایەنە دەكات (( پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان, بە جارێ عێراقییەكانی نیگەران كردبوو, لە پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی بارزانی لە ساڵی1975دا, سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان(كە لە مەلا مستەفاوە چووبووە لای ئیدریس و مەسعودی كوڕی) بە ئاوارەیی لە ئێران دەژیا, دەستدرێژی عێراق, هیوای بە (پ د ك)پەیدا كردەوەو لە ساڵی1983دا پاڵپشتییەكی چالاكانەی شەڕی هێزەكانی ئێرانی دەكرد وەك ڕێنماو شارەزایی زانیاری تەواوی بارزانیەكان , بە تایبەت لەسەر ناوچەی عەشیرەتی برادۆستی كە هاوسنوور بوون لە گەڵیان, یارمەتییەكی گەورە بوو بۆ ئێرانییەكان ,كە توانیان لە كۆتایی تەمووزدا حاجی ئۆمەران و دەوروپشتی بگرن, كوردۆسمان واگنەر ڕاپۆرتی ئەوە دەدەن كەوا ئێرانییەكان لەو كاتەدا نزیكەی دە میل هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوەو "سەربازگەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە فەیلەقی یەك, بەرزاییە سەرەكییەكان و بنكەكانی تۆپخانە لە ناوچەكەدا, نزیكەی 43گوندی كوردنشین ,بنكەیەكی سەرەكی حدكا و زۆربەی كەلو پەل و تفاقی جەنگیی حدكایان گرت" كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنەل39 )) (( هێرشی حاجی ئۆمەران هەلێكی بۆ پدك ڕەخساند حساباتی خۆی لەگەڵ عەشیرەتی برادۆستیدا یەكلا بكاتەوە, كە ناحەزییەكی كۆنیان لە نێواندا بوو, بەهۆی پێگەی ئەم عەشیرەتەوە لە نێوان قەڵەمڕەوی بارزانی و سنوری ئێراندا. میلشیاكانی برادۆست بە پشتگیریی بەغدا رۆڵێكی بەرچاوی بەرگریكردنیان بینی لە ناوچەی عەشیرەتەكەیان. بە پێی سروشتی سیاسەتی كوردی, ئەوە بوو كە دوژمنایەتی پدك بۆ عەشیرەتی برادۆستی و دژایەتی مێژوویی نێوان پدك و ینك ,هاوپەیمانییەكی تەكتیكی لێكەوتەوە یەكەم لە نێوان ینك و برادۆستییەكان و دواتر لە نێوان ینك و ڕژێمی بەغدا كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنەل118. )) .(( حاجی ئۆمەران ناكۆكی ینك و پدكی قولِتر كردەوە, پەیوەندی بەهێز بوو لە گەڵ قاسملوو - كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنەل42)). - پارتی لەوكاتەدا ململانێ و شەڕی توندی لەگەڵ حدكا هەبوو ئەوەش بە بەشێك لەو جەنگە هاتە ژماردن ,هلتەرمان ئاوا باسی ئەم لایەنە لە جەنگەكە دەكات ((یەكەمین تۆماركردنی هێرش و پەلامارەكانی گاز بە شێوەیەكی ورد و تۆكمە, لە تەموز و ئابی ساڵی1983دا بوو, كاتێك هێزەكانی ئێران و عێراق كەوتنە شەڕێكی سەختەوە لە چیاكانی سەروی حاجی ئۆمەرانەوە, كە شارۆچكەیەكی سەر سنوورە لە كوردستانی عێراقدا, شەڕەكە , بێجگە لە هێرشی وەلفەجر دووی ئێرانی, بەشێوەیەكی سەرەكی مەبەستی دەرپەڕاندنی یاخیبووە كوردە ئێرانیەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان(حدكا)ی سەر بە عەبدالڕەحمان قاسملوو بوو, پاشان جێگیربوون لەو شوێنەدا كە یاخیبووان چۆڵیانكردو بۆ ناو عێراق پاشەكشەیان كردبوو,لەم هێرشەدا گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی عێراق دایانە پاڵ هێزەكانی ئێران و بەرچاوترینیان (پ د ك)ی مەسعود بارزانی بوو, لە گەڵ هەندێ تاقمی تازە پەیدا بووی فەیلەقی بەدر و میلیشیای چەكداری سەر بە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق, كە گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی شیعە بوون, ساڵی1982 لەسەر دەستی ئێران درووست بوون و بنكە و بارەگاكانیان لە تاران بوو, لەملاشەوە نەك تەنها (حدكا)پاڵپشتی هێزەكانی ئێراقی دەكرد, بەڵكو ئەو كوردە ئێراقیانەی ناوچەكەش كە ناحەزی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون و بە تایبەتی هێزێكی عەشیرەتی برادۆستی كەوا سەرۆكەكەی كەریم خانی برادۆستی موستەشار بوو, دواتر سەدام چەندین جار مەدالیای ئازایەتی پێ بەخشی كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنە(ل38-39) )) . كەواتە هەردوولای پەلاماردەر پێویستیان بەو جەنگە هاوبەشە هەبوو , هەردوو لاشیان پێویستیان بە سەركەوتن هەبوو لەو كات وساتەدا , پارتی بەهۆی سەركەوتنەكانی ینك بەسەر بەرەی جود , ئێرانیش بۆ بەرینكردنەوەی بەرەی جەنگ و تەعویزی زیانەكانی باشوور, ئەمە پێویستییە بووە دەستپێكی مۆدێلێكی كاری هاوبەش لە نێوان هەندێك لایەنی كوردی و ئێران , ئیِران وەك سودمەندی یەكەم لەم تاقیكردنەوەیە دەرچوو و براوەی كایەكە بوو. ئەو پرسیارانەی دەبوایا وەڵامیان هەبوایا !!! كۆمەڵێك زانیاری دەبێت لە بەردەستدا بێت , راڤە كردنی هەمە لایەنەی هێرشەكە , پێویست بوو وەڵامی هەموو ئەم پرسیارنە بە سانایی لە ئەرشیفدا جنگ بكەوتنایە , سەبارەت بە پرۆتۆكۆڵی واژۆكراوی نێوان پارتی وئێران بۆ ئەنجامدانی پەلامارەكە و ئازاد كردنی ئەو بەڵگە و دۆكۆمێنتانەی قەراردادی نێوان هەردوو لابوو بۆ ئەنجامدای ئەو پەلامارە سەربازییە , ئایا ئەندزیار و خاوەند بیرۆكەی كارەكە كێ بوو؟ئەدی ئیمزا كەرەكەی ؟, بەرپرسی سیاسی و دیبلۆماسیكەی ؟ كەسی یەكەمی سەربازی ؟ ,هێزەكان كێ بوون ؟, لەسەر چی ڕێك كەوتن ؟ , لە روی سەربازی و كارگێڕی و سیاسییەوە , وە چۆنییەتی ئەنجامدانی ئەوكارە سەربازییە ؟؟, نەخشە و پلانەكانی ,فەرماندە و لەشكرەكەی لەڕوی كەسەكان و ژمارەیان , روداوەكانی ناو بەرەكانی جەنگ ,دەستكەوت و زیانەكان ,قوربانی و بریندار وشەهیدەكان , كاریگەری لەسەر ناوچەی جەنگەكە ؟, فەرماندەی گشتی و ناوچەیی پەلامارەكە ,زیانی هاووڵاتیان گیانی ومادی , رۆڵی پارتی و فەرماندەكانی لە پەلامارەكە چی بوو ؟؟ , پاشكۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون یان تەنها كاری هەواڵگرییان دەكرد دوور بەدوور ؟, پاراستنی سەروت و سامانی خەڵك ,خاڵی دەستپێكی پەلامارەكە لە كوێوە دەستی پێكرد ؟ ,هەڵوێستیان لە پارستنی پێشمەرگەكانی ڕۆژهەڵات چی بوو ؟ , سەبارەت بە هەموو ئەم پرسیارانە نە بە بەڵگە نامە ,نە یاداشتنامە و وتاری بەرپرسانی بەشدار بووی ئەو كات هیچ زانیارییەك لە بەردەستدا نییە . بۆیە لێكۆڵینەوە لە سەر ئەم پەلامارە بەهۆی ئازاد نەكردنی زانیارییەكانەوە زۆر سەختە و كەماسی دێنێت . شێوازی گرتنی خەڵكەكە لە لایەن بەعسەوە لەم برَگەیەدا وێرای ئوەی بەعس لە دۆكۆمێنت و نامەكانیدا ئاماژەی داوە بە گرتنی ئەو هاووڵاتیانە , لێ ئێمە پشت بە دوو سەرچاوە دەبەستین ,یەكەمیان پشكنینی چالاكڤانێكی قوربانییە و دوەیان مورافەعەی داواكاری گشتییە كە ئامادەكراوە بۆ دادگای تاوانباری دۆسیەی 8000 بارزانی ,هەردوو ئەحداسەكەنی ئەنجام دانی تاونەكە و میكانیزمی جێبەجێكردنی بە هەندێك جیاوازیی كەمەوە نزیكن لەیەكتر . كاك ڕێكار مزووری بەم شێوەیە پرۆسەی ئەنجامدانی تاوانەكەمان بۆ دەگێرَێتەوە : (( لە 29-7-1983 شێخ عوسمانی كوڕی شێخ ئەحمەدی بارزانی لە گەڵ كوڕەكەی شێخ عیماد لە هەولێرەوە بەڕێكران بۆ بەغدا بە بیانووی كۆبونەوە لە بەرواری 0-7-1983,هەندێك لە شێخەكانی بارزان وبارزانییەكانی دەوروبەریان لە بەغدا كۆكرانەوەو دەست بەسەر كران. )) . (( بە هێزێكی گەورەی پاسەوانی كۆماری و تانك و تۆپ و فرۆكەی هەلیكۆپتەر هەردوو كۆمەڵگای قادسیە و قودس لە ناحیەی قوشتەپە كۆنترۆڵكران سەربازەكان و ئەفسەرەكانی بەعس رژانە ناو ماڵەكان بە بڵندگۆ بانگەوازی خەڵكەكەیان دەكرد و پێیان رادەگەیاندن كە دەبێ هەموو ئامادە بن بۆ ئەوەی كۆبونەوەیەكی بەرفراوان لە كەركوك هەیەدوای دەیان گەرێننەوە ,لە دوای ئامادە نەبوونی خەڵكەكە دەستكرا بە پشكنینی ماڵەكان بە گشتی بگرە سەروی مناڵی تەمەن10ساڵی تاوەك پیرەمێردی 90ساڵیان گرت و ڕەوانەی ناو پاسی پەردەكراوی سەربازی كران و گوێزرانەوە بۆ شوێنێكی نادیار لەم قۆناغە ڕێژەیەكی زۆر دەستگیر كران. )) . (( لە ڕێكەوتی 10-8-1983بە هەمان شێوەی پێشوتر كۆمەڵگاكانی بەحركە ,حەریر ودیانا كۆنترۆڵ كران دەستكرا بە پشكنینی ماڵەكان ئەو نێرینەی بەر دەستیان كەوت راپێچی ناو پاسەكان كران وگوێرانەوە بۆ شوێنێكی نادیار. )) . (( لە ڕێكەوتی 11-8-1983 هەردو كۆمەڵگەی قودس و قادسیە دوبارە كۆنترۆڵكرانەوە و بەهێزی ئەمن و ئیستخبارات ماڵ بە ماڵ دەگەڕان و ئەو مێرد منداڵانەی دایكیان جاری پێشووتر لە ناو كەنتۆر و سەلاجە وشوێنە نادیارەكان دا شاردبویانەوە دەستگیران و بێسەروشوینكران )) (( ل202. شێواز و میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییەكان - رَێكار مزوری )) . هەرچی لە مورافەعەی داواكاریی گشتییە ,دەقی ڕوداوەكە بەم شێوەیەی خوارەوە دەگێڕێتەوە : ((لە 1983_7_30 پیاوانی رژێمی پێشوو شێخ عوسمان و شێخ ئەحمەد و كوڕانی عیماد و رەزوانیان دوای تەبلیغكردنیان بە ئامادەبوون لە كۆشكی كۆماری دەستگیركرد. )) . ((لە 1983_7_31ش كۆمەڵگەكانی -قودس و قادسیە- لە ناحیەی قوشتەپە تەوقدران، ئەو كۆمەڵگایەش دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر كەركووك كە كۆمەڵگەی زۆرەملێ بوون و تایبەت بوو بەو بارزانیانەی دەستگیركراون و بە زۆر لە لادێكانیانەوە لە ساڵی 1975ەوە رەوانەی ئەوێ كرابن دوای ئەوەی ماوەیەك لە پارێزگاكانی باشوور بوون و بەزۆر ڕەوانەی ئەو كۆمەڵكایانە كران و هەزاران كوردی بارزانیش لە رەگەزی نێر لە تەمەنی 10،5 ساڵی تا زیاتر لە 70 ساڵی دەستگیركران ئەو ئۆپەراسیۆنەش لەلایەن هێزێكی گەورەوە جێبەجێ كرا ئەو هێزەش لە ئاسایش و حەرەسی جمهوری پێكهاتبوو بەوپەڕی نهێنیەوە جێبەجێكرا. دەستگیركراوانیش پێیان گوترابوو كە دەچنە كۆبوونەوەیەك و دەگەڕێنەوە، بەڵام دواتر بەرەو كەركووك گوێزرانەوە )). (( لە 1983_8_10 جارێكی دیكە هەزاران كورد لە رەگەزی نێر لە عەشیرەتی بارزانی دەستگیركران. هەمان هێزی ناوبراو ئەو كارەی جێبەجێكرد ئەو جارە لە كۆمەڵگاكانی بەحركە و دیانا و مێرگەسوور هیچ كەسێكیش لەوان بە گەورەو بچووك هەڵاوێرد نەكران نەمنداڵ نەپێر نە نەخۆش نە فەرمانبەری دەوڵەت.)). (( وردەكاریی یاسایی بەپێی پێداچوونەوەی ئیفادەی شكایەتكاران و شایەدحاڵەكان دوای رووپێوی ناوچەكەش ئاشكرابوو لە 1983_7_30 و 1983_7_31 و 1983_8_15 هەزاران كوردی بارزانی لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و حەرەسی جمهووری دەستگیركران و بەرەو چارەنووسێكی نادیار بردران و خانەوادەكانیان لەبارودۆخێكی سەختدا دەژیان و پەیوەندییان بە كەسوكاریانەوە پچڕا. )). (( ئەو شاڵاوانە لە بەرەبەیانی رۆژی 1983_7_31 دەستیان پێكرد كاتێ هێزە سەربازی و ئەمنییەكان كۆمەڵگەی قوشتەپەیان پەلاماردا لە نزیك شاری هەولێر. لە شەوی 10_1983_8_9 دا كۆمەڵگای هەریر لە هەولێر پەلامار دراو هەموو كوڕو پیاوان تیایدا دەستگیركران. )). (( لەرۆژی 1983_9_26 دا ناحیەی سەلاحەددین بەشێكی دیكەی قوربانیان دەستگیركران.)). فەرمانی سەركردایەتیش بە ئاشكرا داوای دەستگیكردنی پیاوانی دەكرد بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە 15 ساڵ بەدواوەیە بەڵام تاوانباران منداڵانیشیان دەستگیركردو ژنانیان بەبێ بەرپرس و بەخێوكەر جێهێشت و هەژارییان زیاتر بوو لە نێو برسێتی و ئەوان باوك و كوڕو برایان لەدەستدا دەستگیركراوان لەپاسی گەورەی ئامادەكراو بۆ ئەو مەسەلەیە كۆكرانەوەو بۆ بەغدا دواتر بۆ باشوور گوازرانەوە. )). (( پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال.. داواكاری گشتی: تاكە تاوانی ئەنفالكراوانی بارزان كورد بوون و بارزانی بوونیان بوو-04 Mar 2009-خەبات )) . هۆكاری گرتنیان !! بەهانەی ڕژێم بۆ نێر قڕكردنی بارزانییەكان , تۆڵە كردنەوە بوو لە پارتی و سەرۆكەكەی لە ئاكامی ئەو هێرشە هاوبەشەیان بوو لە گەڵ ئێرانییەكان بۆ سەر ناوچەی حاجی ئۆمەران وگردمەند كردیان .با بزانین لە روانگە جیاجیاكانەوە چی وتراوە سەبارەت بە هۆكاری ئەو پەرچە كردارەی بەعس . سامانسا پاوەر دەڵێت : كوردەكان هەمیشە فورسەتخواز بوون , كاتێكیش جەنگی ئێراق-ئێران دەستیپێكرد, هەردوو حیزبە سەرەكییەكەی كورد بونە هاوپەیمانی ئێران.لە ساڵی 1982 دا یەكێك لەم لایەنە سەرەكیانە (لایەنگری بارزانی) یارمەتی هێزەكانی ئێرانیان دا بۆ گرتنی شارێكی سنووریی, بە ناوی حاجی هۆمەران. هێزەكانی ئێراق بە شینەیی تۆڵەیان كردەوە نزیكەی 8000 پیاوی كوردی سەر بە خێڵی بارزانیان دەستگیركرد,لە ناویاندا 315 منداڵ هەبوون ,تەمەنیان لە نێوان هەشت و حەڤدە ساڵاندا بوو. سەدام گوتی :خیانەتیان لە وڵاتەكەیان و لە یاسا كرد,ئێمەش سزایەكی ووندمان بۆ بڕینەوە و چوونە بۆ دۆزەخ." بەشی 3 ئەمەریكا و ئانفال ئەنفال و ئامەریكا-سەمانسا پاوەر –و.بەختیار كەریم ". توێژەر یۆست هلتەرمان دەڵێت : روداوەكانی حاجی ئۆمەران سێ دەرەنجامی گرنگی لێكەوتەوە,بۆ سزادانی (پدك) لە بەر ئاسانكاریی كردنی بۆ سەركەوتنی ئێرانیەكان لە حاجی ئۆمەراندا, ڕژێمی بەعس تەواوی نێرینەی سەر بە عەشیرەتی بارزانی ڕاپیچكرد,كە زۆریان لە پاش هەرەسی ساڵی1975ی شۆڕشی ەوە بارزانیەوە ناچاری نیشتەجێی كۆمەڵگاكانی دەوروپشتی هەولێر كرابوون, لە30تەموزدا لە نێوان 5000تا8000 پیاوی بارزانی ,كە ژمارەی ڕاستەقینەیان بە تەواوی نازانرێت-گیران و ڕاپێچكران و هەرگیز جارێكی دیكە نەبینرانەوە, دوو مانگ دوای سەدام حوسێن لە وتاردانێكدا بێ سێ و دوو وتی:" ئەوانەی خیانەتیان بە نیشتمان وپەیمان كرد و ئێمە بە سزای سەختمان گەیاندن و ڕەوانەی دۆزەخمان كرد".ئەم تۆڵە سەندنەوەیە ,بۆ ئاگاداركردنەوەیەكی هاوشێوەی میتۆد و ئەنجامی شاڵاوی ئەنفالی ساڵی1988ی تێدا بوو,كوشتاری بارزانیەكان بۆ ڕژێم رۆڵی ڕاهێنان و خۆ ئامادەكردنیبینی بۆ كوردیش خۆی تامكردن و چەشنێكی بچووك بوو بۆ ئەوەی كە دواتر روویدا (كارَیكی كیمیاوی -ل41-42 ) . هەردوو ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و چاودێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش باس لەم شەڕە هاوبەشەی پارتی و ئێران دەكەن , بەم شێوەیەی خوارەو ئاماژەبەهۆكاری قركردنەكە دەدەن و دەنووسن : KDP ئەو دەمە یەكێك لە كوڕانی بارزانی , كە مەسعود بوو , سەركردایەتی دەكرد و هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ تاراندا زیندوو كردبوەوە و لە ساڵی 1983 دا دەستەكانی KDP یارمەتی هێزەكانی ئێرانیان دا لە گرتنی شارۆچكەی حاجی ئۆمەرانی سەر سنوور . تۆڵەی ئەمەش خێراو كتوپڕی بوو ! لە عەمەلیاتێكی لە ناكاودا بۆ سەر ئەو كۆمەڵگایەی بارزانییە ڕاگوێزراوەكانیان تێدا نیشتەجێ كرابوو , هێزەكانی عێراق لە نێوان پێنج بۆ شەش هەزار نێرینەیان ڕا فڕاند كە تەمەنیان لە دوانزە ساڵ وەبان بوو . ئەوانە جارێكی تر هەرگیز نەبینرانەوە بە زۆری وا پێدەچێت كەوا پاش ئەوەی چەندین مانگ بە دەستبەسەری ماونەتەوە , هەموو كوژراون (( جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد ,وەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , چاپخانەی خاك - ل53 )) . سەدام حوسێن لە وتارێكدا لە ساڵی 1983 سەبارەت بە هەمان ڕوداو وتی : ئەوانە خیانەتیان لە وڵات و خیانەتیشیان لە پەیمان كرد . بۆیە ئێمەش بە سزای توند و سەختمان گەیاندن و بۆ دۆزەخمان ناردن - (( جینۆساید لە عێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆ سەر كورد ,ەرگێڕانی سیامەند موفتی زادە , چاپخانەی خاك - ل107-108 ) . لە بەرامبەر ئەم بۆچوونە كە توێژەرانی بێلایەنی بیانی لە ئاكامی خوێندنەوەی وردی روداوەكان دوور لە بەرژەوەندی سیاسی و هەستداری , بە پشت بەستن بە شیكاری ورد و خوێندنەوەی بەڵگەنامەكان دەریان بڕیوە, لە بەرامبەردا دوو هەڵوێستی دژ بەم ئاراستەیەش دەخەینە بەر دەستتان : (( سەدام لەسەر تەلەفزیۆن وتی ئەمانە خیانەتیان لە وڵات و لەپەیمان كرد و بۆیە ئێمەش بە سزای توند و سەختمان گەیاندن و ڕەوانەی دۆزەخمان كردن- ل204 )).(( گرتنی بەشێك لە ناوچە ستراتیژییەكانی حاجی ئۆمەران و دەوروبەری و شكستی لەشكری عێراقی لە ناوچەكەدا بەرامبەر بە لەشكری ئێران. ئەمەش بۆ دروستكردنی دووبەرەكی لە ناو بارزانییەكاندا و دڵدانەوەی هەڤاڵان و هەوادارانی بەعسییەكان و زیندوكردنەوەی دەروون و ورەی روخاوی سەربازانی جەنگی قادسیە )).(( میدل ئیست ۆچ لە پەرتووكی جینۆساید لەعێراقدا و پەلاماری ئەنفال بۆسەر كورددا دەڵێت :هۆكاری گرتنی بارزانییەكان گرتنی شارۆچكەی حاجی عومران بوو - شێواز میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییەكان -رَێكار مزوری -ل 204كۆنگرەی بەجیهانناساندی جینۆسایدی گەلی كورد-2008-چاپخانەی دەزگای ئاراس )) . هەرچی داواكاری گشتی دۆسیەی جینۆسایدی بارزانییەكانە لە مرافەعەكەی خۆیدا لەدادگا لەم بارەیەوە دەڵێت : بە بیانووی ئەوەی ئەوان یارمەتی ئێرانیانیان دەدا. لەوانە یەكێك پرسیار بكات ئەگەر ژمارەی ئەوانەی لەسوپای ئێرانەوە زەلیل بوون دەبێ لە كورد چەند زەلیل بووبن؟ كەواتە ژمارەی هێزی هێرشبەری ئێرانی چەندە؟ ئایا دەكرێ ئافرەت ببنە وا بەستەی سوپای دەوڵەت؟ -پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال.-خەبات-4-3-2009 )) . با بزانیین بەڕێز نەوشیروان مستەفا , كە یەكێك بوو لە كەسایەتییە گرنگەكانی ئەو سەردەمەی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد بە ئێستاشەوە , لە پەرتووكی پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق (1979-1983) چی دەربارەی ئەم كارەساتە وهۆكارەكانی نوسیووە : " گیرانی بارزانییەكان ئەوكاتەی ناوچەی حاجی هۆمەران بوو بوو بە مەیدانی گەرمی جەنگی عێراق – ئێران بنەماڵەی بارزانی و سەرانی پدك بە ئاشكرا هاوكارییان لەگەڵ هێزەكانی ئێران ئەكرد دژی جەیشی عێراقی . كۆكردنەوەی دەنگ و باسی عێراق و هێزەكانی و , چاوساغی و ڕێبەری هێزەكانی ئێران و , هێنان و بردنی دێدەوانی تۆپخانەی ئێران ئەمە بەشێكی كەمی ئەو هاوكارییە ئاشكرایە بو . لە هێرشەكانیش دا ئەوان وەكو هێزی یارمەتیدەر و خەریككەر و لێدانی پشتەوە بەشدار ئەبوون (( پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن , لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق 1979-1983 ل321 , نەوشیروان مستەفا )). بەڕێزی بەردەوام دەبێت لەسەر بۆچونەكەی و دەنووسێت : بەشدار بونی بنەماڵەی بارزانی و هێزەكانیان لە هێرشەكانی ناوچەی حاجی هۆمەران دا , لە لای صەدام جگە لەوەی بە خیانەتی نیشتمانی دا ئەنرا , بۆ خۆیشی بە خیانەت و دەسبڕین و فێڵ لێكردن ئەژمارد . لێرەدا بەرێز كاك نەوشیروان تەئكید دەكاتەوە لەوەی پارتی بەشداری شەڕی حاجی ئۆمەرانی كردوو ئەو هاوكارییەی پارتی لەگەڵ ئێران خیانەت بووە , پاداشتی خیانەتكارانیش لای دەسەڵاتێكی فاشی دیارە چییە؟. كاك نەوشیروان درێژەی پێدەداو دەنووسێت : بارزانی یەكان لە عێراق مابونەوە لە ئۆردوگای بەحركەو قوشتەپەدا كۆكرانەوە . زۆری پیاوەكانیان بووبوون بە چەك هەڵگری جەیشی شەعبی و بە دڵسۆزی ئەركەكانی خۆیان بەجێ ئەهێنا (( پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن , لە دیوی ناوەوەی ڕوداوەكانی كوردستانی عێراق 1979-1983 ل322 , نەوشیروان مستەفا )) . لە ڕاستیدا لەوكاتە ژمارەیەكی زۆری هاوولاتیانی كوردستان تێكەڵ بە هێزە چەكداری و حیزبییەكانی بەعس ببوون , نەك تەنها بارزانییەكان , وێڕای ئەوەی جەیشی شەعبی بوونەكەی ئەو بارزانییە سڤیل و سادەو ساكارە نەخوێندەوارانە ئەگەر راستیش بێت ؟؟, كە لە ڕابردوودا قوربانی و بەرداشی هەموو جوڵانەوەیەكی چەكداری بوونە لە كوردستان , بە ئەندازەی پەیامەكانی هەندێك لە سەرانی ئەو كاتی ینك شەرمەزاری نەبووەو نییە , كە لە ساڵانی 83-1984, بۆ هەزاران قوتابی كوڕ و كچی مانگرتووی زانكۆی سەلاحەدین بەردەوام دەیان دا و دوبارەیان دەكردەوە , كە دەست بەرداری خوێندنەكەیان ببون , لە بەر ئەوەی ئامادەیی لەبەركردنی بەرگی جەیشی شەعبیان نەبوو , كەچی پارتەكەی ئەوسای بەڕێز كاك نەوشیروان كە لەو كاتەدا بۆ خۆشی دووەم كەسایەتی ناو ینك بوو داوای لەبەركردنی بەرگی جەیش شەعبییان لەو خوێندكارە مانگرتووانە دەكرد یاخود نەرمییان دەنواند لە بەرامبەری , لە ترسی ئەوەی نەوەك مفاوەزاتەكەیان لە گەڵ ڕژێمدا هەڵبوەشێَتەوە كە چەند مانگێك بوو لە بیابانەكانی سەماوە لە سوتگەی جهەنمی ئەو گەرمایە بە كۆمەڵ بارزانییەكان گولە باران كران . سزا دانی سەرجەم عەشیرەتێك لە بەرامبەر كردەوەی پارتێكی سیاسی , كە سەركردایەتیەكەی بە دەست ئەو بنەماڵەیەوە بوو , ئەمە بۆ خۆی سزادانێكی فاشیستانەیە , بارزانییەكان ئەم خێڵە پارێزگارە داخراوەی كوردەواری , كە بە توندی بە سەركردایەتی خێڵەوە گرێدراون , لەوێشەوە بە پارتییەوە , چونكە لە لوتكەدا سەركردایەتی پارتی و خێڵی بەرزانی یەك دەگرنەوە . لە كاتێكدا ئەو خەڵكەی كۆمەڵكوژی كران , بۆ خۆیان لەو چركە ساتە و لەحزە مێژوییەدا سڤیل بوون و هیچ پەیوەندییەكی سیاسی و ڕێكخستنیان بەو پارتەوە نەبووە , بگرە بەشێكیان بە پێچەوانەی بەرژەوەندییان كاریان دەكرد , بۆیە سەپۆرتكردنی ئەو كۆمەڵكوژییانە بەهەر بەهانەیەك بێت تاوانە . لێرەوە بەعس بوو بە كیمیا وەشێن!! حاجی ئۆمەران ئەگەر یەكەمین ئەزموونی شەڕی هاوبەشی كورد-ئێران بوو لە چوار چێوەی شەڕی ئێران – عێراقدا ,بۆ ئێران بووە شەڕێكی كەم مەسرەفی كاریگەری براوە ,شەڕی لەسەر سنوورەكانەوە هێنایە ناو عێراقەوە ,سنوورە لوغمكراوەكان و سەنگەرە مەحكەمەكانی بێ زیان گرتران و بڕان , لەو لاشەوە بۆ عێراق لە ئاكامی كاردانەوەی توند و بۆ ڕێگەگرتن لەدوبارەكردنەوەی ئەم تاكتیكە و ترساندنی لایەنی كوردی , بووە یەكەم ئەزموونی وەشاندنی چەكی كیمیاوی . بە پێی وتەی توێژەر ولێكۆلەر یۆست هیلتەرمان (( یەكەمین تۆماركردنی هێرش و پەلامارەكانی گاز بە شێوەیەكی ورد و تۆكمە, لە تەموز و ئابی ساڵی1983دا بوو, كاتێك هێزەكانی ئێران و عێراق كەوتنە شەڕێكی سەختەوە لە چیاكانی سەروی حاجی ئۆمەرانەوە, كە شارۆچكەیەكی سەر سنوورە لە كوردستانی عێراقدا – كارێكی ... ,ل38 ). لەو پەلامارە كیمیاوییە قوربانی هەبووە ,وەلێ مخابن تا ئێستا لە ئامری زیانەكان ئاگادارییەكمان نییە , یۆس هیلتەرمان لەم بارەیەوە دەڵێت (( ئەو كوردە عێراقیانەی كە دكتۆر سوهرابی بینیبوونی زۆر پێدەچێت یەكەمین بەڵگەی تۆماركراوی قوربانیانی گازی خەردەل بووبن لە كاتی جەنگدا ئێراق لەو دەمەدا پەنای بردە بەر گاز بۆ بەر پەرچدانەوەی هێرشێكی ئێرانی لە تەموز-ئابی 1983دا, كە یاخیبووانی هاوپەیمان لە پارتی دیموكراتی كوردستان(پ د ك) بوون بە پێشەنگی هێزەكانی ئێران بۆ سەر خاكی دوژمن ,گازی خەردەل چەكێكی نوێی سامناك بوو, یەكەم جار بەكار هات لەو شەڕە )) . كەواتە ڕاستە كە حاجی ئۆمەران بوو بە وەچەرخان بۆ ئێراق لێرەوە چاوی كرایەوە و ترسی شكا و ئەزموونی پەیدا كرد و بوو بە كیمیا وەشێنێكی ناودار . ئەی بەڵگەنامەكانی بەعس چۆنمان بۆ دەگێڕنەوە ؟؟؟ دیارە بەعس چیرۆكە تۆقێنەرەكان و دڵ ڕەقی هێزەكانی و ژووری گازی سوتێنەری خۆرەتاوی سەربازگەكانی باشوور و بە كۆمەڵ كوژییان ناگێڕێتەوە بۆمان , باسی ئەو حەكایەتانە ناكات لە زیكتە جیا جیاكانی نیشتەجێی بارزانییەكان ئەنجامیان داوە. ئەوەی ئەو دەیگێڕێتەوە تاوانبار كردنێكی بێ بنەمای ئەو خەڵكە بێ تاوانەیە ,كە باجی كاری لایەنێك سیاسی دەدەن كە ئاوێزانی سیاسی دەوڵەتی دوژمن بووەو تەنها لە بەر هاو عەشیرەتی و یەك ڕەنگی جامانەی سەریان . زمانی بەڵگەنامەكانی ئەوكاتی بەعس , باسی ئەوەمان بۆ دەكەن , كە ئەم هاووڵاتیانە هاوكاری پارتیان كردووە بۆ چاوساغیكردن بۆ ئێران و هێرشی سەر حاجی ئۆمەران , كە لە ئەنجامدا ناوچەیەك داگیر كراوە , ئەمەشیان بە خیانەتی گەورە لەنیشتمان نا پاكی بۆ وڵات ناوزەد كردووە , خیانەتیش لای سستەمە دیكتاتۆرەكان پێناسی خۆی هەیە و بەرزترین ودڵ ڕەقانەترین سزا دەیان گرێتەوە . با پێكەوە چاوێك بە بەڵگەنامەكانی ئەو كاتی حیزبی بەعسدا بخشێنین و بزانین لەو ڕۆژگارەدا بەڵگەنامەكان بۆ پاساوی ئەم تاوانەیان چییان نووسیوەو وتووەو هۆكاری ئەنجامدانی ئەم تاوانەیان بەچی پاساو دەدەنەوە : دەقی وەرگێڕدراوی ئەم بەڵگەنامەیە لەخوارەوە بەزمانی كوردی بخوێننەوە : (( بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بەروار 29-3-1989 بەڕێز م م ع كاروباری ڕامیاری هێژا 1- لە كۆتایی مانگی تەموزی ساڵی1983 هاتمە ئاگادار كردنەوە لە گەڵ كۆمەڵێك ئەفسەری ئاسایشی بەغدا لە گەڵ ئاسایشی گشتی و لە لایەن بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی بەغدای پێشوو (عەقید عەلی عەبدوڵا برع) بۆ ئەوەی كۆمەڵێك بارزانی خائین وەر بگرم كە لەحوكمی زاتی ئاسایشی گشتی هۆبەی سێ بە دەستمان گەیشت هەروەها بەشێكی تر دەست بەسەر بوون لە گرتووخانەی ئەبو غرێب. 2- 2225 خائینمان وەرگرتن بە ئۆتۆمۆبیلی بارهەڵگر هاتنە گواستنەوە بۆ ناوچەی بوسیە كە لەوێ دەست بەسەر بوون. 3- بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی بەغدا فەرمانی دا بۆ درووستكردنی دەستەیەك لە ژێر فەرمانی ئەو بن ,دوای ئەوە فەرمانی دا كە سزای گەل بەسەر ئەم خائینانەی سەرەوەڕا جێبەجێ بكرێت. 4- لەسەرەتای مانگی ئابی ساڵی1983 دەست كرا بە جێبەجێ كردنی سزای گەل لە بەرامبەر خائینەكان سەرەوە كە ژمارەیان 2225 كەس دەبوون .هەندێك لەوان لە پارێزگای موسەنا ناوچەی بوسیە بوون.بەتەنسیق لە گەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگا ناو براو. 5- رێنمای دەرچوو لە لایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی پێشوو بڕێز دكتۆر فازڵ بەڕاك وە وبۆ رێكخستنەكانی كێشەی تایبەت بە تاوانبارانەوە و بە پێی ئەمە دەستكرا بە ڕێكختسنی 16 كێش بۆ 667 كەس ,كە ئەم كێشانە بەرز كرانەوە بۆ سەرۆكایەتی دادگای شۆرش و سزای لەسێدارەدان بە سەریاندا هاتە سەپاندن و بەڵگەنامەكان مردن نەیانگراندنەوە. 6- ئەوانەی مانەوە 1558 تاوانبار بوون هیچ كێشەیان بۆڕێك نەخستبوو. 7- لیژنەیەك هاتە دامەزراندن لە ئەفسەران بۆ وەرگرتنی پارەی ئەو تاوانبارانەی سەرەوە كە لەگەڵیان دا بوو, ئەو پارەیە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هۆبا3 كرا بە پێی چەكەكان. وێنەیەك بۆ : بەڕێز بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری هێژا نووسراوی 4439 لە 23-8-1987بۆ كاری پێویست لە گەڵ ڕێزا. بەڕێز بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی هێژا بۆ كاری پێویست بەڕێز ئاسایشی هێژا بۆكاری پێویست تكایە . (( شێواز میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییەكان -رَێكار مزوری -ل207-208)) . لە بەڵگ نامەیەكی دیدا ئاو باسی مۆتیڤی تاوانەكە دەكرێت : (( ئەوەی بەردەستمان راپۆرتی بەرپرسی هەواڵگرییە كە بۆ سەرۆكی كۆمار لەسەر داوای ئەوەی دوایی لەمبارەیەوە بەرزكراوەتەوە كەتیایدا هاتووە: بڕگەی 1 لە تەممووزی 1983، لە میانەی هێرشی دوژمنانی ئێران بۆ كەرتی حاجی ئۆمەران و سەلماندنی بەشداریی خیانەتكاران كە زۆربەیان بارزانین فەرمانێك لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی -فازڵ بەڕاك- بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی حوكمی زاتی ڕەوانەكراوەو ئەركەكەش بەوپەڕی نێهینەوە ئەنجامدرا تاوەكو لەبەرەبەیانی رۆژی ئایندە ئامادەبوو لە 1983_8_10 بەهێزێكی سەربازیی حەرەسی جمهووری كۆمەڵگاكانی -قودس و قادسیە- و قوشتەپە كە بۆ نیشتەجێبوونی خانەوادەی بارزانیان دانرابوو هەمووشیان دەستگیر دەكران تەنها لە رەگەزی نێر و تەنانەت ئەوانەی لە 18 ساڵیش كەمتربوون لەو كردارە بێبەش نەبوون. ئۆتۆمبێڵی گەورەی ئامادەكراویش بەیاوەریی هێزی سەربازی ئەو دەستگیركراوانەی گواستەوە. بەهەمان شێوەش بارزانیانی هەریر لە ناوچەی شەقڵاوە دەستگیركران كە ژمارەیان 403 كەس دەبوو. زۆربەشیان بارزانی و شێروانی و مزووری بوون ئەوە جگە لە دیاناو رەواندزو مێرگەسوور لە پارێزگای هەولێر برگەی برگەی 2: بە ئاراستەی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هێزێك لە كارمەندانی ئاسایشی گشتی و ئەمنی بەغدا پێكهێنرا تا ئەوانەی لە كۆمەڵگاكان هێنراون و بەندكراوانی ئەبوغریب لە بارزانیان وەربگرێنەوە. ئەو هێزە 2225 كەسی وەرگرتەوەو بەرەو ناوچەی بۆسەیەی گواستنەوە لە پارێزگای موسەننا و تیمێك حوكمی گەلی بەسەریاندا سەپاند. بڕگەی -3: بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی پێشووتر 16 كەیس بۆ 667 كەس لەبەندكراوان ئامادەكراو كەیسەكان بەرەو دادگای سەورە گوازرانەوەو حوكمی لەسێدارەدانیان بۆدەرچوو بەڵگەنامەی وەفاتیشیان بۆ دەرنەهێنراو 1558 كەسیان كەیسی بۆرێك نەخرا. بڕگەی 4: ئەوپارەی لە لای بەندكراوان بوو كە بڕی 194684 دینارو 440 فلس بوو لێیان وەرگیرایەوەو لەژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی دانرا. بڕگەی 5: بەپێی بەردەوامیی تەئكیدی مسعود بارزانی بۆ ئەو پرسە، سەرۆكایەتیی كۆمار سكرتێری بە نووسراوی ژمارە 2651-ت لە 1978_8_24 راسپارد وەڵامی دیاریكراوو یەكگرتوویان بۆ هەر داوایەكی پەیوەندی پێوەكردنەوە هەبێ بەبێ ئەوەی كەسی دیكە جگە لەسەر كردایەتیی دەوڵەت هیچیان لەسەر بزانێ چونكە مەسەلە سەرەكیەكە لە پرسی ئەو خانەوادانە گەورەترە- ئەو وەڵامەش بەبنەمای وەڵامی هەرپرسێك دەربارەی چارەنووسی ئەو خانەوادانە دادەنرێ. هەروەها بەڕێوەبەری ئاسایش گشتی لە ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژە بەوە دەدات كە خانەوادەی بارزانی لە دژی حزب و سەورەو نیشتمانن و ئەوە دەیەها ساڵە ئەوانە دژی هەموو پرەنسیپەكانن چونكە تا ئێستا هەروەكو جاران لە دژی یەكبوونی نیشتمانە. تائێستاش خۆی بەگەورەترین عەشیرەت و نوێنەری گەلی كورد دادەنێت و خاوەن دەروونێكی پڕ لە رق و كینەیە.((پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال-4-3-200-خەبات)) . لە بەڵگە نامەیەكی دیدا هاتووە : (( بهڵگهنامهی بریاری حوكمی لهسیدارهدان و دهست بهسهرداگرتنی سهروهت و سامانی شمس اللهخالد خدر بارزانی و پهنجا كهس لهههڤاڵانی به نووسراوێك لهسهرۆكایهتی دادگای شورش بهژمارهله12\11\1983 دهرچووه بۆ سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆمار، كهبریاری گرتنیان لهلایهن دادهوهری لێكۆلینهوه سهر به بهرێوهبهرایهتی ئهمنی بهغدا/ش31 دراوه بهنوسراوی ژماره8\83 له11\8\1983 . هۆكاری گرتنیان بهمادهی 175و159و162\2-49و50و53 لهق.ع له داوایهك به ژماره 1610/ج/1983 لهسهر شمس اللهخالد خدر بارزانی و ههڤاڵانی شیكراوهتهوه كه له لایهن سیخۆرێك پێیان دراوه، داواكه به نووسراوی ژماره23/1434 له27\9\1983 بۆ دادگای باڵای شورش نێردراوهو له 10/11/ 1983 حوكمی لهسیدارهدانیان بۆ دهرچووه. ئهم راپۆرته باس له شهری حاجی عمران –گردهمهند و بهشداری پارتی لهم شهره دهكات، له ناوهرۆكی راپۆرتهكهدا دهلێت"مۆتهههم" شمس اللهخالد خدر بارزانی كهسهر بهمسعود بارزانی و محمد خالید بارزانیه بههاوكاری لهگهڵ ئهو كهسانهی ناویان له خوارهوه هاتووهو ئامادهكاری و هاوكارییان لهگهڵ تێكدهران و هێزهكانی ئێراندا كردوهزانیاری عسكری و ستراتیژیان ناردوه،ههروهها رێنمایی كردنی بهرپرسانی عسكری ئیرانی له ناوچهكهدا بۆ ئهنجامدانی كاری تێكدهرانهدژی هێزهكانی چهكداری عێراق پیش هجوم كردنی هێزهكانی ئێران لهكهرتی باكوور و گرتنی ناوچهی حاجی عمران تۆمهتبار كراون و بهبهكرێگرتهی ئیران ناوزهدی كردوون ، ئهوهی شایانی باسه دادگای شورش له/11/1983 به سهروكایهتی عهواد بهندهر بهستراوهو بهم ماددانه175و159و162و\2\49و50و53 له ق.ع تۆمهتبار كراوهن و حوكمی لهسیدارهدانیان بهسهردا سهپاندوون و بهنووسراوی ژمار(3864) له/11/1983 سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆماریان لێ ئاگادار كردۆتهوه. ئهمهش ناوهكانیانه: 1.شمس اللهخالد خدر بارزانی 2.سلیمان مفردی خانو 3. احمد حمود مستهفا4.ێوفی سیف الدین وستا 5. سعید محمد محمدامین 6.یوسف زبیر حاجی 7.حدو جلو فقی 8.حاتم جیجو حاتم 9. حسن حسین حسن 10. تهها محمد ابراهیم11.فریق میران مح12. نعمان حسین یاسین 13.یاسین حسین یاسین 14.حسكو رشید نبی 15.تهلعهت سعید عمر 16.رهمهزان عبداللهیاسین 17.وجدی مستهفا ناوخۆش 18.مستهفا حسین سالح 19.حسین محمد احمد 20.اسعد حسن عبدالله21.سلیمان ابابكر احمد 22 .جادر محمد حسین 23.عبدالرحمن محمد حسن 24.احمد سعید حسن 25.مستهفا باجو مستهفا 26.عزیز سالح سلیم 27.حكیم زادهمحمد 28.زكری جلو مالی 29.باجو حسین ملكو30غفور احمد محمود 31.محمد علی عباس 32.خدر مولود سالح 33.سعید اخدل شیخ عمر 34.عبدالعزیز حجی عبدالله 35.ێبری رهمهزان حسن 36.ویس یوسف رهمهزان 37.میرخان محمد مرزا38.نادر حبیب حسن 39.فقو خوجهناێر40.قرتاس سالح حسین 41.حسن حاجی ابراهیم قادر 42.جمیل عبدالله فارس 43.اسماعیل سلیمان الیاس 44.یونس حسن یونس 45.بحری محمد ملكو 46.زلفو احمد جوهر 47.شهاب زادهمحمود 48.ێوفی درویش محمد 49.شهاب احمد جوهر 50.بیرو حمد ابراهیم 51.جوهر حدو حاجی (( عهدالهت عومهر-چالاك لهبواری ئهنفال و بێ سهروشوینهكان-227-2007 )). لە بەلگەنامەیەكی دیكە سەبارەت بەهەمان پۆل هاتووە : (( بهڵگهنامهی بریاری حوكمی له سیدارهدان و دهستبهسهرداگرتنی سهروهت و سامانی خورشید رشید سلمان بارزانی و ههڤاڵانی ههروهها ملا سعید حسن بارزانی و ههڤالانی به نووسراوێك له سهروكایهتی (دادگای شورش) به ژماره4066 له 24\11\1983 دهرچووه بۆ سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆمار، كه بریاری گرتنیان له لایهن دادهوهری لێكۆلینهوه سهر به بهرێوهبهرایهتی ئهمنی بهغدا/ش31 دراوه بهنوسراوی ژماره 15\83 له 1\8\1983 . هۆكاری گرتنیان به مادهی 175و159و162\2-49و50و53 له ق.ع له دوو داوا كه داوای یهكهم به ژماره 1775/ج/1983 له سهر خورشید رشید سلمان بارزانی و ههڤاڵانی و داوای دووهم به ژماره 1609/ج/1983 له سهر ملا سعید حسن بارزانی و ههڤاڵانی شیكراوهتهوه كه له لایهن سیخۆرێك پێیان دراوه ،داواكان به دوو نووسراو یهكهمیان به ژماره 23/1563 له 19/10/1983 دووهمیان به نووسراوی ژماره 23/1433 له 27/ 9/1983 بۆ دادگای باڵای شورش نێردراوهن بهلام ههموویان له 22/11/ 1983 حوكمی له سیدارهدانیان بۆ دهرچووه. ئهم راپۆرتهش ههر باس له شهری حاجی عمران –گردهمهند و بهشداری پارتی لهم شهره دهكات،له ناوهرۆكی راپۆرتهكهدا دهلێت"مۆتهههم حسن محمد شیرۆ لهگهڵ كۆمهلێك له تێكدهران كه ناویان له خوارهوه هاتووه سهر به مسعود بارزانی زانیاری عسكری و ستراتیژیان ناردوه وئامادهكاری و هاوكارییان لهگهڵ تێكدهران و هێزهكانی ئێراندا كردوه ،ههروهها رێنمایی كردنی بهرپرسانی عسكری ئیرانی له ناوچهكهدا و ئهنجامدانی كاری تێكدهرانه دژی هێزهكانی چهكداری عێراق پیش هجوم كردنی هێزهكانی ئێران له كهرتی باكوور بۆ گرتنی ناوچهی حاجی عمران تۆمهتبار كراوهن و به بهكرێگرتهی ئیران ناوزهدی كردوون ، ئهوهی شایانی باسه دادگای شورش له 22/11/1983 به سهروكایهتی عهواد بهندهر بهستراوهو بهم ماددانه 175و159و162و\2\49و50و53 له ق.ع تۆمهتبار كراوهن و حوكمی له سیدارهدانیان بهسهردا سهپاندوون و به نووسراوی ژمار(4066) له( 24/11/1983 سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆماریان لێ ئاگادار كردۆتهوه. ئهمهش ناوهكانیانه: 1.خورشید رشید سلمان 2.احمد حدو محمد 3. یاور علی محمد4.یوسف فرخو محمد 5. حسین عمر حسین 6.محمود فقی محمد حسین 7. حسین ملا حبیب عبدالرحمن 8.عیسی محمد حسن 9. جهور یونس ابراهیم 10.جزیری برایم محمد 11. محمد ابراهیم محمد 12.نعمان شریف شمیرن 13.عزیز فقی سعید 14.خلیل تاهیر عبدالله.15.نیاز عزیز عبدالله 16. حاجی عمر عبدالله17.عوسمان حسن عوسمان 18.عزیز ملا عبدالله فقی 19.ابراهیم عوسمان حاجی 20.علی قاسم علی 21.نزمی محمد محمدامین 22. محمد تاهیر حجی ابراهیم23.عمر احمد عمر 24.حسن خالد ملا 25.عیسی حسن شریف 26.حسین عبدالحمن حسین 27.تهها محمد یوسف 28. حسین محمد یوسف 29. ایوب محمد عیسی 30.مولود جوج مولود 31.محمد قرتاس سالح 32. شیخ عمر باپیر 33.خوشوی داود محمد 34.شاكر خالد سالح 35.عمر حدو محمد 36.تاهیر عبدالرحمن علی 37.حسین محمد حسین 38.عزیز ابراهیم شێخو 39.سلیمان سهبری عیسی 40.عمر تاهیر عمر 41.حسین فقی محمد حسین 42.نزهت شریف عمر 43.ممو سهبری عیسی 44.فریق ملمكو تاهیر 45.حدو محمد احمد 46.فرات ابراهیم باپیر 47.عبدالله ابوبكر فتح الله 48.حسن محمد شیرو 49.درویش عمر یاسین 50.تمر محمود قرتاس 51.عبدالواحد عمر سعید -عهدالهت عومهرچالاك له بواری ئهنفال و بێ سهروشوینهكان 22-7-2007 )). لە بەڵگە نامەیەكی دیدا باسی ئیعدامی 23 هاووڵاتی هاتووە :(( بهڵگهنامهی بریاری حوكمی له سیدارهدان و دهست بهسهردا گرتنی سهروهت و سامانی سابر مستهفا محمد عبدالسلام بارزانی و (22) كهس له ههڤاڵانی به نووسراوێك له سهروكایهتی (دادگای شورش) به ژماره1446\ج\1983 له 30\8\1983دهرچووه بۆ سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆمار، كه بریاری گرتنیان له لایهن دادهوهری لێكۆلینهوه سهر به بهرێوهبهرایهتی ئهمنی بهغدا دراوه هۆكاری گرتنیان به مادهی 175و159و162\2-49و50و53 له ق.ع له داوایهك به ژماره1\83 له 26\7\1983له شیكراوهتهوه كه له لایهن سیخۆرێك پێیان دراوه . ئهم راپۆرته باس له شهری حاجی عمران –گردهمهند و بهشداری پارتی لهو شهرهدا دهكات له ناوهروكی راپۆرتهكهدا دهلێت ":موتهههم سابر مستهفا محمد عبدالسلام بارزانی له گهڵ كۆمهلێك له تێكدهران كه سهر به مسعود و ادریس بارزانین، زانیاری ناوخۆی سهركردایهتییان داوهته تێكدهران بهتایبهتی لهسهر ئهو جێگایانهی ستراتیژی و حهساسن و ئامادهكاری و هاوكارییان له بهغدا و ههولێر لهگهڵ تێكدهران كردووه بۆ هێرشكردنه سهر هیزهكان له كهرتی باكوور له حاجی عمران له رێگای مسعود و ادریس". ههروهها ئهوانی به ههڵگرتنی چهك بهرامبهر به هێزهكانی چهكداری عێراق به مهبهستی هاوكاری هیزهكانی ئیران بۆ گرتنی ناوچهی حاجی عمران تۆمهتبار كردووهو به بهكرێگرتهی ئیران ناوزهدی كردون . عهدالهت عومهر-چالاك له بواری ئهنفال و بێ سهروشوینهكان-له زمانی بهڵَگهنامهكانهوه - بهشی سێیهم ئایا پارتی چاوساغی كردبوو بۆ ئێران ؟؟ لە بەر ئەوەی هێرشی حاجی ئۆمەران راستەوخۆ لە بەرەكانی جەنگ كارەساتی مرۆیی گەورەی لێنەكەوتەوە و تاكو پشكنینی بۆ بكرێت و بەشداربوان قسەیان پێبكرێت , یان هێرشەكە بۆ سەر شارێكی قەرەباڵغ پڕ دانیشتووان ئەنجام نەدرا وەك ئەوەی لە هەڵەبجە كرا , بەڵكە كارەساتی ئەم بەرامبەر بە خەڵكی سڤیل و لە دەرەوەی بازنەی شەڕەكە پیادە كرا , لایەنی بەشداریش ئابلوقەی زانیاری و بەڵگە نامەو شایەدیدانی بەرپرسانی ئەو كاتی خۆی خستۆتە سەر و ڕێگا نادات ,هیچ زانیارییەك سەبارەت بە سكانداڵەكانی ئەو كردە سەربازییە بڵاو ببێتەوە . یۆست هیلتەرمان شایەدی لە سەر ئەوە دەدات , كە پارتی چ وەك جەنگاوەر و چ وەك هێزی ئیستیتلاع بەشداری ئەو شەڕەی كردووە, بەڕێزی دەڵێت :...بەو چەشنە لە هاوینی ساڵی1982دا جەنگاوەرانی (پدك) و هێزی ئیستڵاعیان كەوتنە تەك هێەكانی ئێران لە هێرشكردنیاندا بۆ سەر حاجی ئۆمەران.بە دوای ئەم شەڕەدا ,كە تاڕادەیەك سەركەوتنیان تێدا بەدەستهێنا, ئێرانییەكان چەند هەوڵێكی تریان دا بە هاوكاری (پدك),بۆ ئەوەی مەودایەكی قووڵتر بچنە ناو عێراقەوە.هەموكات ئەم هەوڵانە پێشكەوتنی بە دەست دەهێنا تا ئەو كاتەی لە ساڵی1986دا,هێزەكانی ئێران بە تەواوی گێڕدرانە دواوە – كارێكی ..ل118. ئەی بەرامبەر بەم پەلامارە هاوبەشەی ئێران-پارتی ,ینك و حدكا چیان كرد؟؟؟ ئەگەر پەلامارەكە بە ناو وەك بەشێك لە جەنگی ئێران-عێراق و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە درێژخایەن و سەرانسەرییەكانی ئەو جەنگەدا بووبێت ؟؟ , وەك پێشتر ئاماژەمان پێی دا , هەردوو لای پەلاماردەر ئامانجی دیكەیان لە لێدانی لایەنی كوردی هەبوو , ئێران لە حدكا و پارتی لە حدكا و ینك . بۆیە هەر زوو لایەنەكانی بەرامبەر كاتێك ئامانجی پەلامارەكە زیانی پێ دوورینەوەو ترسی ئەوە دایانی گرت لە ناوچەی دیكەش درز بدۆزنەوەو هەمان سیناریۆ دوبارە بێتەوە ,بۆیە ئەوانیش لە بەرامبەردا سیناریۆی پێچەوانەیان ئەنجامدا , بە ڕێك كەوتن لەگەڵ بەرامبەرەكەدا كە ئەویش بەعسە (( لە 31 ئاب سیناریۆی پێچەوانە ڕویدایەوە ینك بووە هاوپەیمانی ئێران و پارتیش ئەوجارە عێراقی هێنایە هەولێرەوە )). هیلتەرمان لەم بارەیەوە دەڵێت : لە تەموزی1983دا,كە هێشتا شەڕەكەی حاجی ئۆمەران هەر بەردەوام بوو, فەرەیدوون عەبدوالقادری گەورە دانوستانكاری تاڵەبانی, كەوتە گفتوگۆی ناڕەسمی لەگەڵ ڕژێمداو كۆبوونەوەی لە گەڵ سێ بەرپرسی موخابەراتی عێراقدا كرد لە بنكەیەكی حدكا لە ناوچەی ئالانی ڕۆژئاوای سەردەشت لە ناو ئێراندا و دەست بەجێ بانگهێشتی بەغدا كرا, فەرەیدوون لە ماڵی قاسملوو لە بەغدا مایەوەو زنجیرەیەك لە گەڵ تاریق عەزیز و سەركردە پایە بڵندەكانی تردا ئەنجامدا لە ئۆكتۆبەر و نۆڤەمبەردا –كارێكی ..... ل119. حاجی ئۆمەران دەرگایەك بۆ مفاوەزاتی 1983ی ینك وبەعس بەم شیَِوەیە ئەم هێرشە هاوبەشەی پارتی و ئێران ,لە بەرامبەردا دژەكانیشی یەك خست و دەرگای بۆ ڕێككەوتنی ینك و بەعس خۆش كرد (( هەرچەندە هەندێك پێیان وایە ئەم پەیوەندییە پێشتر زەمینەی خۆشە كرابێت )) , كلیلی ئەو ڕێكەوتنە هێرشی حاجی ئۆمەران بوو ,یۆست هلتەرمان لەسەر زاری فەرەیدوون عەبدالقادرەوە دەگێڕێتەوە : (( لێرە بە دواوە پەیوەندیمان زۆر كۆك بوو, بەڵام كاتێ گەڕاینەوە بۆ بنكەكانمان لە دۆڵی جافایەتی, بە یەكترمان دەوت: بەڕاستی كورد بەد بەختە .هەموو دنیا پشتی عێراق دەگرێت لە دژی ئێران, كەچی ئێستا ئێمە بڕیارمان داوە پشتی ئێران بگرین لە دژی عێراق- كارێكی ...... ل124. بەعس چی پێیان وت و چۆن هەڕەشەی لێیان كرد ؟؟ بەعس لە دوای ئەو هاوپەیمانییە نا پیرۆزەی نێوان پارتی وئێران هوشیاری دایە هەموو لایەك , كە دەست تێكەڵكردن لە گەڵ ئێران هێڵی سوورە بۆ ئەوان , هەرچەندە كاك نوشیروان لە وەڵامی تاڵەبانیدا دەلێت : ئهو ههڕهشهیهی تاڵهبانی باسی ئهكات ئهگهر بهو گهیشتبێت، به من نهگهیشتوه، چونکه ئهو زهمانه بهعس هیچ رێگه پهیوهندیهكی لهگهڵ من نهبو تا ئهو ههواڵهم پێ بگهیهنێ، ئاغای تاڵهبانیش شتی وای به ئێمه نهوتبو.. ئۆباڵی گوێنهدان بهم ههڕهشهیه، ئهگهر راست بێ، له ئهستۆی ئهودایه.(( له هاوخهباتیهوه بۆ تهخوین-نهوشیروان مستهفا)). بەڵام هەر بۆ خۆی بەڕێز كاك نەوشیروان لە چاوپێكەوتنێكی پێشووتری پێش ئەوەی ئەم جەدەل و وەڵام و وەڵام كارییەی لە گەڵ تاڵەبانی ڕوبدات وتبووی : بە پێی قسەی نەوشیروان مستەفا ئەمینی جێگیری تاڵەبانی ( لە چاوپێكەوتنێكی ساڵی1983دا), تاریق عەزیز بە سەركردە كوردەكانی ڕاگەیاندووە) (ئەگەر ئێوە یارمەتیمان بدەن هەرگیز لە بیری ناكەین, بەڵام ئەگەر لە دژمان بووەستنەوە ئەوەش هەرگیز لە یاد ناكەین و پاش ئەوەی جەنگ كۆتایی دێت, تێكتان دەشكێنین و هەموو گوندەكان بە تەواویی خاپوور دەكەین ))-كارێكی ...... , ل119. هاوپەیمانیەتیەكی سەقەت ! مەلە كردن بە پێَچەوانەی تەوژم , زۆر جار خنكانی كەسەكەی لێ دەكەوێتەوە , كوردیش بزووتنەوەكەی بەو هاوپەیمانییەتییە بەتاڵبوەوە لە بیروباوەڕە ئازادیبەخشەكەی و لە بەرامبەر تەوژمی جیهانیش خۆی بینییەوە . لە بیرمان نەچێت ,ڕۆژئاوا تا ساڵی 1991 بە بەهانەی مەترسی كۆمۆنیزم لایەنگری سەر سەختی ئاپارتاید بوو (( ئامەریكا, ئینگلیز ,ئیسرائیل ,فەرەنسا((1981)) , ریگان یارمەتی جەنگاوەرانی ئازادی ئەفغانی دەدا (( حكمەتیار و رەبانی )), لە بەرامبەر مەترسی سوور .بۆیە زۆر ئاساییە بە بەهانەی مەترسی پان ئیسلامیزمیشەوە پشتیوانی لە ئێراق كردبێت .بۆیە ئەم پەیوەندییە جگە لە ماڵ وێرانی هیچی دیكەی لێ شین نەبوو . راستییەك خۆی حەشار داوە , ئەویش ئەوەیە ئێراق چەند لە بەرەكانی جەنگ تێك دەشكا , ئەوەندە زیاتر خۆشەویست دەبوو لای وڵاتان و پشتیوانی سەربازی و دارایی و دیبلۆماسی زیاتری لێدەكراو خێر و بەرەكەت بۆی دەباری , هەمووكارَكی چاوی لێدەپۆشرا , بەكارهێنانی هەموو چەكێك بۆی حەڵاڵ كرا (( . ... عێراق ڕۆڵێكی بە كەڵكی دەبینی بۆ بەردەوامی پێدانی هاوسەنگیی هێز لە كەنداودا ,لای كەمەكەی شۆڵز لە پایزی ساڵی 1983 ەوە دەیزانی كە عێراق چەكی كیمیاوی بەكار دێنێ – كارێكی كیمیاوی , ل289 )) . (( مافی مرۆڤ و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی بە ڕێی خۆیان لە زۆر لایەنەوە بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوورییەكانمان لەگەڵ ئەوانەی ئێراقدا هاوتەریبن " لە یاداشتێكی نهێنی ئەمەریكییدا نووسراوە ""بەشی 15 ئامەریكا و ئەنفال".(ئەنفال و ئامەریكا-سەمانسا پاوەر –و.بەختیار كەریم –بەشی 21 "كۆتایی "-24-9-2006 دەنگەكان ). ئا لێرەوەیە , ئەم لایەنە سیاسییانە هەر جارەی یەكێكیان , دوایش بە جووتە وچوار قۆڵی (( ینك,پدك,سۆسیالست, بزوتنەوە)) كورد گورگان خواردی دەكەن . خۆشیان ئەوەیان هەر لە سەرەتاوە زایووە (( فەرەیدوون عەبدوالقادر دەڵێت: كاتێ گەڕاینەوە بۆ بنكەكانمان لە دۆڵی جافایەتی, بە یەكترمان دەوت: بەڕاستی كورد بەد بەختە .هەموو دنیا پشتی عێراق دەگرێت لە دژی ئێران, كەچی ئێستا ئێمە بڕیارمان داوە پشتی ئێران بگرین لە دژی عێراق-كارێكی كیمیاوی ,هیلتەرمان )). تاَڵەبانی كە بۆ خۆی دواترسەركردایەتی شەڕی هاوبەشی ئێران-ینك ی كرد لە داستانی ڕزگاری دەڵێت : لهناو ئهو كێشمهكێشه سیاسی و فكرییهدا، سهرهڕای ئهوهی تاقیكردنهوهی زۆرمان لهگهل سهدامییهكاندا ههبوو، بهتایبهتی سیاسهتی سهدام لهجهنگی عێراق-ئێراندا، سروشتی فاشیانهی رژێم ئاشكرا دهركهوتبوو، دهریش كهوتبوو كه ئهم فاشیستانه لههیچ تاوانێك نهدهسڵهمینهوه، مفاوهزاتهكهشمان لهگهل رژێم ساڵێك بوو بههۆی شۆڤێنیهتی بهعسی سهدامی و تهكنهلۆژیای جهنگی و فشاره ئیقلیمیهكه، شكستی خواردبوو، ئهو ههموو راستیانهمان دهزانی، بۆیه دهبوو ژیرانهتر ههڵبسوڕێین و كهمترین پاساو بدهینه دهست فاشیهكان، كهچی لهوكاتهدا، نهك نهمانتوانی جیاوازیهكان و ههڵهكان سهبارهت به سكرتێری كۆمهڵه كهم بكرێنهوه، بهڵكو ناوبراو ناكۆكیهكانی له مهیدانی سیاسهتو فكرهوه، گهیانده ئاستێكی ترسناك، ئهویش بواری عهسكهرییه، دهقی تهواوی قسهكانی تاڵهبانی لهسهر نهوشیروان مستهفا بڵاوكرایهوه-26-12-2009. هیومان ۆچ لە درێژەی ڕاپۆرتەكەیاندا هۆكاری كۆمەڵكوژی بارزانی و ئەنفالكراوەكان بە هاوشێوەی یەكتر دەناسێنن : لە گەلێ ڕوەوە , عەمەلیاتی ساڵی 1983 ی بارزانییەكان دەسپێكی ئەو تەكتیكە بوو كە لە مەودوا بە ئەندازەیەكی هێجگار گەورەتر لە سەردەمی پەلاماری ئەنفالدا بەكارهات 5 . لە ڕوی مۆتیڤ و چارەنووسی مرۆڤەكانەوە . نەك هەر ئەزموون لە ڕابردوو وەرنەگیرا , بەڵكە دواتر ویستیان مێژوو دوبارە بكەنەوەو شان بەشانی ئێران هێرش بكەنەوە سەر هەمان دەڤەر ( لە نێوان قەڵادزێ و هەڵەبجە و حاجی ئۆمەران سەركردایەتی لەسەر هەڵەبجە گیرسایەوە) (كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنە - ل 148 )) . بێشك هەموو سیاسییەكانی ئەو كات , ئەوانەی بەشداری ئەو گفت و گۆیانە بوونەوسەپرتیانكردووە و واژۆیان لەسەر پەیماننامەی شەڕە هاوبەشەكان كردووە , یاخود فەرماندەی مەیدانی بە پراكتیزە كردنی ڕێككەوتننامەكان بوونە , یان لە بڕیاری سیاسیدا بوونەو نقەیان نەكردووەو سەری ڕەزامەندییان بۆ لەقاندووە , دەبێت هەموو بە كۆمەڵ , ئاوی ئەو بیرە نۆش بكەن , كە بۆ یەكیان لێ داوە , بەشی خۆیان لەو سكانداڵە سیاسییە بخۆنەوەو لە كێڵگەكەی پشكی خۆیان بدورنەوە . ئەوەی رونە بردنەوە هەزاران باوكی هەیە ,دۆڕانیش زۆڵە و هەموو باوكەكان خۆیانی لێ بێ بەری دەكەن. كەی دان بە ڕاستییەكان دەنێن؟ نابێت مێژوو , بەتایبەت ئەو چركە ساتانەی خوێنی قوربانیانیانی لێ دەتكێت , لە خزمەتی سیاسەتی باڵادەستدا بنووسرێتەوە , نابێت مێژوو نووسان و توێژەرەوان بە پێی ڕەوتی ئاو مەلە بكەن , مێژوو وەك ئەوان چۆنن دەنووسرێتەوە, نەك ئەوان چۆن سەیری خۆیان دەكەن وگەرەكیانە, ئێستا پێوستمان بە مێژووە ڕاستییەكەیە بنووسرێتەوە, پێویستە مێژووە تاڵەكان ,ئەوانەی پڕن لە هەڵەو تێكشكان وەك خۆی باس بكرێت , ئەگەر باسكردنی تاڵییەكە بە نرخی ژیانیش تەواو بێت .نەك چیرۆكی خەیاڵی لە خزمەت سیاسییەكان بهۆنرێتەوە .مێژووی ئێمە پڕە لە فەزیحەی سیاسی , فەزیحە تەنها كارە ژێر بە ژێرەكان نییە ,بەڵكە ئەو كارانەیە بە ئاشكرا كران وكەسیش باسیان ناكات . 27 ساڵە ئازاری ویژدانی خۆیان ئەدەن ,لەبەر ئەوەی دان بە راستییەكانی ئەم هەڵەیە نانێن و ڕاستییەكان ئازاد ناكەن, هێزی ئاشتی پارێزی هۆڵەندی تەنها كەمتەرخەمی كردووە لەپاراستنی بۆسنییەكان , دادگایی دەكرێن بە تاوانی جەنگ . تا ئێستا ئینكاری ئەم هەڵە گەورەیە دەكرێت , ئەمە پێویستی پێداچوونەوەی ویژدانە ,پێویستی بە نەعلەت بارینە لەو شێوازە كارە سیاسییە. شكستی كورد تاكو ئێستا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە , كە ئەزموون لە ڕابردووە تاڵەكان خۆی وەرناگرێت , بەڵكە دەشیان شارێتەوە و زانیارییەكان زیندانی دەكات, دواجار لەچركە چارەنووس سازەكاندا دوبارەیان دەكاتەوە .ڕەوایەتی دان بە هەڵە مێژوووییەكان , پاكانە هێنانەوە بۆیان و دان نەنانە بە ڕاستییەكان , ڕەوایی دانە پێی و تاوانی مەزنە بەرامبەر بە مێژوو و قوربانیان . با درۆزن نەبین بەرامبەر بە مێژووی رابردووی خۆمان , باجی هەڵەیەك نەدەین بەرپرسیارییەتیەكەی دەكەوێتە ئەستۆی كەسانێك , هەموو مێژووی خۆیان بەپاكیزەیی دەناسَنن و هەڵە لەڕابردوویان وجودی نییە. سەركردایەتی كورد ناوەندی یادگەی كورت بینە,هاوكات لە شاردنەوەی راستییەكان و دوبارە كردنەوەی سكانداڵەكان شارەزایە. با لە زمانی بەڵگەنامەكانەوە , لە راستی واقعی ئەو رۆژگارەوە قسە بكەین. وتنی راستییەكان و دان نان بەهەڵەكانی ڕابردوو , قسەكردن لە پێگەی حەقیقی خودەوە , داوای لێبوردنكردن لە قوربانیان و قەرەبووی زیان لێكەوتووان ئەركی لایەنە بەر پرسەكانی ئەو كاتە .زیان لێكەوتووانی هێرشی حاجی ئۆمەرانیش گوندنشینانی ناوچەكە , بنەماڵەی 8000 بارزانییە . (( سەركەوتوترین كەسانی دنیا ئەوانەن لە هەموویان زیاتر وەڵامی ڕەد بیستووە -ل277,سەركەوتنی بێ سنور لە 20 ڕۆژدا-ئەنتۆنی رابینز,و.عەبدوڵای حەسەن زادە -2009چاپخانەی ڕۆژهەڵات )) , وەلێ سەركردەكانی ئێمە نایانەوێت وشەی ڕەد و وەڵام ببیستن. پارتی ناتوانێت بە پاساوی بارزانی بوون خۆ لە داوای لێبوردنكردن و قەرەبووكردنەوەی ئەو 8000 بنەماڵەیە دەر بكات , كێشكە كێشەیەكی ئەخلاقی و ویژدانی و یاساییە نەك عەشایەری . پێویستە بەرپرسیارَتی پەلاماری حاجی ئۆمەران لە لایەن پارتییەوە بگرترایەتە ئەستۆ ,بۆ ئەوەی لێوەی فێر بونایە و دوبارەیان نەكردایەتەوە , وەك بینیمان كە كردیان و دوبارەشیان كردەوە , وەكئەەی فرچكیان پێوەی گرتبێت ئەزموونی سەرنەكەوتوو پێویستی بە شیكردنەوە هەیە نەك شاردنەوە وداپۆشین ,پێویستە لێكدانەوەی هەمەلایەنەی لەسەر بكرێت , پێویستە بە بۆچوونی نوێوە سەیری ئەو ئەزموونە شكستخواردووانەی رابردوو بكردرێت ,هەموو ئەزموونێك بە نرخە بۆ مرۆڤایەتی ئەنجامگیری لێكدانەوە و لێكۆڵینەوە لە سەری, شیكردنەوەی ئەزموونەكان رابردوو باشتر كەسە سەركەوتوو و شكست خواردووەكان دەناسێنێت بە مێژوو . شكست هیچ كات لە ئاسمانەوە نابارێت , هەموو كات ئاكامگیری كارە ((ناپلیۆن هێل دەڵێت : سەركەوتن جار جارە بە هەل دەڕەخسێت, بەڵام شكست و دۆڕان هۆكاری هەیە ,كەواتە دەبێت هۆكارەكانی شكست و دۆڕان لە خۆماندا لە ناو ببەین (( ل46-47 - زیادكردنی توانای زیرەكی –ئاوات نەسرواللە-چاپخانەی چوار چرا-2009 )) , بەڵام سەركردایەتی كورد هەڵەكان لەناخی خۆیاندا ,لە رەحمدانی سیاسییان پەروەردەی دەكەن. هیچ تاوانێك لە گەڕان و خوێندنەوەی نوێ و ڕەخنە گرتندا نییە بۆ كارەساتەكانی رابردوو ,بەڵكە شاردنەوەیان تاوانە بەرامبەر بە مێژوو . گرنگترین ڕێگا بۆ گۆڕینی شكستەكان بۆ سەركەوتن ئەوەیە هەڵەكان خەینە ژێر پرسیارەوە . بۆ ئەوەی سەركەوتوو بین , پێویستە بەردەوام كارەكامان هەڵسەنگێنین وراڤەیان بكەین و رۆچینە بنج وبناوانیانەوە (( یەكێ لە تایبەتمەندییەكانی هاوبەشی مرۆڤی سەركەوتوو, هەڵسەنگاندنی هەمیشەیی و نایابی ئەوانە (( ل172.هەنگاوی بچووك بۆ سەركەوتنی گەورە -ئانتۆنی ڕابینز , و.محەمەد شەهدی -دەزگای چاپ و بڵاوكراوەی ڕۆژهەڵات 2010 )) . ئەگەر هەڵسەنگاندن بۆ هێرشی حاجی ئۆمەران بكرابایە ,ئەنجامەكانیان بزانیایە , چما جاریكی دی نغری هەڵەو كەمو كوڕی نابونەوەو گەلیان تووشی ئەو هێدمەگرتنە ناكرد , ئەوا هەمان هەڵە لە ئەنفال و هەڵەبجە بە كاری هاوبەش لە گەڵ ئێران دوبارە ناكرایاتەوە ,كورد وتوویەتی (( ئەگەر یەكەمجار تووش بووم خوا خەتا بارەكەم بگرێت, ئەگەر جاری دووەم تووش بووم خوا خۆم بگرێت. )) . دەتوانرێت كەوتن و هەڵەكان بگۆردرێن بە سەركەوتن , ئەگەر مامەڵەی بەرپرسانەی لە گەڵدا بكرێت (( سەركەوتن ئەنجامی بڕیاری باشە, بڕیاری باش ئەنجامی ئەزمونە و ئەزمونیش بەردەوام ئەنجامی بڕیارێكی خراپە - ل10. هەنگاوی بچووك بۆ سەركەوتنی گەورە -ئانتۆنی ڕابینز ,و.محەمەد شەهدی -دەزگای چاپ و بڵاوكراوەی ڕۆژهەڵات 2010 )) . جۆرج سانتیانا ڕاستی كرد كە وتی(( ئەو كەسانەی كە ناتوانن ڕابردوو وەبیر خۆیان بێننەوە, تاوانبارن بە دووبارە كردنەوەی - ل132.نهێنی سەركەوتن لە ژیاندا-برایان ترێسی ,و.محەمەد شەهدی ,دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی رۆژهەڵات 2009 )) . ڕێك ئەو وتەیە لە كوردستاندا بەردەوام دووبارە دەبێتەوە ,كارەساتەكان وەك خۆیان دووبارە و دەبارە دەبنەوە .
+ ژوان ئەحمەد سەعید لەوەتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەیە، هیچ حزبێك بە رادەی یەكێتی كێشەی لەگەڵ كۆنگرە نەبوە، بە جۆرێك كە تەمەڵترین حزبە لە بەستنی كۆنگرەو ئەگەر تەمەنی كۆمەڵەی رەنجدەرانیش بە مێژووی یەكێتی حساب بكرێت، ئەوا یەكێتی بە 50 ساڵ تەنیا 3 كۆنگرەی ساز كردوە، تێبینی كۆنگرەكانیش با لەولاوە بوەستێت. ئێستا كە هیچ پاساوو لەمپەرێكی بابەتی بۆ كۆنگرە نەماوە جگە لە كێشەو لەمپەرە شەخسیو خودیەكانی سەركردایەتی، هەروەها كە داوای سەرەكی كادرانیش تەنیاو تەنیا كۆنگرەیە، دەبینینو دەبیستین لەسەر ئاستی باڵا باس لە كۆنگرەی تەوافوق دەكرێت، تەوافوق بە مانای قایل بون بە كۆنگرە بە مەرجی پێشوەختی پۆستو دەرچون. ترس لە كۆنگرە!! زۆرن ئەو لەمپەرانەی لەبەردەمی كۆنگرەی چوارەم هەیە، بەڵام گەورەترینیان لەمپەری ترسە لە كۆنگرە، ترس لە دەرنەچونەوە یان دەرنەچونی دەستەو تەكەتول بە گشتی. ئەوانەی لە كۆنگرە دەترسن چەند جۆرێكن: بەشێكیان ئەوانەن كە تا ئێستا كەم چونەتە بەر بێژنگی هەڵبژاردنو دیموكراسیەتێكی راستەقینە لە كۆنگرەداو هەمیشە بە دەستەگەری یان تەكەتولو لیستی پێشوەخت دەرچون. بەشێك لەوانە، ئەو كەسانەن كە بە تەسكیە یاخود بە پشتیوانی لە كۆنگرەدا بەبێ هەڵبژاردن پۆستی باڵایان پێ دراوە. بەشێكیش ئەوانەن كە هێشتا كۆنگرەیان نەبینیوەو وەك تەعین لە مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی دانراون. بەشێكیش ئەوانەن كە ئەگەر لە مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی دا نەمێنن ئەوا بازرگانیو كارەكانیان لە بوارە جیاجیاكان لەدەست دەدەنو رۆڵیان نامێنێو كارەكانیان كز دەبێت. ئەوەی سەیرە، كەسانێك ناویان لەناو پشتیوانانی تەوافوقدا دەهێنرێت، كە دەبوایە ئەوان پێشڕەوی كۆنگرەی بێ تەوافوق بكەن، چونكە هەم خۆیان كەسانی نوێو هەم خاوەن پشتیوانیو كایگەرینو نابێ ترسیان لە سەركەوتن هەبێت تەوافوق چارەسەرە یان خۆكوژی؟؟ كۆنگرەی تەوافوق بۆ یەكێتی نەك چارەسەر نیە، بەڵكو خۆكوژی سیاسی یە، چونكە هەر ئەو كۆنگرەی تەوافوقەیە كە كوڕو كچی بەرپرسانی یەكێتی لەجیاتی كادرە سەرەكیو چالاكەكان دەباتە هەرەمی سەرەوەو سەرەنجام كادرانیش بێئومێد دەبن لەم حزبەو لێی دەكشێنەوە. یەكێتی لە دۆخێكی مەترسیداردایە، ئێستا هەموو هێزی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتیو ئۆرگانەكانی یەكێتی بۆ پاراستنی قەوارەی ئێستاو دەنگدەرو كادرەكانی ئێستایە، بەبێ ئەوەی بیر لە گۆڕانكاریە جەوهەریەكانی ژیانی سەردەم بكەنەوە، بۆیە دەبینین، لەبری ئەوەی بەدوای ئەندامو دەنگدەری نوێدا بگەڕێن، تەنیا سەرقاڵی ئەوانەیە كە چەند دەستێكیان كردوەو ئەم حزبو ئەو حزب دەكەن بۆ پۆستو ئیمتیازاتو ئەوان وەك دیوەخان دەبەنە سەرەوەی هەرەمەكە. زیانێكی گەورەتری تەوافوق ئەوەیە، كە ئەم تەوافوقە بۆ ئەوەیە لە كۆنگرە قسە لەسەر هەڵەو كەمتەرخەمیو گەندەڵیو لادانە سیاسیەكانی ئەم دەهەیە نەكرێت كە بەرپرسانی یەكێتی سەرقاڵن پێوەی، بەوەش هەڵەو كەموكوڕیەكان سەرلەنوێ دیزە بەدەرخۆنە دەكرێنو سڕ دەكرێن تا دەورانێكی تر یەكێتی پێوەی بتلێتەوەو هێندەی تر یەكێتی بچوك ببێتەوە. كێشەكانی یەكێتیو بچوك بونەوەی یەكێتیش زیانی گەورەتر لە كوردستانو بە تایبەت دەڤەری سەوز دەدات وەك زۆریش داویەتی، سەرەنجامیش هەم حزبەكەو هەم سەركردایەتی یەكێتی یش توشی ئاستەنگی گەورە دەكاتو دور نیە زۆنەكەی بە تەواوی لەدەست بچێتو لە خودی سلێمانیدا یەكێتی پاشەكشە بكات بۆ دوای ئیسلامیەكانیش. چارەسەر تاكە چارەسەر كۆنگرەیەكی ئازادو گۆڕانكاریو دور لە گزیو تەكەتولو لیست لیستێنەیە، كۆنگرەیەك كە لە پاڵ كەسانی كاراو خاوەن پێشینەو ئەزمون ( ئەوانەی لە بازرگانیو گەندەڵیەوە نەگلاون) تێكەڵ بە نەوەیەكی نوێی سیاسی بكات تا یەكێتی بباتەوە ئەو ئاستەی شایستەی خەباتیەتی. كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی پێویستە وەك كۆنگرەی دامەزراندن لێی بڕوانرێت، چونكە پێویستە كۆنگرەیەك بێت كە دوای 28 ساڵ لە كۆتایی خەباتی شاخ، یەكێتی بپەڕێنێتەوە بۆ حزبێك كە روئیاو دونیابینیو ستراتیژی هەبێت بۆ حوكمڕانیو خزمەت كردنی خەڵك، بیكاتە حزبێك كە تەنیا كاری بەیاننامەو دەستواژەو ڕستە شۆڕشگێڕیەكان بەكارنەبات بۆ جولندنی سۆز، بەڵكو حزبێك بێت بە بارتەقای قوربانیو خەباتەكەی، خزمەتی خەڵك بكاتو بەوەش بۆڕی ڕكابەرانی بدات نەك بە خەوتن لەسەر چەكە گوڵی سەركەوتن. بەڵام ئەگەر بڕیار بێت یەكێتی كۆنگرەی تەوافوق بكات، یان هەر بڕیارتان داوە كۆنگرە بە شەرتی چەقۆی دەرچونەوە بكەن، ئەوا لە ئێستاوە فاتیحە بۆ گیانی یەكێتی بخوێننو سەرقاڵی بازرگانی ببنو دوو فلسی تر پەیا بكەن تا لە رۆژی رەشی هەلاتن فریاتان بكەوێ، چونكە دڵنیام خەڵك چیتر یەكێتی بەم بەرگەی ئێستاوە ناوێتو رۆژ لە دوای رۆژ دور ئەكەونەوە لە یەكێتی.
+ سەلاح خدر لەگەڵ زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی تورکیا لە کوردستان بەگشتی و باشوور بەتایبەتی، هاوشانی هێرشی سەربازی، ئۆپەراسیۆنی سیاسی، ئیستغباراتی و میدیای تورکیا بۆ گوڕکردنی شەڕ و ڕەواییدان بەداگیرکاری بەشێوەیەکی چڕ دەستی پێکردووە، تا ئەو ئاستەی دەوڵەت جگە لە راگەیاندنە خۆجێیەکانی هەموو میدیا و میدیاکار و ڕۆژنامەنوسەکانی گرێدراوی خۆی لە دەرەوەی سنور خستوەتەگەڕ. دەوڵەتی تورکیا هەمیشە هەوڵی داوە بۆسەرخستی ئامانج و پیلانگێڕییەکانی لەبەرامبەر دۆزی نەتەوەیی - نشتیمانی کوردان و قڕکردنی نەتەوەی کورد و بێ ستاتۆ هێشتنەوەی، هێزە وابەستەکانی خۆی بەکاربهێنێت و ئەوانی دیکەش ناچاری گوێڕایەڵی بکات. وەک هەردەم تورکیا کار بۆ ئەوە دەکات کوردان لە یەک داببڕێنێت و تا بەگژیەکداکردن بۆ ئامانجە سیاسیەکانی خۆی بەکاریابهێنێت، لەساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٩ چەند جارێک لەو هەوڵەدا سەرکەوتوو بووە بەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستانی پەلکێشی نێوو شەڕی ناوخۆیی پەکەکە کرد، بەتایبەت پارتی بەهۆی باگراوەندی مێژوویی لە قبوڵنەکردنی بەرامبەر و زاڵبوونی ئەقڵیەتی دەسەڵاتپەرسی بنەماڵەیی و دەرەبەگایەتی و وابەستەبوونی بەردەوامی بە هێزە دەرەکیەکان، بۆ دژایەتی کردنی شۆڕشی کوردان لە سێ بەشی کوردستان بەکاریهێنراوە. لەئێستادا کە نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوین دادەڕێژرێتەوە، تورکیا لەچوارچێوەی (ستراتیژی قوڵ) دا هەوڵ بۆ زیندووکردنەوەی پلانی میساقی میللی دەدات، بەشێوەیەک کەلە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو هێڵی موسڵ تا کەرکوک و خانەقین بخاتەژێر دەستی خۆی، ئەردۆغان و تاقمەکەی ئەوەیان نەشاردوەتەوە و بەئاشکرا گوتویانە کە لەلۆزان ناهەقیان لێکراوە، لەملیۆنان کیلۆمەتری (دەوڵەتی عوسمانی)ەوە بۆ ئەم جوغرافیایەی ئێستا تەنگ کراونەتەوە، لە دواین ڕاپۆرتی وەقفی لێکۆڵینەوەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی - سەتا ((SETA بڕوانن کە دەزگایەکی سەر بەئاکەپەیە ئەو ڕاستیە بەئاشكرا دەبینن. کێشە جدیەکە لەوێوە دەست پێدەکات کە بۆ سەرخستنی ئەو پیلانە مەترسیدارەی تورکیا هێزگەلێکی کوردی لەهاوکاریی دان، ئەوەتا لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چنگ) دژی پەکەکە کە چەند مانگە دەستی تورکیا پێکردووە، ڕەغمی هەموو ئەو هێزە زەبەلاحەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەیەتی، ڕۆژانە هێزی دیکە سەربازی دەهێنێتە باشوور و پێگەی داگیرکاری خۆی بەهێزتر دەکات، لە ڕاپۆرتەکەی سەتادا هاتووە"بارەگا سەربازییەکان لە سەرویانەوە باشیک، ئەربیل، زاخۆ، دهۆک و زۆر شوێنی دیکە، دەرفەتێکی گرنگیان داوە بە هێزە ئاسایشیی و سیخوڕییەکان بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆن بکەن". لەم پەڕەگرافەتا دەردەکەوێت کە پیلانی شەڕ و جموجۆڵی داگیرکردنی باشوور لەو بارەگا سەربازیانەوە ئۆرگانیزە دەکرێت. لە دواین قسەیدا ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی حزبەکەی لە ٢٥ی ئەم مانگەدا بەئاشکرا نیەتی خۆیانی ئاشكرا کرد و گوتی، ئامانجی ئەوان لە ئۆپەراسیۆنی چنگ تەنها کۆنتڕۆڵکردنی چیاکان نیە بەڵکو ئامانجیان دەشتەکانیشە، ڕاستی پیلانەکەش هەرئەوەیە کە مەسەلە تەنها قەندیل نیە. پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق بۆسەرخستنی پیلانی تورکیا هەموو ئیمکانەکانی خۆی بۆ فەراهەم کردووە، لە ڕووی سەربازی، سیاسی، هەوڵگری، میدیایی و لۆجستیکی، بەشێوەیەک کە بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرات ڕۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ پێشمەرگەكانی پارتی، گردی ستراتیژی كانی ماسی و چەند گوندێكیان لەسنوری پارێزگای دهۆك یان بۆ سوپای تورک چۆڵ کردووە و سەربازانی تورک چوونەتە جێگایان. بە پێی ئەو زانیارییانە، پارتی گردی مرواسیە، گردی کەپکی کەژۆ،گردی ڕبێعە و چەند گردێکی دیکەی لە شارۆچکەی شیلادزی تەسلیمی سوپای تورک کردووە، هەروەها لە دلمان و بارخێ و لە شەش شوێنی نزیك گوندی بارخێ لە ناحیەی كانی ماسیی، پێشمەرگەكانی خۆی كشاندووەتەوە و دوای كشاوەیان سەربازانی سوپای تورك جێگیر كراون. پاش ئەوەش ئاشكرا بووە کە جگە لە برادۆست دەوڵەتی تورك بەنیازە لەسەرهێڵی مەتینا-ش ئۆپەراسیۆنی داگیركاری دەستپێبكات. لەسەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ دا لەگەڵ هێرشەکانی سوپای تورک لەناوچەی برادۆست هێزەکانی پارتی لە شەودا بە کاروانێکی ١٥ ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیان بۆ هاوکاری سوپا گواستەوە بۆ سیدەکان. تەنانەت بۆ ئاسانکاری هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە پارتی سەرەتای تەموزی ئەمساڵ، داوای لە گوندنشین و کۆچەرییەکانی سنووری گوندەکانی، کەشان، زۆمی كانی دهلێ، گوندی شودنێ، گوندی رویسێ، زۆمی سیارا ستهورێ و چەند شوێنێکیتری زاخۆی کردووە کە سنوورەکەیان چۆڵبکەن. بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز هەر هەشتی ئەم مانگە پارتی چەندین جۆر چەکی قورس و سوکی لە فەرماندەیی پێشمەرگەی دهۆک و چەند شوێنێکی ترەوە ڕەوانەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە کۆمەڵگەی سیرێی سەربە شاردەێی شیلادزێ کردووە. هەروەها کۆمەڵێک چەکی لە کۆگاکانی دەڤەری دۆلەمەری و بارزانەوە ناردووە بۆ هەمان بنکە. دواین جار ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگەش کاروانێکی گەورەی پێشمەرگە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش و چەکی قورس، ڕەوانەی شارەدێی دەرکاری سەربە زاخۆ کراوە، تا ئێستاش ئەو جموجۆڵە هەیە. لەڕووی پڕوپاگەندەی میدیایی و ئاژیتاسیۆنەوە شەڕی تایبەت و لە ڕووی دەرونشیەوە خۆشکردنی زەمینەی شەڕی ناوخۆ بۆ پشتیوانیکردن لە ڕژێمی تورکیا و ڕەوایەتی دان بەداگیرکاری و ئاسایی کردن لەناو کۆمەڵگای باشووردا، لە میدیاکانی پارتی و ئەوانەشی سەربە دەوڵەتی تورکن لە هەرێم دەبینرێت. بەشێوەیەکی سیستەماتیک و پیلان بۆداڕێژراو ڕۆژانە ڕاپۆرت و دۆسیەی تایبەت بۆ ڕەشکردنی خەباتی پەکەکە و کەسایەتی و پێشەنگانی ئەو ڕێکخستنە و لێدان لە کەسایەتی یان بڵاو دەکەنەوە، کار گەیشتووەتە ئەوەی پەرلەمانتار و نوسەر و ڕۆژنامەنوسەکانیشیان بۆ هەمان ئامانج خسووەتە کار. لەبەرامبەریشدا میدیا و ڕاگەیاندنی ئازاد سەرکوت و بێدەنگ و دەستگیر دەکەن. هەموو ئەمانە لەو پێناوەدایە کە وەها نیشان بدرێت ئەوەی دەگوزەرێت داگیرکاری نیە و شەڕی ڕژێمی تورکیا و کورد نیە، بەڵکو شەڕی ڕژێم و پەکەکەیە، لەکاتێکدا خودی ڕاپۆرتەکەی سەتا ڕەخنە لە حکومەتی سەدام تا ئێستا دەگرێت و بەلاواز وەسفیان دەکات کە نەیانوانیووە هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن و بۆشایی دەسەڵاتی دروست کردووە، کە مەبەست پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە و لە چەند شوێن جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و دژایەتی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دەکەنەوە. ئێستا پارتی هەموو هێزەکانی خۆی خستووەتە ئامادەباشیەوە بۆ شەڕی دژ بە پەکەکە و هاوکاری پیلانەکانی تورکیا، ئەم پیلانە کۆنە و چەندێکە نەخشەی بۆ دەکێشرێت، ڕووداوە گوماناویەکەی هۆقەباز تەنها بەهانەیەکە بۆ ڕەوای دان بۆ بەو پیلانە. ڕێزدار بەسی هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە هەڤپەیڤینێکدا بۆ ئاژانسی فرات بەئاشكرا گوتی، تورکیا بە تێگەشتنی عوسمانی نوێ هەوڵ دهدهن سوود لە هەلومهرجی شەڕی جیهانیی سێیەم وەرگرن و لەسەر لەناوبردنی کورد پیلانی میساقی میللی جێبهجێ بكهن. پەکەکە لە بهرانبهر ئەم ئامانجەیان وەک بهربهستێكی گەورە دهبینن. بۆیه بە هەموو شێوەیەك هێرش دهكهنه سهر پهكهكه. ناوبراو ڕەخنە لە سیاسەتی پارتی دەگرێت بەوەی، سیاسەتی هەنوکەیی پارتی خزمەت بەو ئەجەندا دوژمنکاریانەیەی تورکیا دەکات و زیان بە بەرژەوەندی کورد دەگەیەنێت دەبێت پارتی لەو ڕێ هەڵەیە بگەڕێتەوە. هۆزات دەڵێت، تورکیا هەوڵێكی گەورە دهدات تا لهنێوان پارتی و پەکەکە، لهنێوان پێشمەرگە و گەریلادا شەڕ ههڵگیرسێنێت، پێویستە پارتی نەکەوێتە ئەو هەڵەیەوە، ئەو دەڵێت ئەگەر پارتی هەڵوێستی مامەڵەی خۆی بگۆڕێت بەشێوەیەکی نەتەوەی مامەڵە بکات ئەوا دەتوانێت خۆی لە پەکەکە نزیک بکاتەوە و ڕێکەوتنی یەکێتی نەتەوەیی واژۆ بکەن. بەڵام ئەوەی دەردەکەوێت ئەوەیە کە پێدەچێت کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی شەڕ بێت، چوونکە هەموو ئامادەکارییەکان تا بێدەنگی پەرلەمان لەمەڕ داگیرکاریەکان ئەو سیگناڵە دەدەن، ئەوەش گەڕانەوەیە بۆ نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو و هەڵگیرسانی شەڕێکی ماڵوێرانکەری ناوخۆ لە قازانج تورکیا و لەباربردنی دەستکەوتە نەتەوەیی - نشتیمانیەکانی گەلی کورد.
+ د. دەرباز محەمەد پاش دە ساڵ ئەزمونی گۆڕان و، تێپەڕاندنی دوو ساڵ پاش کۆچی دوایی رەوانشاد کاک نەوشیروان، دامەزرێنەرو خوڵقێنەری ئەم بزوتنەوەیە. کاتی ئەوە ھاتووە ھەڵسەنگاندنێکی سیاسیی بۆ کۆی ھەڵوێست و ھەڵسوڕانی گۆڕان بکرێ، لە ماوەی ١٠ دە ساڵی رابردوودا. یەکەم: ئەگەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێ لە خەباتی سیاسی و چەکداری، ھەروەھا ھەڵگیرسانەوەی شۆڕش لە ١٩٧٦ بە تەواوکەرو درێژەپێدەری ئەو خەباتە دابنێین، کە سەرەنجام راپەڕین و رزگاری بەشێک لە کوردستانی لێکەوتەوە، ئەوا دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەرچەرخانو شۆڕشێکی نوێ بوو لە مێژووی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان، چونکە، یەکەم جار بوو لە مێژوی کورد دا، ھێزی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی لەناو حکومەتێکی کوردستاندا، لە ڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە دروست ببێ، ھێزێک لەگەڵ لەدایکبوونیدا بتوانێ متمانەی چواریەکی دەنگدەران بەدەستبهێنێ. بۆ یەکەم جار میللەت بەخەباتی راستەقینەی پەرلەمانی ئاشنا بوو، ناڕەزایەتیەکانی نێو ماڵ و بازاڕو شەقامی بردە نێو ھۆڵی پەرلەمانەوە. حکومەتی ناچار کرد وەڵامی خەڵک بداتەوە. ئەم شۆڕشە دیموکراسیەی گۆڕان ئەزمونێکی نوێ بوو پرۆسەی حوکمڕانی، بۆ پێشکەوتنی بیرکردنەوەی سیاسی ھەموو تاکێک، تەنانەت وەکو ئاڵنگاریەک لە ئاستی ناوچەکەشدا تێبینی دەکرا. دووەم: ئەم شۆڕشەی گۆڕان، پرۆسەیەکی ساناو ئاسان نەبوو، دەرکردن و ئەشکەنجەدان و برسیکردنی ھەزاران کەسی ئازاو چاونەترسی بەدواوە بوو. بۆیە بەرگەگرتنی گۆڕان بەرامبەر ھەموو ئەو گوشارە ناڕەوایانە، لەلایەک دەرخەری بەھێزی ئیرادەی ھاوڵاتی بێ چەک بوو، بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی پڕچەک و بێ ویژدان، لەلایەکی تر، ئەزمونێکیش بوو بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی، لەپاش شەڕی ناوخۆی ساڵانی نەوەتەکان، ئایە دەکرێ ئێمە تەواو جیاواز بیر بکەینەوە، بەشێوەیەکی یاسایی و مەدەنی بەرەنگاری یەکتر ببینەوە، بەڵام یەکتر نەکوژین؟! سێیەم: گۆڕان دەرگای کردەوە بۆ ھێزەکانی دیکە، بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی بیانکات بە خاوەنی پرۆژەی چاکسازی، چونکە لە بنەمادا گۆڕان پرۆژەیەو جێبەجێکردنی پرۆژەکەی مەبەست بوو، نەک جێبەجێکردنی دەبێتە دەسکەوت بۆ کێ. لەم پێناوەدا بۆ چەندین مەلەف پاکێج و بەرنامەی ھەبوو بۆ حکومەت، کە دەکرا سودی لێ ببینن بەبێ بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەت. چوارەم: گۆڕان لە تاقیکردنەوەی قۆناغی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتو بوو، قوربانی زۆری دا تاوەکو بتوانێ چوار ساڵی سەختی بەرەنگاربوونەوەی چەک و دەسەڵات و شەڕانگێزی ھەردوو حزب ببێتەوە. لە قۆناغی بەشداری لە دەسەڵاتیشدا، لەپێناو سوربوون لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامە سیاسیەکەی، سازشی نەکرد، گەورەترین باجیدا، بەڵام کۆڵی نەداو پاشگەز نەبوەوە. پێنجەم: گۆڕان راستگۆیانەو سەرڕاستانە مامەڵەی سیاسی و رێککەوتنی سیاسی کردووە، سەرەتا لەگەڵ ھەردوو حزبی ئیسلامی، سەرەڕای جیاوازیەکان، رێککەوت بۆ بەھێزکردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، تا دوا ھەنگاو خاوەنی بەڵێنەکانی خۆی بووە، لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی. کە رێککەوت لەگەڵ پارتی بە ھەمان شێوە، رێککەوتن نەبووە ھۆی سڕینەوەی ناسنامەو بەرنامەی گۆڕان لەپێناو دەسکەوتی کەسی و کاتی. کە لەگەڵ یەکێتیش رێککەوت، نەبوو بە دوو بەرەوەو بەرەیەک ھەوڵی پەکخستنی رێکكەوتنەکە بدات و بەرەیەک موجامەلەی ساردوسڕ بکا، بەڵکو ڕوونو راشکاو ئەوەی لەسەری رێککەوتووە جێبەجێی کردووە. شەشەم: گۆڕان نەبوو بە داردەستی ھیچ ھێزێکی دەرەکی، مەسەلە نیشتیمانیەکانی نەکردە قوربانی بەرژەوەندیە حزبیەکان. پەیوەندیە دەرەکیەکانی شەفاف و ئاشکرا بوون. لە سەختترین رۆژگاردا، پەنای بۆ ھێزی دەرەکی نەبرد لەدژی دەسەڵات یان حزبەکانی تر. حەوتەم: گۆڕان مۆدێلێکی نوێی لە کارو کارەکتەری حزبی ھێنایە ئاراوە، بەستەڵەکی سەرکردایەتی کلاسیکی تێکشکاند، فۆرمی بەشی زۆری سەرکردایەتی، لە سەرکردایەتی شۆڕشگێریەوە بۆ سەرکردایەتی مەدەنی و جەماوەریی. ھەیکەلیەتێکی حزبی وای داڕشت کە حزب لەبەر کەس پەکی نەکەوێت و زۆر بەئاسانی بتوانێ گۆڕانکاری لە سەرکردایەتیەکەیدا، یان لە ئۆرگانەکانیداو سەرکردایەتی حزب تاپۆو موڵکی کەس نییە تا مردن. باسکردن لەو گۆڕانکاریانەی بزوتنەوەی گۆڕان لە کایەی سیاسی دروستی کرد، دوورو درێژەو قسەی زۆر زیاتر ھەڵدەگرێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دە ساڵی رابردوی گۆڕان بێ ھەڵەی زەق و کەموکورتی نییە. یەکەم: ئەقڵیەتی بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی گۆڕان، دوالیزمەیەکە لەنێوان کارەکتەرەکانی سەرکردایەتی سەردەمی شۆڕش و کارەکتەرەکانی پاش سەردەمی راپەڕین. جیاوازی روون لەنێوان ئەم دوو گروپە لە جوڵەو گوتارو دونیابینی گۆڕانبینیدا ھەیە، بێگومان باگراوندی ھەر یەک لەم دوو گروپە سەرچاوەی سەرەکی ئەم جیاوازیەیە. ھیچکامیشیان بێ کێشەو کەموکورتی نین، بەبێ ھەردووکیشیان مەحاڵ بوو، ئێستاش مەحاڵە، گۆڕان بەم شێوەیە خاوەنی کاریگەری گەورە بوایە. ئەندازیاری دروستکردن و راگرتنی ئەو باڵانسە، چ لەنێوان خودی گروپێکیاندا، یان لەنێوان دوو گروپە جیاوازەکەدا، خودی کاک نەوشیروانی رەحمەتی بوو، بەو کاریزماو ئەزمونە گەورەیەی کە زادەی نیو سەدە خەبات و سەرکردایەتی سیاسیو پێشمەرگایەتی بوو. ئەم دوو بیرکردنەوەیە پاش دوو ساڵ لە غیابی کاک نەوشیروان، ئێستا لە قۆناغی ھەوڵدان بۆ یەکتر قبوڵکردنن، بەڵام ھێشتا بەستەڵەکی تەمەن و دونیابینیو گۆڕانبینی لەنێوانیاندا نەتواوەتەوە. بە ئاسانیش ناتوێتەوە. دووەم: حزب لە ھەموو دونیا لەسەر دوو پایە بەندە، بەرنامەو کارەکتەرەکانی، لە ماوەی رابردوودا بەشێک لە کارەکتەرکانی گۆڕان خۆفرۆش، یان سیخوڕ دەرچوون. بەشێکیش زۆر بەڕێزەوە ماڵئاواییان کرد لە کاروانەکە، کە ئەمیان مافێکی رەوای ھەموو کەسێکە. بێگومان بەشێک لە متمانەی ھاوڵاتیان لەدەستچوو بەم ھۆیەوە. گومان و دڵەڕاوکێی لەنێو ھەڵسوڕاوان دروستکرد. سێیەم: ھەر لەبارەی کارەکتەرەکانەوە، حاڵی حازر بەشێک لە کارەکتەرەکانی گۆڕان لە دەرەوەی بزوتنەوەکەوە گوتاری سیاسی دەدەن و بەشێکیشیان بێدەنگ، بەڵام بەجوڵەوە، چاوەڕوانن. خاڵی ناکۆکی ئەم بەشە لەگەڵ گۆڕان، چۆنێتیو خاوەندارێتی بڕیاردانە، لەکاتێکدا ھەموو ئەو ھەڵسوڕاوانە تا ماوەیەکی نزیک خاوەنی پێگەو پۆستی کاریگەرو جۆراوجۆربوون، لە ھەردوو جڤاتەکە، و جڤاتی نیشتیمانیش، کە تاکە جڤاتی بڕیاردەرەو ھیچ بڕیارێک لە دەرەوەی ئەم جڤاتە نەدراوە. ھەرچۆنێک بێ، بەھەر ھۆیەک بێ، بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی گۆڕان وا دەخوازێ دەرگایەکی نوێی دۆستانە، لەنێوان ئەو ھەڵسوڕاوە بەڕێزانەی بەھەر ھۆیەک بێ، نیگەرانن، بکرێتەوە بۆ گفتوگۆی زیاتر بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی. ئەگەر مەبەست کاری تەندروستی حزبی بێت بۆ بەرژەوەندی گشتی، ئەوا دەرفەتی ئاشتبوونەوە لەبارو بەردەستە، خۆ ئەگەر مەبەستەکان جیاواز بن، ئەمەیان بابەتێکی دیکەیە. گۆڕان بۆ خۆی وەرچەرخانێکی سیاسییە، داھێنەرو داینەمۆکەی ئەقڵ و ئەزمونی سەرکردەیەکی مێژوویی بێوێنەیە، وزەکەی دۆزێکی رەوای ھاوڵاتیە، تاوەکو ئەو دۆزە بمێنێ، گۆڕان وەک پرۆژەیەکی زیندوو دەمێنێ و دەبزوێ.
+ سهردار عهبدوڵا ماوهیهكه كۆمهڵه هاوڕێیهكی خۆشهویست كهوتونهته نوسین و بڵاوكردنهوهی ههندێك بابهت كه باس له كێشهكانی بزوتنهوهی گۆڕان دهكات. ههڵبهته قسهكردن، رهخنهگرتن، وتنی راستییهكان، مافی ههر كهسێكه.. بهڵام دهبێ لهپێشدا ئهوه ساغ بكهینهوه كه ئایا بۆ قسه دهكهین، به چ مهبهستێك قسه دهكهین؟ لێرهشهوه ئهم بۆچونه موتهوازیعانهم تهنها ڕوو له یهك هاوڕێی ئازیز ناكهن، كه دڵنیام چهندی خۆشدهوێم، دڵنیاشه كه چهندم خۆشدهوێ، بهڵكو بۆ ههمو هاوڕێ ئازیزهكانمه كه كاری سیاسییان كردوه و دهكهن، بهشێك بون له بزوتنهوهی گۆڕان، له پۆست و پایهی بهرز و كاریگهردا بون. وهك وتمان با لهپێشدا ئهوه ساغ بكهینهوه كه به چ مهبهستێك قسه دهكهین. ئایا چۆن دهتوانین مهبهستمان له پشت وتنی قسهیهكهوه دیاریی بكهین؟ ههڵبهته دهبێ بزانین قسهیهك كهی دهیكهین؟ لهكوێی دهكهین؟ به چ وهسیلهیهك دهیگهیهنین؟ لێرهوه لایهنێكی دیكهی یهكجار گرنگی ئهم مهسهلهیه دهخهمهڕو، كه باڵاتره له مهسهلهی ناسینی مهبهست و غهرهزی پشت قسهیهك، ئهویش ئهوهیه كه زۆر جار باشترین پێشنیار و پرۆژه سهر ناگرن ، چونكه له كاتی خۆیدا و لهشوێنی گونجاوی خۆیدا و بهو وهسیلهیه ناگهینرێن كه ببێته مایهی وهرگرتنیان، بهڵكو ئامانجێكی پێچهوانهش دهپێكێ. لهو سۆنگهیهی سهرهوه، داوا له ههمو ئهو هاوڕێ ئازیزانه دهكهم كه ماوهیهكه بهردهوامن لهم نوسینانه، دیقهت بفهرمون لهو پرسیارانهی سهرهوه: ئایا بۆ لهم كاتهدا ئهم قسانه دهكهن؟ له چ شوێنێكی دهكهن؟ بۆ له میدیا و فهیسبوك دهیكهن؟ له دواییشدا دهتانهوێ بهم كاره چ مهبهستێك بپێكن؟ ههڵبهته گومان لهكهس ناكهم، مافیش بهخۆم نادهم كه بوختان بۆ كهس بكهم، بڕواشم بهو فهرمودهیهی حهزرهتی مهسیح ههیه كه دهڵێ : "دوژمنهكاینشت خۆشبوێ". ئهمه چ جای ئهوهی ئێوه هاوڕێ و برای خۆشهویستمن. هاوكاتیش ئهوهی رێگریی ڕههام لێدهكات ئهمجۆره كارانه بكهم، تێگهیشتن و بڕوای بێ پێچوپهنا و مهبدهئیانهی خۆمه بۆ سیاسهت كه بهمجۆرهی پێناسه دهكهم و دهیان جاریش رامگهیاندوه كه "سیاسهت لهسهر ههردو پایهی ئهخلاق و عهقڵ وهستاوه، ههمو سیاسییهكیش دهبێ ههڵگری ههر سێ خهسڵهته سهرهكییهكهی بێت، كه بریتین له: راستگۆیی، ئازایهتی، خۆشهویستی". ئهم دۆخهی ئێستای بزوتنهوهی گۆڕان، خۆی هۆ نیه، بهڵكو دهرهنجامه. دهرهنجامی كهڵهكهبونی سیاسهتی ههڵه و بهتایبهتیش نهفهسی شهعبهوییه له گوتار و رهفتاردا. لێرهدا به پێویستی دهزانم ئهو وتهیهشم وهبیرتان بێنمهوه، كه دهمگوت "شهعبهویهت له گهندهڵی ترسناكتره". كه ئهو گوتار و رهفتاره شهعبهوییه سهردهمانێك شهقڵی سهرهكی زۆر له هاوڕێیان بو، بهشێك له ئێوهی بهڕێزیش، نهك ههر مومارهسهتان دهكرد، بگره وهك سیمبولی ئهو قۆناغه ههمو شتێكیان قۆرخ كردبو. بهشێك بون له پهلاماردان و تاوانباركردنی عهقلانییهت و بهمجۆرهش بون بههۆی داڕشتن و پیادهكردنی دهیان سیاسهت و بڕیاری ههڵه، كه بهداخهوه بهشێكیان ههڵهی ستراتیژی بون. ئهو كاتهی پێویست بو قسه بكهن، و تهنها له ناو ئۆرگانهكانی بزوتنهوهكهدا، یان به دۆستانه و شێوازی حیزبییانه لهگهڵ هاوڕێكانتاندا قسه بكهن، نهك ههر نهتانكرد، بهڵكو بهشێكتان ئهو دۆخهی دهقۆستهوه بۆ ئهوهی لهو رێگهیهوه خۆی بهرێته پێشهوه. ههندێكتان بون به بهشێك له پرۆسهی ترسناكی سهركوتكردن و بێدهنگكردنی ئهو دهنگانهی دهگمهنانهی، مومارهسهی پرۆسهی رهخنهیهكی عهقلانی كه بهشێوازی ئوسوڵی و ئهخلاقی حیزبی دور له ههڵڵای شهعبهویانهی سهر میدیا و فهیسبوكیان دهكرد. ئهگهر ئهو كاته دور له گوتاری شهعبهوی فهیسبوك و به شێوازه حیزبی و ئهخلاقییهكهی قسهتان بكردایه، دڵنیا بن كه ئێستا بزوتنهوهكه بهم حاڵه نهدهگیشت و بهشێكی جهماوهره ئازا و ڕاستگۆ و خۆنهویستهكهی زویر نهدهبو.. بهڵام ئهو كاته نهك ههر قسهتان نهكرد، بگره ههندێكتان بهشی سهرهكی پرۆسهی به مێگهلكردنی گوتار و سیاسهتی شهعبهوی بون، لێرهشهوه ئێوه پشكی سهرهكیتان بهردهكهوێ ئهگهر لێپرسینهوهیهكی بابهتی و ئهخلاقی مومكین بێت.. ئهم دۆخهی ئێستا بزوتنهوهكه و كوردستان و تێكچونی كارهساتاویی بنهما و سروشتی سیاسهتیش لهم نیشتمانهدا، ئێوه ڕۆڵی گهورهتان تێدا ههبوه. له دواییشدا به پێویستی دهزانم، دوا قسهم ئاراستهی خهڵكی كوردستان و بهتایبهتیش جهماوهر و دهنگدهرانی ئازا و دڵسۆز و خۆنهویستی بزوتنهوهی گۆڕان بكهم: ئازیزان، سهردهمانێك ههندێك لهم بهڕێزانه بهشێكی سهرهكی پرۆسهی چهواشهكردنتان بون، ئێوهش لهبهر پاكیی و پهرۆشیی و گهورهییتان، بڕواتان پێكردن، ههربۆیه ئێستا كه دۆخهكه بهمه گهیشتوه، جۆرێك له شۆكتان توش بوه، كه ئهمه كارێكی باشه ئهگهر: ١- ببێته مایهی پهندوهرگرتن. ٢- نهبێته مایهی دوباره شوێنكهوتنی ههڵایهكی تازهی شهعبهویانه كه دهیهوێ مێگهل ئاسا، وات لێبكات نهوێری تهنانهت بیر له گوتارهكهشیان بكهیتهوه، ئهگینا لیسته ئامادهكهیان له جنێو و بوختان و تهشهیر، وهك جبهخانهیهكی ترسناك لهسهر پێیه كه وێرانت بكات. ناچارم بێژم، كه بهشێك لهم بهڕێزانهی ئێستا قسه دهكهن له قۆناغی تردا ههڵوێستی خۆنهویستییان به ئێوه فرۆشت و گوتیان: ئێمه له فڵان پۆست و پرۆسهی وهدهستهێنانی پۆست دهكشێینهوه. بهداخهوه كه ڕاستییه تاڵهكه ئهوهیه كاتی خۆی (موقایهزه) یهكیان خرایه پێش، كه ئهگهر ئێستا بكشێیتهوه، دواتر فڵانه پۆستت دهدینێ، ئهمانهش یهك و دوان نین، بگره زۆرن. لهمهش خراپتر، ههندێك لهم ئازیزانه دهیانهوێ دیسانهوه چهواشهتان بكهنهوه، بهوهی كه پرۆسهیهكی جیاكاریی دور له راستیی مومارهسه دهكهن، به ههوڵدانی پاككردنهوه و به فریشته ناساندنی ههندێك ناو و كهسی پێشتر له بزوتنهوهكهتاندا بون.. تكایه ئازیزان، رێگهیان مهدهنێ جارێكی تر چهواشهتان بكهنهوه.. لێرهدا ئهو پێوهرهشم دوباره وهبیر ئهو هاوڕێ ئازیزه قسهكهرانه دێنمهوه كه "نائهخلاقیترین كاری سیاسییهك ئهوهیه كه خهڵك چهواشه بكات، چونكه ئهو خهڵكه متمانهی بهنرخی خۆی پێ بهخشیوه". ئازیزان، ئهو خهڵكه لهبهر گێلیی نیه متمانهی پێ بهخشیون و بڕوای پێكردون، بهڵكو لهبهر گهورهیی و راستگۆیی و میهرهبانییهتی.. چۆن دڵتان هات چهواشهیان بكهن.. داخۆ ئاخر چۆن دڵتان دێ ئێستاش لهبهر بهرژهوهندی شهخسی ههوڵی چهواشهكردنهوهی بدهنهوه؟ دهگهڕێمهوه سهر پرسیارهكانم سهبارهت به مهبهستی قسهكردن و دهڵێم: ئازیزان، ئهگهر مهبهستتان چاككردنی كێشه و گرفت و رێگرتن لهم دۆخه بوایه، ئهو كاته قسهتان دهكرد كه پێویست بیكهن، به شێوازی ئوسوڵی حیزبی و له ناو ئۆرگانهكاندا قسهتان دهكرد، روبهڕو و دۆستانه قسهتان دهكرد، نهك لهسهر فهیسبوك.. بهڵام كه ئێستا پاش گهیشتنی بزوتنهوهكهتان بهم دۆخه قسه دهكهن، دور له ئوسوڵی حیزبی قسه دهكهن، لهسهر میدیا و فهیسبوك قسه دهكهن، ههڵبهته دهكرێ ههر مهبهستێكی دیكهتان ههبێ جگه له چاكسازیی.. ئهم قسهكردنهی ئێستاتان، هێندهی ئهو بێدهنگیی و تهنانهت بێدهنگكردنهی جارانتان، خراپ و ترسناكه. لێرهوه بهوپهڕی پهرۆشییم بۆ نیشتمان و هاونیشتمانانی سهربهرزی وڵاتهكهمان، زۆر دۆستانه به یهك به یهكتان دهڵێم: هاوڕێی ئازیزم، ئیتر قسه مهكه، تكایه!
+ عەلی ئۆرەماری ناکۆکیێن دناڤبەرا تورکیا و روسیا لسەر ئدلب ،سەرەرای چەندین کۆمبوونێن راستە راستێن دناڤبەر ئەردوغان و پۆتین سەروکێ روسیا ، لسەر کێشەیا سوریابگشتی و رۆژئاڤایێ کوردستانێ یان باکورسوریا یان ڕۆژ هەلاتێ فوراتێ لسەر زمانێ ئەردوغانی کۆ چ رۆژ نینە بهەلکەفت وبێ هەلکەفت هێرشی نەکەتە سەر ڕۆژئاڤایێ کوردستانێ و تەخت کرنا وێ لگەل ئاخێ بتایبەتی ، ناکۆکیێن تورکیا وروسیا چەند دچیت ئالوز و نێزیکی تەقینێ دبن ،بتایبەت لسەر چەوانیا چارەسەرکرنا ئدلب ، ئەو باژێرێ سوریێ پڕ ژ گڕۆپێن تیرورستیێن بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام وپاشمایێن داعش و ڕۆژانەژی تورکیا هێزێن لەشکەری لسەر سنورێ رۆژئاڤا زێدەتر دکەت ،لسەر ئدلب روسیا وتورکیا دناکۆکن ، روسیا رۆژانە پشتەڤانیا رژێما ئەسەد دکەت وروژانە باژێرێ ئدلب و دەردورێن وێ تۆپ باران دکەت ، و گەڤێن هێرشکرنێ لسەر ئدلب دکەت و ژناڤبرنا وان گروپێن تیرورستی و ڕادەستکرنا ڤی باژێری ب دەستهەلاتا سوریا ، زێدەباری ئدلب ژی نهو جار ب جار روسیابابەتێ داگیرکرنا عەفرین ژی تینیتە زمان ،کۆ دەبیت تورکیا دوماهیکێ بداگیرکرنا عەفرینێ بینیت و ڕادەستی سوریا بێتەکرن ،ئەڤە ل رەخەکی و رەخێ دیتر روژ بۆ رۆژ ناکۆکی دکەڤنە دناڤبەرا ئەمریکا وتورکیادا ،نەخاسمە پشتی تورکیا پشت دایە گەڤێن ئەمریکا لسەر کرینا سیستەمێ ٤۰۰ێ روسی و،جێ بەجێکرنا پڕۆژەیێ دانانا سیستەمێ ٤۰۰تا دەست پێکێن سالا بهێت ،و زێدەباری ناکۆکیێن ئەمریکا وئەورووپا لسەر کولانا لێگەریانا گازو پەترولێ ل دەریایا سپی و پشت دان ل هەمی وان گەفێن ناتو وئەوروپال تورکیا دکەن ، وەک دیار بێ بەهرکرنا تورکیا ژ فروکەین ئف ۳٥ئەمریکی ناشیایە رێکێ ل تورکیا بگریت کۆ بازارێ خۆلگەل روسیا بهەڵوەشینیت ، دنهودا زێدەباری ڤان هەمی ناکۆکیان لگەل روسیال رەخەکی و ئەمریکا وئەورووپا ل رەخێ دیتر دیسان ئەردوغان هەرەشا داگیرکرنێ ل رۆژ هەلاتێ فوراتێ وجار ب جار ل باشۆرێ کوردستانێ ژی دکەت ،ل ڤێرە پرسیار ئەوە ئەرێ گەفێن تورکیا بو سەر ڕۆژهەلاتێ فوراتێ و بەزاندنا سنورێ هەرێمێ ،تنێ رازیکرنا روسیایە بو رێکەفتنەکێ لسەر ئدلب و بێدەنگکرنا ئەمریکایە لسەر سیستەمێ ٤۰۰ێ روسی یان ژی بێدەنگ کرنا هێزێن دژو ئۆپزسیوونانافخۆی یا تورکیا ،وەک هەرجار بهێجەتاشەرێ تیرورێ لبن رەهندەکێ نەتەوەیی بێدەنگرنا ئوپزسیوونێ یە.
+ هیوا سەید سەلیم تا دێت هەڕەشەكانی حكومەتەكەی ئەردۆغان بەمەبەستی فراونكردنی شەڕی زەمینی لە باشوور كوردستان بۆ وەك خۆیان دەیڵێن كۆتایهێنان بە PKK و داگیركردنی قەندیل، هەروها هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان زیاتردەبن. لە باشوور كەشی سیاسی بۆ ئەو شەڕە لەبارە، رۆژانە فڕۆكەكانی توركیا بە بیانووی هەبوونی هێزەكانی PKK بۆردومانی ناوچە سنووریەكان دەكەن، لە دەڤەری خواكورك دەمێكە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە لایەن سوپای توركیا دەستی پێكردووە، بەڵام توركیا هێشتا بەهیچ یەك لەمانە دڵی ئاوی نەخواردۆتەوە، بگرە مەبەستیەتی مەیدانی شەڕ فراوانتر بكات و كارەكتەری دیكەش لەو شەڕ بەشداری پێبكات. ڕووداوەكەی هەولێر و كووشتنی كارمەندێكی میتی سەر بە كونسڵیەی توركیا، ئاسانكاری بۆ تەشەنەسەندنی ئەو شەڕە دەكات، چونكە ئەو رووداوە گرژی زیاتری خستۆتە نێوانی PKK و پارتی، كە ئەگەر بە هۆشمەندیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە نەكرێت، نزیكە كە خەونی توركیا لە فراونبوونی مەیدانی جەنگەكە بێتەدی، ئەوسا كۆنتڕۆلكردنی دۆخەكە لەدەست كورد دەردەچێت. هەموو لایەك دەزانین كە ئەردۆغان و حكومەتەكەی مەبەستیەتی لە ڕووی سەربازی و لۆجستی هەروەها سیاسی، كەلێنێك بخانە نێوان هەریەك لە باشوور و باكوور لە لایەك و رۆژئاوای كوردستان لەلاكەی دیكە، بۆیەشە باس لە ئۆپڕاسیۆنی دەشتایی دەكات لە باشوور، هەروەها هەڕەشەی هێرش بۆسەر رۆژهەلاتی فوڕات لە رۆژئاوای كوردستان دەكات. تا ئێرە بەڕوونی دیارە كە ئەردۆغان لەبەرامبەر رۆژئاوادا بەنیازی چییە؟ چونكە بەرپرسانی توركیا هەرگیز نیەتی خۆیان لەبەرامبەر رۆژئاوا نەشاردۆتەوە ، ئەوان ئەوی هەیە لە رۆژئاوی كوردستان پێیان قەبوول ناكرێت. بەڵام ئەوەی كە تا ئێستا دیار نیە هەڵوێستی وڵاتانی هاوپەیمانیە لە بەرامبەر هەرەشەكانی توركیا بۆ پەلاماردانی رۆژئاوا، بۆیە دەپرسین دەبێت ئایا هەمان ئەزموونی داگیركاری عەفرین لە رۆژهەڵاتی فوڕاتیش دووبارە بێتەوە یان نا ؟ . ئایا توركیا ئەمجارەشیان چرای سەوزی بۆ داگیركاری باقی ناوچەكانی رۆژئاوا بۆ هەڵدەكرێت؟ یان ئەو هەڕەشانەی ئەردۆغان كاردانەوەیە لەبەرمبەر شكستی دانوستانی توركیا- ئەمریكا پەیوەست بە ڕۆژئاوای كوردستان و دامەزراندنی ناوچەی ئارام. زانیاریەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە ئەمەریكا نایەوێت سیناریۆی عەفرین دووبارە ببێتەوە، هەر بۆیەشە لەبەرامبەر لەشكركێشی توركیا ئەمەریكا هێزەكانی بردۆتە دەروازە سنووریەكانی نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان لە هەریەك لە شارەكانی (گرێ سپی و كۆبانێ و سەرێكانیێ) و دەروازەكانی دیكەش. بەڵام لە باشووری كوردستان ئەو گرەنتیە شك نابەین، كە هێزێك هەبێت ڕێگری لە سیاسەتی شەڕفرۆشی توركیا بكات، ئەوەی كە زۆر گرنگە ئەوەیە كە لە ئاستی كوردستانی فەشەل بە پلانی ئەرۆغان بهێنرێت و جارێكی دیكە نێوماڵی كورد بە ئاگری شەڕی ناوخۆ نەسوتێنرێت، ئەگینا هەموومان دەنگی ئەو تەپڵە دەبیستین كە ئەرۆغان بۆ هەڵگیرساندنی ئەو شەڕە لێیدەدات.
+ لەتیف شێخ مستەفا کاتێک سەرۆکی حکومەتی نوێ کارنامەکەی خوێندەوە بەندەو خەڵکانی تریش لە چاو ئەوانەی پێش خۆی پێمان باش بوو ،ھەروەھا زمانی وتارەکەش باش بوو کە شێوەیەک لە ئەمر یان فەرمانکردن بوو نەک داواکردن یان پاڕانەوە ،بەڵام وتمان گرنگ جێبەجێ کردنە چونکە قسە ھەژارەو ھەموو کەس پێی دەوێرێ ،بەڵام لەوە دەچێ لە کردەییدا جیاوازی ئەوتۆی نەبێ لەگەڵ حکومەتەکانی پێش خۆی. یەکەم خاڵی بەرنامەکە ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بوو ،دیارە ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵ کاران بەوە دەبێ بدرێنە دادگاو سزا بدرێن نەک دوبارە چاوپۆشیان لێ بکرێ یان داوایان لێبکرێ و لەبەریان بپاڕێنەوە کە ئەو گەندەڵیەی کردویانە بیگێڕنەوە. لە کۆتایی وەڵامەکەی وتەبێژی حکومەت بۆ وەزیری پێشوی کشتوکاڵ دەڵێ « داواکارین لە وەزیرەکانی کابینەی ھەشت ئەوانەی ئوتومبێل یان کەلو پەلو شتی دەوڵەتیان لایە بیگێڕنەوە » لە کاتێکدا بردنی کەلو پەل و موڵکی دەوڵەت تاوانەکانی ئیختیلاس و بردن و ھەڵسوکەوت بەماڵی دەوڵەت تەشکیل دەکات ،ھەر وەزیرێک یان خاوەن پۆستێک بردبێتی تاوانبارەو دەبێ داوا لە داواکاری گشتی و دەستەی نەزاھە بکرێ لێکۆڵینەوەو ئیجرائاتی لەگەڵ بکرێ نەک داوای لێبکرێ بیگێڕێتەوە ،تەنانەت ئەگەر بیشیان گێڕێتەوە ھەر تاوانە مادام لەگەڵ خۆی بردویەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت دەبێ سزای خۆی وەربگرێت ، چونکە ھەموو ھاوڵاتیەک نەک ھەر وەزیر پاساوی نیە بڵێ نەمزانیوە کە ئەو شتە تاوانە یان سەرپێچی یاسایە ،ھەروەھا ئەوەش پاساو نیە بوترێ لە پێشوو ھەروابوە بۆیە بوە بە عادەت ،ئاخر ئێوە بە تێۆری وتتان ئێمە ئەمجارە جیاواز دەبین ،وەک وتمان جیاوازی ھەر بەقسە نیە بەڵکو کردارە. چاودێری وردی کردارەکانتان دەبین بزانین لەگەڵ قسەو بەرنامەکەتان جیاوازی ھەیە یان نا ؟لە کوێ بینیمان جیاوازی ھەیە بۆ خەڵکی ڕوندەکەینەوە،ئەترسم ئێوەش درێژە پێدەری ھەمان سیاسەت و لۆژیکی ڕابردووبن کە دەیانوت « پیاوەکانی خۆمان عەیب دار ناکەین و نایاندەین بەداگا»
+ عەدنان زێباری سیاسەتكرنێ دا هەر كەس و لایەنەكێ ئامانجەك دیاری كری هەیە ، هەر لایەنەك سیاسەتەك تایبەت ب خو هەیە بۆ سەرخستنا بەرنامە و پروگرامێ دارێتی ، لێ گرنگە ئەنجام و بەرهەمێ ڤێ سیاسەتێ گرنگی بهێت وەرگرتن ، هەلسنگاندنەكا لوژیكی بو بهێت كرن نەك عاتفی , هەردەما بەرهەم و دەسكەفتیێن باش هەبون كە خزمەت مروڤاتی بكەت دیارە سیاسەتەك سەركەفتیە ، بەروڤاژی هەردەما زوورترین زەرەر هەبوو دیارە سیاسەتەك فاشلە و پێتڤی پێداچونە. یا مەبەست ئەوە ئەگەر بەرێخودانێ بو سیاسەتا (پەكەكە و هەدەپە) باكورێ كوردستان بكەی دێ بینی دەمەكێ دا پێشڤەچوون خودیتیە و تا ئاستەكێ باش دەسكەفتی هەبونە ، نمونە پشتی دەستیری دان حكومەتا توركیا ب بەشداریا هێزێن كوردی هەلبژارتنان دا ڤێرە هەدەپە ب رێكێن مەدەنی شیا بەشداری هەلبژارتن بكەت ، ب رێكێن هەلبژارتنان شیا وەكێ هێزەكا باندور تا ئاستەكێ باش رولێ خوە بگێریت و دەسكەفتی هەبوون ، شیا ناڤا جەرگێ پەرلەمانی ئەنقەرە خەباتێ بێ ترس بكەت , چەندین پلەیێن بلندێن ئیداریی ناڤا حكومەتێ وەرگرتن , هەر دیسان بگرە پروسا ئاشتی كە زوور مافێن كوردان تێدا دیاری كربوون كە بەرێ هێلا سوور بوون , ژ بلی ڤێ مفا بو پارچێن دیێن كوردستانێ هەبوو ، بەروڤاژی چەك هەلگرتن ژ لایێ پەكەكە كە جارەكا دی ڤەگەریان بو ناڤا چیاێن هەرێما كوردستان زەرە كریە ، راستە لایەنێ دەسەڵاتدار توركیا تیشی كێشە و شەپرزەی كریە تەنانەت زەرەر كریە وەكی چەوا ئاكپارتی هەلبژارتنا چوی باژێرێ ئەستمبول دەست دا ، پرسیار ئەوە نەمانا پارتا ئاكپارتی چارەسەرە بۆ كێشا كوردی؟ بەروڤاژی هەتا نوكە سەر بیت چ بەدیلەكێ باشتر ساحێ نیە , دیارترین وان زەرەو زیانێن شەری 1-هزاران كەس بینە قوربانی ، دەهان هزار كەس باكورێ كوردستان دەربەدەر بوون 2- هەر باژێر و گوندێن كوردان وێران بوون 3- پەكەكە خەلكێ باكورێ كوردستان دیر كەفت 4- تیروور ناساندنا پەكەكە ناڤا توركیا و دەرڤە 5- كێمبونا دەنگێن هەدەپە و دیسان دەستەسەركرنا سەروك و ئەندامێن وان گومان تێدا نیە ئەڤ سیاسەتا نها یا توركیا جهێ قەبیل كرنێ نیە ، یا هەمیێ خرابتر هەر روژ سنورێن هەرێما كوردستان ب هەبونا گەریلایا بومبەباران دكەت كە تێدا خەلكێ مەدەنی دبیت قوربانی ، لایەكێ دی هێرشێن وان بو سەر روژئاڤایێ كوردستان و داگیركرنا عفرین جهێ شەرموزاریە ، ئەڤە هەمی ژ ئەنجامێ ڤێ شەری ناڤبەرا پەكەكە دگەل توركیا كە ئازراندیە كە دەست پێكێ وان شەر دەست پێكر ب كوشتنا دوو پولیسێن حكومەتێ . گرنگە بێژین ئەگەر نەشێی دوژمنی خوە دڤێت دوژمناتی لێ نەكەی! یا باشتر ئەوە بكەی هەڤاڵی خوە دا پتر زەرەێ نەكەی و بشێی مفایی لێ بینی . دەمێ پروسا ئاشتی باكورێ كوردستان كە روژەك مێژووی و زێرین دهات دیتن كە مام جلال و مسعود بارزانی تایبەت رولەكێ دیار تێدا هەبوو ، پروسا ئاشتی ژ بلی كە شەر و خوین رێتن هات راوستاندن ، كە بەرێ سەدان هزار كەس بینە قوربانی ، هەر ڤێ پروسێ وەكر كە حكومەتا توركیا هێدی هێدی دان پێدان مافێن كوردان بكەت هەرچەندە ئاستەنگی مەزن دهاتن درووست كرن ژ لایێ بەشەك توركێن نەتەوە پەرست ، ئەڤە دبیە واقعەك یا ڤێ پتر دسەلمینت ئالایێ كوردستان ئاشكرایی دهات بلندكرن هەتا كوچكا كمال ئەتاتوركی ئالایێ كوردستان ژ بوی سەرەدانێن بەرپرسێن هەرێم دهات دانان , ئەڤە پێنگاڤەك گرنگ بوو وی دەمی دا لێ ئەڤە بەس نیە. پرسیار ئەوە بوو دەهان ساڵێن شەری هەدارێ دكێشین بەس دان و ستاندن و رێكێن ئاشتی هەدارێ ناكەین؟ كە دەمێ بوری شەری دا خراب و خرابتر ئەنجامێ وێ بوو چ دی لێ زێدە نەبوو , بەس رازی نابین هەلبژارتنا باش كە تێدا چاڤەرێ بكەین بەلكی داهاتی باشتر ببیت. ئەگەر بێژین دەمەكێ كورت هەمی داخازیێن كوردا بهێن جه وەڵاتەكێ وەكی توركیا كە تژی مینن ئەڤە خەونە چونكی وەڵاتەكێ وەكی عێراقا لاواز باشورێ كوردستان نەشیایە ڤێ بكەت . جهێ پەكەكە نە ئامێدی یە بەلكی ئامەدە ، ژبەر هندێ گرنگە سیاسەتا خودا بچیتەڤە ، لایەنێ سیێ هەبیت كە رولێ ناڤبژیوانی رابیت بو ڤەگەراندنا رەوشێ بۆ بەرێ ئەویش حكومەتا هەرێم وەكی لایەنەكێ نزیك و بەرژوەندی هەڤبەش . گرنگە بزانی تە چ دەست خستیە دەسكەفتیان بژمێری ، نە ب تنێ مژغولی ژمارتنا زەرەر و زیانێن خوە و بەرامبەر بی كە ئەنجام دا چ بەرهەم نەبیت . پرسیار ژ پەكەكە و هەدپە ئەوە كە ساڵا 2013 كیڤە بوون و ساڵا 2019 كیڤەنە؟
+ عەبدولستار مەجید لە کابینەی ھەشتەمدا بەندە وەزیری کشتوکاڵ بووم، ئێستا کە کابینەی نوێ دەستبەکاربووە، ھاوشێوەی ڕابردوو بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی لە بەرژەوەندی کەمینەیەک بەناوی (بەخشین و دیاریی)ـەوە ڕەنگە ھەر بەردەوام بێت . پێمخۆشە دوو نمونە باس بکەم کە لەسەردەمی وەزیری خۆمدا بووە و بە کردەیی ڕێگریم لە بەفیڕۆدان و تەخشان و پەخشانی سامانی گشتیی کردووە . یەکەم: ھەر وەزیرێک کە دەستبەکار دەبوو، بڕی (٣٠.٠٠٠) سی ھەزار دۆلاری وەک (دیاری) پێدەدرا، کاتێک سکرتێری بەڕێز بەڕێوەبەری نوسینگەی بەندە پارەکەی ھێنا و باسەکەی کرد، وتم "دەتوانم بیبەخشم بە خەڵک ؟" بەتایبەت کە قەیرانی دارایی سەریھەڵدابوو، موچەش دوو مانگ جارێک دابەشدەکرا . وتیان " نەخێر ئەوە بۆ کڕینی پێداویستی ناوماڵە" منیش ڕۆژی دواتر پارەکەم گێڕایەوە و پێموتن من پێویستم بەوە نیە و وەرگرتنی ڕەتدەکەمەوە برای بەڕێزم کاک عبدالرحمان عبدالرحیم یش بەھەمان شێوە . دووەم: بۆ ھەر وەزیرێک بەناوی (نەسریە ـ مینحە)ەوە مانگانە جگە لە موچەکەی خۆی (٧.٥٠٠.٠٠٠) ی پێدەدرا . ئەوەندەی پەیوەندی بە منەوە ھەبوو لێژنەیەکی سێ کەسیم لە وەزارەت دروستکرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری ژمێریاریی و دوو ئەندامی دیکە . ڕامسپاردن کە ھەر فەرمانگەیەک پێداویستییەکی ھەبوو داوایلێکردن لەو پارەیە بۆی بکڕن . دیسان لەو مینحەیە ھاوکاری سەدان کەسی ھەژار و نەخۆش و پێشمەرگەمان کرد، لە ھەمووی گرنگتر نەمھێشتووە ھیچ فەرمانبەرێکم لەو کاتە سەختەدا پێویستی بە ھیچ ھەبێ، ھەر بەو مینحەیە. ئێستاش بەڵگەنامە و سەرجەم داتاکاکان لە وەزارەتن و ھەر ڕۆژنامەنوسێک یان کەسێک بیەوێ وردەکاریی خەرجکردنەکە بزانێ، دەتوانێ بچێت و لە ژمێریاریی داوای بکات .
حەسەن بارام دەوڵەتی توركیا بەڕێبەرایەتی ئۆردوگان ستراتیژێتی لەناودان وبچوككردنەوەی هەر بون وئەزمونێكی سیاسی ودەسەڵاتدارێتی كوردی لەسەر ئەم هەسارەیە كردووەتە بەردەبنەمای سیاسەتێكی گشتگیر ، سەرەتا دەیویست لەڕۆژئاوای كوردستان هەموو بون ودەسەڵاتێكی كورد بسڕێتەوە ، بەڵام ڕێگرییەكانی ئەمریكا وڕۆژئاوا وای كرد سوپای توركیا لەو شاڵاوە سەربازییە بوەستێنێت ، لەبەرانبەردا ماوەیەكە ئۆردوگان ئاراستەكەی گۆڕیوە ولەژێر ناوی لێدانی پارتی كریكارانی كوردستان ، بەبەردەوامی هێز ڕەوانەی باشوری كوردستان دەكات ولەئێستادا پەلامار وهێڕشەكانی بۆ سەر بارەگاكانی pkk چڕ كردووەتەوە ، لەگەڵ ئەم هێڕشەیدا هەست بەبونی پیلانێك دەكرێت بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یان هێزی هەر لایەنێكی سیاسی لەباشور بگلێنن بەشەڕی براكوژییەوە ، خوانەخواستەش ئەگەر ئەم گومان وپیلانانە ببن بەڕاست وجارێكیتر لەسەر دەستی براكان خۆینی ڕۆڵەكانی كورد بڕێژرێت ، ئەوە ئەبێتە شكست وماڵوێرانییەكی تر بۆ هەموو كورد ، كەبێگومان لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان باجەكەی قورس دەبێت . لێرەوە ڕووی دەمم لەهێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم بەتایبەتی ئەوانەی هێزی چەكداریان هەیە ، بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پیلانەدا بكەن وبەئاسانی نەكەونە داوی ئۆردوگان وئاكپارتییەوە . دەبێت هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش بزانین ، دەوڵەتی تورك تەنها ئامانجی pkk نییە ، بەڵكو هەموو جوڵە ودەستكەوت وبونێكی كوردی بەڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ كردووەتە ئامانج ، بەڵام بەقۆناغ وپلەبەندییە ، بەدیقەتدانیش لە ماجەرای سەر شانۆی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ئۆردوگان حاڵی زۆرباش نییە وناكرێت هێزە كوردییەكان بچنە گەمەیەكی دۆڕاوەوە ، بۆ؟ یەكەم: دروست دەبێت ئەوە بزانین ئاكپارتی ئامانجی ستراتیژی لەناوبردنی هەر ئەزمون وقەوارەیەكی سیاسی ونەتەوەیی كوردە ، ئەگەر لەباشوری ئەفریقاش بێت ، كەواتا گریمان بەنەمانی پارتی كرێكاران ، ئەوجا گوشارەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات . دووەم: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانكاری ڕیشەیی وچارەنوسسازدایە ، دەبێت كورد خۆی بۆ ئەو پێشهات وگۆڕانكارییانە ئامادە بكات ، نەك بچێتە بەرەی هێزێكی داگیركەرەوە . سێهەم:خودی ئۆردوگان وئاكپارتی لەقەیرانێكی قوڵی نێوخۆیی وهەرێمایەتی ونێودەوڵەتیدایە . بەڕەچاوكردنی لانی كەمی ئەو سێ خاڵەی سەرەوە ، دەبێت سەركردایەتی كورد لەباشور بەهەند ماجەرای ڕووداوەكان لەبەر چاو بگرن وا بەئاسانی نەكەونە داوی دەوڵەتی توركیاوە ، چونكە ئێمەمانان نایشارینەوە هەست بەبونی ئەگەری دروستبونی شەڕی براكوژی دەكەین لەنێوان هێزەكانی هەرێم هاوشانی سوپای توركیا بەرانبەر بە pkk ، ئەگەر ئەمەش ڕوو بدات زەرەرمەندی یەكەم وكۆتایی هەر كورد دەبێت ، مێژووش ڕەحم بەكەس ناكات.
بەكر سدیق كونگرە رۆژنامەوانیەكەی بەریز مەلا بەختیار ، كە ناونیشانی پرۆژەیەكی تایبەتی خۆی بوو بۆ چارەسەركردنی ، دوخی ناو یەكێتی و سیستمی حوكمرانی لە هەرێمدا ، زۆرێك لە رەخنەی جدی ، سیاسی هەلدەگرێت كە بروادەكەم لە وتارێكی كورتی ئەوهادا جیێ نەبێتەوەو پێویستی بە دیبەیتێكی فراوان هەیە بۆ خستنە رووی ئەو هەموو هەڵە سیاسی و نا رونیەی لە تێگەیشتنی بەریز مەلا بەختیاردا هەیە بۆ دوخی ژیانی حیزبایەتی ناو یەكێتی لەلایەك لەلایەكی تریشەوە ، كارەساتێكی گەورەیە كە كاك بەختیار لەناو دەستپێشخەریەكەیدا كەناوی ناوە پرۆژە ، خالیە لە خستنە رووی كەمترین تێگەیشتن و سیناریۆی وەرچەرخانی سیاسی و یاسایی لە سیستمی حوكمرانی هەرێمەكەماندا . بەشیوەیەكی خیرا لە م وتارەدا ، چەند رەخنەیەكی بونیاتنەرانە دەخەینە روو هیوادارم جەنابی دور لە رقی سیاسی وەریانگرێت . یەكەم : سەرنجە گشتیەكان 1-پرۆژەكەی كاك بەختیار ، ئەوەندەی رۆچۆتەناخی ناكۆكیە كەسیەكانی خۆی، لەگەل كاراكتەرێكی وەك دكتۆر بەرهەم صالح ،ئەوەندە نەچۆتە سەر قولایی ئەو هۆكارانەی كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان خزاندۆتە ناو زۆنێكی بچوكەوە. كە بەداخەوە پیشتریش هەموو تەركیزی سیاسەت و لێدوان و كاركردنی كاك بەختیار بۆ كەم بایەخكردنی رۆلی رەوانشاد نەشیروان مستەفا، تەرخانكردبوو . 2-پرۆژەكەی كاك بەختیار زیاتر كۆبەندی ئەو تورەبون و رقە سیاسیە یە كە لە ناخی كاك بەختیاردا دەمێكە لە داخی ئەو سەركردانە هەلیگرتوە و پەنگی خواردۆتەوە ، كەنایەڵن كاك بەختیار ، تەفەرود بە بریاری یەكێتیەوە بكات . 3-پرۆژەكەی كاك بەختیار لەروی زانستیەوە كەمترین بنەماكانی زانستی لە خۆگرتوە ، چونكە لە پرۆژەكەدا بەشیوەیەكی زانستی باسی ئەو فاكتەرانە نەخراونەتە روو كە كام باگراوندە سیاسی و حیزبیە ، كام هۆكارە سیاسی و جوگرافیە ، كام پاڵنەرە سیاسیە ناوخۆییانە ، بونەتە هۆكاری دروست بون و بەردەوامی ئەو ناكۆكی و ململانێ دەرون حیزبیانە ی یەكیتی . 4- كاك بەختیار لە پرۆژەكەدا ، خۆی لە قەرەی ئەو هۆكارانە نەداوە كە لە هەناوی سیستمی حوكمرانی نەشازی هەرێمەكەمانەوە كاریگەری راستەخۆیان لە هەناوی ژیانی حیزبایەتی یەكێتی نیشتیمانی كودستان كردوە . 5-كاك بە ختیار نەهاتوە كاریگەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ململانێكانی نەك هەر ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەلكو لە كۆی زۆنی سەوز و نیلی ، باس و شەن و كەو بكات . بە پێچەوانەوە ، بەرای نوسەر یەكێك لە كێماسیە سەرەكیەكانی ناو پرۆژەكەی كاك بە ختیار ، كە تارادەی نابوتكردن كاریگەری بەسەر پرۆژەكە یەوە هەیە، بێلایەنكردنی پارتی یە لەو كێشانەی ناو یەكێتی . چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان ، نە لە كێشەی دروستبون و سەرهەلدانی گۆران تەوەری لاوەكی بوە . نە لە دروستبونی ناوەندی بریارو دواتر هاوپەیمانیشدا دورە پەرێزبوە. باشترین بەلگەی ئەم تیگەیشتنەی نوسەری ئەم بابەتە ش دوخالی سەرەكیە : یەك :هەتا گۆران نەبوە 12 كورسی پەرلەمانی و لە باوەشی یەكێتی نەهاتە دەرو نەكرایە هاوپەیمانی پارتی ، پارتی لە گورز وەشاندن لە بزوتنەوەی گۆران نەكەوت . چونكە كەس ناتوانێ ئینكاری ئەوە بكات كە پارتی نەبا، كاك مەلا بەختیار خۆشی هەوڵەكانی بۆ رێگرتن لە رێكەوتنی دەباشانی یەكێتی و گۆران، بێئاكام دەمانەوە كە بەئاشكرا كاك بەختیار خۆی دژی ئەو رێكەوتنە بو بەجۆرێك كە بە ئەندازەی دژایەتی پارتی بۆ رێكەوتنەكە جەنابی دژی هەلوێستی گرت . دوو : كە ناوەندی بریار دروست بوو ، وە دواتریش هاو پەیمانی ، پارتی بەیەك چاو سەیری یەكێتی و هاو پەیمانی دەكرد بەلام كە هاوپەیمانی هەڵوەشایەوە و كاك دكتۆر بەرهەم، هاتەوە ناو یەكێتی و كرایە كاندیدی ئەو حیزبە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار ، پارتی هەراسان بوو . وە تا ئیستاش ئاسەواری بێزاری پارتی لەو پرسە بەزەقی دیارە . هۆكاری نارازیبونی پارتی لە كاندید بونی كاك دكتۆر بەرهەم بۆ سەرۆكایەتی كۆمار ، پێناچی بەرێكەوت لە گەل ئەجێندای كاك مەلا بەختیار یەكانگیربوبن ! خۆ ئەگەر كاك بە ختیار پێی وابی كاندیدبونەكە جەزرەبەی لە یەكێتی داوە ، ناشێ پارتی بۆ هەمان مەبەست دژ بوبێ. ئەگەر پارتیش بۆ ئەوە دژ بوبێت كە پێی وابێ یەكێتی قازانجی لێدەكات بۆ یە رەتی دەكردەوە ، كە پارتی لەمەدا حەقیەتی وابكات هەربۆیە ، پارەیەكی ئەستور و دوسالی سەرۆكایەتی حكومەتی دا بە یەكێتی تا دكتۆر بەرهەم دەست بەرداری سەرۆكایەتی كۆماربێت ، لەمەیاندا دەبو كاك بەختیار لەگەل كاندید بونەكەدابا ، تا كەس بەلای خانەی گومانی ئەوەدا نەڕوا ، كە بۆچی كاك مەلا بەختیار و پارتی، لە هەموو ئەو ئەجیندایانەدا هاو جوتن لە بیركردنەوەو هەڵویستی سیاسیدا ، كە بەشی زۆری پەیوەستەبە یەكێتی و سەركردە كارامەكانی وەك كاك نەوشیروانی رەحمەتی و كاك دكتۆر بەرهەمەوە . 6-كۆی پرۆژەكەی كاك بەختیار ، مامەلەكردنێكی لۆكالیانەیە لە گەل سیاسەت و حیزبایەتی و حوكمرانی ، چونكە سەرلەبەری رەخنەو رایەكانی لەفەلەكی یەكێتی یەكی تایبەت بە زۆنی سلیمانی دەسورێنەوە . بەرای نوسەری ئەم بابەتە ، كێشە ناوخۆییەكانی حیزبی كوردی لە هەرێمی كوردستاندا ، رەنگدانەوەی رادەی ئەو دەسەلات و پاوەرو داراییەیە ، كە حیزبی كوردی هەریەكەو بەرێژەی جیاواز هەیەتی ، ئەگەر پاوەرو پارە تێری دەسەلاتی جەمسەرەكانی ناوحیزبی كرد و جوگرافیاو قەلەمرەوی سیاسی بەشی جەمسەرەكانی ناوحیزبی كرد ، ئەوا حیزب توشی قەیرانێكی ئەوها نابیت كە بیكاتە چەند پارچەیەكەوە . هەمووئەو حیزبانەی لەكوردستان توشی پارچە پارچەبون و داخوران هاتون هۆكارەكەی پوكانەوەی پاوەرو پارەو قەلەمرەوی حوكمرانی بوە ، نمونەی حیزبی سوسیالیست و پارتی گەلی و ئالای شۆرش و زەحمەتكیشان و بزوتنەوەی ئیسلامی و هتد . یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تا ئەورۆژەی هەولێری بەدەستبوو هەر فراوان دەبوو ، بەلام كە پارتی هەولێری بۆخۆی مسۆگەر كرد ، خۆی لەداخورانی ئەبەدی قوتاركردو یەكێتی خزاندە ناوسلیمانی و زۆنەكەیەوە . بەلام بەزیرەكی ئەوسای رەوانشادان تالەبانی و نەوشیروان مستەفا وەك دیفاكتۆیەك ، دامەزراندی ئیدارەی سلیمانی ، یەكێتی لەمەرگی موحەققەق پاراست ، تا ئەوكاتەی ئیدارەكان بونەوەیەك ، ئەوسا ناومالی یەكێتی بەتەقینەوە و دوكەرتبون ، ئاوس بوو . 7- كاك بەختیار بەتەنیا خۆی پرۆژەكەی خستە ناو رای گشتیەوە ، ئەوەش بەخالی لاوازی خودی كاك بەختیارو ئەجینداكەی لەقەلەم دەدرێ ، جا ئەوە هیچ جیاوایەك نیە ، خۆی كەسی پشكدار نەكردبێت یان نەیویستبێ كەس هاوەلی بێت ، بەلام كاتی بەراوردی بزاوتەكەی رەوانشاد كاك نەوشیروان و كاك بەرهەم دەكەین ، دەبینین لە پشتی هەریەكێكیان نەك هەر دەیان سەركردەو كادر، بەلكوو هەزاران خۆبەخش، پشتی پرۆژەكانیان گرتن و هاتنە مەیدانەوە لە گەلیاندا .بەلام پێناچیت كاك بەختیار ئەو پشگیریە جەماوەریە شك بەرێت . 8- هەرپرۆژەیەك ، بۆ گۆرانكاری ، بخرێتە روو ، جگە لەوەی كە پێویستە سیمای لۆكالیبون تێبپەرێنێت ، پێویست دەكات ، زمانی ئاشتەوایی زالبێت بەسەر پرۆژەی ئامادەكراوو ، دەبێت پرۆژەی سیاسی ، زامنی ئاشتەوایی بكات بۆ ئەو ئۆرگانەی پرۆژەكەی بۆ دەخرێتە روو . كەچی پرۆژەكەی كاك بەختیار زۆربەی سەركردەكانی یەكێتی بەشەیتان و قین لە دل و پیلانگێر دەچوێنی ! . ئەوەش نەك خالی لاوازی پرۆژەكەی كاك بەختیارە بەلكو ، نیشانەی خالیبونەوەیەتی لە هەموو زەمانەتێكی پەسندكرنی لە ناوكایەی سیاسی یەكێتی دا .پرۆژەی چاكسازی پێویستی بە رەگەزەكانی سەقامگیری و ئاشتەوایی هەیە نەك بەشەیتانكردنی ئێلیتی سیاسی . 9-لە ناو پرۆژەكەیدا كاك بە ختیار ستایشی جەنابی مام جلال دەكات لە میهرەبانی و كارامەیی ئەو پیاوەدا ، بەلام كە دێتە سەر تەسكیەكردنی دوو جێگرەكانی یەكێتی لە كۆنگرەی 3 دا ، كاك بەختیار داخ و پەستیەكی زۆر بەرامبەر ئەم كارەی جەنابی مام جلال هەلدەرێژی ، ئەوەش راستگۆیی كاك بەختیار بەرامبەر رابەری كۆچكردوو دەخاتە ژێر گومانەوە . دوەم : سەرنجە تایبەتیەكان 1-كاك بەختیار لە سەرەتای پرۆژەكەیدا ، ئاماری جیاوازی دەنگەكانی یەكێتی لە هەلبژاردنە جیاوازەكاندا دەخاتە روو ، وەك بلیێ تازە بە تازە دیراسەی ئەم هەلكشان و داكشانەی دەنگدانەكان دادی چارەسەری قەیرانی یەكێتی بدات ! لەراستیدا ، لای نوسەری ئەم بابەتە بەكارەسات دەزانرێت ئەگەر كاك بەختیار بیەوێ وای دەربخات كە پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمدا پرۆسەیەكی سروشتی و دیموكراسیانەیە ، و لێیەوە سیاسەتەكانی حیزب دادەرێژرێتەوە . لە راستیدا كاتێك بە پێوانە ی دەنگی هاولاتی رادەی هەلكشان و داكشانی متمانەی حیزب لە ناو جەماوەردا ، هەلدەسەنگێدرێت ، كە سیستمی سیاسی ولات و سیستمی هەلبژاردنەكان و ئیدارەی هەلبژاردنەكان و قۆناغەكانی هەلبژاردنەكان ،بە پێوەرەكانی دەولەتی دەستوری و رێساكان و پایەكانی دەولەتی دەستوری راوەستاو بوبن . سیستمی هەلبژاردنی ئیمە لە سالی 1992 وە تا ئیستا نەك گۆرانی بەسەردا نەهاتوە ، بەلكو ئەوەندە پاشەكشەی كردوە كە بواری ساختەكاری یەكجار زۆر ئاسان كردوە ، بروادەكەم كاك بەختیار ئەم راستیە باش بزانێت . 2- كاك بە ختیار لە پرۆژەكەدا لە ژێر ناونیشانی لەروی ئابوریەوە ، لە جیاتی هەلسەنگاندنێكی بابەتیانە بۆ شكستی پلانی ئابوری هەریم ، بخاتە روو ، (كە جەنابیان دەزانن پلانی ئابوری هەریم كێی لەپشتەو كەی دەستی پێكرد ؟ ). دێت هەمان ئەو تێروانینە دەخاتە روو كە لە كاتی ناوەندی بریاردا ، دەهات دەیوت كابینەی حەوت بەرپرسە لە شكستی ئابوری هەریم و ئەستۆ پاكی بەكابینەی 8 دەبەخشی ! بەرای من لە مەیاندا كاك بەختیار سەركەوتو نەبوە لە دەرخستنی نیازپاكی لە خستنە روی پرۆژەكەی چونكە لە كابینەی 7دا ئابوری كوردستان بەهێزو پرۆسەی سولفەی عەقارو تواناسازی بەچەشنێ پێهەلاچوبون كە هەمیشە رەوانشاد مامجلال و خودی دكتۆر بەرهەمیش شانازی پێوەدەكەن . 3- كاك بەختیار لە باسكردنی گەندەلی و گەندەلكاراندا ، دەركەوتوە زانیاری كەمی هەبێ لە سەر روبەرو بونەوەی گەندەڵی ، دەنا نەیدەوت یەكێتی وەك پارتی گەندەلكارانی خۆی محاسەبە نەكردوە .چونكە گەندەلی هەستیار ترە لەوەی پێت وابێت محاسەبە نەكردنی كەسانیك كە بەگەندەل وینادەكرێن لە تێروانینی نەیاری ئەو كەسانەدا ، ئەمە چارەسەرە ! لەراستیدا كاك بەختیار ئەورپا زۆر گەراوەو لە سەركردایەتی سوسیال ئەنتەرناسیونالیشدا زۆر بەشداریكردوە ، ناشێت نەزانێت كە روبەروبونەوی گەندەلی لە سیستمیكی سیاسیدا كاتێك بەرجەستەدەبیت كە پایەكانی دەوڵەتی دەستوری تیایدا بەر قەرار بوبن كە بریتین لە مانەی خوارەوە : یەك –بونی دەستوریكی دیموكراسی گەل بەسند دوو- راگیر بونی پرنسیپ و سیستمی لێك جیاكردنەوەی دەسەلاتە سەرەكیەكان سێ- راگیربون و پیادەكردنی چاودێری توندی دادوەریی لە سێبەری دەسەلاتێكی دادوەریی سەربەخۆدا . چوار-راگیر بون و پیادەكردنی پرنسیپی دەستاو دەستكردنی ئاشتیانەی دەسەلات . هەتا سیستمی سیاسی هەریمی كوردستان وەك ئیستا بیت ، حیزب دەبێتە خاوەنی بازارو پاوەرو پارە و دەیان كەس شیرینی نەوت دەخۆن و هەتا خەلكی وەك كاك بەختیار هەبن هەر لە لوتكەی دەسەلاتدا دەمێننەوە ئەوسا هەركەسێك محاسەبە بكرێت لە سەر گەندەلی ، ئەو خەلك و سەركردانە ناگرێتەوە، كە خاوەنی راستەقینەی بازارو بریاری سیاسی و دارایی هەرێمەكەمانن . چونكە خاوەن بریارە سیاسیە گەورەكان لە سەروی ئەو دەسەلاتەوەن، كە مەفروزە بریاری سزادانی گەندەڵكارەكانیان هەبێ ، كە دەسەلاتی دادوەریە . 4-كاك بەختیار نەدەبو بڵی هیچ هیزیك بە ئەندازەی یەكێتی بەرپرسەكانی بەئاشكراو نهێنی لێدوان نادەن و رای گشتی چەواشەناكەن، بوختان هەلنابەستن و سایتی نهێنی و پەیجی سەیرو سەمەرەی شكاندن و تومەت هەلبەستنیان نیە . لە راستیدا لەوەدا كاك بە ختیار نەیپێكاوە كە دەلێت هیچ هێزیك بە ئەندازەی یەكێتی ، چونكە تەنانەت دەركەوت كە شاسوار عبدالواحید لەوبوارە پێش یەكێتی كەوتۆتەوە ، و پارتی و گۆرانیش لە یەكێتی ئەگەر زیاتر نەبن كەمتر نین . بەلام ئاخۆ كاك بەختیار پارەی یەكێتی بۆ دەزگای چاودێر بەكار نەهێناوە ؟ ئایا كاك بەختیار خۆی پەیجی نهێنی نیە ، ئەگەر نیەتی ، ئەو وتارەی لە كوێ دۆزیەوە كەلەسەر كاك بەرهەم لە كاتی هەلمەتی هەلبژاردنەكانی 12/5/ 20187 ئامادە كرابوو و دواتر چاودێر هەستا بلاویكردەوە ؟ 5- كاك بەختیار لە پرۆژەكەیدا لە برگەی پەیوەندی یەكێتی و لایەنەكان ، ئەسەفی ئەوەدەخوازی كە لە هاوپەیمانێتیكردن لە گەل پارتی چوینەتە دەرەوە ، ئەمەشی بە وە لێكداوەتەوە كە هاوپەیمانێتی لە گەل پارتی سودی بۆ ئەزمونەكەو یەكیتی هەبوو . كەچی دۆستایەتی لایەنەكان كێشەی جۆراو جۆریان لێدەكەوتەوە . كاك بەختیار هەمیشە كە بابەتێك ببێتە هۆی روشاندنی پارتی ، دێت بە وشەسازی دایدەپۆشی و خۆی لێ لادەدا دەنا ؛ یەك –ئەگەر سیستمی سیاس سەقەت و نا یاسایی نەبێت ، تەزویر لە هەلبژاردنەكاندا نەكرێت ، حیزبی كوردی بە هەق ببێتە حیزبی پەرلەمانی ، چ پێویستیت بە هاوپەیمانی هەیە ؟ لە كاتێكدا هاوپەیمانێتیكردن بۆ بەشداری لە پرۆسەكانی هەلبژاردنەكاندا ، لە دەولەتە دەستوریە دیموكراسیەكاندا ، نزیكایەتی و هاوبەشی لە تیروانین و بەرنامەی حوكمرانی و كارگیری ، دەكرێتە پاساوی هاوپەیمانێتیكردن ، بەلام هاوپەیمانێتیكردن بە وچەشنەی كاك بەختیار بانگەشەی بۆكردوە ، بۆئەوەیە كە یەكێتی پاڵبداتەوەو كورسیەكانی نزیك بن لە پارتی ، بەلام دەركردنی یاساو بریارە سیاسی و كارگێریەكان و دابەشكاری و پشكە بەشەكانی حوكمرانی بەدلی پارتی بن ، پێدەچێت لای كاك بەختیار كێشە نەبوبن . دوو- دروستكردنی هاوپەیمانێتی لەگەل لایەنی تر - كە پێدەچێت كاك بەختیار مەبەستی بزوتنەوەی گۆران بوبیت– چ كێشەیەكی دروستدەكرد جگە لە هەلمژینی ئەو نارەزایەتیەی بزوتنەوەی گۆرانی پێ لەسەر پێكەوتبوو ؟! بەلام راستیەكەی ئەوەیە كە ئەو كێشە جۆراوجۆرانەی لە هاوپەیمانێتیكردن لە گەل حیزبەكانی تردا دروست دەبون، تەنها تورەبونی پارتی بوە لەو كاتەو لە ئێستاشدا ، بەلام كاك بەختیار خۆی لە قەرەی ئەم دانپیانانەدا نەداوە . 6- لە باسی پەیوەندی یەكیتی و پارتیدا ، كاك بەختیار هۆكاری شەری ناوخۆ بۆ نوسەرە هەلپەرستەكان دەگەرێنێتەوە ، كە بروادەكەم كاك بەختیار خۆی قەناعەتی بەم پاساوە نیە و هیچی تر نالیم . 7-لە باسی دیاردە دزێوەكانیشدا كاك بەختیار بە جورئەتەوە باسی ناشرینی سێ تەكەتولەكەی ناو یەكێتی دەكات كە هی كاك كۆسرەت و كاك نەوشیروان ومام جەلال بون ، كەچی تێناگەم بۆ هێندە بەحەزەرەوە لە باسكردنی پارتی و سیاسەتەكاانی ئەوحیزبە لە كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا ، لە عیلاقاتە ئیقلیمیەكانی پارتیدا ، هێندە بە حەزەر قسەدەكات ؟ 8-لە پرۆژەكەیدا كاك بەختیار پێی وایە دوای بەستنی ئەو كۆنگرەیەی ئەو ناوی لێناوە كۆنگرەی گۆرانكاری ، دوسال كەمتری ناوێ هەلەكانی راستبكاتەوە ، رەخنە لە خۆی بگرێ ، دژایەتی گەندەلی بكات ، بەر پرسە لەبەرچاوكەوتوەكان وكاربەدەستە مشەخۆرەكان لەخۆی دوربخاتەوە . بەلام : یەك ؛كاك بەختیار ئەوەی رون نەكردۆتەوە دژایەتی گەندەلی كام میتۆدو چ ئامرازێكی پێویستە ؟ لەكاتێكدا بزوتنەوەی گۆران بە ماشێنێكی میدیایی گەورەوە و بە رێبەرێكی ناودارو كاریزمایی كاك نەوشیروانەوە ، دژایەتی گەندەلی راگەیاند بەلام ، بزوتنەوەی گۆران لە ئێستادا جیگەی ئێرەیی پێبردنیش نیە ! دوو؛كاك بە ختیار رونی نەكردۆتەوە بەرپرسە لە بەرچاو كەوتوەكان و كاربەدەستەمشەخۆرەكان ، كامانەن ؟ هیچ معیاریكی بەیاننەكردوە كە چۆن بتوانرێت ، بەرپرسە مشەخۆرو لە بەرچاو كەوتوەكان لەگەل پاكیزەكان و دلسۆزوو موستەزعەفەكان لەیەكتری جیابكرێنەوە !لەكاتێكدا ، رەنگە هەروەك چۆن لە تێروانینی كاك بەختیار و ئەوانەی وەك خۆی بیردەكەنەوە لە ناو یەكێتیدا ، هەندیك بەرپرس بە لەبەرچاو كەوتوو ، و مشەخۆر بزانن ، بەهەمان ئەندازە دوورنیە ،ئەو ئاراستانەی كە كاك بەختیار لە ناو پرۆژەكەیدا پەلاماریان دەدات ، وە رەنگە بەشێك لە كۆمەلانی خەلكیش ، خودی كاك بەختیار و دەوروبەری بە لەبەرچاوكەوتوو بزانن ، چونكە مادام حیزب خاوەنی پاوەرو پارەبێت ، چ جیاوازیەك لە نێوان پاوانكردنی دەسەلاتی ناو حكومەت و پاوانكردنی دەسەلانتی ناو حیزب هەبێت ، لە كاتێكدا هەتا پرۆسەی گەرانەوەو كاندیكردنی دكتۆر بەرهەم نەهاتە گۆری ، خودی كاك بەختیار، بیستو قسور ساڵی رەبەقە لە لوتكەی دەسەلاتی یەكێتیدا دوای رەوانشاد مام جلال، خاوەن بریاری سیاسی و كارگێری و دارایی بوە !! سێیەم : سەرنجەكان لەسەر بەشێكی گەلالە نامەكە كاك بەختیار كەمترین بەشی پرۆژەكەی بو پرسی سیستمی سیاسی تەرخان كردوە ، كە ناوی لێناوە گەلالەی ئەركەكانی قۆناغ و برگەیەكی بچوكی لێ تایبەتكردوە بە مەسەلەی حوكمرانی ، ئەمەش لە تیروانینی نوسەری ئەم وتارەدا لاوازترین خالی ناوپرۆژەكەیەتی. چونكە كورتكردنەوەی قەیرانی حوكمرانی لە چەند راسپاردەیەكی ئینشاییدا ، یان دەبێت كاك بەختیار خەمی سیستمی حوكمرانی نەبێت ، یان كەمترین زانیاری لەسەر ئەو سیستمی حوكمرانیە گەلالەكردوە ، كە توانای چارەسەركردنی جۆرەكانی گەندەلی سیاسی و كارگێری و دارایی هەبێت . باسكردن لە قەیرانی حوكمرانی ، جیاوازە لە ئەركەكانی حوكمرانی ، كاك بەختیار پەیوەست بە مەسەلەی حوكمرانی چەند تەوەرێكی هەستیاری لە چوارچێوەی دارشتندا خستۆتەروو بێئەوەی تیایاندا قولبوبێتەوە . كاك بەختیار پێی وایە ئەمانەی خوارەوە ئەركی حوكمرانین ( نوسینەوەی دەستوری گەلپەسند ،، چەسپاندنی سیستمی هاوچەرخ بكرێتە سیستمی پەرلەمانی دیموكراسی ،دادپەروەری بكرێتە بنچینەی یاساو پەرە پێدانی مەدەنیەت و ئازادی و سەربەستیەكانی ژن . ریشەكێشكردنی گەندەلی و لێپێچینەوەی یاسایی ، لە گەندەلكاران و سزادانیان ....هتد ) . سەبارەت بەم چوار تەوەرە ئەم سەرنجانە دەخەینە بەر دیدی خودی كاك بەختیار و خوێنەران : 1-سەبارەت بە نوسینی دەستور ، پرسێكی هەروا ئاسان نیە ، بەو جۆرەی كاك بەختیار خستویەتیەروو ، لە تەمەنیات دەچێت ، لەكاتێكدا ئەوپرسە دەمێكە بوەتەقەیرانی نێوان ، لایەنەسیاسیەكان بەتایبەت بزوتنەوەی گۆران و پارتی . بەلام لە ئێستادا لە سێبەری زۆرینەی پەرلەمانی ئێستای پارتی و لەقالبدان و پاشەكشەی سیاسی بزوتنەوەی گۆران و بەم حالەی ئێستای یەكێیەوە ، دەستور بەدلی پارتی و بێدەنگی هەموولایەنەكان پەسندی گەلی بۆمەیسەردەبێت و پارتی روحم بە هێزو لایەنەكان نەكات ، خشەشی لێنایەت . ئایندەش ئەمە رونتر دەكاتەوە . 2- لە تەوەری دوەمدا ( چەسپاندنی سیستمی هاوچەرخ بكرێتە سیستمی پەرلەمانی –دیموكراسی ) رستەیە كی زۆر نامەفهومە ، جا یان هەلەی چاپە ، یان كاك بەختیار لە وبابەتە بیخەمبوەو قولنەبۆتەوە تیایدا . چونكە : یەك :-رستەكە هێندە بەهەلە نوسراوە بۆ لیكدانەوەنابێت . دوو:- سەبارەت بەسیستمی سیاسی ، كە كاك بەختیار دەیەوێت بكرێتە سیستمی پەرلەمانی –دیموكراسی ، ئەدی بۆچی لە سەردەمی رەوانشاد كاك نەوشیرواندا پشگیری بزوتنەوەی گۆرانی نەدەكرد و ئێستا كەپارتی بریاریداوە لەسەر سیستمی پەرلەمانی ، چ پێویستدەكات كاك بەختیار باسی بكات؟ سێ:-لە تیروانینی نوسەری ئەم بابەتەدا ، نەئێستا سیستمی سیاسی هەریمەكەمان پەرلەمانیە و نە سیستمی پەرلەمانیش بۆ ئێمە گونجاوە ،چونكە :- أ-كورد نابێتە خاوەنی سیستمێكی سیاسی تایبەت بەخۆی هەتا حیزب خاوەنی پاوەرو پارەبێ ب-سیستمی پەرلەمانی دیموكراسی بۆ هەریمی كوردستان لە سێبەری بونی دو زۆنی سەوزو زەرد و دو هێزی حەفتا و هەشتاو دو دەزگای ئەمنی جیاواز ، گونجاو نیە و پێویستمان بە سیستمێكە كە بالانسی نیوان یەكێتی و پارتی بە م خسوسیاتەی ئێستایانەوە ، تا ئەوكاتەی سیستمی دەوڵەتی مەشروعیە یان دیموكراسی دەستوری پایەكانی راگیردەبن ، بپارێزێت . ئەو وەرچەرخانە لە سیستمی سیاسی دا كە بۆ هەرێمی كوردستان پێویستە ، نوسەری ئەم بابەتە لە لێكۆلینەوەیەكی یاسایی و سیاسیدا بەعەرەبی نوسیویەتی و لە ماوەیەكی نزیكدا بلاو دەبێتەوە . چوار:-كاك بەختیار باس لە چەسپاندنی دادپەروەری و ریشەكێشكردنی گەندەلی دەكات . جێی خۆیەتی لە كاك بەختیار بپرسین ، مەبەستت لە دادپەروەری چیە ؟ كوا پایەو رەگەزەكانی دادپەروەریی ؟! هەروەها كاك بەختیار رونی نەكردۆتەوە كە چ سیستم و میتۆدێكی سیاسی و یاسایی ، گەندەلی ریشە كێش دەكات و گەندەلكاران سزادەدات؟ اگەر بیزانیبا ، بروادەكەم یان دەیخستە روو ، یان باسی ئەو بابەتەی نەدەكرد ، چونكە یەكێك لە جۆرەكانی گەندەڵی، گەندەلی سیاسیە ، كە لە ئاكامی پاوانكاریی سیاسیەوە سەرچاوەدەگرێت ، كە بواری لێپیچینەوەو سزادانی ئەوانە نادات كە بریاری سیاسیان بەدەستە ، كە ماوەی بیست و قسور ساڵە جەنابی كاك بەختیار بەشێكە لە پاوانكارانی دەسەلات .بەلگەی ئەم قسەیەش ئەوەیە هەر بەنمونە ، ئایا ، لە سەر دابەزینی دەنگەكانی یەكێتی لە هەلبژاردنەكان ، كەمبونەوەی رۆلی ریكخراوە دیموكراسیەكان لە ناو یەكێتیدا ، هیچ ئالیەتێك هەبوو تا جەنابیان سزا بدات .كە خۆی زۆر جار دەیوت ئێمە بەرپرسیاریتی هەلدەگرین ، بێ ئاگا لەوەی هەلگرتنی بەرپرسیاریًَتی ، یان سزادانە لە لایەن دەسەلاتێكی سەروترەوە ، یان وازهێنانە لە و ئەرك و بەرپرسیارێتیە . بەكر سدیق
+ جیهاد موحەمەد هەڵەی ستراتیژیی، هەڵەیەکی کوشندەیە، دەبێت بە نەخۆشیەکی درێژخایەن، هەتا ژیانی سیاسیی ئەو حیزبە، یان ئەو بزووتنەوەیە، یان هەڵگرانی ئەو فەلسەفە و دیدگایە بمێنێت لە کۆڵیان نابێتەوە، وەک دەڵێن هەتا مردن لەگەڵ نەخۆشەکەدایە و نەخۆش ناتوانێت خۆی لێ ڕزگار بکات. هەڵەی تاکتیکیی، کە زۆر جار دەشێت ئەم هەڵەیەش کوشندە بێت، شکستهێنەر بێت، وەلێ ئاسانترە لە هەڵەی ستراتیژیی و دەتوانرێت لە قۆناغێکدا حیزبی هەڵەکار خۆی لێ دەربارز بکات. هەڵەی ستراتیژیی لە دەستدانی دەرفەت و بواری جێبەجێکردنی دیدگا و جیهانبینیە بەلسەفییەکانە، بۆ هەرچ حیزب و بزووتنەوەیەکی هەڵەکار. جگە لە لەدەستدانی دەرفەت و بوار و دەریچەکانی ڕزگاری و ئازادی و سەرفرازی چین، یان نەتەوەی چەوساوە، کە حیزب و بزووتنەوە هەڵەکارەکان هەڵگری ئەو دروشمانە بوون،لە پێناویاندا هاتوونەتە ئاراوە. جار هەبووە حیزبی هەڵەکار خاوەنی خەباتێکی دوورودرێژ بوون و بە مەلاین خەڵکی ستەمدیدەی چینە چەوساوەکان، یان نەتەوە چەوساوەکانیان کردووە بە سوتەمەنی خۆیان، بەڵام بە هەڵە ستراتیژییە سیاسییەکانیان، چ لە تیۆرییدا، یان لە پراکتیکیدا، هەرچییان کردووە و هەرچیان هۆنیوەتەوە و چنیویانە بە جارێک هەڵوەشێنراوتەوە و، هەموو خەڵکە ستەمدیدەکەش بوون بە ئاردی ناو دڕک و پەرت و پەرتەوازە بوون لە یەکتری. ئیتر ئەم دەردە کوشندەیە دەیان ساڵی خایاندوە و بێ متمانەیی و بێ باوەڕیەکی زۆر گەورە لە ناو خەڵکدا تەشەنەی کردووە، هەم بە ڕابەر و پێشەوا و حیزبە سیاسییەکان، هەم بە ئیرادەی خۆیان. ئەم بێ متمانەیی و بێ باوەڕیە تەنها خودی حیزبەکانی نەگرتووتەوە، بەڵکو درێژەی کێشاوە بۆ بێ متمانەبوون بە فەلسەفە و جیهانبینیەکەیان، بە ئایدۆلۆژییەکەیان، بەو بنەما تیۆریانەی کە لەسەری کاریان کردوە. بۆ نموونە حیزبە ناسیۆنالستیەکانی کوردستان، جگە لەوەی خۆیان کرد بە ئامانج و مەسەلە نەتەوەییەکەیان کرد بە ئامڕاز بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و درێژەدان بە حوکمڕانییەکی هەتا بڵێی خراپ و نادادپەروەر و نایەکسان، کە ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژیی گەورە بوو کردیان. جگە لەم هەڵە ستراتیژیە ئیداریی و سیاسییە، هەڵەیەکی ستراتیژیی سیاسیی گەورەتریان کرد، بە دانانی سەرۆکی حیزبەکانیان بە فریادڕەس و کاریزمایەک بە وێنەی "خواوەند" بۆ پەرستن. کاتێکیش کە سەرۆک و ڕابەرە فریادڕەسە خواوەندیەکەیان تووشی شکستی سیاسیی دەبێت، وەک مەلا مستەفای بارزان، یان تووشی مردن و نەخۆشی کوشندە دەبێت وەک جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، ئیتر حیزبەکانیان تووشی شکستی گەورەی سیاسیی و ئیداری دەبن و خۆیان بۆ ڕاست ناکرێتەوە، ئاخر کە "خوا" مرد، لە نێوان خەلیفەکاندا بۆ مێراتگریی و جێگرەوە جەنگ بەرپا دەبێت. ئەم حیزبە ناسیۆنالیستانە، وەک پارتی و یەکێتی و لەم دوایانەشدا بزووتنەوەی گۆران جگە لە قسەکردن بۆ چاکسازی و هەوڵدانێکی بێ سوود بۆ گەڕانەوە بۆ حیزبێکی مەدەنی سیاسیی، بە هیچ جۆرێک ئەم قسەکردنانەیان بۆ ناکرێت بە پراکتیک و ناتوانن ڕزگاریان بێت لەو تەنگەژە سیاسی و فەسادیەی تووشی بوون. ئەوەتا نەک هەر ناتوانن دوای ئەو ئامانجە بکەون کە لە پێناویدا دروست بوون، بەڵکو خودی حیزبەکانیشیان تووشی گەندەڵی و دەستەگەریی و ناکۆکیی گەورە بوون لە نێوان خۆیاندا. هەرچ دەستە و گروپێکیان، هەرچ سەرکردە و کەسی دیاریان ناچار بۆ خۆ پاکردنەوە، کە ناتوانن خۆیان پاکبکەنەوە، دەستە و گروپەکانی تر و کەسەکانی تر تۆمەتبار دەکەن و دەستی چەوری خۆیان بەیەکتری دەسڕن. حیزبە ناسیۆنالستیەکانی کوردستان، دوو دەیە و نیو زیاترە بەردەوام هەڵەی ستراتیژیی دەکەن، بەردەوام وازیان لەو ئامانجە هێناوە کە لە پێناویدا دروستبوون، خودی خۆیان و حیزبەکانیان بوون بە ئامانج، خەریکی خۆدەوڵەمەندکردنن. خۆ دەوڵەمەندکردن و گوێنەدان بە هیچ ڕەخنەیەکی خەڵک، وای لێکردن تووشی دەیان فەسادی ئیداری و سیاسیی و حیزیی بوون، خەڵکیان تووشی دەردیسەری کردووە، بە هەمان شێوەی خۆیان خەڵکیان تووشی فەساد کردووە، بە تایبەتی چینی بازرگانەکان و دەوڵەمەندەکان و کاسپکارانیان تووشی فەسادی کردووە. ئێستا وا خەریکە لەسەر دەوڵەمەند بوون و پێگە فەسادیە گەورەکەیان دەبێت بە شەڕ و ئاژاوەیان، هەرچ رۆژە و لە کەناڵێکەوە کەسێکی سەرکردە بە ئاشکرا دەردەکەوێت و دەیەوێت خۆی بکات بە فریادڕەسی حیزبەکەیان و خەڵکی کوردستان. ئەم حیزبانە بە تایبەتی یەکێتی و پارتی ناتوانن هیچ جۆرە چاکسازییەک بکەن، ناتوانن ببن بە حیزبی مەدەنی و سەردەمیانە لەگەڵ دنیای سەردەمدا بڕۆنە پێشەوە. هەرچی دەیڵێن و دەیکەن هەمووی وەک بڵقی سەر ئاو دوای ماوەیەک فش دەبێتەوە. یەک ڕاستی هەیە کە ئەتوانم بڵێم هەموو کەس لە کوردستاندا ئەگەر خۆی گێل نەکات دەیزانێت! ڕزگاربوون لە فەسادی ئیداری و حیزبیی و ماڵیی، ئەم حیزبانە بچووک دەکاتەوە و ئەم قەوارە گەورە زەبەلاحەیان نامێنێت، ئەمەشیان پێ قبووڵ ناکرێت، بۆیە ناتوانن خۆیان و حیزبە فاسیدەکانیان ڕاستبکەنەوە. ئەمان ناتوانن ئەم هەنگاوانە هەڵبنێن: ١- لە پێش هەموو فاسیدەکانی کوردستاندا، خۆیان بچنە بەردەم دادگایەکی عادیلانە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و پرسیاریان لێ بکرێت"ئەم دەوڵەمەندی و بزنسکاریی و بازرگانیەتیەت لە کوێوە هێنا؟" ٢- دەست هەڵبگرن لە دەیان و سەدان پرۆژەی بازرگانێتی. ٣- واز لە دەیان کەناڵی تەلەفزوێنی و ڕۆژنامەی ڕاستەوخۆ و سێبەر بهێنن. ٤- واز لە دەیان هەزار موچەخۆری بندیوار بهێنن، کە بوون بە لەشکرێکی گەورە لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاریان دەهێنن بۆ دەنگدان بەم حیزبانە. ٥- دەستبەرداری فڕوفێڵی سیاسیی و ئەژنۆ شکاندنی یەکتری بن. ٦- واز لە تێکەڵکردنی دەستی چەپەڵیان بهێنن لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و عێراقدا. ٧- درۆ نەکەن و ڕاستگۆیانە داوای لێبوردن بکەن لە خەڵکی کوردستان، هەرچیان هەیە لە پارەوپول و سەروەت و سامانی دزراو و قایمکراو لە ناو بانکەکانی ئەوروپا و دەوڵەتانی دەوروبەردا بگێڕنەوە بۆ خەڵکی کوردستان. ٨- یاسا سەروەر بکەن و خۆشیان وەک هاوڵاتی ئاسایی یاسا بەسەریاندا جێبەجێ بکرێت. ٩- لە هەڵبژاردنەکاندا ساختە نەکەن. ١٠- یاسای هەڵبژاردنەکان بگۆڕن بە یاسایەکی دیموکراتیانە. ١١- باج و خەراج بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بخەنە سەر هەموو بازرگان و دەوڵەمەندەکان. ١٢- ژێرخانی ئابووری ببوژێنەوە١٣/ دیموکراتی بن لەگەڵ هەموو هاوڵاتیاندا وەک یەک ١٤- فەزڵی حیزبییەکانی خۆیان، یان سەرکردەکانی خۆیان نەدەن بەسەر خەڵکی تردا ١٥- پاکسازی بکەن لە زیاتر ٤٠٠٠چوار هەزار ڕێکخراوی بەناو مەدەنیدا، کە لە سەدا ٩٧ی ئەم ژماریە فاسیدە و هی خۆیانە. ١٦- کێشەکانیان لە گەڵ پەکەکە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتدا بە شێوەیەکی عەقڵانی و سیاسیانە چارەسەر بکەن.١٧- پەروەردەیەکی دیموکراتی و نوێ دامەزرێنن کە بنەمای ئیدارە و حوکمڕانی و دیموکراتی پێشکەوتووە. ١٨- واز لە تووندووتیژی بهێنن١٩- دیموکراتیانە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا مامەڵە بکەن٢٠- لە خودی خۆیانەوە وەک سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی حیزبەکانیانەوە دەستپێبکەن بە چاکسازی و پاکسازی و لێپرسینەوە. ئەمەی ئەمان کردویانە لەماوەی حکومڕانیاندا، هەڵەی ستراتیژیی گەورەیە، خۆیان بۆ ڕاستناکرێتەوە، ناتوانن بۆ هەتا هەتایە خۆیان لەو نەخۆشییە کوشندەیە ڕزگار بکەن.
+ عەبدولڕەحمان مەولود لە ئێستادا ڕێوشوێنی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان ، حكومەتی مەسرور بارزانی، جیاواز دەردەكەوەی لەوەی پێش خۆی. مرۆ دەتوانێ لەم سیاسەتە نوێیە ئەوە بخوێنێتەوە كەوا حكومەتی هەرێمی كوردستان خەریكە هەنگاو بەهەنگاو لە چەمانەوەی بێمانەوەو بێسوودی بەردەم توركیا خۆی دوور دەگرێت. ئەمە كارێكی دروستەوە پێویستی بە پشتیوانی هەموانە. ڕاستیەكەی تێگەیشتن لەوەی هەرێمی كوردستان پێویستی بە سیاسەتێكی هاوسەنگ هەیە لەگەل عیراق و توركیا زۆر سادەیەو هیچ مێشك گوشینی ناوێت. خەلك لە باشوری كوردستان ئەو هەمو سالە خەبات دەكات و قوربانی دەدات بۆ ئەو نەبوو لە عێراق رزگاری بێت و ببێتە ژیردەستەی توركیا. حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە بیری لای بەرژەوەندی نەتەوەی كورد بێت بەگشتی و خەلكی هەرێمی كوردستانیش بەتایبەتی. بۆ ئەم مەبەستەش، توركیا ئەو قیبەلەیە نییە میللەتی كورد رووی تێبكات. تەنها كەسانێك دەتوانن ئەم ڕاستیانەی سەروە نەبینن، ئەو سیاسیانەن كە سوودمەندن لە ژێرچەپۆكی كورد بۆ توركیا. لەم بارەیەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرقافلەی هەموانە. پێگەی سیاسی نێچیرڤان بارزانی لە كوردستان و ناو پارتی دەرئەنجامی پەیوەندی گوماناویەتی لە گەل ئاك پارتی، ئوردوگان و حكومەتی توركیا. بەدوركەوتنەوە هەرێمی كوردستان لە توركیا، نێچیرڤان بارزانی هیچ كارتێكی بەدەستەوە نامێنیت سیاسەتی پێبكات. ئاخر كوا كۆمۆ كەی ؟ كوا ئەو پارەیەی لە داهاتی نەوت بریار بوو بیداتە خەلكی كورستان؟ ئەو كە لەماوەی ڕابردوو ئەندازیاری شكستی هەرێمی كوردستان بوو، لە ئێستادا دێت باسی چیدەكات بۆ خەلكی كوردستان؟ دیارە توركیا، هەروا بە سانایی ڕازی نابێت یەكێك لە دلسۆزترین پیاوەكانی، واتە نێچیرڤان بارزانی، لە سیاسەت دوربخرێتەوە یان كەنارگیر بكرێت. توركیا پاشەكشەی نێچیرڤان بارزانی بەپاشەكشەی خۆی دەزانێت و لێی بێدەنگ نابێت. هەر بۆیە، بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەڵویستی دوژمنكارانەی توركیا كە لە ماوەی داهاتوو ڕوونتر بەرچاو دەكەویت پێویستە ناومالی كورد یەكگرتوو بێت. لە ڕاستیدا دەستوپێوەندەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان هەرشەی توند دەكەن لەو كەسانەی كە دەیانەوێت هەرێمی كوردستان زۆر نزیك نەبێت لە توركیا. هەرشەكان تا ئەو ڕادیە كە یەكگرتوویی پارتی دەخەنە مەترسیەوە، ئەوان لە ئێستادا باس لە دوو جەمسەری جیاوزاو بالباێنی ناو پارتی دەكەن. خەلكی كوردستان هیچی قازانج نەكرد لە چەند جەمەسەری یەكێتی تاكو ئەوەی پارتیشی بێتەسەر. هەر بۆیە، ئەگەر چەند جەمسەریش هەبێت لە ناو پارتی، دەبێت كار بۆ ئەوە بكرێت چارەسەر بكرێت لە كۆنترۆل دەرنەچێت نەك پێچەوانەكەی. سەبارەت بە سیاسەتی پارتی وەك حیزب ڕای تۆ هەر چۆنێ بێت، پێویستە لە ئێستادا كەس نەكەوێتە داوی توركیا و كاركردن بۆ سەرهەلدانی ئەم بابەتە. لە ئێستادا باسكردن لە دوو جەمسەری پارتی تەنها بۆ ئەوەیە ئالوگۆر لەسیاسەتی شكستخواردوی دەساڵی ڕابردوو نەكرێت. ئەم رەوتە دژ بەبەرژەوەندی گشتی كوردە پێیوستە زوو ڕێی لێبگێرێت پیش ئەوەی تەشەنە بكات و دواتر كۆنترۆل نەكرێت
