ئیسلام زێباری- ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چەندین یەکە و دامەزراوەیەک پێکدێت، لەوانە: - وەزارەتی پێشمەرگە - یەکەی 70 - یەکەی 80 - زێرەڤانی - بەرگری فریاکەوتن - ھێزەکانی پشتیوانی یەک - ھێزەکانی پشتیوانی دوو - دژە تیرۆری پارتی - دژە تیرۆری یەکێتی - لیوا تایبەتەکانی پارتی - لیوا تایبەتەکانی یەکێتی - ھێزی سۆسیالیست - پێشمەرگەی ڕۆژ لە وەتەی پێکھێنانی یەکەمین کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای ڕاپەرینی 1991 دۆسیەی پێشمەرگە بە نادامەزراوەیی و ناڕێکخراوەیی ماوەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ھێزەکانی پێشمەرگە بەرەو زیادبوون دەڕوات تائێستا گەیشتووە زیاتر لە 200 ھەزار پێشمەرگە، ئەوەش قورساییەکی زۆر گەورە بەسەر بودجەی ھەرێمی کوردستان دروستکردووەو سرۆشتێکی سەربازی و ئەمنی بەسەر کۆمەڵگای کوردستان بەخشیوە. ماوەی چەندین ساڵە، بەتایبەتی دوای یەکگرتنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەساڵی 2010، بانگەشەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت، بەڵام بەداخەوە پرۆسەکە زۆر بە سستی و خاوی بەڕێوەدەچێت، ڕێگرییەکی زۆری لێ دەکرێت، ئەوەش بووەتە جێگای دڵگرانی ئەفسەرو پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان، هەروەها ھاوپەیمانانیش لەو دۆخە بێزار و نیگەرانن. بەداخەوە، ھێزی پێشمەرگە ھاوشێوەی حەشدی شەعبی، بەش بەش کراوە بەسەر چەندین گروپ و لایەن و کەسایەتی. دەبێ دان بەو راستییە بنێین که ھیچ ھێزێک، بە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە دەسەڵاتی تەواوی نییە بەسەر ھەموو ھێزەکانی پێشمەرگەوە، تەنانەت هێزەکانی پارتی و یەکێتیش، لهژێر دەسەڵاتی یەک چەتردا بەڕێوە ناچن، واتە پارتی و یەکێتیش دەسەڵاتی تەواویان نیە بەسەر ھێزە حیزبییەکانی خۆیاندا. دوای ساڵی 2005 ژمارەی ھێزەکانی پێشمەرگە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، پارتی و یەکێتی کەوتنە کێبرکێ بۆ ڕازیکردنی خەڵک لە ڕێگای دامەزراندنیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی حیزبی خۆیان، لەناویاندا ھونەرمەندو ڕاگەیاندکارو بەناو نوسەرو رۆشنبیرو شێخ و ئاغاو کورو کچ و کەسوکاریان، جاش و شوان و گاوان و شۆفێریان دامەزراند، ژمارەیان ھێندە زۆر بوو لە ژێر دەسەڵاتی حیزب و حکومەت دەرچوو، ئەوەش وایکرد نەیانتوانی سوپایەکی رێک و پێک و نیشتیمانی لەو ژمارە زۆرەی پێشمەرگە دروست بکەن، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی متمانە لەنێوانیاندا. سەرەڕای ھەوڵی ھاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە و دروست کردنی سوپایەکی نیشتیمانی بۆ کوردستان، پارتە سیاسییەکان بەردەوامن لە دامەزراندنی پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مسۆگەرکردنی دەنگی خەڵک لە ھەڵبژاردنەکاندا، ئەوەش پاشەرۆژی خەڵکی کوردستان دەخاتە مەترسییەوەو پرۆسەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەش دەخاتە ڕێگایەکی نادیار. ئامانجی پارتی و یەکێتی لە دامەزراندنی پێشمەرگە ھیچ کات بە گوێرەی پێویست و ئامانجێکی نیشتیمانی نەبووە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی تایبەتی حیزبی خۆیانە. ئەو پێشبڕکێیەی پارتی و یەکێتی بۆ زیادکردنی ھێزی پێشمەرگە بەدرێژایی تەمەنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی ھەیە، بەپێی تۆماری بایۆمەتری ساڵی 2020 ژمارەی ھێزەکانی پێشمەرگە زیاتر لە 200 ھەزارە، ھاوپەیمانان داوا دەکەن ببێتە 90 ھەزار پێشمەرگە. سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی پێشمەرگە، پارتی و یەکێتی و سۆسیالیست بەردەوامن لە دامەزراندنی پێشمەرگە بۆ مەرامی حیزبی، ئەمه لە کاتێکدایه، وەزارەتی پێشمەرگە خۆی خاوەن بەڕێوەبەرایەتییەکە بەناوی (بەڕێوەبەرایەتی تاکەکان و خۆبەخشەکان) کە تایبەتە بە دامەزراندنی پێشمەرگە بەپێی مەرج و ڕێنمایی سەربازی. لێرەوە دەپرسم، ئایا ئەگەر ھەر پارتە سیاسییەکان پێشمەرگە دابمەزرێنن فەلسەفەی هەبوونی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە چیە؟ ژمارەی پلەباڵاکانی ھێزەکانی پێشمەرگە پێچەوانەی ستانداردە جیھانییەکانە. پۆڵ برێمەر لە کتێبەکەیدا دەڵێت: سوپای ئەمریکا 500 - 800 پلەی سەربازی لەنێوان عمید - فریق ھەیە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان پلەی عەمیدو لیواو فریق زۆر زیاترە لە سوپای ئەمریکا. قوباد تاڵەبانیش لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو ئاماژە بە زۆربوونی پلەداری ھێزی پێشمەرگە کردو گوتی: پلەی عەمیدو لیوا لە ھەرێمی کوردستان زیاترە لە چین و ئەمریکا. ھێزەکانی پێشمەرگە کەمترین موچەی ھێزە سەربازییەکانی عێراقیان ھەیە، بەداخەوە ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری پێشمەرگە دەزانن لە ھەولێرو بەغدا نەیانتوانیوە موچەی پێشمەرگە ھاوتای سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بکەن، یاخود ھاوتای ئاسایش و پۆلیسی ھەرێمی کوردستان بکەن، پارتی و یەکێتی ئەو ھەموو شاندە دەنێرن بۆ بەغدا تەنھا جارێک شاندێکیش بنێرن بۆ بەرژەوەندی پێشمەرگە؟ ژمارەی ھێزەکانی پێشمەرگەی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە زۆر زیاترە لە ھێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە. بوونی ھیزی حیزبی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە وایکردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەتوانێت کارەکانی خۆی ئەنجام بدات، بۆ نموونە لە 7/1/2021، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا ھێزێکی تایبەت لە ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ دروستبکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و کاری نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە ھێزەکە دروست نەبوو لەبەر بوونی ھێزی حیزبی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە. بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دەرچووانی خولی 27ی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆدا گوتارێک پێشکەش کردو گوتی "دەستوەردانی حیزبی لە کاروباری پێشمەرگەدا رێگرە لە پێشکەوتنی پێشمەرگەو وادەکات بەردەوام مەترسیی ئەوە هەبێت پێشمەرگە بکەنە بەشێک لە ناکۆکیی حیزبی، ئەوەش مەترسییەکی جدییە لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و یەکڕیزی و یەکێتیی هەرێمی کوردستان، لێرەوە وەکو داخوازییەکی خەڵکی کوردستان، وەکو پێویستییەکی نیشتمانی، وەکو ئەرکی یاسایی خۆم داوا لە پارتی و یەکێتیی دەکەم دەستوەردان لە کاروباری پێشمەرگەدا ڕابگرن." بەڵام بەداخەوە، دەستوەردانی حیزبی لە کاروباری پێشمەرگە لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە بەردەوامە. ھێزەکانی جیھان ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشکەوتندان، ئێمەش ڕۆژ بە ڕۆژ لە شوێنی خۆمان دەخۆڵینەوە. یەکێک لەو هێزانە کە بەردەوام لە هەوڵی پێشکەوتندایە، "ھێزی حەشدی شەعبی"یە، کە دوای ماوەیەکی کەم لە دروستبوونیان، توانیان چەندین جۆری چەک بە دەستی خۆیان بەرهەم بهێنن که دیارترینیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گولەھاوەن و موشەکی مامناوەندو دوورھاوێژە. بەڵام بەداخەوە دوای ئەو ماوە زۆرە بە سەر دروستبوونی ھێزی پێشمەرگەو ھاوکاری نێودەوڵەتی، ئێمه نەمانتوانیوە فیشەکێکی کلاشینکۆف دروستبکەین یاخود بچوکترین کەرەستەی سەربازی بەرھەم بهێنین، لە کاتێکدا کەسانی شارەزاو دڵسوزمان زۆره لە بوارە جیاجیاکانی سەربازیدا بەڵام پشتگوێخراون و سود لە بەھرەکانیان وەرناگیرێت، چونکە فەرماندە باڵاکانی ھێزی پێشمەرگە هێشتا له بازنەی عەقلی ساڵەکانی شەستدا دەسوڕێنەوهو تێناگەن ھێزی پێشمەرگە پێویستی بە چیەو ئایندەی خاکەکەمان بەرەو چ مەترسییەک هەنگاو دەنێت، بینیمان لە شەڕی داعش بەرپرسان لە بازاری ڕەش چەکیان دەکڕی بۆ ھێزەکانی خۆیان تائێستا پارەی ھەندێک لەو چەک فرۆشانە نەدراوە. هەموومان به باشی دەزانین که چواردەوری کوردستان به دوژمنەوه تەنراوه، چەندین گروپی جۆراوجۆر دروستبوون که لە پاشەرۆژێکی نزیکدا دەبنە مەترسی بەسەر ھەرێمی کوردستان. نابێت بەردەوام چاوەڕێ ھاوکاری نێودەوڵەتی بین، ڕۆژێک دێت ھاوکارییەکان کۆتایی پێی دێت، پێش ئەوەی بگاتە کۆتایی با ئێمە ببینە خاوەن ھێزێکی رێکوپێک و بەرھەمھێنەر. نابێت بەسادەیی سەیری مەترسیەکان بکەین بەڵکۆ دەبێت بیر بکەینەوە چۆن ببینە خاوەن سوپایەکی یەکگرتوو لەماوەیەکی کورتدا بۆ ئەوەی بتوانین بەرگری لە خۆمان و خاکەکەمان بکەین. لە کۆتاییدا، ئەگەر چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە لەوە زیاتر دوابخرێت و هاوکار نەبین لەگەڵ هاوپەیمانان، دڵنیابن ئەمەریکاو ھاوپەیمانان مامەڵەی حەشدی شەعبی لەگەڵ ھێزەکانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات و بە میلیشیا قەڵەمییان دەدات.
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) بە درێژایی مێژووی فیکر مرۆڤ بە شێوازی جیاواز پێناسکراوە و ئاکاری تایبەتی، پێبەخشراوە. ھەندێک دەڵێن مرۆڤ ”بوونەوەرێکی سیاسییە“، ھەندێکی دیکە وەک ”بوونەوەرێکی خاوەن زمان“ پێناسیدەکەن، کەسانێکیتر وەک ”بوونەوەرێکی ئامراز دروستکەر“ و ھەندێکی تر وەک ”بوونەوەرێکی خاوەن ویژدان“، ناویدەبەن. دەشێت پێناسێکیتر بۆ ئەم پێناسانە زیادبکەین و بڵێن مرۆڤ ”بوونەوەرێکی وەرزشکارە“. وەرزش وەک چالاکییەکی تایبەت بە مرۆڤ کە تیایدا لە پاڵ چێژوەرگرتندا، کێبڕکێ و بردنەوە و دۆڕاندن پێکھێنەرە سەرەکییەکانیەتی. لە ئێستادا گەورەترین وەرزشێکی جەستەیی کێبڕکێکاری پڕ لە ململانێ لەسەر زەوی، یاری فوتبۆڵ، یان تۆپی پێیە. فوتباڵ یارییەک ھەم شارەزایی و لێزانین و بەھرە و توانا و ڕاھێنان، رۆڵ لە بردنەوەیدا دەبینن، ھەم شانس و رێکەوتیش. یارییەکە ھەم توندوتیژیی تێدایە، ھەم رۆحی ھاریکاریی و پێکەوەکارکردن، ھەم ململانێ و پەلاماردانی یەکتریش. تۆپی پێ یارییەکە دەشێت مرۆڤ تیایدا بپێکرێت، بریندارببێت، پەکیبکەوێت، دەشێت تا ئاستی مردنیش، بڕوات. فوتبۆڵ گەورەترین یاریی سەر زەوییە، ژمارەیەکی گەورە لە مرۆڤ ئەنجامدانی ئەم یارییە بەشێکی گرنگیی ژیانی ڕۆژانەیانە، سەیرکردنی یارییەکەش یەکێکە لە چالاکییە سەرەکییەکانی ناو ژیانیان. یاری کۆتایی جامی جیھان لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەلایەن ملیار و نیوێک مرۆڤەوە، سەریکراوە. فوتبۆڵ چیدی دیاردەیەکی ناوچەیی دیارکراو نییە، سەر بەم یان بەو بەش و میلەتی جیھانبێت بەتەنھا، بەڵکو دیاردەیەکی بەجیھانیبووە. یەکێکە لە دیاردە تازەکانی نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەم، کە لەدوای پێشکەوتنە بەرچاوەکانی تەکنۆلۆژیای پەیوەندییەوە، بە تایبەتی لەدوای داھێنانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت و تەلەفیزیۆنی ساتالایتەوە، چووەتە ھەموو کون و قوژبنێکی جیھانەوە. ئەم دۆخی بەجیھانیبوونە وایکردوە یانە گەورەکانی جیھان و یاریزانە بەناوبانگەکانیان، لە ھەموو شوێنکی جیھاندا ناسراوبن و ھاندەر و بەرگریلێکەری تایبەت بەخۆیان، ھەبێت. ئەگەر لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا فوتبۆڵ بە پلەی یەکەم یاری ناو شارەکان بووبێت، ھەر تیپ و یانەیەک تیپ و یانەی شار یان ناوچەیەکی سنوورداریی بچووک بوووبێت، ئەوا لە ئێستادا ئەو تیپ و یانانە تیپ و یانەی جیھانین و سنوورەکانی دەوڵەتی نەتەوەشیان تێپەڕاندوە و لە زۆر شوێنی جیھاندا ھاندەری سەرسەخت و پەڕگیریان ھەیە. ھەر دوێنێ لە ھەولێر گەنجێک لەسەر بەرگریکردن لە یەکێک لە تیپەکان لەلایەن بەرگریکەران لە تیپێکی ترەوە کوژرا. ئەو ھەڵچون و داچونە سایکۆلۆژییەش کە یارییەکە دروستیدەکات، بووە بە ھەڵچون و داچونێکی جیھانیی و ڕێیکەوتۆتە ناو دونیای سایکۆلۆژیی ملیۆنەھا مرۆڤەوە. خاوەندارێتی یانەکان خۆیشیان بەجیھانیبوون، خاوەی یانەی پاریس سان جێرمان فەرەنسییەکی خەڵکی پاریس یان ھەر بەشێکی تری فەرەنسا نییە، بەڵکو ملیاردلێردێکی خەلیجییە. ئەمڕۆ فوتبۆڵ یەکێک لە رووکارە ھەرەبەرچاوەکانی ئەو سیستمی سەرمایەدارییە بەجیھانیبووەیە کە ملیارەھا دۆلاری لەخۆیگرتوە. تا دێتیش گرانتر و بازرگانیتر و سەرمایەگوزارتردەبێت و دەبێتە یەکێک لە بزنسە پارەپەیداکەرە گەورەکانی جیھان. تیپەکان خۆیشیان تیپی بەجیھانیبوون، ھەڵبژاردەکانی وەک ھۆڵەندا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئینگلتەرە، تەنانەت ھەڵبژاردەی وڵاتانی ئەسکەندەنافیش، یاریزانی ھەمەجۆریان تێدایە، ھەیانە نیوە ئەفریقیی، نیوە ئاسیایی رەشپێستن، کە پاشخانێکی تەواو جیاوازیان ھەیە، لەو یاریزانە ئەوروپییانە کە چەندان نەوەیە خەڵکی وڵاتەکەن. ھەڵبژاردەی ھەندێک لەو وڵاتانە کەسانی ڕەشپێست و نائەوروپییان لێدەربھێنە ھیچی ئەوتۆیان نامێنێتەوە. ئەم فرەشێوەییەی ھەڵبژاردە نەتەوەییەکان، تەواو نانکۆکە بەو سیاسەتە راستڕەوە و ڕاسیستیی و نیمچەراسیستییانەی ئەمڕۆکە لە بەشێکی زۆری وڵاتە ئەوروپییەکاندا دروستبووە و کاردەکات. ھەڵبژاردە نەتەوەییەکان ھێما بۆ دروستبوونی نەتەوەیەکی تازەدەکەن، لە کاتێکدا ڕاسیستەکان بەرگریی لە مانا کۆن و تێپەڕەکانی نەتەوە، دەکەن. کەم بوار وەک فوتبۆڵ نیشانیئەدات پێکھاتی دانیشتوانی وڵاتانی ئەوروپا، چ گۆڕانکارییەکی گەورە و ھەمەجۆری بەسەرداھاتوە. یەکێک لە جوانییەکانی یارییەکەش لە کۆکردنەوەی ئەو ھەموو مرۆڤە جیاوازەدایە لەناو یەک تیپدا. بەڵام فوتبۆڵ تەنھا فوتبۆڵ نییە، تەنھا یارییەک نییە لە پاڵ یارییەکانی دیکەدا، ھەر وەرزشیش نییە و بەس، بەڵکو ھاوکات چەندان شتی دیکەشە. فوتبۆڵ لە ئێستادا جۆرێکە لە شوناس، شوناسی تاکەکەسیی و دەستەجەمعیی. کەسانێک دروستبوون فوتباڵیان لێبسێنەرەوە شوناسێکی گونجاویان بۆ نامێنێتەوە. شوناسی ”بەرشەیی“ یان ”ڕیاڵی“ دوو جۆر شوناسی بەجیھانیبوون و بوون بە بەشێک لەو شێوازی خۆوێناکردن و خودبینینانەی کەسانێکی زۆر، لە دەرەوەی بەرشلۆنە و مەدریدا، بۆ خۆیان و ناسنامانەی خۆیان ھەیە. ئەم شوناسە بەجیھاینبووانە تاکە شێوازی دروستبوونی شوناسی دەستەجەمعی تازە نییە، لەپاڵ ئەمانەدا تیپە نەتەوەیی و ناوچەییەکانیش ھەوادار و بەرگریلێکەری خۆیان ھەیە و لە فۆری گروپی جیاوازدا ھەریەکێکیان شوناسێکی پێکەوەیی جیاواز بەخۆیان دەبەخشن. واتە فوتبۆڵ ھەم دروستکەری شوناسێکی بەجیھانیبو و ھەم دروستکەری شوناسی ناوچەیی و لۆکاڵیی ھەمەجۆریشە. ھاوکات فوتبۆڵ بووتە ھۆکارێک بۆ گرێدانی تاکەکەس بە دەرەوەی تاکەکەس خۆیەوە، شوناسی تاکەسیی گرێئەدات بە شوناسی گروپیی و دەستەجەمعیەوە، تا گرێدانی بە شوناسی نەتەوەیی و بە شوناسی بەجیھانیبوونیشەوە. گروپەگەرایی و دەستەجەمعیبوون بەشێکی ھێجگار گرنگی شوناسی ئەو گروپە ھاندەرانەیە کە فوتبۆڵ لە کۆمەڵگاکاندا، دروستیاندەکات. ئەم گروپانە دەشچنە پەیوەندیی تایبەتەوە لەناو خۆیان و لەگەڵ گروپەکانی دیکەدا. لەدوای دروستبوونی سوشیال میدیاشەوە جۆرێک لە شوناسی دەستەجەمعی دیگیتاڵی دروستبووە کە بەشێکی سەرەکیی و بنەڕەتیی شوناسی ژمارەیەکی گەورە لە تاکەکەسەکانە. زۆربەی جاریش فوتباڵ دەربڕی شوناسی نەتەوەیی و بەھێزکردنەوە و پێداگرتنەوەیە لەسەر ئەم شوناسە. زۆرجار نەتەوە لەناو فوتبۆڵدا خۆی سەرلەنێ دروستدەکاتەوە و پێ لەسەر بوونی بەھێزی خۆی دادەگرێت. ھاندەرە پرتەقاڵییەکانی ھۆڵەندا لەناو شارەکانی ئەڵمانیا و لەناو یاریگاکاندا، چین، ئەگەر ھۆڵەندییەکی پرتەقاڵیی نەبن و ھێما بۆ نەتەوەی ھۆڵەندیی نەکەن. لە ڕاستیدا فوتبۆڵ، ھەم ئەنجامدانیی و ھەم سەیرکردنی دەتوانێت تا ئەو ئاستە بڕوات کە ببێت بە جۆرێکی تایبەت لە ژیان و شێوازێکی تایبەتی پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیی. بە دەوری فوتبۆڵدا ھەم ژێرخانێکی مادیی گەورە و ھەم پەیوەندیی جیاواز و ھەم فۆرمی تازەی پێکەوەبوون دروستبووە، کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا بوونی نەبووە. ھەموو ئەمانە بەشێکن لە ژیانی خەڵک، بە تایبەتی کە ئینتەرنێت و ساتالایت دەتوانن یاریگاکانی جیھان بھێننە ناو ژووری دانیشتن و خەوتنەکانی ژمارەیەکی گەورەوە لە تەماشاکەران. بێگومان شێوازی ھاندەربوون و پشتگیریکردنیش جیاواز و فرەجۆرە. جیاکردنەوەی ھاندەرانی ئاسایی، کە شتێک لە چێژ و شتێک لە ئینتیما و شتێک لە خۆشەویستیی دەیانجوڵێنێت، جیاوازە لەو ھاندەرانەی ناوی ”ئولترا“ و ”ھولیگەن“یان لێنراوە. ”ئولترا“ و ”ھولیگەن“ ئەو ھاندەرانەن کە پەڕگیرن و ئاژاوە دەنێنەوە و پەنا بۆ بەکارھێنانی توندوتیژییش دەبەن، زۆرجار توندوتیژیی رێکخراو و دەستەجەمعیی. بڕێک لە ڕق و بڕێک لە ململانێی توند و بڕێک لە ئاژاوەگێڕی لەناو ھەندێک لە ھاندەراندا ھەیە. ھولیگەنیزم دیاردەیەکە لەئینگلەتەرەدا دروستدەبێت و ھەر لەوێشەوە بەجیھانیی دەبێت. بەڵام دیاردەی ئولترا لە ئیتالیادا دروستدەبێت و لەوێوە بەجیھاندا بڵاودەبێتەوە. ھەردوو دیاردەکە بەستراونەتەوە بە توندوتیژیی و تێکدان و ئاژاوەگێڕییەوە، ھەندێکجار توندوتیژییەکی دڵڕەق و دوژمنکارانەش، کە بە شەڕ و پەلاماردان کۆتاییاندێت و دەشێت تا ئاستی کوشتن و خوێنڕشتنیش، بڕۆن. بەڵام لە زۆر وڵاتدا ھاندەرە پەڕگیرەکان تەنھا کەسانێکی پەڕگیر نین، بەڵکو ھەڵگری دیدگای سیاسیی تایبەتیشن، جا یان سەر بە ھێزە چەپگەرەکانن، یان سەر بە ھێزە ڕاسترەوەکان. لە ساتەوەختی ڕاپەڕینەکانی بەھاری عەرەبیدا، ھاندەرە پەڕگیرەکان لە میسر، ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەرفراوانبوونی سنووری خۆپیشاندانەکان و بەجەماوەریکردنی ڕاپەڕینەکاندا، بینیی. لە وڵاتێکی وەک ھۆڵەندادا یانەی ئاجاکس ئەمستردام نوێنەری بەشە دەوڵەمەندەکەی وڵاتەکە و یانەی فاینۆرد نوێنەری بەشە کەم دەرامەتەکەی، وڵاتەکەیە. بە مانایەک لە ماناکان، بەرشلۆنە بەشێکە لە خەونی ھەندێک لە کاتالۆنییەکان بۆ سەربەخۆیی، بەڵام ڕیاڵ مەدریدە نوێنەری دەسەڵاتی ناوەندیی دەوڵەتی ئیسپانیایە. بردنەوەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا لە تورکیا، لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئەوروپادا کە دوێنێ شەو لە بەرلین ڕوویدا، بۆ خەڵکی کوردستان مانایەک و بۆ ھەوادارانی گورگە بۆرەکانی تورکیا مانایەکی دیکەی ھەبوو. لە عێراقیشدا یانەی ”ڕەشید“ی سەردەمی عودەی کوڕی سەدام حوسەین، یانەیەک بوو زۆربەی خەڵکی عێراق ڕقیان لێیبوو، لەبەر ئەوەی خاوەنەکەی عودەی کوڕی سەدام حوسەین بوو. بەم مانایە ھەم فوتباڵ و ھەم یاریگاکان دەتوانن ڕووبەرێکی تایبەتی ئیشکردنی سیاسەت و پەرەدان بە مەیل و ئینتیمای سیاسیی تایبەت، بن. ئەگەرچی بەردەوام پێ لەسەر جیاکردنەوەی وەرزش و سیاسەت دادەگیرێت، بەڵام فوتباڵ دەتوانێت شوێنێک بێت بۆ دەربڕینی ڕەخنەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ھەمەجۆر. لە جامی جیھانی ڕابردوودا لە قەتەر، ھەم پاڵەوانێتییەکە و ھەم ھەندێک لە یارییەکان وەک جۆرێک لە ڕەخنەکردنی پێگەی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا بەکارھات. یاریزانەکەی ھەڵژاردەی تورکیاش یاریگاکەی بۆ پرۆپاگەندەکردن لە شوناسی گورگەبۆرەکان بەکارھێنا. لە ھەموو ئەو دۆخانەدا یاریگا دەبێتە ھەڵگری رەھەندێکی سیاسیی تایبەت. فوتبۆڵ لە ھەمانکاتدا ئەزموونێکی ئیستاتیکی تایبەتیشە، جۆرێکی تایبەتە لە جوانیی. ئەم جوانییە ھەندێکجار لە توانا تاکەکەسییەکانی ئەم یان ئەو یاریزانەوە دروستدەبێت، وەک توانا تایبەتییەکانی میسیی یان ڕۆنالدینۆ، یان لە کاریی پێکەوەیی و دەستەجەمعیی تیپەکەوە وەک گشتێک، وەک یارییەکانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا. راستە زۆرجار ئەنجامی یارییەکە لە ھەمووشتێکی دیکە گرنگترە، بەڵام ئەنجامی دابڕاو لە جوانیی ئەنجامێکی بێچێژە، دابڕاوە لە رەھەندە ئیستاتیکییەکەی یاریەکە.
راپۆرتی: درەو 🔹 لەسەر ئاستی گشتی عێراق و هەرێمی و کوردستان ژمارە زانکۆکان گەیشتووە بە (145) زانکۆ کە (97) زانکۆیان بە رێژەی (67%) زانکۆی تایبەت و (48) زانکۆیان بە ڕێژەی (33%) زانکۆی گشتی (حکومی)ین. 🔹 لە دوای پارێزگای بەغدا کە (42) زانکۆی تێدایە و (9)یان زانکۆی گشتی و (33)یان زانکۆی تایبەتن، پارێزگای هەولێر دێت و (14) زانکۆی تێدایە کە تەنها (5) یان گشتییەو (9)یان زانکۆی تایبەتن، لە دوای پارێزگای هەولێریشەوە لەسەر ئاستی گشتی عێراق پارێزگای سلێمانی بە پلەی سێیەم دێت لە ڕووی زۆری ژمارەی زانکۆوە کە (12) زانکۆی تێدایە (6)یان گشتی و (6) زانکۆشیان تایبەتن. ژمارەی زانکۆ گشتی و تایبەت (ئەهلی)یەکان لە سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی گشتی عێراق و هەرێمی و کوردستان ژمارە زانکۆکان گەیشتووە بە (145) زانکۆ کە (97) زانکۆیان بە رێژەی (67%) زانکۆی تایبەت و (48) زانکۆیان بە ڕێژەی (33%) زانکۆی گشتی (حکومی)ین. لە دوای پارێزگای بەغدا کە (42) زانکۆی تێدایە و (9)یان زانکۆی گشتی و (33)یان زانکۆی تایبەتن، پارێزگای هەولێر دێت و (14) زانکۆی تێدایە کە تەنها (5) یان گشتییەو (9)یان زانکۆی تایبەتن، لە دوای پارێزگای هەولێریشەوە لەسەر ئاستی گشتی عێراق پارێزگای سلێمانی بە پلەی سێیەم دێت لە ڕووی زۆری ژمارەی زانکۆوە کە (12) زانکۆی تێدایە (6)یان گشتی و (6) زانکۆشیان تایبەتن. بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە (چارتی یەکەم). چارتی یەکەم یەکەم؛ زانکۆ گشتی و تایبەت (ئەهلی)یەکان لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)، (32) زانکۆی گشتی (حکومی) و تایبەت (ئەهلی) هەیە، کە (14)یان زانکۆی گشتی و (18)یان زانکۆی تایبەت (ئەهلی)ن، بەجۆرێک؛ 1. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای هەولێر لە پارێزگای هەولێر (9) زانکۆی ئەهلی و (5) زانکۆی حکومی هەن، کە لە ساڵانی جیاوازدا دامەزراون ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای هەولێر - زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی (1981) دامەزراوە. - زانکۆی هەولێری پزیشکی لە ساڵی (2005) دامەزراوە. - زانکۆی کۆیە لە ساڵی (2003) دامەزراوە. - زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ساڵی (1996) دامەزراوە. - زانکۆی سۆران لە ساڵی (2009) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای هەولێر - زانکۆی نۆلیج لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە ساڵی (2007) دامەزراوە. - زانکۆی جیهان فەرەنسی لە ساڵی (2007) دامەزراوە. - زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر لە ساڵی (2017) دامەزراوە. - زانکۆی بەیان لە ساڵی (2013) دامەزراوە. - زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە ساڵی (2007) دامەزراوە. - زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر لە ساڵی (2015) دامەزراوە. - کۆلێژی قەڵای زانکۆیی لە ساڵی (2018) دامەزراوە. - زانکۆی کوردستان – هەولێر لە ساڵی (2006) دامەزراوە. 2. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی (6) زانکۆی ئەهلی و (6) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای سلێمانی - زانکۆی سلێمانی لە ساڵی (1968) دامەزراوە. - زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (1996) دامەزراوە. - زانکۆی چەرموو لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی گەرمیان لە ساڵی (2010) دامەزراوە. - زانکۆی ڕاپەڕین لە ساڵی (2010) دامەزراوە. - زانکۆی هەڵەبجە لە ساڵی (2014) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای سلێمانی - زانکۆی ئەمریکی لە ساڵی (2007) دامەزراوە. - زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ساڵی (2008) دامەزراوە. - زانکۆی جیهان لە ساڵی (2007) دامەزراوە. - زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنۆلۆجیا لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە ساڵی (2007) دامەزراوە. - زانکۆی گۆیژە لە ساڵی (2018) دامەزراوە. 3. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای دهۆک لە پارێزگای دهۆک (3) زانکۆی ئەهلی و (3) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای دهۆک - زانکۆی دهۆک لە ساڵی (1992) دامەزراوە. - زانکۆی زاخۆ لە ساڵی (2005) دامەزراوە. - زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی (1988) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای دهۆک - زانکۆی ئەمریکی لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی نەورۆز لە ساڵی (2004) دامەزراوە. - زانکۆی جیهان لە ساڵی (2007) دامەزراوە. دووەم؛ زانکۆ گشتی و تایبەت (ئەهلی)یەکان لە سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق (113) زانکۆی گشتی (حکومی) و تایبەت (ئەهلی) هەیە، کە (34)یان زانکۆی گشتی و (78)یان زانکۆی تایبەت (ئەهلی)ن، بەجۆرێک؛ 1. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای بەغداد بەغدای پایتەخت لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق زۆترین زانکۆی حکومی و ئەهلی تێدایە، کە (33) زانکۆی ئەهلی لەخۆدەگرێت کە کۆنترینیان زانکۆی میراتە حزبی دەعوەی ئیسلامی خاوەندارێتی دەکات لە ساڵی 1988 دروستکراوە، هاوکات (9) زانکۆی گشتی (حکومی) لەو پارێزگایەیە، ئەوانیش؛ • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای بەغداد - زانکۆی بەغدا لە ساڵی (1957) دامەزراوە. - زانکۆی موستەنسریە لە ساڵی (1963) دامەزراوە. - زانکۆی نەهرەین لە ساڵی (1987) دامەزراوە. - زانکۆی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان لە ساڵی (2014) دامەزاوە. - زانکۆی عێراقیە لە ساڵی (1989) دامەزراوە. - زانکۆی پۆلیتەکنیکی ناوەند لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی کەرخ بۆ زانست لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی ئبن سینا بۆ زانستی پزیشکی و دەرمانسازی لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی تەکنەلۆجیا لە ساڵی (1975) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای بەغداد - زانکۆی توراس لە ساڵی (1988) دامەزراوە. - کۆلێژی مەنسوری زانکۆیی لە ساڵی (1988) دامەزراوە. - کۆلێژی رافدەینی زانکۆیی لە ساڵی (1988) دامەزراوە. - کۆلێژی مەئمونی زانکۆیی لە ساڵی (1990) دامەزراوە. - کۆلێژی بەغداد بۆ زانست و ئابوری زانکۆیی لە ساڵی (1996) دامەزراوە. - کۆلێژی بەغداد بۆ زانستی پزیشکی لە ساڵی (2000) دامەزراوە. - کۆلێژی شاری زانستی زانکۆیی لە ساڵی (2004) دامەزراوە. - کۆلێژی دیجلەی زانکۆیی لە ساڵی (2004) دامەزراوە. - کۆلێژی سەلامی زانکۆیی لە ساڵی (2005) دامەزراوە. - کۆلێژی ئسوڵی زانستی زانکۆیی لە ساڵی (2011) دامەزراوە. - کۆلێژی رەشیدی زانکۆیی لە ساڵی (2010) دامەزراوە. - کۆلێژی سەدری عێراقی زانکۆیی لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - کۆلێژی حیکمەی زانکۆیی لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - ئیمام جەعفەر سادق لە ساڵی (2004) دامەزراوە. - کۆلێژی ئەسرائی زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە. - زانکۆی فەراهیدی لە ساڵی (2012) دامەزراوە. - کۆلێژی مستەفای زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە. - کۆلێژی فارابی زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە. - کۆلێژی ئەلبانی زانکۆیی لە ساڵی (2012) دامەزراوە. - کۆلێژی نوخبەی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - کۆلێژی نسوری زانکۆیی لە ساڵی (2011) دامەزراوە. - کۆلێژی ئامالی زانکۆیی لە ساڵی (2015) دامەزراوە. - زانکۆی ئوروک لە ساڵی (2015) دامەزراوە. - کۆلێژی هادی زانکۆیی لە ساڵی (2015) دامەزراوە. - کۆلێژی بەیان لە ساڵی (2016) دامەزراوە. - کۆلێژی ئاشور لە ساڵی (2017) دامەزراوە. - کۆلێژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زانکۆیی لە ساڵی (2017) دامەزراوە. - کۆلێژی گلگامش لە ساڵی (2019) دامەزراوە. - زانکۆیی ئەمریکی لە ساڵی (2021) دامەزراوە. - زانکۆی مەشرق لە ساڵی (2020) دامەزراوە. - کۆلێژی ئبن خەلدون لە ساڵی (2020) دامەزراوە. - زانکۆی شەعب لە ساڵی (2022) دامەزراوە. - زانکۆی مستەفا ئەمین لە ساڵی (2022) دامەزراوە. 2. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای نەینەوا لە پارێزگای نەینەوا (2) زانکۆی ئەهلی و (5) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای نەینەوا - زانکۆی موسڵ لە ساڵی (1959) دامەزراوە. - زانکۆی نەینەوا لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی تەلەعفەر لە ساڵی (2010) دامەزراوە. - زانکۆی حەمدانیە لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی پۆلەتەکنیکی باکور لە ساڵی (2014) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای نەینەوا - کۆلێژی حودەبای زانکۆیی لە ساڵی (1994) دامەزراوە. - زانکۆی نور لە ساڵی (2013) دامەزراوە. 3. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای سەڵاحەدین لە پارێزگای سەڵاحەدین (2) زانکۆی ئەهلی و (2) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای سەڵاحەین - زانکۆی سامەرا لە ساڵی (2012) دامەزراوە. - زنکۆی تکریت لە ساڵی (1987) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای سەڵاحەین - ئیمام جەعفەر سادق لە ساڵی (2004) دامەزراوە. - کۆلێژی ئیمامی زانکۆیی لە ساڵی (2010) دامەزراوە. 4. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای ئەنبار لە پارێزگای ئەنبار (3) زانکۆی ئەهلی و (2) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای ئەنبار - زانکۆی فەلوجە لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زسنکۆی ئەنبار لە ساڵی (1987) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای ئەنبار - کۆلێژی مەعاریفی زانکۆیی لە ساڵی (1993) دامەزراوە. - کۆلێژی هودا لە ساڵی (1996) دامەزراوە. - کۆلێژی ئیدریسی زانکۆیی لە ساڵی (2017) دامەزراوە. 5. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای کەرکوک لە پارێزگای کەرکوک (3) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای کەرکوک - زانکۆی کەرکوک لە ساڵی (2003) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای کەرکوک - زانکۆی ئیمام جەعفەر سادق لە ساڵی (2004) دامەزراوە. - زانکۆی قەڵەم لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - زانکۆی قەڵەم لە ساڵی (2012) دامەزراوە. 6. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای بەسرە لە پارێزگای بەسرە (5) زانکۆی ئەهلی و (3) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای بەسرە - زانکۆی بەسرە لە ساڵی (1964) دامەزراوە. - زانکۆی بەسرە بۆ نەوت غاز لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی پۆلەتەکنیکی باشور لە ساڵی (2014) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای بەسرە - کۆلێژی شەتولعەرەبی زانکۆیی لە ساڵی (1993) دامەزراوە. - کۆلێژی عێراقی زانکۆیی لە ساڵی (2005) دامەزراوە. - کۆلێژی کونوزی زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە. - زانکۆی معقل (AMIU) لە ساڵی (2020) دامەزراوە. - کۆلێژی فەرقەدینی زانکۆیی لە ساڵی (2015) دامەزراوە. 7. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای نەجەف لە پارێزگای نەجەف (5) زانکۆی ئەهلی و (3) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای نەجەف - زانکۆی کوفە لە ساڵی (1987) دامەزراوە. - زانکۆی جابر بن حەیانی پزیشکی لە ساڵی (2013) دامەزراوە. - زانکۆی فوراتی ناوەندی پۆلەتەکنیکی لە ساڵی (2014) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای نەجەف - زانکۆی ئیسلامی لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - زانکۆی کەفیل لە ساڵی (2005) دامەزراوە. - کۆلێژی شێخ توسی لە ساڵی (2005) دامەزراوە. - زانکۆی ئیمام جەعفەر سادق لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - کۆلێژی فقهی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - ی زانکۆیی لە ساڵی (2015) دامەزراوە. 8. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای کەربەلا لە پارێزگای کەربەلا (10) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای کەربەلا - زانکۆی کەربەلا لە ساڵی (2002) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای کەربەلا - زانکۆی ئەهل بەیت لە ساڵی (2004) دامەزراوە. - کۆلێژی حوسێنی زانکۆیی لە ساڵی (2010) دامەزراوە. - کۆلێژی سەفوەی زانکۆیی لە ساڵی (2013) دامەزراوە. - کۆلێژی تەفی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - کۆلێژی زەهراوی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە. - زانکۆی وارس ئەنبیا لە ساڵی (2017) دامەزراوە. - زانکۆی عەمید لە ساڵی (2017) دامەزراوە. - کۆلێژی زەهرای کچان لە ساڵی (2019) دامەزراوە. - کۆلێژی ئەمەلی پزیشکی لە ساڵی (2021) دامەزراوە. - زانکۆی تەهران بۆ زانستە پزیشکییەکان لە ساڵی (2022) دامەزراوە. 9. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای میسان لە پارێزگای میسان (3) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای میسان - زانکۆی میسان لە ساڵی (2007) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای میسان - زانکۆی ئیمام جەعفەر لە ساڵی (2004) دامەزراوە. - کۆلێژی منارە بۆ زانستە پزیشکییەکان لە ساڵی (2017) دامەزراوە. - کۆلێژی عەمارەی زانکۆیی لە ساڵی (2017) دامەزراوە. 10. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای موسەننا لە پارێزگای موسەننا (2) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای موسەننا - زانکۆی موسەننا لە ساڵی (2007) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای موسەننا - زانکۆی ئیمام جەعفەر لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - زانکۆی سەماوە لە ساڵی (2020) دامەزراوە. 11. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای دیالە لە پارێزگای دیالە (3) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای دیالە - زانکۆی دیالە لە ساڵی (1999) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای دیالە - کۆلێژی یەرموکی زانکۆیی لە ساڵی (1996) دامەزراوە. - زانکۆی ئیمام جەعفەر لە ساڵی (2010) دامەزراوە. - کۆلێژی بیلاد رافدرینی زانکۆیی لە ساڵی (2014) دامەزراوە. 12. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای زیقار لە پارێزگای زیقار (4) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای زیقار - زانکۆی زیقار لە ساڵی (2000) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای زیقار - زانکۆی ئیمام جەعفەر لە ساڵی (2012) دامەزراوە. - کۆلێژی مەزایای زانکۆیی لە ساڵی (2012) دامەزراوە. - زانکۆی نیشتمانی بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا لە ساڵی (2015) دامەزراوە. - زانکۆی عەین لە ساڵی (2017) دامەزراوە. 13. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای واست لە پارێزگای واست (1) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای واست - زانکۆی واست لە ساڵی (2003) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای واست - کۆلێژی کوتی زانکۆیی لە ساڵی (2012) دامەزراوە. - 14. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای دیوانیە لە پارێزگای دیوانیە (1) زانکۆی ئەهلی و (1) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای دیوانیە - زانکۆی قادسیە لە ساڵی (1987) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای دیوانیە - زانکۆی ئیسلامی لە ساڵی (2009) دامەزراوە. 15. زانکۆ گشتی و تایبەتەکانی پارێزگای بابل لە پارێزگای بابل (3) زانکۆی ئەهلی و (2) زانکۆی حکومی هەن، ئەوانیش: • زانکۆ گشتی (حکومی)یەکانی پارێزگای بابل - زانکۆی بابل ساڵی (1991) دامەزراوە. - زانکۆی قاسم خەزرا ساڵی (2012) دامەزراوە. • زانکۆ تایبەت (ئەهلی)یەکانی پارێزگای بابل - زانکۆی ئیسلامی لە ساڵی (2018) دامەزراوە. - کۆلێژی حلەی زانکۆیی لە ساڵی (2009) دامەزراوە. - زانکۆی مستەقبەل لە ساڵی (2010) دامەزراوە. سەرچاوە؛ ماڵپەڕی ئەلساعە
درەو: ئاژانسی هەواڵی"رۆیتەرز": هێزەكانی توركیا لە باكوری خۆرئاوای سوریا روبەڕوی پەلاماری چەكداری دەبنەوە, ئەوەش دوای ئەو كردەوە توندوتیژیانەی بەنابەرە سورییەكانی لە توركیا كردە ئامانج. سەرچاوەیەك لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند: توركیا دەروازە سنوریە سەرەكییەكانی لەگەڵ باكوری خۆرئاوای سوریا داخستووە, دوای ئەوەی هێزەكانی روبەڕووی هێرشی چەكداری بوونەتەوە لەلایەن هاوڵاتیانی سوری توڕە, بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژی دژی پەنابەرانی سوریا لەتوركیا. عەلی یرلیكایا, وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: پۆلیسی وڵاتەكەی (474) كەسی تێوەگلاویان لەو هێرشانە دەستگیركردووە, كە رەوەندی سوری لەسەرانسەری توركیا كردووەتە ئامانج, كە شەوی یەك شەممەی رابردوو ئەنجامدرا. موڵك و ماڵ ئۆتۆمبیلی سوریەكان روبەڕوی كاری تێكدەرانەو سوتاندن بووەوە لە ویلایەتی قەیسەری ناوەڕاستی ئەو وڵاتە, بەهۆی بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستدرێژیكردنی پیاوێكی سوری بۆ سەر منداڵێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان. ئاژانسی هەواڵگری توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كارە توندوتیژیەكان گەیشتووەتە هەرێمەكانی, هاتای و غازی عەنتاب و قۆنیاو بۆرسەو ناوچەیەك لە ئەستەنبوڵ, كە تیایدا ژماریەك هاوڵاتی سوری برینداربوون. ئەوەش وایكرد, سەدان هاوڵاتی سوری توڕە بڕژێنە سەر شەقامەكانی چەندین ناوچە لە باكوری خۆرئاوای سوریا, كە چەكدارە یاخیبووەكان كۆنتڕۆڵیان كردووەو توركیا هەزاران سەربازی لەو ناوچانە بڵاوكردووەتەوەو, كردوویەتی بەناوچەی هەژموونی خۆی, بەجۆرێك رێگە بە رژێمی سوریا نادات بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە. بەرپرسێكی ناوچەكە سنوریەكان بە رۆیتەرزی وتووە: توركیا لەوەڵامی ئەو كردەوانەدا دەروازەی"باب ئەلهەوا"ی سنوریی بۆ كاتێكی نادیار دواخستووە, كە دەروازەیەكی سەرەكی بازرگانی و گواستنەوەیە بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی, هاوشانی "باب ئەلسەلام"و دەروازە بچوكەكانی تر. شاری عەفرینی سنوریی, بووە شانۆی توندترین پێكدادان, كە تیادا لایەنی كەم چوار كەس لە تەقەی نێوان خۆپیشاندەرە چەكدارەكان و هێزەكانی توركیادا كوژران. لەناوچەكانی تریش, بەریەككەوتن و پێكدادانی چەكداری روویداوەو هاوڵاتیانیش لەچەند شارۆچكەیەك بە بەرد پەلاماری هێزەكانی توركیایان داوەو, ئاڵای توركیا لەسەر هەندێك لە نوسینەگەكان پارچە پارچە كردووە. چەندین بەرپرسی توركیا ئەو ئاڵۆزیانەیان لە سوریا بە وروژاندن و كاری ئیستفزازی ناوبردووە. وەزارەتی دەرەوە رایگەیاندووە: هەڵەیە روداوە خەمناكەكان كە لە ولایەتی قەیسەری روویداوە, بكرێتە بنەمایەك بۆ كاری وروژاندن و دەستدرێژی لە دەرەوەی سنورەكانمان. رەجەب تەیب ئەردۆغان, ئۆباڵی "پلانی ئاژاوە"ی نایە ئەستۆی گروپەكانی پەیوەست بە رێكخراوە تیرۆرستیەكان, بەڵێنیشدا ئەو "دەستە پیسانە" ئاشكرابكات كە لەپشتی روداوەكانی ئەم دواییەوەن. ئەردۆغان, دوای دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران وتی: دەزانین كێیە ئەم جۆرە گەمانە دەكات لەگەڵ بەزیوەكانی رێكخراوی تیرۆرستی, ئێمەو برا سوریەكانمان ناكەوینە ئەو بۆسە پیسە, رادەستی كاری تێكدەرانەی رەگەپەرستی نابین. ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد: زیاتر لە (670)هەزار سوری گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی باكوری سوریا, دوای ئەوەی توركیا بە درێژایی دەیەی رابردوو كاری لەسەر بنیادنانی ناوچەی ئارام كردووە. چارەسەری كێشەی پەنابەران بەشێوەیەكی مرۆیی و ئەخلاقی دەكرێت بەجۆرێك تەریبی دۆخی ئابوری توركیا بێت, كە میوانداری زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەری جەنگی سوریای كردووە. ئەردۆغان هەینی رابردوو وتی: دەكرێت كۆبونەوە لەگەڵ ئەسەد هاوكاربێت لە گێڕانەوەی پەیوەندیە دووقۆڵییەكان, توركیا لەدوای جەنگی ناوخۆی سوریاوە لە ساڵی (2011) پەیوەندیەكانی لەگەڵ سوریا بچڕاندو پشتیوانی یاخیبووەكانی كرد, كە هەوڵی رووخاندنی رژێمی ئەسەد دەدەن.
درەو: 🔻 بەپێی ڕاپۆرتێکی بنکۆکاری مەیدانی "ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان" بە هاوکاری رێکخراوی (NED) ئەمریکی؛ 🔹 بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ساڵی (2023) دا (13 هەزار و 489) سکاڵا تۆمارکراوەو (3 هەزار و 786) سکاڵایان لە پارێزگای هەولێر و (3 هەزار و 611) سکاڵایان لە پارێزگای دهۆک و (3 هەزار و 418) سکاڵایان لە سلێمانی و (2 هەزار و 476) سکاڵاش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی (گەرمیان، ڕاپەڕین، زاخۆ و سۆران بووە. 🔹هەر بەپێی بەدواداچوونەکە؛ لە ساڵی (2023)دا (هەزار و 935) کەسی خێزانی لە (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی) تۆمار کراوە کە؛ (754) کەیسیان لە هەولێر، (642) کەیسیان لە دهۆک، (283) کەیسیان لە سۆران، (181) کەیسیان لە سلێمانی و (75) کەیسیش کە ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بوونە. ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان بە هاوکاری رێکخراوی (NED) ئەمریکی ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییی خێزانیی ژماره (8)ی ساڵی 2011 له ههرێمی كوردستان - عێراق لە ئەستۆگرتووە، لە ڕاپۆرتێکی دورودرێژدا، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵێک تەوەری گرنگ وەستاوە، کە بریتین لە؛ پارێزگای سلێمانی: 1. پەرلەمانی کوردستان و مێژووی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی. 2. لایەنە بەهێز و لاوازەكانی یاساكە بە بۆچوونی دادوەرانی دادگای توندوتیژیی خێزانی. 3. لایەنە بەهێز و لاوازەكانی یاساكە بە بۆچوونی ئەندامانی داواكاری گشتی. 4. مێژووی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی. 5. نوسینگەكان و رێگری و كێشەكانی بەردەم كاركردنیان . پارێزگای هەولێر: 1. لیژنەی ئاشتەوایی. 2. وەزارەتی ئەوقاف و یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی. پارێزگای دهۆك: 1. دەزگاكانی راگەیاندن و رۆڵیان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی یاسایی و كلتوری ناتوندوتیژیی. 2. مالی داڵدەدانی ژنانی هەرەشەلێكراو (شێڵتەرەكان). 3. کێشە و گرفتەكانی شێڵتەر لە پارێزگای دهۆك. پارێزگای هەڵەبجە: 1. لیژنەی ئاشتەوایی. 2. یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی و كۆلێژی یاسا لە زانكۆی هەڵەبجە. ئیدارەی راپەرین: 1- نوسینگەی رانیە. 2- رێكارەكانی تۆماركردنی سكاڵا لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی. 3- چیرۆكی سەركەوتن. ئیدارەی گەرمیان: 1- رێگرییەكانی بەردەم تۆماركردنی سكاڵا. 2- پاڵنەرەکانی گۆڕینی بیروڕای خەڵك بەرامبەر نوسینگەكانی توندوتیژیی خێزانی و دادگاكان. 3- دادگاكانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی. 4- فرەژنی و پەیوەندی بە كێشە خێزانییەكان. 5- بۆچوونی مامۆستایانی ئایینی لەسەر فرەژنی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی. 6- بەرزبوونەوەی رێژەی جیابونەوە لەنێوان هاوسەران بە هۆكاری هێنانی ژنی دووەم. ئامارو ئەنجامی ڕاپرسی وەک لە ڕاپۆرتەکەی "ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان" هاتووە، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ساڵی (2023) دا (13 هەزار و 489) سکاڵا تۆمارکراوەو (3 هەزار و 786) سکاڵایان لە پارێزگای هەولێر و (3 هەزار و 611) سکاڵایان لە پارێزگای دهۆک و (3 هەزار و 418) سکاڵایان لە سلێمانی و (2 هەزار و 476) سکاڵاش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی (گەرمیان، ڕاپەڕین، زاخۆ و سۆران بووە. لەم بارەیەوە بڕوانە (چارتی یەکەم). چارتی یەکەم هاوکات بەپێی بەدواداچوونەکە؛ لە ساڵی (2023)دا (هەزار و 935) کەسی خێزانی لە (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی) شارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە کە؛ (754) کەیسیان لە هەولێر، (642) کەیسیان لە دهۆک، (283) کەیسیان لە سۆران، (181) کەیسیان لە سلێمانی و (75) کەیسیش کە ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بوونە. بڕوانە (چارتی دووەم). چارتی دووەم هەر لە ڕاپۆرتەکەی "ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان" تایبەت بە "ڕاپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی"دا ئاماژە بە ڕاپرسییەکی تایبەت دەکات لەبارەی هۆشیاری بەئاگایی کۆمەڵگا دەربارەی پرسەکانی تایبەت بە توندوتیژی خێزانی و کە لە سەر ئاستی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوەو لە هەردوو ڕەگەز و ئاستی خوێنەواری جیاواز بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردووە، وەک لە چارتەکانی خوارەوەدا هاتووە، دەرئەنجامی ڕاپرسییەکە خراوەتەڕوو. دەرەنجامی ڕاپرسی "ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان" راسپاردە و پێشنیازەکان 1. كردنەوەی شێڵتەری تایبەت بە پاراستنی ئەو كەسانەی لە ئیدارەی راپەرین و زاخۆ رووبەرووی مەترسی دەبنەوە. 2. لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی ناوخۆ رۆڵی زیاتر ببینن لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی. 3. هەمواركردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی بەجۆرێك هەموو كەمووكورتییە یاسایی و لایەنەكانی جێبەجێكردنی چارەسەربكات، ئەوەش بە ئامادەکردنی لیژنەی پسپۆڕ لە كەسانی شارەزا، دادوەران، مامۆستایانی زانكۆ و ئایینی و لایەنە پەیوەندیدارەكان. 4. هەوڵدان بۆ رێكخستنەوەی كاروباری لیژنەكانی ئاشتەوایی لە هەموو شارەكان بە جۆرێك یەك میكانزمی دیاریكراو و گشتگیری كاركردنیان هەبێت. 5. بڵاوکركردنەوەی هۆشیاریی زیاتر لەسەر یاساكە بە شێوەیەكی گشتی و بەتایبەت لە ئیدارەی گەرمیان. 6. هەوڵدان بۆ زیادكردنی ژمارەی كارمەندانی ئافرەت لە نووسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی لە ئیدارەی گەرمیان. 7. هەنگاوی زیاتر بنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددانەی جێبەجێنەکراون وەک کردنەوەی دادگایەکی تایبەتمەند بە کێشە خێزانییەکان لە بابەتی ئەو تاوانانەی کە سزاکانیان لە (٥) ساڵ زیاترن لە شار و شارۆچکەکان، چونکە کاریگەری گەورەی لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژیی هەیە. 8. دابینكردنی پێداویستیی نووسینگە و بەرێوەبەرایەتییەكان لە دامەزراندنیی كارمەند و پێداویستییەكان تا بتوانن رۆڵی گرنگ ببنین وەک یاساكەدا هاتووە. 9. كردنەوەی خولی بەردەوام بۆ ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی.
درەو: ئەمڕۆ ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و ستافی دیپلۆماسی كۆنسوڵخانە سەردانی ئوفیسی دامەزراوەی میدیایی (درەو)یان كرد، بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی (دامەزراوەی میدیایی درەو) سەبارەت بە دۆخی ئەمڕۆی كوردستان و پرسی هەڵبژاردن و ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، (درەو) بە راپۆرت و كتێب و بڵاوكراوەكانی خۆی بە ئامار و داتا پرسی هەڵبژاردن و نەوت و ئازادی رۆژنامەگەری بە ووردی بۆ كونسوڵ و ستافی دیپلۆماسی كونسوڵخانەی بەریتانیا خستەڕوو.
شيكاري: درةو 🔻 بە پێوەرگرتنی ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2021) لەسەر ئاستی سنوری پارێزگا (بازنە)کانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان و بەرکەوتی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەجۆرێکە، کە؛ 🔹 پارتی یەکەم بووەو (597 هەزار و 234) دەنگ و ڕێژەی (47%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (40) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت، بەپێی سیستمی نوێی هەڵبژاردن. 🔹 یەکێتی پلەی دووەمی گرتووە و (214 هەزار و 716) دەنگ و ڕێژەی زیاتر (17%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (20) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. 🔹 نەوەی نوێ بە پلەی سێیەم دێت و (204 هەزار و 885) دەنگی بە ڕێژەی سەرو (16%)ی بەدەستهێناوەو (17) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 یەکگرتوو بەبێ ئەوەی لە چەند بازنەیەکی سنوری پارێزگاکان کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (108 هەزار و 10) دەنگ و نزیک لە ڕێژەی (9%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (8) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 کۆمەڵ بەبێ ئەوەی لە چەند بازنەیەکی سنوری پارێزگاکان و تەواوی پارێزگای دهۆک کاندیدی هەبێت پێنجەم بووەو (64 هەزار و 156) دەنگ و زیاتر لە ڕێژەی (5%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (6) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 بزوتنەوەی گۆڕان بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەولێر و پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە کاندیدی هەبێت شەشەم بووەو (22 هەزار و 91) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (2%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 سەربەخۆو لایەنەکانی دیکە (39 هەزار و 835) دەنگ و ڕێژەی زیاتر لە (3%)ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانیان بەردەکەوێت، (5) کورسی کۆتا بۆ مەسیحی و پێکهاتەی تورکمان تەرخان دەکرێت. یەکەم؛ پارێزگا (بازنە)کانی هەڵبژاردن لە چواچێوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەشێک لە بەندەکانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بیانووی نادەستوری بوونیانەوە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو. لەوکات بەدواوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە بۆ ڕێکخستنی ڕێوشوێنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. لەو چوارچێوەیەشدا ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە چوارچێوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە (4ی حوزەیرانی 2024) یاسای دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد، کە هەرێمی کوردستان دابەشی سەر (4) بازنەی هەڵبژاردن دەکات. لە دەقی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا هاتووە، هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بەسەر (4) ناوچە (بازنە)ی هەڵبژاردن ئەوانیش؛ بازنەکانی "هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە"ن. بەپێی بڕیارەکە، پەرلەمانی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت و دابەشکراوە، بەم شێوەیە: هەولێر (34 کورسی) نێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، سلێمانی (38 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، دهۆک ( 25 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی، و بازنەی هەڵەبجە (3 کورسی) بەبێ هیچ کورسییەک بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراوە. ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا جێگەی بایەخ دەبێت بە پێوەرگرتنی ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2021) لەسەر ئاستی سنوری پارێزگا (بازنە)کانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان و بەرکەوتی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێت، بە جۆرێک؛ پارێزگای هەولێر، کە (32 کورسی) گشتی و (2) کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی (تورکمان و مەسیحی) تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای هەولێر پێکدێت لە (قەزای ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، سۆران، شەقڵاوە، کۆیە، خەبات، چۆمان، ڕەواندز و مێرگەسور) و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکانی پارێزگاکە. بازنەی پارێزگای سلێمانی، کە (36 کورسی) گشتی و (2) کۆتا بۆ پێکهاتەکانی (تورکمان و مەسیحی) تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگاکە پێکدێت لە قەزای ناوەندی سلێمانی و (شارباژێڕ، ماوەت، قەرەداغ، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، پشدەر، ڕانیە، دوکان، کەلار، دەربەندیخان، کفری و چەمچەماڵ) و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکان. بازنەی پارێزگای دهۆک، کە (24 کورسی) گشتی و (1) کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەی (مەسیحی) تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای دهۆک پێکدێت لە قەزکانی (قەزای ناوەندی دهۆک، ئامێدی، ئاکرێ، بەردەڕەش، زاخۆ، سیمێل و شێخان) و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکانی پارێزگاکە. بازنەی پارێزگای هەڵەبجە (3 کورسی) گشتی بۆ تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە پێکدێت لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی سیروان، هەورامان (خورماڵ و بیارە). بەپێی گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق "جومانە غەلای" کە لە (21ی نیسانی 2024)دا ڕایگەیاندووە؛ کۆی گشتی ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی بریتییە لە (هەزار و 266) بنکە... وێستگەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بریتییە لە (6 هەزار و 298) وێستگە. پارێزگای هەولێر (498) بنکەی هەڵبژاردنی تێدا دەبێت ژمارەی وێستگەکانیش (2 هەزار و 203) وێستگەی دەنگدان دەبێت. پارێزگای سلێمانی (477) بنکەی هەڵبژاردنی تێدا دەبێت، (2 هەزار و 364) وێستگەی دەنگدانیش لە پارێزگای سلێمانی دەبێت. پارێزگای دهۆک (264) بنکەی هەڵبژاردن و (هەزار و 595) وێستگەی دەنگدانی تێدا دەبێت. پارێزگای هەڵەبجە (27) بنکەی هەڵبژاردن و (136) وێستگەی دەنگدانی دەبێت. بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، (2 ملیۆن و 888 هەزار و 162) کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەدا؛ کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر بریتییە لە (ملیۆنێک 11 هەزار و 348) دەنگدەر، بەشێوەیەک (928 هەزار و 823) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (82 هەزار و 525) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی بریتییە لە (ملیۆنێک 78 هەزار و 687) دەنگدەر، بەشێوەیەک (ملیۆنێک و 3 هەزار و 772) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (74 هەزار و 915) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدەرانی پارێزگای دهۆک بریتییە لە (735 هەزار و 543) دەنگدەر، بەشێوەیەک (680 هەزار و 443) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (55 هەزار و 100) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دەنگدەرانی پارێزگای هەڵەبجەش بریتییە لە (62 هەزار و 584) دەنگدەر، بەشێوەیەک (59 هەزار و 5) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (3 هەزار و 579) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دووەم؛ پێگەی لایەنە سیاسییەکان لە سنوری پارێزگا (بازنە)کانی هەڵبژاردن لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرکەوتیان لە کوردسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەو سەرجەم قەزاکانیان، کە دابەشی سەر (12) بازنەی هەڵبژاردن کرابوون، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بووە کە لە (خشتەی یەکەم، دووەم و گرافیکەکان)دا هاتووە، بەجۆرێک؛ 1. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم بووەو (597 هەزار و 234) دەنگ و ڕێژەی (47%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (40) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت، بەپێی سیستمی نوێی هەڵبژاردن. بە جۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر کە دابەشی سەر (4) بازنەی هەڵبژاردن کرابوو، (262 هەزار و 800) دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (59%)، بەم ئەنجامە (19) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی کە دابەشی سەر (5) بازنەی هەڵبژاردن کرابوو، (51 هەزار و 414) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (28%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (5) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک کە دابەشی سەر (3) بازنەی هەڵبژاردن کرابوو، (261 هەزار و 543) دەنگی بە ڕێژەی (66%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (16) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (5 هەزار و 214) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم ئەنجامەش هیچ کوردسییەکی پەرلەمانی کوردستانیان بەرناکەوێت. 2. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکێتی پلەی دووەمی گرتووە و (214 هەزار و 716) دەنگ و ڕێژەی زیاتر (17%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (20) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. بە جۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (65 هەزار و 862) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (15%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (5) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (118 هەزار و 586) دەنگی بە ڕێژەی (32%)ی دەنگەکان بەدەست هێناوەو (12) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (25 هەزار و 40) دەنگ و بە ڕێژەی زیاتر لە (6%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (8 هەزار و 839) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم ئەنجامەش کوردسییەکی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. 3. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نەوەی نوێ بە پلەی سێیەم دێت و (204 هەزار و 885) دەنگی بە ڕێژەی سەرو (16%)ی بەدەستهێناوەو (17) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. بە جۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (79 هەزار و 245) دەنگی بە ڕێژەی نزیک لە (18%)ی بەدەستهێناوەو (6) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (102 هەزار و 922) دەنگی بە ڕێژەی (28%) بەدەستهێناوەو (10) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (19 هەزار و 292) دەنگ و ڕێژەی نزیک (5%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای دهۆکی بەدەستهێناوە، (1) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (3 هەزار و 36) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم ئەنجامە هیچ کوردسییەکی پەرلەمانی کوردستانیان بەرناکەوێت. 4. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکگرتووی ئیسلامی بەبێ ئەوەی لە چەند بازنەیەکی سنوری پارێزگاکان کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (108 هەزار و 10) دەنگ و نزیک لە ڕێژەی (9%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (8) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. بەجۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو (3 هەزار و 990) دەنگی بەدەستهێناوە بە کەمتر لە ڕێژەی (1%)ی گشتی دەنگەکان و هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر ناباتەوە. - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەبێ ئەوەی لە سێ بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبێت (15 هەزار و 852) دەنگ و زیاتر لە ڕێژەی (4%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەدەستهێناوەو (1 بۆ 2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە (81 هەزار و 144) دەنگی بە ڕێژەی (20.5%) بەدەستهێناوەو (5) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (7 هەزار و 545) دەنگیان بەدەستهێناوە. (1) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 5. کۆمەڵی دادگەری بەبێ ئەوەی لە چەند بازنەیەکی سنوری پارێزگاکان و تەواوی پارێزگای دهۆک کاندیدی هەبێت، پێنجەم بووەو (64 هەزار و 156) دەنگ و زیاتر لە ڕێژەی (5%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (6) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. بە جۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر کۆمەڵی دادگەری بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (19 هەزار و 517) دەنگ و ڕێژەی (4.4%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای هەولێری بەدەستهێناوەو (1) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (39 هەزار و 781) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (11%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەدەست هێناوەو (4) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک هیچ کاندیدێکی نەبوو. - لەسەر ئاستی بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی (6 هەزار و 422) دەنگی بەدەستهێناوە. کورسییەکی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت لە بازنەی ناوبراو. 6. بزوتنەوەی گۆڕان بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەولێر و پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە کاندیدی هەبێت شەشەم بووەو (22 هەزار و 91) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (2%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. بە جۆرێک؛ - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر بزوتنەوەی گۆڕان (بە بێ ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کە هاوپەیمانیان هەبوو) و لە (2) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو (4 هەزار و 245) دەنگی هەیە بە ڕێژەی (1%) و بەم پێیەش هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر ناباتەوە. - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (17 هەزار و 846) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (5%)ی دەنگەکانی سنوری بازنەی پارێزگای سلێمانی بەدەست هێناوەو (1 بۆ 2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک و بازنەی هەڵەبجە (ناحیەکانی سیروان و هەورامان) کە بەشێک بوو لە بازنەیەکی پارێزگای سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کاندیدێکی نەبوو. 7. سەربەخۆو لایەنەکانی دیکە لەسەر ئاستی گشتی هەرێم (39 هەزار و 835) دەنگ و ڕێژەی زیاتر لە (3%)ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانیان بەردەکەوێت، (5) کورسی کۆتا بۆ مەسیحی و پێکهاتەی تورکمان تەرخان دەکرێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (8 هەزار و 594) دەنگیان بەدەستهێناوە بە رێژەی زۆرتر لە (2%) و هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر نابەنەوە. - لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (22 هەزار و 283) دەنگ و ڕێژەی (6%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیان بەدەست هێناوەو (2) کورسی پەرلەمانیان بەردەکەوێت. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (8 هەزار و 958) دەنگیان بەدەستهێناوە هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستانیان بەرناکەوێت. خشتەی یەکەم خشتەی دووەم گرافیکەکان
(درەو): سیناتۆرێكی ئەمریكی وتویەتی فایەق زەیدانی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق كار بۆ بەرژەوەندیی ئێران دەكات، ئەمە بەشێك لە لایەنەكانی توڕە كردووە، فوئاد حسێنی وەزیری دەرەوەو سروە عەبدولواحیدی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، دواجاریش بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی ناڕەزایەتییان دژی قسەی سیناتۆرەكە دەربڕی. مایك واڵتز ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) نوسی: فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەرژەوەندییەكانی ئێران لە عێراقدا پێشدەخات و یارمەتی میلیشیاكانی سەربە ئێران دەدات. سیناتۆرە ئەمریكییەكە رەخنەی لە بڕیاری شوباتی 2022ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گرتووە، كە نیسابی سازدانی دانیشتنی پەرلەمانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بە (دوو لەسەر سێ) دیاریكردووە، بەوتەی ئەو ئەم بڕیارە بووەتە هۆی ئەوەی لایەنە نەیارەكانی ئێران لە نمونەی كورد نەتوانن حكومەتێكی دۆست لەگەڵ ئەمریكا لە عێراق پێكبهێنن. مەبەستی سیناتۆرەكە لە دروستكردنی حكومەتی نەیاری ئێران لە عێراقدا ئەوكاتە بوو كە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ئۆكتۆبەری 2021دا، موقتەدا سەدرو مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی وەكو نوێنەری براوەی یەكەمی هەرسێ پێكهاتەی شیعەو كوردو سوننە هاوپەیمانێتییان بەست و بڕیاریاندا "حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی" دروست بكەن وەكو ئەوەی سەدر ناوی لێ ناوبوو، بەڵام بەرەی بەرامبەر كە چوارچێوەی هەماهەنگیی (مالیكی+ عامری+ خەزعەلی+ عەبادی+ حەكیم+ فالح فەیاز) بوو، لەرێگەی دادگای فیدراڵییەوە رێگرییان كرد لەوەی سەدرو بارزانی و حەلبوسی حكومەتەكەیان دروست بكەن، ئەم بەرەیە كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیشی لەگەڵ بوو، وەكو بەرە ئێرانییەكەی عێراق ناودەبرێن، بە پشتبەستن بە بڕیاری شوباتی 2022ی دادگای فیدراڵی كە نیسابی سازدانی دانیشتنی پەرلەمانی بە دوو لەسەر سێ دیاریكرد، سەدریان ناچاركرد (كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بوو) لە پەرلەمانی بكشێتەوە، بەم كشانەوەیە، بارزانی و حەلبوسیش بە تەنیا مانەوەو كەوتنە ژێر فشار بەرە ئێرانییەكە، بەهۆی ئەم هاوپەیمانێتییەی بارزانی لەگەڵ سەدردا، لە شوباتی 2022وە دادگای فیدراڵی عێراق زنجیرەیەك بڕیاری قورسی لە دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەركرد، دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بوو، بەڵام بەمدواییە پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران ئاسایی كردەوەو نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی هەردووكیان سەردانی تارانیان كرد. لێدوانی سیناتۆرە ئەمریكییەكە چەند رۆژێكە عێراقی سەرقاڵ كردووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە وەزیرەكەی كوردەو سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانە (فوئاد حسێن)، راگەیەندراوی دژی قسەكانی ئەو كۆنگرێسمانە بڵاوكردەوەو بە "دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق" ناوی برد. دواین كەس كە بەبێ ناوهێنانی كۆنگرێسمانە ئەمریكییەكە، پشتیوانی خۆی بۆ فایەق زەیدانی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق دەربڕیوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە. سەرۆكی یەكێتیی راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە، دەڵێ" دامەزراوەی دادوەری عێراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆو رێزلێگیراوە لەلایەن عیراقییەکانەوە. دەستبردن بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکەکەی دادوەر "فایەق زێدان"، کارێکی رەتکراوەو ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت کە بوێری هەنگاوێکی لەوجۆرە بکات. جەخت لە پاڵپشتی و پابەندبوون و رێزمان بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکە بەڕێزەکەی دەکەینەوە". بافڵ تاڵەبانی دۆستایەتییەكی بەهێزی لەگەڵ سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق هەیە، هەندێك باوەڕیانوایە ئەم پەیوەندییە كاریگەریی هەبووە لەسەر ئەوەی دادگای فیدراڵی كە دادگایەكی سەربە دەسەڵاتی دادوەرییە، یاسای هەڵبژاردنی كوردستان بەوشێوەیە بگۆڕێت كە یەكێتیی دەیەوێت. بەر لە بافڵ تاڵەبانی، (سروە عەبدولواحید) سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دژایەتی خۆی بۆ قسەی سیناتۆرە ئەمریكییەكە دژ بە فایەق زەیدانی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق راگەیاند. لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیش هەریەكەو لای خۆیەوە راگەیەندراوی هەبووە بۆ پشتیوانی لە فایەق زەیدان.
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) چەمکی ”میلەت“ یان ”گەل“ و چەمکی ”کۆمەڵگا“ یەک شت نین. ھێما بۆ یەک دیاردە و یەک یەکەی کۆمەڵایەتیی ناکەن، ھەمان مانا و ھەمان دەلالەتیشیان نیە. راستە لە لە ئاخاوتن و گفتوگۆی رۆژانەدا جیاکاریی لەنێوان ئەم دوو چەمکەدا ناکرێت و کەم تا زۆر ھەردووکیان بە یەک مانا بەکاردھێنرێن بەڵام وردکردنەوەیەکی زانستییانەی ھەردوو چەمکەکە دەتوانێت جیاوازییە گەورەکانیان نیشانئەدات. زمان، بەشێوەیەکی گشتیی، لە بەکارھێنانە ڕۆژانەکەیدا ئازادییەکی زۆر زیاتری ھەیە بە بەراود بە بەکارھێنانی لەناو بوارە زانستییەکاندا، کە لە ھەریەکێکیان شێوازی تایبەتی مەنھەجیبوون ئامادەیە و کاردەکات. مەنھەج سنووردانانە بۆ ئەو ئازادییە رۆژانەیەی زمان لەناویدا کاردەکات و دەجوڵێت. وەک ھێمام پێکرد چەمکی ”میلەت“ و چەمکی”کۆمەڵگا“ لە ژیانی رۆژانەدا بە ھەمان مانا و ھەمان دەلالەت بەکاردەھێرن، لە کاتێکدا بەکارھێنانی ئەم دوو چەمکە لەناو زانستە ئینسانیی و کۆمەڵایەتییەکاندا ھێما بۆ ھەمان دیاردە ناکەن و ھەمان ماناشیان نییە. با کەمەکێک ئەم مەسەلەیە ڕوونبکەینەوە، بەر لەوەی ھەردوو چەمکەکە بە دۆخی ئەمڕۆکەی ھەرێمی کوردستانەوە گرێبدەین و ئەنجامگیرییەک بەدەستبھێنین. ”میلەت“ یان ”گەل“ دروستکراوێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی تایبەتە، دروستبوونی دەکەوێتە پێش قۆناغی دروستبوونی کۆمەڵگاوە، وەک کۆمەڵگا، بە مانا زانستییەکەی. لە ڕووی مێژووییەوە سەرەتا میلەت دروستدەبێت، دوای ئەو دروستبوونە شتێک بەناوی ”کۆمەڵگا“ەوە لەدایکدەبێت. بۆیە ھەر کۆبوونەوەیەکی مرۆیی بخوازێت ببێت بە ”کۆمەڵگا“، پێویستە سەرەتا بووبێت بە ”گەل“ یان ”میلەت“. بەبێ ”بوون بە میلەت“ ھیچ دروستکراوێکی کۆمەڵایەتیی ناتوانیت ”ببێت بە کۆمەڵگا“، ”بوون بە میلەت“ قۆناغی پێش ”بوون بە کۆمەڵگایە“. بەڵام ئایا جیاوازیی نێوان میلەت و کۆمەڵگا چییە و بۆ ھەر کۆمەڵەیەکی مرۆیی نەبووبێت بە میلەت، ناتوانێت ببێت بە کۆمەڵگا؟ میلەت شوناسێکی کۆیی دەستەجەمعیی تایبەتە، خەڵکانی جیاواز تیایدا خۆیان بە ئەندامی ئەو میلەتە و ھەڵگری ئەو شوناسە، ئەزانن. میلەت بەو خەڵکانە دەگوترێت لە ساتەوەختێکی مێژوویی دیاریکراودا، خۆیان لەژێر یەک ناو و یەک پێناسدا کۆدەکانەوە، بە خۆیان دەڵێن گەل یان میلەت. خاڵی ھەرەسەرکی لە میلەتدا بریتییە لە لەیەکچون و ھاوشێوەبوون، یەکەی سەرەکیی و بنەرەتیی ئەم لەیەکچون و بەیەکەوە کۆبوونەوەیە، ئەم خۆ بەگەل زانین و خۆ پێناسکردنە، ”خاک“ە، ”شوێن“ە. ئەو خاک و شوێنەیە کە خەڵکانێکی دیاریکراو لەناویدا بەیەکەوە کۆدەبنەوە و دەژین، بەیەکیشەوە ناوی ”نیشتیمان“ی لێدەنێن. لە پێناسەی گەلدا شوێن نیشتیمانە، نیشتیمانیش یەکەی کۆکەرەوەی کەسەکان و سەرچاوەی شوناسیی دەستەجەمعیی، ئەوانە. شوێنیش وەک نیشتیمان دەبێتە جۆرێک لە سنوور کە ئەو گەل یان میلەتە لەوانیتر جیادەکاتەوە. لە مێژووی ھاوچەرخی مرۆڤایەتیدا، مێژوویەک لە سەدەی ھەژدەھەمەوە دەستپێدەکات، نیشتیمان بەھیچ مانایەک تەنھا ”شوێن“ نییە و بەس، تەنھا زادگا و شوێنی لەدایکبوون نییە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ سەرزەمینێکی سیاسیی و رەمزیی، کە دنیشتوانەکەی ناوی لەژێر ناوی ”ھاونیشتیمانیی“ دا کۆدەکاتەوە و بەیەکدییەوە گرێیاندەدات. پێ لەسەر ئاکارە دەستەجەمعیی و شوناسە پێکەوەییەکەیان دادەگرێت و لە میلەتان و نیشتیمانەکانی تر، جیایاندەکاتەوە. وەک ووتم خاڵی سەرەکیی لە چەمکی ”میلەت“دا شوناسی دەستەجەمعیی و کۆیی دانیشتوانەکەیەتی. بەڵام ئەم شوناسە بەر لەھەمووشتێک شوناسێکی سیاسییە، بە کۆمەڵێک ماف و داخوازیی و بەرپرسیاریەتەوە گرێدراوە، کە خودی دانیشتوانەکە وەک میلەت دەگۆڕێت بۆ یەکەیەکی سیاسیی. خاڵی سەرەکیی لەم شوناسە سیاسییەدا دروستبوونیەتی لەسەر بنەمایەکی تازە، بنەمایەک کە نە ئەتنیەتە، نە کولتور، نە دین، بەڵکو بوونی ”نیشتیمانێکی ھاوبەشە“ کە موڵکی ھەموو دانیشتوانەکەی ناویەتی، نەک ھی ئەم بەش یان ئەو بەشی ئەو دانیشتوانە. بە کورتییەکەی ئەوەی خەڵک لەناو چەمکی ”میلەت“دا بەیەکەوە کۆدەکاتەوە و لە کۆمەڵێک یەکەی دابڕاو و بێپوەیندییەوە دەیانگۆڕێت بۆ میلەت، نە دینە، نە ئەتنیەتە، نە کولتورە، نە ئەم یان ئەو ئایدیۆلۆژیای سیاسییە، بەڵکو شوێنە، شوێنێک کراوە بە نیشتیمان، کراوە بەو جوگرافیا تازەیەی کە وەک یەکەیەکی سیاسیی سەربەخۆ لەناو جیھاندا ئامادەیە. لە ناو چەمکی ”میلەت“دا دانیشتوانێک ئامادەیە کە تەبریرێکی تایبەتیان ھەیە بۆئەوەی بەیەکەوەبن و بەھانەیەک بە پێکەوەبوونیان دەبەخشن، ئەو بەھانەیەش بریتییە لە ھەبوونی سەرزەمینێکی ھاوبەش، ھەبوونی نیشتیمانێک کە تیایدا ھەمووان ھاونیشتیمانیی یەکسان و بەرپرسی ئەو شوێنەن. بەڵام نیشتیمان کاتێک دەبێت بە نیشتیمان کە دوو بنەمای سەرەکیی ھەبێت. یەکەمیان ئەوەیە نیشتیمان بەیەک ڕادە موڵکی ھەموو ئەو کەسانەبێت کە لەسەری دەژین، کەس لەم یان لەو زیاتر نیشتیمانی نییە، بە تایبەتی نیشتیمان ھی ئەم یان ئەو کەس، ئەم یان ئەو خێزان و بنەماڵە، ئەم یان ئەو دین و گروپی دیندار، ئام یان ئەو گروپی سیاسیی و ئەتنی بەتەنھا نییە، بەڵکو بەیەک ڕادە و بەیەک بڕ ھی ھەموو ئەو دانیشتوانەیە کە لەناو سنوورەکانیدا دەژین و بە نیشتیمانی خۆیان دەزانن. بەم مانایە یەکسانی کەسەکان لەگەڵەیەکتریدا لە پەیوەندیدا بە نیشتیمانەوە، خاڵی سەرەکیی و بنەرەتییە. دووھەمیان، بوون و کارکردنی پرنسیپی ئازادییە، ئەو کەسانەی لەناو یەک نیشتیماندا دەژین بەھەمان بڕ و ڕادە لەو نیشتیمانەدا ئازادن. کەس لەویتر ئازادتر یان نائازادتر، نییە. ھاوکات ھیچ کەسێک لەو نیشتیمانەدا بۆی نییە ئازادیی ئەم یان ئەو کەس، ئەم یان ئەو لایەن و بەشی ئەو میلەتە، سنوورداربکات. ھەرچی چەمکی ”کۆمەڵگا“یە لە ڕووی مێژووییەوە چەمکێکی تازەترە، کۆمەڵگا یەکەیەکی سیاسیی تازەترە لە میلەت. ئەگەر میلەت پێ لەسەر ئاکارە کۆییەکان و یەکشوناسیی دانیشتوانەکەی دابگرێت، ئەوا کۆمەڵگا چەمکێکە پێ لەسەر لێکنەچوون و جیاوازیی ھەمان دانیشتوان دادەگرێت. کۆمەڵگا ئەو دروستکراوە کۆمەڵایەتییەیە کە لە ھێزی کۆمەڵایەتی جیاواز، لە کەس و گروپ و ئۆرگانی جیاواز، لە دیدگا و خەون و چاوەڕوانی جیاواز، دروستبووە. ھاوکات بوون و ئامادەگیی ”تاکەکەس“، ”تاکەکەسی جیاواز“ لە کۆمەڵگادا، مەسەلەیەکی سەرەکیی و بنەڕەتییە. بەم مانایە کۆمەڵگا شوێنی کۆبوونەوەی گروپی ئەتنیی و دینیی و کولتوریی جیاوازە، شوێنی چەندان ئایدیۆلۆژیا و دیدگای جیاوازە، سەرزەمینی ئامادەگی چین و توێژی کۆمەڵایەتیی جیاوازە، چوارچێوەی ئامادەگیی ژمارەیەکی گەورەش لە تاکەکەسی ئازادە. ئەم گشتە جیاوازە ھەریەکێکیان شێوە روانین و بیرکردنەوە و خەیاڵ و چاوەروانیی کۆمەڵایەتیی تایبەت و جیاوازیی، ھەیە. ئەوەی کۆیاندەکاتەوە لەباتی نیشتیمان، وەک شوێن، ”گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی“ە. ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتییە کە لەسەری ڕێکدەکەون و لە فۆرمی کۆمەڵێک دەزگا و ناوەند و میکانیزم و ڕوانینی ھاوبەشدا، پێکەوەبوونیان ڕێکدەخات. خاڵێک گرنگە ھێمایەکی خێرای پێبکەین ئەو ڕاستییە مێژووییە کە نە نیشتیمان وەک نیشتیمان و نە کۆمەڵگا وەک کۆمەڵگا، بەبێ بوونی حوکمڕانییەکی باش و کراوە و دادپەروەر، حوکمڕانییەک ھەم ئازادیی و ھەم ماف و ھەم بەرپرسیاریەتی ھاوبەش بۆ ھەمووان دەستەبەربکات، یان لانیکەم خۆی نەبێتە ڕێگر لەبەردەم دروستبوونیاندا، دروستنابێت. رۆمانسیەتی ئەدبەیی و شیعریی، خەونی ئایدیۆلۆژیی ھەمەجۆر، پێداگرتنی بەتاڵ و بێناوەرۆک لەسەر ھاوچارەنووسیی، بوونی ئەم یان ئەو دین بەیەکەوە، ناتوانێت نە نیشتیمان بە مانای نیشتمان و نە کۆمەڵگا بە مانای کۆمەڵگا، دروستبکات. لە ئەزموونی حوکمڕانیی کوردیدا، لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ئەمڕۆ، ئەم حوکمڕانییە لە بواردا فەشەلی گەورە و ھەمەجۆری بەرھەمھێناوە، بەڵام لە دوو مەسەلەدا تەواو سەرکەوتوبووە. یەکەمیان، رێگرتن لەوەی ”میلەت“ی ئێمە بە ”میلەت“ی بمێنێتەوە و وەک ”میلەت“یش مێژووی خۆی بژیی و ئەزموونبکات. ئەم حوکمڕانییە لەوەدا سەرکەوتوە میلەتەکە بۆ چەندان یەکەی دابەش و بێپەیوەندیی و تا ڕادەیەکیش ناحەز بەیەکتریی، دابەشبکات، دابەشبوونێکی قووڵ و ھەمەلایەن. لەوانەش دابەشکردنیان بەسەر چەندان ئیمارەتی سیاسیی و ناوچەیی و زمانەوانەیی و دینیی و خێزانیی و بنەماڵەیی جیاوازدا. تا ئاستیی گەڕاندنەوە بەشێک لە میلەتەکە بۆ قۆناغی بەر لە دروستبوونی میلەت خۆی. دووھەمیان، ئەم حوکمڕانییە لەوەشدا سەرکەوتوە رێ لەوەبگرێت ”کۆمەڵگا“ی ئێمە وەک ”کۆمەڵگا“ بمێنێتەوە و دابەشکردنە ناوەکییەکانی بە ئاستێک گەیاندوە لە ئاستی تەقینەوە نزیکبۆتەوە. ھەموو ئەمانەش لە غیابی ھەر گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی عەقڵانیی قبووڵکراودا، بەرچاوترین فۆرمی دابەشبوونەکانیش بریتییە لە ، دابەشبوونی کۆمەڵگاکە بۆ نوخبەیەکی ملیۆنێر و ملیاردلێری خاوەن کەشتیی و فڕۆکە و ڤێلای گەورە و گرانبەھا لە چەندان وڵاتی دونیادا، بەرامبەر بە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی ھەژار و بێکار و بێدەرامەت. ئەمە جگە لە قۆرخکردنی تەواوەتی سەرجەمی پێگە سیاسیی و ئیداریی و ئابورییە گرنگەکانی وڵاتەکە و بێبەشکردنی زۆرینەی ھەرەزۆری کۆمەڵگاکە تەنانەت لە ئەگەری خەونبینین بە وەدەستھێنانی ھەندێک لەو پێگانەوە. ئەم دۆخە پێویستی بە دەسکاریکردنێکی ریشەیی ھەیە، بەڵام ھەستکردن بەم مەسەلەیە و ھەوڵدان بۆ بونیادنانەوەی ”میلەت“ەکە وەک میلەت و ”کۆمەڵگا“کەش وەک کۆمەڵگا لەناو خەیاڵی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ھیچ یەکێک لەو ھێزانەدا نییە کە ئەمڕۆ لە ھەرێمەکەدا، ئامادەن.
درەو: كەناڵی (BBC) لە دووەم راپۆرتی بنكۆڵكاری گەڕان بەدوای قاچاغچییەكانی مرۆڤدا, چیرۆكی قاچاغچیەك دەگێڕێتەوە, بەناوی "چیا" كە بێدەربەستانە لە شەقامەكانی لۆكسەمبۆرگ وەك هاوڵاتیەكی ئاسایی پیاسەی كردووە, لەكاتێكدا بەرپرسە لە نوقمبوونی بەلەمێكی لاستیكی لە دەریای باكوری فەرەنسا, یەكێك لە قورباینیەكانیش كچێكی تەمەن حەوت ساڵان بوو بەناوی سارا, كە لەناو بەلەمەكەدا خنكا, بەهۆی پاڵەستۆی سەرنیشینەكانی ترو كەوتنیان بەسەریدا. مانگی ئایاری رابردوو "BBC" لە راپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا "دووپشك"ی لە سلێمانی دۆزیەوە دووپشك یان سكۆرپیۆن، نازناوی ئەو گەنجە كوردەیە كە چەندین وڵاتی ئەوروپی، وەك یەكێك لە دیارترین و داواكراوترین قاچاغچییەكانی مرۆڤ، بەدوایدا دەگەڕێن، دادگایەكی بەلژیكی (121) تاوانی بەسەردا ساغكردووەتەوە. رێبوار عەباس زەنگەنە, كە نازناوی "چیا"ە, پیاوێكی كوردە باكوری عێراق لە هەرێمی كوردستان, باڵایەكی كورت و لەش و لارێكی پڕی هەیە, تەمەنی (39) ساڵە, هاوسەری نیەو وادەردەكەوێت كابرایەكی ئیمانداربێت. رۆژنامەنوسەكەی (BBC) دەڵێت: دوای سێ رۆژ چاوەڕوانی توانیمان پاشنیوەڕۆیەك لە كۆمەڵگەكەیەكی لۆكسەمبۆرگ كە وڵاتێكی بچوكە, (چیا)ببین, كاتێك چوینە بەردەمی وێنەی سارام پیشاندا, پرسیاری ئەوەم لێكرد ئاخۆ ئەو بەرپرسیارە لەمردنی ئەو كچە تەمەن (7) ساڵانە, چیا چەند جارێك سوێندی خوارد كە ئەو قاچاغچی نیە, بەڵام دوای بینیی پاسپۆرتە عێراقیەكەی و ناسنامەی ئیتاڵیەكەی, دوای كەمێك روبەڕوبونەوە گرێكوێرەكەمان كردەوە, كاتێك زەنگی تەلەفونەكەی لێدا, داوامان لێكرد تەلەفونەكەی هەڵبگرێت, ئەو شڵەژاو بەقسەی كردین, كاتێك لە شاشەی تەلەفونەكەی نزیكبوینەوە ژمارەی تەلەفونەكەی خۆمان بینی كە زەنگمان بۆ لێدابوو, بەوشێوەیە هیچ گومانێكمان نەما لە ناسنامەكەی, چونكە پێش چەند رۆژێك بەو ژمارەیەك یەكێك لە تیمەكەمان وەك كۆچبەر خۆی ناساندبوو پێی و قسەی لەگەڵ كردبوو, بۆ ئەوەی بیپەڕێنێتەوە بۆ بەریتانیا. چیا پێی راگەیاندبوو, دەتوانێت گەشتەكەی بۆ بەریتانیا بۆ رێكبخات لەبەرامبەر پارەو پاسەوانی زیاتریشی بۆ دابین بكات, كە هەموویان چەكیان پێیە, لە بەلەمی ئایندە كە باكوری فەرەنسا بەجێدەهێلێت, نرخی هەر سەرنشینێكیش بە بەلەم (1500) یۆرۆیە.
درەو: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری 2024ی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە، ئەم جارە تەواوی حزبەكانی كوردستان بەشداری تێدا دەكەن، لە ئێستاوە حزبەكان راپرسی نهێنی و بۆچونی ناوخۆیان وەرگرتووە لەسەر پێگەو رێژەی كورسی و ژمارەی دەنگەكانیان، (درەو) گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسی زۆربەی حزبەكان كردووە، سەبارەت بە پێشبینیان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتوو و ئەو كورسیانەی بەدەستی دەهێنن، ژمارەی ئەو كورسیانەی حزبەكان پێشبینیان بۆخیان كردووە دەگاتە (150) كورسی. بەهۆی ئامادەكاری پێشوو بۆ رۆژی 10ی حوزەیران، حزبەكان پێگەو سەنگی خۆیان بۆ دەركەوتووەو بەهۆی ئەو راپرسیانەی لەناوخۆدا كردوویانە جۆرێك بەرچاویان روون بووتەوە بۆ ئەو دەنگ و كورسیانەی بەدەستی دەهێنن، (درەو) گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسی حزبەكاندا كردووەو پێشبینی ئەوان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەی ئەو كورسیانەی بەدەستی دەهێنن. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژارنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە نیازە نزیكەی (10) كورسی بەدەستبهێنێت و پێیان وایە دەنگەكانیان زیاد دەكات. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (108) هەزار دەنگی بەدەستهێناوەو چوار كورسی پەرلەمانی عێراقیان مسۆگەركردووە. بە پێی وتەی بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە (درەو) گفتوگۆی لەگەڵ كردوون، لە هەڵبژاردنی رابردوو لە دهۆك زیاتر لە (81) هەزار دەنگی بەدەستهێناوەو پێیان وایە دەنگەكانیان زیاد دەكات و زیاتر لە (5-6) كورسی بەدەستدەهێنن و لە سلێمانی (3) كورسی و لە هەڵەبجە (1) كورسی و لە هەولێر ئەگەری بەدەستهێنانی (1) كورسی هەیە، بۆیە كۆی كورسیەكانیان نزیك دەبێتەوە لە (10) كورسی. بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەی گۆڕان لە دواین هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەنیا (22) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی كوردستان (187) هەزار دەنگیان بەدەستهێنا، بزووتنەوەی گۆڕان چاوی لەوەیە بۆ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (5) كورسی بەدەستدەهێنن، لە سلێمانی (3) كورسی و لە هەولێر (2) كورسی. كۆمەڵی دادگەری كوردستان. كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە دواین هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (64) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە لەكاتێكدا یەك كورسی پەرلەمانی عێراقیان بردەوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی كوردستان (109) هەزار دەنگیان بەدەستهێنابوو (7) كورسی پەرلەمانیان هەبوو، بەپێی ئەوەی (درەو) گفتوگۆی لەگەڵ كردوون كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (6 - 7) كورسی بەدەستدەهێنن، بەجۆرێك لە سلێمانی (3) كورسی لە هەولێر (3) كورسی و لە هەڵەبجە كورسیەك. جوڵانەوەی نەوەی نوێ حوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (204) هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە و لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی كوردستاندا (127) هەار دەنگیان بەدەستهێنابوو، (درەو) قسەی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسان و نزیكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێكرد، ئەوان پێیان وایە دەنگەكانیان هێندە یاد دەكات دەبنە موفاجەئەی هەڵبژاردەنی 20ی ئۆكتۆبەری داهاتوو، ئەوان پێیان وایە دەنگەكانی پێشوویان بەشی (18) كورسیە، بەڵام تموحی (25) كورسیان هەیە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ چاوی لەوەیە كورسیەكی هەڵەبجە و (12) كورسی سلێمانی و (9) كورسی هەولێر و (3) كورسی دهۆك بەدەستبهێنێت. یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دواین هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (215) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە ، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی كوردستان (319) هەزار دەنگیان بەدەستهێنابوو (21) كورسی پەرلەمانیان هەبوو، (درەو) قسەی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی كرد ئەوان پێیان وایە ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكێتی هەڵبژاردنی راستكردنەوەی هاوسەنگیەو (26 - 28) كورسی بەدەستدەهێنن، بەجۆرێك كاریان لەسەر هەموو لایەنگر و ئەوانە كردووە لە یەكێتیدا كار دەكەن و پۆستیان وەرگرتووەو سودمەندبوون و لە هێزی ئەمنیان، ئەوان بە نیازن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زیاتر لە (350) هەزار دەنگ مسۆگەر بكەن (26 - 28) كورسی بەرنەوە. بەجۆرێك لە سلێمانی (15 - 16) كورسی و لە هەڵەبجە (1) كورسی و لە هەولێر (6 -7) كورسی و لە دهۆكیش (2-3) كورسی. پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان لە دواین هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (579) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە ، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی كوردستان (688) هەزار دەنگیان بەدەستهێنابوو (45) كورسی پەرلەمانیان هەبوو، (درەو) قسەی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی پارتی كرد ئەوان پێیان وایە كورسیەكانی پارتی نەك هەر كەم ناكات بەڵكو زیادیش دەكات بەجۆرێك (46 - 47) كورسی بەدەستدەهێنن. ئەو بەرپرسانەی پارتی دەڵێن، پارتی دەستی بە جێبەجێكردنی پلانێك كردووە بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بهێنێت و لایەنگرانی خۆی ئاشت بكاتەوە، كە پارتی خاوەنی نزیكەی (700) هەزار ئەندام و لایەنگرە، ئەگەر تەنیا ئەندام و لایەنگرانی دەنگی پێبدەن زیاتر لە (45) كورسی دەكات. بۆیە پارتی چاوی لەوەیە لە سلێمانی (4- 5) كورسی و لە هەڵەبجە (1) كورسی و لە هەولێر (19 -20) كورسی و لە دهۆكیش (19 -20) كورسی بەدەستبهێنێت. هەڵوێستی نیشتمانی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی كە عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆكایەتی دەكات، پێیان وایە نزیكەی (10) كورسی پەرلەمانی كوردستان بەدەستدەهێنن، چونكە خەڵكی بێزارە لە حزبە باڵادەستەكانی كوردستان. بەرەی گەل بەرەی گەل كە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكات پێیان وایە (12 - 15) كورسی پەرلەمانی كوردستان بەدەستدەهێنن، ئەوان چاویان لە دەنی ناڕازی كوردستان و بنكەی ناڕازی ناو یەكێتیە. هاوپەیمانی كوردستانی هاوپەیمانی كوردستان لە (حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان) پێكهاتووەو محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكایەتی دەكات، ئەو سێ حزبە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیان بۆ سۆسیال دیموكرات داناوەو پارێزگای هەولێر بۆ حزبی شیوعی و پارێزگای دهۆك بۆ زەحمەتكێشان دانراوە، چاویان لە دوو كورسیە، كورسیەك لە سلێمانی و كورسیەك لە هەولێر. هاوپەیمانی سەردەم هاوپەیمانی سەردەم لە ( پارتی پارێزگارانی كوردستان بە سەرۆكایەتی نەجات عومەر سورچی، پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان بەسەرۆكایەتی باپیر كامەلا، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی غەفور مەخموری) پێكهێندراوەو عەبدوڵا حاجی مەحمود سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەیەو چاویان لە كورسیەكی هەولێرە. ئەگەر خوێندنەوە بۆ دۆخی حزبەكان و ژمارەی دەنگ و پێگەیان بكرێت، رەنگە ژمارەی ئەو كورسیانەی حزبەكان بۆخۆیانی دادەنێن، كە نزیكەی (150)كورسیە لەكۆی (95) كورسی پەرلەمان بگۆڕێت، بەڵام ئەم راپۆرتە تەنیا تایبەتە بە بۆچۆنی حزبەكان خۆیان و بە بێ شیكاری و لێكدانەوەی دۆخی ئێستای حزبەكان و پێگەو ئاستی جەماوەری و دۆخی ژیانی و گوزەرانی هاوڵاتیان. راپۆرتی پەیوەندیدار پێگەی لایەنة سیاسییەکان لە سنوری بازنەی پارێزگای هەڵەبجە پێگەی لایەن سیاسییەکان لە سنوری بازنەی پارێزگای سلێمانی پێگەی لایەنە سیاسییەکان لە سنوری بازنەی پارێزگای هەولێر پێگەی لایەنە سیاسییەکان لە سنوری بازنەی پارێزگای دهۆک
راپۆرتی شیكاری: هێمن خۆشناو له سوریادا سهرلهنوێ جوڵهی، سهربازی، سیاسی و دیپلۆماسی دهست پێدهكاتهوه. لهگهڵ دهستپێكردنی شهڕی (ئۆكرانیا) دۆخی ناوخۆیی سوریا پنگایهوه، روسیا نهیهێشت پڕۆسهكانی ناو ئهم وڵاته بههیچ لایهكدا بكهوێت. راگرتنی هاوسهنگیهكانی ناو سوریا له مهودای مام ناوهند و درێژدا، ئهگهری لاوازبوونی رژێمی ئهسهدی لێدهكهوێتهوه. له ترسی ئهم ئهگهره روسیا دهستپێشخهریهكانی دهخاتهگهڕ بۆ بهرفراوانكردنی پێگهی رژێمی ئهسهد و بهرقهراركردنی سهقامگیری سیاسی له تهواوی سوریادا. روسیا ههوڵدهدات له سوریادا سهرلهنوێ دهستپێشخهری بگرێته دهست؟ سوریا، لهناو ستراتیژی روسیا له (دهریاری سپی ناوهڕاست) شوێنێكی تایبهتی ههیه. بهندهری (تهڕتوس) و فڕۆكهخانهی (لازقیه) بۆ پێگهی روسیا لهناوچهكه زۆر گرنگن. بهبێ ههبوونی ئهم دووانه جێبهجێكردنی ستراتیژی روسیا له حهوزی دهریای سپی ناوهڕاست ئاستهم دهبێت. روسیا له كۆتایی ساڵی (2015) بهدواوه بۆ پاراستنی بهرژهوهندیه دهمدرێژ و ستراتیژیهكانی، به تایبهتی بۆ پاراستنی هاوسهنگی هێزی سهربازی بهرامبهر به (ناتۆ) ههموو هێزی خۆی خستهگهڕ بۆ پاراستنی رژێمی (ئهسهد) و بههێزكردنی پێگهی ئهم رژێمه. ئهگهر چی بههۆی جهنگی (ئۆكرانیا) روسیا پڕۆسهكانی ناو سوریای ههڵپهسارد، بهڵام له رووی ستراتیژیهوه بۆ روسیا ئهم وڵاته گرنگی خۆی لهدهستنهداوه. لهم سۆنگهیهوه روسیا سهرقاڵی پڵانێكه تا له ماوهی داهاتوودا، به شێوهیهكی بهرفراوانتر، گشتگیرتر و بههێزتر لهناو رووداوهكانی سوریادا دهركهوێت. یهكێك له ستوونه گرنگهكانی روسیا بۆ قایمكردنی پێگهی خۆی له سوریادا، سهرلهنوێ زیندووكردنهوه و دیزاینكردنهوهی پڕۆسهی (ئاستانا) یه به گوێرهی ویستهكانی خۆی، لهمهشیاندا بێكاریگهر كردن و بێچهك كردنی گرووپه ئیسلامیه جیهادیه توندڕهوهكان و (ههیئهی تهحریری شام/ بهرهی ئهلنوسڕه) كاری ههره له پێشیهتی. یان روسیا ههڵمهتێكی گوشار كردنه سهر توركیا دهستپێدهكات بۆ ئهوهی گرووپه ئیسلامیهكان ناوچهكه بهجێبێڵن، یان داوا له توركیا دهكات هێزهكانی له (ئدلب) بكێشێتهوه و دواتر ئۆپاراسیۆنێكی بهرفراوانی سهربازی بۆ سهر پێگهكانی (ههیئهی تهحریر شام) دهست پێدهكات. بهگوێرهی ئهم زانیاریانهی دزهیان كردووه مۆسكۆ، پڵانی ههیه تا كۆتایی ئهم ساڵه ناوچهكانی (عهفرین، سهرێكانیێ و ئدلب) بخاتهوه ژێر دهستی رژێمی ئهسهد. له رۆژی (11 حوزهیرانی 2024) هاكان فیدان وهزیری دهرهوهی توركیا له مۆسكۆ چاوی كهوت به (ڤلادیمێر پۆتین) سهرۆكی روسیا، پێشبینی دهكرێت لهمبارهیهوه لایهنی روسی هێڵه گشتیهكانی پڵانهكهی بۆ سوریا به گوێی وهزیر هاكان چرپاندبێت. له ههمان كاتدا چاوهڕێ دهكرێت له (3-4 مانگی داهاتوو) ئهردۆغان و پۆتین له ئاستانا یهكتر ببینن و لهمبارهیهوه پهره به گفتوگۆكانیان بدهن. روسیا كه دهخوازێت سهقامگیری سیاسی له سوریا بهرقهرار بكات، ههوڵدهدات له مانگهكانی داهاتووی ئهم ساڵه (2024) زهمینهی دانوستانی راستهوخۆی سیاسی و دیپلۆماسی له نێوان دیمهشق و قامیشلۆ خۆش بكات. لێدوانهكهی (سێرگی لاڤرۆڤ) وهزیری دهرهوهی روسیا له (26 ئهیلولی 2023) كه دهڵێت:" ئهو دۆخه نیمچه دهوڵهتیهی كه ئهمریكا له رۆژههڵاتی فوڕات دروستی كردووه، به رهزامهندی دیمهشق تهواو دهبێت". ئاماژهیه به ههبوونی بهرنامهیهكی روسی لهمباریهوه. بۆ ئێران ستراتیژیهكی نوێ له سوریا ناچارییه؟ سهرهڕای جیاوازی و ناكۆكیهكانی روسیا و ئێران لهمهڕ سوریا، ههردوولا هاوبیرن لهسهر مانهوهی ئهسهد له دهسهڵات و قایمكردنی دهسهڵاتهكهی. له ههمان كاتدا ههردوولا هاوڕان لهسهر كشانهوهی هێزهكانی توركیا لهم وڵاته و گهڕاندنهوهی دهسهڵاتی ئهسهد بۆ ناوچهكانی ژێر دهستی سوپای توركیا. بههۆی چاڵاكیهكانیان لهناو سوریادا بهرپرسه سهربازیه باڵاكانی ئێران دهبنه ئامانجی هێڕشهكانی ئیسڕائیل، ئێران به لهبهرچاو گرتنی ئهم راستیه ههوڵدهدات جیاوازیهكانی لهگهڵ روسیا كهمتر بكاتهوه و بهیهكهوه كاربكهن. بۆ ئهم مهبهستهش لهمهودوا پێگهی بهرپرسه باڵاكانی به گوێرهی پڵانی روسیا دیاری دهكات. چونكه ههر هێڕشێكی دیكه ئیسڕائیلی بۆ سهر فهرمانده ئێرانیهكان له سوریا، رهنگدانهوه و لێكهوتهی خراپی دهبێت بۆ سهر ئێران له تهواوی ناوچهكه. ههروهها بۆ ئهوهی بتوانێ له سوریادا بمێنێتهوه تههران ناچاره رێككهوتنی نوێ لهگهڵ مۆسكۆ بكات. سهرهڕای ههموو ئهم فاكتهره دژانه بۆ بهرژهوهندی ئێران، هێشتا ملیسه ئێرانیهكان كه ژمارهیان به ههزاران چهكدار دهخهمڵێندرێت ، هێزی سهرهكی یهكلاكردنهوهی پێكدادانی چهكدارین لهم وڵاتهدا. له زیندووكردنهوهی (ئاستانا) داواكاری سهرهكی توركیا چی دهبێت؟ به ههموو شێوهیهك دیاره كه سیاسهتی توركیا له سوریا تووشی بنبهست بووه و دهرفهتی بهردهوام بوونی نهماوه. ئیتر بیانووهكانی توركیا بۆ مانهوه لهناو سوریادا متمانه پێكراو نین، نه پهیوهندیه نێودهوڵهتیهكان و نه پهیوهندیه ناوچهییهكان مانهوهی توركیا به رهوا نابینن. به پێچهوانهوه، ههموو لایهنه پهیوهندیدارهكان به دهنگێكی بهرز دهڵێن:" سیاسهتی توركیا هۆكاری ناسهقامگیری ناو سوریایه". ئهم دۆخهش رهنگدانهوهی نهرێنی لهسهر ناوخۆی توركیا و پهیوهندیهكانی ئهم وڵاته لهگهڵ وڵاتانی ناوچهكه دروست كردووه. سیاسهتی شهڕانگێزی توركیا له سوریادا نهوهكو ئهنجام نادات، بهڵكو به شێوهیهكی ناڕاستهوخۆ لهلایهن وڵاتانی كهنداو توركیا وهكو (داگیركهر) له قهڵهم دهدرێت، ئهمهش توركیا ناچار دهكات تا بهدوای دهرچهی نوێدا بگهڕێت. له دیزاینكردنهوهی (پلاتفۆڕمی ئاساتانا) دوورنیه توركیا له بهرامبهر كشانهوه له (ئدلب) داوای ئۆپاراسیۆنێكی هاوبهش بكات بۆ سهر رۆژههڵاتی فوڕات، بۆ لهناو بردنی بهڕێوهبهرایهتی خۆسهر كه ناوهندهكهی قامیشلۆیه و به پشتیوانی ئهمریكا دروستكراوه. له بهرامبهر كشانهوه لهناو خاكی سوریا رهنگه ئهمه تاكه مهرجی توركیا بێت. بهڵام پێناچێت مۆسكۆ و تههران كه روئیایهكی جیاوازتریان ههیه، وهڵامێكی ئهرێنیان بۆ ئهم ویستهی توركیا ههبێت. له سوریادا رۆڵی فاكتهری (په، كه، كه) له هاوسهنگی هێز له نێوان ئێران و توركیادا؟ له رووی مێژووییهوه، رۆژههڵاتی ناوهڕاست گۆڕهپانی پێشبڕكێ و ركابهری تههران و ئهنقهره بووه. ئهنقهره به هیچ شێوهیهك ناخوازێت تههران له عێراق و سوریادا خاوهن ههژموون بێت. به پێچهوانهشهوه ئێران بۆ ئاستهنگكردنی بههێزبوونی توركیا لهم دوو وڵاتهدا درێخی ناكات. لهمبارهیهوه له ههموو ئاستهكاندا ههست به ململانێی ئهم دوو وڵاته دهكرێت. ئێران بۆ ئهوهی پێگهی خۆی له عێراق و سوریا بههێز بكات، به راستهوخۆ و ناڕاستهوخۆ پهیوهندی لهگهڵ (په، كه، كه) ههیه و هاوكاری ئهم رێكخراوه دهكات، تا ئهو ئاستهی كاریگهری لهسهر سیاسهتهكانی توركیا لهناوچهكه دروست دهبێت. لهلای خۆیهوه (په، كه، كه) ههوڵدهدات سوود له ناكۆكی، ركابهری و ململانێكانی ناوچهكه وهربگرێت و له سایهیدا تهكنهلۆژیای سهربازی نوێ بهدهستبخات. لهم رۆژانهی دوایشدا سهرچاوهكانی ههواڵ باس لهوه دهكرێت كه (په، كه، كه) تهكنهلۆژیای دژه درۆن و درۆنی خۆكوژی بهدهستهێناوه، كه پێشبینی دهكرێت له ئێران وهریگرتبێت. خسته خوارهوه درۆن و فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانی توركیا لهلایهن (په، كه، كه) له ماوهی چهند مانگی رابردوودا، فهرمانده سهربازیهكانی توركیا توڕه كردووه. بهتایبهتی لهو كاتهی كه سوپای توركیا دهخوازێت لهناو سنووری ههرێمی كوردستان ئۆپهراسیۆنێكی زهمینی بهرفراوان دهست پێبكات، بهدهستهێنانی تهكنهلۆژیای درۆن و دژه درۆن لهلایهن (په، كه، كه) لهوانهیه ببێته هۆی ههڵكشانی زیانه گیانی و مادیهكانی توركیا. لهم سۆنگهیهوه دوورنیه ئهنقهره گفتوگۆ لهگهڵ ئێران بكات و له سوریادا له بهرژهوهندی تههران سازش بكات، له بهرامبهریشدا داوا له تههران دهكات دهست له پێدانی تهكنهلۆژیای سهربازی به (په، كه، كه) ههڵگبرێت. بهم شێوهیه قۆناخ به قۆناخ كاریگهری توركیا لهسهر سوریا لاواز دهكرێت. ئایا ئهمریكا واز له پشتگیریكردنی باكووری رۆژههڵاتی سوریا دێنێت؟ ئهمریكا به بهردهوامی سیاسهتی خۆی له سوریا به ستراتیژیانه وهسف دهكات. لهگهڵ ئهوهشدا لهناو ستراتیژی ئهمریكادا ناو بهناو ههڵمهتی تهكتیكی و گۆڕانكاری بهدیدهكرێت. سهرهڕای ئهمانهش پێناچێت ئهمریكا رێگا به لهناوچوونی خۆسهری دیموكراتی بدات. بهردهوام دهبێت لهسهر پشتگیریكردنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده)، بۆ ئهم مهبهسته یهكه سهربازیهكانی ئهمریكا له سوریادا بهردهوامن لهسهر راهێنانی هێزهكانی (ههسهده) له ههردوو ئاستی زهمینی و ئاسمانی، پێگهیاندنی فڕۆكهوان و راهێنانی لهسهر سیستهمی بهرهنگاربوونهوهی ئاسمانی، ئاماژهیه بهم راستیهی سهرهوه. پێدهچێت له داهاتوویهكی نزیكدا قامیشلۆ به پشتگیری ئهمریكا و دیمهشق به پشتگیری روسیا لهسهر مێزی گفتوگۆ دادهنیشن و كۆدی گرێكوێرهكانیان بدۆزنهوه. رۆڵی (ههسهده) له ههڵكشان دایه! له ئاست پهیوهندیه ناوچهیهكاندا، سوریا ناچار دهبێت سیستهمی فیدڕالی قهبوڵ بكات، لهمهشدا كاریگهری هێزی سهربازی بهڕێوهبهرایهتی خۆسهر چارهنووسساز دهبێت. روسیا و ئێران، دهخوازن هێزه شهكهت و شكستخواردووهكهی دیمهشق لهگهڵ هێزه كارا و به دینامیكهكهی (ههسهده) یهكبگرن. چونكه بهم شێوهیه دهتوانرێت زووتر گرووپه ئیسلامیه جیهادیهكان پاكتاو یان بێكاریگهر بكرێت. لهم سۆنگهیهوه رێككهوتنی دیمهشق و قامیشلۆ له رووی سیاسی و دیپلۆماسی، پهیوهسته بهیهكخستنی هێزی سهربازی ههردوولا. دووریش نیه له ئێستادا ههوڵهكان بۆ رازیكردنی دیمهشق دهستی پێكردبێت. لهلای خۆیهوه ئهمریكا به چاوێكی ئهرێنی له به فیدڕالیكردنی سوریا دهڕوانێت. بۆ ئهوهی قهیرانی سوریا چارهسهر بكرێت، له مانگهكانی داهاتوودا ههوڵهكان به خۆشكردنی زهمینهی ئهم پڕۆسهیه دهست پێدهكات، لهوانهشه پڕۆسهكه له مانگهكانی بههاری ساڵی داهاتوو (2025) بگاته قۆناخی جێبهجێكردن.
کامەران عوسمان لە رێكخراوی (CPT) لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا، سوپای تورکیا دەستیکرد بە دروستکردنی ڕێگای سەربازیی لەنێوان ئەو بنکەو بارەگا سەربازییانەی کە لە ساڵی ٢٠٢١، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی-هەورە بروسکە، لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ دروستیکردبوون. لەدوای چەند هەفتەیەک لە کارکردن، ڕێگا سەربازییەکە بە قوڵایی ٩ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دروستکرا. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤دا، هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقی، دوو بارەگای سەربازییان لە گوندەکانی سنوری قەزای باتیفا، لەسەر ملی سیارەو چەپەری ئینگلیز جێگیر کرد، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ناحیەی کانی ماسێ. دروستکردنی ئەم دوو بارەگا سەربازییە بۆ ڕێگریکردن بوو لە پێشڕەوی زیاتری سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان. بە بنیاتنانی ئەم دوو بارەگا سەربازییە، سەدان خانەوادەی گوندەکانی کەشان و شیلان و بانکێ و دەیان گوندی تر لە قەزای باتیفا، لەدوای ١٣ ساڵ لە ئاوارەبوون، توانیان بگەڕێنەوە ناو گوندەکانیان و گوندەکان ئاوەدان بکەنەوە. لەدوای دروستکردنی ئەم دوو بارەگا سەربازییەی هێزی پاسەوانی سنوری عێراق، سوپای تورکیا لە خۆرهەڵاتی قەزای باتیفاو لە گوندەکانی بەرواری باڵا لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ دەستیان بە جموجۆڵی سەربازی کرد بۆ ناو گوندەکان. لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردووداو لە ڕێگەی ئەو ڕێگا سەربازییانەی کە تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بنیادی ناون، ٣٠٠ تانک و زریپۆشی سوپای تورکیا داخڵی گوندەکانی، ئورە، سەرەڕۆ، ئەرادنا، کێستە، چەلکێ و بابیرێ بوون. لەماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ١٠٠٠ سەربازی تورک لە نێوان بارەگای سەربازی گرێ باروخ (کە گەورەترین بارەگای سەربازی تورکیایەو لە ساڵی ١٩٩٧ەوە لەناو خاکی هەرێمدا دروستکراوە)و چیای مەتینا لە پشتی ناحیەی بامەرنێ هاتوچۆ دەکەن. سەرباری ئەوە، سوپای تورکیا لە بەرەبەیانی ٢٥ی حوزەیرانەوە خاڵێکی پشکنینی لەنێوان گوندەکانی بابیرێ و کانی بەلاڤێ جێگیرکردووەو هەر هاوڵاتییەکی مەدەنی لەو ناوچەیادا هاتووچۆ بکات، ناسنامەی عێراقی لێوەردەگیرێت و دوای پشکنینی ناسنامەکەی ڕێگەی پێدەدرێت کە بڕوات. لەئێستادا تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێوە بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت. هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلووک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕدەبێت و بەمەش هەموو گوند و شارەدێ و زنارو زەوی و دۆڵ و خاک و ئاوی پشتی ئەم هێڵە لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازی تورکیادا بێت و ئەگەر هەر پێکدادانێکیش لەم ناوچەیەدا ڕووبدات، ئەوا لە ناو ئاواییەکاندا بێت و شارەدێکانی ئەو ناوچەیە ببنە گۆڕاپانی شەڕ. ئامانجێکی تری تورکیا لەم مانۆڕە سەربازییە، گەیشتنە بە چیای حەوت تەبەق لە ناحیەی شیڵادزێ و دواتریش داگیرکردنی زنجیرە چیای گارایە کە بەمە حکومەتی هەرێم، ٧٠-٧٥٪ سنوری دەسەڵاتی خۆی لە پارێزگای دهۆک لەدەستدەدات. لەهەمان کاتیشدا، ئەم جموجۆڵانە، وەڵامێکن بۆ هێزەکانی پاراستنی سنوری عێراقی کە لەم ساڵدا دەستیانکردووە بە دروستکردنی بارەگای سەربازی بۆ ڕێگرتن لە پێشڕەوییەکانی تورکیا. ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا سەربگرێت، ئەوا بە دەیان گوندو شارەدێ ڕووبەڕوی مەترسی دەبنەوە و بە سەدان گوندنشین و هاوڵاتی مەدەنی ئاوارەدەبن. بەشێکی گرنگی خاکی هەرێمی کوردستان دەچێتە دەستی سوپای تورکیاوەو ئاستەم دەبێت جارێکی تر ئەم ناوچانە بخرێنەوە ژێر ڕکێفی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی.
شیكاری: درەو 🔻 لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2021) لەسەر ئاستی سنوری پارێزگای دهۆک ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەجۆرێک بووە کە؛ 🔹 پارتی پلەی یەکەمی گرتووە و (261 هەزار و 543) دەنگی بە ڕێژەی (66%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (16) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. 🔹 یەکگرتووی ئیسلامی تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە، بە پلەی دووەم دێت و (81 هەزار و 144) دەنگی بە ڕێژەی (20.5%) بەدەستهێناوەو (5) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 یەکێتی کە لە دوو بازنەی هەڵبژاردن بەشداری کرد، سێیەم بووەو (25 هەزار و 40) دەنگ و بە ڕێژەی زیاتر لە (6%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (2) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 نەوەی نوێ لە سەرجەم بازنەکان کاندیدی هەبوو، پلە چوارەمی گرتووە بە (19 هەزار و 292) دەنگ و ڕێژەی نزیک (5%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای دهۆکی بەدەستهێناوە، (1) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 کاندیدە سەربەخۆکان (7 هەزار و 47) دەنگیان بە نزیکەی ڕێژەی (2%)ی دەنگەکان و بە پلەی پێنجەم دێن و کورسی پەرلەمانی کوردستانیان بەرناکەوێت. 🔹 سۆسیالست لە سەرجەم بازنەکانی پارێزگای دهۆک کاندیدی هەبوو، لە دوای سەرجەم لیست و لایەنە بەشداربووەکانەوە بوو، بە (هەزار و 911) دەنگ و بە رێژەی (0.5%)ی دەنگەکان و هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری هیچ کاندیدێکیان لەو پارێزگایە پێشکەش نەکرد. یەکەم؛ پارێزگای دهۆک لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەشێک لە بەندەکانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بیانووی نادەستوری بوونیانەوە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو. لەوکات بەدواوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە بۆ ڕێکخستنی ڕێوشوێنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. لەو چوارچێوەیەشدا ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە چوارچێوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە (4ی حوزەیرانی 2024) یاسای دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد، کە هەرێمی کوردستان دابەشی سەر (4) بازنەی هەڵبژاردن دەکات. لە دەقی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا هاتووە، هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بەسەر (4) ناوچە (بازنە)ی هەڵبژاردن ئەوانیش؛ بازنەکانی "هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە"ن. بەپێی بڕیارەکە، پەرلەمانی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت و دابەشکراوە، بەم شێوەیە: هەولێر (34 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، سلێمانی (38 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، دهۆک ( 25 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی، بازنەی هەڵەبجە (3 کورسی) گشتی بەبێ هیچ کورسییەک بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراوە. ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا جێگەی بایەخ دەبێت بازنەی پارێزگای دهۆکە، کە (24 کورسی) گشتی و (1) کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی (مەسیحی) تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای دهۆک پێکدێت لە قەزکانی (قەزای ناوەندی دهۆک، ئامێدی، ئاکرێ، بەردەڕەش، زاخۆ، سیمێل و شێخان) و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکانی پارێزگاکە، وەک لە نەخشەکەدا هاتووە. نەخشەی پارێزگای دهۆک بەپێی گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق "جومانە غەلای" کە لە (21ی نیسانی 2024)دا ڕایگەیاندووە؛ "کۆی گشتی ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی بریتییە لە (هەزار و 266) بنکە... پارێزگای دهۆک (264) بنکەی هەڵبژاردنی تێدا دەبێت. وێستگەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بریتییە لە (6 هەزار و 298) وێستگە... (هەزار و 595) وێستگەی دەنگدانیش لە پارێزگای دهۆک دەبێت". بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، (2 ملیۆن و 888 هەزار و 162) کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەدا، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆک بریتییە لە (735 هەزار و 543) دەنگدەر، بەشێوەیەک (680 هەزار و 443) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (55 هەزار و 100) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دووەم؛ بازنەی پارێزگای دهۆک لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا 1. ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران (10/10/2021) لە سنوری پارێزگای دهۆک بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگای دهۆک و سەرجەم قەزاو ناحیەکانی کە دابەشی سەر (3) بازنەی هەڵبژاردن کرابوون، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بووە کە لە (خشتەی یەکەم)دا هاتووە، بەجۆرێک؛ - پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەمدا بووەو (261 هەزار و 543) دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (66%). - یەکگرتووی ئیسلامی کە لە (2) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبوو، لە پلەی دووەمدا بووەو (81 هەزار و 144) دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (20.5%). - هاوپەیمانی کوردستان (کە پێکهاتبوو لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام لە سنوری پارێزگای دهۆک تەنها یەکێتی لە دوو بازنەی پارێزگاکە کاندیدی هەبوو) پلە سێیەمی گرتووە و (25 هەزار و 40) دەنگی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی نزیک (6.3%). - نەوەی نوێ لە پلەی چوارەمدا بوو، بە بەدەستهێنانی (19 هەزار و 292) دەنگ و ڕێژەی (4.9%)ی دەنگەکان. - کاندیدی سەربەخۆ تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن خۆیان پاڵاوتبوو (7 هەزار و 47) دەنگی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی (1.8%)ی دەنگەکان. - پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، بە بەدەستهێنانی (هەزار و 911) دەنگ و ڕێژەی (0.5%)ی دەنگەکان لە دوای سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانەوە بووە. - بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری لە هیچ بازنەیەکی پارێزگای دهۆک کاندیدیان نەبووە و هیچ دەنگێکیان لەو پارێزگایە تۆمار نەکردووە. خشتەی یەکەم 2. ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران (10/10/2021) لە سنوری پارێزگای دهۆک و بەرکەوتەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگای دهۆک کە دابەشی سەر (3) بازنەی هەڵبژاردن کرابوون، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان و بەرکەوتەی کوردسییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت کە لە (خشتەی دووەم)دا هاتووە، بەجۆرێک؛ - پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەمدایەو (261 هەزار و 543) دەنگی هەیە بە رێژەی (66%) و (16) کورسی پارێزگای دهۆکی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەردەکەوێت. - یەکگرتووی ئیسلامی کە لە (2) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبوو، لە پلەی دووەمدا بووەو (81 هەزار و 144) دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (20.5%)، لەسەر ئەم بنەمایە (5) کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت لە کۆی (24) کورسی گشتی پارێزگەکە. - هاوپەیمانی کوردستان (کە پێکهاتبوو لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام لە سنوری پارێزگای دهۆک تەنها یەکێتی لە دوو بازنەی پارێزگاکە کاندیدی هەبوو) پلە سێیەمی گرتووە و (25 هەزار و 40) دەنگی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی نزیک (6.3%)، بەپێی سیستمی نوێی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان (2) کورسی پارێزگاکەی بەردەکەوێت. - نەوەی نوێ لە پلەی چوارەمدا بوو، بە بەدەستهێنانی (19 هەزار و 292) دەنگ و ڕێژەی (4.9%)ی دەنگەکان، هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان پارێزگای دهۆکی بەرناکەوێت. - کاندیدی سەربەخۆ تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن خۆیان پاڵاوتبوو (7 هەزار و 47) دەنگی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی (1.8%)ی دەنگەکان، ئەو رێژەیەش بەشی ئەوە ناکات کورسی مسۆگەر بکەن - پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، بە بەدەستهێنانی (هەزار و 911) دەنگ و ڕێژەی (0.5%)ی دەنگەکان لە دوای سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانەوە بووەو هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان ناباتەوە. - بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری لە هیچ بازنەیەکی پارێزگای دهۆک کاندیدیان نەبووە و هیچ دەنگێکیان لەو پارێزگایە تۆمار نەکردووە. - لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆکیش (1) کورسی کۆتا دەمێنێتەوەو بۆ پێکهاتەی (مەسیحی). خشتەی دووەم
شیكاری: درەو 🔻 لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2021) لەسەر ئاستی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەجۆرێک بووە کە؛ 🔹 پارتی پلەی یەکەمی گرتووە و (262 هەزار و 800) دەنگی بە ڕێژەی (59%)ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو (19) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. 🔹 نەوەی نوێ بە پلەی دووەم دێت و (79 هەزار و 245) دەنگی بە ڕێژەی نزیک لە (18%)ی بەدەستهێناوەو (6) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 یەکێتی سێیەم بووەو (65 هەزار و 862) دەنگ و نزیکەی ڕێژەی (15%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو (5) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 کۆمەڵی دادگەری بەبێ ئەوەی لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبێت چوارەم بووەو (19 هەزار و 517) دەنگ و ڕێژەی (4.4%)ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای هەولێری بەدەستهێناوەو (1) کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت. 🔹 بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی بەبێ ئەوەی لە دوو بازنە کاندیدیان هەبێت، پلەی پێنجەم و شەشەمیان هەیە، هەریەکەو بە ڕێژەی (1%) دەنگەکانیان بەدەستهێناوەو کورسی پەرلەمانی کوردستانیان بەرناکەوێت. یەکەم؛ پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەشێک لە بەندەکانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بیانووی نادەستوری بوونیانەوە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو. لەوکات بەدواوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە بۆ ڕێکخستنی ڕێوشوێنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. لەو چوارچێوەیەشدا ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە چوارچێوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە (4ی حوزەیرانی 2024) یاسای دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد، کە هەرێمی کوردستان دابەشی سەر (4) بازنەی هەڵبژاردن دەکات. لە دەقی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا هاتووە، هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بەسەر (4) ناوچە (بازنە)ی هەڵبژاردن ئەوانیش؛ بازنەکانی "هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە"ن. بەپێی بڕیارەکە، پەرلەمانی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت و دابەشکراوە، بەم شێوەیە: هەولێر (34 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، سلێمانی (38 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و (1) کورسی بۆ تورکمان، دهۆک ( 25 کورسی) لەنێویاندا (1) کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی، بازنەی هەڵەبجە (3 کورسی) گشتی بەبێ هیچ کورسییەک بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراوە. ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا جێگەی بایەخ دەبێت بازنەی پارێزگای هەولێرە، کە (32 کورسی) گشتی و (2) کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی (تورکمان و مەسیحی) تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای هەولێر پێکدێت لە (قەزای ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، سۆران، شەقڵاوە، کۆیە، خەبات، چۆمان، ڕەواندز و مێرگەسور) و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکانی پارێزگاکە. بەپێی گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق "جومانە غەلای" کە لە (21ی نیسانی 2024)دا ڕایگەیاندووە؛ "کۆی گشتی ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی بریتییە لە (هەزار و 266) بنکە... پارێزگای هەولێر (498) بنکەی هەڵبژاردنی تێدا دەبێت. وێستگەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بریتییە لە (6 هەزار و 298) وێستگە... (2 هەزار و 203) وێستگەی دەنگدانیش لە پارێزگای هەولێر دەبێت". بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، (2 ملیۆن و 888 هەزار و 162) کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەدا، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر بریتییە لە (ملیۆنێک 11 هەزار و 348) دەنگدەر، بەشێوەیەک (928 هەزار و 823) کەسیان لە دەنگدانی گشتی و (82 هەزار و 525) کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. دووەم؛ بازنەی پارێزگای هەولێر لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا 1. ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران (10/10/2021) لە سنوری پارێزگای هەولێر بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگای هەولێر و سەرجەم قەزاو ناحیەکانی کە دابەشی سەر (4) بازنەی هەڵبژاردن کرابوون، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بووە کە لە (خشتەی یەکەم)دا هاتووە، بەجۆرێک؛ - پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەمدا بووەو (262 هەزار و 800) دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (59%). - نەوەی نوێ لە پلەی دووەمدا بووەو (79 هەزار و 245) دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی (18%). - هاوپەیمانی کوردستان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) پلەی سێیەمیان گرتووە و (70 هەزار و 107) دەنگیان بەدەستهێناوە بە ڕێژەی نزیک (16%). - کۆمەڵی دادگەری کە لە (2) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی چوارەمدا بووەو (19 هەزار و 517) دەنگی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی (4.4%). - یەکگرتووی ئیسلامی تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی پێنجەمدا بووەو (3 هەزار و 990) دەنگی بەدەستهێناوە بە نزیکەیی (1%). - سەرجەم لایەنەکانی دیکە (8 هەزار و 594) دەنگیان بەدەستهێناوە بە رێژەی زۆرتر لە (2%). خشتەی یەکەم 2. ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران (10/10/2021) لە سنوری پارێزگای هەولێر و بەرکەوتەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگای هەولێر کە دابەشی سەر (4) بازنەی هەڵبژاردن کرابوون، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان و بەرکەوتەی کوردسییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت کە لە (خشتەی دووەم و سێیەم)دا هاتووە، بەجۆرێک؛ - پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەمدایەو (262 هەزار و 800) دەنگی هەیە بە رێژەی (59%) و (19) کورسی پارێزگای هەولێری بۆ پەرلەمانی کوردستان بەردەکەوێت. - نەوەی نوێ لە پلەی دووەمدایە بە (79 هەزار و 245) دەنگ و بە رێژەی نزیک لە (18%). لەسەر ئەم بنەمایە و بەپێی سیستمی نوێی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان (6) کورسی پارێزگاکەی بەردەکەوێت. - یەکێتی نیشتمانی کوردستان (بە بێ ژمارەی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە هاوپەیمانیان هەبوو) پلەی سێیەمی گرتووە و (65 هەزار و 862) دەنگی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی نزیک لە (15%) و لەسەر ئەم بنەمایە (5) کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت لە کۆی (32) کورسی گشتی پارێزگەکە. - کۆمەڵی دادگەری کە لە (2) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی چوارەمدایەو (19 هەزار و 517) دەنگی هەیە بە ڕێژەی نزیک لە (4.4%) و (1) کورسی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر ئاستی بازنەی پارێزگای هەولێری بەردەکەوێت. - بزوتنەوەی گۆڕان (بە بێ ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کە هاوپەیمانیان هەبوو) و لە (2) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی پێنجەمدایەو (4 هەزار و 245) دەنگی هەیە بە ڕێژەی (1%) و هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان بازنەی پارێزگای هەولێر ناباتەوە. - یەکگرتووی ئیسلامی تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی شەشەمدایەو (3 هەزار و 990) دەنگی بەدەستهێناوە بە کەمتر لە ڕێژەی (1%)ی گشتی دەنگەکان و هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان بازنەی پارێزگای هەولێر ناباتەوە. - سەرجەم لایەنەکانی دیکە (8 هەزار و 594) دەنگیان بەدەستهێناوە بە رێژەی زۆرتر لە (2%) و هیچ کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر نابەنەوە. - (2) کورسی کۆتای سنوری پارێزگای هەولێر بەر پێکهاتەی (مەسیحی و تورکمان) دەکەوێت. خشتەی دووەم خشتەی سێیەم