(درەو): دەقی راپۆرتێکی نوێی تیمی کوردستانی عێراقی (CPT): لە دوای نزیکەی شەش مانگ لە ڕاگرتنی هێرش و بۆردومانەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی دانوستان و پڕۆسەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، سوپای تورکیا سێ بۆردومانی لە کوێستانەکانی خنێرە لە سنوری قەزای سیدەکان ئەنجامداو بەشێکی "گەلی ڕەشاڤا"شی لە سنوری ناحیەی دێرەلوک لە پارێزگای دهۆک تەقاندەوە. ئەم پێشهاتانە، جەخت لەسەر ناسکی و لاوازی پڕۆسەی ئاشتی ئەمجارە دەکەنەوە؛ کە هەردوو لا بەردەوامن لە جوڵەپێکردنی هێز، فراوانکردنی تۆڕی ڕێگاوبانی سەربازی، لێدانی تونێلی شەڕ، دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ و بەهێزترکردنی بارەگا سەربازییە کۆنەکان. لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، بەمەبەستی دروستکردنی "ناوچەی دابڕی ئەمنی" بۆ ئامادەگی سەربازی سوپاکەیان، هێزەکانی سوپای تورکیا، فراوانکردنی تۆڕی ڕێگاوبانی سەربازی و توانای لۆجستی سوپاکەیان بەتایبەتی لە سنوری قەزای ئامێدی گەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی. سوپای تورکیا تەواوی بنکەو بارەگا سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و بەرواری باڵا لەڕێگەی تۆڕی ڕێگاوبانی نوێوە بەیەکەوە بەستۆتەوە و سێ کۆمەڵگەی سەربازی نوێی گەورەشیان لە ناوچەکەدا دروستکردووە کە هەر کۆمەڵگەیەکییان، نەخۆشخانە، بنکەی مەشق و ڕاهێنان و تۆپخانەی تێدا جێگیرکراوە. ئامانج لە دروستکردنی "ناوچەی دابڕ" بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە جموجۆڵی سەربازی سوپای تورکیا و گواستنەوەی کەلوپەل و سەرباز بۆ بنکە سەربازییەکانیان، چیتر پشت بە شەقام و ڕێگا گشتییەکانی ناوچە ئاوەدانەکانی کوردستان نەبەستێت. دەروازەی سەرەکی ئەو ناوچە دابڕە، دەکەوێتە گەلی ڕەشاڤا و لەو دەروازەیەوە سوپای تورکیا دەتوانێت بچێت بۆ هەموو بنکە و بارەگاکانی لە ناوچەکەدا. بۆ دروستکردنی ڕیگای سەربازی بۆ دەروازەی گەلی ڕەشاڤا، لە ڕۆژی ٦ی شوباتدا، سەربازانی تورکیا کەلوپەلی ڕێگاسازییان بۆ دەروازەکە هێنا و ئامرازی تەقەمنییان لە گرد و چیاکانی نزیک گەلییەکە جێگیرکرد و دواتر تەقاندییانەوە. هەروەها بەمەبەستی ڕێگە خۆشکردن بۆ دروستکردنی رێگا سەربازییەکە، ڕێژەیەکی زۆر لە دارستانەکانی گەلی ڕەشاڤایان بڕیەوە. لە ڕۆژی دواتردا، دوو هەلیکۆپتەری سەربازی سوپای تورکیا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە و وەکو بەشێک لە مەشقی سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگە سەربازییە تازە دروستکراوەکاندا، پڕیشکەی تەقەمەنییان بەسەر چیاکانی ناوچەکەدا خستە خوارەوە. تەقینەوەکانی ئەم دواییە لە گەلی ڕەشاڤا، بوونە هۆی داڕمانی دوو شوێنەواری مێژوویی بەناوبانگی ناوچەکە کە یەکێکیان (پردی دووشاو)ە و مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەتی عەباسی. جگە لەوە، لە ڕۆژی ١٣ی شوباتدا، سوپای تورکیا سێ جار تۆپبارانی بەرزاییەکانی خنێرەی کرد لە سنوری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر. لەدوای ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ەوە ئەمە بە یەکەم هێرش و تۆپبارانی سوپای تورکیا دادەندرێت لە هەرێمی کوردستاندا. لە ساڵی ٢٠٢٥دا، سوپای تورکیا (١،٧١٨) هێرش و بۆردوومانی ئەنجامداوە، کە لەم ژمارەیە (١،٤٢٦) هێرش و بۆردوومانیان لە دوای ڕاگەیاندنی پڕۆسەی ئاشتی لە ١ی ئازاری ٢٠٢٥ەوە بووە و هێرشەکانی ئەم ساڵە بوونەتە هۆی شەهید و برینداربوونی (٩) هاوڵاتی مەدەنی. سەرباری پەرەسەندن و بەردەوامی دانوستان و گفتوگۆکانی ئاشتی، دەرئەنجامە ئەرێنییەکان بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی لەو شوێنانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی سەربازی تورکیادان، زۆر کەم و سنورداربوون. بە گشتی، لانی کەم (١،١٩٢) گوند لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە، جا چ لە ڕێگەی ئاوارەبوون، سنووردارکردنی هاتووچۆ، یان زیانگەیشتن بە موڵک و ماڵیان بێت. لەو ژمارەیەش، (١٨٣) گوند بە تەواوی چۆڵکراون، لەکاتێکدا (٦٠٢) گوندی دیکە بەشێک لە دانیشتوواننەکانییان چۆڵیان کردووە و تا ئێستاش لە هەمان بارودۆخی ئاوارەبووندان و هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بۆ باشتربوونی دۆخیان نەهاتۆتە پێشەوە. لەو (١،١٩٢) گوندە، (٤٠٥) گوندییان کە پێشتر بە هۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی ئەنفال لە ساڵانی (١٩٨٠)دا و هێرشی چەکدارانی داعش لە دوای ساڵی (٢٠١٤)دا چۆڵبووبون، گوندنشینەکانییان بەهۆی ئامادەیی سەربازی سوپای تورکیا لە گوندەکانییان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان. هەروەها، (٣٩) گوندی دەووروبەری چیای گارا، کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چنگی-قفڵ)ی سوپای تورکیا لە حوزەیرانی ٢٠٢٤دا چۆڵکرابوون، سەباری هەوڵی بەردەوامی گوندنشینان بۆ گەرانەوە و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانییان، تاوەکو ئێستا ڕێگەیان پێنەدراوە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە. لەو (١،١٩٢) گوندەی کە کاریگەریی هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیایان لەسەربووە، تەنیا پێنج گوند دەرئەنجامی ئەرێنی پڕۆسەی ئاشتییان بەدی کردووە. هاووڵاتییانی پێنج گوندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕێگەیان پێدراوە بگەڕێنەوە گوندەکانییان. ئەمە بە واتای ئەوەی کە تەنیا (٠.٤٪)ی ئەو گوندانەی کە کاریگەری ئۆپەراسیۆنەکانییان لەسەربووە، سودمەندی پڕۆسەی ئاشتی بوون و خەڵکەکانییان توانیویانە بگەڕێنەوە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی جموجۆڵی سەربازی و جەکداری هەردوو لایەن جددی نییە و کشانەوەی هێزە سەربازی و چەکدارییەکان لە ناوچەی مەدەنی نشین شکستی هێناوە. لە ڕۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦دا، گوندنشینە ئاوارەبووەکانی دەڤەری بەری گارێ لە سنوری قەزای ئامێدی کە نزیکەی (٢٠) مانگە گووندەکانییان پێ چۆڵکراوە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و گەیاندنی داواکارییان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو گوندەکانییان خۆپێشاندانییان ئەنجامدا و ڕێگەی نێوان ئامێدی بۆ دێرەلووکیان داخست. تاوەکو ئێستاش هیچ بەرچاو ڕوونییەک نییە کە گوندنشینانی ئەو ناوچەیە کەی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناو گوندەکانییان. ئەمە لە کاتێکدایە کە وەرزی کۆکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نزیک دەبێتەوە و سەرچاوەی بژێوی ژیانی زۆرینەی گوندنشینانی ئەم ناوچەیەش پشت بە جوتیاری و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەبەستێت. تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی، نیگەرانی خۆی لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا، دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ، بەهێزترکردنی بارەگا سەربازییە کۆنەکان ، بنیاتنانی ڕێگەی سەربازی، تەقاندنەوەی چیاکان و بڕینەوەی دارستانەکان دەردەبڕێت. لەهەمانکاتدا، داوای هەنگاوی ڕژدتر لە تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی و کشانەوە لە ناوچە مەدەنی نشینەکان.
دانا شێخ نەقی بێگومان، بابەتی "پلانی ئینۆن " (Yinon Plan) یەکێکە لە مشتومڕاوییترین و قووڵترین بابەتە ستراتیژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم وتارەی خوارەوە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە و شرۆڤەکاری تیشک دەخاتە سەر ڕەهەندەکانی ئەم پلانە: پلانی ئینۆن: ستراتیژیی هەڵوەشاندنەوەی دەوروبەر و داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێک لە شوباتی ساڵی ١٩٨٢دا، گۆڤاری (کێڤونیم - Kivunim) کە زمانحاڵی ڕێکخراوی جیهانیی زایۆنیستی بوو، وتارێکی بڵاوکردەوە بە ناوی "ستراتیژییەک بۆ ئیسرائیل لە ساڵانی هەشتاکاندا". نووسەری وتارەکە "ئۆدێد ینۆن" بوو، کە پێشتر بەرپرس بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل. ئەم نوسینە کە دواتر بە "پلانی ئینۆن " ناسرا، نەخشەڕێگایەکی پێشنیارکراو بوو بۆ گۆڕینی ئیسرائیل بۆ هێزی باڵادەست لە ناوچەکەدا، بەڵام نەک لە ڕێگەی ئاشتەوایی، بەڵکو لە ڕێگەی "پارچەپارچەکردنی" وڵاتانی عەرەبی. فەلسەفەی سەرەکی پلانەکە: "دەوڵەتە کارتۆنییەکان" ینۆن پێی وابوو کە وڵاتانی عەرەبی دەوروبەری ئیسرائیل، دەوڵەتی ڕاستەقینە نین، بەڵکو لەلایەن زلهێزەکانەوە (بەتایبەت بەریتانیا و فەرەنسا) بە شێوەیەکی دەستکرد دروستکراون. ئەو باوەڕی وابوو کە ئەم وڵاتانە لە ناوەوەدا بەهۆی ململانێی ئایینی، مەزهەبی و نەتەوەییەوە زۆر لاوازن. بنەمای پلانەکە: ئیسرائیل دەبێت کار لەسەر "تەقاندنەوەی" ئەم وڵاتانە لە ناوەوە بکات بۆ ئەوەی ببنە چەند کیانێکی بچووکی مەزهەبی و نەتەوەیی کە هەمیشە لە شەڕدا بن و نەپەرژێنە سەر دژایەتی ئیسرائیل. ستراتیژی پلانەکە بۆ وڵاتانی ناوچەکە ١. عێراق: دابەشبوون بۆ سێ پارچە ینۆن عێراقی بە مەترسیدارترین دەوڵەتی عەرەبی دەزانی. ئەو پێشنیاری کرد کە عێراق دەبێت بەسەر سێ هەرێمدا دابەش بکرێت: دەوڵەتێکی شیعە لە باشوور (بە ناوەندیی بەسرا). دەوڵەتێکی سوننە لە ناوەڕاست (بە ناوەندیی بەغدا). دەوڵەتێکی کوردی لە باکوور. ئەم تێڕوانینە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، لەلایەن زۆرێک لە چاودێرانەوە وەک "جێبەجێبوونی پلانەکە" لێکدرایەوە. ٢. سوریا و لوبنان پلانەکە جەختی لەوە دەکردەوە کە سوریاش هاوشێوەی عێراق دەبێت دابەش بێت بۆ دەوڵەتی عەلەوی، سوننە و درووز. سەبارەت بە لوبنانیش، ینۆن پێی وابوو کە دابەشبوونی لوبنان بۆ ٥ پارچەی مەزهەبی (مەسیحی، شیعە، سوننە، درووز) دەبێتە نموونەیەک بۆ هەموو جیهانی عەرەبی. ٣. میسر و ئوردن میسر: ئینۆن پێی وابوو کە میسر لەبەر هەژاری و کێشەی ناوخۆیی، دەوڵەتێکی داڕماوە. ئەو پێشنیاری دەکرد کە میسر دابەش بێت بۆ چەند هەرێمێک، لەوانە دەوڵەتێکی مەسیحی (قیبتی) لە باشوور. ئوردن و فەڵەستین: پلانەکە جەختی لەسەر دروشمی "ئوردن هەمان فەڵەستینە" دەکردەوە. واتە فەڵەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا دەربکرێن بۆ ناو ئوردن و لەوێ دەوڵەتەکەی خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی خاکی فەڵەستین بە تەواوی بۆ ئیسرائیل بمێنێتەوە. دەرئەنجام و ڕەخنەکان ئەم پلانە تا ئەمڕۆش جێگەی مشتومڕە. دوو تێڕوانینی جیاواز هەیە: بڕوانامەی پیلانگێڕی: زۆرێک لە شرۆڤەکارانی عەرەب و ئیسلامی پێیان وایە کە ئەوەی لە دوای بەهاری عەرەبی و شەڕی ناوخۆیی وڵاتان ڕوویدا، جێبەجێکردنی خاڵ بە خاڵی ئەم پلانە بوو بۆ پارچەپارچەکردنی ناوچەکە. تێڕوانینی ئەکادیمی: مێژوونووسان دەڵێن ئەمە تەنها "پێشنیاری" ڕۆشنبیرێک بووە و هەرگیز نەبووەتە سیاسەتی فەرمیی دەوڵەتی ئیسرائیل، بەڵکو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەرئەنجامی کێشە کۆنەکانی خۆیان و دەستوەردانی وڵاتانی زلهێز بوون. کۆتایی پلانی ئینۆن ، چ جێبەجێ کرابێت و چ تەنها تیۆرێکی سیاسی مابێتەوە، گرنگییەکەی لەوەدایە کە دەری دەخات "پارچەپارچەکردنی نەتەوەیی و مەزهەبی" گەورەترین مەترسییە بۆ سەر سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەورەترین دەرفەتیشە بۆ نەیارەکانی.
درەو: ? ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانەی لە (12) مانگی ساڵی (2025) بڵاوی کردوونەتەوە؛ ? ئامارەکان دەگاتە (329 هەزار و 130) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ئاستی هاوسەرگیری بەڕێژەی (10.5%) لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (15.2%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ ڕەسافە تۆمار کراوە. کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (7%) لە مانگی ئازاردا بووە، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری بە ڕێژەی (2.5%) لە پارێزگای موسەننا بووە. ? لە کاتدا (72 هەزار و 528) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. بەرزترین ئاستی جیابوونەوە بەڕێژەی (10.3%) لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.1%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ کەرخ تۆمار کراوە. کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (6.7%) لە مانگی کانونی یەکەمدا، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بە ڕێژەی (2%) لە پارێزگای موسەننا بووە. پوختە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانەی لە (12) مانگی ساڵی (2025) بڵاوی کردوونەتەوە؛ ئامارەکان دەگاتە (329 هەزار و 130) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ئاستی هاوسەرگیری بەڕێژەی (10.5%) لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (15.2%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ ڕەسافە تۆمار کراوە. کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (7%) لە مانگی ئازاردا بووە، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری بە ڕێژەی (2.5%) لە پارێزگای موسەننا بووە. لە کاتدا (72 هەزار و 528) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. بەرزترین ئاستی جیابوونەوە بەڕێژەی (10.3%) لە مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.1%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ کەرخ تۆمار کراوە. کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (6.7%) لە مانگی کانونی یەکەمدا، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بە ڕێژەی (2%) لە پارێزگای موسەننا بووە. هاوسەرگیری و هەڵوەشاندنەوەی خێزان لە عێراق؛ شیکردنەوەی ئامارەکانی ساڵی 2025 لە کاتێکدا عێراق بە قۆناغێکی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، ئامارە فەرمییەکانی ساڵی 2025 نیشانەی مەترسیدار و گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی خێزاندا دەخەنەڕوو. بەپێی داتاکان، لەم ساڵەدا کۆی (329,130) گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بەڵام لە بەرامبەردا (72,528) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. 1. بەغداد؛ پایتەختی هەڵوەشانەوەی خێزان بەپێی داتاکانی سەرۆکایەتی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە، بەغداد بە هەردوو بەری کەرخ و ڕەسافەوە، گەورەترین پشکی لە هەڵوەشاندنەوەی خێزاندا بەرکەوتووە: • بەری کەرخ: سەرەڕای ئەوەی تەنها (33,610) هاوسەرگیری تێدا بووە، بەڵام بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەی تۆمار کردووە کە (13,108) حاڵەت بووە (واتە نزیکەی (39%)ی هاوسەرگیرییەکان تێکچوون). • بەری ڕەسافە: زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیری تێدا بووە بە (50,158) حاڵەت، بەڵام هاوکات (12,040) حاڵەتی جیابوونەوەشی تێدا تۆمارکراوە. 2. پارێزگاکانی نەینەوا و بابل؛ نموونەی جێگیریی کۆمەڵایەتی بە پێچەوانەی بەغدادی پایتەخت، پارێزگای نەینەوا هاوسەنگییەکی باشتری نیشانداوە؛ بە (37,532) هاوسەرگیری، تەنها (5,775) جیابوونەوەی تێدا بووە. هەروەها دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای بابل بە یەکێک لە جێگیرترین ناوچەکان دادەنرێت، کە تەنها (3.1%)ی کۆی جیابوونەوەکانی عێراقی تێدا تۆمارکراوە. 3. کاریگەریی کات و وەرزەکان لەسەر بڕیارەکان شیکردنەوەی مانگانەی ئامارەکان دەریدەخات، کە هۆکارە ژینگەیی و ئایینییەکان کاریگەرییان لەسەر کاتی ئەنجامدانی پرۆسەکان هەیە، بەجۆرێک: • تشرینی یەکەم (مانگی 10) :قەرەباڵغترین مانگی دادگاکان بووە، کە تێیدا (34,617) هاوسەرگیری و (7,470) جیابوونەوە تۆمارکراوە. • ئاب (مانگی 8): بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما و بۆنە ئایینییەکان، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تێدا تۆمارکراوە (16,654)، بەڵام ڕێژەی جیابوونەوە تێیدا هەر بە بەرزی ماوەتەوە (6,214) حاڵەت تۆمار کراوە. 4. کورتەی ئامارە گشتییەکان • کۆی هاوسەرگیری: 329,130 • کۆی جیابوونەوە: 72,528 • بەرزترین (جیابوونەوە): بەغداد/ کەرخ (18.1%) • نزمترین (جیابوونەوە): موسەنا (2.0%) 5. دەرەنجامی گرنگ ئامارەکان دەریدەخەن کە لەسەر ئاستی گشتی (15) پارێزگاکەی عێراق، لە بەرامبەر هەر (4.5) هاوسەرگیرییەک، حاڵەتێکی جیابوونەوە هەیە. ئەم ڕێژەیە لە شارە گەورەکان و ناوچە پیشەسازییەکانی وەک بەسرە (کە (8,280) جیابوونەوەی تێدا بووە) زیاتر هەستی پێ دەکرێت، کە ئاماژەیە بۆ فشاری ئابووری و گۆڕانی شێوازی ژیان لە شارە گەورەکاندا. بۆ وردەکاری و بەرچاوڕوونی زیاتر بڕوانە خشتە و چارتەکان
درەو: ? پاڵپشت بە داتاو ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025دا؛ ?لە ساڵی 2025 (61 هەزار و 328) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەو زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە. ? لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (15 هەزار و 826) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، بەرزترین رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە. ? لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (107) حاڵەتی ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم تۆمارکراوەو بەرزترین رێژەی ژن هێنانی دووەم لە پارێزگای هەولێر بووە. ? هۆکارەکانی لێکجابوونەوەکان لە "پارێزگای هەولێر" بە کۆمەڵێک هۆکاری دیاریکرشوە؛ کە حاڵەتەکانی نەگونجان زۆرترین هۆکاری جیابوونەوە بووەو (هەزار و 232) حاڵەت بووە بە ڕێژەی (15%) و لە دوای ئەویش موبایل و تەکنەلۆژیا بە (هەزار و 66) حاڵەت و بە ڕێژەی (15%)، سێیەم بەرزترین هۆکاریش داوێن پیسی و خیانەت بووەو (918) حاڵەت بە رێژەی (13%)ی هۆکاری جیابوونەوە تۆمار کراوە. هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2025 ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان رۆژی (22/2/2026) داتاو ئامارو دادبینییە تۆمارکراوەکانی خۆی لە ماوەی (1/1/2025 – 31/12/2025) لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان، بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (61 هەزار و 328) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەو زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە، وەک لە (چارتی ژمارە (1)) هاتووە، بە جۆرێک؛ 1. لە سنوری پارێزگای هەولێر: (19 هەزار و 620) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (32%). 2. لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (25 هەزار و 687) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (42%). 3. لە سنوری پارێزگای دهۆک: (12 هەزار و 955) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (21%). 4. لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (3 هەزار و 66) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (5%). چارتی ژمارە (1) ئامارەکانی لێکجیابوونەوە و تەڵاق لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (15 هەزار و 826) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، وەک لە (چارتی ژمارە (2)دا هاتووە بەرزترین رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە، بە جۆرێک؛ 1. لە سنوری پارێزگای هەولێر: (3 هەزار و 878) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (31%) تۆمار کراوە. 2. لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (5 هەزار و 745) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (46%) تۆمار کراوە. 3. لە سنوری پارێزگای دهۆک: (2 هەزار و 33) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (16%) تۆمار کراوە. 4. لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (728) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (6%) تۆمار کراوە. چارتی ژمارە (2) ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (107) حاڵەتی ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم تۆمارکراوە، وەک لە (چارتی ژمارە (3)دا هاتووە بەرزترین رێژەی ژن هێنانی دووەم لە پارێزگای هەولێر بووە، بە جۆرێک؛ 1. لە سنوری پارێزگای هەولێر: (42) حاڵەت بە رێژەی (39%) تۆمار کراوە. 2. لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (39) حاڵەت بە رێژەی (36%) تۆمار کراوە. 3. لە سنوری پارێزگای دهۆک: (283) حاڵەت بە رێژەی (24%) تۆمار کراوە. 4. لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: هیچ حاڵەتێک تۆمار کراوە نەکراوە. چارتی ژمارە (3) هۆکارەکانی لێکجیابوونەوە و تەڵاق لە پارێزگای هەولێر وەک لە داتاکانی ئەنجومەنی دادوەریدا ئاماژەی پێدراوە هۆکارەکانی لێکجابوونەوەکانی لە "پارێزگای هەولێر" بە کۆمەڵێک هۆکاری دیاریکردووە؛ کە حاڵەتەکانی نەگونجان زۆرترین هۆکاری جیابوونەوە بووەو (هەزار و 232) حاڵەت بووە بە ڕێژەی (15%) و لە دوای ئەویش موبایل و تەکنەلۆژیا بە (هەزار و 66) حاڵەت و بە ڕێژەی (15%)، سێیەم بەرزترین هۆکاریش داوێن پیسی و خیانەت بووەو (918) حاڵەت بە رێژەی (13%)ی هۆکاری جیابوونەوە تۆمار کراوە، بڕوانە (چارتی ژمارە (4)) چارتی ژمارە (4)
درەو: ? ڕێکخراوی داعش، لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2025 بەرپرسیارێتی هەزاران کردەوەی گرتووەتە ئەستۆ، کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک، سەڵاحەدین و ئەنبار چڕ بوبوونەوە؛ بە جۆرێک ئەم پارێزگایانە پێکەوە زیاتر لە نیوەی کۆی گشتیی کردەوەکانیان پێکدەهێنا، کە ژمارەیان گەیشتبووە (5 هەزار و 772) کردەوە. ? لە سووریا، ڕێکخراوەکە لە نێوان ساڵانی 2024 و 2025دا (416) کردەوەی ئەنجامداوە، بەڵام دابەزینێکی بەرچاو دەبینرێت لە (288) کردەوە لە ساڵی 2024ەوە بۆ تەنها (128) کردەوە لە ساڵی 2025دا. سەرەتا لەم ساڵانەی دواییدا و سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چڕەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، چالاکییەکانی ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا بەردەوام بوون. ڕێکخراوەکە لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2025 بەرپرسیارێتی هەزاران کردەوەی گرتووەتە ئەستۆ، کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک، سەڵاحەدین و ئەنبار چڕ بوبوونەوە؛ بە جۆرێک ئەم پارێزگایانە پێکەوە زیاتر لە نیوەی کۆی گشتیی کردەوەکانیان پێکدەهێنا، کە ژمارەیان گەیشتبووە (5 هەزار و 772) کردەوە. هێرشە ئاسمانییەکان و جووڵە ستراتیژییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نێوان ساڵانی 2017–2020، کە گەیشتە (هەزار و 846) هێرش لە پارێزگا جیاوازەکاندا، بووە هۆی پاشەکشەیەکی پلەبەندی لە چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە، بەتایبەتی دوای ساڵی 2021، تا وای لێهات لە ساڵی 2025دا ئاستی چالاکییەکانیان گەیشتە نزمترین ئاست. لە لایەکی ترەوە و لە سووریا، ڕێکخراوەکە لە نێوان ساڵانی 2024 و 2025دا (416) کردەوەی ئەنجامداوە، بەڵام دابەزینێکی بەرچاو دەبینرێت لە (288) کردەوە لە ساڵی 2024ەوە بۆ تەنها (128) کردەوە لە ساڵی 2025دا. ئەم دابەزینە نیشانەی لاوازبوونی تواناکانی ڕێکخراوەکەیە لە سووریا، کە هاوشێوەی دۆخی عێراقە و دەرەنجامی ئەو فشارە ئەمنی و سەربازییە چڕەیە کە خراوەتە سەر مۆڵگەکانیان لە هەردوو وڵاتدا. بە کورتی، داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە داعش ئێستا لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکدا و تەنها لە هەندێک ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵات چالاکە، لە کاتێکدا هێرشە ئاسمانی و سەربازییە ڕاستەوخۆکان بوونەتە هۆی سنووردارکردنی جووڵەکانیان و پاشەکشەی کردەوەکانیان بۆ ناوچەی دیاریکراو. بڵاوبوونەوەی جوگرافیای ڕێکخراوی داعش لە کاتی هەڵکشانی هێزەکەی لە ساڵی 2014 و کۆنترۆڵکردنی نزیکەی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق و ناوچەیەکی بەرفراوانی سووریا، ڕێکخراوی داعش ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆ 20 ویلایەت دابەش کردبوو. لە عێراقدا ویلایەتەکانی (باشوور، ئەنبار، فەلوجە، دیالە، بەغدا، باکووری بەغدا، سەڵاحەدین، کەرکوک، دیجلە، نەینەوا و جەزیرە)ی لەخۆ دەگرت. لە سووریاش ویلایەتەکانی (بەرەکە، خەیر، ڕەققە، حومس، حەلەب، دیمەشق، حەمات و ئیدلب) بوون، جگە لەو ناوچانەی لە ڕێگەی "بەیعەت"ـەوە دەستی بەسەردا گرتبوون. ویلایەتی "جەزیرە" بیابانەکانی حەزەر و ناوچەکانی شەنگال، تەل عەبتە، مەحلەبیە، تەلەعفەر، زوممار و بەعاجی لە پارێزگای نەینەوا دەگرتەوە. ویلایەتی "دیجلە" بریتی بوو لە گوند و شارۆچکەکانی پارێزگای سەڵاحەدین لەسەر ڕووباری دیجلە، لە قەزای بێجییەوە تا ناحیەی حەمام عەلیل لە پارێزگای نەینەوا. لە سووریاش، ویلایەتی "خەیر" دەوروبەری مەیادین و ئەلبووکەمال بوو لە پارێزگای دێرەزوور، هەروەها ویلایەتی "بەرەکە" گوزارشتی لە پارێزگای حەسەکە دەکرد. دوای ساڵی 2017، هەژموونی ڕێکخراوەکە لە دەسەڵاتێکی ڕاستەقینەوە گۆڕا بۆ کۆنترۆڵێکی ناڕاستەوخۆ و بوونیان تەنها لە چوارچێوەی "شانە نوستووەکان" و گیرفانی بچووکدا مایەوە. لە سووریا، بوونیان تەنها لە ناوچە بیابانییەکان و هەندێک شوێنی سنووردار وەک (مەیادین، ئەلبووکەمال، حەسەکە، حومس و دیمەشق) ماوەتەوە، بێ ئەوەی دەسەڵاتی فعلییان بەسەر حەلەب، ڕەققە، حەمات و ئیدلبدا هەبێت. لە عێراقیشدا، لە ئێستادا ڕێکخراوەکە تەنها لە ناوچە بیابانی، شاخاوی و چۆڵەکاندا وەک شانەی نوستوو ماونەتەوە. چالاکییەکانی ڕێکخراوی داعش لە عێراق 2018 – 2026 چارت داتا ئامارییەکانی ساڵانی 2018 - 2026 ئاماژە بە پاشەکشەیەکی پلەبەندیی کردەوەکانی ڕێکخراوی داعش لە عێراق دەکەن، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2018دا کۆنترۆڵی زەمینیی ناوچەکانی لەدەستدا. لە کاتێکدا ئاستی چالاکییەکانی لە نێوان ساڵانی 2018 - 2021دا بە بەرزیی مابووەوە و ساڵانە زیاتر لە 1,000 کردەوەی ئەنجام دەدا، بەڵام لە ساڵی 2022دا تووشی داڕمانێکی کوشندە هات؛ بە جۆرێک ژمارەی چالاکییەکانی بۆ 487 کردەوە دابەزی و ئەم کورتهێنانە بەردەوام بوو تا لە ساڵی 2025دا تەنها گەیشتە 14 کردەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕێژەی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە بەراورد بە ساڵی 2018 بە ڕێژەی 98.9% دابەزیوە. وەرچەرخانە ستراتیژییەکانی ڕێکخراوەکە ڕێکخراوی داعش لە نێوان ساڵانی 2014 - 2026دا پێنج قۆناغی جیاوازی بڕیوە، کە گوزارشت لە خولی ژیانی ڕێکخراوەکە دەکەن لە سەرەتاکانی دەرکەوتنیەوە تا کاتی کاڵبوونەوەی؛ • قۆناغی یەکەم (2014 - 2018): ئەمە دیارترین قۆناغی ڕێکخراوەکە بوو، تێیدا گۆڕدرا بۆ "دەوڵەتێک" کە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق و ناوچەگەلێکی فراوانی لە سووریا لەژێر دەستدا بوو. • قۆناغی دووەم (2018 - 2019): گرنگترین نیشانەی ئەم قۆناغە داڕمانی ئەو دەوڵەتە بوو کە لە ساڵی 2014دا دامەزرابوو. دوای لەدەستدانی "دەسەڵاتی زەمینی"، ڕێکخراوەکە پەنای بۆ بڵاوبوونەوەیەکی جوگرافیی فراوان و هێرشی جۆراوجۆر برد، وەک هەوڵێک بۆ سەلماندنی بوونی خۆی. • قۆناغی سێیەم (2020): لێرەدا ژمارەی کردەوەکان بە بەرزی مابوونەوە، بەتایبەت لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک و ئەنبار. ڕێکخراوەکە لەم قۆناغەدا پشتی بە ستراتیژی "جەنگی درێژخایەنی پڕوکان" دەبەست. • قۆناغی چوارەم (2021 - 2022): ئەمە قۆناغی پاشەکشە و کشانەوە بوو. ئەنجامە هەرە دیارەکانی بریتی بوون لە کەمبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی کردەوەکان و بچووکبوونەوەی مەودای جوگرافی؛ ڕێکخراوەکە لێرەدا لە ستراتیژی "بڵاوبوونەوە"وە گۆڕدرا بۆ ستراتیژی "خۆحەشاردان و جێگیربوون" لە شوێنی دیاریکراودا. • قۆناغی پێنجەم (2023 - 2025): ئەمە بە قۆناغی "ماتبوون یان نیوە سڕبوون" دادەنرێت. نیشانەکانیشی بریتی بوون لە کردەوەی زۆر کەم و نەمانی چالاکی لە زۆربەی ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر ناوەندی قورسیی کردەوەکانی ڕێکخراوەکە بوون. بەراوردکارییەکی گشتگیر لە نێوان ساڵەکاندا ئەوە دەسەلمێنێت کە داعش لە عێراقدا، لە ماوەی حەوت ساڵدا لە چالاکییەکی فراوان و ڕێکخراوەوە گەیشتووەتە قۆناغی کشانەوەی تەواوەتی. ڕەوتی کات نیشانی دەدات کە ئەوەی دوای ساڵی 2021 ڕوویدا تەنها پاشەکشەیەکی کاتی نەبوو، بەڵکو ئاڕاستەیەکی جێگیری پێکهاتەیی بوو بەرەو هەڵوەشانەوەی سەربازی، کە لە ساڵی 2025دا گەیشتە لوتکە و کەمترین ژمارەی کردەوەی تێدا تۆمارکرا لەو کاتەوەی کە تێکشکانی زەمینیی خۆی ڕاگەیاندووە. جوگرافیای کردەوەکانی داعش 2018 - 2026 داتا کەڵەکەبووەکانی پەیوەست بەو کردەوانەی کە ڕێکخراوی داعش لە نێوان ساڵانی 2018 و 2026 لە عێراقدا گرتوویەتیە ئەستۆ (کە کۆی گشتییان 5 هەزار و 772 کردەوەیە)، دەریدەخەن کە چالاکییە مەیدانییەکانی ڕێکخراوەکە بە شێوەیەکی دیار لە ناوچە جوگرافییە دەستنیشانکراوەکاندا چڕ بووەتەوە، لەگەڵ هەبوونی جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پارێزگاکاندا. • چەقە سەرەکییەکانی چالاکی: پارێزگای دیالە بە (هەزار و 607) کردەوە لە پێشەنگی ئەو پارێزگایانەدایە کە زۆرترین هێرشیان کراوەتە سەر، ئەمەش نزیکەی (27.8%)ی کۆی گشتیی کردەوەکان پێکدەهێنێت و دووپاتی دەکاتەوە کە دیالە وەک چەقێکی سەرەکیی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە ماوەتەوە. دوای ئەویش، پارێزگای کەرکوک بە (هەزار و 364) کردەوە (23.6%) دێت؛ بەمەش ئەم دوو پارێزگایە پێکەوە زیاتر لە نیوەی چالاکییە مەیدانییەکانیان (51.4%) لەو ماوەیەدا پێکهێناوە. • پشتێنەی ناوەند: پارێزگاکانی سەڵاحەدین (641) و ئەنبار (609) لە پلەکانی دواتردا دێن، کە ڕێژەی هەردووکیان پێکەوە دەگاتە نزیکەی (21.8%)، ڕێکخراوەکە لەم ناوچانەدا پشتی بە ڕووبەرە جوگرافییە فراوانەکان و سروشتی گوندنشین و بیابانی بەستووە. • ناوچە ناجێگیرەکانی تری کردەوەکان: ناوچەکانی باکووری بەغدا (478) و دیجلە (464) ژمارەی نزیک لە یەکیان تۆمار کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دروستکردنی فشاری ئەمنی لە نزیك پایتەخت، بێ ئەوەی بگەنە ئاستی چڕیی کردەوەکانی پارێزگاکانی باکوور. لە بەرامبەردا، ناوچەکانی باشوور (145)، بەغدا (132) و نەینەوا (137) ئاستێکی نزمیان تۆمار کردووە. کەمترین ژمارەش لە فەلوجە (107)، جەزیرە (61) و بادینە (27) بووە. هێرشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق 2017 - 2020 داتا ئامارییەکانی هێرشە ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنە ستراتیژییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دابەشبوونێکی جیاواز لە نێوان پارێزگاکاندا نیشان دەدەن، کە کۆی گشتییان (هەزار و 846) هێرش بووە لە ماوەی چوار ساڵدا. • ئەو پارێزگایانەی زۆرترین هێرشیان کراوەتە سەر: هاوپەیمانان 612 هێرشیان (33.2%) لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق ئەنجامداوە. لە ئەنبار 537 هێرش (29.1%) ئەنجامدراوە بەهۆی سوودوەرگرتنی داعش لە ناوچە بیابانییە کراوەکان بۆ خۆحەشاردان. لە پارێزگای نەینەواش 346 هێرش (18.7%) ئەنجامدراوە. • ئەو پارێزگایانەی هێرشی مامناوەندیان تێدا بووە: لە کەرکوک 235 هێرش (12.7%) هەبووە بەهۆی چالاکییە بەردەوامەکانی ڕێکخراوەکە لە باکوور، هەروەها لە سەڵاحەدین 106 هێرش (5.7%) خاڵە گرنگەکانی ڕێکخراوەکەیان کردووەتە ئامانج. • کەمترین هێرش: هەریەک لە بەغدا و دیالە تەنها 14 هێرشیان (0.8%) تێدا ئەنجامدراوە؛ ئەمە سەرەڕای ئەوەی دیالە لە زۆربەی ساڵەکاندا لە پێشەنگی کردەوەکانی داعش بووە، کە لە ماوەی 7 ساڵدا ( هەزار و 607) کردەوەی تێدا کراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ سنوورداریی کاریگەریی ڕێکارە ئەمنییەکان لەو ناوچانەدا. چالاکییەکانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکانی سووریا (2024 - 2025) ڕێکخراوی داعش لە ماوەی ساڵانی 2024 و 2025دا (416) کردەوەی لە سووریا ئەنجامداوە، کە چالاکییەکان لە چەند پارێزگایەکی دیاریکراو چڕ بوونەتەوە: پارێزگای دێرەزوور (کە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق) بە (274) کردەوە لە پێشەنگدایە، کە زیاتر لە نیوەی کۆی گشتیی کردەوەکان پێکدەهێنێت. پارێزگای حەسەکە (ئەویش هاوسنوورە لەگەڵ عێراق) بە پلەی دووەم دێت بە (78) کردەوە، دوای ئەویش ڕەققە بە (27) کردەوە؛ ئەمەش بەردەوامیی بوونی ڕێکخراوەکە لە ناوچەکانی کەنار ڕووباری فورات و ناوچە گوندنشینە کراوەکانی ڕۆژهەڵات نیشان دەدات. لە پارێزگاکانی تردا چالاکییەکان سنووردار بوون؛ بە جۆرێک لە حمس (هاوسنوور لەگەڵ عێراق) 18 کردەوە، حەلەب 9، حەمات 6، ئیدلب 3 و لە دیمەشق تەنها یەک کردەوە تۆمارکراوە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ پاشەکشەی توانای ڕێکخراوەکە بۆ کارکردنی بەردەوام لە ناوچەکانی ڕۆژاوا و باشوور، بەهۆی ڕێکارە ئەمنییە چڕەکان و چاودێرییە ناوخۆییەکانەوە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە؛ - شبكة الساعة، تنظيم داعش: خريطة النشاط العملياتي للفترة 2018 – 2026، 2026-02-08؛ https://shorturl.at/YCSuP - Aaron Y. Zelin, Ilana Winter, One Year of the Islamic State Worldwide Activity Map, Washington Institute, Mar 20, 2024, at; https://shorturl.at/2Rqjb - Aaron Y. Zelin, Introducing the Islamic State Select Worldwide Activity Map, Washington Institute, Mar 21, 2023; https://shorturl.at/tCsnm
هێمن خۆشناو كشانهوهی هێزهكانی ئهمریكا له بنكهی سهربازی (ئهلتهنهف) كه دهكهوێته سێگۆشهی سنوری (سوریا – عێراق – ئۆردون) چهندین لێكدانهوه ههڵدهگرێت كه رهنگه گرنگترینیان پهیوهندی به باشتربوونی پهیوهندی نێوان ئیسرائیل و ئهمریكاوه ههبێت. له (6 تشرینی دووهمی 2025) ئاژانسی ههواڵی (رۆیتهرز)، بڵاویكردهوه كه ئهمریكا بهنیازه بنكهیهكی ئاسمانی سهربازی له (دیمهشق) دروست بكات، ئامانجیش له دروستكردنیدا زهمینهسازییه بۆ رێككهوتنی ئیسرائیل و سوریا به ناوبژیوانی ئهمریكا. ههر به گوێرهی ههواڵهكه، شوێنی بنكه سهربازیهكه دهكهوێته بهشی باشوری دهروازهی شاری دیمهشقی پایتهخت، كه پێشبینی دهكرا ببێته ناوچهیهكی له چهك داماڵدراو بهگوێرهی نهخشهی ئهمریكا بۆ رێككهوتنهكه. دوای ئهم ههواڵهی (رۆیتهرز) بهچهند كاتژمێرێك، ئاژانسی ههواڵی (سانا) كه ئاژانسی فهرمی حكومهتی سوریایه له ههواڵێكی به پهله و به پشتبهستن به كارمهندێكی وهزارهتی دهرهوهی حكومهتی كاتی سوریا ههواڵهكهی رۆیتهرز به درۆ دهخاتهوه ههواڵهكه بهبێ بنهما له قهڵهم دهدات! له (9 كانوونی یهكهمی 2025) واته دوای تێپهڕبوونی مانگێك بهسهر ههواڵهكهی (رۆیتهرز) به سێ موشهك هێرشكرایه سهر فڕۆكهخانهی (ئهلمهزه) له دیمهشق كه فرۆكهخانهیهكی سهربازییه، بێ ئهوهی هیچ لایهنێك بهرپرسیاریهتی هێرشهكه بگرێتهئهستۆ. لهگهڵ ئهوهشدا چهندین ناوهندی ههواڵی ناوچهیی، پێیانوابوو كه ئهنجامدهری هێرشهكهی سهر فڕۆكهخانهی (ئهلمهزه) ئیسرائیلهو هۆكارهكهی پشت هێرشهكهشیان به ناكۆكی نێوان (تهلئهڤیڤ – واشنتن) بهستهوه، لهمهڕ ناڕازیبوونی ئیسرائیل له دروستكردنی بنكهیهكی سهربازی ئهمریكی له دیمهشق و سیاسهتی ئهمریكا له سوریا، كه دهیهوێت رێگا بگرێت له پێشڕهوی زیاتری ئیسرائیل بهناو قوڵایی خاكی سوریادا، بۆ تهواوكردنی كۆریدۆری (داود). بهتهنیا ئهمه نا، بهرپرسه ئیسرائیلییهكان له ماوهی رابردوو چهندین جار جهختیان لهوه كردوەتهوه كه (تۆم باراك) نوێنهری سهرۆكی ئهمریكا، لهمهڕ ناكۆكی نێوان (توركیا – ئیسرائیل) پشتگیری له توركیا دهكات و ئاستهنگی بۆ ئیسرائیل دروست دهكات. پێگهی (والا) ی ئیسرائیلی له (29 كانوونی دووهمی 2026) له زاری بهرپرسێكی ئیسرائیلی بڵاویكردهوه كه :" تۆم باراك بهرگری له بهرژهوهندیهكانی توركیا دهكات". به گوێرهی پێگهی ناوبراو بهرپرسه ئیسرائیلییهكه دهڵێـت:" باراك وهكو ئهوهی باڵیۆزی توركیا بێت ههڵسوكهوت دهكات و بهم شێوهیه كاریگهری خراپ بهسهر رووداوهكانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست بهجێدەهێڵێـت". لهوانهشه ساردی پهیوهندیهكانی نێوان (ئیسرائیل و ئهمریكا) هۆكاری سهرهكی بێ له پشت سهردانه سێ رۆژییهكهی (كۆنگرێسمانی كۆماری) لیندسی گراهام بۆ ئیسرائیل له (15 كانوونی دووهمی 2026)، كه به كهسی ههره نزیكی ئیسرائیل دادهنرێت. چونكه دوای ئهم سهردانه بهچهند رۆژێك (بنیامین ناتانیاهۆ) سهردانی واشنتنی كرد و له كۆشكی سپی چاوی به دۆناڵد ترهمپ كهوت. ئهمهش بهلانی كهم ئاماژهیه به كهمبوونهوهی ساردی له پهیوهندی ههردوولادا. دوورنیه كشانهوهی هێزهكانی ئهمریكا له بنكهی (ئهلتهنهف) له سێگۆشهی سنوری نێوان (عێراق، سوریا و ئۆردون) ئاماژهیهكی دیكه بێت له باشتربوونی پهیوهندی نێوان ئیسرائیل و ئهمریكا كه هاوكات بوو لهگهڵ سهردانی (ناتانیاهۆ) بۆ واشنتن. گرنگی بنكهی (ئهلتهنهف) چیه؟ لهڕووی ئیدارییهوه بنكهی ئهلتهنهف سهر به پارێزگای حومسی سوریایە. بنكه سهربازییهكه نزیكه له دهروازهی (ئهلتهنهف) لهسهر رێگای بازرگانی نێودهوڵهتی له نێوان دیمهشق و بهغدا كه به رێگای (M2) ناسراوه و وهكو شادهماری ستراتیژی بازرگانی و جوڵهی سهربازی دهناسرێت، كه ئهمهش مۆركێكی جیۆسیاسی گهورهتر له قهباره جوگرافیهكهی بهم ناوچهیه و بنكهكه بهخشیووه. گرنگی ئهم بنكهیه بهتایبهتی ساڵی 2016 زهقكرایهوه كاتێك هێزهكانی ئهمریكا لهچوارچێوهی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژ به داعش لهم بنكهیه گیرسانهوه. سهرهتا واشنتن ئهم بنكهی وهكو ناوهندێكی راهێنان بهكارهێنا بۆ پشتگیریكردن له گرووپی (سوپای مغاویری شۆڕش) كه گرووپێكی بهرههڵستكاری رژێمی پێشووی سوریا بوو. له ههمان كاتدا بنكهكه وێستگهیهكی چاودێر و دروستكردنی ههژموون بوو بهسهر ناوچهیهكی بهرفراوانی بیابانهكانی سوریا. بهڵام گرنگی (ئهلتهنهف) زیاتر لهڕووی ستراتیژی دایه، كه ناوچهیهكی ههستیاره بۆ پێشبڕكێ و ركابهری هێزه ناوچهیهكان، وهكو ناوچهیهك له قهڵهم دهدرێت بۆ رێگرتن له گهیشتنی ئێران به قوڵایی ناوچهی رۆژههڵاتی ناوهڕاست. ههر ئهوهش وایكرد له ساڵانی پێشتردا هێزهكانی ئهمریكا لهم بنكهیه بهردهوام راستی هێرشی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بێنهوه. سهرهڕای ئهو مهترسیانهی توشی هێزهكانی ئهمریكا دهبوونهوه لهم بنكهیه، ههروهها سهرهڕای پووكانهوهی داعش له عێراق دوای 2017 و له سوریا دوای 2019، ئهمریكا ئاماده نهبوو دهستبهرداری ئهم بنكهیه بێت و مانهوهشی لهم بنكهیه دهبهستهوه، به جهختكردنهوه له بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر و چاودێریكردنی جوڵـﻪ ناوچهیهكان له بیابانی سوری. لهم سۆنگهیهوه، كشانهوهی ئهمریكا له (ئهلتهنهف) كه هاوكاته لهگهڵ نهمانی ساردی پهیوهندی ئیسرائیل و ئهمریكا چهندین پهیام و ئاماژه لهخۆ دهگرێت، رهنگه گرنگترین پهیامیش رێگا خۆشكردن بێت بۆ سهپاندنی ههژموونی زیاتری ئیسرائیل بهسهر خاكی سوریا سهرهتا له رێگای هێزی ئاسمانی و دواتریش هێزی زهمینی. دووریش نیه كشانهوهی ئهمریكا له (ئهلتهنهف) زهمینه بۆ (ئهحمهد ئهلشهرع) خۆش بكات تا داوای كشانهوهی هێزهكانی روسیا و توركیا بكات له تهواوی سوریادا، دهشكرێت لێدوانهكانی (یهشار گولـلهر) وهزیری بهرگری توركیا بهر له چهند رۆژێك كاتێك وتی:" كشانهوهی توركیا له سوریا مهسهلهیهكی رههای توركیایە" دركردنی ئهنقهره بێت بهم خوێندنهوهیه. گۆشهیهكی دیكه كه دهكرێت كشانهوهی ئهمریكا له (ئهلتهنهف) راڤه بكات، نهمانی متمانهی واشنتن بێت به دهسهڵاتی (ئهلشهرع) به تایبهتی دوای رووداوی هێرشكردنه سهر سوپای ئهمریكا لهلایهن داعش له (تهدمور) له 13 كانوونی یهكهمی 2023 دا. ههر ئهوهش بوو ئهمریكا گهیانده ئهو باوهڕیهی تا زیاتر له 5 ههزار گیراوی داعش له سوریا بگوازێتهوه عێراق. بێگومان هۆكارێكی دیكهی كشانهوهی ئهمریكا له ئهلتهنهف دهكرێت به رێوشوێنی خۆپارێزی سوپای ئهمریكا دهبهسترێتهوه، به تایبهتی له كاردانهوهی ئێران له ئهگهری ههر هێرشێكی ئهمریكیدا، چونكه به ههمان هۆكار پێشتریش سوپای ئهمریكا له بنكهی (عهین ئهلئهسهد) له خۆرئاوای عێراق كشایهوه. كشانهوهی ئهمریكا له (ئهلتهنهف) لهم كاتهدا چاوهڕواننهكراو بوو، چونكه پلانی سوپای ئهمریكا ههبوو بۆ دروستكردنی بنكهیهكی سهربازی له شاری (ئهلزهمیر) له نزیك دیمهشق جگه له گیرسانهوهیان له تهدمور و ئهلتهنهف، ئهم سهنگهر گرتنهش وهكو رێگرتنی ئهمریكا له ئیسرائیل بۆ دروستكردنی كۆردیۆری (داود) دهخوێندرایهوه به تایبهتی لهلایهن شرۆڤهكاری توركی. پێدهچێت دوای بڵاوكردنهوهی بهڵگه و دیكۆمێنته پڕ سكانداڵ و تاوانه سێكسیهكانی (جێفری ئهبستین) لۆبی ئیسرائیلی لهناو ئهمریكا سهركهوتوو بێت له رازیكردنی (ترهمپ) به كشانهوه له سوریا به بیانووی نهمانی داعش و ههسهده، كه له جهوههردا ئهم كشانهوهیه دهرفهت رهخساندنه بۆ ئیسرائیل تا زیاتر ههژموونی خۆی بهسهر تهواوی باشوری سوریا بسهپێنێت و بهرهو تهدمور و دواتر (ئهلتهنهف) شۆڕبێتهوه بۆ تهواوكردنی كۆردیۆری (داود) و گهیشتن به دێرهزور. ئهوهی دهیبینین له سوریادا تهواوی رووداوهكان نیه بهڵكو بهشێكه، ئهوهی له پشت پهرده دهوترێت، بهرنامهی بۆ دادهڕێژرێت و رێككهوتنی لهسهر دهكرێت زۆر زیاتره لهوهی لهسهر مێزی گفتوگۆ دهیبینین و تاوتوێ دهكرێت! كێ دهڵێت: لۆبی جولهكه (ترهمپ) و ستافهكهی ناچار ناكات تا دۆسیهی سوریا رادهستی ئیسرائیل بكات، كه ئهمهیان له خۆشی (جۆلانی)یش دهچێت تا بتوانێ له ژێر سێبهری (شهیبانی) بێته دهرهوه...
راپۆرت: درەو ئەمڕۆ بەغدادو بەسرەو ژمارەیەك لە پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق خۆپیشاندان و مانگرتنی دوكاندارو بازرگانەكانی بەخۆوە بینی، ئەمە ناڕەزایەتییە دژ بە جێبەجێكردنی پێناسی نوێی گومرگی و سیستەمی ئیسكۆدا لە دەروازە سنورییەكان. خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی تایبەت بە پێناسی نوێی گومرگی یاخود هەمواركردنەوەی دەكەن، بەوپێیەی بە قسەی دوكاندارو بازرگانان ئەم سیستەمە نوێیە لەگەڵ واقعی بازاڕی ناوخۆیی عێراق ناگونجێت و توانای كڕین لای هاوڵاتیان لاواز دەكات. بەڵام لە قوڵایی ئەم بابەتەدا وەكو كەسانی پسپۆڕ دەڵێن ئابوری نیشتمانی فراوانتر هەیە؛ كە پەیوەندیدارە بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و رێكخستنی بازرگانیی دەرەكی و چارەكردنی ئەو كێشە درێژخایەنانەی كە زیاتر لە یەك دەیەیە روبەڕووی ئابوری عێراق بووەتەوە. ئەم دۆخە نوێیە پرسیاری جددی دروستكردووە لەبارەی ئەوەی ئایا لە شارەكانی عێراق دوكاندارو بازرگانەكان بەرگری لە قوتی خەڵك دەكەن یاخود دەترسن ئەو دەستكەوتانە لەدەستبدەن كە بەهۆی ناڕێكی سیستەمی گومرگی لە عێراق چەندین ساڵە لێی بەهرەمەندبوون. سایتی (سۆمەریەنیوز) بە پێچەوانەی هاواری بازرگانەكانەوە راپۆرتێكی كردووەو لە چەند خاڵێكدا سودی سیستەمە گومرگییە نوێیەكە دەسەلمێنێت، كە كورتەكەی بەمشێوەیە: بەرگری لە خەڵك ناكەن! بازرگانەكان لە خۆپیشاندانەكانیاندا دروشمی ئەوە بەرزدەكەنەوە كە پێناسی گومرگی دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای كڕین لای هاوڵاتیان، بەڵام شیكاری جوڵەی بازاڕی عێراق بەتەواوەتی پێچەوانەی ئەمە دەسەلمێنێت، بازرگانی عێراق وەكو هەر ئەكتەرێكی ئابوری بەشوێن قازانجدا دەگەڕێت و، دەستبەجێ هەر زیادبوونێكی تێچووی هاوردەكردن دەخاتە سەر نرخی كۆتایی بەكاربەر. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرەنجە، لە عێراق پەیوەندی بازرگان و بەكاربەر "پەیوەندییەكی یەكلایەنە"یە؛ كاتێك تێچوو بەرزدەبێتەوە، لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا نرخەكان بەرزدەبنەوە، بەڵام كاتێك تێچووی گومرگی دادەبەزێت یاخود سەقامگیر دەبێت زۆر بەكەمی هاوڵاتی هەست بەم دابەزینە دەكات، ئەگەر رووشبدات چەند مانگێكی پێدەچێت. بۆیە دانانی داواكاری بازرگانان لەو چوارچێوەی كە "نوێنەرایەتی بەرژەوەندی گەل دەكەن" هەڵەیەكی لۆژیكییەو شەڕە راستەقینەكەیان بۆ پاراستنی پەراوێزی ئەو قازانجە زۆرەیە، نەك بەرگریكردن لە سفرەو خوانی هەژاران. زۆرێك لە گۆشەیەكی تەسكەوە تەماشای پێناسە گومرگییەكان دەكەن و وەكو هۆكاری راستەوخۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان تەماشای دەكەن، رۆڵی پێناسەكە وەكو ئامێزێكی سەرەكی ئابوری نادیدە دەگرن كە وڵاتانی بەكاریدەهێنن بۆ رێكخستنی بازرگانی خۆیان، بەرزكردنەوەی پێناسی گومرگی تەنیا بە واتای زیادبوونی نرخەكان نییە، بەڵكو كۆمەڵێك سودی گشتیشی هەیە لەوانە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی كشتوكاڵی و پیشەسازی، كە ملیۆنان دەرفەتی كار دەڕەخسێنت و، خۆبژێوی بەشێوەیەكی رێژەیی بەهێز دەكات و پشتبەستنی زۆر بە هاوردەكردن كەمدەكاتەوە. هەروەك پێناسە گومرگییەكە داهاتەكانی دەوڵەت زیاد دەكات، ئەمەش بایەخێكی گەورەی هەیە بۆ وڵاتێك كە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەكەی بەشێوەیەكی راستەوخۆ پشت بە خەرجییەكانی حكومەت دەبەستن جا ئیتر لەریگەی موچەوە بێت یاخود خانەنشینی یان تۆڕەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی. هەر گرفتێك دارایی گەورە رەنگە ببێتە هۆی قەیرانێك كە هەڕەشە لەسەر توانای كڕینی هاوڵاتیان بكات و، بەشێوەیەكی نەرێنی بشكێتەوە بەسەر چالاكی ئابوریدا، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت پاراستنی دارایی گشتی دەچێتە خزمەتی بەرژەوەندی هەمووانەوە بە بازرگانانیشەوە. ماددە خۆراكییەكان لە جیهاندا لە گومرگ بەخشراون؟ یەكێك لەو بانگەشانەی كە لە خۆپیشاندانەكاندا دووبارە دەبێتەوە ئەوەیە كە ماددە خۆراكییەكان لە هەموو وڵاتانی جیهان پێناسی گومرگییان سفرە و، عێراق ئەم بنەمایەی پێشێل كردووە. زۆرینەی وڵاتانی جیهان، بەوانەشیانەوە كە لە سیستەمی ئیسكۆدا پەیڕەو دەكەن، باجی گومرگی بەسەر ماددە خۆراكییەكاندا دەسەپێنن بە رێژەی 5% بۆ 20%، رەنگە ئەم رێژەیە بۆ ئەو كاڵایانەی كە لە ناوخۆدا پارێزگارییان لێ دەكرێت باجەكەی زۆر بەرزتریش ببێتەوە. لە عێراق، ئەو پێناسە گومرگییەی كە بۆ زۆربەی ماددە خۆراكییەكان پشتی پێ دەبەسترێت رێژەكەی تەنیا 5%ە، كە ئەمەش رێژەیەكی كەمە بەراورد بە پێوەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان. هەروەك بازاڕی عێراق بەدەست بەرزی نرخەكانەوە ناناڵێنێت ئەگەر بەراوردی بكەی بە وڵاتانی دراوسێ، بەڵكو نرخی خۆراك تێیدا لەخوار تێكڕای نرخی ناوچەییەوەیە و گونجاوە لەگەڵ داهاتی تاكدا. نالۆژیكییە هەندێك كاڵای هاوردەی وەكو ماسی (تونە)و (سەردین) وا وێنا بكرێت كە پێكهاتەی بنەڕەتی خۆراكی چینە هەژارەكانن، لەكاتێكدا كە بەدیلی ئەم جۆرە خۆراكە لە ناوخۆدا هەرزانترو كوالیتییەكەشیان باشترەو گونجاوترە لەگەڵ نەریتی خۆراكیی لە عێراق. ئایفۆن 17و كەمالیاتی چینی خۆشگوزەران یەكێك لەو نمونانەی تر كە زۆر باسدەكرێت، ئەوەیە كە گوایا پێناسە گومرگییە نوێیەكە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی موبایلەكان لەوانە "ئایفۆن 17" بۆ ئاستێكی خەیاڵی، دەوترێت نرخەكەی دەگاتە 1800 دۆلار. بەڵام ئەم بەراوردكارییە راستییەكی پشتگوێخستووە كە نرخی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە وڵاتێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە، بەگوێرەی سیاسەتی كۆمپانیای بەرهەمهێن، پاشان بەپێی باج و پێناسی كارپێكراو لە هەر وڵاتێك. لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا، نرخی فەرمی ئامێرەكە لە عێراق بەرزترە، پاشان پێناسی گومرگی و باجی بەهای زیادكراو (VAT)ی دەخرێتەسەر، كە وا دەكات نرخی كۆتایی زۆر زیاتر بێت، لەبەرامبەردا لە عێراق باجی (VAT)یان باجی كڕین بوونی نییە، ئەمەش وادەكات ئەو بەراوردكارییە ورد نەبێت. هەروەك ئەم جۆرە كاڵایانە بە كەمالیات (ناپێویست) ئەژمار دەكرێن و ئەوانە دەیكڕن كە داهاتیان مامناوەند یاخود بەرزە نەك هەژاران، لە ڕووی ئابورییەوە لۆژیكییە پێناسی زیاتر بەسەر كاڵا ناپێویستەكاندا بسەپێندرێت لەبەرامبەر پاراستنی كاڵا بنەڕەتییەكاندا كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هەموو هاوڵاتیان هەیە. زۆرێك لەوانەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن راستییەك پشتگوێ دەخەن (ئەمە بەقسەی پسپۆڕان)، ئەویش ئەوەیە عێراق لەو وڵاتە كەمانەیە كە باجی بەهای زیادكراو جێبەجێ ناكەن، لەكاتێكدا زۆرینەی وڵاتانی جیهان لەناویاندا وڵاتانی كەنداو پشت بەم جۆرە باجە دەبەستن، ئەم باجە بەسەر نرخی كۆتایی فرۆشتندا دەسەپێندرێت، نەك تەنیا بەسەر نرخی هاوردەكردندا، ئەمەش دەبێتە بارگرانی راستەقینە لەسەر بەكاربەر لەو وڵاتانە، زیاتر لەوەی كە لە عێراق هەیە. لەكاتی ژماركردنی كۆی پێناس و باجەكان تاوەكو كاڵا دەگاتە دەستی بەكاربەری كۆتایی، بەشێوەیەكی رێژەیی نرخ لە بازاڕی عێراقدا هەرزانترە، ئەمەش بانگەشەكانی "گرانی بێ پێشینە" پوچەڵدەكاتەوە. پاراستنی بەكاربەر بەواتای پشێوی هاوردەكردن نییە پاراستنی بەكاربەر تەنیا لەوەدا كورت نابێتەوە نرخەكان بە نزمی بهێڵدرێنەوە، بەڵكو كوالیتی كاڵاكان و رێگری لە پڕبوونی بازاڕ بە كاڵای ناستاندارد و، بەدیهێنانی هاوسەنگی لە هاوردەو بەرهەمهێنانی ناوخۆیش دەگرێتەوە. كردنەوەی دەرگای هاوردەكردن بەبێ كۆنترۆڵ، وەكو ئەوەی لە ساڵانی پێشووی هەبووە، بووەتە هۆی لاوازبوونی پیشەسازی نیشتمانی و گۆڕینی عێراق بۆ بازاڕێكی تەواوەتی بەكارهێنان، ئەمە بەپێی قسەی پسپۆڕان. لەم روانگەیەوە، سەپاندنی باجی گومرگی بەگوێرەی جۆری كاڵاكە، رێكارێكی ئاساییە لەچوارچێوەی پاراستنی بازاڕدا، بەئامانجگرتنی بازرگاكان یاخود هاوڵاتیان نییە. رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان.. مەرج نەك لێخۆشبوونی رەها هاوكات پرسی ڕێککەوتنە بازرگانییەکان دەوروژێنرێت، لەگەڵ ئەو بانگەشەیەی کە زۆربەی کاڵای عەرەبی یان بیانی دەبێ بە لێخۆشبوونی تەواوەوە بچنە ناو عێراقەوە. بەڵام رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان بە مەرجی دیاریكراو جێبەجێ دەكرێن، لە گرنگترینیان ئەوەیە كە سەرچاوەی راستەقینەی كاڵاكان دەبێت وڵاتی هەناردەكار بێت، نەك تەنیا دووبارە هەناردەكردنەوە بەبێ بەهای زیادكراو. تەنانەت لەناو یەكێتیی ئەوروپا، بازرگانی تەواو بەبێ باج لەنێوان هەموو وڵاتاندا نییە، پۆلێنبەندییە ئاڵۆزەکان ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بەڕێوەدەبەن. هەروەك ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خۆشی بەمدواییانە دەستیكردووە بە سەپاندنی باجی گەورە بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتاندا، لەناویاندا وڵاتە هاوپەیمانەكانی، ئەمەش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە سیاسەتی پێناسی گومرگی ئامرازێكی رەوای سەروەرییە. لە كۆتایدا دەكرێت بوترێت- قسەی هەندێك لە پسپۆڕان- ئەو ناڕەزایەتییەی كە ژمارەیەك لە بازرگاكان رێبەرایەتی دەكەن دژ بە پێناسی گومرگی و سیستەمی ئیسكۆدا، سەرباری رەوایەتی لە گۆشەی گوزارشتكردن لە بەرژەوەندییەكان، نابێت وەكو دەنگی بەرژەوەندی گشتی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. پێناسە گومرگییەكە ئامرازێكی ریفۆرمی ئابورییە كە لەمێژە چاوەڕوان دەكرێت و، جێبەجێكردنی رۆڵی دەبێت لە روبەڕووبونەوەی قاچاخچێتی و رێكخستنەوەی دەروازە سنورییەكان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و دراوی قورس. بەرژەوەندی نیشتمانی وا پێویست دەكات ریفۆرم بخرێتە پێش بەرژەوەندییە تەسكەكان و، پێداگری بكرێت لەسەر جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانە كە توێژینەوە ئابورییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان داوایان كردووە. ئاساییە ئەم ریفۆرمانە روبەڕووی بەرەنگاری سودمەندبووانی پشێووی پێشوو ببێتەوە، بەڵام سەركەوتنی هەنگاوێكی بنەڕەتییە بە ئاڕاستەی ئابورییەكی هاوسەنگترو دادپەروەرتردا، كە وەكو یەك خزمەت بە هاوڵاتی و بازرگانی راستەقینەش بكات.
درەو: تەنها لە هەرێم بە هۆی دابەزینی زێڕەوە زۆرتر لە (450 ملیۆن) دۆلار بە هەڵم بووە ? بەهۆی ئەو دۆخەی بازاڕی کانزاکانی لە جیهان شۆک کرد، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە تێکڕایی، تەنها لە هەرێمی کوردستان؛ ? دابەزینی نرخی هەر گرامێک زێڕ: تێکڕا نزیکەی (22.5) دۆلار. ? دابەزینی نرخی هەر مسقاڵێک (5 گم) زێڕ: تێکڕا نزیکەی (112.5) دۆلار ? دابەزینی نرخی هەر ئۆنسیەک (31.1 گم) زێڕ: تێکڕا نزیکەی (700) دۆلار ? دابەزینی نرخی هەر کیلۆیەک (1000 گم) زێڕ: تێکڕا نزیکەی (22 هەزار و 508) دۆلار ? خەمڵاندنی زیانەکان: ئەگەر گریمانە بکەین لە کۆگاکان و لای زێڕنگران و هاوڵاتیانی هەرێم لەم کاتەدا تەنها (20) تەن زێڕی ئامادە (بۆ فرۆشتن یان پاشەکەوت) هەبێت: ? زیانی بەها 20 تەن (20,000 کگم) زێڕ × (22 هەزار و 508) دۆلار = 450 ملیۆن و 160 هەزار و 772 دۆلار. ? واتە تەنها لە سێ ڕۆژدا، بەهای ئەو زێڕەی لە ناو هەرێمدا هەیە، بە بڕی زۆرتر لە 450 ملیۆن دۆلار "بە هەڵم بووە" یان لە بەهاکەی کەمبووەتەوە. زێڕ هەمیشە وەک "پەناگەی ئارام" دەبینرێت، بۆیە هەر جووڵەیەکی لەناکاوی نرخەکەی، ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری گەورە لە سیاسەتی جیهانیدا. نرخی کانزا دەگەمەنەکان و "زێڕ و زیو" بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا "شۆک"ێکی ئابوری دروست کرد لە بازاڕەکانی جیهان، بەشی زۆر هۆکارەکانیش بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە، ئەوانیش؛ هۆکاری دابەزینی لەناکاوی نرخەکان (شۆکە گەورەکە) شارەزایانی ئابوری چەند هۆکارێکی سەرەکی دەستنیشان دەکەن، ئەوانیش: • بەهێزبوونی دۆلار: پەیوەندییەکی پێچەوانە لە نێوان دۆلار و زێڕدا هەیە. کاتێک بەهای دۆلار بەرز دەبێتەوە (بەهۆی داتای ئابوری بەهێزی ئەمریکا)، زێڕ بۆ وەبەرهێنەرانی دراوەکانی دیکە گرانتر دەکەوێت و فرۆشتنی زیاد دەکات. • سیاسەتی بانکی فیدراڵی ئەمریکا FED):) لێدوانەکان سەبارەت بە هێشتنەوەی ڕێژەی سوود (Interest Rate بە بەرزی، وا دەکات وەبەرهێنەران لە زێڕەوە بەرەو "سەنەداتی گەنجینە" بچن کە سوودی مسۆگەریان پێدەبەخشێت. • هێوربوونەوەی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان: هەر کاتێک هەواڵی ئەرێنی سەبارەت بە ئاگربەست یان کەمبوونەوەی شەڕ لە ناوچەکە (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بڵاوببێتەوە، خواست لەسەر کڕینی زێڕ وەک پارێزەر کەمدەبێتەوە. • کاندیدکردنی "پیاوە ژیرەکە" و کاریگەرییە دەروونییەکان: لە سەروو هەموو ئەو هۆکارانەوە، لە وەرچەرخانێکی کتوپڕدا، بازاڕی زێڕ و زیو لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمی کوردستان یەکێک لە گەورەترین شۆکە داراییەکانی چەند دەیەی ڕابردووی بەخۆوە بینی. ئەم داڕمانە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، "کێڤین وارش"ی بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کاندید کرد، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی هاوسەنگیی پێشبینییەکانی وەبەرهێنەران. بەپێی شرۆڤەکارانی جیهانی، بازاڕ "کێڤین وارش" وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ و وریاتر لە "جیرۆم پاوڵ" دەبینێت. "تۆم پرایس" شرۆڤەکاری پانمۆر لیبرۆم ئاماژە بەوە دەکات، کە بازاڕ پێیوایە "وارش" بە ئاسانی مل بۆ داواکارییەکانی ترەمپ نادات بۆ کەمکردنەوەی خێرای سوودی بانکی. ئەم متمانەیە بە وارش، وایکرد دۆلار بەهێز بێت و زێڕ و زیو لە "پەناگەی ئارام"ەوە بگۆڕدرێن بۆ "سەرمایەی پڕ مەترسی". ڕێگاکانی کڕین و فرۆشتن و شێوازی مامەڵە کانزا بەنرخەکان بەشێوەیەکی سەرکی دوو ڕێگای سەرەکی هەن بۆ مامەڵەکردن بە زێڕ و زیو و کانزا بەنرخەکان: • کڕینی فیزیکیPhysical):) کڕینی خشڵ، سکە، لە بازاڕە ناوخۆییەکان، بۆ پاشەکەوتی درێژخایەن. • بازاڕە جیهانییەکانی وەکForex/Trading):) کە مامەڵەکردن بە "ئۆنسە" لە ڕێگەی شاشە و پلاتفۆرمەکانەوە بەبێ ئەوەی زێڕەکە وەربگریت. ئەم ئەم مامەڵەیە خێراترە و مەترسییەکەشی زیاترە. ئاستی زیانەکان و دابەزینی نرخەکان بەپێی یەکە پێوانەییەکان، دابەزینەکە بەم شێوەیە بووە (بە نزیکەیی لەسەر ئاستی جیهانی): • ئۆنسەی زێڕ: هەر ئۆنسیەیەک زێڕ لە بەرامبەر بە (31.1 گم)ە لە سێ ڕۆژدا نزیکەی ($700 بۆ $ 800) دابەزیوە، بە ڕێژەی (9%) و لە سەروو (5 هەزار و 600) دۆلارەوە بۆ خوار (4 هەزار 700) دۆلار دابەزی و پاشان خۆی ڕێکخستەوە بۆ نزیکەی (4 هەزار و 900) دۆلار. • زیو: زیو کە بە "زێڕی هەژاران" ناسراوە، گەورەترین زیانمەندی ئەم شۆکە بوو، لوتکەی نرخ ئەم کانزایە پێش رۆژی هەینی بە رێژەی 39٪ بەرزببووەوە و ئاستی 120 دۆلاری تێپەڕاندبوو، تەنها لە یەک ڕۆژدا ٢٨٪ی قازانجەکانی لەدەستدا و گەیشتە نزیکەی 84 دۆلار، نزمترین ئاستی لە کاتە هەرە هەستیارەکاندا، نرخی ئۆنسەیەک زیو تا ئاستی 69 دۆلاریش دابەزی، بە مانایەکی پوخت، هەر ئۆنسەیەکی زیو لە (120) دۆلارەوە بۆ خوار (70) دۆلار دابەزی و دواتر خۆی ڕێکخستەوە بۆ سەرو (80) دۆلار بەرزبوویەوە. • بە هەڵمبوونی سەرمایە: لە بازاڕی جیهانیدا، ئەم دابەزینە بە سەدان ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت کە لە بەهای بازاڕی (Market Cap) ئەم دوو کانزایە کەمبووەتەوە، لەسەر ئاستی جیهانی، تەنها لە 3 ڕۆژدا ترلیۆن دۆلار لە بەهای کانزا بە نرخەکان لە جیهاندا کەمی کردووە. ئەمە ژمارەیەکی خەیاڵییە و نیشانەی ئەوەیە کە پارەکان لە کانزاوە کۆچیان کردووە بەرەو (بۆرسەی پشکەکان و دۆلار). کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان ساڵانە بڕێکی زۆر زێڕ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی (هەولێر و سلێمانی)یەوە هاوردە دەکرێت، کە بەشێکی زۆری بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش دەچێت: • بڕی هاوردە: ساڵانە بە تێکڕا لە نێوان 70 بۆ 90 تەن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت (ئەم بڕە بەپێی ساڵ و جێگیریی بارودۆخی ئابوری دەگۆڕێت). • بەهای دارایی: ئەگەر تێکڕای نرخی کیلۆیەک زێڕ بە (100 هەزار) دۆلار بخەمڵێنین _کە بۆ ئێستا نرخەکە زۆر لەو بڕە زیاترە_، قەبارەی بازرگانییەکە ساڵانە لە نێوان 7 بۆ 9 ملیار دۆلار دایە تەنها لە هاوردەکردندا، بێگومان بە گەڕان و کڕین و فرۆشتنی ڕۆژانە ئەم ژمارەیە زۆر زیاتر دەبێت. • زیو: بازرگانی زیو قەبارەکەی بچووکترە و زیاتر بۆ پیشەسازی و کاری دەستی و خشڵ بەکاردێت، کە دەگاتە چەند تەنێک لە ساڵێکدا. قەبارەی "بە هەڵمبوون"ی سەرمایە لە هەرێم (بەهۆی ئەم شۆکەوە) بۆ تێگەیشتن لەوەی چەند پارە لە بازاڕی کوردستاندا "بە هەڵم بووە" یان بەهاکەی دابەزیوە لەم سێ ڕۆژەدا، دەتوانین ئەم هاوکێشەیە بەکاربهێنین: • دابەزینی نرخی هەر گرامێک زێڕ: تێکڕا نزیکەی (22.5) دۆلار • دابەزینی نرخی هەر مسقاڵێک (5 گم) زێڕ: تێکڕا نزیکەی (112.5) دۆلار • دابەزینی نرخی هەر ئۆنسیەک (31.1 گم) زێڕ: تێکڕا نزیکەی (700) دۆلار • دابەزینی نرخی هەر کیلۆیەک (1000 گم) زێڕ: تێکڕا نزیکەی (22 هەزار و 508) دۆلار خەمڵاندنی زیانەکان: ئەگەر گریمانە بکەین لە کۆگاکان و لای زێڕنگران و هاوڵاتیانی هەرێم لەم کاتەدا تەنها (20) تەن زێڕی ئامادە (بۆ فرۆشتن یان پاشەکەوت) هەبێت: • زیانی بەها 20 تەن (20,000 کگم) زێڕ × (22 هەزار و 508) دۆلار = 450 ملیۆن و 160 هەزار و 772 دۆلار. واتە تەنها لە سێ ڕۆژدا، بەهای ئەو زێڕەی لە ناو هەرێمدا هەیە، بە بڕی زۆرتر لە 450 ملیۆن دۆلار "بە هەڵم بووە" یان لە بەهاکەی کەمبووەتەوە (ئەمە تەنها زیانێکی کاغەزییە مەگەر کەسەکە لەو کاتەدا زێڕەکەی فرۆشتبێت. ئەم دابەزینەش بووەتە بەهۆی؛ 1. زیانی زێڕنگران: ئەو بازرگانانەی بڕێکی زۆر زێڕیان بە نرخی بەرز کڕیوە، لەم چەند ڕۆژەدا تووشی زیانی گەورە بوون لە ڕووی بەهای سەرمایەکەیانەوە. 2. وەستانی کاتیی بازاڕ: زۆرێک لە کڕیار و فرۆشیاران چاوەڕێ دەکەن تا نرخەکە جێگیر دەبێت، ئەمەش سستی دەخاتە بازاڕەوە.
راپۆرتی درەو: لە ئێستادا سەرجەم خاكی كوردستانی ناوچەی كۆبانی و حەسەكەو قامیشلۆ لەژێر دەستەی خۆسەردایە، جگە لە عەفرین و سەرێ كانی و گرێ كە سپی پێنج ساڵ پێش ئێستا داگیركران، كۆی خاكی ژێردەستی هەسەدەو خۆسەر نزیكەی (20) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە لەكۆی ( 33) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە، لە ئێستادا (7) كێڵگەی نەوتی و غازی و (1500) بیری نەوت (25) بیری غاز لەژێر دەستی خۆسەرداماوە، بەڵام زۆرینەی گوندەكانی سنوری خاكی كوردستانی رۆژئاوا تەعریب كراون، لە كۆی (1717) گوندی ناوچەكە زیاتر لە (1000) گوندی عەرەبنشینە، كەمتر لە (700) گوندی كوردنشین ماوە، لەكۆی زیاتر لە (4) ملیۆن و ژمارەی دانیشتوانی رۆژئاوا، زیاتر لە (2 ملیۆن و 500 هەزار) كەسی لەژێر دەسەڵاتی خۆسەرە، لە حەسەكەو كۆبانی و نزیكەی (ملیۆن و 500 هەزار) كەسی لەژێر دەستی گروپەكانی سەربە توركیا و حكومەتی سوریایە لە عەفرین و شێخ مەقسود و سەرێكانی و گرێ سپی، كە پێشتر ئەو ناوچانە داگیركرابوون. شەڕی 15 رۆژی نێوان هێزەكانی هەسەدەو سوپا و گروپە چەكدارییەكانی سوریا نەخشەی دەسەڵاتدارێتی لە سوریا گۆڕی بە جۆرێك هەسەدە تەواوی دەسەڵاتی لەناوچە عەرەب نشینەكانی لەدەستداو لە ئێستادا دەسەڵاتدارێتی لە بەشێك لە ناوچە كوردییەكان ماوەو ئەو رووبەرەی لەبەردەستیدایە نزیكەی (20) هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشەیە. خاكی سوریا بە گشتی (185 هەزارو 180) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لەو ژمارەیە تا پێش رووداوەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە: - ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا: 69.3% - ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە: 27،8% - ناوچەی دروز: 2.8% - جۆلان: 0.1% پێش دەستپێكردنی شەڕی (شێخ مەقسود و ئەشرەفیە) لە 6ی كانونی دووەمی 2026ەوە كۆی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە (51،961) كیلۆمەتر چوارگۆشەبوو بەسەر پارێزگاكانی (حەسەكە، دێرزور، رەقە، حەلەب)دا دابەش بوون: - حەسەكە: كۆی رووبەری (23،334) كیلۆمەتر چوارگۆشە - رەقە: كۆی رووبەری 19،616 كیلۆمەتر چوار كۆشەیە. - حەلەب: كۆی رووبەری 18،500 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە. - دێرزور:كۆی روبەری 33،060 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە. یەكەم: پارێزگای حەسەكە كۆی رووبەری پارێزگای حەسەكە (23،334) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە بەڵام بەشێكی بە نزیكەی (3) هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشە لەژێر دەسەڵاتی گروپەكانی سەربە توركیا لە باكوریەوە، كەواتا نزیكەی (17،000) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە، كە گرنگترین شاری ناوەندی حەسەكەو قامیشلۆو دێریك و عامودایە. دووەم: پارێزگای رەقە: كۆی روبەری پارێزگای رەقە (19،616) كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، سەنتەری پارێزگای رەقەو تەبقە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی هەسەدە بوون، واتا لە كۆی (19،616) كیلۆمەتر چوار گۆشەیە نزیكەی (11 هەزار 700) كیلۆمەتر چوار گۆشەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەبوو، لەو رێژەیە ئێستا هەموو ئەو پارێزگا عەرەبیەی لەدەستداوە. سێیەم: پارێزگای دێرەزوور كۆی رووبەری پارێزگای دێرزور: 33،060 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، لەو ژمارەیە نزیكەی (14،527) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە بە سەنتەری پارێزگاكەشەوە، بەڵام لە ئێستادا تەواوی ئەو پارێزگا عەرەبنشینەی لەدەستداوە، زۆرینەی كێڵگە نەوتیی و غازییەكان لەم پارێزگایەن. چوارەم: پارێزگای حەلەب كۆی رووبەری پارێزگای حەلەب ( 18،500 )كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، كە كۆبانی و ناوچەكانی دەوروبەری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەبوون بە دێر حافر و مەسكەنەو هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، بە نزیكەی نزیكەی (5،400) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە ، بەڵام لە ئێستادا دێر حافر و مەسكەنەو شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی لەدەستدا (پێشتریش عەفرین لەدەستدرابوو) ئێستا نزیكەی (3،250) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە، شاری كۆبانی و ناحیەكانی سەربە پارێزگای حەلەبە. واتا كۆی گشتی ئەو روبەرەی لە ئێستادا بەدەستی خۆسەرەوەیە زیاتر لە (20،250) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە. رۆژئاوای كوردستان. ئێستا خاكی كوردستان لە رۆژئاوا پارچە پارچە بووە، بەجۆرێك لەدوای بێبەشبوونی رەگەزنامە بە هاوڵاتیانی كورد لە ساڵی 1962 و پرۆسەی تەعریب زۆرینەی گوندەكانی رۆژئاوای كوردستانی گرتەوە، تا ئێستاش زۆرینەی گوندەكان عەرەبنشینن. روبەری خاكی رۆژئاوای كوردستان كە بەپێی توێژینەوەیەكی ( عیماد عەبدولحوسێن جاف) زیاتر لە ( 33،150) كیلۆمەترەو درێژیەكەی لە روباری دیجلەوە درێژ دەبێتەوە هەتا عەفرین و (822) كیلۆمەتر درێژە بەپێی ئاماری 2023 ژمارەی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان (4 ملیۆن و 518 هەزارو 166) كەس بووە، لەو ژمارەیە، (2 ملیۆن و 297 هەزارو 879)ی نێر و (2 ملیۆن و 220 هەزارو 287) ی مێیە. رۆژئاوای كوردستان لە رووی ئیدارییەوە بەسەر پارێزگاكانی حەسەكەو حەلەب و رەقەدا دابەشبووە: تەواوی قەزاكانی رۆژئاوای كوردستان بەمشێوەیەیە: - قەزای عەفرین ، لە 20/1/2018 لەلایەن توركیا و گروپەكانییەوە داگیركرا ناحیەكانی عەفرین: (عەفرین ، بولبول، جندیرس، راجو، شیران، شێخ حەدید، مەعبەتلی) - قەزای سەری کانی لە ساڵی 2019 لەلایەن توركیا و گروپەكانی لایەنگری داگیركرا ( دیربێسی، سەری کانی) - قەزای گێرێ سپی لە ساڵی 2019 لەلایەن توركیا و گروپەكانی لایەنگری داگیركرا ( سوسک، گرێ بۆزەنە) - قەزای کۆبانی لە ئێستادا لە دەستی خۆسەردایە ( کۆبانی، جلبیە، سیرین، تەحتانی) - قەزای قامیشلۆ لە دەستی خۆسەردایە ( عاموودێ، قامیشلۆ، تێربێسپی) - قەزای دێریک لەدەستی خۆسەردایە ( دێریکا ھەمکۆ، عەین دیوەر، چلاخە، تێل کۆچەر، تەپکێ) قەزای حەسیچە لەژێر دەستی خۆسەردایە ناوچە ررگاركراوو داگیركراوەكان یەكەم/ ناوچە رزگاركراوەكان: - ناوەندی حەسەكە، قامیشلۆ، كۆبانی، جلبیە، سیرین، تەحتانی، دێریك، دێریکا ھەمکۆ، عەین دیوەر، چلاخە، تێل کۆچەر، تەپکێ ، عامودا، ترپە سپی، تەل تەمر. دووەم/ ناوچە داگیركراوەكان كەلە ساڵی (2019) لەلایەن گروپەكانی توركیاوە داگیركراوەن - عەفرین و تەواوی ناوچەكانی،( عەفرین ، بولبول، جندیرس، راجو، شیران، شێخ حەدید، مەعبەتلی) گرێ سپی، سەرێ كانی، گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە. ژمارەی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان بەپێی ئامارێكی ساڵی 2023 ژمارەی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان (4 ملیۆن و 518 هەزارو 166) بەم شێوەیە دابەش بوون: - عەفرین: 900 هەزار بۆ 1 ملیۆن كەس - شێخ مەقسود و ئەشرەفیە: 500 هەزار كەس - كۆبانی: 600 هەزار كەس - گرێ سپی و سەرێكانی: 500 هەزار كەس - حەسەكەو قامیشلۆ: ملیۆن و 800 هەزار كەس - ناوچەكانی تر: 800 هەزار كەس لەكۆی گشتی ئەو ناوچانەی ئێستا لەژێر دەسەڵاتی خۆسەردایە زیاتر لە (2ملیۆن و 500 هەزار) كەس دەبێت، بە كۆبانی و حەسەكەو قامیشلۆوە. پارێزگای حەسەكە: شاری حەسەكە كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەبنشینە، بەشی زۆری شارەكە لەژێر دەسەڵاتی سوپای سوریادابوو، بەڵام لەگەل هاتنی ئەحمەد شەرع ئەو گەڕەكانەی كە لەژێردەسەڵاتی بەشار ئەسەدبوون كەوتنە ژوور دەستی هەسەدەو تا ئێستاش لەژێر دەستیدایە. كۆی رووبەری پارێزگای حەسەكە (23،334) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكە نزیكەی (1 ملیۆن و 800 هەزار) كەسە. لەرووی ئیدارییەوە دابەشبووە بەسەر شارەكانی: - ناوەندی شاری حەسەكە، قامیشلۆ، سەرێ كانی - ناحیەكانی: دێریك، عامودا، رمێلان، دەرباسپی، سەرێ كانی، چەلاغا، تەلبەڕاك، شەدادی، عەین دیوەر، تەلكوچەر، تەلتەمر، هۆڵ ، خانیكێ، تەلحەمیس، عریشە. - شاری حەسەكە، زۆرینەی دانیشتوانەكەی لە پێكهاتەی عەرەبن. - زۆربەی ناحیەكانی سەربە حەسەكە عەرەب نشینن، هەندێكیان بەتەواوی عەرەب نشینن، وەك شەدادی و هۆل، عریشەو تەلبەراك. بۆ نمونە: لە پارێزگای حەسەكە (1717) گوندی سەربە پارێزگای حەسەكە - نزیكەی (1000) گوندی عەرەب نشینە (هی پرۆسەی تەعریبە)، بەشێكی زۆری لەناو خاكی كوردستانە - نزیكەی (700) گوندی كوردییە - 15 گوندی تێكەڵی كوردی عەرەبیە - 2 گوندی مەسحیە لە ناوچەی (دێریك) ئەم ناوچەیە بەتەواوی خاكی كوردستانە: - 120 گوندی عەرەبیە - 115 گوندی كوردیە - 16 گوندی ئاشوریە - 14 گوندی تێكەڵە كوردی و عەرەبی - 1 گوندی سریانیە لە قامیشلۆ كە بەتەواوی خاكی كوردستانە و گوندەكانی تەعریبكراوەو (549) گوند لە خۆ دەگرێت: - 286 گوندی عەرەب نشینە لە خاكی كوردستاندایە - 244 گوندی كوردیە - 6 گوندی سریانیە - 9 گوند تێكەڵە كوردی عەرەبی - 3 گوندی تێكەڵە عەرەبی سریانی - 1 گوندی تێكەڵە (سریانی كوردی) لە كۆبانی كە تەواو خاكی كوردستانە (365) گوند لە خۆ دەگرێت. - 314 گوندی كورد نشینە - 35 گوندی عەرەب نشینە - 16 گوندی تێكەڵە عەرەبی و كوردی لەناوچەی حەسەكە كە (595) گوند لەخۆ دەگرێت - 501 گوندی عەرەب نشینە - 57 گوندی كورد نشینە - 28 گوندی ئاشوریە - 9 گوند تێكەڵە كوردی و عەرەبی - لەناوچەی تەل كۆچەك (رەبیعە) كۆی گشتی (113) گوندەو زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەبنشینە تەنیا (3) گوندی كوردنشینە. - لە ناحیەی هۆل (98) گوندی لێیە یەك گوندی كوردی نیە. - لە ناحیەی شەدادی (140) گوندی لێیەی هیچی كوردی نیە. - لەناحیەی تەل بەراك (245) گوندی لێیە تەنیا (16) گوندی كوردیە. - ناحیەی عریشە (83) گوندی لێیە هەمووی عەرەبیە - ناحیەی مركەدە (81) گوندی لێیە هەمووی عەرەبیە. لەم شەڕەدا واتا لە 6ی كانونی دووەمی 2026 ئەو ناوچە عەرەب نشینانەی كە هەسەدە لێی كشایەوە لە (پارێزگای رەقە، پارێزگای دێرەزوور، شارۆچكەكانی، دێر حافر، مەسكەنە، تەبقە، عەین عیسا و چەندین شاروشارۆچكە)ی لەدەستدا، كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەب نشینن. - پارێزگای رەقە: (11 هەزار 700) كلم لەژێر دەست بوو بەتەواوی كشایەوە، تەواوی ئەنجومەنی سەربازی هەسەدە كە هەموویان عەرەب بوون چوونە پاڵ سوپای سوریا. - پارێزگای دێرزور: (14 هەزار 527) كلم لەژێر دەستی هەسەدە بوو، بەتەواوی كشایەوە، لەگەڵ ئەنجومەنی سەربازی هەسەدە كە بەتەواوی چوونە پاڵ سوپای سوریا. - پارێزگای حەلەب: (5،400) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە،بەتەواوی هەسەدە كشایەوەو كەوتە ژێر سوپای سوریا. دووەم: عەفرین قەزای عەفرین كە سەربە پارێزگای حەلەبە، دەكەوێتە رۆژئاوای رۆژئاوای كوردستانەوەو ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی (ملیۆنێك) كەسە، لە (366) گوند و (7) نحیە پێكهاتووە: (عەفرین ، بولبول، جندیرس، راجو، شیران، شێخ حەدید، مەعبەتلی) كۆی روبەری ناوچەی عەفرین (3،850)كیلۆمەتر چوارگۆشەیە. سێیەم كۆبانی: سەربە پارێزگای حەلەبەو كۆی روبەرەكەی (3068) كیلۆمەتر چوارگۆشە، پێكهاتووە لە (440) گوند لە ناوچەكەدایە لەگەڵ (3) ناحیە ( کۆبانی، جلبیە، سیرین، تەحتانی) ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی (500) هەزار كەسە. - كۆی گشتی خاكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە: (51،961) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە بوو پێشتر ئێستا تەنیا خاكی ناوچە كوردییەكانی لەژێر دەستدایە - كۆی گشتی ئەوەی لەژێر دەستی ماوە: (20،250) كیلۆمەتری چوار گۆشەیە. واتا ئەوەی لەدەستیداوە هەمووی ناوچەی عەرەبی بووەو هێز و خاك و خەڵكی عەرەبی بووە لەدەستی داوە لەم شەڕەدا هیچ ناوچەیەكی كوردی لەدەست نەداوە ، واتا لە ئێستادا تەواوی ناوچە كوردییەكانی رۆژئاوا لە دەستی خۆسەردایە. لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی كێڵگەی نەوتی لە دێرەزوور و رەقە لەدەستدا كە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدابوون، بەڵام ژمارەیەكی زۆری كێڵگەو بیری نەوتی لەژێر دەستی هەسەدەدایە. كێڵگە نەوتییەكان كێڵگە نەوتییەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە كە نزیكەی (1500) بیری نەوت و (25) بیری غاز: - كێڵگەی نەوتی رومێلان - كێڵگەی نەوتی علیان - كێڵگەی نەوتی سویدیە - كێڵگەی كراتشۆك - كێڵگەی غازی رمێلان - كێڵگەی نەوتی مەعشوق - كێڵگەی نەوتی ترپە سپی یەكەم: كێڵگەی نەوتی سویدیە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی (116) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، (685) بیری نەوتی تێدایە، بەشێكی كار دەكات و بەشێكی كارناكات. یەدەگی نەوتەكەی (8) ملیار بەرمیل نەوتە. دووەم: كێڵگەی نەوتی رمیلان ئەم كێڵگەیە (460) بیری نەوت لە خۆ دەگرێت ، یەدەگی نەوتەكەی (1.3) ملیار بەرمیلە، توانای بەرهەمهێنانی (90) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە. سێیەم: كێڵگەی غازی رمێلان توانای بەرهەمهێنانی (2) ملیۆن مەتر سێجا غازی هەیە كە بۆ غازی وێستگەكانی كارەبا و غازی ماڵانی پڕ دەكردەوە، وێیستگەی غازی سویدیە، پشت بە غازی رمیلان دەبەستێت گەورەترین وێستگەی غازی ناوچەكەیە چوارەم كێڵگەی نەوتی كراتشۆك ئەم كێڵگەیە لە (450) بیر پێكهاتووە نزیكەی (200) بیری كاردەكات، یەدەگی نەوتەكەی نزیكەی (1) ملیار بەرمیل نەوتە، توانای بەرهەمهێنانی غازەكەی (200 – 300) هەزار مەتر سێجایە لە رۆژێكدا، توانای بەرهەمهێنانی (45) هەزار بەرمیل نەوتە. سەرەرای نەوت، غازی پاشكۆی نەوتەكەی رۆژانە (250- 300) هەزار مەتر سێجایە. پێنجەم: كێڵگەی نەوتی یوسفیە ئەم كێڵگەیە توانای بەرهەمهێنانی (25) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیەو لە (22) بیری نەوت پێكهاتووە.
راپۆرت: درەو دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق بۆ كاتێك كە هێشتا دیاری نەكراوە، دواخرا. بەهۆی ناكۆكی پارتی و یەكێتییەوە گومان لەسەر پێشێلكردنی وادە دەستورییەكان لە عێراق دروستبووە، بۆ چارەسەری ئەمە پەنا بۆ رۆژە پشووەكان براوە. بەگوێرەی دەستور بۆئەوەی دانیشتنەكە بەڕێوەبچێت دەبێت لە كۆی (329) پەرلەمانتار لانی كەم 220 كەسیان ئامادەبن، بە دەنگی هەمان ژمارە سەرۆك كۆمار لە گەڕی یەكەمدا هەڵدەبژێردرێت، ئەگەرنا پرۆسەكە دەكێشێتە ناو گەڕی دووەمەوە، لەحاڵی بەردەوامی ناكۆكی پارتی و یەكێتیدا ئەگەری دروستبوونەوەی "یەك لەسەر سێی پەكخەر" لە ئارادایە، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. دواخستنی دانیشتنەكە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆك كۆمارێكی نوێ هەڵبژێرێت، بەڵام سەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دانیشتنەكە دواخرا. هەرچەند هێشتا پەرلەمان بەفەرمی وادەی نوێی بۆ سازدانی دانیشتنی پەرلەمان دیاری نەكردووە، بەڵام بەگوێرەی نوسراوێك كە (شاخەوان عەبدوڵا) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان پێشكەشی كردووە، داوا كراوە دانیشتنەكە بۆ رۆژی یەكشەممەی ئایندە (1ی شوباتی 2026) دوابخرێت، ئەمە بۆ ئەوەی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر كاندیدی پۆستەكە بگەنە رێككەوتن. ماددەی 72ی دەستور دەڵێ: لەدوای دانیشتنی یەكەم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت لەماوەی (30 رۆژ)دا؛ سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێردرێت. پەرلەمانی عێراق لە 29ی كانونی یەكەمی 2025دا دەستەی سەرۆكایەتی خۆی هەڵبژاردن، لە رۆژی 31ی كانونی یەكەمی 2025دا دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە، بۆیە بەگوێرەی خشتەی زەمەنی دەستور دەبێت سبەینێ واتا (28ی كانونی دووەمی 2026) دوا وادەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار. لەسەر ئەم بنەمایە، ئەگەری دواخستنی دانیشتنەكە بۆ 1ی شوبات لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسییەوە وەكو پێشڵكردنی ماوە زەمەنییەكانی دەستوری عێراق ناودەبرێت. بەڵام بەپێی قسەی (سرەو عەبدولواحید) سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكە بۆ 1ی شوبات دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی رۆژە پشووەكان لەناو ماوەی دەستوری ئەژمار نەكراون، واتا رۆژە پشووەكان لە وادە دەستورییەكە دەركراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ماوەكە درێژبكرێتەوە. سەرۆك كۆمار چۆن هەڵدەبژێردرێت؟ بەگوێرەی بڕیاری ژمارە (16)ی 3ی شوباتی 2022ی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت لە لێكدانەوەی ماددەی 70ی دەستور، دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، نیسابەكەی (واتا رێژەی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە) بریتییە لە (دوو لەسەر سێ)ی تێكڕای ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان، بەم پێیەش دەبێت لەكاتی كردنەوەی دانیشتنەكەدا لە كۆی (329) ئەندامی پەرلەمان، ژمارەی ئامادەبووان لە (220) پەرلەمانتار كەمتر نەبێت. یەك لەسەر سێی پەكخەر ساڵی 2022و لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا، شیعەی عێراق دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا، بەرەیەك بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بوو، لەگەڵ بەرەی لایەنەكانی نزیك لە ئێران (مالیكی+ عامری+ حەكیم+ فالح فەیاز+ عەبادی+ خەزعەلی و چەند لایەنێكی تر)، ئەم دوو بەرە لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەت كەوتنە ناكۆكییەوە. دادگای فیدراڵی لەسەردەمی ئەم ناكۆكییەدا، نیسابی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بە (دوو لەسەر سێ) دیاریكرد. لەسەر بنەمای ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی، لایەنە شیعەكانی نزیك لە ئێران (یەك لەسەر سێی پەكخەر)یان دروستكرد، كە كۆكردنەوەی 110 پەرلەمانتارە بۆ رێگریكردن لە تەواوبوونی نیسابی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەوهۆیەوە دواجار هاوپەیمانێتی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی) هەڵوەشایەوە. بۆیە لەم خولەشدا دەرگای دروستكردنی (یەك لەسەر سێی پەكخەر) هەیە، ئەگەر پارتی و یەكێتیی لەنێو خۆیاندا لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نەگەنە رێككەوتن و لایەنە شیعەو سوننەكانیش دابەش ببن بەسەر ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتیدا. سەرۆك كۆمار لەبەرامبەر وەزیری ناوخۆدا! بەگوێرەی ئەو نەریتە سیاسییەی كە لە عێراقی دوای سەددامەوە داكەوتووە، پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كوردە، لەناو كورددا تائێستا ئەم پۆستە لای یەكێتیی بووە، بەڵام هاوشێوەی دوو خولی پێشوو، ئەمجارەش پارتی كاندیدی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە پێشكەش كردووە. كاندیدی فەرمی یەكێتیی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بریتییە لە (نزار ئامێدی)؛ كاندیدی فەرمی پارتیش (فوئاد حسێن)ە، هێشتا ئەم دوو حزبە لەسەر ئەوەی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بە یەك كاندیدەوە بچنە ناو پرۆسەكە. پارتی پێوەرێكی دیاریكردووە و دەڵێ: ئەو لایەنەی پۆستی سەرۆك كۆمار ببات، دەبێت دەستبەرداری (4) پۆستە وەزارییەكەی كورد ببێت لە بەغداد، لەبەرامبەردا یەكێتیی لەسەر هەمان هاوكێشەی پێشوو دەنگی بە كاندیدی پارتی داوە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دەیەوێت هەمان دۆخ بەردەوام بێت، واتا جگە لە پۆستی سەرۆك كۆمار، (2) پۆستی وزارەتیش لە بەغداد وەربگرێت. لەناو ناكۆكییەكاندا لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستەكان لە بەغداد، پارتی و یەكێتیی لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتیش لە هەرێمی كوردستان ناكۆكن و، ئەگەر دانوستان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بكەن، دور نییە پۆستەكانی بەغداش نەبەستنەوە بە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتەوە لە كوردستان، بەتایبەت پۆستی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە یەكێتیی داوای دەكات و لەسەر ئەمە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت راوەستاوە. وا دەردەكەوێت پارتی لە بەغداد بە پۆستی سەرۆك كۆمار فشار لە یەكێتیی دەكات و یەكێتیش لە كوردستان بە پۆستی وەزیری ناوخۆ فشار لە پارتی دەكات. دەستبەرداربوونی پارتی لە پۆستی سەرۆك كۆمار بە واتای دەستبەرداربوونی یەكێتیی دێت لە پۆستی وەزیری ناوخۆی هەرێم، لەم حاڵەشدا هەم گرێی سەرۆك كۆمار دەكرێتەوە هەم گرێی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە كوردستان. سەرۆك كۆمار چۆن هەڵدەبژێردرێت؟ دەستوری عێراق دەڵێ سەرۆك كۆمار بەدەنگی (دوو لەسەر سێ) واتا لە كۆی (329 كورسی) بە دەنگی (220) پەرلەمانتار، هەڵدەبژێردرێت. خۆ ئەگەر لە خولی یەكەمی دەنگدان هیچ یەكێك لەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردبوو دەنگی (دوو لەسەر سێ)یان نەهێنا، ئەوا بەگوێرەی ماددەی (70ی دەستور)، لە گەڕی دووەمی دەنگداندا هەر كاندیدێك زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا دەبێت بە سەرۆك كۆمار. لێرەدا دەبێت ئەوە بوترێت، نیسابی دانیشتنی پەرلەمان بۆ گەڕی دووەمی دەنگدان هەمان نیسابەو، تەنانەت بە چوونە دەرەوەی پەرلەمانتارانیش نیسابەكە تێكناچێت و پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بەردەوام دەبێت. كێ دەبێت بە سەرۆك كۆمار؟ هەینی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران لیستی كۆتایی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار راگەیاند، كە (19) كاندیدن و بریتین: 1. شوان حویز فریق نامق 2. أحمد عبد الله توفیق أحمد 3. حسین گه حسن محمد سنجاری 4. نجم الدین عبد الكریم حمه كریم نصر الله 5. اسو فریدون علی 6. سامان علی إسماعیل شالی 7. صباح صالح سعید 8. عبد الله محمد علی ڤاهر العلیاوی 9. عبد اللگیف محمد جمال رشید شیخ محمد 10. إقبال عبد الله أمین حلیوی 11. نزار محمد سعید محمد كنجی 12. سردار عبد الله محمود تایمز 13. فۆاد محمد حسین بكی 14. مپنی أمین نادر 15. نوزاد هادی مولود 16. خالد صدیق عزیز محمد 17. ێزاد مجید حسن 18. رافع عبد الله حمید موسی 19. سالم حواس علی الساعدی
درەو: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەسەدە لەكۆی (51) هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشەی خاكی ژێر دەسەڵاتی (21) هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشەی لەدەستدا بەڕێژەی (42%)، دوو پارێزگاو 12 شارو شارۆچكەی لەدەستداو لە ئێستادا پارێزگایەك و سێ شاری لەژێر دەستدا ماوە. لەدوای هێرشی سەر گەڕەكی شێخ مەقسو د و ئەشرەفیەوە تا گرتنی رەقەو دێرەزوور، هێزەكانی سوریای دیموكراتی ناوچەیەكی فراوانی ژێر دەسەڵاتی لەدەستداوە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پێی وایە شەڕەكەیان لەسەر فەرزكراوەو گەلە كۆمەكێی نێودەوڵەتی بووە لە دژی ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان، ئەم جەنگە بە پلانی توركیا و هێزی سوریا و توركیا و گڵۆپی سەوزی ئەمریكاو بێدەنگی ئیسرائیل و پێخۆشبوونی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدرا. لەماوەی شەڕی دوو هەتەی رابردووی نێوان هەسەدەو سوپاو گروپەكانی سەربە سوریا چی لەدەستدراوە. خاكی سوریا بە گشتی (185 هەزارو 180) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لەو ژمارەیە تا پێش رووداوەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە: - ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا: 69.3% - ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە: 27،8% - ناوچەی دروز: 2.8% - جۆلان: 0.1% پێش دەستپێكردنی شەڕی (شێخ مەقسود و ئەشرەفیە) كۆی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە (51،961) كیلۆمەتر چوارگۆشە بوو بەسەر پارێزگاكانی (حەسەكە، دێرزور، رەقە، حەلەب)دا دابەش بوون: - حەسەكە: كۆی رووبەری (23،334) كیلۆمەتر چوارگۆشە - رەقە: كۆی رووبەری 19،616 كیلۆمەتر چوار كۆشەیە، نزیكەی - حەلەب: كۆی رووبەری 18،500 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، - دێرزور:كۆی روبەری 33،060 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە. یەكەم: پارێزگای حەسەكە كۆی رووبەری پارێزگای حەسەكە (23،334) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە بەڵام بەشێكی بە نزیكەی (3) هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشە لەژێر دەسەڵاتی گروپەكانی سەربە توركیا لە باكوریەوە، كەواتا نزیكەی (20،334) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە، كە گرنگترین شاری قامیشلۆیەو كەمپی هۆڵ لە سنوری پارێزگای حەسەكەیە. دووەم: پارێزگای رەقە: كۆی روبەری پارێزگای رەقە (19،616) كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، سەنتەری پارێزگای رەقەو تەبقە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی هەسەدە بوون، واتا لە كۆی (19،616) كیلۆمەتر چوار گۆشەیە نزیكەی (11 هەزار 700) كیلۆمەتر چوار گۆشەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەبوو، لەو رێژەیە ئێستا نزیكەی تەنیا (3،300) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە. دوو بەنداوو وێستگەی كارەبا و كێڵگەی نەوتی لێیەو پێشتر لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەبوون. سێیەم: پارێزگای دێرەزوور كۆی رووبەری پارێزگای دێرزور: 33،060 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، لەو ژمارەیە نزیكەی (14،527) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە بە سەنتەری پارێزگاكەشەوە، بەڵام لە ئێستادا نزیكەی (3،500) هەزار كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە. زۆرینەی كێڵگە نەوتیی و غازییەكان لەم پارێزگایەن. چوارەم: پارێزگای حەلەب كۆی رووبەری پارێزگای حەلەب ( 18،500 )كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، كە كۆبانی و ناوچەكانی دەوروبەری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەبوون بە دێر حافر و مەسكەنەو هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، بە نزیكەی نزیكەی (5،400) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە ، بەڵام لە ئێستادا دێر حافر و مەسكەنەو شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی لەدەستدا ئێستا نزیكەی (3،250) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە، بەنداوی تشرین و شاری كۆبانی سەربە پارێزگای حەلەبە هەسەدە چەند خاكي لەدەستداوە: هەسەدە هەریەك لە (پارێزگای رەقە، پارێزگای دێرەزوور، شارۆچكەكانی، دێر حافر، مەسكەنە، تەبقە،چەندین شاروشارۆچكە)ی لەدەستدا، كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەب نشینن. - پارێزگای رەقە: (11 هەزار 700) كلم لەژێر دەست بوو، ئێستا (3،300) كلم ی ماوەتەوە، واتا (8،400) كیلۆمەتر چوارگۆشەی لەدەستداوە. - پارێزگای دێرزور: (14 هەزار 527) كلم لەژێر دەستی هەسەدە بوو، ئێستا (3،500) كلم ی لەژێر دەستدا ماوەتەوە، واتا (11،027) كیلۆمەتر چوارگۆشەی لەدەستداوە. - پارێزگای حەلەب: (5،400) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە، ئێستا (3،250) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە، واتا (2،150) كیلۆمەتر چوار گۆشەی لەدەستداوە، كۆی گشتی ئەوەی لەدەستیداوە: (21،577) كیلۆمەتری چوار گۆشەی لەدەستداوە. - كۆی گشتی خاكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە: (51،961) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە - كۆی گشتی ئەوەی لەدەستیداوە: (21،577) كیلۆمەتری چوار گۆشەی لەدەستداوەو بەڕێژەی (42%) كلم - كۆی گشتی ئەوەی لەژێر دەستی ماوە: (30،384) كیلۆمەتری چوار گۆشەی لەدەستداوە بەڕێژەی (58%) كلم سەرەرای لەدەستدانی خاكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە كە ئەوەی تا ئێستا لەدەستی داوە هەمووی ناوچەی عەرەبنشینەو كە بەشی زۆرییان لە هێزەكانی هەسەدە هەڵگەڕانەوەو چوونە پاڵ سوپا و گروپەكانی سەربە دیمەشق، چەندین شوێن و ناوچەی گرنگ گەوتە دەست سوپا و حكومەتی سوریا: - بەنداوی تەبقە (فورات) ئەم بەنداوە لە پارێزگای رەقەو لە ساڵی 1973 درووستكراوەو بەرزیەكەی (60) مەترەو توانای گلدانەوەی (11،6) ملیار مەتر سێجای هەیە. - بەنداوی ئازادی (سەورە) لە پارێزگای رەقەو ساڵی 1981 درووستكراوەو بەرزیەكەی 14 مەترە - وێستگەی كارەبای تەبقە - كێڵگەی نەوت و غازی كۆنیكۆ كە توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی (36) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە دێرەزوور - كێڵگەی نەوتی عومەر توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی (8) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە دێرەزوور - كێڵگەی نەوتی تەنەك توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی (1) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە دێرەزوور - كێڵگەی نەوتی كەشمە لە دێرەزوور - كێڵگەی نەوتی جفرە لە دێرەزوور - كێڵگەی نەوتی سەورە توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی (6) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە رەقە - كێڵگەی نەوتی قسیرە لە رەقە خۆ ئەگەر رێككەوتنەكەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا هەسەدە ناوچەیەكی زۆرتر لەدەستدەدات و تەنانەت سەربەخۆیی ئیداری و هێزو خۆ بەڕێوەبەریش لەدەستدەدات.
درەو: ژیری دەستکرد چی دەڵێت؟ ? بۆ پێکهێنانی حکومەت پێویستمان بە 51 کورسییە. بەپێی زانیارییە نوێیەکان، بلۆکبەندییەکان بەم شێوەیەن: ? پارتی: 39 کورسی (پێویستی بە 12 کورسی دیکە هەیە). ? بەرەی (یەکێتی + نەوەی نوێ): 23 یەکێتی + 15 نەوەی نوێ = 38 کورسی (پێویستی بە 13 کورسی دیکە هەیە). ? کورسی پێکهاتەکان: 3 کورسی نزیک لە پارتی + 2 کورسی نزیک لە یەکێتی = 5 کورسی. ? بەرەی ئۆپۆزسیۆنی مسۆگەر: 7 یەکگرتوو + 4 هەڵوێست = 11 کورسی. ? لایەنە یەکلانەبووەکان: 3 کۆمەڵ (2 بایکۆتی پەرلەمان)، 2 بەرەی گەل (1 سوێندی نەخواردووە)، 1 سۆشیالست، 1 گۆڕان = 4 - 7 کورسی. نەخشەی هاوپەیمانییەکان و سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم دوای لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و نەوەی نوێ، و ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنبوونی یەکگرتوو و هەڵوێست و سۆشیالست، و بە لەبەرچاوگرتنی دابەشبوونی کورسیی پێکهاتەکان، دیمەنی سیاسی هەرێم بەم جۆرە کورت دەبێتەوە: 1. دۆخی ژمارەیی فراکسیۆنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت پێویستمان بە 51 کورسییە. بەپێی زانیارییە نوێیەکان، بلۆکبەندییەکان بەم شێوەیەن: • پارتی: 39 کورسی (پێویستی بە 12 کورسی دیکە هەیە). • بەرەی لێکنزیکبوونەوە (یەکێتی + نەوەی نوێ): 23 یەکێتی + 15 نەوەی نوێ = 38 کورسی. (پێویستی بە 13 کورسی دیکە هەیە). • کورسی پێکهاتەکان: ئەگەری 3 کورسی نزیک لە پارتی + 2 کورسی نزیک لە یەکێتی = 5 کورسی. • بەرەی ئۆپۆزسیۆنی مسۆگەر: 7 یەکگرتوو + 4 هەڵوێست = 11 کورسی. • لایەنە یەکلانەبووەکان: 3 کۆمەڵ (2 بایکۆت)، 2 بەرەی گەل (1 سوێندی نەخواردووە)، 1 سۆشیالست، 1 گۆڕان = 4 - 7 کورسی. 2. سیناریۆ چاوەڕوانکراوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت سیناریۆی یەکەم: "هاوپەیمانیی سێقۆڵی" (پارتی + یەکێتی + نەوەی نوێ) ئەمە بەهێزترین سیناریۆیە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی جێگیر. • کۆی کورسییەکان: 39 (پارتی) + 38 (یەکێتی و نەوەی نوێ) = 77 کورسی. شیکاری: ئەم حکومەتە زۆرینەیەکی ڕەهای دەبێت، بەڵام کێشەی سەرەکی لە دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان (سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم) دەبێت. نەوەی نوێ لەم دۆخەدا دەبێتە "شەریکی سێیەم" و ڕەنگە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی پەرلەمان داوا بکات. سیناریۆی دووەم: "ڕێککەوتنی دوو زۆنی" (پارتی + یەکێتی) گەڕانەوە بۆ مۆدێلی کۆن بە مەرجی نوێ. • کۆی کورسییەکان: 39 + 3 (پارتی و پێکهاتەکان) + 23 + 2 (یەکێتی و پێکهاتەیەک) = 67 کورسی. شیکاری: لێرەدا نەوەی نوێ (15 کورسی) دەچێتە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ یەکگرتوو و هەڵوێست. ئەمە حکومەتێکی "تەقلیدی" دروست دەکات، بەڵام ئۆپۆزسیۆنێکی زۆر بەهێز (نزیکەی 26-30 کورسی) لە پەرلەمان دروست دەبێت کە دەتوانێت شەقام بجوڵێنێت. سیناریۆی سێیەم: "گرێکوێرەی سیاسی" ئەگەر بەرەی (یەکێتی + نەوەی نوێ) سوور بن لەسەر ئەوەی پێکەوە بچنە حکومەت و پارتی داواکارییەکانیان (بەتایبەت پۆستی سەرۆکی حکومەت یان گۆڕینی سیستەمی ئیداری) ڕەت بکاتەوە: • پارتی ناتوانێت بە (39 + 3 پێکهاتەکان) کورسییەکەیەوە حکومەت پێکبهێنێت (چونکە یەکگرتوو و هەڵوێست بڕیاری ئۆپۆزسیۆنیان داوە و نایەنە ناو حکومەتی پارتی). • ئەمە دەبێتە هۆی پەککەوتنی پڕۆسەی سیاسی و درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەی نۆیەم بە شێوەی "کاربەڕێکەر". 3. خاڵە وەرچەرخێنەرەکان • پاشەکشەی پارتی لە "زۆرینەی ڕەها": پێشتر پارتی لەگەڵ 11 کورسی پێکهاتەکان دەگەیشتە 56 کورسی و پێویستی بە کەس نەبوو، بەڵام ئێستا بە تەنها و بە 3 کورسی پێکهاتەکانیشەوە ناگاتە 51. ئەمە وای کردووە کەلیلی پێکهێنانی حکومەت لە دەستی یەکێتی و نەوەی نوێدا بێت. • سەرهەڵدانی "بلۆکی 38 کورسی": لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و نەوەی نوێ هاوسەنگییەکەی گۆڕی. ئێستا پارتی تەنها 1 کورسی لەوان زیاترە. ئەمە وادەکات یەکێتی لە دانوستانەکاندا داوای پشکی "پەنجا بە پەنجا" یان پۆستی زۆر باڵا بکات. • ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر: بۆ یەکەمجار بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی وەک یەکگرتوو و هەڵوێست هەیە کە نایانەوێت بچنە ناو حکومەت، ئەمەش شەرعییەتی هەر حکومەتێک کە پێکبێت دەخاتە ژێر چاودێرییەکی توندەوە. کام پۆستانە دەبنە خاڵی ناکۆک کاتێک سەیری نەخشەی نوێی کورسییەکان دەکەین (39 کورسی بۆ پارتی بەرامبەر 38 کورسی بۆ بەرەی یەکێتی و نەوەی نوێ)، ململانێ لەسەر پۆستەکان تەنها لەسەر "ناو" نابێت، بەڵکو لەسەر "دەسەڵاتی بڕیاردان" دەبێت. لێرەدا وردەکاری ئەو پۆستانە دەخەمە ڕوو کە دەبنە "گرێکوێرە" و خاڵی سەرەکی کێشەکان: 1. پۆستی سەرۆکی حکومەت (پشکی شێر) ئەمە گەورەترین خاڵی ناکۆکی دەبێت. • پارتی: وەک براوەی یەکەم (39 کورسی) واز لەم پۆستە ناهێنێت و بە مافی خۆی دەزانێت. • بەرەی یەکێتی و نەوەی نوێ: بەو پێیەی پێکەوە (38) کورسییان هەیە، داوای "سەرۆکایەتییەکی دامەزراوەیی" دەکەن. واتە یان داوای پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەن (کە پارتی پێی قبوڵ نییە)، یان داوای "جێگرێکی سەرۆک حکومەت بە دەسەڵاتی تەواو" دەکەن، بە جۆرێک کە هیچ بڕیارێکی ستراتیژی (وەک نەوت، دارایی، یان پەیوەندییەکانی دەرەوە) بەبێ واژۆی ئەوان تێنەپەڕێت. 2. پۆستی سەرۆکی هەرێم ئەم پۆستە لە خولەکانی ڕابردوو لای پارتی بووە. • کێشەکە: ئەگەر پارتی سەرۆکی حکومەت بۆ خۆی ببات، یەکێتی بە پاڵپشتی نەوەی نوێ فشاری توند دەکات کە سەرۆکی هەرێم بۆ ئەوان بێت. لێکنزیکبوونەوەی ئەم دوو لایەنە وادەکات پارتی نەتوانێت بە ئاسانی کاندیدی خۆی لەناو پەرلەماندا تێپەڕێنێت، چونکە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم پێویستی بە دەنگی زۆرینە هەیە (50+1). 3. سەرۆکایەتی پەرلەمان (کارتە بەهێزەکە) ئەم پۆستە زۆر گرنگ دەبێت چونکە پەرلەمان شوێنی یاسادانانە. • ئەگەرەکە: ئەگەر نەوەی نوێ ڕازی ببێت بچێتە ناو حکومەت، ئەوا بە ئەگەری زۆر داوای پۆستی "سەرۆکی پەرلەمان" دەکەن. ئەمە بۆ ئەوان دەستکەوتێکی گەورەیە تا نیشانی دەنگدەرانیان بدەن کە چاودێری حکومەت دەکەن، بۆ یەکێتیش باشە چونکە پۆستێکی باڵا لە پارتی دەستێنرێت و دەدرێتە هاوپەیمانەکەیان. ٤. وەزارەتە "سیادی و داراییەکان" کێشەکە تەنها لەسەر پۆستە باڵاکان نییە، بەڵکو لەسەر ئەم وەزارەتانەیە: • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی: بەرەی یەکێتی و نەوەی نوێ داوای شەفافییەت و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە دۆسێی نەوت و داهات دەکەن. ڕەنگە داوا بکەن یەکێک لەم دوو وەزارەتە بدرێتە کەسێکی "تەکنۆکرات" یان کەسێکی نزیک لە نەوەی نوێ بۆ ئەوەی کۆتایی بە "قۆرخکاری" بهێنن (وەک خۆیان دەڵێن). • وەزارەتی پێشمەرگە: کێشەی یەکخستنی هێزەکان هەمیشە خاڵی ململانێ بووە و لەم کابینەیەشدا قورستر دەبێت. کێشە گەورەکە گەورەترین "گرێ" ئەوەیە کە یەکێتی و نەوەی نوێ پێکەوە دەبنە خاوەنی "ڤیتۆ". واتە ئەگەر پێکەوە بڕیار بدەن بایکۆتی دانیشتنێکی پەرلەمان بکەن یان دەنگ بە یاسایەک نەدەن، پارتی (تەنها بە 39 کورسییەوە) ناتوانێت هیچ یاسایەکی گرنگ یان بودجە تێپەڕێنێت. پوختە و دەرئەنجام > دانوستانەکان لەسەر پۆست نابێت، بەڵکو لەسەر "دابەشکردنی دەسەڵات" دەبێت. پارتی دەیەوێت وەک "براوەی یەکەم" حوکم بکات، بەڵام بەرەی (یەکێتی + نەوەی نوێ) دەیانەوێت وەک "هاوبەشی ڕاستەقینە" بن و چیتر پارتی تاکڕەو نەبێت لە بڕیارە نیشتمانییەکاندا. > ئەم دۆخە ئەگەری هەیە پێکهێنانی حکومەت بۆ چەندین مانگ دوا بخات. > کابینەی دەیەم یان "کابینەی سێ قۆڵی" دەبێت (پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ) کە تێیدا پارتی دەبێت دەسەڵاتێکی زۆر بداتە هاوبەشەکانی، یان هەرێم بەرەو "بنبەستی سیاسی" دەچێت ئەگەر لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕێک نەکەون. تێبینی؛ دوای ئەوەی نەخشەی دابەشبوونی کوردسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانمان لە ڕێی ژیری دەستکردەوە شیکردەوە، ئەم سیناریۆیانەی پێداین کە لەم ڕاپۆرتەدا.
شیكاری: درەو ? وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ ? وەزارەتەکە بە زیاتر لە (10 ترلیۆن و 411 ملیار و 226 ملیۆن) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛ بە بڕی نزیک لە (7 ترلیۆن و 827 ملیار و 315 ملیۆن) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و زیاتر لە (9 ملیار و 491 ملیۆن) دینار بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە و زیاتر لە (2 ترلیۆن و 574 ملیار و 419 ملیۆن) دیناری موچەی چاودێر کۆمەڵایەتی بۆ حکومەتی هەرێم نێردراوە. ? تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) سەروو (103 ترلیۆن و 514 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (93 ترلیۆن و 197 ملیار) دیناری بە رێژەی (90%) داهاتی نەوت و زیاتر لە (10 ترلیۆن و 306 ملیار) دیناری بە رێژەی (10%) داهاتی نانەوتی بووە. ? کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (115 ترلیۆن و 535 ملیار) دینار بووە، کە (87%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (13%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. بڕی زیاتر لە (74 ترلیۆن و 893 ملیار) دینار دراوە بە خەرجی موچە و چاودێری کۆمەڵایەتی. ? دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی، بەڕێژەی (12%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (12 ترلیۆن و 21 ملیار و 79 ملیۆن) دینار و کورتهێنان ڕویداوە. ? نزیک لە (7 ترلیۆن و 893 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (515 ملیار و 419 ملیۆن) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار پتر لە (41 ملیار و 561 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران نزیکەی (7 ترلیۆن و 336 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە. داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی (2025)دا وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی مانگانەی داهات و خەرجی خۆی بۆ 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ یەکەم؛ تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە بۆ 10 مانگی یەکەمی (2025) بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی تشرینی یەکەمی (2025)، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرجییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕی (10 ترلیۆن و 411 ملیار و 226 ملیۆن و 332 هەزار و 719) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛ 1. بە بڕی (7 ترلیۆن و 827 ملیار و 315 ملیۆن و 281 هەزار و 223) دینار و بە ڕێژەی (75.2%)ی خەرجییەکانی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە. 2. بڕی (9 ملیار و 491 ملیۆن و 575 هەزار) دینار بە ڕێژەی (0.1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری بەخشین و هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە. 3. بڕی (2 ترلیۆن و 574 ملیار و 419 ملیۆن و 476 هەزار) دینار بە ڕێژەی (24.7%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە. بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی تەمویلە داراییەکانی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی (10ی 2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە (گرافیکی (1)). لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی (919 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار و 877) دیناری وەک داهاتی نانەوتی گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عێراق، ئەم بڕەش (8.8%)ی ئەو بڕە پارەیەیە کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە. بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی گێڕانەوەی داهاتی نانەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق، لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی (10ی 2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە دووەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025 بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (103 ترلیۆن و 514 ملیار و 200 ملیۆن و 991 هەزار و 817) دینار، بەجۆرێک بڕی (93 ترلیۆن و 197 ملیار و 452 ملیۆن و 551 هەزار و 148) دیناری بەڕێژەی (90%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (10 ترلیۆن و 316 ملیار و 748 ملیۆن و 440 هەزار و 669) دیناری بەڕێژەی (10%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی (2025) بڕوانە (گرافیکی (3)). سێیەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025 هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، تا کۆتایی مانگی دەی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (115 ترلیۆن و 535 ملیار و 280 ملیۆن و 185 هەزار و 396) دینار، بەجۆرێک بڕی (96 ترلیۆن و 378 ملیار و 257 ملیۆن و 473 هەزار و 862) دیناری بەڕێژەی (87%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (19 ترلیۆن و 157 ملیار و 22 ملیۆن و 711 هەزار و 534) دیناری بەڕێژەی (13%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی (2025) بڕوانە (گرافیکی (4)). چوارەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025 خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، ڕێگاوبان و چاکسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (19 ترلیۆن و 157 ملیار و 22 ملیۆن و 711 هەزار و 534) دیناری بەڕێژەی (13%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛ 1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (139 ملیار و 466 ملیۆن و 268 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1%) بۆ خەرج کراوە. 2. کەرتی پیشەسازی بڕی (13 ترلیۆن و 385 ملیار و 240 ملیۆن و 955 هەزار و 684) دیناری بە ڕێژەی (70%) بۆ خەرج کراوە. 3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (ترلیۆنێک و 400 ملیار و 815 ملیۆن و 746 هەزار و 482) دیناری بە ڕێژەی (7%) بۆ خەرج کراوە. 4. کەرتی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (3 ترلیۆن و 631 ملیار و 905 ملیۆن و 887 هەزار و 124) دیناری بە ڕێژەی (19%) بۆ خەرج کراوە. 5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (599 ملیار و 593 ملیۆن و 853 هەزار و 688) دیناری بۆ بە ڕێژەی (3%) بۆ خەرج کراوە. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (گرافیکی (5)). پێنجەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025 لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (115 ترلیۆن و 535 ملیار و 280 ملیۆن و 185 هەزار و 396) دینار. لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (103 ترلیۆن و 514 ملیار و 200 ملیۆن و 991 هەزار و 817) دینار. واتە بڕی (12 ترلیۆن و 21 ملیار و 79 ملیۆن و 193 هەزار و 579) دیناری بەڕێژەی (12%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (گرافیکی (6)). شەشەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025 لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (7 ترلیۆن و 892 ملیار و 950 ملیۆن و 8 هەزار و 420) دینار. بە جۆرێک؛ 1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (515 ملیار و 419 ملیۆن و 562 هەزار و 118) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (10 ملیار و 399 ملیۆن و 904 هەزار و 616) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (41 ملیار و 561 ملیۆن و 485 هەزار و 764) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش (218 ملیۆن و 688 هەزار و 500) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (7 ترلیۆن و 335 ملیار و 968 ملیۆن و 960 هەزار و 538) دیناری خەرجکردووە، بڕی (6 ترلیۆن و 578 ملیار و 357 ملیۆن و 997 هەزار و 11) دیناری بە ڕێژەی (90%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (757 ملیار و 610 ملیۆن و 963 هەزار و 427) دیناری بە ڕێژەی (10%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (گرافیکی (7)). سەرچاوەکان؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق - حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آیار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آب لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة تشرین الاول لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx http://<iframe src="chart.html" width="100%" height="1200px" frameborder="0"></iframe>
راپۆرتی: گریگۆری وۆتەرز لەشەڕی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەدا (39) سەربازو چەكداری گروپەكانی سوریا كوژراون، لەو شەڕەدا (4) فیرقە بەشداربون، فیرقەی (60) هێرشبەربووە، فیرقەی (72) كۆنترۆڵ دەكات، فیرقەی (98)ی زرێپۆش، چەكی قورس و موشەكباران دەكات و فیرقەی (50) هێڵەكانی پشتەوە دەپارێزێت، بەڵام خاڵی لاوازی ئەو چوار فیرقەیە ئەوەیە كە ئەوان لەیەك دامەزراوەدا راهێنانیان نەكردووەو هەریەكەو لە تایبەتمەندی خۆی هەبووە. ژمارەی کوژراوەکان. بەلایەنی کەمەوە(39) سەرباز لە شەڕە پێنج ڕۆژیەکەی شێخ مەقسوددا کوژراون، زۆرینەیان لە 9 و 10ـی کانوونی دووەم بووە كە رەنگە بەهۆی پێشڕەوی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا بێت بۆ ناو گەڕەکی ئەشرەفیە لە درەنگانی 8 ی کانوونی دووەم تا بەرەبەیانی 9 ی کانوونی دووەم و پاشان پێشڕەوییان بۆ گەڕەکی شێخ مەقسود لە درەنگانی شەوی 9 ی کانوونی دووەم تا بەیانی 10 ی کانوونی دووەم. لە نێو ئەو کوژراوانەدا 18 سەرباز لە پارێزگای حەلەب (46٪)، 9 سەرباز لە ئیدلب (23٪)، 4 سەرباز لە حومس (10٪)، 4 سەرباز لە حەما (10٪) و دوو سەرباز (5٪) لە گوندەواری دیمەشق بوون. زۆریی ژمارەی كوژراوان لە حەلەب بەهۆی ئەو سیاسەتەوە بووە كە حکومەتی کاتیی سوریا پەیڕەوی کردووە لە بنیاتنانی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی. بەشێوەیەکی گشتی سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە چەکدارەکان لە یەکەکانی پارێزگاکانی خۆیاندا خزمەت سەربازی دەکەن. ئەم پرۆسەیە لەلایەن دوو یەکەی سەرەکی جێگیر لە شاری (حەلەبە)وە بەڕێوە دەبرێت واتە زۆرینەی چەکدارەکانیان خەڵکی ئەو شارەن، لە بەرامبەردا، چەند لیوایەکی پێشووی ( دەستەی تەحریر ئەلشام) کە ئەندامەکانیان لە باکگراوندێکی جیاوازترەوە هاتوون، ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو وەک هێزی هێرشبەر، ئەمەش هۆکاری قوربانیانی (ئیدلب و حەما وحومس) ڕوون دەکاتەوە. وادیارە زۆربەی ئەو سەربازانەی کوژراون سەربازی بەئەزموون بوون، چ لە ڕیزەکانی (دەستەی تەحریر ئەلشام) وچ لە (سوپای نیشتمانی سووریا). دوای ئازادکردنەکە تەنها یەکێکیان بە ئاشکرا وەک سەرباز ناسێنراوە، ئەویش (عامر زەبدیە) لە حەلەبەو باس لەوە کراوە کە چەند مانگێک لەمەوبەر لە تورکیا گەڕاوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرێک لە کوژراوەکان سەر بە نەوەی دووەمی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنن وەک (بیلال نەقیحی) کە خەلکی گوندەواری باشووری حەلەبه کە لە ساڵی 2022 لە تەمەنی 18 ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە کردوە. " فیرقە" بەشداربووەکان یەکەم دوو کوژراوی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە 6 ی کانوونی دووەم ڕوویدا، لە کاتی هێرشە سەرەتاییەکاندا کاتێک هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە) بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی پێچەوانەیان ئەنجامدا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا، لە کاتژمێرەکانی پاش نیوەڕۆدا. یەکەمیان سەربازێک بوو لە فیرقەی 72 وئەوەی تریشیان ڕاهێنەری سەربازی بوو لە فیرقەی 60. ئەم دوو بەشە زۆرینەی زیانەکانی جەنگیان لەو پێنج ڕۆژدا پێکهێنا، بەجۆرێک 18 سەربازیان لە کۆی 26 سەرباز سەر بەم یەکە سەربازیانە بوون. لە 7 ـی کانوونی دووەم کوژرانی 3 سەربازی دیکە لە بەرەی شێخ مەقسود ڕاگەیەنرا پاش شکستی دانوستانەکان ودەستپێکردنی هێزەکانی دیمەشق بۆ شەڕێکی فراوانتر. دووانیان لە فیرقەی 72 بوون و سێیەمیشیان لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژەدا کوژرا و سەر بە لیوای دووەمی فیرقەی 60 بوو. ئەم لیوایە بە "هێزە دەستە بەژێرەکان" (قوات النخبة) ناسراوە و بڕوا وایە لە سەرەتادا لە لیوایەکی پێشووی سەر بە (دەستەی تەحریر ئەلشام) پێکهێنرابێت. هەمان ڕۆژ یەکەم وێنەی سەرکردە باڵاکانی وەزارەتی بەرگری دەرکەوت کە بە وێنەیەکی فەرماندەی فیرقەی 60 دەستی پێکرد کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چاودێری پێگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات. هاوكات یەکەکانی فیرقەی 72 چەکی قورسیان لە بەرەکانی پێشەوە بڵاوکردەوە و تۆپی SPG-9یان بەکارهێنا لە پاڵ تۆپ وهاوەن. لەو ڕۆژەدا، دەسەڵاتی دیمەشق دەستی کرد بە ڕاگواستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گەڕەکەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە). لەگەڵ چڕبوونەوەی پێکدادانەکان لە 8 ـی کانوونی دووەم، ژمارەی كوژراوان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. لەو ڕۆژەدا 10 سەرباز کوژراون، چواریان لە فیرقەی 60 و شەش سەرباز لە یەکەیەکی نەناسراو. زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکان هاوکات بوو لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری ( لیوا عەلی نەعسان) و دامەزراندنی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن کە فەرماندەکانی فیرقەکانی 60 و 72 و 98 ی زرێپۆش لەخۆ گرتبوو (کە هەموویان ئەفسەری شارەزای دەستەی تەحریر ئەلشام )بوون. لەو شەوەدا هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا چوونە ناو گەڕەکی ئەشرەفیە و کۆنترۆڵیان کرد. لە 9 ی کانوونی دووەم، 9 سەربازی دیکە کوژراون پاش دەستبەسەرداگرتنی تەواوی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و بەنی زەید و پێشڕەوی بەرەو شێخ مەقسود. وەک ڕۆژی پێشوو، زۆربەی كوژراوەکان لە فیرقەی 60 بوون، لەوانە فەرماندەیەکی یەکەیەک بەناوی (محەمەد ئەلعومەر). بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گشتی حەلەب، ئەم فرقەیە تاکە یەکە بووە كەئەرکی هەڵکوتانە سەر پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی پێی ڕاسپێدراوە، لە کاتێکدا یەکەکانی تر پاڵپشتیان بۆ ئەو یەکەیە دابینکردووە و یارمەتی ئۆپەراسیۆنەکانی کێوماڵکردن و پاککردنەوەیان داوە. لە نێو کوژراوەکانی 9 ی کانوونی دووەمدا سەربازێک هەبوو کە پێشتر لە غوتەی ڕۆژئاوا ئاوارە کرابوو و وەک ئەندامی دەستەی تانک لە فیرقەی 76 خزمەتی کردووە. ئەمە یەکەم بەڵگە بوو لەسەر تێوەگلانی فیرقەی 76 کە پێدەچێت هەندێک لە یەکەکانی زرێپۆش و پیادەی خۆی بۆ پشتگیری ئۆپەراسیۆنەکان لەو ڕۆژەدا بڵاو کردبێتەوە. لە 10 ی کانوونی دووەم کوژرانی 14 سەربازی دیکە ڕاگەیەندرا، کاتێک هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا چوونە ناو گەڕەکی شێخ مەقسود. پێدەچێت زۆربەیان لە شەڕەکانی ئێوارەی 9 ی کانوونی دووەم و بەرەبەیانی 10 ی کانوونی دووەم لەو گەڕەکە کوژرابن. لەنێویاندا دوو سەرباز لە فیرقەی 60 و دوو سەربازی فیرقەی 72 و سەربازێک لە گوندەواری دیمەشق کە لە فیرقەی 76 خزمەت دەکات و هەروەها سەربازێکی لیوای 87 ی فیرقەی 98 زرێپۆش کە بڕوا دەکرێت لەسەر ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش بووبێت. هەرچەندە یەکەکانی فیرقەی 52 ی هێزە تایبەتەکان لە 9 ی کانوونی دووەم لە حومسەوە گەیشتوون، پێدەچێت بۆ ئامادەکاری بۆ هێرشی چاوەڕوانکراو بۆ سەر شێخ مەقسود بووبێت. وا دیارە لیوای (دەستە بژێر) سەر بەم بەشە کە لە بنەڕەتدا لەسەر لیوای پێشووی ( دەستەی تەحریر ئەلشام) بنیات نرابوو ڕۆڵی سەرکردایەتی هێرشەکەی ئەو شەوە گرتە ئەستۆ، بەلایەنی کەمەوە چوار ئەندامەکەی لە شەڕە کۆتاییەکاندا کوژران. دواجار پاش نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژرا لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بارەگای ئاسایشی گشتی لە حەلەب کردە ئامانج. لە ماوەی شەڕە پێنج ڕۆژیەکەدا لانی کەم یەکەیەکی زرێپۆش لە فیرقەی 76 کە نزیکەی هەمووی لە ئەندامانی (حەمزات) پێکهاتووە، لە 9 ی کانوونی دووەم لە بەرەی پێشەوە بڵاو کراوەتەوە. سەبارەت بە یەکە سەرەکییەکانی بەشداربوو، وا دەردەکەوێت کە لیوای پێشووی ( دەستەی تەحریر ئەلشام) بوون کە لە فیرقەکانی 52 و 60 و 98 دا چالاکیان دەکرد، لەگەڵ چەند یەکەیەکی بچووکتر کە لە سوپای نیشتمانی سوریا لە فیرقەی 72 دا هاتوون، وەک لیوای (سوڵتان محەمەد ئەلفاتیح). زانیاری دەربارەی( فیرقە) بەشداربووەکان فیرقەی 60 ڕۆڵ: پێشەنگی لە هێرش و شەڕی شار. ژمارەی خەمڵێنراو: 6000 – 9000 چەکدار چەک: - تفەنگی هێرشبەر (AK / M4) - چەکی مامناوەند و قورس - تفەنگی قەناس - RPG-7 و چەکی سووک دژە قەڵغان - هاوەنی سووک بۆ مامناوەند - فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سیخوڕی و ئامانج لاوازی پێکهاتەیی: داخورانی خێرای هێزی مرۆیی و نەبوونی توانای بەردەوامی لە شەڕە درێژخایەنەکان. پوختە: بە خێرایی شەڕەکە یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر شەڕەکە درێژە بکێشێت دووچاری داخوران دەبێت وماندوو دەبێت. فیرقەی 72 ڕۆڵ: پشتیوانی، پاراستنی بەرەکانی پێشەوە، و کێوماڵکردن دوای هێرش. هێزی خەمڵێنراو: 8000 – 12000 چەکدار چەک: ته واوی چەکی پیاده چەکی قورس SPG-9 هاوەن تۆپخانەی مەیدانی سووک لاوازی پێکهاتەیی: باکگراوندی جۆراوجۆر و دیسپلین، بڕیاردانی لەسەرخۆ پوختە: گرنگە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پانتاییەکی فراوان، نەرم نواندنی کەمترە لە یە یەکەکانی هەڵکوتان. فیرقەی 98ـی زریپۆش ڕۆڵ: پاڵپشتی و وەڵامدانەوەی خێرا هێزی خەمڵێنراو: 4000 – 6000 چەکدار چەک: تانکەکان( T-55 / T-62 )ـی پەرەپێدراو زرێپۆشی هەڵگری چەکدار تۆپخانەی قورس یەکەکانی ئەندازیاری لاوازی پێکهاتەیی: شکستی لۆجیستیکی ولاوازی لەگەڵ شەڕی ناو شار پوختە: توانایەکی بەرزی موشەكباران، توانای سنوردارە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لە ناو شار فیرقەی 50 ڕۆڵ: یەدەگی ئۆپەراسیۆن وپاراستنی ئاسایش لەهێڵەکانی پشتەوە. هێزی خەمڵێنراو: 5000 – 7000 چەکدار چەک: چەکی پیادەی ستاندارد چەکی مامناوەند هاوەنی سووک ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووک لاوازی پێکهاتەیی: ئەزموونی جەنگی سنووردار و ئامادەیی کەم بۆ ئەرکە ئاڵۆزەکان. پوختە: ئەرکی تەنها پاڵپشتیە وتوانای هێرش بردنی نییە پوختەی گشتی فیرقەی 60 هێرش دەکات، فیرقەی 72 کۆنتڕۆڵی ناوچەکە دەکات، فیرقەی 98 هێزی چەكەقورسەكان و موشەكباران دەكات، فیرقەی 50 هێڵەکانی پشتەوە دەپارێزێت. لەگەڵ ئەوەشدا،خاڵی لاوازی هاوبەش لە نێوان ئەم 4 فیرقەیەدا ئەوەیە کە ئەوان لە چوارچێوەی یەک دامەزراوە ڕاهێنان ناکەن.
راپۆرت: درەو بڕیارە سبەی ئێوارە جارێكی تر لایەنە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی كۆببنەوە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیدكردنی (نوری مالیكی) بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و راگەیاندنی بڕیارەكە، كشانەوەی كتوپڕی سودانی لە ركابەرایەتی پۆستی سەرۆك وەزیران گومان و مشتومڕی دروستكردووە، بەقسەی سەرچاوەكان سودانی بەو مەرجە كشاوەتەوە پۆستی سەرۆك وەزیران بدرێت بە كەسێك كە كوتلەی سیاسی هەبێت، بۆ ئەوەی لەم رێگەیەوە كۆتایی بەو نەریتە سیاسییەی ناو پێكهاتەی شیعە بهێنێت كە كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكەن هێزی سیاسی لەناو پەرلەماندا نەبێت، بەمەش لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی خستوەتە دۆخێكەوە، بەكاندیدكردنی مالیكی بكەونە بەرامبەر قسەیەكی مەرجەعی باڵاوە كە وتویەیەتی"تاقیكراوە تاقی ناكرێتەوە"، وردەكاری لەم راپۆرتەدا. كشانەوەی سودانی و بۆچوونی مەرجەعیەت دواجارو بەر لە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار كە پشكی كوردە، لایەنە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەناو خۆیاندا پێشوەختە گەیشتنە رێككەوتنێكی سەرەتایی لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران. دوێنێ چوارچێوەی هەماهەنگیی لە ماڵی (موحسین مەندەلاوی) سەرۆكی ئیئتیلافی (اڵاساس) كۆبوونەوە، ئەم كۆبوونەوەیە كە بڕیار بوو چوارشەممەی رابردوو بەڕێوەبچێت و بە كۆبوونەوەیەكی "یەكلاكەرەوە" ناودەبرا، تێیدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئیئتیلافی (ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان) كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بوو، كشانەوەی لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە بەرژەوەندی نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا راگەیاند. سەرچاوەكان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیی باسلەوە دەكەن، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ماڵی موحسین مەندەلاویدا، سەركردەكانی چوارچێوە داوایان لە سودانی كردووە هۆكاری كشانەوەی لە خۆكاندیدكردن بۆ ویلایەتی دووەمی پۆستی سەرۆك وەزیران روون بكاتەوە، ئەویش قسەی كردووەو باسی لەوەكردووە "بەرژەوەندی عێراق لە بەرژەوەندی حزبی و كەسی گەورەترە"؛ دوای ئەم قسانە، حزبی دەعوە پێشنیاری ئەوەی كردووە نوری مالیكی وەكو كاندیدی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بكرێت، بەتایبەتیش كە بە كشانەوەی سودانی، مالیكی هیچ ركابەرێكی نەماوە بۆ پۆستەكە. دوای پێشنیارەكەی حزبی دەعوە، زۆرینەی سەركردە شیعەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی پشتیوانی خۆیان بۆ مالیكی دەربڕیوە، بەڵام عەممار حەكیمی سەرۆكی رەوتی حیكمە پێشنیاری كردووە بۆ ئەم بابەتە پرسێك بە مەرجەعیەتی باڵا (ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی) بكرێت، لەسەر ئەم بنەمایەش پەیامێكی بۆ مەرجەعیەت لە نەجەف ناردووە، مەرجەعیەت لەسەر هەمان بۆچوونی پێشتری خۆی رەتیكردوەتەوە دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیراندا بكات. ئایەتوڵڵا سیستانی لە ساڵی 2015وە دەرگای ماڵەكەی بەڕووی پێشوازیكردن لە سیاسییەكان داخستوە، ئەمەش وەكو ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە شكستی چینی دەسەڵاتداری عێراق لە ڕوبەڕووبونەوەی گەندەڵی و چاككردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەكان. كۆبوونەوەی سبەینێ و یەكلابوونەوەی مالیكی كشانەوەی سودانی و، بێدەنگی مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان لە پرسی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران وایكردووە ئێستا نوری مالیكی بە تەنیا وەكو كاندید لە گۆڕەپانەكەدا بمێنێتەوە. بەقسەی سەرچاوەكان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بڕیارە سبەی ئێوارە جارێكی تر لایەنەكانی چوارچێوە كۆبوونەوە بەمەبەستی بەلاداخستنی تەواوەتی پرسی كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەگەر تا ئەوكاتە هیچ یەكێك لە لایەنە شیعەكان ناڕەزایەتی نیشان نەدەن، كاندیدكردنی مالیكی تێدەپەڕێنرێت و بە فەرمی رادەگەیەنرێت، خۆئەگەر ئەمە رووینەداو ناڕەزایەتی هەبوو؛ ئەوكاتە چوارچێوەی هەماهەنگیی گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێكی تری واقعی دەكات بۆ كۆتایهێنان بە مشتومڕی كاندیدی سەرۆك وەزیران. ئەمە لەكاتێكدایە، بەرپرسانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە دوێنێ شەوەوە كەوتونەتە پیرۆزبایكردن بەبۆنەی كاندیدكردنەوەی نوری مالیكی بۆ ویلایەتی سێیەمی پۆستی سەرۆك وەزیران، بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەوە بكەن چوارچێوەی هەماهەنگیی بە فەرمی راگەیەندراو دەربكات و كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران رابگەیەنێت، پۆستێك كە بەگوێرەی نەریتی سیاسی داكەوتووی عێراقی دوای سەددام، پشكی پێكهاتەی شیعەیە وەكو گەورەترین پێكهاتەی عێراق. بۆچی سودانی كشایەوە؟ بڕیاری كشانەوەی محەمەد شیاع سودانی لە خۆكاندیدكردنەوەی بۆ ولایەتی دووەمی پۆستی سەرۆك وەزیران، كتوپڕو چاوەڕوان نەكراو بوو، بەوپێیەی ئیئتیلافەكەی (ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان) براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بوو، خۆشی بەفەرمی ئەوەی راگەیاندوو دەیەوێت لە ویلایەتی دووەمدا ئەو پرۆژانە تەواو بكات كە لە ویلایەتی یەكەم دەستی پێكردبوون، وەكو سەركەتوویەك لە پرۆسەی ئیدارەدانی دەوڵەت قسەی دەكرد. بەڵام بەقسەی سەرچاوە ئاگادارەكان، بڕیاری كشانەوەی سودانی دوای ژمارەیەك كۆبوونەوەی تایبەتی هاتووە لەگەڵ نوری مالیكی، ئەمەش لەچوارچێوەی پێشنیارێكی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ ئەوەی مالیكی و سودانی بتوانن لەنێوان خۆیاندا پرسی كاندیدبوون یەكلابكەنەوەو، ئەوان توشی شەرمەزاری نەكەن، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك وەزیران لەناو چوارچێوەدا لە (9) كاندیدەوە كورت بووەوە بۆ (2) كاندید كە هەریەكە لە مالیكی و سودانی بوون. سایتی (سۆمەریەنیوز)، لە شیكارییەكدا باسی لە (3) سیناریۆ كردووە سەبارەت بە هۆكاری كشانەوە كتوپڕەكەی سودانی لە بەرژەوەندی مالیكی: سیناریۆی یەكەم: متمانەی گروپە چەكدارەكان.. دڵنیایی بەرامبەر بە چەك لە یەكەم تەماشاكردندا وا دەبینرێت كاندیدكردنی مالیكی بەتەواوەتی پێچەوانەیە لەگەڵ "هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان و هێشتنەوەی چەك بە تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا"، ئەمە بەوپێیەی نوری مالیكی وا دەبینرێت نزیكە لە گروپە چەكدارەكان و پشتیوانی لایەنە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگییە، بەڵام لەڕاستیدا لەم قۆناغە هەستیارەدا گروپە چەكدارەكان و هاوكێشەی سیاسی شیعەكان بە تەنیا لەبەردەم دوو بژاردەدایە، یەكەم: بەریەككەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكاو گوێنەگرتن بۆ بۆچوون و خواستەكانی واشنتۆن، كە ئەمەش سەرچڵییەكی گەورەیەو بەر لە قسەكردن لەسەر لێكەوتە ئەمنییەكانی تری، یەكەمین قوربانی ئەم بڕیارە ئابوری عێراق دەبێت، بەڵام بژاردەی دووەم بریتییە لە ملكەچبووون بۆ خواستەكانی ئەمریكا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان و هێشتنەوەی چەك بە تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا، رەنگە گروپەكان ئەم بژاردە قبوڵ بكەن لەپێناو رزگاركردنی هاوكێشە سیاسییەكەدا، بەڵام ئەوكاتە پێویستیان بە سەرۆكی حكومەتێك دەبێت كە "متمانەی پێبكەن"، دەستبەردابوونی گروپەكان لە چەك و پاشەكشێكردنیان و تەنانەت بەشدار نەبوونیان لە حكومەت و وەزارەتەكان، رەنگە دەرفەتی ئەوە بە سەرۆكی داهاتووی حكومەت بدات بەتەواوەتی لاوازیان بكات، بۆیە پێویستیان بە سەرۆك وەزیرانێكە كە متمانەیان پێی هەبێت، ئەمەش یەكەمین بژاردەیە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی كە وای لێدەكات مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵبژێرێت، چونكە ئەو تاكە كەسە رەنگە بتوانێت بە "لێكتێگەیشتن" نەك بە "پێكدادان" چەك لە گروپە چەكدارەكان بسەنێتەوە، بەوپێیەی متمانەیان بە ئەو هەیە. سیناریۆی دووەم: تەنگژەی ئابوری زانراوە یەكێك لەو پرسە زەق و نیگەرانكەرەكان كە روبەڕووی حكومەتی ئایندەی عێراق دەبێتەوە تەنگژەی ئابوری و پاشەكشێی نرخی نەوتە، بۆیە حكومەتی ئایندە لە ئێستاوە وەكو "حكومەتی تەنگژەكان نەك حكومەتی خۆشگوزەرانی" تەماشا دەكرێت، ئەمەش بەواتایە دێت كە خەرجییەكان دەبێت كەمبكرێنەوەو باج و رسومات بسەپێندرێت و، زۆرێك لە پرۆسەی خەرجییەكان رابگیرێن یاخود پاڵپشتی بۆ زۆرێك لە بوارەكان كە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە رابگیرێن. لەبەرئەوەی لەم ماوانەی دوایدا سودانی بەوە ناسراوە بەرەو ئاڕاستەی سەپاندنی باج و رسومات دەڕوات، بۆیە بەردەوامبوونی لەسەر سەپاندنی بڕیاری توندتری ئابوری، ئاستی رەتكردنەوەی زیاتر دەكات، لێرەوە چوارچێوەی هەماهەنگیی دەزانێت رزگاركردنی حكومەتی ئایندە واتا نابێت سودانی بمێنێتەوە كە ناچارە بڕیاری توندتری ئابوری دەربكات، بەڵام دەكرێت هەمان بڕیارە ئابورییەكانی سودانی لەلایەن مالیكییەوە دەربكرێت؛ كە بە "بەخشندەیی" ناسراوە لە خەرجكردن لە ماوەی حوكمڕانییەكەیدا، ئەوەش بەهۆی بەرزی نرخی نەوت لەو سەردەمەدا، بۆیە هەر باجێك كە مالیكی بیسەپێنێت شەقام وەكو بڕیاری "بەئەنقەست" تەماشا ناكات، بەڵكو وادەبینێت بڕیارێكی پێویستەو دەبێت بدرێت. سیناریۆی سێیەم: مانۆڕێكی سیاسی سازشكردنی سودانی لە بەرژەوەندی مالیكی لەلایەكی ترەوە وا تەماشادەكرێت مانۆڕێكی سیاسی بێت، بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی لابدات لەسەر هەر جۆرە ئەگەرێكی دروستبوونی بنبەستی سیاسی، بەڵام سودانی سورە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران نابێت بچێت بۆ "كاندیدی یەكلاكەرەوە"، ئەم باوەڕەش لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە كە پێیوایە قۆناغەكە پێویستی بە سەرۆك وەزیرانێكی "ئەزمونكراو" هەیە نەك كەسایەتییەكی نوێ كە هەوڵ بدات بەختی خۆی تاقیبكاتەوە، بۆیە سودانی سورە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران بدرێت بە كەسێك كە كوتلەی سیاسی هەبێت نەك كاندیدی تر، لەپێناو دەربازبوون لە بنبەست سازشی بۆ مالیكی كردووە، بەڵام لەبەرامبەردا چوارچێوەی هەماهەنگیی خستوەتە بەرامبەر هەڵوێستی پێشووی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لەدژی مالیكی "ئەزمونكراو ئەزموون ناكرێتەوە"، هەروەها چوارچێوەی خستوەتە بەرامبەر رەوتی سەدریش "كە نەیاری مالیكین"، ئەمە سەرباری رای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەندێك لە هاوبەشەكانی عێراق بەتایبەتیش هەندێك لە هێزە سوننەكان كە هەڵوێستی نەرێنییان هەیە بەرامبەر بە مالیكی، جگە لە هەندێك چین و توێژی كۆمەڵگە كە هەمان تێڕوانینیان هەیە. پێدەچێت ئەم مانۆڕە ئامانج لێی ئەوە بێت، بنەمای "سەرۆك وەزیران بۆ ئەوانەی كە كوتلەی سیاسییان هەیە" بچەسپێنێت و، دەرگا لەبەردەم كاندیدی "التسویە" دابخات، دواتر ئەگەر مالیكی سەركەوتوو نەبوو لە بڕینی ئەم بەربەستانە، ئەوكاتە چوارچێوەی هەماهەنگیی ناچار دەبن بگەڕێنەوە بۆ سودانی؛ بەوپێیەی ئەوەی لەسەر شانی بووە كردویەتی و سازشی بۆ مالیكی كردووە، بەڵام دۆخەكە رێگەی بە مالیكی نەداوە.
