مەریوان وریا قانع (هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) (٢-٢) با لەو خاڵەوە دەستپێبکەین کە دۆخی کورد لە دوای هاتنە سەر حوکمی پارتەکەی ئەردۆغانەوە لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٤ لە تورکیادا هەندێک گۆرانکاریی بەسەرداهات، کە لە رەوتی چۆنیەتی مامەڵەکردنی مەسەلەی کورد لەو وڵاتەدا، لە سەردەمی ئەتاتورکەوە تا هاتنی ئاکەپە، گرنگییەکی تایبەتی هەیە. ڕاستە ئەو گۆڕانکارییانەی ئەردۆغان ئەنجامیدا لەگەڵ خواست و چاوەروانییەکانی میلەتێکدا ناگونجێت کە سەدەیەکی رەبەق لەو وڵاتەدا رووبەرووی سیاسەتی تواندنەوە و راگواستن و پەراوێزخستن، تا بە کوشتن و بڕین و لەناوبردن دەگات، بووەتەوە. بەڵام گۆرانکارییەکان لەناو مێژووی درێژی پڕ تاوانی تورکیادا بەرامبەر بە کورد، هێمایان بۆ هاتنەکایەی دۆخێکی نوێ و جۆرێکی تازە لە مامەڵەکردنی مەسەلەی کورد لەو وڵاتەدا دەکرد. ئەو گۆڕانکارییانە، وەک وتم، پەیوەندیان بە قۆناغی یەکەمی حوکمڕانییەکەی ئەردۆغانەوە هەیە وەک سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، لە ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٤. ھەرچی قۆناغی دووهەمی حوکمڕانییەکەی ئەم پیاوەیە، واتە لە دوای ٢٠١٥ ەوە بۆ ئێستا، قۆناغی پشتکردنە ئەو گۆرانکارییانە و گەڕانەوەیە بۆ ھەمان کەلەپوری ستەمگەرانەی مامەڵەکردنی مەسەلەی کورد لەو وڵاتەدا. لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە، ئەردۆغان تاوانبارێکی گەورەی تری ناو مێژووی تورکیایە و درێژەپێدەری کەمالیزم و ناسیۆنالیزمی راسیستیی تورکییە، بەڵام لە بەرگێکی دینیی ئیسلامی سونیدا. لە ٢٠١٥ ەوە بۆ ئێستا، واتە لە ٨ ساڵی رابوردودا، هەم ئاکەپە بووە بە حیزبێکی خۆسەپێن و قۆرخکارو گەندەڵ، هەم ئەردۆغان خۆیشی بووە بە سەرۆکێکی دەسەڵاتگەر و سیاسییەکی ستەمگەر کە خواستەکانی خۆی وەک یاسا مامەڵەدەکات و لە رێگای ھێزەوە بەسەر ھەمووانیدا دەسەپێنێت. سەرجەمی ئەزموونە سیاسییەکەی تورکیاشی بەتەواوی گۆریوە بۆ ئەزموونێکی تاکەکەسیی دەسەڵاتگەر. ئەگەر لە دوای ساڵانی ٢٠١٠ یان ٢٠١١ ەوە سەپاندنی دەسەڵاتی شەخسیی ئەردۆغان وەک مەیلێک لەناو ئاکەپەدا لە ئارادا بووبێت، لە ساڵی ٢٠١٥ بەدوا دەبێت بە تاقە واقیعێکی سیاسیی ناو ئەو حیزبە و ناو وڵاتەکە خۆیشی. وەک لە نووسینی پێشودا باسمکرد ئەم گۆڕانکارییە خۆنمایشکردنی جەوهەرێکی فاشیستی نییە کە ئەم پیاوە لە سەرەتای سەرەتاکانەوە هەڵگری بووبێت، بەڵکو بەرەنجامی ئەو گۆرانە سیاسییە گەورانەیە کە دروستدەبن و کاردانەوەیە بە رووی ئەو ھاوکێشانەدا کە دێنەکایەوە. لە قۆناعی یەکەمدا، ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٤، یەکەمین شتێک ئاکاپە لە پەیوەندیدا بە مەسەلەی کوردەوە ئەنجامیدا هەڵگرتنی «دۆخی لەناکاو» بوو لە ناوچە کوردییەکانی تورکیادا. لە دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٨٠ ەوە دەوڵەتی تورکیا ناوچە کوردییەکانی وەک ناوچەی «دۆخی ناکاو»، state of emergency، ناساندبوو. ئەمەش وایکردبوو دەوڵەت و سوپا چیان بوێت بەبێ مەترسیی لێپرسینەوە و گوێرایەڵیکردنی یاسا ئەنجامیبدەن. ئەوەی ئاکەپە وەک یەکەمیان کارێک لە پەیوەندیدا بە مەسەلەی کوردەوە ئەنجامیدا بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەم دۆخەبوو لە ساڵی ٢٠٠٢دا. سێ ساڵ دواتر، واتە لە ساڵی ٢٠٠٥دا، ئاکەپە دانی بەوەشدا نا کە شتێک لەناو تورکیادا هەیە ناوی "مەسەلە“ یان "کێشەی کورد"ە و ئەم کێشەیەش پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە. ئەردۆغان خۆی لە وتەیەکیدا لە شاری دیاربەکر و لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا ووتی: ”کێشەی کورد کێشەی منیشە" و باسی لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی لە تورکیادا کرد. ئەمە یەکەمجاربوو سەرۆکوەزیرانێک لە تورکیادا قسەی لەوجۆرە بکات و دان بەوەدا بنێت کە کورد نەک لە تورکیادا بوونیان هەیە، بەڵکو خاوەنی مەسەلەیەکن و ئەو مەسەلەیەش پێویستی بەچارەسەر هەیە. دوو ساڵ دواتر، واتە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا، لە پەیوەندیدا بە ئەگەر و ئومێدی بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا، ئاکەپە ئەو پاکێجە سیاسییە پەیرەودەکات کە ناوی «کرانەوەی دیموکراسیی»ە، Democratic Opening. ئەم کرانەوەیەش برتیبوو لە بەهێزکردن و پەرەدان بە سیستمی دیموکراسیی لە تورکایدا، رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و دابینکردنی مافە ئەتنی و کولتورییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیادا. لەم بوارانەشدا کۆمەڵێک ھەنگاوی گرنگ نران. لە پەیوەندیدا بە کوردەوە ئەم کرانەوەیە بوو بە ھۆی کردنەوەی بەشی کوردیی لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی تورکیادا، رێگەدان بە نووسین بە زمانی کوردیی و رێگەدان بە فێڕبوونی زمانی کوردیی لەلایەن هەرکەسێکەوە بخوازێت، ئینجا جێگیرکردنی خوێندن بە کوردیی لە ئاستی زانکۆدا بۆ ئەو قوتابیانەی دەخوازن لەم بوارەدا بڕوانامە بەدەستبھێنن. ئینجا ڕێگادان بە قوتابخانەکانی کەرتی تایبەت کە بە زمانی کوردیی وانەبڵێنەوە گەر بیانەوێت. لە ساڵی ٢٠٠٩دا ئەردۆغان ئەو سیاسەتە دەستپێدەکات کە وەک سیاسەتی "دەستپێشخەری کوردیی" ‘Kurdish Initiative ناودەردەکات. خاڵە سەرەکییەکانی ئەم دەستپێشخەریە بریتیبوون لە دوو بەش: "دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ مەسەلەی کورد"، لەگەڵ "دانانی چەک لەلایەن پەکەکە"ەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ دا دانوسان لەگەڵ سەرۆکی پارتی کریکارانی کوردستان، ئۆچ ئالاندا، دەستیپێکرد. لە ساڵی ٢٠١٤ یشەوە بڕیار لەسەر ئەوەدرا کە خەڵک بتوانن ناوی کوردیی بە کاربهێنن و ناوە کوردییەکانیش بۆ ئەو شار و شارۆچکە و گوند و ناوچانە بگەڕێنەوە کە لەپاڵ سیاسەتی بەتورککردندا سڕابوونەوە و لابرابوون، ناوی تورکیان لێنرابوو. ھاوکات بە فەرمی ڕێگە بەوەشدرا کە بە زمانی کوردیی کەمپینی هەڵبژاردن و گفتوگۆی سیاسیی ئەنجامبدرێت.. ئۆچ ئالان خۆی لەسەر ئەم گۆڕانکارییانە بە گەشبینییەوە لە چاوپێکەوتنێکدا ووتی: "ئومێدی گەورە هەیە کە چەرخەیەکی نوێی خەباتکردن دەستپێبکات. ئێستا دەرگا بە رووی قۆناغێكی نوێدا دەکرێتەوە تیایدا ئێمە بتوانین لە قۆناغی خەباتی چەکدارەوە بۆ سەردەمی خەباتی سیاسیی و دیموکراسیی هەنگاوبنێین". بڕوانە ئەم سەرچاوەیە (Burak Bilgehan Özpek, ‘Paradigm Shift between Turkey and the Kurds: From ‘Clash of the Titans to ‘Game of Thrones,MiddleEast Critique,V ol.27:No.1(2018),p.49.). هەموو ئەم گۆڕانکارییانە لەسایەی ئەو ئومێد و خەونانەدا دروستبوون کە تورکیا دەیویست ببێت بە بەشێک لە یەکێتی ئەوروپا و لەوێشەوە ئەو یاسا و نۆرم و بەھایانە پیادەبکات کە لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا بوونیان ھەیە، لەم رووەوە هاندانی ئەوروپییەکان بۆ ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەریەکی گەورەی هەبوو. ئەردۆغان و ئاکاپە لەو قۆناغەدا ئومێدێکی گەورەی بەو ئەندامبوونە هەبوو. بەڵام کۆمەڵێک ھۆکار کۆتاییان بەم قۆناغە ھێنا، لەوانە: بێئومێدبوونی تورکیا لەوەی ببێت بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا، حەز و خەونی شەخسیی ئەردۆغان خۆی بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە گۆرینی سیستمی سیاسیی وڵاتەکە بۆ سیستمی سەرۆکایەتیی، ئینجا هاتنەکایەی ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبیی و بەھێزبونی ئیخوانی موسلیمین، بە تایبەتی دروستبوونی دۆخی جەنگ و پێکدادان لە سوریادا، دروستبوونی خەلافەتەکەی داعش، بەرگریکردنی ئەمریکییەکان لە کوردانی سوریا، هتد.. هەموو ئەمانە وایانکرد دۆخێکی سیاسیی تەواو جیاواز لە ناو تورکیا خۆی و لە ناوچەکەدا بێتەکایەوە. لە پەیوەندیدا بە سوریاوە ئەردۆعان دەیویست ڕژێمەکەی ئەسەد بکەوێت و ئیسلامییەکان شوێنی بگرنەوە. بەمەش ھەم لە گەشەکردنەکانی کێشەی کورد لە سوریادا ڕزگاریببێت، ھەم ”ھێزێکی سونی“ ئیسلامیی و”ھاودین“، بەتایبەتی ئیخوانی موسلیمن، دەسەڵاتی بکەوێتە دەست. ئەردۆغان خۆیشی وەک باوکی ئیسلامی سیاسیی سەرۆکایەتیان بکات و تورکیاش بکاتە مەرجعی ڕژێمە ئیسلامییەکانی ناوچەکە. لە راستیدا لەو قۆناغەشدا کە ئەو پێشەوەچونە پۆزەتیڤانەی سەرەوەی تێدابوو، لە ھەمانکاتدا سەرەتاکانی گۆرانی سیستمە سیاسیەکەشی بەرەو دەسەڵاتگەریی و ئەوتۆریتاریزم تێدابوو. لە دوای ٢٠١٥ ەوە ئیتر ئیرادەی شەخسی ئۆردوغان دەبێتە بڕیاردەری ژمارە یەک لە وڵاتەکەدا و سیستمی سەرۆکایەتیش هێز و میکانیزمی ئەوەی دەخاتە بەردەست ببێت بە سەرۆکێکی ستەمگەر و ترسناک. لەناو ئەم دۆخە تازەیەدا ئاکەپە و ئەردۆغان نەک تەنھا پشتیان کردە بەشی هەرەزۆری ئەو چاکسازییانەی ئەنجامیاندابوو، بەڵکو سیاسەتێکی تازەیان پەرەپێدا تەواو پێچەوانەی ئەوانەی پێشویان. لە پەیوەندیدا بە کوردەوە ئەم وەرچەرخانە مانای کۆتاییهێنان بوو بە دانوسان لەگەڵ ئۆچ ئالان و بەرتەسککردنەوەی بڕێکی زۆری ئەو ئازادییانەی کە هاتبوونەکایەوە، تا بە دەستپێکردنەوەی شەڕ و پەلاماردانی بەردەوام و گرتن و زیندانیکردنی سەدەها سیاسیی و پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانی شارەکانی کوردستان. ئەردۆغان جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ زمان و حیکایەت و تێزی ناونوسکردنی مەسەلەی کورد بە مەسەلەی تێرۆر و تێرۆریزمەوە. تێرۆریزم دەبێتەوە بەو چوارچێوەیە کە تیایدا مەسەلەی کورد باس و مامەڵەدەکرێت. جارێکی دیکە بەئەمنیکردنی مەسەلەی کورد و سەیرکردنی وەک هەڕەشەیەکی ئەمنی بۆ سەر تورکیا سەرجەمی ئەو گۆڕانکارییە پۆزەتیڤانە کۆتایی پێدێنێت و زۆربەی ھەرەزۆریان دەسڕێتەوە. سیاسەتی گەشەدان بە ترس و گریمانکردنی بوونی مەترسیی گەورە لەلایەن کوردەوە لە سەر تورکیا جارێکی دیکە دێتەوەکایە. ناونانی هێزە کوردییەکان بە تێرۆریست و دابەشکەر دەمانباتەوە ناو هەمان ئەو زمانەی سوپای تورکیا لە مێژووی تورکیادا قسەیپێکردوە. میدیای تورکیش، کە ئەردۆغان و پارتەکەی لەوەدا سەردەکەون کە زۆرینەیان قۆرخ و ئاراستە بکەن، گەشە بەم گوتاری تێرۆر و تێرۆریزمە ئەداتەوە. بە کورتییەکەی، ئەردۆغان و ئەردۆغانیەت دیاردەیەکی تازەی ناو سیاسەت و کۆمەڵگای تورکییە، کە دەکرێت بە ئاسانیی دوو قۆناغی سەرەکیی و ناکۆک بەیەکی تیادا لەیەکتری جیابکەینەوە. قۆناعی یەکەمی قۆناعی ئەو چاکسازییانە بوو کە باسمانکرد. بەڵام قۆناعی دووھەمی، واتە ئەردۆغانیەت لە ئێستادا، قۆناغی گۆڕانی ئەم پیاوەیە بۆ دەسەڵاتگەرێکی ترسناک.ئەردۆغانی ئێستا دیماگۆگێکی گەورەیە کە لەگەڵ دیندا دەخەوێت و لەگەڵ دیندا خەبەری دەبێتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی دەوڵەتی تورکیی و حوکمرانییەکەی گۆڕابێت بۆ دەوڵەت و حوکمڕانییەکی دینیی. وڵاتەکە بە کردەوە لەژێر دەستی ئەردۆغان خۆیدایە و چی بوێت ئەوە دەسەپێنێت. تورکیا بۆئەوەی لە خراپەوە بەرەو خراپتر نەڕوات، پێویستی بەوەیە کۆتایی بە حوکمڕانیی ئەم پیاوە بھێنێت.
ئامادەکردنی :یادگار سدیق گەڵاڵی/ تایبەت بە روونبین ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت (روونبین) لەم ڕاپۆرتەدا بە پێی ئەو داتایانەی لە بەردەستیدایە و بەپێی ڕاپۆرتی چالاکی پرۆسەکانی نەوت و چالاکی بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت و ئەوداهاتەی لە حکومەتی هەڕیم وەریان گرتووە لەماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا گەڵ ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان بڵاو دەکاتەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کۆی ئەوپارەیەی لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە وەرگیراوە لە ٨ کێڵگە لە کۆی ١٤ کێڵگەی وەبەرهێنی نەوتی هەڕێم کە لەلایەن ١٠ کۆمپانیاوە وەرگیراوە لە چارەکی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە ٤٧٣ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلار، کە ئەو کۆمپانیایانە نزیکەی ٦٠٪ی بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن . ● لە بەرەبەیانی ٢٥ ی ئازاردی ٢٠٢٣ ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ بڕیاری دادگای ناوبژیوانی ژووری بازارگانی باریس ICC کە تیایدا بڕیاردرا لە بەرژەوەندی عێراق دژی توورکیا بەوەی بارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی توورکیا بەبێ ڕەزانەدی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) پێشێلی رێکەوتنی هێڵی بۆری عێراق- تورکیای نێوان هەردوو وڵاتە. دادگاکە بڕی ١ملیار و ٤٧١ ملیۆن دۆلار قەرەبووی سەپاندووە بەسەر تورکیادا کە بیدات بە عێراق لەسەر ئەو زیانانەی بەری کەوتووە لە ساڵی ٢٠١٤ تاا ٢٠١٨ . ● دوابەدوای وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم ، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە وتووێژی چڕ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوت بۆ گەشتن بەڕیکەوتن لەسەر هەناردە کردنەوەی نەوت و لە بەشێکی وتووێژەکاندا نوێنەری کۆمپانیا وەبەرهێنەکانی نەوت IOC’s و کۆمپانیاکانی کڕیاری نەتی هەرێم بەشداربوون. لەبەرواری ٤/٤/٢٠٢٣ رێکەوتن ئیمزاکرا و هەردوولا رێککەوتن کە : o ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێم بە ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاری کرا و لە ڕێی سۆمۆ و بەنرخی سۆمۆ بفرۆشرێت. o هەموو داهاتی نەوتی هەرێم بخرێتە حسابێک و هەرێم بەکاری بهێنێت بەڵام لەژێر چاودێری حکومەتی فیدراڵدا بێت. o دروستکردنی لیژنەیەکی چوارکەسی، ٢ لە هەرێم و ٢ لەوەزارەتی نەوتی عیراق بۆ سەرپەرشتیکردنی فرۆشی نەوت o جێگری بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ بدرێت بە کورد. ● لە سەرەتای مانگی ئایارەوە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) گرێبەستی لەگەڵ کڕیارانی نەوتی هەرێم تەواو کردووە بەو میکانیزمەی سۆمۆ دایناوە. ● لە بەرواری ١٠ی ئایار وەزارەتی نەوتی عێراق لە رێی سۆمۆ وە داوای لە تورکیا کردووە کە دەستبکرێتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێی بۆری جیهانەوە، تا ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە هەناردە دەستی پێ نەکردووەتەوە، ● لە بەرواری ١١ی ئایار وەزارەتی نەوتی فیدراڵ ڕایگەیاند دوای ئەوەی گرێبەستی کڕینی نەوتیان لە گەڵ کڕیارەکانی هەرێمدا تەواو کردووە، لە بەرواری ١٠ی ئایاردا داوامان لە کۆمپانیای بۆتاش کردووە کە رۆژی شەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە. ● تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە لە ٢١ی ئایاردا هێشتا قوفڵی بۆری هەناردە نەکراوەتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەڕێم دەستی پێ نەکردووەتەوە. ● حکومەتی هەرێم لە بەرواری ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە هەستاوە بە هەموارکردنەوەی ئەو برگەیە لە گرێبەستە نەوتییەکان کە تایبەتە بە دیاریکردنی نرخی نەوت و ئەو بنەما و پێوەرەی کەنرخی نەوتی لەسەر دیاری دەکرێت. نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بێنچمارکی برێنت دیاری دەکرا کە بنەمایەکی جیهانیە، بەڵام لە دوای ئەم هەموارەوە کە کۆمپانیاکان ئیمزایان کردووە ئەو پێوەرەی کە نرخی نەوتی پێ دیاری دەکرێت بۆ کوردستان بلێند (KTB)دەگۆڕێت. وەکو کۆمپانیاکانی نەوت دەڵێن: هەموارەکە بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ئێستای بازاڕ بۆ فرۆشتنی نەوت لە بەندەری جەیهان، لەگەڵ ڕێکخستنی پێویست بۆ کوالیتی نەوتی خاو بەهۆی گۆڕانی پێوەرەکانی دیاری کردنی نرخی نەوتی خاوەوە. کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت دەڵێن" دەرئەنجامی کۆتایی و کاریگەری لەسەر نرخە بەدیهاتووەکان تا ئێستا نادیارە و نوێکاری زیاتر بەپێی پێویست پێشکەش دەکرێت". لە دوای ڕیکەوتنەکەی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بڕیارە کە نەوتی هەرێم بەو نرخە بفرۆشرێت کە سۆمۆ دیاری دەکات و رێکەوتن و میکانیزمەکانی پێشوو هەڵدەوەشێتەوە. لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا شایستەی کۆمپانیاکان بەم شێوەیەی خوارەوە وەرگیراوە: ١- کۆمپانیای دی ئێن ئۆ DNO ASA ناوچەی گرێبەستی تاوکی ( کێڵگەی تاوکی – پیشخاپور) و باشیک کۆمپانیای دی ئێن ئۆ DNO لە ماوەی چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بڕی ١٣٧.٦ملیۆن دۆلار داهاتی کۆمپانیاکە بووە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا لە چارەکی چواری ساڵی ٢٠٢٢ دا ١٧٤.٥ ملیۆن دۆلار بووە. هۆکاری کەم کردنی داهاتە بۆ نزمی ئاستی بەرهەم و نرخی نەوتی هەرێم دەگەڕێتەوە. کۆی بەرهەمی ناوچەی گرێبەستی تاوکی کە هەردوو کێڵگەی تاوکی و فیشخاپورە بەیەکەوە لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣دا بە تێکڕا رۆژانە ٩٣ هەزار و ٨٧٩ بەرمیل نەوت بووە (پشکی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بریتی بووە لە ٢٢.٦٩١ بەرمیل) کە فیشخاپور ٤٩.٤٧٨ بەرمیل و تاوکی ٤٤.٤٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا لە کاتێکدا بەرهەمی رۆژانە لە چارەکی چوارەمی ٢٠٢٢دا لەو دوو کێڵگەیە ١٠٦،٤٩٦ بەرمل بووکە کە فیشخاپور ٥٩.٣٦٠ بەرمیل و تاوکی ٤٧،١٣٦ بەرمیل بووە ( لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠١٥ دا تەنها بەرهەمی کێڵگەی تاوکی بەبێ فیشخاپور ١٤٥،٢٠٠ بەرمیلی رۆژانەبووە واتە لەماوەی ئەم ٧ساڵەدا رۆژانە ٩٨،٧٢٢ بەرمیل تەنها لەبەرهەمی ئەم کێڵگەیە کەمی کردوووە) و بەرهەمی باشیک بەتێکرا لە چارەکی یەکەمدا ٨٤١ بەرمیلی رۆژانەبووە لەکاتێكدا لە چەرەکی چوارەمی ٢٠٢٢ دا ١.٣٢٦ بەرمیل بووەبە پێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ. (ناوچەی باشیک کۆمپانیای دی ئێن ئۆ پشکی ٦٦٪ ی کێڵگەکەی هەیە و کۆمپانیای وزەی تورکی TEC رێژەی ١٦٪ی پشکەکانی هەیە) واتە کۆی بەرهەمی رۆژانە لە هەردوو ناوچەی تاوکی و باشیک بەیەکەوە بریتی بووە لە ٩٤.٧٢٠ بەرمیلی رۆژانە لە کاتێکدا لە چەرەکی چواری ٢٠٢٢ دا بریتی بووە لە ١٠٦.٤٩٦ بەرمیل واتە بری ١١.٧٧٦ بەرمیل لەماوەی ئەوچارەکەدا بەرهەم کەمی کردووە. بەڕێژەی ١١٪. بە هۆی کاری چاککردن لە بیرەکاندا بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان کەمی کردووە بەراورد بە چارەکی پێشوو ، وە خەراپتر بوو بەهۆی راوەستانی هەناردەوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣و پرکردنی ئەمبارەکانی هەڵگرتنی نەوتیش لە ٢٩ی ئازارەوە تەنها ٤رۆژ لە دوای وەستانی هەناردە پڕ بوون و بەرهەمی کێڵگەکان بەتەواوی وەستاوە. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەڵێت "بە لەبەرچاوگرتنی نادیاری کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن و لەوەش گرنگتر پارەدان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەپای فرۆشتنی نەوتی پێشوودا کۆمپانیای DNO خەرجییەکانی کەمکردەوە، لەنێویاندا خەرخی هەڵکەندنی بیریش. لە کاتێکدا لەچارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا پێنج بیر تەواو بوون و سێ بیری تریش دەستی پێکرابوو بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا هیچ بیرێکی نوێ هەڵنەکەندراوە. هەرەوەها ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرە چالاکەکان لە ناوچەی مۆڵەتی تاوکێ لە چوارسەکۆوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ بۆ هیچ لە نیوەی دووەمی ساڵدا دابەزیوە. کۆی سەرمایە گوزاری کۆمپانیەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا لەکێڵگەکانی هەرێم بەهۆی ئەو بارودۆخەوە کەمی کردووە وە ئەمش وایکردووە ئەو پارەیەی لە چارەکی یەکەمی ساڵدا خەرجیان کردووە کە ٣٩.٧ ملیۆن دۆلارە رێژەی ٤٠٪ی هەموو خەرجی ساڵەکە پێک بهێنێت. هەوروەها خەرجی گەران و پشکنین لەم چارەکەدا دابەزیوە بۆ ٦.٦ ملیۆن دۆلار لە کاتێکدا لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ دا ١٧.٦ ملیۆن دۆلاربووە واتە بەرێژەی ٦٢.٥٪. کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی DNO نەرویجی پشکی ٧٥٪ و ئەوی دەمێنێتەوە کە دەکاتە ٢٥٪ پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکییە لەناوچەی گرێبەستی تاوکی. هەروەها لە بەعشیقە کۆمپانیاکە ٦٤٪ پشکی هەیە و کۆمپانیای تی ئی سی TEC( کۆمپانیای وزەت تورکی ١٦٪ و هەرێمی کوردستان ٢٠٪ی پشکەکانیان هەیە١. پرۆژەی گازی فیشخاپور- تاوکی کە بە بری ١١٠ ملیۆن دۆلار لە ناوەراستی ساڵی ٢٠٢٠ دا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بڕی ٧.٦ ملیار پێ سێجا گازی گلداوەتەوە لە فیشخاپور و بە هێڵێک گواستویەتییەوە بۆ کێڵگەی تاوکی و داخڵی حەشارگەکەی کردووەتەوە کە بەرانبەرە بە ٤٦١،٥٠٠ تۆن گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن CO2 کە پێشتر ئەو گازە لە کێڵگەکە دەسوتێنرا. تێچووی بەرهەمهێنان٢ لە کوردستان بریتییە لە ٥،٨ دۆلار بۆ بەرمیلێک لە کاتێکدا لە چارەکی کۆتایی ٢٠٢٢ دا ٥.٣ دۆلار بووە بەڵام لە دەریای باکور تێچووی بەرمیلێک بۆ کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە ١٧.٥ دۆلار بووە کە ٣ هێندەی کوردستان دەکات. ٢- کۆمپانیای گنێڵ ئەنێرجی ئەم کۆمپانیایە لەچەند کێڵگەیەکی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنان دەکات، لە گەڵ کۆمپانیایی دی ئێن ئۆ یەکێکن لە کۆنترین کۆمپانیاکانی بواری نەوت کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنان دەکەن. گەنێل لە هەریەک لە کێڵگەکانی تەق تەق، تاوکی فیشخاپور و سەرتە نەوت بەرهەم دەهێنێت. گەنێڵ ئەنێرجی بەپێی ڕاپۆرتی مانگانە لەچارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا کۆی ٦٤.٤ ملیۆن دۆلاری لە هەرێم وەرگرتووە بۆ شایستەی دارایی مانگی ئاب و ئەیلولی ٢٠٢٣ . هەرچەندە لە ڕاپۆرتی چارەکی ساڵدا دەڵێت ٦١ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. بڕی ئەو پارانەی گەنێڵ و هاوپشکەکانی وەریانگرتووە لەگەڵ ئاستی بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو٣ کێڵگەیەی گەنێڵ ئەنێرجی کاری تێدا دەکات و بەرهەمی هەیە بەم شێوەیە: شایستەی گەنێڵ لە تاوکی: کۆی ئەو پارانەی گەنێڵ بۆ تاوکی وەری گرتووە بریتی بووە لە ٥٥.٩ ملیۆن دۆلار لەم برە ٣٦.٣ملیۆن دۆلار وەکو شایستەی فرۆشی نەوت بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ٢٠٢٢ وەرگیراوە، ١٩.٦ ملیۆن دۆلار وەکو شایستەی دواخراو و قەرز وەرگیراوە کە بەسەر یەکەوە ٥٥.٩ ملیۆن دۆلار دەکات کە لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی گەنێڵ ئەنێرجی وەری گرتووە. ● شایستەی تەق تەق) گەنێڵ ئەنێرجی و ئاداکس پەترۆلیۆم) کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا کۆی ٤.٩ملیۆن دۆلاری وەکو پشکی خۆی بۆ ئەم کێڵگەیە وەرگرتووە وەلە سەر بنەمای پشکی کۆمپانیاکان و بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم ئەوا کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم کە هاوبەشی دووەمە نزیکەی ٤ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، واتە کۆی ئەو پارەیەی کۆمپانیاکان لەم چارەکەدا وەریان گرتووە لە کێڵگەی تەق تەق بریتی بووە لە ٨.٩ملیۆن دۆلار. کێڵگەی تەق تەق یەکێک بوو لە کێڵگە گەورەکانی هەرێم کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی ٤٤% پشکی کێڵگەکەیەو هەروەها کۆمپانیای ئاداکس پەترۆلیۆم پشکی ٣٦% هەیە و هەرێمیش ٢٠٪ . گەنێڵ ئەنێرجی لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەڕیم کردووە بۆ ئەم کێڵگەیە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ دا ئاستی بەرهەم گەشتە ١٤٨،٢٠٠ بەرمیل لەرۆژێکدا پاشان لەنیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ دا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە کەمبویەوە بۆ ١٢٨،٩٠٠ بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و لە و کاتە بەدواوە بەردەوام ئاستی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لەکەم بووندایە تا گەشتە ئەوەی ئێستا ئاستی بەرهەمی ٣،٦١٠ بەرمیلە ، هۆکارەکەشی بۆ راکێشانی ئاو Coning بۆ ناو حەشارگەکە دەگەڕێنرێتەوە, شارەزایان هۆکاری ئەم کێشەیە بۆ زۆر فشارکردنە لە بیرەکان و زیاتر لەو برەی کە دەبێت بەرهەم بهێنرێت دەگێرنەوە. لەدوای ئەوەی هەناردە وەستا بەرهەمی ئەم کێڵگەیە وەکو کێڵگەکانی تر ئاڕاستەی کۆگای ئەمبارکردنی کێڵگەکە کرا، بەهۆی ئەوەی کۆگاکانی ئەم کێڵگەیە سەرەتا بۆ بەرهەمی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دروستکراوە و لەبەرئەوەی ئاستی بەرهەم ئێستا تەنها ٢٪ ی ئەو توانایەیە بەرهەمی کێڵگەکە بۆماوەیەکی درێژ توانرا ئەمبار بکرێت ئەم هەفتەیە کۆگانی پڕبووە. ● شایستەی سەرتە(گەنێڵ ئەنێرجی و شیڤرۆن) لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣دا کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بڕی ٣.٦ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە. هەروەها بەپێی پشکەکان کۆمپانیای شیڤرۆن بڕی ٥.٩ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە( پشکی شیڤرۆن لەسەر بنەمای پشکی کۆمپانیاکە لە کێڵگەکە وەرگیراوە) واتە بەسەریەکەوە بری ٩.٥ ملیۆن دۆلار لەم کێڵگەیە لەلایەن هەردوو کۆمپانیاکەوە وەرگیراوە. . لەم کێڵگەیەدا شایستەی دواخراو نییە چوونکە ئەم کێڵگەیە لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەفەرمی وەک کێڵگەیەکی بەرهەمهێنی بازرگانی ڕاگەیەنرا. سەبارەت بە کەمبونەوەی بەرچاوی بەرهەمی کێڵگەی سەرتە و ئایا هەمان سەرئەنجامی تەق تەق` چاوەڕێی سەرتەش دەکات، لە کەم بوونەوەی بەرهەم؟ کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی پێی ڕاگەیندین " سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کە ئێستا بەرهەم قازنج بکات، پاشان هەر وەبەرهێنانێکی سەرمایە ی زیادە پەیوەستە بە هەریەک لە قازانجی ناوچەی گرێبەستەکە و ئاستی متمانە بەوەی کە وەبەرهێنانێکی لەوجۆرە چەندە داهات زیاد دەکات". سەبارەت بە زیادکردنی بەرهەم دەڵێت" رێنماییەکانی بەرهەم هێنانمان لەسەرتە هیچ باشترکردنی بەرهەم لەخۆناگرێت". بەرهەمی کێڵگەکە سەرەتا ٥٠٠٠ بەرمیل بوو پاشان بۆ زیاتر لە ١٠٫٠٠٠ بەرمیل نەوت بەرزبوویەوە، بەڵام ئێستا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە ٣،١٦٠ بەرمیلی رۆژانە بووە لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٢ دا ٥.٥٩٠ بەرمیل بەرهەمی رۆژانەبووە. ئێستا کێڵگەکە لە بەرهەم هێنان وەستاوە بەهۆی وەستانی هەناردەوە. لەم کێڵگەیەش دیسان کێشەی راکێشانی ئاو هەیە بۆ بیرەکە ،Water coningبەهۆی هاتنی ئاو بۆ ناوبیرەنەوتییەکان بەرهەم کەمی کردوو . کێڵگەی سەرتە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی پشکی ٥٠٪ و گەنێڵ ئەنێرجی ٣٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی هەیە. ● کێڵگەی قەرەداغ (گەنێڵ ئێنێرجی و شیڤرۆن) گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم PSAی قەرەداغ لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کۆتای هاتووە. لەوەڵامی پرسیاری ڕوونبیندا سەبارەت بە ناوچەی گرێبەستی قەرەداغ گەنێڵ ئێنێرجی بە ڕوونبینی ڕاگەیاند" ئێستا گرێبەستی PSA ی قەرەداغ بەسەرچووە و لەدەستی حکومەتی هەرێمدایە، لەگەڵ ئەوەشدا گفتووگۆ سەبارەت بە ئایندەی ناوچەی گرێبەستەکە لە ئارادایە" . گەنێڵ لەساڵی ٢٠٢١ دا ڕایگەیاند لەمساڵدا هەڵکەندنی بیری قەرەداغ ٢ بڕی ٣٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، بەڵام نازانرێت دوای چەند ساڵ کارکردن چەندیان خەرج کردووە. وەسەبارەت خەرجی کۆمپانیاکان لە وکێڵگەیە وتەبێژی گەنێڵ بەروونبینی ووت" کۆی گشتی خەرجی ناوچەی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە". لە ئێستاشدا بەپێی زانیارییەکانی ئێمە و بەدواداچوونەکانمان کۆمپانیای گەنێڵ هەموو ستافەکەی و نوسینگەکەی سلێمانیشی کشاندووەتەوە هەموو ئاماژەکان بەوئاراستەیەن کە کێڵگەکە رادەست بکاتەوە و سودی ئابووری نەبێت بۆ کۆمپانیاکە. هەروەها کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لە پێگەی فەرمی خۆی کێڵگەی قەرەداغی لابردووە کە تا پێش چەند هەفتەیەک وەکو کێڵگەیەک کە لە قۆناغی پێش بەرهەمهێناندایە pre-production دانراوو. کێڵگەی نەوتی قەرەداغ کەوتووەتە ناوچەی قەرەداغی سلێمانییەوە و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی پشکی ٤٠٪ ی پشکەکانی هەیە و کۆمپانیای شیڤرۆنێش ٤٠٪ و هەرێمی کوردستانیش ٢٠٪. قەرەداغ بەپێی ڕاپۆرتەکانی شیڤرۆن و گەنێڵ ئەنێرجی ناوچەیەکی جیۆلۆجی ئاڵۆزە. کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩دا رایگەیاند کە حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە لەسەر کرینەوەی بەشێک لە پشکەکانی شیڤرۆن و لەو کاتەوە وەکو کۆمپانیای سەرکار گەڕان و پشکنین دەکات و خەریکی هەڵکەندنی بیری قەرەداغ ٢ بوو و چەندین جار کێشەی بۆ دروست بوو کاری هەڵکەندن هەڵدەسەپێردراو ڕادەگیرا و جارێکی تر دەستی پێدەکردەوە تاوەکو ئەوەبوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ کۆمپانیا رایگەیاند کە سەرکەوتوو نەبوون و جارێکی تر لە گەل هاو کارەکانیاندا هەڵسەنگاندنی بۆدەکەنەوە. شیڤرۆن یەکێکە لەکۆمپانیا گەورەکانی جیهان لە بواری گاز و نەوت و سەبارەت بەهەرێمی کوردستان دەڵێت " شێڤرۆن تەکنۆلۆجیای زۆر پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت لەهەرێمی کوردستان بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی وزەدا" بەڵام وادیارەمەترسی و ئاڵۆزییە جیۆلۆجییەکان نائومێدی کردوون. بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم PSA گەر کۆمپانیا لەماوەی گەڕان و پشکنیندا نەگەشت بە بەرهەمی بازرگانی مافی وەرگرتنەوەی هیچ خەرجییەکی نییە. بۆیە ئەگەری هەیە حکومەتی هەرێمیش گرێبەستەکە بۆ کۆمپانیاکە درێژنەکاتەوە گەر ئەوە بکات ئەوا لە ماوی کەمتر لە ساڵێکدا ٣ کێڵگە لە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی وەردەگیرێتەوە. ● کێڵگەی میران و بنەباوی: کێڵگەی بنەباوێ و میران دوو کێڵگەی گازین و ١٠٠٪ ی پشکەکانی ئەم دوکێڵگەیە هی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بووە. دوای ئەوەی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لە بەرواری ٢٠ ی ئابی ٢٠٢١ دا ڕایگەیاند کە لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە کە حکومەتی هەرێم دەیەوێ کۆتایی بهێنێت بە گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم لە کێڵگەی بنە باوی ومیران کۆمپانیاکە لە بەرواری ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ رایگەیاند بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە ئاگادار کراوەتەوە کە حکومەتی هەرێم گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم کۆتایی پێ دێنێت. دوای ئەوەی هەرێم گرێبەستی گەنێڵ ئێنێرجی لە هەردوو کێڵگەی گازی بنەباوێ و میران هەڵوەشاندەوە بۆردی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە رایگەیاند “گەشتینە ئەو دەرەنجامەی هیچ بژاردەیەکی کردەیمان لە بەردەم دا نییە جگە لە رازی بوون بە کۆتایی هێنان بە گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم وە کو دەرەنجامێک بۆ کۆتایی پێکهێنانی گرێبەستەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، وە داوای قەرەبوو لە حکومەتی هەرێم بکات”. بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەست روونبیندایە دادگای ناوبژیوانی لەندەن London Courts of International Arbitration مانگی شوباتی ٢٠٢٤ی دیاری کردووە وەکو وادەی دادبینیکردنی بۆ کێشەی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی. لە داواکەدا کۆمپانیاکە داوای قەرەبووکردنەوەی زۆر دەکات، بۆ ئەوزیانە گەورەیەی لێی کەوتووە لە ئەنجامی کۆتای هێنان بەگرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم بۆ هەردوو کێڵگەی بنەباوێ و میران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، گەنێڵ وادەڵێت. لە بەرانبەردا وەزارەتی سامانە سرشتییەکان دەڵێت“حکومەت نیگەرانە لەوەی کە گەنێل شکستی هێناوە لە پێشکەشکردنی هەر پێشنیارێکی باوەڕپێکراو بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتی و گازی بنەباوی و میران و تێبینی ئەوەش دەکات کە ئەم شکستە بەشێوەیەکی بەرچاو توانای حکومەتی دواخستووە بۆ پێشخستنی ئەو کێڵگانە لە کاتی خۆیدا”. هەروەها دەڵێت"حکومەت توندی ڕەتی دەکاتەوە کە گەنێل مافی هەر قەرەبووکردنەوەیەکی هەبێت. حکومەت بە توندی بەرگری لە هەر داوایەک دەکات کە لەلایەن گەنێلەوە دژی کراوە، وە بەنیازە دژەداوی هەبێت بۆ قەرەبوکدنەوەی لەسەر ئەوەی کە گەنێڵ دەستی لە گرێبەستی هاوبەشیکردنی بەرهەم هەڵگرتووە". کێڵگەی بنەباوێ ٣٠٠ کم لەسنووری تورکیاوە دورە وە ٦٠ کم لە هەولێرە وە . یەکەم گرێبەست لەساڵی ٢٠٠٦ کراوە. یەدەگی نەوتی بنەباوێ مەزەندەکراوە بە ٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوت لە جۆری زۆر سوك API 45 و هەروەها یەدەگی گازیش بە ٨٫٢ ترلیۆن مەتر سێجا مەزەندەکراوە.و لەساڵی دا ٢٠٠٧ یەکەم بیر لێدراوە و تا ساڵی ٢٠١٤ شەش بیر لێدراوە و تەواو بووە ، هەر لەو ساڵەدا ڕاگەیەنرا کە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە کەمە بەڵام گازێکی زۆری هەیە. چاوەڕێ دەکرا بەرهەمی گازی بنەباوێ بەدوو قۆناغ لە ٣٥٠بۆ ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە بێت. یەکەم ماوەی بنیات نان و دووەمیش ماوەی سەقامگیری بەرهەم کە پێدەوترێ (Plateau period). پاشتر بەپێی گرێبەستی کرین Lifting Agreement کە لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ دا ئیمزاکراوە، حکومەتی هەرێم گازی بنەباوێ دەکرێت بەنرخی ١,٢$ بۆ هەر هەزار پێ سێ جایەك. بەپێی رێکەوتنەکە پەرەپێدان بە دوقۆناغ دەکرا، قۆناغی بنیاتنان کە دوساڵە و قۆناغی دوەم ١٠ ساڵ دەبێت. کێڵگەی گازی میران دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانییەوە، ڕووبەری گرێبەستی میران 293 میل چوارگۆشەیە و یەدەگی گازی سروشتی مەزەندە دەکرێت بە ٦.٨ بۆ ٩.١ تریلیۆن پێ سێجا (نزیکەی لە نێوان ١٩٢ بۆ ٢٥٧ ملیار مەتر سێجا) غازی سروشتی و 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە. ● گۆڵف کیستۆن Gulf Keystone و ئێم ئۆ ئێڵ MOL کێڵگەی شێخان لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی و ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری پێکەوە وەبەرهێنان دەکەن. لەماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا هەریەک لە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن و ئێم ئۆ ئێڵ بە ٢گوژمە شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە. کۆی ئە پارەیەی گۆڵف کیستۆن لەو ماوەیەدا وەری گرتووە بریتیی بووە لە ٦٥.٧ملیۆن دۆلار بووە بۆ فرۆشی نەوتی کێڵگەکە. هەروەها کۆمپانیای ئۆ ئێم ئێڵ OML بڕی ١٨.١ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە بۆ هەردوو مانگی ئاب و ئەیلولی ٢٠٢٢. کۆی ئەو پارانای کە تەنها لە مانگی تشرینی یەکەم تا کۆتایی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن وەرینەگرتووە بریتییە لە ١٠٢ ملیۆن دۆلار بە پێی میکانیزمەکەی حکومەتی هەرێم بۆ نرخی نەوت دایناوە. ئەم جگە لە شایستەی کانوونی دووەم تا کۆتایی ئازاری ٢٠٢٣. تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بریتی بووە لە ٤٩.٢٠٠ی رۆژانە وەلەمانگی ئازاردا بەرهەم گەشتووەتە ٥٣.٧٠٠ بەرمیلی رۆژانەوە لە ناویاندا پێنج ڕۆژ بەرهەمی کێڵگەکە لە ٥٥ هەزار بەرمیل زیاتربووە. . تێچووی بەرمیلێک نەت لە نێوان ٢،٩ بۆ ٣.٣ دۆلاردابووە. دوای ئەوەی لە ٢٠ی ئازاردا هەناردەی نەوتی هەرێم وەستا بەرهامی کێڵگەکە نێردرا بۆ ئەمبارکردن وە لە دوای ٦رۆژ یەکەی بەرهەم هێنانی ١ (PF-1)لە ٣١ ی ئازاردا لە بەرهەم هێنان وەستا و لە ١٣ی چواریشدا یەکەی بەرهەم هێنانی ٢ ش (PF-2)لە بەرهەم هێنان وەستا. وەتا ئێستا بەهۆی وەستانی هەناردەوە نزیکەی ٣ ملیۆن بەرمیل دواکەوتووە لە بەرهەم هێنان. کۆمپانیی گۆڵف کیستۆن بەهۆی وەستانی هەناردەوە دواکەوتنی شایستە داراییەکانین بەشێوەیەکی بەرچاو سەرمایەگوزاری لەکێڵگەکەدا کەم دەکاتەوە لە ١٦٠-١٧٥ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٨٠-٨٥ ملیۆن واتە بەڕێژەی ٥٠٪. کێڵگەی شێخان دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. ئەم کێڵگەیە لە مانگی ئابی ٢٠٠٩ دا نەوتی تیا دۆزرایەوە و لە مانگی تەموزی ٢٠١٣ دا دەست بە بەرهەم هێنانی نەوت کرا تێیدا. قەرزەکانی گۆڵف کیستۆن ٧٣ ملیۆن دۆلار و ئێم ئۆ ئێڵ ٢١ ملیۆن دۆلار بووە بۆ ئەو ماوەیە. کێڵگەی شێخان ١٨ بیری تێدا هەڵکەنراوەو ٢ یەکەی چارەسەری تێدایە PF-1-2 . کێڵگەکە لەڕیی بۆرییەوەبە بۆری بەهێڵی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بەسراوەتەوە. تا ئێستا کۆی نەوتی بەرهەم هاتوو لە کێڵگەکە نزیکە ١١٨ ملیۆن بەرمیل دەبێت. یەدەگی نەوتی کێڵگەکەبەم شێوەیە: ● یەدەگی سەلمێنراو 1P reserves: 224 MMstb ● یەدەگی ئەگەری 2P( Probable): 2P reserves: 489 MMstb جۆری نەوتی ئەم کێڵگەیە قورسە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە داشکانی ٢٣.٣ دۆلار لە ژێر نرخی برێنتەوە هەربەرمیلێک نەوت فرۆشراوە لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠٢١ دا بەداشکاندنی ٢١.٢ دۆلار فرۆشراوە. ● شاماران ShaMaran کۆمپانیای شاماران لە دوو کێڵگەی نەوتی گرێبەستی هەیە و نەوت بەرهەم دەهێنێت.ئەوانیش کێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگە. کێڵگەی ئەتروش ( شاماران و تاقە) کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەی ئەتروش لە چارەکی یەکەمی٢٠٢٣ دا وەریانگرتووە بریتی بووە لە ٥٥.٢ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای شاماران کە پشکی ٢٧,٦%کێڵگەکەی هەیە بڕی ٢٠.٣٣ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە و کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە بڕی ٣٤.٩١ ملیۆنی وەرگرتووە. تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی ئەتروش لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە ١١ بیری بەرهەم هێنەوە بریتی بووە لە ٣٦ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و تا ٣١/١٢/٢٠٢٢ کۆی نەوتی فرۆشراوی کێڵگەکە بریتی بووە ٦٧ ملیۆن بەرمیل. کۆمپانیای شاماران لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە لە کێڵگەی ئەتروش وەبەرهێنان دەکات. خەرجی سەرمایە گوزاری لەم کێڵگەیە بەرێژەی زیاتر لە ٥٠٪ کەمی کردووە بەهۆی وەستانی هەناردەو دواکەوتنی شایستەی داراتت کۆمپانیا نەوتییەکان کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەی ئەتروش. ● سەرسەنگ ( شاماران و ئێچ کەی ئێن ) لە کێڵگەی سەرسەنگ هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئێچ کەی ئێنی HKN ئەمەریکی خاوەنی ٦٢٪ی پشکەکانە و کۆمپانیای شامارانی کەنەدی ١٨٪ ی پشکەکان (کۆمپانیای شامارانی کەنەدی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە پشکاکانی تۆتاڵی فەرەنسی کریوەتەوە، بەمەش شاماران لە هەردوو کێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ خاوەن پشکە). کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN لەماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا بڕی ٥٨.٣ ملیۆن دۆلاری بە دوو گوژمە لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە . کۆمپانیاکە هیچ شایستەیەکی سێ مانگی کۆتایی ٢٠٢٢ لەگەڵ ٣ مانگی سەرەتای ٢٠٢٣ وەرنەگرتووە. هەروەها شاماران لەسەر بنەمای پشکەکان بڕی ١٦.٧٣ ملیۆن دۆلاری لە کێڵگەی سەرسەنگ وەرگرتووە وەرگرتووە کە بەسەر یەکەوە ٧٧ ملیۆن دۆلار دەکات . کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لە گەڵ وەستانی هەناردەی نەوتی هەڕێم لە ٢٥ی ئازار دەستی کرد بە ئەمبارکردنی نەوت لە ئەمبارەکانی هەڵگرتنی نەوت لە کێڵگەکە تا بەرواری ١٩ی نیسان وە لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ئەمبار کرا و پاشان بەرهەمهێنان بۆماوەیەکی کورت وەستا تا ئەوەی لە بەرواری ٢٥ی نیساندا جارێکی تر بەرهەم هێنان دەستی پێکردەوە لەو کاتەوە و کۆمپانیاکە کەوتە فرۆشتنی نەوت بە بازاڕی ناوخۆ بە تێکڕا رۆژانە ٢٢ هەزار بەرمیل نەوت و لە ئێستادا چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو هەناردە دەست پێدەکاتەوە رۆژانە لە نێوان ٢٥ تا ٥٠ هەزار بەرمیل بە پاڵآوگەکانی ناوخۆ بفرۆشێت. نرخی نەوتی فرۆشراو بەپاڵاوگەکان جیاوازە. داهاتی کۆمپانیاکە لە کێڵگەکەدا بەرێژەی ١٧.٪ کەمی کردووە هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخی نەتی هەرێمە کە بەومیکانیزمەی هەرێم دیاری کردووە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ ەوە رێژەی ٣٠.٥٪ کەمی کردووە بەڵام بەهۆی زیاد بوونی بەرهەمی کێڵگەکەوە بەڕێژەی ١٨.٢٪ جیاوازی داهاتەکە قەرەبوو کراوەتەوە. تێکڕای بەرهەم لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا رۆژانە ٣٥ هەزار بەرمیل بووە لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٢ دا تێکڕای بەرهەم ٢٩.٦ هەزار بەرمیل بووە. وە پێش وەستانی هەناردە ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە بۆ ٤٤ هەزار بەرمیل بەرزبوو یەوە. بەهۆی دواکەوتنی شایستەی دارایی کۆمپانیاکانەوە لەم کێڵگەیەش خەرجی سەرمایەگوزاری Capex بەڕێژەی ٧٥٪ کەمی کردووە. هەروەها خەرجی بەرهەم هێنانیش Opex بەرێژەیەکی زۆر کەمی کردووە وە رێنماییەکانی خەرجی پێشوو وەستێنراوە بەهۆی نادڵنییایی لەوەرگرتنی شایستەکان و نادیاری کاتی هەناردە . کۆی نەوتی بەرهەم هاتوو لە کێڵگەکە تاوەکو ٣١/١٢/٢٠٢٢ بریتی بووە لە ٥٤.٣ملیۆن بەرمیل نەوت. . پشکی شاماران لە بەرهەمهێنان لەساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی ٦٠٪ زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ ئەوەش بەهۆی کرینەوەی پشکەکانی کۆمپانیای تۆتاڵ لە کێڵگەی سەرسەنگ کە ١٨٪ ی پشکی کێڵگەکەیە. کۆی بەرهەمی هەردوو کێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ تا کۆتا رۆژی ٢٠٢٢ بریتی بووە لە ١٢١ ملیۆن بەرمیل نەوت. کۆی ئەو شایستە دارایینەی کۆمپانیاکە بۆ مانگی تشرینی یەکەم تا کۆتایی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ناردویەتی بۆ حکومەت و هێشتا وەری نەگرتووە وەکو لە خشتەکی خوارەوەدا دیارە ١٣٩ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار دۆلارە، لەم بڕەش ١٠٨ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار دۆلاری پشکی ئێچ کەی ئێنە و شامارانیش ٣١ ملیۆن و ٣٦٢ هەزار دۆلار. بڕیارە لە پاش ٩٠ رۆژ کۆمپانیاکان شایستەیان وەربگرن بۆ هەرمانگێک. نەوتی سەرسەنگ کوالیتی بەرزە و API لە نێوان ٣٧- ٣٩ یە وە پێشتر نرخی بەرمیلێک نەوتی بە داشکاندنی ٧ دۆلار لەژێر نرخی رۆژی برێنتەوە دیاری دەکرا،و کۆمپانیاکانی نەوت لە ناویانیشیانا ئێچ کەی ئێن HKN دەڵێن دڵنیا نین و نازانن نرخەکان بەم پێوەرە نوێیە چۆن کاریگەردەبێت لەسەریان. ئەوەی جێی سەرنجە نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەم کێڵگەیە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ ەوە واتە لەوئەوبەروارەی کە کە پێوەری KTB ( بلێندی کوردستان) لەبری برێنت بۆ دیاری کردنی نرخ دەستنیشان دەکرێت لە نێوان ١٧ بۆ ١٩ دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت فرۆشراوە. کێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆکە و تێکڕا ئاستی بەرهەمی لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بەتێکڕا رۆژانە بریتی بووە لە ٣٥٫٠٣١ بەرمیل نەوت. کۆمپانیای فۆرزا (کێڵگەی هەولێر) لە کێڵگەی هەولێر و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم کاردەکات و پشکی ٦٥٪ لە کێڵگەکەدا هەیە، لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بڕی ٤٧.٨ ملیۆن دۆلار وەرگیراوە لە لایەن کۆمپانیای فۆرزاوە، لە ناویدا بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار شایستەی دارایی نەوتی فرۆشراوی فۆرزا بووە لە وچارەکەدا کە بڕی ٧٣٨.١٠٠ بەرمیل نەوت بەنرخی ٥٤.١٩ دۆلار بۆ هەربەرمیلێک نەوت فرۆشراوە. تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە چارەکی یەکەمدا بریتی بووە لە ١٢،٨٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە لە کاتێکدا لە تێکڕای بەرهەم لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ١٤.٥٠٠ بەرمیل بووە. کۆمپانیای فۆرزا لە پێش مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا لە ژێر ناوی Orex Petroleum دا کاری دەکرد و لە ٢٧ ی تشرینی دووەم ناوەکەی گۆڕی بۆ Forza Petroleum ئێستا لەژێر ئەو ناوەدا کاردەکات. زانیارییە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کۆمپانیای کار بەشێکی زۆری پشکەکانی کۆمپانیای فۆرزای کڕیوە و خاوەندارێتی دەکات، باس لە سەر و ٩٠٪ ی پشکەکان دەکرێت. ئەو کۆمپانیانەی شایستە و زانیاریان لەسەر کێڵگە نەوتییەکان بڵاو ناکەنەوە ● کـــار گروپ (خورمەڵە) کۆمپانیای کار لە کێڵگەی خورمەڵە کار دەکات و گرێبەستی لە گەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەیە بۆ پەرەپێدن لە کێڵگەکەدا. جۆری گرێبەستی ئەم کۆمپانیایە تائێستا ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ئەم کێڵگەیەی کاری تێدا دەکات کێڵگەیەکی ئامادەبووە و لە بەرهەمدابووە کاتێک کۆمپانیاکە وەریگرتووە. ئاستی بەرهەم لەکێڵگەی خورمەڵە پێش وەستانی هەناردە بە١٤٥ بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت، نزیکەی ٣٧٪ ی هەموو بەرهەمی نەوتی کوردستانە. کۆمپانیاکە تا ئێستا هیج ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاستی بەرهەم و شایستە داراییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە. ڕوونبین کرد بە کۆمپانیاکەوە بەڵام پەیوەندییەکە درووست نەبوو هەروەها کۆمپانیاکەش هیچ پێگەیەکی ئەلەکترۆنی نییە بۆ چالاکییەکانی. بەڵام روونبین لە سەرچاوەی نافەرمییەوە زانیویەتی کە کێڵگەکە تا ئێستا بەردەوامە لە بەرهەم هێنان بەڵام بەئاستێکی نزمتر لە پێش وەستانی هەناردە لە ٢٥ی ئازار ، ئێستا زۆربەی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە بۆ پاڵاوتن لە پاڵاوگەی کار بەکاردەهێنرێت و رێژەیەکیشی بەتەنکەر هەناردەی تورکیا دەکرێت. ئەم کۆمپانیایە کۆمپانیایەکی خۆماڵییە و کارکردنی لە بواری نەوتدا نوێ یە و لە گەڵ دامەزراندنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا کار ئاسانی بۆ کراوە، ئێستا بە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا ناوخۆییەکانی بواری وزە دادەنرێت لە هەرێم. کۆمپانیای کار ئێستا لە گەڵ کۆمپانیای رۆسنەفتی روسیدا خاوەندارێتی بۆری گواستنەوەی هەرێمیش دەکات و پشکی ٤٠٪ ی هەیە و کۆمپانیا روسییەکەش ٦٠٪ . کرێی گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بەم بۆرییەدا لە ناو خاکی کوردستاندا بە پێێ ڕاپۆرتی دیلۆیت کە لە ٢٨/٦/٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە ٤ دۆلار و ٨٦ سەنت بووە لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا، لە کاتێکدا کرێی گواستنەوە و ئەمبارکردنی بەرمیلێک نەوت لە ناو خاکی تورکیادا ١ دۆلار و ٢٨ سەنت بووە بەپێی هەمان ڕاپۆرت. هەروەها کۆمپانیای کار خاوەندارێتی گەورەترین پاڵاوگەی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە رۆژانە نزیکەی ٢٥ هەزار بەرمیل نەوت بۆ وەزارەتی سامانە سرو شتییەکان دەپاڵێوێت بە ڵام دیسان دیار نییە ئێستا بە چ نرخێک نەوت دەپاڵیوێت، بەڵام لە ڕابوردوودا بەپێی ئەو پارانەی لەحکومەت وەریانگرتووە بۆ پاڵاوتن بە دوو هێندەی ئەو نرخە مەزەندە دەکرێت کە پاڵاوگەکە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی دەپاڵاوت! ● کۆمپانیای گازپرۆم و وێستەرن زاگرۆس کێڵگەی گەرمیان ئەم کێڵگەیە کەو تووەتە ناوچەی گەرمیانەوە هەریەک لە کۆمپانیای گازپرۆم روسی و وێستەرن زاگرۆسی کەنەدی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن و هەریەکە خاەنی ٤٠٪ ی پشکەکانن. ڕوونبین پەیوەندی بەهەردوو کۆمپانیاکەوە کردووە بۆ دەستخستنی زانیاری نوێ بەڵام بەداخەوە تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوتووە. ئەم کێڵگەیە ئێستا ئاستی بەرهەمی لە ٣٣ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ ١٢ هەزر بەرمیل دابەزیوە. هۆکارەکەشی بۆ راکێشانی ئاو بۆ ناو حەشارگە نەوتییەکە دەگەرێتەوەو ڕاکێشانی ئاو لەگەڵ نەوتەکەدا بەرێژەیەکی زۆرە کە جیاکردنەوەی قورسە هەندێک جار، هەروەک لە تەق تەق و سەرتە و پێشتریش لە تاوکی ڕویدا. جۆری نەوتی ئەم کێڵگەیە نەوتێکی سوک و شیرینە وAPI یەکەی لە ٤٥ دایە. بیرە نەوتییەکانی گەرمیان کە لە ئێستادا ژمارەیان چوار بیری نەوتە . بیرە نەوتی سەرقەڵا یەکی گەرمیان، دەکەوێتە گوندی حەسیرەوە، بیرە نەوتی سەرقەڵا دوو لە گوندی ملە سورەیە، بیرە نەوتی سەرقەڵا سێ دەکەوێتە گوندی کەواچەرمووەوە، بیرە نەوتی سەرقەڵا چواریش لە گوندی کارێزەیە، بیرە نەوتی سەرقەڵا پێنجیش کە خەریکە شکست دەهێنێت، دەکەوێتە گوندی ملە سورەوە، سەرجەم گوندەکانیش لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی سەرقەڵای سنوری قەزای کفریین. بەهەمان شێوەی کۆمپانیای کار ئەو کۆمپانیایەنەی کە لێرە کاردەکەن شایستە داراییەکانیان ڕانەگەیاندووە بەڵام ساڵی چەند جارێک زانیاری لەسەر چالاکی و ئاستی بەرهەمیان ڕادەگەیاند، ماوەیەکە ئەو زانیاریانەش بوونی نەماوە. تائێستا چەند جارێک کێشە بۆ گواستنەوەی نەوتی ئەم کێڵگەیە دروست بووە، وەکو ناڕەزایی لە لایەن شۆفێری گواستنەوەی نەوت و خەڵکی ناوچەکەوە. ● کۆمپانیای رۆسنەفت( کێڵگەی بجیل) کێڵگەی بجیل دەکەوێتە نزیک هەریر و لە ساڵی ٢٠١٠ نەوتی لێ دۆزراوەتەوە کۆمپانیای رۆسنەفت لە ساڵی ٢٠١٧ دا گرێبەستی هاوبەشی کردنی لەبەرهەم لەگەڵ هەرێم کردووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکە و پشکی ٨٠٪ی کێڵگەکەی هەیە. بە پێی ئەو داتایانەی لە بەردەستی روونبینە کێڵگەکە لە کۆتایی مانگی کانوونی ٢٠٢٣ دا ئاستی بەرهەمی برتیت بووە لە ٦،٠٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە . کۆمپانیا رووسییەکە هیچ زانیارییەکی لەسەر ئاستی بەرهەم و خەرجی و داهاتی کێڵگەکە و کۆمپانیاکە بڵاونەکردووەتەوە. وە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە کە ئایا لە دوای راوەستانی هەناردە بەرهەمی ئەم کێڵگەیەش وەکو هەندێ کێڵگەی تر وەستاوە یان نا. ● کۆمپانیای هەنت ئۆیل (کێڵگەی ئێسفنی یان عەین سیفنی) ئەم کێڵگەیە کەوتووەتە نزیک شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک ، کۆمپانیای هەنت ئۆیل وەبەرهێنانی تێدا دەکات پشکی ٨٠٪ی کێڵگەکەکی هەیە ئەم کێڵگەیە لەساڵی ٢٠١١ دا نەوتی تێدا دۆزراوەتەوە . جۆری نەوتەکەی قورسە و API 21 . ولە کۆتایی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دا ئاستی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە ٦،٥٠٠ بەرمیلی رۆژانە بووە. زانیار ئەوتۆ بەردەست نییە کە لەگەڵ وەستانی هەناردەدا ئایا بەرهەمی ئەم کێڵگەیە وەستاوە یان نا. ● کۆمپانیای پیت ئۆیل (کێڵگەی چیا سورخ) ئەم کێڵگەیە دهكهوێته سنوری ناحیهی قۆرهتو، ئهگهرچی ئهم ناحیهیه سهر به قهزای خانهقینه، بهڵام بهوپێیهی له راپهڕینی ساڵی 1991 دا بهشێكی زۆری ئازادكراوه، ئیدارهدانی لهسهر ههرێمی كوردستانه و راستهوخۆ پهیوهسته به ئیدارهی گهرمیانهوه. لەم بلۆکە نەوتیە دا ٩ بیری کۆن هەیە، كه له ساڵی ١٩٠٢ تا ١٩٥٤ لهلایهن (ئهنگلۆ-پێرژهن) كه كۆمپانیایهكی هاوبهشی بهریتانی-ئێرانیه كاری تێداكراوه، له كۆتای ساڵی ٢٠٠٩ كۆمپانیای (GGFZ)ی چینی كاری بهدواداگهرانی بۆكرد(سایزمیك)، بهسهرپهرشتی كۆمپانیای گهنهڵ ئینێرجی(توركی-بهریتانی) له كۆتایی ساڵی ٢٠١٢، بیری ژماره(١٠،١١،١٢) تێدا لێدراوە. بەرهەمی رۆژانەی ئەم بلۆکە نەوتیە بەپێی زانیارییەکان لە کۆتایی ٢٠٢٢ دا دوو ههزار بهرمیلی رۆژانه بووە و کۆمپانیای پیت ئۆیل پشکی ٨٠٪ی پشکەکانی هەیە و چاوەڕێ دەکرا تا ناوەڕاستی ئەمساڵ بەرهەمی ببێت بە دوو هێندە. ● کۆمپانیای وێستەرن زاگرۆس (کێڵگەی کوردەمیر ) بلۆکی کوردمیر دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، لە دامێنی بەرزاییەکانی ڕۆژئاوای زنجیرە چیای زاگرۆس. بلۆکەکە ٢٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە. وێستەرنزاگرۆس لە ساڵی ٢٠٠٩ بیری دۆزینەوەی کوردمیری لێداوە، کاپێکی گەورەی گازی سروشتی دۆزیوەتەوە. لە ساڵانی دواتردا کۆمپانیاکە لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین بوونی نەوتێکی بەرچاو لە ژێر گازەکەدا پشتڕاستکردەوە. شیکاری سەربەخۆی یەدەگەکان دەریدەخەن کە کێڵگەی کوردمیر کێڵگەیەکی زۆر گەورەی نەوت و گازی سروشتی و کۆندێنسێت بێت. کێڵگەی کوردەمیر کێڵگەیەکی گەورەیە بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی وێستێرن زاگرۆس دەتوانرێت بڕی ١.٨ ترلیۆن پێ سێجا گازی لێ بەرهەم بێت و بڕی ٤٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوتیش. کێڵگەکە لە توانایدا بەرهەمی لە ئایندەدا بگاتە زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەڵام بە بێ بەستنەوەی راستەوخۆی بە بۆرییەوە کارێکی ئەستەمە. هەروەها کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆس دەڵێت ” بەرهەمهێنانی بەردەوام دۆزینەوەی گەورەی کوردەمیر ، پێویستی بەوەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری زۆر دەبێت لەپرۆسەکانی چارەسەرکردن و ژێرخانی هێڵی گواستنەوەدا”. سەبارەت بە گاز پێشتر وێستێرن زاگرۆس پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە دەتوانرێت کە بەرهەمەکەی بگوازرێتەوە بۆ ویستگەی وزەی چەمچەماڵ کە توانای ١.٥ گیگا واتی هەیە. بەڵام لە ئێستادا دەرچەی گاز کارێکی پێویست نییە چونکە بەرهەم لەسەرەتاوە کەم دەبێت. کۆمپانیاکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا لەسەر پلانی پەرەپێدانی مەیدانی ڕێککەوتوون کە ئەم دۆزینەوەیە بتوانێت دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز بکات. گەشەپێدانەکە لەسەر ئەمباری ئۆلیگۆسین دەبێت کە نەوتی سوکی لە ژێر سەرپۆشی غازەکەدا تێدایە. پلانەکە داوای پەرەپێدانی قۆناغ بە قۆناغی کێڵگەکە دەکات و قۆناغی یەکەم بە ئامانجی بەرهەمهێنانی ١٥ هەزار بەرمیل نەوتی سووک لە ڕۆژێکدا و ٧٥ ملم لە کاتژمێرێکدا غازی کەم گۆگرد. ئەنجامی ئەو بیرانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا کونکراون ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئامانج بۆ قۆناغی دووەم و قۆناغەکانی دواتر دیاری دەکات. کوردەمیر دووەمین کێڵگەیە کە وێستەرن زاگرۆس سەرمایە گوزاری تێدا دەکات لەپاڵ کوردەمیردا پشکی ٤٠٪ی بلۆکی گەرمیانی هەیە کە کێڵگەی سەرقەڵا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار بەرمیل نەوتی سوک بەرهەم دەهێنێت( ئەی پی ئای ٤١ﹾ یە). بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وێستێرن زاگرۆس سایمن هاتفیلد ماوەیەکی درێژە کێڵگەی کوردەمیر بە تاجی ئاڵتونی کۆمپانیاکە دەبینێت ، بۆیە بەرەوپێشچوون لە پەرەپێدانیدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆمپانیاکە. وێستەرن زاگرۆس کێڵگەی کوردمیر بەڕێوەدەبات، بە ڕێژەی ٨٠٪ ی کارکردن. حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی پشکەکانی ترە. هیچ زانیارییەکی فەرمی لە بەردەست نییە سەبارەت بە بەرەوپێشچوون وئاستی کارەکان لەکێڵگەکە. ناوچەی پەرەپێدانی کوردە میر پوختەی ئەوپاراناەی ١٠ کۆمپانیای نەوتی لە ٨ کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوتی هەرێم وەریان گرتووە لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا کە بەسەریەکەوە ٤٧٣ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلاریان وەرگرتووە. بەیەکەوەرێژەی ٦٠٪ی بەرهەمی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن. ● کەم کردنی بەرهەمی کێڵگەکان : ● لە ماوی ٧ ساڵدا بەرهەمی کێڵگەی تاوکی لە ١٤٥ هەزارەوە بۆ ٤٤ هەزار دابەزیوە. ● لەماوەی ٧ساڵدا بەرهەمی تەق تەق لە ١٤٨ هەزارەوە بۆ ٣,٩٧٠ بەرمیل دابەزیوە ● لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بەرهەمی سەرقەڵا لە گەرمیان لە ٣٣ هەزارەوە بۆ ١٢ هەزار دابەزیوە. ● هەر لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بەرهەمی کێڵگەی سەرتە لە زیاتر لە ١٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٣,١٦٠ بەرمی دابەزیوە. ● زانیاری نا فرمیش دەڵێن کێڵگەی خورمەڵە بەرهەمی گەشتبووە ١٧٠ هەزار بەرمیی رۆژانە بەڵام ئێستا لە نێوان ١٤٥ بۆ ١٥٠ هەزاردایە. ● دوای وەستانی هەناردەی هەرێم ئێستا بەرهەمی هەریەکە لە کێڵگەکانی سەرقەڵا تەق تەق، سەرسەنگ و خورمەڵە( ئاستی بەرهەمی بەرێژەیەک کەمکردووەتەوە) بەردەوامە و زۆربەی زۆری بەرهەم بۆ بەکارهێنانی پاڵاوگەکانی ناوخۆ بەکار دەهێنرێت و بڕێکی دیاریکراویش بەتەنکەر هەناردە دەکرێت. کێڵگەکانی تریش دوای ئەوەی ئەمبارەکانیان پڕ بوون لە بەرهەم هێنان وەستان. زیادکردنی بەرهەمی کێڵگەکان: هەر لەماوەی ٧ ساڵی ڕابوردوودا: ● کێڵگەی فیشخاپور کەوتە بەرهەم ئێستا ئاستی بەرهەمی ٤٩.٥ هەزار بەرمیلە. ● کێڵگەکانی سەرسەنگ، ئەتروش و شێخان بەرهەمیان قۆناغ بە قۆناغ زیادی کردووە . ● لەساڵی ٢٠٢١ دا دوو کێڵگەی گازی بنە باوێ و میران لە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی وەرگیرایەوە، کەیسەکە لە دادگای ناوبژیوانی لەندەنە، کۆمپانیای گەنێڵ داوای قەرەبوو دەکات. مانگی شوباتی ٢٠٢٤ دا نراوە بۆ دادبینییەکە. ● لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ دا گرێبەستی ناوچەی گرێبەستی قەرەداغ کۆتایی هات بە بێ ئەوەی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی و شیڤرۆن نەوتی لێ بەرهەم بهێنن. ● کێڵگەکانی بجیل، ئیسفنی و سەرتە باشیک بەڕێکی نزم کەوتنە بەرهەم هێنان . ● هەر لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ دا نرخی نەوتی هەرێم لە ١٠ دۆلار داشکاندنەوە بۆ ١٧ تا ١٩ دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت دەفرۆشرێت . ● لە بەرواری ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ هەناردەی هەرێم وەستا بەهۆی بردنەوەی داوای وەزارەتی نەوتی عێراق دژی تورکیا لە دادگای نێوبژیوانی یانەی پاریس ICC . لەو رۆژەوە تا ئێستا هەناردە لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستی پێ نەکردووەتەوە. بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا وپشکی کۆمپانیاکان لە کێڵگە نەوتییەکان پەراوێزەکان: ١- زۆر جار هەڵە تێگەشتنێک هەیە بەوەی کەدەوترێت هەرێم پشکی ٢٠٪ یان ٢٥٪ی کێڵگە نەوتییەکانی هەیە ، ئەمە چۆنە؟ کۆمپانیا نەوتییەکان بەپێی گرێبەستییە نەوتییەکانی هەرێم خەرجی ماوەی گەڕان و پشکنین تا دۆزینەوە و بەرهەم هێنانی نەوتیان دەکەوێتە ئەستۆ ( ئەگەر نەوت دۆزرایەوە و بەرهەمی بازرگانی ڕاگەیەنرا ئەو کات مانگانە بەشێک لەو خەرجیانە وەردەگرێتەوە ،بەڵام ئەگەر نەوت نەدۆزرایەوە یان ئەوەندە نەبوو کە بگاتە بەرهەمی بازرگانی یان بەهۆی هەر هۆکارێکی تر کێڵگەکە بەجێ بێڵێت ئەاو هەرێم هیچ خەرجییەک ناداتەوە بە کۆمپانیا نەوتییەکە. کاتێک کێڵگەیەک دەگاتە بەرهەم ئەوکات لە کۆی بەرهەم ١٠٪ ی وەکو موڵکانە حکومەت وەری دەگرێت پاش ئەوە کۆمپانیاکە لەو ٩٠٪ی ماوەتەوە تا ئاستی ٤٠٪ و لە هەندێ کێڵگە تا ٤٥٪ی ئەو بڕەی ماوەتەوە بۆ خەرجی کۆمپانیاکان دەچێت وەردەگرێت (ئەو خەرجیانەی لەماوەکانی گەران و پشکنین خەرجی کردووە ،لەگەڵ خەرجی بەکاربردن، ئەو خەرجیانەش خەرجی زەبەلاحن). ئەو پارە یان نەوتەی دەمێنێتەوە پێی دەوترێت نەوتی قازانج بەپێی هاوکێسەیەکی بیرکاریانە دابەش دەکرێت لە نێوان حکومەت لە لایەک و کۆمپانیا نەوتییەکان لەلایەکی تر. لە باری نمونەیدا ٨٥٪ بۆ حکومەت ١٥٪ بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان و لە سەرەتاشدا ٧٠٪ بۆ حکومەت و ٣٠٪ بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان دەبێت. لە ئەو پشکەی کۆمپانیا نەوتییەکان حکومەتی هەرێم لێرەشدا بەناوی کۆمپانیی نەوتی کوردستانەوە بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک خەرج بکات پشکی ٢٠٪ی ئەو قازانجەی کۆمپانیاکانیش وەردەگرێت.( پشکی ٢٠ی قازانجی کۆمپانیاکان وەردەگرێ پاش ئەوەی ٧٠٪ یان ٨٥٪ی کۆی قازانجیشی وەرگرتووە). ٢- تێچووی بەرهەمهێنان بریتییە لە تێچووی کارپێکردن و پاراستنی بیرەکان و ئامێر و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە بەرهەم دەهێنرێت دوای دۆزینەوەی نەوت و پەرەپێدان و بەرهەم هێنان. بەمانایەکی سادە هەموو ئەو خەرجیانەیە کە رۆژانە بۆ بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەکە خەرج دەکرێت.
شیكاری: درەو # لە (25/3/2023 – 20/5/2023) واتە (57) رۆژە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە. # هەرێم دەیتوانی بە تێکڕای رۆژانە (389 هەزار و 958) بەرمیل نەوت هەناردە بکات. # واتە لە ماوەی (57) رۆژدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە (22 ملیۆن و 227 هەزار و 606) بەرمیل نەوت. # تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (80 دۆلار و 50 سەنت). # ئەگەر هەرێم بە داشکانی (19 دۆلار و 8 سەنت) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی چوارەمی (2022) دا رویدابوو. ئەوا؛ # تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (61 دۆلار و 42 سەنت). # کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (ملیارێک و 282 ملیۆن و 997 هەزار و 418) دۆلار. # ئەگەر ئەو بڕەی داهات (51%) بۆ خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم رۆشتبا، ئەوا هاوتا دەبوو بە (654 ملیۆن و 318 هەزار و 483) دۆلار. # بەم پێیەش بڕی (628 ملیۆن و 658 هەزار و 935) دۆلاری دەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و زیانە داراییەکانی دوای نۆ ساڵ لە سکاڵایەکی حکومەتی عێراق لەسەر حکومەتی تورکیا لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بەوەی "توركیا رێكەوتنی ترانزێتی بۆریی نەوتی ساڵی 1973ی پێشێلكردووە، بەوەی توركیا رێگەیداوە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانی عیراقەوە بەبێ رەزامەندیی بەغدا، لە رێگەی توركیاوە هەناردە بكرێت". دواجار ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیارێکی (277) لاپەڕەیی لە رۆژی (13ی شوباتی 2023) دەرکردووەو لە (25ی ئازاری 2023) بە فەرمی بووە هۆی كە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. بە پێی بڕیارەكەی ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی دەستوری و یاساییە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام ناتوانێت نەوت لە رێگەی بۆریەوە بگوازێتەوە بۆ دەرەوە، چی نەوتی باكور بێت، چی نەوتی هەرێم، چونكە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لە رێككەوتنی ( IPT) واتا ( بە بازاڕكردنی نەوتی جیهانی) كە لە نێوان توركیا و عێراق لە ساڵی 1973 تایبەت بە بۆری نەوت واژۆكراوە. ئێستا نزیکەی دوو مانگ تێپەڕیوە، سەرباری ئەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق گەیشتوون بەجۆرێک لە ڕێککەوتن، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکاتەوە. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو زیانە داراییانەی لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لە ماوەی (25/3/2023 – 20/5/2023) دەکەوێتەوە. بە جۆرێک؛ • بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی نەوتی هەرێم لە چارەکی کۆتایی ساڵی (2022)؛ - حکومەتی هەرێم بە تێکڕای رۆژانە (389 هەزار و 958) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی کردووە. - هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتی لە ماوەی ناوبراودا بە (19 دۆلار و 8 سەنت) کەمتر لە نرخی نەوتی برێنت فرۆشتووە، ئەمەش گەورەترین داشکاندن و هەرزانفرۆشکردنی نەوتی هەرێم بوو لە ماوەی ڕابردوودا. - هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت (51%) داهاتی نەوت چووە بۆ خەرجی پرۆسەکەو (49%) گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم. کەواتە لەسەر بنەمای دوا ڕاپۆرتی دیلۆیت ئەم گریمانەنانەی لای خوارە ڕوندەکەینەوە؛ • لە (25/3/2023 – 20/5/2023) واتە (57) رۆژە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە. • هەرێم دەیتوانی بە تێکڕای رۆژانە (389 هەزار و 958) بەرمیل نەوت هەناردە بکات. • واتە لە ماوەی (57) رۆژدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە (22 ملیۆن و 227 هەزار و 606) بەرمیل نەوت. • تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (80 دۆلار و 50 سەنت). • ئەگەر هەرێم بە داشکانی (19 دۆلار و 8 سەنت) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی چوارەمی (2022) دا رویدابوو. ئەوا؛ • تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (61 دۆلار و 42 سەنت). • کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (ملیارێک و 282 ملیۆن و 997 هەزار و 418) دۆلار. • ئەگەر ئەو بڕەی داهات (51%) بۆ خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم رۆشتبا، ئەوا هاوتا دەبوو بە (654 ملیۆن و 318 هەزار و 483) دۆلار. • بەم پێیەش بڕی (628 ملیۆن و 658 هەزار و 935) دۆلاری دەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم خشتەی خوارە پرۆسەکە رونتر دەکاتەوە.
راپۆرت: درەو دوای نزیكەی 15 مانگ ناكۆكیو كێشمەكێش لەبارەی هەڵبژاردن، سبەینێ وەفدی پارتیو یەكێتیی لەناو پەرلەمان كۆدەبنەوە، ئەمە یەكەم كۆبونەوەی هەردوو حزبە لەبارەی هەڵبژاردن دوای ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەكانیان، هێشتا كورسی كۆتای پێكهاتەكان خاڵی ناكۆكی نێوان پارتیو یەكێتییە، ئەمڕۆ ئیتر وادەی ئەو 6 مانگەش بەسەرچوو كە دەبوو وەكو مۆڵەت بدرێت بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكە، بەبێ رێككەوتن لەسەر كۆتای پێكهاتەكان، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش كارا ناكرێتەوە. زانیاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. كۆبونەوە بۆ هەڵبژاردن سبەینێ پارتیو یەكێتیی لەناو تەلاری پەرلەمان كۆدەبنەوە لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، ئەمە یەكەم هەنگاوی ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردن لەدوای ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەكی نێوان پارتیو یەكێتییو گەڕانەوەی تیمی یەكێتیی بۆ ناو كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، نوێنەرانی یەكێتی لە كۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستاندا بریتین لە هەریەكە لە: - رێواز فایەق- سەرۆكی پەرلەمان - رزگار حاجی حەمە- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی - زیاد جەبار- سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبەرامبەردا نوێنەرانی پارتی لە كۆبونەوە بریتین لە هەریەكە: - هێمن هەورامی- جێگری سەرۆكی پەرلەمان - رێبوار یەڵدا- سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی - زانا مەلا خالید- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان له كۆبونهوهكهی سبهینێدا، رێواز فایهق و هێمن ههورامی وهكو دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمان و به نوێنهرایهتی ههردوو حزب چاودێر دهبن لهسهر گفتوگۆی پارتی و یهكێتیی لهبارهی ههڵبژاردنهوه. پارتیو یەكێتیی لەماوەی نزیكەی (15) مانگە لەناكۆكییەكی بەردەوامدان لەبارەی چۆنیەتی سازدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانو هێشتا نەگەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی. لەماوەی رابردوودا هەردوو حزب لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی كوردستان رێككەوتن، رێككەوتنەكە بەوشێوەیە كۆمسیۆنەكە بەهەمان پێكهاتەی خۆیەوە كارابكرێتەوەو تەنیا شوێنی ئەوانە پڕبكرێتەوە كە لەژیاندا نەماون یاخود وازیان لە پۆستەكانیان هێناوە، ئەمەش تەنیا دوو پۆستە، پەرلەمان لیژنەی بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكانی كۆمسیۆن دروستكرد، لیژنە كارەكانی تەواوكردو ئێستا ناوی كاندیدەكان رەوانەی دەستەی دەستپاكی كراوە بۆ زانینی ئەستۆپاكییان. چەند رۆژی رابردوو، پەرەسەندێك لەبەرژەوەندی یەكێتییدا لەپرسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن روویدا، ئەو دادوەرەی كە لەسەر پشكی یەكێتیی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دانرابوو، پۆستی سەرۆكی كۆمسیۆنەكەی وەرگرت، واتە ئەگەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان كارانەكرێتەوەو كۆمسیۆنەكەی عێراق هەڵبژاردن بەڕێوەببات، یەكێتی سەرۆكایەتی كۆمسیۆنی بەدەستەوە دەبێت، بەڵام ئەمە ئەگەرێكی دوورە، چونكە بەبێ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان، یاسای هەڵبژاردنیش كاراناكرێتەوە. لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە پارتیو یەكێتیی لەسەر ئەوە رێككەوتنیان كردووە هەڵبژاردنی داهاتوو بەشێوازی (فرە بازنە) بەڕێوەبچێت، كوردستان بكرێت بە چوار بازنە (هەولێر- سلێمانی- دهۆك- هەڵەبجە)، بەڵام هێشتا لەبارەی (11) كورسی كۆتای پێكهاتەكان ناكۆكن، یەكێتی داوا دەكات (4) كورسی كۆتای پێكهاتەكان بدرێت بە سنوری سلێمانی (2 كورسی توركمان بۆ كفریو 2 كورسی مەسیحی بۆ كۆیە)، پارتی ئەمە رەتدەكاتەوە، پارتی داوا دەكات ئەم بابەتە پێكهاتەكان خۆیان بڕیاری لێبدەن، پێكهاتەكان دەڵێن دەبێت دۆخەكە وەكو خۆی بمێنێتەوە، كورسی كۆتای پێكهاتەكان دابەش نەكرێت بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا. بۆ بەلاداخستنی ئەم ناكۆكییە كە وەكو دواین بەربەستی بەردەم هەڵبژاردن تەماشا دەكرێت، بەمدواییە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق "یۆنامی" هاتە ناو دانوستانەكانی پارتیو یەكێتییەوە، یۆنامی پێشنیازی كرد 2 كورسی كۆتای پێكهاتەكان بدرێت بە سنوری سلێمانی، نە پارتیو نە یەكێتیی پێشنیازەكەی یۆنامییان قبوڵ نییە، یەكێتیی داوای 4 كورسی دەكات، یۆنامی 2 كورسی پێداوە، یەكێتی خوازیارە لانی كەم 3 كورسی كۆتای پێكهاتەكان بۆ سنوری سلێمانی بێت، ئایا پارتی بهمه قایل دهبێت؟. رێككەوتنێكی رانەگەیەندراو بەبێ رێككەوتن لەسەر كورسی كۆتای پێكهاتەكان، كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی لەناو پەرلەمانی كوردستان بەربەستی بۆ دروست دەبێت، چونكە بەپێی زانیارییەكی (درەو)، پارتیو یەكێتیی لەسەر ئەوە رێككەوتنیان كردووە كە كاراكردنەوەی كۆمسیۆنو هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەبێت پێكەوە بن. مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەرێوڕەسمی كردنەوەی "یادگەی نیشتمانی بارزانی"دا داوای لە پارتیو یەكێتیی كرد بەر لە 18ی ئەم مانگە كۆببنەوەو بگەنە رێككەوتن، مەبەستی بارزانی لەمەدا ئەوە بوو، یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوەو كۆمسیۆن كارابكرێتەوە، بۆئەوەی كۆمسیۆن ماوەی 6 مانگ دەرفەتی لەبەردەمدا بێت بۆ سازدانی هەڵبژاردن، بەڵام ئەمڕۆ ئیتر وادەی شەش مانگەكە تەواو بوو، ئایا كۆمسیۆن لەوادەیەكی كەمتر لە 6 مانگدا دەتوانێت هەڵبژاردن بەڕێوەببات. سەرباری ئەوەی لەماوەكانی رابردوودا بەردەوام سەرۆكی هەرێم وادەی 6 مانگی بۆ ئامادەكاری كۆمسیۆن لەبەرچاوگرتووە، بەڵام هەندێك دەڵێن ئەو شەش مانگە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییەو دەكرێت كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەماوەیەكی كەمتریشدا بتوانێت ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن بكات. لەبەرامبەردا لەناو كۆمسیۆندا بۆچونێك هەیە، بۆ ئەمجارە لەبری 6 مانگ رەنگە وادەیەكی زیاتریشیان بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردن پێویست بێت، چونكە بۆ یەكەمجارە هەڵبژاردن لە كوردستان بەشێوەی فرەبازنەیی بەڕێوەدەچێتو كۆمسیۆن شارەزایی تەواوەتی لەم شێوازەی هەڵبژاردندا نییە. نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان بەردەوام جەخت لەسەرئەوە دەكەن دەبێت ئەمجارە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا بەڕێوەبچێت، بەمدواییە (باربارا لیف) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی كوردستانی كرد، لەدوای سەردانەكەی خاتوو بارباراوە پەیوەندییەكانی پارتیو یەكێتیی ئاسایی بوونەوە، بەڵام رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی سازدانی هەڵبژاردن لە 18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هێشتا بەربەستی لەبەردەمدایە. ئەگەر وادەی هەڵبژاردن وەكو خۆی لە 18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بمێنێتەوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كەمتر لە 6 مانگی لەبەردەستدا دەبێت بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردن، ئامادەكردنی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنەكە رەنگە كاتێكی زیاتری پێویست بێت، ئەمەش رەنگە گرفت بۆ هەڵبژاردنەكە دروست بكات. وادەی یەكەمی هەڵبژاردن رۆژی 24ی شوباتی 2022 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 1ی تشرینی یەكەمی 2022ی وەكو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد، واتە (7) مانگ بەر لە وادەی تەواوبوونی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێم وادەی سازدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی دیاریكرد. دوای دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە، لەماوەی مانگەكانی ئایاری 2022ەوە بۆ مانگی ئابی هەمان ساڵ، كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردن سێ كۆبونەوەیان كرد: • كۆبونەوەی یەكەم: رۆژی 26ی ئایاری 2022 لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر بەسەرپەرەشتی خاتوو (جینین پلاسخار) نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەڕێوەچوو، لایەنەكان نەگەیشتنە رێككەوتن. • كۆبونەوەی دووەم: رۆژی 9ی حوزەیرانی 2022 لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم سەرپەرەشتی كردو خاتوو پلاسخارت ئامادە بوو، جارێكی تر لایەنەكان لەسەر چۆنیەتیو وادەی بەڕێوەنی هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێككەوتن، بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لەم كۆبونەوەدا نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان داوایكردووە بەر لە جەژنی (نەورۆز)ی ساڵی 2023 بەدیاریكراوی لە رۆژی (4ی ئازار)دا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، لەم كۆبونەوەیەدا بڕیاردرا لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی هەرێم بە سەرپەرەشتی (مستەفا سەید قادر) دروست بكرێت بۆ لێكنزیككردنەوەی بۆچونی لایەنەكان لەبارەی هەڵبژاردنو لە رۆژی 1ی تەموزدا لیژنەكە راپۆرتی خۆی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم بگەڕێنێتەوە، لیژنەكەی مستەفا سەید قادر چەند كۆبونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسی ژوری دەزگاو ژوری هەڵبژاردنی لایەنەكان كرد، بەڵام نەیتوانی بیانگەیەنێتە رێككەوتن. • كۆبونەوەی سێیەم: رۆژی 10ی ئابی 2022 جارێكی تر كەسی یەكەمی حزبە سیاسییەكان بەئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانو بە سەرپەرەشتی نێچیرڤان بارزانی كۆبونەوە، ئەم كۆبونەوەیە ئاڵۆزی تێیدا دروستبوو، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی لەبەرچاوی نوێنەرەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان وتی: دوای گەڕانەوەی لەسەردانێكدا بۆلای بارزانی لە پیرمام، رۆژی 4ی ئاب كەسێكی "جاش" بەقەناس چاودێری كردووەو هەوڵیداوە تەقە لە فڕۆكەكەی بكات، هەروەها باسی لە دۆخی خراپی دارایی سلێمانی كرد، ئەمە كەشوهەوای كۆبونەوەكەی ئاڵۆز كردو كەسی یەكەمی لایەنەكان بەبێ رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردن كۆبونەوەكەیان بەجێهێشت، ئەم كۆبونەوەیە خاتوو پلاسخارتی نیگەران كردو وتی" من جارێكی تر بەشداری كۆبونەوەكانتان ناكەم"، بۆ راگرتنی دڵی خاتوونی نوێنەر، نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی پێدا كۆبونەوەی مانگی ئەیلولی 2022دا رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان لایەنەكاندا بكرێت لەبارەی هەڵبژاردنەوە. لەم سێ كۆبونەوەیەدا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بەشداری نەكردو لەبری خۆی نوێنەری نارد، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێش بەشداری هیچ كۆبونەوەیەكی نەكردو تەنیا بۆ كۆبونەوەی یەكەم نوێنەری خۆی نارد. كۆبونەوەكان بۆ سزادانی هەڵبژاردن هیچ شتێكیان لێ سەوز نەبوو، بەمشێوەیە سازدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی لە رۆژی 1ی تشرینی یەكەمی 2022دا لەبارچوو، ئەوكات بەگشتی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانەوە دابەشبوون بەسەر دوو بەرەی ناكۆكدا، پارتیو یەكێتی وەكو دوو هێزی باڵادەستیی سەرەكی پێكەوە كۆك نەبوونو هەریەكەیان سەركردایەتیی بەرەیەكی ناكۆكییەكە دەكرد، كرۆكی ناكۆكی لەبارەی هەڵبژاردن لەنێوان لایەنەكان پەیوەندی بە (چۆنیەتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو پشكی لایەنەكان لە كۆمسیۆن)و (هەمواری یاسای هەڵبژاردن)ەوە هەبوو، لەناو هەمواری یاسای هەڵبژاردندا سێ بابەت ناكۆكی سەرەكی لەسەر بوو كە بریتین بوون لە بابەتەكانی (بازنەكانی هەڵبژاردن)و (تۆماری دەنگدەران)و (كورسی كۆتای پێكهاتەكان)، بەڵام زیاتر ناكۆكییەكە لەسەر شێوازی هەڵبژاردن چڕبوەوە (ئەم خاڵە تائێستاش وەكو خاڵێكی ناكۆكی لەسەر ماوەتەوە). ئەوكات بەرەیەك داوا دەكرد شێوازی هەڵبژاردن وەكو هەڵبژاردنەكانی پێشوو بمێنێتەوەو كوردستان (یەك بازنەی) هەڵبژاردن بێت، بەرەكەی تر داوا دەكرد هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سیستەمی هەڵبژاردن بكرێت بە (فرە بازنە)و هەر پارێزگایەكی كوردستان بازنەیەكی هەڵبژاردن بێت. ساڵی رابردوو بەرلەوەی وادەی یەكەمی هەڵبژاردن پەكی بكەوێت، پارتی بەزۆرینەی پەرلەمانیی لەتوانایدا بوو بەبێ لایەنەكانی تر یاسای هەڵبژاردن بەوشێوەیە تێپەڕێنێت كە خۆی دەیەوێت، بەڵام ئەمەی نەكرد، چونكە زانی بەبێ رەزامەندی یەكێتیی وەكو دەسەڵاتداری ناوچەی سلێمانی هەڵبژاردن بەڕێوەناچێت، بۆیە بابەتەكە بۆ دانوستانو رێككەوتن بەجێهێشت، بەڵام دەوترا پارتیش هاوشێوەی یەكێتیی زۆر تامەزرۆی هەڵبژاردن نییە، بەتایبەتیش لەكاتێكدا كە پۆستی سەرۆكی هەرێمو سەرۆكی حكومەتو سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی لەدەستدایە. گەڕی یەكەمی ناكۆكییەكان بەر لە پەككەوتنی وادەی یەكەمی هەڵبژاردن، لایەنەكان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە دابەش بووبوون بەسەر دوو بەرەدا بەمشێوەیە: • بەرەی یەكەم: ئەم بەرەیە پێكهاتبوو لە (یەكێتیی+ كۆمەڵی دادگەریی+ یەكگرتووی ئیسلامی+ نەوەی نوێ+ سێ پەرلەمانتاری گۆڕان+ چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ)، ئەم بەرەیە مانگی ئازاری 2022 پرۆژەیەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردو داوایانكرد هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی "فرە بازنە" بەڕێوەبچێت، واتە هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن بێتو هەرێمی كوردستان بكرێت بە چوار بازنە، هەروەها كورسی كۆتاكان دابەشبكرێت بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا، ئەم بەرەیە پێی وابوو پارتی بە سودوەرگرتن لە شێوازی یەك بازنەیی هەڵبژاردن توانیویەتی زۆرینەی پەرلەمانیی مسۆگەر بكاتو لەرێگەی گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنەوە دەتوانرێت ئەو زۆرینەیەی لێ وەربگیرێتەوە كە لە خولی پێنجەمدا دروستی كردووە. ئەم بەرەیە ئەوكات لەكۆی (111) كورسی پەرلەمانی كوردستان خاوەنی (53) كورسی پەرلەمان بوو، زۆرینەی رەها لە پەرلەمانی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی بڕیارو یاسا هەستیارەكان بە پشتیوانی دەنگیی (56) پەرلەمانتار پێكدێت، واتە ئەم بەرەیە لەڕووی زۆرینەوە توانایان نەبوو بەبێ پارتیو بەرەكەی تر بۆچونەكانی خۆی بەیاسایی تێپەرێنێت (ئەم بەرەیە ئێستا قەبارەی بچوكتر بوەتەوە، چونكە پەرلەمانتارانی یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەرییو جیابووەوەكان لە گۆڕانو پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ دەستیان لە ئەندامێتی پەرلەمان كێشاوەتەوە، دهسكهوتنی گهورهی ئهم بهرهیه تائێستا چهسپاندنی شیوازی فرهبازنهیی ههڵبژاردنه). • بەرەی دووەم: ئەم بەرەیە پێكهاتبوو لە (پارتی+ 11 كورسی كۆتاكان+ پارتی سۆشیال دیموكرات+ حزبی شیوعی+ حزبی زەحمەتكێشان)، ئەم بەرەیە داوای دەكرد هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی پێشتری كوردستان شێوازی هەڵبژاردن (یەك بازنە) بێت، ئەم بەرەیە بە تێكڕا لەكۆی (111) كورسی پەرلەمان خاوەنی (58) كورسی بوو، پارتی بەتەنیا خۆی (45) كورسی هەیە. پارتی لەرێگەی شێوازی (یەك بازنەیی)ەوە دەیەوێت لە خولی شەشەمی پەرلەمانیشدا زۆرینەی بەدەستەوە بێت، لایەنەكانی تری ئەم بەرەیە كە ژمارەی دەنگدەرانیان سنوردارە، ترسیان هەیە بەهۆی شێوازی فرەبازنەییەوە دەنگەكانیان دابەش ببێتو نەتوانن كاندیدی خۆیان بۆ پەرلەمان سەربخەن (ئێستاش ئەم لایەنانە هەمان مەترسییان هەیە، بۆیە حزبی شیوعی ئازاری ئەمساڵ داوای كرد ئەگەر پارتیو یەكێتیی رێككەوتوون لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن بەشێوەی فرە بازنە بێت، با لانی كەم 10 كورسی پەرلەمان تەرخان بكەن بۆ شێوازی یەك بازنەیی بۆ ئەوەی دەنگی لایەنە بچوكەكان نەفەوێت، ئهم بهرهیه كه پارتی سهركردایهتی دهكات هێشتا وهكو خۆی ماوهتهوه، بهڵام قایلبوونی پارتی به فرهبازنهیی، حزبی شیوعی و سۆسیال دیموكراتی نیگهران كردووه). درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان وەكو ئەوەی سەرۆكی هەرێم دیاریكردبوو، هەڵبژاردن لە رۆژی 1ی تشرینی یەكەمی 2022دا بەڕێوەنەچوو، لایەنەكان نەگەیشتنە رێككەوتن، بەهۆیەوە رۆژی (6ی تشرینی دووەمی 2022) تەمەنی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات. نزیكەی مانگێك بەر لە تەواوبوونی تەمەنی یاسایی خۆی، پەرلەمان لە رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022دا لە دانیشتنێكدا بۆ ماوەی یەك ساڵ تەمەنی خۆی درێژكردەوە. بە دەنگی (80) پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكانی (پارتی، یەكێتی، هەشت پەرلەمانتاری گۆڕان، پێكهاتەكان) تا كۆتایی وەرزی پایزەی 2023 تەمەنی پەرلەمانی كوردستان درێژكرایەوە. درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەبەهانەی ئەوە بوو بۆشایی یاسایی دروست نەبێت تا ئەوكاتەی لایەنەكان لەسەر هەڵبژاردن دەگەنە رێككەوتن. ئێستا زیاتر لە نیوەی ئەو ساڵە بەسەر چووە كە پەرلەمان تەمەنی خۆی تێدا درێژكردوەتەوە، بەڵام هێشتا لایەنەكان، بەدیاریكراویش پارتیو یەكێتیی لەسەر هەڵبژاردن نەگەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی. سەرباری ئەمە، كەیسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دواین هەنگاوەكانی خۆی بڕیوەو ئەگەر سكاڵای ئەمدواییەی یەكێتیی نەبوایە لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكانەوە، دادگا بڕیاری كۆتایی خۆی دەردەكردو درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەڵدەوەشاندەوە، ئەمەش بەربەستی گەورەی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنو كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لە كوردستان دروست دەكرد. وادەی دووەمی هەڵبژاردن 26ی مانگی ئازاری ئەمساڵ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ جاری دووەم وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكردەوە، ئەمجارە رۆژی 18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردن دیاریكرد، واتە ئەمجارەش ماوەی 8 مانگ دەرفەت بە لایەنەكان دراوە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەناو پەرلەماندا، ئێستا نزیكەی دوو مانگی وادە (8) مانگییەكەی سەرۆكی هەرێم تێپەڕیوەو هێشتا پەرلەمان نە كۆمسیۆنی كاراكردوەتەوەو نە یاسای هەڵبژاردنیشی هەمواركردوەتەوە. لایەنە سیاسییەكان بهدیاریكراویش پارتی و یهكێتیی لەسەر كاراكركردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی بەهەمان پێكهاتەی خۆیەوە رێككەوتوون، دوو كورسی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەتاڵ بووە، بڕیاردراوە پڕبكرێتەوە. بەڵام لەسەر هەمواری هەڵبژاردن هێشتا لایەنەكان نەگەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتاییو پارتیو یەكێتیی لەسەر كورسی پێكهاتەكان ناكۆكن.
درەو: چوار ئەندامی تری پەرلەمانی كوردستان دەستیان لەكاركێشایەوە (ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد، شیرین ئەمین، دیاری ئەنوەر). بە پێی زانیارییەكانی (درەو) دوێنێ (دابان محەمەد و دیاری ئەنوەر) دەستلەكاركێشانەوەیان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردووەو ئەمڕۆش (ئاشنا عەبدوڵا) دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردوو بڕیارە رۆژی یەكشەمەش (شیرین ئەمین) دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بكات. ئەم چوار پەرلەمانتارە بەهۆی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لە 6/11/2022 لە پەرلەمانی كوردستان كشانەوەو بایكۆتی پەرلەمان و كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستانیانكرد. (درەو) زانیویەتی دەسلەكاركێشانەوەی ئەم چوار پەرلەمانتارە كە سیانیان پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان بوون و یەكێكیشیان پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ بووە،فراكسیۆنی گۆڕان بەردەوام چاوی لە دەستلەركاكێشانەوەیان بووە بۆ ئەوەی شوێنگرەوەیان بۆ دابنێت، (درەو) زانیویەتی بەردەوام فراكسیۆنی گۆڕان فشاریان لەسەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە، بۆ ئەوەی شوێنگرەوەكانیان دیاریبكەن. لە دوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانەوە فراكسیۆنەكانی (كۆمەڵ، نەوەی نوێ، یەكگرتوو، چوار پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ) لە پەرلەمانی كوردستان كشانەوەو بایكۆتی پەرلەمان و دانیشتنەكانیان كرد، بەكۆی گشتی (22) پەرلەمانتارە لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانەوە بایكۆتی پەرلەمانیان كرد، تا ئێستا (18) پەرلەمانتاریان دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەركردووەو تەنیا (4) پەرلەمانتاریان دەمێنێت كە لەدەرەوەی پەرلەمان بن و دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشنەكردووە. • بڕیارە سبەینێ لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا دەستلەكاركێشانەوەی (7) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری بخرێتەوە دەنگدانەوە. • پێشتر دەستلەكاركێشانەوەی (5) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو پەسەندكرا، بزوتنەوەی ئیسلامیش شوێنگرەوەی بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكگرتووی پڕەوەكرد • هەریەك لە عەلی حەمە ساڵح و شایان عەسكەری دەستلەركاركێشانەوەیان پێشكەشكرد و پەسەندكران، گۆڕان هەریەك لە (دلێر عەبدولخالق و سۆز عەبدولقادر)ی خستنە شوێنیان. • لە ئێستاشدا چوار پەرلەمانتاری دیكە دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكردووە، سیانیان لیستی گۆڕان شوێنگرەوەیان بۆ دادەنێت و یەكێكیشیان لیستی نەوەی نوێ شوێنگرەوەیان بۆ دادەنێت. • لە ئێستادا تەنیا فراكسیۆنی نەوەی نوێ ماوە كە بایكۆتی پەرلەمانیان كردووەو لەدەرەوەی پەرلەمان ماونەتەوەو بەڵام بەفەرمی دەستیان لەكارنەكێشاوەتەوە.
(درەو): بزوتنەوەی گۆڕان نیگەرانە لە رێككەوتنەكەی پارتیو یەكێتیی، دانا عەبدولكەریم لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی حكومەتدا قسەی كرد، تیمی یەكێتیی وەڵامی داوەتەوە، مەسرور بارزانی كۆتایی بە مشتومڕەكان هێناو رێككەوتنەكەی كرد بە بڕیاری حكومەت، گۆڕان دەڵێ:" رێككەوتنەكە لەسەر حسابی دەسەڵاتەكانی وەزیری دارایی كراوە"، بەڵام وەزیری دارایی خۆی رازییەو دەڵێ" گرنگ نییە". دوای زیاتر لە (6) مانگ لە بایكۆتكردن، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران گەڕایەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی حكومەت، تیمی یەكێتیش لەگەڵ قوباد تاڵەبانی گەڕایەوە. گەڕانەوەی یەكێتیی بۆ ناو كۆبونەوەكانی حكومەت، دوای رێككەوتنی هەریەكە لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران هات لەسەر بەڕێوەبردنی داهاتو خەرجییەكانی هەرێم لەرێگەی لیژنەی وزارییەوە. سەرباری ئەمە، سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی رێككەوتوون لەسەر ئەوەی چیتر لەسەر بنەمای 47% بەرامبەر بە 53% لە پرسی پڕكردنەوەی كورتهێنانی موچەدا مامەڵە نەكرێتو بابەتی موچە بكرێت بە "سیادی"، ئەمە یەكێك بوو لە خواستە سەرەكییەكانی یەكێتیی بۆ چارەسەری كورتهێنانی خەرجی موچە لە سلێمانی كە مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەرداوە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە كە سەرۆكی تیمی بزوتنەوەی گۆڕانە لە حكومەت، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی حكومەتدا ناڕەزایەتی دەربڕیوە سەبارەت بە رێككەوتنی پارتیو یەكێتیی لەسەر پرسی داهاتو خەرجییەكانو رایگەیاندووە، ئەم رێككەوتنە لەسەر حسابی كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی وەزیری داراییە كە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە. بەهەمان شێوەی دانا عەبدولكەریم، هەر لە تیمی وزاری گۆڕان، كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ناڕەزایەتی دەربڕیوە. ناڕەزایەتی تیمی گۆڕان لە رێككەوتنەكە، تیمی پارتیو یەكێتیی لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران شۆك كردووە. (درەو) زانیویەتی، دارا رەشید وەزیری پلاندانان لە تیمی یەكێتیی وەڵامی ناڕەزایەتییەكان تیمی گۆڕانی داوەتەوەو وتویەتی: پێشتریش وەزیری دارایی هەر دەسەڵاتی نەبووە، ئەگەر هەیبووە بۆچی ئەو هەموو كێشەیە روویداوە. وەزیرەكەی یەكێتیی رایگەیاندووە، هەر لایەنێك دژی رێككەوتنی پارتیو یەكێتیی بێت، دیارە دەیەوێت دوو ئیدارەیی سەرهەڵبداتەوە. مشتومڕی تیمی یەكێتییو گۆڕان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی توڕەكردووە، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، مەسرور بارزانی مشتومڕی هەردوولای راگرتووەو رایگەیاندووە: ئەو بابەتە یەكلابوەتەوەو بڕیاری لەسەر دراوە، بەمشێوەیە وەرەقە داراییەكەی یەكێتیی كردووە بە بڕیاری حكومەت. ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایش بەپێچەوانەی نیگەرانی تیمی گۆڕانەوە رایگەیاندووە:" ئەو وردەكارییانە زۆر گرنگ نین، بابەتە گەورەكە گرنگە، بۆیە من كێشەم نییە". واتا وەزیری دارایی ناڕازیی نەبووە لەوەی دەسەڵاتی كۆكردنەوەی داهاتو خەرجكردن لەرێگەی لیژنەی وزاری هاوبەشەوە بێت. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، رێككەوتنی پارتیو یەكێتیی بەمشێوەیە: • كێشەی ئەمنییو كەیسی كوژرانی عەقید (هاوكار جاف) بدرێتە دەست دادگاو لیژنەی هاوبەشی پارتیو یەكێتیی • كێشە حزبییەكانی نێوان پارتیو یەكێتیی بدرێتە دەست مەكتەبی سیاسی هەردوولا • كێشە داراییو ئیدارییەكانو ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا یەكلابكرێتەوە بەپێی قسەی عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری شەهیدانو ئەنفالكراوان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتدا: • پرسی كۆكردنەوەی داهاتو خەرجییەكانو موچەی موچەخۆرانو كێشە ئەمنییەكان تاوتوێ كراونو بڕیاری كۆتایی لێدراوە. • موچە دەبێتە سیادیو ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانو وەزارەتی داراییو ئابوری دەبێتو خەرجییەكانیش بە ڕەچاوكردنی رێژەی دانیشتوانی پارێزگاكان دەبێتو هەر گرفتێكی كورتهێنان هەبوو لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە چارەسەر دەكرێت.
درەو: لە دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە (2020)ەوە، خەرجی مانگانەی موچە لە (895) ملیار دینارەوە بۆ (941) ملیار دینار زیادی كردووە واتا لەبری كەمكردنی خەرجی موچە مانكانە (46) ملیار دینار زیادیكردووە. بە پێی لێدوانی فەرمی وەزارەتی دارایی ئێستا كۆی گشتی خەرجی مانگانەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (941) ملیار دینارە. واتا (910ملیاری پارەی حكومەت و 31 ملیار دیناری پارەی هاوپەیمانان). بە پێی راگەیەندراوی فەرمی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە مانگی ئابی 2020 بڵاویكردووەتەوە دەڵێت بۆ خەرجی موچەی مانگێكی تەواوی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (895) ملیار دینار پێویستە. یاسای چاكسازی لە مانگی یەكی 2020 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكراو دواتر چووە بواری جێبەجێكردنەوە. واتا لە دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسایەوە تا ئێستا خەرجی مانگانەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (46) ملیار دینار زیادیكردووە، لە (895) ملیار دینارەوە بۆ (941) ملیار دینار زیادی كردووە، ئەمە لەكاتێكدایە بەشێوەی فەرمی دامەزراندن نەكراوە جگە لە یەكەمەكانی كوردستان. سەڕای ئەوەی بە پێی راپۆرتی یەكەم و دووەم و سێیەمی چاكسازی ژمارەیەكی زۆری دوو موچەو سێ موچە بڕاوەو موچەی پەرلەمانتار و وەزیرو پلە تایبەتە خانەنشینەكان كەمكراوەتەوە بە پێی راپۆرتی سێیەمی چاكسازی تەنیا لە بڕینی دوو موچەیی و سێ موچەییدا بڕی ( ملیارێك و 253 ملیۆن ) دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت. بە پێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان بەم شێوەیە كەمكراوەتەوە پەرلەمانتارانی خانەنشین: موچەكەیان لە (2 ملیار و 588 ملیۆن ) دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ (742) ملیۆن دینار واتا (ملیارێك و 863) ملیۆن دینار كەمكراوەتەوە موچەی وەزیری خانەنشینكراو: لە (832) ملیۆن دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ (290) ملیار دینار واتا (542) ملیار دینار كۆی گشتی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیری و بریكاری وەزیر و راوێژكارو بەرێوەبەری گشتی لە (5 ملیار و 256 ملیۆن) دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ (2 ملیار و 335) ملیۆن دینار واتا (2 ملیار و 950) ملیۆن دینار موچەیان كەمكراوەتەوەو گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت . بەپێی هەموو ئەو هەنگاوانە بێت كە گیراوەتەوە بەر دەبوای خەرجی موچە كەمیبكردایە بەڵام بە پێچەوانەوە زیادی كردووە، سەرەرای ئەوەی دامەزراندن نەماوەو موچەی نایاسایی و دوو موچەیی و سێموچەیی بڕدراوە.
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بەشدار دەبن درەو: ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە دەباشان كۆبووەوە، بڕیاریاندا تیمی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، دوای رەزامەندی مەسرور بارانی لەسەر وەرەقە داراییەكەی یەكێتی و سبەی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەكرێت. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لە دەباشان بەڕێوەچوو بەسەر پەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، بڕیاردراوە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، (درەو) زانیویەتی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی نامەیەكیان ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە بۆ كۆبوونەوە پاڵ پشت بە بانگەوازەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە بارزان داوایكرد پێش 18ی مانگ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كۆببنەوە، (درەو) زانیویەتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رەزامەندە بە كۆبوونەوەو لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا هاتووە "خۆشحاڵین بەو كەشە ئەرێنیەی ناوخۆی هەرێمی كوردستان" بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە. بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر وەرەقە داراییەكەی تیمی یەكێتی داوە كە تایبەتە بە چارەسەری كێشە داراییەكانی هەرێم بەتایبەتیش سنوری سلێمانی و كۆكردنەوەی داهات و كۆتاییهێنان بە (43% بە 57%). بە پێی ئەو گفتوگۆیانەی لەلایەن تیمی یەكێتی و پارتی لە چەند رۆژی رابردوو كراوە هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی : سەرجەم كێشە حكومیەكان لە ئەنجومەنی وەزیران یەكلا بكرێنەوە (كێشەو پارەو موچەی سلێمانی، ئاڵوگۆڕی پۆستەكان) بابەتی تیرۆركردنی هاوكار جاف و كێشە ئەمنییەكان بسپێردرێت بە دادگا و لیژنەی هاوبەش بڕیاری لەسەر بدات. كێشە حزبیەكانیش لە مەكتەبی سیاسی حزبەكان یەكلا بكرێنەوە
راپۆرت: درەو "مەرگەساتی كورد مێژوو و جوگرافیا سەپاندویەتی، بەڵام دووبەرەكی ناوخۆیی خراپتری كردووە" ئەمە قسەی بەتەمەنترین سیاسەتمەداری ئەمریكایە، كە ئێستا تەمەنی لە 100 ساڵ نزیكدەبێتەوەو هێشتا قسەكانی لەبارەی داهاتووی جیهانەوە گوێی لێدەگیرێت، ئەم پیاوە پێشبینی دەكات دوای شەڕی ئۆكراینا، نەخشەی سیاسی جیهان گۆڕانكاری گەورە بە خۆوە ببینێت. جەنگی ساردی دووەم بەڕێوەیە ! لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادەی 100 لەدایكبونیدا، جارێكی تر ناوی هێنری كیسنجەر وەكو یەكێك لە دیارترین سیاسەتمەدارە بەئەزمونەكانی ئەمریكاو جیهان كەوتوەتەوە سەر لاپەڕەی رۆژنامەكان. كیسنجەر كە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بووە، لە دیدارێكدا لەگەڵ تۆڕی (CBS)ی ئەمریكیدا باس لە زۆرێك لە ئاڵۆزییەكانی ئێستا جیهانو مەترسییەكانی زیرەكی دەستكرد لە دۆخە قەیراناوییەكاندا دەكات، ئەمە لەپاڵ نیشاندانی پێشینەی خۆی لە قۆناغەكانی ژیانی سیاسیدا كە جەنگو ئاشتی بەخۆیەوە بینیوە. لەسەرەتای ئەم دیدارەدا پرسیار لە كیسنجەر كرا ئایا ئەگەر داوای لێبكرێت سەردانی روسیا بكات بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك ڤلادیمیر پۆتین، كاردانەوەی چی دەبێت؟ ئەو وتی: دەمەوێت ئەم كارە بكەم، بەڵام بە سیفەتی راوێژكار. باسی لەوەكرد، جەنگی ئۆكراینا لە خاڵی وەرچەرخانێكی گرنگ نزیكدەبێتەوە. لەبارەی چین، كیسنجەر ئاماژە بەوە دەكات، ناتوانرێت چین لە سیستەمی جیهانی دوربخرێتەوە، دەكرێت پرسی تایوان سەربكێشێت بۆ جەنگ لەنێوان دوو دەوڵەتە زلهێزەكە (چینو ئەمریكا)، ئەمەش پێویستی بەوەیە گرنگی زیاتری پێبدرێت "ئەمە قۆناغێكی زۆر مەترسیدارە". كیسنجەر پێشتر هۆشداریدا لەبارەی سەرهەڵدانی جەنگی ساردی دووەم، ئەو پێیوایە ئەگەر ئەمە رووبدات لە جەنگی ساردی یەكەم مەترسیدارتر دەبێت. لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئیل مۆندۆ"ی ئیسپانی، كیسنجەر وتی:" دەكرێت جەنگێكی ساردی نوێ لەنێوان چینو ئەمریكا دەستپێبكات، هەردوو وڵاتەكە خاوەنی سەرچاوەی ئابوری هاوشێوەن، ئەمە هەمان دۆخی سەردەمی جەنگی ساردی یەكەم نییە، پەكینو واشنتۆن ئێستا بوون بە نەیاری یەكتر، چاوەڕوانی ئەوەش لە چین ناكرێت وای لێبكرێت مەیلی رۆژئاوایبوون بكات". لە دیدارێكی رۆژنامەوانی تردا، ئەم سیاسەتمەدارە بەتەمەنەی ئەمریكا هۆشداری دەدات لە ئارەزووی هەندێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی روسیا، كە بەبۆچوونی ئەو، ئەمە رەنگە سەربكێشێت بۆ ئاژاوەی ئەتۆمیی، داوای دەكات لە پرسی ئۆكرانیادا بە دانوستان رێگری لە مەترسی سەرهەڵدانی جەنگێكی جیهانی وێرانكەر بكرێت. ئەو دەڵێ:" ئێستا ئێمە بەتەواوەتی لە چاخێكی نوێدا دەژین"، باسلەوە دەكات، دوای كۆتایهاتنی جەنگی ئۆكراینا دۆخی جیۆپۆلەتیكی لەسەر ئاستی جیهان گۆڕانكاری گەورە بەخۆوە دەبینێت. كیسنجەر چی لەبارەی كوردەوە دەڵێ ؟ كیسنجەر لە كتێبی یادەوەرییەكانی خۆیدا بەناوی (ساڵەكانی نوێبونەوە) بەشێكی تەرخانكردوە بۆ كوردو ناوی لێناوە "تراژیدیای كوردەكان". لەم كتێبەدا كیسنجەر باسلەوە دەكات، لە ساڵی 1972وە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستی كردووە بە یارمەتی كوردەكان، بەڵام وەكو خۆی دەڵێ "ئاستی دەستوەردانمان لەوێ شتێك نییە بەراورد بكرێت بە بارودۆخەكە لە هیندی چینی". كیسنجەر باسلەوە دەكات" لیژنەكانی كۆنگرێس هێرشیانكردەسەر ئیدارەی نیكسۆن بەهۆی رۆڵی لە هەوڵدان بۆ یارمەتیدانی كوردەكان بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی". "مەرگەساتی كورد مێژوو و جوگرافیا سەپاندوویەتی، بەڵام دووبەرەكی لەسەر ئاستی ناوخۆیی خراپتری كردووە، گەلی كورد كە ئێستا ژمارەی زیاترە لە (25 ملیۆن) بوەتە قوربانی ئەو روداوانەی كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە، لەوكاتەوە كە لە كۆتایی جەنگی جیهانی یەكەمەوە دەوڵەت- نەتەوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دروستبوون، كوردەكان خۆیان بەدابەشكراوی لەنێوان عێراقو ئێرانو سوریاو توركیا بینییەوە لەگەڵ یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو، بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆیان پێدرا، بەڵام كاتێك هێزە ئەوروپییەكان دوای جەنگی جیهانی یەكەم سنوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان كێشا داواكارییەكەیان بۆ مافی چارەی خۆنوسین پشتگوێخرا. لەوكاتەوە، خواستە نیشتیمانییەكانی كورد بوونە هەڕەشە لەسەر یەكگرتوویی وڵاتانی میواندار" كسینجەر وای لەبارەی دۆخی كوردەوە نوسیوە. لەبارەی پەیوەندی ئەو سەردەمەی ئەمریكا لەگەڵ كورد، كیسنجەر ئاماژە بەوە دەكات" لە یەككاتدا هۆكاری ئایدیۆلۆژی و ستراتیژی هەبوون بۆ دەستوەردانی ئەمریكا، كەلتوری "وڵسۆنی"(مەبەست لێی وودرو وڵسۆن بیست و هەشت هەمین سەرۆكی ئەمریكایە 1913-1921) بە ئاڕاستەی پشتگیركردنو پاڵپشتی لە مافی چارەی خۆنوسینی گەلی كورد پاڵی پێوەدەناین، بەڵام ئەوەشی دەرهاویشت كە بە تەنگژەی بەردەوامی سیاسی ئەمریكا دەناسرێت: كۆتوبەندە دیاریكراوەكانی پابەندبونی ئەخلافی ئەمریكا لە ناوچە دوورە دەستە وشكەكان كە گەیشتن پێیان سەختە، وەكو ناوچە شاخاوییە كوردییەكان، لەناو ژمارەیەك وڵاتدا كە تا رادەیەكی زۆر كاریگەرییان لەسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی ئەمریكا هەیە، چۆن دەتوانرێت خاڵی راوەستان بدۆزرێتەوە لەنێوان پاڵپشتیكردنی تەواوەتی خواستو ئارەزووی كوردەكانو دەستبەردان لێیان لە ناوچەیەكدا كە خاڵی ستراتیژی هیلالی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی دەوڵەمەند بە نەوتو كەنداوی عەرەبییە؟". كیسنجەر دەڵێ" وڵاتانی دراوسێ، وەكو توركیاو ئێران، پشتیوانی كورد دەكەن بەمەبەستی گۆڕینی ئاڕاستەی فشارەكانی عێراق لەسەر خاكەكانیان، بەڵام هەرگیز ئامادەنین رەزامەندی لەسەر دروستبوونی دەوڵەتێكی نەتەوەیی كوردی بدەن، بەهەمان هۆكار، ئیدارەكانی نیكسۆنو فۆردو بوش و كلینتۆن خۆیان بەدەوورگرت لە پشتیوانیكردنی سەربەخۆیی كوردەكانی عێراق". كیسنجەر دەگێڕێتەوە:" ئەو وڵاتانەی وایان دادەنا كە زیاتر رووبەڕووی هەڕەشەی دیدو بۆچوونی عێراق دەبنەوە ئوردنو ئێران بوون، كە هەردووكیان سنورێكی دوورودرێژی هاوبەشیان لەگەڵ عێراقدا هەیە، هەروەها ئیسرائیلیش هەمیشە بەئاگابوو لەو سیستمە عەرەبیە رادیكاڵ نوێیانەی كە چەكی سۆڤیەت پاڵپشتی دەكردن، ئەو سێ دەوڵەتە دۆستو هاوڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكان بوون، هەمووشیان بەنهێنی هاوكارییان پێشكەشی كورد دەكرد.. هەوڵەكانیان بۆ حوكمی ئۆتۆنۆمی لەو ناوچە شاخاوییە سەختەدا لە باكوری عێراق وەك كارتێكی فشار بەكارهێنا بۆ ئەوەی وزەو سەرچاوەكانی رژێمی بەعس لە سنورەكانیان دووربخەنەوە، سەرەڕای ئەوەی كە ئێمە راستەوخۆ لەم هاوكارییە نهێنییەیدا بەشداریمان نەكرد، بەڵام ئاژانسە هەواڵگرییەكانمان زانیارییان لەسەری وەردەگرت لەلایەن دەزگا هاوتاكانیان لە هەموو ئەو وڵاتانەی كە پەیوەست بوون بەو پرسەو هەموو ئەو وڵاتانەش هاوكاری سەربازیو ئابورییان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان وەردەگرت". كیسنجەر لە وەسفی كورددا نوسیویەتی" كوردەكان هاوبەشێكن كە دەكرێت بەشێوەیەكی خێرا بۆچونو هاوپەیمانێتییەكانیان بگۆڕنو، سەختە ببن بە بەشێك لە ستراتیژییەكی كاركردنێكی گشتگیر، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بانگەشەی سەركردەكانیان، بەدڵنیایی ئامانجی سەرەكی ئەوان بەدەستهێنانی سەربەخۆیی یاخود ئۆتۆنۆمی تەواوە لە كەمترین حاڵدا، بە بەردەوامی بەرەنگاری دەكەن بۆ دیاریكردنی ئەولەویەتی خۆیان لەچوارچێوەی پەیوەندی بە چەمكی هێزی دەرەكی لەبارەی هاوسەنگی جیۆسیاسییەوە، وەكو ئەوەی تێگەیشتوین، وا باشترە گوێ لە پاڵەوانەكان بگرین نەك مامەڵەیان لەگەڵدا بكەین، هەمان ئەو تایبەتمەندییەی كە ئازایەتییان پێدەبەخشێت وایان لێدەكات پتەوبن و نەرمونیانی لەدەستبدەن". ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە "داعش" كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات، مانگانە بڕی (20 ملیۆن) دۆلار هاوكاری دارایی پێشكەشی هێزی پێشمەرگە دەكات، ئەم یارمەتییە ریشەیەكی مێژویی هەیە، كیسنجەر دەگێڕێتەوە:" لە یەكی ئابی 1972 نیكسۆن واژۆی لەسەر فەرمانێكی ئاڕاستەكراو كرد بۆ دەستپێكردنی پرۆگرامی نهێنی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕی 250 هەزار دۆلاری لەمانگێكدا وەكو یارمەتی راستەوخۆ لە ساڵی دارایی 1973 دیاریكرد. لەگەڵ دوو ملیۆن دۆلار بۆ كەلوپەل، واتە پێنج ملیۆن دۆلار لە ساڵێكدا، بەڵام شا یارمەتییەكی زۆرتری پێشكەش كرد، كۆی گشتی هەموو یارمەتییەكان كە ئیسرائیلو بەریتانیاو ئێرانییەكان پێشكەشی كوردەكانیان كرد گەیشتە ملیۆنێك دۆلار لە مانگێكدا، ئەمەش بە پێوەری جەنگی سارد بڕێكی كەم بوو". ئەم هاوكارییە لە قۆناغێكی تردا زیادیكردووە، كیسنجەر دەڵێ" بەدرێژایی ساڵی 1973 شەڕ سەختتر بوو، هاوكات داواكاری كوردەكانیش بۆ پێدانی یارمەتی دارایی زیادیان كرد، لە 29ی ئازار/ مارسی 1973، پشتیوانی داواكارییەكم كرد كە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی (CIA) پێشكەشیكرد، جیم شلسنجەر لەماوەیەكی كەمدا كە پۆستی بەڕێوەبەری ئاژانسی وەرگرت، ئیمزای لەسەر كرد بۆ پێدانی هاوكاری زیاتر، دواتر نیسكۆن رەزامەندی لەسەر نیشاندا.. پێشنیازم كرد پاڵپشتی داراییمان زیادبكەین بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار لە ساڵێكدا، شا برێكی زۆر لەوە زیاتر پارەی تەرخانكرد، گەیشتە نزیكەی 30 ملیۆن دۆلار. ئەمە سەرەڕا پاڵپشتی لۆجیستیو تۆپهاوێژەكانی (كە پێكهاتبوو لە تۆپی دوورهاوێژی ئێرانیو بوو بە چەتری كوردەكان لەناو سنوری ئێراندا) لەگەڵ ئەوەشدا، نیكسۆن هۆشداریدا لە مەترسی توندكردنەوەی بارودۆخەكە لەلایەن كوردەوە لەڕێگەی گۆڕینی شەڕی بەرگرییەوە بۆ هێرشكردن". ئەمریكاو ئێران بۆچی پاڵپشتی دارایی شۆڕشی كوردیان دەكرد، كیسنجەر وەڵام دەداتەوە:" وادەركەوت كە پاڵپشتی نهێنی بۆ كوردەكان لە ساڵی یەكەمیدا ئامانجەكەی دەپێكێت، لە 5ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەری 1972 لەلایەن ریچارد هیڵمز بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندییەوە (كە دواتر دەبێت بە باڵیۆز لە ئێران) راپۆرتێك رەوانەی نیكسۆن كرا، تێیدا ئاگادارمان دەكات لەوەی كوردەكان دوو لەسەر سێی سوپای بەعسیان سەرقاڵكردووە لەوەی ئەركەكانی تریات ئەنجام بدەن.. كاروبارەكان بەوشێوەیە ناڕۆن كە سوپای رژێمی بەعس ئارەزوویان دەكات.. پارێزگاریكردنی بارزانی لە قەڵایەكی قایمو ئارام بەردەوامی دەدات بە سەرقاڵكردنی دوو لەسەر سێی سوپای عێراق، بەعسییەكان بێبەش دەكات لە بنكەیەكی گەرەنتیكراو كە لەوێوە تیمەكانی تێكدانو تیرۆركردن كار لە دژی ئێران بكەن". "كاتێك جەنگی عەرەب- ئیسرائیل بەرپابوو، تەمەنی پرۆگرامی نهێنی زیاتر لە ساڵێك نەبوو، كوردەكان جگە لە هەندێك چەكی قورس هیچیان نەبوو، تۆپهاوێژەكانی ئێران كە پاڵپشتیان دەكات بەجۆرێك سەركێشی ناكەن بۆ دووركەوتنەوە لە سنور، كوردەكان لە توانایاندا بوو بەرگری لە ناوچە شاخاوییەكەیان بكەن، تانكو فڕۆكەكانی عێراق روبەڕوی ئاستەنگ دەبوونەوە، بەڵام هێزەكەیان كە بەچەكی سوك پۆشتەكرابوو لە ناوچە دەشتاییەكانداو لە دەرەوەی ناوچەكانی خۆیان كەمترین دەرفەتیان نەبوو لەبەردەم سوپای گەورەی عێراقدا كە بەچەكی قورسو پێشكەوتووی سۆڤیەتیو سەدان تانك پۆشتە كرابوو، گومانی تێدا نییە هێرشی كورد لە پشت پەناگە شاخاوییە پارێزراوەكانەوە بەدڵنیایی دەبێتەهۆی تێكشكانی تەواوەتی هێزە سەربازییەكانی كورد". بەگوێرەی قسەی كیسنجەر، مستەفا بارزانی" شكستهێنانی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغداد وەك هەلێك لێكدەدایەوە بۆ سوككردنی ئەو كۆتوبەندانەی كە هاوپەیمانەكانی سەپاندبوویان، هەروەها بۆ چەسپاندن و پتەوكردنی دەسەڵاتی بە رێگایەك كە هێشتا بە هاوتای دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی دادەنا، بەڵام لە كرۆكدا جیاكردنەوەی لە دەوڵەتێكی سەربەخۆ ئەستەمو مەحاڵ بوو، لە شانزەی ئازار/ مارسی 1974دا بارزانی بۆ گرەنتیكردنی ستراتیژە پێشنیازكراوەكەی دوو بژاردەی خستەبەردەستمان: 180 ملیۆن دۆلار بۆ سەربەخۆیی تەواوەتی، یان 360 ملیۆن دۆلار بۆ بونیادنانی ئەوەی پێدەوترێت ژێرخانێكی "گونجاو" بۆ سەربەخۆیی.. كۆپییەكەی بارزانی بۆ دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمیی هەرگیز لەلایەن شا لە ئێران یان توركیا پشتیوانی لێ نەكرا، ویلایەتە یەكگرتووەكانیش لە دۆخێكی وادا نەبوو بتوانێت ئەو پارەیەی پێشكەش بكات كە داوایكردبوو هەتا نزمترین ئاستی ئەوەی داینابوو، تەواوی ئەو بودجەیەی تێدەپەڕاند كە بۆ پرۆسە نهێنییەكان تەرخانكرابوو كە ویلایەتە یەكگرتووكان ئەنجامیدەدان". هەر لەبارەی كوردەوە، ئەم سیاسەتمەدارە بە ئەزمونەی ئەمریكا لە یادەوەریییەكانی خۆیدا نوسیویەتی:" رەفتاری كوردەكان، هەڵسەنگاندنی پێداویستییەكانیانی لە هەموو قۆناغێكدا كردووە بە كارێكی قورس، هەندێكجار بێ هیوادەبوونو زۆر پێویستیان بە هاوكاری هەبوو، هەندێكجاریش دڵخۆشی بە سەركەوتن بە روخساریانەوە دیاربوو، بۆ نمونە لە 27ی تەمموز/ یۆلیۆی 1974 شای ئێران پەیامێكی بەپەلەی بارزانی گەیاندە دەستمان كە تێیدا داوای هاوكاری دەكات، هۆشدارییەكی لەگەڵدا هاوپێچ كردبوو دەربارەی كۆتاییەكی مەترسیدار بۆ- ئێرانو هەموو كەنداو- ئەگەر بەرخۆدانی كورد هەرەس بهێنێت. بەڵام دوای چەند هەفتەیەك لە (سەرەتای ئەیلول/ سێپتەمبەر)دا بارزانی پێشنیازی كرد هێزەكانی كورد هێرش بكەنە سەر كێڵگەكانی نەوت لە كەركوك، پێشنیازەكەمان لە 18ی ئەیلول/ سێپتەمبەر رەتكردەوە، چونكە نەماندەویست قەیرانی وزە گەورەببێت- كە خۆی لە بنچینەدا مەترسیدارە- لە رێگەی گەڕێكی توندوتیژی كە دامەزراوە نەوتییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكاتە ئامانج، بەڵام گوشاری جارجارەی بارزانی بۆ هێرشكردن، پاساوی نەیارانی پێشكەشكردنی هاوكاری زیاتری بۆ كوردەكان بەهێزتر كرد، لەسەر بنەمای ئەوەی كە ئەوان بەشی ئەوەندە سەرچاوەی دەرامەتیان هەیە بۆ بەرگریكردن لە پێگەكانیان كەواتە بۆ گوشار دەكەن لە پێناوی ئەوەی چەكی تریان بۆ بەرپاكردنی هێرشێكی گەورە دەستبكەوێت". بەپێی ئەوەی كیسنجەر خەمڵاندویەتی" كۆی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ مستەفا بارزانی لە میانی ساڵی دارایی 1973، 1974، 1975 گەیشتوەتە بڕی 20 ملیۆن دۆلارو بڕی 1250 تۆن لە تەقەمەنی و كەرەستەی جەنگیشی لەخۆگرتووە. لەبارەی رێككەوتنی جەزائیری نێوان سەددامو شای ئێرانو نسكۆی ساڵی 1975ی كوردو بەرپرسیارێتی ئەمریكا لەو كارەساتەی بەسەر كورددا هات، كیسنجەر نوسیویەتی:" كاتێك هەموو شتێك كۆتایی هات، قارەمانەكانی روبەڕوبونەوە (ئەوانەی دەگەڕێنەوە بۆسەر رابردوو) زۆر بەتوندی هێرشیانكردەسەر ئیدارەی سەرۆك فۆرد، بەدیاریكراویش تیرەكانیان ئاڕاستەی من كرد- بەهۆی دەستهەڵگرتن لە كوردەكان، بەڵام شا بڕیاری خۆیدا بوو، ئێمە نە هیچ بەڵگەیەكی لۆژیكی نە ستراتیژیەتێكی گونجاومان نەبوو بۆ قایلكردنی بە پاشگەزبونەوە لەو بڕیارە، بەڵام ئەو چارەسەرەی كە هەندێك لە رەخنەگران لە سیاسەتەكانمان پێشنیازیانكرد ئەوە بوو (هەڕەشە لە شای ئێران بكرێت بە راگرتنی یارمەتییەكانمان)، ئەوەش هیچ واتایەكی لۆژیكی نەبوو، چۆن دەكرێت هاوپەیمانێكی سەرەكی هانبدەین بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەبێ هیچ پاڵپشتییەك لەلایەن ئێمەوە، ئەوە تاكە بژاردە بوو كاتێك كۆنگرێس دەستی لەو هاوپەیمانانە هەڵدەگرت كە چەقۆ لەسەر گەردنیان بوو ؟ ئەو روداوانەی كە لەدوای روخانی شاوە رویانداوە راست و دروستی بڕیارەكەی ئێمەیان سەلماند بەوەی ئێرانێكی دۆست دەوڵەتێكە كە بۆ هاوسەنگی هەرێمایەتی و جیهانی ناكرێت دەستی لێ هەڵبگیرێت، شتێكی نەزانانە و سەرشێتانە و نابەرپرسانە بوو سەقامگیری دەوڵەتێكی دۆستی تر تێكبدرێت لەڕێگەی دەستپێكردنی هێرشێكی سیاسییەوە بۆسەر شا یاخود بڕینی یارمەتییەكان لە ئێران. پابەندبونمان بە بەرگریكردن لە ئێران شتێك نەبوو كە هەر كاتێك توڕەبوین پاشەكشێی لێ بكەین، ئەوە گوزارشت بوو لە بەرژەوەندی جیۆسیاسییمان. بۆیە پێویست بوو لەسەرم شایەتحاڵی بەكۆیلەكردنی گەلێكی دۆستی تر بم". كیسنجەر كێیە ؟ هاینز ئەلفرێد كیسنجەر وەزیری پێشووتری ئەمریكاو یەكێك لە سیاسەتمەدارە بەناوبانگەكانی ئەمریكاو جیهان لە 27ی ئایاری 1923 لە فۆرت ، باڤاریا لە ئەڵمانیا لە دایكبووە باوكی مامۆستا بووە بەهۆی ئەوەی لە بنەڕەتدا جولەكە بوون، خۆیو كەسوكارەكەی ساڵی 1938 لەترسی نازییەكان ئەڵمانیایان بەجێهێشتووەو چوونەتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو پەیوەندیی كردووە بە پەیمانگای جۆرج واشنتن لە نیویۆرك و ساڵی 1948 رەگەزنامەی ئەمریكای بەدەستهێناوەو هەمان ساڵ پەیوەندیكردووە بە سوپاوە. لە سەردەمی جیراڵد فۆرد لە ساڵی 1973 بۆ 1977 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بووە پێش ئەوەش لەسەردەمی سەرۆك ریچار نیكسۆندا راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بووە، رۆڵێكی دیاری هەبوو لە سیاسەتەی دەرەوەی ئەمریكا وەك سیاسەتی كرانەوە بەڕووی چینو سەردانە بەردەوامەكانی بۆ وڵاتانی عەرەبیو ئیسرائیل كە لە رێككەوتنی كامپ دەیڤد كۆتایی هات لە ساڵی 1978. ساڵی 1983 رۆناڵد ریگان سەرۆكی ئەمریكا پۆستی سەرۆكی دەستەی فیدراڵی پێ سپارد كە بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر ئەمریكای ناوەڕاستو ساڵی 2001یش جۆرج بوشی كوڕ كردیە بەرپرسی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر. ساڵی 1973 كیسنجەر خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدراوە. ئەو بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بە پلەی نایاب لە زانستە سیاسییەكاندا لە زانكۆی (هارڤارد) بەدەستهێناوە، پێشەنگ بووە لە هەوڵدان بۆ چاككردنەوەی پەیوەندییەكان لەنێوان ئەمریكا لەلایەكو روسیاو چین لە لاكەی ترەوە. كیسنجەر تاكە ئەندام حكومەتەكەی نیكسۆنە كە تائێستا لە ژیاندا ماوە، ئەو كەسایەتییەكی جێگە مشتومڕە، لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنوسانو چالاكانی سیاسیو پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤەوە وەكو تاوانبارێكی جەنگی ناوی دەهێنرێتو بەرپرسیارێتی هێرشەكانی ئەمریكا لە لاوسو كەمبۆدیا دەخرێتە ئەستۆی ئەم پیاوە، لەبەرامبەردا لەلایەن زۆرێك لە پسپۆڕانی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانەوە، كیسنجەر وەكو وەزیرێكی دەرەوەی خاوەن كاریگەریی تەماشا دەكرێتو رێزی لێدەگیرێت. بۆ خوێندنهوهی تهواوی نوسینهكهی كیسنجهر لهبارهی كوردهوه كلیك (لێره) بكه
مەریوان وریا قانع (هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) (١-٢) یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بڕێکی زۆری نوسینی کوردیی بریتییە لە گشتگیریی قەبە و تەڵاقدانی هەر هەستێکی مێژوویی لە پەیوەندیدا بەو دیاردەو ژینگانەوە کە دروستدەبن و دێنەپێشەوە. واتە گرێنەدانی دیاردەکان بە سیاقە مێژووییەکان و بە ئەگەر و رێگرەکانی ناو ئەو سیاقانەوە. لەمەش خراپتر پەخشکردنی داوەریکردن و حوکمدانی گەورە و قورس بە زمانێکی زۆرجار ئینشایی و نیمچەشیعریی و شیعریی. هەموو ئەمانەش بەناوی فیکرو بیرکردنەوەی زانستیی و رادیکالەوە. لەهیچ شوێنێکدا ئەم شێوازە لە نوسین بەو روونییە دەرناکەوێت وەک لە باسکردنی کەسایەتییە مێژووییەکاندا، ئەوەی دەیبینین نییشاندانی ئەو کەسایاتییانەیە وەک خاوەنی جەوهەر و ئاکارێکی نەگۆڕ، کە گۆڕانە مێژووییەکان هیچ کاریگەرییەک لەسەریان بەجێناهێڵێت. ئەم جەوهەرە لە قووڵایی ئەو کەسانەدا ئامادەیە و بەدوای هەلی گونجاودا دەگەڕێت بۆ دەرکەوتن و خۆنمایشکردن. لە ساتەوەختی جیاوازیشدا هەرجارەو بەشێکی ئەو جەوهەرە دەردەکەوێت و خۆی بەرجەستەدەکات. لەم روانیەنەدا مەسەلەکە تەنها مەسەلەی تێپەڕینی کاتە بۆ ئەوەی ئەو جەوهەرە نەگۆڕە بەتەواوی ئاشکراببێت. نوسەری زاناو بلیمەتیش ئەو نوسەرەیە کە هەرزوو ئەو جەوهەرە دەبینێت و ئاشکرای دەکات. ئەم جۆرە روانینە هەرچییەک بێت ناچێتە قاڵبی فیکرێکەوە لانی هەرەکەمی مەنهەجیبوون و زانستیبوونیان تێدابێت. بە هەرحاڵ ئەمە بابەتی سەرەکیی ئەم نوسینە نییە، بەڵکو پێشەکییەکی کورت و پێویستە بۆئەوەی بتوانین کۆمەڵێک سەرنج لەسەر کەسایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و سیاسەت و ستراتیژە جیاوازەکانی دەرببرین، وەک کەسایەتییەک لە ئێستادا هەم کۆمەڵگای تورکیی و هەم ناوچەکە و هەم جیهان، گیریان بەدەستییەوە خواردوە و خوازیاری رزگاربوونن لێی. خاڵی سەرهکی لەم نوسینە جیاکردنەوەی زیاد لە ئەردۆگانێکە لە یەکتریی و نیشتەجێکردنی هەر یەکێکیانە لەناو سیاقی مێژوویی خۆیدا. ئەردۆگان سەرەتا سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبول بوو، دواتر سەرۆک وەزیرانی تورکیاو دوای ئەوەش سەرۆکی وڵاتەکە. ئەم پیاوە لە هەریەکێک لەو قۆناغانەدا هەم کەسایەتیەکی جیاوازی هەبووە و هەم هەڵگری دیدگاو بەرنامە و پرۆژەی سیاسیی جیاواز، بووە. کۆکرنەوەی هەموویان لەژێر ناوی فاشیستبوون، یان ئیخوانچی، یان دژەکورد، یاخود دەسەڵاتگەر، راکردنە لە خوێندنەوەیەکی وردی کەسایەتی و سیاسەتەکانی ئەم پیاوە و نیشتەجێکردنیەتی لەناو دروشمێکدا کە زۆرجار هەڵەیەک کە تەمەڵیەکی فیکریی و مەنهەجی و تیوریی ئاڕاستەی دەکات. ژیانی سیاسیی ئەردۆگان لە ساڵانی هەشتادا بە ئەندامبوون لە ریفاه پارتی سەر بە نەجمەدین ئەربەکان دا، دەستپێدەکات، واتە ئەردۆگان لەسەرەتاوە مەیلی سیاسیی بەلای ئیسلامی سیاسیدا بووە و باوەڕی بەوەبوو کە ئیسلامی سیاسیی دەتوانێت کێشەکانی تورکیا چارەسەربکات. بەڵام ئەردۆگان وەک سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ (١٩٩٤-١٩٩٧) زیاتر وەک کەسێکی تەکنۆکرات دەردەکەوێت، تا نوێنەری ئیسلامی سیاسیی، تەکنۆکراتێک کە ئەرکی سەرەکیی بریتییە لە بەگژاچوونەوەی گەندەڵیی و بەدەزگاییکردنی کارەکانی شارەوانی ئەستەنبوڵ. شەفافیەت لە ئییشکردندا دروشمی سەرەکیی و ئاڕاستەکەری کارەکانی ئەو قۆناغەیەتی. کارکردنی لەناو سیستمی سیکولاری تورکیادا فێری ئەوەیکردبوو کە ئیسلامی سیاسیی شانس و ئەگەری سەروەربوون و حوکمڕانیکردنی لەبەردەمدا نییە. دامەزراندنی ئاکەپە خۆیشی، کە چەند اڵێک دواتر ڕووئەدات، پرۆژەی ئیسلامی سیاسیی و دروستکردنی دەوڵەتی دینیی نەبوو. ئەردۆگان وەک سەرۆک وەزیرانی تورکیا (٢٠٠٣-٢٠١٥) کەسایەتییەکی ترە و دیدو روانینەکانی گۆڕانی هەمەجۆریان بەسەردادێت. لەوانە بۆ نموونە لەباتی وێناکردنی خۆرئاوا وەک شەیتان، هەموو هەوڵی خۆی تەرخاندەکات بۆ نزیکبوونەوە لە خۆرئاوا بەگشتیی و بوون بە ئەندام لەناو یەکێتی ئەوروپادا. لەم قۆناغەدا خۆی وەک پردێک نمایشدەکات لەنێوان خۆرئاواو جیهانی ئیسلامیداو کۆمەڵێک چاکسازیی گرنگ لەناو دەوڵەتی تورکیاشدا ئەنجامئەدات. لەوانە بۆ نموونە، دەسەڵاتی سوپاو دەستێوەردانی لە سیاسەتەوە سنورداردەکات، بە فەرمی باس لە مەسەلەی کورد دەکات و هەنگاوی سەرەتایی بۆ چارەسەرکردنی دەنێت (ئەم خالە لە بەشی دووهەمی ئەم نوسینەدا بە وردیی باسدەکەم). گەشەیەکی بەرچاو بە ئابوریی تورکیا دەدات و بڕو رادەی گەندەڵیی لە وڵاتەکەدا کەمدەکاتەوە. لەم قۆناغەدا گوتاری ئەردۆگان لە پەیوەندییدا بە دینەوە ئەو گوتارەیە کە لە ئەدەبیاتی ئەکادیمیدا بە «پۆست ئیسلامیزم» ناودەبرێت. پۆست ئیسلامیزم وەک جۆرێک لە بیرکردنەوەو هەوڵدان بۆ گرێدانی دیموکراسییەت و مافەکانی مرۆڤ و دەسەڵاتی یاسا، بە ئیسلامەوە. وازهێنان لە پرۆژەی دروستکردنی دەوڵەتی دینیی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ماف. ھاوکات وێناکردنی دین وەک کۆڵەکەیەک لە کۆڵەکەکانی ئەو پرۆژە دیموکراسییە. پۆست ئیسلامیزم ئەو جۆرەیە لە کۆنزەرڤاتیزمی دینیی کە میکانیزم و کۆڵەکە سەرەکییەکانی دیموکراسیتی قبووڵە. بوون بە بەشێک لە ئەوروپای یەکگرتوو، ژێرخانی ئەم گوتارە تازەیەی ئەردۆگانە، و بۆ ئەم مەبەستەش تورکیا کۆمەڵێک ریفۆرمی گرنگ ئەنجامئەدات. بەڵام دوای نائومێدبوونی تەواوەتی لەوەی تورکیا ببێت بە ئەندام لە ئەوروپای یەکگرتووداو دوای هاتنەکایەی رووداوەکانی بەهاری عەرەبیی، گۆڕانێکی تازە و گەورە بەسەر دیدگاو روانینەکانی ئەردۆگاندا دێت. بەڵام هێشتا بەرگریی لە دەوڵەتی سیکولار دەکات و پێیوایە دامەزراندنی دەوڵەتی دینیی شوێنی لە سەدەی بیست و یەکدا نابێتەوە. ئەردۆگان ئەم گوتارەی بەئاشکرا لەو سەردانەدا باسکرد کە دوای سەرکەوتنی بەهاری عەرەبیی لە مسیرو هاتنە سەر حوکمی ئیخوانەکان، ئەنجامیدا. لەدوای بەهاری عەرەبییەوە ئەردۆگان هەوڵئەدات ببێتە نوێنەرو سەرکردەی وڵاتە موسڵمانە سونییەکان. بەهاری عەرەبیی، کە لە ساڵانی سەرەتایدا بەهاری ئیخوانی موسلیمین بوو، دواتریش هاتنەکایەی جەنگی ناوخۆی سوریاو ئامادەگیی بەهێزی هێزەکانی ئیسلامی سیاسیی و هێزە جیهادیستەکان لەناویدا، وادەکات ئەردۆگان خەیاڵی ئەوەی تیادا دروستببێت ئەنقەرە بکاتە پایتەختی ئیسلامی سونیی لە جیهاندا. لەم قۆناغەدا ئەردۆگان دیدێک بۆ شوناسی تورکیا گەشەپێئەدات کە جێگای زیاد لە گروپ و شوناسێکی ئەتنی تێدادەبێتەوە، لەوانەش کورد، بەڵام جێگای دینەکانی تری تێدا نابێتەوە. لەدوای بەهاری عەرەبییەوە ئیسلام دەبێتە بنەمای سەرەکیی ئەو شوناسەی ئەردۆگان بۆ تورکیا پێشنیاریدەکات. ئەمە وادەکات لەدوای ٢٠١١ گوتاری سەرەکیی ئەردۆگان دەبێت بە گوتاری «عوسمانیزمی نوێ» کە تیایدا تورکیا خەون بەوەوە دەبینێت ببێت بە سەرۆکی هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کۆی وڵاتە ئیسلامییە سونییەکان، ببێت بە سێنتەری سیاسیی و کولتوریی هەموو جیهانی موسڵمانان. هەرچی ئەردۆگانە وەک سەرۆکی تورکیا و گۆڕینی سیستمە سیاسییەکەی تورکیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتیی (٢٠١٧-... )، کۆتایی بە بەشی هەرەزۆری ئەو رەهەندە پۆزەتیڤانە دەھێنێت کە ئەزموونی ئاکەپە لە دە ساڵی یەکەمیدا هەڵیگرتبوو. لە قۆناغی سەرۆکایەتیدا ئەردۆگان دەبێتە سەرۆکێکی ستەمگەر و تاکدەسەلات، دەسەڵات لە ولاتەکەدا بە شێوەیەکی ترسناک بە مەرکەزیی دەکات و کۆڵەکە سەرەکییەکانیشی بە کەسایەتیی خۆیەوە و کەسە نزیکەکانی خۆیەوە، گرێئەدات. لەم قۆناغەدا بە شێوەیەکی سیستماتیک لە سەرجەمی نەیار و رەخنەگرەکانی خۆی ئەدات، کۆدێتای ساختە رێکدەخات، سەرۆک شارەوانییە ھەڵبژێراوەکان لادەبات و زینداندەکات، میدیای وڵاتەکە کۆنترڵ و ئاراستە دەکات، سیستمی داوەریی دەسکاریدەکات، پەلاماری وڵاتەکانی دەوروبەری ئەدات، هتد... بەکورتییەکەی دوای زیاد لە بیست ساڵ حوکمڕانیکردن ئەم پیاوە دەگۆڕێت بۆ یەکێک لە سەرکردە ستەمگەر و دەسەڵاتگەرە ھەرە ترسناکەکانی ناوچەکە. تا دێت زیاتر و زیاتر گەشە بە گوتارە دینییەکەشی دەدات و خۆی وەک سەرکردەی هەموو جیهانی ئیسلامی پێشنیاردەکات. بەناوی دروستکردنی سیستمێکی سیاسیی چالاک و کاریگەرەوە شوێنێک بۆ جیاوازیی سیاسیی، چ لەناو تورکیا خۆیدا و چ لەناو پارتەکەی خۆیشیدا ناهێلێتەوە. کەسە نزیەکەکانی یەکە بە یەکە لێی دوردەکەونەوە، یان ئەو خۆی قاویان ئەدات و وایان لێدەکات دووربکەونەوە و وازبهێنن. لەم قۆناغەدا زیاتر و زیاتر خۆرئاوا وەک شەیتان وێنادەکات و بەگژ هەموو دەنگێکدا دەچێتەوە نەچێتە ژێر ئەمر و نەهیی و خواست و خەونەکانی ئەوەوە. لە «سیاسەتی سفر کێشەوە» لەگەڵ دەوربەرەکەیەدا دەگوازێتەوە بۆ دروستکردنی کێشە لەگەڵ ھەمواندا و دەستخستنە ناو دۆخی ناوەکیی زیاد لە وڵاێکەوە. لەوانەش سوریا، لیبیا، سۆماڵ، سودان، ئازەربایجان، و زیاد لە بەشێکی کوردستانیش، هتد... لەناو تورکیا خۆیدا خۆی وەک بەرجەستەکەری «ئیرادەی گشتیی» خەڵکی تورکیا وێنادەکات و پێی وایە بردنەوەی ئەو ژمارە زۆرە لە هەڵبژاردن لە تورکیادا، لە نێوان ساڵی ٢٠٠٢ ەوە تا ساڵی ٢٠١٩، ئەوی کردوە بە نوێنەر و بەرجەستەکەری ئەو ئیرادە گشتییە. ئەردۆگانی ئێستا، ئەردۆگانی ناو ئەو نەخۆشییە سیاسییە کوشندەیەیە کە خۆی بە نوێنەری نەک تەنها ئیرادەی گشتیی کۆمەڵگاکەی خۆی دەزانێت، بەڵکو خۆی بە نوێنەری ئیرادەی گشتی سەرجەمی جیهانی ئیسلامییش. ئەوەی ئەم هەڵبژاردنەی تورکیا دەکاتە هەڵبژاردنێکی هێجگار گرنگ و چارەنووسساز، دەیکات بە یەکێک لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی ئەم ساتەوەختەی جیهان، بوونی ئەگەری لابردن و رزگاربوونە لەم پیاوە ترسانەکەی ناوی ئەردۆگانە.
(درەو): سالم جومەیلی، بەرپرسی هۆبەی ئەمریکا لە دەزگای هەوالگری عێراقی لە سەردەمی رژێمی بەعسدا بۆ رۆژنامەی (الشرق الاوسط): 🔹کاتێک سەدام حسێن لە زیندانی ئەمریکییەکان بوو، فرسەتیان بە دوو سەرکردەی دیاری عێراق دا سەدام ببینن، ئەوانیش مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی بوون، هەردوکیان دیدارەکەیان رەتکردەوە، مەسعود بارزانی وتی، دڵخۆشبوون بە کارەساتی خەڵک لە کاتی شکستدا لە سیفەتی پیاوان نییە، بە ئاشکرا بارزانی رایگەیاند، ئەمریکا نیزامی سەدامی روخاندووە نەک ئۆپسزیۆن. 🔹ئێران لە داگیرکردنی عێراقدا کارئاسانی بۆ ئەمریکا کرد،ئێران لە رێگەی ئەحمەد چەلەبییەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان لێکتێگەیشتنی کردبوو، رێگەی بە فڕۆکە ئەمریکییەکاندا ئاسمانی ئێران بەکاربهێنن. 🔹هەواڵگری ئەمریکا نەیدەتوانی لەسلێمانی چەک و تەقەمەنی بگەیەنێتە جەلال تاڵەبانی، چونکە دەبوو لە رێگەی ئاسمانی (تورکیا، سوریا، ئێران) ئەم پرۆسەیە ئەنجامبدات، قاسم سلێمانی خۆی هەستا بەو کارەو چەکەکانی گەیاندە جەلال تاڵەبانی. 🔹ئێرانییەکان لە لایەکەوە کارئاسانییان بۆ داگیرکاری عێراق دەکرد و هاوکاتیش کارئاسانیان بۆ ئەبو موسعەب زەرقاوی کرد لە رێگەی خاکی وڵاتەکەیەوە بگاتە عێراق. 🔹لە نێوان سەدام حسێن و جەلال تاڵەبانی کەناڵێکی پەیوەندی هەبوو کە ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری پەیوەندییەکەی رێکدەخست. 🔹کاتێک ئەندامانی گروپی قاعیدە لە ساڵی (2001) لە رێگەی ئێرانەوە هاتنە عێراق، جەلال تاڵەبانی نیگەران بوو کە قاعیدە پشتیوانی گروپی ئەنسارولئیسلامی کوردستان دەکات، گروپە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر چەکدارانی یەکێتی نیشتمانی و (40) کەسیان لە یەکێتی کوشت، جەلال تاڵەبانی، داوای هاوکاری سەربازی و دارایی لە بەغداد کرد، هاوکارییەکانی بۆ دابینکرا، تاڵەبانی لە نامەیەکدا سوپاسی سەدام حسێن دەکات و لە نامەکەدا دەڵێت، "پەیمانی شەرەفی پیاوانەتان پێدەدەم ئەو چەکانە لە دژی رۆڵەکانی گەلی عێراق بەکارنەهێنین و دڕکێک بێت لە دژی دوژمنانی عێراق". 🔹پێش لەشکرکێشی ئەمریکا، ئێران پشتیوانی سەربازی تاڵەبانی دەکرد، سەدام پەیامێکی توندی بۆ تاڵەبانی نارد و بە "بەکرێگیراو" و "سیخوڕ" ناوی برد و لێی پرسی: کەی کۆتایی بە بەکرێگیراویی دەهێنیت؟ تاڵەبانی لە وەڵامدا وتی: ئەگەر بتوانم تۆ لاببەم، دەمکرد، بەڵام دەترسم بەدیلەکە لە تۆ خراپتر بێت، دەشزانم کێ لە حزبەکەی من لەگەڵ هەواڵگری عێراق کار دەکات، ناوەکانیشی دەستنیشان کرد و گوتی "بە ئاگاداری من لەگەڵ ئێوە کار دەکەن، تاڵەبانی بە ئەفسەرەکەی هەواڵگری وت بە سەدام بڵێ ئەو بەکرێگیراوە دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق. 🔹سەدام حسێن روبەڕوبوونەوەیەکی توند و دورودرێژی لەگەڵ بارزانی هەبوو، بەڵام سەدام مەسعود بارزانی بە پاشکۆی دەوڵەتانی بیانی تۆمەتبار نەدەکرد، سەدام پێی وابوو مەسعود بارزانی پیاوێکە رێز لە قسەی خۆی دەگرێت، هەر لەبەر ئەوەش بوو کاتێک تاڵەبانی بە پشتیوانی ئێران هێرشی کردە سەر هەولێر سەدام هێزی بۆ پشتیوانی بارزانی نارد.
شكاری: درەو پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگان؛ # (375) نەخۆشخانەی گشتی و (130) نەخۆشخانەی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، پێکەوە هەر (505) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (64 هەزار و 170) نەخۆشیان هەیە. # ژمارەی دانیشتوانی عێراق و هەرێم بە زیاتر لە (42 ملیۆن و 535 هەزار) کەس خەمڵیندراوە، لە هەر (663) کەسێک تەنها (1) تەخت (بێد)یان بەردەکەوێت. # لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (77) نەخۆشخانەی گشتی و (37) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (114) نەخۆشخانەکە توانای وەڵامدانەوەو بەڕێکردنی (10 هەزار و 528) نەخۆشیان هەیە. # بەپێی ئامارەکە ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بە نزیکەی (5 ملیۆن و 710 هەزار) کەس خەمڵێندراوە، کە هەر (542) کەسێک تەنها (1) تەخت (بێد)یان بەردەکەوێت. سەرەتا پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگانی عێراق بە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیشەوە، (375) نەخۆشخانەی گشتی و (130) نەخۆشخانەی تایبەت لە عێراق هەیە، پێکەوە هەر (505) نەخۆشخانەن، بەشی هەرە زۆریان نەخۆشخانەی بوارە گشتییەکان و بەشێکیشیان نەخۆشخانەکانی منداڵان، لەدایک بوون، ئافرەتان و نەخۆشییە درێژخایەنەکانن. نەخۆشخانە گشتییەکان (کەرتی گشتی) توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (58 هەزار و 450) نەخۆشیان هەیە. هەرچی نەخۆشخانە تایبەتەکانە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (5 هەزار و 720) نەخۆشیان هەیەو پێکەوە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (64 هەزار و 170) نەخۆشیان هەیە. پارێزگانی بەغداد و بەسرەو هەولێر و زۆرترین نەخوشخانەی (گشتی و تایبەت)یان تێدایە. بە پێچەوانەوە پارێزگاکانی موسەنا، قادسییە و واست کەمترین نەخوشخانەی (گشتی و تایبەت)یان تێدایە. بەڵام پارێزگانی هەولێر، موسڵ و بەغداد توانای وەڵامدانەوەی زۆرترین نەخۆشیان هەیە پێوەر بە ژمارەی دانیشوانیان، بە جۆرێک لە پارێزگای هەولێر (386) بێدێک، لە پارێزگای موسڵ (451) بێدێک و لە بەغداد (460) کەس بێدێک ... یان بەردەکەوێت. بە پێچەوانەوە، پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە و بابل توانای کەمترین لەخۆگرتنی نەخۆشیان هەیە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بە پێوەرگرتنی ژمارەی دانیشتوان، بە جۆرێک لە پارێزگایەکی وەک ئەنبار (هەزار و 476) کەس یەک بێد، لە دیالە (هەزار و 335) کەس بێدێک و بابل (هەزار و 238) کەس بێدێک ... یان بەردەکەوێت. یەکەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (77) نەخۆشخانەی گشتی و (37) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (114) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (10 هەزار و 528) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (542) کەسێک لە هەرێمی کوردستان تەخت (بێد)ێکیان بەر دەکەوێت. بەجۆرێک؛ 1. پارێزگای هەولێر؛ (38) نەخۆشخانەی گشتی و (18) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (56) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (4 هەزار و 792) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (386) کەسێک لەو پارێزگایە تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت. 2. پارێزگای سلێمانی؛ (27) نەخۆشخانەی گشتی و (13) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (40) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (4 هەزار و 372) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (598) کەسێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت. 3. پارێزگای دهۆک؛ (12) نەخۆشخانەی گشتی و (6) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (18) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 364) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (913) کەسێک لە سنوری پارێزگای دهۆک تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت. دووەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق (298) نەخۆشخانەی گشتی و (93) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (391) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (53 هەزار و 642) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (687) کەسێک لە پارێزگاکانی عێراق بە تێکڕا تەخت (بێد)ێکیان بەر دەکەوێت. بەجۆرێک؛ 1. پارێزگای بەغداد؛ (71) نەخۆشخانەی گشتی و (34) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (105) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (21 هەزار و 496) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (460) کەسێک لە سنوری پارێزگای بەغداد تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت. 2. پارێزگای بەسرە؛ (40) نەخۆشخانەی گشتی و (15) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (55) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (6 هەزار و 660) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (724) کەسێک لە سنوری پارێزگای بەسرە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 3. پارێزگای دیالە؛ (12) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 288) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 335) کەسێک لە سنوری پارێزگای دیالە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 4. پارێزگای کەربەلا؛ (7) نەخۆشخانەی گشتی و (7) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 208) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 102) کەسێک لە سنوری پارێزگای کەربەلا تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 5. پارێزگای کەرکوک؛ (14) نەخۆشخانەی گشتی و (5) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (19) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 520) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (968) کەسێک لە سنوری پارێزگای کەرکوک تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 6. پارێزگای میسان؛ (10) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (13) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 118) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (781) کەسێک لە سنوری پارێزگای میسان تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 7. پارێزگای موسەننا؛ (6) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (8) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (638) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 215) کەسێک لە سنوری پارێزگای موسەننا تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 8. پارێزگای نەجەف؛ (10) نەخۆشخانەی گشتی و (4) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 576) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 22) کەسێک لە سنوری پارێزگای نەجەف تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 9. پارێزگای موسڵ؛ (35) نەخۆشخانەی گشتی و (9) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (44) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (6 هەزار و 896) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (451) کەسێک لە سنوری پارێزگای موسڵ تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 10. پارێزگای قادسییە؛ (8) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (10) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 88) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 185) کەسێک لە سنوری پارێزگای قادسییە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 11. پارێزگای سەڵاحەدین؛ (17) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (20) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (2 هەزار و 632) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (558) کەسێک لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 12. پارێزگای واست؛ (11) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (13) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 288) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 154) کەسێک لە سنوری پارێزگای واست تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 13. پارێزگای ئەنبار؛ (22) نەخۆشخانەی گشتی و هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەتی تێدایە نیەو، هەر (22) نەخۆشخانە گشتییەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 600) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 476) کەسێک لە سنوری پارێزگای ئەنبار تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 14. پارێزگای زیقار؛ (18) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (21) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (2 هەزار و 432) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (846) کەسێک لە سنوری پارێزگای زیقار تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 15. پارێزگای بابل؛ (17) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (19) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 888) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 238) کەسێک لە سنوری پارێزگای بابل تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. سێیەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان (بە خشتەو گرافیک)
(درەو): كۆمپانیای (بۆتاش)ی توركیا كە كاری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات، هێشتا وەڵامی داواكاری حكومەتی عێراقی نەداوەتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێ" بڕواناكەم سبەینێ هەناردە دەستپێبكاتەوە". حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە پەراوێزی سەردانێكیدا بۆ كێڵگەی نەوتی بەسرە قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كردو رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت سبەینێ هەناردەی نەوتی باكور (مەبەستی هەرێمی كوردستانو نەوتەكەی كەركوكە) دەستپێبكاتەوە. بەپێی قسەی وەزیری نەوتی عێراق، ئەمجارە كە هەناردە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستپێدەكاتەوە، تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستانو كەركوك رۆژانە دەگاتە (500 هەزار) بەرمیل. وەزیری نەوت وتی: تائێستا هیچ وەڵامێكمان لە كۆمپانیای (بۆتاش)ی توركیاوە سەبارەت بە داواكارییەكەمان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەدەست نەگەیشتووە. هاوكات كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت دەڵێ:" لەو بڕوایەدا نیم سبەینێ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە". دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق دژی توركیا سەبارەت بە بەكارهێنانی بۆری عێراق بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 25ی ئازاری ئەمساڵ توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت. بەمدواییە حكومەتی هەرێمو حكومەتی فیدراڵی عێراق رێككەوتنیان كرد لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، لەم رێككەوتنەدا هەرێم قایل بوو بەوەی كۆمپانیای بە بازاڕخستنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" نەوتی هەرێم بفرۆشێت، لەسەر ئەم بنەمایە كۆمپانیای سۆمۆ گرێبەستی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بیانی كردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بەڵام هێشتا هەناردەی نەوت دەستیپێ نەكردوەتەوە. دوێنێ هاوكات لەگەڵ سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، وەزیری نەوتی عێراق كە هاوكات جێگری سەرۆك وەزیرانیشە بۆ كاروباری وزە رایگەیاند، كۆمپانیای سۆمۆ، كۆمپانیای بۆتاشی توركیای ئاگاداركردوەتەوە لە رۆژی شەممەوە 13ی ئایار، هەناردەی نەوت لە دەروازەی باكورەوە، دەستپێبكاتەوە. بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسانی توركیا دەیانەوێت بەر لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، گرەنتی ئەوە وەربگرن عێراق لەو (ملیارو 500 ملیۆن) دۆلارە خۆش دەبێت كە دادگای نێودەوڵەتی پاریس لە حوكمەكەیدا وەكو قەرەبوو بەسەر توركیایدا سەپاندووە، سەرباری ئەمە لایەنی توركی وەكو بەهانە بۆ بەردەوامبوونی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم باسلەوە دەكەن پشكنین بۆ بۆرییەكانی نەوت دەكەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا بەهۆی بومەلەرزە گەورەكەی ئەمدواییەوە زیانی بەركەوتووە یاخود نا. هەناردەی نەوت رێژی 77%ی تێكڕای داهاتی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت، بەهۆی راوەستانی هەناردەی نەوتەوە حكومەتی عێراق بەڵێنیداوە تا ئەوكاتەی یاسای بودجەی 2023 پەسەند دەكرێت، مانگانە بڕی (400 ملیار) دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام بەم دۆخەشەوە هێشتا حكومەتی هەرێم بەتەواوەتی ناتوانێت خەرجی موچەی موچەخۆران دابین بكات. حكومەتی محەمەد شیاع سودانی بە بەڵێنی ئەوە هاتوەتە سەر كار، بۆ جاری یەكەم لەدوای كەوتنی رژێمی سەددامەوە، بەشێوەیەكی ریشەیی كێشەی نەوتو بودجە لەنێوان هەولێرو بەغداد چارەسەر بكات. سودانی لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا لە بەرنامەی كاری خۆیدا بەڵێنی ئەوەیدا لەماوەی شەش مانگ دوای دەستبەكاربوونی حكومەتەكەی، یاسای نەوتو غازی فیدراڵ رەوانەی پەرلەمان بكات بۆ پەسەندكردن، بەڵام وادەی شەش مانگەكە تێپەڕیوەو هێشتا هیچ دەنگوباسێك لەبارەی ئەو یاسایەوە نییە. یاسای نەوتو غازی فیدراڵ یەكێك لەو یاسا گرنگانەیە كە دەبوو ساڵی 2005 دوای پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی عێراق دەربچێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان هەرێمو حكومەتی فیدراڵ ئەم یاسایە تائێستا دەرنەچووە، سودانی دەیەوێت لەرێگەی دەركردنی ئەم یاسایەوە، بەشێوەیەكی بنڕ دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵو حكومەتی هەرێم بەسەر سامانی نەوتو غازدا یەكلابكاتەوەو كۆتایی بەم ناكۆكییە درێژخایەنە بهێنێت.
(درهو): ئهمڕۆ بزوتنهوهی ئیسلامی بوو به خاوهنی دوو رابهر، یهكێكیان دهڵێ شهرعیهتی "كۆنگره"ی ههیه، ئهوی تر شهرعیهتی "بهیعهت"ی بهدهستهێنا، كێشهی تهرهفه ناكۆكهكانی بزوتنهوه هێشتا له فهرمانگهی حزبه سیاسییهكان له كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق یهكلایی نهكراوهتهوه، بهڵام ههردوو حاجییهكه خۆیان به خاوهنی ناوی "بزوتنهوه" دهزانن. لە ھۆڵی (ھونەر)ی سلێمانی لایەنگرەکانی وەکو رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، (بەیعەت)یان بە (کامیل حاجی عەلی)دا، ئەمە ناوی لێنراوە کۆنگرەی ١٤ی بزوتنەوەی ئیسلامی، کۆنگرەیەک کە سندوقی دەنگدانی تێدا دانەنراو بە (بەیعەت) کۆتایی ھات. رۆژی ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ کۆنگرەی ١٤ی بزوتنەوەی ئیسلامی لە ھەولێر بەڕێوەچوو، لەم کۆنگرەیەدا تەنیا یەک کاندید ھەبوو بۆ پۆستی رابەری گشتی کە ئەویش کامیل حاجی عەلی بوو، بەڵام بەھۆی ئەو سەقفەی بۆ دەنگی رابەر دانرابوو، وەکو رابەر دانەنراو (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) وەکو رابەری بزوتنەوەکە مایەوە. ئەم دۆخە ناکۆکییەکی نوێی لەناو بزوتنەوەدا دروستکرد، کامیل حاجی عەلی و لایەنگرەکانی ئەنجامی کۆنگرەکەیان رەتکردەوە، ھەردوو تەرەفی ناکۆک کێشەکانیان بردە فەرمانگەو حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆمسیۆن ھێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە لەبارەی ئەوەی کام یەکێک لەو دوو تەرەفە دەبێت بە خاوەنی ناوی (بزوتنەوەی ئیسلامی)، بەڵام ئێستا ئەم دوو تەرەفە دوو بزوتنەوەی ئیسلامییان دروستکردووە. کامیل حاجی عەلی دەڵێ" بەپێی نووسراوی فەرمانگەی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە ش.ح/خ/ ٤۷٦ لەبەرواری ۲/ ۳ / ۲٠۲۲ ئەنجامی کۆنگرەی ١٤ هەڵوەشاوەتەوە و داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی کۆنگرەیەکی گشتی نوێ لەبزووتنەوە کراوە". بەپێی قسەی حاجی کامیل، بۆ ئەو "کۆنگرە"ی ئەمڕۆ کردویانە، ڕەزامەندی کۆمیسیۆنیان وەرگرتووە". لە بەرامبەردا لایەنگرانی حاجی عیرفان بۆ بەتاڵکردنەوەی ئەوەی ئەمڕۆ لایەنگرانی کامیل حاجی عەلی کردیان، ئاماژە بە نوسراوێکی فەرمانگەی حزبە سیاسییەکان دەکەن لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کە دوێنێ دەرچووەو تێیدا داوا کراوە کۆنگرەکەی ئەمڕۆ رابگیرێت تا ئەوکاتەی وردبینی لەو داوایانەدا دەکرێت کە سەبارەت بە دواخستنی کۆنگرەکەو وەرگرتنی رێوشوێنی گونجاو، تۆمارکراون. رەنگە ئەمە ھۆکارەکە بێت لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆدا لایەنگرانی حاجی کامیل سندوقی دەنگدانیان دانەناو بە "بەیعەت" کۆتاییان پێھێنا، واتا ھێشتا چارەنوسی حزبەکە لەنێوان ھەردوو حاجییەکەدا لەڕووی یاساییەوە یەکلانەبووەتەوە.
راپۆرت: درەو نیوەڕۆخوانەكەی مەسرور بارزانیو قوباد تاڵەبانی هێندە كتوپڕ بوو، سەركردەكانی پارتیو یەكێتیش تائێستا باوەڕیان نەكردووە، بەگوێرەی گفتوگۆ بەراییەكان ئەوەی تائێستا رێككەوتنی لەسەر كراوە ئەوەیە وەرەقە داراییەكەی یەكێتیی دەخرێتە بەردەم تیمی وزاری پارتیو هەردوولا پێكەوە رێككەوتنی لەسەر دەكەن، كەیسی عەقید (هاوكار جاف) لیژنەی هاوبەشی پارتیو یەكێتیی پێكەوە یەكلایی دەكەنەوە، گۆڕانكارییە وزارییەكانیش دەخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندكردن، لێكنزیكبونەوەكە هێندە خێرایە قسەوباس هەیە لەبارەی ئەوەی هەردوو حزب بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن، بەڵام ئەم بابەتە هێشتا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە. وردەكاری دانوستانی پارتیو یەكێتیی لەم راپۆرتەدا. ئامادەكردنی رەشنوسی رێككەوتن دوای زیاتر لە (6) مانگ دابڕان، رۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبونەوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، لەو كۆبونەوەیەدا كە ماوەی چەند كاتژمێرێكی خایاندووە، سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی لەسەر هەموو بابەتە كێشەلەسەرەكانی نێوان پارتیو یەكێتیی گفتوگۆیان كردووە. ئێستا لە یەكەم هەنگاودا، پارتیو یەكێتیی هەڵمەتی میدیاییان لەدژی یەكتر راگرتووە، لەدوای دیدارەكەی مەسرور بارزانیو قوباد تاڵەبانییەوە، چەند كۆبونەوەیەك تایبەت بە پرسی ئاشتەوایی نێوان پارتیو یەكێتیی كراوە، لەوانە: • كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی. • كۆبونەوەی تیمی وزاری پارتیو یەكێتیی لەرێگەی نوێنەرەكانیانەوە. هەموو ئەم كۆبونەوانە بۆ ئامادەكردنی رەشنوسی كۆتایی رێككەوتننامەی ئەمجارەی نێوان پارتیو یەكێتییە، رێككەوتننامەیەك كە تێیدا كێشەكانی نێوان هەردوو حزب دابەشكراون بەسەر چەند تەوەرێكدا، واتە هەردوو حزب بەنیازی ئەوەن رێككەوتنێكی گشتگیر بكەن. وەرەقەی دارایی ! بۆ دانوستان لەگەڵ پارتیو گەڕانەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، تیمی یەكێتیی لە حكومەت، وەرەقەیەكی دارایی ئامادە كردووە. لەم وەرەقەیەدا كە (درەو) پێشتر دەقەكەی بڵاوكردەوە، یەكێتیی داوای هەڵوەشاندنەوەی هاوكێشەی 43% بە 57% دەكات لەنێوان سلێمانیو هەولێردا لەبابەتی پڕكردنەوەی كورتهێنانی خەرجی موچەدا. لەپاڵ ئەمەدا، یەكێتیی داوا دەكات (كۆكردنەوەی داهات مەركەزی بێت- هەرێم یەك سیولەی دارایی هەبێت- لیژنەی وزاری داهاتو سیولە بەڕێوەببات). بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لە دیدارەكەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی باسی لە ناوەڕۆكی ئەم وەرەقە داراییە كردووەو مەسرور بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی تیمی وزاری هەردوو حزب گفتوگۆی لەبارەوە بكەنو ئامادەی بكەن بەمەبەستی پەسەندكردنی لە ئەنجومەنی وەزیران. دۆسیەی ئەمنیی ئۆكتۆبەری 2022 ئۆتۆمبێلی عەقید (هاوكار جاف) ئەفسەری دەزگای زانیاریی یەكێتیی لە هەولێر تەقییەوە، هاوكار جاف كوژرا، لەدوای ئەم رووداوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دانپێدانانی تۆمەتبارانی رووداوەكەی بڵاوكردەوە، فەرماندەی هێزی دژەتیرۆری یەكێتیی تۆمەتباركرد بە نەخشەداڕێژەری تەقینەوەكە، ئیتر لێرەوە پەیوەندییەكانی نێوان پارتیو یەكێتیی ئاڵۆزی تێكەوت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی بایكۆت كرد. یەكێتیی ناڕازی بوو لەوەی پارتی لەرێگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە دانپێدانانەكانی بڵاوكردەوەتەوە بەبێ گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتییو دروستكردنی لیژنەی هاوبەش تایبەت بە رووداوەكە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەفەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەكەی خستە ئەستۆی یەكێتیی، لە لێدوانێكدا وتی: یەكێتیی دەیەوێت كەیسی هاوكار جاف دابخات، بەڵام ئەو كەیسەكە داناخات. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، لەچوارچێوەی ئەو دانوستانەی كە چەند رۆژی رابردوودا لەنێوان هەردوو حزبدا هەبووە بۆ رێككەوتن، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی جارێكی تر لیژنەیەكی هاوبەشی پارتیو یەكێتیی لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی تیرۆركردنی عەقید (هاوكار جاف) بكەن، ئەنجامەكەی هەر شتێك بێت، سەرۆكی حكومەت پێوەی پابەند دەبێت. بابەتێكی تری ئەمنیی كێشە لەسەر لەنێوان پارتیو یەكێتیی، كە بەهەمان شێوە پەیوەندی بە دۆخی دوای تیرۆركردنی (هاوكار جاف)ەوە هەیە، پرسی راگرتنی نەسریەی هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتییە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە كە مانگانە بڕەكەی (549 )ملیۆن دینارە. (درەو) زانیویەتی، یەكێك لەو بابەتانەی كە هەردوولا لە دانوستانەكانیاندا دەیانەوێت چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، بابەتی ئەم پارەیە. گۆڕانكاری وزاریو پۆستەكان گۆڕانكاری وزاریی یەكێك لەو بابەتانەیە كە بەهۆی كێشەی نێوان پارتیو یەكێتییەوە پەكیكەوت، یەكێتیی ئێستا لەناو حكومەت دوو پۆستی بەتاڵی هەیە كە یەكەمیان پۆستی وەزیری (پێشمەرگە)یەو وەزیرەكەی كە (شۆڕش ئیسماعیل)یە بەفەرمی دەستی لەكاركێشاوەتەوەو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دەستلەكاركێشانەوە پەسەندكردووە، یەكێتیی بۆ شوێنی (شۆڕش ئیسماعیل) بەفەرمی (رێباز بێركۆتی) كاندید كردووە، مەسرور بارزانی كاندیدەكەی یەكێتیی پەسەندكردووەو رەوانەی پەرلەمانی كردووە بۆ پەسەندكردن. پۆستە بەتاڵەكەی تری یەكێتیی لە ئەنجومەنی وەزیران پۆستەكەی خالید شوانییە (وەزیری هەرێمە بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمو بەغداد)، شوانی دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوەو پۆستی وەزیری دادی عێراقی وەرگرت، یەكێتی بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكەی لە ئەنجومەنی وەزیران (ئەحمەد عەسكەری) كاندیدە كردووە، بەهەمان شێوە مەسرور بارزانی ئەم گۆڕانكارییەی یەكێتیشی پەسەندكردووەو ناوی ئەحمەد عەسكەری ناردووە بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پێدانی متمانە. سەرباری پۆستە وزارییەكان، یەكێتیی دەیەوێت (چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزیری ناوخۆ بگۆڕێت، بەڵام ئەم گۆڕانكارییە پێویستی بەوەیە چەتۆ ساڵح دەستلەكاربكێشێتەوە، بەڵام ئەو ئامادە نییە دەستلەكاربكێشێتەوە، ئەمەش بابەتێكە كە هەردوولا لە دانوستانەكانیاندا دەیانەوێت یەكلای بكەنەوە. لەبەرامبەردا پارتیش دەیەوێت چەند گۆڕانكارییەك لە تیمی خۆی بكات لە حكومەتو پەرلەمان، چونكە لە كۆنگرەی 14ی پارتیدا بڕیار لەسەر ئەوە دراوە ئەوانەی پۆستی ئەندامی مەكتەبی پارتی وەردەگرن نابێت پۆستی حكومییان هەبێت، لەناو تیمی پارتیدا لە حكومەت (پشتیوان سادق) وەزیری ئەوقافو كاروباری ئاینیی پۆستی ئەندامی مەكتەبی سیاسی وەرگرتووەو پارتی (ئەحمەد كانیی) بۆ شوێنگرەوەی كاندیدكردووە، سەرباری ئەمە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەهەمان شێوە پۆستی مەكتەبی سیاسی وەرگرتووەو پارتی بڕیاریداوە بیگۆڕێتو (زانا مەلا خالید)ی بۆ شوێنەكەی كاندید كردووە. بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتیو یەكێتییەوە هەموو ئەم گۆڕانكارییانە راوەستانو پەرلەمان نەیخستە بەرنامەی كارەوە. (درەو) زانیویەتی، مەسرور بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی گۆڕانكارییە وزارییەكانی هەردوولا لە پەرلەمان پەسەند بكرێت. هەروەها یەكێتیی دەیەوێت هەندێك گۆڕانكاری لە پۆستی پارێزگارو ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیدا بكات، ئەم گۆڕانكارییانە بەهۆی ناكۆكی هەردوو حزبەكەوە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە راگیرا، لەم دانوستانانەدا ئەم پرسەش یەكلایی دەكرێتەوە. لیستی هاوبەشی پارتیو یەكێتیی ! دیدارەكەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەسرور بارزانی هێندە كتوپڕ بوو، زۆرێك لە سەركردایەتی پارتیو یەكێتیی ئاگادار نەبوون. دیدارە كتوپڕەكەی نێوان سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی، دوای سەردانە كتوپڕەكەی باربارا لیف یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا هات بۆ هەرێمی كوردستان، سەردانێكدا كە تێیدا واشنتۆن هۆشداری بە هەردوو حزبە دەسەڵاتدارەكە دا، لەزوترین كاتدا پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاسایی بكەنەوەو هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بكەن. هەندێك لە سەرچاوەكان لەناو پارتیو یەكێتییەوە باسلەوە دەكەن، لێكنزیكبوونەوەكەی نێوان مەسرور بارزانیو قوباد تاڵەبانی ئەوەندە چوەتە پێشەوە كە قسەوباس لەبارەی ئەوە دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، هەردوو حزب هاوشێوەی ساڵانی 2005و 2009 یە یەك لیست بچنە ناو هەڵبژاردنەوە. پارتیو یەكێتیی لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناكۆكن، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە كورسی كۆتاكانو چۆنیەتی دابەشكردنی كورسی پارێزگاكانەوە هەیە لە شێوازی فرەبازنەیی هەڵبژاردندا، ئەگەر لەسەر یەك لیستی رێككەوتن بكەن، ئەوا هەموو كێشەكانی نێوانیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە سفر دەبێتەوە، بەڵام یەكلاكردنەوەی ئەم بابەتە دەكەوێتە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو حزب لە هەفتەی داهاتوودا.
