خۆسەر: بە پلانی توركی و پاڵپشتی زلهێزەكان بوو
2026-01-11 08:34:29
درەو:
ئیدارەی خۆسەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە رووداوەکانی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕای گشتی:
🔹 گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب کەوتە بەر هێرشێکی سەربازی لە چوارچێوەی پلانێکی تورکیاو بە پاڵپشتی بێدەنگی زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.
🔹ئەم هێرشە ئەڵقەیەکی نوێيە لە زنجیرە کۆمەڵکوژییەكان كە دژی دانیشتوانی کەنارەکانی سوریاو خەڵکی پارێزگای سوەیدا ئەنجامدراون.
🔹ئەم هێرشە بۆ ماوەی شەش رۆژی لەسەریەک بەردەوام بوو، لە بنەڕەتدا هێرشێکی نێودەوڵەتی بوو بۆ سەر دوو گەڕەکی نیشتەجێبوون.
🔹 هەزاران ئەندامی گروپە چەکدارەکان لەناویاندا ئەندامانی داعش بەشدارییان لە هێرشەکەدا کرد، لەبەرامبەر چەند سەد کارمەندێكی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
🔹شەڕێکی نایەکسان بوو لە هەموو ڕوویەکەوە، دوور بوو لە بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان و یاسا دانپێدانراوەکانی جەنگ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
🔹هەڤاڵانمان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە بەرخۆدانێکی مێژوویی و قارەمانانە روبەڕوی ئەم دەستدرێژییە بوونەتەوە و بەرگرییان لە خەڵکی سڤیل و گەلەکەمان لە هەردوو گەڕەکەکەدا کرد.
🔹قارەمانەكانمان بەرزترین واتاكانی فیداكاری و قوربانیدانیان نەخشاند.
🔹فەرماندە زیاد و ئازاد دڕەندەترین هێرشەکانیان شکاندو بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە سەرکردایەتی بەرخۆدانیان کرد، تا دەگاتە هەڤاڵانمان هاوار، دلبیرین، ڤیان، فرشین، رۆژبین، و دەنیز، کە بە کردەوەی فیداکارییەکانیان بەرزترین پلەی پابەندبوونیان بە بەهاو دۆزی گەلەکەیان بەرجەستە دەکرد.
🔹قوربانیدانەکانیان بۆ هەمیشە لە ویژدان و هزری گەلەکەماندا بە نەمری بمێنێتەوە.
🔹دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو گەڕەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکان سەركەوتن نییە بەڵکو خیانەت و تاوانێکی گەورەیە لەلایەن دەسەڵاتێکەوە کە بانگەشەی نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکات.
🔹ئەمە دەسەڵاتێکە بانگەشەی پابەندبوون بە ئیسلامەوە دەکات، لە هەمان کاتدا جەستەی مردوو دەشوێنێتو سو كایەتی بە پێكهاتەكانی کۆمەڵگا دەكات.
🔹هەر دەسەڵاتێک پشت بە دەوڵەتێکی تر ببەستێت بۆ چەوساندنەوەی گەلەکەی خۆی، شەرعیەتی خۆی لەدەست دەدات.
🔹ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاری و سوکایەتیانەی بەرامبەر گەلەکەمان و شەهیدەکانمان دەکرێت بێ سزا ناڕوات و برینەکانیان لە ویژدانماندا زیندوو دەمێننەوە تا لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسان دەکرێت.
🔹داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و مرۆییەکان دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و چاودێری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بکەن.
🔹داوای جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی لەو دوو گەڕەکە دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی زیاتر.
🔹بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی متمانە بە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت، کە لەلایەن کەسانی خاوەن ئایدۆلۆژیای توندڕەو و سەر بە داعشەوە سەرکردایەتی دەکرێن.
🔹بەو پێیەی ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشە کاریگەری گۆڕینی دیمۆگرافییە، ئێمە بانگەوازی خەڵکی خۆراگری خۆمان دەكەین لە دوو گەڕەکەکە کە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، داواش لەو کەسانە دەکەین کە ئاوارە بوون بگەڕێنەوە.
