پانۆرامای نەوتی هەرێم ... کەڵەکە بوونی قەرزەکان
2026-01-12 10:15:00
شیكاری: درەو
🔹 لەدوای ساڵی (2014)ەوە تا (25/3/2023) حکومەتی هەرێم بەشێوەی لەڕێگەی بۆرییەوە نەوتی بۆ بەندەری جەیهانی تورکی و لەوێشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان (ملیۆنێک و 307 هەزار و 587 هەزار و 62) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای نرخی (56.3) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و کۆی داهاتی (68 ملیار و 288 ملیۆن و 824 هەزار و 795) دۆلار هەناردەکردووە. (44%)ی داهاتەکەی کە (30 ملیار و 47 ملیۆن و 82 هەزار و 989) دۆلار بووە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و (56%)ی چووە بۆ خەرجی.
🔹 لەماوەی 2024 بۆ 15/7/2025 داهاتی مانگانە، (7) کێڵگەی؛ خورمەڵە، تاوکێ، شێخان، ئەتروش، سەر سەنگ، هەولێر و سەرقەڵا بەرهەمیان هەبووە بە تێکڕای ڕۆژانەی (299 هەزار و 705) بەرمیل نەوت و تێکڕای بەرهەمهێنانی مانگانەی (8 ملیۆن و 991 هەزار و 150) بەرمیل و تێکڕای نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوتی هەرێم لە ناوخۆدا (33.9) دۆلاربووە. داهاتەکەی مانگانە (297 ملیۆن و 507 هەزار و 810) دۆلار بووە، بەڵام هیچ بڕێک لەو داهاتە نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
🔹 لە ساڵی 2014 بۆ 31/12/2025، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (158 ترلیۆن و 834 ملیار و 516 ملیۆن و 938 هەزار) دینار بووە. حکومەتی هەرێم تەمویل کراوە بە بڕی؛ (40 ترلیۆن و 687 ملیار و 507 ملیۆن 926 هەزار) دینار بە ڕێژەی (26%)ی پشکی خۆی و بڕی ڕاگیراوی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی؛ (118 ترلیۆن و 57 ملیار و 12 هەزار) دینار بووە بە ڕێژەی (74%).
🔹 ساڵی (2012 - 2025) کۆی گشتی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر حکومەتی هەرێم؛ (36 ملیار و 602 ملیۆن و 336 هەزار و 572) دۆلار بووە. بە ڕێژەی (50.5%) و بڕی (18 ملیار و 493 ملیۆن و 937 هەزار و 121) دۆلاری، قەرزی موچە خۆرانی هەرێمی کوردستانە. بە ڕێژەی (49.5%) و بڕی (18 ملیار و 108 ملیۆن و 399 هەزار و 450) دۆلاری، قەرزی دەرەکی، ناوخۆیی، بانکی تی بی ئای و پابەندییە داراییەکانە .
سەرەتا
زیاتر له سهد ساڵه نهوت لهم ناوچه جوگرافییهی که به ههرێمی کوردستان ناسراوه دۆزراوهتهوه، بهڵام ڕێگه له پهرهپێدانی گیراوه تا دوای ڕاپهڕینی خهڵکی کوردستان له ساڵی 1991، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1993 لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی (کۆمیتەی باڵای پرۆژە تایبەتییەکان) دەدرێت، ئەم کۆمیتەیە کاری هەوڵدان بووە بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە ناوچەی تەق تەق و شیواشۆک، بۆ یهکهم جاریش به شێوهیهکی سهرهتایی له (26/12/1994) یەکەمین گاڵۆن نەوت لە بیرە نەوتی شیواشۆک دەهێنرا.
پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و لە (17/7/2002) یەکەم گرێبەستی نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێم - ئیدارەی سلێمانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی تەق تەق لەگەڵ کۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجی) ئیمزا کرا، کە یەکەمین گرێبەستی نەوتی بوو لە مێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی واژۆ کرابێت.
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە لە عێراق و بۆ یەکەمجار پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی ئیدارەی هەولێرەوە دەستی بە ئیمزاکردنی چەند گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کرد.
لە (25/6/2004) حکومەتی هەرێم - ئیدارەی هەولێر سێ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی بۆ کارکردن لە کێڵگەکانی (تاوکێ، ئەربیل و دهۆک) لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ئیمزا کرد. ئەوەش یەکەمین بەشداری ئیدارەی هەولێر بوو لە ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوتی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا.
هەر لە قۆناغی دوو ئیدارەیی هەولێر و سلێمانیدا، گرێبەستێکی دیکەی نەوت لە نێوان ئیدارەی سلێمانی و کۆمپانیای (وێسترن زاگرۆس) بۆ کارکردن لە کێڵگەی نەوتی کوردەمیر لە ڕێککەوتی (4/5/2006) ئیمزا کرا.
سەرەتای بەرفراوانبوونی کەرتی نەوت و غازی هەرێمیش لەوەوە دەستیپێکرد کە چوارچێوەی جوگرافی له هەرێمی کوردستان بەسەر کۆمەڵە بلۆکێکی بچوک بچوک دابەشکرا که ژمارهیان (48) بلۆک بوو له (8) ناوچهی نهوتی ههرێمی کوردستاندا (دواتریش کرا بە (57) بلۆک)، ئەم دابەشکردنەش ئاراستەی سیاسەتی کۆمەڵە کۆمپانیاییەکی بیانی بۆ خۆی ڕاکێشا، لە یەک کاتدا بۆ پەرەپێدان و بوژانەوە و وەبەرهێنان له کەرتی نەوتی هەرێم هاتنە پێشەوە.
له ساڵی (2006) وهزارهتی سامانه سروشتییهکانی حکومهتی ههرێمی کوردستان پێکهێنرا، ساڵێک دواتر یاسای نهوت غاز له پهرلهمانی کوردستان دهرچوێندرا.
لێره بهدواوه کۆمپانیا بیانییهکانی بواری نهوت ڕوویان له ههرێمی کوردستان کردو تا ساڵی (2014) دهیان کۆمپانیای گهورهو دیاری بواری نهوت، چهندین گرێبهستیان لهگهڵ وهزارهتی سامانه سروشتییهکانی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئیمزا کرد. که دیارترینیان کۆمپانیاکانی (گەنەڵ ئینێرجی، پیت ئۆیڵ، دی ئێن ئۆ، ویسترن زاگرۆس) بوو، له دوای ساڵی (2009)هشهوه (16) کۆمپانیای نوێ ڕویان له ههرێمی کورستان کرد که به ناوبانگترینیان بریتی بوون له (کۆمپانیای دانە غاز، هانت ئۆیڵ، گۆڵف کیستۆن) دواتریش کۆمپانیاکانی وهک (ئیکسۆن مۆبیل، شیفرۆن، غازپرۆم) هاتنه نێو پرۆسهی نهوتی ههرێمی کوردستانهوه.
کاری کۆمپانیاکان بهشێوهی جیاواز بۆ گهڕان و پشکنین و ههڵکهندن و دهرهێنانی نهوت بووه، تا ساڵی (2014) زیاتر له (180) ههڵکهندن ئهنجام دراوهو (55-60%) ههڵکهندنهکان ئهنجامی باشیان ههبووه.
لەساڵی (2014)ەوەو بڕینی زۆربەی قۆناغەکانی پرۆسەی (گرێبەست، گەڕان و پشکنین، دۆزینەوە و هەڵکەندن، دەرهێنان و هەناردەکردن)ی نەوت و دەستبردن بۆ ئابوری سەربەخۆو دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، پیشەسازی نەوت کەوتە سەر ڕێڕەوێکی تازە.
لێرەوە بوو حکومەتی عێراق بڕیاری ڕاگرتن و خەرجکردنی بەشە پشکی بوجەی هەرێمیی کوردستانی دا، وا (17) ساڵ تێپەڕییوە، بەڵام دۆخی دارایی و پرسی نەوتی هەرێم لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تا ئێستا نەکەوتووەیەوە سەر ڕێڕەوێکی سەرقامگیر.
بڕو داهاتی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە لە ساڵی 2014 - 2025
یەکەم؛ هەناردەکردن بە شێوەی سەربەخۆ 2014 – 25/3/2025
لەدوای ساڵی (2014)ەوە تا (25/3/2023) حکومەتی هەرێم توانیوییەتی بەشێوەی سەربەخۆ و لەڕێگەی بۆرییەوە نەوتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهانی تورکی و لەوێشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان هەناردەبکات. لە ماوەی ناوبردودا؛
- هەناردە: (ملیۆنێک و 307 هەزار و 587 هەزار و 62) بەرمیل
- تێکڕای نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوتی هەرێم: (56.3) دۆلار.
- کۆی داهات: (68 ملیار و 288 ملیۆن و 824 هەزار و 795) دۆلار.
- خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بە ڕێژەی (56%): (38 ملیار و 241 ملیۆن و 741 هەزار و 986) دۆلار.
- داهاتی گەڕاوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم بە ڕێژەی (44%): (30 ملیار و 47 ملیۆن و 82 هەزار و 989) دۆلار.
خشتەی ژمارە (1)

دووەم؛ بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ناوخۆدا لە 2024 – 15/7/2025
لەدوای بڕیارەکەی دادگای پاریسەوە بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، کێلگە نەوتییەکان بەرهەمهێنانیان ڕاگرت، تا لە سەرەتاکانی ساڵی (2024)ەوە، هەریەک لە کێڵگەکانی (خورمەڵە، تاوکێ، شێخان، ئەتروش، سەر سەنگ، هەولێر و سەرقەڵا) بە ئاستێکی تاڕادەیەل بەرزەوە دەستیان بە بەرهەمهێنان کردەوەو بەرهەمەکەشیان بە نرخێکی هەرزان لە ناوخۆدا ساغدەکردەوە تا (15/7/2025) هێرش کرایە چەند کێڵگەیەکی نەوتی هەرێم و دواتریش کە دەستیان بەبەرهەمهێنان کردەوە بەرهەمەکەیان ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)کرد.
لەماوەی 2024 بۆ 15/7/2025 داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم بە جۆرێک بووە؛
- بەرهەمێنانی لە (7) کێڵگەی؛ خورمەڵە، تاوکێ، شێخان، ئەتروش، سەر سەنگ، هەولێر و سەرقەڵا
- تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە؛ 299 هەزار و 705 بەرمیل نەوت
- تێکڕای بەرهەمهێنانی مانگانە؛ 8 ملیۆن و 991 هەزار و 150 بەرمیل نەوت
- تێکڕای نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوتی هەرێم لە ناوخۆدا: (33.9) دۆلار.
- داهاتی مانگانە؛ 297 ملیۆن و 507 هەزار و 810 دۆلار
- پشکی کۆمپانیاکان بە ڕێژەی (28%): (84 ملیۆن و 82 هەزار و 535) دۆلار بووە.
- پشکی حکومەتی هەرێم بە ڕێژەی (72%): (213 ملیۆن و 425 هەزار و 275) دۆلار بووە، بەڵام هیچ بڕێک لەو داهاتە نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
خشتەی ژمارە (2)
.jpeg)
پشکی هەرێم لە بوجەی گشتی و بڕی ڕاگیراو و تەمولکراو 2014 - 2025
تەمویل کردنی حکومەتی هەرێم لەسەردەمی هەناردەکردنی نەوتدا لە ساڵی 2014 بۆ 25/3/2023
- پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق؛ (118 ترلیۆن و 202 ملیار و 476 ملیۆن و 790 هەزار) دینار بووە.
- حکومەتی هەرێم تەمویل کراوە بە بڕی؛ (16 ترلیۆن و 927 ملیار و533 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (14%)ی پشکی خۆی
- بڕی ڕاگیراوی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی؛ (101 ترلیۆن و 274 ملیار و 943 ملیۆن و 790 هەزار) دینار بووە بە ڕێژەی (86%).
تەمویل کردنی حکومەتی هەرێم لەسەردەمی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمدا لە ساڵی 25/3/2023 بۆ 31/12/2025
- پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق؛ (40 ترلیۆن و 632 ملیار و 40 ملیۆن و 148 هەزار) دینار بووە.
- حکومەتی هەرێم تەمویل کراوە بە بڕی؛ (23 ترلیۆن و 759 ملیار و 974 ملیۆن 926 هەزار) دینار بە ڕێژەی (58%)ی پشکی خۆی
- بڕی ڕاگیراوی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی ؛ (16 ترلیۆن و 782 ملیار و 56 ملیۆن و 222 هەزار) دینار بە ڕێژەی (42%)ی پشکی خۆی.
تەمویل کردنی حکومەتی هەرێم لەسەردەمی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمدا لە ساڵی 2014 بۆ 31/12/2025
- پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق؛ (158 ترلیۆن و 834 ملیار و 516 ملیۆن و 938 هەزار) دینار بووە.
- حکومەتی هەرێم تەمویل کراوە بە بڕی؛ (40 ترلیۆن و 687 ملیار و 507 ملیۆن 926 هەزار) دینار بە ڕێژەی (26%)ی پشکی خۆی
- بڕی ڕاگیراوی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی؛ (118 ترلیۆن و 57 ملیار و 12 هەزار) دینار بووە بە ڕێژەی (74%).
خشتەی ژمارە (3)
.jpeg)
بڕی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر حکومەتی هەرێ لە ماوەی 2012- 2025
لەدوای ساڵی (2012)ەوە بەردەوام قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوو لە هەڵکشان دەکەن، دواین قەرزێکیش کە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2025)دا کەڵەکە دەبێت موچەی مانگەکانی (11 و 12)ی فەرمانبەران و موچەخوازنە لە بە (ترلیۆنێک و 884 ملیار) دینار دەخەمڵێندرێت.
- کۆی گشتی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر حکومەتی هەرێم؛ (36 ملیار و 602 ملیۆن و 336 هەزار و 572) دۆلارە.
- بە ڕێژەی (49.5%) و بڕی (18 ملیار و 108 ملیۆن و 399 هەزار و 450) دۆلاری، قەرزی دەرەکی، ناوخۆیی، بانکی تی بی ئای و پابەندییە داراییەکانە .
- بە ڕێژەی (50.5%) و بڕی (18 ملیار و 493 ملیۆن و 937 هەزار و 121) دۆلاری بەرامبەر بە (24 ترلیۆن و 411 ملیار و 997 ملیۆن) دینار، قەرزی موچە خۆرانی هەرێمی کوردستانە.
خشتەی ژمارە (4)

