مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) ماوەی چەند مانگێکە دەیان ھەزار مامۆستا لە دۆخی دەربڕینی ناڕەزایەتیدان بەرامبەر بەو ھەلومەرجە سەختەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە، دۆخی ووشککردنی بژێوی مانگانەیان، کە ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵەکانیانی لەسەربەندە. پێشێلکردنی ئەو مافە ھەرە سادە و ھەرە سەرەتاییە، واتە مافی وەرگرتنی بڕێک داھات لەبەرامبەر ئەو کارەدا کە ئەنجامی ئەدەن، تەنھا لە قۆناغی کۆیلایەتیی و دەرەبەگایەتیدا روویداوە. تەنها لەو قۆناغەدا مرۆڤ ناچارکراوە، جارێک وەک ”کۆیلە“ و جارێک وەک ”مسکێن“، بێ بەرامبەر و بە زۆر کار ئەنجامبدات. بڕێکی گەورەی مرۆڤایەتی زیاد لە چەند سەدەیەکە ئەو دوو قۆناغە ناشیرینەی مێژووی بەجێھێشتوە و لە بەشێکی گەورەی جیھاندا ئاسەوەریان نەماوە. ناچارکردنی مۆرڤ بە کارکردن بەبێ بەرامبەر و بەبێ وەگرتنی ھەقی کارەکەی، لەزۆر رووەوە گەڕانەوەیە بۆ قۆناعی کۆیلەیەتیی و دەربەگایەتی لە ناشیترین فۆرمیدا. لەسەرێکی دیکەوە پێشێلکردنی ئەو مافە ھەرە سەرەتاییە بۆ ئەو ژمارە گەورەیە لە کەسانی ئیشکەر لە وڵاتەکەدا، ھێما بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ڕەمزیی گەورەش دەکات: کێشەی نەبوونی ھیچ ”پەیمان“ و ”گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی“ کە بتوانێت پارچە و بەشە جیاوازەکانی ئەو کۆمەڵگایە بەیەکەوە گرێبدات و لەناو پەیوەندییەکی ئەخلاقییدا وادا کۆیانبکاتەوە، نەھێڵێت ئەم بەشەی کۆمەڵگاکە متمانەی بە بەشەکانی دیکەی نەمێنێت و ڕێگربێت لەوەی ئاستی پارچەپارچەبوون و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی، بۆ ئاستێکی تەواو ترسناک بەرزببێتەوە. بەشبەشکردنی مامۆستایان بەوەی بڕێکیان لەژێر فشار و ترساندندا ناچاربن بۆ پۆلەکانی خوێندن بگەرێننەوە و ئەوانیتریشیان لە دەرەوەی پۆلەکاندا بمێننەوە، ئەم کێشەیە ترسناکتر دەکات و ھیج کۆگیرییەک ناھﺔێڵێتەوە. ھەرەشە بە فەسڵکردن و غائیبدان و گواستنەوە و نانبڕینی زیاتر، دۆخێک دروستدەکات بڕێکی گەورەی ئەو مرۆڤانە ھەست بەوەبکەن کە ”مرۆڤی زیادە“ ن و ھیچ ئیعترافێکی کۆمەڵایەتیی و سیاسییش لە ئارادانەبێت بتوانێت شتێک لە نرخ و بەھایان بۆ بگێرێنێتەوە. جێ‌ھێشتنی ئەو ژمارە گەورەیە لە مامۆستای ناڕازیی بە تەنھا، لە ئارادانەبوونی لانی ھەرەکەمی بەدەمەوەچونی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی، زاڵکردنی لۆژیکی ترساندن و ھەڕەشەکردن و سزادان، وا لە مرۆڤ دەکات ئەو ھەستەی تیادا دروستببێت کە کەسانی دیکە نایانەوێت، کەڵکیان نییە و کەس پێویستیی بەوان نییە، مرۆڤی زیادەن و دەشێت وەک ”تەلەف“، پاشەڕۆ، ببینرێن و مامەڵەبکرێن. ھەر کۆمەڵگایەکیش ”مرۆڤی زیادە“ و قابیلی ”تەلەف“کردنی بەرھەمھێنا، کۆمەڵگایەکە ئەگەری شەڕ و پێکدادانی کۆمەڵایەتیی لەناویدا گەورە و ھەمەلایەنە. لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا ھەستکردن بە ئاسایش، ڕۆحیەتی متمانەکردن بە یەکتری لاوادەبێت و شوێنیان بەبێ باوڕیی و دڕدۆنگیی، دەگیرێتەوە. لە دونیای ئێمەدا دۆخێک دروستبووە لەسەرێکەوە ملیۆنێر و ملیاردلێری بێئیش و بێبەرھەم و بێکار دروستدەکات. ئەمانە ئەو کەسانەن کە لەناو سیاسەتەوە بۆ ناو ئابووریی دزەدەکەن و پێگە سیاسییەکانیان بۆ پێگەی ئابووریی گەورە تەرجەمەدەکەن. ھەروەھا ئەوانەشن کە لەو نوخبە سیاسییە حوکمڕانەکەوە نزیکن و سەرمایەیەکی زەبەلاح و خۆڕاییان لەبەردەستدایە. کەچی، لەسەرێکی دیکەوە، ئەو ژمارە گەورەیە لە مامۆستا، کە پێویستە ڕۆژانە لەناو پۆلەکانی خوێندندا کاربکەن و رەنج لەگەڵ سەدان هەزار قوتابیدا بدەن، ئەوان بێ دەرامەت و بێ سەرچاوەیەکی مادیی سادە بمێننەوە. نەمانی موچە نەمانی ئەو لانیکەمی دڵنیاییە کە مرۆڤ پێویستیی پێیەتیی بۆئەوەی بتوانێت مرۆڤبوونی خۆی لە شێوە مادیی و رۆژانەیی و سادەکانیدا، بژیی. وادەکات ئینسان ھەست بەوە نەکات لە ژینگەیەکدا دەژیی ئەوی وەک مرۆڤ قبووڵە و بەردەوام نووقمی کارەسات و تراژیدیای ھەمەجۆری ناکات. دەبێت حوکمڕانانی ئەو وڵاتە چاوەڕوانی چ مامەڵەکردنێکی عەقڵانی بن لە ھاونیشتیمانیەک ھەستنەکات ئەوان گوێ بۆ داخوازییە ھەرە سەرەتاییەکانی دەگرن و بەمەش وەک مرۆڤێکی زیادە و پاشەرۆیەک، مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن کەی بۆیانبکرێت دەستبەرداری ببن. وێناکرنی کەسەکان وەک مرۆڤێک کە پێویستنین، گەورەترین ئیھانەیەکە بە کەرامەتی ئینسانی ئەوان بکرێت. دیوی دووھەمی سیاسەتی ترساندنی مامۆستایان و ناچارکردنیان بە دەوامکردن ئەم سیاسەتی رێزنەگرتن و ئیھانەکردنەی بەردەوامەی مرۆڤی ئەو کۆمەڵگایەی لەپشتە. ھانا ئارێنت دەیگوت خراپەکارییە ھەرە گەورەکانی دونیا، ئەو کەسانە ئەنجامیئەدەن کەناتوانن بیربکەنەوە. لای ئەم ژنە تیوریستە، بیرنەکردنەوە سەرچاوەی ھەموو نەھامەتییەکانە. ئەوە بیرنەکردەوەیە وادەکات مرۆڤ نەتوانێت ھیچ داوەریکردنێکی ئەخلاقیی و ویژدانی ئەنجامبدات و خراپەکاریی بەردەوامیش ئەنجامبدات و پێیوابێت ئەو کاری ئاسایی خۆی جێبەجێدەکات. بیرنەکرنەوە مرۆڤ دەگۆڕێت بە کوتلەیەکی بێ‌رۆح و بێتێگەیشتن و بێ‌ویژدان. کە بیرکردنەوە نامێنێت، مرۆڤ ئەو شتانە دەکات کە کەسانی تر داوای لێدەکەن بیکەن، یاخود تەلسیمی خواست و حەز و سایکۆلۆژیای شەخسی خۆی دەبێت. ئەوەی ئەمڕۆکە لە ھەرێمدا ڕووئەدات ئەم کردەی بیرنەکردنەوە ترسناکە و بەردەوامەیە. فۆرمێک لە حوکمڕانیی ئامادەیە کە بیرکردنەوەی تەڵاقداوە، ئەوەی کۆی دەزگاکان و بڕیارەکان دەجوڵێنێت سایکۆلۆژیا و خواست و تەماحی شەخسیی و گروپی ئەو نوخبەیەیە کە حوکمڕانە. کەسانێکیش بیرنەکەوە زۆر ترسناکترن لە کەسانێک چەک بەدەستبن و بتوانن کەسانیتر، بکوژن. فەیلەسوفێکی گەورەی وەک ئیمانۆیل کانتیش کاتێک باس لە خراپەکاریی دەکات، سێ ئاستی خراپەکاری لەیەکتری جیادەکاتەوە، کە پاڵنەرەکانی ئەو خراپەکارییانە بڕ و ڕادەی خراپبوونیان، دیاریدەکات. یەکەمیان، ئەو جۆرەیە لە خراپەکاری کە لە کەسایەتییەکی پوچ و ناجێگیرەوە سەرچاوە دەگرێت، کەسێکی ھیچ نەزان و نائاگا. ئەم ئاستە لە خرپەکاریی ئاستە سادەکەی خراپەکارییە. دووھەمیان، ئەو جۆرە خراپەکارییەیە کە لەوی پێشویان زیانبەخشتر و ترسناکترە، ئەویش خراپەکاریی ئەو کەسانەیە کە لە کینەدۆزیی و ڕقەوە کاری خراپە ئەنجامئەدەن. ھەرچی شێوازی سێھەمی خراپەکارییە، کە مەترسیدارترە لە ھەردوو شێوازەکەی تر، ئەو جۆرەیە لە خراپەکاریی کە لە گەندەڵیی و فەساد و ساختەکارییەوە، سەرچاوەدەگرێت. لەم ئاستەدا مرۆڤ دەستبەرداری هەر پابەندبوون و بەرپرسیارێتییەک دەبێت لەناو ئەو ژینگەیەدا کە تیایدا دەژیی و هیچ گرنگییەکیش بە ھیچ ”گرێبەستی کۆمەڵایەتیی“ و ”ئەخلاقی“ش، نادات. وەک پێشتریش ھێمام پێ‌کرد، ھیچ شتک ھێندەی ووشککردنی سەرچاوەی بژێوی بەشێکی گەورەی کۆمەڵگا، ھێما بۆ غیابی تەواوەتی ھەر گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی و ئەخلاقیی لە کۆمەڵگای ئێمەدا ناکات. ئەوەی ئەمرۆکە لە مامۆستایان داوادەکرێت جگە لە گوێڕایەڵیکردنێکی ڕەھا شتێکی دیکە نییە، گوێڕایەڵییەکی بێئیرادە بۆ منی فوتێکراوی ئەو سیاسییانەی ھەرێمەکە بەڕێوەدەبەن. وەک ھانا ئارێنتیش دەڵێت، مرۆڤ زۆر مافی ھەیە، بەڵام ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گوێڕایەڵ و گوێ لەمست بێت.
راپۆرت: دره‌و سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كراوه، عه‌ره‌ب و توركمان دانیشتنه‌كه بایكۆت ده‌كه‌ن، یه‌كێتیش وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنی نه‌كردووه، به‌ڵام دڵخۆشه به‌وه‌ی له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پارتی نوسراوه "پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت"، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. كه‌ركوك ئاماده‌كاری بۆ سبه‌ینێ ده‌كات بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ینێ دواخست. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستیان كرد به ئاماده‌سازی بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ. به‌ڕێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌كاتێكدایه، لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تا ساتی نوسینی ئه‌م راپۆرته ده‌ست (دره‌و) كه‌وتوون، له دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا، نوێنه‌رانی (یه‌كێتی + پارتی+ بابلیۆن) به‌شداری ده‌كه‌ن كه به‌تێكڕا (8) كورسی ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ردا نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان بایكۆتی ده‌كه‌ن و به‌مشێوه‌یه نیسابی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه ته‌واو نابێت و ده‌بێت دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆستی پارێزگار‌و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار‌و جێگره‌كه‌ی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن. به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركوك، له‌كۆی (16) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ته‌نیا خۆی (5) كورسی بردوه‌ته‌وه، براوه‌كانی تری هه‌ڵبژاردن ئه‌مانه‌ن: • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی • هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌مه هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككه‌وتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه) هه‌فته‌ی رابردوو ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا "میت" گه‌یشته پیرمام و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بینی، هه‌ندێك له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له‌ناو یه‌كێتییه‌وه كه (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون باسله‌وه ده‌كه‌ن، له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی "میت" به مه‌سعود بارزانی راگه‌یاندووه، دوو كورسییه‌كه‌ی پێكهاته‌ی توركمان له كه‌ركوك (به‌ره‌ی توركمانی) له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێت و رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی یه‌كێتیی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌م هه‌وڵه‌ی توركیای له‌گه‌ڵ پارتی له‌باربردووه، بۆ توركیا كه‌ركوك بایه‌خی ستراتیژی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌ی شاره‌كه پێكهاته‌ی توركمانی تێدایه، توركیا له یه‌كێتیی نیگه‌رانه، زیاتر له 10 مانگه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه، یه‌كێتیی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی سنوری سلێمانی كردووه به په‌ناگه بۆ هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، سه‌رباری ئه‌مه له‌ناو دابه‌شكارییه سیاسییه‌كه‌ی عێراقدا یه‌كێتیی له به‌ره‌ی ئێرانه‌وه نزیكه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ر هێڵه‌كه‌ی توركیا‌و ئه‌مریكایه. ئه‌مڕۆ وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی سلێمانی كرد، له ده‌باشان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی كۆبووه‌وه، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه هیچ رێككه‌وتنێكی تێدا نه‌كرا، تاكه ده‌ستكه‌وتی یه‌كێتیی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه بوو توانی له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پارتی قایل بكات به‌وه‌ی بنوسرێت "پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت". به‌م نوسینه یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر پارتی بكات به‌ماڵ پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك ده‌بێت كورد بێت، واتا پارتی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عه‌ره‌بی و توركمانیدا رێككه‌وتن ناكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، به‌بێ یه‌كێتیی. به‌مدواییه له‌ناو سوننه‌كانه‌وه ده‌نگوباس بڵاوبووه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌ردانێكی لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك بۆلای مه‌سعود بارزانی، به‌ڵام پارتی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی نه ره‌تكرده‌وه‌و نه‌پشتڕاستیشی كرده‌وه. یه‌كێتیی له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستداوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا كه له ته‌موزی 2019 ده‌ستبه‌كاربوو، یه‌كێتیی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی به‌سته‌وه به به‌شداریكردنی له حكومه‌ت، به‌ڵام پارتی نه‌چووه ژێر باری رێككه‌وتنه‌كه‌و كاره‌كه درێژه‌ی كێشا‌و دواجار په‌رله‌مانی عێراق له‌ژێر فشاری خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی 2019دا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئیتر هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ یه‌كێتیی نه‌مایه‌وه له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به هاوكاری پارتی پۆستی پارێزگار له راكان جبوری وه‌ربگرێته‌وه. له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك و پێشمه‌رگه‌یان له سنوره‌كه كرده ده‌ره‌وه، پارتی هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی بۆسه‌ر یه‌كێتیی رێكخست، تۆمه‌تباری كرد به خیانه‌تی نیشتمانی و، ئه‌وكات ره‌تیده‌كرده‌وه له كه‌ركوك هیچ جۆره لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی بكات، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه، پارتی كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ده‌یوت كه‌ركوك داگیركراوه‌و باره‌گاكانی ناگه‌ڕینێته‌وه بۆ كه‌ركوك، به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له 18ی كانونی یه‌كه‌می رابردوو باره‌گاكانی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه ده‌رفه‌ت خۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پارتی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌م پێویستی به یه‌كێتیی ده‌بێت بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و نوێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه یاساییه‌كان، هه‌ڵبژاردنێك كه یه‌كیتیی له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقه‌وه تانه‌ی له یاساكه‌ی داوه‌و ده‌ره‌نجامی دادبینییه‌كان وای نیشان ده‌ده‌ن سكاڵا یاساییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه. سه‌رباری ئه‌مه، به‌پێی راپۆرتێك كه (دره‌و) له‌باره‌ی سیناریۆو ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك كردویه‌تی، پارتی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی رێككه‌وتن نه‌كات، بژارده‌كانی به‌رده‌می بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌ب و توركمانه‌دا لاواز ده‌بێت، چونكه له‌كۆی (16) كورسی ئه‌نجومه‌ن ته‌نیا (2) كورسی بردووه، سه‌رباری ئه‌مه هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێكی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان، روبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی ته‌خوینكردن ده‌كاته‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی خۆی به یه‌كێتیی كرد، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه له كه‌ركوك زیاتر له‌وه‌ی گوتاری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كانیان به‌رزكردبێته‌وه، گوتاری نه‌ته‌وه‌یی كوردیان هه‌ڵگرتووه، بۆیه ره‌نگه بۆ پارتی بژارده‌ی به‌هێز ئه‌وه‌بێت یه‌كێتیی پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام كاندیدی پۆسته‌كه دڵخوازی پارتیش بێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات (هاوشێوه‌ی دانانی عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا به پارێزگاری كه‌ركوك له 2005دا كه وه‌كو سه‌ربه‌خۆیه‌ك نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی كوردی ده‌كرد)، به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك زیاتر درێژه بكێشێت، به‌تایبه‌تیش له‌وه‌دا كه بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (13)ی یاسای ژماره‌ی (4)ی ساڵی 2023 (هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) ده‌ڵێ:" ده‌سه‌ڵات به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت، به‌جۆرێك زامنی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزگای كه‌ركوك بكرێت، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن)، له به‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕگه یاساییه‌دا، ده‌بێت له هه‌موو سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا، به‌شداری سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه (كورد+ عه‌ره‌ب+ توركمان) له‌به‌رچاو بگیرێت. ده‌رفه‌تی یاسایی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌كان 12 رۆژ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا تێپه‌ڕده‌بێت، تائێستا ته‌نیا له دوو پارێزگای عێراق حكومه‌تی خۆجێی دروستكراوه. ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی رۆژی 22ی مانگی رابردوو داوای له دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه كرد پێشوازی له كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخۆن. یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، لە ماددەی (7)دا، رێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەمشێوەیە دیاریكردووە: • لە رێكەوتی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە، پارێزگار لەماوەی 15 رۆژدا بانگەواز دەكات بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەگەر پارێزگار بانگەوازی نەكرد بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێ، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە رۆژی شانزەیەمدا ئەنجومەنی پارێزگا خۆی كۆدەبێتەوە. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رۆژی 23ی مانگی رابردوو ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد، هه‌ڵبژاردنێك كه رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 دوای 10 ساڵ دواكه‌وتن به‌ڕێوه‌چوو. واتا به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه رۆژی 7ی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجونه‌نه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاره‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر پارێزگاره‌كان داوای كۆبونه‌وه‌یان نه‌كرد، ئه‌وان رۆژی 8ی مانگ واتا پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت ئه‌نجومه‌نه‌كان خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن. پارێزگار چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت ؟ بەپێی یاسای پارێزگا ناڕێكخراوەكانی لەچوارچێوەی هەرێمدا، پارێزگار‌و دوو جێگرەكەی بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێن، ئەمە لە ماوەیەكدا كە (30) رۆژ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر رێكەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەندا، واتا له پارێزگایه‌كی وه‌كو كه‌ركوك هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاریش ده‌بێت له‌كۆی (16) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، (9) ئه‌ندام ده‌نگی پێبده‌ن . به‌ڵام ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی پارێزگار دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی بەدەست نەهێنا، لەهەمان دانیشتنی ئەنجومەندا دەنگدانێكی تر رێكدەخرێت، لە دەنگدانی دووەمدا هەر كاندیدێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، دەبێت بە پارێزگار. ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌كه‌ی بكات، لایه‌نه‌كان ده‌بێت له‌ماوه‌ی كه‌متر له (30) رۆژدا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی، ئه‌مه ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا لایه‌نه‌كانی دانوستانی جددی ده‌ستپێبكه‌ن. ئەوەی لە یاسای (پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم) تێبینی دەكرێت ئەوەیە مەرجی دیاری نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خۆی بۆ پۆستی پارێزگار یان جێگرانی پارێزگار كاندید دەكات دەبێت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بێت، واتا كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مافی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆسته‌كه هه‌یه. نه‌ینه‌واو دیاله‌و پارێزگاكانی تر له پارێزگای دیاله ته‌نیا یه‌ك كاندیدی سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانی سه‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌ویش به نه‌ته‌وه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌به، له پارێزگای نه‌ینه‌واش له‌كۆی (29) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كورد به‌تێكڕا (6) كورسی بردوه‌ته‌وه كه (4) كورسی هی پارتی و (2) كورسی هی یه‌كێتییه، پارتی و یه‌كێتیی ده‌توانن له‌م پارێزگایه هاوپه‌یمانێتیی دروست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پارتی له كه‌ركوك سازش بۆ یه‌كێتیی بكات، له نه‌ینه‌وا ده‌بێت یه‌كێتی سازش بۆ پارتی بكات. هه‌رچی پارێزگاكانی تری عێراقه، براوه‌ی هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌یه، ئه‌م لایه‌نانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێكه‌وه حكومه‌تی عێراقیان دروستكردووه، به‌ڵام بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به جیاجیا به‌شدارییان كردووه‌و سه‌رقاڵی گفتوگۆن بۆ دابه‌شكردنی پۆستی پارێزگاكان له‌نێوان خۆیاندا (جگه له به‌سره كه لیسته‌كه‌ی ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری شاره‌كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و حساباتی جیاوازه). ئه‌بومازن بوو به پارێزگار ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كۆبووه‌وه، (ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبوری) كه به "ئه‌بومازن" ناسراوه‌و سه‌رۆكی حزبی (جماهیر)ه، وه‌كو پارێزگار هه‌ڵبژێردرا. (ئه‌یمه‌ن شوكر مه‌حمود) وه‌كو جێگری پارێزگار‌و (تاریق فه‌هد)یش وه‌كو جێگری دووه‌می پارێزگار بۆ كاروباری هونه‌ری هه‌ڵبژێردرا. له‌دوای زیاتر له مانگ و نیوێك له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، پارێزگای سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌م پارێزگایه حكومه‌تی خۆجێی دروستكردووه. له‌كۆی (15) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، (9) كه‌سیان ده‌نگیان بۆ ئه‌بومازن دا. به‌ر له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاریش، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (عادل عه‌بدولسه‌لام)ی له هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی (هاوپه‌یمانی نێوان ئوسامه نوجێفی+ جه‌مال كه‌ربولی+ رافع عیساوی+ سابت عه‌باسی) وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌تیه)شی له هاوپه‌یمانی سیاده‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر وه‌كو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژارد. مشعان جبوری كه یه‌كێك له روخساره دیاره‌كانی پێكهاته‌ی سوننه‌ی عێراقه‌و به‌وه ناسراوه نه‌یاری سیاسی ئه‌بومازنه‌و خۆی پێشتر له‌سه‌ر پارێزگای سه‌لاحه‌دین په‌رله‌مانتار بووه، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری سه‌لاحه‌دینه‌وه رایگه‌یاند" ئه‌بومازن به پشتیوانی حه‌لبوسی و موسه‌ننا سامه‌ڕائی و عه‌ممار یوسف وه‌كو پارێزگار هه‌ڵبژێردراوه"، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی بایكۆتی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كرد. له پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌كۆی 15 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، حزبی جه‌ماهیر كه ئه‌بومازن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات (4) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی نیشتمانی (3)، هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی (2) كورسی، هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی (2) كورسی، حزبی سیاده‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر (2) كورسی، هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی (2) كورسی به‌ده‌ستهێناوه. پارێزگاری كه‌ربه‌لا بۆی نوێ كرایه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئه‌مڕۆ (نه‌سیف ختابی) وه‌كو پارێزگار هه‌ڵبژارده‌وه، خیتابی سه‌رۆكایه‌تی لیستی (ابداع كربلا‌و) ده‌كات و ئه‌مه جاری دووه‌مه پۆستی پارێزگار وه‌رده‌گرێته‌وه. عه‌لی میالی وه‌كو جێگری پارێزگاری كه‌ربه‌لا هه‌ڵبژیردرا، ئه‌میش هه‌ر سه‌ربه لیسته‌كه‌ی پارێزگاره. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (قاسم یه‌ساری) وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژارد، قاسم سه‌ربه هاوپه‌یمانی (نبنی)یه كه هاوپه‌یمانێتیی نێوان (هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی)یه، بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش (مه‌حفوز ته‌میمی) هه‌ڵبژێردرا كه سه‌ربه سه‌ربه لیستی (ابداع كربلا‌و)ه‌و نه‌سیف ختابی پارێزگاری كه‌ربه‌لا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات. له‌كۆی (13) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا، لیستی (ابداع كربلا‌و) كه پارێزگار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد (7) كورسی بردووه، ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی (2) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی (نبنی) كه شه‌راكه‌تی هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لییه (2) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه هاوپه‌یمانێتیی نێوان عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادییه (1) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی (ابشر یا عراق)یش (1) كورسی بردووه. واتا له كه‌ربه‌لا لیسته‌كه‌ی پارێزگار هه‌م پۆستی پارێزگاری وه‌رگرتوه‌ته‌وه، هه‌م پۆستی جێگری پارێزگار‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاشی بردووه، ته‌نیا پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بۆ هادی عامری به‌جێهێشتووه. ئه‌نبار سبه‌ینێ پارێزگار هه‌ڵده‌بژێرێت عه‌لی فه‌رحان دلیمی پارێزگاری ئه‌نبار سبه‌ینێ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دیاریكردووه، دانیشتنێك كه ده‌بێت تێیدا پۆستی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێگره‌كانیان هه‌ڵبژێردرێت. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له (16) كورسی پیكدێت، هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی (6) كورسی بردووه، هاوپه‌یمانی (ئه‌نبار ناسنامه‌مانه) كه عه‌لی فه‌رحان پارێزگاری ئه‌نبار سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات (3) كورسی بردووه‌و ئه‌میش هاوپه‌یمانی حه‌لبوسییه، هاوپه‌یمانی (قمم) كه خالید به‌تال سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له‌گه‌ڵ حه‌لبوسیدا هاوپه‌یمانه (2) كورسی بردووه، سیاده‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر (2) كورسی بردووه، عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و حه‌سمی نیشتمانی كه سابت عه‌باسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئه‌نباری یه‌كگرتوو هه‌ریه‌كه‌یان (1) كورسییان هه‌یه. به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامانه هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی پۆستی پارێزگاری ئه‌نبار وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌ڵام دوێنێ (5) ئه‌نجامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار كوتله‌یه‌كی نوێیان به‌ناوی "سه‌قامگیری" راگه‌یاندو پێكدێن له ئه‌ندامانی لیسته‌كانی (سیاده- ئه‌نبار ناسنامه‌مانه- حه‌سم- عه‌زم- ئه‌نباری یه‌كگرتوو)، كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م لیستانه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا (8) كورسییه، ئه‌گه‌ر به‌ره‌كه له (5) كورسییه‌وه بۆ (8) كورسی زیادبكه‌ن، گرفت بۆ حه‌لبوسی دروستده‌كه‌ن و ره‌نگه نه‌هێڵن بۆ جاری دووه‌م پۆستی پارێزگاری ئه‌نبار وه‌رگبرێته‌وه.
راپۆرت: دره‌و شاسوار عه‌بدولواحید بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بڕیاره تاوه‌كو ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌نگی یه‌كه‌می كوردستان ببات و حكومه‌ت بگرێته‌ده‌ست، نه‌وه‌ی نوێ له ستراتیژی 15 ساڵه‌ی خۆیدا به‌ڵێنی داوه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروستبكات و هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستیته‌وه به به‌سره‌و به‌غدادو تاران و ئه‌ستانبوڵه‌وه، بۆ كێشه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ش باس له به‌كارهێنانی ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی ده‌كات، له‌باره‌ی موچه‌شه‌وه داوای كردووه فه‌رمانبه‌ران به كاش پاره‌یان پێنه‌درێت و بكرێت به كارتی بانكیی، حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژه‌ی ده‌ستپێكردوه‌و نه‌وه‌ی نوێ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی وه‌رگرت ده‌توانێت ته‌واوی بكات، ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م نه‌وه‌ی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن چییه ؟ ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی چواره‌م: نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه دوای كەمپەینی "نەخێر لەئێستادا" دژ بە ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لە ساڵی 2017 دروستكرا، شاسوار عه‌بدولواحید كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ی ده‌كرد، جوڵانه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر دارایی خۆی دروستكرد. به‌شێك له روخساره دیاره‌كانی كه‌مپه‌ینی "نه‌خێر له ئێستادا" له‌دوای دروستكردنی جوڵانه‌وه سیاسییه‌كه‌وه ئیتر له شاسوار عه‌بدولواحید دوركه‌وتنه‌وه، دیارترینیان نوسه‌رو لێكۆڵه‌ر (فارووق ره‌فیق) بوو. دوای وەرگرتنی مۆڵەتی كاركردن وەكو پارتێكی سیاسی نوێ لە حكومەتی عێراق، 5ی كانونی دووه‌می 2018 جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە شاری سلێمانی یەكەمین كۆنگرەی دامەزراندنی خۆی بەست، لەم كۆنگرەیەدا شاسوار عەبدولواحید وەكو سەرۆكی جوڵانەوەكە هەڵبژێردرا، كۆنگرەكه بێ كێشمەكێش تێنەپەڕی، ژمارەیەك لە كارەكتەرە سەرەكییەكانی جوڵانەوەكە وازهێنانی خۆیان راگەیاند، شاسواریان تۆمەتبار كرد بە "تاكڕەوی"و هەوڵدان بۆ یەكلاكردنەوەی كۆنگرەكە لەبەرژەوەندی خۆی، لەبەرامبەردا شاسوار عەبدولواحید پەنای بۆ "تیۆری پیلانگێڕی" برد، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هاوڕێكانی خۆی تۆمەتبار كرد بەوەی "بەكرێگیراوی پارتی‌و یەكێتی"ن، لە دیارترین ئەو كەسانەی كە لە یەكەمین كۆنگرەدا نەوەی نوێیان بەجێهێشت بریتی بوون لە (شێروان شێروانی)و (ئیبراهیم عەباس)، شێروان شێروانی ئێستا یەكێكە لە حوكمدراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی بادینان‌و لە زینداندایەو كه‌یسه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵخانه‌كان كاردانه‌وه‌ی دژی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌ربڕین لێكه‌وته‌وه. 5ی ئۆكتۆبەری 2019 جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆنگرەی دووه‌می خۆی به‌ست، ئەمجارەش شاسوار عەبدولواحید وەكو سەرۆكی جوڵانەوەكە هەڵبژێردرایەوە. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ئێستا ته‌مه‌نی زیاتر له (6) ساڵه، به‌ڵام هێشتا هێڵی فیكری و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی روون نه‌بوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت په‌یكه‌ری ته‌لاری رێكخراوه‌یشی ناڕوونه، له جوڵه سیاسییه‌كانییه‌وه ده‌خرێته ناو خانه‌ی ره‌وته پۆپۆلیسته‌كانه‌وه. جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ماڵپه‌ڕێكی هه‌یه، به‌شی زۆری بڵاوكراوه‌كانی ناو ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌واڵ و قسه‌كانی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌یه، په‌یڕه‌وی ناوخۆی جوڵانه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م سایته دانه‌نراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كورتكراوه‌یه‌كه به‌ناوی (پێكهاته‌و دامه‌زراوه) له‌م به‌شه‌دا ناوی شاسوار عه‌بدولواحید وه‌كو سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه نوسراوه‌و دواتر به‌مشێوه‌یه په‌یكه‌ری جوڵانه‌وه‌كه پێناسه‌كراوه: • ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ: لە سەرۆکی جوڵانەوەکەو 12 ئەندامی تر پێکدێت. • ئۆفیسەکانی نەوەی نوێ: دابەشکراون بەسەر کۆمەڵێک ئۆفیسدا کە هەر ئۆفیسەیان ئیشوکاری جیاوازی هەیە، لەوانە: ئۆفیسی سەرچاوە مرۆییەکان- ئۆفیسی ژن و دیموکراسی- ئۆفیسی گەشەپێدان- ئۆفیسی گەنجان وخوێندکاران- ئۆفیسی ڕاگەیاندن- ئۆفیسی ئەندازیاران- ئۆفیسی مامۆستایان- ئۆفیسی توێژینەوەی زانستی- ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکان. • ئەنجومەنی سیاسی: بڕیاری سیاسی و یەکلاکەرەوەی جوڵانەوه‌كه دەدات و پێکدێت لە (ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، بەرپرسی ئۆفیسەکان، بەرپرسی پارێزگاکانی هەرێم لە سەرچاوە مرۆییەکان). • رێکخەرەکان: هەر شار‌و شارۆچکەیەک خۆبەخشێک سەرپەرشتی کار‌و چالاکی خۆبەخشانی تر دەکات و کارەکانیان رێکدەخات لەنێوان ئەو شارەو ئۆفیسی سەرەکی، پێی دەوترێت رێکخەر. ئه‌گه‌ر ئه‌مه په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی نه‌وه‌ی نوێ بێت، ئه‌وا ئێستا ئه‌م په‌یكه‌ره‌ش نه‌ماوه‌و شاسوار عه‌بدولواحید خۆی بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و كۆتاییه، چونكه رۆژی 11ی ئازاری 2023 سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه به بڕیارێك (ئه‌نجومه‌نی باڵای) جوڵانه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، عومه‌ر عه‌لی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه وازهێنانی خۆی له جوڵانه‌وه‌كه راگه‌یاند. نه‌وه‌ی نوێ له نیسانی 2018وه له په‌یپه‌رێكدا پلانی ستراتیژی خۆی بۆ یه‌ك ساڵ تا چوار ساڵ و له‌كۆتایشدا بۆ 15 ساڵی داهاتوو راگه‌یاند، له‌م ستراتیژه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی وایه، بكرێت به مـەرج هـەرکات پۆسـتی سـەرۆک وەزیـران لـە کەسـایەتی حیزبێـک بـوو کـە لـە یەکێـک لـە دوو زۆنەکـە زۆرینـە بـوو، ئـەوە پێویسـتە پۆسـتی سـەرۆکی هەرێـم لـە حیزبێکـی تـر بێـت کـە لـە زۆنەکـەی تریـان زۆرینەیـە، ئەمـەش لەپێنـاو هاوســەنگی نێــوان دوو زۆنــی دابەشــبوو وە دروخســتنەوەی کوردســتان لــە شــەڕو ناکۆکــی". ستراتیژه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌شێوازی كاش و ده‌ستییه‌وه بگۆردرێت بۆ كارتی ئه‌لیكترۆنی له‌رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه، به‌مدواییه حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌كی خستوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن به‌ناوی "هه‌ژماری من"، ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش بكات، هه‌روه‌ها باس له دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كات به‌جۆرێك هه‌رێمی كوردستان به به‌غدادو به‌سره‌و تاران و ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ببه‌ستێته‌وه، له‌م كابینه‌یه‌دا پرۆژه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌یه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵك بابه‌ته‌كه ره‌هه‌ندێكی گاڵته‌جاڕی وه‌رگرتووه، بۆ پاراستنی ژینگه‌ش باس له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی ده‌كات كه دۆستی ژینگه‌یه. دواین شت كه سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ بۆ خه‌ڵكی نمایشكرد، دانانی تۆڕباینێكی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بوو له رێگه‌ی هه‌واوه، تۆڕباینه‌كه له‌ناو پرۆژه‌ی جاڤی لاند دانراوه، ئه‌مه وه‌كو چاره‌سه‌ری نه‌وه‌ی نوێ بۆ كێشه‌ی كاره‌بای كوردستان نیشاندرا. چیرۆكی شاسوار عه‌بدولواحید به‌وپێیه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به دارایی شاسوار عه‌بدولواحید دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاره‌نوسی جوڵانه‌وه‌كه‌ش به‌ته‌واوه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه به چاره‌نوسی سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه، ده‌رفه‌رتی هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك له سه‌ری هه‌ڕه‌می جوڵانه‌وه‌كه‌دا زۆر سه‌خته. شاسوار كە كوڕی پیاوێكی كەبابچی شاری سلێمانییەو لەسەرەتای ژیانیدا لە كەبابخانەكەی باوكی كاریكردووە، پاشان رووی لە جیهانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان كردووە، بەر لە هاتنی بۆ ناو جیهانی سیاسەت، چوه‌ته ناو كاركردن لە بواری خانوبەرەو نیشتەجێبوون. ئەو ساڵی 2007 بە سودوەرگرتن لە لاوازی یاسای وەبەرهێنان، زەوی لە حكومەت وەرگرتووەو پرۆژەی نیشتەجێبوونی لەسەر دروستكردووەو فرۆشتویەتی. شاسوار چیرۆكی وەرگرتنی ئەو زەوییانەو دروستكردنی كۆمەڵێك یەكەی نیشتەجێبون بە "چیرۆكی سەركەوتن" ناودەبات، تا ئه‌و ڕاده‌ی لەڕێگەی كەناڵەكەی خۆیەوە بەرنامەیەكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر ژیانی خۆی به‌رهه‌مهێناوه بە ناونیشانی "چیرۆكی من"، لەو بەرنامەیەدا بەوشێوەی كە خۆی دەیەوێت باس لە قۆناغەكانی ژیانی خۆی وەكو كەسێكی "سەركەوتوو" دەكات. چیرۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی شاسوار عه‌بدولواحید لەسەرەتاوە به‌ستراوه‌ته‌وه به ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌وه، ئۆرگانێكی حزبی كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌دده‌ی رابردووه‌وه ده‌ستی خسته ناو بازاڕ‌و به‌دیاریكراویش له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه به ناوی "نۆكان"، ئابوری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی قوتدا كه پێی ده‌وترێت "زۆنی سه‌وز". ره‌نگه دیارترین به‌ڵگه بۆ تێكه‌ڵبوونی سه‌رمایه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتیدا، ئه‌و نوسراوه بێت كه رۆژی 23ی تشرینی دووه‌می 2017 عه‌لی فه‌تاح به‌رپرسی پێشووی به‌شی موڵكایه‌تی له كۆمپانیای "نۆكان" ئاڕاسته‌ی كۆمپانیای (نالیا)ی كردووه‌و، تێیدا ئاگاداری ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كو كۆمپانیای "نۆكان" ره‌زامه‌ند نین به فرۆشتنی پشكه‌كانی پرۆژه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی سێ و كۆمپانیای دار المولكی بابان و داوای پاكتاوی قه‌رزه‌كان له كۆمپانیای نالیا ده‌كات. ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه شاسوار لەماوەی ساڵانی 2007 بۆ 2011 حەوت پرۆژەی وەبەرهێنانی لە سلێمانی وەرگرتووە كە بریتین لەم پرۆژانە: • گوندی ئەڵمانی یەك • چاڤیلاند • گوندی ئەڵمانی دوو • كوردسیتی یەك • كوردسیتی دوو • نالی سیتی • گوندی ئەڵمانی سێ به‌ڵام وه‌كو خۆی ده‌ڵێ" له‌دوای ئه‌وه‌ی هاتوه‌ته ناو سیاسه‌ت هیچ بزنسێكی نه‌كردووه"، ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌توانه نوێیه له كۆنه‌كان جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه: ئه‌م له كۆمپانیاوه بووه به حزب، ئه‌وانی تر له حزبه‌وه بوون به كۆمپانیا، كه هه‌ردووكیان ئاماژه‌ن بۆ تێكه‌ڵابوونی سیاسه‌ت و كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان. ساڵی 2011 كاتێك داهاتی كۆمپانیاكەی بەرەو هەڵكشان رۆیشت، شاسوار عه‌بدولواحید رووی لە جیهانی میدیا كرد، ئەو كە پێشتر‌و لەسەردەمی قۆناغی خوێندنی زانكۆیدا خاوەنی ئیمتیازی رۆژنامەیەك بوو بەناوی "خوێندنی لیبراڵ"، ئەمجارە بیری لە دروستكردنی تۆڕێكی میدیایی كردەوەو لەو ساڵەدا كەناڵی "تەلەفزیۆن و رادیۆی نالیا (NRT) دروستكرد، ئه‌م تۆڕه ئێستا فراوانتر بووه‌و كه‌ناڵێكی هونه‌ری و كه‌ناڵێكی ئاینی و منداڵانە له‌خۆده‌گرێت، به‌مدواییه‌ش كه‌ناڵێكی لۆكاڵی وه‌رزشی كردوه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌كیش كه‌ناڵێكی به‌زمانی عه‌ره‌بی كرده‌وه‌و دواتر دایخست. NRT تا دروستبوونی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له 2017 وه‌كو میدیایه‌كی ئه‌هلی ئازاد خۆی پێناسه ده‌كرد، به‌ڵام دواتر بوو به به‌شێك له پرۆژه سیاسییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیدو، كه‌وته رێكخستنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سیاسی دژی نه‌یاره‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و دروشمی خۆی گۆڕی. ئه‌م میدیایه لە سەرەتای دامەزراندییەوە زیاد له دووجار سوتێنراوەو داخراوه، جاری یه‌كه‌م له‌دوای خۆپیشاندان و رووداوه‌كانی شوباتی 2011و جارێكی ترش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه له 2020 ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو په‌خشه‌كه‌ی راگیراوه، له هه‌ولێرو دهۆكیش كه له‌ژێر كۆنترۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه، میدیاكه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید روبه‌ڕووی فشار‌و داخستن بوه‌ته‌وه، چه‌كی به‌ھێزی سیاسی شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌م ده‌زگا میدیاییانه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌دانی ژماره‌یه‌ك په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه چه‌ندجارێك به‌هۆی ناوزڕاندنه‌وه گرفتی بۆ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه دروستكردووه‌و روبه‌ڕووی سكاڵای یاسایی و دادگای كردوه‌ته‌وه. بینای میدیاكان و باره‌گای سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ناو پرۆژه ئابورییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیددان له (گوندی ئه‌ڵمانی) له‌شاری سلێمانی. 21ی تشرینی دووه‌می 2017 شاسوار لە وتارێكدا رایگەیاند" تەواوی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا‌و پرۆژە بازرگانی و پشكەكانی لە پرۆژەی چاڤیلاند فرۆشتووە بە دوو كۆمپانیای بیانی و دەستبەرداری بووە، هەروەها دەستبەرداری تەواوی پشكەكانی كۆمپانیای نالیا بۆ كاری میدیایی بووە كە خاوەنی كەناڵەكانی NRTیە"، ئەم قسانەی شاسوار لەبارەی فرۆشتنی كۆمپانیا‌و پشكەكانی تەنیا رێخۆشكەری بوو بۆ هاتنی بۆناو جیهانی سیاسەت و راگەیاندنی پارتێكی سیاسی، ئەگەر نا هیچ كەسێك ئەم كڕین و فرۆشتنەی بە شێوەیەكی كرداری نەبینیوە و تائێستا ئەو خۆی خاوەنی پرۆژە ئابوری و میدیاییەكانی خۆیەتی. هەندێك پێیان وابوو ئەم راگەیاندنە لەبارەی فرۆشتنی پرۆژەكان، "بۆ خۆدزینەوە بوو لە فشاری قەرزو سكاڵای هاوپشكەكانی، كە ترسی هەبوو دواتر بە زیان بۆ ناوبانگی پرۆژە سیاسییەكەی بشكێتەوە"، به‌ڵام ئه‌و ئێستا ئیتر ئه‌و قۆناغه مه‌ترسیداره‌ی بڕیوه‌و سه‌رۆكایه‌تی هێزێكی سیاسی خاوه‌ن پێگه‌ی په‌رله‌مانیی ده‌كات و باڵیۆز‌و كونسوڵی وڵاتان ده‌بینێت و بووه به به‌شێك له چینه سیاسییه‌كه‌ی عێراق و كوردستان. شاسوار بەرلەوەی روو لە دنیای سیاسەت بكات، كێشەو گرفتی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر خەڵك هەبوو، كێشەكانی بە چارەسەرنەكراوی بەجێهێشت و دەرگای سیاسەتی كردەوە، ئه‌و تەنیا لە پرۆژەی (چاڤیلاند)دا كێشەی لەگەڵ (9 هەزارو 700) كەسدا هەیە، ئەو كەسانە زیاتر له (300) سكاڵایان لە دادگاكان لەسەر تۆماركردووەو كه‌یسه‌كه ماوه‌ی 12 ساڵه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، ئه‌م كه‌سانه وەكو پشكدار بەشدارییان لە پرۆژەی چاڤیلاند كردووەو پارەیان بەو كۆمپانیایە داوە كە شاسوار خاوەندارێتی دەكات، لەپای بەشداریكردنیان لە پرۆژەكەدا، تائێستا دووجار سودی پرۆژەی چاڤیلاندیان پێدراوە، به‌جۆرێك بۆ خاوه‌ن پشكێك كه بڕی (10 هه‌زار) دۆلاری دابێت، له‌م 12 ساڵه‌دا دووجار سودی پاره‌كه‌ی پێدراوه، جارێك بڕی (360 هه‌زار) دینار‌و جاری دووه‌میش بڕی (300 هه‌زار) دینار‌و كارتێكی (240 هه‌زار) دیناری بۆ سواربوونی یارییه‌كانی پرۆژه‌ی چاڤیلاند. كێشەی خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند بووە بە بەڵا بۆ پرۆژە سیاسییەكەی شاسوار، نەیارە سیاسییەكانی ماوە لەدوای ماوە ئەو كەیسەی لە میدیاكانەوە بۆ بڵاودەكەنەوە، ئەمە وایكردووە هەركاتێك خاوەن پشكەكان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، شاسوار تۆمەتباریان دەكات بەوەی لایەنێكی سیاسی هانی داون، بەڵام لەڕاستیدا ناڕەزایەتی ئەوان مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش دروستبونی نەوەی نوێ. قه‌باره‌ی تێكڕای پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند به‌ته‌واوه‌تی دیارنییه، شاسوار عه‌بدولواحید ساڵی 2016 وتی تێكڕای پاره‌كه‌یان (20 ملیۆن) دۆلاره، به‌ڵام له 2021دا وتی هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن پشكانه‌ی كه ناویان نوسیوه‌و داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه تێكڕای پاره‌كانیان (5 ملیۆن) دۆلاره. شاسوار به‌ته‌نیا كێشه‌ی پاره‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا نییه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش هه‌یه‌تی، ئەو لە سەردەمی كابینەی شەشەمی حكومەتدا بڕی (٤٣ ملیار‌و ٧٥٠ ملیۆن) دیناری بەقەرزی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی لە حكومەت وەرگرتووەو تائێستا ئه‌م قه‌رزانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، قه‌رزه‌كه سودی چوه‌ته‌سه‌ر ئێستا بووه به بڕی (104 ملیار) دینار، ئه‌مه‌ش كه‌یسێكه كه ره‌نگه رۆژێك له رۆژان زیان له خۆی پرۆژه سیاسییه‌كه‌شی بگه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی به‌دیاریكراویش قوباد تاڵه‌بانی كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه له‌م كه‌یسه بێده‌نگه. له‌به‌رامبه‌ردا شاسوار به‌رده‌وام به‌رگری له پرۆژه ئابورییه‌كانی ده‌كات، تا ئه‌و راده‌یەی كه روو له هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ" ئەگەر شتێکی نا یاساییم هەیە‌و ئەم دەسەڵاتە چاوپۆشی لێکردوم، لە تاکێ پێڵاو کەمترن ئەگەر چاوپۆشییم لێبکەن". بەشێوەیەكی گشتی سامانی "كۆمپانیاكانی نالیا" بە هەموو پرۆژەكانییەوە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەپێی ئەوەی شاسوار خۆی لە وتارەكەیدا به‌ر له دروستكردنی جوڵانه‌وه سیاسییه‌كه‌ی باسی كرد، گەیشتبووە (681 ملیۆن) دۆلار، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و سامانه‌ی كۆمكردوه‌ته‌وه له پرۆژه سیاسییه‌كه‌دا خه‌رجی ده‌كه‌م، ده‌سه‌ڵاتمان به‌ده‌سته‌وه نییه‌و نه‌وت و به‌نزین و ئاو دابه‌ش ده‌كه‌ین، پرد چاك ده‌كه‌ین. نه‌وه‌ی نوێ و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی جوڵانه‌وه سیاسییه‌كه‌وه، شاسوار عه‌بدولواحید زۆر بابه‌خی به دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كان ده‌دا، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌یدا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ژمارەیەك ناوەندی سیاسی ناكاریگەری ئەمریكا دروستكرد، ئەو پەیوەندییانەش زیاتر لەڕێگەی پێدانی پارەوە رێكده‌خرا، به‌ڵام كاتێك جوڵانه‌وه‌كه‌ی بوو به هێزێكی په‌رله‌مانی له كوردستان و عێراق، ئیتر ده‌رگای به‌روویدا كرایه‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بكات، به‌تایبه‌تیش له‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌و كونسوڵگه‌رییه‌كانه‌وه. لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكەش، شاسوار عه‌بدولواحید 15ی ئایاری 2023 سه‌ردانی تارانی كرد‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ئاشكرا نه‌كرد، ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو به ئاشكرا سه‌ردانی ئێران بكات. دوای سه‌ردانه‌كه‌ی تاران، له ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد. ئه‌گه‌ر ته‌نیا ساڵی 2023 وه‌ربگیرێت، له‌م ساڵه‌دا سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ (22) دیداری له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی (فه‌ڕه‌نسا- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان- به‌ریتانیا- كه‌نه‌دا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا- ئوسترالیا- ئه‌ڵمانیا- یه‌كێتیی ئه‌وروپا- هۆڵه‌ندا- روسیا) كردووه، جگه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران، به‌ئاشكرا هیچ دیداریكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی ئێران و توركیا نه‌بووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده شیعه‌كانی نزیك له ئێران له به‌غداد، به‌ڵام سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دژی هێرشه‌كانه بۆسه‌ر ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراق و ده‌ڵێ:" نازانم لەم وڵاتەدا كێ بەرپرسە لە جەنگ‌و ئاشتی، بەڕاستی كێ حوكمی وڵات دەكات؟ بۆ بەدبەختی، بەرژەوەندی هەندێك لە گروپە چەكدارەكان ئەولەویەت دەدات بە ئەجێندای دەرەكییان لەسەر حسابی خۆشگوزەرانی گەلی عێراق". نه‌وه‌ی نوێ و هه‌ڵبژاردن له‌دوای دروستبوونیه‌وه، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری چوار هه‌ڵبژاردنی كردووه، له هه‌ڵبژاردنی ئایاری 2018ی په‌رله‌مانی عێراقدا (4) كورسی برده‌وه، به‌ڵام دواتر هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید له جوڵانه‌وه‌كه جیابونه‌وه، له‌هه‌مان ساڵداو له مانگی ئه‌یلولدا جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ (8) كورسی په‌رله‌مانی كوردستانی برده‌وه، تا كۆتایی خولی پێنجه‌م په‌رله‌مان ته‌نیا سێ په‌رله‌مانتاریان له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید مانه‌وه‌و ئه‌وانی تر وازیان هێنا. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كه 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌چوو، گه‌شه‌كردنێكی بێوێنه‌ی به‌خۆوه بینی و (9) كورسی په‌رله‌مانی برده‌وه. به‌خه‌یاڵی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه، شاسوار عه‌بدولواحید چووه ناو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگانی عێراق و له كه‌ركوك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد پۆستی پارێزگار ده‌بات، به‌ڵام توشی شۆك بوو كاتێك بینی هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رنه‌كه‌وت، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاند" رەنگە خوێندنەوەمان بۆ دۆخی كەركوك هەڵە بووبێت بەڕاستی ئێمە لەوەدا غەڵەت بووین و دانیشی پێدا دەنێین". له ستراتیژی 15 ساڵه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌دا باس له پێكه‌وه‌ژیان له كه‌ركوك ده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا نه‌وه‌ی نوێ بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی گوتاری پارتی و یه‌كێتیی له كه‌ركوك گوتاری نه‌ته‌وه‌یی به‌رزكرده‌وه. ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندایه، جارێكی تر شاسوار عه‌بدولواحید بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات "ته‌پڵ به پارتی و یه‌كێتیی لێده‌دات"و ئه‌مجاره حوكمه‌ت ده‌گرێته‌ده‌ست، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌ڵێ" وه‌فده بیانییه‌كان كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن ده‌ڵین ئێوه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م بن چی ئه‌كه‌ن ؟". شاسوار كه گوتاره سیاسییه‌كانی زیاتر موخاته‌به‌كردنی گه‌نجانه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌زمونی سیاسی‌یان تاقی نه‌كردوه‌و به‌ر بێئومێدی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌وتوون، چاوی له‌سه‌ر (400 هه‌زار) ده‌نگده‌ری نوێیه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، ئه‌و له‌رێگه‌ی كورته ڤیدیۆوه‌و نوسینی كۆمێنته‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له سیاسییه‌كانی دیكه سه‌ركه‌وتوو تر بووه له راكێشانی سه‌ره‌نجی ئه‌م توێژه‌ی ده‌نگده‌ران، تا ئه‌و راده‌ی جارێك به توری قوڕاوییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و جارێكی تر ده‌چێته ناو حه‌زی مه‌له‌كردن و ده‌ڵێ" توانیم دوو دەقەو هەشت چركە لەژێر ئاو بمێنمەوە"، یاخود یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و تۆپی سه‌ر مێز ده‌كات و پشیله له باوه‌ش ده‌گرێت. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ زیاتر له ساخته‌كاری، ترسی له بایكۆت پرۆسه‌ی ده‌نگدان و دروستبوونی هێزی سیاسی نوێ هه‌یه، پێوایه ئه‌م دووانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك له هه‌ر لایه‌كه‌وه به ئاڕاسته‌ی بانگه‌وازكردن بۆ یایكۆتی هه‌ڵبژاردن یان دروستكردنی لیستی نوێ، روبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی میدیایی و په‌یجه‌كانی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێته‌وه. شاسوار پێگه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوكێشه‌یه دیاری ده‌كات كه وه‌كو خۆی ده‌ڵێ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا كه 2021 به‌ڕێوه‌چوو، به‌شی (17) كورسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا 9 كاندیدی داناوه، ته‌نیا ئه‌و 9 كورسییه‌ی بردوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ندێك بابه‌ت بۆ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بن به ئاڵنگاری، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: • شكستی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی نه‌وه‌ی نوێ له كه‌ركوك كاریگه‌ریی ده‌روونی له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش كه جوڵانه‌وه‌كه به كورسییه‌كی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه له كه‌ركوك نه‌یتوانی كورسییه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ببات. • هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌مان بارودۆخی سیاسی‌دا به‌ڕێوه‌ناچێت كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2021ی تێدا كرا، ئۆكتۆبه‌ری 2021 كه نه‌وه‌ی نوێ 9 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی برده‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ناو قه‌یرانێكی قوڵی ناوخۆیدا بوو (لێكه‌وته‌كانی 8ی ته‌موزو ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكی ئامۆزاكان له‌ناو یه‌كێتیدا)، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كێتیی سه‌رله‌نوێ خۆی رێكخستوه‌ته‌وه‌و ده‌نگده‌رانی خۆی لیست كردووه‌و چاودێری توندی له‌سه‌ر داناون. • هه‌ڵبژاردنی 2021 یه‌كه‌مجار بوو شێوازی فره‌بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردندا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاقیكرایه‌وه، لایه‌نه‌كان به‌باشی له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م شێوازه‌و دابه‌شبوونی ده‌نگه‌كانیان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا شاره‌زا نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌م پارتی و هه‌م یه‌كێتیش ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ پرۆسه‌كه باشتر ده‌بێت (به‌تایبه‌تی كه پێشبینی ده‌كرێت دادگای فیدراڵی عێراق شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان بگۆڕیت بۆ فره‌بازنه‌یی). • بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پیشبینی دروستبوونی زیاتر له دوو لیستی نوێی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، یه‌كێكیان لیستی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌بێت كه ده‌نگی ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتیی كێش ده‌كات، ئه‌وی تر لیستی یوسف محه‌مه‌د سادق و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و ناڕازییه‌كانی تر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئه‌م دوو لیسته ده‌كرێت له پێگه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بده‌ن، به‌تایبه‌تیش كه هه‌ردوو لیسته نوێیه‌كه له‌ناو گۆره‌پانی ده‌نگده‌رانی نه‌وه‌ی نوێ‌دا كارده‌كه‌ن. • له‌به‌رامبه‌ردا خاڵی پۆزه‌تیڤی هه‌ڵبژاردن بۆ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خراپتربوونی دۆخی دارایی خه‌ڵك و دواكه‌وتنی موچه‌یه، كه ده‌توانێت زیاتر كاری له‌سه‌ر بكات، له‌مه‌شدا میدیاكه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، چونكه دوو هێزه تازه‌كه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی میدیایه‌كی كاریگه‌رتریان به‌ده‌سته‌وه نییه. • ئەم جوڵانەوەیە لەچوارچێوەی گوتارە پۆپۆلیستییەكەیدا، بەهەمان خەسڵەتی پارت‌و رەوتە پۆپۆلیستەكان لە جیهاندا، تێڕوانین‌و چارەسەری سادەو ساكاری بۆ كێشە ئاڵۆزەكانی هەرێم هەیە‌و هێندە كار بۆ گۆڕینی دەستەبژێری دەسەڵاتدار دەكات، هێندە خەونی بۆ گۆڕینی ئەو واقیعە نییە كە ئەم جۆرە لە دەستەبژێری سیاسی دروستكردووە، ئەمە وایكردووە به‌شیكی به‌رچاو له دەنگدەران نەك وەكو بەدیل بۆ هێزە دەسەڵاتدارەكان، تەنانەن ئەم جوڵانەوەیە وەكو بەدیل بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی تریش تەماشای نەكه‌ن، بۆ نمونه له پرسی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غداد شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بگرینه‌ده‌ست نه‌وته‌كه راده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ین ئه‌ڵێین بودجه‌مان بده‌نێ، ئه‌گه‌ر نه‌یاندا نه‌وته‌كه ئه‌گرینه‌وه، داوای داهاتی ناوخۆیان كرد مانگێك بۆ دوو مانگ ئه‌یانده‌ینێ، ئه‌گه‌ر به‌غداد راستگۆ نه‌بوو ئه‌وكاته قسه‌یه‌كی تری لێ ئه‌كه‌ین" ئه‌م جۆره له چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌یه‌كی قوڵی وه‌كو بابه‌تی نه‌وت و بودجه زۆر جیاواز نییه له‌و ستراتیژه‌ی كه حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌م كابینه‌یه‌دا جێبه‌جێ كردوه‌و كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه. • خاڵێكی پۆزه‌تیڤی تر بۆ نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه به‌رده‌وام له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردندایه، به‌رده‌وامی ئه‌م كه‌مپه‌ینه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران ده‌بێت و له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌توانێت ئه‌نجامه‌كه‌ی بچنێته‌وه. نه‌وه‌ی نوێ و هه‌ڵبژاردن به ژماره نەوەی نوێ لە ساڵی 2018ەوە تائێستا بەشداری لە (3) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم بەشداریدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2018دا (4) كورسی بەدەستهێنا، لەكۆی (3 ملیۆن و 758 هەزار) دەنگدەر، (152) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (4%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 2018دا (8) كورسی بەدەستهێنا، لەكۆی (3 ملیۆن و 85 هەزار) دەنگدەر، (127) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (4%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، نەوەی نوێ لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، (204) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (6%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە ، واتا لە نێوان یەكەم بەشداری و دوایین بەشداریدا رێژەی دەنگەكانی (25%) زیادی كردووە. • لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی (63 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە سلێمانی (106 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، واتا رێژەی دەنگەكانی زیادیكردووە. • لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر (70 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە هەولێر (79 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە واتا رێژەی دەنگەكانی زیادیكردووە. راپۆرتی پەیوەندیدار بەشی سێیەم: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن بەشی دووەم:یه‌كێتیی به خه‌یاڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه بەشی یەكەم: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا
گفتوگۆی رۆژنامەوانی (محەمەد كامەران) لەگەڵ (مایكڵ رۆس) نوسەری كتێبی (نەفەرتی نەوت) نوسەری ئەمریكی (مایكڵ رۆس) نوسەری كتێبی (نەفەرتی نەوت) پێی وایە نەوت و دیموكراسی پەیوەندییەكی پێچەوانەیان هەیە و دەڵێت: زۆرێک لەو وڵاتانەی نەوتیان زۆرە ڕەنگە بە دەست کۆمپانیا نەوتییەکان یان حکومەتەکانی خۆیانەوە بناڵێنن. نەوت خەزێنەی حکوومەتی ناوەندیی پڕ دەکات، ئەگەر میکانیزمێکی تۆکمەی بەرزەفتکاری نەبێت ئەوا بە دڵی خۆی ئەو پارەیە تەخشان و پەخشان دەکات، لەوانەیە دەرامەتەکە بخاتە خزمەتی شەڕەوە یان لە هیچ و خۆڕا لە گەندەڵیدا بفەوتێت. بەشێك لە چاوپێكەوتنەكە: محەمەد کامەران: دەزانین کە نەوت گرێدراوە بە چەند بابەتێکی ئابووری و سیاسی، لەوانە شەڕی ناوەخۆیی و ناودەوڵەتی، یەکسانیی جێندەری، بەرپرسیارەتی حکوومی. چۆن ئەم پەیوەندییانە لە کتێبەکەت – نەفرەتی نەوت – هەڵدەسەنگێنیت؟ مایکڵ ڕۆس: بە گشتی توێژینەوەکەم بۆ شەن و کەو کردنی دەرئەنجامەکانی پشتبەستن بە نەوت تەرخان کردووە. بێگومان، کە لە دوورە لێی دەڕوانیت نەوت وەک سەرچاوەیەکی دەرامەتی لەبننەهاتوو خۆی دەنوێنێت؛ خۆی ئەمەش لە چەند ڕووێکەوە ڕاستە، بەڵام دیوێکی تاریکیشی هەیە کە دەبێت پەردەی لەسەر لا بدەین. زۆرێک لەو وڵاتانەی نەوتیان زۆرە ڕەنگە بە دەست کۆمپانیا نەوتییەکان یان حکوومەتەکەی خۆیانەوە بناڵێنن. من ویستوومە لە کتێبەکە چەند ڕێگە چارەیەک بخەمە ڕوو بۆ دەربازبوون لەم دیوە تاریکە. نەوت خەزێنەی حکوومەتی ناوەندی پڕ دەکات، ئەگەر میکانیزمێکی تۆکمەی بەرزەفتکاری نەبێت ئەوا بە دڵی خۆی ئەو پارەیە تەخشان و پەخشان دەکات، لەوانەیە دەرامەتەکە بخاتە خزمەتی شەڕەوە یان لە هیچ و خۆڕا لە گەندەڵیدا بفەوتێت. لە زۆر باردا، کاتێک کەسێک یان کۆمپانیایەک دەست بە کار دەکات وردە وردە پارە کۆ دەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات دانایانە پارەکە بەکار بهێنرێت و زیانی بۆ کۆمەڵگە نەبێت و بگرە سوودیشی پێ بگەیەنێت. نەوت وا نییە، لەگەڵ دۆزینەوەی بێ ئەندازە دەرامەتی زۆر دەخاتەوە و سەر لە خاوەنەکەی دەشێوێنێت، ڕەنگە لێکەوتەکانی ئەم تێڕژانە زۆرەی دەرامەت لە زۆر لە دەوڵەتە نەوتییەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینرێن. ئەم دۆزینەوەیە کۆڵەکەیەکی سەرەکیی تێزەکەمە، وای بۆ دەچم ئەو دەوڵەتانەی نەوتییان هەیە و ئێستا دیموکراتین، پێش دۆزینەوەی نەوت حکوومەت بە جۆرێک لە جۆرەکان دەمی بە شیلەی دیموکراسی چەور کردووە – نەرویژ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو نموونەی زیندوون. دەزانم کە تۆ وردەکاریی ئەم باسە شارەزای. محەمەد کامەران: لە کۆتایی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی (بە ئۆپیک+ ناسراوە) کۆ بوونەوە، بڕیاریان دا درێژە بە هەناردەی سنوورداریی نەوت بدەن کە دوو ساڵە بەردەوامە. بێگومان ئەم بڕیارە حکوومەتی ئەمریکی هەراسان دەکات، لەوانەیە وای لێ بکات نەوتی زیاتر لە خاکی خۆی دەربهێنێت تا نرخی نەوت و بەرهەمە پاڵاوتووەکانی لە بازاڕی ناوەخۆیی و جیهانیدا دابەزێت. قسەیەک هەیە دەڵێت سعوودییە و ڕووسیا ڕێک کەوتوون پاڵپشتی لە ترەمپ بکەن بۆیە دەیانەوێت بەم هەنگاوە وێنەی بایدن لە ناوەخۆ بشێوێنن تا لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەرنەچێتەوە. مایکڵ ڕۆس: بە وردی نازانم مەرامیان چییە، بەڵام ئەگەر ئەوەی تۆ دەیڵێیت وا بێت – واتە بیانەوێت نرخی نەوت و بەنزین لە ناوەخۆی ئەمریکا بەرز بکەنەوە – ئەوا دەکات هەنگاوێکی ژیرانەیان ناوە. بینیومانە لە وڵاتە دیموکراتییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خەڵک مەیلی بۆ دەنگدان بە حیزبی دەسەڵاتدار کەمتر بووە. خەڵک بە گشتی سەریان بۆ پەی بردن بە هۆیە بنجییەکانی نرخی بەرزیی بەنزین نایەشێنن. ئەگەر مەبەستەکەی سعوودییە و ڕووسیا ئەمە بووبێت، ئەوا لەم ڕووەوە زیرەکانە بووە. بە هەر حاڵ، دەتوانین بڵێین ئەم جووڵەیە کەموکوڕیشی زۆرە. ئۆپیک+ پێشتریش هەوڵیداوە، بەڵام خۆت دەزانیت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێستا لە پێشەوەی ڕیزی بەرهەمهێنەرانی نەوتە. بەدەر لەمەش، هەڵبژاردن لە ئەمریکا ئاڵۆزە و بە چەند پرسێکی تری ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی گرێدراوە، بۆیە زەحمەت دەبێت بڵێین سەرکەوتنی بایدن بە نرخی نەوت و بەنزینەوە بەندە، مەگەر نرخەکان بە ئەندازەیەکی زۆر بەرز ببنەوە. محەمەد کامەران: دەزانین کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت دڵی هاوپەیمانەکانی ڕابگرێت و لە خوولگەی خۆی بیانهێڵێتەوە، بە تایبەتی کە ئێستا باس‌وخواس لەسەر زیندووبوونەوەی فرەجەمسەری لە سیاسەتی نێودەوڵەتی هەیە و چەمکی (بەربەرەکانێی زلهێزەکان) پەیدا بووەتەوە. لەم بارەیەوە، دەبینین کە سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە برەودان بە سەقامگیری و گەشەکردن چڕ بووەتەوە و تا ڕادەیەک پاڵپشتیکردن لە حکوومەتە دیموکراتییەکان بووەتە باسێکی لاوەکی. نەوت چ ڕۆڵێکی لەم ئاوەژووبوونە بینیوە؟ مایکڵ ڕۆس: پرسی پاڵپشتیکردن لە حکوومەتە دیموکراتییەکان – بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – لە کابینەی بایدن قورسایی جارانی نەماوە. لە بایدن چاوەڕێ نەدەکرا ئەم بادانەوەیە بکات. وای بۆ دەچم بێئومێدییەک سەبارەت بە فراژیبوونی دیموکراسی لە ناوچەکە لە دوای بەهاری عەرەبی پەیدابووبێت. برەودان بە دیموکراسی کۆڵەکەیەکی گرینگیی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە، جاروبار پێش باسەکانی تر دێت و بە گوێرەی حاڵوباریش ون دەبێت. بڕوام وایە ئێستا پەنا دراوە و لە مەیدانەکە دیار نییە. بابەتی وەک هەڕەشەکانی ئێران و شەڕی غەززە و پێکدادانەکانی دەریای سوور تەوەری دیموکراسییان لە هەرێمەکە بۆ جارێ سڕ کردووە. ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆڵی لەمێژینەی خۆی بۆ پاراستنی ڕاڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت و نرخەکانی نەوت دەگێڕێت، بۆیە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی و هەروەها پاراستنی ئیسرائیل زەقتر بە سیاسەتی دەرەوەی دەبینرێت. سیاسەتی ترەمپ جیاوازتر بوو. ئەو سەرسەختانەتر پشتگیری لە ئیسرائیل دەکرد، هاوکات لە لایەکەوە قووڵتر تێکەڵی سعوودییە و وڵاتانی سووننە بووبوو و لە لایەکەی دیکەشەوە مکوڕ بوو لەسەر کێشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. محەمەد کامەران: هەر وەک خۆشت ئاماژەت پێ دا، نەوت و دیموکراستی پەیوەندییەکی پێچەوانەیان هەیە: تا نەوتت زیاتر هەبێت ئەگەرەکانی پەڕینەوەت بۆ دیموکراسی تەسکتر دەبنەوە. لەم ڕووەوە، ئەگەر بڵێین نەوت شوێنی دیکتاتۆرەکان لەسەر کورسی خۆشتر دەکات و بەمەش ڕژێمی خۆسەپێن لەو وڵاتانەی نەوتیان هەیە تەمەنی درێژتر دەبێت، چۆن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان لەم وێنەیە شوێنیان دەبێتەوە؟ دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وردە بنجیشی نییە، ناوچەکە بەرهەمی کۆلۆنیالیزمێکی خۆسەپێنە و خۆمان و بەشێک لە وڵاتانی دەوروبەرمان بینیان بە کانیاوی دیموکراسی تەڕ نەبووە. زۆربەی وڵاتەکانی ئەم هەرێمە یان سیستەمی دیکتاتۆرییان پەیڕەو کردووە یان شانشین بوونە، هەندێکیشیان نەرمە هەنگاوی شەرمنانەیان بەرەو دیموکراسی بڕیوە. بۆ خەتایەکە بخەینە ملی نەوت؟ لەوانەیە کەلتوور و تێگەیشتنی ڕەگداکوتیو گەورەترین بەربەست بووبن. مایکڵ ڕۆس: نەوت هۆکارێکی گرینگە بەڵام تاکە هۆکار نییە. وای دەبینم تا ڕادەیەک حکوومەتەکانی مەغریب و ئوردن – لوبنانیش بەر لەوەی ببێتە دەوڵەتێکی شکستخواردوو – بەرانبەر خەڵکەکانیان بەرپرسیارەتییان پیشان داوە؛ دەکرێت بڵێین چونکە نەوتیان نەبووە بۆیە ئەم بەرەوپێشچوونە دەبینرێت. بە هەر حاڵ، بەرەوپێشچوونەکە سنووردارە. ڕاست دەکەیت، وڵات هەیە ئەگەر نەوتەکەشی لێ بستێنیت ناتوانێت تەقلەیەکی بەرەو ژوور بەرەو دیموکراسی لێ بدات. دیموکراسی وا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پەرە دەستێنێت – هەرێمێک کە ٤٠-٥٠ ساڵە ڕووەو دیموکراسی خل بووەتەوە و پێش ئەوە هیچ ئەزموونێکی لەگەڵدا نەبووە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازە. لێکەوتەکانی کۆڵۆنیالیزم هێشتا بەرۆکی هەرێمەکەیان بەر نەداوە. لەوانەیە چارەسەرێکی ئەم دۆخە دروستبوونی کۆمپانیای سەربەخۆ بێت، چونکە کۆمپانیا دەبێتە چاو‌دێر بەسەر حکوومەتەوە و هەروەها کۆمەکی ڕسکاندنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی چالاک دەکات. ئەمە ڕێگە چارەیەکە و دەیانی دیکەش هەن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حکوومەتەکان باڵیان بەسەر هەموو کایەکی ژیان کێشاوە لە کاتێکدا هێزە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوەکان خنکێندراون. محەمەد کامەران: هەر وەک لە کتێبەکەشت باست کردووە، نموونەیەکی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵایەتی لە کۆریای شەستەکان دەبینرێت: ئەو کات کۆمەڵگەکەیان پیاوسالار بوو، بەڵام ژنان بڕیاریان دا خۆیان کۆمەڵە و ڕێکخراو و یەکێتی بازرگانی دروست بکەن و سەرئەنجام کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی چاپووکانەیان ڕسکاند. زۆر سوپاس بۆ تۆ. من پرسیارێکی وەهام نەماوە، بەڵام حەز دەکەم سەرنجی تۆ بزانم لەسەر عێراق. ئایا لە وڵاتەکە سوود لە دەرامەتی نەوت دەبینرێت؟ بەرچاوڕوونیمان هەیە بۆ پەڕینەوە بۆ کەنارەکانی دیموکراسی؟ مایکڵ ڕۆس: من لە کاروباری ناوەخۆیی عێراق پسپۆڕ نیم، بۆیە ئەم پرسیارە بە دوودڵییەوە وەڵام دەدەمەوە. سەردەمێکی زۆر نەوتی عێراق بۆ گەلەکەی نەبووە و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەستیان بەسەردا گرتبووە. لە ساڵانی ڕابردوو هەندێک ئاماژەی بەرەوپێشچوون بەدی کراوە، لەوانە هەڵبژاردن و سنووردارکردنی پێکدادانە چەکدارییەکان. سەبارەت بە نەوت، دوای سەددام ویستێک هەبووە لەناو حکوومەتی عێراقی بۆ ئەوەی پشکی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کەم بکرێتەوە، ئەم ویستەشیان هێناوەتە دی. ئەمە هەنگاوێکی باش بوو. هاووڵاتی عێراقی مافی خۆیەتی سوود لە سەرچاوە نەوتییەکانی وڵاتەکەی خۆی وەربگرێت و کۆمپانیاکان نەبن بە مشەخۆر لەسەر ئەو نەوتە.
هیوا ئه‌حمه‌د له شوێنی كه‌مال كه‌ركوكی بۆ كه‌ركوك (دره‌و): كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ژماره‌یه‌م گۆڕانكاری له پۆسته حزبییه‌كاندا په‌سه‌ندكرد، گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی پارتی به‌مشێوه‌یه‌ن: • جه‌عفه‌ر ئیمینیكی بۆ به‌رپرسی (بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن) له شوێنی رێبوار یه‌ڵدا • رێبوار یه‌ڵدا بۆ (بەرپرسی مەكتەبی جەماوەریی) له شوێنی هیوا ئه‌حمه‌د • هیوا ئه‌حمه‌د بۆ (بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی كەركوك- گەرمیان) له شوێنی كه‌مال كه‌ركوكی • كه‌مال كه‌ركوكی بۆ (بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان) له شوێنی جه‌عفه‌ر ئیمینیكی • ئاری نانه‌كه‌لی بۆ به‌رپرسی لقی (16)ی هه‌ولێر • رێبوار بابكه‌یی بۆ به‌رپرسی لقی (10)ی سۆران • پشتیوان سادق بۆ (مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێر) • بەهرام عەریف بۆ (یاریدەدەری مەکتەب رێخستن له هەولێر) • سەربەست لەزگین بۆ (مەکتەبی رێكخستنی پارێزگای دهۆک)
راپۆرت: دره‌و گۆڕان له‌نێوان خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن و مانه‌وه له‌ناو حكومه‌تدا توشی گرفتی ناوخۆیی بووه، زیاتر له دوو ساڵه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سه‌ری نه‌ماوه، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیشه‌وه ناتوانێت بۆشایی به‌ڕێوه‌بردن له‌ناو خۆدا پڕبكاته‌وه، ئێستا كه كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌ڕوات، گۆڕان له‌به‌رده‌م چه‌ند ئاڵنگارییه‌كدایه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌بێت، گۆڕان له نزیكه‌ی (نیو ملیۆن) ده‌نگه‌وه بۆ 22 هه‌زار ده‌نگ له دواین به‌شداری هه‌ڵبژاردندا دابه‌زیوه، ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی سێیه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای چەند ساڵێك ناكۆكی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و رێبه‌رایه‌تیكردنی خه‌تی "ریفۆرم" له‌ناو یه‌كێتیدا، نەوشیروان مستەفا یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تری یەكێتیی، جیابونەوەی خۆی راگەیاند‌و بزوتنەوەی گۆڕانی دروستكرد. 25ی تەموزی 2009 بزوتنەوەی گۆڕان لەژێر دروشمی دژایەتیكردنی "گەندەڵی" بەشداری یەكەمین هەڵبژاردنی كرد كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، لەم هەڵبژاردنەدا (25) كورسی بردەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی له‌و ساڵه‌دا به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو هێزی دووه‌م له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم ده‌ركه‌وت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی ساڵانی 2009 بۆ 2013 وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگه‌ر كاریكرد، به یه‌كه‌مجار له مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا توانی گوتاری ئۆپۆزسیۆن ریفۆرم بكات بۆ گوتارێكی روون و تاڕاده‌یه‌كیش رادیكاڵ به‌به‌راورد به پێش خۆی، كه ده‌ست ده‌خاته‌سه‌ر ورد‌و درشتی كێشه‌كانی حوكمڕانی و بۆ به‌شێكیش له‌و كێشانه چاره‌سه‌ری روون له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و میدیایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی (KNN) كه بۆ ئه‌وكات گوتارێكی نوێی هه‌ڵگرتبوو. له‌و چوار ساڵه‌دا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ندێك جار له هه‌ڵمه‌تی سیاسی تونددا بووه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی، هه‌ندێكجار تر له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی رایگرتووه‌و چوه‌ته كه‌مپه‌ین دژ به پارتی، هه‌ندێكجاریش له یه‌ككاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه له ململانێدا بووه، بۆ ئه‌مه‌ش سودی له‌و بنكه جه‌ماوه‌رییه به‌هێزه وه‌رده‌گرت كه ئه‌وكات هه‌یبوو، ئه‌مه له‌پاڵ سودوه‌رگرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ئه‌وكات دیارده‌یه‌كی نوێ بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دوای چوار ساڵی ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای خۆی له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، ساڵی 2013 دروشمی "به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات"و "چاكسازیكردنی له‌ناو حكومه‌ته‌وه" به‌رزكرده‌وه‌و 2014 به فه‌رمی بووه به به‌شێك له حكومه‌ت و پێش یه‌كێتیی ریككه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ به‌شداربوون له ده‌سه‌ڵات ئیمزاكرد. هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌ژێر فشارێكی توندی یه‌كێتیدا بوو، ته‌نیا نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكی خایاند، له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه (ئه‌وكات یوسف محه‌مه‌د له پشكی گۆڕان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه بوو)، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی گه‌ڕایه‌وه بۆ خاڵی سفرو خراپتریش، گۆڕان دژی درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بارزانی وه‌ستایه‌وه، له‌مه‌دا به‌دیاریكراوی كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی گوتاری خۆی له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنبووندا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ده‌فعكردنی گۆڕان به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا، یه‌كێتیی له‌سه‌ره‌تاوه هاوشێوه‌ی گۆڕان دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی بارزانی وه‌ستایه‌وه، دۆخه‌كه‌ی راكێشا بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ده‌رگای په‌رله‌مانی له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان دابخات، وه‌زیره‌كانی گۆڕانی له حكومه‌ت وه‌ده‌ربنێت و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌م بارودۆخه دوو ساڵ به‌رده‌وام بووه، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رو دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نا‌ئومێد بوو، دۆخی ته‌ندروستیشی تێكچوو، له 19ی ئایاری 2017 كۆچی دوایی كرد، به مردنی ئه‌و، پارتی هه‌نگاوێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته‌پێشه‌وه، به‌ڵام نه وه‌زیره‌كانی گۆڕان و نه سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش نه‌گه‌ڕانه‌وه، رۆژی 25ی تەموزی 2017 جڤاتی نیشتمانی (به‌رزترین ئۆرگانی بڕیاردان له‌ناو گۆڕاندا) بۆ یەكەمجار ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی هەڵبژارد‌و شوێنەكەی نەوشیروان مستەفای بە (عومەر سەید عەلی) پڕكردەوەو ئیتر لێره‌وه سه‌رده‌می گۆڕانێكی تر ده‌ستیپێكرد. دۆخی ناوخۆیی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دروستكرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد بزوتنه‌وه‌كه‌ی جیاوازه له حزبه نه‌ریتییه‌كان، بزوتنه‌وه نوێیه‌كه رێكخستنی نه‌بوو، له‌رێگه‌ی گوتاری میدیاییه‌وه خه‌ڵكی له‌خۆی كۆده‌كرده‌وه، جگه له چه‌ند ژورێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی، ئه‌وكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یكه‌ری رێكخستنی نه‌بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی له‌گفتوگۆدا بوو بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م ئارامییه سیاسییه‌ی وه‌كو هه‌لێك قۆسته‌وه بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆنفرانسه‌كه كۆتا رۆژه‌كانی 2013 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ئیتر لێره‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو به خاوه‌نی یه‌كه‌م ده‌ستوری ناوخۆیی خۆی (له فه‌رهه‌نگی سیاسی گۆڕاندا به په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌وترێت ده‌ستوری ناوخۆیی)، له‌م ده‌ستوره‌دا په‌یكه‌ری رێكخستنی گۆڕان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه دیاریكرا، (جڤاتی نیشتمانی) بوو به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌و (خانه‌ی راپه‌ڕاندن)یش بوو به تاكه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام تائه‌وكاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا بوو، خانه‌ی راپه‌ڕاندن دروست نه‌كرا، بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و كۆتایی هه‌ر خۆی بوو، له‌م سه‌رده‌مه‌وه ئیتر ناكۆكییه‌كان له‌نێوان نه‌وشیروان مسته‌فاو هاوڕێ كۆنه‌كانی به‌دیاریكراویش (كۆچكردوو قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود) له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه‌و بڕیاردانه‌وه قوڵتر بووه‌و تائێستاش به فۆرمێكی جیاوازه‌وه ئه‌م ناكۆكییه هه‌ر به‌رده‌وامه. دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوو هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه له 2009 تاوه‌كو 2013 له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی (نیو ملیۆن) ده‌نگ، ساڵی 2018 له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ نزیكه‌ی (200 هه‌زار) ده‌نگ و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا له هه‌مان ساڵدا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ نزیكه‌ی (187 هه‌زار) ده‌نگ كه‌میكرد، به‌پله‌ی یه‌كه‌م مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌كو كاریزمایه‌ك بۆ ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌م پاشه‌كێیه هه‌بوو، به‌ڵام پرسی تاپۆكردنی موڵك و ماڵه‌كان له‌سه‌ر كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا (به‌تایبه‌تیش تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه) كه وه‌كو "ته‌وریسی سیاسی" گۆڕان له‌سه‌ر كوڕه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌روه‌ها ناكۆكی نێوان سه‌ركرده به‌ته‌مه‌نه‌كان "پیره‌كان" له‌ناو خۆیان له‌لایه‌ك و له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كان له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نائومێدبوونی ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌بوو، ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌و نائومێدییه‌ی كه به‌شدارییه شكستخواردووه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له حكومه‌ت دروستی كردبوو. گۆڕان كه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ پارتی توشی بنبه‌ستی سیاسی بوو و له حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ده‌رنرا، دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌بری تێهه‌ڵچوونه‌وه به پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی و هۆكاری داكشانی ده‌نگه‌كانی، بڕیاریدا جارێكی تر بچێته‌وه ناو هاوپه‌یمانێتیی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی و به‌شداری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بكات، ئه‌م به‌شدارییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جێگای ناڕه‌زایه‌تی بوو بۆ به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆ به‌رده‌م میدیا‌و رایگشتی، بابه‌تی چاكسازییان كرد به‌به‌هانه‌ی به‌شداریكردن له حكومه‌ت، به‌ڵام له پشتی په‌رده‌وه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بۆ لاوازی دۆخی دارایی بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕانده‌وه، واتا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ گۆڕان ته‌ماشای پرۆسه‌ی به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت ده‌كرد، ئێستا كه ئیتر كابینه‌ی نۆیه‌م له دواین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیدایه و چوار ساڵی پڕ له قه‌یران و كێشه‌ی به‌ڕێكردووه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری ده‌ستله‌كاركێشا‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسیارێتیی به‌شداریكردن له حكومه‌ت ده‌خاته‌ئه‌ستۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی. له چوار ساڵی رابردوودا، به‌رده‌وام بابه‌تی كشانه‌وه له حكومه‌ت یه‌كێك له پرسه گه‌رمه‌كانی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ك بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر پارتی و پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی زیاتری حكومی به‌كارهێنراوه، له‌لایه‌كی تر بۆ راگرتنی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناوخۆی گۆڕان كه دژ به به‌شداریكردن له حكومه‌ت بوون، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای ئازاری 2022دا جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا له‌سه‌ر كشانه‌وه له حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌بوو بڕیاره‌كه بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردن، خۆیان له‌ناو حكومه‌ت بوون و بڕیاره‌كه‌یان په‌كخست. هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نائومێدكه‌ری تر بوو بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕان به هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی به‌شداری كرد، هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌ی فره‌بازنه‌یی بوو، ده‌نگی گۆڕان توشی داڕمان هات و ته‌نیا (22 هه‌زارو 91) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه دواجار خانه‌ی راپه‌ڕاندن و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ناچاركرد ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه. له‌وكاته‌وه تائێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ری نییه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی پێشوازی له میوانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كات، به‌ڵام میدیای گۆڕان وه‌كو رێكخه‌ری گشتی ناوی ناهێنێت، كۆتا رۆژه‌كانی 2023 هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گۆڕان هه‌ڵبژێردرێن، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی چیا نه‌وشیروان مسته‌فاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لییه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ش شكستی هێنا، له‌بری هه‌ڵبژاردن خانه‌و رێكخه‌ر، دوو به‌ره ناكۆكه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆنفرانس بكه‌ن، 21ی ئه‌م مانگه كۆنفرانسیان كرد، كۆنفرانسه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه بوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق توشی گرفتی یاسایی نه‌بێت و خۆی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كانی نێوان چیا نه‌وشیروان مسته‌فاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی قوڵتر كرده‌وه، سه‌ید عومه‌ر له كۆنفرانسدا بۆچونه‌كه‌ی خۆی چه‌سپاند، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی وه‌كو خۆی هێشته‌وه و له ده‌ستوری گۆڕاندا ده‌ستكاری نه‌كرا، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌بری خانه‌ی راپه‌ڕاندن داوای ده‌كرد ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه دروست بكرێت و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له ژماره‌ی ئه‌ندامانی خانه زیاتر بێت. ئێستا ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه گه‌یشتوه‌ته ئاستی ئه‌وه‌ی، بیر له چۆڵكردنی گردی زه‌رگه‌ته ده‌كرێته‌وه، به‌شێك له لایه‌نگرانی سه‌ید عومه‌ر داوا ده‌كه‌ن باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ بینایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی گردی زه‌رگه‌ته، چونكه تاپۆی گرده‌كه به‌ناوی كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌دوای كۆنفرانس، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌نیاز بووه به‌یاننامه‌یه‌كی توند له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌و به‌ره‌كه‌ی سه‌ید عومه‌ر ده‌ربكات، به‌ڵام نێوه‌ندگیره‌كان پێیان راگرتووه‌و له‌بری ئه‌وه له سایتی (سبه‌ی)ه‌وه راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرایه‌وه‌و ره‌خنه له كۆنفرانسه‌كه گیرا. هه‌وڵی دوو ساڵی رابردوو له هه‌ردوو ته‌ره‌فی چیا نه‌وشیروان مسته‌فاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناڕازییه‌كان بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شكستی هێناوه، عوسمان حاجی مه‌حمود دوای چه‌ند گه‌ڕێكی گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ی نوسراوی داواكاری و مه‌رجه‌كان، ده‌رگای گفتوگۆكانی داخست، ناڕازییه گه‌نجه‌كانیش زۆرینه‌یان ئێستا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نوێن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كورستان، دیارترین كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه (یوسف محه‌مه‌د سادق و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح)ن. هه‌ڵبژاردن وه‌كو ئاڵنگاری به‌رده‌م گۆڕان له‌دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2021ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد‌و بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو گۆڕاندا لێكه‌وته‌وه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ترسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دروستبووه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌به‌هانه‌ی نه‌بوونی یه‌كڕیزی كورد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بایكۆت كرد كه رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ئیتر ده‌بێت خۆی یه‌كلابكاته‌وه. دواین هه‌ڵبژاردن كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری تێدا كردووه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بوو له 2021، ئه‌وكاتیش بۆ شاردنه‌وه ئاستی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی به لیستێك به‌شداربوو، هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ په‌رله‌مان. ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات، دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ده‌بێت، ئه‌مانه ده‌بن: • گۆڕان یه‌كێكه له لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت، ئه‌م كابینه‌یه له چوار ساڵی ته‌مه‌نیدا دووچاری دوو قه‌یرانی دارایی گه‌وره بووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی و موچه‌ی خه‌ڵك هه‌بوو، قه‌یرانی یه‌كه‌م له 2020وه ده‌ستیپێكردو به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم توشی مایه‌پوچی هات و ئاستی قه‌رزه‌كانیشی زیادی كرد، قه‌یرانی دووه‌م له ئازاری 2023وه ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستا به‌رده‌وامه، ئه‌مه به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 80%ی كۆی داهاته‌كانی حكومه‌ت. • سه‌رباری ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی (وه‌زیری دارایی) به‌ده‌سته‌وه بووه، هیچ چاكسازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌بواری داراییدا نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا هه‌بوو یاسای چاكسازی بووه له موچه‌و خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان كه په‌رله‌مان ده‌ریكردو ئه‌ویش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات نه‌بووه، هه‌ر چاكسازییه‌كیش له‌م كابینه‌یه‌دا كراوه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت و رێگه‌ی نه‌داوه وه‌زیری لایه‌نه به‌شداره‌كان باسی لێوه بكه‌ن، له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی داراییه‌ش كه دوای راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت دروستبوو، وه‌زاره‌تی دارایی وه‌كو ژمێریاریكی لێهاتووه كه چاوه‌ڕوانی هاتنی پاره له به‌غداده‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات و ناپه‌ژێته‌سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی ئابوری هه‌رێم. • وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش كه وه‌زیره‌كه‌ی (دانا عه‌بدولكه‌ریم)ه‌و سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌م كابینه‌یه‌دا به باسكردنی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریی گورزێكی تری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه له به‌شداری یه‌كه‌مدا له حكومه‌ت له‌رێگه‌ی وروژاندنی بابه‌تی بڕینه‌وه موچه بۆ (كابانی ماڵ) كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی ره‌خنه‌و زۆرجاریش گاڵته‌جاڕی، له‌م كابینه‌یه‌دا به دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دۆخه‌كه‌ی خراپتر كرد، به‌تایبه‌تیش له‌سایه‌ی دۆخێكی دارایدا كه حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نییه، دوو گرنگترین پرۆژه له سنوری پارێزگای سلێمانی كه پێشتر مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌نگده‌رانی گۆڕان بووه، له‌سه‌رده‌می ئه‌م وه‌زیره‌دا به‌ته‌واونه‌كراوی به‌جێهێڵدراون كه ئه‌وانیش رێگای دوو سایدی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان و رێگای دوو سایدی دوكان- رانیه‌یه، كه دوو رێگای مه‌ترسیدارن و زۆرترین قوربانیانی هاتوچۆیان تێدایه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له كۆنفرانسی دووه‌می گۆڕاندا وتی:" به‌شێكی شكستی جێبه‌جێ نه‌كردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت، رووی تیمه حكومییه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێته‌وه". • به‌گشتی نوێنه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له پۆسته حكومییه خۆجێییه‌كان و پۆستی وزاری و راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نیشان نه‌داوه كه هاوتا له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌یان بۆ چاكسازیكردن بێته‌وه، سه‌رباری ئه‌مه ژماره‌یه‌كیان به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و تێیاندایه روبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌راده‌ی خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نائومێدكردنی ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌بووه. • دۆخی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵنگارییه‌كی تره له‌به‌رده‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكات هه‌ردوو به‌ره ناكۆكه‌كه (عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و دواتریش هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتیی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ره‌نگه گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌كات. • دروستبوونی لیست و حزبی نوێی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌تیش لیستی لاهور شێخ جه‌نگی و لیستی گه‌نجه ناڕازییه‌كانی گۆڕان كه یوسف محه‌مه‌د سادق و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كاری بۆ ده‌كه‌ن. بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردن بە ژمارە بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵی 2009ەوە تائێستا بەشداری لە (8) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم بەشداریدا بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان له 2009دا (25) كورسی بەدەستهێنا، لەكۆی (2 ملیۆن و 518 هەزار) دەنگدەر، (445) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (18%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، بزوتنەوەی گۆڕان لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، تەنیا (22) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (0.6%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە. • لە هەڵبژاردنی 2010، گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (298 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا گۆڕان لە سلێمانی (17 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی 2010، بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (103 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر (4 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. راپۆرتی پەیوەندیدار بەشی دووەم:یه‌كێتیی به خه‌یاڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه بەشی یەكەم: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا
درەو: ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدان بۆ درووستكردنی لیستێك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی ئەو لیستە رەت دەكەنەوەو بە سیناریۆی دەسەڵاتی لەقەڵەم دەدەن. ئالان حەمەخەسرەو، یەكێك لەو مامۆستایانەی كە سەرپەرشتی لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات، بە (درەو)ی راگەیاند: ئێمە كۆمەڵێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و چالاكوانانی مافی مرۆڤ هەوڵ دەدەین بۆ درووستكردنی لیستێك بەناوی (مامۆستایان و فەرمانبەران) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەوڵێكی زۆرمان داوە بۆ كۆكردنەوەی دەنگە ناڕازییەكان لە هەولێر، لە دهۆك ، لە زاخۆ ، سلێمانی، هەوڵ دەدەین بۆ بەدیهێنانی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران و بەڵێن دەدەین بەرگریكاری سەرسەختی مافەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران بین، ئێستا ئێمە بەردەوام هاوشان لەگەڵ مامۆستایان وفەرمانبەران لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكاندا لە پشتی مامۆستایانین و بەرگریكاری مافەكانیانین، لیستەكەی ئێمە كاری سیاسی دەكەین و جیاواز لە كار‌و بەرنامەی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی . ئەو مامۆستا‌و فەرمانبەرانەی سەرپەرشتی لیستی (مامۆستایان و فەرمانبەران) دەكەن: • ئالان حەمە خەسرەو مامۆستا • بەختیار لەتیف عەلی مامۆستا • نەوزاد رەحیم فەتاح فەرمانبەر • رەزا ئەحمەد مەحمود فەرمانبەر • دڵشاد سلێمان بەكر مامۆستا لەبەرامبەردا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازای دەڵێن: پێكهێنانی لیستی (مامۆستایان و فەرمانبەران) بۆ هەڵبژاردن سیناریۆی دەسەڵاتە دژی خەباتی مامۆستایان درەو: 🔹 ڕوونکردنەوەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سەبارەت بە دروستکردنی لیست بۆ هەڵبژاردن مامۆستایان کە ئێستا ڕابەرایەتی ناڕەزایەتییەکانی کۆمەڵگەو شەقامی کوردی دەکەن، خەبات و شۆڕشە سپییەکەیان بووەتە جێگەی تێڕامانی هەموان و هەراسانکردنی دەسەڵات و هەم بوونەتە جێی ئومێد‌و متمانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. سەرباری فشار‌و هەڕەشەی جۆراو جۆر، بۆ کۆتایهێنان بە خەباتی ڕەواو شۆڕشی مامۆستایان، بە هۆنینەوەی سیناریۆی جیاواز، دەسەڵاتی کوردی، بەردەوام هەوڵیداوە درز‌و بۆشایی لە نێوان مامۆستایان‌دا بسازێنێ و ڕیزی مامۆستایان پەرت بکات. دواهەمین سیناریۆی دەسەڵات دژ بە خەباتی مامۆستایان، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دروستکردنی لیستە بۆ هەڵبژاردن بەناوی " لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران"نەوە. ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی، ئەو دەنگۆ و هەواڵە بەتەواوی ڕەتدەکەینەوەو بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەوە هەواڵێکی چەواشەکارانەو سیناریۆیەکی ناشیرینە دژ بە خەبات و داوا ڕەواکانی مامۆستایان. هاوکات، ئەوەش ڕادەگەیەنین کە هەرکەس و گروپێک بەناوی مامۆستایانەوە لیست بۆ هەڵبژاردن دروست بکەن، ئەوە لێدانی ڕاستەوخۆیە لە خەبات و شۆڕشی سپی مامۆستایان و ئێمە دژی دەوەستینەوە. ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ٣٠/١/٢٠٢٤ تا ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە، بڕیارە لە 4ی شوباتی 2024 دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات و هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن، پرسی كۆتاكانی پەرلەمانی كوردستانیش هەڵدەوەشێتەوە یاخود دابەشدەكرێت بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا. چاوەڕوان دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی كوردستان چەند لیستێكی نوێ درووست بكرێت، چاوەڕوان دەكرێت لیستە نوێیەكان زیاتر لە سنوری پارێزگای سلێمانی بێت ئەمەش كێبەركێی توند لە نێوان لیستەكانی هەڵبژاردن درووست دەكات و كورسیەكان زیاتر دابەش دەكات.
" درەو: ئەمڕۆ جەیمس گۆڵدمان كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی سەردانەی ئوفیسی دامەزراوەی میدیایی (درەو)یان كرد، بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی (دامەزراوەی میدیایی درەو) سەبارەت بە ئازادی رۆژنامەگەری و بیرۆرای ئازاد لە هەرێمی كوردستان، دۆخی موچەو بژێوی خەڵك، داهاتووی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان، (درەو) بە راپۆرت و كتێب و بڵاوكراوەكانی خۆی بە ئامار و داتا دۆخی رۆژنامەگەری و موچەو خستە بەردەست كونسوڵی بەریتانیا.
(دره‌و): یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له سنوری هه‌ولێر ئاگری گرت، به‌رگری شارستانی به 8 كاتژمێر ئاگره‌كه‌ی كوژانده‌وه. پاڵاوگه‌ی نه‌وتی "ئه‌مین" ئاگری گرت، ئه‌م پاڵاوگه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای هه‌ولێر- گوێرو یه‌كێكه له پاڵاوگه گه‌وره‌كان، به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون. ئاگره‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وته‌وه، به‌رگری شارستانی دوای (8) كاتژمێر ئاگره‌كه‌ی كۆنترۆڵكرد. كوره‌یه‌ك له پاڵاوگه‌كه‌دا هه‌یه، پله‌ی ئاگری ئه‌م كوره‌یه زیادكراوه، به‌هۆیه‌وه ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه روویداوه، ئه‌مه به‌پێی قسه‌ی موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر. له 25ی ئازاری 2023وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل بوو، بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راوه‌ستاو له‌وكاته‌وه ده‌ستیپێنه‌كردوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌شێكی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو ره‌وانه‌ی پاڵاوگه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا.
(دره‌و): له‌نامه‌یه‌كدا بۆ لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن یارمه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بدات و هه‌رێم وه‌كو هاوپه‌یمانێكی ئه‌منیی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ناوده‌به‌ن. گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه به "ئه‌پیكور" ناسراوه‌و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. ئه‌پیكور داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات به‌ر له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی، حكومه‌تی فیدراڵی عێراق قایل بكات به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌پیكور ده‌ڵێ" راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگه به‌ردوامه، هه‌روه‌ها پرسی بودجه‌ی فیدراڵی كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست و پاره‌ی پێشوو و داهاتووی كۆمپانیاكانی نه‌وت، هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه هاوپه‌یمانی ئه‌منیی ئه‌مریكایه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان باس له بایه‌خی ئه‌مریكاو وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نوسیویه‌تی: كۆی وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌م ناوچه‌یه زیاتر له 10 ملیار دۆلاره‌و پێویسته پارێزگاری له‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه بكرێت. " بانگه‌واز له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین رێوشوێنی خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیاتر له 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه داناوه‌و ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری ناوچه‌كه‌و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌بێت، له‌كاتێكدا كه ئاڵۆزی له‌ناوچه‌كه په‌ره‌ده‌سه‌نێت". هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان داوا ده‌كات ئه‌مریكا له كۆنگرێسه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هانبدات بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت و پاڵپشتی له‌و هه‌وڵانه بكات كه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ئارادان، ئه‌مه به كارێكی گرنگ بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ئابوری ناوچه‌كه ناوده‌بات. مایڵز بی كاگینز وته‌بێژی گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان رایگه‌یاند" پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بیسه‌لمێنێت كه پابه‌نده به سه‌ركردایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری سودبه‌خش به‌هه‌ردوولاو بۆ له‌مه‌ودوا له‌ڕووی ئابورییه‌وه هه‌رێمی كوردستان ناخنكێنێت". "ئه‌م چاره‌سه‌ره بریتییه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتیكردنی پێدانی پاره‌و گرێبه‌ستی كۆمپانیا خۆرئاوایی و ئه‌مریكییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان" وته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌پیكور وا ده‌ڵێ.
درەو: نزیكەی (50) رۆژ بەسەر دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمدا تێپەڕ دەبێت، هەرێم چاوی لە (618) ملیارەكەی بەغدایە، ئێستا كورد خاوەنی (63) پەرلەمانتارە لە بەغداد، مانگانە یەكی (23) ملیۆن دینار دەچێتە سەر ئەژماری بانكیان، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی پەرلەمانتاران بەكەمتەرخەمتەر دەزانن لە ئاست بەدەمەوەچوون داواكاری و موچەی موچەخۆرانی هەرێم. مامۆستا شنە عەلی خەیات لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە (گفتوگۆی درەو)دا رایگەیاند: بەداخەوە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد زۆر كەمتەرخەمن، دەبوایە لە بری مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداد كاریان بكردایە. كورد (63) پەرلەمانتاری هەیە لە عێراق، (جگە لە وەزیرو پۆستە باڵاكانی كورد) ئەو پارەیەی مانگانە دەچێتە سەر ئەژماری بانكی هەر پەرلەمانتارێك، (23) ملیۆن و 200 هەزار) دینارە. پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغداد بە (درەو)ی راگەیاند، ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارێك (23 ملیۆن و 400 هەزار) دینارە بەم شێوەیە: 🔹 كۆی موچەی مانگێكی پەرلەمانتار: (6 ملیۆن و 400 هەزار ) دینارە، (4 ملیۆن) دینار موچەی بنەڕەتی و (2ملیۆن و 400) هەزار دینار دەرماڵەی میوانداریی. 🔹مانگانە بڕی ( 3 ملیۆن) دینار بۆ كرێی خانوو یان شوقەی پەرلەمانتار خەرجدەكرێت 🔹 مانگانە بڕی ( 16 ملیۆن و 800هەزار) دینار دەخرێتە سەر ژمارە بانكی پەرلەمانتارێكی عێراق، بۆ ستافێكی (16) كەسی لە ( پاسەوان و سكرتێر و راگەیاندندكار)بۆ پەرلەمانتارێك دابین دەكرێت، موچەی هەر پاسەوانێك ئەگەر هاوسەری هەبێت ( ملیۆن و 80 هەزار) دینار ئەگەر هاوسەری نەبێت (950 هەزار) دینارەو بە نزیكەی كۆی پارەی پاسەوان كە دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارەكە زیاتر لە ( 16 ملیۆن و 800 هەزار) دینارە، پەرلەمانتار خۆی ئازادە لە شێوازی دابەشكردنی، بەشێك لە پەرلەمانتاران ئەو بڕە پارەیە نادەنە ئەو ستافەو برێكی كەمیان دەدەنێ و دەوامیان پێناكەن. 🔹 كۆی گشتی ئەو پارەیەی بۆ پەرلەمانتارێكی عێراق مانگانە خەرج دەكرێت بریتیە لە ( 23 ملیۆن و 200 هەزار) دینارە لەگەڵ چەند ئیمتیازێكی تر. 🔹 ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق (329) كەسە، ژمارەی پەرلەمانتارانی كورد (63) پەرلەمانتارە، كۆی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیان ( ملیارێك و 461 هەزار) دینار . پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردیەكان: - فراكسیۆنی پارتی: 31 پەرلەمانتار - فراكسیۆنی یەكێتی: 18 پەرلەمانتار - فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 9 پەرلەمانتار - فراكسیۆنی یەكگرتوو: 4 پەرلەمانتار - فراكسیۆنی كۆمەڵ: 1 پەرلەمانتار نوێنەرانی كورد: - سەرۆككۆماری عێراق جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە - جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق - وەزیری ئاوەدانكردنەوە - وەزیری داد - وەزیری ژینگە - جێگری وەزیری دارایی - جێگری وەزیری نەوت
راپۆرت: دره‌و بەشی دووەم هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م ئاڵنگارییه روبه‌رووی یه‌كێتیی دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌م یه‌كێتییه نوێیه به‌سودوه‌رگرتن له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، له به‌غداده‌وه فشاری له‌سه‌ر نه‌یاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی توندكردوه‌ته‌وه، له رێگه‌ی گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن و به‌كارهێنانی شێوازه‌كه‌ی پارتی بۆ ئیداره‌دان هه‌ڵبژاردن، ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش بباته‌وه، لە پارێزگای سلێمانی كە مەڵبەندی سەرەكی دەسەڵاتداریی خۆیەتی، یەكێتیی لەنێوان دوو هەڵبژاردنی رابردوودا ژمارەی دەنگەكانی لە (258) هەزار دەنگەوە بۆ (124) هەزار دەنگ دابەزیوە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، یەكێتیی لەناوچەی خۆی روبەرووی سەرهەڵدانی لانی كەم دوو لیستی نوێ دەبێتەوە، ئه‌و ئاڵنگارییانه چین كه روبه‌ڕووی یه‌كێتیی ده‌بنه‌وه، ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی دووه‌م: یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان یه‌كێتیی ساڵی 1975 دامه‌زراوه، واتا ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت به (49 ساڵ)و له یوبیلی زێڕینی خۆی نزیكبووه‌ته‌وه، ئه‌م حزبه له كۆی نزیكه‌ی (6 ملیۆن) كه‌س له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی (100 هه‌زار) ئه‌ندامه، واتا به‌گوێره‌ی ئه‌ندام بێت یه‌كێتیی رێژه‌ی نزیكه‌ی 2%ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێكده‌هێنێت. یەكێتیی كه خۆی زاده‌ی جیابوونه‌وه‌و ئینشیقاق بوو له پارتی، لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، لە یەكگرتنی سێ ئاڕاستەی سیاسی (كۆمەڵەی ماركسی لینینی كوردستان، بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان، هێڵی گشتی) دروستبوو، بۆیه له ته‌مه‌نی خۆیدا روبه‌ڕووی چه‌ندین جیابونه‌وه‌و په‌رتبوون هاتووه، دیارترینیان جیابونه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست (حسك) له ساڵی 1981و ئاڵای شۆڕش له 1984و جیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 2009، دواتر جیابونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له 2018، ئه‌م جیابونه‌وانه دواجارو دوای 48 ساڵ له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی، بارودۆخێكیان دروستكرد حزبه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته ده‌ست ماڵباتی جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌كو یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی حزبه‌كه، له 8ی ته‌موزی 2021دا له‌ناو ماڵباتی جه‌لال تاڵه‌بانیشدا په‌رتبونێك روویداو ئامۆزاكان (كوڕانی جه‌لال تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی) له‌یه‌ك ترازان. دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتیی یه‌كێتیی 27ی ئه‌یلولی 2023 كۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆی به‌ست، ئه‌مه كۆنگره‌ی یه‌كلابونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی یه‌كێتیی بوو بۆ كوڕانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی حزبه‌كه، ئه‌م كۆنگره‌یه بافڵ تاڵه‌بانی كرد به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م و كۆتایی یه‌كێتیی و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ ئۆرگانه‌كانی تری حزبه‌كه نه‌هێشته‌وه. له‌م كۆنگره‌یه‌دا گروپێكی تر له سه‌ركرده كۆنه‌كانی یه‌كێتیی له حزبه‌كه‌یان دابڕان و به‌شداری كۆنگره‌یان نه‌كرد، له دیارترینیان (مه‌لا به‌ختیار- به‌رهه‌م ساڵح- مه‌حمود سه‌نگاوی- عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا- عه‌دنان موفتی)، ئه‌وانه‌شی كه مانه‌وه‌و به‌شدارییان كرد، له پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتیان درا، ئه‌م كۆنگره‌یه كۆتایی به هه‌ردوو گروپی كه‌ركوكی و جافه‌كان هێنا، كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵیش كه له‌دوای 8ی ته‌موزو وه‌ده‌رنانی لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه پشتیوانیان له كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی كرد، مانه‌وه‌و له مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیدا پۆستیان وه‌رگرت، تائێستا شه‌راكه‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كوڕانی تاڵه‌بانی به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا دوو جومگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی (دارایی+ هێزی چه‌كدار) به‌ته‌واوه‌تی كه‌وته ده‌ست بافڵ تاڵه‌بانی. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه جۆرێك له بڕیاری مه‌ركه‌زی بۆ یه‌كێتیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه چه‌ندین ساڵ بوو به‌ده‌ست نه‌بوونی ئه‌م شێوازه له بڕیاردانه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام جموجوڵه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی كۆتاییان نه‌هاتووه، لاهور شێخ جه‌نگی له ده‌ره‌وه ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، جافه‌كان به‌دیاریكراویش (مه‌حمود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا) چه‌ند رۆژی رابردوو گورزێكیان له‌لایه‌ن (حامیدی حاجی غالی)یه‌وه لێدراو سه‌نته‌ری عێل به‌گی جافیان لێوه‌رگیرایه‌وه، كه ساڵانی رابردوو له‌سه‌ر دارایی یه‌كێتیی به‌كاریانده‌هێنا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هوزی جاف، حامیدی حاجی غالی به دوركه‌وتنه‌وه‌ی له مه‌حمود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا هه‌نگاوێك له بافڵ تاڵه‌بانی نزیكبووه‌و دوێنێ بافڵ تاڵه‌بانی پۆستێكی به‌ناوی لێپرسراوی (نوسینگه‌ی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) پێ به‌خشی، كه راسته‌وخۆ سه‌ربه مه‌كته‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتییه. كاسته كۆنه‌كه‌ی تری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نێكدا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی) كۆدەكرێنەوەو جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كراوه به سه‌رۆكیان، دوای نزیكه‌ی چوار مانگ له كۆنگره، هێشتا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كارا نه‌كراوه، به‌مدواییه بینای كۆنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی تابلۆی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر دانرا، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه هێشتا دیاری نه‌كراون و بافڵ تاڵه‌بانی دایانده‌نێت، واتا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش له‌ژیر كۆنترۆڵی سه‌رۆكی حزبدایه، دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاندیدن بریتین له هه‌ریه‌كه له (مستەفا چاوڕەش- دلێر سەید مەجید- جەمیل هەورامی- فەرید ئەسەسەر- روناك شێخ جەناب- نەرمین عوسمان- سامان گەرمیانی). ئیستا دیارترین ئه‌و كاره‌كته‌ره سیاسیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتین و جۆرێك له جموجوڵی سیاسی‌یان هه‌یه بریتین له هه‌ریه‌كه له (مه‌لا به‌ختیار) كه جوڵه‌ی ئاشكرا ده‌كات، ئه‌وی تر (به‌رهه‌م ساڵح)ه كه به شاراوه‌یی هه‌نگاوه سیاسییه‌كانی هه‌ڵده‌گریت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، پێشینی ئه‌وه ناكرێت كاره‌كته‌ره ناڕازییه‌كانی یه‌كێتیی هیچ جوڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆی سیاسی بكه‌ن و خۆیان له‌ناو گروپ و لیستی سیاسی‌دا رێكبخه‌ن (جگه له لاهور شێخ جه‌نگی كه هه‌وڵێكی هه‌یه بۆ دروستكردنی لیست له‌گه‌ڵ ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتیی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی)، به‌ڵام ده‌كرێت له دورمه‌ودادا ئه‌م گروپانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆبكرێنه‌وه، به‌تایبه‌تیش مه‌لا به‌ختیار كه له‌دواین كتێبیی خۆیدا كه چاوپێكه‌وتنێكه، به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌كرێت، له یادی زێڕینی یه‌كێتیدا (واتا یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی له 2025دا) بیر له دروستكردنی حزب ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌رده‌وام له گفتوگۆدایه، به‌رهه‌م ساڵحیش به بێده‌نگی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی له جموجوڵ و هاتوچۆدایه له‌نێوان به‌غدادو واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره‌دا. لەسەرئاستێكی تر، لەدوای رووداوەكانی 8ی تەموزی 2021ەوە بافڵ تاڵەبانی هەڵمەتێكی گه‌ورەی بەرێوەبردووە لەناو پێكهاتەی هێزە ئەمنییەكانی سنوری ناوچەی سەوز، لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا هێزی چەكداری نوێی دروستكردووە، لە نمونەی هێزی (كۆماندۆ) كە لەڕووی چەك و پێداویستی سەربازییەوە پۆشتەو پەرداختره لە هێزە فەرمییەكانی دیكه، ئەم جیاكارییە هەندێك نیگەرانی بۆ فەرماندە ئەمنییەكان دروستكردووە، سەرباری ئەمەش هیزی تایبەتی بافڵ تاڵەبانییە نەك هێزێكی حكومەتی و، بەمدواییەش بەشێكی هێزی كۆماندۆی لەنزیك ماڵەكەی خۆی لە دەباشان جێگیركردووە، ناوبەناو بۆ سەركوتكردنی هەر جۆرە سەرهەڵدانێكی ناوخۆیی سودیان لێدەبینێت. یه‌كێتیی و هه‌ڵبژاردن له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه، یه‌كێتییه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردندا له ناوچه جێناكۆكه‌كان تۆماركرد، به‌دیاریكراویش له كه‌ركوك. بۆئه‌م هه‌ڵبژاردنه بافڵ تاڵه‌بانی هه‌مان سیاسه‌تی پارتی په‌یڕه‌و كرد، سیاسه‌تی فشاركردن و دروستكردنی لیست بۆ ناوی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی و ئاڕاسته‌كردنیان بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك. له دوو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌م كۆبونه‌وانه‌دا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی جه‌ختیان له‌سه‌ر گواستنه‌وەی فۆرم و ستایلی كاركردنی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، واتا دابه‌شكردنی سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كێتیی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و دروستكردن و ئاماده‌كردنی لیستی ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی به‌تایبه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كانی سنوری زۆنی سه‌وز كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (130 هه‌زار) كه‌سه، فشاركردن به‌مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنیان بۆسه‌ر سندوقی ده‌نگدان، تاڕاده‌ی دیاریكردنی ئه‌و كاندیده‌شی كه ده‌نگی پێده‌ده‌ن. ئه‌م شێوازه‌ی كاركردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كه یه‌كێتیی به‌نیازه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش هاوشێوه‌ی كه‌ركوك په‌یڕه‌وی بكات، شێوازی كاركردنی پارتییه، واتا یه‌كێتیی دوای ئه‌وه‌ی چوه سه‌ر هێڵی پارتی و حزبه‌كه‌ی له باوكه‌وه راده‌ستی كوڕه‌كانی كرد، ده‌یه‌وێت ورده‌كاری پرۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌كو هه‌ڵبژاردنیش له پارتییه‌وه كۆپی بكات، ئه‌م شێوازه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه یه‌كێتیی بێ‌ئومێد بوو له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ت بانگه‌شه‌و به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنه‌وه بتوانێت خه‌ڵكی زۆنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئاڕاسته‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكات، خه‌ڵكێك كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌ته‌واوه‌تی له هه‌ڵبژاردن تۆراون و بایكۆتیان كردووه به باشترین بژارده‌ی خۆیان. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا به‌كارهێنانی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا هه‌مان كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ یه‌كێتیی ؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت ته‌ماشای دۆخی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك بكرێت و به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان. له كه‌ركوك به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕه‌پانی یه‌كێتیدا كاری سیاسی ده‌كه‌ن داخڵی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون، یه‌كێتیی له كه‌ركوك ركابه‌رێكی به‌هێزی نه‌بوو، سه‌رباری ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌نگده‌ران له كه‌ركوك واتایه‌كی جیاوازی هه‌بوو، به‌پله‌ی یه‌كه‌م وه‌كو پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا ده‌كرا، به‌ڵام بارودۆخه‌كه له هه‌رێمی كوردستان جیاوازه، چونكه هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان به‌وپه‌ڕی هێزی خۆیانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و پێشبینی دروستبوونی دوو لیستی تریش ده‌كرێت كه یه‌كێكیان لیستی (لاهور شێخ جه‌نگی)و ئه‌وی تریان لیستی ناڕازییه‌كانه كه ژماره‌یه‌ك كاره‌كته‌ری سیاسی پیشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر له‌خۆ ده‌گرێت. به‌م دۆخه‌وه، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری له هه‌مان كاتدا تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی و شه‌راكه‌تی كوڕانی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌تایبه‌تیش له هه‌ولێری پایته‌خت كه یه‌كێتیی كۆنترۆڵی به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كاندا نییه‌و ناتوانێت به ستایله‌كه‌ی كه‌ركوك و سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگده‌ری تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی سندوقه‌كان بكات. خاڵی به‌هێزی یه‌كێتیی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و سكاڵایه كه له دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان تۆماریكردووه، دادگای فیدراڵی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (4ی شوباتی 2024) بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی تائێستا له دانیشتنه‌كانی دادبینیدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌یه، دادگای فیدراڵی شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ (فره‌بازنه‌یی)، یه‌كێتیی له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌نگه‌كانی پارتی په‌رت بكات و وابكات چیتر كاندیدێكی پارتی له هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی ده‌نگده‌رێكی پارتی له دهۆك سه‌رنه‌كه‌وێت بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌مه چه‌كێكی دوو سه‌ره‌یه، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیش هاوشێوه‌ی پارتی دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا. له‌پاڵ شێوازی هه‌ڵبژاردن، دادگای فیدراڵی ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان ده‌ستكاری بكات و سه‌رله‌نوێ رێكیبخاته‌وه، یه‌كێتیی له‌مه‌دا سودمه‌ند ده‌بێت، (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان چیتر نابن به به‌شێك له زۆرینه‌ی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند كورسییه‌كی "كۆتا"ش ده‌كه‌وێته سنوری سلێمانی. یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه یه‌كێتیی به حوكمی ئه‌و ناوچه جوگرافییه‌ی كه كاری سیاسی تێدا ده‌كرد، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌تایبه‌تیش دوای شۆڕشی ئیسلامی و كه‌وتنی رژێمی شاهنشایی له ئێران، به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی 31ی ئابی 1996 كه پارتی هێزی عێراقی هێنا بۆ گرتنی هه‌ولێرو دواتریش سه‌رتاسه‌ری رووبه‌ری ئیستا هه‌رێمی كوردستانی كۆنترۆڵكرد، په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی و كۆماری ئیسلامی ئێران چووه قۆناغێكی تره‌وه‌و یه‌كێتیی به پاڵپشتی كاتیۆشاكانی ئێران گه‌ڕایه‌وه‌و ئیتر له‌وكاته‌وه (دێگه‌ڵه) بوو به خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی و یه‌كێتیی. دوای نه‌خۆشكه‌وتن و دواتریش كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری مێژوویی یه‌كێتیی، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ندێك به‌رزو نزمی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام له‌دوای كۆنترۆڵكردنی یه‌كێتیی له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی تاڵه‌بانییه‌وه له 8ی ته‌موزی 2021وه، یه‌كێتیی به‌ته‌واوه‌تی خۆی بۆ به‌ره‌كه‌ی ئێران یه‌كلاكردوه‌ته‌وه، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق له ئۆكتۆبه‌ری 2021 كه ماڵی شیعه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی ناكۆك (به‌ره‌ی سه‌درو به‌ره‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی) دابه‌شبوو، یه‌كێتیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له به‌ره ئێرانییه‌كه‌دا (واته به‌ره‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی) راوه‌ستا، ئه‌م هه‌ڵوێسته پێگه‌ی یه‌كێتیی له به‌غداد، به‌دیاریكراویش له‌ناو لایه‌نه شیعه‌كانی دۆستی ئێران به‌هێز كرد، بافڵ تاڵه‌بانی سودی له‌م نزیكایه‌تییه وه‌رگرت بۆ دانانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، به تایبه‌تی له كه‌یسه یاساییه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و دواتریش ئه‌و كه‌یسه‌ی كه په‌یوه‌ندی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه‌و رۆژی 4ی شوبات دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. په‌یوه‌ندییه‌كانی یەكێتی له‌گه‌ڵ به‌ره‌كه‌ی ئێران وایكرد، له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیدا جگه له نوێنه‌ری كۆماریی ئیسلامی ئێران و قه‌یس خه‌زعه‌لی و ره‌یان كلدانی، هیچ یه‌كێك له باڵیۆز‌و دیپلۆماتكارانی بیانی به‌شداریی نه‌كه‌ن. له‌مه‌ش زیاتر، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی، یه‌كێتیی له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی خۆیدا، ده‌رگای بۆ (حەسەن دانایی فەڕ)و (ئاغای مسگریان) كرده‌وه بچنه ناو كه‌مپی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه‌ی (زڕگوێز)، دانایی فه‌ڕو مسگریان وه‌كو دوو فەرماندەی سوپای قودس چونه ناو كه‌مپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی یه‌كێتیی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی چه‌ك كردووه. قوباد تاڵه‌بانی هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی زۆری بافڵ تاڵه‌بانی له ئێرانییه‌كان كردووه، بۆیه بۆ راگرتنی باڵانس له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه‌و خۆی له دیدار‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان ده‌پارێزێت. یه‌كێتیی له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ ئێران زۆر نزیكبوه‌ته‌وه، به هه‌مان مه‌سافه له توركیا دوركه‌وتوه‌ته‌وه، توركیا له 3ی نیسانی 2023وه گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه‌و ئه‌م راگرتنه هێشتا به‌رده‌وامه، سه‌رباری سه‌ردانێكی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ ئه‌نكه‌ره، توركیا قایل نه‌بوو به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان كردووه به په‌ناگه بۆ هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردسان (په‌كه‌كه). له‌پاڵ كه‌یسی په‌كه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی و توركیا به‌مدواییه توشی دوو ئاڵنگاری تریش بوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان پرسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌دیاریكراوی پێكهاته‌ی توركمان، دووه‌میش پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك و ئاستی به‌شداری توركمانه‌كانه. یه‌كێتیی له‌ناوخۆی هه‌رێم له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراوی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه یه‌كێتیی كۆنترۆڵی به‌سه‌ردا كردووه، ژماره‌یه‌ك ئاڵنگاری هه‌ن، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتیی دروستكردووه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووش كاریگه‌رییان ده‌بێت، له‌وانه: • خراپی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سنوری سلێمانی و راوه‌ستانی به‌شێكی زۆر له پرۆژه‌كان، به‌به‌راورد به پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك. • گومان و قسه‌وباسه‌كان له‌باره‌ی قاچاغچێتی و شاردنه‌وه‌ی داهاتی سنوری سلێمانی، كه زیاتر له جارێك له‌سه‌ر زاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه گوزارشتی لێكراوه‌و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه ساڵی رابردوو قوباد تاڵه‌بانی سایتی "شه‌فافیه‌ت"ی راگه‌یاندووه. • راوه‌ستانی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی. • زیادبوونی جه‌نگی درۆنه‌كانی توركیا له سنوره‌كه‌و زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌و هێرشانه‌دا. • زیادبوونی كۆچی گه‌نجانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی به‌ره‌و ئه‌وروپاو كه‌نه‌دا، به‌جۆرێك به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ران، له ساڵی 2023دا له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی (21 هه‌زار) كه‌س كۆچیان كردووه، له‌م رێژه‌یه (3 هه‌زارو 400) كه‌سیان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی سه‌ربه پارێزگای سلێمانییه‌وه سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه‌و وڵاتیان به‌جیهێشووه‌و رێگای مه‌ترسیداریان هه‌ڵبژاردووه. • سه‌رباری په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، هێشتا ناوبه‌ناو گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق كێڵگه‌ی غازی (كۆرمۆر) له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌م كێڵگه‌یه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی غازی ماڵان و غازی وێستگه‌كانی كاره‌بایه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. • دواین ئاڵنگاریش كه روبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی یه‌كێتیی بوه‌ته‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی خوێندنه له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، بایكۆتێك كه چاره‌نوسی خویندنی ساڵێكی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه‌و یه‌كێتیی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه هیچ چاره‌سه‌رێكی دارایی بۆ ئه‌م قه‌یرانه پێ نییه‌و له‌حاڵی توندكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانیشدا له‌سه‌ر مامۆستایان، له هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی دروستده‌كات. یه‌كێتیی و هه‌ڵبژاردن به ژماره یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 1992ەوە تائێستا بەشداری لە (12) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992، یەكێتیی لەكۆی (ملیۆنێك و 112 هەزار) دەنگدەر، (423) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (38%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، یەكێتیی لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، (215) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (6%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لە هەڵبژاردنی 2005، یەكێتیی لە پارێزگای سلێمانی (485 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا یەكێتیی لە سلێمانی (124 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی 2005، یەكێتیی لە پارێزگای هەولێر (244 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا یەكێتیی لە هەولێر (65 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. بەشی یەكەمی یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره راپۆرته له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان میسر‌و ئێران و تورکیا‌و ئیسرائیلەوە، ناوچەیەکە پڕ لە جەنگ و ئەگەری جەنگ، پڕ لە کوشتن بڕین و پەلاماردان. شەڕو شۆڕو نائارامیی دیاردەی سەرەکیی ئەو ناوچەیەو لە دوو ده‌یەی رابردوودا بەدەگمەن ساتەوەختێک دەدۆزینەوە خاڵی بووبێت لەم دیاردەیە. جەنگی چەندجارەی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، جەنگی نێوان لایەنە ناکۆکەکان لە یەمەن، جەنگ لە سوریا، جەنگی درێژخایەنی تورکیا لەگەڵ کورد‌و لەناو سوریادا. جەنگی نێوان میلیشیا ناکۆکەکانی ناو عێراق، جەنگی دەوڵەتی عێراقی لەگەڵ ئەو میلیشیایانەدا، جەنگی نێوان ئەمریکاو میلیشیا جیھادییەکان. جەنگ لە ئێران لەنێوان دەوڵەت و بەشێکی زۆری ناوچەکە، کە زۆربەیان جەنگی لەبرییە، جەنگی دەوڵەتی ئێرانی لەگەڵ پێکھاتە جیاوازەکانی ناو سنورەکانیدا. لە ھەرێمی کوردستانیشدا جەنگ و ئەگەری جەنگ لەنێوان ھێزە سیاسییە ناکۆک و دوژمناکارەکانی ھەرێمدا بەشێکی بەرچاوی مێژووی دوای ڕاپەڕینە، جەنگی ھێز‌و بزاوتە دیندارە توندڕەوەکان لەگەڵ کۆمەڵگاو لەگەڵ ھێزە نادینییەکاندا، ئینجا ئامادەگیی توندوتیژو خوێناوی وڵاتانی دراوسێ و تەماحە ئیمپراتۆریەتییەکانیان لە ھەرێمداو تێکەڵبوونیان بە بوونی دەیان ھێزی میلیشیایی لە عێراق و ناوچەکەدا. لە سەرووی ھەموو ئەمانەشەوە ئەگەری پێکدادانی نێوان میلەتانی ناوچەکەو ئەو رژێمە گەندەڵ و توندوتیژو خوێناویانەی حوکمڕانیان دەکەن، ئەگەرێکی کراوەیە. لە سەرجەمی ناوچەکەدا بڕێکی گەورە لە توڕەیی و ناڕازیبوون و نائومێدبوون لە ئارادایە، کە ھەریەکێکیان بەشێوەیەکی تایبەت فو بە کورەی جەنگدا دەکەن، دەیان فۆرمی نادادپەروەریی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابوریی و دینیی لە ئارادان کە جەنگ و پێکدادان دەکەنە یەکێک لە دەرەنجامە بەھێزو چاوەڕوانکراوەکان. بە کورتیی، زیاد لە بەشێکی ناوچەکە یان لە دۆخی جەنگێکی خوێناویدایە، یاخود لەبەردەم ئەگەری جەنگێکی لەو بابەتەدایە. کۆمەڵێک ململانێی سەختگیر لە ئارادان، کە بەرە جیاوازەکانی ئەو ململانێیە باکیان بە چارەسەرکردنی سیاسییانەو ھێمنی ئەو کێشانە نییەو جەنگ و پێکدادان بەئاسانی دەتوانێت یەکێک لە دەرەنجامە سەرەکییەکانی ئەو ململانێیانە، بێت. ھاوکات ناوچەکە پڕیشیەتی لە چەکی کۆکوژیی ترسناک، ئیسرائیل و پاکستان دوو ھێزن خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئێرانیش پرۆژەو خەونی بوون بە ھێزێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی ھەیە، تورکیا ئەندامی ناتۆیەو لەڕووی تیورییەوە تەواوی ھێز‌و توانا سەربازییەکەی ناتۆی لەبەردەستدایە. چەندان بنکەی سەربازی ئەمریکیش لە ناوچەکەدا ھەن کە توانای وەگەڕخستنی جبەخانە گەورەکەی چەکی ئەمریکایان ھەیە. ئینجا دەیەھا میلیشیای گەورەش ھەن کە پڕ چەک و پڕ ڕقن و خاوەنی تەکنۆلۆژیای کوشتنی مۆدێرنن، لە فۆرمی بکەری نادەوڵەتیدا ئامادەن و لەھەندێک دۆخدا تواناکانیان لە توانای خودی ئەو دەوڵەتەی تیایدا ئامادەن، بەھێزترە، وەک دۆخی حیزبوڵای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەن و حەماسی فەلەستینی. میلیشیاکانی عێراقیش بەھەمان ئاڕاستەدا دەڕۆن و گەشەدەکەن. ئەمە جگە لە بوونی ژمارەیەکی خەیاڵی لە درۆن لەناوچەکەدا کە ھەم لەبەردەستی دەوڵەتەکان و ھەم لە بەردەستی ھێزە میلیشیاکاندایە. دۆخێکی ئابوریی سەختیش لەئارادایە خەڵکانێکی زۆری ناچاردەکات بۆ دابینکردنی نانی رۆژانەیان، ببنە بەشێک لەو نەخشە جەنگاوییە ترسناکەو لەناو ھێزە سەربازیی و میلیشیاکانی ناوچەکەدا دەستبەکاربن. ئەمە جگە لە تێوەگلانی ناوچەکە لە بازرگانی ماددەی ھۆشبەرو وێرانکردنی کەسایەتی و ژیانی بەشێکی گەورەی مرۆڤە خەمبارەکانی ئەو ناوچەیە. لە ھەرێمەکەی ئێمەشدا بەشێکی گەورەی ئەو دیاردانەی باسمکرد ئامادەیە، ھێزی سیاسیی ناتەباو نابەرپرسیار ھەن و حوکمڕانن، ھێزی سەربازیی سەر بە حیزب و کەس و بنەماڵەی سیاسیی ھەن و کاردەکەن، جیھازێکی بیرۆکراسیی گەورەی پڕکراو لە کەسانی بندیار ھەیە، نادادپەروەریی گەورە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و حوکمڕانیی و بەڕێوەبردندا ئامادەیەو کاردەکات، سیستمێکی سیاسیی داخراو و دابڕاو لە کۆمەڵگا لەئارادایە، دۆخێکی ئابوریی وێران سەروەرە، بزوتنەوەی کۆمەڵایەتیی بێوەڵام لەسەرشەقامن و داوای مافە ھەرە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن، بۆ نموونە ناڕەزایی دەربڕینی دەیان ھەزار مامۆستا بۆ چەندان مانگ لەپێناوی وەرگرتنی موچەکانیاندا، ھتد.. ئینجا نفوزی گەورەو ئامادەگی بەرفراوانی وڵاتانی دراوسێ لە ھەرێمەکەدا کە ھەریەکێکیان ھەڵگری پرۆژەی تایبەتی تێکدانی ھەرێمەکەیە، وەک ھەندێک سەرچاوە دەڵێن لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیا لەڕێگەی(٢١٥) بنکەو بارەگای سەربازییەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوەو سەروەری عێراق و ھەرێم و خودی مرۆڤەکانیان پێشێلکردووە. لەسەروو ھەموو ئەمانەشەوە پاشەکشەکردنێکی گەورەو بەرچاوی دۆزی کورد ھەم لەناوخۆو ھەم لە ناوچەکەو ھەم لە جیھاندا. کەچی لەباتی ھەر ھەوڵدانێکی ناوەکیی لە ھەرێمدا بۆ چارەسەرکردنی لانیکەمی ئەو کێشانە، گوێمان لەوەدەبێت کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ”حیزبوڵای کوردی“ دروستدەبێت و ھێزێکی دینیی تر، لەسەر مۆدێلی حیزبوڵای لوبنانی، لە ھەرێمەکەدا ئامادەدەکرێت. بێگومان ھێزێک بە میلیشیاو چەکدارو میدیا‌و بودجەو درۆنی تایبەتیی خۆیەوە. یاخود دەبینین دەزگای میدیایی تازەو تەلەفیزیۆنی ساتالایتی نوێ، بە بودجەیەکی گەورەوە، دادەمەزرێت. یاخود لیستێکی پڕ ناوی چەندبارەو پڕ گەندەڵیی بۆ موچە بۆ بەغدا دەنێردرێت کە وادەکات موچەی بەشە ئیشکەرەکەی وڵاتەکەش بخرێتە مەترسییەوە. یان ھێزی تایبەت بۆ ئەم یان ئەو کەس دروستدەکەن کە سەنگەرگۆڕی دەکات و لەم پارتی سیاسییەوە دەچێتە ناو ئەویتریان، ھتد... لە ڕاستیدا ئەوەی لەم ھەرێمدا دەیبینین تەنھا دەرکەوتە جیاوازەکانی ئەو دیمەنە نییە کە لەسەرەوە باسمکرد، تەنھا ھێرش و پەلاماریی دەرەکیی و ئەگەری جەنگ و بوونی حوکمڕانییەکی تەواو نابەرپرسیارو گەندەڵ نییە، ئەوەی ھەیەو ھەموو جیھان بە ئاشکرا دەیبینێت، دابڕان و ڕووتبوونەوەی ”مەسەلەی کورد“ە، لە سەرجەمی رەھەندە ئەخلاقیی و ویژدانییەکانی. ناشیرینبوونێکی سەرتاسەریی سەرجەمی ئەزموونەکەو سەرجەمی ئەو خواست و چاوەڕوانییە ئینسانیی و ئەخلاقییانەیە کە لەم مەسەلەیەوە ئاڵاوە. ئەمەش دەرەنجامی ئەو ڕاستییەیە کە ئەزموونی حوکمڕانی کوردیی، لەدوای ڕاپەڕینەوە تا ئەمڕۆ، بەتایبەتی لە دۆخی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، لە ھیچ تاقیکردنەوەیەکی ئەخلاقییدا دەرناچێت. چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ژیانی گشتیی، چۆنیەتی ئیدارەدانی ناکۆکیی و ململانێکان، شێوازی بەڕێوەبردنی دەزگا سەرەکییەکان لە وڵاتەکەدا، چۆنیەتی بڕیاردان لە مەسەلە ستراتیژیی و گرنگەکاندا، شێوازی مامەڵەکردنی نەیاران و کەسانی جیاواز، جۆری پەیوەندیی ناوەکیی ھێزە حوکمڕانەکان لەگەڵ یەکدا، شێوازی پەیوەندیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لەگەڵ خودی کۆمەڵگاکەی خۆیاندا، بارگاوی نین بە لانی ھەرەکەمی ڕەھەندێکی ئەخلاقیی، کە بشێت وەک رەھەندی ئەخلاقیی مەسەلەی میلەتێک نیشانبدرێت، بەتایبەتی میلەتێک کە زیاد لە سەدەیەکە بە کەمینەکراوەو لەو دۆخی کەمینەبوونەوە خەریکی بەرگریکردنە لەخۆی و شوناس و زمان و بوون و مانەوە و مافی گەشەکردن و پێشکەوتنی. خاڵی سەرەکیی لە رەھەندە ئەخلاقییەکانی ھەر دۆزێکی سیاسی‌دا، بریتییە لە مەسەلەی دادپەروەریی، ھەر سیاسەتێک، بەناوی ھەر مەسەلەیەکەوە ھەبێت و قسەبکات، کاتێک خاڵیی دەبێت لەو لانی کەمەی دادپەروریی کە پێویستە، لەوەدەکەوێت ھەڵگری ئەو لانیکەمە لە رەھەندی ئەخلاقیی بێت کە بشێت بەرگریی لێبکرێت. ھەر سیاسەتێک و ھەر مەسەلەیەک بیەوێت شوێنی ڕێز‌و نرخ بۆدانان بێت، پێویستیی بەو لانیکەمە لە ڕەھەندی ئەخلاقیی ھەیە کە بیرۆکەی دادەپه‌روەریی بنەما سەرەکییەی دەستنیشاندەکات. لەم چەند ساڵەی ڕابردووش‌دا ھیچ دیاردەیەک ھێندەی شێوازی مامەڵەکردن و کاردانەوە بە ڕووی ئەو ناڕەزایی دەربڕینە درێژخایەنەی دەیان ھەزار لە مامۆستای بێموچەو بێدەرامەتدا دەرخەری بزربوون و نەبوونی ئەو رەھەندە ئەخلاقیی و ویژدانییە نییە لە حوکمڕانیی کوردی‌دا. حوکمڕانییەک کە پێیوایە بەناوی مەسەلەی میلەتێکەوە دروستبووەو بەناوی ئەویشەوە حوکمدەکات.
راپۆرتی: درەو 🔹 ئەو داهاتەی بەهۆی ڕاگرتنی بەرزە موچەی موچەخۆرانەوە لە (8) ساڵی ڕابردوودا بۆ حکومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە بریتیە لە؛ (5 ترلیۆن و 996 ملیار و 368 ملیۆن و 800 هەزار) دینار، لە هەردوو کابیەی هەشتەم و نۆیەمدا. 🔹 کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دیناری فەرمانبەرانی هەرێم پاشەکەوتکردووە. 🔹 لە کابینەی نۆیەمدا حکومەتی هەرێم بڕی (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دیناری موچەخۆرانی بڕیوە. 🔹 کەواتە کۆی شایستە داراییەکانی موچەخۆران لای حکومەتی هەرێم (27 ترلیۆن و 580 ملیار و 365 ملیۆن و 800 هەزار) دینارە. 🔹 ئەگەر موچەخۆرێک بڕی موچەکەی (ملیۆنێک) دینار بێت، بەهۆی پاشەکەوت، لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزە موچەوە بڕی (48 ملیۆن و 320 هەزار) دیناری لای حکومەتی هەرێمە. یەکەم؛ سەرە موچە (عەلاوە) و بەرزە موچە (تەرفیع) چییە؟ لە یاسای موچەی فەرمانبەرانی میری و كەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008 هەموارکراو بە ڕوونی باس لە هەردوو بابەتی سەرە موچە (عەلاوە) و بەرزە موچە (تەرفیع) کراوە، بەجۆرێک لە؛ (مادەی سێیەم) بڕگەی یەکەم: پلەکانی فەرمانبەران و سەرمووچەی ساڵانەیان و ماوەی پلە بەرز کردنەوەیان بەم شێوەیە دەبێت کە لە خشتەی مووچەکان و سەرمووچەی ساڵانە هاتووە (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) سەرمووچەی ساڵانە لە (مادەی پێنجەم)ی یاساکەدا هاتووە: سەرمووچەی ساڵانە دەدرێت بە فەرمانبەر لە کاتی تەواو کردنی (1) ساڵ لە خزمەتی وەزیفی بە رەچاو کردنی مادە (9)ی ئەم یاسایە. هەروەها لە (مادەی نۆیەم)دا هاتووە؛ یەکەم: ئەگەر نەتوانرا فەرمانبەر پلەی بەرز بکرێتەوە بۆ پلەی دواتر یان پێدانی سەرمووچەی ساڵانەی بۆ گەیشتن بە بەرزترین رادەی مووچەی پلەکەی، دەکرێت بەردەوام سەرمووچەی ساڵانەی پێ بدرێت لە پلەی دواتری پلەکەی خۆی. دووەم: فەرمانبەری پایە (11)ی پلە یەکی وەزیفی سەرمووچەی بەردەوام دەبێت کە تێپەڕ نەبێت لە نزمترین رادەی پلە باڵاکان (ب) پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەر لە (مادەی شەشەم)ی یاساکەدا هاتووە؛ یەکەم: پلە بەرز کردنەوە بریتییە لە گواستنەوەی فەرمانبەر لەو وەزیفەیەی کە تێیدایە بۆ وەزیفەیەک کە راستەوخۆ دەکەوێتە پلەیەکی بەرزتر دوای پلەی پێشتری لە پلەبەندنی وەزیفی. سەبارەت بە مەرجەکانی پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەر هەر لە (مادەی شەشەم) و بڕگەی (دووەم) هاتووە: هەبوونی ئەم مەرجانەی کە لە خوارەوە هاتوون لە کاتی پلە بەرز کردنەوە: ا. هەبووونی پلەی بەتاڵ یان وەزیفەی بەتاڵ لە پلەیەکی بەرزتر لەو پلەیەی کە تێیدایە لەنێو (چمن) میلاکی وەزیفی فەرمانگەکەی. ب. تەواوکردنی ماوەی بڕیاردراو بۆ پلە بەرزکردنەوە کە هاتووە لە خشتەی ژمارە (١). ج. دەبێت فەرمانبەر مەرجەکان و توانای پێویستی هەبێت بۆ ئەو وەزیفەیەی بۆی کاندید دەکرێت بۆ پلە بەرز کردنەوە. د. سەلماندنی تواناکانی فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی ئەو وەزیفەیەی کە نیاز وایە پلەکەی بۆی بەرز بکرێتەوە بە راسپاردەی سەرۆکی راستەوخۆ و پەسند کردنی سەرۆکی باڵا. لە بەشێکی تری یاساکە تایبەت بە (پێکهێنانی لیژنەی پلە بەرز کردنەوە) لە (مادەی حەوتەم)دا هاتووە؛ یەکەم: بە فەرمانی وەزیر یان سەرۆکی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت یان کەسی راسپێردراو لیژنەیەکی پسپۆر پێک دەهێندرێت بە سەرۆکایەتی فەرمانبەرێک کە پلە وەزیفیەکەی لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی خوارتر نەبێت و دوو ئەندام کە پلەی وەزیفییان لە بەڕێوەبەر کەمتر نەبێت بۆ بینینی داواکارییەکانی پلە بەرز کردنەوە لە ماوەی 60 رۆژ لە رێکەوتی وەرگرتنی داواکارییەکە و کاندید کردنی فەرمانبەر بۆ پلە بەرز کردنەوە پاش دڵنیابوون لە هەبوونی مەرجەکانی بڕیاردراو بۆ پلە بەرز کردنەوە کە هاتووە لە بڕگە دووەم لە مادە 6ی ئەم یاسایە. دووەم: فەرمانی پلە بەرز کردنەوە دەردەچێت لە لایەن وەزیری تایبەتمەند یان سەرۆکی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت و پلە بەرز کردنەوەکەشی جێبەجێ دەکرێت لە رێکەوتی شایستە بوونی، ئەگەر خودی فەرمانبەر رۆڵی نەبووبێت لە دواکەوتنی پلە بەرز کردنەوەکەی. مادەی هەشتەم یەکەم: ئەگەر مووچەی فەرمانبەری پلە بەرز کراو هاوتا بوو لەگەڵ یەکێک لە پایەکانی پلەی بەرزکراوەکە، ئەوا مووچەی پایەتی دواتری پێ دەدرێت کە لەگەڵ مووچەکەی هاوتا بێت. دووەم: ئەگەر مووچەی فەرمانبەری پلە بەرز کراو کەوتە نێوان دوو پایە (مەرتەبە) لەو پلەیەی کە بۆی بەرز کراوەتەوە، ئەوا مووچەی پایەی بەرزتری پێ دەدرێت. خشتەی ژمارە (١) موچەی بنەڕەتی پلەکانی وەزیفی سیستمی موچە بە هەزار دینار دووەم؛ شایستە داراییەکانی موچەخۆران لای حکومەتی هەرێم فەرمانبەران و موچەخۆران دوو جۆر شایستەی داراییان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە ئەوانیش بریتین لە شایستەی (بەرزە موچە)ی فەرمانبەران و موچەی (پاشەکەوت، لێبڕین و چارەکە موچە)، لە خوارەوە ڕاڤەی هەردوو ئەو جۆرە شایستەیە دەکەین و قەبارەی ئەو شایستانە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوندەکەینەوە. 1. ڕاگرتنی بەرزە موچەو کاریگەرییەکانی لەسەر فەرمانبەران مامۆستایان لە 1-1-2016ەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كە مافێكی یاساییە بەپێی یاسای (موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت‌و كەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008)ی عێراق جێگیركراوە، ئەم یاسایە لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت. ڕاگیراوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی حكومەتی هەرێم نییە بۆ پێدانەوەی ئەو مافە بە فەرمانبەران، ئەم پرسە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە (8) ساڵ. ئەمە لە کاتێکدایە پلە بەرزکردنەوەی هێزەکانی ناوخۆ نەوەستاوەو، پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووەتەوە کە لەم وەزارەتەش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ڕاوەستابو. کەواتە فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایانی هەرێم زەرەرمەندی یەكەمن، کە بە پێی داتاکانی بایۆمێتری ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایان (710 هەزار و 282) کەسە. جگە لەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە کێشەی زۆری کارگێڕی وەزیفی دروستکردووە، تەنانەت بە هەزاران فەرمانبەر و مامۆستا هەیه خانەنشین کراون، بەبێ ئەوەی پلەبەرزکردنەوەیان بکرێت، بەمەش ئەو فەرمانبەرانەی مافی پلە بەرزکردنەوەیان هەبووە و پێش وەرگرتنی پلەکەیان خانەنشین بوون بە درێژایی ژیان باجی بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە دەدەن کە ژمارەیان بە نزیکەی (50 هەزار) خانەنشین دەخەمڵێندرێت. سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە بەهۆی بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکرنەوەی فەرمانبەرانەوە لەسەر حکومەت کەڵەکە بووەو دەبێت، هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەست نییەو حکومەتیش هیچ ڕونکردنەوەکی لەو بارەیەوە نەبووە لەبەر ئەوەی؛ 1. فەرمانبەران و مامۆستایان دوو پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەت کەڵەکە بووە،. بەتایبەت ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی پلە وەزیفییەکانیان لە نێوان (٦-١٠) دایەو (4) ساڵ جارێک پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە (بۆ بەرچاوڕوونی بگەڕێرەوە بۆ خشتەی ژمارە (1)). 2. بەشێک کەم لە فەرمانبەران و مامۆستایان یەک پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەت کەڵەکەبووە، بەتایبەت ئەوانەی لە ساڵانی (2011 بۆ 2015) لەو مافە سودمەند بوونەو پلەی وەزیفیان لە نێوان (١-٥)دایەو (٥) ساڵ جارێک پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە (بۆ بەرچاوڕوونی بگەڕێوە بۆ خشتەی ژمارە (1)). 3. زانیاری ورد نییە لەبارەی کۆی ئەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان (هەڵگری چی بڕوانامەیەکن، لە چ پلە و پلکانەیەکی وەزیفیدان، لە چ پۆستێکی ئیداریدان) چونکە دەرماڵەماڵەکان کاریگەری گەورە لەسەر ڕێژەی بەرزبوونەوەی موچەکانیان جێ دەهێڵێت. بەڵام بەشێوەیەکی گریمانەیی بەهای ئەو قەرزەی "بەرزە موچە" كە دەبێت حكومەت بۆ فەرمانبەرانی بگەڕێنێتەوە بەدیاریكراوی نازانرێت، ئەگەر تێكڕای بەرزەموچە بە (50 هەزار) دینار ئەژماربكرێت، كە بۆ هەندێك پلەی وەزیفی لەم بڕە زیاتر‌و بۆ هەندێك تر كەمترە، لەحاڵی دەستپێكردنەوەی خەرجكردنی بەرزەموچە بۆ فەرمانبەران کە ژمارەیان (710 هەزار و 282) موچەخۆرە، کە بۆ هەر مانگێک دەکاتە (35 ملیار و 514 ملیۆن و 100 هەزار) دینار. بەمەش ئەگەر تەنها بۆ فەرمانبەرێک یەک پلە بەرزکردەنەوە و بۆ هەر پلە بەرزکرنەوەیەک (50 هەزار) دینار بخەمڵێنین _چونکە هەر پلە بەرزکردنەوەیەک فەرمانبەر (26 هەزار دینار بۆ 122 هەزار دینار) دەچێتە سەر موچەکەی_ بۆ (8) ساڵی ڕابردوو بەم جۆرەیە؛ • 710 هەزار و 282 موچەخۆری شارستانیX 50 هەزار دینار X 96 مانگ = (3 ترلیۆن و 409 ملیار و 353 ملیۆن و 600 هەزار) دینار. ئەگەر سێ بەشی ئەو فەرمانبەرانە مافی دوو جار پلە بەرزکردنەوەیان لای حکومەتی هەرێم بێت، ئەوا بەپێی ئەم لێکدانەوەیەی خوارەوە، ئەم بڕەش لە شایستەی دارایی موچەخۆران وەک بەرزە موچە لەسەر حکومەت کەڵەکە دەبێت. • 532 هەزار و 711 موچەخۆری شارستانیX 50 هەزار دینار X 96 مانگ = (2 ترلیۆن و 557 ملیار و 15 ملیۆن و 200 هەزار) دینار. بەم پێیەش کۆی ئەو شایستە داراییەی موچەخۆرانی شارستانی کە بەهۆی ڕاگرتنی بەرزە موچەوە بۆ حکومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە بریتیە لە؛ • (3 ترلیۆن و 409 ملیار و 353 ملیۆن و 600 هەزار) دینار + (2 ترلیۆن و 557 ملیار و 15 ملیۆن و 200 هەزار) دینار = (5 ترلیۆن و 996 ملیار و 368 ملیۆن و 800 هەزار) دینار 2. پاشەکەت و لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزە موچە وەک شایستەی دارایی موچەخۆرانی هەرێم لەسەر شانی حکومەت لە ماوەی (9) ساڵدا، واتا لە (108) مانگدا، هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها (49) موچەی تەواویان وەگرتووە، (15) موچەیان پێ نەدراوەو (44) موچەشیان بە چارەک و لێبڕین و بەشێک لە پاشەکەوتەوە بۆ خەرج کراوە. کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی موچەخۆران خەرج نەکراوە، قەبارەکەی گەیشتووە بە (21 ترلیۆن و 583 ملیار و 997 ملیۆن) دینار. بەجۆرێک کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا. هاوکات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (54) مانگی رابردوودا، تەنها (34) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (10) مانگیشی خەرج نەکردووە. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دینار دەخەمڵێندێت. بڕوانە خشتەکانی خوارە تایبەت بە شێوازی خەرجکردنی موچە و بڕو قەبارەی قەرزی کەڵەکەبوی موچەخۆران لە سەر حکومەت. خشتەی ژمارە (2) خشتەی سێیەم (3) سێیەم؛ شایستە داراییەکانی تەنها موچەخۆرێک لای حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییانەی لە بەشی یەکەم و دووەمدا ئاماژەمان پێدا، ئەگەر گریمانەی ئەوەی بکەین موچەخۆرێک موچەکەی (ملیۆنێک) دینارە، ئەوا؛ 1. (15) موچەی تەواوی وەرنەگرتووە کە دەکاتە (15 ملیۆن) دینار. 2. (23) جار چارەکە موچەی وەرگرتووەو هەر موچەیەک (750 هەزار) دیناری لێبڕاوە، کە دەکاتە (17 ملیۆن و 250 هەزار) دینار. 3. (11) موچەی بە تێکڕا (40%) و (400 هەزار) دیناری لێبڕاوە، کە دەکاتە (4 ملیۆن و 400 هەزار) دینار. 4. (9) موچەی بە لێبڕینی (210 هەزار دینار) بە رێژەی (21%) لێبڕاوە، کە دەکاتە (ملیونێک و 890 هەزار) دینار. 5. (1) موچە بە لێبڕنی (18%) واتە (180 هەزار) دیناری لێبڕاوە. 6. بەهۆی ڕاگرتنی (1-2) بەرزە موچەوە لە ساڵی (2016 - 2024)، بە لانی کەمەوە مانگانە (100 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکراوە بە درێژایی (96) مانگ، بە کۆی گشتی دەکاتە (9 ملیۆن و 600 هەزار) دینار. کەواتە هەر موچەخۆرێک، ئەگەر موچەکەی (ملیۆنێک) دینار بێت، بەهۆی پاشەکەوت، لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزە موچەوە بڕی (48 ملیۆن و 320 هەزار) دیناری لای حکومەتی هەرێمە، بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە خشتەی ژمارە (4). خشتەی سێیەم (4)
راپۆرت: دره‌و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی 14یه، ناكۆكی نێوان دوو ئامۆزا میراتگره‌كه‌ی پارتی گه‌یشتوه‌ته ناو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پارتی به 45 كورسی په‌رله‌مانه‌وه 75%ی پۆسته‌كانی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام دوای ئه‌و دۆخه نوێیه‌ی له چوار ساڵی رابردوودا هاتوه‌ته پێش، ئایا پارتی جارێكی تر زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆنترۆڵ ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا یاسای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و چاره‌سه‌ری دۆخی دارایی‌ش ئاسۆی نادیاره، ورده‌كاری دۆخی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌م راپۆرته‌دا، ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌می زنجیره‌یه‌ك راپۆرتێكه كه (دره‌و) له‌باره‌ی دۆخی هه‌ریه‌كه له حزبه‌كان بۆ له هه‌ڵبژاردن بڵاویده‌كاته‌وه. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه. بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. به‌شی یه‌كه‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و جوگرافیایه‌ی پێی ده‌وترێت "باشوری كوردستان"، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبی دایكه، زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر له‌ناو عه‌باكه‌ی پارتییه‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌م حزبه له 1946 دامه‌زراوه، واتا ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت به (78 ساڵ)، پارتی له‌م ته‌مه‌نه‌دا چه‌ندین نسكۆی به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌ڵساوه‌ته‌وه، ئه‌م حزبه ئێستا له‌كۆی نزیكه‌ی (6 ملیۆن) له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان (600 هه‌زار) ئه‌ندامی هه‌یه، واتا به‌گوێره‌ی ئه‌ندام بێت پارتی رێژه‌ی 10%ی تێكڕای دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت. دۆخی ناوخۆیی پارتی دوای حه‌وت ساڵ دواكه‌وتن له‌واده‌ی خۆی، رۆژی 3ی تشرینی دووه‌می 2022 پارتی كۆنگره‌ی 14ی خۆی به‌ست، ئه‌م كۆنگره‌یه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی سیاسی نوێ بوو له ناوخۆی پارتیدا، مه‌سعود بارزانی كه له‌دوای مسته‌فا بارزانی باوكییه‌وه، سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی پارتییه، له‌م كۆنگره‌یه‌دا نه‌خشه‌ی رێبه‌رایه‌تیكردنی پارتی بۆ دوای خۆی داڕشت. بارزانی كه له‌گه‌ڵ دروستبوونی پارتیدا له ساڵی 1946 له‌دایكبووه‌و به (78 ساڵ) هاوته‌مه‌نی حزبه‌كه‌یه‌تی، له كۆنگره‌ی 14دا سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن، له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی پارتیدا مایه‌وه، به‌ڵام په‌یكه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی پارتی گۆڕی، مه‌سرور بارزانی كوڕی هێنایه پێشه‌وه‌و هاوشان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی برازای، كردی به جێگری سه‌رۆكی پارتی. هه‌ر له ساتی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتییه‌وه، ئیتر سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كی نوێ، به‌ڵام قوڵتر له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌ركه‌وت، میدیای نێچیرڤان بارزانی وه‌كو جێگری (دووه‌م)ی سه‌رۆكی پارتی ناوی مه‌سرور بارزانی هێنا، میدیای مه‌سرور بارزانیش ده‌یوت "هه‌ردووكیان جێگرن" واتا كه‌سیان له‌پێش ئه‌وه‌ی تریانه‌وه نییه. سه‌ره‌تای ئه‌م گۆڕانكارییه له‌ناو په‌یكه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ رۆژی 3ی كانونی یه‌كه‌می 2018 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به بڕیاری مه‌سعود بارزانی، مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاندید كرد، نێچیرڤان بارزانیش دوای 17 ساڵ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌ت، بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید كرا. نێچیرڤان بارزانی ئه‌وكات ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی قبوڵ كرد، به‌وئومێده‌ی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و له شوێنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه، بۆ داهاتوو ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی پارتیش گیر ببێت و ئه‌و هاوكێشه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه ده‌وترێت " هه‌ركه‌سێك به سلكی ده‌زگای پاراستندا تێنه‌په‌ڕیبێت ناتوانێت ببێت به سه‌رۆكی پارتی"، به‌ڵام دوای كه‌متر له هه‌شت مانگ كه مه‌سرور بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستبه‌كاربوو (10 ته‌موزی 2019)، ئیتر نێچیرڤان بارزانی خۆی له دۆخێكی نوێ‌دا بینییه‌وه كه ره‌نگه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نه‌كردبێت، مه‌سرور بارزانی هه‌موو كه‌سه نزیكه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له حكومه‌ت ده‌رپه‌ڕاندو له‌دوای یه‌كه‌مین قه‌یرانیشه‌وه كه روبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌م بووه‌وه (قه‌یرانی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وت) یه‌كسه‌ر مه‌سرور بارزانی جه‌نگی دژی نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندو خراپی دۆخی دارایی حكومه‌ت و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی خسته ئه‌ستۆی 17 ساڵ حوكمڕانیی نێچیرڤان بارزانی له‌ناو حكومه‌تدا. له‌وكاته‌وه تائێستا په‌یوه‌ندی دوو ئامۆزا میراتگره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌دۆخی كێشمه‌كێشدا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌سه‌ره‌تای ململانێكه‌وه نێچیرڤان بارزانی خۆی له كاردانه‌وه ده‌پاراست، به‌ڵام به‌مدواییه دژه هێرشی ده‌ستپیكردووه، له‌رێگه‌ی میدیاكانییه‌وه (به‌دیاریكراویش تۆڕی میدیایی رووداو) فشاری له‌سه‌ر كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی توندكردوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌ست ده‌خاته‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته میدیاییه به‌ته‌واوه‌تی مه‌سرور بارزانی بێزار كردووه، تائه‌و ڕاده‌ی له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌زیره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردووه چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (رووداو) بكه‌ن، له‌مه‌ش زیاتر چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی سه‌رزه‌نیشت و سزا دراون له‌سه‌ر شكاندنی ئه‌م قه‌ده‌غه میدیاییه، واتا ئێستا دۆخێك له‌ناو پارتیدا دروستبووه، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وه‌ی له كێشمه‌كێشی نێوان دوو ئامۆزاكه تێبگات، ته‌نیا پێویستی به‌وه‌یه ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنه‌كانی حزبه‌كه‌ی بكات. پارتی كه جاران به مه‌ركه‌زیه‌تی بڕیاری سیاسی و میدیایی ناسرابوو، ئێستا هاوشێوه‌ی یه‌كێتیی خاوه‌نی زیاتر له میدیایه‌كه، كه هه‌ریه‌كه‌یان گوزارشت له جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی ناو پارتی ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی مینبه‌ری جیاوازی میدیاییه‌وه له‌ناو پارتی، پێشبینی ئه‌وه هه‌بوو پارتی روبه‌ڕووی هه‌مان دۆخی ساڵانی رابردووی یه‌كێتیی ببێته‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ قۆناغێك كه ئیتر چاره‌نوسی شوێنگره‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌نێوان كوڕ‌و برازاكه‌یدا یه‌كلاده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، ساڵی رابردوو له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرو به‌رپرسانی ئیداریی پارتی، مه‌سرور بارزانی وتویه‌تی:" ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی رووداو به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت ده‌یكات، لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نایكه‌ن". به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، ناكۆكیی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ئاشكراو له‌به‌رده‌م وه‌زیری لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌تدا ده‌ركه‌وتووه، به‌راوركارییه‌كی كابینه‌ی نۆیه‌م به كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت له‌لایه‌ن رێبه‌ری ئه‌حمه‌دی وه‌زیری ناوخۆوه، كاردانه‌وه‌ی توند‌و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ی (فه‌وزی هه‌ریری) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، هه‌ریری له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانی رێبه‌ر ئه‌حمه‌ددا، به‌نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانیدا به‌رگری له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌ت كرد‌و ره‌خنه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌م گرت، ئه‌مه مه‌سرور بارزانی ناچاركرد كۆتایی به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بهێنێت. (فه‌وزی هه‌ریری كه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه، پله‌ی وه‌زیره‌و به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات) ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ی نێوان دوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی، له‌دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا كه 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌ڕێوه‌چوو، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌نگ و پێگه‌ی پارتی دروستكرد، به‌تایبه‌تیش له پارێزگای نه‌ینه‌واو كه‌ركوك، به‌جۆریك له نه‌ینه‌وا پارتی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی 50% دابه‌زی، له كه‌ركوكیش به‌به‌راورد به یه‌كێتیی، پارتی له‌ئاستی چاوه‌ڕوانكراوی خۆیدا نه‌بوو. نزیكه‌كانی مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێن، نێچیرڤان بارزانی ئیداره‌ی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ده‌دات له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، به‌دیاریكراویش له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت له‌پێگه‌ی مه‌سرور بارزانی بدات، تا ئه‌و ڕاده‌ی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بڕیاره له ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، پێگه‌ی پارتی له په‌رله‌مان لاواز ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه په‌یامێك به ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی پارتیش بدات و بڵێ: من كه حكومه‌تم راده‌ستی مه‌سرور بارزانی كرد پارتی خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مان بوو، به‌ڵام كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی وه‌رگرت پارتی كورسییه‌كانی كه‌میكرد". پارتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، پارتی به (45) كورسی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه رێژه‌ی 75%ی پۆسته باڵا‌و هه‌ستیاره‌كانی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌جۆرێك ئێستا بڕیاری سیاسی هه‌رێم له‌ده‌ستی پارتیدایه‌و 100%ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم لای پارتییه (سه‌رۆكی هه‌رێم+ سه‌رۆكی حكومه‌ت+ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه لای یه‌كێتیی بوو، به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه ئێستا نه‌ماوه). له‌ناو پارتیشدا بڕیاری سیاسی له‌ده‌ستی مه‌سرور بارزانیدایه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌م سود له پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، هه‌م له پێگه حزبییه‌كه‌ی وه‌كو جێگری سه‌رۆكی پارتی و كوڕی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی حزبه‌كه. كابینه‌ی نۆیه‌م كه چوار ساڵی ته‌مه‌نی خۆی به‌ڕێكردووه‌و ماوه‌ی ساڵێكیشه وه‌كو كاربه‌رێكه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی و بێئومێدیی دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی زیاتر كردووه، چونكه له یه‌كه‌م ئه‌زمونی مه‌سرور بارزانیدا، هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك فشاربووه‌ته‌وه كه پێشینه‌ی نه‌بووه، له‌وانه: • شوباتی 2020، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وت له كۆتایی كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی توشی قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره كرد، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی 10 مانگ به لێبڕینه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شكرد، ئه‌مه سه‌ره‌تای نائومێدی خه‌ڵك بوو به‌رامبه‌ر به كابینه‌ی نۆیه‌م و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی پارتیش دروستكرد. • له 15ی شوباتی 2022دا، دوای 10 ساڵ چاوه‌ڕوانی، دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم و هه‌ولێری پابه‌ندكرد به‌وه‌ی نه‌وت و غازه‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات. • له تشرینی یه‌كه‌می 2022دا، به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منیی نێوان پارتی و یه‌كێتیی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌تی كرد، دواتریش وه‌زیره‌كانی یه‌كێتیی له مانگی كانونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی حكومه‌تیان كرد، ئه‌م بایكۆته ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام بوو، له‌دوای یه‌كخستنی ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانییه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو تیمی یه‌كێتیی له حكومه‌ت بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كان بكات. • 13ی شوباتی 2023 دادگای ناوبژیوانی پاریس دوای چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕوانی، دواجار بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌وه یه‌كلاكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر توركیا تۆماریكردبوو، له‌م سكاڵایه‌دا عێراق ناڕه‌زایه‌تی نیشاندا بوو له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێڵی بۆری نه‌وتی عێراق- توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غداد، له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه، دادگای نێوده‌وڵه‌تی بڕی نزیكه‌ی (ملیارێك و 500 ملیۆن) دۆلار قه‌ره‌بووی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه له به‌ره‌به‌یانی 25ی ئازاری 2023دا توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان راگرت و تائێستا هه‌نارده ده‌ستیپێ نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی نزیكه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستداو سه‌رله‌نوێ كێشه بۆ موچه‌ی موچه‌خۆران دروستبووه‌وه. • 30ی ئایاری 2023 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم كارابكاته‌وه‌و گرفت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان دروستبوو. • كۆتایی ئایاری 2023 یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراق كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، له‌م یاسایه‌دا بۆ جاری یه‌كه‌م له‌دوای روخانی سه‌ددامه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم قایل بوو به راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی به كۆمپانیای به‌بازاڕخستی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"و راده‌ستكردنی پاره‌ی كاشی داهاتی نه‌وت به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌شی خۆی له بودجه‌ی گشتی عێراق پێبدرێت، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق و دادگای ناوبژیوانی پاریس كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی له یاسای بودجه‌دا مل بۆ خواسته‌كانی به‌غداد بكات. • 24ی ئه‌یلولی 2023 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به بڕیارێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام له تائێستا ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاركردنی خۆیان. • كۆتاییه‌كانی 2023، به‌هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌بوو، به‌ناچاری بۆ ماوه‌ی سێ مانگ قه‌رزی (700 ملیار) دیناری له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق وه‌رگرت، به‌م قه‌رزه‌شه‌وه حكومه‌ت به سێ مانگ قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ماڵئاوایی له 2023 كرد. • رۆژی 4ی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌وه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان تۆماریكردووه، ئه‌م بڕیاره‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی هه‌رێم ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له بواری گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له كوردستان بۆ (فره‌بانه‌یی)و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و گۆڕانكاریكردن له كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان، ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م گورزێكه كه له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی مه‌سرور بارزانیدا به‌ر پێگه‌ی پارتی ده‌كه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه له 5 ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌مدا رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی پارتی ده‌بێت، پاشان لایه‌نه‌كانی تری به‌شدار له حكومه‌ت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی زۆرینه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆ ده‌ربازبوون له‌و فشارانه، له‌دوای راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه، مه‌سرور بارزانی رووی له كه‌مپه‌ینێكی میدیایی كرد بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی كوردی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌وانه هه‌نگوین و هه‌نارو چه‌ند به‌رهه‌مێكی تر، كه كاریگه‌ریی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر تێكڕای داهاتی ناوخۆیی هه‌رێم نییه. پارتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌مدواییه به‌هۆی پارتییه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش هه‌ولێری پایته‌خت كه‌وتوه‌ته ژێر فشاری توندی ئێرانه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی پارتییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتوه‌ته‌ژێر فشاری دارایی به‌غداده‌وه. پارتی كه خۆی بۆ به‌ره‌ی توركیا‌و ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ساغكردوه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر فشاره زۆره‌كانی به‌غدادو تاران‌دا، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ئه‌مریكا نه‌بینیوه، ئه‌م نائومێدییه له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی پارتیدا له 12ی ته‌موزی 2023دا گوزارشتی لێكرا، كاتێك سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاند" سیاسەت و بەرنامەكانی ئەمریكا لە خورهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەكی گشتی بوەتە مایەی نیگەرانی هاوپەیمانەكان، بەشێك لەم لێكەوتانە راستەوخۆ هەندێكیش ناڕاستەوخۆ كاریگەریان لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە"، ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی پارتی له ئه‌مریكا بۆ یه‌كێك له ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی روسیا جێگای سه‌ره‌نج بوو، وا لێكدرایه‌وه ئه‌مریكا یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی تری خۆی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ده‌ستداوه. پارتی له‌ناو كێشمه‌كێشی ئه‌مریكاو ئێران‌دا له‌ناوچه‌كه گیری خواردووه، له‌لایه‌ك له‌ژێر فشاری ئێران و لایه‌نه شیعه‌كانی عێراقدایه بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی، له‌لایه‌كی تر مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به گه‌ره‌نتی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و هه‌رێمی كوردستان ته‌ماشا ده‌كات، پارتی به‌شێكه له هاوپه‌یمانی (ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت)، ئه‌مه هاوپه‌یمانێتی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه پێكه‌وه كابینه‌ی حكومه‌تیان له عێراق دروستكردووه، پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه كه له‌و شیعانه‌ن، له ئێرانه‌وه نزیكن. له‌كاتێكدا لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق فشاره‌كانیان بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق توندكرده‌وه، رۆژی 9ی ئه‌م مانگه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ژه‌نه‌راڵ (جۆوڵ ڤاوڵ) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا بینی، له‌م دیداره‌دا بارزانی جەختی له‌سه‌ر بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كرد، به‌ڵام له‌ناو حكومه‌تی عێراق ناچاربووه پابه‌ندبێت به بڕیاری شیعه‌كانه‌وه بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌پله‌ی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كات كه وه‌زیره‌كه‌ی (فوئاد حسێن)ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه. یه‌كێك له‌و بنكانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق تێدا جێگیربووه، بنكه‌ی (هه‌ریره) له‌نزیك هه‌ولێر، سه‌رباری ئه‌مه هاوپه‌یمانان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریشدا بنكه‌یه‌كیان هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه له‌دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023، زیاتر له 150 هێرش له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێرانه‌وه كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. پارتی و هه‌ڵبژاردن پارتی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی جیاوازدا ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، دۆخێك كه له دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو ناچێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه: • دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌راورد به رابردوو خراپتر بووه، به‌تایبه‌تیش كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی حكومه‌ت ئێستا ئیتر جڵه‌وه‌كه‌ی له‌ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدایه‌و هه‌مواری یاسای بودجه‌ش چاره‌نوسی نادیاره‌و ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانیش په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وه به حكومه‌تی هه‌رێم نادات كه داوای ده‌كات. • یاسای هه‌ڵبژاردن به‌هۆی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتییه‌وه له دادگای فیدراڵی عێراق دڵخوازی پارتی نابێت، شێوازی فره‌بازنه‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دابه‌شكردنی كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان تاڕاده‌یه‌ك زامنی ئه‌وه ده‌كات چیتر پارتی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بێت كه له خولی پێنجه‌مدا هه‌یبوو، ئه‌مه پارتی ناچار ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره سیاسییه‌كانی به‌دیاریكراویش یه‌كێتیی، پاشه‌كشێی سیاسی زیاتر بكات. • ناكۆكی نێوان مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له ئاڕاسته‌كردنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی بۆ به‌شداربوونیان له هه‌ڵبژاردن و لێكدانه‌وه‌ی حساباتی پێگه‌و هه‌ژمونی هه‌ریه‌كه‌یان دوای هه‌ڵبژاردن. • سه‌رباری ئه‌م خاڵه نه‌رێنییانه، هێشتا پارتی هێزی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كانی ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر تاكاتی هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی بتوانێت ریككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له‌باره‌ی یاسای بودجه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات و به‌مه‌ش هه‌ندێك ئارامی ده‌روونی بۆ موچه‌خۆران و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه. پارتی و هه‌ڵبژاردن دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەكانی (پەرلەمانی كوردستان، ئەنجومەنی پارێزگاكان، پەرلەمانی عێراق) لە هەرێمی كوردستان (1992 – 2021) • بۆ نوسینی ئه‌م راپۆرته شیكارییه (دره‌و) له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌ناو پارتی و یه‌كێتیی قسه‌ی كردووه