(درەو میدیا) موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر و هاوپەیمانی " سائرون" كە 54 كورسی پەرلەمانی نوێی عێراقی بەدەستهێناوە، ئامۆزایەكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندیددەكات. چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی " بەغداد نیوز" یان راگەیاند موقتەدا سەدر لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كە جەعفەر سەدری ئامۆزای بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیددەكات و حەكیمیش بەڵێنیداوە وڵاتانی عەرەبی لەوە ئاگاداربكاتەوە و رەزامەندییان وەربگرێت. سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد موقتەدا سەدر كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزەكانی ئوردن و سعودیە و كوەیت و توركیا كردووە و ئاگاداریكردونەتەوە. جەعفەر سەدر كوڕی ئایەتوڵا محەمەد باقر سەدری دامەزرێنەری حزبی دەعوەیە و سەدر دەیەوێت بە كاندیدكردنی رێگە لە حزبی دەعوە بگرێت لەكاندیدكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران. پێشتریش موقتەدا سەدر لە وەڵامی لایەنگرێكیدا رایگەیاندبوو عەلی دەوای پارێزگاری میسان یەكێكە لەو كەسانەی كە كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
بەپێی زانیاریەكانی " درەو میدیا" سبەی یەك شەممە برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا دێتە سلێمانی بۆ قسەكردن لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و و رەوینەوەی نیگەرانی بەشێك لەلایەنەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، كە پێیان وایە ساختەكاری ئەلكترۆنی كراوەو دەستكاری دەنگەكانیان كراوە. مەكگۆرك لە سەردانەكەی بۆ سلێمانی سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراقیش لەگەڵ خۆی دەهێنێت و داوادەكات هێزەكان بەشداری بكەن لە پێكهێنانی حكومەتدا.
(درەو میدیا): كەمێك بەر لە بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ قسەكردن لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد. بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو نەبوو، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكە (تداول)ی بێت، واتە تەنیا گفتوگۆ دەكرێت و ئەنجومەن ناتوانێت هیچ بڕیارێك دەربكات یاخود دەنگ لەسەر هیچ بڕیارێك بدات. هەندێك لەو لایەنە سیاسییانەی كە گومانیان هەیە لە ئەنجامی هەڵبژاردن، خوازیاربوون لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی نوێنەران بتوانێت كارێك بكات و بۆ لێپێچینەوە لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بەڵام بەوەی كە دانیشتنەكە نیسابی یاسایی تەواونەكرد پێناچێت ئەنجومەنی نوێنەران بتوانێت هیچ كارێك لەوبارەیەوە بكات.
(درەو میدیا): مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەدا بارزانی دەڵێت" هەڵبژاردنەكانیش هەندێ نیگەرانی و گومان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانیدا هەیە. بۆ نەهێشتنی گومان و ناڕەزاییەتەكان پێویستە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق هەنگاوی پێویست بنێت. لەبارەی چۆنیەتی بەشداریكردنی كوردیش لە پەرلەمان و حكومەتی داهاتووی عێراق، بارزانی داوا دەكات" لایەنە كوردستانییەكان ئەمجارە لە بەغداد پێكەوە بن و یەكڕیز بن بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان نەكەنە قوربانیی هەندێ دەستكەوتی كاتی و سیاسیی و حزبی". بارزانی ئاماژە بەوەدەكات، ئەوان پێیان باشە بە دیالۆگ لەگەڵ بەغداد بەردەوام بن هەتا دەگەنە ئەنجامێك.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا رایدەگەیەنێت ئەوەی جورئەت بكات بێرێزی بەرانبەر كاك نەوشیروان و ئادگار و یادەوەریی ئەو بكات، ئەوە بێرێزی بە مام جەلال كردووە. قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكیدا دەشڵێت :" چونكە دوانەیەكن هیچ كات لەیەكتر جیا نابنەوە و من وەك كوڕی مام جەلال ئەم یادەی كاكە نەوە و ئەم كۆست كەوتن و پێشهاتانەی دوایی بە دەرفەت دەزانم تا پابەندیی خۆم بە زیندووهێشتنەوەی هەردوو رێبازی مام و كاكە نەوە دووپات بكەمەوە. سەرخستنی ئامانجەكانی مام جەلال و كاك نەوشیروانیش تەنها بە دۆستایەتیی و برایەتیی هەموومان و باش ئیدارەدانی ناكۆكییەكان دێت بە جۆرێك بە قازانجی هەموولایەك و پاراستنی نەگۆڕە مێژوییەكان بگەڕێتەوە. ئەمەش دەقی پەیامەكەیە: ساڵیادی كۆچی كاكە نەوە بە هاتنەوەی ساڵیادی كۆچی دوایی كاك نەوشیروان، جارێكیتر برینەكانمان بۆ سەفەری كتوپڕی ئەو كەڵە سەركردەو روناكبیرو نووسەرەی كورد كولایەوە. ڕەوانشاد هاوڕێی تەمەنی مام جەلال و شەریكی سەروەرییە مێژوییەكانی بوو. هەردووكیان ئەندازیاری زۆر وێستگەی گرنگن لە خەباتی رزگاریخوازیی گەلی كورد و ئێمە بەختەوەرین لە رۆژگارێك ژیاین كە ئەوان رێبەرمان بون و لە نزیكەوە لە كانیاوی بیرو رێبازی ئەوان ئاومان خواردەوە.لە هەموو قۆناغێكی پێكەوەبوونی مام و كاكە نەوەدا دونیای ئێمە هیوایەكی تێدا دروستبۆتەوە، بە پێچەوانەشەوە لە ناكۆكییەكانیشیاندا، كۆمەڵگاكەمان دووچاری پەرتەوازەیی و دڵەخورتێ هاتووە. ئەوان خاوەنی مەشخەڵانی شۆڕشی نوێن و بە گوڵاوی سەرمۆری رێككەوتنی دەباشانیش ئێمەیان بە جێهێشت، لە پێناو گەیشتن بە حكومڕانییەكی دیموكراسییانە و وەلانانی ناكۆكییە نا پێوێستەكان كە چەندین دەیەیە میللەتی ئێمەی شەكەت و ماندوو كردووە.ئێستاش كە ئێمە لەم قۆناغە هەستیارەداین لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوە هەیە بۆ شوێن پێی ئەم دوو سەركردەیە، ئەوەی جورئەت بكات بێرێزی بەرانبەر كاك نەوشیروان و ئادگار و یادەوەریی ئەو بكات، ئەوە بێرێزی بە مام جەلال كردووە، چونكە ئەو دووانەیە هیچ كات لەیەكتر جیا نابنەوە و من وەك كوڕی مام جەلال ئەم یادەی كاكە نەوەو ئەم كۆست كەوتن و پێشهاتانەی دوایی بە دەرفەت دەزانم تا پابەندیی خۆم بە زیندوو هێشتنەوەی هەردوو رێبازی مام و كاكە نەوە دووپات بكەمەوە. سەرخستنی ئامانجەكانی مام جەلال و كاك نەوشیروانیش تەنها بە دۆستایەتیی و برایەتیی هەموومان و باش ئیدارەدانی ناكۆكییەكان دێت بە جۆرێك بە قازانجی هەموولایەك و پاراستنی نەگۆڕە مێژوییەكان بگەرێتەوەو لە هەمان كاتیشدا یادو یادەوەریی ئەم دوو رێبەرە مەزنە وەك دوو هاورێی خەباتگێڕ بۆ هەمیشە بە زیندوویی بهێڵێتەوە. قوباد تاڵەبانی
هەریەك لە مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح لەدوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە وتارێكدا بەناوی ( مەرگی نەوشیروان مستەفاو ماناكانی سیاسەت لەكوردستاندا) كە لە 23/5/2017 بڵاویانكردۆتەوە دەنوسن: ئەوەی نەوشیروان مستەفا لەسیاسەتمەدارەكانی تری كورد جیادەكاتەوە تەنها نوسەربونو رۆشنبیربونی نییە كە خاوەنی چەندین كتێبی سیاسییو مێژوییو سۆسیۆلۆژییە، بەڵكو ئەو راستییەشە كە ئەو چەند هەنگاوێك پێش سەركردە سیاسییەكانی تری مێژوی ئێمە كەوتوەو بەفەرسەخیش هاوڕێ كۆنەكانی خۆی بەجێهێشتوە. نەوشیروان تەنها لەژیانی رۆشنبیرییو سیاسییو مەبدەئییدا پێش هاوڕێكانی نەكەوت، بەڵكو لەمردنەكەشیدا پێش زۆرینەی هاوڕێكانی كەوت. لەكاتێكدا ئەو تاوەكو كۆتاتەمەنی هاوتا بەخولیا رۆشنبیرییەكانی، لەگەڵ پرنسیپەكانی خۆیدا ژیاو سیاسەت بۆ ئەو وەك تێكەڵبونێك بەخەمە گشتییەكانی ناو ژیانی گشتیی مایەوە، كەچی زۆرینەی هاوڕێكانی ئەو پرنسیپانەیان دۆڕاندو بون بەبازرگانو داهۆڵی سیاسیی؛ دەقی وتارەكە مەرگی نەوشیروان مستەفاو ماناكانی سیاسەت لەكوردستاندا ئاراس فەتاح، مەریوان وریا قانع 23/5/2017 (١) بەپێچەوانەی هەمو مردنێكی ئاساییەوە كە پاش پرسەو سەرخۆشیكردن جارێكی تر ژیانی كۆمەڵایەتییمان ئاسایی دەبێتەوە، مردنی نەوشیروان مستەفا ژیانی سیاسییمان ئاسایی ناكاتەوە، رەنگە پێچەوانەكەی راستبێت. لەوانەیە ئەم مردنە ژیانی سیاسیمان تەواو ئاڵۆزتر بكاتو كۆمەڵێك پرسیاری زۆر زەحمەتو ناڕەحەتكەریش بهێنێتە پێشەوە. رەنگە ئەم مردنە پرسیارە نەكراوەكان زۆرترو وەڵامە نەدراوەكانیش قورستر بكات. دەشێت ئەم مردنە چەندان ئەگەر، بەباشو خراپیانەوە، لەبەردەم پرۆسەی سیاسییدا كراوەتر بكات. نەوشیروان مستەفا وەكو زۆربەی بكەرە گەورەكانی ناو سیاسەت، كەسایەتییەكی فرەلایەنەیە، بەئینگلزییەكەی پێیدەڵێن ambivalent. واتە بونی ئەم بكەرە سیاسییە بێبەریی نییە لەستاییشو رەخنەكردن، لەخۆشەویستییو رق، لەلایەنگرو دوژمن، لەبەئایدیالكردنو نەفرەتلێكردن، كە هەریەكێكیشیان لەگەڵ دیوێكی ئەم پیاوە سیاسییەدا مامەڵە دەكاتو هەر بەرەیەكیان وێنەیەكی وای بۆ دروستدەكات كە گونجاوبێت لەگەڵ ئومێدو خواستو تەماحە سیاسییەكانی خۆیدا. بۆیە ئەم مردنە هەڵوێستو روانینو كردەی سیاسیی جیاوازو ناكۆكو دژبەیەك دروستدەكاتو نەیارو دۆستەكانی بەشێوازی جیاواز لەسەر كەلەپوری سیاسیی ئەم پیاوە كاردەكەنو هەریەكێكیشیان بەشێوەیەكی تایبەت رایدەكێشێتە ناو سەرزەمینێكی گوتاریی تایبەتەوە. مردنی ئەم سیاسەتمەدارە دەرگا لەسەر هەمو دیوەكانی ئەو دۆخە فرەدەركەوتو فرەوێنەیە دەكاتەوە. مەرگی نەوشیروان لەدوای خۆیەوە روبەرێكی گەورە لەنەزانراوی سیاسیی دروستدەكاتو پڕكردنەوە یان نەكردنەوەی ئەو روبەرەش دەشێت دەرگا لەسەر چەندان ئەگەری سیاسیی خواستراوو نەخواستراو بكاتەوە. (٢) ئەوەی نەوشیروان مستەفا لەسیاسەتمەدارەكانی تری كورد جیادەكاتەوە تەنها نوسەربونو رۆشنبیربونی نییە كە خاوەنی چەندین كتێبی سیاسییو مێژوییو سۆسیۆلۆژییە، بەڵكو ئەو راستییەشە كە ئەو چەند هەنگاوێك پێش سەركردە سیاسییەكانی تری مێژوی ئێمە كەوتوەو بەفەرسەخیش هاوڕێ كۆنەكانی خۆی بەجێهێشتوە. نەوشیروان تەنها لەژیانی رۆشنبیرییو سیاسییو مەبدەئییدا پێش هاوڕێكانی نەكەوت، بەڵكو لەمردنەكەشیدا پێش زۆرینەی هاوڕێكانی كەوت. لەكاتێكدا ئەو تاوەكو كۆتاتەمەنی هاوتا بەخولیا رۆشنبیرییەكانی، لەگەڵ پرنسیپەكانی خۆیدا ژیاو سیاسەت بۆ ئەو وەك تێكەڵبونێك بەخەمە گشتییەكانی ناو ژیانی گشتیی مایەوە، كەچی زۆرینەی هاوڕێكانی ئەو پرنسیپانەیان دۆڕاندو بون بەبازرگانو داهۆڵی سیاسیی؛ ئەوان سیاسەتو چاكەی گشتییان لەیەكتر دابڕیو سیاسەتو موڵكدارێتی تایبەتیان بەیەكەوە گرێدا. نەوشیروان لەدواقۆناغی ژیانیدا گۆڕابو بۆ سیاسییەكی عەقڵانییو بەرچاوڕون، دیدگایەكی تایبەتی بۆ چۆنیەتی داڕشتنەوەی مۆدێلی حوكمڕانییو بۆ ژیانی ئابورییو سیاسییو سەربازییو مەدەنیی لەهەرێمدا هەبو. زمانێكی سیاسیی هەبو كە دەیبردەوە ناو زمانی بەرگریكردن لەپرۆژەیەكی نیشتیمانیی گشتییو لەدونیایەكی سیاسیی پلورال. هەڵگری پرۆژەیەك بو كە لەزۆر روەوە چارەسەرێكی گونجاو بو بۆ بەشێكی گەورەی ئەو قەیرانو تەحەدا سیاسییانەی كە ساڵانێكە هەرێمی كوردستان ئالودەی بوبو. (٣) ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەوەیە یەكەمجارە لەمێژوی نوێی سیاسیی ئێمەدا سیاسەتمەدارێكی دەسەڵاتدارو خاوەن پێگە دەمرێت، بەڵام پاش مەرگی خۆی میراتی سیاسیی بۆ كوڕو كچو براو ئەندامانی تری بنەماڵەكەی جێناهێڵێت، لەدەرەوەی ویراسەتی سیاسییو تاپۆكردنی مێژوی خۆی لەمێژوی ئەندامانی خێزانەكەیدا دەژی. یەكەمجارە لەپاش مردنی سیاسییەكی خاوەن دەسەڵات مێژویەك لەگەندەڵیی سیاسییو خەرەندێكی ئەخلاقیی قوڵ بەجێنەمابێت، هیچ شتێكو پۆستێك بۆ هیچ كەسێك قۆرخناكاتو ئەگەرەكانی بەردەمی ژیانی سیاسیی بەكراوەیی دەهێڵێتەوە. هاوكات یەكەمجارە لەمێژوی دوای راپەڕین، سەركردەیەكی لەو قەبارەیە، دوای مردنی خۆی وێنەیەك بەجێناهێڵێت كە خەڵكی كوردستان بەمردنەكەی شادو خۆشحاڵبنو هەست بەوەبكەن لەدێوەزمەیەكی سیاسییو كەسایەتییەكی ناشیرین رزگاریان بوبێت. ئەوەی نەوشیروان بەجێیهێشتوە سەرمایەیەكی رەمزیی گەورەیە كە پرنسیپە ئەخلاقییەكانی ناو ئەو سەرمایەیە تاڕۆژگارێكی درێژ تەحەدای سیاسییو ئەخلاقیی گەورە بۆ بڕێكی زۆر لەسیاسەتمەدارانی كورد دروستدەكات. هاوكات یەكەمینجاریشە لەمێژوی سیاسیی ئێمەدا سیاسییەك دەمرێتو دوای خۆی مۆدێلێكی دەسەڵاتو كەلەپورێكی سیاسیی بەجێدەهێڵێت كە دەشێت تاساڵانێكی تر وەك هێزێك بۆ ئومێدو وەك ئاسۆیەك بۆ گۆڕانكاریی كاربكات. لەڕاستیدا یەكێك لەخاڵە جیاكەرەوەكانی نەوشیروان لەسەركردەكانی تر ئەوەیە كە ئەو هیوایەكی نوێی لەكۆمەڵگای ئێمەدا دروستكرد كە دەشێت تاساڵانێكی درێژ لەگەڵماندا بمێنێتەوە. ئەم هیوایەش بەكۆمەڵێك ئاكاری سیاسیی پۆزەتیڤەوە گرێدراوە كە هێما بۆ پچڕانی پەیوەندیی نێوان سیاسەتو خراپەكارییو سیاسەتو پارەو سیاسەتو تەماحی شەخسیی دەكات، وەكچۆن هێماش بۆ گرێدانێكی ئەخلاقیی سیاسەت بەمەسەلە سەرەكییەكانی ژیانی كۆمەڵگاوە دەكات. جگە لەمانە نەوشیروان كەرەستەكانی گۆڕانو دەستكاریكردنی دونیای ئێمەی لەتوندوتیژییەوە گواستەوە بۆ خەباتی مەدەنییو پەرلەمانتاریی، لەگەڵ نەوەیەكی نوێو گەنجانێكی نەناسراودا كەوتە كاركردنەوە كە كەسانی گومناوو پەراوێزیی ناو كۆمەڵگای ئێمەبون، ئامادەبو لەگەڵ زیاد لەهێزێكی ئایدیۆلۆژیی جیاوازدا كاری پێكەوەیی بكاتو زەمینەیەكی هاوبەش لەنێوان بكەرە دژەكاندا بدۆزێتەوە. نەوشیروان ئەو نرخو بەهایانەشی بۆ سیاسەت گێڕایەوە كە سیاسەتكردن لەدونیای دوای راپەڕیندا بەتەواوی لەدەستیدابو، بەهای وێناكردنەوەی سیاسەت وەك چالاكیی دروستكردنی ژیانێكی گشتیی بەرپرسیار، نەك دەروازەیەك بۆ كۆكردنەوەو كەڵەكەكردنی پارەو سەرمایەی نایاسایی. (٤) نەوشیروان لەو مەسەلە گرنگە تێگەیشتبو كە كۆمەڵگای دوای راپەڕینی ئێمە پێویستی بەدامودەزگاییكردنە، پێویستی بەجیاكردنەوەی سیاسەت لەپارەو جیاكردنەوەی سیاسەت لەچەك هەیە. پێویستی بە بەستنەوەی سیاسەتە بەكۆمەڵێك پرنسیپی ئەخلاقییو بەرپرسیارێتییەوە، پێویستی بە بەشداریكردنی تاكو هێزە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكانە لەنەخشاندنی دواڕۆژی سیاسییو كۆمەڵایەتییو ئابورییو رۆشنبیریی خۆیانو هەمو كۆمەڵگاكەش پێویستی بەخۆڕزگاركردنە لەو چوارچێوە حیزبییە نانیشتیمانییو خێزانییانە كە سیاسەتكردنیان لەكوردستاندا وێرانكردوە. رزگاركردنی سیاسەت لەشانۆی نمایشكردنی هێزو لەدەركەوتە زۆرو قەبەكانی خودئەڤینیی ”نارسیزمی“ سیاسیی یەكێكی ترە لەكارە هەرەسەرەكییەكانی ئەم سیاسەتمەدارەو ئەو بزوتنەوەیەی كە هیوای گەورەی لەسەر هەڵچنیبو. لەهەمو ئەمانەدا نەوشیروان مستەفا تەواو ناكۆكە بەناوەڕۆكو ئاڕاستەی كاركردنی سیاسەتی باوو بەهەڵسوكەوتی سیاسییەكانی كورد لەدونیای دوای راپەڕیندا. (٥) بێگومان گەلێك رای جیاوازو ناكۆكو دژبەیەك بەرامبەر بەقۆناغە جیاوازەكانی ژیانی سیاسیی ئەم سیاسەتمەدارە هەیە؛ هەندێك بەتاكڕەوو دیكتاتۆرو هەندێكی تر بەئەندازیاری راپەڕینو كۆماری سەربەستیی دایدەنێن، هەندێك بەڕیفۆرمخوازێكی بۆرژوازییو هەندێكی تر بەماندێلاو گیڤارا، هەندێك بەجەلادو هەندێك بەپیاوە سپییەكەی ناو سیاسەت، هەندێك بەسەركردە خاكییەكەو هەندێك بەپیاوێكی توندوتیژ. بەڵام هەمو ئەمانە لەو راستییە كەمناكەنەوە كە نەوشیروان تاكە سیاسییەكە لەمێژوی دوای راپەڕیندا بۆ ئەوە سیاسەتی نەكرد كە پێی بژیی، بەڵكو ئەو بۆ سیاسەت دەژیا. ئەو سیاسەتی وەكو بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقیی دەبینیی كە خاوەن كۆمەڵێك پرنسیپو بەهایە، نەك وەك رێگایەك بۆ گەیشتن بەدەستكەوتو تەماحی شەخسیی. ئاشكرایە هەركاتێكیش سیاسەت دەستبەرداری ئەم پرنسیپو بەهایانە بو لەوەدەكەوێت سیاسەت بێت، واتە لەوەدەكەوێت چالاكییەكی هاوبەش بێت بۆ دروستكردنی چوارچێوەیەك بۆ ژیانی گشتیی ناو كۆمەڵگا، بەڵكو دەگۆڕێت بۆ بزنسو بازرگانیكردنێكی هەمەلایەن هەم بۆ كەڵەكردنی دەسەڵاتو سامانی سیاسیی زیاتر، هەم بۆ كەڵەكەكردنی داهاتی شەخسییو چێژیی زیاتر. مامەڵەكردنی سیاسەت وەكو ”پیشە“و وەكو ”بەرپرسیارێتی“ یەكێكە لەگرنگترین ئەو خاڵانەی كە ئەم سیاسەتمەدارە بەتۆخی لەزۆرینەی هاوڕێكانیو سیاسەتمەدارە دەسەڵاتدارەكانی تری ناو هێزە سیاسییەكانی هەرێم جیادەكاتەوە. ئەو وەكو كەسی دوهەمی دەسەڵاتداری ناو یەكێتی نیشتیمانی دەیتوانی لەوێنەی هەمو ئەوانی تر دەوڵەمەند بێت، خاوەن كۆمپانیاو بازرگانی گەورە بێت، پشكی لەئابوری نەوتدا هەبێت، خاوەنی چەند فەوجێك پاسەوانو قافڵەیەكی گەورە لەئۆتۆمۆبێلی گرانبەها بێت، لەسەرو هەمو ئەمانەشەوە دەیتوانی لەزیاد لەوڵاتێكی دونیادا پرۆژەی ئابورییو پارەی شاراوەی لەبانكەكاندا هەبێت. هەمو ئەو زانیارییانەی تائێستا لەبەردەستدان ئەوە نیشانئەدەن كە ئەم پیاوە هیچ یەكێك لەم كارانەی نەكردوەو سیاسەت لای ئەو لەناو ئەو پۆخڵەواتە گەورەیەدا نەكوژاوەتەوە. لەڕاستیدا ئەوەی نەوشیروان گەندەڵیی نەكردوەو لەمەشدا خۆی لەبڕێكی زۆر لەهاوڕێ كۆنەكانو نەیارەكانی جیادەكاتەوە، ئاساییترین وەزیفەی ئەخلاقییانەی سیاسییبونە لەدونیادا. كێشەكە لەوەدایە ئەم تێگەیشتنە ئەخلاقییە بۆ سیاسەتو بۆ كەسایەتی سیاسەتمەدار بەكۆمەڵگای سیاسیی ئێمە نامۆیە. مارەكردنی بەدڕەوشتییو سیاسەتكردن لەیەكتری لەكوردستاندا مارەكردنێكی كاتۆلیكییانەی ئەبەدییە، لەمەشدا نەوشیروان پیاوێكی عیسامیو خاوەنی كەسایەتییەكی ئەسكێتی بو. لەكۆتاییەكانی ژیانیدا بەڕۆحی عابیدێكی دینییەوە سیاسەتی دەكرد. لەبنەڕەتیشەوە ئیشی كەسی سیاسیی ئەوە نییە دزییو جەردەییو تاڵانكاریی بكات، سیاسەتو سەرمایە، سیاسەتو سێكسو سیاسەتو مردن بەیەكەوە گرێبدات، وەزیفەی سیاسەتمەدار ئەوەیە بەئەخلاقییەتی بەرپرسانەوە خەریكی رێكخستنی ژیانی گشتیی كۆمەڵگاكەی بێت بەجۆرێك لەدایكبونی هەرمنداڵێك لەو كۆمەڵگایەدا بكرێت وەك ئەگەرێكی نوێ بۆ دروستبونی دونیایەكی نوێ وێنابكرێت. ئەم ئاكارە تایبەتەی نەوشیروان مستەفا لەدانەبڕاندنی سیاسەت وەكو ”پیشە“ لە”ئەخلاقی بەرپرسیارێتیی“، لەدونیای ئێمەدا دەبێت بە بەهایەكی ئەخلاقیی گرنگو دەگۆڕێت بۆ خاڵی جیاكەرەوە لەنێوان ئەوانەی بۆ سیاسەت دەژینو خەمی گشتیی كۆمەڵگا دەیانجوڵێنێت، بەرامبەر بەوانەی بەسیاسەت دەژینو خەمی گیرفانپڕكردنو پاوانكردنی دەسەڵات ئاڕاستەیاندەكات. (٦) ئاكارێكی دیكەی ئەم كەلەپورە سیاسییە كە نەوشیروان لەدوای خۆیەوە جێیهێشتوە، بەپێچەوانەی قسەی نەیارەكانییەوە، وازهێنانە لەتوندوتیژیو جیاكردنەوەی سیاسەتە لەڕقو بوغزی تاكەكەسیی. سەرەڕای ئەو هەمو فشارو نانبڕینو ئەشكەنجەدانو تەنانەت تیرۆرە سیاسییەی كە دوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان روبەڕوی ئەندامانو هەوادارانی مەدەنییو دەنگدەری پێشمەرگەی بزوتنەوەكەو رۆشنبیرانو رۆژنامەنوسانو چالاكوانانی ناو كۆمەڵگای مەدەنیی بوەوە، ئەم سیاسەتمەدارە بەعەقڵییەتی تۆڵەو رقی شەخسیی سیاسەتی دژ بەنەیارەكانی نەكرد. نەوشیروان مستەفا ئەوەندە توانای مرۆییو كەرەستەی لەبەردەستدا بو كە بڕیاڕی شەڕێكی تری خوێناوی بداتو كۆمەڵگای ئێمە توشی ساڵانێكی تر لەنەهامەتیی گەورە بكات. نەیارەكانیشی زیاد لەجارێك هەوڵیاندا بەم ئاراستەیەدا بیجوڵێنن، بەڵام ئەو لەدوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نە بڕوای بەتوندوتیژیی هەبو وەكو كەرەستەیەك بۆ گۆڕانی سیاسیی، نە سیاسەتیش بۆ ئەو كردەیەك بو نابەرپرسیارانە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكاتو بەئارەزوی خۆی بڕیاری مەترسیدار دەربكات. بەم مانایە نەوشیروان مستەفا یەكێكە لەو سیاسەتمەدارە دەگمەنانەی دونیای دوای راپەڕینی ئێمە كە بەرپرسانە هەم لەژیانی شەخسیی خۆیداو هەم لەپەیوەندییدا بەژیانی گشتیی كۆمەڵگاوە سیاسەتی كرد. هەمو ئەمانەش رەگەزی گرنگی ناو مۆدێلو كەلەپورێكی سیاسیی نوێن كە دەكرێت لەدوای مردنی ئەوەوە گەشەو درێژەیان پێبدرێتو بەزیندو رابگیرێنو بۆ ئایندە بگواسترێنەوە. یەكێك لەو خاڵانەی كە دەكرێت ئومێدی سیاسیی لەسەر بینابكرێت بونی ئەم مۆدێلو كەلەپورە سیاسییەیە.
كاندیدێكی تەڤگەری ئازادی لە لیستی نەوەی نوێ دەرچوو یوسرا رەجەب كاندیدی ژمارە 2ی لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمان دەرچوو، كە تەڤگەری ئازادی كوردستانەو لە چولرچێوەی لیستی نەوەی نوێدا كاندید بوو. پێشتر راگەیەنرا كە كاندیدی دووەمی نەوەی نوێ لە سلێمانی سیروان بابانە بەڵام بەهۆی كۆتای ژنانەوە سیروان بابان دەرنەچوو.. یوسرا دەچوو.
لە كۆنگرەیەی رۆژنانامەنوسیدا كۆمسیۆنی باڵای هەلچبژاژردنەكانە ئەنجامی كۆتایی راگەیاندن و تیایدا ناوی ئاڵا تەحسین تاڵەبانی خوێندنەوە كە لەسەر لیستی هاوپەیمانی بەغداد دەرچووەو ( 2904 ) دەنگی بەدەستهێناوە . ئاڵا تاڵەبانی لە لیستی هاوپەیمانی بەغداد ژمارە 5 بووەو خۆ كاندیدی كردنی كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە
درەو میدیا: ئەنجامی دەنگەكان لە سندوفێكی دهۆك بەشێوەی ئەلكترۆن تەنیا (19)دەنگ بۆ یەكگرتوو ئەژمار كراوە ،بەڵام دوای ئەوە دەنگەكان بەدەست ئەژمار كراونەتەوە دەركەتووە (239)دەنگمان هێناوە نەك (19) دەنگ واتا لەیەك سندوق (220)دەنگمان دزراوە" ئەمە وتەی جەمال كۆچەر سەرۆكی لیستی یەكگرتووە لە پارێزگای دهۆك. ئەمە هەمان ئەو ئەنجامەیە كە شەش لایەنەكە لە پارێزگای سلێمانی و كەركوك ئاماژەی بۆ دەكەن كە دەنگەكانیان گۆڕاوە، دەوترێت پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنوری هەولێر دهۆك بە هەمان شێوەی یەكێتی لە سلێمانی دەستكاری دەنگەكانی كردووەو ساختەكاری كردووە، بەڵام پارتی بە مونەزەمتر و رێكخراوتر ساختەكاریەكەی كردووە وەك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، شەوی هەڵبژاردن ئێران دڵنیایی بە یەكێتی دەدات و پارتیش ئاگادار دەبێت بەپێی زانیارییەك كە لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست (درەو میدیا) كەوتووە، ئەو شەوەی كە بەیانییەكەی هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچوو، قاسمی سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لەگەڵ حەسەنی دانایی فەڕ باڵیۆزی پێشووی ئێران لە بەغداد لە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەبوون لە سلێمانی. ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە وتی: هەمان شەو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوەتەوە و قاسمی سلێمانی و دانایی فەڕ پەیامی دڵنیاییان بۆ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناردووە لەباری هەڵبژاردنەوە. (درەو میدیا) زانیویەتی، هیچ یەكێك لە حزبەكانی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەو پەیامەی ئێران نەبوون بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام پارتیش بێدەنگ بووە، بەوپێیەی هەمان كات وەفدێكی ئێرانی لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی پارتی لە كۆبونەوەدا بووە. بەو مانایەكی كە دڵنیایەكەی وەفدی ئێران لە سلێمانی بۆ یەكێتی، هەمان دڵنیاییش دراوە بە پارتی لە هەولێر، واتا پارتیش بە هەمان شێوەیەی یەكێتی و ساختەكاری ووردی كردووە، بەڵام ئەوەی یەكێتی ئاشكراتر بووە، ئەویش بەهۆی باڵی جیاوازو ململانێی جیاوازی ناو باڵەكانی یەكێتیەوە هەرزوو پلانەكە ئاشكرا بوو، بەڵام بەهۆی مونەزەمی و رێكخراوەیی پارتیەوە پرسەكە ئاشكرا نەبووە. پارتی لە پارێزگای دهۆك 10 كورسی لە كۆی 11 كورسی بەدەستهێناوە لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی رابردوودا تەنها 8 كورسی بەدەستهێنابوو لەو پارێزگایە، یەكگرتوو پێشتر 2 كورسی و یەكێتی 1 كورسی هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا یەكگرتوو بەزەحمەت كورسیەكی بەدەستهێناوە كە چاوەڕوانی سێ كورسی بوو، یەكێتیش هیچ. خەلیل ئیبراهیم ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە كەناڵی سپێدە ڕایگەیاندووە" بەپێی ئەو داتاو ئامارانەی كە دەستمان كەوتن لیستی 175ی یەكگرتوو لە پارێزگای دهۆك زیاترلە120هەزاردەنگمان هێناوە بەڵام بەسیستمی پاشەكەوت لە63%دەنگەكانمان براوە و تەنها لە37%دەنگەكانمان بۆ ئەژماركراوە" هەریەك لە یەكێتی و هاوپەیمانی و گۆڕان و نەوەی نوێش چاوەڕوان بوون بە ئاسانی كورسی بەدەستبهێنن بەڵام پارتی تەواوی كورسیەكانی چنیەوەو یەك دانەی بۆ یەكگرتوو بە جێهێت، واتا پارتی لەبری كەمكردنی كورسیەكانی دوو كورسی زیادیكردووە بەرێژەی 18%ی كورسیەكانی دهۆك، زانیاریەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پارتی جیاواز لە یەكێتی و بە هەموو جۆرەكانیەوە ساختەكاری كردووە، واتا بە شێوەی پرۆگرامكردنی ئامێرەكانی ئەلكترۆنی و بە كڕینی كارت و دەنگی ئەوانەی بایكۆتیان كردووەو دەنگی ئاوارەكان. سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژوو ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەندێك لایەن قسە لەسەر ئەو تەزویر و پێشێلكاریە ناكەن، كە پارتی لە هەولێر و دهۆك و نەینەوا كردویەتی، ئەگەر پێشێلكاری نەبوایە هەرگیز پارتی لە كەمپی ئێزدیەكان چوار كورسی نەدەهێنا كە سیانیان زیادەن. لەبەرامبەریشدا خەسرەو گۆران بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەو هێز ولایەنانەی ئەنجامە بەراییەكان ڕەد دەكەنەوە ، لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو كەركوك و ئیدارەی سنوری گەرمیان. وەك ئاماژەیەكی بۆ بوونی ساختەكاری زۆر لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی. ئەم لێدوانانە لێدوانی رەسمین و دەرخەری ئەو راستیەیەن كە پارتی و یەكێتی هەردووكیان ساختەكاریان كردووە،، لەلایەكی تریش دەرخەری ئەو راستیەیە كە ساختەكاریەكە گشتگیر بووە تەواوی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو پارتی و یەكێتیش هەریەكەو لە ناوچەی خۆی تەزویری كردووە، موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت"هەردوو لایەنی یەكێتی و پارتی ساختەكارییان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا كردووە لەدهۆك و موسڵ-ەوە ساختەكاری كراوە تا دەگاتە كەركوك و خانەقین، ئەمە بەڕوونی وئاشكرای دیارە، پێویست ناكات خۆیان لەڕاستییەكان لابدەن". تەنها شەش لایەنەكە نیە كە ئاماژە بە ساختەكاری دەكەن و پێیان وایە دەستكاری دەنگەكانیان كراوە، بەڵكو پێكهاتەكانیش ئاماژە بە ساختەكاری دەكەن، ئایدن مەعروف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرەی توركمانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە و داوا لە كۆمسیۆن دەكات دەنگەكان بە دەست ئەژمار بكاتەوە، وتیشی" بەداخەوە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان وەك پێویست بەكارنەهێنرا، پرۆسەی دەنگدانەكەش رووبەڕووی ساختەكاری بەرنامەدار بووەوە". دەشڵێت: بەرەی توركمانی رایگەیاند، رێژەی ساختەكارییەكان لە هەژمارنەكردنی دەنگەكانیان زۆرە و لە هەندێك بنكە لە كۆی 30 دەنگ تەنها 4 دەنگیان بۆ هەژماركراوە و، ئەوە راست نییە خەڵك دەنگی بەو حیزبانە دابێت كە چوار ساڵە لە دەسەڵات دەیانچەوسێننەوە. ئەنجامی هەموو ئەو لێدوان و ناڕەزایانە ئەوەیە كە ساختەكاری لە هەرێمی كوردستان كراوەو ساختەكاریەكەش تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیشی گرتۆتەوە بە ناوچە جێناكۆكەكانیشەوە، بەڵام فشارەكان زیاتر لەسەر یەكێتیە، ئەویش بەهۆی ئەوەی گۆڕانكاری لە دەنگی لیستەكاندا زۆر لە ئساتێكی بەرزدا بووە، بۆ نمونە گۆڕان چاوەڕوان 7 كورسی بووە لە سلێمانی 4 كورسی بەدەستهێناوەو هاوپەیمانی بە نیازی 4 كورسی بووە 1 كورسی بەدەستهێناوە، لەسەروی ئەوانیشەوە لە هەڵبژاردنی 1992 تا ئێستا لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا پارتی لە دەڤەری سلێمانی نزیكەی 90 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا بەڵام لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا ( 46567 ) دەنگی بەدەستهێناوە، بۆیە ئەمە بۆ پارتی زۆر سەختە چونكە ئەم ئەنجامە پارتی كردۆتە كەمینەیەكی بچوك لە سلێمانی كە بۆ پارتی لەكەداركردنی خەباتی پارتیە.
درهو میدیا بهرهی توركمانی رایگهیاند، رێژهی ساختهكارییهكان له ههژمارنهكردنی دهنگهكانیان زۆره و له ههندێك بنكه له كۆی 30 دهنگ چوار دهنگیان بۆ ههژماركراوه و، ئهوه راست نییه خهڵك دهنگی بهو حیزبانه دابێت كه چوار ساڵه له دهسهڵات دهیانچهوسێننهوه. رۆژی 18ی ئایار بهرهی توركمانی لهگهڵ شهش هێزی سیاسی ناڕازی دژ به ئهنجامی ههڵبژاردنهكانی 12ی ئایار له شاری ههولێر لهگهڵ نێردهی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق (یونامی) كۆبوونهوه. سهرۆكی فراكسیۆنی بهرهی توركمانی ئایدن مهعروف له لێدوانێكی بۆ (درهو میدیا) وتی "بههۆی ناڕاستی ههژماركردنهكان دهنگهكانمان له شوێنێكهوه بۆ شوێنێكی تر جیاوازه، بۆ نموونه بنكه ههیه ئێمه ئهندامهكانی خۆمان 30 كهس دهنگمان داوه، بهڵام چوار دهنگمان بۆ حیساب كراوه، له زۆرینهی بنكهكانیش بهم جۆره دهنگهكانمان حیساب كراوه، ئهمهش بۆ بهرژهوهندی حیزبهكانی دهسهڵات له ههولێر و كهركوك و موسڵ كراوه". بهرهی توركمانی لهگهڵ شهش هێزی سیاسی كوردی و كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق و ئهنجوومهنی نوێنهران له پهیوهندیدان و فشار دهكهن به رێكارێكی یاسایی دهنگهكانیان بگهڕێندرێتهوه، لهو بارهیهوه ئایدن مهعروف وتی "ههماههنگیمان لهگهڵ لایهنه سیاسییهكانی دیكه ههیه له كهركوك و ههولێر و موسڵ و بهغداد، بۆئهوهی فشار لهسهر كۆمسیۆن دروست بكرێت تا بڕیاری ههژماركردنهوهی دهنگهكان به دهست بدرێت، چاوهڕوانین كۆبوونهوهی سبهینێی ئهنجوومهنی نوێنهران لهوبارهیهوه ئهنجامی ههبێت". بهرهی توركمانی له شاری كهركوك سێ كورسی بۆ ئهنجوومهنی نوێنهران بهدهست هێناوه، بهڵام سهرۆكی فراكسیۆنی بهرهی توركمانی له پهرلهمانی كوردستان گومانی لهسهر رێژهی زۆری دهنگی حیزبهكانی دهسهڵات ههیه و پێی وایه "چوار ساڵه خهڵكی عێراق و ههرێم كێشهی بنهڕهتییان ههیه لهگهڵ دهسهڵات بههۆی ئهوهی كیشهیان بۆ هاووڵاتی دروست كردووه و هاووڵاتیانیش لهو دهسهڵاته ناڕازی بوونه، ئێستا ماقول چییه ههموو خهڵكی عێراق دهنگیان داوهتهوه بهو حیزبانهی دهسهڵات، ئهمه له خۆیدا گوومانه لهسهر ئهنجامهكان". جگه له تۆمهتباركردنی حیزبهكانی دهسهڵات به ساختهكردنی ئهنجامی هیزه سیاسیهكان، ئهو ئهندامهی پهرلهمان گومانی له بهكارهێنانی كورسی كۆتاكانیش بۆ بهرژهوهندی حیزبهكانی دهسهڵات، بۆیه به (درهو میدیا)ی وت "دهستتێوهردان له كورسی كۆتاكانیش كراوه نهك به تهنیا بهرهی توركمانی، ئێمه وای دهبینین حیزبهكانی دهسهڵات له كوێ دهست رۆیشتووبووبن له ههرێم یان له ناوچه جێناكۆكهكان و عێراق بۆ بهرژهوهندی خۆیان دهنگی كورسییهكانیان یهكلا كردۆتهوه". بۆیه ئهو جهختی لهوه كردهوه كه ئهو رێژهی دهنگانهی راگهیهندراوه نوێنهرایهتی راستهقینهی دهنگهكانی ئهوان ناكات و "دهبێت ئهنجامی ههڵبژاردنهكان به دهست ههژماربكرێتهوه، چونكه ئاشكرابوو ئهم سیستهمه ئهلیكترۆنییه زۆر به ئاسانی دهتواندرێت فێڵی تێدا بكرێت له ئهنجامی كۆتایی و بهمهش حیزبه گهورهكان بۆ بهرژوهندهی خۆیان گۆڕانكاری گهورهیان تێدا كردووه". دوای سكاڵای حهوت لایهنی سیاسی له ئۆفیسی ههولێری یونامی، ههمان رۆژ 18ی ئایار یان كۆبیچ نوێنهری تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند "پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق به خێرایی جوڵه بكات بۆ مامهڵهكردن لهگهڵ ههموو سكاڵاكان و ئهگهر پێویست به جیاكردنهوهی دهستی بۆ ئهنجامهكانی چهند بنكهیهكی دیاریكراو بكات به تایبهت له كهركوك، پێویسته ئهنجام بدرێت".