راپۆرت: دره‌و وه‌زاره‌تی دارایی لێكۆڵینه‌وه له موچه‌و پله‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی ده‌كات، تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌و موچه‌ی وه‌ریده‌گرن، هاوتای پله‌كانیان نییه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌رله‌مان ده‌ڵێ: كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به بابه‌تی خانه‌نشیكردنی پێنج په‌رله‌مانتاره‌وه هه‌یه كه دوانیان سه‌ربه حزبه‌كه‌ی وه‌زیری دارایین، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. لێكۆڵینه‌وه له موچه‌ی سه‌رۆكی دیوان سبه‌ینێ واده‌ی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی سێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه، كێشه له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی دارایدا هه‌یه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ژمیریاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان كراوه، كه تاوه‌كو نامه‌یان بۆ نه‌نێردرێت سه‌ردانی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان. به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری په‌رله‌مان له ئاگادارینامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، له رۆژی 13ی ئازاره‌وه نوسراوی موچه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ناردووه، به‌ڵام تائێستا له وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واو نه‌بووه. له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌ی له‌نێوان دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی دروستبووه، له لێدوانێكدا بۆ (دره‌و)، هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له موچه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆ مانگی سێ نییه‌و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه هه‌موو رێوشوێنه یاسایی و رۆتینییه‌كان ته‌واو كراوه، بۆ موچه‌ی مانگی دووش كه رۆژێك دواكه‌ت، په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مان خۆیانه‌وه هه‌بووه‌و دره‌نگ چوون بۆ بانك. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی وتی: به‌ڵام سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی كێشه له ناونیشانی وه‌زیفی و موچه‌كانیان هه‌یه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی پرسیاریان له‌سه‌ر دروستبووه‌و پێویسته بیسه‌لمێنن موچه‌كانیان یاساییه، داوامان كردووه له لایه‌نی فه‌رمییه‌وه نوسراومان بۆ بهێنن ئایا ئه‌و موچه‌ی كه وه‌ریده‌گرن و هاوتای پله‌كانیان نییه، پێچه‌وانه‌ی یاسای چاكسازییه یاخود نا؟!". "سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان موچه‌ی وه‌زیر ده‌رده‌گرێت، جێگره‌كه‌شی موچه‌ی بریكاری وه‌زیر وه‌رده‌گرێت" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی وای وت. یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد، وتی: وه‌زیری دارایی به ته‌له‌فۆن داوای له سه‌رۆكایه‌تی دیوان كردووه زانیاری له‌سه‌ر موچه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن، وه‌زاره‌تی دارایی هیچ نوسراوێكی له‌وباره‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه، هه‌ركاتێك نوسراویان كرد، وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه. وه‌ڵامی په‌رله‌مان چییه؟ سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان (ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د سه‌رسپی)یه كه سه‌ربه یه‌كیتیی نیشتمانی كوردستانه، جێگره‌كه‌شی (هیوا نه‌سره‌دین)ه له پشكی پارتی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێ ئه‌م دوو كه‌سه خۆیان كێشه‌یان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه‌یان بكه‌ن به كێشه‌ی هه‌موو په‌رله‌مان. له لێدوانێكدا بۆ (دره‌و)، سامان ئه‌حمه‌د به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پەرلەمانی کوردستان، دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە لەڕووی بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی کاروبارو دەسەڵاتەکانی، بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەموارکراو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، کە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر دراوە بۆی دیاریکراوە: 1- لە ماددەی (56) ئەرک و دەسەڵاتەکانی پەرلەمان خاڵی (8)ی یاساکە هاتووە بە (دانانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی میلاک و بڕیاردان لەسەر بودجەکەی و دامەزراندنی کارمەندەکانی). 2- پاڵپشت بە ماددەی (56) خاڵی (8)ی یاساکە، پەیڕەوێک دانراوە لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە (10) پەسەندکراوە لەو پەیڕەوەدا لە ماددەی (112) داهاتووە (پەرلەمان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی دیوانێکی دەبێت، لەلایەن سەرۆکێکەوە بە پلەی تایبەت بەڕێوەدەبرێت). 3- لە ماددەی (113 /یەکەم) داهاتووە سەرۆکی دیوان بە فەرمانێک لەلایەن سەرۆکەوە دادەمەزرێت و لە بەردەمیدا بەرپرسیار دەبێت. 4- سەرۆکی دیوان ئەرکەکانی بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و ئەو دەسەڵاتانەی لەلایەن سەرۆکەوە پێی دەدرێت پیادە دەكات. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رونكردنه‌وه یاساییه، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مان وتی: پاڵپشت بەو خاڵانەی سەرەوە سەرۆکی دیوان لە پەرلەمانی کوردستان، بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان دامەزراوەو پێویست ناکات هیچ بەهانەیەک بۆ ئەم بابەتە بهێنرێتەوە هیچ کەس و لایەنێک لە هەر دامەزراوەیەک بێت لێکۆڵینەوەو بەدوادوچون بۆ ئەم بابەتە بکات و بابەتەکانی تایبەت بە دەسەڵاتی یاسادانان بەپێی یاسا بەرکارەکان دیاری کراوە". به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه خۆی داوایكرد ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه، به (دره‌و)ی راگه‌یاند، ریشه‌ی ئه‌م ناكۆكییه به‌هۆی ئه‌وه‌یه وه‌زیری دارایی داوا ده‌كات سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مان نوسراوی خانه‌نشینبوون بۆ (5) په‌رله‌مانتار بكات كه دوانیان سه‌ربه حزبه‌كه‌ی وه‌زیری دارایین (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)، سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمان ئەم داوایەی وەزیری دارایی ره‌تكردوه‌ته‌وه، بەو پێیەی داواكه‌ی نایاساییەو لادانە لە یاسا کارپێکراوەکانی خانەنشینی پەرلەمان. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتی: ئاوات شێخ جەناب وه‌زیری دارایی وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بەرامبەر بە رەتکردنەوەی داوا نایاساییەکەی، موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی راگرتووە كه سەروو (700) فه‌رمانبه‌ره. هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ره‌تیكرده‌وه لێكۆڵینه‌وه له موچه‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌یسی خانه‌نشیكردنی ئه‌و (5) په‌رله‌مانتاره‌وه هه‌بێت كه چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانه‌وه كێشمه‌كێشی له‌سه‌ر دروستبووه، وته‌بێژكه ده‌ڵێ: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ كۆی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌و نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌و پێنج په‌رله‌مانتاره، بۆیه به‌گوێره‌ی یاسای چاكسازی و یاسا كارپێكراوه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م ده‌كرێت. كێشه‌ی پێنج په‌رله‌مانتاره‌كه ! رۆژی 30ی ئایاری ئه‌مساڵ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی كه له‌دوای ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووبوون، هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه. شه‌ش كه‌س له‌دوای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو په‌رله‌مانتار ده‌ستبه‌كاربوون، كه بریتین له: 1- (سۆز عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان) لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان (شایان كاكە ساڵح) لە رۆژی (30/11/2022) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. 2- (دلێر عه‌بدولخالق حاجی) لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان (عەلی حەمە ساڵح) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. 3- (بێریوان فەقێ ئیسماعیل) لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتوو لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هلز ئەحمەد محەمەد) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. لەكاتێكدا یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاری دەستلەكار كێشانەوەی فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمان دابوو، بەڵام ناوبراو پەیوەست نەبوو بە بڕیاری حزبەكەیەوەو سور بوو لەسەر ئەوەی بچێتە پەرلەمان، لەسەر ئەوە یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی له حزب. 4- (عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن حه‌مه‌د) لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە یەكگرتوو (ئیسماعیل عەلی تەها) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. 5- (له‌یلا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی یەكگرتوو (سەرچنار ئەحمەد مەحمود) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. 6- (مەهدی عەلی عەبدوڵا) لەسەر فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كازم فاروق) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد، ئه‌ندامانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینییان ره‌تكرده‌وه. به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م په‌رله‌مانتارانه نه‌ك موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مان نایانگرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و پارانه‌ش بگه‌ڕێننه‌وه كه وه‌كو په‌رله‌مانتار وه‌ریانگرتووه، به‌ڵام (5) كه‌س له‌م كه‌سانه، نوسراویان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌و داوایان كردووه خانه‌نشین بكرێن، ئه‌وانه‌ی ئه‌م داواكارییه‌یان كردووه بریتین له: 1- (سۆز عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان) لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان 2- (دلێر عه‌بدولخالق حاجی) لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان 3- (بێریوان فەقێ ئیسماعیل) یه‌كگرتوو بووه‌و له ریزه‌كانی یه‌كگرتوو ده‌ركراوه 4- (عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن حه‌مه‌د) لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی 5- (له‌یلا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی
ڕێنوار نەجم – تایبەت بە کوردستان تایمز لە ماوەی دوو ساڵ و 7 مانگی ڕابردوودا پەڕە فەرمی و سێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر فەیسبووک نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاریان تەنیا لە سپۆنسەرکردندا خەرج کردووە، دوای ئەویش پەڕەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ دێن لە ڕووی زۆریی بڕی خەرجکردنی پارە لە فەیسبووکدا. داتا‌کان ژمارەی فەرمیی فەیسبووکن و لە بەشی شەفافیەتی فەیسبووک (Facebook Transparency) بۆ هەمووان بەردەستن، کە تێیدا وردەکاریی تێدایە لەبارەی ناوی ئەو پەڕانەی فەیسبووک و بڕی ئەو پارەیەی لە سپۆنسەرکردنی پۆست و پەڕەکاندا خەرجیان کردووە. کوردستان تایمز شیکاری بۆ داتا‌کان لە ماوەی نێوان 25ی ئابی 2021 تا 27ی ئاداری 2024 کردووە. داتاکانی پێش ئەو بەروارە بەردەست نییە، بەڵام بەردەوام ڕۆژانە داتای نوێ داخڵ دەکرێت. داتای جیاکراوە بەپێی پارێزگاکانی عێراق پیشانی دەدەن کە لە دوای بەغدادی پایتەخت کە لە ماوەی دوو ساڵ و 7 مانگی ڕابردوودا بڕی 787 هەزار و 484 دۆلار لە سپۆنسەرکردنی فەیسبووک لەو شارەدا خەرج کراوە، هەریەک لە هەولێر و سلێمانی زۆرترین پارەیان بۆ ئەو مەبەستە خەرج کردووە کە لە هەولێر 397 هەزار و 814 دۆلار و لە سلێمانیش 384 هەزار و 858 دۆلار دراون بە سپۆنسەرکردنی پۆست و پەڕەکانی فەیسبووک. لە سەرتاسەری عێراقیشدا بڕی 3 ملیۆن و 868 هەزار و 833 دۆلار بۆ هەمان مەبەست خەرج کراوە. زۆرینەی ئەو پارانە لە لایەن حزبە سیاسییەکانەوە خەرج کراون، چ لەڕێی پەڕە فەرمییەکان بێت یاخود پەڕە سێبەرەکان. کوردستان تایمز نموونەی ئەو 100 پەڕە (پەیج) کوردییەی فەیسبووکی وەرگرتووە کە زۆرترین پارەیان لە فەیسبووکدا لەسەر ئاستی عێراق خەرج کردووە و بەپێی حزب و کەسایەتییەکان شیکاری بۆ کردووە، بێگومان بە شیکارکردنی هەموو داتا‌کان (نەک تەنها 100 پەڕە) بڕی پارەی خەرجکراوی حزبەکان زۆر زیاتر دەبن وەک ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بۆ دەکرێت. داتا‌کان دەریدەخەن کە پارتی دیموکراتی کوردستان لانی کەم بڕی 447 هەزار و 535 دۆلار (نزیکەی 45 دەفتەر و نیو) تەنیا بۆ سپۆنسەرکردن لە فەیسبووکدا خەرج کردووە. لە دوای ئەویش یەکێتی نیشتمانی کوردستان دێت بە خەرجکردنی 201 هەزار و 348 دۆلار (زیاد لە 20 دەفتەر دۆلار). هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان 25 هەزار و 22 دۆلار و نەوەی نوێ 24 هەزار و 736 دۆلاریان بۆ هەمان مەبەست خەرج کردووە لە مانگی ئابی 2021 تا مانگی ڕابردوو. بۆ دانەپاڵی پەڕەیەکی فەیسبووک بە لایەنێکی سیاسی، کوردستان تایمز پشتی بە دوو پێوەر بەستووە. یەکەمیان پەڕەی فەرمیی حزبەکان و کەسایەتیی حزبەکان. بۆ نموونە پەڕەکانی مەسرور بارزانی، دژەتیرۆری کوردستان (هەولێر)، باس‌نیوز، ئاڤا میدیا، کوردستان تیڤی، پشتیوان سادق، مەکتەبەکانی ڕێکخستنی پارتی و بارەگای بارزانی وەک وەک پەڕەی پارتی؛ مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی، شێخە مەمەند ئاغای هەمەوەند، ڕێبوار تەها و پیوکەی میدیا وەک پەڕەی یەکێتی؛ KNN، ڕادیۆ گۆڕان، بزوتنەوەی گۆڕان، شوناس شێرکۆ وەک پەڕەی گۆڕان، نەوەی نوێ و NRT وەک پەڕەی نەوەی نوێ دانراون. پێوەری دووەمیش بریتییە لە هەڵسەنگاندنی گوتاری ئەو پەڕە نافەرمیانەی کە پارەیەکی زۆریان لە سپۆنسەرکردندا خەرج کردووە و پاش بە وردی هەڵسەنگاندنی ئەو پۆستانەی کە لەو پەڕانەوە سپۆنسەرکراون، بڕیار دراوە بدرێنە پاڵ حزبێکی سیاسی و وەک پەڕەی سێبەری ئەو لایەنە لەم شیکارییەدا هەژمار بکرێن. بۆ نموونە باز، خواکورک، ئاسان، ڕێچکە، نامە و دا‌و نموونەی ئەو پەڕانەن وەک پەڕەی سێبەری پارتی دیموکرات دانراون بەو پێیەی بە ئاشکرا برەو بە گوتاری پارتی دەدەن و لە زۆر حاڵەتیشدا لەو پەڕانەوە هێرش دەکرێتە سەر نەیارانی سیاسیی ئەو حزبە. لە دوای پارتی، نەوەی نوێ خاوەن دوو پەڕەی سێبەرە کە زۆرترین چالاکییان بریتییە لە بڵاوکردنەوەی پۆست و پەیامەکانی شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەکە، دوو پەڕەکەش بریتین لە مەلیک و ڕاڤە. ئەوەی مایەی سەرنجە، یەکێتی کەمترین پارە لە پەڕەی سێبەردا خەرج دەکات و بەشێوەیەکی گشتی پۆستی پەڕە فەرمییەکانی سپۆنسەر دەکات، پەڕە نافەرمییەکانیشی لۆگۆی حزبەکەیان لەسەرە وەک پەڕەکانی ئێمە یەکێتین و شکۆی گەل. هیچ کام لە پەڕەی سێبەری حزبەکان کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان بۆ کراوە، سەرچاوەی دارایی خۆیان ئاشکرا نەکردووە. هاوکات چەند پەڕەیەکیش هەن کە سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە ڕیکلام و سپۆنسەرکردندا، ڕوون نییە سەر بە چ لایەنێکی سیاسین و گوتارێکی میدیایی ڕاستەوخۆ و ئاشکرایان نییە، یاخود ئەو بابەتانەی بڵاوی دەکەنەوە کەمتر سیاسین، وەک پەڕەکانی کوردپۆست، کۆدمیدیا، تەون پرێس و کوردستان تودەی. هەروەها پەڕەی هەندێک کەسایەتیی سیاسیش کە پێشتر لە حزبێکی دیاریکراودا بوون و وازیان هێناوە، لەم شیکارییەدا نەدراونەتە پاڵ هیچ حزبێک لەوانە ڕابوون مەعروف، د. ڕێبوار کەریم مەحموود، برزۆ مەجید و سەرکەوت شەمسەدین. بەپێی کەسایەتییەکان، بەیار عومەر عەبدوڵا، کوڕی سەرکردەی پێشووی یەکێتی ملازم عومەر، کە لەماوەی ڕابردوودا سه‌رۆكایەتیی کەمپینێکی دەکرد بەناوی «ده‌سته‌ى به‌هه‌رێمكردنى سلێمانى»، زۆرترین بڕی پارەی لە سپۆنسەرکردنی فەیسبووکدا خەرج کردووە کە دەکاتە 51 هەزار و 602 دۆلار، (واتە زیاد لە پێنج دەفتەر دۆلار). دوای ئەویش مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بە خەرجکردنی 31 هەزار و 644 دۆلار. ئەوەی مایەی سەرنجە، داتاکانی فەیسبووک ئاشکرای دەکەن کە پۆستەکانی پەڕەی مەسرور بارزانی و دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) لە لایەن هەمان هەژماری فەیسبووکەوە سپۆنسەر دەکرێن. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، پەڕەی کوردستان تایمز نزیکەی 200 بۆ 250 دۆلاری لە سپۆنسەرکردنی بابەتەکانیدا خەرج کردووە (فەیسبووک داتای وردی ئەو پەڕانە پیشان نادات کە بە بڕێکی کەم سپۆنسەریان کردووە). کوردستان تایمز وەک هاوبەشێکی دامەزراوەی ڕۆزا لوکسەمبۆرگی ئەڵمانی لە ماوەی ساڵانی2023 و 2024 دوو پڕۆژەی بچووکی میدیایی جێبەجێ کردوون، تێچووی سپۆنسەرکردنی بابەتەکانیشی لەو سەرچاوە داراییەوە بەخشراون. ڕێنوار نەجم دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزییە، لە ڕۆژنامەی ئاوێنەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەنووسی کردووە و ماوەی زیاد لە ١٠ ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئاشتی و ململانێ لە زانکۆکانی کەنت لە بەریتانیا و ماربۆرگ لە ئەڵمانیا.
راپۆرت: دره‌و له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (4 هه‌زار) منداڵی ئۆتیزم هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا (8) سه‌نته‌ری حكومی هه‌یه، 89%ی منداڵانی توشبوو سودمه‌ند نین له موچه‌ی 150 هه‌زار دیناری حكومه‌ت، ئۆتیزم چییه؟ نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌و ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی چی ده‌ڵێن؟ ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا. "له راوه‌ستانه‌وه بۆ گه‌شه‌كردن" ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی (ئۆتیزم)ه، دروشمی ئه‌مساڵ كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاریكردووه بریتییه له "گواستنه‌وه له راوه‌ستانه‌وه بۆ گه‌شه‌كردن". له‌وكاته‌وه كه له ساڵی 2007وه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی 2ی نیسانی وه‌كو رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دیاریكردووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م رۆژه‌ی به‌رز راگرتووه، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئامرازێك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و پێشخستن و جێبه‌جێكردنی هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان توشبووی ئۆتیزمن، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسان و هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی (A/RES/62/139) كه له 2007 ده‌رچووه، جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری گشتی ده‌كات له‌باره‌ی نه‌خۆشی ئۆتیزمه‌وه. "ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕینی 17 ساڵ، له‌وه‌ی ته‌نیا ئاستی هۆشیاری به‌رزبكه‌ینه‌وه، گواستومانه‌ته‌وه بۆ قبوڵكردن و رێزگرتن له توشبووانی ئۆتیزم و به‌شداریكردنیان له كۆمه‌ڵگه‌دا". به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئۆتیزمی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ڵێ: یادی ئه‌مساڵ ئامانج لێی راكێشانی سه‌ره‌نجی گشتگیری جیهانه بۆ ئۆتیزم، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی سه‌ره‌نجدانێكی ناوازه له ده‌نگ و ئه‌زمونی توشبووانی ئۆتیزم خۆیان، ئه‌مه له‌پاڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی كه‌سانی توشبووی ئۆتیزم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن. له چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆدا كۆمه‌ڵێك كه‌س قسه ده‌كه‌ن كه خۆیان توشبووی ئۆتیزمن و نوێنه‌رایه‌تی 6 ناوچه‌ی جیهان ده‌كه‌ن (ئه‌فریقا- ئاسیا- زه‌ریای ئارام - ئه‌وروپا- ئه‌مریكای لاتین و ناوچه‌ی كاریبی- ئه‌مریكای باكورو ئۆقیانوسیا). ئۆتیزم چییه ؟ تێكچوونی ئاوێزه‌ی گۆشه‌گیریی – كه به كورتی به ئۆتیزم- ناسراوه، حاڵه‌تێكی هه‌تاهه‌تایی ده‌ماره كه له قۆناغی پێشوه‌خته‌ی منداڵی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری. به‌گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئۆتیزم بریتییه له كۆمه‌ڵێك تێكچوونی هه‌مه‌چه‌شن له نمونه‌ی سه‌ختی كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن، شێوازێك له چالاكی و ره‌فتار وه‌كو سه‌ختیی گواستنه‌وه له جۆرێك چالاكییه‌وه بۆ جۆرێكی تر‌و، نقومبوون له‌ناو ورده‌كاری و كاردانه‌وه‌ی نائاسایی به‌رامبه‌ر به هه‌سته‌كان. دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندی به تواناكانی په‌یوه‌ندیكردن و كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێیان، دیارترین نیشانه‌كانی ئۆتیزم ئه‌مانه‌ن: • خۆبه‌دورگرتنی منداڵ له په‌یوه‌ندیكردن له‌رێگه‌ی چاوه‌وه، یاخود په‌یوه‌ندی ده‌گرێت به‌ڵام ناتوانێت پارێزگاری لێبكات و به‌رده‌وام بێت. • كۆرپه له ته‌مه‌نی 9 مانگی‌دا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نابێت كاتێك به‌ناوی خۆیه‌وه بانگ ده‌كرێت. • كۆرپه له ته‌مه‌نی 9 مانگی‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك له روخساریدا ده‌رناكه‌وێت له نمونه‌ی دڵخۆشی و دڵته‌نگی و توڕه‌یی و سه‌رسوڕمان. • له ته‌مه‌نی 12 مانگی‌دا یاری ئاسایی ناكات. • له ته‌مه‌نی 12 مانگی‌دا ئاماژه‌ی كه‌م به‌كارده‌هێنێت یاخود هه‌ر به‌كاری ناهێنێت له نمونه‌ی (ئاماژه‌ی ده‌ست بۆ خواحافیزی و بای بای كردن). • له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بایه‌خ به بابه‌ته هاوبه‌شه‌كان نادات. • له ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا دایك و باوكی له‌و بابه‌تانه ئاگادار ناكات كه جێگه‌ی بایه‌خن بۆی. • له ته‌مه‌نی 24 مانگی‌دا هه‌ست به ئازاری كه‌سانی تر یان بێزاربوونیان ناكات. • له 36 مانگی‌دا هه‌ست به منداڵانی تر ناكات و له یاریكردندا تێكه‌ڵاوییان ناكات. • له ته‌مه‌نی 48 مانگی‌دا كاتێك یاری ده‌كات وه‌كو كاره‌كته‌رێكی تر ده‌رناكه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی وا خۆی نیشان بدات مامۆستا یان سۆپه‌رمانه. • له ته‌مه‌نی 60 مانگی‌دا هیچ شتێكی دیاریكراو ناكات كه سه‌ره‌نجی خێزانه‌كه‌ی رابكێشێت وه‌كو گۆرانی وتن. نیشانه‌كانی ئۆتیزم له ره‌فتاردا: منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هه‌ندێك ره‌فتارو بایه‌خیان هه‌یه كه ره‌نگه هه‌ندێك نائاسایی ده‌ربكه‌وێت، له‌وانه: • رێكخستنی یاری و كه‌لوپه‌له‌كانی تر‌و نیگه‌رانبوون به ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی رێكخستنه‌كه. • هه‌مان وشه یاخود ده‌سته‌واژه زۆر دووباره ده‌كه‌نه‌وه. • هه‌موو جارێك به هه‌مان شێواز یاری به یارییه‌كانی ده‌كات. • سه‌ره‌نج له‌سه‌ر به‌شێكی شته‌كان داده‌نێت (بۆ نمونه تایه‌كان له ئۆتۆمبیلی یاریكردندا). • به‌گۆڕانكاری بچوك دڵته‌نگ ده‌بێت. • له‌راندنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی یاخود سوڕاندنی به‌شێوه‌ی بازنه‌یی. • له ده‌ركه‌وتن، بۆن و تام و روخساری و ده‌ستلێدانی شته‌كان كاردانه‌وه‌ی نائاسایی نیشان ده‌دات. نیشانه‌كانی ئۆتیزم له‌ڕووی زمان و باری ده‌رونییه‌وه: • دواكه‌وتنی گه‌شه‌كردنی تواناكانی فێربوونی زمان. • دواكه‌وتنی گه‌شه‌كردنی تواناكانی جوڵه. • دواكه‌وتنی توانای مه‌عریفی و فێربوون. • ره‌فتاری هه‌ڵه‌شه. • نه‌خۆشی سه‌رئێشه یان گێژبوون. • خووی نائاسایی خواردن و خه‌وتن. • كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس (بۆ نمونه قه‌بزی) • باری ده‌روونی نائاسایی و كاردانه‌وه‌ی سۆزداری. • دڵه‌ڕاوكێ و فشاری ده‌روونی. • نه‌بوونی ترس یاخود ترسی زیاتر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت. له‌دوای دیاریكردنی ئه‌م نیشانانه، پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی گرنگه بزانرێت كه ده‌كرێت منداڵانی توشبوو به ئۆتیزم هه‌موو یان هیچ یه‌كێك له‌م ره‌فتارانه‌یان تێدا نه‌بێت. به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له‌كۆی هه‌ر 100 منداڵێك له جیهاندا منداڵێك توشی ئۆتیزم ده‌بێت، ئۆتیزمیش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌گوێره‌ی نیشانه‌كانیان پله‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه له‌نێوان توند‌و مامناوه‌ندو هێواش. تائێستا نه‌خۆشی ئۆتیزم هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وڵدانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی منداڵ یان توشبووه‌كان هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه له پرۆگرامه‌كانی گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت و په‌ره‌پێدان و په‌روه‌رده‌و فێركردن و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، واتا ده‌رمانێكی دیاریكراو بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه بوونی نییه، هه‌ندێك ده‌رمان كه به‌كارده‌هێنرێت ته‌نیا بۆ یارمه‌تیدانی چاكردنی به‌شێك له‌و ره‌فتارانه‌یه كه توشبووانی ئۆتیزم هه‌یانه. ئۆتیزم له هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان، زیاتر له (3 هه‌زارو 665) منداڵی توشبووی ئۆتیزم له هه‌رێم هه‌یه كه زۆرینه‌یان كوڕن، ئه‌مه ته‌نیا ئه‌و رێژه‌یه كه له‌م كۆمه‌ڵه‌یه تۆماركراوه، واتا ده‌كرێت رێژه‌كه زۆر زیاتریش بێت. حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا: • هه‌ولێر: 1300 حاڵه‌ت • سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه: 900 حاڵه‌ت • دهۆك: 850 حاڵه‌ت • زاخۆ: 300 حاڵه‌ت • ئیداره‌ی گه‌رمیان: 315 حاڵه‌ت به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا (49) سه‌نته‌ری راهێنانی ئۆتیزم هه‌یه، له‌م رێژه‌یه (41) سه‌نته‌ریان ئه‌هلین، واتا له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕه‌پاره‌یه‌كی مانگانه یاخود رۆژانه‌دا چاره‌سه‌رو راهێنان به منداڵانی ئۆتیزم ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا (8) سه‌نته‌ری راهێنانی ئۆتیزمی دروستكردووه كه به‌خۆڕایی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی توشبووانی ئۆتیزم ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی قسه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم رێژه‌ی 40%ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵی ئۆتیزمیان هه‌یه، هه‌ژارن ناتوانن منداڵه‌كانیان بنێرن بۆ سه‌نته‌ره ئه‌هلییه‌كان. سه‌رباری ئه‌م دۆخه، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه وه‌زیره‌كه‌ی (كوێستان محه‌مه‌د)ه‌و سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، شانازی ده‌كات به‌وه‌ی له رابردوودا تەنها لە شاری هەولێرو سلێمانی و دهۆک سەنتەری ئۆتیزم هەبووه‌و ئێستا لە شاره‌كانی (هەڵەبجە- حاجی ئاوا- کۆیە- بازیان) سەنتەری ئۆتیزم کراوەتەوەو بەمزوانه‌ش لە هەردو قەزای (کفری و ئاکرێ) سەنتەر دەکرێتەوە، واتا له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی مه‌سرور بارزانیدا ته‌نیا (4) سه‌نته‌ری نوێی ئۆتیزم له كوردستان كراونه‌ته‌وه. سه‌رباری ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش، له‌كۆی نزیكه‌ی (4 هه‌زار) توشبوو، تائێستا ته‌نیا ته‌نیا 12%ی توشبووان له سه‌نته‌ره حكومییه بێ به‌رامبه‌ره‌كاندان. له هه‌رێمی كوردستان منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و دایك و باوكیان هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییان پێدراوه، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییان پێدانی موچه‌یه‌كی مانگانه‌یه به‌بڕی (150 هه‌زار) دینار، به‌ڵام له‌كۆی نزیكه‌ی (4 هه‌زار) توشبوو، ته‌نیا 11%ی توشبووه‌كان ئه‌م موچه‌یان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌و زۆینه لێی بێ به‌شن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم باس له‌وه ده‌كات (40%) خێزانه‌كانی ناو ئه‌م گروپه هه‌ژارن. وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ: بەشێکی تری توشبووانی ئۆتیزم ناوەکانیان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ بەستنی موچە. خزمه‌تگوزارییه‌كی تری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگه بریتییه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بێ به‌رامبه‌ر له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، بواردنیان له هه‌ندێك رێوشوێن له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كاندا، ئه‌مه له پاڵ مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه منداڵی ئۆتیزمیان هه‌یه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، دۆخی ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵی ئۆتیزمیان هه‌یه له ناسه‌قامگیریداو به‌گوێره‌ی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م خێزانانه له‌زیادبووندایه. نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئۆتیزم نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئۆتیزمه‌وه باس له هه‌ندێك هۆكار بۆ توشوبوون به‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن، كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن: • (دوركه‌وتنه‌وه‌ی دایكان و باوكان له مادده ژه‌هراوییه‌كان مه‌ترسی توشبوونی منداڵه‌كانیان به ئۆتیزم كه‌مده‌كاته‌وه)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه مانگی رابردوو له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری زانسته ته‌ندروستییه‌كان له زانكۆی تێكسای ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه. • (ره‌نگه ئۆتیزم به‌و ده‌رمانانه باش ببێت كه ئێستا هه‌ن)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه مانگی رابردوو له‌لایه‌ن زانكۆی (رۆتجه‌رز)ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌كان شیكارییان كردووه بۆ چۆنیه‌تی گه‌شه‌ی مێشكی توشبووان به شێوازه جیاوازه‌كانی ئۆتیزم، ئه‌و میكانیزمه بنه‌ڕه‌تیانه‌یان دیاریكردووه كه ره‌نگه وه‌ڵامده‌ره‌وه بن بۆ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ئێستا هه‌ن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بوار له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كارا بۆ نه‌خۆشی ئۆتیزم ده‌كاته‌وه له‌رێگای ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ئێستا هه‌ن. • (دیاریكردنی نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌رێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی چاوه‌وه)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن زانكۆی كالیفۆرنیا- سان فرانسیسكۆی ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات زاناكان رێگایه‌كی نوێیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئۆتیزم دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش پێوانه‌كردنی چۆنیه‌تی جوڵه‌ی چاوی منداڵانه له‌كاتێكدا كه سه‌ریان ده‌سوڕێنن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و منداڵانه‌ی كه جینات (بۆهێڵ)ێكی جیاوازیان هه‌یه كه په‌یوه‌ندیداره به ئۆتیزمی تونده‌وه، جوڵه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه. • (كاریگه‌ری بۆهێڵه‌كان له‌سه‌ر مه‌ترسی توشبوون به ئۆتیزم)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری (RIKEN) بۆ زانستی ده‌ماره‌كان له ژاپۆن بڵاوكرایه‌وه، توێژه‌ره‌كان پشكنینی بۆماوه‌ییان بۆ تێكچوونی ئاوێزه‌ی گۆشه‌گیری كردووه له‌رێگه‌ی شیكاریكردنی گۆڕانكاری له جینۆمی تاك و خێزانه‌كان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه جۆرێكی تایبه‌تی گۆڕانی بۆهێڵه‌كان ده‌بێته هۆی توشبوون به ئۆتیزم. • (چاره‌سه‌ری فشاری خوێن ره‌نگه دڵه‌ڕاوكێ له توشبووانی ئۆتیزمدا كه‌م بكاته‌وه)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن زانكۆی میزوری- كۆڵۆمبیا له ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه ده‌رمانی (پرۆپرانۆلۆل) كه ده‌رمانێكه بۆ چاره‌سه‌ری فشاری خوێن، ره‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ له منداڵ و لاوانی توشبوو به ئۆتیزم. • (گه‌وره‌بوونی هه‌ندێك ناوچه‌ی مێشكی منداڵ په‌یوه‌ندی به زیادبوونی مه‌ترسی ئۆتیزمه‌وه هه‌یه)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن زانكۆی نۆرس كارۆلینای ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه گه‌وره‌بوونی بۆشاییه‌كانی ده‌وروبه‌ری خوێنبه‌ره‌كان له مێشكی منداڵدا به‌هۆی زیادبوونی شله‌ی مۆخ، دواتر‌و له قۆناغێكی تری ژیاندا ئه‌گه‌ری توشبوون به ئۆتیزم به‌رێژه‌ی 2.2 جار زیاد ده‌كات. • (ئه‌وانه‌ی ئۆتیزمیان هه‌یه كه‌متر توشی كاریگه‌ریی ته‌ماشاكه‌ران ده‌بن)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئۆكتۆبه‌ری 2023دا له‌لایه‌ن زانكۆی (یورك) له كه‌نه‌دا بڵاوكرایه‌وه، یه‌كێك له تیۆرییه ده‌رونییه چه‌سپاوه‌كان باسله‌وه ده‌كات كه زۆربه‌مان كه‌متر له‌بارودۆخه خراپه‌كاندا ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌سانی تر هه‌بن، ئه‌مه پێی ده‌وترێت "كاریگه‌ریی ته‌ماشاكه‌ر"، ئه‌مه له‌سه‌ر شوێنی كاركردنیش ده‌چه‌سپێت، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی ئۆتیزم بوون كه‌متر توشی ئه‌م جۆره ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌بن به‌به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی، ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی ئه‌رێنی نه‌خۆشی ئۆتیزمه كه ده‌كرێت دامه‌زراوه‌كان سود له‌م توێژه‌ی خه‌ڵك ببینن بۆ هه‌ندێك كاری خۆیان. • (هه‌وكردنی مێشك ره‌نگه ببێته هۆی ئۆتیزم)، ئه‌م توێژینه‌وه له ئۆكتۆبه‌ری 2023دا له‌لایه‌ن كۆلیژی پزیشكی زانكۆی (میریلاند) له ئه‌مریكا بلاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌كان باسله‌وه ده‌كه‌ن هه‌وكردنی توند له قۆناغی سه‌ره‌تای منداڵی‌دا یه‌كێك له هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی توشبوونه به ئۆتیزم، چونكه هه‌وكردن گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی مێشك ده‌گۆڕێت، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌كرێت ببێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی جیاوازی گه‌شه‌ی ده‌ماره‌كان كه له قۆناغی منداڵی‌دا ده‌رده‌كه‌ون. • (ئاشكراكردنی دوو رێگا بۆ ئۆتیزم له مێشكی گه‌شه‌سه‌ندوودا)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئابی 2023دا له‌لایه‌ن زانكۆی (ییل) له ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه دوو تێكچوونی گه‌شه‌ی ده‌ماره‌كان كه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌ستپێكردنی گه‌شه‌ی مێشك ده‌رده‌كه‌ون، په‌یوه‌ندییان به تێكچوونی ئاوێزه‌ی ئۆتیزمه‌وه هه‌یه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌كرێت له ئاینده‌دا یارمه‌تی پزیشك و توێژه‌ران بدات له دیاریكردنی نه‌خۆشی ئۆتیزم و چاره‌سه‌ركردنی. • (په‌یوه‌ندی نێوان ئۆتیزمی منداڵان و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئازاری 2023دا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری زانسته پزیشكییه‌كان له زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی تێكساس بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه تێكچونی ئاوێزه‌ی گۆشه‌گیری په‌یوه‌ندیداره به مه‌ترسی گه‌وره‌تری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشی شه‌كره به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی، له‌وانه نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری یه‌كه‌م و دووه‌م، هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و منداڵانه‌ی ئۆتیزمیان هه‌یه مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی قه‌ڵه‌ویی، نه‌خۆشی قه‌ڵه‌ویش به‌ستراوه‌ته‌وه به زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه، وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری خوێن. • (ئه‌و منداڵانه‌ی مه‌ترسی ئۆتیزمیان له‌سه‌ره، به‌زه‌حمه‌ت هه‌ست به ناته‌بایی ده‌نگ و ڤیدیۆ ده‌كه‌ن)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئازاری 2023دا له‌لایه‌ن زانكۆی (رۆتجه‌رز) له ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه، به‌به‌راورد به‌و كۆرپانه‌ی كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی توشبونیان به ئۆتیزم له‌سه‌ره، كۆرپه‌ی ئاسایی باشتر هه‌ست به هاوتابوونی ده‌نگ له‌گه‌ڵ بینین ده‌كه‌ن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی ئۆتیزم. • (داتاكانی شه‌پۆلی مێشك و پشكنینی بیستن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئۆتیزم)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له شوباتی 2023دا له‌لایه‌ن زانكۆی (رۆتجه‌رز) له ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه داتاكانی شه‌پۆلی مێشك كه به‌شێوه‌ی رۆتینی له‌رێگه‌ی پشكنینی بیستنه‌وه بۆ منداڵانی تازه‌له‌دایكبوو كۆده‌كرێنه‌وه، ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پزیشكه‌كان له دۆزینه‌وه‌ی تێكچوونی گه‌شه‌ی ده‌مار له‌سه‌ره‌تای منداڵی‌دا، له‌نمونه‌ی ئۆتیزم.
د. یاسین تەها- پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق لەنێو گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سێبەری دوكەڵی جەنگی غەززەدا، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاندێكی حكومیدا یەكەم سەردانی خۆی بۆ كۆشكی سپی لە 15ی نیسانی 2024 ئەنجام بدات. سەردانكردنی ئەمریكا یەكێكە لە نەریتە سیاسی و دیپلۆماسییە باوەكانی سەرۆك وەزیرانەكانی عێراق لە پاش 2003، بەڵام بەهۆی ئەوەی سودانی سەرۆكایەتیی كابینەكەی "چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە" دەكات، كە خۆی بە نەیاری ئەمریكا دەزانێت، ئەم سەردانە هەندێك تایبەتمەندی و فۆكەسی زیاتری لەوانەی پێش خۆی لەسەرەو، دەشێت خوێندنەوەی جیاواز هەڵبگرێت. ئەم شرۆڤەیە لەبارەی ئاماژەو لێكەوتەو كاریگەرییەكانی ئەو سەردانە چاوەڕوانكراوە هەڵوێستە دەكات. پێكهاتەی شاندەكەو گرنگیی سەردانەكە بۆ سودانی ئامادەكارییەكانی سەردانەكە لەلایەن تیمێكی ڕاوێژكاریی سەرۆكایەتیی وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق "فوئاد حسێن"ەوە ئەنجام دەدرێن؛ بڕیاریشە شاندی هاوەڵی سودانی بۆ ئەمریكا بریتی بێت لە: وەزیری دارایی، سەرۆكی بانكی ناوەندی، وەزیری بازرگانی، وەزیری نەوت، وەزیری كارەبا، وەزیری ڕۆشنبیری[1]. چاوەڕوان دەكرێت لە هەرێمی كوردستانیشەوە نوێنەر هاوەڵییان بكات. هەرچەند سەردانەكە حكومی و فەرمی و تەوەرە سەرەكییەكەی، پەیوەندییەكانی هەردوو دەوڵەتی عێراق و ئەمریكایە، بەڵام بۆ كەسایەتیی سیاسیی سودانی، گرنگیی تایبەتی هەیە، چونكە دەركەوتن لە كۆشكی سپی بە شێوەیەكی فەرمی، یەكێكە لە ڕێگەكانی نمایش وەك كارەكتەرێكی سیاسیی پەسەندكراو لەبەردەم ئەو وڵاتانەی پەیوەندیدارن بە دۆسیەی عێراق. بە بۆچوونی هەندێك لە شارەزایان دەركەوتنی فەرمی لە تەنیشت سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكان پێوەرێكی زێڕینە لەناوخۆی عێراق و دەرەوەیش بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی؛ بۆ كەسێكی وەك سودانییش دەشێت چانسی لە هەڵبژاردنی 2025دا بەهێز بكات[2]. ئەوەیشی پاڵپشتیی ئەم بۆچونە دەكات لاوازیی ڕایەڵەكانی زۆربەی هێزە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگییە لە وڵاتانی ڕۆژاوا، بەتایبەت كە ئەم حكومەتەی ئێستا بە هاوپەیمانی و پاشكۆیەتیی ئێران تۆمەتبارەو زۆر جار یەكێكە لە ئامانجەكانی لۆبیی پاڵپشتیی ئیسرائیل. لەسەر ئاستی كەسی، بۆ سودانی گرنگە وەك دەوڵەتمەدار دەربكەوێت و قەرەبووی بەشێك لە كەموكوڕییەكانی سەركردایەتییە سیاسییەكەی بكاتەوە لەبواری پەیوەندیی دەرەكی، چونكە ناوبراو لە سەركردەكانی نەوەی دووەمی سیاسییە شیعەكانە كە هەر لە ناوخۆی عێراق بووەو ئەزموونی ژیان و مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەمریكاو ئەوروپا نییە وەك سەرۆك وەزیرانەكانی پێشتر. هاوكات لەگەڵ ئەو نیمچە كۆدەنگییەی لەسەر گرنگیی سەردانەكە هەیە، لەبەرەی ڕكابەرانی سودانییەوە لەنێو شیعەكان، ئاڕاستەیەك هەیە لە بایەخی سەردانەكە كەمدەكەنەوە بە پاساوی ئەوەی "هەموو ئاماژەکان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە بایدن دەڕوات و ترامپ دێت". لە وەڵامی ئەوانەیشی دەڵێن ئەمریكا دەوڵەتی دامەزراوەکانەو گۆڕانی سەرۆك زۆر شت ناگۆڕێت، ڕەخنەگرەكان دەڵێن "بینیمان چۆن ترامپ لە خولی پێشوودا، هەموو شتێکی پێش خۆی پشتگوێ خست".[3] بەڵام بۆچوونی تر پێیوایە كۆمارییەكانیش بەرژەوەندییان هەیە لە عێراق لە چەشنی كۆمپانیای "هانویڵ"ی تایبەت بە وزە كە بە كۆمپانیایەكی پشتیوانی كۆمارییەكان دەناسرێت لە ئەمریكا[4]؛ بەمدواییانەش سودانی گرێبەستی گازی سروشتیی لەگەڵدا نوێ كردوونەتەوە[5]. دەشێت ئەمەش ئامادەكاری بێت بۆ ئەگەری هاتنەوەی كۆمارییەكان بۆ كۆشكی سپی. ئەم كۆمپانیایەش یەكێكە لەو تاقەمە كۆمپانیا ئەمریكییانەی پێشتر لە عێراق گرێبەستیان لەبواری گازی سروشتی هەبووە [6]. سەرباری ئەمانەش هێشتا بۆچوونێك هەیە پێیوایە كۆی سەردانەكە "پرۆتۆكۆڵی"یەو ڕێكکەوتننامەی گەورەی لێ شین نابێت جگە لەوانەی پێشووتر كە هەن؛ هێندە هەیە ڕەنگە لە دۆسیەی دارایی، سودانی هەندێك داواكاری بۆ بانكە سزادراوەكان بكات. مەرجیش نییە هەرچی سودانی داوای بكات ئەمریكا لەسەری ڕازی بێت، بەتایبەت لەبواری ئاسایش و سەربازی؛ بەتایبەت کە ئەمریكا لەبەردەم هەڵبژاردنەو ئەگەری گۆڕانكاری لە ئیدارەی ئەمریكادا كراوەیە[7]. تەوەرە گشتییەكانی سەردانەكە بەپێی ئەو ڕاگەیەنراو و لێدوانە فەرمییانەی هەن، تەوەرە سەرەكییەكانی سەردانەكەی سودانی بۆ واشنتۆن چەند بوارێك لەخۆدەگرێت وەك: پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەردوو وڵات، ئایندەو چارەنوسی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، دۆسیەی كارەباو گازی سروشتی و وزە، هاندانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆ وەبەرهێنان، كۆمەكی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەگەڵ پشتیوانیی ئەمریكی لە بوارەكانی كەلتورو مۆزەخانەكان؛ لە پەنا ئەمانەیشدا دۆسیە ئابوری و بازرگانییەكان ئامادەیی بەهێزیان دەبێت، لەوانەش ئاسانكاریی بانكی و هاتنی دۆلاری زیاتر بۆ عێراق، لەگەڵ هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ ئەوەی عێراق پارەی گازی سروشتیی هاوردەكراوی ئێران (10 ملیار دۆلار) لەڕێگەی بانكەكانی كەنداوەوە حەواڵە بكات بۆ ئەوەی بانكەكانی خۆی توشی گەمارۆ نەبنەوە[8]. ئەگەر ئەم ناونیشانە گشتییانەش ورد بكرێتەوە هەر یەك لەوانەش لەمپەرو هاندەری چوونەپێشیان جۆراوجۆرە. دووان لەوانەش كە زۆر سەرەكین، بەڕووی چەند ئەگەرێكدا كراوەن، ئەوانیش دۆسیەكانی سەربازی و ئاسایشن لەگەڵ دارایی و دۆلار: – دۆسیەی ئاسایش و سوپا: حكومەتی عێراق لەژێر گوشاری گروپە شیعە چەكدارەكان و لێكەوتەكانی جەنگی غەززە سەرەتای 2024 ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریكا دەستی بە دانوستان كردووە لەبارەی سێ تەوەرە: مەترسییەكانی داعش، بەهێزكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، گەیشتن بە خشتەیەكی كاتی بۆ كۆتاییهاتنی ئەركی "هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش"؛ بەجۆرێك پەیوەندیی ئەمنیی هەردوولا بچێتە ئاستی دووقۆڵی بەپێی ڕێككەوتننامەی ستراتیژیی عێراق- ئەمریكا كە ساڵی 2008 واژۆ كراوە[9]. لە پاش ئەم پێشهاتەشەوە هەموو لێدوان و بەیاننامە فەرمییەكانی عێراق جەخت لە گرنگیی گەیشتن بە كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەكەنەوە بۆ ڕازیكردنی گروپە شیعەكان كە ئێستا لە حاڵەتی ئاگربەستدان. لای خۆشیانەوە گروپە شیعەكان بەردەوامن لە گوشار‌و، سەقفی داواكارییەكانیان بەرز كردووەتەوە بۆ ئەوەی سودانی لە ئەمریكا كارێك بكات "واشنتۆن كۆتایی بە دەستیدەستیكردن بهێنێت لە دۆسیەی كشانەوە لە بنكە سەربازییەكان و، هەژموومی خۆشی لەسەر گرێبەستەكانی پڕچەككردنی عێراق هەڵگرێت[10]. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە باڵیۆزە بەهێزەكەی ئەمریكا لە عێراق، (ئیلینا ڕۆمانۆڤسكی)، پێش سەردانەكە كەوت و هۆشداریی دا لەوەی داعش هێشتا مەترسییە، هەروەها ئەوەش کە باسی كۆتایهاتنی هاوپەیمانیی داعش لە ئارادا نییە![11]؛ هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا (ئیان ماکاری) نوێنەری ئەمریکی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بەڕوونی ڕای گەیاندووە "لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق نییە"[12]. ئەمەش بەو مانایە دێت سەردانەكەی سودانی پێناچێت هیچ لە هاوكێشەی ئەمنی و سەربازی بگۆڕێت و، ئەوكات دۆخەكە كراوەیە بەڕووی دەستپێكردنەوەی چالاكی گروپە چەكدارە وەلائییەكان و پێداگرییان لەسەر كشانەوەی ئەمریكا كە لە پاش 2020و كوشتنی (سولەیمانی)و (ئەبو مەهدی موهەندیس)ەوە بووەتە ئامانجێكی ستراتیژییان. لەڕووی كردەییەوە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، لەمپەری زۆری لەپێشەو بەدەرە لە توانای سودانی و حكومەتی عێراق لەبەر چەند هۆكارێك: - ئیدارەی بایدن لە ساڵی هەڵبژاردندا ڕیسكی لەو جۆرە ناكات، بەتایبەت کە هێشتا دۆسیەی كشانەوەی پڕ لە فەوزای ئەفغانستان پاكتاو نەكراوە. - جەنگی غەززەو ئاسایشی ئیسرائیل و ئاسایشی هاوپەیمانەكانی تری ئەمریكا لە ناوچەكە (ئوردن و كوێت و سعودیه‌و وڵاتانی تری كەنداو)، ڕێگرە لە كشاندنەوەی كتوپڕی سەربازەكانی ئەمریكا لە عێراق و بەجێهێشتنی بۆ باڵە ئێرانییەكان. - زۆربەی سیستەم و كەرەستە سەربازییەكانی عێراق ئەمریكین و بەبێ ڕاوێژكاری ئەمریكی و بەبێ ئەپدەیتی ئەمریكی دووچاری كێشەو تەنگژەی زۆر دەبنەوەو، عێراقیش ناتوانێت پێداگریی زۆر بكات[13]. - بە كشانەوەی ئەمریكا بەوجۆرەی گروپە شیعەكان دەیانەوێت، عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و ئەندامانی ناتۆ دەكەوێتە كێشەو دابڕانەوە، چونكە هیچیان بەبێ ئەمریكا ئامادەی هاوكاری و مانەوە نین لە جەنگی داعش. - سوپای عێراق و سیستەمی ئەمنیی وڵاتەكە، توانای بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە دەرەكییەكانی نییە بەبێ پشتیوانیی ئەمریكا؛ بەتایبەت کە داعش و ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 2014 هەمیشە مەترسییە[14]. - وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، لە واشنتۆن ڕاشكاوانە ڕایگەیاند، كورد‌و سوننەو بەشێك لە شیعە لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكادا نین لە ئێستاداو بۆ ئەمەش پاساو و هاندەریان هەیە، بەڵام شیعەكان ئەمەیان بەئاشكرا نەوتووە[15]. ئەمەش كە ڕاستییەكەو ماوەی پێشوو لە دانیشتنێكی پەرلەماندا ئەمە دەركەوت، خۆی لە خۆیدا هێندەی تر دۆسیەی كشانەوە ئاڵۆزتر دەكات و پاساوی مانەوەی ئەمریكییەكان زیاتر دەكات، بەپێچەوانەی خواستی گروپەكان و یاریكردن بە وشە لە لێدوانە فەرمییە حكومییەكانی عێراق. - لە دەرەوەی هاوكێشەی عێراقیش ئەگەر هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش نەمێنێت، چیتر ئەمریكییەكان ناتوانن لەڕووی یاساییەوە عێراق بكەنە بنكەو پێگەی پشتیوانیكردن لە هێزە سەربازییە بچوكەكەیان لە سوریا؛ ئەو هێزەی ڕۆژهەڵاتی فورات ئەگەرچی ژمارەیان كەمە (900 سەرباز)، بەڵام بەرامبەر پێگەی ڕوسیا‌و ئێران، پێگەیەك بۆ ئەمریكا لە سوریا مسۆگەر دەكەن. هەروەها كشانەوەی ئەمریكا لەوێ دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ گەڕانەوەی داعش لە هەندێك ناوچەی شڵۆق؛ ئەمەش گورز دەبێت لە دەسكەوتەكانی جەنگی هاوپەیمانان دژی داعش بە سەرۆكایەتیی ئەمریكا. شتێكی ڕوونیشە هەر بۆشاییەك لەو وڵاتە دروست بێت، ئەگەر داعش پڕی نەكاتەوە، ئەوە دەبێتە پێگەی ئێران و ڕوسیا. ئەمەش بۆ ئەمریكاو ئیدارەی ئێستا سیناریۆیەكی نەخوازراوە[16]. بەپێی ئەو ئاماژانەی بەردەستن ڕەنگە ئەمریكا هەندێك لە قەبارەو ژمارەی هێزەكانی خۆی لە عێراقدا بگۆڕێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا ئەوەی گروپە شیعە وەلائییەكان چاوەڕێی دەكەن و هەوڵی بۆ دەدەن لە كۆتایهاتنی هەژموونی سەربازیی ئەمریكاو كشانەوەی سوپاكەی لە پاش سەردانەكەی سودانی، تاڕاددەیەك دوورەو لە هەموو حاڵەتێكدا عێراق مەحكومە بە "ڕێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیی 2008" كە پەیوەندیی هەردوولای كردووەتە دوورمەوداو درێژخایەن[17]. - دۆسیەی دۆلار‌و ئابوری: لە ناوەندی سیاسیی شیعی‌دا سەردانەكەی سودانی جگە لە "گەیشتن بە لێكگەیشتنی كردنەدەرەوەی سوپای ئەمریكاو كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی"، ئامانجێكی تری سەرەكی، هەڵگرتنی بەندوباوە لەسەر دۆلار‌و متمانەكردنە بە ئەمریكا بۆ سوككردنی سزا لەسەر هەندێك لە بانك و كۆمپانیاكان كە بەشی زۆریان هی لایەنە شیعەكانن[18]. بەرپرسیارێتیی ئەمریكا لەم پرسەدا كە 20 ساڵە بەردەوامەو پەیوەستە بە هەژموونی یاسایی واشنتۆنەوە بەسەر داهاتی نەوتی عێراق بە دۆلار بەپێی ڕێككەوتنی عێراق لەگەڵ پۆڵ بریمەر (2004) [19]، یەكێكە لە نیگەرانییەكانی هێزە شیعەكان، بەتایبەت پاش ئەوەی بەمدواییانە كە ئەمریكا زنجیرەیەك سزای بەسەر دامەزراوە داراییە شیعییەكاندا سەپاند بە تۆمەتی هاوكاریكردنی دامەزراوە داراییە ئێرانییە سزادراوەكان. بەشێوەیەكی بەردەوامیش نیگەرانی و قسەوباسی ئەوە لە ئارادایە كە ئەمریكا توانا‌و هێزی یاسایی خۆی بەسەر داهاتی نەوتی عێراق بۆ گوشاركردنی سیاسی بەكار دەهێنێت[20]. هادی عامری كە یەكێكە لە سەركردەكانی چوارچێوەی شیعی، پێداگرە لەسەر ئەوەی سەروەریی ئابوری و دارایی عێراق هیچی كەمتر نییە لە سەروەریی نیشتمانی؛ باسی ئەوەیشی كردووە ئەوان خوازیارن كۆتایی بەو سەرێشەیە بێت كە دۆلاری عێراق ڕەهن و دیلی نێو بانك و بەندوباوەكانی ئەمریكا بێت[21]. بەڵام تێكڕای لێدوانە ئەمریكییەكان، چ لە واشنتۆن و چ لە عێراق، باس لە چاكسازیی بانكی دەكەن و هیچیان باسیان لەوە نەكردووە عێراق ئامادەیە بۆ ئەوەی ئەمریكا دۆلارەكانی بەتەواوی ئازاد بكات. هاوكات لەگەڵ ساغبوونەوەی هەواڵی سەردانی سودانی بۆ كۆشكی سپی، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق ڕووی لە داكشان كرد‌و هاتە ژێر نرخی 0150 دینار بۆ هەر دۆلارێك و تا ئاستی 0147 دینار، لە كاتێكدا چەند مانگێك بەر لە ئێستا نزیكبووەوە لە ئاستی 0160 دینار. هەندێك ئەم دابەزینە بە هیواهەڵچنین لەسەر سەردانی سودانی دەبینن و هەندێكی تر پێیانوایە یاریی بازاڕی ڕەش و بازرگانەكانەو دابەزینەكە كاتییە[22]؛ بەتایبەت بەیاننامەی كۆشكی سپی لەبارەی سەردانی سودانی بەڕوونی ئەوەی تێدا هاتووە كە بایدن و سودانی جگە لە داعش لەبارەی چاكسازییە دارایییەكان و سەربەخۆیی عێراق لە كەرتی وزە گفتوگۆ دەكەن[23]. ئەمەیش بە مانای دووركەوتنەوە لە ئێران و ڕێگریكردن لە ئاودیوكردنی دۆلار‌و شەفافكردنی جوڵەی دۆلار دێت و هیچ ئاماژەی ئەوەی تێدا نییە عێراق دەستكراوە بكرێت لە مامەڵەكردن بەو یەدەگەی لە دۆلار کە لە بانكی فیدراڵی ئەمریكادا هەیه‌تی. پرسەكانی هەرێم لە ئەجێندای سەردانەكە بەپێی لێدوانی باڵێوزی پێشووتری ئەمریكا لە عێراق، ڕۆبەت فۆرد، دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی باس لەنێوان دامەزراوەكانی ئەمریكاو شاندی عێراق بە سەرۆكایەتیی سودانی[24]. لە سەروبەندی ئامادەكارییەكانی سەردانەكەشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، (ئەنتۆنی بلینكن)، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، باسی لە کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد کردووە، هەروەها هانی بەغدادی داوە کێشەکان چارەسەر بکەن "چونكە سودە ئابورییەکانی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت".[25] هەر لەم بەینەشداو زیاتر لە دوو هەفتە پێش سەردانەكە، سیناتۆری كۆماری، (تۆم كۆتۆن)و حەوت لە هاوڕێكانی لە كۆنگرێس نامەیەكی تایبەتیان ئاڕاستەی بایدن كردووە لەبارەی سودانی كە نیگەرانیی پێوە دیارەو باسیان لە هەندێك پرسی كوردستان كردووەو بە بایدن دەڵێن: "حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ تاران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کاردەکات، لەنێویاندا بڕینی هاوکارییە داراییەکانی حکومەت و داخستنی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا، کە بەشێکی زۆری ئابوریی کوردستانی لەسەر بەندە". لە نامەکەدا ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەران و سێناتی ئەمریکا داوای دانانی پێشمەرج بۆ سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا دەكەن لە چەشنی "داواكردنی ئەوەی كە دەستبەجێ بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا بکرێتەوە بۆئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکاتەوە". پرسێکی دیکە کە لە نامە هاوبەشەكەدا جەختی لێ کراوەتەوە، ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە: “پێویستە داوا لە حکومەتی عێراق بکەیت کە دەست بکاتەوە بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”.[26]، بەڵام بەوپێیەی نامەكە زیاتر لەلایەن سیناتۆرەكانی حزبی كۆماری نوسراوە كە ڕكابەری بایدنن، دەكرێت یەكێك لە هاندەرە گەورەكانی كێبركێ سیاسییەكانی نێوخۆی ئەمریكا بێت. بەپێی ئەزمونەكانی پێشووش نمونەی لەم جۆرە نامانە بۆ سەرۆكەكانی ئەمریكا هەبوون و ئەنجامی زۆر گەورەشی لێ نەكەوتووەتەوە، بەتایبەت كە ژمارەی كۆنگرێسمانەكان زۆر نییە. هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن، جەختی كردووەتەوە، ئەوان "خوازیاری دیتنی سودانی و بایدنن لە كۆبوونەوە" چونكە لە تێڕوانینی ئەواندا "عێراق هاوبەشێكی گرنگی ئەمریكایە بۆ بەرقەراركردنی ئاسایشی ناوچە".[27] بەهۆی ئەوەشی سەردانی سودانی بۆ ئەمریكا چەند ڕۆژێك پاش سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی دێت، بۆچونێك لەنێو هەندێك لە چاودێرانی سیاسیی عێراق هەیە كە خواست و پێداگرییەكانی هەرێم، سێبەریان بەسەر دیدارەكانی دامەزراوە ئەمریكییەكان و سودانییەوە دەبێت، بەتایبەت لەبواری هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم[28]. چاودێری تری بیانی هەن باسیان لەوە كردووە جگە لە دۆسیەی نەوت، بایدن لەگەڵ سودانی باسی بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵیش دەكات، بەتایبەت كە هەندێك دزەپێكردن ئاماژە بەوە دەكەن ڕاوێژكاری ئاسایشی ئەمریكا پێشتر بە سودانیی وتووە، "پێویستە سەردانەكە لە كەشێكی باش‌دا بێت و بەرەوپێشچوون لە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەولێر هەبێت".[29] ئەم خواست و پێداگرییە ئەمریكییەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەمریكا پێیوایە باشبوونی پەیوەندیی بەغدادو هەولێر لە قازانجی ئۆقرەیی عێراقەو گرژیی نێوان هەردوولاش لەگەڵ بەرژەوەندییەكانیدا ناجۆرە؛ بەتایبەت قسەیەك هەیە كە ئەمریكا بەو چاوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات كە هاوپەیمانێكی جێگیرە لە عێراق[30]. وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە سەروبەندی ئامادەكارییەكانی سەردانی سودانی لە ئەمریكا ئەوەی نەشاردەوە، کە كورد لەگەڵ مانەوەی سوپای ئەمریكادان لە عێراق و سوننەكان و بەشێك لە شیعەكان لەمەدا هاوڕان[31]. بەپێی هەندێك زانیاریی بەردەستیش بەر لە سەردانی پێشووی سودانی بۆ نیویۆرك لە ساڵی ڕابردوو، بۆ ڕێگەخۆشكردن بۆ سەردانەكە بڕیاری خەرجكردنی سێ مانگ قەرزی بۆ هەرێمی كوردستان دابوو؛ دەشێت ئاسانكاریی لەم شێوەیەش بۆ ئەم سەردانە دووبارە ببێتەوەو سودانی و تیمەكەی خوازیاری ئەوە نین لە واشنتۆن دووچاری ڕەخنەو گازندە ببنەوە لەسەر درێژەكێشانی پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا. كۆبەند سەردانی سودانی بۆ واشنتۆن و دیداری لەگەڵ بایدن، دەرفەتێكە بۆ پیشاندانی پاڵپشتیی ئەمریكا لە عێراق لە سایەی حكومەتی چوارچێوەی شیعی بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، بەڵام پێشبینی ناكرێت گۆڕانكاریی گەورە لە پەیوەندییەكانی هەردوولا دروست بكات و پێشهاتی چاوەڕواننەكراوی لێ بكەوێتەوە، بەتایبەت لە دۆسیەی مانەوە یان كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كە ملكەچە بۆ زۆر كارتێكەریی دیكەی ئاڵۆز. سەردانەكە بۆ كارەكتەری سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، هەلێكی باشی پیشاندانی توانا‌و پەسەندكراوییە لە دەرەوەی عێراق و، دەشێت ببێتە كەرەستەیەك لە پرۆژەی دروستكردنی ڕێبەرایەتی و سەركردایەتیی سیاسیی ناوبراو؛ بەڵام بەڕووی لێكەوتەی خراپیشدا كراوەیە ئەگەر گروپە چەكدارە شیعەكان بێهیوا ببن لەوەی لە ڕێگەی سودانییەوە بە ئامانجەكانیان بگەن كە بەرتەسككردنەوەی هەژمونی ئەمریكایە لە كایەی ئەمنی و سەربازیی عێراق. لە سەردانەكەی سودانیدا پرسەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت دۆسیەی نەوت ئامادەیی دەبێت و ڕەنگە شاندە عێراقییەكە گوێبیستی هاندانی زیاتر ببن بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكان، بەتایبەت كە سەردانەكەی سودانی بەدوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتۆن و لۆبیی ژمارەیەك كۆنگرێسماندا دێت بۆ داكۆكی لە هەرێم. بەڵام جێبەجێكردنی ئەو خواستە ئەمریكییەش، ملكەچە بە ئاڵۆزییەكانی هاوكێشەی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە كە ئێستا لە دۆخی ئامادەكاریی پێشوەختەی هەڵبژاردنی داهاتوودان و وەك پردی پەڕینەوە تەماشای ئەم كابینەیەی ئێستا دەكەن، نەك چەترێك بۆ چارەسەرە درێژخایەنەكان. سه‌رچاوه‌كان: [1] https://bit.ly/3VzZj3N [2] https://bit.ly/43Df8su [3] https://bit.ly/3IZw6YD [4] https://bit.ly/3VAoeV5 [5] https://pmo.iq/?article=1541 [6] https://bit.ly/3TXX1ua [7] https://bit.ly/4cFI5sa [8] https://bit.ly/3TATujZ [9] https://bit.ly/4afdorS [10] https://bit.ly/49fb6rB [11] https://bit.ly/3TFUeoh [12] https://bit.ly/3vwD0S5 [13] https://bit.ly/49gURKC [14] https://bit.ly/4aCk4Ap ؛ https://bit.ly/43FPWBK https://bit.ly/43EdR4u [15] https://bit.ly/3TATujZ [16] https://bit.ly/3TAW9ug [17] https://bit.ly/3PHWjPi [18] https://bit.ly/4cFI5sa [19] https://bit.ly/49iWAz7 [20] https://bit.ly/49gURKC [21] https://bit.ly/4cFMnjg [22] https://bit.ly/3VHMFjk [23] https://bit.ly/3VAmNWv [24] https://arbne.ws/3VynL5N [25] https://bit.ly/49ik5s5 ؛ https://bit.ly/4agPJHy [26] https://bit.ly/3IXw6Zi ؛ https://bit.ly/49dtAZn [27] https://bit.ly/3TWAgGY [28] https://bit.ly/3xgZaIC [29] https://bit.ly/3IYt8Uo [30] https://bit.ly/3IYt8Uo [31] https://bit.ly/3TATujZ ئه‌م بابه‌ته له (خانه‌ی هزریی كوردستان) وه‌رگیراوه
راپۆرت: دره‌و ئیداره‌ی كورد له باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری خۆی، دادگای ده‌ستوری دروستكرد‌و (پێنجوێن عه‌لی)و (حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) بوون به هاوسه‌رۆكی دادگاكه، ئیداره‌ی كورد كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی دروستكردووه‌و ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له رۆژی 30ی ئایاری داهاتوودا، چانسی سه‌ركه‌وتن و شكستی ئه‌زمونی حوكمڕانی كورد له سوریا‌و به‌راوردێك له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی حوكمڕانییه‌كه‌ی كورد له عێراق، له‌م راپۆرته‌دا. كورد دادگای ده‌ستوری دروستكرد ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی و هاوسه‌رۆكانی دادگای پاراستنی (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌رێمی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵبژێردران، ئه‌مه دادگای ده‌ستوری ئیداره‌ی كورده له ناوچه‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی دادگاكه‌دا ئه‌نجامدرا، كه تێیدا هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات (دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی ئیداره‌كه) ئاماده‌بوو، كۆبونه‌وه‌كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پاراستنی (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) واتا دادگای ده‌ستوری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی باكورو رۆژئاوای سوریا هه‌ڵبژارد. (پێنجوێن عه‌لی)و (حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) بوون به هاوسه‌رۆكی دادگاكه، هه‌ریه‌كه له (فایا شه‌معون)و (سائیر كرید) به جێگرانی هاوسه‌رۆكی دادگاكه هه‌ڵبژێردران. ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی باكورو خۆرئاوای سوریا (ئه‌م ئیداره‌یه له میدیای كورددا به ئیداره‌ی رۆژاڤای كوردستان ناوده‌برێت، هه‌رچه‌نده له ده‌ستوری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌دا به هیچ جۆرێك ناوی كوردستان نه‌هێنراوه) رۆژی 14ی ئه‌م مانگه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوی (10) ئه‌ندامی دادگای ده‌ستوریی (دادگای پاراستنی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌ربڕی، هه‌ر 10 ئه‌ندامه‌كه سوێندی یاساییان خوارد. له‌كاتێكدا ئه‌زمونی حوكمڕانی كورد له سوریا دادگای ده‌ستوری تایبه‌ت به‌خۆی دروست ده‌كات، كورد له هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی شه‌پۆلێك له بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌بێته‌وه، بڕیارگه‌لێك كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی نیگه‌ران كردووه‌و به‌شێك له شه‌قامی ناڕازیش پێی دڵخۆشن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بڕیاره‌ی كه په‌یوه‌ندی به پرسی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه. ده‌ستوری كورد له سوریا رۆژی 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) راگه‌یاند، ئه‌مه وه‌كو ده‌ستوری ئه‌و ناوچانه‌یه كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌ناو سوریا. ئه‌م ده‌ستوره وه‌كو سه‌ركه‌وتنێك بۆ ئیداره‌ی كوردی له رۆژئاوای كوردستان هه‌ژمارده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان دوای 32 ساڵ له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی و تا ئاستی نیمچه سه‌ربه‌خۆیش، هێشتا ده‌ستوری خۆی نه‌نوسیوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ده‌ستوره، خۆبه‌رێوه‌به‌رێتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا دادگایه‌كی بۆ پاراستنی ده‌ستوره‌كه دروستكردووه. دادگاكه ئه‌ركی چییه ؟ به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری ئیداره‌ی باكورو خۆرئاوای سوریادا هاتووه یان ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه (گرێبه‌ست یاخود په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی)، دادگای ده‌ستوری ئه‌م ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان: • لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی). • ته‌ماشاكردنی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات ده‌رده‌چێت یان ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن دژیه‌ك نین له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا، له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر تانه‌یان لێدرا. • یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی ده‌ستور له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. • یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا یاخود له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان یان له‌نێوان ئه‌نجومه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردن له‌ناو هه‌رێمه‌كاندا، یاخود له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات و ئه‌نجومه‌نه‌كانی تردا. • هه‌ر كه‌س یان دامه‌زراوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تانه له بڕیار یان یاسایه‌ك بده‌ن كه پێیان وابێت دژه له‌گه‌ڵ ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی)، ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگایه‌ی ته‌ماشای تانه‌كه ده‌كات زانی تانه‌كه جدییه‌و ده‌بێت ته‌ماشا بكرێت، ئه‌وا تانه‌كه ره‌وانه دادگای ده‌ستوری ده‌كات. • كه‌س و گردبوونه‌وه رێكخراوه‌كان و حزب و دامه‌زراوه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تانه پێشكه‌شی دادگای ده‌ستوریی بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به یاسا رێكده‌خرێت. • په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه گشتییه‌كان به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی). دوای دادگای ده‌ستوریی، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ! ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات كه په‌رله‌مانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریایه، رۆژی 28ی شوباتی رابردوو یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوره په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023، كه له مادده‌ی (118)دا باس له پێكهێنانی ئه‌م كۆمسیۆنه ده‌كات. كۆمسیۆنه‌كه له (20) ئه‌ندام پێكدێت كه نوێنه‌رایه‌تی ناوچه جیاوازه‌كانی ئیداره‌ی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ن. یه‌ك مانگ دواتر‌و به دیاریكراویش دوێنێ (واتای 28ی ئازار)، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی كرد‌و رۆژی 30 ئایاری ئه‌مساڵی وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی دیاریكرد. كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد" ده‌یه‌وێت دادپه‌روه‌ریی به‌دی بهێنێت و به‌گوێره‌ی باشترین پێوه‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن به‌ڕێوه‌ببات و دیموكراتیه‌ت له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌دی بهێنێت". له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاماده‌كاریشدا بۆ هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنه‌كه سێ ئۆفێسی دروستكردووه كه بریتین له ئۆفێسه‌كانی (چاودێری و وردبینی و تانه‌كان- فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن- فه‌رمانگه‌ی راهێنان). له 29ی شوباتیشدا په‌رله‌مان (ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات) یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ركردو بۆ رایگشتی بڵاوكرده‌وه. ئیداره‌ی كورد له سوریا گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا كه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023 ده‌رچوو، هه‌نگاوێكی تری كورد بوو له رۆژئاوای كوردستان بۆ قایمكردنی جێ پێی خۆی له‌و ناوچانه‌ی كه به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. گرێبه‌ست یان ده‌ستوره‌كه ده‌سته‌واژه‌ی "كوڕان و كچان و گه‌لانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا"ی به‌كارهێناوه‌و خۆی له به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "كۆماری عه‌ره‌بی سوریا" پاراستووه، به‌ڵام هاوكات به هیچ جۆرێك وشه‌ی "كوردستان" یاخود "رۆژئاڤای كوردستان"و "فیدراڵی"ی به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكو ئاماژه‌ی به‌و ناوچانه كردووه كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی هه‌رێمی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریاوه. ده‌ستوره‌كه جوگرافیای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌ی به (7) هه‌رێم دیاریكردووه كه بریتین له (جزیره- دێرزوور- ره‌قه- فورات- مه‌نبه‌ج- عه‌فرین- شه‌هبا- ته‌بقه)، جه‌ختی كردووه له‌سه‌ر پرسه‌كانی ژنان و لاوان، له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا باس له ئازادكردنی خاكه داگیركراوه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه بۆ عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری. خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه كه كورد رێبه‌رایه‌تی ده‌كات و پێكهاته‌كانی تری سوریاش تێیدا به‌شدارن، له ساڵی 2017وه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریای كۆنترۆڵ كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه له هه‌مان ساڵدا (واتا 2017) له هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، كورد به‌شی زۆری ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستدا كه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌دوای هاتنی داعشه‌وه، كۆنترۆڵی كردبوون. ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا به‌ده‌ست خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌ی كورده‌وه‌یه، ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی سوریایه‌و نه‌وتی تێدایه‌و روبه‌ری به‌رفروانی كشتوكاڵ له‌خۆده‌گرێت، كه سه‌رتاسه‌ری پارێزگای ره‌قه‌و حه‌سه‌كه‌و به‌شێك له ریفی حه‌له‌ب و پارێزگای دێرزوور له‌خۆده‌گرێت. به‌به‌راورد به‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریادان، تاڕاده‌یه‌ك ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌ی كورد له‌ڕووی ئاسایش و ئابورییه‌وه دۆخیان باشتره. گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له راپۆرتێكی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و موچه‌ی كه به فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌دات 10 هێنده زیاتر له‌و موچه‌ی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یدات، هه‌روه‌ك ئیداره‌كه توانیویه‌تی ئاو و كاره‌با بۆ نزیكه‌ی 70%ی دانیشوانی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدان، ئه‌مه له‌پاڵ سه‌قامگیری دۆخی ئه‌منیی و كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان، كه له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێمدا زۆر لاوازن. ئه‌م شایه‌تیدانه بۆ ئیداری كورد له سوریا به‌تایبه‌تی له بواری موچه‌دا له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان (ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له عێراق) به‌ده‌ست گرفتی نه‌بوونی موچه‌وه ده‌ناڵێنێت و له‌دوای پرۆژه‌ی "ئابوری سه‌ربه‌خۆ"وه ئێستا بۆ دابینكردنی موچه چاوی له به‌غداد، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه ماوه‌ی ساڵێكه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه شاده‌ماری داهاتی حكومه‌ت بوو به رێژه‌ی (80%) راوه‌ستاوه. راپۆرته‌كه هۆكاری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئیداره‌ی كورد له باكوری سوریا به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ پاڵپشتی وڵاتانی خۆرئاوا‌و به‌دیاریكراویش بۆ پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه پاره‌و خه‌رجی به‌كارخستنی پێویستی بۆ فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی كورد فه‌راهه‌م كردووه. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی پاڵپشتی مه‌یدانی و راهێنانی ئه‌منیی و سه‌ربازییان بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دابین كردووه كه سه‌ربه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له پاڵپشتی سیاسی و دیپلۆماسی ئیداره‌ی كورد له‌ناو كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. مه‌ترسییه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌زمونی كورددا له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی كورد له سوریا، هێشتا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی شانه نوستووه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش"و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دو ئه‌و گروپه چه‌كدارانه لۆكاڵیانه‌دایه كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتیان لێده‌كرێت. به‌پێی راپۆرتی سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی بۆ توێژینه‌وه‌كان، رێكخراوی داعش نامۆبوونی هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه به ئیداره خۆجێییه‌كه‌ی كورد ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆسه‌ر بازگه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و ئاسایشی ناوخۆ، هه‌روه‌ك به‌مدواییه‌ش به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانی رژێمی سوریا‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی زیاتر بووه، ئه‌مه له‌پاڵ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی توركیا بۆ داگیركردنی ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو هه‌ڵمه‌تی "چڵه زه‌یتون"و "به‌هاری ئاشتی" له ساڵانی 2018و 2019دا كردی. به‌ڵام بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه وایكردووه تائێستا دۆخه‌كه له ده‌ستی ئیداره‌ی كورد ده‌رنه‌چێت، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتی ئیداره‌ی كورد ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ك و سوپای توركیا له‌لایه‌كی تره‌وه. سه‌رباری ئه‌و گه‌ره‌نتییانه‌ی كه ئیداره‌ی كورد له ناوچه‌كه له‌رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه فه‌راهه‌می كردووه بۆ به‌شداری عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تر له بڕیاری سیاسی ناوچه‌كه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دوردوونگن و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌رده‌وامی توڕه‌یی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له‌م ناوچه‌یه ده‌قۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دڵنیاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌هێزكردنی هه‌ستی ئه‌وه‌ی سته‌ملێكراون، هه‌روه‌ها هاندانیان بۆ راپه‌ڕین له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی هۆزه‌كان و هێزه‌كانی سوریای دیموكراندا له هه‌ندێك گوند‌و شارۆچكه‌ی ناوچه‌ی ریفی دێرزووردا به‌دی كرا. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداریشه به توركیاوه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئیداره‌ی كورد له سوریا هیچ هه‌وڵێكی كرده‌یی نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره، چاره‌سه‌رێك كه رێگه بگرێت له هێرشی زه‌مینی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه هێشتا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر سوپای توركیا. ئه‌نكه‌ره وای ده‌بینێت په‌یوه‌ندی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا. ئه‌گه‌ر تائێستا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به پشتیوانی ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌نگاری سوپای توركیایان كردبێت، له‌دوای لێكتێگه‌یشتنی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكاو توركیاوه بۆ ئه‌ندامبوونی سوید له رێكخراوی "ناتۆ"و كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف 16)ی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن توركیاوه، پێشبینی ده‌كرێت یه‌كینه‌كان ناچار بن زیاتر له ناوچه سنورییه‌كانی توركیا بكشێنه دواوه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا به‌نیازه رۆژی 9ی ئایاری داهاتوو سه‌ردانی واشنتۆن بكات، رۆژنامه‌ی (حوڕییه‌ت)ی توركیا ده‌ڵێ: توركیا ده‌یه‌وێت واشنتۆن پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد رابگرێت و پابه‌ندبێت به رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2019وه كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به دووری (30 كیلۆمه‌تر) له سنوره‌كانی توركیا دو‌رده‌خاته‌وه.
درەو: 🔻 بەپێی ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم؛ 🔹 جیاوازی هەیە لە ژمارەی میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر ئاستی سەرجەم وەزارەتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی (2023) بەپێی ئەو داتایانەی هەردوو فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێژیاری حکومەتی هەرێم کە پێشکەش بە لیژنەکە کراوە، 🔹 دواین جار کە موسادەقە لە سەر میلاکاتی فەرمانبەران کراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (2013)بووە، کە ئەمەش پێچەوانەیە ماددەی (8)ی یاسای میلاکاتی ژمارە (25)ی ساڵی (1960)ی بەرکارە. 🔹 ناهاوتایی لە ژمارەی فەرمانبەرانی (هەمیشەیی + گریبەست) هەیە بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری هەرێم لەسەر ئاستی (33) وەزارەت و دامەزراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان. 🔹 لەبارەی خانەنشینانەوە، سەرەڕای پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینانی هەرێمەوە داتای پێویست نەخراوەتە بەردەست لیژنەکە. کار بەیاسای خانەنشینی ھەڵوەشاوەی ژمارە (27ی ساڵی 2006) دەکرێت و سەرەڕای ڕاگرتنی خانەنشینی سندوقی خانەنشینی لە هەرێم تا ئێستا چالاک نەکراوە، جیاوازی هەیە لە ژمارەو کۆی موچەی خانەنشینان. 🔹 سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەپێی بایۆمەتری (163 هەزار و 91) کەسە، بەپێی داتاکانی بەشی ژمێریاری (76 هەزار و 535) کەم ئەندامە، ئەوەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خستویەتیە ڕوو ( 76 هەزار و 788). 🔹 بەپێی بایۆمەتری ژمارەی شەھیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاوی (96 هەزار و 779)یە، بەپێی ئەو لیستەی خراوەتەڕوو (83 هەزار و 413) کەس موچەیان هەیە. دەستپێک تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23520)ی 2023، بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەکان و هەماهەنگی نێوان هەردوو دەزگاکە، پشت بەست بە حوکمەکانی یاسای دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی ژمارە (31)ی ساڵی (2011)ی بەرکار و یاسای دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ژمارە (2)ی ساڵی (2008) هەستاون بە وردبینی کردن لە ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی چاودێری کۆمەڵاتی و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مانگی (حوزەیرانی 2023) بە پێوەر وەرگیراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیداڵ و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی کاری چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی چاودێری کۆمەڵاتی و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 خراوەتەڕوو. 1. پشت بە ژمارەی میلاکات و موچەی مانگی حوزەیرانی (2023)ی وەزارەت و دەزگاکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکانی هەرێم بەستراوە. 2. لە ساڵی (2013)ەوە ڕاستاندن (مصادقە) لەسەر میلاکاتی هەرێمی کورستان نەکراوە، وەک ئەوەی لە یاداشتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە و بەرواری (16/10/2023)ی لەسەرە. 3. وردەکاری ملاکاتیان لەبەردەست نەبووە (تەنها ژمارە) نەبێت، کە لە (33) وەزارەت و دەزگا نەبەستراوەکانی بەوەزارەت، لەلایەن فەرمانگەی بودجەی هەرێم خراوەتە بەردەستیان، کۆی ژمارەکەش بریتی بووە لە (682 هەزار و 141) فەرمانبەر. 4. تیمەکە بۆ مەبەستی وردبینی پشتیان بە داتاکانی هەردوو فەرمانگەی (بودجەو ژمێریای) وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کورستان بەستووە. 5. فەرمانگەی بودجە تەنها ژمارە و میلاکاتی (سەرۆکایەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکان)ی پێداوە بە تیمە هاوبەشەکە، داتاکانیش بەم جۆرە بوونە. بڕوانە خشتەی ژمارە (1). تێبینییەکان یەکەم: میلاکاتی فەرمانبەران 1. دواین جار کە موسادەقە لە سەر میلاکاتی فەرمانبەران کراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (2013)بووە، کە ئەمەش پێچەوانەیە ماددەی (8)ی یاسای میلاکاتی ژمارە (25)ی ساڵی (1960)ی بەرکارە. 2. ژمارەی میلاکاتی هەرێم هاوتا نیە لە نێوان ئەو داتایانەی فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم پێی داون لەگەڵ ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراق ژمارە (13)ی ساڵی (2023) هاتووە. (23 هەزار و 952) فەرمانبەر جیاوازی ھەیە. بڕوانە خشتەی ژمارە (2). 3. ناهاوتایی لە ژمارەی میلاکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پلە وەزیفییەکان وەک ئەوەی فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم پێی داون لەگەڵ ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراقداهاتووە. بڕوانە خشتەی ژمارە (3). 4. جیاوازی هەیە لە ژمارەی میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر ئاستی سەرجەم وەزارەتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی (2023) بەپێی ئەو داتایانەی هەردوو فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێژیاری حکومەتی هەرێم کە پێشکەش بە لیژنەکە کراوە. وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (4) خراوەتەڕوو . بەپێی نوسراوی ژمارە (8189) وەزارەتی کارەبای هەرێم لە 17/10/2023 ئەو جیاوازییە ئەوەیە کە پۆلیسی کارەبای هەرێم سەر بە وەزارەتی ناوخۆیەو وەزارەتی کارەبا موچەیان بۆ خەرجدەکات. 5. جیاوازی هەیە لە کۆی موچەی بەشێک لە دامەزراوە حکومییەکانی لە مانگی حوزەیرانی 2023دا و وەک ئەوەی لە لیستەکانی موچەدا هاتووە لەگەڵ ئەوە ئەو تەمویلەی کە فەرمانگەی ژمێری هەرێم خستوویەتییە بەردەست، وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (5)دا هاتووە. 6. ناهاوتایی لە ژمارەی فەرمانبەرانی (هەمیشەیی + گریبەست) هەیە بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری هەرێم لەسەر ئاستی (33) وەزارەت و دامەزراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان. 7. ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە مانگی (حوزەیرانی 2023) بە پێی پسپۆڕی و بڕوانامە جیاوازەکان (26 هەزار و 889) فەرمانبەرن و کۆی موچەکەیان (12 ملیار و 394 ملیۆن و 596 هەزار) دینارە، بەپێی داتاکانی فەرمانگەی ژێریاری هەرێم. وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (6)دا رونکراوەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە جیاوازی هەیە لە ژمارەی گرێبەستەکان لە نێوان داتاکانی هەردوو فەرمانگەی و بودجە و فەمانگەی ژمێریاری وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە. دووەم: خانەنشینان کۆی ژمارەی خانەنشینان لە مانگی (حوزەیرانی 2023) بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەریەتی گشتی خانەنشینانی هەرێم لەسەر ئاستی (14) بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکانی هەرێم موچەکانیان وەردەگرن، ژمارەیان (245 هەزار و 104) خانەنشینەو کۆی موچەکەیان بریتییە لە (119 ملیار و 79 ملیۆن و 909 هەزار) دینار، موچەی خانەنشینی پێشمەرگە لە لقەکانی (هەولێر و سلێمانی) کە لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی کراوە بریتییە لە (55 ملیار و 352 ملیۆن و 459 هەزار) دینار، وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (8) دا هاتووە. ئەوەی تێبنی دەکرێت؛ 1. کار بەیاسای خانەنشینی ھەڵوەشاوەی ژمارە (٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦) 2. سەرەڕای پێشکەشکردنی داواکاری، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینانی هەرێمەوە داتای پێویست نەخراوەتە بەردەست لیژنەکە. 3. سەرەڕای بوونی یاسا و ڕاگرتنەکانی خانەنشینی موچەخۆران، سندوقی خانەنشینی لە هەرێم تا ئێستا چالاک نەکراوە. 4. جیاوازی هەیە لە ژمارەو کۆی موچەی خانەنشینان لە نێوان داتاکانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینان وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (9)دا هاتووە. سێیەم: تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەپێی بایۆمەتری (163 هەزار و 91) کەسە، (59 هەزار و 600) کەسی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتین، (64 هەزار و 605) ی کەم ئەندامن، (8 هەزار و 851)ی کەم ئەندامی سەنگەرن، ئەوەی خستویانەتە بەردەست بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی بەشی ژمێریاری (76 هەزار و 535) کەم ئەندامە، ئەوەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خستویەتیە ڕوو ( 76 هەزار و 788) واتە (253) کەم ئەندام جیاوازییە. لە خشتەکانی ژمارە (10 و 11) جیاوازییەکان رونکراوەتەوە. سێیەم: شەهیدان و ئەنفال بەپێی بایۆمەتری ژمارەی شەھیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاوی (96 هەزار و 779) یە، بەپێی ئەو لیستەی خراوەتەڕوو (83 هەزار و 413) کەس موچەیان هەیە و کۆی موچەکەیان (36 ملیار و 377 ملیۆن و 465 هەزار) دینارە. وەک لە خشتەکانی ژمارە (12 و 13) رونکراوەتەوە.
راپۆرت: درەو 🔻 لە (25/3/2023 – 24/3/2024) ساڵێک تێپەڕی بەسەر ڕاگرتنی نەوتی هەرێم. 🔹 پاڵپشت بە داتاکانی دیلۆیت لە پێش ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، تواندراوە بە تێکڕای مانگانە زیاتر لە (11 ملیۆن 839) بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت. 🔹 واتە لە ماوەی ساڵێکدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە سەرو (142 ملیۆن) بەرمیل نەوت. 🔹 تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی (25/3/2023 – 24/3/2024) بریتی بووە لە (82.9 دۆلار). 🔹 ئەگەر هەرێم بە داشکانی (15 دۆلار) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و چارەکی یەکەمی (2023) دا رویدابوو. ئەوا؛ 🔹 تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (67.9 دۆلار). 🔹 کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (9 ملیار‌و 651 ملیۆن و 735 هەزار) دۆلار. 🔹 بەشێکی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ڕانەوەستاون لە بەرهەمهێنان و لە ساڵی (2024)دا بە تێکڕا رۆژانە (294 هەزار و 150) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن و داهاتەکەشی ناگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. 🔹 لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا موچەخۆرانی هەرێم تەنها (7) موچەیان وەرگرتووە، ئەمەش دەریدەخات تەنها خەڵکی هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتی نەوت دەدەن. یەکەم؛ ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و زیانە داراییەکانی دوای نۆ ساڵ لە سکاڵایەکی حکومەتی عێراق لەسەر حکومەتی تورکیا لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بەوەی "توركیا ر‌ێكەوتنی ترانزێتی بۆریی نەوتی ساڵی 1973ی پێشێلكردووە، بەوەی توركیا رێگەیداوە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانی عێراقەوە بەبێ ر‌ەزامەندیی بەغدا، لە رێگەی توركیاوە هەناردە بكرێت". دواجار ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیارێکی (277) لاپەڕەیی لە رۆژی (13ی شوباتی 2023) دەرکردووەو لە (25ی ئازاری 2023) بە فەرمی بووە هۆی كە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. بە پێی بڕیارەكەی ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی دەستوری و یاساییە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام ناتوانێت نەوت لە رێگەی بۆریەوە بگوازێتەوە بۆ دەرەوە، چی نەوتی باكور بێت، چی نەوتی هەرێم، چونكە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لە رێككەوتنی ( IPT) واتا ( بە بازاڕكردنی نەوتی جیهانی) كە لە نێوان توركیا و عێراق لە ساڵی 1973 تایبەت بە بۆری نەوت واژۆكراوە. ئێستا ساڵێک تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا نەیتواندراوە بگەن بە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی و دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکرێتەوە. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو زیانە داراییانەی لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لە ماوەی (25/3/2023 – 24/3/2024) دەکەوێتەوە. بە جۆرێک؛ • بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی نەوتی هەرێم لە چارەکی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و چارەکی سێیەمی (2023)، واتە هەمان ئەو ماوەیەی کە لە ساڵی (2023) و (2024) کە نەوتی هەرێمی تێدا ڕاگیراوە؛ - حکومەتی هەرێم بە تێکڕای مانگانە (11 ملیۆن و 836 هەزار و 652) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی کردووە. - هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتی لە ماوەی ناوبراودا بە (15 دۆلار) کەمتر لە نرخی نەوتی برێنت فرۆشتووە. - هەر بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت (54%) داهاتی نەوت چووە بۆ خەرجی پرۆسەکەو (46%) گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم. کەواتە لەسەر بنەمای هەر چوار ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت لە ماوەی وەرزەکانی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و وەرزی یەکەمی ساڵی (2023) ئەم گریمانەنانەی لای خوارە ڕوندەکەینەوە؛ • لە (25/3/2023 – 24/3/2024) واتە ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تێپەڕدەبێت. • هەرێم دەیتوانی بە تێکڕای مانگانە (11 ملیۆن و 836 هەزار و 652) بەرمیل نەوت هەناردە بکات. • واتە لە ماوەی ساڵێکدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە (142 ملیۆن و 39 هەزار و 828) بەرمیل نەوت. • تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (82 دۆلار و 91 سەنت). • ئەگەر هەرێم بە داشکانی (15 دۆلار) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی دووەم و سێیەم و چوارەمی (2022) و چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)دا رویدابوو. ئەوا؛ • تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (67 دۆلار و 91 سەنت). • کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (9 ملیار‌و 651 ملیۆن و 735 هەزار و 255) دۆلار. • ئەگەر ئەو بڕەی داهات (54%) بۆ خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم رۆشتبا، ئەوا هاوتا دەبوو بە (5 ملیار و 211 ملیۆن و 937 هەزار و 22) دۆلار. • بەم پێیەش بڕی (4 ملیار و 417 ملیۆن و 835 هەزار و 654) دۆلاری بە رێژەی (46%) دەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. خشتەی ژمارە (1) پرۆسەکە رونتر دەکاتەوە. دووەم؛ بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دوای ڕاگرتنی هەناردە لە دوای بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی پاریس لە مانگی ئازاری ساڵی (2023)دا، هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرا، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە نزیکەی سەرجەم کێڵگە نەوتییە بەرهەمهێنەکانی نەوتی هەرێم کە تا ئەو کات ژمارەیان گەیشتبووە (14) کێڵگە ڕاگیرا. بەپێی زانیارییەکان، هەندێک لەو کێڵگانەی گەیشتبوونە ئاستی بەهەمهێنان تا ئێستاش نەیانتوانیوە دەستبەکارکردن بکەن و بێ بەرهەم ماونەتەوە، ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکانی (تەق تەق، سارتا و بەعشیقە)یە، بەڵام بەشێکی دیکەی کێڵگە نەوتییەکان کە ژمارەیان (7) کێڵگەی نەوتییە کەوتنەوە کارکردن و توانیان ئاستی بەرهەمی نەوتی رۆژانەیان بە ڕادەیەکی باش بەرز بکەنەوە، لە ئێستادا پێکەوە نزیکەی (300 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنن؛ کە ئەوانیش بریتین لە؛ 1. کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کە سەرجەم پشکەکانی دراوە بە کۆمپانیای کار گروپ لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە (110 هەزار) بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنێت. 2. کێڵگەی نەوتی تاوکێ کە هەردوو کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ و گنێڵ ئینێرجی) تێیدا پشکدارن، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (90 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 3. کێڵگەی نەوتی شێخان کە هەردوو کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن و ئێم ئۆ ئێڵ) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (21 هەزار 600) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 4. کێڵگەی نەوتی ئەتروش کە هەردوو کۆمپانیای (شاماران و تاقە) تێیدا پشکدارن لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیای (تاقەی ئیماراتی) رایگەیان کە پشکەکانی خۆی فرۆشتووە بە کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن)، ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (20 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 5. کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ کە هەردوو کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن و شاماران) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمی ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەیان گەیاندووە بە (36 هەزار 400) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 6. کێڵگەی نەوتی هەولێر کە کۆمپانیای (فۆرزا پیترۆلیۆم) تێیدا پشکدار، ئاستی بەرهەم لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (6 هەزار 500) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 7. کێڵگەی نەوتی گەرمیان کە هەردوو کۆمپانیای (گازپرۆم و وێسترن زاگرۆس) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمی ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەیان گەیاندووە بە (9 هەزار 650) بەرمیل نەوتی رۆژانە. بەڵام بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە کێڵگە نەوتییەکانی تەق تەق کە کۆمپانیاکانی (گنێڵ ئینێرجی و ئەداکس) تێیدا پشکدارن، کێڵگەی نەوتی سارتا کە (گنێڵ ئینێرجی و شیڤرۆن) تێیدا پشکدارن هەروەهای کێڵگەی نەوتی بەعشیقە کە کۆمپانیاکانی (دی ئێن ئۆ و تی ئی سی) تێیدا پشکدارن لە ئێستادا هیچ بەرهەمێکیان نیە. هەندێک لە کێڵگانەشی کە پێش ڕاگرتنی نەوتی هەرێم گەیشتبوونە ئاستی بەرهەمهێنان لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەبەردەست نە لە بارەی کردن و بەهەمهێنان تێیاندا ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکانی (کۆرمۆر، عەین سەفنی، بەیجیل و چیا سورخ). لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). سێیەم؛ دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی ڕابردوودا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها (7) موچەی بەسەر موچەخۆرانی هەرێم دابەشکردووە، ئەمەش دەرخەی ئەو ڕاستییەیە کە خەڵک و موچەخۆرانی باجی سیاسەتی نەوتی هەرێم دەدەن، تایبەت بە شێوازی دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بڕوانە خشتەی ژمارە (3) چارتی تایبەت بە رۆژ ژمێری دابەشکردنی موچە لە هەرێم. سەرچاوەکان؛ 1. راپۆرتەکانی دیلۆیت لە سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی 2022 تاکو ٣٠ی حوزەیرانی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی 2022 تاکو٣٠ ئەیلوولی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی ئابی 2022 تاکو31 کانونی یەکەمی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی 2023 تاکو31 ئازاری 2023. 2. درەو میدیا، گرافیك: رۆژژمێری دابه‌شكردنی موچه له هه‌رێمی كوردستان؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=14581 3. درەو میدیا، بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی نەوتی هەرێمی كوردستان https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=14745 4. Crude Oil Brent US Dollars per Barrell; https://countryeconomy.com/raw-materials/brent?year=2023
جیهانگیر سدیق گوڵپی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له 24/3/2024 نوسراوێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان كردوە، تێیدا داوای كردوه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی 3 لیستێكی تر ئاماده بكه‌ن كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی تێیدا ئه‌نجامدرابێت له كاتی شایسته‌یان و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت. ئه‌م نوسراوه به‌رچاوڕونیی پێویستی تیدا نیه بۆ فه‌رمانگه‌كان بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه وه‌كو خۆی نائاساییه و ناكرێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته هاوكات له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی سێ كارێكی مه‌حاڵه و، پێش ئاماده‌كردنی لیستێكی له‌وجۆره چه‌ندین ڕێكار و هه‌نگاوی تر هه‌ن ده‌بێ بگیرێنه‌به‌ر، لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم به‌خێرایی چه‌ند سه‌رنج و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو: 1- لیستی موچه كه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام درابێت له كاتی شایسته‌وه، ته‌نها له‌پاش كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و پرۆسه‌و ڕیكاری تر ده‌توانرێ ئاماده بكرێت، سه‌ره‌تا ده‌بێ فه‌رمانگه‌كان نوسراویان بۆ بچێت كه پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ست پی بكه‌نه‌وه، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یش له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك به فۆرم و كۆنوسی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی ناو دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه و پاشان فه‌رمانی كارگێڕی یان وه‌زاری تایبه‌تی پێ ده‌رده‌چێت، فه‌رمانگه‌كانیش بۆ هه‌مو ئاسته‌كان ده‌سه‌ڵاتی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان نیه و ده‌بێ بۆ هه‌ندێكیان نوسراو به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ سه‌روی خۆیان یان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێ فه‌رمانه‌كه ده‌رده‌چێت، به‌گشتی هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێ به‌و ڕێکارانە ده‌ستپێبكرێت و ئه‌وه‌یش كاتی پێویسته چونكه پلە بەرزکردنەوەکە هه‌مو فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه. 2- پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر ده‌بێته هۆی چه‌ندین گۆڕانكاری له ناونیشانی فەرمانبەر و كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و سه‌موچه‌و ده‌رماڵه‌كان و كۆی گشتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، له‌كاتی ئاساییدایه ئه‌مه كارێكی ڕۆتینیه و له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی ده‌ڕوات و ئاڵۆزی و زه‌حمه‌تیه‌كی ئه‌وتۆی تێدانیه. به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی كه چه‌ند ساڵه فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی تێدان دۆخێكی نائاساییه‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیان ئه‌نجام نه‌دراون، ئێستا زۆربەی فه‌رمانبه‌ران لانی كه‌م شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دوو پله به‌رزكردنه‌وه وه‌ربگرن، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌رموچه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ریش زیاد ده‌بێت، بڕی سه‌رموچه كه ده‌چیته سه‌ر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌پێی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گۆڕێت، واته له‌گه‌ڵ پێدانی پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی شایسته‌یانه‌وه پێویست به‌وه ده‌كات هه‌مو ئه‌و سه‌رموچانه‌یش ڕاست بكرێنه‌وه كه له‌ساڵانی ڕابووردا له‌سه‌ر بنه‌مانی موچه بنه‌ڕه‌تیه كۆنه‌كه‌ی پێش پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆیان به‌ستراوه و وه‌ریان گرتوه، به‌م جۆره پله‌به‌رزكردنه‌وه له‌كاتی شایسته‌وه ده‌بیته هۆی گۆڕان و زیادبونی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران و سه‌رموچه‌كانیان و بڕی ده‌رماڵه‌كانیشیان له‌چه‌ند ساڵی ڕابوردوه‌وه تاكو ئێستا، چونكه زۆرینەی ده‌رماڵه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌یه‌ك له‌موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیاری ده‌كرین. 3- له‌ساڵانی ڕابووردو چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر خه‌نانشین بوون كه مافی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان تێ په‌ڕیبوو و پله‌یان به‌رز نه‌كرابویه‌وه و به ماف و موچه‌ی كه‌متر خانه‌نشین كراون و چه‌ند ساڵه به‌و جۆره موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، ئه‌وان مافی خۆیان سود مه‌ند ببن له بڕیاری پله به‌رز كردنه‌وه له كاتی شایسته‌یان كه كارگه‌ریی ده‌بێت له سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینیان و گۆڕانكاریی له‌موچه‌كه‌یان ده‌كات له‌كاتی شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه تاكو ئێستا. 4- بۆیه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایی و به‌رچاوڕونیی تایبه‌ت بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه بداته فه‌رمانگه‌كان سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، پێویسته ڕێنمایی تایبه‌تیش بدات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان(ئه‌وانه‌ی له‌خاڵی 3 له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه) له‌هه‌مو فه‌رمانگه‌كان به‌لیژنه‌ی تایبه‌ت. له‌پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه ئینجا ئه‌توانرێ لیستێكی له‌وجۆره ئاماده‌بكرێت . 5- بابه‌تێكی تریش خەرجکردنی ئه‌و جیاوازیانه‌یه(فروقات) له كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت، ئایا بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ی ڕابووردویش ده‌درێته‌وه كه مافی بێچه‌ندوچۆنی فه‌رمانبه‌رانه؟ ئایا حكومه‌تی به‌غدا ده‌چێته ژێر باری ئه‌وه؟ یان ده‌ڵێ ئه‌ركی ئێمه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ و پاش بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌ست پێ ده‌كات.
راپۆرت: دره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له‌ناو به‌رنامه‌یه‌كی (ئێكسڵ)دا پرۆسه داراییه‌كانی نه‌وتی هه‌ڵگرتووه‌و به‌شێوه‌ی ده‌فته‌ریی تۆماری نه‌كردووه، خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای تێكه‌ڵ به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كردووه، پاره‌ی بۆ خزمه‌تگوزاری پرۆفیشناڵ ته‌رخانكردووه‌و ناڵێ چ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كه، زیاتر له 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به كۆمپانیاكانی (كار)و (لاناز) داوه‌و وه‌كو داهات تۆماری نه‌كردووه، راپۆرتی هاوبه‌شی وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم وا ده‌ڵێن. زانیاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. وردبینی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌نجامی وردبینی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم بۆ (داهات و خه‌رجی)یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 1/1 بۆ 30/6/2023 هه‌ندێك ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌رده‌خات. دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ رۆژی 13ی شوباتی ئه‌مساڵ، له وه‌ڵامی پرسیارێكی (سۆران عومه‌ر) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ورده‌كاری كاری هاوبه‌شی خۆی بۆ وردبینیكردن له داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 1/1 بۆ 30/6/2023 خستوه‌ته‌ڕوو. وردبینی له داهاتی نه‌وت به‌گوێره‌ی وردبینییه هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و چاودێری دارایی هه‌رێم، لە بواری نەوتدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هه‌رێم ھیچ گرێبەستێکی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی نەداوە بە لیژنە هاوبه‌شه‌كه، واتا ئەو گرێبەستانەی كه سامانه سروشتییه‌كان لەگەڵ کەرتی تایبەت کردویەتی پەیوەست بە کەرتی نەوت و وزە. بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023، لیژنه‌ی هاوبه‌شی وردبینی، ته‌رازووی پێداچوونه‌وه (میزان المراجعه) مانگه‌كانی (4و 5و 6)ی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه پێنه‌دراوه. راپۆرتی هاوبه‌شی چاودێری دارایی ده‌ریده‌خات، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هه‌رێم دوو حسابی تێكه‌ڵ كردووه، حسابی به‌كارخستن و حسابی چالاكی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و غاز، چاودێری دارایی تێبینی له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه‌و ده‌ڵێ ده‌بێت حسابی به‌كارخستنی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ حسابی تایبه‌ت به چالاكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌بازاڕخستنی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و غاز له یه‌كتر جیابكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت چاودێری و كۆنترۆڵ بكرێت. نه‌وتی هه‌رێم له‌ناو Excelدا راپۆرته‌كه ده‌ریده‌خات، له تۆماركردنی پرۆسه داراییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و غازدا، له هه‌رێمی كوردستاندا پشت به سیسته‌می ژمێریاری نه‌به‌ستراوه‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیییه‌كان خه‌رجی و داهات و قه‌رزه‌كانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی (Excel) تۆماركردووه‌و نه‌ك به‌شێوه‌ی ده‌فته‌ریی. ژماره حسابییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم راپۆرتی هاوبه‌شی دیوانی چاودێریی ده‌ریخستووه له مانگی یه‌كی 2023دا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم حسابی له (5) بانك هه‌بووه، یه‌كێك له حسابه‌كان له (بانكی ئه‌بوزه‌بی ئیسلامی) بووه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماده نه‌بووه باڵانسی ناو ئه‌و ژماره حسابییانه به چاودێری دارایی بدات. دوای به‌ركاربوونی یاسای بودجه‌ی عێراق له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023دا، ئیتر داهاتی نه‌وتی هه‌رێم (ئه‌گه‌ر هه‌نارده ده‌ستیپێكرده‌وه) ده‌بێت راسته‌وخۆ بگه‌ڕیته‌وه بۆ ژماره حسابی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له بانكی فیدراڵ، واتا له یاسای بودجه‌دا داهاتی نه‌وت له حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ندرایه‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا بۆ حساباته نه‌وتییه‌كانی تریش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسای بودجه بۆ ته‌واوه‌ی ساڵی دارایی 2023 ده‌بێت، بۆیه ئه‌بێت له سه‌ره‌تای ساڵی 2023وه حكومه‌تی هه‌رێم به پێوه‌ره‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ مامه‌ڵه بكات. تێكه‌ڵكردنی خه‌رجی نه‌وت و كاره‌با راپۆرتی چاودێری دارایی باسله‌وه ده‌كات، له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تاوه‌كو 31ی ئازاری 2023، باڵانسی حسابی به‌شداریكردن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته زیاتر له (ملیارێك و 487 ملیۆن) دۆلار، چاودێری دارایی تێبینی كردووه له‌ناو ئه‌م حسابه‌دا هه‌ندێك بڕی پاره هه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه نییه، له‌وانه: • زیاتر له 92 ملیۆن دۆلاری خه‌رجی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت (كۆمپانیای ماس و كۆمپانیای كار) بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌م خشته‌یه‌دا هاتووه: • نزیكه‌ی (7 ملیۆن) دۆلار بۆ كۆمپانیاكان تایبه‌ت به خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له مانگی ئازاری 2023دا. • بڕی (568 و 980) دۆلار له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2023دا بۆ خه‌رجی (خزمه‌تگوزاری پرۆفیشناڵ) به‌بێ روونكردنه‌وه‌ی جۆری خزمه‌تگوزارییه‌كه. • بڕی زیاتر له (143 ملیۆن) دۆلار له مانگی شوباتی 2023دا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه بۆ كۆمپانیای (Trafigura LTD Limited)ی ئیتاڵی له‌به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستی فرۆشتن له داهاتوودا، گرێبه‌ستێك كه له ساڵانی پێشوودا كراوه. • بڕی زیاتر له (131 ملیۆن) دۆلار بۆ كڕینی مادده‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم و هه‌روه‌ها كڕینی غازی وشك له كۆمپانیای پێرل پترلیۆم بۆ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با (كه‌رتی تایبه‌ت). • بڕی زیاتر له (84 ملیۆن) دۆلار بۆ خه‌رجی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی هه‌رێم له ساڵانی رابردوودا بۆ هه‌ردوو كۆمپانیا كه له خشته‌كه‌دا دیاریكراوه: داهاتێكی نادیار!! راپۆرتی چاودێری دارایی ده‌ڵێ: لەناو داھاتە نەوتییەکانی هه‌رێمی كوردستاندا ئەو داھاتەی نەوتی خاوی تێدا نەبوو كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2023دا بە پاڵاوگەکان دراوه. راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌و شه‌ش مانگه‌دا بڕی (10 ملیۆن و 200 هه‌زارو 524) به‌رمیل نه‌وتی خاو به پاڵاوگه‌كانی كۆمپانیای (كار)و (لاناز) دراوه كه به‌هاكه‌ی زیاتر له (309 ملیار) دیناره. 500 هه‌زار به‌رمیل كه‌متری لێداوه ! راپۆرتی چاودیری دارایی باس له بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، له سه‌ره‌تای 2023وه تاوه‌كو راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له 25ی ئازاری 2023دا. بەگوێره‌ی ئەو داتایه‌ی كه وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هه‌رێم پێشكه‌شیكردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رێم بڕی (23 ملیۆن و 194 هه‌زارو 426) به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" ده‌ریده‌خات بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم له‌و ماوه‌یه‌دا (32 ملیۆن و 728 هه‌زارو 324) به‌رمیل بووه، واتا هه‌رێم بڕی (533 هه‌زارو 898) به‌رمیل كه‌متری حساب كردووه كاتێك داتای خۆی پێشكه‌ش به چاودێری دارایی كردووه. هه‌رێم به كه‌متر فرۆشتویه‌تی ! به‌گوێره‌ی راپۆرتی هاوبه‌شی چاودێری دارایی، به‌ر له راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له 25ی ئازاری 2023دا، له مانگی یه‌كی 2023دا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی بۆ بازاڕی ئه‌وروپا به بڕی (66 دۆلار‌و 559 سه‌نت) فرۆشتووه، هه‌مان مانگ، كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی عێراقی له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه بۆ بازاڕی ئه‌وروپا به بڕی (82 دۆلار‌و 777 سه‌نت) بۆ هه‌ر به‌رمیلێك فرۆشتووه، واتا هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان به‌نده‌رو بۆ هه‌مان بازاڕ (ئه‌وروپا) هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به بڕی (16 دۆلار‌و 218 سه‌نت) كه‌متر له عێراق فرۆشتووه. له مانگی دووی 2023دا، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رمیلێك نه‌وتی به (70 دۆلار) فرۆشتووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا بووه سۆمۆ به (82 دۆلار‌و 486 سه‌نت) فرۆشتویه‌تی، واتا هه‌رێم به به‌راورد به عێراق به كه‌متر له (12 دۆلار‌و 48 سه‌نت) نه‌وتی خۆی فرۆشتووه. له مانگی سێی 2023دا واتا تا 25ی ئازار كه هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رده‌وام بووه، هه‌رێم هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خۆی به بڕی (65 دۆلار‌و 748 سه‌نت) فرۆشتووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا بووه كه سۆمۆ به‌رمیلێكی به (78 دۆلار‌و 56 سه‌نت) فرۆشتووه، واتا له‌م مانگه‌شدا هه‌رێم به به‌راورد به عێراق هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خۆی به (12 دۆلار‌و 812 سه‌نت) كه‌متر فرۆشتووه. به‌گشتی بۆ سێ مانگی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای 2023، به‌به‌راورد به عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی به‌مجۆره فرۆشتووه: * له مانگی یه‌كی 2023دا هه‌رێم به بڕی (187 ملیۆن) دۆلار نه‌وتی خۆی به كه‌متر له نه‌وتی عێراق فرۆشتوه. * له مانگی دووی 2023دا هه‌رێم به بڕی (150 ملیۆن) دۆلار نه‌وتی خۆی به كه‌متر له نه‌وتی عێراق فرۆشتوه. * له مانگی سێی 2023دا هه‌رێم به بڕی (109 ملیۆن) دۆلار نه‌وتی خۆی به كه‌متر له نه‌وتی عێراق فرۆشتوه. سامانه سروشتییه‌كان چه‌ند قه‌رزاره ؟ راپۆرتی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق ده‌ریده‌خات ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر شانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كورستان تاوه‌ك رۆژی 31ی ئازاری 2023 بڕی (8 ملیار‌و 733 ملیۆن) دۆلار بووه، كه به دیناری عێراقی ده‌كاته (12 ترلیۆن و 648 ملیار)، وا باسكراوه كه بڕی (12 ترلیۆن و 238 ملیار) دیناری ئه‌م قه‌رزه بۆ ساڵانی پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌مشێوه‌یه: • بڕی (111 ملیار‌و 960 ملیۆن) دیناری كرێی گواستنه‌وه‌و عه‌مباركردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ماوه‌ی ساڵانی 2015 بۆ 2022. • بڕی (5 ترلیۆن و 310 ملیۆن) دینار پاره‌ی وه‌رگیراوی پێشه‌كی له كڕیارانی نه‌وت. • بڕی (302 ملیار‌و 510 ملیۆن) دینار بۆ كۆمپانیای پێرڵ پترلیۆم به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی غاز بۆ كاره‌با. • بڕی (ملیارێك و 4 ملیۆن) دۆلار بۆ كۆمپانیای (KNOC)ی كۆری وه‌كو قه‌ره‌بووی كشانه‌وه له سازشكردن له مافه‌كانی تێچوونی ده‌رهێنانی نه‌وت. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێم به‌مجۆره قه‌رزه‌كانی خۆی له كه‌رتی نه‌وتدا ده‌داته‌وه:
درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق بۆری نەوتی (كەركوك - موسڵ- توركیا) نۆژەن دەكاتەوەو كەمتر لە دوو مانگی داهاتوودا دەیخاتەكار، وەك جێگرەوەیەك بۆ بۆری نەوتی هەرێم كە توانای رەوانەكردنی زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیەو چاوەڕوان دەكرێت نەوتی هەرێمیش لەو بۆریەوە رەوانە بكات. لە ئێستادا وەزارەتی نەوتی عێراق بەشێوەی چڕ كار لە بۆری نەوتی (كەركوك - موسڵ- توركیا) دەكات و بڕیارە لە ماوەی دوومانگی داهاتوودا تەواو بێت. بۆری نەوتی (كەركوك - موسڵ - توركیا ) دوو بۆریە بۆری یەكەم (40) ئینجەو بۆری دووەم (46) ئینجە كە بەرهەدووكیان توانای رەوانەكردنی (ملیۆنێك و 600) هەزار بەرمیل نەوتیان هەیە. ئەو بۆریە لەناو كێلگەی نەوتی كەركوكەوە (k1)ەوە دەردەچێت و لە تەلوەردەوە بۆ ناحیەی ریازی سەربە حەویجەو لەوێشەوە بۆ بێجی لەوێوە بۆ فەتجە بۆ موسڵ تا وێستگەی (MS) لە رۆژئاوای زاخۆ، لەوێ فەرمانبەری كۆمپانیای نەوتی باكۆری لێیەو پێوانەی نەوتی رەوانەكراو دەكەن رۆژانە دووجار. لەبارەی مێژووی درووستكردنی ئەو بۆری نەوتی (كەركوك – موسڵ – توركیا)ەوە ئەندازیار فەرهاد هەمزە لە كۆمپانیای نەوتی باكور نوسیویەتی: لە سەردەمی حوكمی پاشایەتیەوە كاربەدەستانی حكومەتی عێراق هەوڵدەدەن جگە لە هێڵی سوریا ڕێڕەوێكی تر بۆ فرۆشتنی نەوتی كەركوك بدۆزنەوە بەڵام هۆكارە سیاسیەكان ڕێگر بوون لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە, تا ئەو كاتەی بەعسیەكان دەسەڵاتیان گرتە دەست و رێگایان لە بەردەم تەخت بوو. سەرەتا لە ساڵی 1972 نەوتی كەركوكیان لە دەست ئینگلیزەكان دەرهێناو خۆماڵیان كرد, پاشان لە 26/12/1974 رێكەوتنامەی دامەزراندنی هێڵی عێراق – توركیا لەنێوان هەردوو حكومەت دا ئیمزاكرا، لە 7ی نیسانی 1975 دەستكرا بە كاركردن لەو هێڵە لەلایەن كۆمپانیای (مانسمان)ی ئەڵمانیەوە، پرۆژەكەش بریتی بوو لەراكێشانی لوولەیەكی 40 ئینجی بەتوانای 750هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا، ئەمە جگە لەدانانی چەند ویستگەیەكی پاڵنان (محطات ضخ) لەهەردوو بەری عێراق و توركیادا، لەگەڵ دانانی ویستگەیەكی ژماردن (محطە القیاسات Measurmg station) لە نزیك زاخۆ، درێژی هێڵەكە 985.3 كم لە ویستگەی IT1 كە دەكەوێتە دووری 26كم لە رۆژئاوای كەركوكەوە دەست پێ دەكات، ماوەی 345كم ی پرۆژەكە دەكەوێتە ناو خاكی عێراقەوە واتە لە كەركوكەوە تا زاخۆ، 640.3 كیلۆمەتریشی دەكەوێتە خاكی توركیاوە، هێڵەكە بە تەریبی لەگەڵ هێڵی عێراقی سوری دەروات لە رووباری دجلە و زێی خاپوور دەپەڕێتەوە دەچێتە خاكی توركیاوە. لە كانونی دووەمی 1977 طه محی ا‌لدین معروف جێگری سەرەك كۆماری ئەوسای عێراق پرۆژەی بۆری نەوتی عێراق توركیای كردەوە، لەكاتی كردنەوەكە دا ئاهەنگێكی گەورە سازكرا كە سلێمان دیمریل سەرەك وەزیرانی ئەوسای توركیا و ژمارەیەك وەزیری تری لەگەڵدا بوو ، لەسەرەتای ئاهەنگەكە (تایە عبدالكریم) وەزیری نەوتی عێراقی ووتی: ئەمڕۆ لەگەڵ میوانە ئازیزەكانمان لە دراوسێی دۆستمانەوە توركیا كۆئەبینەوە. لەم بارەیەوە رۆژنامەی (وطن) كە لەتوركیا دەردەچێ ستایشی پرۆژەكەی كرد و نووسیبوی عێراق پاش خەباتێكی دژوار دژی كۆمپانیا مۆنۆپۆڵەكان نەوتی خۆی خۆماڵی كردووە و ئەو ئاواتەی بەدی هێناوە كە گەلی عەرەب لە ماوەی 50 ساڵ خەبات دژی مۆنۆپۆڵە بێگانەكاندا خەونی پێوە دەبینی. لە ساڵی 1986 هێڵەكە فراوانییەكی تری بەخۆوە دی و لوولەیەكی تری 46 ئینجی بۆ راكێشرا, كە توانای هەناردنی هەردوو لوولەكە گەیشتە 1.600.000 بەرمیل لە رۆژێكدا. لە بەری عێراقی هێڵەكە سێ ویستگەی پاڵنان هەیە لەبەری توركیاش سێ ویستگەی پاڵنانی سەرەكی هەیە ps3 (جەزیرە) ps4 (ماردین)، ps-5 (غازی عەنتەب) دواجار دەگاتە بەندەری (جەیهان)ی توركی لە ناوچەی (ئەدەنە). ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو سەردەمی زێرینی ئەم هێڵەبوو لە توانایدا بوو ١،٦٠٠،٠٠٠ بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە بكات. بێگومان عێراق بەرانبەر هەر بەرمیلێك نەوتی هەناردەكراو بڕێك پارە باجی بە توركیا دەدا, لە سەرەتادا ڕێك كەوتن بە (42) سەنت بەرانبەر هەر بەرمیلێك ئەگەر بڕی هەناردەكردن لە سەرووی ( 1,5 ) ملیۆن بەرمیل بێت, (75) سەنت ئەگەر بڕی هەناردەكردن لە خوار ( 750 ) هەزار بەرمیلەوە بێت. لە دوای ساڵی 2003 ئەم رێكەوتنە دەستكاری كرا‌و بەم چەشنەی لێهات:- (70) سەنت ئەگەر بڕی هەناردەكراو لە 400 هەزار بەرمیل زیاتر بێت, (112) سەنت ئەگەر بڕەكە لە 200 هەزار كەمتر بێت.
درەو: ئەحمەد سیروانی- توركیا ناسی/ سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی پوختە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا‌و باکووری کوردستان لە کاتێکدا دەکرێت کە دۆخی ناوخۆیی‌و دەرەوەی تورکیا لە قۆناغێکی پڕ لە کێشمەکێشمدایە. ئەردۆغان‌و پارتەکەی لە کۆتاییەکانی تەمەنیدایە، لە کاتێکدا هاوپەیمانیی کۆمار بە هەموو هێزی خۆی هەوڵی دووبارەکردنەوەی سەرکەوتنەکەی ساڵی ١٩٩٤ دەدات، هاوپەیمانیی میللەت هەڵوەشاوەتەوەو پارتەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن هەریەکە کاندیدی خۆی بۆ شارە گەورەکان هەیە. کوڕەکەی ئەربەکان دەیەوێت خەونی باوکی زیندووبکاتەوەو درێژە بە هێڵی “بیری نەتەوەیی/پارێزکار” بدات. دوای شکستە گەورەکەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار‌و پەرلەماندا بەسەریداهات، جەهەپە کۆنگرەی سازداوەو سەرۆکێکی نوێی گەنجی هەڵبژاردووە. هەدەپە/دەمپارتی[i] دەیەوێت بە دیاریکردنی پێگەی خۆی‌و سەندنەوەی شارەوانیی شارەکانی باکووری کوردستان لە دەستی قەییومەکان شکستی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوو بسڕێتەوەو دڵی دەنگدەرانی بەدەستبهێنێتەوە. لە بەرانبەردا ئاک‌پارتی هەم لە ڕێگەی گواستنەوەی شوێنی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکانەوەو هەم بە پشتیوانیی هوداپار لە هەوڵی کەمکردنەوەی سەرۆکشارەوانییەکانی دەمپارتیدایە. هۆکاری ئایدۆلۆژی، نەتەوەیی‌و سیاسی لە بریی هۆکاری خزمەتگوزاری، ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ڕۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینن لەم هەڵبژاردنەدا، هەر بۆیە پارتە سیاسییەکانیش بەبێ لەبەرچاوگرتنی توانا‌و لێهاتووی کاندیدی پارتەکانی دیکە، لە سەر بنەمای دیدی ئایدۆلۆژی‌و بەرژەوەندیی سیاسی‌و نەتەوەیی‌و تەنانەت فاشیزمی بڕیار لە سەر هاوپەیمانی‌و پشتیوانیی کاندیدێک دەدەن. ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کە وا بڕیارە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ بکرێت، کاریگەریی گەورەی دەبێت لە سەر نەخشەی سیاسی‌و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان‌و ئایندەی پرسی کورد لەو وڵاتە. لەم توێژینەوەیەدا تیشکخراوەتەسەر ئەو سەرباسە گرنگانەی ئاماژەی پێ دراوەو کاریگەریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە سەر دۆخی ناوخۆیی تورکیا بە گشتی‌و پرسی کورد بە تایبەتی ڕاڤەکراوە. بەشداریکردنی زۆربەی هێزە سیاسییەکان لەم هەڵبژاردنەدا دەرفەتی هەڵسەنگاندنی ئەو هێزە سیاسییانەو دیاریکردنی قورساییان لە شەقامی تورکیادا دەهێنێتەکایەوە. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا یەکێکە لە هەڵبژاردنە گرنگەکان لە پڕۆسەی دیموکراسیدا، بە تایبەت لە تورکیادا ڕۆڵی گرنگی هەیە لە سەر نەخشەی سیاسیی ئەو وڵاتەو دەرفەتی چەسپاندنی دیموکراسی دەهێنێتەکایەوە. لە بەشی چەمکناسیی ئەم ژمارەیەدا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان (Yerel Seçim) بە پوختی خراوەتەڕوو. هەڵبژاردن بە گشتی‌و بە تایبەتییش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسی‌و کارگێڕیی تورکیا دادەنرێت، بە جۆرێک ڕێژەی بەشداریکردن نزیکدەبێتەوە لە (٩٠٪). لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ی سەرۆکایەتیی کۆمار‌و پەرلەمان ڕێژەی (٨٧.٤٠٪)ی دەنگدەران بەشدارییانکردووە.[ii] ئەم ڕێژەیەش ئاستێکی بەرزەو ناتوانرێت بەراوردی هیچ وڵاتێکی ئەوروپی یاخود خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئازاری (٢٠١٩)یشدا (٨٤.٦٧٪)ی دەنگدەران بەشدارییانکردووە.[iii] بەشێک لە سەرکردە سیاسییە کاریزمییەکانی تورکیا لە ڕێگەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانەوە دەرکەوتوون، لەوانەش: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا‌و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو؛ سەرۆکی ئێستای شارەوانیی ئەستەنبوڵ. پارتە بەشداربووەکان کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕێگەی بە ٣٦ پارتی سیاسی داوە بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن. پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاک‌پارتی) بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان‌و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) بە سەرۆکایەتیی دەوڵەت باخچەلی، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزێل، پارتی باش بە سەرۆکایەتیی مێراڵ ئاکشەنەر، پارتی خۆشگوزەرای نوێ (یەرەپە) بە سەرۆکایەتیی فاتیح ئەربەکانی کوڕی نەجمەدین ئەربەکان، پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) بە سەرۆکایەتیی تونجار باکرهان‌و تولای هاتیم ئۆغوڵاری، پارتی داوای ئازاد (هوداپار) بە سەرۆکایەتیی زەکەریا یاپیجی ئۆغڵو بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن. جگە لە ئاکپارتی‌و مەهەپە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی کۆمار‌دا بەشداردەبن، هیچ هاوپەیمانیەتییەکی فراوان لە نێوان پارتەکانی دیکەدا نییە.[iv] دەمپارتی‌و هوداپار وەک دوو پارتی کوردی بەشداریدەکەن‌و چەقی ڕکابەرییان هەم لە نێوان خۆیان‌و هەم لەگەڵ پارتەکانی دیکەدا باکووری کوردستانە. ژمارەی دەنگدەر و کاندیدان ٦١ ملیۆن و ٤٤ هەزار دەنگدەر هەیە. لەم ژمارەیە یەک ملیۆن و ٣٢ هەزارو ٦١٠ کەس بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدەن. درێژترین پسوڵەی دەنگدان ٩٧ سانتیمە و کورتترینی ٤.٥ سانتیمە. لە ئسیتەنبوڵ ٢٢ کاندیدی سەربەخۆ و ٢٧ کاندیدی پارتە سیاسییەکان بۆ سەرۆکی شارەوانی هەیە. لە ئەنقەرە ٥ کاندیدی سەربەخۆ و ١٩ کاندیدی پارتە سیاسیەکان هەیە. غازی عەنتاب ٢٩ کاندید و لە مەلاتیا ٢٨ کاندید هەیە. لە ٣٢ پارێزگای خۆرهەڵاتی تورکیا کە تەواوی باکووری کوردستانیشی تێدایە پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر ٧ی بەیانی تا ٤ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. بەڵام لە ناوەڕاست و خۆرئاوای تورکیا پرۆسەکە لە ٨ی بەیانی تاوەکو ٥ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. کەمیی ڕێژەی بەشداریی ئافرەتان سەرەڕای ئەوەی ئافرەتان نیوەی کۆمەڵگەی تورکیا پێکدەهێنێت، بەڵام بەشدارییان لە کایەی سیاسی‌و بە تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و شارەوانییەکاندا هێشتا نەگەیشتووەتە یەک لە سەر پێنج. بە گوێرەی نوێترین داتای دەزگای ئاماری تورکیا ٤٢ ملیۆن‌و ٧٣٤ هەزارو ٧١ کەس لە دانیشتوانی دانیشتوانی تورکیا لە ڕەگەزی نێرە، کە دەکاتە ڕێژەی (٥٠.١٪)و ٤٢ ملیۆن‌و ٦٣٨ هەزارو ٣٠٦ کەس لە ڕەگەزی مێیە، کە دەکاتە ڕێژەی (٤٩.٩٪)ی دانیشتوان،[v] بەڵام لە کۆی ٦٠٠ پەرلەمانتاری تورکیا تەنها (١١٩)یان ئافرەتن، ئەمەش دەکاتە ڕێژەی (١٩.٨٣٪)ی پەرلەمان.[vi] هەروەها لە کابینەی حکومەتەکەی ئەردۆغانیشدا لە کۆی سەرۆککۆمارو جێگرێک‌و ١٧ وەزیر، تەنها یەک ئافرەت هەیە، ئەمەش ڕێژەی (٥.٢٦٪)ی کابینەکە پێکدەهێنێت.[vii] لەبەرئەوەی سیستەمی کۆتا[viii] لە هەڵبژاردندا پەیڕەوناکرێت‌و زۆرێک لە پارتەکانی ئەو وڵاتەیش لە ناو خۆیاندا ئەو سیستەمە جێبەجێناکەن، بۆیە ڕێژەی بەشداریکردنی ئافرەتان لە کایەی سیاسی‌و بە تایبەت لە پەرلەمان‌و پۆستە باڵاکانی وڵات‌دا کەمە. ئەم دۆخە ڕەنگدانەوەی بە سەر کابینەی نوێی حکومەتیشەوە هەبووە، بە جۆرێک لە کۆی ١٧ وەزیری کابینەکەی ئەردۆغان؛ تەنها یەکێکیان ئافرەتە.[ix] لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣ی ئازاری (٢٠١٩)یشدا لە کۆی ٨ هەزارو ٢٥٧ کاندیدی شارەوانییەکان، تەنها ٦٥٢ ئافرەت هەبووە، کە ڕێژەی (١.٢٦٪) بووە، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیشدا لە هەزارو ٣٨٩ شارەوانیدا تەنها ٤٥ کاندید سەرکەوتوون، کە دەکاتە ڕێژەی (١.٤٤٪)ی کاندیدی ئافرەت.[x] لەم هەڵبژاردنەیشدا پێشبینیناکرێت ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لەوەی ٢٠١٩ سەرکەوتن بەدەستبهێنن. ئەوەی تێبینیدەکرێت، هەروەک چۆن لە پەرلەمان دەمپارتی بە ڕێژەی (٥٠٪) زۆرترین پەرلەمانتاری ئافرەتی هەیە، بە هەمان جۆر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیشدا زۆرترین کاندیدی ئافرەتی دەبێت‌و زۆربەشیان سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، دیارترین نموونەی ئەمانەش مێرال بێش دانش؛ کاندیدی پارتەکەیە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ، کە ناوبراو سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حیزبەیشە لە پەرلەمانی تورکیا. سەرەڕای هەموو ئەوانەش، بە هۆی لابردنی سەرۆکشارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی هەدەپە/دەمپارتییەوە لە ماوەی ڕابردوودا، ڕێژەی بەشداریی ئافرەتان لە کایەی شارەوانی‌و بەڕێوەبردنی خۆجێییدا زۆر کەمبووەتەوە. ئایندەی ئەستەنبوڵ لە نێوان بەرەی ئۆپۆزسیۆن‌و دەسەڵاتدا لە کاتێکدا پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە سەر ئاستی تورکیا وەک ڕابەری بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەردەکەوێت، بەڵام لە ساڵی (٢٠١٩)وە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵی لە دەستدایە. لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩دا ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی کاندیدی جەهەپە بە پشتیوانیی پارتی باش‌و هەدەپە توانیی سەرکەوتنی گەورە بە سەر بینالی یەڵدرم؛ کاندیدی ئاکەپەو مەهەپەدا بەدەستبهێنێت، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا هاوکێشەکان تەواو گۆڕاون، پارتی باش‌و دەمپارتی‌و سەرجەم پارتەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی هەیە. هەرچەندە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری‌و ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا، بەڵام ئەو دابەشبوونە ئایدۆلۆژی، نەتەوەیی‌و سیاسییەی تەواوی تورکیا‌و ئەستەنبوڵی گرتووەتەوە، ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە یەکلاییکردنەوەی ئاڕاستەی دەنگدەران بۆ پشتیوانی لە کاندیدەکان. لە کاتێکدا کاندیدەکەی هاوپەیمانیی کۆمار؛ موردا کوروم، پشتیوانیی تەواوی ئاکپارتی‌و مەهەپەی مسۆگەرکردووەو بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسی کە لە ٢١-٢٤ی شوبات بە بەشداریی ٣ هەزار دەنگدەری ئەستەنبوڵ کراوە، (٤١.٧٪)ی دەنگەکانی ئەستەنبوڵ بەدەستدەهێنێت، لە بەرانبەردا بە گوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی ناوەندی توێژینەوەی ئۆپتیمار (OPTİMAR)، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی کاندیدی جەهەپە ڕێژەی (٤١٪)ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.[xi] ئەوەی ڕوونە، ئەستەنبوڵ بۆ کاندیدی ئاکپارتی‌و جەهەپە یەکلاییبووەتەوە، بەڵام پێشبینیی بردنەوەی کاندیدی ئەو دوو پارتە سەختەو مەحاڵە هیچ کەسێک بتوانێت بڕیاری لە سەر بدات. لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت مورات کوروم بتوانێت هەڵبژاردنەکە بباتەوە. هەڵگەڕانەوەی هاوکێشەی “بردنەوەی ئەستەنبوڵ یەکسانە بە بردنەوەی تورکیا” تاوەکو هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوو بۆچوونێک لە تورکیادا بڵاوبووبووەوە، کە پێی وا بوو “ئەوەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ بکات، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایش دەکات”. ئەم بۆچوونە لە دوای هەڵبژاردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵ لە هەڵبژاردنەکانی ١٩٩٤و پاشان بردنەوەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٠١ بە دواوە بۆ چەند جارێک تۆختربووەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکانی ١٤/٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ کەلێنی لەو بۆچوونەدا دروستکردووە، ئەمەش بە هۆی شکستی کەمال کلیچدار ئۆغڵو؛ کاندیدی جەهەپەو هاوپەیمانیی میللەتەوە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەرانبەر ئەردۆغاندا وەک کاندیدی ئاکپارتی‌و هاوپەیمانیی کۆمار. هەرچەندە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩ ئیمام ئۆغڵو سەرکەوتنێکی گەورەی بە سەر بینالی یەڵدرم بەدەستهێنا. ئەوەی جێگەی سەرنجە، جیاوازیی کاندیدەکانە، ئیمام ئۆغڵو بەرانبەر بە یەڵدرم‌و کلیچدار ئۆغڵو بەرانبەر بە ئەردۆغان، بۆیە دەگوترێت جیاوازیی کەسایەتییەکان ڕۆڵی لە سەرکەوتنیاندا هەبێت، هەر بۆیە هەڵبژاردنی ئەم جارەی شارەوانییەکان بۆ ئەستەنبوڵ ئەو بۆچوونە یەکلاییدەکاتەوە کە ئایا براوەی شارەوانیی ئەستەنبوڵ؛ براوەی سەرۆکایەتیی کۆمار دەبێت یاخود بە پێچەوانەوە. بە دڵنیاییەوە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە بە تایبەت لە ئەستەنبوڵ کاریگەریی لە سەر هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٨ی سەرۆکایەتیی کۆماریش دەبێت. لەبەرئەوەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ کەمال کلیچدارئۆغڵو ڕێگر بوو لە بەردەم کاندیدکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠٢٨ تاکە ڕێگر لە بەردەم ئیمام ئۆغڵو دەرنەچوونیەتی لەم هەڵبژاردنەدا، لەبەرئەوەی ئەگەر ئیمام ئۆغڵو لەم هەڵبژاردنەدا سەربکەوێت بە سەر ڕکابەرەکەیداو بۆ ٤ ساڵی دیکە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ بکات، بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٨ کاندیددەکرێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار‌و ئەگەری بردنەوەیشی بەهێزە. بە پێچەوانەوە، شکستی لەم هەڵبژاردنەدا دڵنیایی تەواو دەدات بە هاوڵاتیان، کە سەرکەوتنەکەی ٢٠١٩ی جگە لە دەنگی ئەندام‌و لایەنگرانی جەهەپە بە تەواوی ئەنجامی دەنگدانی ئەندام‌و لایەنگرانی پارتی باش‌و دەمپارتی/هەدەپەو پارتەکانی دیکەی هاوپەیمانی میللەت بووە. ئەم هەڵبژاردنە یەکلاییدەکاتەوە کە ئەوەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ بکات، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایش دەکات یاخود بە پێچەوانەوە. هەڵوەرینی هاوپەیمانی میللەت/بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە چوارچێوەی مێزی شەشقۆڵی (Altılı Masa) بەشداریی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٣دا کرد. هەدەپە/دەمپارتییش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پشتیوانیی لە کاندیدەکەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن کەمال کلیچدار ئۆغڵو کرد. شکستی کلیچدارئۆغڵو، لەدەستدانی ٣٠ کورسیی پەرلەمانی جەهەپە بۆ پارتەکانی دەڤا، سەعادەت‌و ئایندە، بێباکیی جەهەپە لە پشتیوانیی هەدەپە بۆ کلیچدار ئۆغڵو، ململانێ ناوخۆییەکانی هەریەک لە جەهەپە، پارتی باش‌و دەمپارتی بووە هۆی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی میللەت‌و مێزی شەشقۆڵی‌و نەمانی پشتیوانیی دەمپارتی بۆ بەرەی ئۆپۆزسیۆن. لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩دا دەنگدەرانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە هەموویان ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵیان بە ڕێژەی (٥٤.٢١٪) بەرانبەر بە بینالی یەڵدرم کاندیدی ئاکەپە بە ڕێژەی (٤٤.٧٩٪) سەرخست.[xii] لەم هەڵبژاردنەدا پارتە بەشداربووەکانی مێزی شەشقۆڵی‌و دەمپارتی کاندیدی خۆیان بۆ شارەوانیی ئەستەنبوڵ‌و زۆربەی شارەوانییەکانی دیکە بەربژێرکردووە، ئەمەش مۆتەکەیەکی گەورەی بە سەر ئیمام ئۆغڵووەوە دروستکردووەو پێناچێت بە ئاسانی بتوانێت بەرانبەر بە مورات کوروم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. هەرچەندە لە هەندێک پارێزگا‌و شارۆچکەکاندا ڕێککەوتنی ئاشکراو نهێنی لە نێوان جەهەپەو پارتی باش‌و دەمپارتی کراوە بۆ پشتیوانیکردن لە بەربژێری یەکدی، بەڵام لە شارە گەورەو ستراتیژییەکان هیچ ڕێککەوتنێک نییە، لەبەرئەوە ئەم هەڵبژاردنە تا ڕادەیەکی زۆر هێزی زۆربەی پارتە سیاسییەکان بە تایبەت پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ئاشکرادەکات. پارتی باش، یەرەپەو دەمپارتی؛ گرێکوێرەی ئاکپارتی‌و جەهەپە لەم هەڵبژاردنەدا ئاکپارتی‌و جەهەپە وەک بەهێزترین پارتی دەسەڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ململانێیەکی ئێسقانشکێن دەکەن، بە تایبەتی لە شارە گەورەکانی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، بوڕسا، ئەنتالیا، ئەدەنەو مێرسین هەموو هەوڵەکانی خۆیانیان چڕکردووەتەوە بۆ بردنەوەی کورسیی سەرۆکی شارەوانی. ئاک‌پارتی بە پشتیوانیی مەهەپەی هاوپەیمانی دەیەوێت تۆڵەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩ لە جەهەپەو تەواوی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بکاتەوە، بۆ ئەمەش پەرتەوازەیی ئۆپۆزسیۆن‌و کاندیدکردنی چەندین کەس لەلایەن پارتەکانی دیکەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەختی کاندیدەکانی ئاکپارتی‌و مەهەپە-ی لەو شارانە بەهێزکردووە، بەڵام کشانەوەی یەرەپە لە هاوپەیمانیی کۆمار‌و بەشداریکردنی وەک پارتێکی سەربەخۆ ئاڵنگارییەکی گەورەیە لە بەردەم ئاکپارتی‌و بە تایبەت ئەرکی مورات کوروم؛ کاندیدی ئاک‌پارتی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ، قورسکردووە. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ جەهەپە، پارتی باش‌و دەمپارتی/هەدەپە لە بەرانبەر ئاکپارتی‌و مەهەپەدا یەکیانگرت‌و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵویان سەرخست، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە هاوکێشەکە تەواو گۆڕاوە، ئاکپارتی‌و مەهەپە مورات کورومیان کاندیدکردووە، لە بەرانبەردا جەهەپە، پارتی باش‌و دەمپارتی هەریەکە کاندیدی خۆی هەیە، بۆیە ئەگەری سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بۆ جاری دووەم نزیکە لە مەحاڵەوە. لەگەڵ ئەوەيشدا کشانەوەی یەرەپە لە هاوپەیمانیی کۆمار مورات کورومی توشی دڵەڕاوکێ کردووەو دەترسێت شکستبهێنێت لە هەڵبژاردنەکەدا. ئەم هاوکێشەیە بۆ زۆرێک لە شارە گەورەکانی دیکەیش ڕاستە. پارتی ڕەفاهی نوێ (یەرەپە)، قۆناغێکی نوێی سیاسی لە تورکیا یەرەپە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لەلایەن فاتیح ئەربەکانی کوڕی نەجمەدین ئەربەکانی دامەزرێنەری پارتی ڕەفاهیی تورکیاوە دامەزراوە. یەرەپەو فاتیح ئەربەکان خۆیان بە میراتگری نەجمەدین ئەربەکان‌و پارتەکەی دەزانن، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ وەک یەکەم ئەزموون لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی کۆمار پشتیوانی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ کاندیدی هاوپەمانیەتییەکە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، کرد، بەڵام بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کرد‌و توانیی ٥ کورسی بەدەستبهێنێت.[xiii] ئەمەش بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئەو پارتە هەژماردەکرێت‌و لە دوای ئاک‌پارتی، جەهەپە، مەهەپە، دەمپارتی‌و پارتی باش، ڕیزبەندیی شەشەم پارتی سیاسی لە تورکیادا مسۆگەرکردووە. هاوپەیمانیی ئاکپارتی‌و یەرەپە ساڵێکی پڕنەکردەوە، ئەردۆغان وەک هاوپەیمانەکانی دیکەی دەیەوێت فاتیح ئەربەکانیش لە پشتیەوە دەربکەوێت، بەڵام ئەربەکان ئامادە نییە لە سێبەری خوێندکارەکەی باوکی‌دا درێژە بە سیاسەت بدات‌و خەون بە زیندووکردنەوەی دەسەڵاتەکەی باوکیەوە (نەجمەدین ئەربەکان) دەبینێت، هەر بۆیە لە هەندێک بارودۆخدا فاتیح ئەربەکان نەک وەک هاوپەیمانەکانی ئەردۆغان ملکەچنابێت، بەڵکو لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن توندتر ڕەخنە لە حکومەتەکەی ئەردۆغان دەگرێت. سەرکەوتنەکەی ٢٠٢٣ی ئەربەکان‌و حیزبەکەی شانازییەکی لە لا دروستکردوون کە خۆیان بە جێگرەوەی ئاک‌پارتی بزانن، هەر بۆیە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان وەک بنەماو پلەی یەکەمی پەیژەی گرتنەدەستی دەسەڵات لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٨ی تورکیا دادەنێن. بە هۆی ڕێکنەکەوتنی ئاکپارتی‌و یەرەپەوە بە دوو شێوە مەترسی لە سەر کەمبوونەوەی دەنگ‌و لەدەستدانی چەند شارەوانییەک بۆ ئاک‌پارتی دروستبووە. لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵ، ئەنقەرەو ئەنتالیا؛ یەرەپە کاندیدی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەنگی کاندیدی ئاکپارتی‌و پێدەچێت بەرانبەر بە کاندیدی جەهەپە گورزێکی کوشندەی بەربکەوێت. هەروەها یەرەپە لە ئورفا، کە بە قەڵای ئاک‌پارتی لە باکووری کوردستان دادەنرێت، قاسم گولپناری کاندیدکردووە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی، ناوبراو لە سەر لیستی ئاک‌پارتی لە هەڵبژادنەکانی ٢٠٢٣ وەک ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە، لە هەمان کاتدا ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حیزبەو ڕاوێژکاری خودی ئەردۆغان بووە، بەڵام لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەستیلەکارکێشاوەتەوەو لەلایەن یەرەپەوە کاندیدکراوە بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئورفا.[xiv] هەروەها لە بوڕسا، کە بە یەکێک لە شارە گەورەکانی تورکیا دەدانرێت، سەدات یاڵچن؛ بەرپرسی پێشووی لقی بوڕسای ئاکەپە، لەلایەن یەرەپەوە کاندیدکراوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانی، بە گوێرەی زانیارییە بەدەستهاتووەکان‌و ڕاپرسییەکان سەرکەوتنی کاندیدەکەی ئاک‌پارتی لە بوڕسا زۆر قورسە.[xv] دەستلەکارکێشانەوە لە ئاکپارتی‌و پەیوەندیکردن بە یەرەپە تەنها لە ئاستی بەرپرساندا نییە، بەڵکو باس لە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی چەندین لق‌و ناوچەی ئاکپارتی‌و پەیوەندیکردن بە یەرەپەوە دەکرێت. هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ سەرەتای قۆناغێکی نوێی سیاسی لە تورکیادا، بە جۆرێک ڕەوتی هزری نەتەوەیی (Milli Görüş) بە هێزەوە دێتەوەمەیدان‌و ئاڵای پێشڕەویی ئیسلامی سیاسی لە تورکیادا لە دەستی خوێندکارەکەی نەجمەدین ئەربەکان (ئەردۆغان)ەوە دەکەوێتەدەستی فاتیح ئەربەکانی کوڕی. ڕکابەری دەمپارتی‌و ئاک‌پارتی لە باکووری کوردستان باکووری کوردستان وەک بەشێک لە خاک‌و دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەیدانی ململانێیەکی توندی پارتە دەسەڵاتدارەکان‌و دەمپارتی، کە پشتیوانیی زۆرینەی کوردەکانی هەیە. ئێستا ڕکابەرییەکانی ئاک‌پارتی، کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە فەرمانڕەوایی تورکیا دەکات، لەگەڵ دەمپارتیدا، کە درێژکراوەی سەرجەم ئەو پارتە کوردییانەیە کە زۆرینەی کوردەکانی باکوور پشتیوانیدەکەن‌و هەر ماوەیەک‌و بە هۆکارێک دادەخرێت، لە شارەکانی ئامەد، ئورفا، وان، ماردین‌و باتمان ڕکابەرییەکی سەخت لە نێوان هەردوو پارتەکەدا هەیە. دەمپارتی بە پشتبەستن بە بڵاوکردنەوەی ستەمەکانی دەوڵەت‌و سوپا‌و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوەوەو دەرەوەی تورکیا هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی کوردەکان دەدات، ئاکپارتییش بە پشتیوانیی گرووپە ئاینییە کوردەکان‌و ڕەوتی پارێزکارو دژەچەپ هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین سەرۆکی شارەوانی دەدات. هەرچەندە بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارە گەورەکانی باکووری کوردستان لەلایەن ئاکپارتییەوە جگە لە ئورفا، بە کارێکی سەخت دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دانانی قەییوم لە جێگەی سەرۆکشارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی دەمپارتی/هەدەپە لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەک‌و گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆری شوێنی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان‌و فەرمانبەر بۆ باکووری کوردستان، ئومێدێکی بە ئاک‌پارتی بەخشیوە کە دەنگدەرانی دەمپارتی بێزاربووبن لەو دۆخەو بەشداریی هەڵبژاردنەکان نەکەن، بەم جۆرە ئاک‌پارتی دەیباتەوە. لە بەرانبەردا بەشداریکردنی کاندیدانی هوداپار جیاواز لە ئاک‌پارتی بەشێکی باش لە دەنگی ئیسلامییە کوردەکان، بە تایبەت ئەوانەی لە سیاسەتی ئاک‌پارتی دڵڕەنجاون، دەبات بۆ خۆی، بەم جۆرە کەلێنێکی دیکە لە ڕێژەی دەنگی ئاک‌پارتی لە باکووری کوردستاندا دروستدەبێت. هەڵبەت کاندیدانی هوداپار تەنها مەترسی نین بۆ ئاک‌پارتی، بەڵکو دەنگی بەشێک لە کوردە نەتەوەپەرستە پارێزکارو ڕاستڕەوەکانیش بۆ خۆی مسۆگەردەکات، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بەشێک لەو کەسانە دەنگیان بە دەمپارتی/هەدەپە داوە. لەگەڵ ئەمانەشدا جگە لە ئورفاو شرنا‌خ، هیچ شارێکی دیکەی گەورەی باکووری کوردستان ناکەوێتە چوارچێوەی ئەو پێشبینیانەی بۆ بردنەوەی ئاک‌پارتی دەکرێن. گواستنەوەی شوێنی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان بۆ شارە کوردییەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان، گواستنەوەی شوێنی دەنگدەران بە تایبەت هێزە ئەمنییەکان، دەبێتە یەکێک لە ڕۆژەڤە گەرمەکانی میدیای ئۆپۆزسیۆن‌و بە تایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەمپارتی. بە گوێرەی ڕاپۆرتی لقەکانی دەمپارتی، تاوەکو ٢٨ی شوبات ٥٤ هەزارو ٦٠ دەنگدەر لە هێزە ئەمنییەکان‌و کارمەندی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کە دەنگ بە ئاک‌پارتی دەدەن، شوینی دەنگدانیان گوێزراوەتەوە، زۆرینەشیان بۆ پارێزگاکانی باکووری کوردستان بووە.[xvi] بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر بۆ ٢٤ پارێزگا‌و قەزا، کە زۆرینەیان دەکەونە باکووری کوردستانەوە، گوازراونەتەوە، بە گشتی لە مانگی ئایارەوە تاوەکو تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی ڕیژەی دەنگدەر لە نێوان (٢٪) بۆ (٥٪) بووە، بەڵام لە ئامەد، شرنا‌خ، هەکاری، ئێلیه، ئاگری، موش، ئیغدر، قارس، ئورفا، سیرت، ماردین‌و دەرسیم لە ماوەی تەنها ٦ مانگدا ڕێژەی دەنگدەر لە (٧٪)ەوە بۆ (٢٢٪) بەرزبووەتەوە. لە ١١ شوێن لەو ناوچانەی کە بە ڕێژەیەکی زۆر دەنگدەری بۆ گوێزراوەتەوە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩ هەدەپە/دەمپارتی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە ٧ ناوچەی دیکەش ئاک‌پارتی بە پشتیوانیی دەنگی گوازراوەو دەنگدەری پارتەکانی دیکە بردوویەتیەوە.[xvii] بە گوێرەی هەواڵێکی (DW/Türkçe)، لە پارێزگای سیرتی باکووری کوردستان تەنها لە دوو بینای سەربازیدا ٤ هەزارو ٨٨ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان جێگیرکراون.[xviii] ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٢٠١٩دا، کاندیدەکەی هەدەپە تەنها بە جیاوازیی هەزارو ٦١٦ دەنگ سەرکەوت بە سەر کاندیدی ئاکپارتیدا.[xix] حکومەت ١٠ هەزارو ٨٣٢ دەنگدەری گواستووەتەوە بۆ ناوەندی پارێزگای هەکاری‌و چەند قەزایەکی دەوروبەری، زۆرینەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها باس لە گواستنەوەی شوێنی دەنگدەر بۆ پارێزگای مێرسینیش دەکرێت. گواستنەوەی بەشێک لەم دەنگدەرانە تەنها بۆ ڕۆژی دەنگدانە، بە جۆرێک بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەی هەڵبژاردن لە لقەکانی دەمپارتی “لە خانوویەکدا (شوقەیەکدا) زیاد لە ١٠٠ کەس جێگیرکراوە”.[xx] لەم پارێزگایەشدا لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا، کاندیدی هەدەپە بە جیاوازیی ٨ هەزارو ٥٥٥ دەنگ سەرکەوتووە بە سەر کاندیدی ئاکپارتیدا.[xxi] پەرلەمانتاری مێرسینی جەهەپە ڕایگەیاندووە: “بەشێک لە دەنگدەرە گوازراوەکان لە فەرمانگەی نیشتەجێبوون بەبێ ڕەزامەندیی خاوەن ماڵەکان، لەو ماڵانەی کە چۆڵن، جێگیرکراون.”[xxiii] ناجێگیریی دۆخی ئەمنی بە هۆی پێکدادانەکانی سوپا‌و گەریلاکانی پەکەکەوە وەک بەهانە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەسەربازیکردنی ئەو ناوچانە، بە تایبەت لە هەڵبژاردنەکانداو بۆ پاراستنی ئارامیی ڕۆژی هەڵبژاردن ژمارەیەکی زۆر کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیاوە، کە لە بنەڕەتدا دەنگدەری پارتی دەسەڵاتدارن، دەگوێزرێنەوە بۆ ئەو شارانە. بەم جۆرە لە لایەکەوە ئارامیی ناوچەکە مسۆگەردەکرێت، لە لایەکی دیکەوە جۆرێک لە ترس‌و دڵەڕاوکێ لە لای هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەو بە تایبەت دەنگدەرانی دەمپارتی دروستدەکرێت، لە سەرووی ئەمانەشەوە ئەو ژمارە زۆرەی دەنگدەر کاریگەریی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە سوودی ئاکەپەو زیانی دەمپارتی دەبێت. لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێک پەرلەمانتاری ئاک‌پارتی باس لەوە دەکەن کە “لەو شارانەی کە دەمپارتی کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی نییە، لیستی ناوی بەشێک لە دەنگدەران گوازراونەتەوە بۆ شارەکانی دیکە”. سەرەڕای سکاڵای بەرپرسانی دەمپارتی‌و بەرەی ئۆپۆزسیۆن، لایەنە پەیوەندیدارەکان‌و دادگا بێدەنگن لە ئاست ئەو هەنگاوانەی دەسەڵات‌و تەنها گواستنەوەی شوێنی ٢٢٢ کەس بە نایاسایی لەقەڵەمدراوە. لەبەرئەوەی گواستنەوەی شوێنی دەنگدەران تاوەکو ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بووەو سکاڵاکان لە سەرەتای ٢٠٢٤ تۆمارکراون، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردووەتەوە.[xxiv] بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئاک‌پارتی شارەوانییەکانی شرناخ‌و ئورفا دەباتەوە، لە ڕێگەی گواستنەوەی دەنگدەرانیشەوە تا ڕادەیەک بردنەوەی شارەوانییەکانی سیرت‌و هەکاریی مسۆگەرکردووە، بەڵام بە هۆی جیاوازیی زۆری دەنگی دەمپارتییەوە، مەحاڵە ئاک‌پارتی شارەوانییەکانی ئامەد، ماردین، باتمان‌و وان بباتەوەو هەریەک لە شارەوانییەکانی ئیغدرو قارسیش هێشتا ڕوون نییە کامیان دەیباتەوە. قەییوم؛ هۆکارێک بۆ ساردکردنەوەی کوردەکان لە دەنگدان تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئاکپارتی‌و هەدەپە، بە دوایدا لەبارچوونی پڕۆسەی ئاشتی، ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی‌و ئەمنیی باکووری کوردستان‌و دواجار هەڵگەڕانەوە سەربازییە شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ بوونە هۆی دەستپێکردنەوەی فشار لەلایەن دەسەڵات‌و حکومەتەوە بۆ سەر پەرلەمانتار، سەرۆکشارەوانی، بەرپرس‌و ئەندامانی هەدەپە/دەمپارتی. لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی‌و دواتریش زیندانیکردنی چەندین پەرلەمانتارو هاوسەرۆکانی هەدەپەو چەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی‌و ئەندام‌و لایەنگری، چەندین سەرۆکشارەوانیی هەڵبژێردراوی هەدەپە لە باکووری کوردستان بە تۆمەتی “پشتیوانی‌و پەیوەندی‌و ئەندام لە ڕێکخراوی تیرۆریستی‌و بەکارهینانی پۆست‌و ئامرازەکانی شارەوانی بۆ گرووپی تیرۆریستی” بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا لابراون‌و لە جێگەیان کەسێک دانراوە، کە بە قەییوم (Kayyum) ناسراوە.[xxv] دوای هەڵگەڕانەوە شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ لە ڕێگەی دەرکرنی بڕیارنامە لە بریی یاسا (Kanun Hükmünde Kararname)وە، چەندین سەرۆکشارەوانیی هەدەپە لە سەر داوای سەرۆککۆمارو بە فەرمانی سولەیمان سۆیڵو؛ وەزیری ناوخۆی ئەو کاتەی تورکیا، لابراون.[xxvi] ئەم بڕیارانە جۆرێک لە دوودڵی‌و ساردکردنەوەی لە لای هاوڵاتیانی کورد دروستکردووە، بە جۆرێک کوردەکان پێیان وایە دوای سێ مانگ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی لەلایەن دەوڵەتەوە، بە تۆمەتی “پشتیوانیی ئەندامیەتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی”، سەرۆکشارەوانیی هەڵبژێردراو لادەبرێت‌و لە جێگەی قەییوم دادەنرێت. بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ناوەندی سپێکتڕووم هاوس بۆ بیر‌و توێژینەوە (SpectrumHouse Düşünce ve Araştırma Merkezi)، دانانی قەییوم جۆرێک لە شڵەژانی لە خزمەتگوزاریی گشتی دروستکردووە، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ دوودڵیی هاوڵاتیان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان‌و دەنگدان بە کاندیدانی دەمپارتی/هەدەپە.[xxvii] ململانێ ناوخۆییەکانی دەمپارتی‌و کاندیدنەکردنی باشاک دەمیرتاش دەمپارتی وەک هەر پارتێکی دیکە خاڵی نییە لە ململانێ ناوخۆییەکان. هەر لە زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش؛ هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەوە، ململانێکانی باڵی دەمیرتاش (کاریزما)و باڵی ناوەندی (دامەزراوەیی)و باڵی قەندیل سەریهەڵداوە. بەو مانایەی سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک سەرکردەیەکی دیاری گەنج لە باکووری کوردستان ئەستێرەی بەختی دەرکەوتبوو، تەنانەت لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش وەک سەرکردەیەکی مەزن لێی دەڕوانرا. بەرپرسانی دیکەی هەدەپەو باڵی قەندیلیش لە ناو پارتەکەدا هەستیان بە مەترسییەکانی بەهێزبوونی دەمیرتاش‌و پشتیوانانی دەکرد. بە جۆرێک باڵی دامەزراوەیی دەترسان تەواوی جومگە هەستیارەکانی پارتەکە بکەوێتە دەستی دەمیرتاش‌و کەسایەتیی کاریزمایی ئەو پیاوە ڕێگە لە دامەزراوەییبوونی پارتەکە بگرێت. بەو واتایەی لە بریی دامەزراوە فەرمییەکانی پارتەکە، خەڵکی زیاتر گوێ بۆ دەمیرتاش بگرن. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل پێیان وایە دەرکەوتنی دەمیرتاش بەو جۆرە لە کەسایەتیی کاریزمایی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، کەمدەکاتەوەو پێدەچێت لە ساڵانی ئایندەدا دەمیرتاش جێگەی ئۆجەلان بگرێتەوە وەک سەرکردەیەکی سیاسیی کورد. ئەم ململانێیانەی دەمیرتاش‌و ڕکابەرەکانی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٣ گەیشتە لوتکەو بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ڕێگەی باشاک دەمیرتاشی خێزانی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە بۆمبەکە تەقێنرایەوە. دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣، دەمیرتاش لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی هەدەپە گرت‌و تۆمەتباریکردن بەوەی ڕێگر بوون لە بەردەم خۆکاندیدیکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار وەک کاندیدی هەدەپە، هەر لەبەرئەوەش بوو بڕیاریدا واز لە “سیاسەتی ئەکتیڤ” بهێنێت.[xxviii] لەو کاتەوە زۆر بە کەمی تەنها لە تویتەر بۆچوونی خۆی لە سەر پێشهاتەکان بڵاودەکاتەوە. بەدەر لەوە، تەنها یەک چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی کردووە. بۆ ئەم هەڵبژاردنەش سەڵاحەدین دەمیرتاش هەوڵیدا لە ڕێگەی باشاک خانمی خێزانیەوە کەسایەتیی کاریزمی خۆی بە سەر دەمپارتی/هەدەپەوە ڕابگرێت‌و نەهێڵێت شکۆی بەشداریی کارای سیاسیی خێزانەکەی بە تایبەت لە ناو بزوتنەوەی نەتەوایەتیی کورد لە تورکیا‌و باکووری کوردستان بڕوخێت، هەر بۆیە دوای گفتوگۆی باشاک خانم‌و سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنە، خێزانەکەی دەمیرتاش ڕایگەیاند، ئەگەر دەمپارتی بەربژێریبکات، ئامادەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ خۆی کاندیدبکات. لێدوانەکەی باشاک خانم لە ڕێگەی ڕۆژنامەنوسێکی نزیک لە بنەماڵەکەوە بووە، هەر بۆیە بەرپرسانی دەمپارتی شکۆدار بەو هەواڵە. جگە لەوەش، بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە هاوکات بوو لەگەڵ گفتوگۆکانی دەمپارتی‌و جەهەپەدا بۆ ڕێککەوتن لە سەر کاندیدی ژمارەیەک شارەوانی، کە ئەستەنبوڵ لە سەرووی هەموویانەوە بووە، بەڵام لێدوانی خێزانەکەی دەمیرتاش گفتوگۆکانی دەمپارتی‌و جەهەپەی لەباربرد. لەگەڵ ئەوەی ئەندام‌و لایەنگرانی دەمپارتی‌و تەنانەت پارتەکانی دیکەیش چاوەڕێبوون باشاک دەمیرتاش وەک کاندیدی دەمپارتی بۆ شارەوانیی ئەستەنبوڵ ڕابگەیەنرێت، پێچەوانەی هەموو بۆچوونەکان، باشاک خانم لە ڕێگەی تویتەرەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدا کە “ئەو دۆخەی تێیکەوتووین، وا دەخوازێت کە بکشێمەوە لە کاندیدی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ”.[xxix] بە دوای ئەمەشدا سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و مەکتەبی سیاسیی دەمپارتی ڕوونکردنەوەیان بڵاوکردەوە. گوزارشتی هاوبەشی هەرسێ ڕاگەیەنراوەکە بریتی بوو لە جەختکردنەوە لە سەر کشانەوەی باشاک خانم لە کاندیدی، بە ڕەزامەندیی خۆی‌و ئامادەیی هەموان بۆ خزمەتکردن لە ناو دەمپارتیدا. دواجاریش لەلایەن دەمپارتییەوە مێرال دانش بێش، کە ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکەیە، لە پەرلەمانی تورکیا کاندیدکرا بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەستەنبوڵ. پێناچێت ناکۆکییە ناوخۆییەکانی دەمپارتی بە ئاسانی لەم هەڵبژاردنە دەربازیبکەن، هەر بۆیە چاوەڕواندەکرێت کشانەوەی باشاک دەمیرتاش کاریگەریی لە سەر کەمبوونەوەی دەنگەکانی دەمپارتی لە ئەستەنبوڵ‌و شارەکانی دیکەیش دروستبکات. ئەمەش بە هۆی ئەوەوە کە بەشێک لە ئەندام‌و لایەنگرانی دەمپارتی‌و خودی دەمیرتاش وەک سیمبولێک لە باشاک خانم دەڕوانن‌و پێیان وایە کاندیدنەکردنی ئەو خانمە بەشێکە لە هەوڵەکانی ڕێگری لە سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ گەڕانەوە بۆ مەیدانی سیاسەت‌و بەردەوامیی درەوشانەوەی ئەستێرەی بەختی. هەروەها ناکرێت ڕۆڵ‌و کاریگەریی قەندیل بۆ ڕێگری لە کاندیدکردنی دەمیرتاش نادیدەبگرین، ئەمەش بە هۆی ئەوەوە کە قەندیل پێی وایە بەهێزتربوونی کەسایەتیی دەمیرتاش کاریگەریی دەبێت لە سەر کەمکردنەوەی سۆز‌و مەیلی کوردەکان بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان. هوداپار وەک جێگرەوەی ئاکپارتی‌و دەمپارتی پارتی داوای ئازاد (هوداپار) Hür Dava Partisi (HÜDAPAR) وەک پارتێکی ئیسلامیی سیاسیی کوردی لە باکووری کوردستان‌و تورکیا هاتووەتە مەیدان‌و دەیەوێت لە ڕێگەی گوتاری ئیسلامییەوە ببێتە جیگرەوەی ئاکپارتی‌و دەمپارتی بۆ کوردەکانی تورکیا. ئەم پارتە لە دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٢ تاوەکو ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار بێبەرانبەر پشتیوانیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە، بەڵام لە هەڵبژارنەکانی پێشووی پەرلەمان‌و شارەوانییەکاندا کاندیدی خۆی هەبووە، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ی پەرلەمان ٤ کاندیدی هوداپار لە لیستی ئاک‌پارتی بەربژێرکران‌و هەر چواریان سەرکەوتن. بۆ ئەم هەڵبژاردنەش هوداپار نەگەیشتە ڕێککەوتنی گشتی لەگەڵ ئاکپارتیدا، هەر بۆیە لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵ‌و ئەنقەرە پشتیوانی لە کاندیدانی ئاک‌پارتی دەکات، بەڵام لە شارەکانی باکووری کوردستان کاندیدی خۆی بەربژێرکردووە. هوداپار چاویبڕیوەتە شارەوانییەکانی باتمان‌و ئورفا، ئەمەش بە هۆی لاوازیی دەمپارتییەوە لە ئورفاو کاندیدکردنی سەرکان ڕامانڵی (Serkan Ramanlı) بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی باتمان، کە پێشتر وتەبێژی هوداپار بووەو ئێستاش ئەندام پەرلەمانی باتمانی هوداپارە. ڕامانڵی یەکێکە لە پەرلەمانتارو سەرکردە دیارەکانی هوداپارو لە ناو ڕێکخستنەکانی ئەو حیزبەو خەڵکی باتماندا کاریگەریی بەرچاوی هەیە. هەرچەندە سەرکەوتنی کاندیدەکانی باتمان‌و ئورفاو زۆربەی پارێزگا‌و قەزاکانی دیکەی هوداپار مەحاڵە، لەگەڵ ئەوەیشدا بەرپرسانی ئەو حیزبە چاوەڕێی بەدەستهێنانی نزیکەی یەک ملیۆن دەنگ دەکەن لەم هەڵبژاردنەدا، ئەمەش بەراورد بە ڕێژەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٣ ڕێژەیەکی زۆر بەرزە. بەرپرسانی هوداپار، ڕەنجانی ژمارەیەکی زۆر کوردی ئیسلامی لە سیاسەتەکانی ئاکپارتی‌و لە هەمان کاتدا بە هۆی پشتیوانیی هەدەپە/دەمپارتییەوە لە کەمال کلیچدارئۆغڵو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ٢٠٢٣، کشانەوەی بەشێک لە کوردە نەتەوەپەرستە پارێزکارەکان لە پشتیوانی لە هەدەپە/دەمپارتی بەدەرفەتدەزانن لە ڕێگەی گوتاری نەتەوەیی/ئیسلامییەوە ختوکەی هەستی ئیسلامپەروەری‌و کوردپەروەری لە باکووری کوردستان بدەن‌و بەمەش ڕێژەی دەنگەکانیان بەرزبکەنەوە. جگە لەمانەش، ئاک‌پارتی هەوڵی ئاسانکاری بۆ هوداپار دەدات بۆ گرتنەدەستی دەسەڵاتی شارەوانییەکان لەو ناوچانەی کە ناتوانێت ڕکابەریی دەمپارتی بکات. ئەنجام هەڵبژاردنەکەی ٣١ی ئەم مانگەی تورکیا زیاد لەوەی پڕۆسەیەک بێت بۆ دیاریکردنی کەسانێک بۆ بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان بۆ ماوەی ٥ ساڵی دیکە، لە هەمان کاتدا پێوەرێکی یەکلاییکەرەوەیە بۆ پێوانەکردنی هێزی پارتە سیاسییەکان، ئەمەش بە هۆی نەبوونی هیچ هاوپەیمانیەتییەکی فراوانەوە لە نێوان ئەو هێزانەدا. لە لایەکەوە ئاک‌پارتی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە جەهەپەو بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەکات لە شارە گەورەکان‌و دەیەوێت بۆ هەموان بسەلمێنێت دەنگەکانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو جەهەپە لە ٢٠١٩ دەنگی خۆیان نەبووە، بۆ ئەمەش سوود لە ناتەبایی بەرەی ئۆپۆزسیۆن وەردەگرێت. لە بەرانبەردا دەمپارتی دەیەوێت تۆڵەی دانانی قەییوم لە ئاک‌پارتی بە دەنگی هاوڵاتیان بکاتەوەو بۆ ئەردۆغانی بسەلمێنێت سەرۆکشارەوانی وەک فەرمانبەر دانانرێت، لە باکووری کوردستانیش خەڵک لەگەڵ ئۆجەلان‌و دەمیرتاش‌و دەمپارتیدایە نەک ئەردۆغان‌و پارتەکەی. ئەمە جگە لەوەی دەمپارتی لە ڕێگەی بەربژێرکردنی کاندیدەوە بۆ شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ‌و ئەنقەرە جارێکی دیکە دەیەوێت “ڕۆڵی شا لە شەتڕەنجی سیاسی‌و هەڵبژاردنەکاندا” بەدەستبهێنێتەوە، کە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری ساڵی ڕابردووەوە لەدەستیداوە. لەگەڵ ئەمانەشدا فاتیح ئەربەکان دەیەوێت تۆڵەی باوکی لە ئەردۆغان بکاتەوەو لە ڕێگەی بەربژێرکردنی کاندیدی شارەوانییە گەورەکانەوە ئومێدی بردنەوەی ئەو شارانەی لە لای ئەردۆغان‌و ئاک‌پارتی کەمکردووەتەوە. لەولایشەوە هوداپار هەرچەندە پشتیوانی لە ئاک‌پارتی دەکات لە شارە گەورەکاندا، بەڵام لە باکووری کوردستاندا کەوتووەتە بانگەشەيەکی چڕوپڕو هەوڵی دووبارە ناساندنەوەی خۆی‌و سەرکردەکانی بە خەڵک‌و بەدەستهێنانی مەیلی دەنگدەرە دڵڕەنجاوەکانی ئاکپارتی‌و هەدەپە/دەمپارتی دەدات. لەبەرئەوە هەروەک چۆن ناتوانرێت لەمەودوا باس لە گرەوی ئاکپارتی‌و جەهەپە لە سەر ئەستەنبوڵ‌و ئەنقەرەو شارە گەورەکان بکرێت، بە هەمان جۆر ئیدی تەنها ئاکپارتی‌و هەدەپە دووقۆڵی گرەو لە سەر دەنگی کوردەکانی باکوور ناکەن، بەڵکو هوداپاریش وەک هێزێکی ئیسلامی/کوردی گرەوەکەی کردووە بە سێقۆڵی. وەک چۆن ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر دیاریکردنی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٨ی سەرۆکایەتیی کۆمار دەبێت، بە هەمان جۆر ڕەنگڕێژی شەقامی باکووری کوردستان دەکاتەوەو پێمان دەڵێت کە کێ دەتوانێت نوێنەرایەتیی کوردی باکوور بکات لە ئەنقەرە. [i] شکستی هەدەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەرپرسانی پارتەکەی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی دەنگدەرو ئەندامانی کردەوە، هەر بۆیە کۆنگرەی هەدەپەو پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) بەستراو جگە لە هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆکی نوێ بۆ هەردوو پارتەکە، بەرپرس‌و ئەندامانی هەدەپە چوونە ڕیزەکانی یەسەپەوەو ئەم پارتەش ناوەکەی گۆڕدرا بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی). [ii] https://www.yenisafak.com/secim-katilim-orani-2023-toplam-secmen-sayisi-orani-gecerli-ve-gecersiz-oy-sayisi-kac-h-4531048 [iii] TRT HABER, 31 Mart 201 Yerel Seçim Sonuçları, 01.04.2019, Yerel Seçim Sonuçları 2019 – 31 Mart Seçim Sonuçları ve Son Dakika Gelişmeleri (trthaber.com), 05.03.2024 [iv] YSK, 10.01.2024, Siyasi Partilerin Birleşik Oy Pusulasındaki Yerleri, https://www.ysk.gov.tr/tr/31-mart-2024-secimi/46637316, 12.02.2024. [v] TÜİK, Adrese Dayalı Nüfus Kayıt Sistemi Sonuçları 2023, data.tuik.gv.tr, 06.02.2024, https://data.tuik.gov.tr/Bulten/Index?p=Adrese-Dayali-Nufus-Kayit-Sistemi-Sonuclari-2023-49684, 25.02.2024 [vi] TBMM, 28. Dönem Milletvekili Sandaliye Dağılımı, tbmm.gov.tr, 29.05.2023, https://www.tbmm.gov.tr/sandalyedagilimi, 25.02.2024 [vii] TCCB, Cumhurbaşkanlığı Kabinesi, tccb.gov.tr, 05.06.2023, https://www.tccb.gov.tr/kabine/, 25.02.2024 [viii] سیستەمێکی تایبەتە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کەمینەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦١ لە سەردەمی فەرمانڕەوایی جۆن کەنەدی لە ئەمریکا بۆ بەشداریی ڕەشپێستەکان لە هەڵبژاردنەکان‌و نوێنەرایەتییان لە کۆنگرێس پەیڕەوکرا، دواتر ئافرەتان داوایانکرد ئەو سیستەمە بۆ بەشداریی ئەوانیش جێبەجێبکرێت، لە ساڵی ١٩٩٥ لە کۆنگرەی چوارەمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەکینی پایتەختی چین بە فەرمی بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی سیستەمی کۆتا بۆ بەشداریی ئافرەتان لە کایە جیاوازەکانی ژیان‌و بە تایبەت لە سیستەمی سیاسی‌و فەرمانڕەوایی‌و بەڕێوەبردنی دەوڵەت‌و پارتە سیاسییەکان‌و ڕێکخراوەکاندا، ئەمەش زیاتر لە ڕێگەی جیاکردنەوەی ڕێژەیەکی دیاریکراوەوە بۆ بەشداری‌و نوێنەرایەتیکردنی ئافرەتان لە هەڵبژاردنەکان‌و بە تایبەت هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا جێبەجێدەکرێت، ئەو ڕێژەیەی دیاریکراوە، بە پێی وڵات‌و پارتە سیاسییەکان دەگۆڕێت‌و بە گشتی لە نێوان (٢٠٪) بۆ (٣٠٪)دایە. [ix] BBC News Türkçe, Erdoğan yeni kabineyi açıkladı: Mehmet Şimşek Hazine ve Maliye, Hakan Fidan Dışişleri, Ali Yerlikaya İçişleri Bakanı oldu, 03.06.2023, https://www.bbc.com/turkce/articles/ck7dr8x17p2o, 27.02.2024 [x] Gülsen Solaker, Kadınlar yerel siyasette neden daha az temsil ediliyor?, dw.com, 23.02.2024, https://www.dw.com/tr/kad%C4%B1nlar-yerel-siyasette-neden-daha-az-temsil-ediliyor/a-68355308, 25.02.2024 [xi] Hürriyet, https://www.hurriyet.com.tr/bilgi/galeri-istanbul-secimleri-anketi-sonuclari-2024-iste-murat-kurum-ve-ekrem-imamoglu-yarisinda-son-durum-42413500/5, 03.03.2024, https://www.hurriyet.com.tr/bilgi/galeri-istanbul-secimleri-anketi-sonuclari-2024-iste-murat-kurum-ve-ekrem-imamoglu-yarisinda-son-durum-42413500/5, 05.03.2024 [xii] Sabah, 23 Haziran İstanbul Seçimi, 24.06.2019, https://www.sabah.com.tr/secim/23-haziran-2019-istanbul-secim-sonuclari/, 05.03.2024 [xiii] Haber Türk, 2023 Milletvekili Seçimi, 29.05.2023, https://www.haberturk.com/secim/secim2023/genel-secim, 05.03.2024 [xiv] Cuumhuriyet, AKP yönetiminde deprem: Kasım Gülpınar istifa etti, Yeniden Refah’ın adayı oldu, 23.01.2024, https://www.cumhuriyet.com.tr/siyaset/akp-yonetiminde-deprem-kasim-gulpinar-istifa-etti-yeniden-refahin-2166775#:~:text=G%C3%BClp%C4%B1nar%27%C4%B1n%20istifas%C4%B1%20ve%20Yeniden%20Refah%27a%20kat%C4%B1l%C4%B1m%C4%B1%20bizzat%20Yeniden,partisinin%20%C5%9Eanl%C4%B1urfa%20B%C3%BCy%C3%BCk%C5%9Fehir%20Belediye%20Ba%C5%9Fkan%20Aday%C4%B1%20oldu%C4%9Funu%20a%C3%A7%C4%B1klad%C4%B1., 05.03.2024 [xv] Serbestgorus, AKP’nin ‘Bursa’ çıkmazı: ‘YRP oyları bölüyor’ endişesi büyüyor, 17.02.2024, https://serbestgorus.com/2024/02/akpnin-bursa-cikmazi-yrp-oylari-boluyor-endisesi-buyuyor/, 05.03.2024 [xvi] Mezopotamya Ajansı, DEM Parti usulsüz seçmenler için suç duyurusunda bulundu, 28.02.2024, DEM Parti usulsüz seçmenler için suç duyurusunda bulundu – Mezopotamya Ajansı (mezopotamyaajansi35.com), 04.03.2024 [xvii] Azad Altay, AKP hangi il ve ilçelere ‘seçmen’ taşıyor?, 21.12.2023, AKP hangi il ve ilçelere ‘seçmen’ taşıyor? Mezopotamya Ajansı (mezopotamyaajansi35.com), 05.03.2024 [xviii] DW Türkçe, Siirt’te inşaat halindeki askeri lojmana 2099 kişi, bir diğer askeri lojmana ise 1989 seçmenin kaydedildiği ortaya çıktı, 30.01.2024, https://x.com/NEWSSHORTT/status/1752423995599950194?s=20, 04.03.2024 [xix] SÖZCÜ, 2019 Yerel Seçim Sonuçları, Siirt Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Siirt Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), 04.03.2024 [xx] Artı Tv, DEM Parti, Hakkari’de 10 bin 832 seçmenin taşındığını tespit etti, 01.02.2024, (508) DEM Parti, Hakkari’de 10 bin 832 seçmenin taşındığını tespit etti – YouTube, 04.03.2024 [xxi] SÖZCÜ, 2019 Yerel Seçim Sonuöları, Hakkari Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Hakkari Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), 04.03.2024 [xxii] SÖZCÜ, 2019 Yerel Seçim Sonuçları, Diyarbakır Kulp Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Diyarbakır Kulp Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), Diyarbakır Eği̇l Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Diyarbakır Eği̇l Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), Diyarbakır Hazro Seçim Sonuçları: 31 Mart 2019 Diyarbakır Hazro Yerel Seçim Sonuçları (sozcu.com.tr), 05.03.2024 Mahmut Bozarsılan, Diyarbakır Barosu’ndan Yüksek Seçim Kurulu’na “seçmen kaydırma” başvurusu, 24.01.224, Diyarbakır Barosu’ndan Yüksek Seçim Kurulu’na “seçmen kaydırma” başvurusu (voaturkce.com), 05.03.2024 [xxiii] Referans Türk, CHP Milletvekili Kış, usulsüz seçmen taşıma iddiaları için meclis araştırma önergesi Verdi, 01.02.2024, CHP Milletvekili Kış, usulsüz seçmen taşıma iddiaları için meclis araştırma önergesi verdi – ReferansTürk (referansturk.com), 04.03.2024 [xxiv] Mezopotamya Ajansı, DEM Parti usulsüz seçmenler için suç duyurusunda bulundu, 28.02.2024, DEM Parti usulsüz seçmenler için suç duyurusunda bulundu – Mezopotamya Ajansı (mezopotamyaajansi35.com), 04.03.2024 [xxv] T.C. İçişleri Bakanlığı, Diyarbakır, Mardin, Van Büyükşehir Belediye Başkanlarının Görevden Uzaklaştırılmasına Dair Basın Açıklaması 19.08.2019, https://www.icisleri.gov.tr/diyarbakir-mardin-van-buyuksehir-belediye-baskanlarinin-gorevden-uzaklastirilmasina-dair-basin-aciklamasi. [xxvi] Halk TV, Soylu’dan Skandal HDP’li Belediyeler Açıklaması: Hepsini İki Günde Görevden Aldık, 11.05.2023, https://halktv.com.tr/siyaset/soyludan-skandal-hdpli-belediyeler-aciklamasi-hepsini-iki-gunde-gorevden-aldik-738278h, 05.03.2024 [xxvii] Deniz Gedik, Türkiye Yerel Yönetim Sisteminde Bir Kara Delik: Kayyum Uygulamaları, http://spectrumhouse.com.tr/turkiye-yerel-yonetim-sisteminde-bir-kara-delik-kayyum-uygulamalari/, 05.03.2024 [xxviii] Medyascope, Demirtaş Aktif Siyaseti Bıraktı, 31.05.2023, https://medyascope.tv/2023/05/31/demirtas-aktif-siyaseti-birakti/, 06.03.2024 [xxix] Sondakika, Başak Demirtaş Adaylıktan Neden Çekildi, 07.02.2024, https://www.sondakika.com/politika/haber-basak-demirtas-in-adayliktan-neden-cekildi-ak-16825642/, 06.03.2024
(دره‌و): ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم له بانكی بازرگانی عێراق (TBI) وه‌ریگرتووه، به‌ڵام دواتر پاره‌كه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا ببڕدرێت. بڕی ئه‌م قه‌رزه له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمه، مانگانه (53 ملیار) دیناره، بۆ هه‌ر ساڵێك بڕه‌كه‌ی ده‌بێت به (636 ملیار) دینار. یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق كه كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، له مادده‌ی (12/و)دا، چۆنیه‌تی پاكتاوكردنی ئه‌م قه‌رزه‌ی له‌سه‌رحكومه‌تی هه‌رێم دیاریكردووه‌و ده‌ڵێ:" ئه‌و پارانه‌ی بانكی بازرگانی عێراق TBI كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی حكومه‌تی هه‌رێم له بانكه حكومی و ئه‌هلییه‌كان پاكتاو ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هه‌ڵده‌سێت به خشته‌به‌ندكردنی قیسته‌كان به‌شێوه‌ی مانگانه‌و له پشكی هه‌رێم ده‌بڕدرێت، له ساڵی دارایی 2023وه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ). ناكۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی مادده‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا، وایكرد مادده‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێم هێشتا نه‌كه‌وتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌وهۆیه‌شه‌وه پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق دیاری نه‌كراو تائێستا قه‌رزه‌كانی بانكی بازرگانی له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌دراونه‌ته‌وه، ئه‌مه هۆكاره‌كه بوو كه دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی پابه‌ند كرد به‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئه‌و بانكه بداته‌وه‌و دواتر له پشكی هه‌رێم بیبڕێت. ئه‌م قه‌رزه چییه ؟ ئەم قەرزە كە ئێستا كەوتوەتە سەر شانی حكومەتی هەرێم، هاوشێوەی زۆربەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی تر، مێژووەكەی بۆسەردەمی كابینەی پێشوو (كابینه‌ی هه‌شته‌م به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی) دەگەڕێتەوە، كە بەكۆی گشتی (27 ملیار) دۆلارەو بە میراتیی بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م (كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی) بەجێماوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، قەرزەكەی بانكی TBI بریتییە لە ژمارەیەكی زۆر چەكی بانكیی بێ رەسیدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە كابینەی پێشوو داویەتی بە بەڵێندەران‌و بەڵێندەرانیش لە بازاڕدا چەكەكانیان فرۆشتوەتەوە. بانكی TBI دواتر لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا ئەو چەكە بێ رەسیدانەی وەرگرتووە‌و پارەكەی بەڵێندەرانی خەرجكردووە، كۆی پارەی ئەو چەكە بێ رەسیدانە كە بانكە عێراقییەكە بە قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم بۆ بەڵێندەرانەی خەرجكردووە لەگەڵ قەرزی بانكی كوردستاندا، بڕەكەی زیاتر له (3 ملیار‌و 914 ملیۆن) دۆلاره، واتا زیاتر له (5 ترلیۆن) دیناره. مه‌سرور بارزانی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، له مانگی حوزه‌یرانی 2020دا دوای له دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم كرد، بۆچونی خۆیان له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر شانی حكومه‌ت بخه‌نه‌ڕوو، دیوانی چاودێری دارایی لیژنه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكهێناو له مانگی ته‌موزی 2020 راپۆرتی خۆی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد. سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كانی بانكی بازرگانی عێراق (TBI)و بانكی كوردستان (KI B)، دیوانی چاودێری ده‌ڵێ:" هۆكاری ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كڕینه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ردوو بانكی بازرگانی عێراق و بانكی كوردستان به چه‌كی كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌ران كه به چه‌كی به‌ڵێندان (صك التعهد) ناسراوه، كه خاوه‌نی چه‌كه‌كه به‌ڵێنی داوه تا باشبوونی بارودۆخی دارایی هه‌رێم داوای نرخی چه‌كه‌كه نه‌كات". رێككەوتنی حكومەتی هەرێم‌و بانكی TBI لەیاسای بودجەی 2021دا بەوشێوەیە كراوە، لە ساڵی 2021وه دەستبكرێت بە بڕینی قەرزەكانی بانكی TBI لە پشكی هەرێم‌و لەماوەی (7) ساڵدا كۆی قەرزەكە پاكتاو بكرێت. ئەمە یەكێكی تری لەو مەرجانەی كە لە بودجەی عێراقدا كەوتووەتە سەر شانی حكومەتی هەرێم‌و بەغداد بەشێوەی "مقاصە" واتە لێبڕین لە بەشە بودجەی مانگانەی هەرێمی دەبڕێت. وەرگرتنەوەی قەرزەكانی TBIی لە هەرێمی كوردستان نوێ نییە، لەبودجەی 2019دا، حكومەتی عێراق مانگانە بڕی نزیكەی (12 ملیار) دیناری لە پشكی هەرێم دەبڕی بۆ گەڕاندنەوەی ئەم قەرزانە، دواتریش كە عادل عەبدولمەهدی دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیران كێشایەوە‌و مستەفا كازمی بوو بە سەرۆكی حكومەت، كازمی لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا بۆ ماوەی سێ مانگ موچەی فەرمانبەرانی بۆ هەرێمی كوردستان نارد، لەم ماوەیەشدا بەهەمان شێوە بڕی (12 ملیار) دیناری مانگانە لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرا بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەكانی TBI. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، بانكی (TBI) له نوسراوێكدا كه رۆژی 8ی شوباتی 2021 كردویه‌تی، قه‌رزه‌كانی خۆی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه دیاریكردووه: • بڕی شایسته‌ی بنه‌ڕه‌تی: 4 ترلیۆن و 512 ملیار دینار ÷ 7 ساڵ = 645 ملیار دیناری ساڵانه ÷ 12 = 7 ملیار‌و 53 ملیۆن دیناری مانگانه. • بڕی سود: 1 ترلیۆن و 231 ملیار دینار. • كۆی گشتی شایسته‌ی بنه‌ڕه‌تی و سود: 5 ترلیۆن و 744 ملیار دینار÷ 7 ساڵ = 820 ملیار دیناری ساڵانه ÷ 12= 68 ملیاری دیناری مانگانه. قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه ته‌نیا پاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراق نییه كه وه‌كو قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ڵه‌كه بووه، به‌گشتی لەماوەی ساڵی (2012) بۆ کۆتایی ساڵی (2023) قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر حکومەتی هەرێم گەیشتووەته نزیکەی (34 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی، کە نزیکەی (28 ملیار) دۆلاری ئه‌م قه‌رزانه بۆسه‌رده‌می حوكمڕانییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و پرۆسه‌ی "ئابوری سه‌ربه‌خۆ" ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و خۆی ده‌بینێته‌وه له قەرزی (موچەی موچەخۆران، پابەندییە داراییەکانی، قەرزی دەرەکی، قەرزی بانکی تی بی ئای و قەرزی ناوخۆیی)، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌رده‌می مه‌سرور بارزانیدا كه‌ڵه‌كه‌بووه كه به‌شێكی خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌و پارانه‌ی كه حكومه‌تی ناوه‌ند لە ساڵی (2023)دا وه‌كو قه‌رز به حكومه‌تی هه‌رێمی داوه‌و بڕه‌كه‌ی (3 ترلیۆن و 700 ملیار) دیناره‌و له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2024 ده‌بڕدرێت.
درەو: وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مینحەی بەردەستیان وەرگرت كە هەر وەزیرێك لە (10 بۆ 25) ملیۆن دینار وەردەگرێت، كە بۆ بەخشین و كاروباری خۆی بەكاری دەهێنێت. سەرچاوەیەك بە (درەو)ی راگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیر و بریكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مینحەی بەردەستیان چووە سەر ئەژماری بانكیان و هەموو مانگێكیش لەكاتی خۆیدا وەری دەگرن بەبێ دواكەوتن، تەنیانەت مانگانەكانی (10-11-12/2023)یش ئەو مینحەیەیەان وەرگرتووە، كە لە ئێستادا وەك موچە وایە بۆیان جگە لەوەی سولفەیەكیش وەردەگرن بۆ دیوانی وەزارەت. ئەوەی مانگانە بۆ هەر وەزیر و بریكاری وەزارەتێك خەرج دەكرێت سەرەڕای موچەكەی مینحەی بەردەست و سولفەی دیوانی وەزارەتیشیان بۆ خەرج دەكرێت. موچەی وەزیر موچەی هەر وەزیرێكی حكومەتی هەرێم مانگانە دەگاتە (7 ملیۆن‌و 850 هەزار) دینار، ئەویش لە دەرماڵەو موچەی بنەڕەتی پێكهاتووە بە لێدەركردن خانەنشینی نزیك دەبێتەوە لە (7 ملیۆن و 250 هەزار) دینار. مینحەی وەزیر هەموو وەزیرێكی حكومەتی هەرێم مانگانە مینحەیەكی وەردەگرێت بۆ خەرجی كاروباری بەردەست‌و بەخشین، ئەو بڕە پارەیە لە وەزیرێكەوە بۆ وەزیرێكی تر جیاوازە. بۆ نموونە: • هەریەك لە وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە، سامانە سروشتییەكان، پەروەردە) مانگانە (15 ملیۆن) دینار مینحە وەردەگرن. • وەزارەتەكانی (بازرگانی، ئەوقاف، گواستنەوە، رۆشنبیری) مانگانە (10 ملیۆن) دینار مینحە وەردەگرن. • وەزارەتی دارایی مانگانە (25 ملیۆن) دینار مینحە وەردەگرێت. • وەزارەتەكانی (ناوخۆ، پێشمەرگە) مانگانە (20 ملیۆن) دینار مینحە وەردەگرن. • ئەوانەی لە پلەی وەزیردان مانگانە (7 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینار مینحە وەردەگرن. ئەم مینحەیە بۆ كاروباری بەردەست‌و بەخششە، بەڵام ئێستا وەكو موچەی لێهاتووەو راستەوخۆ وەزیر هەڵیدەگرێت بۆخۆی‌و تەسویە ناكرێت‌و لەلایەن چاودێری دارایی، چاودێری چۆنیەتی خەرجكردنی ناكرێت. سولفەی وەزارەت سەرەڕای موچەو مینحەی كە لەبەر دەستی وەزیردایە، مانگانە هەر وەزارەتی سولفەیەك وەردەگرێت بۆ خەرجیەكانی دیوانی وەزارەت‌و پێداویستیەكانی رۆژانە لە (قرتاسیە، بەنزین، گاز، پرنتەر، چا، قاوەو خەرجیەكانی تری ناو دیوانی وەزارەت). خەرجی سولفە لەژێر چاودێری دیوانی وەزارەتدایەو دەبێت تەسویە بكرێت، ئەم سولفەیە لەلایەن دیوانی وەزارەتەكانەوە خەرج دەكرێت. بۆ نمونە: • وەزارەتەكانی (ناوخۆ، دارایی، پێشمەرگە) مانگانە بڕی (30 ملیۆن) دینار سولفە وەردەگرن. • وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە، بازرگانی، كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەوقاف، رۆشنبیری) مانگانە بڕی (15 ملیۆن) دینار سولفە وەردەگرن. ئەو سولفەیە كە (بودجەی تەشغیلی)یە، مانگانە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دەدرێت‌و هیچ رۆژێك دواناكەوێت، كێشەی ئەو سولفەیە لەوەدایە، بۆ خەرجی دیوانی وەزارەت‌و ناو وەزارەتە، بەڵام وەزیرو بریكاری وەزیرەكان سەرەڕای موچەو مینحەكەی بەردەستیان، خەرجی خۆیان‌و نوسینگەكانیان لە نمونەی خەرجی بەنزین‌و چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل‌و كارتی مۆبایل دەخەنە سەر ئەو سولفەیە، كە ئەمەش نایاساییە. بریكاری وەزیر هەر وەزیرێك، بریكارێكی هەیە، وەزیری ناوخۆ (2) بریكاری هەیە، بەگشتی كابینەی نۆیەم زیاتر لە (20) بریكاری وەزیر هەیە. موچەی ئەوانەی بریكاری وەزیرن مانگانە (5 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینارە، موچەی بنەڕەتیان (2 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینارە، (3 ملیۆن) دیناریش وەكو دەرماڵە وەردەگرن، جگە لە بڕوانامە ئەگەر بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان هەبێت، ئەوە لانیكەم ( ملیۆنێك) دیناری تر دەچێتە سەر موچەكەیان. ئەوانەی بریكاری وەزیرن، سەرەرای موچەكەیان، مانگانە بڕی (3 ملیۆن) دینار مینحە دەخرێتە بەردەستیان بۆ (خەرجی‌و پێداویستی نوسینگەكەیان‌و بەخشین)، بەڵام بریكارەكان ئەم پارەیە بۆخیان هەڵدەگرن‌و خەرجی مانگانەی كە (ملیۆن‌و 500 هەزار دینار بۆ 2 ملیۆن) دینارە، دەیخەنە سەر سولفەو خەرجیەكانی وەزارەت. واتا بریكارێكی وەزیر مانگانە بەتێكڕا بڕی (10 ملیۆن) دینار وەردەگرێت، كە بەشێكی نایاساییە، چونكە پێویستە خەرجیەكانی لە پارەی مینحەكەی بەردەستی خەرجبكات. لەپاڵ ئەمانەدا، بریكاری وەزیر (3) پاسەوان‌و ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل بەرزو ڤێلایەك یان (شوقە)ی بۆ دابینكراوە . راپۆرتی پەیوەندیدار كابینەی نۆیەم.. بەهەشتی وەزیرەكان
راپۆرتی: درەو 🔹 هەندێ وڵات بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بە ئەرک دادەنێن، دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە بە ناچاری و لە دەستوور و یاساکانی هەڵبژاردندا ڕێکیانخستووە، تەنانەت هەندێک وڵات سزا بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێنن یان سەپاندویانە بەسەر هاوڵاتییەک کە بەشداری پرۆسەکە ناکات. 🔹 داکۆکیکارانی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بە شێوەی ناچاری، پێیان وایە ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن حکومەتە هەڵبژێردراو و دیموکراسییەکانەوە دەدرێن، کاتێک کە ڕێژەیەکی زیاتری دانیشتووان بەشداری دەکەن، ڕەوایەتی زیاتریان هەیە. 🔻 بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردن ئارەزومەندانەیە؛ 🔹 لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992) لە کۆی (ملیۆنێک و 112 هەزار) دەنگدەر (971 هەزارو 953) کەس چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە ڕێژەی (87.4%) بەشداری هەڵبژاردنیان کرد. 🔹 لە داواین خولی هەرڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021) لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) کەس مافی بەشدارییان هەربوو، بەڵام تەنها (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) دەنگیان داوە بە ڕێژەی (35.7%). 🔹 بەم پێیە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی (30) ساڵ ڕێژەی ئەوانەی مافی بەشدارییان بەدەستهێناوە (2 ملیۆن و 338 هەزار و 773) کەس ڕێژەی (210%) کەس زیادیان کردووە. بەڵام ژمارەی بەشداری تەنها (261 هەزار و 498) کەس زیادی کردووە بە ڕێژەی (27%). تەوەری یەکەم؛ بەشداری هەڵبژاردن لە نێوان ئەرک و ماف‌دا زۆربەی وڵاتە دیموکراتەکان بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە نیشتمانی و گشتییەکان بە مافی هاووڵاتییان دەزانن. هەندێکیان بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا وەک بەرپرسیارێتییەکی مەدەنییانەی هاوڵاتییان تەماشا دەکەن. هەندێ وڵاتیش زۆر لەوە زیاتر ڕۆشتوون و بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بە ئەرک دادەنێن، دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا تێیاندا کراوە بە ناچاری و لە دەستوور و یاساکانی هەڵبژاردندا ڕێکیانخستووە، تەنانەت هەندێک وڵات سزا بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێنن یان سەپاندویانە بەسەر هاوڵاتییەک کە بەشداری پرۆسەکە ناکات و نەیکردووە. بەناچارکردنی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان پرسێکی نوێ نییە. بۆ یەکەم جاریش ئەو وڵاتانەی کە یاسای دەنگدانی ناچارییان خستەڕوو بریتی بوون لە؛ بەلجیکا لە ساڵی (1892)، ئەرجەنتین لە ساڵی (194) و ئوسترالیا لە ساڵی (1924). داکۆکیکارانی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بە شێوەی ناچاری، پێیان وایە ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن حکومەتە هەڵبژێردراو و دیموکراسییەکانەوە دەدرێن، کاتێک کە ڕێژەیەکی زیاتری دانیشتووان بەشداری دەکەن، ڕەوایەتی زیاتریان هەیە. لایەنگرانی ئەم ڕەوتە فکرییە وای بۆ دەچن ناچارکردن بە بەشداری لە دەنگدان، پارتە سیاسییەکان دەتوانن سوودی دارایی لێ وەربگرن، بەو پێیەی پێویست ناکات هێچ داهاتێک بە خەرج بدەن بۆ ئەوەی دەنگدەران قەناعەت پێبکەن بەگشتی دەبێ دەنگ بدەن. زیاتر لەوانەش جگە لەوەی حکومەتێکی دیموکراتی تر هەڵدەبژێردرێت، بە بەشداری هەموو هاوڵاتیان لە پرۆسەکەدا، بۆیە ئەرکی هەمووانە کە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن. لەپاڵ ئەو بۆچوونەی کە بەرگری لە بەشداری ناچاری هەڵبژاردن دەکەن، هەندێکی تر پێیان وایە ئارگومێنتی سەرەکی دژی ناچارکردن بە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان، ئەوەیە کە ئازادی تاکەکان پەیوەست نییە بە دیموکراسیەوە. دەنگدان ئەرکێکی ناوەکی نییە و جێبەجێکردنی یاساکان دەبێتە پێشێلکردنی ئازادی هاوڵاتیان کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنە دیموکراسیەکانەوە هەیە. لەوانەیە پەروەردەی سیاسی دەنگدەران بێهیوا بکات، چونکە ئەو کەسانەی ناچار دەکرێن بەشداری بکەن، کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بەو سەرچاوە هەستپێکراوەی ستەمکاری. ئایا بەڕاستی حکومەتێک شەرعیترە ئەگەر ڕێژەی زۆری دەنگدەران دژی ئیرادەی دەنگدەران بێت؟ ڕەنگە زۆرێک لەو وڵاتانەی کە توانای دارایی سنوورداریان هەیە نەتوانن پاساو بۆ خەرجییەکانی پاراستن و جێبەجێکردنی یاساکانی دەنگدانی ناچاری بهێننەوە. سەرەڕای ئەوانە سەلمێنراوە کە ناچارکردنی دانیشتووان بۆ دەنگدان دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی دەنگە نادروست و سپییەکان بە بەراورد بەو وڵاتانەی کە هیچ یاسایەکی ناچاری دەنگدانیان نییە. دەرئەنجامێکی دیکەی دەنگدانی ئیجباری ئەگەری ژمارەی بەرزی "دەنگی هەڕەمەکی"یە. ئەو دەنگدەرانەی کە بە پێچەوانەی ویستی ئازادی خۆیان دەنگ دەدەن، دەتوانن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی کاندیدێک هەڵبژێرن. دەنگدەر گرنگ نییە دەنگ بە کێ دەدات تا ئەو کاتەی حکومەت ڕازی بێت کە ئەرکی مەدەنی خۆیان جێبەجێ کردووە. ئەم دەنگە هەڕەمەکییە چ کاریگەرییەکی لەسەر شەرعیەتی حکومەتی هەڵبژێردراوی دیموکراتیک هەیە؟ لە خشتە و نەخشەی ژمارە (1)دا ئەوە رونکراوەتەوە کام لە وڵاتان دەنگدانی ناچاری پراکتیزە دەکەن؟ لە ستوونی یەکەمدا ناوی وڵات و ستوونی دووەم جۆری ئەو سزایانە خراوەتەڕوو کە وڵاتی پەیوەندیدار بەسەر ئەو کەسانەدا دەیسەپێنێت کە بەشداری دەنگدان ناکەن و ستوونی سێیەمیش ئەو زانیارییەی تێدایە کە تا چەند یاساکانی دەنگدانی ناچاری بە کردەوە جێبەجێ دەکرێن. (*) ئەو ژمارانەی لە ستوونی جۆری سزادا هاتووە، بریتین لە جۆرە جیاوازەکانی سزا، بەم شێوەیە؛ 1. ئەو کەسەی کە بەشداری ناکات، دەبێت هۆکارێکی ڕەوا بۆ ئامادەنەبوونی خۆی بخاتەڕوو بۆ ئەوەی سزا نەدرێت، ئەگەر هەبێت. 2. سزای مادی (غرامە) ئەو کەسەی کە دەنگنادات، ڕووبەڕووی سزای ماددی دەبێتەوە. بڕە پارەکە لە نێوان وڵاتەکاندا جیاوازە، بۆ نموونە لە ئوسترالیا 20 - 50 دۆلاری ئوسترالی، لە ئەرجەنتین لە 50 - 500 پێسۆیە. 3. ئەگەری زیندانیکردن؛ لەوانەیە ئەو کەسەی کە بەشداری دەنگدان ناکات، ڕووبەڕووی زیندانیکردن ببێتەوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی بەڵگەدار لە بەردەستدا نیە. لەو حاڵەتانەی کە هاوڵاتی دوای ئاگادارکردنەوە یان دوای ڕەتکردنەوەی چەند جارێک غەرامە نەدان، دادگاکان دەتوانن سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنن. ئەمەش بەزۆری بە زیندانیکردن بەهۆی نەدانی غەرامە پۆلێن دەکرێت نەک زیندانیکردن بەهۆی دەنگنەدان. 4. بێبەشکردن لە مافە مەدەنییەکان، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک لە ماوەی 15 ساڵدا لانیکەم لە چوار هەڵبژاردندا دەنگ نەدا، لە بەلجیکا لەو مافەی خۆی بێبەش دەکرێت. لە پیرۆ دەنگدەر دەبێت بۆ چەند مانگێک دوای هەڵبژاردن کارتێکی دەنگدانی مۆرکراوی پێبت وەک بەڵگەیەک بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کردووە. ئەمەش وەک بەڵگەیەک پێویستە بۆ بەدەستهێنانی هەندێک خزمەتگوزاری و کاڵا لە هەندێک فەرمانگەی گشتی. لە سەنگافورە دەنگدەر لە تۆماری دەنگدەران دەسڕێتەوە تاوەکو دووبارە داوای بەشداریکردن دەکاتەوە و هۆکارێکی ڕەوا بۆ بەشدارینەکردنەکەی پێشکەش دەکات. لە بۆلیڤیا دەنگدەر کاتێک دەنگی داوە کارتێکی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداریکردنەکەی بسەلمێنێت. 5. سزای دیکە، بۆ نمونە لە بەلجیکا ڕەنگە بەدەستهێنانی کارێک لەناو کەرتی گشتیدا ئاسان نەبێت ئەگەر بەشداری دەنگدانت نەکردبێت. لە مەکسیک یان ئیتاڵیا هیچ سزایەکی فەرمی نییە بەڵام ئەگەری سزای ئارەزوومەندانە یان کۆمەڵایەتی هەیە. لە ئیتاڵیا پێی دەوترێت "گەمارۆیەکی بێ زیان"، بۆ نمونە ڕەنگە دەستەبەرکردنی شوێنی چاودێری ڕۆژانە بۆ منداڵەکەت یان خزمەتگوزارییەکی هاوشێوە قورس بێت، بەڵام ئەمە فەرمی نییە. تەوەری دووەم؛ ژمارەو رێژەی بایکۆت لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا لەماوەی نزیکەی (30) ساڵی نێوان هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992)ەوە بۆ دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021) دوانزە هەڵبژاردنی گشتی بۆ (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووە. لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992) لە کۆی (ملیۆنێک و 112 هەزار) دەنگدەر (971 هەزارو 953) کەس چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە ڕێژەی (87.4%) بەشداری هەڵبژاردنیان کرد. لە داواین خولی هەرڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (10/10/2021) لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) کەس مافی بەشدارییان هەربوو، بەڵام تەنها (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) دەنگیان داوە بە ڕێژەی (35.7%). بەم پێیە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی (30) ساڵ ڕێژەی ئەوانی مافی بەشدارییان بەدەستهێناوە (2 ملیۆن و 338 هەزار و 773) کەس ڕێژەی (210%) کەس زیادیان کردووە. بەڵام ژمارەی بەشداری تەنها (261 هەزار و 498) کەس زیادی کردووە بە ڕێژەی (27%). بە مانایەکی دیکە ڕێژەی ئەوانەی لە هەڵبژاردنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (1992) بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتییەکانیان نەکردووە ڕێژەکەیان لە (12.6%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (64.3%). یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان 1. خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان، لە 19/5/1992 بەرێوەچوو. 2. لە هەرچوار ناوچەكەی دەنگدان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك) لەسەرجەم بنكەكانی هەڵبژاردن (176) بنكە، ژمارەی دەنگدەران (971 هەزار و 953) بووە، واتا لە كۆی (1ملیۆن و 112هەزار) دەنگدەری چاوەڕوانكراوی كوردستان، كە دەكاتە رێژەی (87.4%)، هاوكات ژمارەی دەنگە بەتاڵەكان (4 هەزار و 724) دەنگ بووە، بەو پێەیەش (971953 - 4724 = 967229) واتا دەنگی راستەقینە دەكاتە (967 هەزار و 229). بەجۆرێک؛ - لە پارێزگای هەولێر (335 هەزارو 827) کەس بەشداری کردبوو، (2 هەزار و 25) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (333 هەزار و 802) دەنگ. - لە پارێزگای سلێمانی (349 هەزارو 164) کەس بەشداری کردبوو، (هەزار و 112) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (347 هەزار و 952) دەنگ. - لە پارێزگای دهۆك (198 هەزارو 352) کەس بەشداری کردبوو، (982) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (197 هەزار و 370) دەنگ. - لە سنوری پارێزگای کەرکوک (88 هەزارو 610) کەس بەشداری کردبوو، (506) دەنگیش پوچەڵ و کراوەتەوە و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بووە لە (88 هەزار و 114) دەنگ. دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان 1. خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو. 2. هەڵبژاردن بە یەک بازنە بەڕێوەچووە. 3. ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 4. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (76.6%). 5. (536 هەزارو 817) كەس بەشداری هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانیان نەکردووە بەرێژەی (23.4%). سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان 1. هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/2005 بەڕێوەچوو. 2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3. (ملیۆنێك و 767 هەزارو 993) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (77.2%). بەجۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (647 هەزار و 994) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد. - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (736 هەزار و 734) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (383 هەزار و 265)کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد. 4. (522 هەزارو 743) كەس بەشداری هەڵبژاردنی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان نەکردووە بەرێژەی (22.8%). چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1. هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو. 2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشدار بوون كە (2 ملیۆن و 175 هەزارو 551) دەنگیان بەدەستهێنا و (75) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد. 4. واتە نزیکەی (2 ملیۆن و 176 هەزار) کەس بە ڕێژەی (95%) بەشداری ئەم هەڵبژاردنەیان کردووە، بەرزترین ڕێژەی بەشدارییە کە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێش و دوای خۆی تۆمار کرابێت. پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان 1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو. 2. بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە یەک بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو. 3. ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 4. (ملیۆنێك و 876 هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%). 5. (642 هەزارو 577) كەس بەشداری ئەم خولەی هەرڵبژاردنی پەرلەمانی کورستانی نەکرد بە رێژەی (25.5%). شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 بەڕێوەچوو. 2. (2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3. (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754) كەس دەنگیاندا بە رێژەی (74.8%). بە جۆریك؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (917 هەزار و 685) کەس (680 هەزار و 408) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (74%). - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 98 هەزار و 451) کەس (833 هەزار و 631) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (76%). - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (574 هەزار و 138) کەس (424 هەزار و 715) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (74%). 4. (651 هەزارو 520) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (25.2%). حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان 1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو. 2. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 3. (2 ملیۆن و 653 هەزارو 743) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 4. (ملیۆنێك و 978 هەزارو 382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.6%). 5. (675 هەزارو 361) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (25.4%). هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو. 2. (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3. (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78.3%). بە جۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (936 هەزار و 557) کەس (744 هەزار و 489) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (79%). - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 168 هەزار و 859) کەس (893 هەزار و 226) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (76%). - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (612 هەزار و 66) کەس (490 هەزار و 452) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (80%). 4. (588 هەزارو 915) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (21.7%). نۆیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان 1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو. 2. (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3. (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (79.5%). بە جۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (936 هەزار و 557) کەس (754 هەزار و 234) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (81%). - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 168 هەزار و 859) کەس (906 هەزار و 643) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (78%). - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (612 هەزار و 66) کەس (500 هەزار و 161) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (82%). 4. (556 هەزارو 44) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (20.5%). دەیەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو. 2. (3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3. (ملیۆنێك و 799 هەزارو 686) كەس دەنگیاندا بە ڕێژەی (47.9%). بە جۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (ملیۆنێک و 314 هەزار و 46) کەس (642 هەزار و 232) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (48.9%). - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 395 هەزار و 961) کەس (668 هەزار و 146) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (47.9%). - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (ملیۆنێک و 75 هەزار و 889) کەس (489 هەزار و 308) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (47.5%). 4. (ملیۆنێک و 959 هەزارو 210) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (52.1%). یانزە؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 1. هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو. 2. (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3. (ملیۆنێک و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (59.8%). 4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو. 5. (ملیۆنێک و 239 هەزارو 482) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (40.2%). دوانزە؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) 1. هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو. 2. (3 ملیۆن و 450 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە. 3. (ملیۆنێک و 233 هەزارو 451) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.7%). بەجۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە کۆی (ملیۆنێک و 238 هەزار و 379) کەس (444 هەزار و 253) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (35.7%). - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە کۆی (ملیۆنێک و 389 هەزار و 691) کەس (393 هەزار و 194) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (28.3%). - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک لە کۆی (822 هەزار و 703) کەس (396 هەزار و 4) کەس بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد بە ڕێژەی (48.1%). 4. (2 ملیۆن و 217 هەزارو 322) كەس بەشداری ئەم خولەی هەڵبژاردنیان نەکرد بە رێژەی (64.3%). سەرچاوەکان دامەزراوەی میدیایی درەو، کلیکی هەڵبژاردن، پێگەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا ١٩٩٢ – ٢٠٢١، چاپی یەکەم، سلێمانی، 2023، لاپەڕە 99-111. International IDEA, SUPORTING DEMOCRACY WORLDWIDE, Compulsory Voting; https://bitly.ws/3fZA3 WIKIPEDIA, Compulsory voting, (Article) at; https://bitly.ws/3fZA7
راپۆرتی: درەو 🔻 وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق) لە ساڵانی (2020 - 2023)؛ 🔹 لە ساڵی (2023) بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 486) مێگاوات، بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی شوباتدا بووەو گەیشتووە بە بڕی (3 هەزار و 896) مێگاوات و کەمترین ئاستیش لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرهەمهێنراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (3 هەزار و 45) مێگاوات. 🔹 بەرهەمی وزەی کارەبای هەرێم لە (2023)دا بڕەی (782) مێگاواتی بە رێژەی (22%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 704) مێگاواتیشی بە ڕێژەی (78%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە. 🔹 لە ساڵی (2020)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، لە (2021)دا گەیشتووە بە (3 هەزار و 373) مێگاوات، لە ساڵی (2022)دا بریتی بووە لە (3 هەزار و 304) مێگاوات، لە (2023)شدا (3 هەزار و 486) مێگاوات بووە. 🔹 لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بریتی بووە لە (268) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (782) مێگاوات، بڕی (514) مێگاوات بە ڕێژەی (192%) زیادی کردووە. دەستپێک بەپێی داتا‌و ڕاپۆرتەکانی (بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزاراتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان)، کە فەرمانگەی نابراو ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی (وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە مێگاوات) بڵاودەکاتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرەتەکانی بەردەست کە بۆ ساڵانی (2020 - 2023) بڵاو کراونەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەشەکردنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە، بۆ نمونە بە تێکڕا کۆی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی (2020) بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2021) دا ئاستەکە بەرزبووتەوە بۆ (3 هەزار و 373) مێگاوات، لە ساڵی (2022)دا بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا دابەزیوەتەوە بۆ (3 هەزار و 304) مێگاوات، لە ساڵی (2023) بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 486) مێگاوات و بەردەوام هەناردەکردن کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق رووی لە هەڵکشان کردووە. یەکەم؛ وزەی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵی 2023 بە مێگاوات بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2023)دا، لە تەواوی ساڵەکە بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 486) مێگاوات، لەو بڕەش (782) مێگاواتی بە رێژەی (22%) هەناردەی عێراق کراوەو بڕی (2 هەزار و 704) مێگاواتیشی بە ڕێژەی (78%) خراوەتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە. هەر بەپێی زانیارییەکان، بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ساڵی (2023) لە مانگی شوباتدا بووەو کۆی بەرهەم گەیشتووە بە بڕی (3 هەزار و 896) مێگاوات و کەمترین ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرهەمهێنراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (3 هەزار و 45) مێگاوات. وزە (کارەبا)ی بەرهەمی ناوخۆ و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق، وەک لە چارتی ژمارە (1)دا هاتووە، بەردەوام ئاستی هەناردەکردنی وزەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی نیشتمانی عێراق زیادی کردووە و لە مانگی (کانونی یەکەمی 2023) دا گەیشتووە بە (هەزار و 171) مێگاوات کارەبا بە ڕێژەی (32%)ی کۆی بەرهەمی کارەبای هەرێم. دووەم؛ بەرهەمی کارەبای ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023 پاڵپشت بە داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 68) مێگاوات. لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا گەیشتووە بە (3 هەزار و 373) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (305) مێگاوات بە ڕێژەی (10%) زیادی کردووە. بەڵام لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 304) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (69) مێگاوات بە ڕێژەی (2%) کەمی کردووە. لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی وزەی کارەبا بریتی بووە لە (3 هەزار و 486) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) بڕی (182) مێگاوات بە ڕێژەی (6%) زیادی کردووە. بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)). سێیەم؛ بری کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023 وەک داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 800) مێگاوات. لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی بڕی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێم گەیشتووە بە (2 هەزار و 875) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (75) مێگاوات بە ڕێژەی (3%) زیادی کردووە. بەڵام لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 674) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (201) مێگاوات بە ڕێژەی (7%) کەمی کردووە. لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای هەرێم بریتی بووە لە (2 هەزار و 704) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) تەنها بڕی (30) مێگاوات بە ڕێژەی (1%) زیادی کردووە. بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)). چوارەم؛ هەناردەی کارەبای هەرێم بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بڕو رێژەی گەشە )بە مێگاوات( 2020 - 2023 هەر بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندیی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2020)، بە تێکڕا بڕی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق بریتی بووە لە (268) مێگاوات، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (782) مێگاوات، بڕی (514) مێگاوات بە ڕێژەی (192%) زیادی کردووە. بە مانایەکی تر؛ لە ساڵی (2021)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی بڕی کارەبا هەرێم بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق گەیشتووە بە (498) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2020) بڕی (230) مێگاوات بە ڕێژەی (86%) زیادی کردووە. هەروەها لە ساڵی (2022)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق بریتی بووە لە (630) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2021) بڕی (132) مێگاوات بە ڕێژەی (27%) زیادی کردووە. لە ساڵی (2023)دا، بە تێکڕا ئاستی هەناردەی کارەبای هەرێم بۆ نێو تۆڕی کارەبای عێراق گەیشتووە بە )782) مێگاوات، واتە بەراورد بە ساڵی (2022) جارێکی تر بڕی (152) مێگاوات بە ڕێژەی (24%) زیادی کردووە. بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)). سەرچاوەکان 1. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆ‌و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2020) بە مێگاوات؛ https://bitly.ws/34cFt 2. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆ‌و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2021) بە مێگاوات؛ https://bitly.ws/34cFx 3. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆ‌و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2022) بە مێگاوات؛ https://bitly.ws/34cFD 4. وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەشی ئامارەکانی پیشەسازی، وزرەی بەرهەمی ناوخۆ‌و هەناردەکراو بۆ تۆڕی نیشتمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی مانگەکانی ساڵی (2022) بە مێگاوات؛ https://bitly.ws/3fxGN